Soran Media : سۆران میدیا @soranmediaa Channel on Telegram

Soran Media : سۆران میدیا

@soranmediaa


پڕبینەرترین میدیا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
میدیایەک تایبەت بە هەواڵ و زانیاری و بابەتی جۆراوجۆر

Soran Media : سۆران میدیدا (Kurdish)

Soran Media یەکێکە لە بەهۆی میدیاکانی پڕبینەری لەسەر بەخۆی سۆرانە. ئەم میدیا لەخزمەتگوزاری هەواڵ، زانیاری و بابەتی جۆراوجۆری ئورۆپا دابەزاندووە.

Soran Media : سۆران میدیا

18 Jan, 16:08


ئەم پیکابە بە درێژایی ڕێگاکە دووکەڵی سپی دەردەدات

Soran Media : سۆران میدیا

18 Jan, 15:42


‌‎قەزای چۆمـان / بۆ یەکەمین جار ئامێری تیشکی ددان (OPG) بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابینکرا

لە پێناو باشتر کردن و دابین کردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان لە نەخۆشخانەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەسەر بریاری بەرێز د.کامران ملامحمد شێروانی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بۆ یەکەمین جار لە قەزای چۆمان لە کەرتی گشتی و تایبەتدا ئامێری تیشکی ددان (OPG) لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابینکرا .

شایەنی باسە بە دابینکردنی ئەم ئامێرە گرینگە چیتر هاولاتیان سەردانی شاری سۆران و کەرتی تایبەت ناکەن بۆ گرتنی ئەم تیشکە کە تێچوویەکی زۆری لەسەر شانی هاولاتیان دەبوو.

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران

Soran Media : سۆران میدیا

18 Jan, 12:49


چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی  زیاد دەكرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە: دەستمان بە دابەشكردنی یەكەمین سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتیان بۆ ساڵی 2025 كردووە.

ئاماژە بەوەش دراوە: لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانەدا هەر خێزانێك بڕی كیلۆیەك فاسۆلیای پێ دەدرێت و هەروەها ئاردی سفر، هێلكە و چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت.

روونیش كراوەتەوە، بڕی 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر و دوای پشكنین دەست بە داگرتنی دەكرێت و لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانە دابەش بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

Soran Media : سۆران میدیا

18 Jan, 11:38


لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

بەیانی نەوتی حکومەتی عێراقی فیدرال کە بۆ هەرێمی  کوردستانی ناردووە لە قەزای چۆمان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت
بری ١٠٠ لیتر بۆ هەر خێزانێک بە نرخی ٣٠.٠٠٠ دینار .

حکومەتی عیراق بری ٥٠ ملیۆن لیتری بۆ تەواوی هەرێم ناردووە کە دەکاتە رێژەی ٪١٩ پێداویستی هەرێم بۆیە بەم شێوازە دابەش دەکرێت سەرەتا لە تەواوی ناوچە شاخاویەکان دابەش دەکرێت.

راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

Soran Media : سۆران میدیا

18 Jan, 09:38


دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ لە ئەمڕۆوە قوتابیان بۆ هەفتەیەك پشوویان دەبێت و دواتر وەرزی دووەمی خوێندن دەست پێ‌ دەكاتەوە.

لە رۆژی هەشتی كانوونی دووەم تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم ، خولی یەكەم دەستی پێ كرد، ئەمڕۆ شەموو 18ـی كانوونی دووەم كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات.

و پشووی وەرزی یەكەمی خوێندن بۆ ماوەی یەك هەفتەدەبێت و پشووی وەرزی یەكەم لە 19/1/2025 دەست پێ دەكات و لە 25/1/2025 كۆتایی دێت و لە 26/1/2025 وەرزی دووەم دەست پێ دەكاتەوە.

Soran Media : سۆران میدیا

18 Jan, 08:49


بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان نەوتەکە سەرەتا لە تەواوی ناوچە شاخاویەکان دابەش دەکرێت
یەکەم کاروانی نەوتی سپیی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتەوە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لەم دوو رۆژرەدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ تەنیا ڕەزامەندیی لەسەر (19%)ی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە.
نەوتەکە هەفتەی داهاتوو بەسەر خێزانەکانی هەرێم لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەکرێت.

Soran Media : سۆران میدیا

18 Jan, 07:50


پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی ، پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرپەرشتیاری گشتی و بەڕێوەبەر و گشت کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

كوردستان تیڤی، یەکەمین کەناڵی تەلەڤزیۆنی سەتەلایتی کوردستانییە، کە لە کوردستانەوە دەستی بە پەخش کرد و وەکوو کەناڵێکی نیشتمانی، ڕۆڵێکی  دیاری لە داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان هەبووە و ئەرکی پیشەیی و میدیایی خۆی، بە شێوەیەکی ڕاستگۆییانە جێبەجێ کردووە و خزمەتێکی زۆری هونەر و کولتووری کوردی کردووە.

دەستخۆشی لە گشت کارمەندانی  کوردستان تیڤی  دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2025/1/18

Soran Media : سۆران میدیا

17 Jan, 20:55


“زیاتر لە دەیەیەک داخرا بوو، ئێستا خەڵکی سەردانی دەکەن”

باخچەی گشتیی رواندز دوای کرانەوەی بە رووی گەشتیاران و هاوشارییان، ئێستا شەوانە خەڵکی بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش سەردانی دەکەن.

Soran Media : سۆران میدیا

17 Jan, 16:42


پاڵەوانەکەی سۆران لە ئیمارات سەرکەوتنی بەدەستهێنا

محەمەد ساڵح پاڵەوانەکەی سۆران و کوردستان، یاریزانی یاری هونەرە جەنگییەکانی MMA چووەتە وڵاتی ئیمارات بە مەبەستی بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتیەکی جیهانی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی "سۆران میدیا" کەمێک پێش ئێستا ئەو پاڵەوانەی سۆران توانی لە یەکەم یاری خۆی دا بە بڵندکردنی وێنەی مەلا مستەفا بارزانی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت.

Soran Media : سۆران میدیا

17 Jan, 16:38


محەمەد ساڵح یاریزانی MMA لە وڵاتی ئیمارات بە وێنەی بارزانی نەمر چووە نێو یاریگا و سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێنا

Soran Media : سۆران میدیا

17 Jan, 16:09


ئەم جزدانە دۆزراوەتەوە لە دوکانی مافورفرۆشانی بەردەم قەسابانە

Soran Media : سۆران میدیا

17 Jan, 14:59


لەناو تاکسیێک جێماون
07504743568

Soran Media : سۆران میدیا

17 Jan, 08:27


پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی 26ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی میدیایی کوردستان و بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی كوردستان تیڤی

بەبۆنەی بیست و شەش ساڵەی كاركردنی كورستان تیڤی وەک یەكەم كەناڵی سەتەلایت لە كوردستان ،پیرۆزبایی ئەو یادە مێژوویەتان لێدەكەم. كوردستان تیڤی لەپێناو ئامانجێکی بەرز و ڕەوای نیشتیمانی و، لە هەلومەرجێكی پێویست و لەقۆناغێكی هەستیار بەهەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزان دامەزرا و بووە مینبەرێکی گرنگی گەیاندنی پەیامی خەلكی كوردستان و هەروەها بوو بەشێک لەخەباتی نیشتمانی و نەتەوەییمان.

لەو یادەدا ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی ئازیز هەیە، ببنە سەکۆی سەرەکیی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی و ڕاستگۆیی لەناو میدیای کوردیدا ئەویش بە سودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای سەردەم و تەکنیک شێوازی تازەی کارکردن و پابەندبوون بە چوارچێوەکانی کاری پرۆفیشناڵیی میدیایی و هەروەها ڕەچاوکردنی بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەکان.

دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونتان دەکەم و هەر سەرفرازو سەركەوتووبن.

مسعود بارزانی
17ی کانوونی دووەمی 2025

Soran Media : سۆران میدیا

05 Jan, 21:05


وەکوو یاریکردن، لەهەریر هاووڵاتییەک بە سەیارەیەکی دێر لە پێش مارکێتێک رادەوستێت بۆ شت کرین مێر منداڵێک دێت سەیارەکەی لێدەخورێت

Soran Media : سۆران میدیا

05 Jan, 21:01


سێشەممە 7ی ئەم مانگە هاوکات لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت. هەفتەی داهاتووش شایستەی مانگەکانی 7 و 8 سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت
کارۆخ عەبدوڵلا گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بڵاویکردووەتەوە، دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە، لە هەفتەی داهاتوودا شایستەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی مانگەکانی تەممووز و ئابی ساڵی 2024ی بۆ مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەر لە کۆتایی ساڵی 2024 شایستەی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی دابەشکراوە.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان نزیکەی 38 هەزار مامۆستایە و کۆی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 19 ملیار دینارە، مووچەی مانگانەی هەر گرێبەستێک لەنێوان 400 - 500 هەزارە دینارە.

Soran Media : سۆران میدیا

05 Jan, 18:05


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Soran Media : سۆران میدیا

05 Jan, 17:04


ئاماری پڕۆژەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سۆران.

- لە سالی ٢٠٢٤ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سۆران کە ٢٢ شارەوانی لە خۆ دەگرێت  ٨٦ پڕۆژە بە گووژمەی زیاتر لە ٥٢،٦١٣،٦٩٥،٩٥٠ پەنجاو دوو ملیار و شەش سەد و سێزدە ملیۆن و شەش سەد و نەوەد و پێنج هەزار و نۆسەد و پەنجا دینار.جێ بەجێ کراون و ڕەزامەندیان بۆ وەرگیراوە.
- ئەو پڕۆژانەی لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران ڕەزامەندیان لەسەر دراوە ٤٠ پڕۆژەن بە گوژمەی ١٧،١٤٦،٠١٠،٧٠٠
-  ٣٩ پڕۆژە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کراون یان لە قۆناغی جێبەجێ کردن دان بە گوژمەی ٧،١٣٦،٢٥٠،٠٠٠
- ئەو پڕۆژانەی کە جێ بەجێ کراون لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران ژمارەیان ٦ پڕۆژەیە بە گوژمەی ٦٩٨،٨٢٩،٠٠٠
- ئەو پڕۆژانەی لە قۆناغی کۆتایدان لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران  ژمارەیان ٥ پڕۆژەیە بە گوژمەی ٥٠٠،١٩٠،٥٠٠.
- ئەو پڕۆژانەی کە لە قۆناغی جێبەجێ کردنن  لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران   ١١ پڕۆژەن بە گوژمەی ٩،٨٤٨،١١٥،٧٠٠
- ئەو پڕۆژانەی لە قۆناغی تەندەردان ژمارەیان ١٨ پرۆژەن بە گوژمەی ٦،٠٩٨،٨٧٥،٥٠٠
- ئەو پرۆژانەی ڕەزامەندی داریییان لە سالی ٢٠٢٣ وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠٢٤ کۆتایی هاتووە ١ پڕۆژەیە بە گوژمەی ٩٠،٢٣٥،٧٥٠
- ٣ پڕۆژە لە بواری جێ بەجێ کردندان بە گوژمەی ١،٢٠١،٤٦٥،٠٠٠ کە لە سالی ٢٠٢٣ تا ئێستا بەردەوامی هەیە.
- ئەو پڕۆژانەی لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ کراون ٣ پڕۆژەن بە گوژمەی ٢٦،٨٥٣،٦٩٣،٠٠٠.
- ئەو پڕۆژانەی لەسەر داهاتی ٪١٥ ی داهاتی ناوخۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێ بەجێ کراون ٤ پڕۆژەن بە گوژمەی ٧٩،٧٨٠،٠٠٠
- کۆی گشتی ئەو گوژمەی ڕەزامەندی لەسەر دراوە لەسەر پێشینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران بریتیە لە ١٨٦،٠٤١،٥٠٠ بەمەبەستی  جێبەجێ کردنی درەخستەی پڕۆژەی بچوک و پێویست لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران.

کۆی گشتی گوژمەی تەرخانکراو  بریتیە لە  ٥٢،٦١٣،٦٩٥،٩٥٠ پەنجاو دوو ملیار و شەش سەد و سێزدە ملیۆن و شەش سەد و نەوەد و پێنج هەزار و نۆسەد و پەنجا دینار.

Soran Media : سۆران میدیا

05 Jan, 14:02


کارتێکی هەژماری من وون بووە بەناوی ئاراز ئەبابکر هەرکەس دۆزیەوە پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بکات
07504657560

Soran Media : سۆران میدیا

05 Jan, 09:35


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند:
ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کەوا رێگایی گەلی علی بەگ  سایدی چوونی ( سۆران بۆ هەولێر ) کراوەیە.

Soran Media : سۆران میدیا

05 Jan, 07:31


پردە تێکشکاوەکەی سۆران چاککراوەتەوە و بۆ هاتووچۆکردن ئامادەیە؛ چەند کاتژمێرێکی دیکە شۆفێران دەتوانن بەکاری بهێنن

وێنە؛ پەیامنێری سۆران میدیا

Soran Media : سۆران میدیا

04 Jan, 21:34


#بەوێنە
دیمەنی ئێستای پردە تێکشکاوەکەی گەلی عەلی بەگ لە سۆران ببینە، پڕۆسەی قیرتاوکردنەوەی کۆتایی پێهات و هێلکاری بۆ کرا، بڕیارە سبەی یەکشەممە بە ڕووی شۆفیراندا بکرێتەوە

Soran Media : سۆران میدیا

03 Jan, 00:00


جزدانێک دۆزراوەتەوە برێک پارەی تێدایە خاوەنی پەیوندی بکات +9647804470757

Soran Media : سۆران میدیا

02 Jan, 19:07


خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم.                                                        ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٥/١/٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە ( ٢٠٢٥/١/٨ ) کۆتایی دێت.                                   ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.                                                   ٢٠٢٥/١/٢

Soran Media : سۆران میدیا

02 Jan, 17:54


تەرمی عەزیز ئیسماعیل لە چیای زۆزک هێنرایە خوارەوە لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی سۆران

Soran Media : سۆران میدیا

02 Jan, 17:30


بەشێک لە تیمی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە خوارەوەی چیایەکە و کەمێک پشوو دەدەن

Soran Media : سۆران میدیا

02 Jan, 16:32


سبەی هەینی، لە 13 بەنزینخانەی پارێزگای هەولێر، بەنزینی 750 دیناریی حکوومی دابەش دەکرێ.

Soran Media : سۆران میدیا

02 Jan, 16:11


بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند روداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە نێوان ئۆتۆمبیلی جۆری ئۆپل ڤیکترا و کیا مۆتۆرس دوو تەنی، لە جووت سایدی جوندیان نزیک بەنزینخانەی زاگرۆس، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس برینداربوون.

Soran Media : سۆران میدیا

02 Jan, 15:34


بەم شەوە و سەرمایە سەدان هاووڵاتی گەیشتوونەتە چیای زۆزک بۆ هێنانەوە تەرمی عەزیز ئیسماعیل

Soran Media : سۆران میدیا

02 Jan, 15:23


وێنەی عەزیز ئیسماعیل کە دانیشتووی سۆرانە تەمەنی 45 ساڵە بەهۆی هەڵدێران لە چیای زۆزک گیانی لەدەستدا

Soran Media : سۆران میدیا

02 Jan, 15:13


چرکە ساتی گەیشتە سەر تەرمی هاوشاری عەزیز ئیسماعیل لە چیای زۆزک، تیمەکان لێرە هەوڵی ڕزگارکردنی دەدەن بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستداوە

Soran Media : سۆران میدیا

02 Jan, 14:48


ساتی هێنانەوەی تەرمی هاوشاری عەزیز ئیسماعیل لە چیای زۆزک

📸 ئوسامە نیعمەت - سۆران میدیا

Soran Media : سۆران میدیا

01 Jan, 20:41


ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..
....
ئەمرۆ 1ی1ی2025 راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ئاماری زاناو مامۆستایانی ئایینی کۆچکردوو لە ساڵی 2024 بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنەکە لە ساڵی 2024 دا (44) زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووەو بۆ هەر یەکەشیان یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی بۆ خانەوادەو کەس و کاریان گەیاندووە.
شایەنی گوتنە لەدەستدانی زانایانی ئایینی کەلێنێکی گەورە لە کاروانی خزمەتی ئیسلام و موسلمانان و پڕکردنەوەی شوێنیان ئاسان نیە، ئومێد دەکەین خوای گەورە زانایانمان لەش ساغ و تەمەن درێژ بکات و هەموو ئەوانەی وەفاتیشیان کردووە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات.

Soran Media : سۆران میدیا

01 Jan, 20:39


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکا دەکات

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) نووسیویەتی: ئیدانەی ئەو هێرشە تیر*ۆریستیەی نیو ئۆرلیانز دەکەم.

لە نووسینەکەی دەشڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان و گەلی ئەمریکا دەردەبڕێت.

هەروەها سەرۆکی حکومەت نووسیویەتی: گەلی ئێمە قوربانیی زۆر داوە لە شە*ڕ و بەرەنگاربوونەوەی تیر*ۆر، هەروەها تیر*ۆر تاوەکوو ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان.

Soran Media : سۆران میدیا

01 Jan, 18:25


سبەی 2025/1/2 بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Soran Media : سۆران میدیا

31 Dec, 20:35


ئێستا فلکەی دەروازەی دیانای کۆن

Soran Media : سۆران میدیا

31 Dec, 20:07


بەوێنە؛ پۆلیسی سۆران کۆتا وێنەی ساڵ بڵاودەکاتەوە و دەڵێت؛ بەردەوامین لە پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان

Soran Media : سۆران میدیا

31 Dec, 18:32


بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم هاووڵاتییانـــــی هەرێـــم و گشــــــت کوردستانیان دەکەیـــــن  و هیـــــوای خۆشگوزەرانــی و ســــاڵێکی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان دەخوازین

ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هیواداریـــن لــــە ژێر چەتــری جەنابی سەرۆک بارزانی، گەلەکەمان هەمیشە لە ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی دا بژیت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

Soran Media : سۆران میدیا

31 Dec, 13:39


بەوێنە؛ لە هەولێر نوێژە بارانە دەکرێت

Soran Media : سۆران میدیا

29 Dec, 20:28


سبەی دووشەممە لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەنزینی 750دیناری حکومی دابەش دەکات

Soran Media : سۆران میدیا

29 Dec, 18:51


سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین دەکات

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە.

Soran Media : سۆران میدیا

29 Dec, 17:37


بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی سۆران هەزاران گوڵی جۆراوجۆری ئامادەکردوە بۆ سەرەتای ساڵی نوێ بە مەبەستی رواندنیان لە شەقامە گشتیەکان و فەرمانگە حکومیەکان بە مەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

#وێنەکان تایبەت بۆ سۆران میدیا نێردراوە

Soran Media : سۆران میدیا

29 Dec, 15:19


زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 11 و 12 گەیشت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێمان راگەیێندراوە کە سبەی یان دوو سبەی یەک تریلیۆن دینار لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مووچەخۆران دەنێردرێت"

سەرچاوەکە گوتیشی، 430 ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی مانگی 11یە و 570 ملیار دینارەکەی دیکەیش بۆ مووچەی مانگی 12یە.

Soran Media : سۆران میدیا

29 Dec, 11:06


ئەو کامێرایانەی کە لەنێو ترافیکلایتەکان دانراوون شەش سەرپێچی تۆمار دەکەن
ـ لێدان لە گڵۆپی سوور
ـ هاتنەسەر هێڵی تایبەت بە پەڕینەوەی پیادە
ـ کاتێک شوفێر لە دەستی راست بێتەوە نێو ترافیکلایت و بوەستێت
ـ خێرایی شوفێر کاتێک بیەوێت ترافیکەکە تێپەڕێنێت
ـ نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی
ـ بەکارهێنانی مۆبایل.

Soran Media : سۆران میدیا

29 Dec, 08:52


هاوشارییەک؛ "شوێنیان بۆ کەس نەهێشتووە"

دوو ئۆتۆمبێل لە نێوەڕاستی شۆستە پاراک کراون و هاتووچۆی پیادەیان نەهێشتووە داوا لە هاتووچۆی سۆران دەکرێت چارەسەری ئەم دۆخە بکات

Soran Media : سۆران میدیا

29 Dec, 08:07


قازی کوردی بەنێوبانگە لە بەهێزی و گۆشت خۆشی، وێنەکان ڕێڤان عەباس گەردی گرتوونی

Soran Media : سۆران میدیا

28 Dec, 20:11


دۆزراوەتەوە لە خەلیفان 07507473103

Soran Media : سۆران میدیا

28 Dec, 18:20


سۆشیالمیدیای بێ خاوەن و نیەتە نادلسۆزەکانی

ھاوڵاتیانی چۆمانی خۆشەویست

ماوەی چەند ساڵێكە ھەست دەکرێ لە ناو سەنتەری چۆمان جیا لە ھەموو باڵەکایەتی، دیاردەی دروست کردنی پەیجی نەناسراوی سۆشیالمیدیایی دروست بووە و ئەیەوێ یاری بە ھەست و دەرونی دانیشتوانی چۆمان بکات. بێگومان ھیچ بنەمایەکی دڵسۆزی لە پەیامەکانی ھەڵناگرێ جگە لە ھەناوڕەشی و درۆ و بۆختان.
پێم باش بوو من لە ڕێگای ئەو پەیامەوە، بە حوکمی پێگەی بەرپرسیارەتیم ھەندی شت ڕون کەمەوە. دڵنیاشتان دەکەمەوە بەرپرسیارەتی ھەر شتێک ھەڵدەگرم و لێی راناکەم کە خوای نەخواستە زیان بە ئێوەی خۆشەویست بگەیەنێ.

سەرتا ئەمەوێ ئەو پرسیارە بکەم کێ دەبێ بەرژەوەندی دەو پەیامە دەمامکدراوانەدا بێ؟
لە ھەموو پێناسەکانی ئایینی، سیاسی، فەرھەنگی، کۆمەڵایەتی.. پەیامی دەمامکدار بە پەیامی دڵسۆزانە ھەڵنەسەنگێنراون، بەڵکو بە پەیامی مرۆڤی نەزان و خۆبەکەمزان و خۆپەرست، بەرژەوەنددار لێک دراونەتەوە.

من لەوەتەی ھاتومە خزمەتی کارکردن لە چۆمان، ڕۆژانە بە بێ پرسگە پەنجا بۆ سەد کەس دەبینم لە ھەموو چین و توێژەکان و گوێ لە ھەموویان دەگرین. لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵ ، زیاتر(٢٢٠٠ ) ماڵمان سەردان کردۆتەوە بە پارتی و غەیرە پارتیەکان. تا لە دەستمان ھاتوە بە فریای پێویستی خەڵک ڕاگەیشتوین ،تەلفۆن و ماڵمان دەرگای کراوەیە ھی خۆم و ھەڤاڵانم، بوین بە پارێزەری لاوەکانمان کە تا ئێستا زیاتر لە (٧٠٠)حەوت سەد ھەڵیکارمان بۆ باڵەکایەتی دابین کردوە لە ماوەی کەمتر لە دووساڵ. ئەوانەی ئەو پەیامانە دەنێرن ئەگەر دڵسۆزن بۆ نایەن ڕاستەوخۆ رەخنەمان لێ بگرن. خۆ ڕەنگە وەک مرۆڤ ئێمەش ھەڵەمان ھەبێ.

خوا شاھیدە ھەموو ئاواتمان ئەوەیە خەڵکی باڵەكایەتی بە ژیانێکی پڕ لە سەقامگیری و ئاشتەوایی بژین، بۆ ئەوەش ئەوەی شانازی پێوە دەکەین توانیومانە زۆر سیمای ترس و دووبەرەکی لە دڵی خەڵکی بڕەوێنینەوە و زۆر مەلەفی زمان لێکدان دابخەین و دەیان کێشەی کۆمەڵایەتیش چارە بکەین.

ئاساییە گلەیی راستەوخۆشمان لێ بکرێ، کەچی ئەگەر کەسێک مەبەستی نادلسۆزی نەبێت چ پێویستی بە پەیامی دەمامکدارە، بۆ نایەت بە ڕۆژی ڕوناک گلەیی بکات وەک ئەوەی دەیان کەسی دڵسۆز دێن گلەیی دەکەن یان پەیامم بۆ دەنێرن و وەڵامیان دەدەینەوە.
تۆ بڵێی سوودمەندی ئەو پەیامە بێخاوەنانە کێبێ و تێکدانی سەقامگیری کۆمەڵاتی ئەو شارەگچکە جوانە لە بەرژەوەندی کێ دابێ؟؟؟

چەند ڕۆژی ڕابردوو ھەڵی کار بۆ (٥٣ )لاوی باڵەکایەتی دەرچوو لە پەیمانگای چۆمان. ٨٥٪؜ی ناوەکان خەڵکی ناو چۆمانن. ٩٩٪‏ باڵەكایەتین. کەچی ئەو پەیجە دەمامکدارانە دەیانەوێ لەجیاتی پەیدا بوونی ھەڵیکار بۆ کۆمەڵێ گەنج، دەستکەوتەکە ناشیرین بکەن و ھەستی ئەوانە بروژێنن کە ھێشتا دەرفەتیان نەبووە.
باڵەکایەتی وێڕای ئەو (٧٠٠)حەوت سەد کەسەی ھەڵی کارمان بۆ پەیدا کردون، ئێستا ڕەنگە دوو ھەزار گەنجی بێکارێ تێدا مابێ. ئەگەر ئەو (٥٣ )کەسەش نەبن ھێشتا (١٩٠٠) ھەزارونۆسەد لاوی بێکاری دیکە ھەن. کێشەکە بەو کۆمەڵە کەسە چار نابێ بە تەنیا. نەبوونی ڕۆلی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و بازاڕی گەرم و ھیچ سەرچاوەیەکی دیکەی ژیانیش لەو سنورە، ھەموو ئاراستەکانی داھاتی خستۆتە سەر دامەزران لە کەرتی گشتی، کە ئاسان نیە ئەو ھەموو خەڵکەش لە کەرتی گشتی فرسەتیان ببێ. بۆیە دەبێ فراوانتر بیر کەینەوە. دەبێ لەوە تێبگەین باڵەکایەتی پێویستی بە پڕۆژەی گەورە ھەیە تا جێی ئەو خەڵکەی تیا بێتەوە.

ئێمە خەونی ھەبوونی فرسەتی کار لە کۆمەڵێ لاوی بێ دەرفەت زوێرمان ناکات ئەگەر رەخنەشمان لێ بگرن، چونکە لێیان تێدەگەین و حەقی خۆیانە چاوەڕوانیان لێمان ھەبێ، بەڵام بارەکە لە دەستەڵاتی ئێمە قورسترە بۆیەشە بە ھەموو توانامان لە ھەوڵی ئەوەداین بە پڕۆژەی گەورەتر باڵەكایەتی بەسەرکەینەوە کە سەرۆکی حکومەت جەنابی کاک مەسرور بارزانیش لەسەر خەتە بۆ ئەوەی لێرە ئەو پڕۆژەیە بخەینە کار ئاوەدانی بگەیەنێتە ئاستێک کە لاوانی ئێمە چیتر چاوەڕوانی بێکاری، خەونەکانیان نەمرێنێ!
بۆیە ھەرچەن دەزانم خەڵکی چۆمان گەورەترن لە پێوەبوونی نیەتی ئەو کەسانەی دەمامکدارن، لەگەڵ ئەوەش پێویستە وریای ئەو کەسە شاراوە و نادیارانە بن.
ئاواتی ئێمە ئەوەیە ببینە پردی ژیانێکی بە کەرامەت بۆ ھەموو لاوانی باڵەکایەتی بە بێ ئەوەی لە ھەویەی سیاسیان بپرسین. ئەوەی لەژێر سایەی ڕێبازی بارزانی بژی، نەک ھەر کورد ھەر ئینسانێک پێویستی بێ بە کەرامەت بژی.

دڵنیاتان دەکەینەوە ساڵێکی پڕ لە ئاوەدانیمان لە پلانە بۆ باڵەکایەتی کە پلانی خەونی ھەموو لاواکانمانە بە پشتیوانی خوا و دڵسۆزانی سەربەرزی ئێرە.

لە ئێستاوە ئەو ساڵەتان پیرۆز بێ، بە ئومێدەوە چاو لە ئاسۆی سبەینێ بکەن.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم

براتان
کرمانج عزەت سلێمان بەگ
بەرپرسی لقی ٢٦ ی گوڵان
٢٠٢٤/١٢/٢٨

Soran Media : سۆران میدیا

28 Dec, 18:06


ئەم جانتایە دۆزراوەتەوە
07512361241

Soran Media : سۆران میدیا

28 Dec, 17:48


سبەی یەکشەممە لە هەولێر 21 بەنزینخانە بەنزینی 750دیناری حکومی دابەش دەکات

Soran Media : سۆران میدیا

28 Dec, 17:10


دیمەنی ئەمڕۆی کارکردن بۆ چاکردنەوەی پردە زیان پێ گەیشتووەکەی گەلی عەلی بەگ (ڕێگای سۆران-خەلیفان) کە پردەکە مەترێک دابەزیوە، ئەمڕۆ تەنیا 30 سانتیمەتر بەرزکراوەتەوە

Soran Media : سۆران میدیا

07 Dec, 19:38


دۆزراوەتەوە
07514667937

Soran Media : سۆران میدیا

07 Dec, 19:36


سبەی یەک شەممە لە هەولێر، 19 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Soran Media : سۆران میدیا

07 Dec, 15:22


قەزای ناوەندی سۆران _ گەرەکی ئەیلوول

لە چوارچێوەی گرنگی دانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بواری ڕێگاوبان، دەستكرا بە قیڕتاو كردنی شەقامەكانی ناوخۆیەکانی گەرەکی (ئەیلوول) لە قەزای ناوەندی سۆران.

پڕۆژەکە لەسەر بوودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێدەکرێت.

راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

Soran Media : سۆران میدیا

07 Dec, 12:26


دۆزراوەتەوە
07504643798

Soran Media : سۆران میدیا

06 Dec, 20:22


سبەی شەممە لە هەولێر، 23 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Soran Media : سۆران میدیا

06 Dec, 13:12


فەرمانگەی ژینگەی سۆران لەبارەی پیسکردنی ژینگەی شار لەلایەن خاوەن مۆلیدەکان هاتە دەنگ

وردەکاری زیاتر
https://www.facebook.com/share/p/14SFoXXveW/

Soran Media : سۆران میدیا

05 Dec, 21:36


07512060295
دۆزراوەتەوە

Soran Media : سۆران میدیا

05 Dec, 18:00


سبەی لە هەولێر، 20بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Soran Media : سۆران میدیا

30 Nov, 13:45


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینی بەغدا دەکات

ڕۆژی شەممە 30ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندازیار عەمار مووسا کازم ئەمینی بەغدا کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە پلان و بەرنامەکانی پەیوەست بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ژێرخانەکان لە بەغدای پایتەختی عێراقی فیدڕاڵ کرا و سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی بەغدا کرد.

Soran Media : سۆران میدیا

30 Nov, 12:33


کەمکردنەوەی کراوە و نهێنی بۆ چەندین پڕۆژە دەکرێت

Soran Media : سۆران میدیا

30 Nov, 06:58


ئەمە بەهای زێڕە دوای ئاڵۆزبوونی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

Soran Media : سۆران میدیا

30 Nov, 06:34


بەیانیتان باش، ئێرە گوندە جوانەکەی وەسانە لە دۆڵی باڵەییان

Soran Media : سۆران میدیا

29 Nov, 19:09


سبەی لە هەولێر، 17 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Soran Media : سۆران میدیا

29 Nov, 15:16


ئەم مناڵە لەنێو بازاری سۆران دۆزراوەتەوە لە پاش نیوەرۆوە هەرکەس دەیناسێت پەیوەندی بەم ژمارەیە بکات 144

Soran Media : سۆران میدیا

29 Nov, 14:47


پڕۆژەی رووناکی لە سۆران دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن


کەیهانی حاجی ویسی _ سۆران میدیا


ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران سەبارەت بە پڕۆژەی ڕووناکی تایبەت بە کارەبای 24 کاتژمێری بە سۆران میدیایی راگەیاند؛ " لە هەر شەش قەزایەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕۆژانە ئامادەکاری خۆمان دەکەین، بۆ جێبەجێکردنی "پڕۆژەی رووناکی" لە ئێستادا لێژنەکانمان سەردانی مەیدانی دەکەن بۆ نەهێشتنی کارەبای زێدەڕۆیی و لە کاتی هاتنی ئامێری پێوەری زیرەک بۆ ئەو شوێنانەی کە تاوەکو ئێستا پێوەریان نەبەستووە بۆیان دەبەستین".


ئەردەوان ئیبراهیم گووتیشی؛ "هەر کاتێک لێژنەی تایبەتمەند بە پڕۆژەکە سەردانمان بکەن ئێمە ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کە وابریاریشە سەرەتا لە نێو بازاری سۆران دەستپێبکەین".

بەڕێوبەری گشتی کارەبای سۆران گووتیشی؛ "پڕۆژەی رووناکی یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وا بریارە تا ساڵی 2026 ئەم پڕۆژەیە لە هەموو هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و ئامانجی ئەم پڕۆژەیەش پێدانی کارەبای 24 کاتژمێرییە بە هاونیشتیمانیان و پاک ڕاگرتنی ژینگەی".

لە کۆتاییدا سەبارەت بە نرخەکەش بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران دەڵێت: "نرخی کارەبای نیشتیمانی بەرز نابێتەوە و وەک خۆی دەمێنێتەوە، بگرە هەرزانتریش لەسەر هاوڵاتیان دەکەوێت، چونکە ئێستا هاوڵاتیان بە دوو شێواز پارە دەدەن، پارەی مۆلیدە و کارەبای نیشتیمانی، بەڵام بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی تێچووەکە کەمتر دەبێت".

Soran Media : سۆران میدیا

29 Nov, 06:35


سروشتی جوانی پایزی ناحیەی وەرتێ

وێنە؛ رێڤان عەباس گەردی

Soran Media : سۆران میدیا

28 Nov, 19:29


دۆزراوەتەوە
07504939149

Soran Media : سۆران میدیا

28 Nov, 18:48


سبەی لە هەولێر، 21بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Soran Media : سۆران میدیا

28 Nov, 16:53


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤  لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەمەبەستی هەواڵپرسین و ئاگاداربوون لە باری تەندروستیان، سەردانی  هەریەکە لە (یزدین سلێمان عوسمان کۆلەکی - نزاری) پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول و گوڵان  و (شوکری زبێر عارس بلەیی) کرد.

لە سەردانەکەیاندا بەڕێزیان، هیوای چاکبوونەوە و تەمەن درێژی بۆ خواستن.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

Soran Media : سۆران میدیا

28 Nov, 15:50


دۆزراوەتەوە

07504144651

Soran Media : سۆران میدیا

28 Nov, 15:41


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێیخۆشبێت (هوشیار محەمەدئەمین ئەسعەد)کرد، کە دەکاتە باوکی مافپەروەر ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر.

بەڕێزیان لە نزیکەوە پرسە و ھاوخەمی خۆی بۆ کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو دەربڕی.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

Soran Media : سۆران میدیا

21 Nov, 17:57


سبەی لە هەولێر، 36بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Soran Media : سۆران میدیا

21 Nov, 17:10


ماوەی ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان درێژكرایەوە

وەزیری پلاندانان ماوەی درێژكردنەوەی ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند و جەختی كردەوە كە پڕۆسەكە تاوەکو تۆماری هەموو خێزانەکان بەردەوام دەبێت.

دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە بەردەوامی پرۆسەی جێبەجێکردنی سەرژمێری لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 5 رۆژی ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرزی کارەکان جێبەجێ کراوە، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی".

راشیگەیاند "لەم کاتەدا هاووڵاتییان پەیوەندی زۆر دەکەن بە سەنتەی پەیوەندییەکان لە ژووری عەملیاتی سەرژمێری و بەرێوبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان، تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە سەردان دەکرێن".

دارا رەشید هەروەها رایگەیاند "لەبەر ئەوەی پێشتر راگەینرابوو کە پرۆسەکە لەم قۆناغە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین، بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تاوەکو تەواوکردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێت".

وەزیری پلاندانان داواشی لە سەرجەم ئەو خێزانانە كرد کە تاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە لە ماڵەکایان بمێنەوە، چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو دووا خێزان و دووا هاووڵاتی تۆمار دەکرێ.

Soran Media : سۆران میدیا

21 Nov, 14:51


ئەم ژمارە ونبووە هەرکەس دۆزییەوە تەلەفۆن بکات
07504985246

Soran Media : سۆران میدیا

21 Nov, 14:37


28ـی 11 پاڵەوانێتی کوردستان کۆنفۆ توا لە سۆران ئەنجام دەدرێت ، محەمەد ساڵح پاڵەوانی لاوی سۆران دەگەڕێتەوە و ئامادەی یارییەکە دەبێت

Soran Media : سۆران میدیا

21 Nov, 10:29


سەیری ئەم وێنانە بکە پانی ئەم دیوارە پاڵپشتییانە دوو مەتر دەبێت بە سەبی باش و شیشی دەرجە یەک دروست کراوە و گەرەکی وەستا رەحەب ئامادەیە بۆ قیرتاوکردن

Soran Media : سۆران میدیا

21 Nov, 10:26


ڕێگەی گوندەکانی هەسنان و بێشە قیرتاودەکرێن

کارەکانی چاككردن و قیڕتاو كردنی ڕێگەی گوندەکانی بێشە و هەسنان لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە لە ئێستادا لە قۆناغی یەكەم دەستكراوە بە فرەوانكردن و تێكەڵە ڕێژكردنی و دانانی پڕدی بچوك و ئاوەڕۆ قۆناغی دووەمیش دەست بە قیڕتاو كردنیان دەكرێت

بەپێی زانیارییەكان؛ گوژمەی ڕێگای گوندی بێشە زیاتر لە 713 ملیۆن دینارە، هەروەها گوژمەی ڕێگای گوندی هەسنان زیاتر له‌ 268 ملیۆن دینارە.

Soran Media : سۆران میدیا

21 Nov, 08:46


ئێستا کەسایەتی دیاری ئیدارەی سۆران
مام حاجی یەحیا بەرزێوەیی کۆچی دوای کرد

Soran Media : سۆران میدیا

20 Nov, 19:06


هاووڵاتییانی سۆران داوای فراوانکردنی کۆڵانی جوملەفرۆشانی سۆران دەکەن

وەک خۆی؛
بەڕێزان هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قائیمقامی قەزای سۆران ، شارەوانی سۆران، لایەنە پەیوەندیدارەكان؛

سڵاوێكی گەرم

دەستی ماندوو بوونتان دەكوشم كەبە هەوڵ و ماندووبونی ئێوەی بەڕێز ئاوەدانیەكی زۆر ڕووی لە شاری سۆران كردووە كە بەڕاستی سیمای شارتان گۆڕیوە بۆ شارێكی هاوچەرخ  ئێستا دەستی ئاوەدانیتان گەیشتۆتە كۆمەڵگای گەڵاڵە كە خۆی لە قیرتاوكردنی شەقامەكان وزێرابەكانی  دەنوێنێت.

من وەكو خەمخۆركی ئەم شارە پێم باش بوو كە ئاگادارتان بكەمەوە بە نیسبەت ئەم كۆڵانە ستراتیجیەی ناو بازار كە دەچێتە نا جوملە گەورەكان كە لە نەخشەش ئاماژەی پێ دراوە كە سێ دوكان ئەم شەقامەیان پەك خستووە، قەڵەباڵغیەكی زۆر دروست دەكات و بێگومان و دڵنیاشم ئێوەش هەستی پێ دەكەن و دەكرێ فراوان بكرێ بە ڕاچاوكردنی قەروبووكردنەوەی ئەم دوكانانە كە كارێكی ئاسانە بۆ حكومەت و دڵنیاشم نابێتە بەربەست لە بەرامبەرتان.

هەر شاد بن

Soran Media : سۆران میدیا

20 Nov, 10:34


شەقامە سەرەکییەکانی قەزای ناوەندی سۆران هیچ جوڵەیەکی هاونیشتیمانیانی تێدا نابینرێت

فۆتۆ؛ دەشتی شەریف - سۆران میدیا

Soran Media : سۆران میدیا

20 Nov, 08:52


ئەم فلینانە، دۆزراونەتەوە لە حەریق
07502055600

Soran Media : سۆران میدیا

19 Nov, 20:27


ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا:
- لە هەردوو رۆژی پشووی سەرژمێری تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 17 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاوڵاتیان.
- تیمەکانی کارەبا لە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن و كۆنترۆڵی كارەبا بە بەرنامەیەكی تایبەتەوە ئەم بڕە كارەبایە بۆ هاونیشتمانیان دابین دەكەن.
- تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا بۆ چارەسەرکردنی هەر جۆرە گرفتێک بە شێوەی ئیشكگری لە دەوام دەبن و بۆ خزمەتکردنی هاوبەشانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبن.

Soran Media : سۆران میدیا

06 Nov, 17:38


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز ئاندرو بیزلی كونسوڵی بریتانیا لەهەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان و ڕێژەی بەرزی بەشداریی خەڵك لە دەنگدان و بەڕێوەچوونی لە كەشێكی ئارامدا لە سەرۆك بارزانی كرد. لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی گەلی كوردستانی كرد كە بەم ڕێژە بەرزە بەشداریی هەڵبژاردنیان كردووە.

دانوساندنەكانی پەیوەست بە پێكهاتە و ئەجێندای حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت ڤیتۆی لەسەر كەس نیە و پێویستە گفتوگۆكان لە چوارچێوەی یەك هەرێم و یەك پەرلەمان و یەك حكوومەت و یەك هێزی پێشمەرگەدا بێت.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و كاریگەریی لەسەر هاوكێشەكانی جیهان و ناوچەكە و هەروەها بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

Soran Media : سۆران میدیا

06 Nov, 15:59


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا هەوڵ و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و بارودۆخی گشتیی عێراق و دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە لە دۆخێکی ئارام و ڕێکوپێک بەڕێوەچوو، هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەکەشی لە سەرۆکی حکومەت کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە زووترین کاتدا کرد.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ڤیتۆمان لەسەر بەشداریکردنی هیچ لایەنێک نییە و خوازیاری حکومەتێکی گشتگیر و بەهێز و یەکگرتووین لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دەنگی لایەنە سیاسییەکان.

دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

Soran Media : سۆران میدیا

06 Nov, 14:35


سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ هەڵگورد شێخ نەجیب؛ "لەبەر ئەنجامدانی ئەرکەکانتان بەشێوازێکی ڕێکوپێک و دڵسۆزانە وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین."

لە کۆتایی دا دەڵێت؛ "هیوادارین هەمیشە بەم ڕووحیەتەوە بەردەوام بن بۆ خزمەتی کوردستان."

Soran Media : سۆران میدیا

06 Nov, 11:17


کارکردن لە پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی گەڕەکی گۆڕەز لە قەزای ناوەندی سۆران لەسەر بوودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە.

Soran Media : سۆران میدیا

06 Nov, 10:15


هاووڵاتییانی گەرەکی کانی بۆ "سۆران میدیا"؛ فریامان کەون هەموو شەوێک لە شەقامی سەروچاوە مەشروب دەخورێتەوە و پاشماوەکانی لەوێ فڕێ دەدرێت

Soran Media : سۆران میدیا

04 Nov, 09:07


ئاماری بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو

Soran Media : سۆران میدیا

03 Nov, 19:42


بانكی بازرگانی عێراقی رای گەیاند كە لەگەڵ پڕۆژەی "هەژماری من" گرێبەستیان واژوو كردووە بۆ "تەوتین"ی مووچەی فەرمانبەران.

ئەمشەو سێی نۆڤێمبەری 2024، بانكی بازرگانی عێراق بڵاوی كردەوە كە پاڵپشت بە بریاری دادگای فیدراڵ و لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی بانكەكەیان هەڵدەستیت لە چوارچێوەی "هەژماری من" مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم "تەوتین" دەكات.

دەقی راگەیەنراوەكە وەك خۆی بە عەرەبی:

المصرف العراقي للتجارة يعلن عن توقيع عقد مع مشروع حسابي لتوطين رواتب موظفي إقليم كوردستان العراق.
يعلن المصرف العراقي للتجارة عن توقيع عقد مشروع حسابي الخاص بتوطين رواتب موظفي الإقليم بين المصرف وحكومة إقليم كوردستان العراق، وذلك حسب قرارت المحكمة الاتحادية العليا واستناداً لتوجيهات دولة رئيس مجلس الوزراء الأستاذ محمد شياع السوداني المحترم حول ضرورة مشاركة المصرف العراقي للتجارة في عملية توطين رواتب ابناء شعبنا من موظفي إقليم كوردستان العراق

Soran Media : سۆران میدیا

03 Nov, 14:23


ئاگاداری...

بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی ٢٥ مەتری، رێگای(پیشەسازی کۆن) سناعەی کۆن بۆ رێگای ئازادی وە بە پێچەوانەوە و شەقامی دووسایدی پشت قەسابان، واتا سێڕیانی (سناعەی کۆن، ئازادی و پشت قەسابان) لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەیەک دادەخرێت.

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

Soran Media : سۆران میدیا

03 Nov, 09:43


بڕێک پارە لەناو بازاڕی سۆران دۆزراوەتەوە لە نێو جزدانێک ، هەرکەسێک خۆی بە خاوەنی ئەزانێت با پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی سۆران بکات لە نێو بینای قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران.
یان ژمارە تلفۆنی بنکە 07507120041

Soran Media : سۆران میدیا

03 Nov, 09:41


هەڵگورد شێخ نەجیب، دەڵێت؛ چەندین بەڵێندەر سزا دراون بەهۆی تەواو نەکردنی پڕۆژەکانیان لە کاتی خۆیدا و چاوپۆشییان لێنەکراوە

Soran Media : سۆران میدیا

03 Nov, 08:28


لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٣ ) لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. ڕاگەیاندندی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤/١١/٣

Soran Media : سۆران میدیا

03 Nov, 08:03


ئەوەندە بارانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باریووە

Soran Media : سۆران میدیا

02 Nov, 15:37


لێزمە بارانی ئێوارەی ئەمڕۆی سۆران ببینە

ڤیدیۆ؛ سامان محەممەد

Soran Media : سۆران میدیا

02 Nov, 14:12


یارس و MGـی یەک خۆیان کێشا بەیەکتری دا لە لۆفەکانی سپیلک لە ئەنجام دا دوو کەس برینداربوون

Soran Media : سۆران میدیا

02 Nov, 11:57


عەقید فەیسەل عەزیز شێروانی، كۆچی دوایی كرد. ماوەیەكە تووشی نەخۆشی جگەر بووبوو،
ناوبراو خەڵكی گوندی سەروكانییە لە قەزای مێرگەسۆر و لە هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە قەزای كۆیە.

Soran Media : سۆران میدیا

02 Nov, 09:09


نرخی كارەبای مۆلیدە لۆ مانگی 10 کەمی کردووە
خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، رای گەیاند، نرخی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 10 ی 2024 ناو شاری هەولێر و دەوروبەرمان دیاری كرد.
زیاتر گوتی، پێدانی كارەبای مۆلیدە لە سەعاتەكانی ناو شار لە نێوان 205 تا 298 سەعاتە، ئەمەیش وادەكات نرخی یەك ئەمپێر لە نێوان هەشت هەزار و 750 دینار تا 12 هەزار و 750 دینار بێت.
باسی لەوەش كرد، چەند گەرەكێك 305 سەعات كاری كردووە 13 هەزار دینارە، هەروەها موەلیدەكانی دەوروبەر سەعاتەكانی كاركردنیان لە نێوان 125 سەعات تا 330 سەعاتە نرخی یەك ئەمپێر لە نێوان شەش هەزار دینار تا 13 هەزار و 500 دینارە واتا نرخی یەك سەعات كاركردنی موەلیدە ( 43 ) دینارە.

Soran Media : سۆران میدیا

02 Nov, 08:47


بەپێ زانیارییەکانی سۆران میدیا ئەمڕۆ 20 تەنکەری پڕ لە نەوت دەگەنە سۆران و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

ئەمیر شاندەری بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران، ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە 2ـی11ـی2024 نەوتێکی باش دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە بە 20 تانکەر دەبێت و ڕاستەوخۆ نەوتەکە دابەشدەکرێت

ئەمرۆش بارانبارین و سەرما بەرۆکی سۆرانی گرتووە و کەشوهەوا ساردتربووە و خواست لەسەر نەوت لەلایەن هاووڵاتییانەوە زیاتر بووە

Soran Media : سۆران میدیا

02 Nov, 07:31


بەوێنە؛ خاوێنکردنەوەی مەزرا و مەنهۆڵ و ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆیەکانی سۆران ببینە

Soran Media : سۆران میدیا

24 Oct, 21:06


دەرگا بە دەرگا و کۆڵان بە کۆڵان بریکاران نەوت دەدەن بە هاووڵاتیانی سۆران

Soran Media : سۆران میدیا

24 Oct, 20:42


پرۆژەی ( هەژماری من ) بەردەوامە. داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم، بێنە پاڵ پڕۆژەی بونیادنانەوە و گەشەپێدانی نیشتمان.

مەسـرور بارزانـی سـەرۆکــی حکومەتی هەرێـمی کـوردستان

Soran Media : سۆران میدیا

24 Oct, 12:28


07507343423

Soran Media : سۆران میدیا

24 Oct, 10:00


07504431130

Soran Media : سۆران میدیا

24 Oct, 07:38


دۆزراوەتەوە

Soran Media : سۆران میدیا

24 Oct, 05:57


برە پارەیەک دۆزراوەتەوە لە لای نوسینگەی عقارات لە سۆران
07504022578

Soran Media : سۆران میدیا

23 Oct, 20:46


دۆزراوەتەوە
0750 4340287

Soran Media : سۆران میدیا

23 Oct, 16:02


دۆزراوەتەوە
+964 7517062303

Soran Media : سۆران میدیا

23 Oct, 12:49


ئاسایشی ناوشاری سۆران لەسەر فەرمانی دادوەر دوو برایات دەستگیر كرد كە تەمەنیان 16 و 17 ساڵانە.
بەشی ئا تی ، لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ناو ساری سۆران، لەمبارەوە رایگەیاندووە " ئەو دوو برایە لە رێگەی 13 پێجی تلگرام لینكیان بۆ خەڵك نادووە و بەم هۆیەوە توانیویانە زیاتر لە 74 هەزار وێنەی تایبەتی و كەسییان دەست كەوێت و لە رێگەیەوە داوایان پارەیان بلە هاووڵاتییان كردووە".
دوای تۆمار تۆمار كردنی سكاڵا لە لایەن هاووڵاتییانەوە ، بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتەكراوە و لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیر كراون و ئێستا لە ئاسایشی ناوشاری سۆران لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

Soran Media : سۆران میدیا

23 Oct, 10:11


كارتى نيشتمانى به ناوى احمد محسن حسن بزر بو وه هه ر كه سي دوزيه وه په يوه ندى به م ژماره يه وه بكات (07504981256) له سوران يان له هو لى گولد بزر بو وه..

Soran Media : سۆران میدیا

23 Oct, 06:10


برێک پارە دۆزراوەتەوە کێ وونی کردووە پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بکات
07504961802

Soran Media : سۆران میدیا

22 Oct, 10:16


دۆزراوەتەوە
07504431130

Soran Media : سۆران میدیا

22 Oct, 08:14


بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لە کوردستان و بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان جوتیاران زیانی زۆریان کردووە

بە گۆتەی جوتیارانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە تایبەت ئەوانەی ڕوویان لە كوێستانەكانی باڵەكایەتی و سیدەكان كردووە، لە شەوی ڕابردووەوە كەشێكی ساردی سەرماو سۆڵە ڕووی تێكردوون، بەمەش لە هەندێك شوێن بەستەلەك درووست بووە و تەماتەکانیان تووشی لارەشە بوونە

نیگەرانی خۆشیان دەردەبڕن كە بەم هۆیە زیانی زۆر بەر بەروبوومی تەماتەیان كەوتووەو سڕ بردوویەتی، بەمەش ناچارن هەوارو كوێستانەكان بەجێ بهێڵن و بگەڕینەوە گوند و شارۆچكەكانیان

بەهەمان شێوە لە پێنجوێنیش جووتیاران ڕووبەری هەمان دۆخ بوونەتەوە

Soran Media : سۆران میدیا

21 Oct, 18:39


نەیانتوانی…
شوکر بۆ خودا و پشتیوانی خەڵک و متمانەیان، سەرکەوتین.

مەسرور بارزانی