زاری کرمانجی @zarikmanji Channel on Telegram

زاری کرمانجی

@zarikmanji


تێلێگرامی فەرمی دەزگای زاری کرمانجی
www.zarikrmanji.net

ئینستاگرامی زاری کرمانجی
www.instagram.com/zari_kirmanci

زاری کرمانجی (Kurdish)

به زاری کرمانجی خوش آمدید! اینجا یک دستگاه تلگرامی رسمی برای زاری کرمانجی است که شامل اخبار، تازه ها، و محتوای تازه ارائه می دهد. اگر علاقه مند به فرهنگ و تاریخ زاری کرمانجی هستید، این کانال برایتان ایده آل است. زاری کرمانجی یکی از زبان‌های بسیار زیبا و پر از ادب و شعر کردی است که از لحاظ تاریخی و فرهنگی بسیار مهم است. از طریق این کانال می توانید به سایت و اینستاگرام رسمی زاری کرمانجی دسترسی داشته باشید و از مطالب بیشتری در مورد این زبان و فرهنگ بیاموزید. پس همین حالا به کانال تلگرامی فرمی دازگای زاری کرمانجی بپیوندید و جذابیت و غنای این زبان را بشناسید.

زاری کرمانجی

14 Feb, 14:01


#ئێستا ڕووداوێکی سەختی لە ڕێگای هامڵتۆن ڕوویدا ، پێنج کەس برینداربوون و تەندروستی منداڵێک جێگیر نییە.

زاری کرمانجی

14 Feb, 12:04


لە چیای ( ڕۆڵە ) ی گوندی ماویلیانی سنووری قەزای ڕواندز، بەفرێکی یەکجار زۆر باریوە.

ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوەیتا مێکزەمین، لە کاتی چوونی بۆ چیای ڕۆڵە خەریک هەڵدێرێت.

زاری کرمانجی

14 Feb, 11:43


ئەم ناسنامەیە دۆزرایتەوە

ناسنامەیەکی پێشمەرگایەتی بەناوی ( عبداڵلە شریف وسو ) دۆزراوەتەوە، خاوەنەکەی دەتوانێت پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بکات.

07503782978

زاری کرمانجی

14 Feb, 10:48


لە ڕواندز ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا

زاری کرمانجی-ڕواندز:

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە گەڕەکی نەورۆزی قەزای ڕواندز، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کڕۆلا تاکسی وەرگەڕا، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ڕووداوەکەدا، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە".

زاری کرمانجی

14 Feb, 09:01


بەفر ئاستەنگی هاتووچۆی لە سنووری ئیداروی سۆران دروست کرد

بەفر ئاستەنگی هاتووچۆی لە سنووری ئیداروی سۆران دروست کرد

کەمێک پێش ئێستا .. گیرخواردنی ئۆتومبێلێکی بارهەڵگر ( تڕێلە )، لە لۆفەکانی حاجی ئۆمەران، بەهۆی بەفربارین.

زاری کرمانجی

14 Feb, 07:31


لە مێرگەسۆر 5 سم بەفر باریوە

"ئەمساڵ نیوەی بەفری ساڵی ڕابردوو باریوە"

زاری کرمانجی:

لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردوودا، لە قەزای مێرگەسۆر 5 سم بەفرو 15 ملم باران باریوە.

محەممەد مێرگەسۆری، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مێرگەسۆر ڕاگەیاند" لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 15 ملم باران و 5 سم بەفر باریوە، کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ گەیشتە 240 ملم و 22 سم بەفر".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ڕابردوو، تا ئەمڕۆ 1751 ملم باران و و 45 سم بەفر باریبوو، ساڵی 2023 تا ئەمڕۆ 658 ملم باران و 94 سم بەفر باریبوو.
‌ ‌

زاری کرمانجی

14 Feb, 05:34


بەیانیتان باش ...

دیمەنی بەفربارینی دەوروبەری قەزای ڕواندز.

زاری کرمانجی

13 Feb, 19:07


لە سۆران ئۆتۆمبێلێک خۆی لە منداڵێکدا

کەمێک لە مەوبەر لە ترافیکی شەقامی کاوە ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان منداڵاکە لە هۆش خۆی چووە و لە لایەن هاوڵاتییانەوە گوازرایەوە بۆ فریاکەوتنی ئاشتی ، تا ئێستا بارودۆخی تەندروستی دیار نیە.

هەواڵەکە نوێ دەکرێتەوە..

زاری کرمانجی

13 Feb, 16:26


🔴 سەما و هەڵپەڕکێی ئەمڕۆی گەشتیاران لە پڕژێی باڵەکایەتی

ڤیدیۆ: محەمەد ئامۆکەیی ـ زاری کرمانجی

زاری کرمانجی

13 Feb, 16:24


لە باڵەکایەتی یاریزانێکی خلیسکانی سەر بەفر بە سەختی برینداربوو.

ڤیدیۆ: شاڵاو محەمەد - زاری کرمانجی

زاری کرمانجی

13 Feb, 11:02


سەرۆک بارزانى پێشوازى لە خەمیس خەنجەر کرد

زارى کرمانجى:

پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە كەسایەتیی دیاری عێراق خەمیس خەنجەر کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆر كرا .
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆشنایی خراوەتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

زاری کرمانجی

13 Feb, 10:44


ئەڵمانیا ... ئۆتۆمبێلێک خۆى بەناو خەڵکدا کێشاوەو ١٥ کەسى بریندارکردوو

زارى کرمانجى:

پۆلیسی میونشن ئه‌مڕۆ (پێنجشەممە 13ى 2ى 2025) ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ئەمنی لە ناوچەی شەقامەکانی داخاوەر و سایدێل، ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێک خۆی كردووه‌ته‌ ناو قەرەباڵغی خەڵک و بەهۆیەوە 15 کەس بریندار بوون.
ئەم ڕووداوە ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دێت کە سەرکردەکانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، دوابه‌دواى ڕووداوه‌كه‌ ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كه‌یان كوشتووه‌

زاری کرمانجی

11 Feb, 14:47


شەهلا سۆفی - زاری کرمانجی:

نەخشەی گووگڵ بە فەرمی ناوی "کەنداوەکانی مەکسیک"ی گۆڕی بۆ "کەنداوەکانی ئەمریکا".
ئەم گۆڕانکارییە لەسەر بنەمای فەرمانی جێبەجێکردنی دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا ئەنجامدرا. هەروەها بڕیارەکەی ئیدارەی ئۆباما بۆ گۆڕینی ناوی چیای مەکینلی بۆ دێنالی پێچەوانە کردەوە و ئەو هەنگاوەی بە بەشێک لە گەڕاندنەوەی "شانازی ئەمریکی" ناوبرد.
لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئەمریکی ناوی "کەنداوەکانی ئەمریکا" لە نەخشەی گووگڵدا دەبینن، لەکاتێکدا بەکارهێنەرانی مەکسیک هێشتا "کەنداوەکانی مەکسیک" دەبینن

زاری کرمانجی

11 Feb, 14:15


ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان

زاری كرمانجی-سۆران

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق، لەچاڵاکیەکدا توانیان دەست بەسەر (208) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کاپتاگۆندا بگرن، تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشاندەوە، هەروەها (3) بازرگان لە موصل و کەرکوک دەستگیرکران.

زاری کرمانجی

11 Feb, 14:15


زاری كرمانجی-سۆران

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران بڵاوی كردەوە: ” ڕۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەسەر ڕاسپاردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆبوونەوەیەكی گرنگ سەبارەت بە گەورەترین فستیڤاڵی زستانە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو: ” مەبەست لە كۆبوونەوەكە دانانی بەرنامەی ڕۆژانی فیستیڤاڵی بەفر بوو، وا بڕیارە لە لەرۆژانی ١٣ و ١٤ی ئەم مانگە لەسنووری قەزای چۆمان و بەدیاری كراوی لە پرژەی گوندی گەشتیاری وێزێ بەڕێوەبچێت”.

هێماش بۆ ئەوەكراوە: “كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی قائیمقامی قەزای چۆمان و بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەئامادەبوونی بەرێوەبەر و بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی هەریەكە لە بەرگری شارستانی سۆران و چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و ئاسایش و پۆلیس و تەندروستی و گەشتوگوزار ی چۆمان لەلایەك و لەلایەكی تر بەرپرسی كۆمپانیای ئای ڤی كوردستان sport x ی دانیماركی لەگەل ژمارەیەك لە یاریزانانی سكی نێودەولەتی و ئەوروپی بەڕێوەچوو”.

زاری کرمانجی

11 Feb, 10:05


ئەمڕۆ سێشەممە 2/11، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کرایەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامیی دەوڵەتی ئیمارات کرد.

زاری کرمانجی

11 Feb, 10:00


دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی رەتکردەوە

زارى کرمانجى:

دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی رەتکردەوە

زارى کرمانجى:

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ 13 سکاڵا کۆدەبێتەوە،کە پرسی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی ئەوقاف بۆ دەستە یان دامەزراوە لەخۆدەگرێت.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای دژی هەڵوەشاندنەوەی هەردوو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ ئەوقاف و کاروباری ئایینی رەتکردەوە


دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای دژی هەڵوەشاندنەوەی هەردوو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ ئەوقاف و کاروباری ئایینی رەتکردەوە.

زاری کرمانجی

11 Feb, 09:17


کار دەکەین ھەزار پۆلیسی دیکە بۆ شنگال دابمەزرێنین

''ئەوانەی دامەزراون ئەگەر خەڵکی شنگال نەبن، ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین''

بەختیار سەباح -زارى کرمانجى:

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی شنگال، ھەزار و 500 پۆلیس بۆ شنگال دامەزراون و کار دەکەین لە بودجەی ئەمساڵدا ھەزار پۆلیسی دیکەش دابمەزرێنین، کە سەرجەمیان خەڵکی شنگال دەبن.

ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ''لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی شنگال بڕیار بوو 2 ھەزار و 500 پۆلیس بۆ شنگال لە خەڵکی شنگال دابمەزرێن و وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوە کرد، لەم قۆناغەدا تەنیا دەتوانن ھەزار و 500 پۆلیس دابمەزرێنن و بودجەیان بۆ دابین بکەن''.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەوانەى دامەزروان بە سێ وەجبە ناویان گەڕایەوە، نزیکەی 200 کەس لەوانە بە ھەر ھۆکارێک بێت نەھاتن بۆ ئەوەی دابمەزرێن، بۆیە داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە ئەوانەی دامەزراون ئەگەر خەڵکی شنگال نەبن، ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین و بە گەندەڵی ھەژماری دەکەین، بۆیە چاوەڕێ دەکەین بزانین ناوەکان چۆنن.

زاری کرمانجی

11 Feb, 08:32


کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

محەممەد مەحموود- سۆران :

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بورای کەشناسی رایگەیاند" کۆتایی ئەم هەفتەیە بەدیاریکراوی لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین، سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەناوچەشاخاوییەکان بەفربارین بەچڕی دەستپێدەکاتەوە لەناوچە نزمە دەشتاییەکانیش ئەگەر بارانبارینی مامناوەندهەیە،

لە مڕۆوە کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لەبەشێک ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم و پارێزگای دهۆک و موسڵ دەکات ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە بەتایبەت ناوچەکانی ڕۆژئاوای موسڵ ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیەلەچیای شنگالیش ئەگەری بەفربارین هەیە .

زاری کرمانجی

11 Feb, 08:27


بەرپرسێکى حەماس بۆ ترەمپ
زمانی هەڕەشەکان هیچ سوودێکی نابێت

زارى کرمانجى:

سامی ئەبو زوهرا بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس: ''پێویستە ترەمپ لەبیری بێت کە هەردوولا دەبێت ڕێز لە ڕێککەوتنەکە بگرن و ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ گەڕانەوەی بارمتەکان.
هەروەها دەڵێت: ''زمانی هەڕەشەکان هیچ سوودێکی نابێت و تەنیا ئاڵۆزی بابەتەکان زیاتر دەکات''.

زاری کرمانجی

11 Feb, 08:11


بنکەی تەندروستی گەرەوان بێ بەڕێوەبەره

محەممەد مەحموود-رواندز:

دوای ئەوەی بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی گوندی گەرەوان لە دۆڵی ئاکۆیان، لە سنووری قەزای رواندز خانەنشین بوو، ئێستا ئەو بنکەیە بێ بەڕێوەبەرە و دکتۆری پسپۆڕی لێ نییە ، خانمێکی پەرستارێک کارەکان رادەپەڕێنێت بەرێوەبەری تەندروستی سۆرانیش دەڵێت" دکتۆری هەیە تەنها بەڕێوەبەر دانەندراوە".

رزگار شێخۆ، موختاری گوندی گەرەوان بە زاری کرمانجی راگەیاند" لە ئێستادا بنکەی تەندروستی گوندەکەمان بێ بەڕێوەبەرە،دوای ئەوەی بەڕێوەبەری پێشووی بنکەی تەندروستی گەرەوان خانەنشین بوو، تا ئێستا هیچ دکتۆرێک بۆ بنکەکەمان نەنێردراوە، هەندێ رۆژ هەر ئەو دکتۆرە خانەنشین بووە دێتەوە بۆ گوند بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشخانەکان، لەگەڵ ئەوەی داوامان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە بۆ دابنیکردنی دکتۆرێک بۆ بنکەکەمان کەچی تا ئێستا بنکەی تەندروستی گوندی گەرەوان بێ بەڕێوەبەر ماوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەى زیاتر سەردانى ئەو لینکە بکە ...

https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/48835/

زاری کرمانجی

11 Feb, 08:02


بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا، دینار بەرامبەر دۆلار نرخێکی نوێی تۆمار کرد. هەروەها نرخی تومەنی ئێرانی بەردەوامە لە داشکان.


- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزارو ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٣ هەزارو ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزارو ١٤٠ دینار.
-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٥٦١ لیرەی تورکییە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە هەزارو ٨١٧ دینارە.

زاری کرمانجی

11 Feb, 07:50


✍️ مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ڕۆژنامەی (جەهانی سەنعەت) ی فارسی لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات كە هەندێك لە نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی جوانكاری، یاری بە گیانی نەخۆشەكان دەكەن و تەنیا لە نەخۆشخانەیەك 11 پزیشك و پەرستار بەم هۆیەوە دەستگیركراون.

لە ڕاپۆرتەكە هاتووە “لێكۆڵەرانی وەزارەتی تەندروستی، پشكنینی لەناكاوی نەخۆشخانەی ئاپادانایان ئەنجامدا و 11 پزیشك و پەرستاریان دەستگیركرد،”

دەشڵێت “لەم نەخۆشخانەیە دەركەوت كە دوو پزیشكی گشتی بە ڕێكلامەكانی ئینستاگرام نەخۆشەكان ڕادەكێشن و نەشتەرگەریی جوانكاری بۆ پەرستارانی نەشارەزا بەجێ دەهێڵن.”

لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو كە لە كاتی پشكنینەكەدا، یەكێك لە پزیشكەكان خەوتبوو، ئەوەی دیكەش جگەرەی دەكێشا و وەڵامی پەیامەكانی ئینستاگرامی دەدایەوە، لە كاتێكدا پەرستارەكان سەرقاڵی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەكان بوون.

ڕۆژنامەی ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە كە بەشێكی زۆری نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی جوانكاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكار دەهێنن بۆ ڕاكێشانی هاووڵاتییان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و دواتریش بەم شێوەیە یاری بە گیانی نەخۆشەكان دەكەن .

زاری کرمانجی

11 Feb, 07:42


كۆشكی سپی ئەوروپا ناچار بە كڕینی چەكی ئەمریكا دەكات
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە كە ناوەكانیان ئاشكرا نەكراوە و ئاگاداری پلانەکانی ئیدارەی ترەمپن بڵاویکردەوە " کۆشکی سپی بە نیازە گوشار بخاتە سەر هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی بۆ کڕینی چەکی ئەمریکی و ناردنیان بۆ ئۆکراینا".

زاری کرمانجی

11 Feb, 07:32


لە چاوپێکەوتنێکدا كە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند " بە پێی پلانەکەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی غەززە ڕێگە بە فەلەستینییەکان نادرێت بگەڕێنەوە ناوچەکە".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز، ترەمپ وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئایا فەلەستینییەکان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ غەززە گووتی: "نا، ناتوانن، چونکە خانووبەرەی زۆر باشتریان دەبێت، بە واتایەکی تر باسی دروستکردنی شوێنێکی هەمیشەیی بۆ ئەوان دەکەم".

زاری کرمانجی

11 Feb, 07:22


محەممەد ڕەزا نەقدی، جێگری ڕێکخەری سوپای پاسداران لە ڕێوڕەسمی بیست و دووی بەهمەن، لە کاردانەوە بە پێشنیاری ناڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئێران و قەدەغەکردنی هەریەک لە دانوستانەکانی خامنەیی گووتی "ئێمە ژیرترین لەوەی بگەڕێینەوە سەر مێزی دانوستان کە دوژمن پێشنیاری کردووە چەقۆ لە پشتمان بدات".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، لەگەڵ چڕکردنەوەی زۆرترین گوشاری ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی، دابەزینی بەهای تمەن خێراتر بووە و ڕۆژی دووشەممە نرخی دۆلار ٩٤ هەزار تۆمانی تێپەڕاندووە.

زاری کرمانجی

11 Feb, 07:16


زاری کرمانجی :
‎مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، بەشداری لە پانێلێک دەكات و قسە لەسەر تێپەڕاندنی بەربەستەكان و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان دەکات.
‎بڕیارە پاش کەمێکی دیکە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پانێلێکی گفتوگۆدا بکات بە ناونیشانی (تێپەڕاندنی ئاستەنگی و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان) کە لەلایەن عەبدوڵلا لوتاهـ، جێگری وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیماراتەوە بەڕێوە دەبرێت.
‎لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان ئەمڕۆ سێشەممە لە دوبەی دەست بە چالاکییەکانی دەکات و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

زاری کرمانجی

11 Feb, 07:10


✍️ مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، هۆشداری بە حەماس دەدات ئەگەر تا ڕۆژی شەممە سەرجەم بارمتەكان ئازاد نەكات، دۆزەخیان پیشان دەدات .
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا لە كۆشكی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "پێشنیار بۆ ئیسرائیل دەكەم، ئەگەر تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە حەماس تەواوی بارمتەكانی ئازاد نەكرد و نەگەڕانەوە ئیسرائیل، كۆتایی بە ئاگربەست بهێنێت."

دوێنێ دووشەممە بزووتنەوەی حەماس بە بیانووی پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند كە ئازادكردنی بارمتەكان دوا دەخات.

ترەمپ لە ئەگەری ئازادنەكردنی بارمتەكان لە كات و ساتی خۆیدا، بەڵێنی هەڵگیرسانی دۆزەخ لە غەززە دەدات .

زاری کرمانجی

11 Feb, 07:08


محەممەد مەحموود- سۆران :

تایبەت بەموچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ دوو مووچە بە یەکەوە وەردەگرن،بە پێی راگەێیندراوی وەزارەتی دارایی وئابووری ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی 1 ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
ئەسعەد غەفوور، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" ئەمڕۆ موچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی 7 ی ساڵی ڕابردوو موچەی مانگی 1ی ئەمساڵ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بۆ هەریەک لەپەروەردەکانی (ناوەندی سۆران، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر) دابەش دەکرێت".
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد" بۆ مانگی 7 ی ساڵی ڕابردوو بڕی پارەکە 200 هەزار دینار دەبێت و بڕی پارەی مانگی 1 ی ئەمساڵ 500 هەزار دینار دەبێت.

زاری کرمانجی

11 Feb, 07:02


دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لەلایەن حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە "ئاستی ئامادەیی" هێزەکانی لە فەرماندەیی باشوور زیادکردووە و بەهێزیان دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەرکی بەرگری.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە مۆڵەتی سەربازانی شەڕکەر و یەکەکانی ئۆپەراسیۆن لەم فەرماندەییەدا دواخراوە.
حەماس ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی "پابەندنەبوونی ئیسرائیل بە بەڵێنەکانی ئاگربەست"، ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی تا ئاگادارکردنەوەی زیاتری ڕاگرتووە.
هەروەها گروپەکە لە بەیاننامەیەکدا دوای چەند کاتژمێرێک ڕایگەیاند کە ئەگەر ئیسرائیل "پابەند بێت" بە بەڵێنەکانی، ئەوا بارمتەکان بەپێی ئەو خشتەیە ئازاد دەکرێن کە ڕۆژی شەممە دیاری کراوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە، شانزە بارمتەی ئیسرائیلی و سەدان زیندانی فەلەستینی ئاڵوگۆڕ کراون.

زاری کرمانجی

11 Feb, 06:47


سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ وتارێكدا به‌ بۆنه‌ی "ڕۆژی دیپلۆماسی" ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا چه‌ندین جار جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ مۆسكۆ ئاماده‌ی دانوستانه‌ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌و مه‌رجه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ڕه‌واكانی ڕووسیا ده‌سته‌به‌ر بكرێت نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانی دیكه‌ بێت، به‌ڵكوو ده‌بێت له‌ میانی ڕێككه‌وتنی سیسته‌مێكی ئه‌منی گشتگیر بێت و هیچ لایه‌نێك زیانی پێ نه‌گات.

سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕووسیا نائومێد نه‌بووه‌ و سووره‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی بۆ لابردن و نه‌هێشتنی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی فراوانبوونی ناتۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵات.

لاڤرۆڤ وتیشی" هه‌ر كات ڕیشه‌كانی كێشه‌كان چاره‌ كران، ڕێگه‌ له‌ به‌رده‌م چاره‌كردن و ڕاگرتنی شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه".

ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، لەگەل پوتین بە تەلەفۆنی قسەی کردووە و بە زوویی دەست بە دانوستان دەکەن بۆ ڕاگرتنی جەنگ.

زاری کرمانجی

11 Feb, 06:39


نرخى پەتاتە بەرزبووەتەوە

زارى کرمانجى:

قەدەغەی هاوردەکردنی پەتاتە و کەمی بەرهەمی ناوخۆ بەراورد بە خواستی هاووڵاتییان، بووەتە هۆی گرانبوونی نرخەکەی، بەراورد بە پێنج مانگ بەر لە ئێستا بۆ هەر کیلۆیەک نزیکەی 750 دینار گرانبووە.
ئێستا سێ جۆر بەرهەمی پەتاتە لە عەلوەکان هەن، پەتاتەی ناوخۆ کە زۆر خواستى لەسەر نییە، یەک کیلۆى بە هەزار دینار دەفروشرێت و پێشتر بە 500 دینار بوو، نرخی پەتاتەی تورکیش، یەک کیلۆ بە هەزار و 500 دینارە، لەکاتێکدا پێشتر بە 750 دینار دەفروشرا.
یەکێک لە خاوەن عەلوەکان دەڵێت: ''نەهاتنی بەرهەمی پەتاتە لە دەرەوە کێشەی زۆری بۆیان دروستکردووەو بەرهەمی ناوخۆش بەقەد پێداویستی خەڵک نییە''.

زاری کرمانجی

15 Jan, 07:54


" عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمرالی دەمێنێتەوە و سزاکەی بۆ بەندکردنی ماڵەوە ناگۆڕدرێت". ئەمەی قسەی سەرۆک کۆماری تورکیایە كە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتەکەی گوتوویەتی

رۆژنامەوان عەبدولقادر سەلڤی، كە بە كەسێكی نزیک لە حکوومەت و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دادەنرێت گووتی " لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە، 13-01-2025ـی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) پرسیاری دۆخی عەبد*وڵڵا ئۆ*جە*لان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پە*کە*کە) و ئەگەری ئازادکردن یانیش گۆڕینی سزای بەندکردنی بۆ بەندکردنی ماڵەوە؛ لە ئەردۆغان کراوە.

عەبدولقادر سەلڤی زیاتر روونیكردۆتەوە "دۆخێکی لەو جۆرە لە ئارادا نییە و خۆیشی (ئۆ*جە*لان) نایەوێت لە بەندیخانە بێتە دەرەوە."

زاری کرمانجی

15 Jan, 07:48


دوو شاندی کوردستان بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەكەن

زاری كرمانجی :

بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو، دوو شاندی سیاسی و تەكنیكی لە كوردستانەوە بە مەبەستی چارەسەر كردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەران، سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵایی عێراق گفتووگۆ بكەن .

زاری كرمانجی زانیوەتی، بەهۆی هەبوونی گرفت، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی یەك ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق نەكراوە، شاندەكە بە ئامانجی چارەسەر كردنی گرفتی موچە و ڕەوانە كردنی مووچەی مانگی 12 و 1 ڕەوانە كردنی مووچەكانی 2025 سەردانی بەغدا دەكەن .
جیا لە مووچە، دابین كردنی پشكی بوودجە و هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بڕگەی دیكەی گفتووگۆی ئەو دوو شاندە دەبن لە گەڵ لایەنە پەیوەندی دارەكانی عێراق .
چوونی ئەو دووشاندە، لەسەر داواكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و بڕیارە لەگەڵ سودانی و وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە ئەنجام بدەن .

زاری کرمانجی

15 Jan, 07:29


✍️ مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

سەرۆككۆماری ئێران لە هەڤپەیڤینێكی دا لەگەڵ كەناڵێكی ئەمەریكی، هۆشداری بە سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی ئەمەریكا دا لە مەترسیی “شەڕ” دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕایدەگەیەنێت “ئێران خوازیاری ئاشتی و كەمبوونەوەی پەرەسەندن و گرژییەكانە لە ناوچەكە و جیهاندا.”
مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی (ئێن بی سی نیووز) ی ئەمەریكی، كە دوێنێ سێشەممە پەخش كرا، هیوای خواست كە ترەمپ ببێتە هۆی ئاشتی ناوچەیی و جیهانی و دەشڵێت “ئامادەین بۆ چوونە ناو دانوستانێكی شكۆمەندانە، لە پێناو هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە و جیهان،”
گوتیشی كە تاران بە هیچ شێوەیەك بەدوای بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نییە و ترەمپیشی ئاگادار كردەوە لە مەترسیی “شەڕ” دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕایگەیاند “ئەوان تۆمەتبارمان دەكەن، كە ئێمە هەوڵی دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی دەدەین، بەڵام لە ڕاستی دا هەموو ئەو كارانەی تا ئێستا كردوومانە ئاشتیانە بووە، هەرگیز بەدوای دروستكردنی چەكی ئەتۆمیدا نین.”

زاری کرمانجی

15 Jan, 07:15


ناردنی هێز و كەل و پەلی سەربازی بۆ سوریا لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاوە بەردەوامە.
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایانکرد، کاروانێکی سەربازی ئەمەریکا لە عێراقەوە گەیشتووەتە ناوچەکانی دێرەزوور و حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بەگوێرەی زانیاری دڕكێندراوی ئەو سەرچاوانە، کاروانەکەی ئەمەریکا پێکهاتوون لە 40 بارهەڵگری سەربازی و چەند هێلیکۆپتەرێک، بەرەو سێ بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا چوون، بەشی سەرەکی هێزەکەش چوونەتە کێڵگەی غازی عومەر لە دێرەزوور.

لەمبارەیەوە زیاتر روونكراوەتەوە" ناردنی ئەو هێزەی ئەمەریکا لە عێراقەوە بەشێک لە ستراتیجی دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، کە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە دەستی پێ کردووە".

زاری کرمانجی

15 Jan, 05:34


بەیانیتان باش ...

بە هیوای ڕۆژێکی خۆش بۆ هەمووان

زاری کرمانجی

14 Jan, 17:16


سەرۆکی حەشدی شەعبی گەیشتە لای مەسرور بارزانی

ئەمڕۆ سێشەممە 14/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکاریی و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی ئەمنیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.

زاری کرمانجی

14 Jan, 12:06


بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری؛ پێویستە 21 ڕۆژ وانە بخوێنیت و 12 ڕۆژیش ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت

✍️ مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

وەزارەتی ناوخۆی حكومەت، لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕێكارە نوێیەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت هەر كەسێك بیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنێت، دەبێت بۆ ماوەی 21 ڕۆژ وانە بخوێنێت و 12 ڕۆژیش ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی 1ی 2025، ڕایگەیاند “هەر كەسێك بیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنێت، پێویستە 21 ڕۆژ و بۆ ماوەی 45 خولەك وانە بخوێنێت و هەروەها 12 ڕۆژیش بۆ ماوەی 30 خولەك ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت.”
ئەوەش هاتووە “ئەو كەسانەی لە تاقیكردنەوەكاندا دەرناچن، بۆ دووبارەكردنەوەی تاقیكردنەوەكە دەبێت 25 هەزار دینار بدەن.”
وا بڕیارە ئەم پرۆژەیە لە مانگی 2 ی ئەمساڵ بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە

زاری کرمانجی

14 Jan, 12:00


ئەمریکا هۆشدارى بە عێراق دەدات
'' بە هاتنى ترەمپ هەموو شتێک چارەسەر دەبێت''

زارى کرمانجى:

جۆ ولسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە ھاوکاریکردنی دارایی گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران و ئاماژە بەوەش دەکات دۆناڵد ترامپی سه‌رۆکی داھاتووی ئەمریکا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.
ولسن کە نوێنەرایەتیی ویلایەتی کارۆلاینای باشوور دەکات لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویه‌تی: "حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە دابینکردنی ھاوکاریی دارایی بۆ میلیشیا بووکەڵەکانی رژێمی ئێران، لەنێویاندا فەیلەقی بەدر، کە هێرشیان کردووەتە سەر باڵوێزخانەکەمان و ھاووڵاتی ئەمریکییان کوشتووە كه‌ به داخه‌وه رەوانەکردنی دۆلاری باجدەرانی ئه‌مریکی بۆ عێراق بەردەوامە و دەبێت ئەمریکا پێشەنگ بێت لە سیاسەتەکانمان، دۆناڵد ترەمپ ئەمە چاک دەکات."
ئەم پۆستەی کۆنگرێسمانه‌كه‌ی ئەمریکا لە کاتێکدایە لە سەرەتایی ئەم مانگەدا میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە كه‌ دۆناڵد ترەمپ پەیامی بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە و ھۆشداریی داوەتێ حکوومەتەکەی لە گرووپە میلیشیاکان دوور بخاتەوە.

زاری کرمانجی

14 Jan, 11:44


کارتى نیشتمانى هاووڵاتى ( وەسمان نورى وەسمان ) لە قەزاى سۆران ونبووە، هەر کەسێک دۆزییەوە پەیوەندى بەو ژمارە مۆبایلەوە بکات.

07507358072

زاری کرمانجی

14 Jan, 10:57


وەزارەتى دارایى: بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە

زارى کرمانجى:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایگەیاند، ''بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووەو داهاتى نانەوتیمان ڕادەستى بەغدا کردووە''.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە "بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە."
وەزارەتیی دارایی ئاماژەى بەوەشکردووە : "داهاتی نانەوتیمان ڕادەستی بەغدا کردووە و بە شێک لە داهاتی ناوخۆ لە خەرجییەکانی حکوومەت خەرج کراوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە "بەغدا پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە و مووچەی خانەنشینانی بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵ زیاد نەکردووە."

زانيارى زياتر
https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/47709/

زاری کرمانجی

14 Jan, 10:23


✍️ مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ڕۆژنامەی عەرەب لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا، راپۆرتە هەواڵێكی لە ژێر ناونیشانی ئەمەریكا پێچەوانەی خواستەكانی توركیا، هێزەكانی لە سووریا زیاتر دەكات، بڵاو كردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت “ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك خواستی كشانەوەی نییە لەو وڵاتە.”
سەرچاوەیەك لە ڕوانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ، بە ڕۆژنامەكەی ڕایگەیاندووە”فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ئەمریكی لە سەربازگەی خەراب جیری گوندەواری ڕومێلانی سەر بە پارێزگای حەسەكە نیشتووەتەوە و چەك و تەقەمەنی و پێداویستییە لۆجستییەكانی تێدا بووە و لە ئاسمانیشەوە بە فرۆكەی دیكە چاودێریی پرۆسەكەیان كردووە،”
سەرچاوەكە ئەوەشی گوتووە “پێشتریش فڕۆكەی بارهەڵگر، هەمان سەربازگەیان بەكارهێناوە و هاوكارییەكانیان گەیاندووەتە ڕۆژئاوای كوردستان.”
لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا، چەند رۆژێك بەر لە ئێستا ڕایگەیاند كە هەستیان بە جموجۆڵی داعش كردووە لە ناوچەكەدا و پێیان وایە بەدوای هەلێكدا دەگەڕێن بیقۆزنەوە.

زاری کرمانجی

14 Jan, 09:54


فەرماندەى فیرقەى سۆران و جێگرەکەى دیاریکران

زارى کرمانجى-سۆران:

فەرماندەى فیرقەى سۆران و جێگرەکەى بە بڕیارى سەرۆک بازرانى دیاریکران، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا بڕیارى رێکخستنەوەى یەکەى ٨٠ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان درا.
بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست زارى کرمانجى کەوتوون، هەر یەکە لە ( لیوا تارق هەڕەنى ) فەرماندەى فەرماندەیى سپیلک، وەک فەرماندەى فیرقەى سۆران و (عەمید فەرسەت حمید ئەفەندى برادۆستی ) فەرماندەى هێزى سیدەکان، وەک جێگرى فەرماندەى فیرقە بە بڕیاری جەنابی سەرۆک بارزانی، دەست نیشانکراون.
لە ماوەى رابردوودا، بڕیارى رێکخستنەوەى یەکەى ٨٠ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەرچوو، لەو چوارچێوەیەدا فیرقەیەکى سەربازى و لەگەڵ ٣ لیواى سەربازى لە سنوورى ئیدارەى سۆران دروست دەکرێن.

زاری کرمانجی

14 Jan, 09:27


✍️ مەهدی محەممەد – ڕواندز :

نرخی مریشكی زیندوو بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی و مریشك فرۆشێكی شاری ڕواندز یش هۆكاری هەرزانبوونی نرخەكەی بۆ هەناردەنەكردنی مریشك بۆ شارەكانی عێراق دەگەڕێنێتەوە .
هێمن نادر، مریشك فرۆش لە ڕواندز بە زاری كرمانجی گووت "لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی گەورە دوو هەزار و 200 دینارە و مریشكی بچووك هەزار و 750 دینار دەفرۆشین،"
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو گەیشتبووە سێ هەزار دینار و بەراورد بە هەفتەی ڕابردووش نرخی كیلۆیەكی 250 بۆ 750 دینار دابەزیوە و مریشك فرۆشەكەی ڕواندزیش هۆكاری هەرزانبوونی نرخی مریشك بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە لە ئێستادا مریشك هەناردەی شارەكانی عێراق ناكرێت و لە ناوخۆش بەرهەمەكەی زۆرە بۆیە نرخەكەشی هەرزان بووە .

زاری کرمانجی

14 Jan, 09:07


✍️ زاری كرمانجی-سۆران

دانیشتووانی بەشێک لە گەڕەکەکانی قەزای ناوەندی سۆران، نیگەرانن لە زۆربوونی سەگی بەڕەلڵاو دەڵێن مەترسین بۆ پەلاماردانی منداڵان و هاووڵاتییان بەگشتی، لە ڕێگەی زاری کرمانجی داواکارن کۆبکرێنەوەو بگوازرێنەوە شێڵتەری سەگەکان.

باسیش لەوە دەکرێت کە دێرە سەگیک له گەڕەکی هەرێم چەند بێچکە سەگی بەدواوەیەو منداڵانی شوێنەکە بەترسەوە دەچنەدەر بۆ قوتابخانە له ترسی پەلامار دانیان، هەروەها دیاردەی لەم شێوە له چەندین گەڕەکی دی بوونی هەیەو پێویستی بە دوورخستنەوەی سەگەکان هەیە لەناو کۆڵان و گەڕەکەکانی شاردا.

زاری کرمانجی

14 Jan, 08:51


✍️ مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

فڕۆكە جەنگییەكانی ئوردن، باشووری سووریای بۆردوومان كرد.
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئوردن بڵاویان كردەوە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 1ـی 2025، فڕۆكەی جەنگیی ئوردن چەند خانوویەكی لە ناوەڕاست و باشووری گوندی شەعابی لە دەوروبەری پارێزگای سوەیدای باشووری سووریا كردووەتە ئامانج و دوو جار بۆردوومانی كردووە،”
ئەوەش خراوەتە ڕوو كە ئەو خانووانەی بۆردوومان كراون یەكێكیان ماڵی (جیهاد سەعید) ە كە عەشایرێكی ناوچەكەیە و تۆمەتبارە بە بازرگانی چەك و ماددەی هۆشبەر لە نێوان سووریا و ئوردن، هاوكات چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا گرووپێكی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان، ویستوویانە دزە بكەنە نێو سنووری ئوردن، بەڵام پاسەوانانی سنووری ئوردن ڕووبەڕووییان بوونەتەوە و دوای شەڕێكی سەخت، لە سنوور دووریان خستوونەتەوە.

زاری کرمانجی

08 Jan, 15:02


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە دەکات

زاری کرمانجی :

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کرد.

بارەگای بارزانی، بڵاوی کردۆتەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەروەها هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەمەڕ گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کر

ئاماژەبەوەشدراوە، هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا و پێویستیی یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێکاری ئاشتیانە کردەوە.

زاری کرمانجی

08 Jan, 15:01


روونکردنەوەیەک لە چاودێری بازرگانی سۆران

زاری کرمانجی:

دوێنێ سێشەممە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران، بۆ زاریکرمانجی لەسەر هەرزان بوونی نرخی گۆشت لێدوانێکیدا و ئاماژەی بەوەکرد، داشکاندنی نرخی گۆشت دەبێ بە ئاگاداری چاودێری بازرگانی بێت ، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردۆتەوە .

لە لایان هەندێک پەیچی سۆشیال میدیای نابەرپرس بڵاویان کردۆتەوە، گوایە قائیمەقامیەتی قەزای ناوەند و بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران رێگرن لەوەی کەوا داشکاندن بکرێت لەنرخی گۆشت بۆیە ،
هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادار دەکەینەوە سەبارەت بەداشکاندن
داشکاندن جێگای دەستخۆشیە بۆ هەر شوێنێک کەوا داشکاندن بکات، بەڵام لەچوارچێوەی بەرژەوەندی هاووڵاتیان بێت نەک بەرژەوەندی بازرگان، لە کۆتاییدا دەستخۆشی لە قائیمەقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران دەکەین کەوا پاڵپشتی بەرێوەبەرایەتیەکەمانی کردووە بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران

زاری کرمانجی

08 Jan, 14:49


بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران: نزیکەی هەشت کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوبەشان دەدەین

موڕشید برادۆستی - زاری کرمانجی

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، ڕایدەگیێنێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان واتە لە سنووری شەش قەزای ئیدارەی سۆران، بۆ ئەو مانگە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوبەشان و هاووڵاتییان دەدەین، کاتەکانی دیکە بە مۆلیدەی ئەهلی پڕ دەکرێتەوە، بەگشتی مۆلیدەکان نزیکە 9 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دەدەن .

ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، دووپاتی کردەوە، پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەسەر دوو شێوە دابەش بووە، کارەبای نێو شار و گوندەکانی دەورووبەر، ئەو بڕە کارەبای کە هەیە وەک یەک دابەش دەکرێت بەڵام بەهۆی نەبوونی مۆلیدەی ئەهلی لە گوندەگان، ناچارین شەوان کارەبا بدەینە گوندەکان و کاتەکانی دیکە بۆ سەنتەری شارەکان .

https://www.facebook.com/share/p/1DyKg3dF1v/

زاری کرمانجی

08 Jan, 09:48


✍️ مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕاگەیاند كە حكومەتی ناتانیاهۆ ئامادەیە تەواوی سوپاكەی لە غەززە بكشێنێتەوە، ئەگەر بزووتنەوەی حەماس سەرجەم بارمتەكان ئازاد بكات .
دەزگای ناوبراو، ڕەشنووسی پێشنیازكراوی وڵاتەكەی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ڕێكەوتن لەگەڵ حەماس ئاشكرا كرد. لە ڕەشنووسەكە هاتووە “پێشنیازی كشانەوەی سوپای ئیسرائیل و گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ دانیشتووانی كەرتی غەززە كراوە، لە ئەگەری ئەوەی كە حەماس سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد بكات،”
ئیسرائیل ئامادەیی خۆشی نیشان داوە كە ژمارەیەك خێزانی فەلەستینی بداتەوە حەماس و لەگەڵ ئەوەشدا ئارامی بۆ كەرتی غەززە بگەڕێنێتەوە و هاوكاریش بێت لە دووبارە بنیاتنانەوەی كەرتەكە.

زاری کرمانجی

08 Jan, 08:59


✍️ مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە، ئافرەتێكی خەڵكی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەكەی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە (زارا شەهبازی) تەمەن 28 ساڵ، كە لە تەمەنی 14 ساڵییەوە بە زۆر بە شوو دراوە، بە هۆی كێشە و ناكۆكی بنەماڵەیی لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژراوە.
قودرەت حەیدەری زادە، فەرماندەی پۆلیسی ئیلام ڕاگەیاند “بكوژ تەمەنی 32 ساڵە و دوای ئەنجامدانی تاوانەكە هەڵاتووە و هەوڵەكان بۆ دەستبەسەركردنی ناوبراو دەستی پێكردووە.”
بە پشتبەستن بە ئامار و بەڵگەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ساڵی ڕابردوو تەنیا لە پارێزگای ئیلام 9 حاڵەتی ژنكوژی تۆماركراوە.

زاری کرمانجی

08 Jan, 07:57


✍️ مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

دەیلی تەلەگراف بڵاوی كردەوە كە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لە دەستپێكی دەستبەكاربوونی دا، كار بۆ داگیركردنی گرینلاند و كەناڵی پەنەما دەكات .
ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا، هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت كە ترەمپ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە خولی دووەمی سەرۆكایەتییەكەیدا بە فەرمانی یاسایی خۆی، سوپای وڵاتەكەی بنێرێت گرینلاند و كەناڵی پەنەما داگیر بكات.
دورگەی گرینلاند لە ساڵی 1814ەوە لەلایەن دانیماركەوە دەستی بەسەرداگیردراوە و ترەمپ گوتوویەتی “لەبەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، پێویستە گرینلاند بخرێتە سەر نەخشەی جوگرافی و سیاسیی ئەمریكا.”
هاوكات سەرۆكە هەڵبژێردراوەكەی ئەمەریكا، داوای گەڕاندنەوەی كەناڵی پەنەماشی كردووە كە لە ساڵی1977 لەلایەن جیمی كارتەری سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتەوە فرۆشراوە.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ لە سەردەمی سەرۆكایەتی خۆیدا، پێشنیازی كڕینی دوورگەی گرینلاندی كردبوو، بەڵام پێشنیارەكە ناڕەزایەتی و نیگەرانی دانیشتووانی دوورگەكەی لێكەوتەوە و ڕایانگەیاند كە ئامادە نین لەبەرامبەر هەر سامان و داهاتێك بێت دوورگەكەیان بفرۆشن.

زاری کرمانجی

08 Jan, 07:46


ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێكی گرنگ كۆدەبێتەوە

زاری كرمانجی:

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەكەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بڵاو كردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، لە بڕگەی یەكەمدا ڕاپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی دارایی ساڵی 2024 لەبەر ڕۆشناییی دواڕوونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و خشتەكانی تەرخانكراویی هەرێم لە بودجەی فیدراڵ دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا ڕاپۆرتێك سەبارەت بە پشتبەستنی ژمارەی كەسیی بێهاوتا (UPN) و ئەنجامی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی پلاندانان دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی سێیەمدا بەرەپێشچوونەكانی پرۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی ناوەندیی خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم (پرۆژەی سیستەمی پەیرۆڵ)، بە گوێرەی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێت.

زاری کرمانجی

08 Jan, 07:17


لە ڕێگەی وێنەی جلەکانی برا ئەنفالکراوەکەی ناسییەوە

ئەحمەد عەلی حەمید، ئەو پیاوەی لە ڕێگەی وێنەیەکەوە، ڕوفاتی کەس کارەکەی ناسییەوە لە نێو یەکێک لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا.
ئەو خەڵکی گوندی (بەکرەشەلە) دایکی و دوو خوشکی و دوو برای، ئەنفال دەکرێت و خۆی و دوو خوشکی دیکەی پاش ماوەیەک مانەوەیان لە نوگرەسەلمان ئازاد دەکرێن.
ئەو وتی هەر لە فەیسبوک وێنەکەیانم بینی زانیم ئەوە ڕوفاتی کەسو کارەکەی منە، چونکە پێش پرۆسەی ئەنفال خۆم ئەو فانیلەم بۆ براکەم کڕی بوو.

زاری کرمانجی

08 Jan, 06:51


بەپەلە... سوودانی گەیشتە تاران

زاری کرمانجی:

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، سودانی جگە لە بابەتەپەیوەندیدارەکان بە رێکەوتنی ( ئەمنی،ئابووری) بڕیاریشە لەبارەی پرسی ئاڵۆزییەکانی سوریا و گروپەچەکدارەکان لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە.

زاری کرمانجی

08 Jan, 06:31


✍️ مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بەشێك لە ئەندام و لایەنگرانی دەستەی تەحریری شام، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەحمەد شەرع بەوە تۆمەتبار دەكەن كە لە بنەماكانی ئیسلام لای داوە و بووەتە كەسێكی بەرژەوەندیخواز و لەو پێناوەشدا هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەكان دەكات.
ئەو ئەندام و لایەنگرانی تەحریری شام، كە خۆیان بە لایەنە ناڕازییەكانی ناو دەستەی تەحریر شام ناساندووە، پێیان وایە ئەحمەد شەرع لە دژی بەرژەوەندییەكانی گەلی شام كار دەكات و پێشێلكاری لە بەرامبەر موسڵمانان دەكات.
بۆیە لە ڕاگەیاندراوەكەیاندا داوا لە لایەنەكانی دیكە دەكەن دژی سیاسەتەكانی شەرع بوەستنەوە.

زاری کرمانجی

08 Jan, 06:29


لە ئیدارەی سۆران .. ئەمڕۆ زیاتر لە 63 هەزار قوتابی بەشداری تاقی كردنەوەكان دەكەن

زاری كرمانجی :

بەرپرسی بەشی ئەزموونەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ چوارشەممە، پرۆسەی تاقی كردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە خوولی یەكەم بە بەشداری 63418 قوتابی لە سنووری هەرچوار پەروەردەی ئیدارەی سۆران بەڕێوەدەچێت .
وڵات عوسمان بەرپرسی بەشی ئەزموونەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، دووپاتی كردەوە، تاقی كردنەوەكان بازنەی دووە واتە لە قۆناغی چواری بنەڕەتی تا قۆناغی ئامادەییە، ئەمە لە كاتێكدایە، بازنەی یەك واتە پۆلی یەك، دوو و سێ كە ژمارەیان 20 هەزار و 205 قوتابی بوو تاقی كردنەوەیان ئەنجامداوە .
گووتیشی:" تەواوی ئامادەكارییەكان كراوە و خشتەی تاقی كردنەوەش لەلایەن كارگێڕی قوتابخانەكان دانراوە، هەموو هەوڵێك دراوە تا كەشێكی ئارام بۆ قوتابییان بڕەخسێنین و تاقی كردنەوەكان بە بێ گرفت بەڕێوەبچن .

زاری کرمانجی

08 Jan, 06:16


میدیایی ئێران : لە چەند كاتژمێری داهاتوودا جیهان شاهێدی دیمەن و پێشهاتێكی نائاسایی دەبێت

✍️ زاری كرمانجی – سۆران :

چەندین ڕۆژە بەرپرسانی ئێران و سەركردەكانی، هەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەكەن و بە پێی چەند سەرچاوەیەكی میدیایی ئێرانی، ئەگەری هەیە لە چەند كاتژمێری داهاتوو، ئێران هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل .

زاری کرمانجی

08 Jan, 04:44


بەیانیتان باش ...

چەند دیمەنێک لە گوندی فەقیان، لە سنووری قەزای ڕواندز.

زاری کرمانجی

21 Nov, 20:48


شاندێکی عێراقی گەیشتنە هەرێمی کوردستان

بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆك، شاندێكی باڵای عێراق گەیشتنە هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیان لێ كرا و بۆ دهۆك بەڕێ كران.
ئەمشەو پێنجشەممە 21ی 11ی 2024، پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، كە "ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازیان لەشاندێکى باڵاى عێراق كرد."
ئاماژەی بەوەش داوە، كە شاندەكەی عێراق پێکهاتبوون "لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژمارەیەکی دیکە لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی حکوومەتی عێراقی، کە بڕیار وایە سبەى هەیینى لە شاری دهۆک بەشداربن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان.

زاری کرمانجی

21 Nov, 20:18


سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی 11ی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئازاد گەرماڤی کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
ئازاد گەرماڤی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

زاری کرمانجی

21 Nov, 19:10


شیفا موسی لە شەهیدانی محمل قیڕ بزر بووە لە سەعات چواری ئێوارەوە تەمەنی ۱۲ ساڵە تا ئێستا هیچ سۆراخی نیە تیشێرتێکی ڕەش و کابۆیەکی ڕەشی لەبەرە
ژمارەی خانەوادەی
٠۷٥٠۷٥۷٤٦۷۷

زاری کرمانجی

21 Nov, 16:18


بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نەتەنیاهۆ دەرچوو

دادگای نێودەوڵەتیی لاهای بڕیاری گرتنی  بۆ هەر یەک لە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل و محەمەد دیاب میسری ناسراو بە زەیف، فەرماندەی کوژراوی حەماس دەرکرد.
بڕیارەکەی ئەمڕۆکە لە لایەن کەریم خان داواکاری باڵای دادگای نێودەوڵەتیی لاهای دەرچووە و سوپای ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی و تاوان دژی مرۆڤایەتی لە جەنگی غەزە تۆمەتبار کردووە. هاوکات گرووپی توندڕەوی حەماسی بە تۆمەتی هیرشکردنە سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل تۆمەتبار کردووە.
حەماس لە لایەن یەکیتی ئەوروپا و ئەمەریکا بە گرووپێکی تیرۆریستی ناودەبرێت. کەریم خان بەهاری ئەمساڵ داوای لە تیمی دادوەریی دادگاکە کردبوو لەبارەی حوکمی گرتنی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و ‌حەماس رەزامەندی بفەرموون.
کەریم خان دەیویست حوکمی گرتن بۆ ئیسماعیل هەنییە و یە‌حیا سینواریش دەربکات بەڵام هەر دووکیان کوژراون. ئیسرائیل دەڵێت زەیفیش کوژراوە بەڵام حەماس رەتی کردووەتەوە.
نەتەنیاهۆ پێشتریش دەرچوونی هەر جۆرە حوکمێک لە لایەن ئەو دادگایەی رەت کردووەتەوە و پێی وایە لەبەرانبەر تیرۆردا بەرگری لە خۆیان دەکەن.

زاری کرمانجی

21 Nov, 10:57


ڕۆژی هەینی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانكۆی ئەمەریكی – كوردستان لە شاری دهۆك؛ دەست پێ‌ دەكات و سێ‌ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەریەكە لە سەرۆك مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان؛ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان؛ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و چەندان بەرپرسی تری حكوومەتی و حزبی بەشداریی كۆڕبەندەكە دەكەن.
لە كۆربەندەكە نزیكەی 124 ئەكادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەشداریی دەكەن كە 73%ـیان بۆ جاری یەكەم بەشدار دەبن، لە میانی كۆڕبەندەكەدا، ژمارەیەك پانێل و وۆركشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی دنیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.
كۆڕبەندی "مێپس"ـی ساڵی ڕابردوو 20-11-2023 بەڕێوە چوو و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو. لەو كۆڕبەندەدا مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، هەنار و هەنگوینی كوردستانی بە دیاری دایە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی پێشتری بەریتانیا.

زاری کرمانجی

21 Nov, 10:18


پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەگەیندرێتە گەڕِەكێكی سۆران

ئامادەکاری بۆ قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی وەستا رەجەب
دەكرێت.
بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند " ئامادەكارییەكانی گەیاندنی چەندن پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی وەستا رەجەب بەرەو كۆتایین و ئێستا تێمەكان تایبەت لەوێن".

زاری کرمانجی

21 Nov, 09:40


بەگوژمەی یەك ملیار دینار ڕێگای گوندەكانی بێشە و هەسنان قیڕتاو دەكرێن

زاری كرمانجی-سۆران

لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستكراوە بە پڕۆژەی چاككردن و ئامادەكاری بۆ قیڕتاو كردنی ڕێگای گوندی بێشە و گوندی هەسنان.

پڕۆژەی چاككردن و قیڕتاو كردنی ئەم دوو ڕێگایە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ‌ دەكرێت لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی، قۆناغی یەكەم دەستكراوە بە فرەوانكردن و تێكەڵە ڕێژكردنی و دانانی پڕدی بچوك و ئاوەڕۆ قۆناغی دووەمیش دەست بە قیڕتاو كردنیان دەكرێت”.

بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی گوژمەی ڕێگای گوندی بێشە زیاتر لە 713 ملیۆن دینارە، هەروەها گوژمەی ڕێگای گوندی هەسنان زیاتر له‌ 268 ملیۆن دینارە.

زاری کرمانجی

21 Nov, 08:57


فەهی بورهان، سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند،"لەبەر ئەوەی مادەی 140 جێبەجێ نەكراوە سەرژمێرییەكە ناتوانێت سەرژمێرییەكی تەندروست بێت، چونكە كورد ناتوانێت بەو مافە یاسایی و دەستورییەی كە هەیەتی لە شارەكاندا پێبگات."
گووتیشی،"ڕاستی ئەم سەرژمێرییەی كە حكومەتی عێراقی بانگەشەی گەشەپێدانی بۆ دەكات ئێمە گومانمان هەیە لە داهاتودا و لە پێنج بۆ 10 ساڵی داهاتودا بگۆڕێت بۆ مەرامێكی سیاسی، هەروەكو چۆن سەرژمێرییەكانی سەردەمی پاشایەتی یان لەسەردەمی كۆماری و دواتر لە سەردەمی كۆماریش لەسەردەمی حزبی بەعسدا بۆ مەرامی سیاسی و بچوككردنەوەی جوگرافیای كوردستان و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكان بەكاریان هێنا."
سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان گوووتیشی " لە سنووری پارێزگای كەركوك رۆژی سێشەممە 19ی 11ی 2024، لەكاتی گەڕانەوەی خەڵكی ڕەسەنی شاری كەركوك لە سنوورەكانی سلێمانی و هەولێر بۆ كەركوك ڕێگرییان لێكراوە، بەڵام دواتر چارەسەركراوە ، ئومێد دەكەین پرۆسەكە بەباشی بەڕێوەبچێت و سەرئەنجام سەرژمێرییەكە بۆ گەشەسەندن بەكاربهێنرێت نەك بۆ مەرامی سیاسی."

زاری کرمانجی

21 Nov, 08:26


کەسایەتییەکی دیاری سنووری قەزای ڕواندز کۆچی دوایی کرد

زاری کرمانجی -ڕواندز:

کەمێک پێش ئێستا ( حاجی یەحیا بەرزێوەیی ) کەسایەتی دیاری دۆڵ مەنجەڵ و سنووری قەزای ڕواندز، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد .

زاری کرمانجی

21 Nov, 08:13


دووا وادەی خۆتۆمار كردن بۆ سەرژمێری كردنی گشتی دیاری كرا

پشتیوان کەریم -زاری کرمانجی:

بەڕێوەبەری ئاماری ئیدارەی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگریاند:" لە دووەم رۆژی سەرژمێری کردنی هاووڵاتییان پڕۆسەکە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سۆران بەردەوامی هەیە.

هەژار ستوونی، بەڕێوەبوری ئاماری سۆران، هێمای بۆ ئەوەشکرد:" لە ڕێگەی زاری كرمانجی داواكارین لە هاووڵاتییان هاوکاری تیمەکان بن و لە یەكەم رۆژی سەرژمێری و زیاتر لە 70-80 ٪ی پڕۆسەکە بەڕێکی وبێ گرفت بەرێوە چووە، هەروەها تا کاتژمێر 12ی ئەمشەو سیستەمەکە لە سەر پلاتفۆڕمەکانی بژمێرەکان کراوە دەبێت دواتر دادەخرێت .“

زاری کرمانجی

21 Nov, 08:01


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڤیتۆی بۆ بڕیارنامەیەکی پێشنیارکراوی دامەزراندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە کرد.
ڕۆبێرت وود، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: «ئێمە لە کاتی دانوستانەکاندا بە ڕوونی ڕامانگەیاند کە ناتوانین پشتگیری لە ئاگربەستێکی بێ مەرج بکەین کە گەرەنتی ئازادی بارمتەکانی نەکات.»
هەروەها دانی دانۆن، نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم بڕیارنامە پێشنیارکراوەی بە "بێ ڕێزی" لە بنەماڵەی 101 بارمتەی ئیسرائیلی کە لە کەرتی غەززە ڕاگیراون وەسف کرد.ئەو بڕیارنامانەی کە ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنجومەنی ئاسایش تاوتوێ کران، لە لایەن وڵاتانی دوورگەکە، ئیکوادۆر، ژاپۆن، ماڵتا، مۆزەمبیق، گویانا، کۆماری کۆریا، سیرالیۆن، سلۆڤینیا و سویسرا پێشکەش کران.

زاری کرمانجی

21 Nov, 05:29


بە وێنە ... شەپۆلێكی بەفربارین زۆرێك لە ناوچەكانی باكووری كوردستانی گرتووەتەوە.

زاری کرمانجی

20 Nov, 18:09


پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

ئێوارەى ئەمڕۆ لە قەزای خەبات پێشمەرگەیەک بەناوى ( رابەر نازم ) لە کاتی پاککردنەوەی چەکەکەى بەهەڵە فیشەکێکى لە دەست دەرچوو، بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

زاری کرمانجی

20 Nov, 13:07


لە دەڤەری برادۆست گەنجێک بە سەختی بریندار بوو

زاری کرمانجی - سیدەکان:

کەمێک بەر لە ئێستا، لە دەشتی هێرتی سەر بەقەزای سیدەکان، گەنجێک بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ زامدار دەبێت و ڕەوانەی سۆران کرا .

کاوان فەیسەل بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان، بەزاری کرمانجی راگەیاند:" ئەمڕۆ چوارشەممە، گەنجێک بەناوی " ش، و، ج " تەمەن 26 ساڵان لە گوندی گۆڕابوزا بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەی بریندار دەبێت و دەگەیندرێتە بنکەی تەندروستیمان و رێوشوێنی پێویستی بۆ ئەنجامدرا .

بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان، ئاشکرای دەکات:" گەنجەکە برینی زۆری بەجەستەیەوە دیاربوو، دوای تیمارکردن و چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی فریاکەوتنی سۆرانمان کرد .

ئەمساڵ لە سنووری قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سۆران، چەند حاڵەتێکی گیان لەدەستدان و بریندار بوون بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەوە لە سنوورەکە تۆمار کراون .

زاری کرمانجی

20 Nov, 11:46


لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو هاوڵاتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی سەرەکی (باشماخ - مەریوان) ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا ڕوویداوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردووە و لە ئێستادا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی مەریوانە.

زاری کرمانجی

20 Nov, 11:45


بەپێی راگەیەندراوێكی كە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راگەیەندرا، ئاماژە بەوە كراوە "بەشێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە پرسی پێشهات و ڕووداوە سەربازی و ئەمنییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
وەك لە راگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ كراوە، سودانی رایگەیاندووە "ئیسرائیل ئامانجی فراوانكردنی شەڕە لە ناوچەكەدا."
باس لەوەشكراوە، پەیامەكەی "قەوارەی زایۆنی" كە ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە، پاساو هێنانەوەیە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر عێراق و هەوڵەكانی بۆ فراوانكردنی بازنەی شەڕ لە ناوچەكەدا.
لە كۆبوونەوەكەدا، سوودانی جەختی كردۆ‌تەوە كە بڕیاری شەڕ و ئاشتی لە عێراق بە دەست دەوڵەتەوەیە و وتوویەتی" ڕێگە بە هیچ لایەنێك نادرێت ئەو مافە بە خۆی بدات. هاوكات سەرلەنوێ ڕەتی كردەوە عێراق بخزێنرێتە ناو شەڕ".
لە كۆبوونەوەكەدا، سوودانی داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزارەتی بۆ ئاسایشی نیشتمانی كردووە بۆ تاوتوێكردن و بەدواداچوونی پێشهاتەكان و دووپاتكردنەوەی هەڵوێستی عێراق.

.https://www.facebook.com/share/p/14NWitfBwT/

زاری کرمانجی

20 Nov, 10:05


شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند “ دەستکرا بە ڕاکێشانی تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بۆ گوندی پیرۆمەر -مەزرا، لە ناحیەی سمیلان، بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەگوژمەی ١٥٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.

گووتیشی ” ڕەزامەندی بەشی دووەمی درێژکردنەوەی ئەم تۆڕی کارەبایە بۆ بەری ئارونیان و بورەکەو سارکە و بارەموس و خێسوە، لە قۆناغی دوەم دەبێت تا هەموان تێیدا سوودمەندبن.

زاری کرمانجی

15 Nov, 04:58


لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 3 کەس بریندار بوون

ئەمشەو لە سەنتەری قەزای سۆران، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 3 کەس برینداربوون.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو لە سەنتەری قەزای سۆران، لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لە جۆری لێکدان، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تۆیۆتا هایلۆکس خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری MG و خانوی هاووڵاتییەک، لە ئەنجامی رووداوەکە 3 کەس برینداربوون.

زاری کرمانجی

14 Nov, 15:04


منداڵێکى ناحیەى وەرتێ گیانى لەدەستدا
زارى کرمانجى-وەرتێ:
منداڵێکى تەمەن ٢ ساڵ بەناوى ( یاداشت یادگار عەبدوڵلا )، خەڵکى ناحیەى وەرتێ، دواى ئەوەى لە رۆژى هەڵبژاردن لە ٢٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٤ دەکەوێتە، ناو حەوزێکى گەورەى ئاو، دواتر ڕەوانەى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى هەولێر دەکرێت، لەو کاتەوە لەژێر چاودێرى چڕى پزیشکى دەبێت، ئێوارەى ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆچى دوایى کرد.

زاری کرمانجی

14 Nov, 13:30


مەتین سدیق سێلکی، هاووڵاتییەکی دەڤەری بارزانە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستدا.

زاری کرمانجی

14 Nov, 11:18


ئەو گەنجەى دوو خوشکى خۆى کوشت کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا

به‌ گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوکراونەتەوە، ئەو کوڕەی به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كى به‌كره‌جۆى سلێمانى دوو خوشكى خۆى كوشت، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر کۆتایی بەژیانی خۆی هێناو خۆیشی کوشت.

زاری کرمانجی

14 Nov, 10:31


سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە

''سلێمانى له‌ مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستان، ناوێكى ديارو كاريگه‌ره‌''

زارى کرمانجى:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢٤٠ساڵ بەسەر بنيادنانى شاری سلێمانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ''يادى ٢٤٠ ساڵه‌ى بنيادنانى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، پيرۆز ده‌كه‌م.
هەروەها گووتیشى: ''له‌ مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، ناوێكى ديار و كاريگه‌ره‌و هه‌ميشه‌ جێى ڕێزو پێزانين و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان بووه.''
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەدا ئاماژەى بەوەشکردووە، '' هيواى به‌رده‌واميى گه‌شه‌ و ئاوه‌دانى، پێشكه‌وتنى زياترو ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ سلێمانى و هه‌موو شارو ناوچه‌كانى كوردستان دەخوازم''.

زاری کرمانجی

14 Nov, 10:10


پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێم خەرجکرا
زارى کرمانجى:
وەزیری بازرگانیی عێراق رای گەیاند، ''بڕیاری خەرجكردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و دیالە و نەینەوا درا''.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی تشرینی دووەم، ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی و گواستنەوەی عێراق، بریاریدا بە خەرجکردنى بڕی 400 ملیار دینار، بۆ پارەی گەنمى جووتیاران.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ''ئەو پارەیە بۆ پێنج پارێزگایە كە بریتین لە نەینەوا، كەركووك، دهۆك، سلێمانی و دیالە كە پارەی گەنمی جووتیارانە''.

زاری کرمانجی

14 Nov, 09:46


برایەک دوو خوشکى خۆى کوشت

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ''کەمێک پێش ئێستا برایەک لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی دوو خوشکی خۆی کوشت و بۆ جێگەیەکی نادیار هەڵات''.
بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، یەکێک لە کچەکان لە دایکبووی 2002ە و ئەوی دیکەیان 2005.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ''تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکان بۆ پزیشکی داد گوازراونەتەوە و گەڕان بەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە''.

زاری کرمانجی

14 Nov, 09:35


کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگەیەندرا

دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.

دەستەی کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-11-2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، سبەینێ هەینی، 15-11-2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش وەکو تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر 23 پلەى سیلیزى

سلێمانی 20 پلەى سیلیزى

دهۆک 22 پلەى سیلیزى

کەرکوک 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ 23 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران 7 پلەى سیلیزى

سۆران 19 پلەى سیلیزى

گەرمیان 25 پلەى سیلیزى

زاری کرمانجی

14 Nov, 09:13


شەکرە ئەو نەخۆشییەى بەبێ دەنگى مرۆڤەکان دەکوژێت

''ساڵانە ملیۆن و نیوێک کەس بەهۆى ئەو نەخۆشییە گیان لەدەست دەدەن''

نیشانەکانى ئەو نەخۆشییە چین؟

ئا: بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرەیە، کە لە ساڵی 1991 بەهۆی زۆربوونی رێژەی تووشبووانی ئەم نەخۆشیە لە جیهاندا 14ی مانگی نۆڤێمبەری هەموو ساڵێک تایبەت کرا بە شەکرە، چونکە هەر لەم رۆژەدا لە ساڵی 1921 دکتۆر فردریک بانتینج لەدایکبووە، کە یەکێک بوو لەو پزیشکانەی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارەی دۆزیەوە، هاوکات ساڵانە 130 دەوڵەت بە چالاکی تەندروستی جۆراوجۆر یادی دەکەنەوە.

بەپێی داتاکانی WHO، شەکرە یەکێکە لە باوترین نەخۆشییەکانی جیهان و زیاد لە 400 ملیۆن کەس توشبووی ئەم نەخۆشییەن، ساڵانە نزیکەی ملیۆن و نیوێک کەس بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

زانیارى زیاتر لەو لینکەى خوارەوەیە ...

https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/45258/

زاری کرمانجی

14 Nov, 08:49


لە ڕواندز پشکنینى نەخۆشى شەکرە بۆ هاووڵاتییان کرا

زارى کرمانجى-ڕواندز:
لە ڕۆژى جیهانى نەخۆشى شەکرە، لەلایەن تیمێکى تەندروستى نەخۆشخانەى گشتى ڕواندز، پشکنینى نەخۆشی بۆ هاووڵاتییانى ڕواندز کرا.
د. سەپان قادر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى گشتیى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ لە رۆژى جیهانى نەخۆشى شەکرە، لەلایەن تیمێکى تەندروستى نەخۆشخانەى ڕواندز، لەناو بازاڕى گشتى، پشکنینى نەخۆشى شەکرە، بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتییان کرا''.
نەخۆشی شەکرە ، یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵت دەگەیەنێت.

زاری کرمانجی

14 Nov, 07:58


ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا

زاری کرمانجی -ڕواندز:

لە نزیک گوندی وارەکەونی سنووری قەزای ڕواندز، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویداو زیانی گیانی نەبووە.

دوێنێ لەسەر ڕێگەی سەرەکی هاملتۆن، نزیک گوندی وارەکەونی سنووری قەزای ڕواندز، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا و پیکاب نیسان ڕوویدا، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

زاری کرمانجی

14 Nov, 07:40


گەنجەکەى رواندز نەشتەرگەرى بۆکراو تەندروستى بەرەو باشى دەڕوات

زارى کرمانجى-ڕواندز:
ئەحمەد زرار، لەبارەى تەندروستى برایەکەى بۆ زارى کرمانجى گووتى'' بێجانی برام ئەمڕۆ نەشتەرگەرى یەکەمى بۆکراوە، برینەکانى و شوێنى سووتانەکەى بۆ پاککرایەوەو ساچمەکانى ناو لەشى دەرهێنراوە، تەندروستى بەرەو باشى دەڕوات، بەیانیش نەشتەرگەرییەکى دیکەى لە قاچى بۆ دەکرێت، چونکە قاچى شکاوە، بە گشتى تەندروستى بەرەو باشى دەڕوات''.
دوێنێ چوارشەممە، ١٣ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٤، گەنجێکى ڕواندز بەناوى (بێجان زرار سەرانەیى) لە کاتی ئەرکدا لە ناوچەى شەرگات، تێ ئێن تی لەژێر ئۆتۆمبێلەکەیان تەقییەوەو بە سەختى بریندار بوو، ئەمڕۆش لە نەخۆشخانەیەکى شارى هەولێر نەشتەرگەرى یەکەمى بۆکراوە.

زاری کرمانجی

14 Nov, 06:37


رۆژنامەیەکى تورکى: ترەمپ ڕێ بۆ دروستبوونى دەوڵەتێکى کوردى خۆش دەکات

زارى کرمانجى:

رۆژنامەی سۆزجوی تورکی لە بابەتێکیدا باس لە گەڕانەوەی ترەمپ دەکات بۆ کۆشکی سپی و لە زاری جەنەڕاڵێکی خانەنشینی تورکیاوە دەڵێت، ''ترەمپ رێ بۆ دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی خۆش دەکات''.
لە رۆژنامەکەدا هاتووە، عوسمان پاموکئۆغڵو جەنەڕاڵی خانەنشینی تورکیا لەپای ئەو پاڵپشتیانەی کە ئێستا لە تورکیا هەیە بۆ ترەمپ، ئاماژە بەوە دەکات نابێت خەیاڵ پڵاو بن، بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم بۆچوونەشی دەڵێت، ''سەیری ئەو کادرانە بکەن کە بۆ کابینەکەی دەستنیشانی کردوون، لە دژی تورکیان، لە پاڵپشتی ئیسرائیلیشدان دەبن.''
بەشێك لەو کاندیدانەی ترەمپ بۆ پلە و پۆستە باڵاکانی ئیدارەکەی دەستنیشانیکردوون، پێشتر بەرگرییان لە کورد کردووە و هاوسۆزی دۆزی کورد بوون، لە دژی ئێران و تورکیاش قسەیان کردووە. یەکێک لەوانە مایک واڵتزە کە وەک راوێژکاری ئاسایشی نینشتیمانی دەستنیشانکراوە و پێشتر بە یەپەگەی گوتووە، باشترین هاوپەیمانمانن.

زانیارى زیاتر لەوە لینکەیە ....

https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/45230/

زاری کرمانجی

14 Nov, 06:20


سروشتی نەوازەی گەلی داڵاش ئیسۆمەرا لە دەڤەری بارزان
وێنە: سیروان ڕەسول

زاری کرمانجی

11 Nov, 16:54


مامۆستایەک بە هەورە بروسکە گیانى لەدەستدا
زارى کرمانجى:
له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی نه‌مرود، له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌وره‌ برووسكه‌ له‌ مامۆستایه‌كی داو گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی 11ی 2024، له‌ گوندی كانیی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی نه‌مرودی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، مامۆستایه‌ك به‌ ناوی (یونس ته‌ها) بەهۆى هەورە بروسکە گیانى لەدەستدا.

زاری کرمانجی

11 Nov, 16:31


لە قەزایەکى ئیدارەى سۆران چەندین مینى مەترسیدار دۆزرانەوە
زارى کرمانجى-سۆران:
لە گوندێکى سنوورى قەزاى مێرگەسۆر، لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کاروبارى مینى هەولێر، چەندین مینى مەترسیدار دۆزرانەوە.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین/هەولێر، بڵاویکردووەتەوە، 'لە کێڵگەمینی گەروی بازداران لە گوندی بێسترێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر، کە لەلایەن تیمی مینلابەری (DE3) کاری مینلابردنی تێدا ئەنجام دەدرێت، ١٢مین لە جۆری (V69) دۆزرانەوە، دواتر لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە سەرجەمیان لەناوبران''.

زاری کرمانجی

11 Nov, 15:55


بەهۆى بارانى بەخوڕ ئاو چووە ناو حەوشەى ٣ ماڵ
زارى کرمانجى-سۆران:
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١١ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٤، بەهۆی باران بارینی بەخوڕ، ئاو چووە ناو حەوشەى ٣ ماڵ.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بەهۆى باران بارینى بەخوڕ، لە ناحیەى دیانا ئاو چووە ناو حەوشەى سێ ماڵ، دواى گەیشتنى تیمێکی بنکەی بەرگری شارستانی دیانا، توانیان ئاو لەناو حەوشەی ماڵەکان بەتاڵ دەربێنن.

زاری کرمانجی

11 Nov, 15:18


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاسمانی پارێزگاكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و هەورە برووسکە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کاریگەری زیاتر بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی

سۆران: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی

زاری کرمانجی

11 Nov, 10:42


لە سیدەکان بەرپرسێکی حکوومی گیانی لە دەستدا

موڕشید برادۆستی - زاری کرمانجی :

ئەمڕۆ دووشەممە،دکتۆر میقدام ساتع، بەرپرسی بنکەی ڤێتەرنەری قەزای سیدەکان گیانی لە دەستدا .

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری زاری کرمانجی لە سیدەکان، ئەو بەرپرسەی حکوومی سێ مانگ بەر لە ئێستا تووشی جەلتەی مێشک ببوو، لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکدابوو، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا .

دکتۆر میقدام ساتع محەمەد، لە ساڵی 2013 بەرپرسی بنکەی ڤێتەرنەری سیدەکانە و خەڵکی هەولێر بوو، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ خەڵکی دەڤەری برادۆست ئاشنای هەیە و ئەمڕۆ بە نەخۆشی لە تەمەنی 43 ساڵیدا کۆچی دوای کرد .

زاری کرمانجی

11 Nov, 10:40


ئیسماعیل موخڵیس، جێگری سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی خانەنشینان رایگەیاند :'' دوێنی سەردانی فەرمانگەی خانەنشینیمان كرد، لەبارەی پرسی خانەنشینانی پێش 2014، بەڕێوەبەری خانەنشینان هەواڵێكی خۆشی پێ داین، كە بڕیار دەرچووە مووچەی هەموو ئەوانە هاوتا دەكرێت و جیاوازیی هاوتاكردنەكەشیان بۆ خەرج دەكرێت و لە مانگی یەكی ساڵی 2025، مووچەی ئەو خانەنشینانە بە هاوتاكراوی خەرج دەكرێت و ئەو مانگانەیش، كە لەمساڵدا جیاوازییەكەیان وەرنەگرتووە، بەیەكەوە بۆیان خەرج دەكرێتەوە."

گوتیشی:'' : "ئەو خانەنشینانە ساڵانی 2010 و 2011 و پێشتر دەگرێتەوە، ئەوان لە مانگی یەك مووچەیان هاوتا دەكرێت و جیاوازیی مووچەی شەش مانگی ئەمساڵیشیان بۆ خەرج دەكرێت، ژمارەشیان هەزاران خانەنشینە."

زاری کرمانجی

11 Nov, 10:39


.پشتیوان کەریم- سۆران:

سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ دوو شەممە، بەهای زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە بەراورد بە دوێنێ هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە پێنج هەزار دینار دابەزیوە، هەروەها نرخی یەک ئۆنسەش ئەمڕۆ بە 2672 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .

مسقاڵەکانی ئەمڕۆی زێڕ وئۆنسە بەم شێوەیەی خوارەوەن.

بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 654 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .

بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 599 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .

بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 572 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .

بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 490 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .

زاری کرمانجی

11 Nov, 08:58


وريشه‌؛ دوای 20 ڕۆژ مانگرتنی لە خواردن سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وریشە مورادی، كچە چالاكوانی سیاسی و پارێزەری مافەكانی ژنان، دوای ساڵێك مانەوەی لە زیندان و 30 ڕۆژ مان گرتن لە خواردن، لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی “بەغی” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.
وریشە مورادی كچە بەندكراوی سیاسیی كورد و خەڵكی شاری سنە ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە لە ئێستادا لە بەندیخانەی ئەوین بەندكراوە،، لەلایەن لقی 15ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆكایەتی دادوەر “ئەبولقاسم سەڵواتی” بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامیەتی لە پارتێكی كوردی، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.”
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە مورادی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەپاندنی سزای سێدارە و لەسێدارەدرانی چالاكوانان لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە (ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە) بۆ ماوەی 20 ڕۆژ مانی لە خواردن گرت، كە ڕۆژی خایاند.
وریشە لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو، لە نێوان ڕێگای مەریوان بۆ سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕفێنرابوو.

زاری کرمانجی

11 Nov, 08:21


ئەردۆغان هەڵوێستەكانی بەرامبەر به‌ كورد توندتر دەكاتەوە

زاری كرمانجی – سۆران :
سەرۆككۆمارى توركیا، دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی حكومەتەكەی، لە بارەی پرسی دانانی قەیووم بۆ شارەوانیی ناوچەی ئەسەنیورت لە ئیستەنبوڵ و شارەوانییەكانی مێردین، ئێلهـ و خەلفەتی لە باكووری كوردستان ڕاگەیاند “ئەو سەرۆك شارەوانییانەی لابراون تیرۆریست و جوداخوازن،” ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا دوای ماوەیەك لە بانگەشەكردن بۆ ئاشتی نێوان تورك و كورد و نواندنی نەرمی بەرامبەر بە پرسی كورد، جارێكی تر هەڵوێستەكانی توندتر كردەوە بە تایبەت دوای لابردن و دوورخستنەوەی سێ سەرۆك شارەوانی كورد لە پۆستەكانیان و دانانی قەیووم لە جێگایان.
دوێنێ یەكشەممە 10ـى تشرینی دووەم، ئەردۆغان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی حكومەتەكەی گووتی “مەرجی لە پێشینە و یەكەمی دیموكراسی، ڕەتكردنەوەی تیرۆر و هەڵچنینی دیوارێكی ئەستوورە لەنێوان خۆت و تیرۆردا.”
سەرۆككۆماری توركیا سەبارەت بە بڕیارەكانی ئەم دوایەی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكەیەوە بۆ دوورخستنەوەی سێ سەرۆكی شارەوانی كورد و دانانی قەیووم....

زانيارى زياتر له‌م لينكه‌دايه‌
https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/45096/

زاری کرمانجی

11 Nov, 07:48


مقاوەمەی ئیسلامی چوار هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق ئەمڕۆ لە چوار بەیاننامەی جیاوازدا رای گەیاندووە، چوار شوێن و پێگەی ئیسرائیلییان كردووەتە ئامانجی هێرشەكانیان.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق كە لە چەند گرووپێكی چەكداری میلیشیایی شیعەی سەربە ئێران پێكهاتوون، ئەمڕۆ لە چوار بەیاننامەی جیاوازدا چوار هێرشیان بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان "درۆن" كردووەتە ناو خاكی ئیسرائیل. وەك خۆیان دەڵێن زیانی زۆریان بە "دوژمن" گەیاندووە.

مقاوەمە زیاتر دەڵێ، لە هەر چوار هێرشەكەدا كە بە درۆن كراون، چوار پێگەی سەربازیی ئیسرائیلییان كردووەتە ئامانج و تەواوی ئامانجەكانیان پێكاون. بەڵام تا ئێستە ئیسرائیل هیچی لەبارەی ئەو هێرشانەی مقاوەمە رانەگەیاندووە.

زاری کرمانجی

11 Nov, 07:45


‎حاجی برایم رسول باسەکانی, ڕیش سپی و کەسایەتی دەڤەری برادۆست بەهۆی .نەخۆشی کۆچی دوایی کرد

زاری کرمانجی

11 Nov, 07:24


پێنج سەربازی بەسیجی كوژران

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە هێرشێكدا لە باشووری پارێزگای بەلووچستانی ئێران، 5 چەكداری سەر بە هێزەكانی بەسیجی پاسداران كوژران.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی مێهر ی ئێرانی، لە پەلامارێكی چەكداری نەناسراو لە ناوچەی “سیركان” ى سەر بە شاری سەراوان لە باشووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان، 5 سەربازی هێزی ئەمنی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران كوژران.
لە لایەكی تریشەوە، ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەكانی بنكەی قودسی سوپای پاسداران ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێ “تا ئێستا هێرشبەران نەناسراون، بەڵام هێزەكانمان لە كێوماڵكردنی ناوچەكە دان و خراپكاران لە هەر كوێیەك بن دەیاندۆزینەوە و سزایان دەدەین.”
هاوكات دوو هەفتە بەر لە ئێستا لە نزیك سنوورەكانی ئەفغانستان و پاكستان، دە چەكداری هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران كوژران و دوای ڕووداوەكە ڕێكخراوی جەیشولعەدل لە كەناڵی تێلێگرامی تایبەت بە ڕێكخراوەكە بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی گرتە ئەستۆی خۆی.

زاری کرمانجی

11 Nov, 07:11


لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا له ئیدارەی سۆران زۆرترین باران لە مێرگەسۆر و خەلیفان باریووە، تێکڕای باران بارینی ئەمساڵ.

زاری کرمانجی

02 Nov, 19:31


بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕانیە: سبەینێ یەکشەممە لە قۆناغی باخچە تاکو ٩ی بنەڕەتی پشووی فەرمییە، و لە خوێندنگا ئامادەییەکان دەوام ئاساییە.

زاری کرمانجی

02 Nov, 19:21


پەروەردەی هەڵەبجە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی راگەیاند

زاری کرمانجی

02 Nov, 19:20


فەرمانی گۆڕینی بەرێوەبەری گەنجینەی سۆران راگیراوە

بەپێی بەدوواداچوونەکانی زاری کرمانجی، فەرمانی گۆڕینی سیامەند ئێسماعیل بەرێوەبەری گەنجینەی سۆران راگیراوە.
زانیارییەکانی دەست زاری کرمانجی کەوتوون ئاماژەن بۆ ئەوەی" نووسراوەکە چەند رۆژێکە کراوە، شوێن گرەوەی بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆرانیش بەپێی نووسراوەکە( جەوهەر گوانی)یە.
سیامەند ئیسماعیل، لەمبارەیەوە بە زاری کرمانجی گووت" منیش بە بیستنی ئەم هەواڵە سەرم سووڕما، لەبەر ئەوەی لایەنە پەیوەندارەکانی سۆران هەموویان دەڵێن ئاگاداری ئەم بڕیارە نین، ئیتر چۆن کراوە نازانم ".
زیاتر روونیکردەوە" ئێستا بڕیارەکە راگیراوە، هەر چەندە ئێمە کارمەندی حکومەتین و لە هەر شوێنێک بێت خزمەت دەکەین".

زاری کرمانجی

02 Nov, 17:19


لافاو سێ شوان و ڕانە مەڕێکی برد
تەرمی شوانیک دۆزراوەتەوە

لە ناحیەی عەباسی باشوری کەرکوک،لافاو ڕانە مەڕێک و شوانەکانی دەبات،

یەکێک لە شوانەکان کە ئافرەتە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە بەڵام چارەنوسی دوو کەس، تا ئێستا نادیارە.

زاری کرمانجی

02 Nov, 17:09


#بەپەلە ... ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند چاودێری دۆخەکە دەکەین ئەگەر پێویست بکات دەیکەینە پشوو.

زاری کرمانجی

02 Nov, 16:13


بەهۆى پەلامارى سەگ کچێک گیانى لەدەستدا
ئێوارەى ئەمڕۆ لە گوندى پیرداود، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، سێ سەگ پەلامارى کچێکى ١٣ ساڵیان داوەو پارچە پارچەیانکردووە، بەو هۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

زاری کرمانجی

02 Nov, 16:00


لەبارەی پشووی بەیانی بڕیار درا

ئاڵان حەمە سەعید ، وەزیری پەروەردە:

‏بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کران کە بەپێی دۆخەکە، بڕیار لەبارەی پشوو یان دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن بدەن

زاری کرمانجی

02 Nov, 15:40


ئەمریکا کەشتییەکی نوێی سەربازی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

هیچ پێناچێت بارودۆخەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێور ببێتەوە، بەتایبەت دوای بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و نەهێشتنەوەی هیچ ئومێد و ئاسۆیەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە کەرتی غەززە، هەڕەشەکانی ئێرانیش بۆ سەر ئیسرائیل، گرژییەکان زیاتر دەکات، بۆیە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاریدا کەشتیەکەی دیکەی نوێی سەربازیی ڕەوانەی ناوچەکە بکات کە کەشتیەکەی جەنگییە و کاتیۆشای بەهێزی لەسەرە.

زاری کرمانجی

02 Nov, 15:36


دکتۆرێک لە هەولێر زیاتر لە 30 دەفتەر دۆلاری 50 کەسی بردووە و هەڵاتووە.

زاری کرمانجی

02 Nov, 15:33


بۆ سەلامەتی هاوڵاتییان داوا دەکرێت سبەی بکرێتە پشووی فەرمی

بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا، شارەزایەکی کەشناسی داوا دەکات سبەی بکرێتە پشوو

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە کە بەهۆی قوڵ بوونەوەی شەپۆلەکە لەمشەو سبەی یەکشەمەو شەوەکەی مەترسیەکانی لافاو و هەورە بروسکەی بەهێز.

ئەو شارەزایەی کەشناسی داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ سەلامەتی هەموو لایەک سبەی یەکشەممە بکرێتە پشوو

زاری کرمانجی

02 Nov, 15:11


لە سیدەکان دوو کەس بریندار بوون

زاری کرمانجی

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ڕایگەیاند:"ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری وەرگەران، لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری پیکاپ نیسان دەبل قمارە، لە قەزای سیدەکان نزیک گوندی هەجرێ .

هاتووچۆی سۆران، ئاماژەشی بەوەداوە، ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس برینداربوون. داوا لە شوفێرانیش دەکەن خێرای کەمـبکەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک.

زاری کرمانجی

02 Nov, 15:11


به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ی یەکشەممە رێکەوتی (2024/11/3) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2024-2025) ڕادەگەیەنرێت.

وەزارەت ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە ڕێکەوتی (2024/11/10) دەست دەکرێت بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2024-2025).

زاری کرمانجی

02 Nov, 14:28


پێشبینی بوومەلەرزەیەكی زۆر بەهێز دەكرێت
دەگاتە 7 پلە بە پێوەری ریختەر

هۆگەربیتس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە (فەیسبووک) دەڵێت: "ئەگەری هەیە چالاکیی بوومەلەرزەیی گەورە لە ڕۆژانی داهاتوودا رووبدات، بەشێوەیەك، دەتوانێت بەئاسانی بگاتە 6- 7 پلە، لەبەرئەوە بۆ هەر حاڵەت و روودانی کارەساتێک لە ئامادەباشیدا بن.”
سەرەڕای دڵنیاکردنەوەی چەندین زانا، کە ئەو نزیکبوونەوەیە لەنێوان هەسارەکان و جووڵەکانیان بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر زەوی نییە، بەڵام هۆگەربیتس زۆر بەڕژدی بەرگری لەو پێشبینییەی دەكات.
سەبارەت بە كاتی روودانی بومەلەرزەكەش ئاماژەی بەوە داوە، لە ئەمڕۆوە تا 8ی تشرینی دووەم، كاتێكی مەترسیدارە، بەڵام لەوانەیە لە 3 یان 4ی ئەم مانگەدا بێت.
فرانک هۆگەربیتس لەگەڵ بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ساڵی 2023، كە تورکیای هەژاند، ناو و ناوبانگی دەركەوت، كاتێك بووە هۆی تیاچوونی زیاتر لە 50 هەزار کەس. هۆگەربیتس سێ ڕۆژ بەر لە ڕوودانی، پێشبینیی ئەو بومەلەرزەیەی کردبوو.
جێی باسە لە دوای رووداوی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە، چەندان جار ئەم زانا هۆڵەندییە پێشبینیی بوومەلەرزە و رووداوی سرووشتی کردوە بەڵام زۆربەی پێشبینییەکانی راست دەرنەچووە.

زاری کرمانجی

02 Nov, 14:27


هاتووچۆ لەم رێگایە پەكی كەوت

محەمەد ئامۆکەیی - زاری کرمانجي

ئەمڕۆ شەممە بەهۆی بارانی بەلێزمەو کۆبوونەوەی ئاو لە رێگای تونێلی ماوەران لە سنووری شەقڵاوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ چەند کاتژمێرێکە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.
لە ئێستادا بارهەڵگرێک لە ناوەڕاستی رێگایەکە مەقەسی کردووەتەوە و ئەوەش وایکردووە رێگایەکە دابخرێت، پۆلیسی هاتووچۆ رایدەگەینێت:“ تا خاوێنکردنەوەی رێگا لە قوڕو لیتە شوفێران رێگای ناو شەقڵاوە بەکاربێنن.

زاری کرمانجی

02 Nov, 11:01


ئەو هاووڵاتییەی لە شاخ کەوتووەتە خوارەوە، بەناوی ( ئارام حەسەن سەرانەیی) یە بە سەختی بریندار بووە، ئێستا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دەهێنرێتەوە.

زاری کرمانجی

02 Nov, 10:43


بەپەلە ..

هاووڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا

حالەتێکی هەڵدێران لە شاخی گەروکەی کورێی، سەر هاوینەهەواری بێخاڵ هەیە، بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی هاووڵاتیەک بریندار بووە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕواندز، لە شوێنی ڕووداوەکەن.

زانیارییەکان نوێ دەکرێنەوە ...

زاری کرمانجی

02 Nov, 10:28


ئەو گەنجە كوردەی گووتی من (تورك نیم) دەستگیر كرا

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
عەلی چەڤەن، دوای ئەوەی لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنی دا گووتی (من تورك نیم)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی توركیا بە بیانووی پڕوپاگەندەكردن بۆ ڕێكخراوێكی چەكداری لە ناو ماڵەكەی لە ئیستەنبوڵ دەستگیر كرا.
قسەكانی ئەو گەنجە كوردە، بە خێرایی لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووە و كوردانی باكووری كوردستان بە بەشداری پێكردنی گرتە ڤیدیۆكە، پشتگیریی خۆیان بۆ قسەكانی دەربڕی و توركەكانیش قسەكانی ئەویان بە جوداخوازی و هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیییان لێكدایەوە.
عەلی لەو دیمانەیەدا بۆچوونی خۆی لەسەر پرسی كورد لە توركیا خستە ڕوو، كاتێك پەیامنێری كەناڵەكە پرسیاری لێ دەكات كورد چی دەوێت ؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ “من تورك نیم. ئەم وڵاتە نوێنەرایەتی من ناكات. ناو و ئاڵای توركیا ڕەگەزپەرستە و وەك كورد نوێنەرایەتی من ناكەن. هەموو شتێك لەم وڵاتەدا لە دەوری تورك دەسووڕێتەوە و ئەوان هەموو شتێك بەسەرماندا دەسەپێنن كە پێ دەگوترێت توركی، بۆیە ئەگەر دەتەوێت ....”

زانيارى زياتر له‌م لينكه‌دايه‌

https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/44704/

زاری کرمانجی

02 Nov, 10:26


لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری بەردەڕەش کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا

زاری کرمانجی

31 Oct, 19:49


بە زۆرینەى دەنگ، مەحمود مەشهەدانی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.

زاری کرمانجی

31 Oct, 19:41


پیاوێکی خەڵکی عەرەبستانی سعودییە هاوسەرگیرییەکی دەگمەنی کرد.
بڵاوکراوەکانی ئەو وەڵاتە ئاماژەیان بە جۆری هاوسەرگیرییەکەداوە و بڵاویان کردەوە کە " پیاوێکی عەرەبستانی سعودییە چوار ژنی هێناوە و هەر چواریان لە یەک قوتابخانەن، ژەنی یەکەمی قوتابییەکی قوتابخانەکە و مامۆستایەک و چاودێر و دواتریش بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی مارە کردووەو پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ هەر چوار ئەنجامدا.

زاری کرمانجی

31 Oct, 17:57


کۆبوونەوەی گەڕی دووەمی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بە ئامادەبوونی 183 پەرلەمانتار دەستی پێکرد و هەر یەکە لە محەممەد تەمیمی و خالد بەتال سەرکردەی سیاسیی سوننەکان لەگەڵ هادی عامری و ئەحمەد ئەسەدی سەرکردەی شیعەکان گەیشتوونەتە پەرلەمان و لە دەرەوەی هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان، ئەوانیش بە جیا لە کۆبوونەوەدان.
پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گەڕی یەکەمی دەنگدان یەکلایی نەبووەوە، بۆیە دەنگدانەکە پێی نایە گەڕی دووەم، لەم گەڕەش هەر یەکە لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستەکە دەکەن.

زاری کرمانجی

31 Oct, 17:53


وەزارەتی تەندروستیی غە`ززە ڕایگەیاند "لە ئاکامی بۆردومان و ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسر*ائیل بۆ سەر کەرتی غە*ززە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، 43 هەزار و 20 کەس گیانیان لە دەست داوە و 101 هەزار و 110 کەسی دیکەش بریندار بوونە.

زاری کرمانجی

31 Oct, 15:52


راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمى ئەمساڵ، ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی 29 مێگاوات کارەبای سلێمانی دەکرێت. نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتووە دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە و هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لەکار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە.
داواكارين به زووترين كات رێگا بە گواستنەوەی سوتەمەنى له بازگەكان بدرێت، تاكو ئەم دوو ويستگەيه جارێکی تر بەگەڕ بخرێنەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان

زاری کرمانجی

31 Oct, 15:28


دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆتایی هات

لە خولی یەکەمی دەنگدان هیچ کاندیدێکی سەرۆکی پەرلەمان دەنگی پێویستی نەهێنا.

مەحمود مەشهەدانی 153 دەنگ
سالم عیساوی 95 دەنگ
دەنگی پووچەڵ: 15

زاری کرمانجی

31 Oct, 15:24


زیاتر لە(١٦کیلۆ گرام) شانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراو هاوکات (٤٣) تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو ٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ لە ژمارەیەک چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەر چوار بنکەی (دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمەران)ـی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا (٤٣)گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن و هەروەها زیاتر لە (١٦)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.

بڕی ئەو ماددانەی لەم چاڵاکیانەدا دەستی بەسەر داگیراوە بریتین لە:
١- (١٣ کیلۆ/گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).
٢- (٣ کیلۆ/گرام) لە جۆری (ماریجوانا).
٣- (١٧٢ /گرام) لە جۆری (هیرۆین).

ژمارەیەك لە دەسگیرکراوەکان کەسانی گەورە بازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشی تێدایە.

لە سەرجەم ئەم چاڵاکییانەدا پێشتر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش وەرگیراوە.

تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤

زاری کرمانجی

31 Oct, 15:23


دەنگی جیاکراوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، تا ئێستا مەحمود مەشهەدانی 102 دەنگ و سالم عیساوی 61 دەنگ.

زاری کرمانجی

31 Oct, 15:21


ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامی زانکۆلاینی پۆلی۱۲ی ئامادەیی ڕادەگەێندرێت.

زاری کرمانجی

31 Oct, 15:21


" هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت"
جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕەنگە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆران خەرجبکرێت".

ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕاگەیاندووە" به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویسته‌ هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش خه‌رجبكرێت".

گووتیشی" پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا پاره‌ی مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ خەرجبکرێت".

زاری کرمانجی

31 Oct, 15:20


لە سیدەکان ئۆتۆمبێل مناڵێکی شێلا

موڕشید برادۆستی - زاری کرمانجی :

بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، مناڵێکی پێنج ساڵان لە گوندی کۆلیتی سەر بە قەزای سیدەکان، بەناوی " هەڤاڵ غەفار عەزیز " بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندارببوو گەیێندرایە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان .

کاروان فەیسەڵ بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان، ئاشکراشی کرد:" مناڵەکە لە ئەنجامی ڕووداوەکە، لاقی ڕاستی شکابوو برینەکەشی سەخت بوو، لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنمان چارەسەری سەرەتایی و رێوشوێنی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی بە ئەمبوڵانس ڕەوانەی سۆران کرا .

زاری کرمانجی

31 Oct, 10:26


ڕێگەی ناوپردان-ئێنێ قیرتاو دەکرێت
زاری کرمانجی:

لە سنوری قەزای چۆمان، ڕێگەی ناوپردان-ئێنێ، لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە قیر دەکرێت.

ڕێگەی ناوپردان_ئێنێ لە سنووری قەزای چۆمان، كە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی و لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن كردن ئه‌نجام ده‌درێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران سەرپەرشتی دەكرێت.

زاری کرمانجی

31 Oct, 10:23


بەرگری شارستانی سۆران هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان

" تەواوی هێزەكان خراونەتە ئامادە باشییەوە "

زاری کرمانجی

31 Oct, 10:17


گەشەپێدانی زیاتری كوردستان؛ لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی خانووبەرە كە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كردییەوە، 260 كۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاوازەوە لە پێشانگەكە بەشدار بوون.

زاری کرمانجی

31 Oct, 10:06


بەهای زێڕ لە بەرزبوونەوە ڕیکۆردی شکاند

پشتیوان کەریم- سۆران:

سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە بەراورد بە سەرەتای ئەم هەفتەیە هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە پێنج هەزار دینار بەرزتر بوەتەوە، هەروەها نرخی یەک ئۆنسەش ئەمڕۆ بە 2782 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .

مسقاڵەکانی ئەمڕۆی زێڕ وئۆنسە بەم شێوەیەی خوارەوەن.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 682 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 625 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 597 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 512 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .

زاری کرمانجی

31 Oct, 09:10


سەرۆك مەسعود بارزانی: دەبێ یەك هەرێم یەك پەرلەمان یەك حكومەت یەك هێزی پێشمەرگە هەبێت".

https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/44653/

زاری کرمانجی

31 Oct, 08:47


مینا لە ژمێریارییەوە بۆ فرۆشتنی بۆن
ئەو قسە بۆ زاری كرمانجی دەكات

زاری کرمانجی

21 Oct, 09:17


بۆ یەکەمجار ڕۆژنامەیەکى عەرەبى مانشێتى سەرەکى بە زمانى کوردى نووسیووە
زارى کرمانجى-سۆران:
رۆژنامەى سەباحی عێراقی لە مێژووى خۆیدا بۆ یەکەمجار مانشێتى سەرەکی لاپەڕەیەکی بە کوردی لەبارەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستانەوە چاپکردووە و نوسیویەتى ''زەماوەندی هەڵبژاردن لە کوردستان'' بەڕێوەدەچێت.
لە راپۆرتێکدا رۆژنامەى سەباح، کە رۆژنامەیەکی نیمچە فەرمی سەر بە دەوڵەتی عێراقە، رووبەرێکى فراوانى ڕۆژنامەکەى بۆ هەڵبژادنەکان تەرخانکردەوە و نووسیویەتى وەک ئەوەى چاوەڕوان دەکرا هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بە باشى بەڕێوەچوو کە لە لایەن کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە بەڕێوەبرا.
بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەکە رێژەى بەشداربوون بە شێوەیەکەى گشتى 72% بووە، لە دهۆک 78% و لە هەولێر 72% و لە سلێمانى 65% و لە سلێمانى و هەڵەبجەش 69% بووە.

زاری کرمانجی

21 Oct, 08:43


عەممار حەكیم پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەكات

زاری كرمانجی – سۆران :
عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی نیشتمانیی حیكمە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەركەوتنی بەرێوەچوون و كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

زاری کرمانجی

21 Oct, 08:41


ئەمڕۆ ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردن بڵاودەکرێتەوە

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم بەسەركەوتووی بەڕێوەچووە.
رێژەی بەشداریکردن بۆ دەنگدان گەیشتووەتە لە ٧٢% لە تەواوی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

زاری کرمانجی

21 Oct, 08:28


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی 10ی 2024، كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەل بوونی پەڵەهەور و پلەی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1 – 3) پلە بەراورد بە تۆمار کراوەکانى دوێنێ و خێرایى با لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت، (10 - 20) کم/ک و ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێ و هه‌روه‌ها مەوداى بینین، لە نێوان (8– 10) کم دەبێت.
هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، سبەی سێشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێ و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆڕهەڵات نمە باران و بەفر دەبارێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى.

زاری کرمانجی

21 Oct, 08:21


نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى ده‌كات

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زيرى پێشووى سامانه‌ سروشتييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.

له‌ ماوه‌ى كار و ئه‌ركه‌كه‌يدا، خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى، به‌ لێهاتوويى و دڵسۆزى‌ خزمه‌تى به‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌ شاره‌زايى و پسپۆرى و تواناكانى، ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له‌ بنيتانانى ژێرخان و به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستاندا گێڕا.

يادى به‌ خێر و گيانى شاد بێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

زاری کرمانجی

21 Oct, 08:14


پۆستەرى بانگەشە دوو گەنجى کردە قوربانى
زارى کرمانجى-سۆران:
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢٤، گەنجێکى تەمەن ٢٢ ساڵ، بەناوى (چاودێر) لە شارى سلێمانی لەكاتی لێكردنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەر کڕێنێک كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.
پێشتریش لە کاتى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن، گەنجێکى خەڵکى باڵەکایەتى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و دانیشتووى هەولێر، لە کاتى هەڵواسینى پۆستەرى بانگەشە لەسەر ستوونێکى کارەبا کەوتەخوارەو گیانى لەدەستدا.

زاری کرمانجی

21 Oct, 07:36


پارتی سەركەوتنێكی گەورەی لە باڵەكایەتی تۆمار كرد

پارتی 7185
یەکێتی 4101
نەوەی نوێ 2079
هەڵوێست 610
یەکگرتوو 234
کۆمەڵ 237
بەرەی گەل 174

زاری کرمانجی

21 Oct, 07:14


رێبەری رەوتی خزمەت کۆچی دوایی کرد

زەمەن:-

فەتحوڵا گولەن، رێبه‌ری ره‌وتی خزمه‌ت له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ کۆچى دواییکرد.

محەممەد فەتحوڵڵا گولەن، لە دایکبووی ٢٧ی نیسانی ١٩٤١، ئەرزڕوم، تورکیا بوو.
ڕۆشنبیرێکی ئیسلامی، بانگخواز، بیرمەندێکی تورکە.
سونە مەزهەبەوبیرمەندو بانگەوازکارێکی دیاری پەیامەكانی نوورە كە سەعید نورسی –یان سەعیدی كوردی- بە دامەزرنەری دادەنرێت ، لەمیدیای دەوڵەتی توركیادا بە (فەتۆ) بەناوبانگە و لەناو لایەنگرانی خۆشیدا مامۆستا ، لە ٢٧ی نیسانی ١٩٤١ لە گوندێکی سەر بە پارێزگای ئەرزڕوم ی باكووری كوردستان لەدایکبووە، هەندیك باس لەوە دەكەن بەڕەگەز كوردبێـت، بەڵام هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی پشتڕاستی نەكردووەتەوە، لە هەمان كاتیشدا لە زاری خۆیەوە شتێكی لەو شێوەیە باس نەكراوە، بەڵام ئەوەی كە جێگەی مشت و مڕنییە ناوبراو لەدایك بووی پارێزگایەكی كوردستانی باكوورە . لە تۆمارە فەرمیەكانی وڵاتی توركیادا بە‌ "محمدفتح اللە "ە‌وە ناوی تۆمار كراوە.

زاری کرمانجی

21 Oct, 06:51


بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت .
سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

زاری کرمانجی

21 Oct, 06:50


بەپێی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، وه‌به‌رهێنان و ژینگه‌، ده‌زگای مین، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، وه‌زاره‌ته‌كانی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، دارایی و ئابوری، ته‌ندروستی، موچه‌ وه‌رده‌گرن.

زاری کرمانجی

21 Oct, 06:50


بەگوێرەی داتاکان، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی ئەو مووچەخۆرانەی کە لەم مانگەدا مووچەکانیان بەشێوازی دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من وەردەگرن, دەگاتە نزیکەی 153 هەزار مووچەخۆر.
هەژماری من لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "مووچەکان تاکو نیوەڕۆ دەچێتە سەر هەژماری بانکی بەشداربووان و بە SMS ئاگادار دەکرێنەوە کە دەتوانن بچن سەردانی نزیکەی 219 ئامێر لە 71 شوێنی جیاواز یاخود کابینە بکەن بۆ ڕاکێشانی
مووچەکانیان."
ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بە خانەنشینی مەدەنی دەستی پێ کرد و ڕۆژی پێنجشەممە، 24-10-2024، بە مووچەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
لەوبارەوە وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی دوو شەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، پشووی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە."

زاری کرمانجی

21 Oct, 06:11


لیستی 190ی پارتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان792885 دەنگ بەدەست هێناوە.

زاری کرمانجی

21 Oct, 06:08


ناوی ئافرەتە دەرچووەکانی لیستی 190
ڤالا فەرید ، ئەڤین فەتاح، ئاڵان ئیسکەندەر، سمیرە هیرانی، سەیران حەمید.

زاری کرمانجی

21 Oct, 06:04


بەیانیتان باش..
دروستکردنی نانی تەندوور

زاری کرمانجی

19 Oct, 20:29


بەپەلە و فەرمی..
ڕێژەی دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەکانی تر لە دەنگدانی تایبەت..پارتی بە ٣٦ هەزار دەنگ لە پێش یەکێتییە

زاری کرمانجی

19 Oct, 19:09


ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران بڵاوی كردەوە: “ بەپێی بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی سەبارەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە قەزای ناوەندی سۆران بە كردەیی دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

ئەوەش خراوەتەڕوو: “ لە ئێستادا دیزاینی نەخشەکان کۆتایی هاتووە و کارتی زەویەکان ئامادە کراون.

ئاماژەش بەوەکراوە: “ لێژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ڕۆژانی پشووش بە چڕی كار لەسەر ووردبینی ناوی فەرمانبەرانی قەزای ناوەندی سۆران دەكەن.

لە ئێستادا زیاتر 1000 ناو ووردبینیان بۆ کراوە و دوای گەیشتنی لیستی ناوەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران دەستپێدەكات.

زاری کرمانجی

19 Oct, 16:51


بەپەلە... بڕیاری بە هەمیشەییكردن بۆ تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست درا

ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 140 لە 25ی ئەیلوولی 2024، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر بە هەمیشەییكردنی تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان درا.

زاری کرمانجی

19 Oct, 16:50


پتر لە 21 هەزار هاووڵاتی سنووری قەزای خەلیفان لە هەڵبژاردنی گشتیدا مافی دەنگدانیان هەیە

پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی:

بەیانی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، زاری کرمانجی ناوی دەنگدەران کۆی وێستگەو بنکەکانی قەزاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەخاتەڕوو .

لە سنووری قەزای قەزای خەلیفان و دەوروبەری بەیانی 20ی ئۆکتۆبەر 21047 کەس مافی دەنگدانی هەیە لەسنووری سەنتەری قەزای خەلیفان و ناحیەو ناحیە و گوندو ئاوایەکانی ئەم سنوورە .

هەروەها ئەم ڕێژەیە لەو هاووڵاتیانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە و دەنگ دەدەن بەیانی دابەش دەبن بەسەر 49 وێستگەو 13 بنکەی ئەم سنوورە ."

زاری کرمانجی

19 Oct, 15:20


لەسنووری قەزای ڕواندز بۆ هەڵبژاردنی گشتی دەیان وێستگە بۆ هەزاران دەنگدەری ناوچەکە ئامادەکراوە

پشتیوان کەریم -زاری کرمانجی:

بەیانی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، زاری کرمانجی ناوی دەنگدەران کۆی وێستگەو بنکەکانی قەزاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەخاتەڕوو .

لە سنووری قەزای قەزای ڕواندز ودەوروبەری بەیانی 20ی ئۆکتۆبەر 16031 کەس مافی دەنگدانی هەیە لەسنووری سەنتەری قەزای ڕواندز ناحیەو ناحیە و گوندو ئاوایەکانی ئەم سنوورە .

هەروەها ئەم ڕێژەیە لەو هاووڵاتیانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە و دەنگ دەدەن بەیانی دابەش دەبن بەسەر 39 وێستگەو 10 بنکەی ئەم سنوورە ."

زاری کرمانجی

19 Oct, 15:19


لە باڵەکایەتی زیاتر لە 19 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە

پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی:

بەیانی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت،لە دەڤەری باڵەکایەتی كە سنووری قەزای چۆمان دەگرێتەوە 19877 کەس مافی دەنگدانیان.

ئەو هاووڵاتییانەی كە دەنگ دەدەن دابەشكراون بەسەر 48 وێستگەو 11 بنکەی دەنگدان.

زاری کرمانجی

19 Oct, 15:17


لە سنووری دەڤەری برادۆست وسەنتەری قەزای سیدەکان نزیکەی 10هەزار کەس بەیانی مافی دانگدانیان هەیە

‎پشتیوان کەریم -زاری کرمانجی

بەیانی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی
کوردستان بەڕێوەدەچێت، زاری کرمانجی ناوی دەنگدەران کۆی وێستگەو بنکەکانی قەزاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەخاتەڕوو .

‎لە سنووری دەڤەری برادۆست و سەنتەری قەزای قەزای سیدەکان بەیانی 20ی ئۆکتۆبەر 9579 کە مافی دەنگدانی هەیە لەسنووری سەنتەری قەزای سیدەکان و ناحیەو ناحیە و گوندو ئاوایەکانی ئەم سنوورە .

‎هەروەها لەم ڕێژەیەدا ئەو هاووڵاتیانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە و دەنگ دەدەن بەیانی دابەش دەبن بەسەر 23 وێستگەو 7 بنکەی ئەم سنوورە ."

زاری کرمانجی

19 Oct, 15:16


ئەو دەنگدەرانەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە چۆن دەتوانن دەنگ بدەن؟

وەلید محەممەد، بەرپرسی بنكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ڕواندز، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەو كەسانەی كە لەكاتی هەڵبژاردن كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە، ڕێژەیەك دیاری كراوە واتە لە هەر وێستگەیەكی هەڵبژاردن دەتوانرێت چارەسەر بۆ دەنگدەر بكرێت”.

گووتیشی: “لە سنووری قەزای ڕواندز لە پرۆسەی دەنگی تایبەت، تەنها چەند كەسێك كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبوو، بەمەش بەپێی ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن چارەسەری پێویستیان بۆ كرا و توانیان دەنگ بدەن.

زاری کرمانجی

19 Oct, 15:15


ئەمڕۆ شەممە، 19-10-2024، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

جەماوەری خۆشەویستی كوردستان..

بەناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی پارتیمان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم بۆ سەركەوتنی گەورەی لیستی ١٩٠ـی پارتیمان لە دەنگدانی تایبەت دەكەین كە لە ڕۆژی ١٨ـی ئۆكتۆبەری ۲٠۲٤ بەڕێوە چوو.

وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ ڕۆڵی جوامێرانە و قارەمانانەی پارێزەرانی وڵات، ئەم متمانە گەورە و گرنگەی پێشمەرگە قارەمانەكان و دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت بە پارتیمان، مایەی سەربەرزی و شانازیی گەورەیە.

هەروەك چۆن لە داستانە گەورەكاندا، پێشمەرگە بە گیان و خوێنی پیرۆزی خۆیان بەرگرییان لە كوردستان دەكرد، بەم دەنگدانە فراوان و زۆرەیان بۆ لیستی ١٩٠ـی پارتیمان جارێكی دیكە سەنگەری بەرگریی لە ئارامی كوردستان بۆ ئاوەدانی و خۆڕاگری زیاتر پاراست و بەمەش موژدەی سەركەوتنی گەورەتری پارتییان دا.

https://www.facebook.com/share/p/LcRuHZGgaEEpA68P/

زاری کرمانجی

19 Oct, 15:13


بەیانی لەهەڵبژاردنی گشتیدا چەند کەس مافی دەنگدانی هەیە و چەند بنکەو وێستگە لەسنووری قەزای ناوەندی سۆران کراونەتەوە

پشتیوان کەریم - زاری کرمانجی :

بەیانی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، زاری کرمانجی ناوی دەنگدەران کۆی وێستگەو بنکەکانی قەزاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەخاتەڕوو

لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران بەیانی 20ی ئۆکتۆبەر 73427 کەس مافی دەنگدانی هەیە لەسنووری سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران ناحیەی دیاناو گوندو ئاوایەکان.

هەروەها لەم ڕێژەیە ئەو هاووڵاتییانەی کە دەنگ دەدەن بەیانی دابەش دەبن بەسەر 174وێستگەو 44 بنکە."

زاری کرمانجی

19 Oct, 15:12


ئەنجامی ٪ ۹٠ دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت دەرچوون

پارتی 82979 دەنگ
یەکێتی 51345 دەنگ
نەوەی نوێ 11207 دەنگ
یەکگرتوو 2885 دەنگ
هەڵوێست 2492 دەنگ
کۆمەڵ 2391 دەنگ
بەرەی گەل 2110 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێم 844 دەنگ
سەردەم 311 دەنگ
گۆڕان 705 دەنگ
بزوتنەوە 137 دەنگ
هاوپەیمانی نیشتیمانی 44 دەنگ
پەیوەندی ئیسلامی 61 دەنگ
مەسیحی 9226 دەنگ
تورکمان 6354 دەنگ
سەربەخۆکان 1016 دەنگ

زاری کرمانجی

19 Oct, 11:44


ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی نووسینگەی سۆرانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوێنێ‌ هەینی 18-10-2024 پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەنگی تایبەت بۆ پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، ڕاگەیاندكارانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هیچ سكاڵایان نەبووە.

ئاكۆ حەمەد ڕابی، گووتیشی : ” دوای ئەوەی دوێنێ‌ هەینی دەنگی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، خۆشبەختانە تائێستا هیچ سكاڵایەك لەلایەن ڕۆژنامەنووسان و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لامان تۆمار نەكراوە كە پێشەلكاریان بەرامبەر كرابێت.

زاری کرمانجی

19 Oct, 10:13


ئاشكراكردنی بەندیخانەیەك؛ كە تێدا دەستبەسەركراوانی شۆڕشی ژینا ڕووبەڕووی دەستدرێژی و ئه‌شكه‌نجه‌ بوونەتەوە

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان ئاشكراكردنی بەندیخانەیەكی وەزارەتی ئیتلاعاتی لەشاری ورمێ ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕاگەیاند و دەڵێ “لەو بەندیخانەیەدا چەندین بەندكراوی كورد بە هۆی ئەشكەنجەوە دەست و پێیان شكاوە و هەڕەشەی دەستدرێژی سێكسی لەخۆیان و ئەندامانی بنەماڵەكانیان كراوە.
تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان دەڵێ “ئەو بەندیخانە نوێیە تایبەت كراوە بۆ ڕاگرتنی دەستبەسەركراوانی شۆڕشی ژینا ئەمینی و وەرگرتنی ددانپێدانانی زۆرەملێ و ئەشكەنجە،”
دەشڵێت “چەندین بەندكراوی كورد لە پێناو ددانپێدانانی زۆرەملێ، هەڕەشەی دەستدرێژی سێكسی لە خۆیان و ئەندامانی بنەماڵەكانیان كراوە و ناچار كراون لە بەردەم كامێرای تەلەڤزیۆندا ددان بە تاوانباربوونی خۆیاندا بنێن.”
ئاشكراشی دەكات كە ئەو بەندیخانەیە دەكەوێتە سەر جادەی نازلوو لە بەرامبەر پاركی قەرە حەسەن لووی ورمێ و لە 110 ژووری تاكەكەسی و 6 ژووری گشتیی پێكهاتووە .
تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان ئەوەش دەخاتە ڕوو كە چەند بەندكراوێك لەوێ ڕاگیراون و دواتر لە سێدارە دراون.

زاری کرمانجی

19 Oct, 09:47


بەهای ئەمڕۆی زێڕ لە ئیدارەی سۆران

تا دێت بەهای زێڕ بەرزتر دەبێتەوە ، بەپێی گوتەی سەرباز باڵەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی سۆران، بۆ زاری کرمانجی ڕایگەیاند:" پێشبینی دەکرێت نرخی زێڕ بەرزتر ببێتەوە

زاری کرمانجی

19 Oct, 08:54


لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ پشووە، بەڵام مووچەی ئەم توێژانە دابەش دەکرێت
كەسوكاری شەهیدان
خاوەن پێداویستی تایبەت
زیندانییە سیاسییەكان

زاری کرمانجی

19 Oct, 08:53


سەرجەم دەنگدەران ئاگەدار دەكرێنەوە، كە لە كاتی دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان، مۆری قەڵەمەكە لەسەر ناوی پارتی، یان ژمارەكە نەدەن، بەڵكوو دەبێ لەو بۆشاییە چوارگەشەی تەنیشت ژمارەكەی پارتی بدرێ، وەك لە وێنەكەدا روون كراوەتەوە.

زاری کرمانجی

19 Oct, 08:27


بە درۆن هێرش كرایە سەر ماڵی نەتەنیاهوو

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە كە بە سێ درۆن هێرش كراوەتە سەر ماڵی بنیامین نەتەنیاهوو، بەڵام سەرۆكوەزیران و هاوژینەكەی سەلامەتن .
ئەمڕۆ شەممە 19ی تشرینی یەكەم، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە كە بە سێ درۆن هێرشكراوەتە سەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بەڵام دوو لە درۆنەكان لە ئاسمان خراونەتە خوارەوە و یەكێكیشیان بەر بەشێكی ماڵەكەی كەوتووە،”
باس لەوەش كراوە كە لە كاتی هێرشەكەدا سەرۆك وەزیران و هاوژینەكەی لەناو ماڵەكەدا نەبوون .

زاری کرمانجی

19 Oct, 08:10


ئێران هۆشدارییەكی توند بە جۆ بایدن دەدات

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە دەرەنجامەكانی لێدوانەكانی ئەم دوایەی جۆ بایدن سەرۆك كۆماری ئەمریكا كە گوتبووی ئاگادارە ئیسرائیل كەی و چۆن هێرش دەكاتە سەر ئێران و ڕادەگەیەنێت “هەر كەسێك زانیاری لەسەر (كەی و چۆن ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر ئێران) هەبێت یان ئەو ئامێر و پشتگیری بۆ ئەو جۆرە گەمژەیە پێشكەش بكات، بە شێوەیەكی لۆژیكی بەرپرسیار دەبێت لە هەر زیانێكی ئەگەری.”
سەرۆكی ئەمەریكا بەر لەوەی لە فڕۆكە تایبەتەكەی سەر بكەوێت و ئەڵمانیا بەرەو ئەمەریكا جێ بهێڵێت لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسێك گووتی “بە دڵنیایەوە ئاگادارم ئیسرائیل چۆن و كەی وەڵامی هێرشی مووشەكییەكانی ئێران دەداتەوە، بەڵام هەرگیز وردەكاری و زانیاری لەمبارەوە باس ناكەم.”
لە پەیامێكدا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاوی كردووەتەوە، نووسیویەتی: هەركەسێك زانیاری لەسەر “كەی و چۆن ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر ئێران” هەبێت یان ئەو ئامێر و پشتگیری بۆ ئەو جۆرە گەمژەیە پێشكەش بكات، بە شێوەیەكی لۆژیكی بەرپرسیار دەبێت لە هەر زیانێكی ئەگەری.

زاری کرمانجی

19 Oct, 07:36


لە عێراق؛ نووسینگەی كەناڵی MBC سووتێنرا

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ناوهێنانی سەركردەكانی بەرەی مقاوەمە بە میلیشیا و تیرۆریست، لایەنگرانی گرووپە چەكدارەكانی عێراق هەڵیانكوتایە سەر نووسینگەی كەناڵی ( ئێم، بی، سی) ئاگریان تێبەردا .
كەناڵی ( ئێم، بی، سی) سعوودیی، لە ڕاپۆرتێكدا ناوی سەركردەكانی بەرەی مقاوەمەی بە میلیشیا و تیرۆریست ناو برد، لە كاردانەوەی ناوهێنانی سەركردەكانیان بە تیرۆریست و هێزەكانیان بە میلیشیا، شەوی ڕابردوو ژمارەیەك لە لایەنگرانی گرووپە چەكدارەكانی عێراق بە بەرزكردنەوەی وێنەی سەركردە كوژراوەكانیان و ئاڵای گرووپەكانی حەشدی شەعبی، لە گەڕەكی جامیعە لە بەغدا هێرشیان كردە سەر نووسینگەی كەناڵی ( ئێم، بی، سی) و تەواوی ئامێر و كەلوپەلی ناو نووسینگەكەیان ئاگر تێ بەردا.

زاری کرمانجی

19 Oct, 06:02


ئەمەریکا و بەریتانیا؛ هێرشیان کردە سەر یەمەن

مەهدی محەممەد - زاری کرمانجی :
ئاژانسی هەواڵی (سەبا)ی یەمەن ڕاگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا چەند ناوچەیەکی لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆردوومان کردووە .
ئاژانسی سەبا ی نزیک لە حووسییەکان بڵاوی کردەوە « دوێنێ ئێوارە لە دوو هەڵمەتی جیاواز، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا، چەند ناوچەیەکیان لە ڕاس عیسا لە پارێزگای حەدیدە بۆردوومان کردووە.
هاوکات بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی یەمەن، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش، سێ جار فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو دوو وڵاتە، ئاسمانی یەمەنیان بەزاندووە و چەند شوێنێکیان لە سەنعای پایتەخت بۆردوومان کردووە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممەش چوار جاری دیکە پارێزگای حەدیدەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆردوومان کردووە.