ئاژانسی بارزان نیوز @barzannews1 Channel on Telegram

ئاژانسی بارزان نیوز

@barzannews1


بارزان نیوز میدیایەکی ئازادە

ئاژانسی بارزان نیوز (Kurdish)

بارزان نیوز میدیایەکی ئازادە، کۆمەڵەیەک بۆ خستنە نێوەیەکی نوێ لە شوێنەکانی هەرێم. ئاژانسی بارزان نیوز گونجاوی ژیانی ناوەروانی و رووداوی بارزان راستەوخۆ ئامادە دەکات، بۆ بەرزکردنی هیوادارییەکان. جیاوازی بژیانی خۆشیمان بکەو بە زانیاری و نوێترین وەرزییەکانی رۆژی کوردستان و جیهان. بارزان نیوز دەتوانێت پۆستێک بەردەست بکات کە هەر شتێکی پێشیوانیت بکات و پێویستیت بە هەر شتێکی پاراستندرا.

ئاژانسی بارزان نیوز

13 Jan, 05:52


بەیانی باش ئازیزانی بارزان نیوز

سروشتی جوانی ڕووباری سیروان، پارێزگای هەڵەبجە، هەرێمی كوردستان.

ئاژانسی بارزان نیوز

12 Jan, 17:07


بەداخەوە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، هەواڵی کۆچی دووای (هێلان سنعان ستوونی) ڕادەگەیێنین .
خودا سەبووری خانەوادەی بەڕێزیان بدات.
..
انا لله وانا الیە راجیعون

ئاژانسی بارزان نیوز

12 Jan, 15:20


هاوڵاتییەک بۆ ئاژانسی بارزان نیوز ناردووە

ئاژانسی بارزان نیوز

12 Jan, 10:11


لە هەولێر سەر ڕێگای بەحرکە، چەند کەسێک دەبێتە دەمەقالێیان و لە ئەنجامدا گەنجێک دەکوژرێت و گەنجێکیش بریندار دەبێت

ئاژانسی بارزان نیوز

12 Jan, 08:42


رامالینی بەفر لە رێگەی چۆمان تا حاجی ئۆمەران

ئاژانسی بارزان نیوز

12 Jan, 05:19


بەیانی کلاسیکۆتان باش 🔥🔥

ئاژانسی بارزان نیوز

11 Jan, 18:24


دیمەنی ئەمشەوی بەفربارین لە حاجی ئۆمەران
لە کوێوە لەگەڵمانی و کەش و هەوا لای ئێوە چۆنە؟

ئاژانسی بارزان نیوز

11 Jan, 18:20


📌سبەی یەكشەممە 12ی 1ی 2025، لە 13 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر، بەنزینی 750 دیناریی حكوومی دابەش دەكرێ.

ئاژانسی بارزان نیوز

11 Jan, 14:40


تەیف سامی ڕایگەیاند، مووچەی مانگی 12 خەرج دەکرێت بەڵام رەنگە دوابکەوێت.

ئەمڕۆ شەممە، 11-1-2025، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکان و داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان قسەمان کرد و مووچەی مانگی 12 خەرج دەکرێت بەڵام رەنگە دوابکەوێت.

ئاژانسی بارزان نیوز

11 Jan, 14:28


(ئەلەند ئەیمەن رەمزی) ئەو منداڵەی ئەمڕۆ بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە لەکەرکووک گیانی لەدەستدا، ئەوەش کەم تەرخەمی خاوەن پرۆژەکان وئیدارەی کەرکووکە.

ئاژانسی بارزان نیوز

11 Jan, 12:14


فڕۆکەیەکی ئاگركوژێنەوە كە بۆ هاوكاریی كوژاندنەوەی ئاگرەكەی لۆس ئەنجلۆس ڕۆیشتبوو، لە ئاگردا سووتا.

ئاژانسی بارزان نیوز

11 Jan, 11:27


دیمەنین ئاگرێ باژێرێ لوس  ئەنجلوس

ئاژانسی بارزان نیوز

11 Jan, 05:55


ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی پرسی مووچە دەکات

ئاژانسی بارزان نیوز

11 Jan, 05:38


56 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بارزانی، گەورە زانا و هەڵگری هزری مرۆڤایەتی و نیشتمانپەروەری و ژینگەپارێزی کوردستان، تێده‌په‌ڕێت

ئاژانسی بارزان نیوز

11 Jan, 05:32


له‌سه‌ر ئاستی جیهان، پاسپۆرتی ئه‌فغانستان و عێراق له‌ ریزبه‌ندی كۆتایی و سه‌نگاپوره‌ش له‌ یه‌كه‌مدا دێت

ئاژانسی بارزان نیوز

11 Jan, 05:32


وەزارەتی تەندروستی: دەرمانی خەولێخستن مەدەن بە منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵ

ئاژانسی بارزان نیوز

08 Jan, 08:19


لە درەنگانی شەو لە سلێمانی هێزێکی چەکدار بە سێ ئۆتۆمبێلەوە هەلیان کوتاوەتە سەر مالی میریان قادر کەسایەتی دیاری سۆشیالمیدیا و براکەیان دەستگیرکردووە و دەلێ: براکەم بێ سەروشوێنە و نازانم لە کوێیە و کەس جوابمان نادتەوە

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Jan, 21:45


مەخەون ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسڕائیل دەکات

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Jan, 21:41


ئێران وەڵامی توندی ئیسرائیل دەداتەوە

کەناڵ سێی ئێرانی، دەڵێت: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا جیهان شاهێدی دیمەن و پێشهاتێکی نائاسایی دەبێت

پێدەچێت ئەمشەو ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل کە چەندین ڕۆژە بەرپرسانی ئێران و سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە هەڕەشەی جۆراوجۆری لە ئیسرائیل دەکەن

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Jan, 19:37


سبەی 2025/1/8 بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Jan, 12:11


لە سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دروست بوو

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Jan, 12:08


#بەوێنە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Jan, 10:17


سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشەممە 1/7، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە له‌گه‌ڵ ‌هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Jan, 09:14


ساتی هێنانە خوارەوەی تەرمی گەشتیارێک لە چیاکانی نزیک گەلی عەلی بەگ...

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە چیاکانی نزیک گەلی عەلی بەگ لە سۆران گەشتیارێکی عەرەبی تەمەن 40 ساڵ کە خەڵکی شاری بەسڕەیە و خاوەن کۆمپانیای گەشتوگوزارە  کەوتوەتە خوارەوە گیانی لە دەستداوە

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Jan, 08:49


کاروان میراودەلی: گەشتیارێکی عەرەب لەسەر ڕێگەی سەرەکی بێخاڵ هەڵدێراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Jan, 08:45


مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Jan, 07:41


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوار شەممە کۆدەبێتەوە.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت،کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی ۲٠۲٤ دەخرێتە ڕوو،هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغداو ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێم.

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Jan, 21:41


نوێترین وێنەی ڕێباز مارکاول ئەو تیکتۆکچییەی لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەتککرا

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Jan, 21:09


ڕێباز ماڵکاول ئەتککرا

بەپەلە؛ کەمێک پێش ئێستا ڕێباز ماڵکاول کەسایەتی ناو تیکتۆک ئەتککرا و بەگووتەی خۆی؛ " بەفێڵی ڕێکلام کردن براوەتە دەرێ و لەوێ لەلایەن شەش کەس ئەتککراوە و پرچ و برۆی تاشراوە"

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شەوانی سەری ساڵ لە گرتە ڤیدیۆیەک ڕێباز ماڵکاول قسەی کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی خەڵک و بەم هۆکارەش ئەتتکراوە

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Jan, 19:42


ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت. ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١/٩ ) مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٥/١/٦

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Jan, 18:06


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Jan, 14:54


بەھۆی لاوەفاوەوە دیوارێک لە مەککە ڕووخا و دەیان ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت

ئاژانسی بارزان نیوز

03 Jan, 19:43


پەیوەندیی تەلەفۆنی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و مەسرور بارزانی:مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێ.


ئەمڕۆ هەینی 1/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە پێگەیشت و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە.

هەروەها جەختیان لە پێویستیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و ڕۆڵی گرنگی هەرێم لە برەودان بە سەربەخۆییی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

ئاژانسی بارزان نیوز

03 Jan, 17:55


سبەی شەممە لە هەولێر، بەنزینی 750 دیناری حکومی لە 10 شوێن دابەش دەکرێت

ئاژانسی بارزان نیوز

02 Jan, 19:11


خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم. ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٥/١/٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە ( ٢٠٢٥/١/٨ ) کۆتایی دێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٥/١/٢

ئاژانسی بارزان نیوز

02 Jan, 19:11


خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی 11 بڵاوکرایەوە

ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٥/١/٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە ( ٢٠٢٥/١/٨ ) کۆتایی دێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.                                                   ٢٠٢٥/١/٢

ئاژانسی بارزان نیوز

02 Jan, 16:32


سبەی هەینی، لە 13 بەنزینخانەی پارێزگای هەولێر، بەنزینی 750 دیناریی حکوومی دابەش دەکرێ.

ئاژانسی بارزان نیوز

02 Jan, 16:15


ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سۆران ڕوویدا و دوو کەس بریندار بوون

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران: رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە نێوان ئۆتۆمبیلی جۆری ئۆپل ڤیکترا و کیا مۆتۆرس دوو تەنی، لە جووت سایدی جوندیان نزیک بەنزینخانەی زاگرۆس، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس برینداربوون.

ئاژانسی بارزان نیوز

02 Jan, 15:53


وێنەی عەزیز ئیسماعیل، ئەوهاووڵاتییەی ئەمڕۆ لە چیای زۆزک هەڵدێراو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا

ئاژانسی بارزان نیوز

02 Jan, 14:58


#بەپەلە ئەو هاووڵاتییەی لە چیای زۆزک هەڵدێرا گیانی لەدەستداوە

ئاژانسی بارزان نیوز

02 Jan, 10:54


بەپەلە؛ هەر ئێستا لە گەزنە غاز تەقیووە و دوو دووکان سوتاووە بەهۆیەوە 3 پیاو و 2 منداڵ سوتاوون دوو کەس لە قوربانییان دۆخیان جێگر نییە

ئاژانسی بارزان نیوز

02 Jan, 10:39


ڕووداوێکی کارەساتبار؛ بارهەڵگرێکی گواستنەوەی کۆنکریت بەهۆی نەمانی ئیستۆپ خۆی بە میکسەر و بارهەڵگرێکی دیکە دەکێشێت و خانووەکەش دەڕوخێنن
ڕووداوەکە لە پیرمام بووە و دوو شۆفێر بریندار بوون، تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە

ئاژانسی بارزان نیوز

02 Jan, 10:32


بەڤیدیۆ؛ دووکانێک لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر گڕی گرتووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن

ئاژانسی بارزان نیوز

02 Jan, 10:21


سەرەڕای مافی دەستووری و بوونی یاسای بوودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی مووچەخۆرانی تری عێراق و بە دەرکردنی لەهەر کێشە و گرفتێکی تر، هاوکات بوونی تەرخانکراوی پێویست لە خشتەکانی یاسای بوودجە بەراورد بەو تەمویلەی وەزارەتی دارایی عێراق ناردوویەتی و ڕێکكەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بۆ خەرجکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران تا کۆتایی ساڵی (2024)، بەڵام حکومەتی فیدراڵ پێشێلی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بنێرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری

ئاژانسی بارزان نیوز

01 Jan, 18:26


سبەی 2025/1/2 بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

ئاژانسی بارزان نیوز

01 Jan, 09:05


دوای ئاگاداربوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لەوەی کە ورچێک نزیکەی 38 مێش هەنگوینی مێشەوانێکی  گوندی سێلکێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر  لەناوبردوون و زیانی ماددی لە هاوڵاتیەکە دابوو ، ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزیان وەک هاندانێک بۆ ئەوەی ئەم هاوڵاتیە بەردەوام بێت لەسەر کار و کەسابەتەکەی لەلایەن نووسینگەی بەڕێزیانەوە هاوکاریکرا.

ئاژانسی بارزان نیوز

31 Dec, 13:52


وێنەگرتنی پرده‌ تێكشكاوه‌كه‌ى گەلی عه‌لى به‌گ له‌ میدیاكان قه‌ده‌غه‌كرا

ئاژانسی بارزان نیوز

31 Dec, 13:46


بەوێنە؛ لە هەولێر نوێژە بارانە دەکرێت

ئاژانسی بارزان نیوز

31 Dec, 13:45


لە زاخۆ ئامادەکاری دەکرێت

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Dec, 21:00


ئەڤ شەڤە گورەپانا پرا دەڵال و دناڤا کورنیشی پربیبی ژ ئامادەبوونا جەماوەرەکێ ئێکجار مەزن ، ئاهەنگا زاخۆ بگەرم و گور بدووماهیک هات .

📸zakho tourism media

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Dec, 20:54


تاقانەی 7 خوشکە؛ عەبدوڵڵا ساڵح، گەنجێکی خەڵکی کەلارە و دوو رۆژ بوو کەسوکاری پێیانوابوو ونبووە، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوت لە لایەن دوو هاوڕێیەوە کوژراوە.

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Dec, 12:27


گەشتیارێکی رووسی شۆک دەبێت کاتێک دەگاتە زاخۆ

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Dec, 12:18


‎بەهۆی داخرانیەوە لە جیاتی ئۆتۆمبێڵ مەڕەکان رێگای گەلی عەلی بەگ بەکاردێنن

ئاژانسی بارزان نیوز

29 Dec, 20:28


سبەی دووشەممە لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەنزینی 750دیناری حکومی دابەش دەکات

ئاژانسی بارزان نیوز

29 Dec, 14:22


سبەی یان دووسبەی یەک ترلیۆن دینار لە بەغداوە بـــــــــۆ مووچەی مانــــگــەکـانی 11 و 12ـی مووچەخۆران دەنێردرێت

ئاژانسی بارزان نیوز

29 Dec, 13:56


نوێترین وێنەی پردە تێکشکاوەکەی سۆران؛ هاتووچۆکردن لەسەر پردەکە ڕاگیراوە و هێشتا مەترسیی ڕووخانی لەسەرە، تیمەکانیش توانیویانە تەنیا 50 سانتیم بەرزی بکەنەوە

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Dec, 22:16


له ڕوداوێكى هاتوچۆدا دايك و كچێك گيانيان له دەستدا

له سەر رێگەی نێوان بەردەرەش - باشیک، لە نزیک گوندی دووبەردان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە دایک و کچن.

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Dec, 17:48


سبەی یەکشەممە لە هەولێر 21 بەنزینخانە بەنزینی 750دیناری حکومی دابەش دەکات

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Dec, 14:18


تیکتۆک چیەک لە سنووری قەزای خەلیفان دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند؛
تیکتۆک چیەک لە سنووری قەزای خەلیفان بەناوی ( ا،خ، ا ) دەستگیرکرا کەوا ببووە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان و رۆژانە لەرێگەی تیکتۆک جنێو قسەی نەشیاوی بە کەسایەتیەکان و ئافرەتان ئەدا بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران لەڕێگای داواکاری گشتی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کرایەوە ئەمڕۆ لە لایەن بەشی پۆلیسی خەلیفان دەستگیرکرا

پۆلیسی سۆران ڕاشیگەیاندووە: لەسەر بریاری دادوەری لێکۆلینەوە تۆمەتبار راگیرا بەپێی ماددە ( ٢ ) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامیرەکانی پەیوەندی …

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Dec, 11:37


‏إنا لله وإنا إليه راجعون
(حجی نقیب أحمد) کو دبیتە خەزیرێ هونەرمەند عبدلقهار زاخــوی ئەڤڕۆ روژا شەمبی چوو بەردلوڤانیا خودێ

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Dec, 10:14


بەپەلە؛ هەشت ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە بەرەو هەولێر دێن

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Dec, 08:57


شەوی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵ بە ناوی (محەمەد عەبدولقادر) لە سلێمانی كوژرا، ئەمڕۆش پۆلیس كوڕە تەمەن 18 ساڵەكەی بە تۆمەتی كوشتنی باوكی دەستگیر كرد.

ڕووداوەکە لە کاتژمێر 9:10 خولەکی شەوی ڕابردوودا لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی ڕووی داوە، قوربانییەکە لەناو ماڵی خۆیدا لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە بەر دەستڕێژی گوللـە دراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس لە ڕووداوەکە، ئەوان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە بکوژەکە کوڕی قوربانییەکە بووە، دوای کەمتر لە کاتژمێرێک بكوژەكە دەستگیر كرا و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی هۆکارە وردەکانی پشت ئەم ڕووداوە."

جێگەی ئاماژەبۆکردنە، کوژراوەکە لەبەردەم چایخانەی شەعبی شاری سلێمانی کاری پاکەت فرۆشتنی کردووە و کەسایەتییەکی بەناوبانگ بووە.

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Dec, 19:00


شاری سۆران بە تەمومژ داپۆشراوە

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Dec, 18:37


سبەی لە هەولێر، 19 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Dec, 17:33


ئێستا ڕوداوێکی هاتووچۆ لە سۆران ڕویدا، لەگەڕەکی شەهیدانی بەختیاری پێش مزگەوتی گەیلانی
دووکەس تێیدا برینداربوون

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Dec, 10:43


☀️ ئەمڕۆ  25 - 12 - 2024

🔹 ئۆنسەی زێر  2616 دۆلار

🔹 زێڕی عەیار 21 به 560 هەزار دینار
🔹 زێڕی عەیار 18 به 480 هەزار دینار

🔸 لیرەی عەیار 21 به 560 هەزار دینار

🔹 زێڕی عەیار 22 به 587 هەزار دینار
🔹 زێڕی عەیار 24 به 640 هەزار دینار

🔹 نرخی دۆلار  --- 151.800 دینار

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Dec, 10:02


بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر ڕوویدا

ئاژانسی بارزان نیوز

24 Dec, 14:28


پنتاگۆن: ئەگەر لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا عێراق حەشدی شەعبی هەڵنەوەشێنێتەوە ئێمە بۆی هەڵدەوەشێننەوە

ئاژانسی بارزان نیوز

24 Dec, 14:26


بەپێی زانیاریەکان کۆبوونەوەی تەیف سامی و سودانی تەواو بووە، لە رۆژانی داهاتوودا تەواوکاریی مووچەی مانگی 11 و12 رەوانەی هەرێم دەکرێت

ئاژانسی بارزان نیوز

24 Dec, 09:13


ئەندۆمی شێرپەنجەی سەردەمە

ئاژانسی بارزان نیوز

24 Dec, 09:10


یاری ئاگرینەکان قەدەغەیە

ئاژانسی بارزان نیوز

23 Dec, 18:24


ئەمشەو بوتڵێكی غاز لە ماڵێكدا لە ناحیەی دیانا تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێ نەكەوتەوە.

ئاژانسی بارزان نیوز

23 Dec, 17:06


سبەی لە هەولێر، 24 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

ئاژانسی بارزان نیوز

23 Dec, 11:15


11 ڕۆژ کرایە پشوو

ئاژانسی بارزان نیوز

23 Dec, 10:15


دووشەممە، 23-12-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "سبەینێ سێشەممە، 24-12-2024، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. "

ئاژانسی بارزان نیوز

23 Dec, 09:38


بڕیار وایە پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ پارەی بژمێرانی سەرژمێری گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەش بکرێ

ئاژانسی بارزان نیوز

23 Dec, 09:35


بەوێنە؛ ئەم مێکزەمینە سوورانە ژمارەیان 50 دانەیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابەشی دەکات بەسەر بنکەکانی بەرگری شارستانی هەولێر

ئاژانسی بارزان نیوز

22 Dec, 18:25


(دڵزار ئیدریس جلال) بێشەیی بەهۆی کارەباوە کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسی بارزان نیوز

22 Dec, 18:24


کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کرا و دوو کەس برینداربوون

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Dec, 19:36


سبەی یەک شەممە لە هەولێر، 19 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Dec, 16:55


ئامۆزایەكی بەشار ئەسەد بەناوی عەمار ئەسەد،لەسەر شەقام. لەسێدارە درا

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Dec, 11:14


پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.

هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە.
هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.

مسعود بارزانی
7ی کانوونی یەکەمی 2024

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Dec, 10:07


هاووڵاتیانی گەرەکی ٨ی حەسارۆک لە هەولێر دەستخۆشی لە مەسرور بارزانی دەکەن و ناوێکی دیکەیان لە گەرەکەکەیان ناوە

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Dec, 23:31


میدیای ئەمریکی و ئیسرائیلی:
لە 24 سەعاتی داهاتوودا، رژێمی بەشار ئەسەد دەڕووخێت

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Dec, 23:13


بەپەلە؛ مۆسـ.ـادی ئیسرائیل ئێستا بڵاوی کردەوە؛ بەشـ.ـار ئـ.ـەسەد چووەتا تاران

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Dec, 23:13


بەپەلە.. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەپەلە سووریا جێبهێڵن

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Dec, 21:00


سبەی شەممە لە هەولێر، 23 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Dec, 12:44


بەپەلە.. سوپای سوریا لە درعا کشایەوە و گروپەچەکدارەکان چوونە ناوشارەکەوە

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Dec, 08:58


لە هاووڵاتییانی سۆرانەوە بۆ بەرپرسانی سۆران

ئاژانسی بارزان نیوز

05 Dec, 18:42


سبەی لە هەولێر، 20بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

ئاژانسی بارزان نیوز

04 Dec, 21:08


گوتەبێژی پارتی: ئێستا سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پەیڕەودەکرێت لەلایەن چەند لایەنێکی بەشدار لە چوارچێوەی هەماهەنگیی لەنێو حکومەتی عێڕاق

ئاژانسی بارزان نیوز

04 Dec, 17:35


داخستنی دەرمانخانەیەک کە بازرگانی بە دەرمانی هۆشبەر کردوە

دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانمانەوە بەهەماهەنگی لەگەل لێژنەی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی ، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەرمانخانەیەکمان داخست و دوو تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (أ ، م ، ب ) کە یاریدەری پزیشکی دەرمانخانەیە و تۆمەتبار (أ ، ع ، أ).
تۆمەتبارانی ناوهاتوو هەڵساون بە بازرگانی کردن بەدەرمانی هۆشبەرو کارتێکەرە هۆشیەکان و بەبێ پسولەی پزیشک و دوور لە ڕێنمایە پزیشکیەکان و فرۆشتن و پێدانی بە کەسانی ئالودەی ماددەی هۆشبەر ، هەروەها لە کاتی پشکنین بۆ دەرمانخانەکە دەرکەوت ژمارەیەکی زۆر دەرمانی قاچاخ و ڕێگە پێنەدراوی تەندروستی لە دەرمانخانەکەی هەیەو دەستی بەسەردا گیراو پاشان رێوشوێنی یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٤ دیسمبەری ٢٠٢٤

ئاژانسی بارزان نیوز

04 Dec, 17:17


داخستنی دەرمانخانەیەک لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە، کە بازرگانی بە دەرمانی هۆشبەر کردوە

ئاژانسی بارزان نیوز

04 Dec, 15:14


کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی 120 مەتری هەولێر ئۆتۆمبێڵێک سووتا

ئاژانسی بارزان نیوز

04 Dec, 11:52


هاوکاریی دارایی  مانگی 11ـی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و زیاتر لە 20 هەزار پێشمەرگە لە ڕێگەی هەژماری من هاوکارییەکە وەردەگرن.

ئاژانسی بارزان نیوز

04 Dec, 11:06


یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر راگەیاند، لە هەولێر پەناگەیەک بۆ ئافرەتانی بێ ماڵ دەکرێتەوە و توانای وەرگرتنی 15 کەسی دەبێت.

ئاژانسی بارزان نیوز

04 Dec, 10:46


دیمەنەکانی گوندی گەزنە

ئاژانسی بارزان نیوز

04 Dec, 09:56


سەباح قومری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی تورکیا کوژراوە

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیا هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه‌ خەڵکی سنوری ئامێدییه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێ هاوڵاتی خه‌ڵكی خەڵکی سنوری ئامێدیی چونه‌ته‌ سه‌ر چیایه‌ك كه‌ نزیكه‌ له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای توركیاوه‌ و له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركیاوه‌ به‌ دۆشكه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتییه‌كیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 21:34


شەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەی نێوانیاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی کار و هەوڵەکانی ڕۆمانۆوسکی کرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 21:28


سبەی لە هەولێر، 16 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 21:27


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، ئەمشەو لە زۆرینەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر و شەختە دروستدەبێت.

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 15:24


چین ڕايگه‌یاند گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی له‌ جیهانداى دۆزیوەتەوە كه‌ 300 ته‌ن له‌و كانزا به‌نرخه‌ی تێدایه‌ و به‌های یه‌ده‌گی كانه‌كه‌ به‌ زیاتر له‌ 80 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 15:06


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە، قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری دەستیپێكردووە و تیایدا 77 پرسیار ئاراستەی هەر خێزانێك دەكرێت، وەڵامی ئەو پرسیارانەی تۆمار دەكرێن زۆر گرنگن بۆ ئێمە و لە داهاتوودا بۆ زۆر بابەت سوودیان لێوەردەگیرێت.
 
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێنماییەکان، دەبێت سەرۆكی خێزان وەڵامی پرسیارەكان بداتەوە، ئەگەر ئەویش ئامادە نەبوو كەسێكی دیكەی خێزانەكە دەتوانێت ئەو كارە بكات بەمەرجێك تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت.
 
لەلایەكی دیكەوە: سەبارەت ئەو هاونیشمانییانەی كە خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند: پێویستە هەر خێزانێك كەسێكی بگەڕێتەوە ناوچەكەی خۆی تاوەکو وەڵامی 77 پرسیارەكە بداتەوە بۆ ئەوەی ئەم قۆناغەش هاوشێوەی دوو قۆناغی ڕابردووی سەرژمێری سەركەوتووبێت.

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 14:41


عەممار موسا کازم، ئەمینداری بەغدا چووە پیرمام و هەر لەو دیدارەدا ئەمینی بەغدا دوو تابلۆی بە دیاری پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرد کە یەکێکیان وێنەی سەردەمی منداڵیی سەرۆک مەسعود بارزانی بوو.

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 14:29


ئافرەتێکی ئەفریقی بەناوی (وی ویڤان) لە لقی زانایانی کۆیە موسڵمان بوونی خۆی راگەیاند

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 13:07


پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێریی بەردەوام دەگاتە حەوت گەڕەکی دیکەی هەولێر

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 13:04


سروشتی جوانی پایزی ناحیەی وەرتێ

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 08:21


ئەمە بەهای زێڕە دوای ئاڵۆزبوونی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 08:13


بەوێنە؛ ماڵ بە ماڵ پێدادەچن و 77 پرسیار دەکەن و کۆتایی بە پڕۆسەی سەرژمێری دێت

ئاژانسی بارزان نیوز

30 Nov, 08:03


بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لە هەولێر بەیانی ئەمڕۆ بە جەڵتەی دڵ و لەو خەودا کۆچی دوایی کرد
مامۆستا سیروان ئەحمەد، تەمەنی 45 ساڵ بووە و خاوەنی سێ منداڵە

ئاژانسی بارزان نیوز

29 Nov, 21:29


کارەبای حەوت گەرەکی تر دەکرێتە ٢٤ کاتژمێریی

جێبەجێکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، لە گەڕەکەکانی شەهیدانی کوران، بەهاری کۆن، کریکاران، کوردستان، نەسیج، کوران، ڕزگاری، دەست بە چاککردنی پێوەری کارەباکانیان دەکرێت تاوەکو بۆ پرۆژەی ڕووناکی ئامادە بکرێن.

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی بەڕێوبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای یەکی هەولێر گوتی: بەهۆی کارکردنی تیمە تایبەتەکانی کارەبای 24 کاتژمێری لەو گەڕەکانە، لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە تاوەکو 5ی ئێوارە، کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، هاوکات لە ماوەی سێ هەفتەدا کارەباکانیان دەبێتە 24 کاتژمێری.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.

ئەمەش بزانە: پێشتر کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا بە ئاڤا گوتبووی: بە گشتی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 77 هەزار هاوبەشی کارەبای 24 کاتژمێری هەن

ئاژانسی بارزان نیوز

29 Nov, 19:08


هات...
سبەی لە هەولێر، 17 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

ئاژانسی بارزان نیوز

29 Nov, 17:02


بە وێنە؛ چەند دیمەنێکی عەنکاوەی هەولێر بەهۆی نزیکبوونەوەی سەری ساڵ بەم شێوەیە شەقامەکان ڕازێندراونەتەوە

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Nov, 23:54


أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ‌‎

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Nov, 22:21


رامین بارزان صدیق مزۆری خەلکی قەزای بەحرکەیە تەمەنی ۱٦ ساڵە ماوەی ٦ رۆژە لە ماڵ دەرچووە و نەگەرایتەوە مالەوە کۆتا جار لەگەل ئەم تەکسیە سەرکەوتووە لە بەحرکە دەرچووە تاکو ئێستا هیچ هەوالێکی نیە هەرکەسێك زانیاری هەیە و لە شوێنێك بینی پەیوەندی بە ژمارەی باوکیەوە بکەن

07507044657

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Nov, 19:55


دایك و منداڵێكی كورد بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێك لە یۆنان گیانیان لەدەست دا

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Nov, 18:48


سبەی لە هەولێر، 21بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Nov, 17:10


تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، هەزاران پارچە پسکیتی ماوە بەسەرچوو کە هەوڵ دەدرا بهێنرێتە نێو کوردستان، لە مەرزی کێلێ دەستی بەسەردا گیرا.

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Nov, 16:55


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤  لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەمەبەستی هەواڵپرسین و ئاگاداربوون لە باری تەندروستیان، سەردانی  هەریەکە لە (یزدین سلێمان عوسمان کۆلەکی - نزاری) پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول و گوڵان  و (شوکری زبێر عارس بلەیی) کرد.

لە سەردانەکەیاندا بەڕێزیان، هیوای چاکبوونەوە و تەمەن درێژی بۆ خواستن.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

ئاژانسی بارزان نیوز

28 Nov, 15:44


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێیخۆشبێت (هوشیار محەمەدئەمین ئەسعەد)کرد، کە دەکاتە باوکی مافپەروەر ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر.

بەڕێزیان لە نزیکەوە پرسە و ھاوخەمی خۆی بۆ کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو دەربڕی.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

ئاژانسی بارزان نیوز

18 Nov, 19:17


سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/18 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان لە عێراق و بەرپرسی یونامی کرد.
لە کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەدا، جەخت لە پێویستیی بەردەوامبوونی ڕۆڵی یونامی لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

ئاژانسی بارزان نیوز

18 Nov, 16:20


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەولێر سەرۆک بارزانی سەردانی پرسەی ئەو خێزانەی کرد کە لەماوەی 6مانگدا چوار کوڕیان گیانییان لەدەست دا

خەمخۆری هەموو گەلی کورد

ئاژانسی بارزان نیوز

18 Nov, 12:37


ئەمڕۆ چوار ساڵ تێپەری بەسەر کۆچی دوایی دکتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری پێشوی هەولێر

ئاژانسی بارزان نیوز

18 Nov, 12:35


دەستەی دادوەری عیراق سەرجەم تانەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی رەتكردەوە
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، دەستەی دادوەری عیراق سەرجەم تانەكانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتكردەوە.

ئاژانسی بارزان نیوز

18 Nov, 12:28


بە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، ئەو فەرمانبەرانەی پێش ساڵی 2020 فەسڵ کراون و تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵە، دەتوانن مامەڵەی خانەنشینی بکەن. یەکێتیی خانەنشینانی کوردستانیش دەڵێت، "ئەوانەی نەخۆشیی سەخت و درێژخایەنیشیان هەیە، دەتوانن ئارەزوومەندانە خۆیان خانەنشین بکەن.

ئاژانسی بارزان نیوز

18 Nov, 12:22


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات

ڕۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری كرد.

لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئۆكتۆبەری ڕابردوو و هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.

ئاژانسی بارزان نیوز

18 Nov, 12:17


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی یەكگرتووی ئەنبار دەكات

ڕۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی یەكگرتووی ئەنبار بە سەرۆكایەتیی بەڕێز قاسم ئەلفەهداوی كرد.

لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان. هەروەها ڕێگەكانی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنە عێراقییەكان تاوتوێ كران.

ئاژانسی بارزان نیوز

18 Nov, 10:33


ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد جوان حاجۆ کرد.

ئاژانسی بارزان نیوز

17 Nov, 17:37


دۆزراوەتەوە لە سۆران

ئاژانسی بارزان نیوز

17 Nov, 17:35


ئەمریکا پەیامێکی هۆشداری تووند وەک دوا دەرفەت لە بەرامبەر مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان دەداتە حکومەتی عێراق، ئەگەر نا ڕووبەڕووی هێرشی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل دەبێتەوە

ئاژانسی بارزان نیوز

17 Nov, 12:36


پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدانى ئه‌مڕۆى كرده‌وه‌ تيرۆرستييه‌كه‌ى سنوورى خورماتوو ده‌كه‌م كه‌ له‌ كاتى ئه‌ركدا و له‌ ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو به‌ ئۆتۆمبيلى ليوايه‌كى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا‌، سێ پله‌دار شه‌هيد بوون. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين.

ئه‌م كرده‌وه‌ تيرۆرستييه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ تيرۆر هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌كات. بۆيه‌ جه‌خت له‌ به‌رده‌وامى و پته‌وكردنى زياترى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى تيرۆرستان ده‌كه‌ينه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/11/17

ئاژانسی بارزان نیوز

17 Nov, 12:27


دوێنێ شەو ڤیکتۆریا خەڵکی نیوزلەندایە و بە شاجوانی ئافرەتان بۆ ساڵی 2024 هەلبژێردرا

ئاژانسی بارزان نیوز

17 Nov, 12:22


ئامادەکاری زانکۆی جیهان - هەولێر بۆ سبەی کە فیستیڤاڵی ساڵانەی زانکۆ خۆی بەرێوەدەبات

ئاژانسی بارزان نیوز

17 Nov, 08:05


وێنەی عەقید ڕکن سامان کوردە، کە ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو شەهید بوو.

ئاژانسی بارزان نیوز

17 Nov, 08:04


هەرکەسێک لە 20 و 21ـی مانگ تۆمار نەکرا، ئەوە فایلی نابێت،  لە  22ـی مانگیش ناتوانیت ناوت تۆمار بکرێت، بۆیە ئەگەر شوێنەکانیشتان دەگۆڕن لە نزیک شوێنی دانیشتنتان بن باشترە، چونکە قورسە بژێرەکان بتاندۆزنەوە.

ئاژانسی بارزان نیوز

17 Nov, 07:57


مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر لە کاتی دەرچونێکیان بۆ زێى بچووک 3 ڕاوچى دەبینن کە سەرقاڵى ڕاوە ماسین بە کارەبا،  دوو لە ڕاوچییەکان هەڵدێن؛ مەفرەزەکە توانیان ڕاوچىیەک دەستگیر بکەن و دەست بەسەر یەک کڵاشنکۆف، 73 فیشەک، یەک تاپڕ، 5 فیشەک ، یەک مەخزەن، 36 کیلۆ ماسى،  تۆڕ و ئۆتۆمبیلێکدا بگیرێت

ئاژانسی بارزان نیوز

17 Nov, 07:51


وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ دوو ڕۆژە و درێژ ناکرێتەوە

ئاژانسی بارزان نیوز

17 Nov, 07:45


سوودانی وەزیری دارایی ڕاسپارد مووچەی مانگی 10 خەرج بکات

ئاژانسی بارزان نیوز

16 Nov, 22:32


بۆچی سەرژمێری دەکەین؟
زۆر گرینگە
مامۆستایەک وەڵامی قوتابییەکانی دەداتەوە

ئاژانسی بارزان نیوز

16 Nov, 22:11


هێلەکانی FTTH لە تەواوی هەرێمی کوردستان لەکارکەوتوون و کێشەکە تەکنیکیە و بەم زووانە چاکدەکرێتەوە

ئاژانسی بارزان نیوز

16 Nov, 21:42


لە سۆرانەوە بۆمان نێردراوە

ئاژانسی بارزان نیوز

16 Nov, 20:30


سبەی لە هەولێر، 21 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات

ئاژانسی بارزان نیوز

16 Nov, 15:44


شارەوانی رواندز کۆشکێکی جوانی وەکو شوێنی چاوەڕوانی تەکسی لە بازاری ڕواندز دانا

ئاژانسی بارزان نیوز

16 Nov, 15:36


گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: "دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق 38 تانەی لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ڕەتکردنەوە یەکلاکردەوە".
 

ئاژانسی بارزان نیوز

14 Nov, 19:27


سبەی لە هەولێر، 16بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

ئاژانسی بارزان نیوز

14 Nov, 19:17


ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سۆران ڕوویدا و قوربانی هەیە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران ڕوویدا، کە ئۆتۆمبێلی جۆری پیک اپ تۆیۆتا هایلۆکس خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلی جۆری MG و خانووێکدا، لە ئەنجامی ڕووداوەکە 3 کەس برینداربوون.

ئاژانسی بارزان نیوز

14 Nov, 16:00


منداڵێکى تەمەن ٢ ساڵ بەناوى ( یاداشت یادگار عەبدوڵڵا)، خەڵکى ناحیەى وەرتێ، دواى ئەوەى لە رۆژى هەڵبژاردن لە ٢٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٤، کە دەکاتە ۲٥ ڕۆژ دەکەوێتە ناو حەوزێکى گەورەى ئاو، دواتر ڕەوانەى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى هەولێر دەکرێت، لەو کاتەوە لەژێر چاودێرى چڕى پزیشکى دەبێت، ئێوارەى ئەمڕۆ پێنج شەممە گیانی لە دەستدا.

ئاژانسی بارزان نیوز

14 Nov, 15:43


🔻 حکومەتی هەرێم:

"بەهۆی سەرژمێری بۆ دانیشتوانی ناوچەکانی ماددەی 140 لەڕۆژانی 15 تا 23ـی ئەم مانگە پشووە"

🔸حكومەتی هەرێمی كوردستان (٨) رۆژی كردە پشوو، بۆ ئەوەی خەڵك بچنەوە سنورەكانی خۆیان، بۆ سەرژمێری.

ئاژانسی بارزان نیوز

14 Nov, 14:52


وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی جێبه‌جێكردنی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ ڕۆژانی 20 و 21ی ئه‌م مانگه‌ بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش،

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، "بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان ئاڤاهییا به‌ سه‌ركه‌وتویی و ئاسانكاری له‌ جوڵه‌ و هاتوچۆی بژمێر و تیمه‌كانی مه‌یدانی كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ڕاسپێردراون، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ یارمه‌تیده‌ره‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ ماوه‌ی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ رۆژانی 20 و 21ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 ئه‌م ڕێنماییانه‌مان ده‌ركرد:


ده‌قی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم:


یه‌كه‌م:
سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ نیوه‌شه‌وی (19-20)ی تشرینی دوه‌م له‌ كاتژمێر (12:00)ی شه‌و ده‌ست پێده‌كات و تاوه‌كو كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی (22/21)ی تشرینی دوه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.


دوه‌م:
جوڵه‌ی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سنوردار ده‌كرێت (له‌ نێوان پارێزگاكان، قه‌زاكان و ناحیه‌كان و له‌ نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود له‌ نێوان ناحیه‌ و قه‌زا و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌)، جگه‌ له‌ حاڵه‌ته‌ مرۆیی و زۆر پێویسته‌كان و بارودۆخی سروشتی و ئه‌منی.


سێیه‌م:
لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئامار له‌ پارێزگاكان و ئیداره‌كان سه‌رجه‌م (بژمێره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڕه‌ك/گوند و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاران و چاودێران) به‌ فه‌رمی ڕێگه‌یان پێده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌درێت بۆ جوڵه‌ و هاتوچۆكردن بۆ مه‌به‌ستی كاری سه‌رژمێری. به‌ هه‌مان شێوه‌، ڕۆژنامه‌نوسان و ڕاگه‌یاندكاران كه‌ لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان ڕێگه‌یان پێ داوه‌ و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌ڵگری باجی ناساندنن له‌ دو ڕۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ڕێگه‌پێدراون.


چواره‌م:
هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌ركیان پێ سپێردراوه‌ و له‌ ئێشگگریدان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن، وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاری كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانن و به‌ پێی مۆڵه‌تی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌كه‌ و پێش ڕێكه‌وتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی داوای كار و ئاماده‌بونیان لێكراوه‌.


پێنجه‌م:
هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به‌رگریی شارستانی، ده‌وریه‌ی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن.


شه‌شه‌م:
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ باڵیۆزخانه‌كان، نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ناگرێته‌وه‌.

ئاژانسی بارزان نیوز

14 Nov, 09:43


کەمێک پێش ئێستا برایەک لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی دوو خوشکی خۆی کە موالید 2002 و 2005ن کوشت و بۆ جێگەیەکی نادیار هەڵات.

ئاژانسی بارزان نیوز

14 Nov, 09:40


بەداخەوە مەتین سدیق سێلکی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد

ئاژانسی بارزان نیوز

14 Nov, 06:57


سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی 240 ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت، شارەکە "له‌ مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، ناوێكى كاريگه‌ر و دیارە".

ئاژانسی بارزان نیوز

14 Nov, 06:07


ساڵیادی دامەزراندنی شارە حەیاتەکە

لە بیرم دێ سولەیمانی
کە دارولمولکی بابان بوو
نە مەحکوومی عەجەم
نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو

ئاژانسی بارزان نیوز

14 Nov, 06:03


ئەمڕۆ 240 ساڵ بەسەر بنیاتنانی شاری سلێمانیدا تێ دەپەڕێت.

ئاژانسی بارزان نیوز

13 Nov, 18:52


ئاگادارییەک بۆ خەڵکی سۆران

ئاژانسی بارزان نیوز

13 Nov, 18:43


پرۆژەی ڕووناکی بەردەوامە

تیمەکانی کارەبا لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی، سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلان و کاری پێویستن بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ گەڕەکی سەربەستیی 32/ی پارک لە سەنتەری شاری هەولێر.
ئاگاداری خەڵکی گەڕەکەکەش کراوەتەوە لە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، کارەبای گەڕەکەکە تووشی هەندێ پچڕانی کاتی دەبێت.

ئاژانسی بارزان نیوز

13 Nov, 12:35


بزانە سوودانی چی بە ئارین مەسرور بارزانی دەڵێت؟

ئاژانسی بارزان نیوز

13 Nov, 12:27


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لەدیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا و هەروەها جەختیش لەوە كرایەوە كە لە پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵدا هەنگاوی ئیجابی و باش نراون.

هەر لەو دیدارەدا بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای ئەوەی خواست كە بە زووترین كات لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ئاژانسی بارزان نیوز

13 Nov, 12:26


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات

ئاژانسی بارزان نیوز

08 Nov, 17:04


بەڵێن کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بوو کوژرا

بەڵێن فەرهاد عبدالڵە تەمەن ٢٣ کارمەندی یەکێک لەهیزە ئەمنیەکانی سلێمانی دوێنێ شەو بەرووداویکی تەمومژاوی لەیەکێک لەگەرەکەکانی سلێمانی کوژرا.

ناوبراو ٢ مانگە ژیانی هاوسەری پێک هیناوە تا ئێستا بکوژ دەستگیر نەکراوە، هۆکاری کوژرانەکەی نەزانراوە.

ئاژانسی بارزان نیوز

08 Nov, 09:11


وەزارەتی کارەبا: تا كۆتایی ساڵى 2026 كاره‌باى 24 كاتژمێری له‌ ته‌واوى هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Nov, 17:47


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو کونسولی گشتیی ووڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و تورک لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ووڵاتی تورکیا کرا.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Nov, 16:44


بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لە دایکبوونی شا چارڵز کرد لە هەولێر.

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Nov, 16:37


بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لە دایکبوونی شا چارڵز کرد لە هەولێر.

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Nov, 14:14


ئەمڕۆ لە هەولێر سێ هەزار پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەرانی چوار وەزارەت دابەشکرا و بەشێک لەو کەسانە، سینگڵن و هێشتا هاوسەرگیرییان نەکردووە؛ شارەوانیی هەولێر رایگەیاند: ناوەکان بەپێی تیروپشک دەرچوون و بابەتەکە ئاساییە، مەرج نییە تەنیا بۆ خێزاندارەکان دەربچێ

ئاژانسی بارزان نیوز

07 Nov, 07:58


له‌ ناحیه‌ی فایده‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای سێمێل، له‌ سنووری پارێزگای دهۆك، پیاوێك و هاوژینه‌كه‌ی به‌ ده‌ستڕێژیی گولـله‌ كوژران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی 11ی 2024، له‌ ناحیه‌ی فایده‌، پیاوێك و هاوژینه‌كه‌ی به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوژران و پاشان ته‌رمه‌كانیان گه‌یه‌ندرایه‌ پزیشكی دادی دهۆك.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پیاوه‌ و هاوژینه‌كه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن و دانیشتووی ناحیه‌ی فایده‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای سێمێلن. له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Nov, 21:40


دەقی گوتەی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Nov, 12:39


هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی سوپاسنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێیگەیشتووە و تێیدا هاتووە: بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانتان بەشێوازێکی دڵسۆزانە سوپاس و پێزانینتان ئاراستە دەکەین

ئاژانسی بارزان نیوز

06 Nov, 12:21


سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا:

بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترامپ و جێگری هەڵبژێردراوی سەرۆک، جێی دی ڤانس، دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردندا. بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانمە کاری پێکەوەییمان بۆ پتەوترکردنی هاوکاری و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمەریکا.

ئاژانسی بارزان نیوز

26 Oct, 00:42


دەنگی موشەک هاوێژ لە سۆران بیسترا

ئاژانسی بارزان نیوز

26 Oct, 00:32


گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: لە وەڵامی چەندین مانگ لە هێرشەکانی رژێمی ئێران لە دژی دەوڵەتی ئیسرائیل، بەرگریی ئیسرائیل لەم کاتە دا هێرشی ورد دەکاتە سەر هەندێ پێگەی سەربازی لەنێو ئێران.

ئاژانسی بارزان نیوز

26 Oct, 00:27


میدیای ئیسرائیل: ئێستا قۆناغی دووەمی هێرشەکە دەستی پێکرد و تەقینەوە لە شیراز ڕوویدا

ئاژانسی بارزان نیوز

26 Oct, 00:13


ژوری ئۆپراسیۆنەکان لە تەل ئەڤیڤ

وێنەی ئێستای بنیامین ناتانیاهو لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل، چاودێری هێرشەکانی سەر ئێران دەکەن

ئاژانسی بارزان نیوز

26 Oct, 00:06


‎فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل : چەند ناوچەیەکمان لە سوریا بۆردوومانکرد

ئاژانسی بارزان نیوز

26 Oct, 00:02


الجزیرە: تاران و مشهەد کرج ئامانجی هێرشەکە بوون

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:58


کۆشکی سپی: ئێمە ئاگادارین کە ئیسرائیل وەک بەشێک لە بەرگریکردن لە خۆی هێرش دەکاتە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:56


وێنەيەى تەقينەوەكەى تاران

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:55


میدیا ئێرانییەکان: هەموو مووشەکەکانی ئیسرائیلمان خستووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بەرچاومان نەبووە

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:55


سەرچاوە ئێرانییەکان: ئیسرائیل ئاسمانی ئوردنی بەکارهێنا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:54


تایبەت

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:52


گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: هێزەکانمان چەند پێگەیەکی سەربازیی ئێران دەکەنە ئامانج

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:52


دیمەنی تەقینەوەکەی نزیک مەزاری ئیمام خومەینی لە تاران ..

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:49


نیویۆرک تایمز: ئەگەر ئیسرائیل لە بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران بدات، تاران جەنگی سەرتاسەری بەرپا دەکات

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:30


میدیای ئیسرائیل: 19 تەقینەوە لە تاران و کەرەج ڕوویداوە

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:21


وێنەی ئێستای تاران
بەپێی زانیارییەکان نزیک فرۆکەخانەی ئیمام خومەینی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز رویاندا

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:16


ئێستا،، ئاسمانی عێراق و ئێران

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 23:15


تایبەت: تەقینەوەیەکی بەهێز تارانی پایتەختی هەژاند

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 20:23


لە ئیدارەی سۆران سەر رێگای دیانا شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەند کەسێک روودەدات و دواتر ئۆتۆمبێلێک دێتە ئەو شوێنە تەقەی هەڕەمەکی دەکات

ئاژانسی بارزان نیوز

25 Oct, 11:44


10 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی سێ برای پێشمەرگەی کوردستان تێدەپەڕێت، سێ برای پێشمەرگە بە ناوەکانی (ئەحمەد عوسمان، نەجات عوسمان و مەولوود عوسمان) کە پێکەوە لە سەنگەری بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان و لە جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری زوممار لە یەک ساتدا خوێنی خۆیان بەخشییە نیشتمان و شەهید بوون.
وەک سیمبۆلی قوربانیدانی دایک و پەروەردەی ئەو دایکە نیشتمانپەروەرە، سەرۆک مەسعود بارزانی نازناوی "دایکی شەهیدان"ی بەخشییە دایکە ئایشە.

لەم ڕۆژەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕۆحی بەرزەفڕی ئەو سێ برا شەهیدە و تەواوی شەهیدانی بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان دادەنەوێنین.