Wishe press @wishepress Channel on Telegram

Wishe press

@wishepress


"وشە" ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانيی سەربەخۆیە لە هەرێمی كوردستان.
ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەو پڕۆژەیەدا بە ئینتیما و بۆچوونی سیاسیی جیاوازەوه‌ كۆ بوونەتەوە، بە مەبەستی خزمەتگەیاندن بە دیموكراسی و فراوانكردنی ئازادییەكان و گەیاندنی زانیاری.

Wishe press (Kurdish)

وشە پرۆژەیەكی ڕۆژنامەوانی و سیاسی لە هەرێمی کوردستانە. ئەم پرۆژەیە تایبەتی ژمارەیەکی لە رۆژنامە نووسان هاتووە، کە لە خزمەتگەیاندن بە دیموکراسی و جیاوازبوونی سیاسی دەبێت. بەرهەمچوونی وشە، ئەمانەی خزمەتگوزارییەکانیانی بەردەست دەکات بۆ بینینی زانیاری و بەرهەمهێنانی ئازادییەکان. ئەم بڕوانامەیە تاقۆبەتی بۆ هەموو ئەوانی کە دەتوانن لەسەر زانیاری و پیشاندانی وەرزشی، سیاسی و فرۆشی بەردەست بیت.

Wishe press

19 Jan, 14:39


پارێزەری پێگە‌ی کورد

Wishe press

19 Jan, 14:13


🔴بۆچی لەو كاتەدا مەسروور بارزانی ئەو جووڵە دیپلۆماسیانە دەكات؟

🔴چی لە دۆخەكە دەگۆڕێت و وڵاتان چۆن حیسابی دەكەن؟

.
.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177529&Jor=4

Wishe press

19 Jan, 13:45


مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە عەمانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەگەڵ خاوەنشكۆ شا عەبدوڵای دووەم شای شانشینی ئوردن كۆبووەوە.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریكاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی كوردستان و دەرفەتەكانی فراوانكردنی لە بوارە جیاوازەكاندا كرا.

خاوەنشكۆ شا عەبدوڵای دووەم، سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك مەسعوود بارزانی دەربڕی.

مەسروور بارزانی دووپاتی لە گرنگیی پتەوكردنی پێوەندیی دۆستانەی ئوردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق لە هەموو بوارەكاندا كرد.

هەوڵەكانی شانشینی هاشمیی ئوردنی بە ڕێبەرایەتیی خاوەنشكۆ شا عەبدوڵای دووەم بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز نرخاند.

لەبارەی بارودۆخی سووریاش، سەرۆك وەزیرانی كوردستان دووپاتی كردەوە كە ئاسایش و سەقامگیری سووریا، بۆ سەقامگیریی ناوچەكە زۆر گرنگە، هەروەها دووپات لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەزە و گەیشتن بە ئاشتییەكی گشتگیر لە سەرانسەری ناوچەكەدا كردەوە.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177533&Jor=14

Wishe press

19 Jan, 13:16


لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەدواداچوون بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان بەردەوامە و بەڕێوەبەری شارەدێی گوێری دەڵێت، 41 پاڵاوگەی "پێلەقە"مان داخستووە.

مەسعود نووری بەڕێوەبەری شارەدێی گوێڕ دەڵێت: لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەڵمەتێكمان دەست پێ كردووە و هەر كەسێك پابەندی ڕێنوێنییەكانی پاكڕاگرتنی ژینگەی كوردستان نەبێت، ڕووبەڕووی یاسا و لێپرسینەوەی دەكەین. گوتیشی: تا ئێستە سێ پاڵاوگەمان داخستووە كە لە دەرەوەی ڕێنوێنییەكان كاریان كردبوو.

ڕاشی گەیاند، بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و لایەنە پێوەندیدارەكان، مانگێكە بە چڕی بەدواداچوون دەكەین، لەم ماوەی ڕابردووشدا 41 پاڵاوگە كە بە "پاڵاوگەی پێڵەقە" ناسراون، داخستووە و دەست بەسەر كەلوپەلەكانیاندا گیراوە.

مەسعوود نووری بۆ كوردستان 24 گوتیشی: هەر پاڵاوگەیەك یەكجار ئاگادار دەكرێتەوە، ئەگەر پابەند نەبوو، ئەوە دەستبەجێ دادەخرێت، "لەم ماوەیەدا نزیكەی 10 پاڵاوگەش دراونەتە دادگا".

بەڕێوەبەری شارەدێی گوێڕ ئاماژەی بەوەش دا، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی هەولێر هۆشداریمان داوەتە پاڵاوگەكان، بۆ ئەوەی پاشماوەكانیان وەك نەوت و كەلوپەلی تر فڕێ نەدەنە ناو ژینگە، دەبێت لە ناوخۆی پاڵاوگە بەشێوەیەكی زانستییانە چارەی بكەن. https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177527&Jor=14

Wishe press

19 Jan, 12:49


سێ وه‌زیر له‌ حكوومه‌تی نەتەنیاهۆ كشانه‌وه‌


.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177528&Jor=1

Wishe press

19 Jan, 11:46


سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند، ئەگەر تا چوارشەمووی داهاتوو پەرلەمان كۆ نەبێتەوە، دەست لە بەڕێوەبردنی یەكەم دانیشتن دەكێشێتەوە.

بە پێی نووسراوێك كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە، محەمەد سلێمان سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ تەواوكردنی كۆبوونەوەی یەكەم تایبەت بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

لە نووسراوەكەدا وادەی كۆبوونەوەكە رۆژی چوارشەمی داهاتوو دیاری كراوە.

محەمەد سلێمانی لە كۆتایی نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر كۆبوونەوەكە رێكنەخرێت، پەرلەمانتاران بەرپرسیارێتی یاسایی هەر لێكەوتەیەك دەگرنە ئەستۆ كە لە داهاتوودا روو دەدات.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177525&Jor=14

Wishe press

19 Jan, 11:19


ئاگربه‌ستی غه‌زه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ستی پێ كرد..
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177524&Jor=1

Wishe press

19 Jan, 11:01


بڕیارە شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس سەردانی سویسرا بكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی كانوونی دووەم، شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكات، بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس سەردانی سویسرا دەكات.

شاندەكە لە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی سەرۆكی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە، محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و نزیكەی 20 وەبەرهێن و بازرگانی گەورەی كوردستان پێكهاتووە.

كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، كۆڕبەندێكی ساڵانەیە و زۆرینەی سەرۆك، بەرپرسانی وڵاتانی دنیا، گەورە بازرگان و وەبەرهێنەران تێیدا بەشدار دەبن، هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی دنیا لەم كۆڕبەندەدا بەشدار دەبێت.

ساڵی رابردوو لە میانەی بەشداریی لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان زیاتر لە 45 كۆبوونەوەی سیاسی و ئابووری لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی دنیا ئەنجام دا.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177520&Jor=14

Wishe press

19 Jan, 10:41


پارتی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان خۆی نوێ دەکاتەوە ..

Wishe press

19 Jan, 10:15


بەپەلە.. سەرۆكی حكوومەتى كوردستان و سەرۆكی ئیمارات كۆبوونەوە.
.

مەسروور بازانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، لەگەڵ خاوەنشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات كۆبووەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی كانوونی دووەم، لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خاوەنشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات كۆبووەوە.

دواین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد و دووپاتیان لە پتەوكردنی زیاتری پێوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوكاری و هاوئاهەنگی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە.

https://www.facebook.com/share/p/18CwE4FSWh/?mibextid=wwXIfr

Wishe press

19 Jan, 09:58


ئەو روفاتانەی دۆزراونەتەوە زۆربەیان ژن و منداڵی كوردن كە لە كاتی شاڵاوی ئەنفال لە ساڵی 1988 لەلایەن رژێمی سەدام حوسێنەوە ئەنفال كراون...
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177513&Jor=14

Wishe press

19 Jan, 09:32


كاتی هاتنی بەنزین لە عێراقەوە بۆ كوردستان دیاری كرا..
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177515&Jor=14

Wishe press

19 Jan, 09:11


لەبارەی مووچە زانیاری نوێ دەدات..

Wishe press

19 Jan, 08:36


ئەمڕۆ وەزیری دارایی بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا..
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177514&Jor=14

Wishe press

19 Jan, 08:03


رۆیشتن بە پێ مرۆڤ لە خەمۆكی و چەندان نەخۆشیی تر دوور دەخاتەوە..
.
.
بەپێی توێژینەوەیەك ئەو كەسانەی رۆژانە بە پێ دەڕۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە جۆرەكانی خەمۆكی كەمترە، یارمەتیی كۆنترۆڵكردنی فشاری خوێن و شەكرەش دەدات.

برونۆ بیزۆزیرۆ كە توێژەرێكی ئیسپانییە، توێژینەوەیەكی لەبارەی كاریگەرییەكانی رۆیشتن بە پێ لەسەر مرۆڤ ئەنجام داوە و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، ئەو كەسانەی رۆژانە حەوت هەزار هەنگاو بە پێ دەڕۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە جۆرەكانی خەمۆكی بەرێژەی 31% كەمترە.

توێژینەوەكە لەسەر 96 هەزار كەس ئەنجام دراوە كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 91 ساڵدا بووە، دوای چاودێریكردنیان بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، دەركەوتووە ئەو كەسانەی رۆژانە حەوت هەزار هەنگاو یان زیاتر بە پێ دەڕۆن، كەمتر تووشی خەمۆكی و جۆرەكانی دەبن.

هاوكات بەپێی توێژینەوە زانستییەكان، رۆیشتن بە پێ وەك كاری رۆژانەی مرۆڤ، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن و رێكخستنی شەكرە و یارمەتیدەرە بۆ كاری سییەكان و لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان مرۆڤ دەپارێزێت.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177511&Jor=9

Wishe press

19 Jan, 07:40


نرخی دراوی ئەمڕۆ..

Wishe press

19 Jan, 06:47


بڕیارەكەی حكوومەت بۆ خانەنشینی لە بەرژەوەندیی خەڵكە


.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177506&Jor=14

Wishe press

19 Jan, 06:06


ئەمڕۆ لیژنەی دەرخستنی راستییەكان بۆ مووچە دەست بەكارەكانی دەكات


.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177502&Jor=1

Wishe press

18 Jan, 21:29


وەکو بەرهەڤی بو نەورۆزێ و جوانکرنا سیمایێ باژێری، ل ئاکرێ چەند کارەکێن نوێ دهێنەکرن، ژ وانان بەرفەهکرنا رێیا ل سەرێ گری دچیتە سیپە.

بلند رزا، سەڕۆکێ باژێرڤانی ئاکرێ دیارکر کو ئەوان دەست ب چەند کارەکێن نوێ ل ئاکرێ کر و گوت: ئەڤڕۆ ل گەل هژمارەکا ئەندازیارێن باژێرڤانیێ و دەڤەرداریا ئاکرێ مە دیڤچوونا کارێن، کارکرنا رێرەوێ دهێتە ڤەکرن ل سەرێ گری بۆ چواریانا سیپەیێ ئاکرێ کر، کو وەکو کار ئاسانی بۆ هاتن و چونا گەشتیاران ژبۆ دەڤەرا ئاکرێ ب تایبەتی ل نەورۆزێ و بهارێ دا.

زێدەتر گوت، حکومەتا هەرێما کوردستانێ بەردەوام کاردکەت ژبۆ پێشخستنا کەرتێ گەشت و گوزارێ ل دەڤەرێ و ل نێزیک ئەڤ پروژە دێ داوی هێت و جوانیەکا دی دەتە ئاکرێ.

نەورۆز سالانە ل ئاکرێ جودا و جیاواز دهێتەکرن، ئەڤ سالە ژی وەکو هەرجار ل ئاکرێ دێ ب رەنگەکێ جیاواز پێشوازی ل نەورۆزێ هێتەکرن.

ئاکرێ ئێک ژ قەزایێن مەزن یێن کوردستان و پارێزگەها دهوکێ یە، پتری 219 هزار کەس تێدا دژین، پێکدهێت ژ سێ ناحی و پتری 100 گوندێن ئاڤەدان. دەڤەرەکا چیایی و سروشتی و گەشتیاری یە، رەنگ و کەلتورێن جودا تێدا هەنە.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177477&Jor=1

Wishe press

18 Jan, 21:03


مامۆستایەكی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی جۆرج واشنتن گفتوگۆی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەمەریكی "فۆرێن ئەفێرز" كردووە.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177500&Jor=2

Wishe press

10 Jan, 19:10


لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، ئیلۆن ماسك، ملیاردێری گەورەی ئەمەریكی داوا دەكات بە تەواوی حەماس لەناو ببرێت، ئینجا دوای ئەوە غەزە ببووژێنرێتەوە، وەك چۆن كاتی خۆی ئەمەریكا بەو شێوەیە ئەڵمانیا و ژاپۆنی بووژاندەوە.
لە گرتەكەدا كە لە تۆڕی "X" بڵاوی كردووەتەوە، ماسك دەڵێت: نابێت بهێڵین حەباس بەردەوام بێت، چونكە ئەوان دەیانەوێت هەموو ئیسرائیل لەناو ببەن، بۆیە دەبێت ئێمەش لە ڕیشەوە كۆتاییان پێ بهێنین.
پێشنیازی ئەو ملیاردێرە ئەوەیە، یان هەموو حەماس بكوژرێن یان بگیرێن، گرینگ ئەوەیە كەسیان نەهێڵدرێتەوە، بۆ ئەوەی بەتەواوی كۆتاییان پێ بێت و بۆ ماوەیەكی درێژ ئاشتەواوی بەرقەرار بێت، ئینجا دوای ئەوە بووژانەوەی ئابووری ڕوو لە غەزە بكات و بكرێتە شارێكی نموونەیی.
ئیلۆن ماسك هەموو گەشەی ئەڵمانیا و ژاپۆنی دوای جەنگی جیهانیی دووەم بۆ ئەمەریكا دەگەڕێنێتەوە كە سیستەمی خوێندنی گۆڕین و دەرفەتی بووژانەوەی پێ دان، ئەمەش نموونەیەكی باشە بۆ شاری غەزە.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177112&Jor=1

Wishe press

10 Jan, 17:57


چاودێران: یەکڕیزیی کورد لە بەغدا کاریگەری گرنگ و دەستکەوتی دەبێت

.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177111&Jor=14

Wishe press

10 Jan, 17:03


هێڵی ئاسمانیی هەولێر ئەسینا كرایەوە


.
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177110&Jor=1

Wishe press

10 Jan, 16:18


مەلیكە كەوتە سەر شەقام

رووداوەکە ئەمڕۆ لەڕێی هەڵەبجە بووە، دوای ئەوەی رێگایان پێ درا بێنە دەرەوە.

https://www.facebook.com/share/p/18UHVQ6qrd/?mibextid=wwXIfr

Wishe press

10 Jan, 15:42


سبەی كۆبوونەویەكی نائاسایی گرنگی حكوومەت فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت


.
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177109&Jor=14

Wishe press

10 Jan, 15:09


تیكتۆكەرێک بە خواردن دەیان كەس دەكاتە قوربانی


.
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177108&Jor=6

Wishe press

10 Jan, 14:56


"خوایە بۆ خاتری ناوە جوانەکانت باران ببارێنە" ئەمە دوعای هەموو شارەزوورییەکە و لە ڤیدیۆکەدا وردتر دەیبینن

Wishe press

10 Jan, 14:02


د. فەرهاد تۆفیق وتەبێژی سۆسیال دیموکرات: ئەگەر دەورمان پی بدرێ حەزدەکەین بەشداری حکوومەت بکەین...

" کەس دژی یەک هەرێم و یەک حکوومەت و یەک پەرلەمان یەک هێزی پێشمەرگە، نییە.

" کارەکانی پێکهێنانی حکوومەت خێرا بووە.

Wishe press

10 Jan, 13:19


دوعا و نوێژ بۆ باران..

Wishe press

10 Jan, 12:41


دوای دوو رۆژ لە بۆردومانكردنی كۆبونەوەیەكی چەكدارانی داعش لە ئەشكەوتێكی زنجیرە چیای حەمرین و كوژرانی ژمارەیەك لە چەكدارەكان، پشكنینی پزیشكی دەریخست یەكێك لە كوژراوەكان جێگری والی كەركووكی ئەو رێكخراوەیە.

بۆردومانەكە فڕۆكەی جەنگی عێراق كردی و كۆبوونەوەیەكی چەكدارەكان بە ئامانج گیراوە.

ئەمڕۆ هەینی 10ی كانوونی دوەەم، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، دوای زانیارییەكی هەواڵگیری ورد و لە بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكان بۆ سەر ئەو ئەشكەوتە شەش چەكدار كوژران.

دواتر هێزە تەناهییەكان چوونەتە ناوچەكە و دەست بەسەر شەش مۆبایل و چەند پشتێنێكی بۆمبرێژكراو و ژمارەیەك چەكی جۆراو جۆر و فلاش میمۆری و نارنجۆكی دەستی و كارتی مۆبایل و دوربیندا گیراوە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، دوای توێكاری پزیشكی بۆ تەرمەكان دەركەوت یەكێك لە تەرمەكان تەرمی، "ماهیر حەمد سەڵب عوبەیدیە” كە ناسراو بە ئەبو عوبێدە، ئەو جێگری والی كەركووكی چەكدارانی داعشە.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177098&Jor=1&fbclid=IwY2xjawHt3P9leHRuA2FlbQIxMAABHY2Z4w5LNUkb74sPcCs0kpBRAPpIGKmBqXetjl_240FAS44C2mMib2yYFg_aem_pj8BrIQrR_ef5x35hSPbIA

Wishe press

10 Jan, 11:51


تەمەنی خانەنشینبوون گۆڕانکاریی بەسەردا دێت..
.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بڕیار لەتەمەنی خانە نیشینی دەدات.

نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی گوت، بەپێی كارنامەی دانیشتنی ژمارە یەكی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی یەكەمی یاسادانان لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، بڕگەی پێنجەمی كارنامەكە تایبەتە بە هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە نۆی ساڵی ٢٠١٤.

ئەو ئندامەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی، خاڵی سەرەكی هەموارەكە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و پێشنیازەكە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بكرێتەوە بە ٦٣ ساڵ كە ئێستە بەهۆی هەمواری یەكەمی یاساكە لە ساڵی ٢٠١٩ كراوەتە ٦٠ ساڵ..
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177102&Jor=3

Wishe press

10 Jan, 11:01


زیانەكانی ئاگرەكەی لۆس ئەنجلۆس 150 ملیار دۆلارە


.
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177103&Jor=1

Wishe press

10 Jan, 10:40


پارکێکی گەورەی تر لە هەولێر دروست دەکرێ..

Wishe press

10 Jan, 09:53


مەرجەكانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ خەڵكی سلێمانی قورستر بوو..

.

.

.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177101&Jor=14

Wishe press

10 Jan, 09:04


سەرۆکی وڵاتێک تووشی شێرپەنجە بووە و دەڵێت دەمرم..
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177099&Jor=1

Wishe press

10 Jan, 08:41


لە ڤیدیۆیەكدا كە لەم ماوەدا لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، جەواهیری باس لەو كڵاوە دەكات كە ماوەیەكی زۆر لەسەریدا بووە و لێی نوسراوە "قلبی لكردستان"، جەواهیری دەڵێت: بەرێككەوت بوو، لە سۆڤییەت لە كەسێكم كڕێ ئازەرباینجانی بوو.

لە ساڵانی رابردوودا چەندانجار وا باس كرا كە ئەو كڵاوەی سەری جەواهیری شاعیری دیاری عێراقی، دیاری سەركردەیەكی كوردە و ئەویش كوردستانی خۆش ویستووە و هەمیشە وەك رێزێك بۆ كوردستان كڵاوەكەی تا كاتی كۆچی دوای لەسەر بووە.

بەڵام لەم ماوەدا ڤیدیۆیەك بڵاوكرایەوە رۆژنامەنووسێك پرسیار لە جەواهیری شاعیر دەكات و دەڵێت: چیرۆكی ئەو كڵاوە چییە ماوەیەك لەسەری خۆی داناوە و لەسەری نوسراوە "قلبی لكردستان " .

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177097&Jor=4

Wishe press

09 Jan, 20:51


یەكخستنی میلیشیاكان لەگەڵ هێزە تەناهییەكانی عێراق دەست پێ دەكات


.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177092&Jor=1

Wishe press

09 Jan, 20:12


سووریای نوێ لە رێگەی سوودانییەوە چی گەیاندووەتە ئێران
.
.
.
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=177082&Jor=1

Wishe press

03 Jan, 11:58


سه‌رۆكى حكوومه‌ت چى بۆ سلێمانى كردووه‌


.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176763&Jor=4

Wishe press

03 Jan, 11:30


50 ساڵە بە ئاگر و ئاسن نان پەیدا دەکات..

Wishe press

03 Jan, 11:00


لە بەرەبەری گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، کۆمپانیاکان ترسیان لێ نیشتووە و بۆ پاراستنی سامانیان لە ئێران دوور دەکەونەوە.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176761&Jor=3

Wishe press

03 Jan, 10:01


دوا جار تیمەکان توانیان پردی گەڵی عەلی بەگ نۆژەن بکەنەوە و لە دوو رۆژی داهاتوودا هاتوچۆ بەسەر پردەکە دەست پێ دەکاتەوە.
.

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی بارهەڵگرێک لە پردی گەڵی عەلی بەگ، لە نێوان هەولێر-سۆران، پردەکە زیانێکی گەورەی بەرکەوتبوو و سەرووی 80% سەلامەتیی خۆی لەدەستدابوو بەڵام دوای چەندان رۆژ ماندووبوون و کاری تیمەکانی چاککردنەوە، دواجار توانیان نۆژەنی بکەنەوە.

تیمەکانی چاککردنەوەی رێگاوبان بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ کاریان کرد بۆ ئەوەی پردەکە راست بکەنەوە، چەندان تەکنیکی جیاوازییان تاقی کردەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ''وشە'' کەوتوون پردەکە چاک کراوەتەوە و لە دوو رۆژی داهاتوودا هاتوچۆ لەو پردە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینیش تیمێکی کاڤین گروپ ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی پڕدەکە قیرتاو بکەن و شوفێران بێ کێشە دەست بە هاتوچۆ بەسەرپردەکەدا بکەنەوە.

پێویستە بگوترێ هەفتەی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی گەورە کۆنترۆڵی خۆی لەدەست دا و خۆی کێشا بە دیواری بەرگریی پەردەکە و بووە هۆی ئەوەی هاتوچۆ لە پردەکە بپچڕێت چونکە مەترسیی داڕمانی هەبوو.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176759&Jor=14

Wishe press

03 Jan, 09:43


ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی رووداوێکی زۆر تاڵە بۆ کۆماری ئیسلامی و حەشدی شەعبی، چونکە بەهێزترین فەرماندەی سەربازییان لە لایەن ئەمەریکاوە کوژرا. تۆ ئەو رۆژەت لەبیرە
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176756&Jor=1

Wishe press

03 Jan, 09:11


نه‌جیبه‌ نه‌جیب، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق لەبارەی نەناردنی پشکی بودجەی هەرێم زانیاریی زۆر گرنگ ئاشکرا دەکات و پێی وایە ئەوەی بەرانبەر هەرێم دەکرێ تەنیا شەڕپێفرۆشتنە و بەغدا بە دەستبردن بۆ قووتی خەڵکی کوردستان نیازێکی خراپی جێبەجێ دەکات.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176758&Jor=2

Wishe press

03 Jan, 08:55


قەتەر لە رۆژی سێشەمەوە دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دیمەشق دەکاتەوە، هاوشێوەی تورکیا، قەتەرییەکان پێوەندیی تۆکمەیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریادا هەیە.
.

هێڵی ئاسمانیی قەتەر بڵاوی کردەوە دوای نزیکەی 13 ساڵ گەشتەکانی بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا دەست پێ دەکاتەوە، قەتەر دەبێتە یەکەم وڵات لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد کە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی بە فەرمی گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە دەست پێ بکاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئەو کۆمپانیایە، هەفتانە سێ گەشتی بۆ دیمەشق دەبێت و یەکەم گەشتیشی رۆژی سێشەم حەوتی ئەم مانگە دەبێت.

هێڵەکە ئاماژەی داوە کە لە نزیکەوە لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو ستانداردە پێویستەکانی سەلامەتی و ئاسایش و دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە جێبەجێ دەکرێن.

کۆمپانیاکە دڵخۆشە بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ دیمەشق و پێی وایە سووریا شوێنێکە گرنگییەکی مێژوویی و کلتووری گەورەی هەیە.

پێویستە ئاماژە بەو راستییەش بکرێت کە قەتەر دوای ڕووخانی حکوومەتی ئەسەد لە هەشتی کانوونی یەکەم، دووەم وڵات بوو، دوای تورکیا، باڵوێزخانەی خۆی لە دیمەشق کردەوە.

حکوومەتی قەتەر یەکێک بوو لە پشتیوانە سەرەکییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و لەم دواییانەشدا باس لەوە دەکرا کە بە هاوکاریی تورکیا رۆڵی گرنگیان لە پاڵپشتیکردنی دەستەی تەحریر شامدا هەبووە.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176757&Jor=1

Wishe press

02 Jan, 20:31


ئەم وەزیرەی پێشووی بەریتانیا كۆمەڵێك هۆكار بۆ ئەم قسەی دەهێنێتەوە...
.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176740&Jor=1

Wishe press

02 Jan, 19:08


خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم. ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٥/١/٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە ( ٢٠٢٥/١/٨ ) کۆتایی دێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.

Wishe press

02 Jan, 18:30


هەڵوێستی دارایی عێراق لە دوو كاتی جیاوازدا بۆ هەرێم و عێراق


.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176751&Jor=4

Wishe press

02 Jan, 18:00


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم، مانگرتنی خاون مۆلیدەكان لە پارێزگای كەركووك کە بە یەكێك لە دەوڵەمەندترین شارەكانی عێراق دادەنرێت لە رووی نەوتەوە، كەركووكی كردە شارێكی تاریك، مانگرتنی خاوەن مۆلیدەكانیش لە كاتێكدایە، كاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەم شارە دەوڵەمەندەی عێراق بە نەوت، زۆر كەمی كردووە.

مستەفا محەمەد، یەكێك لە دانیشتووانی گەڕەكی "حی واست"ی شارەكە رای گەیاندووە، خاوەن مۆلیدەكان مانیان گرتووە لە پێدانی كارەبا و هەڵكردنی مۆلیدەكانیان، ئەمەیش لە شارێك دایە كە بە شاری نەوت و دەوڵەمەندترینی عێراق ناسراوە بە نەوت، بووە بە شارێكی تاریك.

مستەفا ئەوەیشی گوت، مانگرتنی خاوەن مۆلیدەكان بەهۆی ئەوەیە كە دەیانەوێت نرخەكەی زیاتر بێت لە 15 هەزار دینار و ئەوەیش گەورەترین زوڵمە كە لە هاووڵاتییانی دەكەن و لە پێناو زیاتر دەوڵەمەندتر كردنی خۆیان و پڕكردنی گیرفانیان، لەو كاتەیدا حكوومەت ناتوانێت كارەبای نیشتمانی بۆ شارەكە دابین بكات.

لای خۆیەوە، سەعدوون خالید كە خاوەنی یەكێك لە مۆلیدەكانی كەركووكە رای گەیاندووە، مانگرتنمان بەهۆی پێنەدانی گازی پاڵپشتیكراوەوەیە، زیادكردنی نرخی ئەمپێری كارەباش لەم حاڵەتەدا كە حكوومەت گازی پاڵپشتیكراو دابین ناكات، مافی خۆمانە و مانگرتنیش ناشكێنین تا حكوومەت بەدەم داواكارییەكانمانەوە نێت.

خاوەن مۆلیدەكانی كەركووك داوا دەكەن كە نرخی ئەمپێر بەرز بكرێتەوە لەم مانگەدا، چونكە زەرەریانە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەكانیش نەیتوانیوە گازیان بۆ دابین بكات.

لای خۆشییەوە، قائیمقامیەتی كەركووك و سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی كەركووك بە "شەفەق نیوز"ی راگەیاندووە، خاوەن مۆلیدەكان كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجام داون و داوایان كردووە نرخی ئەمپێرێك كارەبا بۆ یەك سەعات بكرێتە 40 تا 45 دینار.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176750&Jor=14

Wishe press

02 Jan, 16:56


ناوەڕۆكی بەشێك لە وتاری جێگری نێردەی ئەمەریكا لە ئێران كە بۆ گۆڤارەكەی نووسیوە

.

.

.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176749&Jor=1

Wishe press

02 Jan, 16:33


شاخەوانێك لە چیای زۆزك هەڵدێرا و گیانی لە دەست دا "وێنەی ساتی هەڵدێرانی ببینە"


.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176747&Jor=14

Wishe press

02 Jan, 15:51


بەپێی ڤیدیۆیەكی بڵاوكراوە لە سۆشیال میدیا عەرەبییەكان، گەراجێكی تایبەت بە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكانی ماهیر ئەسەدی برای سەرۆكی رژێمی پێشووی سووریا لە وڵاتەكە دۆزراوەتەوە كە 1330 ئۆتۆمبێلی گرانبەهای تێدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی كانوونی دووەمی 2025، ڤیدیۆیەك لە سۆشیال میدیای عەرەبی بڵاوبووەتەوە، بەپێی ڤیدیۆكە كە دواتر لەلایەن چەند دەزگایەكی رۆژنامەوانی و هەواڵی بڵاو كراوەتەوە، گەراجێك كە پڕە لە ئۆتۆمبێلی گرانبەهای و زۆرینە رەنگ رەش، خاوەنداریەتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ "ماهیر ئەسەد"ی برای بەشار ئەسەدی سەرۆكی پێشووی سووریا.

بەپێی ڤیدیۆكە، تەواوی ئۆتۆمبێلەكان لە ماركە جیاواز و گرانبەهاكانی دنیان وەك "لاندگرۆز، ئۆدی، بی ئێم، لامبۆرجینی و مارسیدس" و وەك كەسێك ڤیدیۆكەی گرتووە دەڵێ: تەنیا لە فیلمەكاندا بینوومانە.

Wishe press

02 Jan, 15:24


بەغدا بەردەوامە لە ستەمكردن بەرانبەر خەڵكی كوردستان ..
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176741&Jor=14

Wishe press

02 Jan, 14:20


وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دوای‌ پشووه‌كانی‌ سه‌ری‌ ساڵ ده‌ست به‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ده‌كرێت كه‌ نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌نیان هه‌یه‌.

نه‌خۆشخانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێ‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامی داون، توانرا نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر ببێته‌ ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی بۆ دابینكردنی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشانی دڕێژخایه‌نی پێشمه‌رگه‌.

نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاگه‌داریه‌كدا سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دروستكردنی ده‌فته‌ر چاره‌سه‌ری مانگانه‌ بۆ ئه‌و چاره‌خوازانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌رمانی مانگانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ رۆژی‌ سێشه‌می‌ داهاتوو لێژنه‌ ده‌ست به‌كارده‌بێت و نه‌خۆشه‌كان ده‌بینێت و لێژنه‌ ڕۆژانی، یه‌كشه‌م و سێشه‌م و چوارشه‌م و داده‌نیشێت. ده‌فته‌ر چاره‌سه‌ری مانگانه‌ ته‌نیا بۆ پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌سی پله‌ یه‌كی ئه‌م دووانه‌ ده‌كرێت.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176743&Jor=14

Wishe press

02 Jan, 13:44


وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاند كه‌ 243 ملیۆن لیتر نه‌وتی‌ ماڵان دابه‌ش كراوه‌ و ته‌نیا چه‌ند خێزانێكی‌ كه‌م ماون كه‌ نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ رای‌ گه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ زستانی ئه‌مساڵ و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ نرخێكی پاڵپشتیكراو توانیویانه‌ زیاتر له‌ 243 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌ سه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 215 هه‌زار خێزان دابه‌ش بكه‌ن كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی له‌ 86% كۆی نه‌وتی دابه‌ش كراو.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ ته‌نیا 127 هه‌زار و 808 خێزان ماون نه‌وتییان پێ‌ بدرێتی‌ و ئه‌م دابه‌شكردنه‌ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گرتووه‌ته‌وه‌، به‌ ڕاده‌یه‌ك دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ته‌واو بووه‌.

دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:
- هه‌ولێر400,398 خێزان كه‌ ده‌كاته‌ له‌ 96,5%
- سلێمانی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌رین 463,869 خێزان، ده‌كاته‌ 89,5%
- دهۆك 194,763 خێزان، ده‌كاته‌ له‌ 86,5%
- هه‌ڵه‌بجه‌ 21,890 خێزان، ده‌كاته‌ له‌ 71%
- ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران 87,638 خێزان ده‌كاته‌ له‌ 99%
- ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ 47,187 خێزان، ده‌كاته‌ له‌ 72,5%

له‌ كۆتایشدا ده‌ڵێن، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی ئاگه‌دار ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا ئێسته‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌وتی پاڵپشتیكراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق نه‌گه‌یشتووه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌ بڕه‌ نه‌وتێك كه‌ زۆر كه‌متره‌ له‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نیا به‌شی 19% پێویستیی خێزانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ چه‌ند كاروانێك بڕه‌ نه‌وتێكی سپی بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نه‌وت و كانزاكان به‌ هاوئاهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی بكرێت.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176742&Jor=3

Wishe press

02 Jan, 13:05


پەیام بۆ هەسەدە نێردرا واز لە سیاسەتی قەندیل بێنێت ..
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176736&Jor=14

Wishe press

02 Jan, 12:30


مه‌رجه‌كانی مافی به‌رگریی له‌خۆكردن، بریتییه‌ له‌ بوونی مه‌ترسییه‌ك به‌ ڕوودانی تاوانێك، تاوانه‌كه‌ له‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌ بێ یان كه‌سێكی تر یان موڵكوماڵی، پێویسته‌ مه‌ترسییه‌كه‌ش له‌پڕ بێ و كه‌سه‌كه‌ كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌، هیچ بوارێكی نه‌بێ ده‌زگا گشتییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه‌.

به‌رگرییه‌كه‌ش ده‌بێ به‌ ئه‌ندازه‌ی پێویست بێ بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌. هه‌روه‌ها گونجاو بێ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كه‌. مه‌رجه‌ له‌ باری به‌رگریی شه‌رعیدا، هیچ نه‌بێ كه‌سه‌كه‌ هه‌ستی به‌ بوونی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ك كردبێ له‌سه‌ر خۆی یان موڵكوماڵی و .... درێژەی ئەم باسە یاساییە لە كۆمێنتە:

https://wishe.net/detailsWtar.aspx?NusarID=266&Jmare=5464

Wishe press

02 Jan, 12:08


ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگی ناوخۆیی سووریا راگه‌یه‌نرا

.
.
.
.



https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=176732&Jor=1

Wishe press

04 Dec, 12:02


میدیای مەلا بەختیار بەڵگەی لەسەر یەكێتی بڵاو كردەوە

.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175432&Jor=14

Wishe press

04 Dec, 11:40


مووچەی توێژێك كەم دەكرێتەوە..
.

بەپێی نوێترین بڕیار، مووچەی پلەباڵاكان كەم دەكرێتەوە و بە جۆرێك ئەوانەی پلە 11یان تێپەڕ كردووە، دەگەڕێنەوە هەمان پلە.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری كانوونی یەكەم، لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكان، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری داوە و گۆڕانكاری لە مووچەی پلەباڵادا بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئاستی باڵای مووچەی پلە تایبەتییەكان (با) تەنیا دوو ملیۆن و 330 هەزار دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی سەرمووچەی ساڵانە وەرناگرن، هاوكات ئاستی باڵای مووچەی پلە تایبەتییەكان (ئەلف) تەنیا سێ ملیۆن و 243 هەزار دینار دەبێت، ئەوەش دوای ئەوە سەرمووچەی ساڵانە وەرناگرن.

بەپێی بڕیارەكە، ئەو پلە تایبەتانەی كە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و سەرووترن و سەرمووچەیان لە مەرتەبە (11) تێپەڕ بووە، دەگەڕێنەوە مەرتەبە (11) بەبێ وەرگرتنەوەی جیاوازی.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی جگە لەم رێنوێنییە، كار بەهیچ رێنوێنییەكی تر ناكات و ئەم رێنوێنییە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175425&Jor=14

Wishe press

04 Dec, 11:21


ئەمڕۆ پارەی هاوپەیمانان خرایە سەر حیسابی بانكی وەزارەتی وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیارە رۆژی یەكشەمی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" هاوكاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەوەیش زانراوە، دوای ئامادەكارییەكان و ئاراستەكردنی بڕی پاداشت، بڕیار وایە ڕۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوو دابەش بكرێت.

بەپێی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هێزە هاوپەیمانەكان، مانگانە بڕە پارەیەك بۆ هێزی پێشمەرگە دێتە ناردن، ئەو پارەیەش مانگانە بەسەر هێزی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175429&Jor=14

Wishe press

04 Dec, 10:53


وێنەی ئەو هاووڵاتییەی بۆردمانی تورکیا کۆتایی بە ژیانی هێنا.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175420&Jor=14

Wishe press

04 Dec, 10:31


لەلایەن سەرۆكی وڵاتێك پەیامێك بۆ سەرۆك بارزانی گەیشت..
.
.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175422&Jor=14

Wishe press

04 Dec, 10:10


لە سنووری دهۆك بەهۆی بۆردمانەوە كەسێك گیانی لە دەست دا..
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175420&Jor=14

Wishe press

04 Dec, 09:55


دژی تەیف سامی وەزیری دارای عێراق خۆپیشاندانە

Wishe press

04 Dec, 09:30


ئەمەریكا چوار مانگ مۆڵەت بە عێراق دەدات...
.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175407&Jor=1

Wishe press

04 Dec, 09:16


دواین كات بۆ لیستی مووچەی مانگی 12 دیاری كرا..
.
دواین هۆشداریی بە فەرمانگە حكوومییەكان دەدرێت،پێویستە سبەی لیستی مووچەی مانگی 12 تەواو كرابێت و رەوانەی وەزارەتی دارایی كرابێت.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سبەی دواین كاتە بۆ سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكان بۆ ئەوەی لیستی مووچەی ئامادە بكەن و بیگەیەنن بە وەزارەتی دارایی.

ئەوەش زانراوە،هۆكاری پێشخستنی ئەم مانگە بۆ لیستی مووچە،بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كۆتا مانگی ساڵە و حیسابی ساڵ لە 20ـی مانگ دادەخرێت،بۆیە دواین هۆشداریی دراوە دەبێت سبەی لیستی مووچە بە ئامادەكراوی رادەست كرابێت.

ئەوەیش زانراوە،دوای چەند وردبینییەك لەلایەن وەزارەتی داراییەوە،هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 12 رەوانەی بەغدا دەكرێت،ئەوەیش تا بە خێرایی وردبینی تێدا بكرێت.

هاوكات ڕۆژی سێشەم 26ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە،لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان،لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ كرا.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175406&Jor=14

Wishe press

04 Dec, 09:04


نرخی دراوی ئەمڕۆ

Wishe press

04 Dec, 07:53


ئیتاڵیا هاوکاری گەیاندە نەخۆشخانەی نانەکەلی

Wishe press

04 Dec, 06:55


بەهۆی سزادان و راگرتنی مووچەكانیان، لە هەولێر خۆپێشاندان دژی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ساز دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری كانوونی یەكەم، دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ كاروباری مرۆیی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر، گردبوونەوەیەك لە دژی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڕێوە دەچێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی نەناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە ئەو خۆپێشاندانە ساز دەكرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، سیستمی برسیكردنی خەڵكی كوردستان لەلایەن تەیف سامی پێڕەو دەكرێت.

ماوی سێ‌ مانگە لەلایەن وەزیری دارایی عێراق بە بیانووی جیاواز مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان نایەتە ناردن، ئەمەش وایكردووە هاووڵاتییان بێزاریی خۆیان بەرانبەر وەزیری دارایی عێراق دەرببڕن.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175403&Jor=14

Wishe press

03 Dec, 20:33


ئەوەی لەبارەی ڕووداوەكانی توندوتیژی دەگوترێ، هیچ ئەقڵێك قبوڵی ناكات، چیرۆكەكان زۆر نامۆن و دیارە كە دروست كراون، بەڵام چی بكرێ بۆ ئەوەی ئەم كولتوورە خراپە وەك خۆی بەبێ دەسكاری ببینین و چارەسەری بكەین
.
.
.

https://wishe.net/detailsWtar.aspx?NusarID=227&Jmare=5438

Wishe press

03 Dec, 20:11


لە رێگەی پێوەندی تەلەفۆنییەوە پوتین پەیامێك بە ئەردۆغان دەدات...
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175397&Jor=1

Wishe press

03 Dec, 19:25


ماوەی 30 ساڵە کەرکووکییەک کەرەستە کۆنەکان کۆ دەکاتەوە و پاراستوویەتی..

Wishe press

03 Dec, 18:46


لاهوور شێخ جەنگی نهێنییەكەی لەبارەی بافڵ تاڵەبانییەوە ئاشكرا كرد

.
.
.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175395&Jor=14

Wishe press

03 Dec, 18:06


بەپەلە... هەواڵێكی خۆش بۆ قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان گەیشت..

.
.
.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175390&Jor=14

Wishe press

03 Dec, 17:34


سبەی سوودانی لە پەرلەمانی عێراقە .. لەبارەی هەناردنەكردنەوەی نەوتی كوردستان چی دەكرێت..
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175389&Jor=1

Wishe press

03 Dec, 17:11


دوو فیرقه‌ی‌ یه‌كه‌ی‌ 80 ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175386&Jor=14

Wishe press

03 Dec, 16:53


ئەمەریكاش دووپاتی كردەوە لە نزیكەوە چاودێری دۆخی كۆریا دەكات.
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175387&Jor=1

Wishe press

27 Nov, 18:06


ئه‌ندامێكی‌ خولی‌ پێشووی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان/گۆڕان/ ده‌ڵێت، له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێت ئه‌و رێیه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ یه‌ك هه‌رێم و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ و ده‌بێت ئه‌وه‌ دروست ببێت.

سه‌رۆك بارزانی‌ له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و دواتریش دووپاتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌مه‌ودوا یه‌ك هه‌رێم و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌بێت و ئه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ نوێی‌ كوردستان دروست ببێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی‌ تشرینی‌ دووه‌م، شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ ئه‌ندامی‌ خولی‌ پێشووی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان/گۆڕان/، به‌ "وشه‌"ی‌ گوت، گفتوگۆی‌ پێكهێنانی‌ حكوومه‌ت قورستر ده‌بێت له‌ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكوومه‌ت به‌ زووی‌ پێكبهێنرێ‌ و ئه‌وه‌ی‌ ئێسته‌ ده‌ستی‌ پێ كردووه‌ ته‌نیا سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌.

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ پارتی‌ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ یه‌ك هه‌رێم و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ پێكبهێنرێ‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ گۆڕان كه‌ ئێسته‌ له‌ بڕیاری‌ سیاسیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ نزیكه‌ گوتی‌، بێگومان ده‌بێت ئه‌وه‌ دروست بكرێت و ئامانجه‌كه‌یش بۆ ئه‌و بێت كه‌ هه‌موو رێگاكان بچنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175096&Jor=14

Wishe press

27 Nov, 17:44


سەرۆكی هەرێم لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا كۆ بووەوە

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی تشرینی دووەمی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد.

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێم، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پته‌وكردنى پێوەندییەكانی عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی یەکگرتوو، بەهێزکردنی هاريكاريى هاو‌به‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى هاوکاریی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، کۆچی نایاسایی، بازرگانی بە مرۆڤ، سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئەلیکترۆنی، تاوتوێ كران.

زیاتر هاتووە كە نێچيرڤان بارزانى، گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاریی نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە تەناهیی و مرۆییەکان و تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی شانشینی یەکگرتووی کرد لە پشتگیریکردنی سەقامگیريی هەرێمی و پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی توانا تەناهیی و کارگێڕييه‌كانى.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175098&Jor=14

Wishe press

27 Nov, 17:25


هه‌ر لایه‌نێك پێی وابێت هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ خه‌تای هه‌رێمه‌ چه‌واشه‌كاریی ده‌كات


.
.
.



https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175082&Jor=4

Wishe press

27 Nov, 16:47


دوای ئاگربەستی لبنان بەغدا ترسی لێ نیشتووە

.
.

.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175090&Jor=1

Wishe press

27 Nov, 15:43


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی‌ برایم ئه‌حمه‌د له‌ سلێمانی‌ ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی‌ له‌ ده‌ست دا و بووه‌ هۆی‌ رووداوێكی‌ گه‌وره‌.

رووداوه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌، ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی‌ له‌ ده‌ستداوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ خۆی‌ كردووه‌ به‌ناو دوكانێكدا كه‌ ده‌گوترێت "ماركێته‌" له‌و كاته‌دا سێ‌ كه‌سی‌ كوشتووه‌.

سامان نادر، به‌ڕێوبه‌ری فریاكه‌وتنی خێرا له‌ سلێمانی زانیارییه‌كه‌ی‌ پشتراستكرده‌و ه‌و رای‌ گه‌یاندووه‌، له‌ گه‌ڕه‌كی برایم ئه‌حمه‌د ، ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ خۆی كردووه‌ به‌ ماركێتێكدا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175093&Jor=14

Wishe press

27 Nov, 15:11


له‌ گوندی مه‌نسوور له‌ سنووری "حه‌فته‌غار" سه‌ر به‌ شارۆكه‌ی داقووق، هێزێكی سوپای عێراق ڕه‌شبگیرییان ئه‌نجامدا.

به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ گه‌یشتوون، 10 هاووڵاتی گونده‌كه‌یان به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی گرتووه‌.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175092&Jor=14

Wishe press

27 Nov, 14:41


ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ كورستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا، بڕیارێكی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌ركرد كه‌ زێده‌ڕۆییان كردووه‌ كه‌ ده‌توانن پاره‌ی‌ ته‌ملیككردنی‌ زه‌وییه‌كانیان به‌شێوه‌ی‌ قیست بده‌نه‌ شاره‌وانی‌.

بڕگه‌ی دووه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران تایبه‌ت بوو به‌ خستنه‌ڕووی پێشنیارێك له‌لایه‌ن ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار تایبه‌ت به‌ پاژه‌كردن (به‌قیستكردن)ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ هاووڵاتی زێده‌ڕۆكار وه‌رده‌گیرێت، كه‌ خانووی نیشته‌جێیان به‌ زێده‌ڕۆیی له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كان دروستكردووه‌ بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون، به‌ گوێره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رج وپێداویستیانه‌ی له‌ یاسای ژماره‌ 3 ساڵی 2019 ی هه‌مواركراو به‌ یاسای ژماره‌ 7 ساڵی 2021 هاتووه‌، كه‌ ته‌نیا ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئاساییه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون، زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر زه‌وی گشتی كردبوو له‌ چوارچێوه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كان.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ كۆی ده‌نگ، پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ یاساكانی ئاماژه‌پێدراو، ده‌یانگرێته‌وه‌ و توانای داراییان سنوورداره‌ و له‌ توانایاندا نیه‌، كه‌ بڕی پاره‌ی ته‌ملیكی زه‌ویه‌كه‌ به‌ یه‌كجار بده‌ن.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175089&Jor=14

Wishe press

27 Nov, 14:11


راگەیەنراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175087&Jor=14

Wishe press

27 Nov, 13:38


هەڵوێستی پارتی لەبارەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک..

Wishe press

27 Nov, 13:13


پارتی‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ له‌ سلێمانی‌ كۆ بوونه‌وه‌..
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175085&Jor=14

Wishe press

27 Nov, 12:33


"نابێت حكوومه‌ت بڕینی‌ مووچه‌ بۆ غه‌زه‌ بكاته‌ زۆره‌ملێ‌"

.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175084&Jor=14

Wishe press

27 Nov, 11:43


به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ھه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، كاركردن له‌ ھه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئاوی فریاگوزاریی ھه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په‌ش ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌ و كێشه‌ی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.

ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ھه‌رێمی كوردستان، به‌"وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، سێ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاویان هه‌یه‌، پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌ و 7%ی ته‌واو بووه‌، كاری دیزاین وخۆڵكاری وكۆنكریتی تێدا ده‌كرێت. پڕۆژه‌ی ئاوی فریاگوزاریی ھه‌ولێر 23%ی ته‌واو بووه‌ و كار له‌ یه‌كه‌ی پاڵاوتن و یه‌كه‌ی دابه‌شكردن وھێڵه‌كانی گواستنه‌ له‌ 150 مه‌تری و120 مه‌تری و١٢٠مه‌تری ده‌كرێت.

وه‌ك زیاتر خستیه‌ روو جگه‌ له‌م دوو پڕۆژه‌یه‌، پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په‌ ھه‌یه‌ ئه‌ویش كاره‌كانی ده‌ستی پێ كردووه‌، به‌شێك له‌ دیزاینی پڕۆژه‌كه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ و ئێسته‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی بكرێت، شوێنی پڕۆژه‌ دیاری كراوه‌.

ئاری ئه‌حمه‌د گوتیشی، پڕۆژه‌كه‌ سێ ھه‌زار مه‌تر سێجا له‌ سه‌عاتێكدا ئاو ده‌دات و بودجه‌یشی 189ملیار دیناره‌، بۆیه‌ به‌ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی ھه‌ولێر، كێشه‌ی كه‌مئاوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئه‌وه‌ی قوشته‌په‌ كێشه‌ی ئاوی قوشته‌په‌ و شاره‌دێی بێستانه‌ و 60 گوندی سنووره‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵیش كێشه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌دێ و گونده‌كانی كێشه‌ی ئاویان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175078&Jor=3

Wishe press

27 Nov, 11:11


خزمەتگوزارییەكان ناوەستن؛ قوشتەپە یەكێكە لەم قەزایانەی لە چەندین ڕووەوە پێش دەخرێت و خزمەتگوزاری پێشكەش دەكرێت، لەم ڤیدۆیەدا بەشێك لەو پرۆژانە دەبینن...

Wishe press

27 Nov, 10:51


سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان فەرهەنگسەرایەكی بۆ كوردانی خۆراسان كردەوە..
.
.
.
.https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175075&Jor=5

Wishe press

27 Nov, 10:33


کچانی دهۆک لە بازاڕی ئۆنلایندا داهاتی باش کۆ دەکەنەوە...

Wishe press

27 Nov, 09:42


شاندێك بۆ ئازادكردنی چەكدارە دا*عشەكان دەچنە سەردانی یەكێتی..
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=175071&Jor=14

Wishe press

21 Nov, 19:08


عێراق كۆتایی بە قەدەغەی هاتوچۆ لە ناو پارێزگاكان دێنێت

.
.
هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی گشیی دانیشتووانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و بۆ سەرخستنی پرۆسەكە، قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوخۆی شارەكان و لە نێوان شار و پارێزگاكان هاتە سەپاندن، دوای تەواوبوونی ئەو دوو رۆژەی بۆ سەرژمێرییەكە دیاری كرابوون، عێراق كۆتایی بە قەدەغەی هاتوچۆی ناو پارێزگاكان هێنا.

عەمید میقداد میری، گوتەبێژ بە ناوی لیژنەی باڵای تەناهیی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە بڕیار درا بە كۆتاهێنان بە قەدەغەی هاتوچۆی تایبەت بە پرۆسەی سەرژمێری تەنیا لە ناو پارێزگاكان لە سەعات 12ی ئەمشەوەوە، لەگەڵ هێشتنەوەی لە نێوان پارێزگاكان بۆ سبەی هەینی بۆ تەواوكردنی پرۆسەكە.

لای خۆیەوە عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دووپاتی كردەوە كە تیمەكانی سەرژمێری لە چەند سەعاتی داهاتوو سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەكەن كە تا ئێستە پێی نەگەیشتوون و سەرژمێری نەكراون.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174810&Jor=1

Wishe press

21 Nov, 18:37


سبەی بەنزین لەم شوێنانەی هەولێر دابەش دەکرێ..

Wishe press

21 Nov, 18:28


دکتۆر عومەر مارف بەرزنجی نوسەر و رۆشنبیر: سوودانی مرۆڤێكی عاقڵە

Wishe press

21 Nov, 17:30


وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، هەموو دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە تاوەكو تەواو كردنی تۆماری هەموو خێزانەكان پرۆسەی سەرژمێری بەردەوام دەبێ.

دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێ‌، لە بەردەوامی پرۆسەی جێبەجێ كردنی سەرژمێری لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، لەماوەی پێنج رۆژی ڕابردوودا ڕێژەیەكی بەرزی كارەكان جێبەجێ كراوە، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەكنیكی .

"لەم كاتەدا هاووڵاتییان پێوەندی زۆر دەكەن بە سەنتەی پێوەندیەكان لە ژووری عەملیاتی سەرژمێری و بەرێوبەرایەتیەكانی ئاماری پارێزگاكان تا دڵنیا ببنەوە كە سەردان دەكرێن" وەزیری پلاندانان وای نووسیوە.

هەروەها دەڵێ‌، لەبەر ئەوەی پێشتر راگەینرابوو كە پرۆسەكە ئەم قۆناغە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێ دواتر ناتوانین كەس تۆمار بكەین، بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە تاوەكو تەواو كردنی تۆماری هەموو خێزانەكان پرۆسەكە بەردەوام دەبێ بۆیە داوا دەكەین لەسەرجەم ئەو خێزانانەی كە تائێستە خۆیان تۆمار نەكردوو لەماڵەكایان بمێنەوە، چونكە پرۆسەكە بەردەوام دەبێ تا دوا خێزان و دوا هاووڵاتیی تۆمار دەكرێ .

پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عێراق و هەرێمی كوردستان ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە، كورد چاوی لەسەر كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكانە تا تەواوی كوردان لەوێ‌ تۆمار بكرێن.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174806&Jor=14

Wishe press

21 Nov, 16:51


هەفتەی داهاتوو ئەنجامی سەرەتایی سەرژمێری دێتە راگەیاندن

دوێنێ چوارشەم و ئەمڕۆ پێنجشەم پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رای گەیاند كە وەزارەتەكەیان هەفتەی داهاتوو ئەنجامی سەرەتایی پرۆسەكە رادەگەیەنێت.

عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رای گەیاند، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سێ قۆناغ پێك هاتووە، قۆناغی ژمارەلێدان و گەمارۆسازی، كە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی رابردوو دەستی پێ كرد و لە 30ی تشرینی یەكەمی رابردوو كۆتایی هات، قۆناغی ژماردنی دانیشتووان و تۆماركردنی داتا سەرەكییەكانیان، كە دوێنێ چوارشەم دەستی پێ كرد و ئەمڕۆ پێنجشەم لەناو قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامە و كۆتایی دێت.

روونی كردەوە، سێیەم و دوایین قۆناغ كە دوای قۆناغی دووەم دەست پێ دەكات و تا 10ی كانوونی یەكەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت، داتای تەواو و وردی دانیشتووانی وەردەگیرێت، كە پێوەستە بە لایەنەكانی كۆمەڵایەتی وئابووری ئەوان.

سەبارەت بە ئەنجامەكان، هینداوی دووپاتی كردەوە، هەفتەی داهاتوو ئەنجامە سەرەتاییەكان لە دوای كۆكردنەوەی داتاكان و لێوردبوونەوەیان دێتە راگەیاندن، لە رۆژانی یەكشەم یان دووشەمی داهاتوو، ئەوەش لە میانەی كۆنگرەیەكی فەرمیی رۆژنامەوانیدا، كە ژمارەی دانیشتووانی عێراق و ژمارەی دانیشتووانی هەر پارێزگایەك و ژمارەی نێر و مێ و تەمەنە جیاوازەكان دەگرێتەوە.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174800&Jor=1

Wishe press

21 Nov, 15:51


دەنگ بدەن بە پارێزگارێک …https://www.instagram.com/p/DCo5i9itNnw/?igsh=MWwxc2o4c2MxbzU5aQ==

Wishe press

21 Nov, 15:25


له‌ پارتییه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌كان: ئاماده‌ بن

.
.

.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174790&Jor=14

Wishe press

21 Nov, 14:52


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم، ئەحمەد داودئۆغڵۆ سیاسەتمەداری توركیا و سەرۆكی پارتی ئایندە گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەپرسانی باڵاوە پێشوازی لێ‌ كرا.

ئەحمەد داودئۆغڵۆ لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ‌ كرا. مەبەستی سەردانەكەی بەشداری كردنە لە كۆڕبەندی "مێپس" كە سبەی لە دهۆك بەڕێوە دەچێت.

سبەی هەینی، پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانكۆی ئەمەریكی – كوردستان لە شاری دهۆك دەست پێ دەكات و تا ڕۆژی یەكشەم، بەبەشداری نزیكەی 124 كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەردەوام دەبێت.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174798&Jor=14

Wishe press

21 Nov, 14:01


جگەر و گۆشت دەبرژێنێ و کەبابیشی هەیە…ئەو فرۆشیارە دەڵێ؛ گەشتیار نان نەبوو بیخوا هاتین بۆ ئیش

Wishe press

21 Nov, 13:29


مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، سبەی هەینی 22ی تشرینی دووەم، بەشداریی كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "مێپس" لە زانكۆی ئەمەریكی- كوردستان لە دهۆك دەكات.

لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەریەكە لە سەرۆك مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چەندان بەرپرسی تری حكوومەتی و حزبی بەشداریی كۆڕبەندەكە دەكەن.

كۆڕبەندەكە بە هاوبەشیی لەگەڵ زانكۆكانی هارڤارد، كامبرێج، ئەتلەنتیك كاونسڵ، ویڵتۆن پارك و كرایسیس ڕیسپۆنس كاونسڵ بەڕێوە دەچێت.

پێشتر راگەیەنرابوو كە نزیكەی 124 ئەكادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەشداریی كۆڕبەندەكە دەكەن، 73%ـیان بۆ جاری یەكەم بەشدار دەبن و ژمارەیەك پانێل و وۆركشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی دنیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.

كۆڕبەندی "مێپس"ـی ساڵی ڕابردوو لە 20-11-2023 بەڕێوە چوو و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174793&Jor=14

Wishe press

21 Nov, 13:06


هەژار بەو بژمێرە دەڵێ چۆنە جلی کوردیت لەبەرە، دەڵێ با کچەکە وەڵام بداتەوە و ئەویش دەڵێ، سەری کورد بەرز دەکەینەوە لە کەرکووک...

Wishe press

21 Nov, 12:09


لە سەرژمێری تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 80%ـی كەركووكییەكان تۆمار كران

Wishe press

21 Nov, 11:47


لە رووسیاوە تەلەفۆنێك بۆ محەمەد شیاع سوودانی هات، مەترسی چی هەیە..

.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174786&Jor=1

Wishe press

21 Nov, 11:17


ئێرە کوردستانە؛ وڵاتی چوار وەرز و پێکەوەژیانی هەموو نەتەوە و ئایینەکان.

Wishe press

21 Nov, 10:33


دووەم رۆژی سەرژمێری لە هەولێر
.
.

https://www.facebook.com/share/p/1CTcPD1fFt/?mibextid=WC7FNe

Wishe press

21 Nov, 10:04


سەرۆك بارزانی بەشداریی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) دەكات.

ڕۆژی هەینی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانكۆی ئەمەریكی – كوردستان لە شاری دهۆك؛ دەست پێ‌ دەكات و سێ‌ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەریەكە لە سەرۆك مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان؛ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان؛ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و چەندان بەرپرسی تری حكوومەتی و حزبی بەشداریی كۆڕبەندەكە دەكەن.

لە كۆربەندەكە نزیكەی 124 ئەكادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەشداریی دەكەن كە 73%ـیان بۆ جاری یەكەم بەشدار دەبن، لە میانی كۆڕبەندەكەدا، ژمارەیەك پانێل و وۆركشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی دنیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.

كۆڕبەندی "مێپس"ـی ساڵی ڕابردوو 20-11-2023 بەڕێوە چوو و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو. لەو كۆڕبەندەدا مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، هەنار و هەنگوینی كوردستانی بە دیاری دایە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی پێشتری بەریتانیا.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174783&Jor=14

Wishe press

21 Nov, 09:21


خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئاشتیی منداڵان بە کچێکی ئەفغانستان درا

نیلا ئیبراهیمی چالاکی بواری مافەکانی منداڵان بووە براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئەمساڵی ئاشتیی منداڵانی دنیا، ئەو توانیویەتی بەرگری لە مافی منداڵانی ئەفغانستان بکات.

ئەو کچە بەهۆی ئەوخەباتەی بۆ بەدیهێنانی مافی منداڵان کردبووی خەڵاتەکەی پێ دراوە. ماڵپەڕی سی ئێن ئێن رۆڵی کچەکەی بە بوێرانە و قارەمانانە هەژمار کردووە.

نیلا ئیبراهیمی دوای ئەوە ناوبانگی دەرکرد و ناسرا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی گۆرانییەکی خۆی بڵاو کردەوە کە تێدا پاڵپشتی لە خوێندنی کچان لە ئەفغانستان دەکات.
لە 47 وڵاتی دنیا 165 کەس بۆ ئەو خەڵاتە پاڵیورابوون و دواجار لیژنەی پیوەندیدار ئەو کچەی ئەفغانستان بە شایانی وەرگرتنی خەڵاتەکە دەستنیشان کرد.

ئەو کاتەی کە تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، نیلا تەمەنی 15 ساڵ بوو و بە یارمەتیی دامەزراوەیەک توانی لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەو پاکستان هەڵبێت و دواتر لە کەنەدا بە پەنابەر وەرگیرا.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174775&Jor=8

Wishe press

18 Nov, 11:16


بۆ یەكەم جار دوو بەشی نوێی خوێندن لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر كرایەوە، ئەو كارەی زۆربەمان دەمانەوێت دەستت دەكەوێت..
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174638&Jor=14

Wishe press

18 Nov, 10:29


جیابوونەوەی هاوسەران رووی لە زیادبوون کردووە..
.

ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی رابردوو بڵاو كردەوە، بەپێی ئامارەكە رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران زیاد بووە.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی تشرینی دووەم، بەگوێرەی ئامارەكانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، 34 هەزار و 951 هاوسەرگیری تۆمار كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانیش بۆ هەمان مانگ، شەش هەزار و 696 جیابوونەوە بووە.

هەر بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا لە عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان، پێنج هەزار و 462 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە كە هەزار و 508 جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەر بووە.

لە ئامارەكەدا ئەوەش هاتووە، زۆرینەی جیابوونەوەكان لە سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ بووە، 698 جیابوونەوەش لە دەرەوەی دادگاكان بووە.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174635&Jor=8

Wishe press

18 Nov, 10:13


هاووڵاتییانی كورد لە كەركووك ئاگادار دەكرێنەوە..
.
بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی، مامۆستایان و قوتابیانی دەرچووی زانكۆكان و فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە سەردانیان بكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی تشرینی دووەم، كامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك بڵاوی كردەوە، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی و دەكەینەوە، دڵسۆزانە و خەمخۆرانە كار بكەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی.

دەشڵێت، داواتان لێ دەكەین هەر كەسێك ناوی تۆمار نەكردووە وەك فەرمانبەری سەرژمێری ئێستە و بێ دواكەوتن، سەردانی فەرمانگەی سەرژمێری كەركووك بكات و ناوی تۆمار بكات، هەركەسێك دەناسن كە دەرچووی كۆلێژە و دانەمەزراوە، ئاگاداری بكەنەوە بەهەمانشێوە بڕوات ناوی تۆمار بكات وەك فەرمانبەری سەرژمێری.

باسی لەوەش كرد، هەر مامۆستا و فەرمانبەرێك ناوی بنووسێت وەك فەرمانبەری سەرژمێری، وەك خوێندنی كوردی هەموو ئاسانكارییەكی بۆ دەكەن و تەنیا كاری سەرژمێری ئەنجام بدات و پێویست ناكات دەوامی قوتابخانە بكات.

لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێت، بەشداریكردنتان لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیە ئەركێكی پەروەردەیی و نیشتمانییە.

بڕیارە لە 20 و 21ـی تشرینی دووەمی ئەم هەفتەیە سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێَمی كوردستان بەڕێوە بچێت.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174637&Jor=14

Wishe press

18 Nov, 09:48


سەتان سكاڵا دژی سوودانی تۆمار كراون..
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174629&Jor=1

Wishe press

18 Nov, 08:50


بەرپرسێكی پۆڵەندا گەیشتە لای سەرۆكی حكوومەت..
.
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق كرد، باڵوێزی پۆڵەندا پێزانینی بۆ هاریكاریی و هاوئاهەنگیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەكەی پێشان دا بۆ پێشخستنی زیاتری پێوەندییەكان.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە مارجن كۆبیاك باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق كرد بەبۆنەی كۆتاهاتنی ئەركەكەی.

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی باڵوێزی كرد بۆ كاركردنی لە پێناو پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی داهاتوویدا.

باڵوێزی پۆڵەندا پێزانینی بۆ هاریكاریی و هاوئاهەنگیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەكەی پێشان دا بۆ پێشخستنی زیاتری پێوەندییەكان لە گەڵ هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و كشتوكاڵدا .

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە زووترین كاتدا.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174633&Jor=14

Wishe press

18 Nov, 08:28


ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە ژێرخانی عێراق و لێدانی سەركردە دیارەكانی میلیشیاكان دەكات

.
.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174625&Jor=1

Wishe press

18 Nov, 08:02


سەرژمێری لە دهۆک دەست پێ دەکات..

Wishe press

18 Nov, 07:30


نرخی دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات..

Wishe press

18 Nov, 07:15


تەنیا سبەی كات ماوە و مووچەخۆران ئاگادار دەكرێنەوە..
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174624&Jor=14

Wishe press

18 Nov, 06:48


ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی فرسەت سۆفی

Wishe press

18 Nov, 06:25


دەستەی دەستپاكی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، لێكۆڵینەوە لەسەر بە قاچاخبردنی زێڕ لە فڕۆكەخانەیەك دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی تشرینی دووەم، دەستەی دەستپاكیی فیدراڵیی عێراق لە راگەیەنراوێكی دەڵێت، فەرمان درا بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسێكی گەورەی بەقاچاخبردنی زێڕ لە ڕێگەی یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە.

ئەو دەستەیە دەڵێت، لە یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵی عێراقییە لە فڕۆكەخانەی بەغدا، 13 كیلۆ زێڕ بە یاریدەدەری فڕۆكەوانەكە گیرا كە بەنیاز بوو بەرەو توركیا بیبات، بەڵام لە كاتی پشكنین ئاشكرا كراوە و دەستی بەسەردا گیرا.

محەمەد عەلی لامی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، فەرمانی بە فەرمانگەی یاسایی دەستەكەیان كردووە لێكۆڵینەوە لە یەكێك لە دۆسیە گەورەكانی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی بكات كە پێوەستە بە قاچاخچێتی زێڕ.

ئەو دەستەیە دەڵێت، لە مادەی 14/یەكەم لە یاسای هەمواركراوی دەستەی دەستپاكی و قازانجی نایاسایی ژمارە 30ـی ساڵی 2011دا هاتووە، دادوەری لێكۆڵینەوە دەبێت بەشی یاسایی دەستە ئاگادار بكاتەوە، كاتێك دەست بە لێكۆڵینەوە لە هەر دۆسیەیەكی گەندەڵی دەكات و لە لێكۆڵینەوەكە ئاگاداری دەكاتەوە.https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174622&Jor=1

Wishe press

17 Nov, 20:05


سه‌رژمێری‌ مه‌ترسییه‌كی‌ تر بۆ ئاواره‌كان دروست ده‌كات
.

به‌رێوەبه‌ری فه‌رمانگه‌ی هەماهەنگى و قه‌یره‌كان له‌ دهۆك زانیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ ئاواره‌كان له‌ كه‌مپه‌كان به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته‌ وریا بن و فێڵیان لێ نه‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌.

پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر به‌رێوەبه‌ری فه‌رمانگه‌ی هەماهەنگى و قه‌یرانه‌كان له‌ دھۆك به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌غدا ھاتووە بۆئەوەى به‌ ھاوكاری و هاوئاهەنگى له‌گه‌ڵ ئاماری دھۆك ئاسانكاری بكرێت بۆ ئاواره‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ بزانن فۆرمی سه‌رژمێری چۆن پڕ بكرێته‌وه‌ و خانه‌كان وه‌كو خۆی پڕ بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ مه‌ترسی ھه‌یه‌ پلانێك ھه‌بێت له‌سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان حیساب بكرێن و به‌مه‌به‌ستی گۆرینی دیموگرافی ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

باسی له‌وه‌یش كرد، له‌ رێگه‌ی به‌رێوەبه‌ری كه‌مپه‌كان ئاگاداری ھه‌موو ئه‌نجوومه‌نه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ وردبینی‌ بكه‌ن و فێڵ له‌ ئاواره‌كان نه‌كرێت.

پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر گوتی، پێویسته‌ ئاواره‌كان زۆر به‌ وریایی خانه‌ی ناو فۆرمه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه‌ و ئاگادار بن فێڵیان لێ نه‌كرێت و له‌سه‌ر شنگال حیساب نه‌كرێن، چونكه‌ 300 ھه‌زار ئاواره‌ له‌ كه‌مپه‌كان ھه‌ن و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ناو كه‌مپه‌كان تۆمار ده‌كرێن و به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ 20 و 21ی‌ ئه‌م مانگه‌ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له‌ عێراق و ھه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ و ھه‌ردوو رۆژیش قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆیه‌.

وشه‌/ بڵند ئیبراھیم

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174604&Jor=14

Wishe press

17 Nov, 19:14


ئەمەریكا و ئیسرائیل هەڕەشەی توندیان لە عێراق كردووە

.
.


.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174615&Jor=1

Wishe press

17 Nov, 18:35


ئومێد خۆشناو مەرجێك لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەكات "لەبارەی رێژەی شێرپەنجەیە لە هەولێر"

.
.

.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174613&Jor=9

Wishe press

17 Nov, 18:03


�بەپەلە .. وردەكاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر رادەگەیەنرێ‌..

Wishe press

17 Nov, 17:42


ڤیدیۆ... ئاسایشی هەولێر فێڵبازێكی تری گرت "هەڕەشەی لە ئافرەتان كردووە"

.
.
.



https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174611&Jor=8

Wishe press

17 Nov, 16:58


وه‌زیری‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌

.
.

.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174608&Jor=14

Wishe press

17 Nov, 16:25


ئێران: هەولێر ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستكردن بە گەشتی راستەوخۆ نێوان "هەولێر - سنە"
.
.

.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174605&Jor=14

Wishe press

17 Nov, 15:38


لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ئه‌منی‌ بۆ هاووڵاتییانی‌ سنووری‌ 140: ئه‌گه‌ر شوێنی‌ مانه‌وه‌تان هه‌یه‌ له‌مڕۆوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌..
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174601&Jor=14

Wishe press

17 Nov, 14:12


وەزارەتی ناوخۆ رێوشوێنی نوێی راگەیاند

Wishe press

08 Nov, 18:55


هەر خوێندكارێكی ئامادەیی دەخوازێت سەردانی ئەمەریكا بكات با لێرەوە ناوی خۆی بنووسێت

.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174176&Jor=6

Wishe press

08 Nov, 18:04


ئاسایشی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، تۆمەتباری کوشتنی کارمەندەکەی کۆماندۆی دەستگیر كراوە.

وەك لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هۆکاری ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە لەنێوان کچ و کوڕێک و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دەستگیر کرا و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، تەقە لێوان بكوژ و كوژراودا ڕووی داوە و بەهۆیەوە کەسێک بەناوی (ب،ف،ع) کوژرا.

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، هەشتی تشرینی دووەم، تەرمی كەسێك لە بەردەم نەخۆشخانەی شۆڕش لە شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە كە كارمەندی كۆماندۆی سەر بە یەكێتییە.

گەنجەكە تەمەنی 23 ساڵە و ناوی "بەڵێن فەرهاد عەبدوڵا"ـیە، ماوەی تەنیا دوو مانگە چووەتە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174175&Jor=14

Wishe press

08 Nov, 16:49


پیلانێكی یەكێتی بۆ بێدەسەڵاتكردنی هەرێمی كوردستان ئاشكرا بوو

.
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174172&Jor=14

Wishe press

08 Nov, 16:16


حكوومەت ماڵپەڕێكی داناوە بۆ ئەوانەی كاریان نییە لەوێ ناویان تۆمار بكەن

.
.
.



https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174171&Jor=4

Wishe press

08 Nov, 15:37


ڕەخنەگران دەڵێن، ترەمپ مەبەستی لەوەیە ژنان دەتوانن تا ئەوەندە پۆست وەربگرن نەوەك ببنە سەرۆك، وەك چۆن دوو جار خەونی دوو ژنی خستە چاڵەوە كە هیلاری و هاریس بوون. تۆ دەڵێی چی..
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174169&Jor=1

Wishe press

08 Nov, 15:06


سەدر: دەبێت حەرەمی مزگەوتەكان بكرێن بە هۆڵی وەرزشی

.
.
موقتەدا سەدر كە بە شێوەی نیمچە بەردەوام هەموو هەفتەیەك ڕێنوێنیی نوێ بۆ موسڵمانانی شیعە بڵاو دەكاتەوە، ئەم هەفتەیە داوای كردووە لەناو مزگەوتەكاندا یاری وەرشی بكرێت.

لە بەیاننامەی ئەمڕۆ هەینی، هەشتی تشرینی دووەمی موقتەدا سەدر، سەكردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعیدا هاتووە، بە پشتیوانی خوا بەرەكەتی ئالوبەیت، پرۆژەی "نوێژكردن" ڕادەگەیەنم كە تێیدا لەناو هۆڵی مزگەوتەكاندا هەندێك ڕاهێنانی وەرزشی بە سەرپەرشتیی ئیمامی جومعە و ئیمامی مزگەوت و نوێنەری تایبەت و پسپۆڕی وەرزشی بەڕێوە بچێت.

دەقی بەیاننامەكە لەم لینكەدایە:
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174168&Jor=1

Wishe press

08 Nov, 13:50


نرخی خۆراك هێشتا گرانتر دەبێت

.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174166&Jor=3

Wishe press

08 Nov, 12:28


جێگری پارێزگاری هەڵەبجە:
دەزگای خێرخوازی بارزانی بەبێ جیاوازی خزمەت دەکات ..

Wishe press

08 Nov, 11:09


"بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک ڕێگرن لە پێدانی سلفەی کۆمپانیاکە و وتراوە چەمچەماڵ شایەنی ئەو پارە زۆرە نیە بۆی سەرف بکرێت".
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174163&Jor=14

Wishe press

08 Nov, 10:34


"ئەوانەی گرەو لەسەر نەمانی هەرێم دەكەن، هەمیشە دۆڕاو دەبن و مێژووش ئەوەی سەلماندووە، چونكە ئەگەر ئاوڕ لە دواوەی خۆیان بدەنەوە دەبینن تەواوی دوژمنانی كورد رۆیشتن و كۆتاییان هات".

.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174161&Jor=14

Wishe press

08 Nov, 10:09


هەنار رنین لە باخێکی هەنار لە کوردستان ..

Wishe press

08 Nov, 09:37


“وشە” چووەتە لای سەرچاوەی پەتاکەی شارەزوور و ئاو ئاوەیە تێکەڵ بە زێراب بووە ..

Wishe press

08 Nov, 09:05


دواى ئەوەى یەکێتى بانگەشەى ئەوەى کرد کە ڕێگرى لە پڕۆژەى هەژمارى من دەکەن و کارى پێ ناکەن، ئێستە ئەم پڕۆژەیە لە سلێمانى کارایە و کارەکانى خێراتر دەکرێن.

میدیاى لاهوور شێخ جەنگى، سەرۆکى بەرەى گەل بڵاویان کردووەتەوە، "هەژمارى من لە سلێمانى کەوتووەتەوە کار" ئەمە دواى ئەوەى لە ماوەى ڕابردوو یەکێتى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن، بانگەشەى ئەوەى دەکرد کار بە هەژمارى من ناکەن کەچی هەفتەى رابردوو پەڕەی فەرمی پڕۆژەی "هەژماری من" بڵاوى کردەوە رێككەوتنیان لەگەڵ بانكی TBI، ئەنجام داوە و بڕیار لە زیادكردنی لقەكانی بانكەكە و ئامێرەكانی راكێشانی پارە لە سەرتاسەری كوردستان دراوە، هاوكات داوا لە فەرمانبەرانیش دەكرێت، ئەوانەی تا ئێستە خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار نەكردووە، پەلە بكەن و خۆیان تۆمار بكەن لە سەرتاسەرى کوردستان.

تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە پرۆژەی (هەژماری من) یاخود بەبانکیکردنی مووچە (توتین) تۆمار کردووە. هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕێگەی هەشت بانکەکەی ناو پرۆژەی هەژماری من خۆیان لە بەبانکیکردنی مووچە (توتین) تۆمار دەکەن، لەداهاتوودا لە هەموو ئەو خزمەتگوزاریە دارایی و بانکیانە سودمەند دەبن، کە بانکەکان پێشکەش بەمووچەخۆران و فەرمانبەرانی دەکەن.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174160&Jor=14

Wishe press

08 Nov, 08:39


بە لاى هاووڵاتییانى ئەمەریکى ئەوەى لە ڕۆژى سەرکەوتنى دۆناڵد ترەمپ دەرکەوت، میلانیاى ساختە بووە و چەندان توانجیان ئاراستە کردووە.

.
.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174159&Jor=6

Wishe press

07 Nov, 20:55


مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكات لە عێراق پێ باشە..
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174153&Jor=1

Wishe press

07 Nov, 19:35


بەپەلە... پوتین پیرۆزبایی سەركەوتنی لە ترەمپ كرد و قسەی جیاوازیشی لەبارەوە كرد..

.
.

ڤلادمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا پیرۆزبایی سەركەوتنی لە دۆناڵد ترەمپ كرد بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا و راشی گەیاند كە ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵیدا.

ئەمشەو حەوتی نۆڤێمبەر، ڤلادمێر پوتین سەرۆكی رووسیا لە پەڕاوێزی كۆڕبەندی "فالدای" نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆ وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی خۆی گەیاندە ترەمپ بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی نوێی ئەمەریكا، هاوكات راشی گەیاند كە ئامادەی گفتوۆیە لەگەڵ ترەمپدا.

پوتین دووپاتی كردەوە كە رووسیا ئامادەی كاركردنە لەگەڵ هەر سەرۆكێكی ئەمەریكی كە لەلایەن گەلی ئەمەریكاوە جێگای متمانە بێت، ئاماژەیشی دا كە قسەكانی ترەمپ لەمیانی بانگەشەی هەڵبژاردندا جێگەی گرنگی پێدانن.

Wishe press

07 Nov, 18:27


ترەمپ دەتوانێت چی بگۆڕێت

.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174147&Jor=1

Wishe press

07 Nov, 17:43


TBI و "هەژماری من" دوای رێككەوتن یەكەمین كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دا

.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174150&Jor=14

Wishe press

07 Nov, 17:02


گه‌ڕه‌كێكی‌ تر كاره‌بای‌ ده‌بێته‌ 24 سه‌عات
.
.
.


https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174143&Jor=14

Wishe press

07 Nov, 15:50


سلێمانی... شەش هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان مووچەكانیان لە رێگەی هەژماری من وەردەگرن

ئەمڕۆ دەست كرا بە دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ مانگی 10 و پەڕەی حكوومەتی هەرێمیش لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە كە شەش هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان لە سلێمانی مووچەكانیان لە رێی هەژماری منەوە وەردەگرن و هاوكات ناونیشانی ئامێرەكانی راكێشانی پارەیشی بڵاو كردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم، حەوتی نۆڤێمبەری 2024، پەڕەی فەرمی حكوومەتی هەرێم لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، لەڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە، پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان لە سلێمانی.

لەبارەی ناونیشانەكانیشەوە بڵاوی كردووەتەوە كە پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان دەتوانن سەردانی ئەم ناونیشانانەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بکەن:
1- شەقامی سالم، بەردەم سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
2- شەقامی سلێمانی - کەرکووک، بەرانبەر بەڵەخانەی پارێزگای سلێمانی، ڕیزی شەکرەکە.
3- بەکرەجۆ، بەرانبەر فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی.

جێگەی ئاماژەیە، هاوكارییەكانی هاوپەیمانان پێكهاتووە لە گوژمەیەك پارە بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و بڕەكەی 432 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەك .

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=174145&Jor=14

Wishe press

27 Oct, 19:54


هۆشداری ئەم پەیمانگا ئەمەریكییە كە تایبەتە بە توێژینەوەی سیاسیی بۆ ئەم وڵاتە لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173628&Jor=1

Wishe press

27 Oct, 19:03


هەندێك دەڵێن، توركمان بۆ زاوا زۆر باشن و دەیانكەن بە كوڕی خۆیان و بەشێكیش پێیان وایە ئەوەی ببێ بە بووكی خۆشناوان دەكەوێتە ناو ناز و نیعمەت و زاوا لای كۆییانیش بە خۆشەویست ناسراوە و رێزی زۆری دەگیرێت... لای تۆ خەسووی كام شار بۆ بووك یا زاوا باشە؟

Wishe press

27 Oct, 18:34


نوێترین زانیارییەكان لەبارەی بەشەخۆراكی ئەم دوو مانگە چین
.
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173634&Jor=3

Wishe press

27 Oct, 17:44


چەندی لە بانگەشەی هەڵبژاردن خەرج كرد؟ ئەم بەدواداچوونەی "وشە" هەموو ئەو خەرجیانە دەگرێتەوە كە لەم هەڵبژاردنە كردوویەتی و "ماتۆڕەكە" ناگرێتەوە..
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173637&Jor=4

Wishe press

27 Oct, 17:15


ئەمڕۆ یەكشەم 27ی تشرینی یەكەمی 2024، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكە دا قاسم ئەعرەجی پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173638&Jor=14

Wishe press

27 Oct, 13:23


بڕە پارەیەك بۆ ژمارەیەك لە فەرمانبەران خەرج دەكرێت..
.
.
بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیار دراوە بۆ كارمەندانی هەڵبژاردنی پەرلەمان كوردستان، بە سێ‌ جۆر پارە دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی ئۆكتۆبەر، بەپێی گوتەی بەرپرسانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەستیان كردووە بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان.

بەپێی بڕیاری كۆمسیۆن هەر كارمەندێك كە فەرمانبەری حكوومەت نەبێت، بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرێت، فەرمانبەری حكوومەتیش بێت بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرێت.

بەپێی بڕیارێكی نوێی كۆمسیۆن، ئەو كارمەندانەی وەك كارمەندی یەدەگ دیاری كرابوون، ئەوا بڕی 50 هەزار دینار وەك پاداشت وەردەگرن و لەگەڵ كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان.

ئەو بڕیارە سەرجەم ئەو كەسانەی دەگرێتەوە وەك كارمەندی یەدەگ ناویان لە كۆمسیۆن دەرچوو بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕی 50 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.

لە 20ـی ئۆكتۆبەر، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، زیاتر لە 30 هەزار كارمەند سەرپەرشتیی پرۆسەكەیان كرد.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173622&Jor=14

Wishe press

27 Oct, 11:26


بەپەلە.. راگەیەندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە..
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173623&Jor=14

Wishe press

27 Oct, 11:02


بەرپرسێكی باڵای عێراق گەیشتە لای سەرۆكی حكوومەت
.
.
.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173618&Jor=14

Wishe press

27 Oct, 10:39


دکتۆر ئاراس فەریق سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، خوێندنی پارالێڵ لە گەرمیان دەکرێتەوە و حکوومەت ڕەزامەندی دا....

Wishe press

27 Oct, 09:18


ئۆجەلان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان دوو مەرج دەخاتەڕوو..
.
.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173606&Jor=4

Wishe press

27 Oct, 08:57


بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا بكات و لیستی مووچە لەگەڵ خۆیان ببەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی ئۆكتۆبەر، بڕیارە شاندێكی تەكنیكی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا بكەن.

شاندەكە لە سەردانەكەیان بۆ بەغدا، لیستی مووچەش لەگەڵ خۆیان دەبەن و رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەكەن.

چوونی ئەو شاندە لە كاتێكدایە، دوێنێ‌ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، "لە ئامادەكارییەكانی لیستی مووچەی مانگی 10 بەردەوامن و چەند وردەكارییەكی كەمی ماوە و پاش تەواوبوونیشی، لەم چەند رۆژەی داهاتوودا رەوانەی بەغدای دەكەین".

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش كرد، "خەرجیی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 998 ملیار دینار دەبێت".

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی دووپات كردەوە، "لە دوو مانگی داهاتوودا و تا كۆتایی ئەمساڵ، سەرجەم گرفتەكانی تایبەت بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواو دەكرێت".

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173613&Jor=14

Wishe press

27 Oct, 08:28


قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر
.
.
لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پێشوازیی لێ كرا.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی ئۆكتۆبەر، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پێشوازیی لێ كرا.

بڕیارە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە.

هاتنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هۆكارەكەی نەزانراوە، بەڵام دۆخی هەستیاری ناوچەكە یەكێك لە تەوەری كۆبوونەوەكانی دەبێَت.

هاتنی ئەو بەرپرسەی عێراق لە كاتێكدایە ئەمساڵ بۆ سێیەم جارە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، پرسی ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە رابردوو و بەردەوامی دووپاتی لێ كراوەتەوە
. https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173605&Jor=14

Wishe press

27 Oct, 08:05


دەوڵەت باخچەلی: ئەركی ئاینی و نیشتمانیمانە كورد و تورك یەكتریان خۆش بوێت..
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173600&Jor=1

Wishe press

27 Oct, 07:27


نرخی دراوی ئەمڕۆ...

Wishe press

27 Oct, 06:12


هەوڵێكی تری یەكێتی شكستی هێنا.. شتێك بەناوی تەوتین لەگەڵ عێراق باس نەكراوە
.
.
.
.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173597&Jor=14

Wishe press

26 Oct, 21:02


بە چوار گۆلی بێ بەرانبەر لە ریال مەدریدی بردەوە
.
.

https://www.facebook.com/share/p/9ofCC2eErEW7dqtG/?mibextid=WC7FNe

Wishe press

26 Oct, 18:38


ئافرەتێك بە ئۆتۆمبێل لە هەولێر، ئافرەتێكی تری شێلاو دەستبەجێ گیانی لە دەست دا "گیرا"

.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173587&Jor=8

Wishe press

26 Oct, 16:55


دوای كشانەوەی كۆمەڵ، دوا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەم شێوەیەیە،
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173580&Jor=14

Wishe press

26 Oct, 14:45


كۆمەڵ دوا بڕیاری خۆی دا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا... "كورسیەكانیان بەسەر براوەكانی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت"
.
.
عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كە حزبەكەی لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەر شكستی هێنا و تەنیا سێ‌ كورسی بە دەستهێنا، رای گەیاند، ئەو دەنگانە هی كۆمەڵ نییە و ناچنە پەرلەمان.

عەلی باپیر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، ئەو دەنگانەی هاتووە دەنگی راستەقینەی كۆمەڵ نین و ئەوەیش هۆكارە بۆ ئەوەی نەچینە پەرلەمان و لە سێكتەر و لایەنی تر كار دەكەن.

عەلی باپیر لەبارەی هاوتا ئیسلامییەكانی وەك یەكگرتووی ئیسلامی گوتی، ئەوان بڕیاری خۆیان دەدەن كە دەچنە پەرلەمان یا نا، بەڵام "ئێمە ناچین و لەلایەنی تر خزمەت دەكەین".

عەلی باپیر كە حزبەكەی روو لە شكستە گوتی، پروپاگەندەی زۆر لەسەر حزبەكەمان كراوە و ئێمە ئاگادار هیچ شتێك نەبووین كە دیزاینی هەڵبژاردن كرابێت.

لەبارەی ئەوەی كە پێشتر دەیگوت، كۆمسیۆنی عێراق سەرپەرشتی دەكات و ئیتر ساختە كاری ناكرێ‌، عەلی باپیر گوتی، هەڵەبووین، وا نەبوو، بەڵام شتێكمان تێدا دەهێشتەوە دەمانگوت " رەنگە ساختەكاری نەكرێت".

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173578&Jor=14

Wishe press

26 Oct, 13:49


سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە..
.
.
.

https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173575&Jor=14

Wishe press

26 Oct, 12:45


حزبەكەی عەلی حەمەساڵح: بەشداریی پەرلەمانی كوردستان دەكەین..
.
.

دوای ئەوەی لەلایەن عەلی حەمەساڵح ناڕەزایەتیی بەرانبەر ئەنجامەكان راگەیەنرا، لە نوێترین پێشهات ئەندامێكی حزبەكە دەڵێت، بەشداریی پەرلەمانی كوردستان دەكەین.

ئەمڕۆ شەموو 26ـی ئۆكتۆبەر، بەدەل بەرواری ئەندامی دیاری ڕەوتی هەڵوێست لە دهۆك رای گەیاند، ڕەوتی هەڵوێست بەشداریی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

زیاتر گوتی، ڕەوتی هەڵوێست ئەگەر یەك كورسیشی هەبێت بەشداریی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

ئەو بۆچوونەی ڕەوتی هەڵوێست لە كاتێكدایە، پێشتر بۆچوونێك لەناویان هەبوو بەشداریی دانیشتنەكان نەكەن و بایكۆتیان بكەن.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆن بڵاوی كردووەتەوە، ڕەوتی هەڵوێست لە هەڵبژاردن چوار كورسی بەدەست هێناوە كە قورسایی ئەو بەرەیە لە سلێمانییە.

ڕەوتی هەڵوێست لەلایەن عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان سەرۆكایەتی دەكرێت و لە ماوەی رابردوودا لە حزبەكە دوور خرایەوە.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173569&Jor=14

Wishe press

26 Oct, 12:03


شانۆی سەر شەقام دەست پێ‌ دەكات و 14وڵات بەشداری دەكەن

Wishe press

26 Oct, 11:48


له‌ دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ وتاری هه‌ینیدا ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌م و نادادییه‌ی له‌ سنووره‌كه‌ له‌ هاووڵاتییان ده‌كرێت، به‌ فشاری یه‌كێتی له‌ وتاردان دوور خراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ به‌ ''وشه‌'' گه‌یشتوون، دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر له‌ سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، دژی سته‌م و نادادییه‌كان و خراپی دۆخی هاوڵاتییان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و ناڕه‌زایی خۆی پێشان داوه‌، به‌ فشاری یه‌كێتی له‌ وتاردان دوور خراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، دوای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له‌ وتاردان، بڕیارێك هه‌یه‌ بۆ داخستنی مزگه‌وته‌كه‌ش به‌ یه‌كجاری.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173562&Jor=14

Wishe press

26 Oct, 10:12


ئێران ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیلی راگه‌یاند

.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173560&Jor=1

Wishe press

26 Oct, 09:03


زۆرجار خه‌ڵكی ته‌نیا به‌رتیل وه‌رگر و به‌رتیلده‌ر وه‌ك دوو تاوانباری سه‌ره‌كی تاوانی به‌رتیل ده‌ناسن، به‌ڵام له‌ یاسادا ناوه‌ندگیریش تاوانباره‌، یان هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی هه‌بووبێ له‌ ڕێكخستنی تاوانه‌كه‌دا.
ئەم نووسینە بەرچاوڕوونی یاسای گرنگی تێدایە بۆ هەر كەسێك و ئامانجی بە دیهێنانی دنیایەكی باشترە لە داودەزگاكاندا...
.
.

https://www.wishe.net/detailsWtar.aspx?NusarID=266&Jmare=5391

Wishe press

26 Oct, 07:41


دۆلار هەرزان بوو،

Wishe press

25 Oct, 19:21


پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە
.
.

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر جۆیس بلەو، نووسەر و زمانناس و زانای فەڕەنسی، پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری دەکەم و ناوبراو دۆستێكی گەورەی گەلی كوردستان بوو كە خزمەتێكی زۆری پێشكەشی زمان و ئەدەبی كوردی.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و زمانناس و زانای فەڕەنسی پڕۆفیسۆر خاتوو (جۆیس بلەو)ـم پێ گەییشت. خاتوو (جۆیس بلەو) پاڵپشت و دۆستێكی گەورەی گەلی كوردستان بوو كە خزمەتێكی زۆری پێشكەشی زمان و ئەدەبی كوردی و ئەنستیتوی كوردی لە پاریس كردووە و حەقی لەسەر هەموومان هەیە و پەرۆشی و زەحمەتەكانی بۆ خزمەتكردنی كورد لەبیر ناكرێن.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنا و هاوكارانی خوالێخۆشبوو خاتوو (جۆیس بلەو) و هەموو نووسەر و زمانناسانی كورد دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو (جۆیس بلەو) شاد و یادی هەمیشە بەرز بمێنێت.

مسعود بارزانی
25ی تشرینی یەكەمی 2024

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173536&Jor=14

Wishe press

25 Oct, 18:03


هەڵبژاردن بە هەموو لێکدانەوە و لێکەوتەکانی، نەیتوانی شتێکی ئەوتۆ لە تێگەیشتنی حزبە سیاسییەکان بگۆڕێت، بەر لە هەموویان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (عێراق)، کە لە پلەی دووەم دێت بە شازدە کورسی لە دوای یەکەمەوە.
.
.
.

https://www.wishe.net/detailsWtar.aspx?NusarID=20&Jmare=5390

Wishe press

25 Oct, 16:11


راپۆرتێك: یەكێتی دەیەوێ ئەوەی لە هەڵبژاردن دۆڕاندی بە گوشار بە دەستی بێنێت
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173528&Jor=1

Wishe press

25 Oct, 13:56


راپۆرتێك: یەكێتی دەیەوێ ئەوەی لە هەڵبژاردن دۆڕاندی بە گوشار بە دەستی بێنێت

.
.
.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173528&Jor=1

Wishe press

25 Oct, 12:36


نوێنەری خامنەیی لە شاری كازروون كوژرا

.
.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173527&Jor=1

Wishe press

25 Oct, 12:01


بەشێك لە كتێبە چاپكراوەكانی شەمزینی ..
.
.

بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1-دوور و نزیک، پەنچەرەیەک بۆ ڕوانین لە کۆمەڵگەی کوردی
2-کورد و تورک، لە ململانێی مێژووییەوە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش
4-بە تیشکی ئەشقت ئەدرەوشێمەوە هەڵبەست
5-فلاشباک، لە دەفتەری بیرەوەریی ڕۆژانە 1997-2001 ئەزموون
6-دەستنووسێکی کۆنی عیشق ‌ هەڵبەست
7-تێڕوانینی سێیەم، ڕەهەندەکانی ژیان و سیاسەت لە جڤاتی کوردیدا
8-وتاری پۆپۆلیستی و خەونی بچووکی ڕۆشنبیرانی کورد
9-گەمەی شەیتان، خوێندنەوەیەکی گەمە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێویندا
10-قوتووی عەتار، مشتێک لە خەرواری وتارە ڕۆژنامەوانییەکانم 2004-2017، سێ بەرگە
11-تێکشکانی چەپ لە کوردستان، ئەزموونی کۆمۆنیستی کرێکاریی
12-وەرزە سەوزەکانی ئەوین هەڵبەست
13-خوشەویستی لە سەردەمی شێرپەنجەدا، چاپی یەکەم -2019، چاپی دووەم -2021
14-سۆناتاى خۆشەویستی هەڵبەست
15-دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
16-بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە هەڵبەست
17-خەندە گرینۆکەکان و مەراقنامەی پیاوێکی سووریالی دەقی ئەدەبی
18-هستریای وشە و حونجەی بێدەنگی تێکستی ئەدەبی
19-ڕۆڵی گۆران لە نوێکردنەوەی هەڵبەستی کوردیدا

Wishe press

25 Oct, 10:27


پەكەكە بەرپرسیارەتیی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكەی ئەنقەرە راگەیاند
.
.
.


https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173522&Jor=1

Wishe press

25 Oct, 08:50


پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە هەولێر..
.
.
فۆتۆ/ رامیار جەواد

Wishe press

24 Oct, 19:48


به‌پێی دواین راپۆرتی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، رێژه‌ی هه‌ژاری له‌م وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 30.1% و یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌، توانای دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان نییه‌.

.
.
.

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=173487&Jor=3