🛑 بەرنامەی مێتا ترانزەکشنس (meta transactions) ماوەی چەند رۆژێکە بەشی پارە راکێشانی یان دەرهێنانی قفڵکردوەو رێگە بە بەشداربوانی نادات پارەکانیان رابکێشن.
🛑 کوردێکی زۆر لەم بەرنامەیەدا بەشدارییان کردووەو لە ساڵی 2023ەوە بڵاوبووەتەوە.
🛑 بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی 8 بۆ 10 ملیۆن دۆلاری بەشداربوانی کوردی تێدایە واتە ئەو پارەیە تەنها هی کوردەکانە.
🛑 ئەم بەرنامەیە لە سەرەتای خۆ تۆمارکردنی بەشداربوان بە مەترسییەکی کەم و لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە ئۆتۆماتیک وەبەرهێنانی بۆ دەکردیت و بڕێک پارەی دەدا بە بەشداربوانی تازە وەک شیرینی بەشداریی کردن.
🛑 تۆماربون یان داخڵ بون لە رێگەی کەسێکی ناو بەرنامەکەوە دەکراو دەبوو کۆدی بەشداربوویەک وەک ریفرێنس بەکاربهێنی، کە هەموو جوڵەیەکت دەبووە پارە بۆ ئەو کەسە.
🛑 قازانجی رۆژانە لەناو بەرنامەکە بەپێی ئەو بڕە پارەیەبوو کە رۆژانە داخڵت دەکردە ناوی، تا پارەی زۆرت بدایە ئەوانیش قازانجی زۆرتریان دەبەخشییە بەشداربووەکە.
🛑 بەشداربوویەکی زۆر وایاندەزانی هەنگوینیان لەناو داردا دۆزیوەتەوەو بەداخەوە لەئێستادا قفڵ بووەو کەس ناتوانێت پارەکانی لەناو بەرنامەکە رابکێشێت بەڵام هێشتا بەرنامەکە کاردەکات و نەکوژاوەتەوە.
🛑 لەماوەی رابردوو چەند جارێک مەترسیی لەسەر ئەم بەرنامەیە بڵاوکرایەوە بەڵام خەڵکانێک بە سەرچاوەی رزقی خۆیان زانی و پێیان قبوڵنەکرا قسە لەسەر ئەم بابەتە بکرێت.
🛑چیرۆکەکانی هەڵخەڵەتاندن و ئاپە سکامەکان هەرگیز کۆتایی نایات.
✍زانیارییەکان تایبەتن و لە بەدواداچونێکمدا بەدەستمهێناون
سەربەست نەجمەدین
#7ROJ