KNN @knn_channel Channel on Telegram

KNN

@knn_channel


تۆڕی هەواڵی کوردی

KNN (Kurdish)

KNN چەناڵی تۆڕی هەواڵی کوردیە کە لە تەلەگرامدا دەستی پێ دەکات. ئەم چەناڵە خۆشترین نوێترین و هاتکراوترین هەواڵەکان لەلایەن مەرجەکانی باشترین رۆژنامەڕەکان دەبینێت. چەناڵەوە تایبەت بە نیوز، ڕۆژنامە، سیاسەت، هونەر، سپۆرت، و بەشدارییەکانی دیارییەکانی خۆشترین پەخشی قورئانی و چاو، کارتۆن و ئەڵقەکان لە خولیەکانی پەنجاستە (50) و چۆنێتیەکان ەدهێنێت.ئەم چەناڵەوە پەیوەندی پێکەوە دەکات بە هەواڵی ئەو جەمیعەتییەکان چەوانگەی توێژینەوەی هەولێر، نوێژیج، و جیھانیی یان کوردی کە دەستی پێ دەکات. بزانە، بڵێ، یان گولی، KNN چۆنێتەکانی بەرباتی هەواڵ، ئەڵقەکان، و بڵاوکردنی زانیارییەکانی نوێترین سەرچاوکراویەکان بەرز بکات. دەتوانیت خەونیانگەی سڕیابیان کەلانی کەلانی بکەین، بە راگرتنی بەرگی پارەی خەوندکاریی بچینەری، و کردنی خەونییەکانی کەوتایی. بەربەردەستییەکی بەرز هەولەر، KNN چۆنێتیەکانی توێژینەوەی هەولێر، نوێژیج، و جیھانیی جەمیعەتی دەکات.

KNN

30 Jan, 18:41


"لەبەر ئەوەی کێشم زۆر بو، پێڵاو بەرگەی نەدەگرتم، بۆ هاتوچۆ پارەی زیاتریان لێ وەردەگرتم وهیچ جلێکیش بۆم نەدەبو"


تەواوی چیرۆکەکە لەم لینکەدایە
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59691

KNN

30 Jan, 18:15


سود و زیانەکانی بایکۆت

بایکۆتکردن بریتیە لە هەڵوێستێکی کرداری یان دەکرێ بڵێین شێوازێکی مەدەنیانە و ناتوندوتیژیە بۆ فشار خستنەسەر لایەنێک یان دەسەڵات بۆ بەدەستهێنانی ماف و داواکارییەکان...

لەڕیگەی ئەم لینكەوە تەواوی وتارەكەی رەئوف محەمەد ئالانی بخوێنەرەوە

https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=2096

KNN

30 Jan, 17:30


ترمپ: سەرجەم سەرنشینانی روداوی پێكدادانی فڕۆكەكان گیانیان لەدەستداوە

زانیاری لەم لینكەدایە...


https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59690

KNN

30 Jan, 16:08


فواد حسێن: بۆ روبەڕوبونەوەی تـ.ـیـ.ـر.ۆ.ر بەغداد پێویستی بەهاوكارییە

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59689

KNN

30 Jan, 15:30


سەرباری خەرجكردنی یەك ملیۆن دۆلار بۆ كەمپینەكەی

ترەمپ 25 ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیای مێتا بردەوە

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59687

KNN

30 Jan, 13:33


بڕیار وایە رۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدات

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59688

KNN

30 Jan, 13:06


سەرۆكی ئیسرائیل ئازادكردنی بارمتە فەلەستینییەكانی راگرت

بنیامین نـ.ـەتـ.ـانـ.ـیـ.ـاهـ.ـۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئازادکردنی بارمتە فـ.ـەلـ.ـەسـ.ـتـ.ـیـ.ـنـ.ـیـ.ـیـ.ـەكـ.ـانـ.ـی بەشێوەیەكی كاتی راگرت تا ئەو كاتەی بارمتەكانی وڵاتەكەی دەگەنە شوێنی دیاریكراو

KNN

30 Jan, 09:31


بزوتنەوەى حەمماس بارمتەیەکى دیکەى ئازادکرد و لەبەرامبەر ئەوەشدا ئیسرائیل 30 دیلى فەلەستین ئازاد دەکات کە بە سزاى جۆراوجۆر و جیاواز سزا دراون.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59685

KNN

30 Jan, 08:40


سەلوان مۆمیکا، لە کۆتا گرتە ڤیدیۆییدا کە دوێنێ بڵاوى کردوەتەوە دەڵێت: پەشیمان نیم لەو کارەى کردومە و پێویستە مرۆڤ هەمیشە لەپێناو باوەڕەکانى ئامادەى مردن بێت.

ئەمڕۆ پۆلیسى سوید کوژرانى قورئانسوتێنە عێراقییەکەى لە ماڵەکەى خۆیدا راگەیاند.

KNN

30 Jan, 07:51


پۆلیسى ستۆکهۆڵم کوژرانى سەلوان مۆمیکاى راگەیاند و دەڵێت: پەخشى راستەوخۆى تیکتۆکى هەبوە و هەر لەویادا کو.ژ.راوە

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59684

KNN

30 Jan, 06:51


ئەمڕۆ کاری تیمە تەکنییەکەی دارایی عێراق لە هەولێر کۆتایی دێت و دەگەڕێنەوە بەغداد و هەر ئەمڕۆش شاندە باڵاکەى هەرێم دەچنە بەغداد و بڕیارە سبەینێ کۆبونەوەیەکى گرنگ لەگەڵ بەرپرسانى عێراق ئەنجام بدەن.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59682

KNN

30 Jan, 05:44


تا ئێستا هیچ رزگاربویەک لەم روداوە نییە

فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە 60 سەرنشین و 4 ئەندامى تیمى فڕۆکەوانى تێدا بوە و هێلیکۆپتەرەکەش سێ سەرباز

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59681

KNN

30 Jan, 05:22


ساتى پێکدادانى دوو فڕۆکە لە واشنتۆنى ئەمەریکا...


بەپێی زانیاریی میدیاکانى وڵاتەکە، پێکدادانەکە لەنێوان فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکدا بوە، تا ئێستا تەرمى 18 کەس لە روبارى پەتۆمەک دەرهێنراونەتەوە.

KNN

29 Jan, 18:55


سـ.ـو.ر.یـ.ـا؛ پەرلەمان و سوپا و دەزگا ئەمنییەكان هەڵوەشێنرانەوە

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59679

KNN

29 Jan, 17:36


پزیشكێكی گشتی سودەكانی كوپێك ئاوی گەرم لە بەیانیاندا و پێش نانخواردن ئاشكرا دەكات و دەڵێت: لەش لە ژەهرەكان پاكدەكاتەوە

لەم لینكەدا سودەكانی بخوێنەرەوە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59676

KNN

29 Jan, 16:11


وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی هەرێم و ناوچەکە و دروستکردنی کۆدەنگی لە پرسە نیشیتمانییەكان، وەفدێكی حزبی زەحەتكێشانی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (29ی1ی2025)، وەفدێكی حزبی زەحەتكێشانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتكێشان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی گشتی، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانییەوە پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردولا و دۆخی هەرێم و ناوچەکە و زەرورەتی هاوکاریکردنی لایەنەکان و دروستکردنی کۆدەنگی لە پرسە نیشیتمانییەكان پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای کوردستان جەختی لێكرایەوە.
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59677

KNN

29 Jan, 16:03


- خەباتی مامۆستایان بۆ قوت و ژیانی سەرجەم موچەخۆران و كاسبكارانە

- وەك رێزێك بۆ ئەو (دارا دو داری دی)ـیەی فێریان كردن، رەوانییە مامۆستایان لەژێر خێمەدابن و وەڵامیان نەدرێتەوە

- بەرپرسان منداڵەكانیان لە خوێندنگا ئەهلییەكان و دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بۆیە لە ئاریشەی منداڵانی كورد تێناگەن

- پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بەزویی وەڵامی مامۆستایان بدەنەوە


جوانڕۆ محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان:

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59675

KNN

29 Jan, 15:09


ڤیدیۆ؛ بۆردومانەكەی ناوەندی شاری كۆبانێ لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە

KNN

29 Jan, 13:59


شەهید و بریندار هەیە
فڕۆكە جەنگییەكانی تـ.ـو.ر.كـ.ـیـ.ـا ناوەندی شاری كۆبانێ بۆردومان دەكەن

زانیاری لەم لینكەدایە...


https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59674

KNN

29 Jan, 12:37


دیمەشق داوای رادەستكردنەوەی بەشار ئەسەد دەكات

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59673

KNN

18 Jan, 18:38


نەتانیاهۆ: بەم مەرجە ئاگربەست جێبەجێ دەكەین


زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59507

KNN

18 Jan, 15:38


هەمواری بودجە دەبێتە سەرەتایەك بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59506

KNN

18 Jan, 14:12


پەیامنێری كەی ئێن ئێن زانیاری نوێ لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوا دەخاتەڕو
https://www.facebook.com/Kurdistan.News.Network/videos/8918398131561579

KNN

18 Jan, 13:19


وێنە؛ دیدارى دەزگاى ستاندەر تایبەت بە داهاتوى رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەچو

لە شارى هەولێر و بە بەشدارى شاندێکى بزوتنەوەى گۆڕان و ژورى توێژینەوەکانى بزوتنەوەکە، دیدارى ناوەندى توێژینەوەى ستاندەر تایبەت بە داهاتوى رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەچو.

ئەمڕۆ شەممە، دیداری ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر، بەبەشداری ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و توێژەران و ئەکادیمیستان، تایبەت بە داڕشتنی نەخشەڕێی ستراتیژی بۆ داهاتوی رۆژائاوای کوردستان بەڕێوەچو کە بڕیارە سبەینێ ناوەڕۆکى دیدارەکە بۆ میدیاکان بڵاوبکرێتەوە.

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59504

KNN

18 Jan, 12:32


لە بۆردومانەكەی كەمێك لەمەوبەری تـ.ـو.ر.كـ.ـیـ.ـا بۆسەر بەنداوی تشرین دو كەس شەهید بون و (18) كەسی دیكە بریندار بون

لە نێو بریندارەكاندا موهەند ئیبراهیم، پەیامنێری (KNN) هەیە و هیوای سەلامەتی بۆ هاوكارمان دەخوازین

KNN

18 Jan, 12:24


قوریانی هەیە.... فڕۆكەكانی تــ.ــوكـ.ـیـ.ـا بۆردومانی بەنداوی تشرین دەكەن

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59503

KNN

18 Jan, 09:59


ریم بوقمەرە، پێشکەشکاریی کەناڵى ئەلعەرەبیە، لە میانى چاوپێکەوتنى لەگەڵ مەزڵوم عەبدى وێنەیەکى سێڵفى گرتوە و دواتر لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى:" مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات پێی وتوم "ئەمە یەکەم سێڵفییە لە ژیان گرتبێتم".
ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە عەبدى ناچێت بۆ مەراسیمى دەستبەکاربونى دۆناڵد ترەمپ، نەک لەبەر هۆکاری سیاسی بەڵکو لەبەر ئەوەى هەڵگرى پاسپۆرت نییە.
بڕیارە ئەم چاوپێکەوتنە لە داهاتویەکى نزیک بڵاوبکرێتەوە.

KNN

18 Jan, 09:06


لە روداوێکى تەقەکردندا لە بەردەم بیناى دادگاى باڵاى تاران، دوو دادوەر کوژران و ئەو کەسەش تەقەکانى کردوە کارمەندى دادگاکە بوە و دواى روداوەکە خۆى کوشتوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59501

KNN

18 Jan, 08:30


مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازیی، دژى دابەشنەکردنى موچەى مانگى 12 و ناڕونیی موچەى مانگى 1 هەڕەشەى دەستپێکردنەوەى بایکۆت و خۆپیشاندان دەکەن و جەختیش دەکەنەوە ئەمجارە فشارەکانیان بۆ هەردو حکومەتى هەرێم و فیدراڵ دەبێت.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59500

KNN

18 Jan, 08:03


لە سبەینێوە بڕیارى قەدەغەکردنى تیکتۆک لە ئەمەریکا دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەکارهێنەران سبەینێ دەتوانن هێشتا تیکتۆک بکەنەوە و راگرتنەکە قۆناغ بە قۆناغ دەبێت، جێبەجێکردنى کۆتایی بڕیارەکەش دەکەوێتە دەست ترەمپ، کە تەنها دوو رۆژى ماوە بچێتەوە بۆ کۆشکى سپى.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59498

KNN

18 Jan, 07:53


وەزارەتى کارەبا ئاشکرایکرد؛ لە کاتژمێر 8:00ـى بەیانى ئەمڕۆوە پەستانی غاز بۆ ویستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بوەتەوە و کۆمپانیای دانەغاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ تەواو کردوە.
دەڵێت: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بوەوە و ئێستا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.
شەوى رابردو وەزارەتەکە رایگەیاند؛ پەستانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر کەمبوەتەوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانى 750 مێگاوات کارەبا هەبوە و کەمى کردوەتەوە.

KNN

18 Jan, 07:28


وەزارەتى دادى ئیسرائیل لیستى ناو و ژمارەى ئەو بارمتە و زیندانییە فەڵەستینیانەى ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە قۆناغى یەکەمى ئاگربەست ئازاد بکرێن، لەنێویشیاندا فەرماندە و کەسایەتیی دیارى حەمماس و فەتحى تێدایە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59497

KNN

18 Jan, 06:43


هەواڵ:KNNC
جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی یونیسێف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا کە لە ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتوەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچو رایگەیاند، لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا 15 هەزار منداڵ لە غەززە کوژراون.

رونیشیکردەوە، بەپێی ئامارەکانی بەردەستیان لەماوەی 14 مانگدا رۆژانە 35 منداڵ لە کەرتی غەززە کوژراون.

هاوکات، دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین رایگەیاند، رۆژانە نزیکەی 15 منداڵ بریندار دەبن و کەمئەندام دەبن.

هەربەپێی ئەو ئامارە، مانگانە نزیکەی 475 منداڵ و رۆژانە نزیکەی 15 منداڵ بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانەوە کەمئەندام دەبن.

KNN

17 Jan, 19:49


ناتانیاهۆ: دڵنیایم لە ئەمەریکا وەرگرتوە، ئەگەر حـ.ـەمـ.ـاس پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنەکە شەڕ دەستپێدەکەینەوە
وردەکاری لەم لینکەدایە..
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59493

KNN

17 Jan, 18:17


چاوتان لەسەر کەی ئێن ئێن بێت..
موهەنەد ئیبراهیم لە بەنداوی تشرینە و بەردەوام نوێترین زانیارییەکانتان لەرۆئاوای كوردستان بۆ دەگوازێتەوە....

KNN

17 Jan, 17:32


توێژینەوەیەكی نوێ لەسەر بیبەری تون ئەنجامدراوە، توێژەران بۆ یان دەركەوتوە چەندین سود بەلەش و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59489

KNN

17 Jan, 16:13


لەرۆژی یەكشەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین رو لە هەرێمی كوردستان دەكات و لە سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجە بەفردەبارێت

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59492

KNN

14 Jan, 09:44


وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بەغداد: ئایا ئێمە هاوڵاتی عێراقین؟

وەزارەتی دارایی هەرێم بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: بەغداد پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نەبوە و هەرێمیش هەمو پابەندییەکانی جێبەجێ کردوە.

KNN

14 Jan, 09:17


سەرۆکایەتیی شارەوانى هەڵەبجە ئاگادارى کەسوکارى شەهیدان دەکات رۆژى یەکشەممە، کاتژمێر 9:00 لە هۆڵى (حاجى ئەختەر) ئامادەبن بۆ وەرگرتنى زەوییەکانیان.

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە تەواوى وارسەکان، بەو مەرجەى پێشتر سودمەند نەبوبن زەوى وەردەگرن و پرۆسەکەش بەشێوەى تیروپشک دەبێت.

KNN

14 Jan, 09:08


رۆژى رابردو لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانى شارى سلێمانى لەلایەن پزیشکێکى ناسراوى جوانکارییەوە، نەشتەرگەریی لابردنى چەورى ورگ بۆ ژنێکى تەمەن 41 ساڵ ئەنجامدرا، بەڵام دوو کاتژمێر دواى نەشتەرگەرییەکە نەخۆشەکە گیانى لەدەستدا و کەى ئێن ئێنیش بەدواداچونى بۆ هۆکارى گیانلەدەستدانەکە کردوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59432

KNN

14 Jan, 07:44


سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە، لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکان کە لەهەمو کات نزیکترە، ئیسرائیل رازی نابێت بە رادەستکردنی تەرمی یەحیا سینوار.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59431

KNN

14 Jan, 06:35


بە تۆمەتى دزینى بڕێکى زۆر پارە و ئاڵتون، لە ماڵێک لە یەکێک لە پرۆژەکانى نیشتەجێبون لە شارى سلێمانى دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و لەئێستاشدا هەردو تۆمەتبار راگیراون.
https://www.facebook.com/Kurdistan.News.Network

KNN

13 Jan, 18:30


شەش جار هەوڵی کوشـ.ـتنــ.ـی دراوە، دوای یەحیا سنواری برای سەرکردەی یەکەمی حـ.ـەمـ.ـاسـ.ـە..
لەم لینکەوە 👇🏻👇🏻راپۆرتێک بخوێنەوە
. https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59424

KNN

13 Jan, 15:52


فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتن بەئامانج دەگرن

KNN

13 Jan, 15:40


پەیامی نوێ لە ئیمراڵییەوە


زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59425

KNN

13 Jan, 15:17


بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ژاپۆنی هه‌ژاند

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59422

KNN

13 Jan, 14:25


ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دوەمی بۆ هەمواری یاسای بودجەی ساڵەكانی (2023 – 2024 - 2025) كرد

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59420

KNN

13 Jan, 13:50


روسـ.ـیـ.ـا: شارۆچكەیەكی دیكەی ئـ.ـۆ.كـ.ـرانـ.ـیـ.ـامـ.ـان كۆنترۆڵكرد

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59421

KNN

13 Jan, 12:45


عێراق؛ تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان درێژكرایەوە


زانیاری لەم لینكەدایە...


https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59420

KNN

13 Jan, 11:04


هەرێم و بەغداد نەگەیشتنە رێککەوتن..
هەرێم موچەی مانگی 12 پاشەکەوت دەکات؟
ئەم راپۆرتە وردەکاری تێدایە...
https://fb.watch/x4Hcy_fJCV/

KNN

13 Jan, 07:22


هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکان لە بەرەکانی باشور و رۆژهەڵاتی مەنبج راگەیەنراوێکی بڵاوکردوە و تێێدا هاتوە، لە رۆژی هەینییەوە شەڕێکی قورس لە نێوان شەڕڤانان و چەکدارانی نزیک لە تورکیا لەبەرەکانی باشوری مەنبج هەیە، بەوهۆیەوە 23 چەکداری سەر بەو گروپانە کوژراون و 36 کەسی دیکەش بریندار بون.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد، سەڕەڕای توندی شەڕەکە و بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانی تورکیا شەڕڤانان بەرخۆدانی مێژوییان لەدژی چەکداران ئەنجامدا و لە ماوەی دو ڕۆژدا، سێ شەرڤان شەهید بون.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندکانی سەپەت و گری بەرکەلی لە باشوری کۆبانێ و دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردومانکرد و چەندین گوندیش لە کانتونی مەنبج و جزیرە بە چری تۆپبارانکرد.

KNN

12 Jan, 18:52


ئیدارەى دەوڵەت کۆتایی بە کۆبونەوەکەى هات و لە راگەیەنراوێکیشدا دەڵێت: ئەمساڵ کۆتا خولى پەرلەمان و حکومەتە و پێویستە تەواوى لایەنەکان پابەندییەکانى لەسەرى رێککەوتوین؛ جێبەجێ بکەن.


جەختیشکراوەتەوە کە نابێت موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان تێکەڵى کێشەکان بکرێت و ئەو کێشە هونەرییانەش هەیە دەتوانرێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت دور لە شەڕ و گرژیی میدیاکان.


داواش کراوە کە عێراق لە روبەڕوبونەوەى ئاڵنگاریی و روداوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا پابەندى بنەماکانى خۆى بێت و لە ململانێ و قەیرانەکان بەدور بێت.

KNN

12 Jan, 16:45


بەغداد وەڵامى توندى هەرێم دەداتەوە

"ئێمە بەرپرس نین لە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەکاتى خۆیدا و دواکەوتنەکەى بەهۆى پابەندنەبونى هەرێمە بە بڕیارى تەوتینى موچە"


وەزارەتى دارایی عێراق:

KNN

12 Jan, 16:35


-پابەندى تەواوى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى بوین
-هەرێمى کوردستان پابەند نەبوە بە ناردنى داهاتى نانەوتى
-ئێمە پارەمان ناردوە، بەڵام هەرێمى کوردستان پابەند نییە بە دابەشکردنى -موچە بەشێوەیەکى مانگانە
-دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران پابەندنەبونى هەرێمە بە تەوتینى موچەوە
زیاتر لەم لینکە بخوێنەرەوە....
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59409

KNN

12 Jan, 16:30


لە پایتەختى سعودیە کۆبونەوەى وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى عەرەبى و ئەوروپا و ئەمەریکا لەبارەى ئایندەى سوریا بەڕێوەچو، لە پەراوێزیشدا هەریەکە لە وەزیرانى دەرەوەى ئەڵمانیا و تورکیا کۆبونەوە و باس لە پێدانى رۆڵ بە کورد لە سوریا کرا.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59408

KNN

12 Jan, 15:55


ترەمپ رەخنە دەگرێت و بەرپرسى شارەکەش دەڵێت: ئەگەر راست دەکەیت وەرە با پیاسەیەک بەناو شارەکەدا بکەین
زیاتر لەم لینکەوە بخوێنەرەوە....
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=59407

KNN

03 Dec, 11:35


لە چەند ناوچەیەکی برادۆست، سەربازانی سوپای تورکیا بۆ ئاسانکردنی کارەکانیان رێگەی نوێیان دروستکردوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58796

KNN

03 Dec, 08:49


"روداوەکانى هاتوچۆ یەکەم هۆکارى کەمئەندامبونن"

سەرۆکى یەکێتى کەمئەندامانى کوردستان ئاشکرایکردوە؛ لە هەرێمى کوردستان یەکەم هۆکارى کەمئەندامبون روداوەکانى هاتوچۆیە و لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئێستا 400 کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆى روداوەکانى هاتوچۆوە بونەت خاوەن پێداویستى تایبەت.

KNN

03 Dec, 06:16


فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ مەراسیمی دەستبەکاربونی سەرۆکی ئەمەریکا بانگهێشت کراون.
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58794

KNN

03 Dec, 05:51


کاتێکدا کە هەوڵی دابەزینی کێشت دەدەیت ئاساییە کە نان بخۆیت واتا خواردنی نان نابێتە هۆی قەڵەوی، بەڵام ئاگاداربە بە ڕێژەیەکی دیاریکراو، واتا گەر بڕێکی زۆر نان بخۆیت بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی قەڵەویت.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58792

KNN

02 Dec, 18:15


لە سـ.ـوریـ.ـا چ ڕویدا؟
گۆڕانکارییەکانی چەند رۆژی ڕابردوی سـ.ـوریـ.ـا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خێرا بون، بە جۆرێک کە تەنانەت دەرفەتی ئەوەشمان نەبوە بپرسین چ ڕویداوە؟

مەیسەم مورادی، خوێندکاری ماستەر لە سیاسەتی نێودەوڵەتی شیکردنەوەیەکی وردی بۆ گۆڕانکارییاكانی كردوە، لەڕێگەی ئەم لینكەوە تەواوی وتارەكەی بخوێنەرەوە...

https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=2051

KNN

02 Dec, 17:35


جوانڕۆ محەمەد: بزوتنەوەی گۆڕان نابێت بەبەشێك لەیەكلایی كردنەوەی ململانێی پۆست

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58790

KNN

02 Dec, 15:50


لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی: دەست بەسەر سەرجەم سوارڕەوی بێ سەرەتادا دەگرین

زانیاری لەم لینكەدایە...


https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58789

KNN

02 Dec, 14:58


بەهۆی دروستبونی پشێوییەوە نیوكاتژمێر دواخرا... پەرلەمان دەنگ بە گەڕاندنەوەی موڵكی كەركوكییەكان دەدات

بڕیار وایە بۆ پەسەند كردنی سێ پڕۆژە یاسا ئەمڕۆ دوشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە كە یەكێك بە پڕۆژە یاساكان پەیوەندی بە كوردستان و كەركوكەوە هەیە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58788

KNN

02 Dec, 14:23


هەزاران هاوڵاتی كوردی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن چەکدارەکانی تورکیا بەدیل گیراون

سەرچاوەیەک لە شەهبا بە (KNN)ـی راگەیاند: بە هەزاران هاوڵاتی كوردی رۆژئاوا لەلایان چەکدارەکانی سەر بە تورکیا گەمارۆ دراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، مەترسی کۆمەڵکوژی لەسەر ئاوارەکانی شەهبا و تل ڕەفعەت هەیە.

KNN

02 Dec, 13:42


دانا ئەحمەد مەجید: دەبێت کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە بکرێت
ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات، بە زوترین کات کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم، پێکبهێنرێت و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە لە هەرێمی کوردستان بکرێت.
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58787

KNN

02 Dec, 12:14


سوێندخواردنی (جوانڕۆ محەمەد)، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

KNN

02 Dec, 12:13


کۆمەڵگەی گەلانی عەفرین و شەهبا-ـی گرێدراوی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان و کۆمەڵکوژنەکردنیان، بڕیاریانداوە هەرێمەکانی شەهبا چۆڵ بکەن و بەرەو رۆژهەڵاتی چەمی فورات بچن.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58784

KNN

02 Dec, 07:46


لە کۆتاییدا ئەنگێڵا مێرکێڵ ئەو نهێنییەی ئاشکراکرد کە لە پشت وێنەی پوتین و سەگە رەشەکەوە هەبون، دەشڵێت: پوتین یاری بە مێشکى کەسەکانی بەرامبەری دەکات.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58779

KNN

02 Dec, 06:47


سەرچاوە سیاسییەکان ئاشکرایانکردوە؛ ئێران دەستى بە ناردنى هێز بۆ سوریا کردوە و ئیسرائیلیش نیگەرانیی خۆى دەردەبڕێت کە لەو ڕێیەوە ئێران هێزەکانى لە وڵاتەکە زیاد بکات.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58778

KNN

02 Dec, 06:30


جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، سیستمى دادوەری وڵاتەکەی بە پیس ناودەبات و لە کۆتاییەکانى دەسەڵاتیشیدا بڕیاری لێخۆشبونى تەواو و بێ مەرجى بۆ کوڕەکەى لە دوو دۆسیەى جیاواز دەرکرد.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58776

KNN

02 Dec, 05:35


فەرماندەى گشتى هەسەدە ئاشکرایدەکات کە هێزەکانیان لە حەلەب روبەڕوى هێرشى چڕ بونەتەوە و دەشڵێت: کاریان لەسەر دروستکردنى رێڕەوێکى مرۆیی کردوە، بەڵام گروپە هاوپەیمانەکانى تورکیا رێڕەوەکەیان تێکشکاندوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58777

KNN

01 Dec, 17:31


بەپێی زانیارییەکانی KNN، هەتا ئێستا حکومەتی هەرێم ئەو پارەیەی وەرنەگرتوە کە بەغداد بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردویەتی...
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، حکومەت پارەی کاشـ-ی لە بەردەست نییە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی موچە.
وتیشی: رۆژی چوارشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دابەشکردنی موچە دەدات

KNN

25 Nov, 17:34


زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58681

KNN

25 Nov, 16:38


تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات
دەبێتە هۆی لەدەستدانی بیستن

لەسەر پیسبونی ژینگە بەهۆی دروستكردنی ژاوەژاوەوە، تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات و دەڵێت: زیان بەتەندروستی مێشك و ئەندامەكانی بیستن دەگەیەنێت.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58678

KNN

25 Nov, 15:37


زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58680

KNN

25 Nov, 14:17


روداوێکی سەختی هاتوچۆ لە رێگای (تەق تەق - کەرکوک) رویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58679

KNN

25 Nov, 11:37


شارەزایەکی کەشناسی هاتنى سەرمای لە روسیاوە راگەیاند و دەڵێت: پلەکانی گەرما 11 پلە نزم دەبنەوە و دەشڵێت: شەپۆلی باران بارینی ئەمجارە جیاوازە، چونکە راستەوخۆ هەورەکان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چڕدەبنەوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58676

KNN

25 Nov, 10:34


ژمارەى نێر لە هەرێمى کوردستان سێ ملیۆن و 200 هەزار کەسە، بەرامبەر سێ ملیۆن و 170 هەزار و 162 مێ


زیاتر لەم لینکەوە بخوێنەرەوە...
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58677

KNN

25 Nov, 09:13


عومەرى سەید عەلى، شۆڕشگێڕى زیندانەکانى بەعس، رێکخستنە نهێنییەکانى شار و پێشمەرگەى شاخ، کارەکتەرى گروپى زیندان و لە دامەزرێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان، دۆست و نزیکى چوار دەیە لە خەبات و تێکۆشانى مام جەلال و نەوشیروان مستەفا، پیاوێکى ئارام و واقیعى، شارەزا لە سیاسەت و پەیوەندى حیزبى، قسەى مەنتقى و لۆژیکى دەکات و روداوەکانى مێژو تاڵ بە تاڵ دەهۆنێتەوە، بەبێ لێ پچڕاندن و پەڕاندن.

لەم لینکەوە خوێنەرى تەواوى وتارەکە بن...
https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=2050

KNN

25 Nov, 08:19


سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامى سەرەتایی سەرژمێرى گشتى دانیشتوانى عێراقى راگەیاند و بەوپێیە، ژمارەى دانیشتوان لە وڵاتەکە 45 ملیۆن کەسى تێپەڕاندوە کە زۆرینەیان لە رەگەزى نێر-ن.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58675

KNN

25 Nov, 07:38


پەیامێنرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند؛ دواى ئەوەى چوار رۆژە تەرمى شیاو شاهێنى تەمەن 10 ساڵان لە ئاوى زێی بچوک بێسەروشوێنە، ئەمڕۆ تەرمەکەى دۆزرایەوە.

کۆیە/ دەریا ئەحمەد

KNN

25 Nov, 06:45


پۆلیسی فیدڕاڵی هەوڵی فرۆشتنی منداڵێک لەلایەن دایکییەوە لە بەغداد پوچەڵ کردەوە و پێنج ژنیش بە تۆمەتى تێوەگلان لە دۆسیەکە دەستگیر کراون.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58671

KNN

25 Nov, 06:34


سەرچاوە ئەمنییەکانى کەرکوک ئاشکرایانکردوە؛ عەمید سەعد خەلف تەمیمى، بەڕێوەبەرى بەشى پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى کەرکوک لەکاتى وردبینیکردن بۆ پاسپۆرتەکاندا توانیویەتى دوو کەس ئاشکرا بکات کە پاسپۆرتى ساختەى ئیسرائیلییان پێبوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58669

KNN

24 Nov, 19:04


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردوە، لەسەر رێگەی دەربەندیخان – زەڕایەن، لە نزیک گوندی (بیرکێ) بەهۆی رژانی سوتەمەنی رێگەکە داخراوە...

دەشڵێت: لەکاتی کردنەوەی رێگەکە شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە

KNN

24 Nov, 19:00


ئەو دەنگەی لە عەربەت بیسترا بومەلەرزە نەبو
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی KNNـی راگەیاند، هیچ بومەلەرزەیەکی بەهێز لە سنوری سلێمانی تۆمارنەکراوە.
وتیشی: تەنها لە کاتژمێر (6:15) خولەک، بومەلەرزەیەک رویداوە، ئەوەش گوڕەکەی زۆر کەمبوە و تەنها ئامێرەکان هەستی پێدەکەن و هاوڵاتیی ناتوانێت هەستی پێبکات....
ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگێکی بەهێز لە گوندی (باریکە)ـی سەر بە ناحیەی عەربەت بیسترا و بەشێک لە هاوڵاتییان هاتنە دەرەوەی ماڵەکانیان، بەڕێوەبەری ناحیەکەش رایگەیاند، گوماندەکەن ئەو دەنگە بەهێزە بومەلەرزە بوبێت.
سلێمانی/ بڕیار نامیق

KNN

24 Nov, 18:45


دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نوسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.
دەشڵێت: بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتویەکی نزیکدا نێچیرڤان بارزانی فەرمان بۆ بەڕێوەچونی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.

KNN

24 Nov, 17:02


"دواهەمین هەناری دونیا"ی بەختیار عەلی لە لیستی باشترین 100 کتێبی سەدەی 21-دایە
رۆژنامەی نیو زیورخیشەر تزایتونگ NZZ ، بە بۆنەی نزیکبونەوەی لە تێپەڕاندنی چارەکە سەدەیەک لە سەدەی بیست و یەک، لیستی باشترین 100 کتێبی سەدەی 21 ی لە بوارەکانی ئەدەبیات و مەعریفەدا بڵاوکردەوە، کە چەندین لیژنەی پسپۆڕ و ڕەخنەگری ناسراوی پڕ ئەزموون ئەم لیستەیان ئامادەکردوە.
لە نێوانیشیاندا «دواهەمین هەناری دونیا»ی کە لە نوسینی نووسەری کورد بەختیار عەلیـە، لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نوسەری دونیادا، شوێنی خۆی لە ناو سەد باشترین کتێبی سەدەی بیست و یەکی دونیادا کردووەتەوە.
دواهەمین هەناری بۆ چەندین زمانی دیکە وەرگیراوە لە وانەش (ئەڵمانی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئیتاڵی، فەرەنسی، ئینگلیزی)، ئەم ڕۆمانە لە سالی 2002 بڵاوکراوەتەوە...

KNN

24 Nov, 16:52


پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی بەهێز گوندی باریکە-ـی سەر بە ناحیەی عەربەتی هەژاندوە، هاوڵاتییان هەستیان پێکردوە و لە ماڵەکانیان هاتونەتە دەرەوە.
بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵێت: ئەو دەنگە بەهێزە بومەلەرزە بوە

KNN

24 Nov, 16:42


پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشوهەوا بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما 10 پلە دادەبەزێت...

KNN

24 Nov, 15:25


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، گروپێکی مەترسیداری داعش (ویلایەتی کوردستان)ـی هەڵوەشاندوەتەوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58665

KNN

24 Nov, 14:34


"بۆ پشوو پاڵی داوەتەوە بە تاشە بەردێک و گیانی لەدەستداوە."
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاند "پیاوێک لەگەڵ دوو کوڕەزاکەی کە منداڵن، بۆ گەشت رۆشتوونەتە سەر شاخی بەرانان و لەوێ گیانی لەدەست داوە و ھیچ ئاسەوارێکی برین بە جەستەیەوە نەبووە، پاڵی داوەتەوە بە تاشە بەردێکەوە بۆ پشوو، هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە، گومان دەکەین مردنی ئاسایی بێت".
دانیشتووی دەربەندیخانە و دۆخی دوو منداڵەکەش جێگیرە.
لەئێستادا تیمەکان لەشوێنی ڕوداوەکەن

KNN

24 Nov, 13:18


وەزارەتی دارایی هەرێم، گشتاندنی دارایی ژمارە 9ی ساڵی 2024ی تایبەت بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58663

KNN

21 Nov, 20:21


ێژەی سەرژمێری 100% لە کەرکوک تەواو بوە و سەرکەوتوبوین
باسی لە کۆتاییهێنان بە قەدەغەی هاتوچۆش دەکات..
وردەکاری لەم لینکەدایە
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58622

KNN

21 Nov, 19:29


کارکردنی بژمێرەکان تا ئێوارەی سبەینێ، لەو پارێزگایانەی کارەکانیان تەواو نەبوە بەردەوام دەبێت

لیژنەی باڵای سەرژمێریی عێراق:

KNN

21 Nov, 19:20


بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، ڕوسیا بە فەرمی هەڕەشەی کردوە کە بنکەی بەرگری موشەکی نوێی ئەمریکا لە ڕێدزیکۆڤی پایتەختی پۆڵەندا بە بەکارهێنانی "چەکی پێشکەوتوو" بکاتە ئامانج.
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58621

KNN

21 Nov, 18:42


قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شارەكان بەردەوام دەبێت و لەكاتژمێر (12:00) ئەمشەوەوە هاتوچۆکردن لە سەنتەری شارەکان ئاسایی دەبێتەوە
لیژنەی باڵای سەرژمێری عێراق:

KNN

21 Nov, 17:10


دارا رەشید: پرۆسەی تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوام دەبێت
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە تا تۆماركردنی سەرجەم خێزانەكان پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت و داواش دەكات كە ئەو خێزانانەی تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوە، لەماڵەکانیان بمێنەوە.
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58619

KNN

21 Nov, 14:21


روسیا موشەكە مەترسیدارەكەی بەكارهێنا

لە هێرشێکدا کە یەکەم جارە لە سەرەتای جەنگەوە بەكاری دەهێنێت، روسیا موشەکێکی بالیستی کیشوەر بڕی ئاڕاستەی ئۆكرانیا كردوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58617

KNN

21 Nov, 14:09


وەزارەتی پلاندانان: پڕۆسەی تۆماركردن بەردەوام دەبێت
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58618

KNN

21 Nov, 12:17


زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58616

KNN

21 Nov, 09:41


هاوڵاتییەکى زۆر پەیوەندى پێوەکردوین و دەڵێن: هێڵى گەرمى 567 کە تایبەتە بە سەرژمێرى دانیشتوان داخراوە...

KNN

21 Nov, 08:26


لەگەڵئەوەى بۆماوەى 48 کاتژمێر قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەنراوە و پرۆسەى سەرژمێرى گشتى بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانییەوە هاوڵاتییەک لەسەر راوکردنى کەڵەکێوییەک لە چیاى بەرانان دەستگیرکرا.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58613

KNN

21 Nov, 08:10


تەمەنیان سەرو 100 ساڵە و بە بەتەمەنترین ژنى عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمار کراون


زیاتر لەم لینکەوە بخوێنەرەوە....
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58612

KNN

21 Nov, 08:00


ئەگەر لە ناوچە دابڕێنراوەکانیت و تا ئێستا تۆمار نەکراویت پەیوەندى ئەم ژمارانەوە بکە...

KNN

21 Nov, 06:56


وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ئاشکرایدەکات کە ئیسرائیل بەشێک لە ئامانجە گرنگەکانى دژى حیزبوڵا پێکاوە و کۆتایی شەڕ لەگەڵیان لە کۆتایی نزیکبوەتەوە.
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58608

KNN

21 Nov, 06:29


نرخی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین، بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمار کرد و نزیک دەبێتەوە لە 100 هەزار دۆلار، ئەوەش هەر پەیوەست دەکرێت بە هاتنەوە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمەریکا.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58609

KNN

20 Nov, 19:13


"میمکە طلیعە تەمەنی سەدەیەک زیاترە"

لە شارەزور یەکێک لە بەتەمەنترین ژنەکانی عێراق لە سەرژمێرییدا تۆمارکرا

یوسف ئەحمەد، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ئەو ژنە بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی ئەمڕۆ لە کاتی سەرژمێری لە خزمەت میمکە طلیعە دابوین، لە گوندی کانی کەوەی کۆن، کە لەدایکبوی ساڵی (1919)ـیە و 105 ساڵی تێپەڕاندوە.

باسی لەوەشکردوە میمکە طلیعە لەکاتی گفتوگۆکردندا ژنێکی روخۆش و قسە خۆش بوە

KNN

20 Nov, 18:59


زانیاری لەم لینكە بخوێنەرەوە
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58602

KNN

20 Nov, 18:23


ئۆکرانیا سێبەری زریان هێرشی كردە سەر روسیا
ئۆكرانیا بە موشەكی (ستۆرم سێبەر)ـی بەریتانیا جارێكی دیكە هێرشی كردوە سەر ناوچەیەكی سەربازی لەناو قوڵایی خاكی روسیادا
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58606

KNN

20 Nov, 17:49


زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58600

KNN

20 Nov, 16:19


ئـ.ـەمـ.ـەریـ.ـكا ئـ.ـاگـ.ـربـ.ـەسـ.ـتـ.ـی لە غـ.ـەز.ز.ە ڤـ.ـیـ.ـتـ.ـۆ كرد

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58603

KNN

20 Nov, 14:53


سودانی: عێراقێكی نوێ دادەمەزرێت
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: سەرژمێری گشتی هۆكارێكە بۆ دامەزراندنی عێراقێكی نوێ و سوپاسی هەمو ئەو كەس و شوێنانە دەكات كاریان بۆ سەرخستنی پرۆسەكە كردوە.
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58601

KNN

15 Nov, 07:11


سەری رەنگاورەنگی ئەو شوشە و پلاستیکانەی کە ئاویان تێدا دەفرۆشرێت، مانای جیاوازیان هەیە و هەریەکەیان ئاماژەیە بۆ بونی ئەو کانزا و سەرچاوەی ئاوەی کە تێیدایە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58515

KNN

15 Nov, 07:10


نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان قبوڵ ناکەن، دەشڵێت: ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە لەبەرژوەندی گروپە توندڕەوەکانە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58517

KNN

15 Nov, 06:18


سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر لوبنان چڕترکردوەتەوە و داواش لە دانیشتوانی چەند ناوچەیەک دەکات بە زوترین کاتی چۆڵی بکەن.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58516

KNN

14 Nov, 19:21


بڕیار بدە، ئێستاش درەنگ نییە!

نوێترین توێژینەوە دەری دەخات، تا زوتر وازبهێنیت لە جگەرەکێشان تەمەنت زیاتر بۆ دەگەڕێتەوە.

لە توێژینەوەکەدا کەسانی تەمەن 35 ساڵ تا 75 ساڵ وەرگیراون و دەرکەوتوە، ئەوانەی زوتر وازیانهێناوە تەمەنیان درێژتربوە.

KNN

14 Nov, 18:20


زانیاری لەم لینكەدایە...


https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58513

KNN

14 Nov, 15:35


رێنماییەكانی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی سەرژمێریدا

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58511

KNN

14 Nov, 14:58


دوای گۆڕینی رەگەزەكەی لە دارستان "غابات"ـەوە بۆ نیبشتەجێبون، شارەوانی سلێمانی موڵکی مامەیارە بەبڕی یەك ملیار دینار بۆ كۆمپانیاییەكی نیشتەجێبون تەرخان دەكات و سەرۆكایەتی شارەوانیش رەتی دەكاتەوە


زانیاری لەم لینكەدایە...


https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58510

KNN

14 Nov, 13:12


زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58509

KNN

14 Nov, 11:00


بۆ تێگەیشتن و پێشبینیکردنی بڕیار و سیاسەت و فەلسەفەی هەر سەرکردەیەک، پێویستە سەرەتا لە کەسایەتی و بیرکردنەوە و پێگەیشتنی کۆمەڵایەتی و سیاسی تێبگەین، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرکردەیەکی سیاسی تەقلیدی نییە، بەڵکۆ ئەو بزنسمان و پێشکەشکار و براندێکی جیهانییە و یەکێکە لەو کەسایەتییانەی کە زۆرترین مشتومڕاوی لەناوخۆی ئەمەریکا و جیهاندا دروستکردوە.

تەواوى وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە....

https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=2047

KNN

14 Nov, 09:46


کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکى بەکرەجۆى شارى سلێمانى تەرمى دوو خوشک بە کوژراوى دۆزرانەوە، تا ئێستا تۆمەتبارى روداوەکەش دەستگیر نەکراوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58508

KNN

14 Nov, 09:07


ا ئێستا بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر لوبنان، سێ ھەزار و 100 کەس کوژراون، ھەروەھا یەک ملیۆن 400 ھەزار کەس ئاوارەبون


https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58506

KNN

14 Nov, 08:48


تیمی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە حکومەتی نوێی ئەمەریکا بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، مارکۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، دەستنیشان کراوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58505

KNN

14 Nov, 07:33


لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ڕێژەی 0.6% بەهاکەی لەدەستدا، بەجۆرێک بۆ ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دو هەزار 560 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاست لە هەشت هەفتەی رابردودا دابەزیوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58504

KNN

13 Nov, 19:17


سـ،وپای ئیسـ.ـ،رائـ.ـ،یل بڵاویکردوەتەوە ئەمڕۆ چوار شەممە، شەش سەربازیان، لە باشوری لوبنان کـ.ـ>وژراون.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تەمەنی سەربازەکان لە نێوان( 20 بۆ 22) ساڵدایە، بەمەش ژمارەی سەربازە کـ.ـ،وژراوەکانـ.ـ،یـان لە لوبنان لە سەرەتای شەڕەوە گەشتە (47) سەرباز.

KNN

13 Nov, 17:29


ناوی كارمەندانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە هەرێم راگەیەندرا

لەڕێگەی ئەم لینكەوە ناوەكەی خۆت بدۆزەرەوە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58500

KNN

13 Nov, 16:54


تـ.ـرەمـ.ـپ لە چاوەڕێی وەرگرتنی دەسەڵاتدا

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58499

KNN

13 Nov, 15:53


چرکە دوای چرکە نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە...
لە مێژوی دراوەکەدا ئەمە بەرزترین ئاستە و هەر بتکۆینێك لە ئێستادا، بە 92700 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

KNN

13 Nov, 15:39


زانیاری لەم لینكەدایە...


https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58497

KNN

13 Nov, 15:18


🔴ببینە، چۆن یەک موشەک بینایەکی چەند نهۆمی تەختی زەوی دەکات

ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئیـ.ـ.سرائـ،ـیلـ.دا بۆ سەر لوبنان، شوێنی نیشتەجێبونی مەدەنی دەکات ئامانج و تەختی زەوی دەکات

KNN

13 Nov, 14:14


سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58496

KNN

03 Nov, 20:21


ئێستا مەفرەزەکانمان چاودێری ڕێگاکە دەکەن ، بەڵام ڕیگەکان مەترسیدارن و ئەگەری دوبارە داڕوخان هەیە

وردەکاری لەم لینکەدایە...
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58333

KNN

03 Nov, 19:54


لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 100وە

بەهۆی دروستبونی کێشەی تەکنیکی
لە ژمارە 115 دا دەتوان پەیوەندی بە ژمارە 100 بکەن

بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ کەی ئێن ئێن:

KNN

03 Nov, 19:27


بانکی بازرگانی عێراق بە فەرمی بەشداریکردنی لە بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیاند
وردەکاری لەم لینکەدایە... https://www.knnc.net/default.aspx

KNN

03 Nov, 19:23


کەمێک پێس ئێستا.. بومەلەرزەکە بە گوڕەکەی 4.2 پلەی ڕێکخەتەر بوە و لە قەزای شێخانی داوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق:

KNN

03 Nov, 18:29


دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر داخران، لە ئێستادا هاتوچۆ کردن لە ڕێگەی تونێلەکەوە ئاسایی بوەتەوە

قائیمقامی دەربەندیخان بۆ کەی ئێن ئێن:

KNN

03 Nov, 17:41


بەهۆی باران بارینی زۆرەوە و هەرەسهێنانی بەشێک لە دیوارە راگرەکەی ڕێگەی تونێلی دەربەندیخان داخرا

KNN

03 Nov, 17:17


بەخێربێن بۆ زانکۆی خێزانی راپەڕین

KNN

03 Nov, 15:22


فروشتنی سیمکارتی تۆمارنەکراو دەرگا دەکاتەوە بۆ تاوان، بەکارهێنەران و فرۆشیارانیشی سزای دارایی قورس دەدرێن..

وردەکاری لەم لینکەدایە..
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58329

KNN

03 Nov, 14:49


داوا لە هاوڵاتییانى نیویۆرک دەکرێت کەمتر خۆیان بشۆن و زوتریش لە گەرماو بێنە دەرەوە


زیاتر لەم لینکەوە بخوێنەرەوە...
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58328

KNN

03 Nov, 10:51


سەرۆکى ئەمەریکا موچەکەى چەندە... چەند بۆ کاتبەسەربردنەکانى وەردەگرێت؟

زیاتر لەم لینکەوە بخوێنەرەوە...
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58327

KNN

03 Nov, 09:14


ئەنجامی زانكۆلاین لەڕێی كەی ئێن ئێن-ەوە وەربگرەرەوە

بۆ بینینی زیاتر ئەم لینكە بكەرەوە...
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58326

KNN

03 Nov, 07:54


کەشناسی هەرێم دەڵێت: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە رێژەی باران بارین زیاد دەکات و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە، سبەینێش هەورە بروسکە و بارانبارین بەردەوام دەبێت.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58323

KNN

03 Nov, 07:15


وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لیستی موچەی مانگی (10)ـی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن نوێنەری وەزارەتەکەوە، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.

هەفتەی رابردو دیجیتاڵ میدیای KNN بڵاویکردەوە، لیستی موچەی مانگی 10 بەشێوەی ئەلیترۆنی نێردراوە بە بۆ بەغداد، ئەمڕۆش بە چاپکراوی گەیشتە بەشی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق..

KNN

02 Nov, 18:56


بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوە، سبەینێ یەکشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتی پێنجوێن پشو دەبێت

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن

KNN

02 Nov, 18:48


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: بەهۆی ناجێگیری كەشوهەواوە دەسەڵات دراوە بە سەرۆكی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ئەوەی لە كاتی پێویست دەوام رابگرن

KNN

02 Nov, 18:39


پەروەردەی سەیدسادق پشوی راگەیاند
لەپێناو سەلامەتی خوێندكاران، بڕیاردراوە سەینێ لە ناوەندەكانی خوێندن پشوی فەرمی بێت

KNN

02 Nov, 17:56


بەبڕیاری پارێزگاری كەركوك: سبەینێ یەکشەممە، دەوامی فەرمی لەسەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندییەکانی کەرکوک لە سەرتاسەری کەرکوک بێجگە لە خوێندکارانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم، رادەگیرێت

KNN

02 Nov, 17:48


كەركوك؛ شوانێک بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58318

KNN

02 Nov, 17:29


سوپا رەوانەی ناوچە زیان لێكەوتوانی ئیسپانیا دەكرێت

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58317

KNN

30 Oct, 19:14


پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه بیانین و‌ تاوانی دزیكردنیان ئه‌نجامداوه


زانیاری لەم لینكەدایە...


https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58281

KNN

30 Oct, 18:31


زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58279

KNN

30 Oct, 17:29


محەمەد كەمال: بارانێكی بەهێز سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58276

KNN

30 Oct, 15:29


گمۆ محەمەد، كاتژمێر (08:00) سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومەت ئاشكرا دەكات
چاوەڕوانبن...

KNN

30 Oct, 12:50


وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی ژماردن و گەمارۆدانیان لە 15 پارێزگای عێراق تەواو کردوە، تەنها هەرێمی کوردستان ماوە ئەو پڕۆسەیە هەر بەردەوامە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58273

KNN

30 Oct, 08:05


100 کورسییەکەى پەرلەمانى کوردستان بۆ خولى شەشەم بەمشێوەیە دابەش بوە:

KNN

30 Oct, 07:38


ئەنجامی کۆتایی کورسییەکانی بازنەی پارێزگای هەڵەبجە

KNN

30 Oct, 07:36


ئەنجامی کۆتایی کورسییەکانی بازنەی پارێزگای دهۆک

KNN

30 Oct, 07:33


ئەنجامی کۆتایی کورسییەکانی بازنەی پارێزگای هەولێر

KNN

30 Oct, 07:31


ئەنجامی کۆتایی کورسییەکانی بازنەی پارێزگای سلێمانی

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58270

KNN

30 Oct, 06:57


بڕیارە کاتژمێر 3:00ـى پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت، بەپێی کۆپییەکی کارنامەکە کە دەست کەی ئێن ئێن کەوتوە، دانیشتنەکە پێنج تەوەر لە خۆدەگرێت، کە یەکێکیان تایبەتە بە دەنگدان لەسەر قائیمقامی قەزاکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58269

KNN

30 Oct, 06:35


لوتکەی چیای فوجی لە ژاپۆن کە لە ساڵی 1894وە، هەمیشە سپی کردوەتەوە، لە چەند رۆژی رابردودا، بۆ یەکەمجار بە بێ بەفر دەبینرێت و زانایانیش هۆشداریدەدەن.
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58268

KNN

29 Oct, 18:56


"سبەینێ ئاسمان نیمچە هەورە و پلەكانی گەرماش دادەبەزن"
زانیاری لەم لینكەدایە...
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58264

KNN

29 Oct, 18:48


دامەزراوەی دڵی بەریتانیا هۆشداری دەدات و سێ نیشانەی جەستەیی خستوەتە ڕو کە بێ پشکنینی خوێن دەریدەخەن کەسەکە توشبوی کۆڵسترۆڵی خێزانییە
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58265

KNN

29 Oct, 17:01


بزوتنەوەی گۆڕان: ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم دەكەین
بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایدەكات؛ ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم دەكەن و بانگەوازیش لە هەمو هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و گۆڕانخوازان دەکەن، بەپڕۆژە و بۆچونەکانیان بەشداربن لە دەوڵەمەندکردن و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاو بۆ قۆناغی داهاتوی بزوتنەوەكەیان.
زانیاری لەم لینكەدایە...
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58263

KNN

29 Oct, 16:16


زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58260

KNN

29 Oct, 15:46


لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك لە بڕیارەكانی رژێمی پێشو كە تایبەتە بە موڵك و زەوییە داگیركراوەكان، گرژی لە نێوان كورد و سوننەدا دروستبو

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58262

KNN

29 Oct, 15:06


لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق گرژی دروستبو

لەسەر دەنگدان بە پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی شۆڕشی رژێمی پێشو بۆ گەڕاندنەوەی موڵك و زەوییە داگیركراوەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناكۆكی دروستبو، بەو هۆیەشەوە دانیشتنەكە هەڵگیرا.

KNN

29 Oct, 14:33


پڕۆسەی ئاشتی (ئیمڕاڵی - ئەنكەرە) لەپێناو خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ


توركیا نیگەرانە لە دەرئەنجامەكانی ئاڵوگۆڕی خێرا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، پێيوايە لەناو ئەو ئاڵوگۆڕانەدا كورد بەگشتى و كوردەكانى باكور و ڕۆژئاوا پێگە و جێگەى زۆرتر پەيدا دەكەن...

لەڕێگەی ئەم لینكەوە تەواوی وتارەكەی ئەنوەر حسێن (بازگر) بخوێنەرەوە

https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=2038

KNN

29 Oct, 13:26


نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی توند دەداتە ئێران لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێکی نوێ بۆسەر ئیسرائیل، ئیسرائیلیش بڕیاری هێرشێکی نوێی بۆ سەر ئێران پەسەند کرد.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58259

KNN

26 Oct, 14:56


روداوێکی هاتوچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە


زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58214

KNN

26 Oct, 13:41


زانیاری لەم لینكەدایە...
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58213

KNN

26 Oct, 10:16


لە بەردەوامیی کاردانەوە ناوچەیی و جیهانییەکان، سەبارەت بە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، عێراق وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەردەوام دەبن لە پشتیوانییەکانیان بۆ ئێران.
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58212

KNN

26 Oct, 09:37


هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و جارێکی دیکە کانتۆنی منبج و کانتۆنی جەزیرەـی بۆردومانکرد، بەگوێرەی زانیارییەکان دوو منداڵ بریندار بون.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58209

KNN

26 Oct, 07:25


رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایدەکات، ئیسرائیل پێش ئەوەی هێرشبکاتە سەر ئێران، سیستەمی بەرگریی لە عێراق و سوریا بە ئامانجگرتوە.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58207

KNN

26 Oct, 06:01


وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاند

KNN

26 Oct, 05:54


زۆرجار کاتێک دەستەکانت سارد دەبن، جەستە بەشێوەیەکی سروشتی رۆشتنی خوێن بۆ دەستەکان سنوردار دەکات بۆ پاراستنی ئەندامەکانت کاتێک لە ژینگەیەکی سارددایت، بەڵام ئەگەر بەردەوام هەست بە ساردی دەستەکانت بکەیت، تەنانەت ئەگەر لە شوێنێکی سارددا نەبیت، لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58206

KNN

26 Oct, 05:44


ئیسرائیل کۆتاییهاتنی هێرشەکانی بۆسەر ئێران راگەیاند، ئێران دەڵێت: هێرشەکانی زیانێکی سنورداری لێکەوتوەتەوە، ئەمەریکاش داوا لە ئێران دەکات، کۆتایی بە هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل بهێنێت.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58205

KNN

25 Oct, 18:29


زانیارى لەم لینکەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58203

KNN

25 Oct, 16:21


جارێكی دیكە پلەكانی گەرما رو لەبەرزبونەوە دەكەن

زانیاری لەم لینكەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58202

KNN

25 Oct, 15:41


فڕۆکەی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی د.ا.عـ،.ـش لەنێوان ناوچەی غەڕە و دوراجی سنوری قەزای خورماتو بۆردومان دەکەن

KNN

25 Oct, 13:20


زانیارى لەم لینکەدایە...

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58200

KNN

25 Oct, 12:02


جێف کارلاین لە کەناڵی ESPN دواین ئاماری موچەی یاریزانای خولی ئەمەریکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە موچەی ساڵانەی میسی کە زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلارە، بەتەنها لە موچەی ساڵانەی یاریزانانی 22 یانەی خولەکە زیاترە

KNN

25 Oct, 10:27


بەرپرسانی ئیداریی لە رۆژهەڵات ڕزگارکردنی سەرجەم ئەو شاخەوانانەی ڕاگەیاند کە لە ناوچە شاخاوییەکانی کێلەشین لە رۆژی پێنجشەمەوە بێسەروشوێن بوبون

KNN

25 Oct, 09:04


بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە، لە 31 شاری تورکیا و باکوری کوردستان، زیاتر لە 100 کەس دەستگیرکران.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58198

KNN

25 Oct, 08:35


دروستبونی ئازاری ئەژنۆ لە ئافرەتاندا لەدوای تەمەنی 45 ساڵی و لە پیاواندا لە دوای تەمەنی 55 ساڵی، رەنگە شتێکی ئاسایی بێت،بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان بەدەست ئازاری ئەژنۆوە دەناڵێنن.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58196

KNN

25 Oct, 06:56


لە دو ڕاپرسی جیاوازدا، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە پێش کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکانەوە، بەشێك لە بەشداربوانی راپرسییەکەش دەڵێن: ئەگەر ترەمپ ببێتەوە سەرۆك دۆخی داراییان باشتر دەبێت.

https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=58193