Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴 @zheennewsmedia Channel on Telegram

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

@zheennewsmedia


ژین نیوز دەزگایەکی میدیایی کوردستانی عێراقیە بایەخ دەدات بە گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری دروست لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو دوور لە ئەجێندای تائیفی و رەگەزپەرستی.
" لای ئێمە متمانەی خەڵک لە ژمارەی فۆڵۆوەرس گرینگترە"

Zheen News (Kurdish)

ژین نیوز یکی از منابع رسمی اطلاع رسانی در منطقه کردستان عراق است که با ارائه اخبار و اطلاعات دقیق در زمینه های مختلف از جمله سیاست، اقتصاد و فرهنگ، توانسته است توجه بسیاری از مخاطبان را به خود جلب کند. با تعداد بالای فالوئرها، ما اعتماد مردم را جلب کرده ایم و به عنوان یک منبع معتبر و قابل اعتماد در زمینه اخبار شناخته شده ایم. در زمانه ای که اطلاعات دقیق و صحیح از اهمیت بالایی برخوردارند، ژین نیوز با ارائه گزارش های دقیق و قابل اعتماد، به عنوان یکی از بهترین منابع خبری در منطقه شناخته می شود.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Jan, 16:36


شاندی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 12 دوو پێشنیازی خستووەتە بەردەم بەغدا: یان قەرزمان پێ بدەن، یان بڕە پارەیەک لە بودجەی ساڵی 2025 زیاد بکەن تاوەکو بتوانین مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەران بدەین

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Jan, 16:24


دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ژمارەیەک جەلادی بەعس دەستگیر دەکات کە سەدانی هاوڵاتی عێراقیان دەستگیرکردووە.

لەوانە دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی 40 قوتابی زانکۆی سلێمانی.

کوشتنی ژمارەیەکی زۆر کورد لە ساڵی 1984

سەرپەرشتیکردنی کوشتن و ئەنفال کردنی ژمارەیەکی زۆر کوردی فەیلی لە بەغداد.

👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/1DSHrhuZfE/?mibextid=wwXIfr

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

30 Jan, 13:13


ئەو کەسەی لەسەر بەرتیل لە سەرۆکایەتی کۆمار دەستگیرکرا سکرتێری سەرۆککۆمارە

هەرچەندە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕوونکردنەوەی دەربارەی دەستگیرکردنی چالاک سەباح عومەر بڵاوکردەوە رتیکردەوە کە کە گوایە، بەپێی هەواڵی میدیاکان، سکرتێری تایبەتی سەرۆک کۆمارە بەڵام بەڵگەوە ناوبراو سکرتێری سەرۆککۆمارە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ڕایگەیاند، هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی دەستگیرکردنی 'چالاک سەباح عومەر'ـیان لە 30 کانوونی دووەمی 2025 بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە کرا کە دەستگیرکراوەکە سکرتێری سەرۆک کۆمارە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە ناوبراو یەکێکە لەکارمەندانی پاراستنی سەرۆک کۆمار نەک سکرتێر، بەڵام نزیکایەتی پێگەکەی لە سەرۆک کۆمار بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی فێڵکردن لە خەڵک بەکارهێناوە.

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کارانەی کە ئەو کەسە کردوویەتی بە پلەی کەسی خۆی بووە، سەرۆک کۆمار فەرمانی کردووە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی لەگەڵیدا بکرێت،

بەگوێرەی زانیارییەکان و ئەو بەڵگانەی دەست ژین کەوتووە ناوبراو سکرتێری سەرۆکۆماربووە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

30 Jan, 11:34


مستەفا مەدبولی سەرۆک وەزیرانی میسر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

30 Jan, 11:24


ئەو قوتابییە بیانیانەی پاڵپشتی حـ.ـەمـ.ـاسن دەنێردرێنەوە وڵاتەکانیان

بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی سەرۆکی ئەمریکا، قوتابیانی دیپۆڕتی وڵاتانی خۆیان دەکرێنەوە ئەگەر بێت و هاوسۆزی بۆ حـ.ـەمـ.ـاس نهیشان بدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، وەک هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەی "دژە سامییەکان" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی واژۆ کرد و بەڵێنی دا هەر قوتابییەک کە خەڵکی ئەمریکا نییەوە بەڵام لە زانکۆکانی ئەمریکا دەخوێنێت، ئەگەر بێت و بەشداری لە خۆپیشاندانی "هاوسۆزی بۆ حـ.ـەمـ.ـاس" بکات دیپۆرت دەکرێتەوە.

لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەی ترەمپ، وەزارەتی داد دەست بە لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هەڕەشەکانی سەر کۆمەڵگەی جووەکان لە ئەمەریکا دەکات.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، کە ترەمپ دەڵێت: "ئەو قوتابییە بیانییانەی لە ساڵی 2023 بۆ پشتیوانی حـ.ـەمـ.ـاس هاتنە سەر شەقامەکانی ئەمەریکا خۆپیشانسیان کرد، بۆ دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکەینەوە."

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

30 Jan, 08:11


سەلوان مۆمیکا، ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا
⬇️⬇️⬇️

میدیای سوید بڵاوی کردەوە، سەلوان مۆمیکا پەنابەری عێراقیی تەمەن 38 ساڵ، دوێنێ شەو لە ناوچەی هۆڤشۆی شاری سۆدەرتەلیەی سوێد کوژراوە، بەپێی راپۆرتی SVT، دوای کاژێر 11:00ـی شەو، پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، پاش ئەوەی لە رووداوێکی تەقەکردن ئاگادارکراونەتەوە.

دانیێل ڤیکداڵ، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەی ستۆکهۆڵم بە SVTـی راگەیاندووە، لە شوقەیەکدا پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ دۆزرایەوە، کە تەقەی لێکرابوو و بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، پۆلیسی ستۆکهۆڵم تائێستا پشتڕاستی نەکردووەتەوە، قوربانییەکە سەلوان مۆمیکایە، بەڵام دەزگای هەواڵگریی سویدیش (سێپۆ) بەشدارە لە لێکۆڵینەوەکاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە، لە کاتی رووداوەکەدا لە پەخشی راستەوخۆ بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

مۆمیکا ساڵی 2018 چووەتە سوید و ساڵی 2021 مۆڵەتی مانەوەی سێ ساڵەی پێدرا. هاوینی 2023 کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمەش کاردانەوەی تووندی موسڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە و کارەکەیان سەرکۆنە کرد.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

29 Jan, 12:56


فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند یەكڕایی ئێمە لە كوردستان لە هەموو شتێك گرنگترە، ئاماژەی بەوەش كرد خەڵكانێك خۆیان پێ مرۆڤە، بەڵام نامرۆڤانە دژی مافەكانی ئێمەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29/1/2025، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی، ڕایگەیاند، "ئەم ڕێبازە بەردەوامە، تا ئەم میللەتە بێبەش بێ لە مافە نەتەوەییەكان، چونكە مافی نەتەوەیی و دەوڵەتبوونیان پێ تاوانە، بەڵام ئەگەر مرۆڤانە بیر بكەنەوە، ئەمە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤایەتیدایە و ناكرێ لە وڵاتی مرۆڤایەتیدا، هەندێ مرۆڤ خۆشگوزەرانی بژین و خاوەن وڵات و پاسپۆرت بن، هەندێكی تر لە هەمان شوێن بێبەش بن و مافیان لێ قەدەغە بێ و لەسەریشی سزا بدرێن.
میرانی گوتیشی، "ئێمەی كوردستانی بە گشتی  و كورد بە تایبەتی، لەو گەلانەین كە لە چاوی ئەو نامرۆڤانەی خۆیان بە مرۆڤ دەزانن، بە نامرۆڤ دادەنرێین، ئەمە پرسێكە دەبێ لەسەری بووەستین، كە بۆچی بۆ ئەوان حەڵاڵە و بۆ ئێمە حەرامە. ئەمە ڕێبازێكە و گەورە و سەركردەكانمان دایانناوە و دەبێ فەلسەفەی ژیان و بیركردنەوە و خەباتی ئێمەش بێ، هەریەكەی بەپێی توانای خۆی، بەڵام هەر هەموومان ئەو چەندەی پێمان دەكرێ، هەوڵی بۆ بدەین.
فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەش كرد، "میللەتی ئێمە لە حاڵەتێكی سەقامگیری و ئاشتی و ئاوەدانییە، بە ڕەهایی ناڵێم، چونكە مافی ئێمە زیاترە، بەڵام ئەمڕۆ لێرەین و دەبێ بۆ سبەینێیەكی باشتر هەوڵ بدەین.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

29 Jan, 10:51


فەرهاد پیرباڵ ئەمرۆ خانەنشین دەبێت، دڵتەنگی پێوە دیارە کە ماڵئاوایی لە زانکۆ و قوتابیانی دەکات

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

28 Jan, 20:03


سوودانی دەستەی نەزاهەی راسپارد کە لێکۆڵینەوە لە وردبینی وەزارەتی پەیوەندییەکان بکرێت لە سەر پرسی بە قاچاغبردنی ئینتەرنێت و گرێبەستی ترانزێتی ئینتەرنێت لە لایەن کۆمپانیای IQ

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

28 Jan, 19:52


هۆشیار زێباری مەرجی ئەمەریکا بۆ پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکات
پێش 49 خولەک

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌رجی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ عێراق ئاشكرا ده‌كات كه‌ مه‌رجه‌كه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ مامه‌ڵه‌ی دادگای عێراقی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.

سێشه‌ممه‌، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ عێراق، مه‌رجی هه‌یه‌.

هۆشیار زێباری ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، مه‌رجه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بریتییه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌سافه‌ له‌ به‌غدا كه‌ له‌ 7ـی كانوونی دووه‌می 2021 ده‌رچووه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و كات و ئێستای ئه‌مه‌ریكا.

هۆشیار زێباری جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م مه‌رجه‌ بووه‌ته‌ داواكارییه‌كی به‌ په‌له‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پرسیاری كردووه‌، ئاخۆ حکوومەت و دەسەڵاتی دادوەری پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا دەکەن یاخود نا؟

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

28 Jan, 19:50


وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ترەمپ: پێشنیاز دەکەم ئیسرائیلییەکان لە دوورگەی گرینلاند نیشتەجێ بکەن

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

28 Jan, 19:40


بە تۆمەتی ناوەڕۆکی بێزارکەر دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای 4 مانگ زیندانی بە سەر کچە مۆدێل (رازان محەممەد) سەپاند.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

28 Jan, 19:40


کەناڵێکی عێراقی ئامارێکی مەترسیدار لەبارەی کۆچکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

28 Jan, 12:33


مامۆستایان و فەرمانبەران خێمەی هیوایان لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی هەڵدا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

28 Jan, 11:30


چیت هەیە بۆ ئەم دیمەنە؟

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

28 Jan, 09:08


خشتەی ناوی دەرچووان بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دامەزراندن بۆ 500کەس بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەرکرد، ناوی ئەم کەسانە بڵاوکرایەوە کە بۆ فەرمانگە ئیداریەکانی پارێزگاکە دامەزراون.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

28 Jan, 08:53


محمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق: سەرکەوتوو بووین لە کەمکردنەوەی سووتانی غاز بە ڕێژەی 70%

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

19 Jan, 16:08


بەپەلە | ئەبو عوبەیدە: 471 ڕۆژ بەسەر شەڕی مێژوویی تۆفانی ئەقسادا تێپەڕی، کە بێگومان بزماری کۆتایی لە تابووتی داگیرکاری کاتی دا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

19 Jan, 16:08


بەپەلە | ئەبو عوبەیدە: جەنگی تۆفانی ئەقسا لە سنوورەکانی غەززەوە دەستی پێکرد، بەڵام ناوچەکەی گۆڕی و هاوکێشەی نوێی خستە نێو ململانێکە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیدا.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

19 Jan, 16:06


مه‌حمود مه‌شهه‌دانی:هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بێت، به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت

مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كانی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا به‌پێی په‌یڕه‌و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بێت، به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

19 Jan, 14:24


بەوێنە؛ دەستگیرکردنی پێنج کەس بە تۆمەتی هەڵکۆڵینی شوێنەوارەکان لە سنووری ئاکرێ
"دوو لە تۆمەتبارەکان خەڵکی ئاکرێن و دووانی دیکەیان خەڵکی هەولێر، کەسی پێنجەمیش خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە"

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

19 Jan, 14:24


مەزڵوم عەبدی:
🔻چەك دانانێین و هێزەكانمان هەڵناوەشێنینەوە
🔻هەر رێگایەك جگە لە دانوستان لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكان بگیرێتەبەر
كێشەی گەورە دەخولقێنێت
🔻پەیوەندیمان لەگەڵ شەرع كردار دیاریدەكات نەك گوفتار
🔻پێویستمان بە فرۆكەی بێفرۆكەوانی ئێرانی نیە و ئەو هەوڵانە ناڕاستن
"توانای بەردانەوەی فرۆكە پێشكەوتووەكانی توركیامان هەیە"
درەو:
بەشێك لە چاوپێكەوتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەگەڵ كەناڵی (العربیة):
🔹هێزەكانمان چەكەكانی رادەستناكات و خۆشی هەڵناوەشێنێتەوە، بەڵام دەیەوێت تێكەڵ بە سوپای سوریای ئایندە بێت.
🔹هەر رێگایەك جگە لە دانوستان لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكان لە وەزارەتی بەرگری بگیرێتەبەر، دەبێتە هۆی خولقاندنی كێشەی گەورە.
🔹بانگهێشتی كۆبونەوەی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان نەكراوین لە وەزارەتی بەرگری.
🔹ئەنجامی كۆبونەوەكەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ گروپە چەكدارەكان پەیوەندی بە هێزەكانی سوریا دیموكراتەوە نیە، چونكە ئەوان بەشێك نەبوون لێی.
🔹پێشنیازی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشمان كردووە بۆ دیراسەكردنی بابەتی تێكەڵكردنی هێزەكان، دژی بیرۆكەی بوونی دوو سوپاین لە سوریا.
🔹پەیوەندیمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا كردار دیاری دەكات نەك گوفتار.
🔹بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا گرنگە بۆ لێكنزیكردنەوەی دیدو بۆچونەكان.
🔹نە بەئاشكراو نەبە نهێنی پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران نیەو فرۆكەی بێفرۆكەوانی پێنەداوین، ئەو هەواڵانە دورن لەڕاستیەوەو پێویستمان بە فرۆكەی ئێران نیە.
🔹بەتوانای خۆرسكی خۆمان فرۆكەی بێفرۆكەوان بەرهەمدەهێنین و توانای بەردەوانەوەی درۆنە پێشكەوتووەكانی توركیامان هەیە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

19 Jan, 13:11


دەستگیرکردنی پێنج کەس بە تۆمەتی هەڵکۆڵینی شوێنەوارەکان لە سنووری ئاکرێ "دوو لە تۆمەتبارەکان خەڵکی ئاکرێن و دووانی دیکەیان خەڵکی هەولێر، کەسی پێنجەمیش خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە"

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

17 Jan, 11:52


ڤیدیۆی ئایە ئەلیابانی کچە مۆدێل و تیکتۆکەری بەناوبانگی عێراق کە بەهۆی نەشتەرگەری جوانکاری بچووک کردنەوەی کەمەر گیانی لە دەستدا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

16 Jan, 12:47


یەکەم کاروانی نەوتی سپی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان؛ هەفتەی داهاتوو لە ناوچەو شاخاوییەکان بە ئاڕاستەی سەنتەری شار دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

15 Jan, 23:12


حوسێن ئەحمەد عەبدوڵڵای تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شینکایەتییە لە قەزای ماوەت. لە سلێمانیەوە بەڕێوکەوتووە بۆ گوندی گەڵاڵە بۆ کاری باخەوانی، نزیک کاتژمێر ٣:١٥ خولەکی دوای نیوەرۆی ئەمرۆ، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی توورکیا بۆردومان کرا و کوژرا.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

15 Jan, 00:12


ئاڵا تاڵەبانی: خەڵکی کوردستان (تەیف سامی) لە زۆربەی سیاسییەکانی کورد بە باشتر دەزانن

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

14 Jan, 19:48


کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ کەیر ستامەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

11 Jan, 13:29


چارەسەرکردنی مووچە کۆبونەوەی ناوێت، بەڵکو ڕاستگۆیی لە کردار و پابەندبوون بە تەسلیمکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتیەکانی دەوێت.

ئەوەی لە هەرێم ئەگوزەرێت بڕینی قووتی خەڵکە لەلایەن دەسەڵاتەوە و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی کوردستانە، تەنها بڕیار ئەوەیە داهات بدرێتە بەغدا، جارێکی کە دەسەڵاتدارانی هەرێم فرسەتی باشکردنەوەی بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیانی لەدەستدا، بەغدا مانگانە نزیکەی ترلیۆنێکی ناردووە بەڵام کەوتۆتە دەستی بێ ویژدانەکانی دەسەڵات.

سروە عەبدولواحید
سەرۆکی فراکسیونی نەوەی نوێ لە بەغدا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

11 Jan, 13:14


پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵی ئیسلامی ودەڵێت:" ئەگەر سۆران عومەر و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتوو راستیان بکردایە ئەوا ئەمرۆ دەهاتنە کۆبوونەوە و پرسیاریان لێ دەکردین

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

11 Jan, 13:12


ئەمڕۆ شەممە، لە هەولێر لەلایەن بەشێك لە مامۆستایانی ئايینی و هاوڵاتییانەوە سوننەتی نوێژە بارانە زیندوكرایەوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

11 Jan, 13:09


پێشەوا هەورامی،وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند ، چەند بڕیارێک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دران کە بریتین لەمانە:

📌زامنی مووچەی ساڵی نوێ بکرێت و کێشە بۆ مووچە دروست نەکرێت

📌ئەو گۆڕانکارییەی لە یاسای بودجە دەکرێت ئەبێت هەرێمی کوردستان قسەی خۆی هەبێت و مافی خەڵک پارێزراو بێت

📌چەند وەزیرێكی كورد ڕاسپێدران پەیامەكان بگەیەنن بە بەغدا

📌لەئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانی هەرێم ، لەوانەیە بڕیارێک بدرێت کە خزمەت بە دۆخی عێڕاق نەکات

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

10 Jan, 21:36


کەناڵێکی عێراقی مەزڵووم عەبدی بە سەر ئەحمەد شەڕع سەرکەوت

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

10 Jan, 13:44


ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە لە هێرشێکی ئاسامانییدا لە چیای حەمرین، بەناو جێگری والی کەرکووک و پێنج تیرۆرستی دیکەی داعش کوژراون

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

10 Jan, 13:43


زیانەكانی ئاگرەكەی ئەمەریكا زیاتر لە 50 ملیار دۆلارە

ئەو ئاگرەی ماوەی چەند رۆژێكە لە ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس لە ئەمەریكا كەوتۆتەوە و هەموو شتێك لەدوای خۆیدا دەسوتێنێت، زیانەكەی بە زیاتر لە 50 ملیار دۆلار خەملێنراوە.
ئاگرەكە لە سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممەوە دەستی پێ كردووە و بەشێكی زۆر لە دارستان و خانوو و باڵەخانەكانی سوتاندووە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیش بەهۆی زۆری و چڕی ئاگرەكە دەستەوسان وەستاون.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

10 Jan, 13:35


وەزارەتی ناخۆی عێراق سەرجەم ژمارەکانی فریاکەوتنی یەک خست لە چوارچێوەی یەک ژمارە کە ئەویش 911.

پێشتر لە هەموو عێراق نزیکەی 26 ژمارەی فریاکەوتن هەبوو.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

10 Jan, 09:59


ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە لە هێرشێکی ئاسامانییدا لە چیای حەمرین، بەناو جێگری والی کەرکووک و پێنج تیرۆرستی دیکەی داعش کوژراون

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

09 Jan, 13:32


نمایشی سەرنج ڕاکێشی هێزەکانی عێراق

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Jan, 13:07


🔴مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆبووەوە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Jan, 13:06


محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی بەرمی گەیشتە تاران

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Jan, 12:21


ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی درێژکردەوە تا ساڵی 2027

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Jan, 10:32


ئەم شەو لە کۆبوونەوەی سەرکردە سونەکانی عێراق لە ماڵی مەحمود مەشهەدانی لە بەغدادی پایتەخت، هاوپەیمانی سەرکردایەتی سوننەکان دروست کرا کە پێکهاتوە لە: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، موسەنا سامەرائی، سەرۆکی حزبی جەماهیر، ئەحمەد جبوری، سەرۆکی کوتلەی موبادەرە، زیاد جەنابی..

محمد حلبوسی سەرۆکی حزبی تقدم لەم هاوپەیمانیەتیەدا نیە و کراوەتە دەرەوەی بازنەکە ...

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

07 Jan, 11:56


🔴هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم: هێشتا 70 ملیار پارەی بەغدادمان لەبەردەست ماوە کە بۆ مووچەی مانگی 12 دابەشی بکەین، بەڵام جارێ هەڵمان گرتووە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

07 Jan, 10:05


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی بەڕەچەڵەک عەرەبی بەناوی (س. م. ف) دەستگیر کرد، کەوا ئەم تۆمەتبارە بە شێوەی گرووپ کاری کردووە بۆ هەڵخەڵەتاندن و فێڵکردن لە خەڵک لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە، بە بیانووی ئەوەی کەوا گوایە ڤیزایان بۆ وەردەگرێت و دەیانباتە ئەمەریکا، کە وا خۆی نیشانداوە هەماهەنگیی لەگەڵ کۆنسوڵخانە ئەمەریکی و چەند بەرپرسێکی عێراقی هەیە.
دوای تۆمارکردنی سکاڵا، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر زانیارییان بەدەستهێنا و دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ کرد، لە ئەنجامدا توانرا تۆمەتباری ناوهاتوو لە کاتی وەرگرتنی پارە لە یەکێک لە دادخوازەکان، دەستگیر بکرێت، کە دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، ڕادەستی دادگا کرا.
ئەو هاووڵاتیانەی کەوا فێڵیان لێ کراوە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بکەن و بە خستنەڕووی بەڵگەکانیان سکاڵا تۆمار بکەن.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

07 Jan, 10:04


خاوەن ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و دەرگای بینای پارێزگای سلێمانی داخرا

بەهۆی گردبوونەوەی ژمارەیەكی زۆری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە بەردەم پارێزگای سلێمانی، كە رێگەشیان داخستووە، بە ناچاری دەرگای بینای پارێزگا داخرا.

خاوەن پێشانگایەكی ئۆتۆمبێلی مەلیكە لە سلێمانی بە دڵێكی پڕەوە هاوار دەكات: دەستیان ناوەتە بیناقاقامان، دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكانمان وەك ئەوەیە منداڵێكمان ببەن

دەڵێت: "ئەمە تەعەدا و زوڵم و غەدرە، ئامادەم ئۆتۆمبێلەكەم بسووتێنم بەڵام بەو هێزە ئەمنییەی سلێمانی نادەم."

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتریش هەر لە لایەن یەكێتی و سەرانی ئەو حزبەوە، دەیان هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتای جۆری مەلیكە و شەهێنە بە نایاسایی هاوردەی هەرێمی كوردستان كران، پاش ئەوەی بە خەڵكی فرۆشرانەوە، ئێستا بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، دەستیان بەسەردا دەگیرێت و ئەو كەسانەی كە هەزاران دۆلاریان بەو ئۆتۆمبێلانە داوە، تێیدا زەرەرمەند دەبن.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

07 Jan, 06:37


یەکێک لە ڤیدیۆکانی ڕێباز مارکاول، کە بەهۆیەوە ئەتککرا، و رفێندراو و دوای لێدان و ئەزیەتتان و هەڕەشەکردن و سوکایەتی برۆی تراشراو و ڤیدیۆکەی بڵاوکرایەوە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

07 Jan, 06:36


🔴گەشتیارێکی عەرەب لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا
-

🔴رەوند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران راگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025 گەشتیارێکی بە رەگەز عەرەب لە گەلی عەلی بەگ تووشی هەڵدێران بووە و گیانی لەدەستداوە و تیمەکانمان سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمەکەین".

🔴ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو هاوڵاتییە وەک رێبەری گەشتیاری کاری کردووە و ناوی (م.ا.ع) و لەدایکبووی ساڵی 1991ە، خەڵکی بەسرەیە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە".

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

05 Jan, 01:59


🔻تەحریری شام دەرگای ماڵی مامجەلالیان لەدیمەشق داخست

‌‎رۆژنامەنوس سەرتیپ جەوهەر دەڵێت:" شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار بەناوی ئەمنی عاممەی گروپی تەحیرری شام ،کلیلی ماڵەکەی رەوانشاد مامجەلالیان لە دیمەشق بردووەو دەرگاکەیان داخستووە..
‌‎
هەروەها دەڵێت:" باڵیۆزخانەی عیراق لە دیمەشق ئاگادارکراوەتەوەو دەستیانکردووە بە پەیوەندی و ناڕەزاییان گەیاندووە.

باسی لەوەشکرد:" لەناوەڕاستی حەفتاكانی رابردوو بۆماوەیەك لەدیمەشق نیشتەجێ بووە، بەقسەی مامجەلال خۆی ئەم شوققەیە كە دەكەوێتە گەڕەكی مەزرەعە لەناوەڕاستی دیمەشق لە ساڵی 1974 كڕاوەو تائێستا ماوە.
.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

05 Jan, 00:59


200 هەزار دینار وەک هاوکاری دەدرێتە پێشمەرگەکانی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند: "لەگەڵ هاتنی مووچەی مانگی 11 کارمەند و پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بری 200 هەزار دینار وەک هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن"

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: "لە ماوەکانی ڕابردوو
ئەو هاوکاریە تەنها بۆ لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بوو بەڵام
هاوپەیمانان بڕیاریاندا کە هاوکاری دیوانی وەزارەتیش بگرێتەوە"

ئەمە لەکاتێکدایە هاوپەمانان بڕیاریاندا
کە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام بێت تاوەکو سەرەتایی ساڵی2026

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

03 Jan, 14:47


هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند ئەو کەسەی سەرکردەکانی داعـ.شی بەناو ولایەتی کەرکوک دەگواستەوە دەستگیرکرا :

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

02 Jan, 11:53


بەهۆی ئەوەی پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە. بارەگاکانی هەریەک لە "تەڤگەری ئازادی"، "حیزبی ئازادی و دیموکراتیی ئێزدی" و "حیزبی بەرەی خەباتی دیموکراتی" لە سلێمانی داخران ئەمەش یەکێکە لەو مەرجانەی کە تورکیا سزاکەی لەسەر فرۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت گەشتەکانیان ئاسایی بکەنەود

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

02 Jan, 10:11


٣-بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ( ١٠ ) وەک وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوای تەموویل کردنی بڕی ( ٩٩٩،١٢٤،٣٢٩،٠٠٠ ) نۆسەد و نەوەد و نۆ ملیار و سەد و بیست و چوار ملیۆن و سێسەد و بیست و نۆ هەزار دینارمان کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەنها (٧٦٠،٢٦٢،٠٠٠،٠٠٠) حەوتسەد و شەست ملیار و دووسەد و شەست و دوو ملیۆن دیناری ناردووە، بەو شێوەیەش نزیکەی ( ٢٣٩،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دووسەد و سی و نۆ ملیار دینار کورتهێنانی هەبووە و لەداهاتی ناوخۆ پڕ کراوەتەوە، بۆ مووچەی مانگی یانزە بەپێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە پێویستمان بەنزیکەی یەک ترلیۆن دینار بووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها ( ٦٣١،٣٣٥،٠٠٠،٠٠٠) شەشسەد و سی و یەك ملیار و سێ سەدو سی و پێنج ملیاری ناردووە، بۆ مووچەی مانگی دوانزە پێویستمان بە نزیکەی یەک ترلیۆن دینار بووە بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها بڕیاری لەسەر خەرجکردنی تەنها ( ٤٤١،٤٩٣،٠٠٠،٠٠٠ ) چوارسەد و چل و یەک ملیار و چوار سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار داوە، واتە بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی سێ ترلیۆن دینار تەنها ( ١،٨٣٣،٠٩٠،٠٠٠،٠٠٠ ) یەک ترلیۆن و هەشت سەدو سی و سێ ملیارو نەوەد ملیۆن دیناری ناردووە بەوەش نزیکەی ( ١،١٦٧،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) یەك ترلیۆن و سەد و شەست و حەوت ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی هەر سێ مانگەکە بڕیوە.

لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی لەم هەفتەیە بڕیاری لەسەردراوە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یانزە دەکرێت، وەک وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم سورین لەسەر بەدەستهێنانی مووچەی مانگی دوانزە، کە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە دابینی بکات.

لەماوەی چەند مانگی ڕابردووشدا وەک وەزارەتی دارایی سەرجەم تێبینی و کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەمان چارەسەر کردووە و تیمە تەکنیکیەکانمان بەردەوام لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵ بوون تا هیچ بیانوویەک بەدەست حکومەتی فیدراڵەوە نەمێنیت بۆ نەناردن و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لە دواین کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وەزارەت کە ڕۆژی ١٢/١٥ لە بەغداد بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا کە تەموویلی مانگی دوانزە و ئەو بڕەی بۆ مانگی یانزە پێویستە چارەسەر بکات.

لەگەڵ ئەوەی چەند تەرخانکراوێکمان لە پشکی هەرێم لە یاسای بوودجە هەیە و بەپێی یاسا دەتوانین گواستنەوە ( المناقلة ) ی پێ بکەین بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، بەڵام دوای چەندین بڕیار بۆ گواستنەوەی بڕی ( ٤٣٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) چوارسەد و سی ملیار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ بەڵام کێشەی نوێ بۆ جێبەجێکردنی دروست کرا.

لەلایەکی ترەوە بوونی مادەی ( ٦٠ ) لەیاسای بوودجەی عێراق دەسەڵات دەدات بەسەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە ئەگەر تەرخانکراویشی نەمابێت، لەبەرئەوەی بابەتی مووچە گرنگ و تایبەتە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیان و قووتی خەڵکەوە هەیە.

بەپێی دواین ڕاپۆرتی تیمی تەکنیکی هاوبەشی هەردوولا کە ماوەی هەفتەیەک لەهەرێمی کوردستان بوون بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگەکانی ( یەک تا یانزە ) دەرکەوت سەرجەم ڕاپۆرتەکان هاوتای ئەو ڕاپۆرتانەن کە پێشتر مانگانە هەرێمی کوردستان ناردوویەتی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. ٢٠٢٥/١/٢

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

01 Jan, 20:44


تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لەبەردەم هۆتێلێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوەی ئەمریکا لە لاس ڤیگاس

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

01 Jan, 16:12


‎نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند
وەک پشتیوانیەک و پاڵپشتی حکومەت بۆ پیشەسازی و کەرتی تایبەت، سەرۆکوەزیرای عێراق، محمد شیاع سودانی
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا سەردامی
، ‎ کارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و شەربەتی سۆڵتایری رکرد، و دەستخۆشی لە کرێکارانی کارگەکان کرد.

•••••

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Dec, 13:44


سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: هەڵبژاردن دواناخرێت و لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Dec, 13:38


ئاسایشی نیشتمانی: 318 کەس کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، کە 46 کەسیان بازرگانی نێودەوڵەتین

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Dec, 01:44


شڤان ئازاد چالاکوانی کورد دوای هێرشکردنە سەر شاسوار عبدالواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوە نوێ ئەمجارە هێرش دەکاتە سەر سەلاحەددین بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

29 Dec, 16:32


کەمیک پیش ئیستا ئەو هاولاتیەبەناوی شوان مامە ئاموزای فەرماندەی پارتی جمال مورتکە فەرماندەی هیزی پاراستنی هەولێر لە گوندی مورتکەی هەولێر لەسەر کێشەی زەوی و زار لەنیو مەزرەعەکەی خۆی تەقەی لیکراو کوژرا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

29 Dec, 12:08


عەمید میقداد میری وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ٦٢٦ تۆڕی ماددە هۆشبەرەکانمان لە عێراق هەڵوەشاندەوە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

28 Dec, 17:30


هەرایە
یاریزانانی سعوودیەو عێراق لە لایەک رۆژنامەنووسانیش لە لایەکی دیکە پەلاماری یەکتر دەدەن

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Dec, 10:23


ئەحمەد شەرع ناسراو بە محەمەد جۆڵانی،لەزانیارییە تایبەتیەکان کە پێشکەشکردووە ئاوا خۆی ناساندوە

ناوی سیانی: ئەمجەد موزەفەر حوسێن
باری خێزانی: سینگڵ
کێش: ۷۸ کگم
بەرزی: ۱٦۲ سم
رەنگی چاو: قاوەیی
رەنگی قژ: رەش
شوێنی کۆتاجاری نیشتەجێوونی: موسڵ ـ بازاڕی نەبی یونس لە موسڵ
ناوی سیانی باوک: ئەمجەد موزەفەر حوسێن ئەلنەعیمی
ناوی سیاسی دایک: فاتیمە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Dec, 09:22


بە ڤیدیۆ...
📌ئاسایشی هەولێر: بە فەرمانی مەسرور بارزانی هەڵمەتەكانمان بۆ داخستنی ئەو پاڵاوگانەی كە پابەندی ڕێنوێنییە ژینگەییەكان نابن بەردەوام دەبێت

📌بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، هەڵمەتەکانمان بەردەوامی دەبێت بۆ داخستن و بەدواداچوونی ئەو پاڵاوگانەی پابەندی ڕێنوینییە ژینگەییەکان نابن."

📌ئاماژەی بەوەش داوە، كە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت لە پێناو پاکڕاگرتنی ژینگەیە و بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیانە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

26 Dec, 19:18


ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی هێرشی تووند دەکاتە سەر حکومەتی هەرێم و دەڵی: ئاستی گەندەڵی لە هەرێمه کوردستان لە قەبارەی خۆی زۆر دەرچووە دەتوانم بڵێم رێژەی گەندەڵی لە کوردستان 300% تێپەڕاندووە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

24 Dec, 22:45


محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق: پیرۆزبایی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەکەین و ئومێد دەکەین ئەو یادە ببێتە خێرو خۆشی ئاسایش و ئاوەدانی و پێشکەوتن بۆ عێراق

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

24 Dec, 16:38


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر کرد.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

24 Dec, 16:21


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی ئافرەتی بە ناوی (ک. ا. م) لەدایکبووی (1987) دەستگیر کرد، کە هەڵساو بە ئەنجامدانی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و چەندین کاری تری نەشیاوی ئەنجام داووە و بە سەدان کەسی هەڵخەڵەتاندووە.
تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە دانیشتووی شاری هەولێرە، لەپێناو بەرژەوەندیی ماددی ئەو کارانەی کردووە، بەبێ گوێدانە لایەنی کۆمەڵایەتی و تێکدانی شیرازەی خێزان، کە پارەکانیشی زیاتر لە ڕێگای کارتی بانکییەوە وەرگرتووە.

ئەم کارانە لە ڕووی یاساییەوە قەدەغەکراون و هەر کەسێک کاری لەم شێوەیە ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، بۆیە داواکارین هاووڵاتیانی خۆشەویست خۆیان لەو جۆرە کارانە بەدوور بگرن.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

24 Dec, 02:06


ئەو کەسەی کە ژنێکی لەناو میتڕۆی نیۆرکی ئەمریکا سوتاند و بەدیاریەوە دانیشت تاوەکو مرد

ناسنامەی ئاشکراکرا و تۆمەتبارەکە پەنابەرە و خەڵکی گواتیمالاییە ماوە دوو ساڵە لە بەنایاسایی چوەتە ئەمریکا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

23 Dec, 18:18


حەلبوسی سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆمار دەكات

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم، ئەمڕۆ دوو شەممە، لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی سێ لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركرد.
سكاڵاكەی حەلبوسی دوای ئەوە دێت، زێباری لە نوسێنێكدا لە سەكۆی (ئێكس) نوسیبوی: هەوڵێكی بێوچان هەیە لەلایەن هەندێك لە سیاسیە سودمەندو سەركێشەكان بۆ نقومكردنی وڵات لە قەیران، لەسەروشیانەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشوی پەرلەمان.
لەسكاڵانامەكەی حەلبوسیدا كە لەلایەن پارێزەرەكەیەوە پێشكەشكراوە، هاتووە: زێباری تۆمەتی مەترسیداری داوەتە پاڵ حەلبوسی، ئەو تۆمەتانە ناڕاستن و دورن لەڕاستیەوەو ئامانجی دنەدانە دژی سكاڵاكار، داواشی كردووە دادگا تەواوی رێوشوێنە یاساییەكان دژی سكاڵالێكراو بگرێتەبەر.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

23 Dec, 13:24


دوای بڵاوکردنەوەی دەنگۆی کوژرانی (قـ،ـەیـ،ـس خـ،ـەزعـ،ـەلـ،ـی) لە سلێمانی لە لایەن میدیاکانی نزیک لە پارتی جارێکی دیکە ناوبراو لە شاری کەربەلا دەرکەوتەوە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Nov, 22:16


🔴باسم عه‌وادی: مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌وتین كراوه‌
‌-
🔴باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی‌ ئه‌لعیراقیه‌ ده‌ڵێت: "هه‌مواری یاسای بودجه‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كات".
🔴وتیشی‌: "دادگای‌ فیدراڵی‌ بڕیاری‌ دا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌وتین بكرێت و ته‌وتین كراوه"‌.
🔴وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق راشیگه‌یاند كه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مانگانه‌ زیاتره‌ له‌ 900 ملیار دیناره‌.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Nov, 17:13


کورەکەی حەسـ،ـەن نـ،ـەســـ،ــڕوڵڵا ئەمینداری پێشووی حـ،ـزبوڵڵای لوبنانی لە ماڵە رووخاوەکەی لە بەیرووت پەیامی سەرکەوتن و سوپاسگوزاری بۆ گەلی لوبنان رادەگەیەنێ

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Nov, 15:28


لەگەڕەکی کازیوە لەشاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداو خۆکرد بەناو مارکێتێکدا بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Nov, 13:18


مامۆستایەكی زانكۆ، ژنێك كە هاوپیشەی خۆیەتی لە زانكۆی بەسرە، دەكوژێت. بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، بكوژ كوڕی خەزووری ئەسعەد عیدانی پارێزگای بەسرەییە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Nov, 10:20


پارتی لە ئەمڕۆوە سەردانی لایەنەکان دەکات و دەرگای کراوەیە. 
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، هێمن هەورامی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەک حکوومەت و یەک هێزی پێشمەرگە، لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن بەبێ بوونی ڤیتۆ، پارتی دەرگای کراوەیە و سەردانی هەموو لایەنەکان دەکات.
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی  دەشڵێت: "قۆناغێکی نوێیە خەڵکی کوردستان بۆیە بەشداری لە هەڵبژاردن کردووە، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا کابینەی 10یەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست ببێت و ئەو ئەرکانەی لەسەر شانی کابینەی 10یەمی کوردستانە لە برەودان بە  بەردەوامیدان بە ڕێفۆرمێکی سەرانسەری،

دەشڵێت: "ئێمە داوامان لە هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە، لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەدابین کە خەڵکی کوردستان بە بەشداری فراوانی هەڵبژاردنەکان ئەو ئەرکەیان خستووەتە سەر شانی هەموو لایەنەکان، جا ئەوانەی دەبن بە ئۆپۆزیسیۆن یان ئەوانەی دێنە ناو کابینەی 10یەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە دواجار هەموومان بەشێکین لەو دۆخە سیاسییە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Nov, 07:25


گەڕانەوەی خەڵکی باشووری لوبنان بۆ گوند و شارەکانیان لەگەڵ چوونه پاڵ ئاگربه ستدا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

26 Nov, 19:26


مسعود بارزانی : به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نییه لەگەڵ ئێران و تورکیا ئاڵۆز بێت، پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هەردوولا ئاساییین، بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

26 Nov, 09:19


وەزیری دارایی عێراق بڕیاری لەسەر مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دا
وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، "بە مەرجی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12 بۆ هەر مانگێک بڕی 760 ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین".

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

26 Nov, 08:56


🔴مەسرور بارزانی: پێویستە بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی مافیاكان و بازرگانەكانی مادەی هۆشبەر ببینەوە و سزای توند بدرێن

📌بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان پرسێكی زۆر گرنگە بە لای حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بۆیە بە شێوەیەكی زۆر بەرفراوان و هەمەلایەنە كار لەسەر قەڵاچۆكردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم كێشەیە دەكات

📌خاڵێكی گرنگ هەیە كە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان پێویستە باسی بكەین و هەمیشە لەبەرچاوی بگرین، ئەویش ئەوەیە، كە ئێمە لە كاتێكدا پێویستە بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی مافیاكان و بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر ببینەوە و سزای توند بدرێن،

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Nov, 17:03


وەفدێكی پارتی بەنهێنی بۆ داوای لێبووردن سەردانی حزبی تەقەدوومیان كردووە و داوایانكردووە پەرلەمانتارەكانیان ئیمزاكانیان بۆ دەركردنی شاخەوان عەبدوڵا بكشێننەوە.هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی كوتلەی تەقەدومی سەر بە محەمەد حەلبوسی بڵاویكردەوە، وەفدێكی باڵای پارتی بۆ داوای لێبوردن لەهەڵسوكەوتی پاسەوانێكی شاخەوان عەبدوڵا سەردانیان كردوون و بەڕەسمی داوای لێبوردنیان كردووە و رایانگەیاندووە كاری لەو شێوەیە دووبارە نابێتەوە و پۆزشی زۆریان هێناوەتەوە تا لە شاخەوان عەبدوڵا خۆشبن و ئیمزاكانیان بكشێننەوە بۆ دوورخستنەوەی.

وەفدەكەی پارتی پێكهاتبوو لەبەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردەوەی عیراق و شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق و چەندین پەرلەمانتاری تری حزبەكە.ئەو هەنگاوەی پارتی لە بەغدا لەكاتێكدایە چەندینجار پەرلەمانتاران و پاسەوانانی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، هێرشیان كردۆتە سەر پەرلەمانتارانی لایەنەكانی تر، بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە داوای لێبوردن و پۆزشیان نەكردووە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Nov, 15:42


لە پارکێک لە گەرەکی کوێستان لە شاری هەولێر، منداڵێکی تازە لەدایک بوو بەم کەشە ساردەوە فڕێدراوە. ڤیدیۆ: ئەحمەد مستەفا، ڕۆژنامەنووس

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Nov, 14:37


سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی حاکم جاسم، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیمان کرد، حاکم جاسم وتی بڕیارەکەیان تەفسیری جیاواز هەڵناگرێ و، لە بوونی هەر ناکۆکییەكی سیاسیش پێویستە مووچەی خەڵکی هەرێم بەردەوام بێت.
وتیشی، "بەڕێزیان پێشنیاری کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد بۆ چارەسەری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، "بە سەرۆکی دادگای فیدراڵیم وت، خەڵکی کوردستان دەڵێن ئەگەر هەرێم پابەندنیە بە توطين و رادەستی داهاتی ناوخۆ، رێگایەکی دیکە نیە سزای دەسەڵاتدارانی پێ بدرێت، هەر مووچەی خەڵک دوادەخرێت و نادرێت!؟".

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Nov, 14:26


دوای تانەدان لە بڕیاری دادگا لەلایەن پارێزەرەکەیەوە، و پێداچوونەوە بە سزاکەی، دادوە سزای "هەدیل خالد" ناسراوه‌ به‌ “ئوم لوول”، خانمە ڤلۆگەر و مۆدێلی بەغدا کە لە هەولێر دەژیا کەم کرایەوە بۆ شەش ساڵ

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Nov, 14:15


فەرمانبەرانی گرێبەست لەهەولێر هیرشیان کردە سەر وەزارەتی تەندروستی

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Nov, 09:47


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی 11ی 2024، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئه‌نجامی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوانی عێراقی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق گه‌یشته‌ 45 ملیۆن و 407 هه‌زار كه‌س.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: "پرۆسه‌ی سه‌رژمێری زۆر دواخرابوو و دوایین سه‌رژمێری كه‌ له‌ ساڵی 1997 ئه‌نجامدرابوو هه‌موو شوێنه‌كانی نه‌گرته‌وه‌ و هه‌رێمی كوردستان تیایدا به‌شداریی نه‌كرد.
گوتیشی، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌ت له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری خستبوه‌ به‌رنامه‌ی كاره‌كانیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجام بدرێ و پرۆسه‌كه‌ش ئه‌نجام درا و سه‌ركه‌وتوو بووه‌، په‌یوه‌ستین به‌ په‌ره‌پێدانی عێراق و ئامانجی سه‌رژمێری په‌ره‌پێدانه‌.

ڕاشیگه‌یاند، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 45 ملیۆن و 407 هه‌زار كه‌س، 70% خه‌ڵك له‌ شاره‌كان نیشته‌جێن و %30یان له‌ گونده‌كان نیشته‌جێن، ژماره‌ی خێزان له‌ عێراق ده‌گاته‌ حه‌وت ملیۆن و 812، 22 ملیۆن و 700 هه‌زاریان واتا 1 50%ی دانیشتوان ده‌كات نێرن و 22 ملیۆن و 600 هه‌زار مێنه‌ له‌ عێراقدا هه‌ن، واته‌ 8 49%ی دانیشتوان‌ ده‌كات.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

24 Nov, 19:42


لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتییەوە

بەڕێز دڵشاد شهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/24، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.

سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوونیکردەوە کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

24 Nov, 14:19


لەسەر داوای عێراق... کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی دەستی پێ کرد

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

24 Nov, 13:59


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە ( ٩ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٤ ) ی تایبەت بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

24 Nov, 10:58


مێردمناڵێکی ١٤ ساڵی سوری بە ناوی عەبدول بە سوتفە لە ناو بازاڕ تیکتۆکچییەک، کە رۆژانە پرسیار لە بارەی جلوبەرگی خەڵکەوە دەکات لە عەبدول دەپرسێت جلوبەرگەکانت جوانن بە چەند کڕیوتە ئەویش دەڵێت ئەمە ئۆرجیناڵە بە پێکەنینەوە دەڵێت دزیومە!

دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا ئەم ڤیدیۆیە دەبینێت و بە هەندی وەردەگرن چاودێری ئەو مێردمناڵە دەکەن بۆیان دەردەکەوێت بەڵێ دزیویەتی

هەر ئەوەشنا چەندین تاوانی تری لەسەر ئاشکرا دەکەن لەوانە سەیارە لێخوڕین ، هەڕەشە و خاوە سەندن ، جوێندان….تد.

دواتر دەسگیری دەکەن و تەسلیمی دادگای دەکەن و دادوەر بە پێنج ساڵ و شەش مانگ سزای زیندانی کردنی دەدات.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

24 Nov, 10:25


هاکان فیدان : تاوەکو سلێمانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پە*کە*کە بمێنێت، ڕێکارەکانمان دژیان بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هەنگاوێکی دڵخۆشکەریان نەناوە لە پەیوەندییەکەیان لەگەڵ پە*کە*کە، بۆیە ئێمەش هەنگاو بۆ ڕازیکردنیان نانێین، و بەردەوامین لە ڕێکارەکانمان دژی ئەوان.

ڕاشیگەیاند؛ کاتێک سلێمانی کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پە*کە*کە دەهێنێت، ئەوە پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئێمەدا ئاسایی دەبێتەوە، چونکە تورکیا وڵاتێکی گەورەیە، پاراستنی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ ئێمە سوودی بۆ ئەوان دەبێت.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

23 Nov, 19:57


لە سنووری کەرکوک تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

ئەمشەو شەممە 23ی تشرینی دووەمی 2024، تەرمی كەسێك لەنێوان گوندەکانی بیبانی و کەڵوڕ نزیك ناحیەی پردێ لە سنووری پارێزگای کەرکوک دۆزرایەوە، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە.

ناسنامەی تەرمەكەش ئاشكرا كراوە، ئەو کەسە ناوی (عەباس زاهیر)ە و دانیشتووی گەڕەكی دۆمیزی شاری كەركوكە و تەمەنی 42 ساڵە و تاوەكوو هێشتا هۆكاری كوشتنەکەی دیاری نەکراوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

23 Nov, 17:07


حسێن تەمیمی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆ*شبەر لە عێراق:

گەورەترین ئۆپەراسیۆنمان كە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كردی، دەست بەسەرداگرتنی كارگەیەكی تەواوی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆ*شبەر بوو لە سلێمانی كە كاریان دروستكردن و بەرهەمهێنانی مادەكان بوو.

زنجیرەیەك بڕیاری دادگای لەبارەوە دەركرا و كەسانێكیش تێوە گلاون. لێژنەیەك لە تایبەتمەندان پێكهات، توانیمان بگەینە ئەو تۆڕەی لەو كارگەیە تێوە گلاون، بەڵام لێكۆڵینەوە هێشتا لەم بابەتە بەردەوامە. كارگەكە لەنێو سلێمانی نەبوو، بەڵام لە سنووری سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

23 Nov, 16:26


کەسێکی بەخشراو ئامێرەکانی ATM هەژماری من دەشکێنێت

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

23 Nov, 15:46


🔴به‌ناو ئه‌میری كوردستانی‌ د*ا*ع*ش ده‌ستگیركرا

ی ئاسایشی نیشتمانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ پارێزگای كه‌ركوك پاڵپشت به‌ زانیاری هه‌واڵگری، پلانێكی ترسناكی تیرۆریستیمان پووچه‌ڵكرده‌وه‌ كه‌ ده‌یانویست چه‌ند ده‌زگایه‌كی حكومی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی به‌ ئامانج بگرن بۆ تێكدانی باری ئه‌منی له‌ پارێزگاكه‌".
🔴له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، تۆڕێكی سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریستی د*ا*ع*شیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ له‌ حه‌وت تیرۆیرست پێكهاتبوون، له‌نێویاندا ئه‌وه‌ی ئه‌میری كه‌رتی كوردستان به‌ناوی (ئازاد شاخی)، هه‌روه‌ها دوای گه‌مارۆدانیان تیرۆریستێكیان خۆی كوشت و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر تۆڕێكدا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كاندا".
🔴ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عێراق راشیگه‌یاندووه‌ هاوكات "ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند كتێبێكدا سه‌باره‌ت بیری توندڕه‌وی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئامێر و درۆنێكدا، تائێستاش 50 تیرۆرست له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركراون و به‌پێی یاسا حكوم دراون".

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

23 Nov, 15:40


مامۆستا و ئەکتەری گەورەی كوردستان زاهیر عه‌بدوڵڵا کۆچی دواییکرد

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

23 Nov, 14:03


ئەمە میوانەکانی نیوان دوو دیدارە

یەکەم دیداری مێپس لە دهۆک و دووە دیداری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی
ئەوەی جێگای ئاماژەیە، هیچ یەکێک لە مێوانەکانی دووبارە نین جگەلە ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بەشداریی لە لەهەردوو دیدارەکە کردوە لە دهۆک و سلێمانی و لەبەرمبەردا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، بافڵ و قوباد تاڵەبانی و عەمار حەکیم بەشداری دیداری دهۆکیان نەکردووە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

23 Nov, 14:00


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان مۆڵگەیەکی تیرۆریستان لە وادی زاغیتون لە چوارچێوەی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لەلایەن فڕۆکەی F_16 کرایە ئامانج.

کاتژمێر 5:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزێک لە فەوجەکانی 1 و لیوای 63ی هێزە تایبەتەکان و فەوجی سیخوڕی فیرقەی 11ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە کاتژمێر 9:00 بەیانی (5) ) تەرمی تیرۆریستان لەناو خانوویەکی میوانخانە لە ئەنجامی لێدانی ورر و (4) تفەنگ و دوو پشتێنی تەقەمەنی دۆزرایەوە هەروەها (٦) نارنجۆکی جۆراوجۆر، ئامێری پەیوەندی، و کەرەستەی لۆجستی دیکە .

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

16 Nov, 14:33


مونا قه‌هوه‌چی بۆ بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌بڵه‌ مونا لۆ په‌رله‌مانی

دوای ئه‌وه‌ به‌هۆی سكاڵای یه‌كێتی و پشتگیری ئێران، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كورسی كۆتاكان، بافڵ تاڵه‌بانی وه‌كو ته‌نزێك "جه‌مال لۆ مارێ"ی كرد به‌ وێردێك دژی توركمانه‌كان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی 11ی 2024، مونا قه‌هوه‌چی، وه‌كو كاندیدێكی ده‌رچووی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی بافڵ تاڵه‌بانی دایه‌وه‌ به‌ كردار و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌ و "ئه‌بڵه‌ مونا لۆ په‌رله‌مانی".

ناوبراو، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد كه‌ هه‌موو كات پشتگیری پێكهاته‌كان بووه‌ و هیچ كات نه‌بووه‌ جگه‌ له‌ لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو (كه‌ مه‌به‌ستی یه‌كێتی بوو) سووكایه‌تی به‌ پێكهاته‌ و كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان بكات.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

16 Nov, 14:02


سوودانی فەرمانی بە وەزیری دارایی عێراق كرد مووچەی كوردستان خەرج بكات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی عێراقی راسپاردووە كە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بكات.

مەریوان قەرەنی پەرلەمانتاری عێراق رای گەیاند، بڕیارە پێش ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێریی، بەغدا مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم بنێرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە بۆ هەرێم، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

16 Nov, 11:08


حەوت پەیامی گرنگ لە نێچیرڤان بارزانییەوە


ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە قەڵاچوالانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەشداریکرد لە خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران، لە میانەی پێشکەشکردنی پەیامێکیدا داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد و رایگەیاند، "گفتوگۆیەکی بەرپرسیارانە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا بکەن کە وەڵامی داخوازییەکانی خەڵک بێت."

هاوکات نێچیرڤان بارزانی، حەوت پەیامی گرنگی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان کرد:

یەکەم: لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆیەکی بەرپرسیارانە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا بکەن کە وەڵامی داخوازییەکانی خەڵک بێت

دووەم: جەخت لەسەر پێویستی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور دەکەمەوە.

سێیەم: هەرێمی کوردستان بە فاکتەری ئارامی لە ناوچەکە دا دەمێنێتەوە و دەستی هاوکاری بۆ هەموو لایەنێک درێژ دەکات.

چوارەم: دڵنیاتان دەکەینەوە کە تا سەرکەوتن و یەکخستنەوەی ‌هێزی پێشمەرگە کۆڵنادەین.

پێنجەم: لە شەڕی دژی داعش خوێنی پێشمەرگە لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بوو. کەس پرسیاری نەدەکرد کامە سەوزە و کامە زەردە.

شەشەم: ئەرکی عێراقە لە هەموو روویەکەوە پشگیریی بەهێزکردنی پێشمەرگە بکات.

حەوتەم: پێویستە پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانمان دامەزراوەیەکی نیشتمانی و پیشەیی سەربەخۆ بن.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

15 Nov, 18:28


دەستگیر کردنی دوو تۆمەتبار کە تاوانێکی کوشتنیان لە شاری (کوت) ئەنجامدابوو

دوای ئەوەی لە لایەن بەشی هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراینەوە کە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ج ، م ، ح) و ( ح ، م ، ح) لە شاری ( کوت) لە خواروی عێراق هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن و هەڵهاتون بۆ شاری هەولێر و لە لایەن دادگای شاری (کوت )فەرمانی دەستگیر کردنیان هەیە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان شوێنی خۆ حەشاردانیان لە سنوری شاری هەولێر دەست نیشان کراو، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانرا هەردوو تۆمەتباری ناو هاتو دەستگیر بکەین ،دواتر بە پێی ڕێککارەکانی یاسایی رەوانەی شوێنی تاوان دەکرێنەوە بۆ دادگایی کردنیان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٥ی نۆڤمبەری ٢٠٢٤

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

15 Nov, 17:02


سێ ئەندام لە یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

کەمێک پێش ئێستا بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لە دەستدا.

بە پێی زانیارییەکان، ڕووداوەکو بو هۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی پێشتێنەیی شاری کەرکوک بوور.

هەروەها، ئاماژە کراوە سێ هاوڵاتییەکە ناویان (رێناس رەوف و ماهیر نەجات- منداڵەکەیان ناوی هیلیان-ە) دانیشتووی گەڕەکی رەحیکاوەی کەرکوکن.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ئاگری گرتووە بە تەواوی سووتاوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

15 Nov, 13:59


تەرمی پزیشکێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر دۆزرایەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی پزیشکێکی تەمەن 30 ساڵان لەنێو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پزیشکەکە تەمەنی 30 ساڵە، ناوی ئەندێشە مەریوانە و پزیشکی پایەبڵندی سڕکردن بووە.

سەرچاوەیەک ئەوەی ئاشکرا کرد، ئەو پزیشکە لەدایکبوو و خەڵکی قەڵادزێیە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە بۆ کاری پزیشکی لە هەولێر دادەنیشێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی باس کرد، نازاندرێت ئەم ڕووداوە خۆکوژی بووە، یاخوود بەشێوەی سروشتی خۆی مردووە و گیانی لەدەستداوە.

جێی باسە، تائێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لەسەر ئەم ڕووداوە نەهاتۆتە دەنگ و قسەی نەکردووە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

14 Nov, 19:13


جەواد یەساری پەرلەمانتاری عێراق: سوودانی بە نیازە گۆڕانکاری لە 6 وەزارەت بکات

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

14 Nov, 16:44


هەفتەیەک پشوو راگەیەندرا
-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی هەفتەیەک پشووی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی، هێزە ئەمنییەکان و خوێندکارانی گشت قۆناغەکان کە خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140 راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە 15 تا 23ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانیی و کارمەندانی راژەی سەربازیی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خوێندکارانی گشت قۆناغەکان کە خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140ن".

لە راگەیەندراوەکەدا داواش لە رێکخراوەکان، کۆمپانیاکان، دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کراوە، کار ئاسانی بۆ کارمەندەکانیان بکەن لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی مادەی 140 بە مەبەستی بەشدارییکردن لە پرۆسەکە.

لە 20ی ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ماوەی 15 رۆژ دەخایەنێت، هەروەها حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە داوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

14 Nov, 15:28


وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی جێبه‌جێكردنی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ ڕۆژانی 20 و 21ی ئه‌م مانگه‌ بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش،

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، "بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان ئاڤاهییا به‌ سه‌ركه‌وتویی و ئاسانكاری له‌ جوڵه‌ و هاتوچۆی بژمێر و تیمه‌كانی مه‌یدانی كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ڕاسپێردراون، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ یارمه‌تیده‌ره‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ ماوه‌ی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ رۆژانی 20 و 21ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 ئه‌م ڕێنماییانه‌مان ده‌ركرد:


ده‌قی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم:


یه‌كه‌م:
سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ نیوه‌شه‌وی (19-20)ی تشرینی دوه‌م له‌ كاتژمێر (12:00)ی شه‌و ده‌ست پێده‌كات و تاوه‌كو كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی (22/21)ی تشرینی دوه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.


دوه‌م:
جوڵه‌ی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سنوردار ده‌كرێت (له‌ نێوان پارێزگاكان، قه‌زاكان و ناحیه‌كان و له‌ نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود له‌ نێوان ناحیه‌ و قه‌زا و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌)، جگه‌ له‌ حاڵه‌ته‌ مرۆیی و زۆر پێویسته‌كان و بارودۆخی سروشتی و ئه‌منی.


سێیه‌م:
لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئامار له‌ پارێزگاكان و ئیداره‌كان سه‌رجه‌م (بژمێره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڕه‌ك/گوند و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاران و چاودێران) به‌ فه‌رمی ڕێگه‌یان پێده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌درێت بۆ جوڵه‌ و هاتوچۆكردن بۆ مه‌به‌ستی كاری سه‌رژمێری. به‌ هه‌مان شێوه‌، ڕۆژنامه‌نوسان و ڕاگه‌یاندكاران كه‌ لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان ڕێگه‌یان پێ داوه‌ و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌ڵگری باجی ناساندنن له‌ دو ڕۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ڕێگه‌پێدراون.


چواره‌م:
هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌ركیان پێ سپێردراوه‌ و له‌ ئێشگگریدان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن، وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاری كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانن و به‌ پێی مۆڵه‌تی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌كه‌ و پێش ڕێكه‌وتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی داوای كار و ئاماده‌بونیان لێكراوه‌.


پێنجه‌م:
هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به‌رگریی شارستانی، ده‌وریه‌ی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن.


شه‌شه‌م:
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ باڵیۆزخانه‌كان، نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ناگرێته‌وه‌.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

14 Nov, 14:55


هۆكاری كوشتنی دوو خوشكه‌كه‌ی سلێمانی ئاشكرا ده‌بێت

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو خوشك له‌ سلێمانی به‌ده‌ستی براكه‌یان و به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف ده‌كوژرێن و هۆكاری كێشه‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ماره‌كردنی یه‌كێك له‌ كچه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

بڕیار بووە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو یەکێک لە قوربانییەکان مارە بکرێت، باوک و براکەی ڕەزامەند نەبوونه‌، بۆیه‌ نیوەڕۆی ئەمڕۆ برای ئەو خوشکەی کە بڕیار بوو مارە بکرێت، لەگەڵ خوشکێکی دیکەی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كوژێت و كۆتایی به‌ ژیانییان ده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كرد، یەكێک لە کچەکان لە دایکبووی ساڵی 2002ـە بریابووە لەم هەفتەیە هاوسەرگیری بکلت و ئەوەی دیکەش له‌دایكبووی ساڵی 2005ـە و هاوسەری خۆی هەیە و جیرانی ماڵی باوکییەتی تۆمه‌تبار كه‌ برای دوو كوژراوه‌كه‌یه‌ دوای تاوەنەکە کۆتایی بەژیانی خۆیشی هێناوە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

14 Nov, 10:17


سەرچاوەیەکی ئەمنی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا برایەک لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی دوو خوشکی خۆی کوشت و بۆ جێگەیەکی نادیار هەڵات.

بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، یەکێک لە کچەکان لە دایکبووی 2002ە و ئەوی دیکەیان 2005.

سەرچاوە ئاگادارەکەی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکان بۆ پزیشکی داد گوازراونەتەوە و گەڕان بەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

13 Nov, 20:00


دەستگیر کردنی بەکار هێنەری هەژماری (زێڕنگیری سان) لە سناپ چات

بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ع ، م ، ع) مان دەستگیرکرد، تۆمەتباری ناو هاتوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات  هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی ( زێڕنگیری سان) و بەناوی کاری زێڕنگەریەوە لەگەل چەند ئافرەتێک کەو تۆتە پەیوەندی و وێنەو گرتە ڤیدیۆیانی لە ژێر هەڕەشە تۆمار کردوە، دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک ،هەر یەکێک لە قوربانیەکان پارەیان پێ نەدابێت یان داواکاریەکەیان بۆ جێ بەجێ نەکردبێت ،وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو کردۆتەوە، جێگەی باسە ئەم تۆمەتبارە لە بنەڕەتدا پیشەی زێڕنگر نیە و  لەو بوارەشدا کاری نەکردوە ،داوا دەکەین هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە سەردانمان بکات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١١ی نۆڤمبەری ٢٠٢٤

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

13 Nov, 19:10


لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کۆبووەوە و باسیان لە پرسەکانی پێکهێنانی حکومەت و سەقامگیری سیاسی لە هەرێم کرد..

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

13 Nov, 18:56


‎من سردار ازاد عمر کەخاوەنی پرۆژەی فاملی گاردن:
مافیایەک لەنێو جەرگەی هەولێر بەزەبری چەک دەستی بەسەر پرۆژەیەکی نیشتەجی بوونی بازرگانیک داگرتووە هەرەشەی کوشتنی لیدەکات بۆسەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن
بابەت پرێس کۆنفراس
من سردار ازاد عمر کەخاوەنی پرۆژەی فاملی گاردنم کەسێک مافیا ئاسا بەزەبری هێز لەناو جەرگەی هەولێر هاتوە پرۆژەکەی داگیر کردوومە و ئێمەی لەپرۆژەکە بەدەرناوە دەرگای کارگێری پرۆژەکەی داخستوەو کارمەندەکانی دەرکردومە مەبەستمە وردەکاری و بەلگە وو ڤیدۆکانتان بۆ بخمە روو

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

13 Nov, 18:43


کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سودانی لە سلێمانی.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

13 Nov, 18:43


دوای تەقاندنەوەی خانووی عەبدوڵڵای برای کاکە حەمە لە هەولێە چاوی بە سوودانی کەوت

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

13 Nov, 18:37


له‌میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری‌ سلێمانی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق سه‌ردانی‌ مه‌زاری مام جه‌لالی كرد و له‌ ده‌فته‌ری یاداشته‌كانی مه‌زاره‌كه‌دا نووسی: "هیوای گه‌وره‌مان هه‌یه‌ كوڕه‌كانی مام جه‌لال له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی ئه‌و بڕۆن".

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 13ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2024 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵاوه‌ پێشوازیی لێكرا.

دواتر محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی مه‌زاری مام جه‌لالی له‌ سلێمانی كرد و له‌ ده‌فته‌ری یاداشته‌كانی مه‌زاره‌كه‌دا چه‌ند رسته‌یه‌كی‌ نووسی‌.

سودانی له‌ سه‌ره‌تادا نووسیویه‌تی، "رۆژی 13/11/2024 جێگه‌ی شانازی بوو سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆكی كۆچكردوو جه‌لال تاڵه‌بانیم كرد، خودای گه‌وره‌ لێی خۆشبێت".

نووسیویشیه‌تی‌: "یادی ره‌مزێكی نیشتمانیی خه‌باتگێڕ دژی دیكتاتۆرییه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ پرۆسه‌ی بونیادنانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌ دوای ساڵی 2003".

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

13 Nov, 13:16


دوای سێ کۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسعود بازرانی سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد.

وابڕیاره‌ سوودانی هەر لە هەولێر لەگەڵ کاندیدە دەرچووەکانی پێکهاتەکان کۆدەبێتەوە، دواتر به‌ره‌و سلێمانی‌ به‌فڕۆكه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ بكه‌وێته‌ رێ‌.

كۆبونه‌وه‌كانی‌ سلێمانی‌

كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌

كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێست

كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

13 Nov, 09:56


مەسرور بارزانی تەوەرەکانی گفتوگۆی لەگەڵ سودانی ئاشکرا کرد

🔸مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە: "خۆشحاڵم بە سەردانی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان.

🔸بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە شایستە داراییەکانی هەرێم و سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاسایش و وزە و بەرەوپێشچوونی ئابووری هەن کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین".

🔹کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-11-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

13 Nov, 09:56


کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و نێچیرڤان بارزانی دەستیپێکرد

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

12 Nov, 19:07


شنیار ئەنوەر:لە سایەی یەکێتی سلێمانی بۆتە “حەبەشە” و هەرچی کوردە ڕووی تێدەکات بەمەبەستی ئازادی و دادگەری

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

12 Nov, 14:33


نوێترین بیانووی عێراق بۆ مووچە: کێشەی تەمویلمان ھەیە بۆیە نەمان ناردووە!

لەمبارەوە ئیخلاس دلێمی؛ رایگەیاند: دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە نەبوونی تەمویل هەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە

ئەو دەنگۆیانەی ھەندێک کەناڵ و میدیاکان باسی دەکەن گوایە حکومەتی ھەرێم خەتابارە لە دابەشنەکردنی مووچە؛ ئەسڵ و ئەساسی نییە، حکومەتی عێراق خۆی دەلێت کێشەکە لە ئێمەیە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

12 Nov, 12:03


هێزێکی زێرەڤانی گەشتنە ناو باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک و لەلایەن حەسەن مەجید ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لر ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوک پێشوازیان لێکراوە کە سەربە پارتین ...
تاوەکق ئێستا نازانرێت هۆکارەکەی چی و بۆچی چوون

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

11 Nov, 16:13


هێزێکی زۆر لە گوڵەخانەیە و ئەگەری پێکدادان لەنێوان چەکدارانی هەردوو برای بەشەڕ هاتوو محمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای حاجی مەحمود دەکرێت.

ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خانوویەکی عەبدوڵای حاجی مەحمودیان تەسلیمی محەمەدی حاجی مەحمودی برای کردەوە. دواتر ناوبراو بڕیاری دا بیروخێنن. بەئامێری دەقاق دەستیان بەڕوخاندنی کرد. لەئێستادا گرژی لەئارادایەو ئەگەری ئەوەیە جارێکی تر پێکدادان ڕووبداتەوە ، دوای ئەوەی بەهاری ئەمساڵ ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو برایە ململانێی چەکداری لێکەتەوەو چەکدارێک کوژراو سیانی تر برینداربوون.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

11 Nov, 14:10


ئەو كەسانەی قەدەغەی هاتوچۆ لەكاتی سەرژمێریی نایانگرێتەوە ئاشکرا کران.

شوان جەبار بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى ڕایگەیاند، قەدەغە کردنی هاتووچۆ رۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانەی لەگەڵ تیمەکانی سەرژمێری کاردەکەن، لەگەڵ کارگە ستراتیژییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناتوانن کارەکانیان ڕابگرن ناگرێتەوە.

ئەو بەڕێوبەرە گووتی، ئەندامانی خێزانەکانی ئەو کەسانە روونکردنەوە بۆ تیمەکان دەدەن و ئەوانیش وەک ئامادەبوو هەژماری دەکەن؛ جگە لەو کەسانەە، پێویستە هاوڵاتییان لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە،

جێی ئاماژەیە، رۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە لەسەرتاسەریی عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجام بدرێت و لەسەرتاسەریی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

11 Nov, 12:21


ڤیدیۆی رووخاندنی بەشێکی خانووەکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود؛ حەفارەیەک خانووەکە دەڕووخێنێت و هێزێکی ئەمنیش لەو نزیکانە دەبینرێت

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Nov, 19:56


ئەمڕۆ 3 هەلیکۆپتەری سوپای تورکیا بۆردومانی چیای مام ڕەشا’یان کرد لە سنووری شارۆچکەی شیلادزێ.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Nov, 19:54


سکای نیوز ڤیدیۆیەکی داناوە و تێیدا دەڵێت: ئامانج حەسەن زادە، لە مانگی 5ـی 2024، لەگەڵ تۆڕێکی تاوانکاریدا بە تۆمەتی قاچاخچێتی و پەڕاندنەوەی خەڵک بە بەلەمی بچووک دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ناوبراو سێ تۆمەتی ئاسانکاری بۆ کۆچی نایاسایی ئاراستە کراوە و لە ئێستادا دەستگیرکراوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Nov, 19:34


پارێزگاری سلێمانی پێشانگایەکی فرۆشتنی پێڵاوی لە سلێمانی کردەوە

بە پێی نووسینێک لە فەیسبووک د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ، لەگەڵ دەستپێشخەرییەکی نوێی گەنجانی نیشتماندا، گەنجە سەنگینەکانی دهۆک لە سلێمانی، دەرفەتێکی تری کارو بازاڕگەریی، بەهرە هونەرییە باڵاکانی شار.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Nov, 16:52


‎کونسوڵی تورکیا: سوپای مەلا مستەفای بارزان دەکات
‎ژین نیوز - تایبەت
‎مەلامستەفا بارزانی لە قەزای پیرمام، لەگەڵ ئەرمان تۆپچو کونسولی گشتیی ووڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە، کونسولی تورکیا دەلێت: خۆشحاڵبووم بە ناسین و دیداری مەلا مستەفای بارزان.

‎راگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی بلاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە قەزای پیرمام، مەلا مستەفا بارزانی پێشوازی لە "ئەرمان تۆپچو" کونسولی گشتیی ووڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد وباسی چەند بابەت وپرسیکیان کرد لەبارەی تورکیا وهەرێمی کوردستان.
‎بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی نوسینگەی مەلا مستەفای بارزانی، لە دیدارەکە باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و تورک لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کراوە.

‎هاوکات ئەمڕۆ هەینی، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، هەژماری فەرمی کونسوڵخانەی تورکیا لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، کونسوڵی تورکیا سەردانی مەلا مستەفا بارزانی کردوە و "ئەرمان تۆپچو" کونسولی گشتیی ووڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵبووە بە ناسینی مەلا مستەفای بارزانی و کۆمەلێک پرسیان تاوتووێکردوە، هاوکات خۆشحاڵە بە میواندەرەکەی مەلا مستەفای بارزانی.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Nov, 14:59


بەدل بەرواری: هیچ بەڵگەیەکی فەرمیمان لەبەردەست نیە کە ساختەکاری کراوە

بەدل بەرواری کاندیدی دەرچووی لیستی هەڵوێست نە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: هیچ بەڵگەیەکی فەرمیمان لەبەردەست نیە بۆ ساختەکاری، تەنها ئەو بەڵگانە نەبێت کە کاندید یا کەسوکارییان دەنگیان نەماوە، بەڵام وەک ئەوەی بڵێی بەڵگەیەک کە پێشکەشی دادگای بکەی لەسەر دیزاینکردنی ئامێرەکان بەڕاستی ئەم بەڵگەیەمان نییە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Nov, 14:09


‎پارتی ئومێد خۆشناو دەگۆڕێت
‎ژین نیوز - تایبەت
‎وەک هەنگاوی یەکەم بۆ گۆڕانکارییەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بڕیاری مسعود بارزانی گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری هەولێر دەکات و ئومێد خۆشناو لە پۆستەکە دوردەخاتەوە.

‎بەگوێرەی زانیارییەکانی ژین نیوز، بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو پارێزگارێکی نوێ بۆ هەولێر دابنێرێت و کاندیدیش بۆ ئەو پۆستە دیاریکراوە، هەرچەندە کۆمەڵێك کەس ناویان هێنراوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، بەڵام کاندیدی بەهێز نین

‎ئەوانەی ناویان دەههێنرێت،( هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی کوردستان، شوان شێخ ئەحمەد پەرلەمانتاری پێشوی پارتی، زانای مەلا خالید سەرۆکی پێشوی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان) بەڵام ئەمانە کاندیدی بەهێزنین

‎ژین نیوز لە سەرچاوەیەکی تایبەتزانیویەتی کە کاندیدی بەهێز بۆ ئەو پۆستە دکتۆر عبدوڵا مەجید دزەییە سەرۆکی پێشوی یانەی هەولێر

عبدوڵا مەجید برای شەهید پێشڕەو دزەیە کە کە بەھۆی ھێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر شاری ھەولێر لە ئێوارەی ١٥ی ١ی ٢٠٢٤، کە یازدە مووشەکی بالیستی لە ناو خاکی ئێرانەوە بەرەو شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان ھەڵدران. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا چوار کوژراو و شەش برینداری لێکەوتەوە کە پێشڕەو دەزیی خۆی و کچەکەی و ھاوکارێکی و کارگوزارێکی بوون.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Nov, 11:36


هەژماری من جارێکی دیکە لە سلێمانی کەوتە کار
پڕۆژەی هه‌ژماری من: لە سلێمانی و دهۆک و هەولێر، پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان بەردەوامن لە سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە.ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر سەرۆکی یەکێتی و بەرپرسانی دیکە ڕایانگەیاندبوو لە سلێمانی هەژماری من کۆتایی هاتووە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

08 Nov, 11:35


🔴وه‌زاره‌تی‌ كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزارییه‌ك به‌رده‌ست ده‌كات به‌ناوی‌ پۆرتاڵی كار بۆ ئه‌وه‌ی كارخوازان به‌ئاسانی هه‌لی كار بدۆزنه‌وه‌.
🔴وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار، پۆرتاڵی (كار) راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لەلایەن خاوەنکارانە هەلی‌ کارەکان لەم پۆرتاڵەدا دادەنرێن".
🔴وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت: "رۆژی‌ یەکشەممە لە کاتی‌ دیاریکراو ئەم پۆرتاڵە رادەگەیەنرێ و بڵاو دەکرێتەوه‌"، داواش له‌ كارخوازان ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار سەردانیان بکەن.
🔴له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بۆ كارخوازان هاتووه‌ كه‌ "دەتوانیت سەردانمان بکەیت، تیمەکانمان هەژمارێکی‌ تایبەتت بەخۆڕایی بۆ دروست دەکەن و تۆش دەتوانیت بەشێوەیەکی‌ ئاسان بەدوای‌ کاری‌ دڵخوازی‌ خۆت بگەڕێیت".
🔴وه‌زاره‌تی‌ كار راشیگه‌یاندوو كه‌ "كارخوازان ده‌توانن له‌ ڕۆژی‌ یەکشەممە 10/11/2024 کاتژمێر 10ی‌ بەیانی‌ تا 7ی‌ ئێواره‌ له‌ پێشانگای‌ نێودەوڵەتی‌ هەولێر لە پارکی‌ سامی‌ عەبدولڕەحمان سه‌ردانیان بكه‌ن".

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

07 Nov, 21:01


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، لە گەڕەکی واستی شارەکە کوڕێکی تەمەن 20 ساڵ تەقەی لە خوشکەکانی کردووە و بەهۆیەوە یەکێک لە خوشکەکانی کە تەمەنی 15 ساڵە کوژراوە و دوو خوشکی دیکەشەی برینداربوون و تۆمەتبارەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

07 Nov, 16:25


🔺نەوەی نوێ بەشداری حکومەت دەکات

نەوەی نوێ ڕایگەیاند ئامادەین لەحکومەتدا بین ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بە دەست نەوەی نوێوە بێت یان تەواوی پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و 23وەزارەتەکە بەدەست ئێمەوەبێت

بەپێی پرۆژەکەی نەوەی نوێ هەرلایەنێک سەرۆک وەزیران وەربگرێت تەواوی پۆستەکانی تر بۆ لایەنەکەی تر دەبێت

نەوەی نوێ دەشڵێن ئێمە لەو لایەنانە نین کە بە سێ چوار وەزارەت رازی بین و بچینە حکومەت و ئامانجی ئێمە گۆرانکارییە لە حکومرانی و خزمەتکردنی خەڵکە

نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندووە ئامانجمان کۆتاییهێنانە بەو شێوازە شکستخواردوەی حکومرانی پارتی و یەکێتی لە رابردوو هەبووە
هاوکات میدیای فەرمی نەوی نوێ کەناڵی ئێن ئاڕتی رایگەیاند: نەوەی نوێ بەومەرجە دەچێتە حکومەت کە سەرۆک وەزیران وەربگرێت

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

07 Nov, 15:53


هۆکاری سکچوون و ڕشانەوەی هاووڵاتییانی شارەزوور ئاشکرابوو

بەهۆی ئەوەی قەزایی شارەزور و ناحیەی زەرایەن لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بۆنی دوکەڵ و پیسایی ئاسمانی شارەزور و زەرایەنی گرتبوویەوە کە پاشماوەی کارگەکانی قیر و چەمنتۆی ناوچەکە بوون و لەگەڵ یەکەم بارانبارین سەرجەم ئەو دووکەڵ و گازە ژەهراوییانە ڕژاونەتە نێو سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆی شارەزوور و زەڕایان لە ئەنجام دا ئاوەکە ژەهراوی بووە و بووەتە هۆکاری زیادبوونی بە سکچوون و ڕشانەوە

بەپێ کۆتا ئاماربێت تاوەکوو ئێستا دوو هەزار و 300 هاووڵاتی ناوچەکە ژەهراوی بوونە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

07 Nov, 15:26


سودانی بەندەری گەورەی فاوی کردەوە

🔶 محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکی وەزیرانی عێراق گه‌یشته‌ بەندەری گەورەی فاو لە پارێزگای بەسرە و سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی هەر پێنج شوێنی بەندەرەکەی كرد.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

04 Nov, 16:25


وادەی خەرج کردنی مووچە دیاریکرا

"دوو ڕۆژیتر مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت"، فازڵ نەبی بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت؛ ئەگەر هیچ گرفتێک لە وردبینی لیستی مووچە نەبێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچە دابەشدەکرێت

فازڵ نەبی ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بەغدا بەردەوام لە دوای بیانوو دەگەڕێت بۆ دروست کردنی کێشە و بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

04 Nov, 16:22


پارتی و یەکێتی تیمی خۆیان بۆ دانووستانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لەگەڵ لایەنەکان دیاری کرد

پارتی هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ سەرۆکایەتیی تیمەکە دیاریکردوە و یەکێتیش قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سکرتاریەتی مام جەلال و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ سەرۆکایەتیی گفتوگۆکان دیاریکردوە

لە شاندەکەی یەکێتی ئەندامەکانی پێکهاتوون لە:دەرباز کۆسرەت رەسوول، نزار ئامێدی، رێواس فایەق و رزگار حاجی حەمە.
.
هاوکات لە شاندەکەی ل پارتی پێک هاتوون لە "پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب، ئومێد سەباح و ڤالا فەرید

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

04 Nov, 15:49


نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردەوە، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی دارایی و ئابووریدا، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی حكومه‌ت ده‌كات، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی كرد، بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سودانی بڕیاری داوە بۆ تەوتینكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی كه‌رتی حكومی و ڕاسپاردنی هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و بانكی ناوه‌ندی عێراق، بۆ به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

جەختیشكراوەتەوە، "وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ستبه‌رداری پاره‌دان نه‌ختینه‌ (كاش) بن و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی به‌كار بهێنن له‌ پاره‌دان و مامه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا".

بەپێی بڕیارەكە، له‌ڕێگه‌ی پلانێكی یه‌كخراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه‌وه‌ پێش 31ی 12ی 2024 پێشكه‌ش بكرێت، به‌ مه‌رجێك جێبه‌جێكردنی راسته‌قینه‌ی ئه‌م پلانه‌ تا 1 ی 7ی 2025ـه‌وه‌ ئەنجام بدرێت.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

04 Nov, 15:23


 
راگەیێندراوێک لە نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازیی دارایی و ئابووری، کە کارێکی لەپێشینەی حکومەتە، ئەمڕۆ دووشەممە 04-11-2024 سەرۆکوەزیران داوای کرد هاوشێوەی کارمەندانی کەرتی حکومی، کار لەسەر بەجێکردنی مووچەی کارمەندانی کەرتی تایبەت بکرێت.
 
بۆ ئەو مەبەستە سوودانی هەریەک لە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی راسپارد بە بەشداریی ژمارەیەک دامەزراوەی کەرتی تایبەت، "میکانیزمێکی دادپەروەرانە" ئامادە بکەن.
 
هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کرد وەزارەت و سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان لە وەرگرتنی باج و مامەڵەکانی دیکە دەستبەرداری پارەدانی کاش بن و پارەدانی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنن، ئەوەش لە رێگەی پلانێکی تەواو کە هەر وەزارەت، یاخود دامەزراوەیەکی حکومی پێش 31ی کانوونی یەکەمی 2024 پێشکێشی بکات، تاوەکو بە کردەوە پێش یەکی تەممووزی 2025 بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

04 Nov, 14:40


هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان راگەیەنرا

سەبارەت بە پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، دەستەی ئاماری هەرێم ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی هەلی کار ڕادەگەیەنێت بە ناونیشانی: https://census-job-krd.com

ئەم فۆڕمە بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵی 2024 وەک بژمێڕ (عداد), کە لە ڕۆژانی 6 و 7 و 8ـی ئەم مانگە کارا دەکرێت بەمەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی, بەپێ سنوری نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی (گەڕەک یان گوند).

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە بۆ هەموو دەرچوویەکی (زانکۆ و پەیمانگاکان) تەنها یەکجار دەتوان فۆڕم پێشکەش بکەن، بەڵام مەرج نییە هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەرێتەوە وەک بژمێر، چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت، دواتریش هەر لە هەمان مالپەڕ ڕاگەیاندن بۆ ناوەکان دەکرێت.

شایەنی باسە، ئەم هەوڵەی وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانە کە لە ڕۆژانی 16-17-18-19 ئەم مانگە دەسپێدەکات.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

04 Nov, 14:19


دوو زیندانى لە چاكسازی گەورانی سلێمانی هەڵاتن

لە کاتی گواستنەوەیان بۆ دادگای سلێمانی، دوو زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانی هەڵاتن.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەك لە چاكسازی گەورانی سلێمانی رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ دوو زیندانى لە كاتی گواستنەوەیان لە چاكسازی گەورانەوە بۆ دادگای سلێمانی بۆ لێكۆڵینەوە بە هاوكاری چەند كەسێك هەڵاتوون، بەڵام دوای نزیكەی سەعاتێك توانراوە لەلایەن هێزی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر بكرێنەوە."

هەر بە پێی ئەم سەرچاوەیە، ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت سەبارەت بە چۆنێتی هەڵاتنیان و ئەو كەسانەی كە هاوكاریان كردوون، هیچ زانیارییەكیش سەبارەت بەو كەسانەی كە هاوكارییان كردوون ئاشكرا نەكراوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

04 Nov, 14:13


میدیای یەکێتی
ئەندامانی لیژنەی تایبەتی یەکێتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم، قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتیی دەکات و ئەندامەکانی پێکهاتوون لە:
دەرباز کۆسرەت رەسوول، نزار ئامێدی، رێواس فایەق و رزگار حاجی حەمە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

04 Nov, 13:49


دەرکردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا لە لایەن هاوڵاتیانەوە، بەهۆی ئەوەی رووداوی بارانبارین و لافاوه‌كه‌ی ڤالێنسیا لە ئیسپانیا، هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو بەشێکی کارەساتەکە بە "كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت" دەزانن، بەم هۆیەوە له‌كاتی سه‌ردانیكردنی پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات بۆ ناوچه‌كه‌، هاوڵاتیان زۆر بەتورەییەوە رووبەروی بونەوە و قوڕ-بارانیان كرد و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بە بەرد و شەق تێهەڵدان ده‌ركرد.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

04 Nov, 13:34


مەسرور بارزانی: پێویستە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت

ئەمڕۆ دووشەممە‌ 4ی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق کۆبووەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە رێکار و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

هەردوولا "هاوڕابوون لەسەر گرنگیی لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کار و پرۆژە خزمەتگوازارییەکانی بدات و خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات."

سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە "پێویستە پێکهێنانی حکوومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت".

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و دوورخستنەوەی لێکەوتەکانی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

04 Nov, 11:54


- پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری ئەوقاف :

- حکومەت خزمەتی زۆری کردووە، پارتی هێڵی سوری لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە"

- دوای یەکلایکردنەوەی تانەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، دەست دەکەین بە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان.

- ناکرێت لەناو حکومەت بیت و لەهەمان کاتیشدا ئۆپۆزسیۆن بیت.

- ستراتیجی پارتی بەهێزکردنی حکومەت و قەوارەی هەرێمە.

- لە ڕابردوو حکومەت خزمەتی زۆری کردووە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

03 Nov, 20:24


🔴بانكی بازرگانی عێراق گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ئیمزا كرد
‌-
🔴بانكی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) رایگه‌یاند كه‌ گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ئیمزا كردووه‌ بۆ ته‌وتینكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌.
🔴ئه‌مشه‌و بانكی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "بانكی بازرگانی عێراق واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری‌ من بۆ خۆجێیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
🔴له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "بانكی بازرگانی عێراق واژۆكردنی گرێبه‌ستی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری‌ من بۆ (ته‌وتین) خۆجێیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ نێوان بانكه‌كه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
🔴راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ "به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی و به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌، سه‌باره‌ت به‌ پێویستی به‌شداری بانكی بازرگانی عێراق له‌ پڕۆسه‌ی خۆجێیكردنی مووچه‌ی رۆڵه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی‌ عێراق".

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

02 Nov, 19:28


روونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە، لە بارەی پشووی سبەی

لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر، تیمەکانی سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەموو جۆرە ئامادەکارییەک و ڕێوشوێنێکی پێویستیان بۆ وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ گرتۆتەبەر و تەواوی چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و ئاوەڕۆكانی شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکەکانى سەنتەرى شار و دەرەوەى شار و کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران پاککراوەتەوە.

ئەوە جگە لەوەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی داڕشتنی ئەو پلان و بەرنامە و ڕێگه‌ چارەسەرییانەی لە سنووری پارێزگاکەمان بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و چارەسەرى هۆکارەکانى دروستبوون و هەر ئەگەرێکى نەخوازراو چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگی جیاجیا ئەنجامدراون لە دروستکردنی ئاوەڕۆیی لوولەیی و فراوانکردن و پاککردنەوەی ڕێرەى ئاوى سروشتى باران و ئاوى قورس و کەندەکان و دروستکردنی چەندین بەنداو، کە لە ئێستادا بەشێکیان تەوابوونە و بەشێکی تریشیان بەڕێژەی جیاواز لە بواری جێبەجێکردندا، توانراوە ئیدارەی حاڵەتەکانی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارینانە بدرێت و کۆنتڕۆڵی بکرێت کە لە شارەکەمان داباریوە.

بۆیە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنییا دەکەینەوە، هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە و تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی، پشتیوان بە خودای گەورە هەموو لایەک سەلامەت دەبن، سەبارەت بە پشووی سبەیش، وەک پارێزگای هەولێر، هیچ هۆکارێک بە پێویست نابینین تاکو بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2024.11.3 بکرێت بە پشوو، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2024.11.2

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

02 Nov, 14:17


سەرەڕای هۆشدارییەکانی مەترسی دروستبوونی لافاو؛ بەشێک لە هاونیشتمانیان لە ژێر پردی سەیداوەی هەولێر ئۆتۆمبێلیان ڕاگرتووە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

01 Nov, 15:34


محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە هەڕەشەکانی ئیسرایل بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و کراوە هەردوو لا هاوڕا و هاو هەڵوێست بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا باسلەوەکراوە، پێویستە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەوڵی تەواوی خۆیان بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست بدەن و کاربکرێت بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ ئەو هاوڵاتییانەی ئاوارەبوون یان زیانیان بەرکەوتووە و جەخت لە دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوەی فەلەستین کرایەوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سودانیدا هاتووە، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێکارەکانی کاراکردنی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکان و رێککەوتنە هاوبەشەکان لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و گەشەپێدان تاوتوێکران.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

01 Nov, 13:53


سودانی لە تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوویەوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

01 Nov, 13:53


سودانی لە تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوویەوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

01 Nov, 13:53


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمێک پێش ئێستا بۆردوومانی خواکورک سین و بەربزێن و بێرمکیان کرد لە برادۆست

کاتژمێرێک پێش ئێستاش رێگەی کورتەک و گوندی بۆڵێ یان لە بناری قەندیل بۆردوومانکرد، تائێستا فڕۆکەکان بە ئاسمانی قەندیل و برادۆست دەسوڕێنەوە .

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

01 Nov, 13:42


سودانی لە تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوویەوە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

01 Nov, 12:06


سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق: ئێمە هەڵوێستی خۆمان بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و لوبنان دووپات دەکەینەوە و بە وتار و دروشم ڕازی نابین بەڵام لەگەڵ سەرجەم پەرلەمانە عەرەب و نێودەوڵەتییەکان کار دەکەین و گوشار دەخەینە سەر بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەست

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

01 Nov, 10:43


محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە ئەنقەرە

وابڕیارە پاش کەمێکی تر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبێتەوە

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 19:11


#مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێدرا

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 18:21


بەئامادەبوونی 183 پەرلەمانتار، خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 17:16


وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی به‌ سه‌رپه‌رشتی ته‌یف سامی کۆبویەوە ودەرکەوت کێشەی موناقەلە دروستبووە به‌رده‌ئەوەش هۆکارە بۆ دواخستنی ته‌مویلی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌یف سامی گوویەتی له‌ موناقەلە (جێگۆڕكێی پارە) كه‌ بریتییه‌ له‌ پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچەی فەرمانبەران کێشەهەیە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌دوای چاره‌سه‌ربوونی
بایۆمه‌تری، له‌ئێستادا پرسی موناقه‌له‌ بووه‌ته‌ کێشەیەکی دیكه‌ی ته‌یف سامی، كه‌ رێگرە ئه‌و پاره‌یه‌ سه‌رف بكرێت.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 16:32


لەپێشەنگای ئۆتۆمبێلەکانی سلێمانی کەسێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 15:30


ئەنجامی گەڕی یەکەم لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیە بوو:

مەحموود مەشهەدانی 153 دەنگ

سالم عیساوی 95 دەنگ

عامر عەبدولجەبار 9 دەنگ

دەنگی پووچەڵ: 14 دەنگ

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 15:26


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر کرد، کە هەستابوون بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزیکردن لە ژمارەیەکی (مارکێت و دەرمانخانە)؛ تۆمەتباران خەڵکی وڵاتی سوریان، پاش وەرگرتنی رەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران دەستگیر کران و دانیان نا بە تاوانەکانیان وە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە چەکیان بەکارهێناوە بۆ هەر هەڕەشەیەک کە رووبەروویان ببێتەوە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە پێی ماددەی (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی دراونەتە دادگا.

پۆلیسی هەولێر ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە، کە بە نیازی ئەنجامدانی تاوانن دەبێت بیر لە سزاکەی بکەنەوە چونکە لە ئێستادا کەس لە دەست یاسا و پۆلیس وهێزە ئەمنیەکان دەربازی نابێت.

#راگەیاندنی_بەرێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 15:19


🔴 مەحمود مەشهەدانی ١٠٠ دەنگی تێپەڕاند

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 15:19


دەنگی جیاکراوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تائێستا:

- مەحمود مەشهەدانی 80 دەنگ

- سالم عیساوی 50 دەنگ

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 14:59


پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە. بە ئەگەرێکی زۆرەوە محموە مەشهدانی دبێتە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 14:19


کەمێک
پێش ئێستا بە بەشداری 195 پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 13:11


سەرکەوت شەمسەدین راوێژکاری بافڵ تاڵەبانی، دەڵێت: بافڵ تاڵەبانی لە کوردستان سەردەمێکی نوێی سیاسەتی دەستیپێکرد، کە بۆ دەیان ساڵی داهاتوو سیستەمی حوکمرانی هەرێم دەگۆڕێت، هەرچەندە ئەمە کەمێک قورسە کاتی دەوێت، هاوکات پێویستی بەمامەڵەی وریا و ژیرانە هەیە بۆ رێگری لەهە تەقینەوەیەکی سیاسی

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

31 Oct, 12:50


ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە..

بڕی زیاتر لە(١٦کیلۆ گرام) شانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراو هاوکات (٤٣) تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.

لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو ٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ لە ژمارەیەک چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەر چوار بنکەی (دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمەران)ـی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا (٤٣)گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن و هەروەها زیاتر لە (١٦)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.

بڕی ئەو ماددانەی لەم چاڵاکیانەدا دەستی بەسەر داگیراوە بریتین لە:
١- (١٣ کیلۆ/گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).
٢- (٣ کیلۆ/گرام) لە جۆری (ماریجوانا).
٣- (١٧٢ /گرام) لە جۆری (هیرۆین).

ژمارەیەك لە دەسگیرکراوەکان کەسانی گەورە بازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشی تێدایە و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Oct, 20:38


سودانی: گەندەڵی لەهەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت ریشەكێش دەكەین

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی پرسی گەندەڵی، رایگەیاند:

🔴 حكومەت چارەسەركردنی دۆسیەكانی گەندەڵی كردووەتە كاری لەپێشینەی خۆی.

🔴 بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵكاران و پرسی گەندەڵی لەسەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەتی عیراق ریشەكێش دەكەین.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Oct, 19:12


سەنتەری گوندی گوهەرز لە سنوری ئامێدی لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج و زیانێکی زۆری بە ماڵی هاوڵاتیان گەیاندوو

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Oct, 19:12


سەنتەری گوندی گوهەرز لە سنوری ئامێدی لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج و زیانێکی زۆری بە ماڵی هاوڵاتیان گەیاندوو

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Oct, 19:12


سەنتەری گوندی گوهەرز لە سنوری ئامێدی لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج و زیانێکی زۆری بە ماڵی هاوڵاتیان گەیاندوو

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Oct, 19:12


سەنتەری گوندی گوهەرز لە سنوری ئامێدی لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج و زیانێکی زۆری بە ماڵی هاوڵاتیان گەیاندوو

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Oct, 19:12


سەنتەری گوندی گوهەرز لە سنوری ئامێدی لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج و زیانێکی زۆری بە ماڵی هاوڵاتیان گەیاندوو

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

27 Oct, 14:24


تورکیا پیرۆزبایی لە یەکگرتوو دەکات

#بوار
کونسوڵی تورکیا سەردانی ئەمینداری یەکگرتوو دەکات و پیرۆزبایی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە یەکگرتووی ئیسلامی دەکات.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەكشەممە، بەرواری 27/10/2024، صلاح الدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە (ئێرمان تۆپچو) کونسوڵی گشتی كۆماری تورکیا لە هەولێر کرد.

کونسوڵی تورکیا پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنیان لە یەکگرتوو كردووەو هیوای سەقامگیری هەرێمی كوردستانیان خواستووە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

26 Oct, 13:54


بزانە چی دۆزراوەتەوە


شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنی عێراق ڕایگەیاند :

جگە لە بەیاننامەکەی دوێنێ هەینی، سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکەی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی عێراقی لە کەرتی بەڵکانە لە ڕۆژهەڵاتی سەلاح الدین ئەنجامیاندا.

لەگەڵ یەکەم ڕووناکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزێک بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی مەیدانی لەلایەن فەرماندەکەی و ئەندامانی ئازا و یەدەگی بەڕێوەبەرایەتییەوە لە هەواڵگری سەربازی دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای شوێنی هێرشە ئاسمانییەکە ، و دۆزینەوەی... (4) تەرمی تیرۆریستان هەروەها هێزەکە توانی... هەڵوەشاندنەوەی (3) پشتێنەی تەقەمەنی پوچەلبکاتەوە جگە لە دۆزینەوەی چەک و کەرەستەی لۆجستی و ئامێر و بەڵگەی تاوان و کەرەستەی دیکە لەناو تونێلێکی زۆر قووڵ لە یەکێک لە شاخەکاندا ..

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

26 Oct, 13:54


بزانە چی دۆزراوەتەوە


شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنی عێراق ڕایگەیاند :

جگە لە بەیاننامەکەی دوێنێ هەینی، سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکەی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی عێراقی لە کەرتی بەڵکانە لە ڕۆژهەڵاتی سەلاح الدین ئەنجامیاندا.

لەگەڵ یەکەم ڕووناکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزێک بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی مەیدانی لەلایەن فەرماندەکەی و ئەندامانی ئازا و یەدەگی بەڕێوەبەرایەتییەوە لە هەواڵگری سەربازی دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای شوێنی هێرشە ئاسمانییەکە ، و دۆزینەوەی... (4) تەرمی تیرۆریستان هەروەها هێزەکە توانی... هەڵوەشاندنەوەی (3) پشتێنەی تەقەمەنی پوچەلبکاتەوە جگە لە دۆزینەوەی چەک و کەرەستەی لۆجستی و ئامێر و بەڵگەی تاوان و کەرەستەی دیکە لەناو تونێلێکی زۆر قووڵ لە یەکێک لە شاخەکاندا ..

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

26 Oct, 13:54


بزانە چی دۆزراوەتەوە


شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنی عێراق ڕایگەیاند :

جگە لە بەیاننامەکەی دوێنێ هەینی، سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکەی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی عێراقی لە کەرتی بەڵکانە لە ڕۆژهەڵاتی سەلاح الدین ئەنجامیاندا.

لەگەڵ یەکەم ڕووناکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزێک بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی مەیدانی لەلایەن فەرماندەکەی و ئەندامانی ئازا و یەدەگی بەڕێوەبەرایەتییەوە لە هەواڵگری سەربازی دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای شوێنی هێرشە ئاسمانییەکە ، و دۆزینەوەی... (4) تەرمی تیرۆریستان هەروەها هێزەکە توانی... هەڵوەشاندنەوەی (3) پشتێنەی تەقەمەنی پوچەلبکاتەوە جگە لە دۆزینەوەی چەک و کەرەستەی لۆجستی و ئامێر و بەڵگەی تاوان و کەرەستەی دیکە لەناو تونێلێکی زۆر قووڵ لە یەکێک لە شاخەکاندا ..

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

26 Oct, 13:54


بزانە چی دۆزراوەتەوە


شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنی عێراق ڕایگەیاند :

جگە لە بەیاننامەکەی دوێنێ هەینی، سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکەی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی عێراقی لە کەرتی بەڵکانە لە ڕۆژهەڵاتی سەلاح الدین ئەنجامیاندا.

لەگەڵ یەکەم ڕووناکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزێک بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی مەیدانی لەلایەن فەرماندەکەی و ئەندامانی ئازا و یەدەگی بەڕێوەبەرایەتییەوە لە هەواڵگری سەربازی دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای شوێنی هێرشە ئاسمانییەکە ، و دۆزینەوەی... (4) تەرمی تیرۆریستان هەروەها هێزەکە توانی... هەڵوەشاندنەوەی (3) پشتێنەی تەقەمەنی پوچەلبکاتەوە جگە لە دۆزینەوەی چەک و کەرەستەی لۆجستی و ئامێر و بەڵگەی تاوان و کەرەستەی دیکە لەناو تونێلێکی زۆر قووڵ لە یەکێک لە شاخەکاندا ..

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

26 Oct, 13:35


پەیامێك لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە:

سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج. داوا لە هەموو لایەك دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان. پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دەکات.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

26 Oct, 13:16


رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی تەقەی تێکەوت
ژین نیوز تایبەت

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن یەکێک لەو لایەنانەی ناڕازی بوو لە ئەنجامەکان رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی بوو، سەرەتا گوتیان ئەنجامەکان رەتدەکەینەوە و بەشداری لە حکومەت و پەرلەمان ناکەین،بەڵام ئەمڕۆ رەوتەکە بووە بە دووبەرە و کێشەی بۆ دروست بووە

بەدەل بەرواری،کاندیدی سەرکەوتووی رەوتی هەڵوێست  دەڵێت: گۆڕەپانەکە بۆ ساختەچییەکان جێناهێڵین و دەچینە پەرلەمان،بەڵام وەک وەڵامێل بۆ بەدەل بەرواری  ئێستا سەردار قادر وتەبێژی هەڵوێست رایگەیاند: بەشداری پەرلەمانی دیزاینکراو ناکەین.

بەدەل بەرواری کاندیدی دەرچووی ڕەوتی هەڵوێست و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕەوتە ئەوەی لە لاپەڕەی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە ئەوان گۆڕەپانەکە جێناهێڵن و ڕەوتی هەڵوێست ئەگەر یەک کورسیش بە دەست بێنێت بەشدار دەبێت لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، گۆڕەپانەکە بۆ ساختەچییەکان جێناهێڵێت.  


 هاوکات ەفەرمی سەردار قادر وتەبێژی هەڵوێست گوتی: بەشداری پەرلەمانی دیزاینکراو ناکەین. 

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Oct, 19:33


کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست، هەڵوێست وەردەگرن

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانیی ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:

ڕەتکردنەوەی پەرلەمانی ساختە
گفتوگۆکردن لەسەر ساختەکاری ڕێکخراو…
هەڵوێست وەرگرتن دژی ساختەکاری و پەرلەمانی ساختە.
تاتوێی ئەو ساختەکاریە گەورەمان کرد کە لێمانکراوە.
ڕەتکردنەوەی پەرلەمانی ساختەو دەنگی ساختە.. ئامانجی هاوبەشمانە..

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Oct, 18:24


کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست، هەڵوێست وەردەگرن

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانیی ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:

ڕەتکردنەوەی پەرلەمانی ساختە
گفتوگۆکردن لەسەر ساختەکاری ڕێکخراو…
هەڵوێست وەرگرتن دژی ساختەکاری و پەرلەمانی ساختە.
تاتوێی ئەو ساختەکاریە گەورەمان کرد کە لێمانکراوە.
ڕەتکردنەوەی پەرلەمانی ساختەو دەنگی ساختە.. ئامانجی هاوبەشمانە..

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Oct, 17:48


لەسەر کۆمێنتێکی فەیسبووک 7 کەس برینداربوون

نیوەرۆی ئەمرۆ دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی ناحیەی دارەتووی سنوری قەزای بەردەرەش لەسەر پۆستێکی فەیسبووك کێشە دروستبووە و بەهۆیەوە 7 کەس بریندار بوون

بەرێوبەری پۆلیسی بەردەرەش رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوەکانمان بۆمان دەرکەوتووە رووداوەکە لەسەر کۆمێنتی فەیسبووک بووە و ئامۆزای یەکترین، وتیشی لەسەر رووداوەکە 3 کەس بە فەرمانی دادوەر گیراون و لیکۆلینەوە بەردەوامە.

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Oct, 17:04


ساتی بۆردومان کردنی سنوری کەرکوک کە تیایدا ٤ چکەداری داعش کرانە ئامانج

شانەی ڕاگریاندنی ئەمنی عێراق ڕایگریاند :

بە بەدواداچوونی تەکنیکی چڕ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، زانیاری دروست و هەوڵی مەیدانی بەردەوام بۆ دەستنیشانکردنی شوێن و جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش کە پێکهاتبوون لە (4) ئەندام لە ناو مۆڵگەیەک لە کەرتی “بەڵکانە” لە ناو کەرتی سەلاح الدینی ڕۆژهەڵات، .
دوای پچڕان و شیکردنەوەی زانیارییەکان، و چڕکردنەوەی هەوڵی تەکنیکی لەلایەن شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف ١٦ ئەمڕۆ هەینی، هێرشێکی ئاسمانی ورد و سەرکەوتوویان ئەنجامدا دەستگیرا بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنیدا ..

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Oct, 14:57


کەسێک بە تۆمەتی هەڵخەڵتاندنی 150 ژن دەستگیرکرا
-

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند لە پارێزگای بەسرە کە تۆمەتبار بووە بە هەڵخەڵتاندنی 150 ژن.

ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2024، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، "لە بەسڕە پیاوێک دەستگیرکراوە، هەر ژنێکی بۆ هەڵکەوتبێ لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان رووبەڕوو بۆ وەرگرتنی پارە فریویداون یان رەشبگیری پێکردوون، کەسەکە رۆحانی بووە، لەو رێگەیەوە کاری کردووە بەهۆیەوە، زیاتر لە 150 ژن کەوتوونەتە داوەکەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی لە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن دیناری عێراقی لە هەر قوربانییەک وەرگرتووە، لە بەرامبەر ئەو کارە گوماناوییەی کە ئەنجامی داوە".

Zheen News : هەواڵی بەپەلە🔴

25 Oct, 14:48


وێنە: حاجی ئۆمەرانن؛ بەفرێکی زۆر باریوە و پاسەوانانی سنوور زنجیل لە تایەکانیان دەبەستن بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگا ببڕن