AVA Media @avamediia Channel on Telegram

AVA Media

@avamediia


Official Telegram Channel of AVA Media

AVA Media (English)

Welcome to AVA Media, the official Telegram Channel of AVA Media! Here you will find all the latest news, updates, and behind-the-scenes insights from the world of AVA Media. Whether you're a fan of our films, music, or events, this channel is your go-to source for exclusive content and announcements. Stay connected with us and be the first to know about upcoming projects, collaborations, and special promotions. Join our community of like-minded individuals who share a passion for creativity and innovation. AVA Media is more than just a media company - it's a platform for artists, storytellers, and visionaries to come together and inspire one another. Don't miss out on the excitement - subscribe to AVA Media today and become part of something extraordinary!

AVA Media

16 Feb, 19:37


زانیاریی نوێ گەیشت؛ ئەو لورەلورەی دوو هاوسەرەکەی گۆمی فێڵاوی ترساندبوو، گورگ نەبوون و تورگ بوون
دوای بیستنی دەنگەکە، پیاوەکە تەلەفۆنی بۆ بەرگریی شارستانیی سۆران کرد و داوای یارمەتی کرد، ئەوانیش تیمێکیان نارد و هەردووکیان ڕزگارکردن

AVA Media

16 Feb, 18:50


سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من: پێچەوانەی بانکەکانی عێراق، هیچ بانکێکی هەژماری من هەڕەشەی سزادانیان لەسەر نییە

AVA Media

16 Feb, 16:45


ئەم قوتابییە ناوی عەبدوڵڵا عەبدولقادرە و لە ئەنجامی پێشبڕکێی دوو پاس لە هەولێر گیانی لەدەستدا

AVA Media

16 Feb, 15:46


🟣 ئاوات شێخ جەناب لەبارەی مووچەکانی ئەمساڵ: بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەر بووە و ئەوەش شتێکی باشە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21636

AVA Media

16 Feb, 14:34


شیلان کچە کوردێکی دانیشتووی کەنەدایە و چەند ڕۆژێکە بێسەروشوێنە، ڕەنج پشدەری ڕایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە لەلایەن باندێک کوژراوە و خۆم هەواڵی مردنەکەیم بە خێزانەکەی گوت

AVA Media

16 Feb, 14:20


ئێوە چێ دەڵێن؟ نزیکەی هەشت ملیۆن عێراقی مووچەی بێکاریی، بێوەمێرد و بێوەژنی وەردەگرن و حکومەت دەیەوێت بیبڕێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21616

AVA Media

16 Feb, 05:22


سرووشتەکەی هێندە جوانە، چاو لە بینینی تێر نابێت

ئەمساڵ سەوزای زووتر لە بەرزاییەکانی چەمی شلێر لە قەزای پێنجوێن دەرکەوتووە و تێکەڵبووە بە بەفر و دیمەنێکی تایبەتیان بە ناوچەکە بەخشیوە.


وێنەکان؛ ئاودێر محەممەد - ئاڤا

AVA Media

14 Feb, 10:24


ناوەندیی فەلەكناسی نێودەوڵەتی دەڵێت: پێشبینی دەکەین ڕۆژی شەممە کە دەکاتە یەکی ئادار، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21475

AVA Media

14 Feb, 07:23


سۆران عومەر دەڵێت: بەغدا لە دوو ساڵدا تریلیۆنێک دینار پشکی هەرێمی کوردستانی بڕیوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21420

AVA Media

13 Feb, 16:01


هەوراز هاتە خوار و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان زیاد و کەم دەکرێت بەمشێوەیە: https://www.facebook.com/share/v/1BB6D1V9NK/

AVA Media

13 Feb, 12:34


تێچووی ڕاکێشانی پارە لە ATM بووەتە چوار هەزار دینار

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21410

AVA Media

13 Feb, 10:42


🟣 لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق هەر سێ یاساکەی پەرلەمانی پەسەند کرد

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21405

AVA Media

13 Feb, 10:11


ئومێد خۆشناو: 59 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر داخراون و 28 خاوەن پاڵاوگە ئێستا لە زیندانن

AVA Media

13 Feb, 06:41


پاداشتی خانەنشینانی نوێ ئەوەندەیە

AVA Media

12 Feb, 20:04


مووچەکەشیان بڕیوە...

https://www.ava.news/news/21371

AVA Media

11 Feb, 21:38


ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا دەمێکە جیاواز لە زۆربەی وڵاتانی جیهان جەنگێکی تووندی دەستپێکردووە، دۆناڵد ترەمپیش لەگەڵ هاتنەوە سەر دەسەڵات چووەتە بەرەی پووتین، ئاڤا میدیاش کارەکتەرێکی دیاری نێو جەنگەکەیە

بەوردی وەڵامی ئەو پرسیارەش دەدەینەوە مووچەی مانگی دوو کێشەی بۆ دروست دەبێت؟

کاتژمێر 08:00 لە نان و چا هەموو شتێکتان پێدەڵێین

AVA Media

11 Feb, 19:55


ئەوانەی بەنیازی کڕینی ئۆتۆمبێلن، ئاگادار بن

دوای بەدواداچوونی ئاڤا و ئاشکراکردنی ڕاستییەکە، هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: ئۆتۆمبێلی MG - ROE WE تۆمار ناکرێت و تابلۆی پێ نادەین

AVA Media

11 Feb, 19:45


هۆشیار زێباری دەڵێت: پەیامی مامۆستایان گەیشتە هەموو لایەک و شکاندنی مانگرتنەکە، بڕیارێکی بەرپرسیارانە بوو

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21303

AVA Media

11 Feb, 18:11


🟣 ئەم بڕیارە و 9 بڕیاری دیکەی نوێی حکومەت؛ بزانە بڕیارەکان چین: https://www.ava.news/news/21301

AVA Media

11 Feb, 16:31


🟣 دوو داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ مووچەی مانگی دوو

https://www.ava.news/news/21297

AVA Media

11 Feb, 14:47


چیت هەیە بۆ ئەم مامۆستا دڵسۆزە؟

مامۆستا دیاری قادر، بەڕێوبەری قوتابخانەیەکە لە تەقتەق و کاتێک مووچە وەردەگرێت، بەهەڵە 455 هەزار دینار زیاتری پێدەدەن، ئەویش یەکسەر دەچێتەوە بانک و پارە زیادەکەیان پێدەداتەوە

AVA Media

10 Feb, 20:37


🟣 وەزارەتی دارایی عێراق هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان پشتڕاست دەکاتەوە

https://www.ava.news/news/21264

AVA Media

10 Feb, 19:55


فایلی خەڵک؛ مووچەی خانەنشینانی ئەیلوول زیاد دەکرێت

https://www.ava.news/news/21252

AVA Media

10 Feb, 19:45


مووچەخۆران ئاگادار بن؛ ئەگەر پارە دڕاوتان وەرگرتن لە ATM بڕۆنە هەمان بانک و پارەی نوێ وەردەگرنەوە

AVA Media

10 Feb, 18:53


ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە پۆلیسی هەولێرەوە: کەسێک هەوڵی شێواندنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی داوە و دەستگیرمان کردووە، بەمزووانە هەموو شتێک ئاشکرا دەکەین

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21255

AVA Media

10 Feb, 18:36


🟣 خانەنشینان مووچەی مانگی دوو بە هاوتاکراوی وەردەگرن

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21247

AVA Media

10 Feb, 17:49


دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێت: لە هەولێر و دێگەڵە هیچ خۆپێشاندەرێک دەستگیر نەکراوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21251

AVA Media

10 Feb, 17:23


پزیشکیان وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت: با هەر قسە لەسەر چەکی ئەتۆمی ئێران بکات، خۆمان هەوڵی بۆ نادەین، چونکە لە ئیسلامدا حەرام کراوە

AVA Media

10 Feb, 16:18


13 گەڕەکی هەولێر 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە و زۆر بە کەمی دەبڕێت

AVA Media

10 Feb, 15:10


ئەگەر لە کاتی خۆیدا وەزارەتی دارایی تەرازووی پێداچوونەوە تەواو بکات، بەغدا یەکسەر پارە بۆ مووچە دەنێرێت و دوای ناخات

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21174

AVA Media

10 Feb, 14:44


🟣 لێدوانی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی 10 و ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی گەیشت

https://www.ava.news/news/21242

AVA Media

10 Feb, 14:28


نوێترین لێدوانی کیم جۆنگ ئوون: چەکی ئەتۆمی نافرۆشین، چونکە بۆ ئەوە دروستمان کردوون ڕۆژێک بۆ بەرگریکردن لە خۆمان بەکاری بهێنین

AVA Media

10 Feb, 14:27


خالید خۆشناو، سەرمایەداری نیشتمانی بۆ خەڵکی کوردستان: بۆ هه‌موو شتێك سوپاسگوزارى په‌روه‌ردگارين و شانازى به‌و ڕێز و هاوسۆزييه‌ى خەڵکی كوردستان ده‌كه‌ين
زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/21235

AVA Media

10 Feb, 14:20


🟣 مریشک و هێلکە دەنێردرێتە شارەکانی عێراق

https://www.ava.news/news/21236

AVA Media

09 Feb, 16:04


هەوراز هاتەخوار؛ زانیاریی لەبارەی خشتەی مووچەی مانگی 2 و خۆپێشاندان: https://fb.watch/xEyQVcyRjI/

AVA Media

30 Jan, 11:48


ئەم بەهارە هێزەکانی 70 و 80ـی پارتی و یەکێتی دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20578

AVA Media

30 Jan, 10:55


ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵییەوە دەڵێت: دادگەکە نادەستوورییە و بووەتە ئامرازێک بەدەست ئێران و دەبێ چاکسازی تێدا بکرێت

AVA Media

30 Jan, 08:47


ساڵی 2025 "کاتژمێری کۆتایی جیهان" یەک چرکە پێشخرا و ئێستا تەنیا 89 چرکە لە "کۆتایی جیهان" دوورین

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20534

AVA Media

30 Jan, 08:12


کۆبوونەوە یەکلاکەرەوەکە؛ هەینی هەردوو شاند کۆدەبنەوە و بڕیار دەدرێ، بەغدا مانگانە چەند پارە بۆ مووچە بنێرێی و چۆن دەینێرێ

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20542

AVA Media

30 Jan, 07:32


کیم جۆنگ ئوون، ڕێبەری کۆریای باکوور بە بەرپرسانی وزەی وڵاتەکەی گوتووە: کاتی پشوو نییە و چەکی ئەتۆمی ئامادە بکەن

AVA Media

30 Jan, 06:14


🟣 شاندی کوردستان دەیەوێ لە کۆبوونەوەکەی هەینی، چارەنووسی مووچەی یەک ساڵ یەکلابکاتەوە نەک تەنیا مووچەی مانگی یەک

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20542

AVA Media

29 Jan, 09:40


ئەم پرسیارەی هەمووان بەدوای وەڵامەکەی دەگەڕێن؛ پاش کەمێکی دیکە سوورەیا هەساری لە میوانەکەی دەپرسێ و وەڵامەکەی وەردەگرێ

AVA Media

29 Jan, 09:14


ئەگەر بۆ نیوەڕۆ گۆشتی مریشکتان هەیە ئاگادار بن؛ پزیشکێکی ڤێرتێرنەری بە ئاڤای گوت: مریشکی تەندروست کە شیاوی خواردن بێت، نابێ لە دوو کیلۆ زیاتر بێت

AVA Media

29 Jan, 08:41


بۆ کەمکردنەوەی خەرجیی حکومەتەکەی، ترەمپ داوا لە فەرمانبەران دەکات دەست لەکار بکێشنەوە و مووچەی 8 مانگیان بەیەکەوە پێدەدات

AVA Media

29 Jan, 06:33


🟣 بەغدا دڵنیایی دەداتە سەرجەم فەرمانبەران: لە کاتی خۆیدا مووچەکانتان دەدرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20501

AVA Media

28 Jan, 20:41


ساڤۆ لەگەڵ چاخواردنەوەکەی سبەی، هەواڵێکی گەرم و تووندی پێیە

AVA Media

28 Jan, 19:33


ڕێباز حەملان لەگەڵ سوودانی کۆبووەتەوە و پێی گوتووە مووچەی خەڵکی کوردستان دواکەوتووە و بارودۆخی ژیانیان خراپە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20471

AVA Media

28 Jan, 19:06


🟣 لەبارەی نەناردنی مووچە، هۆشداری بە بەرپرسێکی باڵای عێراق دەدات؛ ئەگەر مووچە نەنێردرێت...

https://www.ava.news/news/20484

AVA Media

28 Jan, 18:16


🟣 دوو پەیام لە مەسرور بارزانییەوە بۆ سوودانی لەبارەی مووچە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20471

AVA Media

28 Jan, 17:38


فەرهاد پیرباڵ خانەنشین بووە و دەڵێت: هەواڵەکەم لە ئاڤاوە زانیوە و یەک داواکاریشی هەیە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20478

AVA Media

28 Jan, 16:06


🟣 ڕێباز حەملان بەم خاڵانەوە سەردانی سوودانی دەکات

https://www.ava.news/news/20471

AVA Media

28 Jan, 15:49


لێدوانی سوودانی لەبارەی مووچە گەیشت 7:00

AVA Media

28 Jan, 15:24


ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی: ئیدارەی بایدن دەیانویست پووتین بکوژن

AVA Media

28 Jan, 13:55


🟣 وەزارەتی دارایی: لیستی مووچە پاک و بێ کێشەیە و هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ پێدانی هەر داتا و زانیارییەک لەبارەی مووچە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20452

AVA Media

27 Jan, 21:10


🟣 بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە، هەینی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ماڵی فوئاد حوسێن کۆدەبنەوە

زانیاریی زیاتر:https://www.ava.news/news/20429

AVA Media

27 Jan, 20:58


سبەی لەگەڵ چاخواردنەوە، ساڤۆ باسی ئەم تەوەرانە دەکات

AVA Media

27 Jan, 19:08


جوتیار عەبدولمەجید، لە ڕووداوی پاسەکەی عومرەکارانی چەمچەماڵ لە سنووری سعودیە - عێراق گیانی لەدەستدا

AVA Media

27 Jan, 18:15


🟣 دواجار لیستی مووچەی مانگی یەک تەواو کرا و ئێستا ئامادەیە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لیستەکە دەبرێتە بەغدا، بەڵام...

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20419

AVA Media

27 Jan, 17:16


🟣 لیستی مووچە ئامادەیە، بەڵام بەغدا داواکاریی نوێی هەیە

https://www.ava.news/news/20419

AVA Media

27 Jan, 16:03


هەوراز هاتەخوار و وەرنە لایڤەکەی: https://www.facebook.com/share/v/19gfvsiG9f/

AVA Media

26 Jan, 16:07


هەوراز هاتەخوار: https://www.facebook.com/share/v/15eEVhmud5/

AVA Media

26 Jan, 10:59


🟣 "دوو ڕۆژی دیکە چارەنووسی مووچە یەکلادەبێتەوە"

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20323

AVA Media

26 Jan, 08:46


🟣 چەکدارەکان لە گارە، خواکورک و مەتین کوژراون...

https://www.ava.news/news/20334

AVA Media

26 Jan, 08:38


🟣 ئەم هەواڵە خۆشە بۆ فەرمانبەرانە؛ ئەم هەفتەیە ناوی 180 هەزار کەسیان دەگەڕێتەوە و زەوییان پێدەدرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20325

AVA Media

26 Jan, 08:25


هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا

AVA Media

26 Jan, 08:02


هەرچەندە کیم جۆنگ ئوون لە ئاهەنگی سوێندخواردنی ترەمپ ئاماد نەبووە و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لێ نەکردووە، بەڵام ترەمپ لە لێدوانێکدا دەڵێت: کیم جۆنگ ئوون، کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و زۆریشم خۆشدەوێت

AVA Media

26 Jan, 06:29


🟣 تەیف سامی بۆ شاندەکەی کوردستان: لیستی مووچە بێ کێشە ئامادە بکەن و بیهێننە بەغدا، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی لەسەر بکەین و بڕیار بدەین

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20302

AVA Media

25 Jan, 16:09


هەوراز گوڵپی هەواڵی خێرای لەبارەی لیستی مووچە پێیە: https://fb.watch/xkNoZQcPQJ/

AVA Media

23 Jan, 18:22


ئەگەر فەرمانبەرێک دوای دەوامی ئاسایی بمێنێتەوە و دەوامی زیادەی هەبێ، 5 هەزار دینار کرێی زیادە وەردەگرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20194

AVA Media

23 Jan, 14:24


🟣 ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک کەوتە هەفتەی داهاتوو

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20176

AVA Media

23 Jan, 13:40


🟣 تووشی سەرسووڕمان بووین...

https://www.ava.news/news/20179

AVA Media

23 Jan, 12:41


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کرواتیا لە داڤۆس کۆبووەوە و جەختیان لەوە کردەوە: پێویستە برەو بە پەیوەندییەکانی هەردوولا بدەن و بەهێزتری بکەن

AVA Media

23 Jan, 11:35


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە داڤۆس کۆبووەوە و جەختیان لەوە کردەوە: هەرێمی کوردستان ئەرک و پابەندییەکانی جێبەجێ کردووە و پێویستە مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل نەکرێت

AVA Media

23 Jan, 10:48


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سووریا لە داڤۆس کۆبووەوە و جەختیان لەوە کردەوە: کورد پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی سووریان و پێویستە مافەکانیان پارێزراو بێت

AVA Media

23 Jan, 08:25


🟣 وەزارەتی دارایی فەرمانبەرانی یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادار کردووەتەوە: تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ، لیستی مووچە ئامادە بکەن و بەتەواوکراوی بینێرن

AVA Media

23 Jan, 06:21


وەزارەتی دارایی بۆ یەکە ژمێریارییەکان: لەسەر خەت بن و تەلەفۆن دانەخەن، بۆ لیستی مووچە پەیوەندییتان پێوە دەکەین

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/20126

AVA Media

22 Jan, 18:09


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە داڤۆس کۆبووەوە و جەختیان لەوە کردەوە: دەبێ ڕێز لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت

AVA Media

22 Jan, 17:30


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ حوسێن بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن لە داڤۆس کۆبووەوە و ڕایگەیاند: سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی ئوردن و شا عەبدوڵڵا دەکەین

AVA Media

22 Jan, 17:00


🟣 بەمشێوەیە نەبێ، بەغدا پارە نانێرێ و مووچەی مانگی یەکیش نادرێ

https://www.ava.news/news/20126

AVA Media

22 Jan, 15:27


هێز شه‌رعییه‌تی خۆی هه‌یه‌...

https://www.ava.news/opinion/20102

AVA Media

13 Jan, 21:10


ئاڤا بەتەنیا بینەری دوو هێندەی هەموویانە پێکەوە

AVA Media

13 Jan, 19:48


هەنگاوێکی ئەرێنی و خێرا؛ 54 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر بە یەکجاری دادەخرێن

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19560

AVA Media

13 Jan, 18:10


🟣 سوودانی مووچەی مانگی 12 نانێرێت و بۆ مووچەکانی ئەمساڵیش داوای ڕێککەوتنێکی نوێ دەکات

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19550

AVA Media

13 Jan, 15:33


هەوراز دێتە خوار و وەڵامەکەیتان پێ دەڵێت سەعات 7:00

AVA Media

13 Jan, 05:35


🟣 چاوتان لەسەر هەواڵەکانی کاتژمێر 9:00 بێت

AVA Media

10 Jan, 15:05


نەبەز عەبدولحەمید، قایمەقامی قەزای ناوەندی هەولێر: تەواوکردنی شەقامی سەرەکی نێو قەڵای هەولێر سیمایەکی جوان بە قەڵا دەبەخشێت، دواتریش چەندین چێشتخانە و کافێ دەکرێنەوە، کە دەبێتە هێمایەکی گرنگی گەشتیاری لە سەنتەری پارێزگای هەولێر
بزانە کەی شەقامەکە بە ڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە: https://www.ava.news/news/19394

AVA Media

10 Jan, 11:00


تێچووی دروستکردنی 100 دۆلار بە پێکهاتەکەیەوە نزیکەی 12.6 سەنتە

AVA Media

10 Jan, 08:52


هەر ماڵێک 50 هەزار دینار دەدات و بەرمیلێک نەوت وەردەگرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19380

AVA Media

10 Jan, 07:44


🟣 لە هەولێر و بەغدا دوو کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی کێشە و چارەنووسی مووچە دەکرێن؛ 'قبووڵ ناکەن 2025 بەمشێوەیە بێت'

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19349

AVA Media

10 Jan, 06:48


بەهۆی کورتهێنانی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک لە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانی مووچەی پڕکردووەتەوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19322

AVA Media

09 Jan, 14:26


ئەم هەواڵە بۆ سایەق مەلیکەکانە؛ ئەگەر دەستیبەسەرداگیرابێت پێتدەدرێتەوە، بەڵام نابێ تاوانی پێکرابێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19338

AVA Media

09 Jan, 12:58


مەسیحییە و فەرماندەیەکی سوپا بووە، بۆ شەش ساڵی داهاتوو، دەبێتە سەرۆکی لوبنان

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19341

AVA Media

09 Jan, 12:43


🟣 مووچەخۆران تاگ بکەن؛ ئەم هەواڵە بۆ ئەوانە...

https://www.ava.news/news/19340

AVA Media

09 Jan, 12:17


هەرچەندە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ڕادەگیرێت، بەڵام ناتوانرێ کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19338

AVA Media

09 Jan, 10:14


چ بڕیارێک دەدەن؟

https://www.ava.news/news/19336

AVA Media

09 Jan, 08:14


12:00 🕛

AVA Media

09 Jan, 06:38


🟣 ئەم هەواڵە بۆ خانەنشینانە؛ مووچەی هەموویان هاوتای خانەنشینانی عێراق دەکرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19316

AVA Media

09 Jan, 05:55


دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە و دڵنیاییش دەدات

https://www.ava.news/news/19307

AVA Media

08 Jan, 19:16


🟣 بەمەش کورتهێنان بۆ مووچە دروست بووە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19306

AVA Media

08 Jan, 15:56


وەڵامەکەی لە سەعات 7:00

AVA Media

08 Jan, 15:39


پاش کەمێکی دیکە وتەبێژی حکومەت لەبارەی مووچەی مانگی 12 و 1 لە سەعات 7:00ی ئاڤا ڕوونکردنەوە دەدات

AVA Media

08 Jan, 14:52


🟣 لەمەودوا وەزارەتی دارایی لیستی مووچە بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئامادە دەکات و دەینێرێتە بەغدا

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19294

AVA Media

08 Jan, 14:41


🟣 مووچەکانی 2025 و چارەنووسی مووچەی مانگی 12

https://www.ava.news/news/19294

AVA Media

08 Jan, 13:43


لیژنەی دارایی: مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق بۆ ساڵی 2025 مسۆگەر کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/19251

AVA Media

07 Jan, 20:53


کەناڵ سێی ئێرانی کە حکومەتەوە نزیکە دەڵێت: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا جیهان شاهێدی دیمەن و پێشهاتێکی نائاسایی دەبێت

AVA Media

24 Dec, 21:10


لە نان و چا، ساڤۆ و دیلان باسی نوێترین زانیارییەکان لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەنەکەسە و هەسەدە باس دەکەن

AVA Media

24 Dec, 20:23


سپۆنسەرکردن لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، هونەرە و زانیاریی پێشوەختەی پێویستە؛ سبەی لە زەنگی بازاڕ هەموو شتێک بزانە

AVA Media

24 Dec, 17:30


مەزڵووم عەبدی بۆ ئەنەکەسە: ئامادەین چەکدارانی پەکەکە لە سووریا ببەینە دەرەوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/18621

AVA Media

24 Dec, 15:40


پەیامێک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە بۆ کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان: هیوای جەژن و پشوویەکی پڕ لە شادیتان بۆ دەخوازم

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/18616

AVA Media

24 Dec, 13:45


تۆش هەمان بۆچوونت هەیە؟ لۆکۆشینکۆی سەرۆکی بێلاڕووسیا بەوە ناسراوە، دژی ڕەگەزگۆڕینە و دەڵێت: ببیتە دیکتاتۆر باشترە لەوەی ڕەگەزی خۆت بگۆڕیت

AVA Media

23 Dec, 21:11


ئیسرائیل دان بە کوشتنی ئیسماعیل هەنیە دادەنێت و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت: لەنێو تاران کوشتمان

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/18587

AVA Media

23 Dec, 20:55


سبەی تەیف سامی مەلەفی مووچە لەگەڵ خۆی دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر بدرێت، پارە بۆ مووچە دەنێردرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/18579

AVA Media

23 Dec, 19:23


سبەی لە نان و چا، ساڤۆ و دیلان باسی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنەکەسە و هەسەدە دەکەن

AVA Media

23 Dec, 17:38


🟣 "بڕیارە بڕێک پارە بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان بنێردرێت"

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/18579

AVA Media

23 Dec, 14:53


🟣 هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات و لە بانکەکان داوای لیست و چەکی مانگی 11 کراوە
زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/18562

AVA Media

23 Dec, 13:37


🟣 کەی لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت؟

https://www.ava.news/news/18562

AVA Media

23 Dec, 11:13


https://www.ava.news/news/18567

AVA Media

22 Dec, 18:40


سبەی مووچەی 12 شوێن دابەش دەکرێت و پرۆسەکە کۆتایی دێت؛ وەزارەتی دارایی لە ماوەی شەش ڕۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی دابەش کرد

AVA Media

22 Dec, 18:13


🟣 مووچەخۆران تاگ بکەن؛ ئەمە دوایین زانیارییە لەسەر هەردوو مووچەکە و یەکێکیان دەفەوتێت

https://www.ava.news/news/18533

AVA Media

21 Dec, 08:39


هێلین حەکیم زانیاریی نوێی لەبارەی سەردانی شاندەکەی هەولێر بۆ بەغدا لایە؛ بینەر بن

AVA Media

20 Dec, 07:53


بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد

AVA Media

20 Dec, 06:28


شاندێکی ئەمریکا گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ تەحریرولشام کۆدەبێتەوە

https://www.ava.news/news/18400

AVA Media

19 Dec, 19:18


بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەچنەوە بەغدا
زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/18382

AVA Media

19 Dec, 10:45


🟣 بۆچی پێشخراوە و کەی وەریدەگرن؟

https://www.ava.news/news/18365

AVA Media

19 Dec, 09:15


🟣 ئەمڕۆ مووچە مانگی 10ـی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت

AVA Media

04 Dec, 11:32


تاگیان بکەن؛ هەفتەی داهاتوو هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17600

AVA Media

04 Dec, 11:08


ئاڤا کاتی دابەشكردنی ئاشکرا دەکرێت

https://www.ava.news/news/17600

AVA Media

04 Dec, 09:32


ئەوانەی دەتوانن لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند ببن، سەر بە وەزارەتەکانی پەروەردە، کاروباری شەهیدان و پێشمەرگەن

https://www.ava.news/news/17593

AVA Media

04 Dec, 07:42


مەلەفی مووچە لەدەست تەیف سامی دەرچووە و لای سوودانییە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17567

AVA Media

04 Dec, 06:56


پێنج بۆ شەش هەزار دینار 'کرێی دەوامی زیادە' بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە دوای دەوامی فەرمی دەوامی زیادە دەکەن

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17564\

AVA Media

04 Dec, 06:13


🟣 ئەمەش بۆ ئەوەیە حکومەتی عێراق هیچ بیانوویەکی بۆ ناردنی مووچە نەمێنێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17570

AVA Media

03 Dec, 20:21


مونا قەهوەچی بۆ بەشداریکردن لە کابینەی داهاتوو مەرجی هەیە

زانیاریی زیاتر: https://ava.news/news/17572

AVA Media

03 Dec, 18:54


لاهور شێخ جەنگی لەبارەی قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، سەرۆکی یەکێتی تەنیا لە دوو مانگی رابردوو دەستی لە هێنانی 5 هەزار ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل هەبووە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17569

AVA Media

03 Dec, 18:19


ترەمپ پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـی ئەمریکا


زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17559

AVA Media

03 Dec, 17:42


وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندیی قوتابیانی پارالێڵ و ئێواران دەدات


زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17563

AVA Media

03 Dec, 14:53


ئەردۆغان و سوودانی: لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا هاوڕاین


زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17554

AVA Media

03 Dec, 14:30


چاوتان لەسەر ئاڤا بێت، کاتژمێر 18:00، ڕزگار کۆچەر کەیسێکی سەیری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر ئاشکرا دەکات

AVA Media

03 Dec, 13:55


🟣 حکومەتی عێراق ڕۆژی 10-12-2024 کردووەتە پشوو، سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی وت، پشووەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

AVA Media

03 Dec, 13:27


🟣 هەواڵی خێرا؛ بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی عێراق لە دەستی داعش، حکومەتی عێراق ڕۆژی سێشەممە، 10-12-2024 کردە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکان

AVA Media

03 Dec, 11:15


"بەغدا هەر ئەوەندە دەنێرێت"

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17545

AVA Media

03 Dec, 10:04


"سنوورەکانمان تۆکمە کردووە و بە باشی چاودێری دەکەین"

https://www.ava.news/news/17547

AVA Media

03 Dec, 08:36


ڕۆژان ئەبوبەکر ئاشکرای دەکات چۆن کورتهێنانەکە پڕدەکرێتەوە

AVA Media

03 Dec, 08:24


هەرچەندە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق کەمترە، بەڵام شاندێکی باڵا لە بەغدان و هەوڵدەدەن مووچەکانیان هاوتا بکەن

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17537

AVA Media

03 Dec, 07:16


🟣 بەغدا دوو گوژمەی بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و ئێستاش 125 ملیار دینار کورتهێنان هەیە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17516

AVA Media

03 Dec, 06:13


🟣 دوێنێ وردبینی لیستی مووچەی مانگی 11 تەواو بووە و هەفتەی داهاتووش لیستی مووچەی مانگی 12 دەنێردرێتە بەغدا

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/17516

AVA Media

21 Nov, 20:59


لە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بۆ بژمێرەکان: سبەی هەینی پرۆسەی سەرژمێری تەواو بکەن
داوایەکیش لە هاووڵاتییان دەکات؛ https://www.ava.news/news/16936

AVA Media

21 Nov, 17:21


سوودانی و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆیان لەسەر کردووە
زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16921

AVA Media

21 Nov, 12:06


🟣 دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەرکرد

AVA Media

21 Nov, 11:40


ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە: هەواڵی تێکدانی هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا و بەشێکی پارک، ڕاست نییە و ناکرێتە باڵەخانە و پرۆژە

AVA Media

21 Nov, 11:27


🟣 ئەگەر خۆتان تۆمار نەکەن، مووچەکانتان ڕادەگیرێت

پرۆسەی بایۆمەتریی مووچە تا کۆتایی ئەمساڵ درێژ کراوەتەوە و بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هێشتا 15 هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەتری بکەن

AVA Media

21 Nov, 11:11


سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن

https://www.ava.news/news/16901

AVA Media

21 Nov, 06:14


🟣 وەزارەتی دارایی پاکێجی لیستی مووچە ئامادە دەکات و داواشی لە هەموو وەزارەت، فەرمانگە و دەستەکان کردووە بەزووترین کات بۆی بنێرن

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16839

AVA Media

20 Nov, 19:38


دایکی جاسم سەرەڕای ئەوەی تەمەنی هەڵکشاوە و توانای ڕۆشتنی نییە، بەڵام ئەمشەو وەڵامی پرسیاری بژمێرەکانی داوەتەوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16885

AVA Media

20 Nov, 15:34


چاوتان لەسەر هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ــی ئاڤا بێت

AVA Media

20 Nov, 14:39


بەهۆی بەرنامەیەکی ڕزگار کۆچەر، شارەوانی دارەتوو پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ تەواو دەکات
کاتژمێر 18:00 بینەر بن

AVA Media

20 Nov, 12:27


حکومەتی عێراق 1%ـی مووچەی فەرمانبەرەکانی بۆ پاڵپشتی غەززە و لوبنان دەبڕێ و بڕیارەکە ئارەزوومەندانەیە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16849

AVA Media

19 Nov, 20:51


کەس نازانێ ڕووسیا بەنیازی چییە و ئەمڕۆ پووتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە گوتی: چەکە ئەتۆمییەکانمان ئامادەن

AVA Media

19 Nov, 20:10


لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری، جگە لە کارەبای مۆلیدە 17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیش بە هاوبەشان دەدرێت

AVA Media

19 Nov, 19:24


شەش ڕاسپاردە لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە لەبارەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل

https://www.ava.news/news/16844

AVA Media

19 Nov, 19:12


🟣 لەئێستاوە ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی 11 دەکرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16839

AVA Media

19 Nov, 18:06


خاوەنی ڕێستۆرانتەکەی هەولێر هۆکاری ڕاگرتنی گرانترین خواردنی جیهان بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەهۆی کاردانەوەکان بوو

AVA Media

19 Nov, 17:55


هەڕەشەکانی ئیسرائیل و داهاتووی ناوچەکە تەوەرەی سەرەکی پڕۆگرامی ئەمڕۆی د. بەهات

کاتژمێر 21:00 بینەر بن

AVA Media

19 Nov, 16:44


🟣 بڕیار بوو لەم چەند ڕۆژە مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت، بەڵام تەیف سامی گەشتی کردووە و خەرجکردنەکە دەکەوێتە دوای سەرژمێری

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16836

AVA Media

19 Nov, 15:31


🟣 ئەگەر مووچەخۆران بایۆمەتری نەکەن، مووچەکانیان ڕادەگیرێت و تا کۆتایی ئەمساڵیش دەرفەتە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16829

AVA Media

19 Nov, 14:33


خاوەنی ئەو رێستۆرانتەی گرانترین خواردنی دەفرۆشت ئەمشەو لە ئاڤا میدیا لە کاتژمێر 7:00 روونکردنەوە دەدات دوای ئەوەی دوێنێ هەوراز گوڵپی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە

AVA Media

17 Nov, 21:40


لە پاکستان بەکارهێنانی تاوانە" و حکومەت دەڵێت: حەرامە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16684

AVA Media

17 Nov, 19:45


ئاڤا ژمارەی ئەو پارچە زەوییانە ئاشکرا دەکات کە دابەش دەکرێن

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16724

AVA Media

17 Nov, 19:01


ئەمجارە 'شەهیدە زیندووەکان' چیرۆکی پاڵەوانانەی پێشمەرگەیەک دەگێڕێتەوە کە چاو، دەستێک و قاچەکانی لەدەستداوە، بەڵام هێشتا هیوای لەدەستنەداوە

لە پەخشە و لە شاشەی ئاڤاوە بینەری بن

AVA Media

17 Nov, 17:26


خاوەنی ئەکاونتەکە بە بیانووی "چارەسەرکردنی کێشە خێزانییەکانیان، وێنە و ڤیدیۆی خانمانی گرتووە و هەشەرەی بڵاوکردنەوەی لێکردوون"، ئاسایشی هەولێر دەڵێت: دەستگیرمان کرد

AVA Media

17 Nov, 16:55


🟣 پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق: هێرشی گرووپە چەکدارەکان نەوەستێنن ئیسرائیل لێتان دەدات

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16723

AVA Media

17 Nov, 16:33


🟣 هەواڵی خێرا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان؛ سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بە هەناردەکردنەوەی دەکرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16725

AVA Media

17 Nov, 15:31


هەوراز گوڵپی 'سەعات حەوت' دەچێتە خوار و پێتان دەڵێت چۆن بەشێوەیەکی یاسایی کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت

AVA Media

17 Nov, 14:30


خاوەنەکەی سوورییە و دەستگیرکراوە؛ ڕزگار کۆچەر دەچێتە نێو کارگەکە و ڕۆنەکەتان نیشان دەدات

کاتژمێر 18:00 لە ئاڤاوە بینەری بن

AVA Media

17 Nov, 14:16


بژمێرانی سەرژمێری بەلایەنی کەمەوە کاتژمێرێک لە هەر ماڵەکێک دەمێننەوە و سەرپەرشتیاری سەرژمێری پێی گوتوون: چوونە هەر ماڵیکەوە، خۆتان لەگەڵ جەوەکە ڕابێنن، بۆ ئەوەی وەڵامی هەموو پرسیارەکان وەربگرن

AVA Media

17 Nov, 13:49


بەڵێنێک لە سوودانییەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کورستان: کێشەی مووچە بە یاسا چارەسەر دەکەم

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16716

AVA Media

16 Nov, 11:55


دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی عێراق 38 تانە ڕەتدەکاتەوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16657

AVA Media

16 Nov, 08:40


گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00 لەگەڵ هێلین حەکیم

AVA Media

16 Nov, 08:10


کارۆلینای 27 ساڵ بەفەرمی دەبێتە گوتەبێژی کۆشکە زەبەلاحەکەی جیهان

AVA Media

16 Nov, 05:50


چاوتان لەسەر هێلین حەکیم بێت کاتژمێر 9:00 پێتان دەڵێت قەدەغەی هاتووچۆی ئەمجارە چۆن دەبێت

AVA Media

15 Nov, 18:30


پڕۆگرامە خۆشەکەی هەمووان؛ میدیا حوسین بە دوو میوانی تایبەت ئێستا لە پەخشە

لێرەوە بینەری بن: https://www.ava.news/livewatch

AVA Media

15 Nov, 18:20


ئەو مزگەوتەی لەلایەن داعش لە موسڵ تەختی زەوی کرا، بەمزوانە دەنگی بانگ لە منارەکەی دەبیستنەوە


زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16627

AVA Media

15 Nov, 15:46


چاوتان لەسەر هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00 بێت ئاکۆ شەریف زانیاریی نوێ لەبارەی سەرژمێری گشتی ئاشکرا دەکات

AVA Media

15 Nov, 14:49


داواكاری گشتیی لەسەر خراپی بەشێک لە ڕێگاوبانی سنووری پارێزگای سلێمانی دێتەدەنگ و داوای خێرا نۆژەنكردنەوەیان دەكات

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16623

AVA Media

15 Nov, 14:12


بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵی مووچەی خانەنشینیی بەڕێوەبەرە گشتییەكان كەمدەكرێتەوە


زانیاریی زیاتر: https://ava.news/news/16622

AVA Media

15 Nov, 12:44


پێتوایە ئەو کەسانە بۆچی دەچنە شارەکانی ئێران؟ کۆنسوڵی ئەو وڵاتە بە ئاڤای گوت: ڕۆژانە 12 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئێران دەکەن

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16606

AVA Media

15 Nov, 12:14


ئەمانە سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبان لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارەبا دەڵێت: لە داهاتوودا بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی پاک زیاتر دەکەین

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16616

AVA Media

15 Nov, 11:50


ئەگەر بە نیازی ژنهێنانن زوو هەوڵی خۆتان بدەن؛ توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، خانمان پاش ئەوەی دەبنە 25 ساڵ، ڕقیان لە پیاو دەبێتەوە و زیاتر خۆیان خۆشدەوێت

AVA Media

15 Nov, 11:28


"دیار نییە درۆنەکان کەی و بۆ کام شەڕ بەکاردەهێنرێن"

کیم جۆنگ ئوون، ڕێبەری کۆریای باکوور ئامادەی تاقیکردنەوەی چەند درۆنێکی خۆکوژی وڵاتەکەی بوو، بە بەرپرسەکانی گوت: سڵ مەکەنەوە و تا دەتوانن درۆنی هاوشێوەی زیاتر بەرهەمبهێنن

AVA Media

15 Nov, 10:55


حکومەت ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕۆژانی پشووی سەرژمێری دەدات: تەنیا دوو ڕۆژە و هەمووانیش ناگرێتەوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16615

AVA Media

15 Nov, 10:15


تێچووی پرۆسەی سەرژمێری 459 ملیار دینارە و "وەزارەتی پلاندانان بڕەکە بەلاوە کەمە بۆ پرۆژەیەکی وا گەورە"

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16612

AVA Media

15 Nov, 09:56


🟣 داهاتەکەش هی مانگی حەوتی ئەمساڵە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16586

AVA Media

15 Nov, 09:45


وەفای کوڕێک بۆ باوکی؛ ئەیوب گەنجێکی کەلارییە و لەگەڵ باوکی لە هیندستانن، سبەی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و 70%ـی جگەری خۆی بە باوکی دەبەخشێت

AVA Media

15 Nov, 08:20


🟣 ئەوانەی بایۆمەترییان نەکردووە تەنیا پێنج ڕۆژ دەرفەتیان هەیە، ئەگەرنا مووچەکانیان ڕادەگیرێت

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16582

AVA Media

15 Nov, 07:24


خۆت ئامادە کردووە بۆ ئەو ڕۆژە؟ لە سەرژمێریدا 70 پرسیار لە هەر خێزانێک دەکرێت و "وەڵامدانەوەکەشی نزیکەی کاتژمێرێکی دەوێت"

AVA Media

15 Nov, 06:54


🟣 دوو هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەستی بەغدا کراوە، بەڵام هێشتا پارە ڕەوانە نەکراوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16586

AVA Media

15 Nov, 06:06


لۆکەشینکۆی سەرۆکی بێلاڕووسیا هێشتا باوەڕی بە تواناکانی خانمانی وڵاتەکەی نییە و دەڵێت: ئەگەر ژنێک ببێتە سەرۆک، بارگرانییە و قەت نامەوێ ئەوە ڕووبدات

AVA Media

14 Nov, 18:28


"هەموو ڕێکارەکانی لیستی مووچە جێبەجێ کراون، تەنیا بابەتی (موناقەلە) گواستنەوەی پارە ماوە"

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16586

AVA Media

14 Nov, 13:08


🟣 "بە ئەگەری زۆرەوە ناردنی گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو"

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16572

AVA Media

14 Nov, 09:53


🟣 گوژمەیەک پارە بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کرا

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16569

AVA Media

14 Nov, 09:45


بۆ سەرژمێری ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە، قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت و وەزارەتی پلاندانان داوا لە خەڵکی دەکات: ئەو ڕۆژە تەحامولیان هەبێ و نەیەنە دەرەوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16566

AVA Media

14 Nov, 07:41


"16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان گونجاوە"

https://www.ava.news/news/16564

AVA Media

14 Nov, 07:02


نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ساڵیادی بوونیادنانی شاری سلێمانی: ناوێكى ديار و كاريگه‌ره‌ و هه‌ميشه‌ مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان بووه‌

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16562

AVA Media

14 Nov, 05:51


ئەو بژمێرانەی بۆ پرۆسەی سەرژمیری وەرگیراون، مووچەکەیان 250 هەزار دینارە و لەبری نانخواردنیش 10 هەزار دیناریان پێدەدرێت

AVA Media

13 Nov, 20:16


زیندانییەکە بە بیانووی بەرزبوونەوەی شەکرە لەدەست پۆلیس هەڵات بوو، کەمێک پێش ئێستا پۆلیسی گەرمیان بە ئاڤای گوت: زیندانییەکەمان لە دەوروبەری ناحیەکە دەستگیر کردووەتەوە

AVA Media

13 Nov, 19:30


زیندانییەکە بە بیانووی بەرزبوونەوەی شەکرە، لە ئۆتۆمبێلەکە دادەبەزێت، دوای سەرقاڵبوونی پۆلیسەکان، یەکسەر هەڵدێت و تائێستاش دەستگیر نەکراوەتەوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16543

AVA Media

10 Nov, 12:55


بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی یەک بیتکۆین گەیشتە هەشت دەفتەر


زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16367

AVA Media

10 Nov, 12:05


عێراق ساڵی ڕابردوو بەبری زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار ئەندۆمی هاوردە کردووە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16363

AVA Media

10 Nov, 07:37


دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان، تا دێت نرخی بیتکۆین بەرزتر دەبێتەوە؛ ئێستا نرخی یەک بیتکۆین بە 7 دەفتەر و 86 وەرەقە و 66 دۆلارە

AVA Media

10 Nov, 06:58


سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16352

AVA Media

09 Nov, 11:44


سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبوونەوە، هاوکات سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە دۆزی گەلی كوردستان هەرگیز بەرەو پاشەوە ناچێت

زانیاریی زیاتر: https://ava.news/news/16304

AVA Media

09 Nov, 06:38


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوای دیداری بەپەلە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات؛ بەبۆچوونی تۆ دەبێت بۆ چ مەبەستێک بێت؟


زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16288

AVA Media

09 Nov, 05:59


کەمێکی دیکە ئاکۆ هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران ئاشکرا دەکات؛ چاوتان لەسەر ئاڤا بێت

AVA Media

08 Nov, 20:12


کەناڵی سکای نیوز هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ "ئامانج زەمان" لە دادگای شاری پریستن لە بەریتانیا دادگایی کرا و سزای 17 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا
زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16285

AVA Media

08 Nov, 18:45


پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە دوو گەڕەکی دیکەی هەولێر، چی دیکە دانیشتووانی ئەم دوو گەڕەکە پێویستیان بە کارەبای مۆلیدەی ئەهلی نامێنێت
زانیاریی زیاتر؛ https://www.ava.news/news/14020

AVA Media

08 Nov, 15:53


بەدڵی پەنابەران نییە؛ ڕێککەوتنی نێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا ڕێگەی پەنابەران بۆ بەریتانیا سەختر دەکات
زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16259

AVA Media

08 Nov, 13:53


تۆمارێکی دەنگی کەریم فەیسەڵ لەگەڵ کەسێک بەناوی ئەبوو تەها بڵاوبووەتەوە و مامەڵەی بەرتیل لەنێوانیاندا گەرمە
دەقی گفتوگۆکە بخوێنەوە کە سەری کەریم فەیسەڵی خوارد: https://www.ava.news/news/16267

AVA Media

07 Nov, 17:47


شاندی تەکنیکی بانکی TBI و هەژماری من کۆبوونەوە و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر خێرا تۆمارکردنی فەرمانبەران و دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان
زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16234

AVA Media

07 Nov, 17:26


🟣 ڕاگەیێنراوی یەکەم کۆبوونەوەی بانکی TBI و تیمی هەژماری من: دوو لق لە هەولێر و سلێمانی دەکاتەوە و دەیان ATM جێگیر دەکات

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16234

AVA Media

07 Nov, 16:39


🟣 چاوەڕوان دەکرێت بەغدا سەرەتای هەفتەی داهاتوو گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 بنێرێت و نووسراویش بۆ تەیف سامی کراوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16226

AVA Media

07 Nov, 15:38


چاوتان لەسەر سەعات حەوت بێت و هەموو شتێک لەبارەی مووچەی مانگی 10 و دابەشکردنی زەوی بزانن

AVA Media

07 Nov, 15:23


خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئاگادار بکەنەوە؛ بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراقە و 20ـی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ ئەوەی بایۆمەتری بکەن

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16219

AVA Media

07 Nov, 14:00


لۆکەشینکۆی هاوڕێی پووتین دوای دەرچوونی ترەمپ دەڵێت: ئەگەر توانی شەڕ لە ناوچەکە ڕابگرێت و گرژییەکان کەم بکاتەوە، کاندیدی دەکەین بۆ وەرگرتنی نۆبڵی ئاشتی و شایەنی خەڵاتەکەیە

AVA Media

07 Nov, 13:33


نەوەی نوێ بەسەرپەرشتیی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەکە و بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارە دەرچووەکانی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەو بارەیەوە دەدات

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16218

AVA Media

07 Nov, 13:21


بەهۆی لافاو و بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزاكە پیس بووە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16211

AVA Media

07 Nov, 12:51


سەرەڕای ئەوەی کامالا هاریس دەرنەچوو و نەیتوانی ببێتە یەکەم ژنە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام بەپێی هەواڵێکی NBC دەرکەوتووە، 79%ـی جووەکانی ئەمریکا، دەنگیان بە هاریس داوە

AVA Media

07 Nov, 11:00


لیستی وارسی شەهیدان ئامادەکراوە

زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16208

AVA Media

07 Nov, 10:14


ئەمڕۆ لە هەولێر سێ هەزار پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەرانی چوار وەزارەت دابەشکرا و بەشێک لەو کەسانە، سینگڵن و هێشتا هاوسەرگیرییان نەکردووە؛ شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای گوت: ناوەکان بەپێی تیروپشک دەرچوون و بابەتەکە ئاساییە، مەرج نییە تەنیا بۆ خێزاندارەکان دەربچێ

AVA Media

07 Nov, 09:21


هاوکارییەکەی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10یە و ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان دەتوانن بەبێ هیچ کێشەیەک بچن لە ئامێرەکانی ATM پارەکە ڕابکێشن

AVA Media

07 Nov, 07:53


"دۆناڵد ترەمپ و نەتانیاهۆ لەزۆر بیركردنەودا هاوبەشن و هەردووكیان باوەڕیان بە ستراتیژی یەكلاكردنەوە و لەناوبردنی نەیارەكان هەیە"

بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە کلیک لەم لینکە بکە: https://www.ava.news/opinion/16197

AVA Media

07 Nov, 07:35


دوای دەرچوونی ترەمپ، نرخی زێڕ بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە و ئێستا مسقاڵێک زێڕ بە 570 هەزار دینارە

AVA Media

07 Nov, 06:52


🟣 چاوەڕوانییەکان کۆتاییهات و ئەمڕۆ تیروپشکەکە دەکرێت

پاش کەمێکی دیکە دەست بە تیروپشک و دابەشكردنی سێ هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی کار، کارەبا، پلاندانان و شارەوانی دەکرێت و ڕاستەوخۆ ڕێککارەکانی بەناوکردنیان دەستپێدەکات

AVA Media

06 Nov, 18:45


پێشەوا هەورامانی: دڵنیایی دەدەین کۆتایی ساڵ تەواوی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچە چارەسەر بکەن
زانیاریی زیاتر: https://www.ava.news/news/16178