Rudaw @rudawdigital Channel on Telegram

Rudaw

@rudawdigital


تۆڕی میدیایی رووداو

https://www.youtube.com/c/RudawMediaNetwork

https://www.instagram.com/rudaw/

https://www.facebook.com/Rudaw.net

https://twitter.com/Rudawkurdish

https://www.tiktok.com/@rudaw.official

Rudaw (Kurdish)

گوندى Rudaw پەیوەندى پیوەندىەکانی بینیان یەکەمین بڕیارەى دادە بزانن بۆ دەربارەى سیاسەت، هەرەکە ھەواڵ و هونەر. زانیاریەکانتان بەکاربهێنن و پەیوەندى تایبەت بکەن بە چاوەڕێی میدیاخانەکانی زانیارییەکانی خۆشەویست. ئەمەش لەگەڵ ئەو میدیاخانەیە کە Rudaw پێدەدات بۆ تایبەتمەندییەکانی خەڵکی کورد. Rudaw ھەروەھا لە سەر شێوازەکانی هەرکاتییەکانی کوردستان زانیاری دەنەرسى دادە دەکات، پرسیارەکانی ئیمەیل ، ڕاپرسیکردن بە ڕەخنەی سەرەکیی بۆ بڕیاری و لە ھاوکاری چونەژووری ئەوان، سورسات و ڕەیبەندییەکان. Rudaw پەیوەندى هەیە لەگەڵ شاری دەستیبکاتیی ریکەرت بێت، ئەنجامدانی کار و مۆژوڕی رەنگ بێت. Rudaw ڤیدیۆیەکانی زانیارییەکانە کە زانیارییەکانی کتەبی سەیرکراوە لە کۆتایی نەرم کردەوەیە جیاواز لە هەر شحە ئەوان ناوەرۆکەکانی ھەموو جیهانی رووداو چوونکە نەوتانە و بەغەمرییەکەن, وەزەیەکان و وەزەی و خوێندکارانییەکانی دایک بەرامبەری بکەن.

Rudaw

20 Feb, 19:30


دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کۆچی دوایی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، سەرچاوەیەکی باڵا لەنێو یەکێتی بە رووداوی گوت، "ئەو دەنگۆیەی بڵاوبووەتەوە بێبنەمایە و ناڕاستە؛ هێرۆخان لە ژیاندایە".
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2002202523

Rudaw

20 Feb, 18:27


سری سورەییا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی بوو بۆ هەرێمی کوردستان و دەڵێت: پشتیوانیمان کرا و وردەکاریی گفتوگۆکانمان بە ئۆجەلان دەگەیێنین
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2002202511

Rudaw

20 Feb, 18:11


دۆناڵد ترەمپ لە نامەکەیدا چی بۆ نێچیرڤان بارزانی نووسیوە؟ شاهۆ ئەمین دەڵێت: بە دەستوخەتی خۆی نووسیویەتی

Rudaw

20 Feb, 15:14


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی دەستنووسی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناردووە و نووسیویەتی: جەخت لە پێکەوە کارکردن و هاریکاریی هاوبەش دەکەمەوە
چی دیکە دەڵێت؟
https://www.rudaw.net/sorani/world/200220251

Rudaw

20 Feb, 14:11


https://www.rudaw.net/sorani/world/200220251

Rudaw

20 Feb, 14:11


نێو گرانترین ئۆتۆمبێلی پێشانگەی هەولێر ببینە؛ بەختیار قادر دەڵێت: نێوەکەی وەکو ئۆفیسێکە

Rudaw

20 Feb, 12:36


داواکارییە نوێیەکانی تەیف سامی بۆ مووچە چییە؟ نرخی پای دەگاتە چەند و چی بەسەردێت؟
کەمێکی دیکە و کاژێر 16 وەڵامی پرسیارەکان لە محەممەد عیزەدین وەربگرن

Rudaw

20 Feb, 12:20


https://www.instagram.com/reel/DGSzonYKXZj/

Rudaw

20 Feb, 11:07


دۆناڵد ترەمپ لەدوای ئەوەی کۆتایی بە کرێی بەکارهێنانی رێگە سەرەکییەکانی نیویۆرک هێنا، خۆی وەکو "پاشا" ناوبردووە و کۆشکی سپیش وێنەکەیان بڵاوکردووەتەوە و وەکو خۆی نووسیویانە: تەمەندرێژی بۆ پاشا

Rudaw

20 Feb, 08:55


https://www.youtube.com/watch?v=qu0Erd_l8d0

Rudaw

20 Feb, 08:43


نوێترین دەرکەوتنی کۆسرەت رەسوول عەلی لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی لە کاتێکدا پێشوازی لە ئەرسەلان باییز دەکات و باوەش بە یەکدیدا دەکەن

Rudaw

20 Feb, 08:15


یەکەم بەرهەمی کنگری ئەم ساڵی گەرمیان پێگەیشت و لە بازاڕەکانی قەزای شارەزوور دەفرۆشرێت
محەممەد حەیدەر وێنەکانی بۆ رووداو ناردوون

Rudaw

20 Feb, 07:18


https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/1004829958409004

Rudaw

20 Feb, 06:29


دیمەنێکی دڵڕفێنی بەفربارین لە گوندی دێریشکێ لە دەڤەری بەرواری باڵا
رێبەر دێریشکێ وێنەکانی بۆ رووداو ناردوون

Rudaw

06 Feb, 17:56


شاهۆ ئەمین چیرۆکی دڵتەزێن و خەمناکی گیانلەدەستدانی وریا حەمەکەریم دەگێڕێتەوە؛ "ویستوویەتی بچێتە شنگال، بەڵام یارمەتی شۆفێرێکی داوە..."

Rudaw

06 Feb, 17:41


شارەزایان دەڵێن، ئەم شەپۆلە بارانەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە وادەی خۆی دواکەوتووە و دانەوێڵە چێندراوەکانی سنووری دەشتاییەکانی باشوور و رۆژئاوای هەولێر وشکبوون و ئەم بارانە سوودی بۆیان نابێت.
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0602202525

Rudaw

06 Feb, 17:04


https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/1303240800923451

Rudaw

06 Feb, 16:15


فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر هێرشبکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان وەڵامی "سەرسووڕهێنەر"یان دەبێت و دەڵێت: لە هەموو کات بەهێزترین
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/060220253

Rudaw

06 Feb, 12:56


https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0602202516?fbclid=IwY2xjawIRkLBleHRuA2FlbQIxMQABHYy3XxF8p1vgBRqsFVFbH77c-nnPpphRZdx9RCADOpjm2KYN7wEiWrGJgg_aem_wso9Mzx-d6T7GFDSnz5N-Q

Rudaw

06 Feb, 11:15


https://www.facebook.com/RudawLive

Rudaw

06 Feb, 09:14


https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060220258

Rudaw

06 Feb, 08:45


نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری یەکگرتوو دەکات: بە رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانيان له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان ده‌ڕوانين
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060220256

Rudaw

06 Feb, 08:43


کامێراکان لەکوێ دانراون و چ جۆرە سەرپێچییەک تۆمار دەکەن؟
لەم لینکەوە بیزانە:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060220255

Rudaw

06 Feb, 05:12


https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/06022025

Rudaw

05 Feb, 20:41


لە 8 گەڕەکی دیکەی هەولێر کارەبا کرایە 24 کاژێری و خاوەن موەلیدەکان ناڕازین، گردبوونەتەوە و دەڵێن، بەو گرێبەستەی کراوە رازی نابن

Rudaw

05 Feb, 20:25


وەلید خالید خۆشناو، لە دووبەی کۆچی دواییکرد و بڕیارە سبەی تەرمەکەی بهێندرێتەوە و لە هەولێر بە خاک دەسپێردرێت

Rudaw

05 Feb, 19:22


ئێوەش حەز دەکەن کارەباتان ببێتە 24 کاژێری؟ ئەم 8 گەڕەکەی هەولێر خرانە نێو پڕۆژەی رووناکی و لەمەودوا بەردەوام کارەبایان دەبێت
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0502202520

Rudaw

05 Feb, 17:14


گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، پێدانی مینحەی مامۆستایانی خۆبەخشی وەزارەتی ئەوقاف بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژکرایەوە
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/050220258

Rudaw

05 Feb, 17:04


دەمباش؛ شاهۆ ئەمین هەواڵی گرنگ و بەپەلەی پێیە

https://fb.watch/xzkY14Tjj7/

Rudaw

05 Feb, 15:39


بڕیارەکانی ئەمڕۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ
زانیاریی زیاتر لەم لینکەیە:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0502202514

Rudaw

05 Feb, 15:25


بەپەلە و بە ڤیدیۆ.. بکوژی نوور دلێمی دەچێتە بەنزینخانەیەکی هەولێر و بەنزین دەبات بۆ ئەوەی کچەکەی پێ بسووتێنێت

پۆلیسی هەولێر بکوژەکەی دەستگیرکردووە و دەڵێت، ئافرەتەکەی خنکاندووە و دواتر تەرمەکەی سووتاندووە

Rudaw

05 Feb, 15:12


ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆیدا جگە لە بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت، باسی مووچەی هەر 12 مانگی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کرد.

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0502202514?

Rudaw

05 Feb, 14:35


گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، تێکڕای پێدانی کارەبا لە مانگی کانوونی دووەم 8 کاژێر و 58 خولەک بووە
پێدانی کارەبا لە پارێزگاکان:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/050220254

Rudaw

05 Feb, 13:31


شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بە رووداوی گوت، کارەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پلان بەڕێوەدەچن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو، یەکەی 70 و 80 دەچنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.
چی دیکە دەڵێت؟
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/050220251

Rudaw

21 Jan, 21:22


وردەکاریی سووتانی هۆتێلێک لە تورکیا کە بەهۆیەوە 76 کەس گیانیان لەدەستدا

https://youtu.be/kvnJe4zDQqY

Rudaw

21 Jan, 20:40


سەرۆک بارزانی لەبارەی بڕیاری گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان: دادگەری ئەگەر بەردەوام بێت ئاوەدانکارە، زووڵم ئەگەر بەردەوام بێت وێرانکارە

Rudaw

21 Jan, 19:11


خەتای کێیە مووچەی مانگی 12 نادرێت؟

https://youtu.be/t31taqKKeEE

Rudaw

21 Jan, 18:34


پۆلیسی راپەڕین دوو باندی دزیکردنی لە قەزای حاجیاوە دەستگیر کرد. گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: دوو باندەکە زیاتر لە 50 قازیان دزیبوو

چییان لە قاز و کۆترەکان کردووە؟
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2101202529

Rudaw

21 Jan, 17:00


دەمباش؛ شاندێکی دارایی عێراق بۆ بابەتی مووچە لە هەولێرن و زانیاریی نوێ گەیشت

https://fb.watch/xfz2RrJTTp/

Rudaw

21 Jan, 16:49


سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف".
https://rudaw.net/sorani/kurdistan/2101202520

Rudaw

21 Jan, 15:48


سوپاسالاری ئیسرائیل بەهۆی شکستهێنانی لە پاراستنی وڵاتەکەی لە 7ـی ئۆکتۆبەر دەستی لە کارکێشایەوە و دەڵێت، "ئەو شکستە لە تەواوی ژیانم لەگەڵم دەمێنێتەوە."

Rudaw

21 Jan, 14:00


ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دا، دەنگی بە سێ پڕۆژەیاسا دا، یەکێکیان لە بەرژەوەندیی کورد و تورکمانە لە ناوچەکانی مادەی 140 و هەموو زەوییە داگیرکراوەکانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/210120258

Rudaw

21 Jan, 13:37


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، "سەرۆک عەلیێڤ خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە نیشان دا و ئاماژەی بە پەیوەندیی دێرینی نێوان ئازەربایجان و گەلی کورد کرد، سەرۆکی حکومەتیشی بانگهێشتی ئازەربایجان کرد و راشیگەیاند کە لە بەرنامەیدایە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات. هەروەها ئامادەییشی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان باکۆ و هەولێر دەربڕی".

Rudaw

21 Jan, 11:49


https://www.youtube.com/watch?v=Y7Lrs0x60Zw

Rudaw

21 Jan, 09:36


بەڤیدیۆ؛ چەند ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی حاجی ئۆمەران بەهۆی بەفرەوە خلیسکاون

Rudaw

21 Jan, 08:54


ڤیدیۆ.. بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی رێختەر تایوانی هەژاند . بەرپرسانی دوورگەکە دەڵێن، 27 کەس بەهۆیەوە بریندار بوون و دەیان خانوو زیانیان بەرکەوتووە

Rudaw

21 Jan, 07:05


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی سەبارەت بە تیکتۆک دەرکرد و قەدەخەکردنی ئاپەکەی تاوەکو 75 رۆژی دیکە دواخست
ترەمپ داوا دەکات، تیکتۆک 50%ـی پشکەکانی لە ئەمریکا بە واشنتۆن بفرۆشێت.

Rudaw

21 Jan, 06:42


ڤیدیۆ؛ دۆناڵد ترەمپ لە کاتی لەتکردنی کێکێک بە شمشێر سەما دەکات

Rudaw

20 Jan, 20:37


بەڤیدیۆ: دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، لەمەودوا لە سیاسەتیاندا تەنیا دوو رەگەز هەن؛ نێر و مێ

Rudaw

20 Jan, 19:16


وەزارەتی دارایی رایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو لە بەغدا بڕیاری پێویست لەبارەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

چی دیکە دەڵێت؟
https://www.rudaw.net/sorani/business/200120254

Rudaw

20 Jan, 18:28


سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات.

Rudaw

20 Jan, 17:49


سوێندخواردنی دەستووریی ترەمپ بە ڤیدیۆ ببینە؛ "خودایە یارمەتیم بدە"... دواتریش تۆپ دەتەقێت

Rudaw

20 Jan, 14:30


بە وێنە.. ترەمپ و ئەندامانی خێزانەکەی چوونەتە کەنیسەی سەینت جۆنز لە واشنتن و ئەمشەو رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەدەچێت
وێنە: AFP

Rudaw

18 Jan, 20:28


عایشە عەلی، تەمەنی 117 ساڵە و هێشتا جەستەیەکی تەندروست و قسەکانی رەوانن، خۆی خواردن و چایی ئامادە دەکات و هزری چالاکە، دەڵێت تەنیا سەیری شاهۆ ئەمین دەکەم

https://youtu.be/9iwkCE_eF1Q

Rudaw

18 Jan, 19:49


لە کوێ بەفر دەبارێت؟ محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی دەڵێت، پلەی گه‌رما 6 پله‌ نزم ده‌بێته‌وه

زانیاریی زیاتر:
https://manage.rudaw.net/sorani/kurdistan/1801202531

Rudaw

18 Jan, 16:59


دەمباش؛ هەموو شتێک لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 12 و 1

https://fb.watch/xbBVO2FGRF/

Rudaw

18 Jan, 14:22


راستەوخۆ.. شەهیان لێرەیە و زانیاریی نوێی لەبارەی مووچەی مانگی یەک پێیە

https://fb.watch/xbsG1EupaO/

Rudaw

18 Jan, 11:39


https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/18012025

Rudaw

18 Jan, 09:07


https://www.youtube.com/watch?v=0mI2OIn8tto

Rudaw

18 Jan, 08:25


سبەی جەنگە 15 مانگییەکەی غەززە دەوەستێت و وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت: سبەینێ کاژێر 08:30 خولەکی بەیانی ئاگربەستەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە

Rudaw

18 Jan, 08:21


https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/180120257

Rudaw

18 Jan, 07:48


هاووڵاتییەک لە شاری بروجێردی پارێزگای لوڕستان سێ خوشکی خۆی کوشت. قایمقامی شارەکە دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.


https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/180120254

Rudaw

17 Jan, 20:55


وردەکاریی نێو کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت

سبەی پێتان دەڵێم، لەسەر چی رێککەوتوون و چی ماوە

Rudaw

17 Jan, 17:01


20:00؛ پەیامی مەزڵووم عەبدی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی

https://fb.watch/xahBEhaOC8/

Rudaw

17 Jan, 16:23


دادگەی باڵای ئەمریکا بڕیاری قەدەخەکردنی تیکتۆکی لە وڵاتەکە پەسند کرد و لە رۆژی یەکشەممەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

Rudaw

17 Jan, 15:14


دراوە دیجیتاڵییەکان و دۆلار بە دەستبەکاربوونی ترەمپ دەگەنە چ ئاستێک؟


https://youtu.be/s42AA4rh2vs?si=Nzg23hfaP7iFKeMC

Rudaw

17 Jan, 14:53


ئەمشەو لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ وڵاتەکانیان هەواڵی گرنگ هەیە
چاوەڕوانی هێمن عەبدوڵڵا بن، کاژێر 21:00 پێتان دەڵێت

Rudaw

17 Jan, 14:34


دوو وێنەی فەرمیی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی لە دوو ساڵی جیادا

Rudaw

17 Jan, 12:26


مەزڵووم عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی: جەختمان کردەوە کە پێویستە هەڵوێستی کورد لە سووریا یەکگرتوو بێت و دەبێت دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق بەشێوەیەکی ئاشتییانە مافی گەلی کورد بپارێزێت.

وردەکاریی زیاتر:
https://rudaw.net/sorani/kurdistan/170120257

Rudaw

17 Jan, 12:25


مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: جەختمان لە یەکهەڵوێستیی کورد لە سووریا کردەوە.

هەروەها دەڵێت: جەختمان کردەوە کە گرنگیی یەکێتیی کورد و ئارامیی ناوچەکە بەرپرسیارێتیی هەموومانە و بەیەکەوە هاوکار دەبین

Rudaw

17 Jan, 12:14


مەزڵووم عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی: جێی خۆشحاڵی بوو. پرۆسەی گۆڕانکاریمان لە سووریا تاوتوێ کرد و جەختمان کردەوە کورد یەکڕیز بێت لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ دیمەشق.

Rudaw

17 Jan, 09:09


ژن و پیاوانی جووتیار لە سنووری قەزای دووکان گیریان بەدەست مشکەوە خواردووە؛ مشکەکان بەرهەمی زەوییەکانیان تێکدەدەن و ئەمانیش کۆبوونەتەوە و دەرمان بە کونەکانیاندا دەکەن

Rudaw

17 Jan, 08:47


خەڵکی غەززە بە تامەزرۆیی زۆرەوە چاوەڕێی جێبەجێکردنی ئاگربەستن

https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/170120254

Rudaw

10 Jan, 20:57


ئاگرێکی گەورە سنووری شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکای گرتووەتەوە و جۆ بایدن دەڵێت: "دیمەنی لۆس ئەنجلس وەک ئەوەیە بۆردوومان کرابێت و لە دیمەنی جەنگ دەچێت"

https://www.rudaw.net/sorani/world/1001202512

Rudaw

10 Jan, 18:43


رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ بووە لە مێژووی تۆمارکراودا.

Rudaw

10 Jan, 18:08


لەدوای بڕیارەکەی دادگە، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی (ترووس) کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، دەڵێت: دیموکراتە تووندڕۆکان دۆڕاندیان و ئەو فێڵبازییە شایانی ئەوەبوو رەتبکرێتەوە

Rudaw

10 Jan, 17:01


ئێستا گەیشت؛ حکومەت لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکانی عێراق لەبارەی مووچە کۆدەبێتەوە

https://fb.watch/x12_eMM0Sw/

Rudaw

10 Jan, 15:39


دۆناڵد ترەمپ بە تۆمەتی پێدانی پارە بە ئەکتەرێکی فیلمە رووتەکان و 34 سزای دیکە، کەیسەکەی لە دادگە بوو، بەڵام ئەمڕۆ دادگەی نیویۆرک بڕیاریدا کە لە هیچیاندا سزای زیندانیکردن و دارایی نادرێت.
زانیاریی زیاتر بخوێننەوە
https://www.rudaw.net/sorani/world/100120259

Rudaw

10 Jan, 15:22


هێمن عەبدوڵڵا لەنێو کوردانی بەریتانیایە و باسی دۆخی دەروونی گەنجان و شێوازی ژیانیان دەکات
چیرۆکی خەمگین و سەرنجڕاکێش ئامادەن؛ چاوەڕوان بن کاژێر 21:00

Rudaw

10 Jan, 12:41


ڤیدیۆ؛ دەیانەوێت دووکانێک بسووتێنن، بەڵام پانتۆڵی یەکێکیان گڕدەگرێت و ناچار دەبێت دایکەنێت و رابکات
رووداوەکە لە شاری ماڵبۆرنی ئوسترالیا روویداوە

Rudaw

10 Jan, 10:09


ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس تادێت زیاتر تەشەنە دەکات؛ ببینە چۆن هەموو شتێک دەسووتێنێت و بە فڕۆکەش فریای کوژاندنەوەی ناکەون

Rudaw

10 Jan, 06:12


گۆڕانکاری لە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق کرا

https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/10012025

Rudaw

10 Jan, 06:07


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ تانکەری سووتەمەنی لەسەر رێگەی پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی گڕیان گرت و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

Rudaw

09 Jan, 18:07


دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: رۆژی یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەچێتە بەغدا
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/090120256

Rudaw

09 Jan, 17:02


دەمباش؛ زانیاریی بەپەلە لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا https://fb.watch/w-KFS7KpIl/

Rudaw

09 Jan, 15:21


دیمەنێکی کەمبینراوی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی چین؛ ببینە چۆن باڵەخانەیەک دەڕووخێت
بوومەلەرزەکەی رۆژی سێشەممە بە 7.1 پلەی رێختەر بووە هۆی گیانلەدەستدانی 126 کەس

Rudaw

09 Jan, 13:36


خاوەن ماڵ لە ترسی ئاگر هەڵاتووە، ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەی پێکەوە دەسووتێن
چەند دیمەنێکی دیکەی ئاگرە وێرانکەرەکەی لۆس ئەنجلس

Rudaw

09 Jan, 12:57


جۆزێف عەون لە گەڕی دووەمی دەنگدان لە پەرلەمان، لە کۆی 128 دەنگ، 99 دەنگی بەدەستهێنا و لەدوای دوو ساڵ لە چۆڵبوونی پۆستەکە، بووە سەرۆکی نوێی لوبنان

Rudaw

09 Jan, 11:57


🔴 نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەڵێت، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە و بڕیاردرا ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەکاتی بگەڕێنەوە سەر شەقامەکان
لەم لینکەوە زیاتر بزانە:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0901202511

Rudaw

09 Jan, 10:47


سەرۆکی یەکێتیی زانایان: بە هەموو پێوەرە ئاسمانی زەمینییەکان، کورد وەکو هەموو نەتەوەکانی دیکە مافی خۆی هەیە، درووشم و گوتاری دژ بە کورد و وەسفکردنی بە سەری مار، تێفکرینێکی شۆڤینییانەیە و ئاگری فیتنە و دووبەرەکی خۆش دەکات.

Rudaw

09 Jan, 09:58


پێنج ئاگری گەورە لە پێنج لاوە بێبەزەییانە لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیا دەسووتێنن؛ تاوەکو ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە
وێنە و زانیاریی زیاتر...
https://www.rudaw.net/sorani/world/09012025

Rudaw

06 Jan, 18:06


ئێستا گەیشت؛ شیعەکانی سووریا لە ترسی چەکدارانی هەتەشە بەرەو عێراق هەڵدێن

https://fb.watch/wXRlf91vzx/

Rudaw

06 Jan, 16:59


لە سلێمانییەوە دەمباش.. هەواڵ و زانیاریی نوێ گەیشتە شاهۆ ئەمین

https://fb.watch/wXNpuZIKn0/

Rudaw

06 Jan, 16:06


جەستن ترودۆ دەستی لە پۆستی سەرۆکی پارتی لیبراڵ و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا کێشایەوە. بەڵام گوتیشی کە وەکو سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر دەمێنێتەوە تاوەکو پارتەکەی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دیاری دەکات.

Rudaw

06 Jan, 14:37


وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشمەرگەیەک لە کاتی ئەرکی سەربازیی خۆی لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانی ناحیەی کانی ماسێ، "مینێکی کۆن چێندراوی" پێیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0601202513

Rudaw

06 Jan, 14:01


شەهیان لێرەیە... لە شارێکی عێراق گۆشتی کەر و ئەسپ دەرخواردی خەڵک دراوە

https://fb.watch/wXCXAmsLEi/

Rudaw

06 Jan, 12:01


بۆ یەکەم جار بەشێکی خانەنشینانی پێش ساڵی 2014 مووچەیان بە هاوتاکراوی وەرگرت. قەرەبووی چوار مانگی رابردووشیان وەرگرتووە
ئەوانی دیکە کەی مووچە وەردەگرن؟
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060120252

Rudaw

06 Jan, 11:56


لە رووداوێکی تەقەکردن لە هەولێر دوو پۆلیس بریندار کران

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060120259

Rudaw

06 Jan, 11:56


https://www.youtube.com/watch?v=odHKGPaj4VU

Rudaw

06 Jan, 10:51


پردی نێوان شاوراوە و دێلزیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی مەترسیی رووخانی داخرا
وێنەکان: نەسرەدین ئیسماعیل - رووداو

Rudaw

06 Jan, 10:24


https://www.youtube.com/watch?v=vT9YvLbP7k4

Rudaw

06 Jan, 08:40


هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێش 2014 جێبەجێ دەکرێت؛ "قەرەبووی مانگەکانی رابردوو وەردەگرن"

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060120252

Rudaw

06 Jan, 07:50


https://www.youtube.com/watch?v=TOOWUVRTHCQ

Rudaw

05 Jan, 18:51


رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، "ئیدی سەردەمی یاریی کانتۆنکاری بە پشتبەستن بە ئەمپریالیستەکان بە تەواوی کۆتاییهاتووە".
چی دیکە دەڵێت؟
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/050120255

Rudaw

05 Jan, 18:20


لەگەڵ رەنج.. بۆچی کوردستان گەشتیاری کەمە؟ بینەری گفتوگۆی رەنج و میوانەکانی بن

https://fb.watch/wWxGzFOE8G/

Rudaw

05 Jan, 17:54


ئەم سێ کەسە لە رووداوە هاتووچۆکەی هەڵەبجەدا گیانیان لەدەستدا، دوانیان هاوژینی یەکدی بوون و تازە لە ئەورووپا گەڕابوونەوە

Rudaw

05 Jan, 16:59


دەمباش.. زانیاری لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگی 12

https://fb.watch/wWt0M_rKFT/

Rudaw

05 Jan, 16:57


لیۆنێل مێسی لە نامەیەکدا سوپاسی جۆ بایدنی کرد و هۆکاری نەڕۆیشتنی بۆ رێوڕەسمی بەخشینی مێدالیای ئازادی، لە کۆشکی سپی خستەڕوو.
https://www.rudaw.net/sorani/sports/050120252

Rudaw

05 Jan, 15:38


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵی رابردوو 924 مۆڵەتیان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە بازرگانان داوە. لەو ماوەیەدا زیاتر لە 171 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون.
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0501202511

Rudaw

03 Jan, 11:53


د. عادل باخەوان دەڵێت، هەرێمی کوردستان "لە ئاستێکی زۆر زۆر باڵا" لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر هێڵە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان
باسی گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش دەکات

Rudaw

03 Jan, 11:46


بەڤیدیۆ؛ لە قەزای حاجیاوا مامۆستای ئایینی داوا لەوانە دەکات کە بۆ نوێژەبارانە کۆبوونەتەوە، جلەکانیان هەڵبگێڕنەوە

ببینە پیاوێکیش لەکاتی نوێژەکەدا بەکوڵ دەگری.

Rudaw

03 Jan, 10:37


نوێنەرانی دەستەی تەحریر شام دەست بە سینگیانەوە دەگرن و تەوقە لەگەڵ ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ناکەن کاتێک دەگاتە فڕۆکەخانەی دیمەشق

Rudaw

03 Jan, 09:38


پاش 13 ساڵ لە داخستنی، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق و رایگەیاند، هیچ هیوایەک بۆ سووریاییەکان نەمابوو، بەڵام ئەمڕۆ هیوایەک دروستبووە، ئەو هیوایەش راستەقینەیە

Rudaw

02 Jan, 19:09


لیستی مووچەی مانگی 11

Rudaw

02 Jan, 17:04


دەمباش؛ کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 گەیشتە شاهۆ ئەمین https://fb.watch/wSw9BsSlK3/

Rudaw

02 Jan, 16:27


تۆش واز لە تووتن بهێنە و خەڵاتە گرانبەهاکە ببەرەوە، بەڵام لێرە ناوت تۆمار بکە
https://www.rudaw.net/sorani/forms/anti-tobacco

Rudaw

02 Jan, 15:23


وێنەی عەزیز ئیسماعیل، تەمەن 45 ساڵ، کە ئەمڕۆ لە چیای زۆزک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

Rudaw

02 Jan, 15:15


بە ڤیدیۆ.. لە گەزنەی هەولێر فڕنی گازیی نانەواخانەیەک دەتەقێتەوە؛ ببینە چۆن کەسێک بە ئاگرەوە رادەکات

بەپێی قسەی شایەتحاڵێک بۆ رووداو، بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.

Rudaw

02 Jan, 14:17


لە سنووری سۆران کەسێک لە شاخ کەوتووەتە خوارەوە و 34 ئەندامی تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵدەدەن بگەنە سەری و هاوکاری بکەن؛ "لە ژیاندا ماوە".

Rudaw

02 Jan, 14:13


ساڵێکە خانووی ئەم پیاوە لە کەرکووک لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستی بەسەردا گیراوە و دەڵێت: ناماقووڵە هێزێکی سەربازی لەنێو گەڕەکێکی مەدەنیدا بێت

Rudaw

02 Jan, 13:49


هاونیشتمانییەکی دانیشتووی قەزای پێنجوێن دەڵێت، ماوەی نزیکەی مانگێکە کوڕەکەی هیچ دەنگوباسێکی نییە و نازانن لەکوێیە. داوا لە هاونیشتمانییان دەکات هەر کەسێک سۆراخی کوڕەکەی دەزانێت ئاگاداریان بکاتەوە.
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0201202512

Rudaw

02 Jan, 12:40


دایک ئاوایە؛ ئەم دایکە چووەتە نزیک ئاگرەکەی سەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر و بەشێک لە کەلوپەلی نێو دووکانی کوڕەکەی هێناوەتە دەرەوە
وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

Rudaw

02 Jan, 11:43


کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆتاییهات
پاش کەمێکی دیکە شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆدەبێتەوە

Rudaw

02 Jan, 11:41


https://www.youtube.com/watch?v=zbETpRIpViU&t=7s

Rudaw

02 Jan, 09:51


https://www.rudaw.net/sorani/business/020120251

Rudaw

28 Dec, 20:34


دایک. برا و مامی نارین بە سزای زیندانیی هەتاهەتایی لەلایەن دادگەی ئامەدەوە سزادران
لە پۆرتاڵی رووداو زانیاریی زیاتر لەبارەی کوژرانی نالین بخوێننەوە
https://www.rudaw.net/sorani/search-results?keyword=%D9%86%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D9%86%20%DA%AF%D9%88%D8%B1%D8%A7%D9%86

Rudaw

28 Dec, 18:59


دیمەنی جیاوازی رووخانی ئەسەد و ژووری دوایین کۆبوونەوەی؛ هیڤیدار ئەحمەد ئەم جارە لە سووریا بوو
دووشەممە کاژێر 21:00

Rudaw

28 Dec, 17:03


دەمباش؛ شاهۆ ئەمین هەواڵی گرنگ و نوێی لایە
https://fb.watch/wLWd4RnuU9/

Rudaw

28 Dec, 17:00


دەمباش؛ شاهۆ ئەمین هەواڵی گرنگ و نوێی لایە

https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/950861840303699

Rudaw

28 Dec, 16:31


عێراق نەیتوانی لە سعودیە بباتەوە و لە جامی کەنداو دەرکرا

Rudaw

28 Dec, 16:10


زیاتر لە 10 خولەکی ماوە؛ عێراق یارییەکە دەباتەوە؟

https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/1818186165674573

Rudaw

28 Dec, 16:00


عێراق گۆڵی بەرامبەری کردەوە؛ یارییەکە تا دێت گەرمتر دەبێت
https://www.facebook.com/share/p/1DFNR5Ppxf/

Rudaw

28 Dec, 15:45


https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/1818186165674573


نیوەی دووەم گەرموگوڕترە، بینەری یارییەکەی عێراق و سعودیە بن

Rudaw

28 Dec, 15:37


https://www.youtube.com/watch?v=B9sxg66z36U

Rudaw

28 Dec, 14:47


https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/1818186165674573

Rudaw

28 Dec, 14:29


ئەگەر حەبێک هەبێت بۆ چارەسەری رەزیلی کەس شک دەبەیت پێی بدەیت؟
دەروون ئەمشەو لەگەڵ میوانەکانی باسی رەزیلی دەکات (کاژێر21:00)

Rudaw

28 Dec, 14:28


یەکێک لەو 7 کۆڵبەرەی لەنێو بەفر دا گیریان خواردبوو، گیانی لەدەستدا
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2812202414

Rudaw

28 Dec, 13:08


https://www.youtube.com/watch?v=XoVPES-Q5e8

Rudaw

28 Dec, 12:47


گوتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، شاندێکی پارتەکەیان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە چوونەتە ئیمراڵی.

Rudaw

28 Dec, 10:50


پۆلیسی سلێمانی بکوژی ئەو هاونیشتمانییە دەستگیر دەکات کە دوێنێ شەو لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا، دەڵێت، بکوژەکە کوڕیەتی.
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/281220249

Rudaw

28 Dec, 07:40


دوای ئەوەی ماهیر مەروان، پارێزگاری نوێی دیمەشق گوتی "کێشەمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە"، روونکردنەوەی داوە و دەڵێت: قسەکردن لەبارەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل لە دەسەڵاتی مندا نییە
چی دیکە دەڵێت؟
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/28122024

Rudaw

27 Dec, 20:50


نەسرەدین ئیبراهیم، سکرتێری پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا بۆ رووداو: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاری بۆ هەموو ناوەندەکان و پارتە سیاسییەکان ناردووە کە تەنیا ئاڵا و هێما فەرمییەکانی رۆژاڤا بەکاربهێنن
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2712202427

Rudaw

27 Dec, 20:44


لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانی پیاوێکی 71 ساڵە کوژرا؛ "باوکی شەش کوڕ و کچێک بووە".
پێشەوا بەختیار وردەکاریی رووداوەکە باس دەکات.

Rudaw

27 Dec, 17:19


سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرەی نۆی یەکگرتووی بەدەستهێنا و وەکو ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە هەڵبژێردرایەوە
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2712202420

Rudaw

27 Dec, 15:58


ئەم پیاوە ناوی ماهیر مەروانە و تازە کراوەتە پارێزگاری دیمەشق؛ قسەی بۆ میدیای ئەمریکی کردووە و دەڵێت: دەیانەوێت پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت.
چی دیکە دەڵێت؟
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/271220241

Rudaw

21 Nov, 19:27


قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لە مەودای یەک پارێزگادا ئاسایی دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/211120245

Rudaw

21 Nov, 17:53


د. حەمید ئەحمەد، خاوەنی ئەلەند ستیک هاوس بۆ رووداو: ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی پەیوەندیدار لە پارێزگەی هەولێر کۆبووینەوە و بڕیار درا سبەی خواردنگەکەمان بکەینەوە.

دەشڵێت، ئێستاش هەر بەنیازە ناوی خواردنگەکەی بۆ گرانترین ژەمەخۆراک بخاتە کتێبی گینسەوە، بەڵام لە کات و شوێنێکی دیکەدا.

Rudaw

21 Nov, 12:42


https://www.youtube.com/watch?v=Y5Iw_MtEnzM

Rudaw

21 Nov, 11:59


ئاشتی گولی، کورتەباڵایەکی خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە و وەکو بژمێر لە سنووری قەزای باتیفا ناوی هاونیشتمانییان تۆمار دەکات

Rudaw

21 Nov, 11:07


🔴ئەمڕۆ دوایین رۆژە بۆ تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریدا. چەند هاونیشتمانییەک دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ بژمێرەکان سەردانیان نەکردوون و پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە دەکەن، بەڵام هێڵەکە کارناکات. وەزارەتی پلاندانانیش دەڵێت "هێڵەکە لۆدی لەسەرە و کارمەند زیاد دەکەن."

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2111202413

Rudaw

21 Nov, 11:02


بژمێرێک لە سلێمانی چووەتە ماڵێک بۆ تۆمارکردنیان لە سەرژمێری، بە شیرینی و خواردنەوە پێشوازییان لێکردووە؛ عەبدوڵڵا عومەر حەمە وێنەکانی بۆ رووداو ناردووە و دەڵێت: ماڵەکە لە گەڕەکی کانێسکان بوو

Rudaw

21 Nov, 09:44


بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئینتەرنێتی ستارلینکی هێنایە هەولێر

https://www.youtube.com/watch?v=RxtiGyuB9dc

Rudaw

21 Nov, 08:42


چەند کاژێرێک ماوە قۆناخی سێیەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تەواو بێت، پارێزگاری کەرکووکیش داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە، کە بە گوتەی ئەو دەبێتە هۆی زیادبوونی بەشەبودجەی پارێزگاکەی.

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2011202430

Rudaw

21 Nov, 06:18


ئەگەر تاوەکو ئێستا تیمەکانی سەرژمێری سەردانی نەکردوون، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن

Rudaw

20 Nov, 20:53


لە هەولێر لەدوای راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ دوو منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێریشدا تۆمار ناکرێن، باوکی یەکێکیان دەڵێت: گرنگ ئەوەیە خۆی سەلامەتە

Rudaw

20 Nov, 20:08


ئاگاداربن ئەگەر بەیانی بژمێر سەردانی نەکردن پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن

سبەی قۆناخی یەکەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتایی دێت
https://rudaw.net/sorani/kurdistan/2011202430

Rudaw

20 Nov, 19:54


رووداو هەر باسی کێشە ناکات بەڵکو چارەسەریشی دەکات؛ چەند خێزانێک لە کەلارەوە بۆ بەشداری لە سەرژمێری چووبوونە خانەقین، بەڵام بژمێرەکان ناویان تۆمار نەکردبوون، هونەر حەمید دەنگی گەیاندن و سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانانە تۆمار کران

Rudaw

20 Nov, 15:38


ئەو هاونیشتمانییانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کێشەلەسەرەکان ئاگاداربن دەبێت تاوەکو کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری لەو ناوچانە بمێننەوە و "خۆتان لە فۆڕمە گەورەکەش" تۆمار بکەن
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2011202416

Rudaw

20 Nov, 13:30


گوێ لە قسەکانی ئەم هاونیشتمانییەی خورماتوو بگرن: دەڵێی جەژنە، لەکاتی ریفراندۆم زیاتر خەڵک گەڕاونەتەوە و ئێستا شەش خێزان لە ماڵی ئێمەدان

Rudaw

20 Nov, 12:36


قەڵا دێرینەکەی هەولێر هەزاران ساڵی بەڕێکردووە و ژیان تێیدا بەردەوامە؛ ئەمڕۆ لەسەر قەڵاش سەرژمێری کرا و ناوی هاونیشتمانییان تۆمارکرا

Rudaw

14 Nov, 10:51


د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە رووداوی گوت، ئەگەر پەرلەمان کۆببێتەوە، کێشەی نەوت و بودجە چارەسەر دەبێت.
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/business/141120244

Rudaw

14 Nov, 10:51


پاسەکە لە بەغدا کار دەکات، 81 سەرپێچی کردووە و 9 ملیۆن دینار سزای بۆ هاتووەتەوە
زانیاریی زیاتر بخوێنەوە:
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/14112024

Rudaw

14 Nov, 09:53


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی بە پەیامنێری رووداوی رایگەیاند: "تەرمی دوو ژن لە گەڕەکی بەکرەجۆ دۆزراونەتەوە و رەوانەی دادپزیشکیی سلێمانی کراون."

Rudaw

14 Nov, 08:57


لەگەڵ کێ بڕیارت داوە بچیت؟ چەند دیمەنێک لە فێستیڤاڵی تەحین و بەروبوومە خۆماڵییەکان لە ئامێدی.
وێنە: هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو

Rudaw

14 Nov, 08:54


د. موسەننا ئەمین دەڵێت، سوودانی لەبارەی مووچەوە دڵنیایی داوە و گوتی، "مسۆگەرە و پارەی پێویستی بۆ تەرخان دەکەین"
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/business/141120243

Rudaw

14 Nov, 07:37


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 240 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانییەوە دەڵێت: یادەکە بە گەرمی لە تەواوی خەڵکی ئازیزی شار پیرۆز دەکەم و هيواى ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى زياتر بۆ سلێمانى و هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان ده‌خوازم
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/141120242

Rudaw

14 Nov, 05:03


https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/2308818766134586

Rudaw

08 Nov, 14:14


لە رۆژی هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا سامانی '10 دەوڵەمەندترینەکانی جیهان 64 ملیار دۆلار زیادیکردووە.'

https://www.rudaw.net/sorani/business/081120242

Rudaw

08 Nov, 12:54


کەشناسیی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو باراناوی دەبێ

Rudaw

08 Nov, 12:16


راستەوخۆ؛ رێپێوان لە ئامەد دژی دانانی قەیووم
https://fb.watch/vJKFHtSVh_/

Rudaw

08 Nov, 12:12


گوتەبێژی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت: پێشنیازی شوێنێک لە حکومەتی داهاتوو بۆ ئێمە بکرێت کە بزانین لەو شوێنەوە دەتوانین خزمەتی خەڵک بکەین، ئەوە لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان بەشداری دەکەین
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/081120248

Rudaw

08 Nov, 11:04


تاوەکو ئێستا زیاتر لە 2500 کەس لە شارەزوور تووشی سکچوون و رشانەوە بوون، نەخۆشخانەی قەزاکە دەڵێت: پەتاکە مەترسیدار نییە و بە چەند چارەسەرێکی سەرەتایی تووشبوو چاک دەبێتەوە
https://www.rudaw.net/sorani/health/08112024

Rudaw

08 Nov, 10:02


لە فینلاند دوای ئەوەی دایکێک منداڵی دەبێت، لەگەڵ باوکی منداڵەکە هەریەکەیان دەتوانن 160 رۆژ پشوو وەربگرن. بڕیارەکە بۆ ئەوەیە دایکان و باوکان بتوانن کاتی زیاتر لەگەڵ منداڵەکانیان بەسەرببەن

Rudaw

08 Nov, 08:29


هەرێمی کوردستان مانگانە 12 ملیۆن بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەکات، پارەى تێچووەکەیشی 192 ملیۆن دۆلارەکە کە ئەگەر بە 130 هەزار دینارى نرخى فەرمى هەژمار بکرێت دەکاتە نزیکەی 250 ملیار دینار
زانیاریی زیاتر..
https://www.rudaw.net/sorani/business/081120241

Rudaw

08 Nov, 06:53


بەرپرسانی ویلایەتەکەی ئەمریکا وێڕای هۆشداریدان، دەشڵێن مەیموونەکان هێندە مەترسیدار نین، بەڵام بۆ کاری تاقیکاری لەو تاقیگەیە بەخێوکراون

Rudaw

08 Nov, 06:32


ئیسرائیل کاتس، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل وەکو وەزیری نوێی بەرگریی وڵاتەکە لەبەردەم پەرلەمان سوێندی دەستووریی خوارد. کاتس شوێنی یوواڤ گالانت دەگرێتەوە کە لەلایەن نەتەنیاهووەوە دوورخرایەوە

Rudaw

08 Nov, 06:09


ئەم مریشکە ناوی شاژنی سپییە و لە هەولێرە؛ خاوەنەکەی دەڵێت: تەنیا سێ دانە لەم جۆرە لە کوردستان هەیە و نرخەکەی تاوەکو پێنج هەزار دۆلارە
وێنە: ئیبراهیم عەدنان - رووداو

Rudaw

07 Nov, 18:50


ڤیدیۆی شەڕەبۆکسی ئەندامانی ئەنجوومەنی گەورەشارەوانیی ئەنقەرەیە، هۆکارەکەشی "خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆرە بۆ کۆنسێرتی هونەرمەندێک"

Rudaw

07 Nov, 18:24


ئەگەر گۆڵەکانی یانەی زاخۆت نەبینیوە سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە؛ دوو گۆڵەکەی یانەی زاخۆ بەرامبەر هەولێر بە کۆمێنتاری لاوێن هابیل

Rudaw

07 Nov, 16:52


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم گوتاریدا لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بردەوە، رایگەیاند، پیرۆزبایی لە ترەمپ کردووە و دەسەڵاتی رادەست دەکات.
https://www.rudaw.net/sorani/world/071120243

Rudaw

07 Nov, 16:43


نوێنەر فاتیح لە بەیرووتەوە: شەش رۆژ بوو ناوچەکە ئارام بوو، بەڵام دوای پەیامە ڤیدیۆییەکەی ئەمینداری نوێی حیزبوڵڵا، بۆردوومان دەستیپێکردەوە

Rudaw

07 Nov, 11:51


فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەمساڵیش پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکاران خەرج دەکرێت
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0711202413

Rudaw

26 Oct, 14:20


عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری: 100٪ دڵنیابووینەوە لەوەی ساختەکاری زۆر لە هەڵبژاردن کراوە، بۆیە وەکو کۆمەڵ ناچینە پەرلەمان.

Rudaw

26 Oct, 12:01


مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات: جەخت دەکەمەوە هێزی ئێمە لە هێرشەکەی ئەنقەرەدا بەشدار نەبوون، بەڵام تورکیا هێرشی کردە سەرمان؛ تائێستا 17 کەسمان شەهید بوون و 48 کەسی دیکەش بریندارن.

Rudaw

26 Oct, 11:39


بەوێنە: پاشماوەی مووشەک کە لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین کەوتووەتە خوارەوە، دۆزرایەوە.

Rudaw

26 Oct, 11:28


https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/917445473780347

Rudaw

26 Oct, 10:56


سوپای ئێران کوژرانی ئەم دوو سەربازەی لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل دا راگەیاند
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/261020249

Rudaw

26 Oct, 10:14


بەراورد بە دوێنێ هەینی، نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە
https://www.rudaw.net/sorani/business/261020245

Rudaw

26 Oct, 09:13


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەر دەستدرێژییەکی ''رژێمی زایۆنی'' بە هەموو هێزەوە وەڵام دەدرێتەوە.

Rudaw

26 Oct, 09:00


https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/1264761011637535

بەپەلە؛ ئێران دەڵێت بە 'هەموو هێزەوە' وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە

Rudaw

26 Oct, 08:26


رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوای هێرشەکەی ئیسرائیل، بەهای تمەن بەرزبووەوە و ئەمڕۆ بە شێوەی حەواڵە 100 دۆلار بەرامبەر 6 ملیۆن و 700 هەزار تمەنە."

Rudaw

26 Oct, 08:23


ئێران: دوو سەربازمان بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە کوژراون

Rudaw

26 Oct, 05:59


بە وێنە؛ لە حاجی ئۆمەران نزیکەی نیو مەتر بەفر باریوە. فەرماندەیی پاسەوانیی سنووری عێراق وێنەکانی بڵاوکردوونەتەوە و تێیاندا دەردەکەوێت کە پاسەوانانی سنوور تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان زنجیر دەکەن، بۆئەوەی بتوانن بەنێو بەفردا هاتووچۆ بکەن

Rudaw

20 Oct, 06:10


https://www.instagram.com/p/DBVdYrmMYBH/

Rudaw

20 Oct, 05:23


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەنگی دا
وێنە: بڵند تاهیر -رووداو

Rudaw

20 Oct, 04:56


https://www.instagram.com/reel/DBVSSW9tgxU/

Rudaw

20 Oct, 04:37


https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/1775194279686609

Rudaw

20 Oct, 04:28


https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/576212154972864

Rudaw

20 Oct, 04:17


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ دەنگدان
وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

Rudaw

20 Oct, 03:36


دایە مریەم تەمەنی 74 ساڵە و خەڵکی رانیەیە، لە کاژێر 06:00ـەوە چووەتە بەردەم ئەو قوتابخانەیەی دەنگی تێدا دەدات و چاوەڕوانی دەنگدانە
وێنە: ئەبوبەکر ئیسماعیل - رووداو

Rudaw

19 Oct, 20:41


بە‌شى راگه‌ياندنى نووسينگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى رایدەگەیێنێت: ئەو تۆمارەی کە گوایە دەنگی نێچیرڤان بارزانییە و بانگەشە بۆ هەڵبژاردن دەکات، ساختەیە و دروستکراوە

زانیاریی زیاتر: https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1910202434

Rudaw

19 Oct, 20:02


نەتەنیاهوو هەڕەشە لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکات و دەڵێت: هەڵەیەکی گەورەیان کرد

https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/191020245

Rudaw

19 Oct, 19:09


پۆلیسی کەرکووک دەڵێت: تۆمەتبارەکە ئەو کارەی لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دا کردووە

Rudaw

19 Oct, 18:46


https://www.facebook.com/share/v/ADy4WUWYenLe1LkR/

Rudaw

19 Oct, 17:43


کۆمیسیۆن دەڵێت: بژاردەی دەنگدەر لە مافی دەنگدان نهێنییە و هیچ کەسێک بە کۆمیسیۆن و کارمەندەکانیشەوە ناتوانن بزانن دەنگدەر دەنگی بە چ لایەنێک داوە
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1910202420

Rudaw

19 Oct, 16:59


دەمباش؛ زانیاری لەبارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و هەڵبژاردنی گشتی

https://fb.watch/vjDNnhTaoR/

Rudaw

19 Oct, 16:17


ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا

Rudaw

19 Oct, 15:11


پارێزگای هەولێر ژمارەیەکی داناوە و دەڵێت: هەر خاوەن کار و کۆمپانیاییەک رێگەی پێنەدان کە بڕۆن دەنگبدەن، پەیوەندیمان پێوە بکەن

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1910202419

Rudaw

19 Oct, 13:56


موسەنا ئەمین دەڵێت: داوا لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کراوە، کە وێنەی دەنگەکان بگرن و ئەوانەشی کە وێنەی دەنگەکانیان گرتووە، بڕی 75 هەزار دیناریان پێدراوە. بزانە چیدیکە دەڵێت؟
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1910202411

Rudaw

19 Oct, 12:50


لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی بۆ دەنگدەران: بە فراوانی بەشداریی لە دەنگدانی گشتیدا بکەن، تاوەکو کوردستان لە دەستی ئەمیندا بمێنێت