Peregraf @peregraf Channel on Telegram

Peregraf

@peregraf


پەرەگراف ماڵپەڕێكی كوردیی ئازاد‌و سەربەخۆیە، لە میانی كاركردنیدا ڕەچاوی بنەما ئەخلاقی‌و پیشەییەكانی كاری ڕۆژنامەوانی دەكات (هاوسەنگی، وردبینی و بەویژدانی).

بنەمای پەرەگراف متمانەیە

http://peregraf.com/

Peregraf (English)

Are you a fan of all things literary? Do you enjoy discussing books, poetry, and writing with like-minded individuals? Look no further than Peregraf, a Telegram channel created for book lovers and writers alike. With a diverse community of members who share a passion for literature, Peregraf offers a platform where you can engage in thought-provoking discussions, share your favorite literary works, and even showcase your own writing. Whether you're looking for book recommendations, writing tips, or simply a place to connect with fellow bookworms, Peregraf has you covered. Join us today and become part of our growing community of literary enthusiasts!

Peregraf

14 Feb, 15:58


مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دەڵێت "هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) نوێنەرایەتیی هەموو كورد لە سووریا ناكات، پێویستە لەسەر دیمەشق لەگەڵ تەواوی حیزب و لایەنە كوردییەكان بكەوێتە گفتوگۆ، نەوەك تەنیا هەسەدە".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8456

Peregraf

13 Feb, 14:49


پزیشکی دادوەری عێراق گۆڕێکی بەکۆمەڵی لە قەزای حەویجەی ڕۆژئاوای کەرکوک هەڵدایەوە کە روفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایەو لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش شەهید کراون.
https://peregraf.com/ku/news/8452

Peregraf

13 Feb, 10:24


دەرچووانى کۆلێژە پزیشکییەکان کە ژمارەیان "٧٨٨" دەرچووە، دژى دواخستنى دامەزراندنیان لەلایەن حکومەتەوە گردبوونەوەیان ئەنجام دا و داوا دەکەن هاوشێوەى دەرچووانى ساڵى ڕابردوو بەزوویى دابمەزرێنرێن. ئەو دەرچووانە دەڵێن "ئەو گشتاندنە داراییەى کە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە دەرکراوە و تێیدا باس لە ڕاگرتنى دامەزراندن کراوە، مەترسیى لەسەر دامەزراندنى ئێمەش دروست کردووە، لەکاتێکدا دەبوو ئێمە لە مانگى ١١ـى 2024 دابمەزراینایە".

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8450

Peregraf

12 Feb, 16:52


پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێک دەڵێت: سبەی پێنجشەممە بەبۆنەی ناوەڕاستی مانگی شەعبان دەوامی فەرمی ڕادەگیرێت لە دامودەزگاکانی حکومەت و خوێندنگەکان، جگە لە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لە کەرکوک.

پارێزگای کەرکوک زانکۆ و کۆلیژ و پەیمانگاکانی سەرپشک کرد لەوەی ڕۆژەکە بکەن بە پشوو یان نا بەپێی پلان و پابەندییەکانی خۆیان.

Peregraf

12 Feb, 16:07


وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی دووەمی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی ( ٥١،٨٩٥،٤٥٧،٨٧٧ ) پەنجاو یەک ملیارو هەشت سەدو نەوەدو پێنج ملیۆن و چوار سەدو پەنجاو حەوت هەزارو هەشت سەدو حەفتاو حەوت دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

Peregraf

12 Feb, 14:12


وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان نووسراوە سێ خاڵییەكەی وەزیری دارایی عێراق پشتڕاست دەكاتەوە كە ئاراستەی حكومەتی هەرێم كراوە و داوای ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆ و داتای فەرمانبەران تایبەت بە تەوتین دەكات. هونەر جەمال دەڵێت "داواكارییەكان جێبەجێ دەكەین".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8448

Peregraf

12 Feb, 12:41


مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی تاوتوێ کرد کە ستراتیژیترین پڕۆژەی عێراقەو بەستنەوەی وڵاتانی کەنداوە بە ئەوروپاوە، داوای بەشداریی کارای هەرێم دەکات لەو پرۆژەیە، لە کاتێکدا بە وتەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە هەرێمی کوردستان سوودی لێ نابینێت.
https://peregraf.com/ku/news/8446

Peregraf

12 Feb, 08:57


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی (ته‌واو كاره‌بایی) كه‌ به‌شداره‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه‌، پارەی تۆمارکردنی یەکەمجار و خەرجیی ژینگە لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە هەڵگیرا.
https://peregraf.com/ku/report/8444

Peregraf

11 Feb, 19:35


مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لەسەر داوای پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح بەدواداچوونی بۆ دەستگیرکردنی ئادەم عوسمان کردووە و سەردانی ئاسایشی هەولێری کردووە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت "سەرۆکی دەستە لە نزیکەوە چاوی بە ئادەم عوسمان کەوتووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئازاد بکرێ".

ئادەم عوسمان، هاوڕێ و پاسەوانی پێشووی پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵحە، ڕۆژی خۆپیشاندانەکەی دێگەڵە لەگەڵ عەلی حەمەساڵحدا بووە، دواتر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا.

ڕاپۆرتێکی وردی پەرەگراف لەسەر ئەم بابەتە 👇
https://peregraf.com/ku/report/8437

Peregraf

11 Feb, 19:05


بەغداد سێ داواکاریى لە هەرێم هەیە؛ 'مەرجى بەردەوامیى ناردنى مووچەیە'

پەرەگراف

وەزیری دارایی عێراق نووسراوێكی ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و سێ‌ داواكاریی هەیە. ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆ و داتای فەرمانبەران تایبەت بە تەوتین، دوو لە داواكارییەكانن. سۆران عومەر دەڵێت "ئەمە ڕێككەوتنی نێوان هەردوولایە و بۆ گرەنتیكردنی بەردەوامیی ناردنی مووچەی ساڵی ٢٠٢٥، پێویستە جێبەجێ بكرێت".

زانیاریی زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8443

Peregraf

11 Feb, 15:37


دکتۆر گۆران محێدین، سەرپەرشتیارى تیمى چارەسەرى مانگرتووان لە نەخۆشخانەى شار، ڕایگەیاند "بەلاى کەمەوە مانگرتووان ئەگەر بارى تەندروستیشیان جێگیر بێت، پێویستیان بە پێنج بۆ ١٠ ڕۆژ هەیە تا وەکوو مرۆڤێکى ئاسایى بکەونەوە سەر نانخواردن".

دکتۆر گۆران محێدین دەشڵێت "تیمێک لە بەشى هەناوى، پزیشکى خۆراک، پەرستار و کارمەندانى دیکە بۆ چارەسەر و چاودێریى مانگرتووان پێکهێنراوە و چارەسەرى سەرەتایى دەستى پێ کردووە. دواى گەڕانەوەى ئەنجامى ئەو پشکنینە پزیشکییانەى کە بۆیان ئەنجام دراوە، هەریەکەیان بەپێى حاڵەتەکەى چارەسەرى بۆ دەکرێت".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8441

Peregraf

11 Feb, 14:07


عەلی باپیر: ئەگەر پارتی پێشوازیی لە مامۆستایان كردبایە، لە جیاتی خاڵ لەسەر خۆ تۆماركردن، خاڵی بۆخۆی تۆمار دەكرد

پەرەگراف

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، دەڵێت "نەدەبووایە پارتی ڕۆژی ٩/٢/٢٠٢٥ ڕێگری لە سەدان مامۆستای بەڕێز و دڵسۆزی هەرێمی كوردستان بكات بێنە بەردەمی (UN) و خۆپێشاندان بكەن، دەبوو بەڕێزەوە پێشوازیی گەرمیان لە مامۆستایان كردبایە".

دەقی نووسینێكی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری:

لەسەر بناغەی دڵسۆزیی نواندنم بۆ هەموو لایەك، وەك پێغبەری خوا "صەڵات و سەلامی خوای لەسەر بێ" فەرموویەتی: (الدین: النصیحە) رواه مسلم. واتە: دینداریی دڵسۆزیی و بەخەمەوەبوونە..

https://www.facebook.com/share/p/1EojJiFjtc/

Peregraf

11 Feb, 13:50


دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی ڕەت کردەوە کە لەسەر یاساکانی (لێبوردنی گشتی، باری کەسی، گەڕانەوەی موڵک و ماڵ) لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە تۆمار کرابوو.

دادگاکە بڕیاریشی دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو فەرمانە سالارییەی کە بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاساکان دەرکرابوو، تا سکاڵاکە یەکلا دەکرێتەوە.

دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا ڕەتی کردەوە لە پەسەندکردنی یاساکاندا شێواز و ڕێکاری نایاسایی گیرابێتە بەر، بەوپێیەش بەمنزیکانە یاساکان بەرکار دەبن و دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

یاسای لێبورنی گشتی لە بەرژەوەندیی سوننە و باری کەسی لە بەرژەوەندیی شیعە و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ لە بەرژەوەندیی کورد و تورکمان دەرکراون، یاساکان بە ڕێککەوتنی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەو پێکهاتانە لە ڕۆژی 21ـی مانگی ڕابردوو پەسەند کران.

بە جێبەجێکردنی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، هەزاران دۆن زەویی کشتوکاڵی بۆ جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکە دەگەڕێتەوا.

Peregraf

11 Feb, 13:13


بەپێی بەدواداچوونی پەرەگراف ئەو ڤیدیۆیەی سابرین نیوز بڵاوی کردووەتەوەو پۆلیسی هەولێر بە هەوڵدان بۆ "تێکدانی ئاسایشی هەرێم" لە قەڵەمی دەدات و دەیداتە پاڵ عەلی حەمەساڵح و بەوهۆیەوە هاوڕێیەکی دەستگیر کردووە، هی کەناڵی کەی ئێن ئێنەو سابرین نیوز لەوانەوە وەریگرتووەو ٢٤ خولەک دوای بڵاوبوونەوەی لە کەی ئێن ئێن، سابرین نیوز بڵاویکردووەتەوەو تەنانەت میوزیکی ڤیدیۆکەیشی نەگۆڕیوە..
زانیاریی ورد لەم بەدواداچوونەدا بخوێنەرەوە
https://peregraf.com/ku/report/8437

Peregraf

11 Feb, 11:15


بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 13-02-2025، كەشی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت بۆ هەور و لەگەڵ هاتنی شەپۆڵێكی بەفر و باران بارین.

سەرەتا نمەباران لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەست پێ دەكات، پاشان بارستە هەوایەكی سارد لە ناوەڕاستی ئەورووپاوە ڕوو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەكاتەوە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان، بۆیە شەپۆڵێكی بەفربارین سەرجەم ناوچە سنووری و شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

كەشناسی دەڵێت "شێوازی دابارین نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت. بڕی بارانی پێشبینیكراو بە گشتی لەنێوان (12-18) ملم دەبێ. لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای دهۆك بە تێكەڵی لەگەڵ باران، بەفریش دەبارێت".

"زۆرترین كاتی بەفربارین لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی و كاتەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دەبێت. لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی كاریگەریی ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە"، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم وا دەڵێت.

Peregraf

11 Feb, 10:58


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تەندروسیتی سلێمانی بە پەرەگرافی ڕاگەیاند "هەرسێ مانگرتوو (زانا شێخ محەمەد، دڵشاد میران و دڵشاد بابان) بەهۆی کاریگەریی مانگرتن لە خواردن تووشی خوێنبەربوون بوون و پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە".

ئەو سەرچاوەیە جەختیشی كردەوە كە "پاش 15 ڕۆژ، بەردەوامی لە مانگرتن كاریگەریی مەترسیداری لەسەر تەندروستیی مانگرتووان دەبێت و ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانی مانگرتووان زیاتر دەكەوێتە مەترسییەوە".

Peregraf

11 Feb, 08:24


مەسروور بارزانی، هەرێمی كوردستان بە "شوێنێكی ئارام و گەشەسەندوو" وەسف دەكات و دەشڵێت "خوازیارم لە تەواوى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەماشاى کوردستان بکەن وەکوو ئاراستە و ڕووانگەیەکى نوێ بۆ گەشەپێدان". ڕایشیدەگەیەنێت "پەروەردە و فێركردن لە پێشینەی كارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە".

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8433

Peregraf

11 Feb, 06:26


ئەمڕۆ چالاکیى داخستنى بازاڕ و دووکانەکان و کەرنەڤاڵ و کۆبوونەوەى جەماوەرى بۆ پاڵپشتى لە مانگرتووان بەڕێوە دەچێت. وتەبێژى خێمەى مانگرتووان دەڵێت "دۆخەکە مەترسیدارە و پێویستمان بە پشتیوانیى هەموانە. تیمە پزیشکییەکان پێیان وتین کە مانگرتنەکە کاریگەریى لەسەر بەشێک لە ئەندامەکانى جەستەى مانگرتووان دروست کردووە، بە تایبەت گورچیلەکانیان".

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8432

Peregraf

10 Feb, 20:09


عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت "هاوڕێیەکی من بە ناوی (ئادەم عوسمان)، دوێنێ هاوڕێی من بووە کە لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆپیشاندەردا بووین، ئەم ئێوارە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بانگکراوە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە".

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت "کاک ئادەم پێشتر وەک میلاک بە ناوی پاسەوان هاوکاری من بووە، سەرجەم پاسەوانەکانیان لێ وەرگرتمەوە. ئێستا ئەو کاتانەی دەوامی نییە، وەکوو هاوڕێ هەندێک کات لەگەڵ من دەبێت و هاوکارم دەبێت".

ئەمە لەکاتێکدایە کە هەر ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی "دوای ئەوەی چەند لایەنێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیان دا، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، گەیشتە هەندێک دەرئەنجام".

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت "هەندێک لەو کەسانەی وەکوو ئامرازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایە دەستنیشان کران، یەکێکیان دەستگیر کرا. لە کاتێکی نزیکدا وردەکاریی زیاتر بۆ ڕایگشتی دەخرێتە ڕوو".

Peregraf

10 Feb, 19:06


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "دوای ئەوەی چەند لایەنێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیان دا، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، گەیشتە هەندێک دەرئەنجام".

پۆلیسی هەولێر دەڵێت "هەندێک لەو کەسانەی وەکوو ئامرازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایە دەستنیشان کران، یەکێکیان دەستگیر کرا. لە کاتێکی نزیکدا وردەکاریی زیاتر بۆ ڕایگشتی دەخرێتە ڕوو".

Peregraf

10 Feb, 12:30


هەفتەی داهاتوو ئەو شاندەی دەم پارتی کە سەردانی ئۆجەلانی کرد لە ئیمراڵی، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
زانیاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8429

Peregraf

10 Feb, 09:31


سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە پەرەگرافی ڕایگەیاند ‌‏"خۆشبەختانە شاندە تەكنیكییەكانی هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنیان لەسەر ‏هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینیی هەرێم كردووە و مووچەی هەموو ‏خانەنشینانی هەرێم هاوتا دەكرێت".‏

زانیاریی زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8428

Peregraf

10 Feb, 08:53


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەڵێت "پابەندم بە کڕین و خاوەندارێتیکردن و کۆنترۆڵکردنی غـ.ـەززە و دڵنیابوونەوە لەوەی کە چیتر حـ.ـەمـ.ـاس نەگەڕێتەوە ئەوێ".

ترەم دەربارەی بونیادنانەوەی غەززە، دەڵێت "خۆمان بونیادی دەنێینەوە و ڕەنگە ڕێگە بدەین بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەشێکی بونیاد بنێنەوە".

سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە باس لە بەوێرانەبوونی غـ.ـەززە کرد و وتی "ئەوەیشی ماوە دەڕووخێنرێت". دەشڵێت "غەززە دەکەمە شوێنێکی باش بۆ گەشەپێدانی داهاتوود".

ترەمپ بەنیازە سەردان و پێشوازی لە سەرۆکی وڵاتانی ناوچەکە بکات، بەتایبەت ئوردن و میسر، بۆ لەخۆگرتنی خەڵکی غەززە و لەبارەی ئامادەیی ئەمریكا بۆ پێشوازیكردن لە ئاوارە فەلەستییەكانیش دەڵێت "بەدواداچوون بۆ حاڵەتی تاکەکەسی دەکەین کە ڕێگەیان پێ بدرێت بێنە ئەمریکا".
زانیاری زیاتر👇
https://www.facebook.com/share/p/1HpJh5yi5o/

Peregraf

09 Feb, 21:35


"چیدی بەهانەی پە.کە.کە نامێنێت"

پەرە گراف

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە دیدارێکی لەگەڵ کۆمەێک نووسەر و ئەکادیمیی کورد ئەنجام دا.

د. سەردار عەزیز، نووسەر و ئەکادیمیی کورد، کە لە دیدارەکەدا بەشدار بووە، پوختەی دیدارەکەی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاندووە کە "خواستی ئەوان سووریایەکی لامەرکەزییە"، بەڵام هێشتا ڕوون نییە، شێوازی ئەو لامەرکەزییە چۆنە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە وتووشیەتی "دیدار لەگەڵ شام (دیمەشق)دا بە چاودێریی ئەمریکا بەردەوامە. دیدار لەگەڵ تورکیادا هەیە. دیداری کورد و کوردیش بەردەوامە و بە باشی بەرەو پێشەوە دەچێت".

سەبارەت بە دەنگۆی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، مەزڵووم عەبدی دەڵێت "ئەمریکا هەتا ئێستا بە هیچ شێوەیەک ئاماژەی بە کشانەوە نەداوە".

هەروەها عەبدی ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی تورکیا کردووە و ڕایگەیاندووە "گۆڕانکاری لە تورکیا لەم ڕۆژانەدا کاریگەریی پۆزەتیفی لەسەر ڕەوشی ڕۆژئاوا دەبێت و چیدی بەهانەی پە.کە.کە نامێنێت".
زانیاری زیاتر👇
https://www.facebook.com/share/p/15prT2nY7x/

Peregraf

09 Feb, 19:21


ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی، دەڵێت "خێمەی مانگرتووان لە پیلانێک دەچێت کە خەڵکی زۆرزانتر لەوانەی ژێر خێمەکە دایان ڕشتووە بۆ مەرامی خۆیان".

ئاری هەرسین لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کوردستان24 وتیشی "مەرامەکە ڕوونە. ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد و دروستبوونی هەندێک بۆشایی سیاسی، زۆر هاوکێشەی گۆڕیوە. هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو لایەنانەی کە دەتوانێت ڕۆڵێکی زۆر ئەرێنی ببینێت لە داڕشتنەوەی خۆرهەڵاتێکی ناوەڕاست، لە چوارچێوای حوکمی دیموکراسی و ئازاڕیی ئینساندا".

"دەیانەوێت ئەم ئارامییەی هەرێمی کوردستان تێک بدەن و سەرنجی دەرەوە بۆ ئەم پشێوییەی هەرێمی کوردستان ڕابکێشن"، ئاری هەرسین وای وت.

Peregraf

09 Feb, 17:39


هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس، مانگرتنەکەی مامۆستاو فەرمانبەرانی سلێمانی بە "سیاسی" لەقەڵەم دەدات، دەڵێت: گونجاوترە خێمەو مانگرتن لە خواردن بگوازنەوە بۆ گۆڕەپانی تەحریر یاخود شەقامی ئیمام قاسم لە بەردەم وەزارەتی دارایی عێراق بۆ داوای پێدانی شایستە داراییەکان، بەتایبەتی کە حکومەتی هەرێم ئەو پرسەی لەگەڵ بەغداد یەکلایی کردووەتەوە.

Peregraf

09 Feb, 14:19


مامۆستایان و فەرمانبەران لە دێگەڵەوە پەیامێک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئومێد خۆشناو دەکەن
ڤیدیۆکە لەم لینکەدایە👇
https://www.facebook.com/share/v/19i74B88uJ/?mibextid=wwXIfr

Peregraf

09 Feb, 13:08


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی مانگرتن و خۆپیشاندانی مامۆستاو فەرمانبەرانی سلێمانی بڵاوکردەوەو پەنجەی تۆمەت بۆ لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی و پەکەکە درێژ دەکات و دەڵێت: لایەنی دەرەکی و ناوخۆ و پەکەکە، سوود لە ناڕەزایی فەرمانبەران وەردەگرن و نیازیان هەیە بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچەکانی تری هەرێم بەکاری بهێنن و بەمەش داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران تێکەڵ بە مەرامەکانیان دەکەن.
https://peregraf.com/ku/news/8425

Peregraf

03 Feb, 19:32


وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێكارەكانی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە ‏كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەستی پێ كرد، بە ئامانجی ‏دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەی جەیهانی توركیاوە.‏ دەشڵێت "ئەو قەرزانەی لەسەر هەرێمی كوردستانن، ڕێككەوتنیان لەسەر دەكرێت".‏

زانیاریی زیاتر 👇

https://peregraf.com/ku/news/8373

Peregraf

03 Feb, 15:33


وەزیری دارایی هەرێم گەیشتن بە ڕێككەوتنی لەگەڵ بەغداد لەسەر كێشەی مووچە ‏ڕاگەیاند و دەڵێت "كێشەی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2025 تەواو بوو. لە سبەی و دووسبەی ‏بەرنامەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دەست پێ‌ دەكات".‏

زانیاریی زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8370

Peregraf

03 Feb, 14:28


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا بۆ مامۆستاو فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی دەڵێت، پەیامەکەتان گەیشت، ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستیتان بكه‌ن و ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵبگرن.
https://peregraf.com/ku/news/8368

Peregraf

03 Feb, 08:42


ژنەکە چەند ڕۆژێک بوو هاوسەرگیریی کردبوو

پەرەگراف

شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژرا.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "دوای دەستپێکردنی لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرەنجام بكوژەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو".

"لە ئێستادا (چ. ع. س لەدایكبووی 1984) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە"، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

ئەو ژنەی کە کوژراوە تەمەنی 30 ساڵە و هاوسەرگیریی کردبوو، تەنیا چەند ڕۆژێک بوو چووبووە ماڵی خۆی، دوێنێ گەڕانەوەتەوە بۆ ماڵی باوکی و دواتر تەرمەکەی دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری فیشەکی پێوە بووە.

پۆلیسی سلێمانی وردەکاریی لەبارەی هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە و ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا نەکردووە.

Peregraf

02 Feb, 17:59


مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: پێشوازی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ دەکەین.
"دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین هاوکار بوون لە سەرخستنی هەموارکردنەکە. هەروەها سوپاسی تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمیش دەکەین بۆ کارکردن لەپێناو دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە" سەرۆکی حکومەت وادەڵێت.
مەسرور بارزانی دەشڵێت "هیوادارین ئەم هەنگاوە ئەرێنییەی هەموارکردنی یاسای بودجە، ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکە و پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵ بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان".

Peregraf

02 Feb, 17:04


بە درۆن هێرشکرایەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، هێرشەکە زیانی نەبووە.

ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە پەرەگرافی وت "کاتژمێر 7 بووە، تەقینەوە لە شوێنی خەزانەکانی کۆندێنسەیت ڕوویداوەو زیانی گیانیی نەبووە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە".

سەرچاوەیەک لە کەمپی کۆرمۆر بە پەرەگرافی وت "هێرشەکە درۆن بوو، دەنگێکی گەورەی لێوەهات و تەقەیەکی زۆر بە ئاسماندا کرا، ئێستا دۆخەکە ئاساییەو زیانی گیانیی نەبووە".
https://peregraf.com/ku/news/8362

Peregraf

02 Feb, 12:32


پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەند کرد بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، ١٦ دۆلار جێگیر کرا بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم.
https://peregraf.com/ku/news/8356

Peregraf

01 Feb, 18:58


وەزارەتى دارایى عێراق ڕایگەیاند، تەیف سامی، وەزیرى دارایى عێراق، پاش کۆتاییهاتنى کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆ، جەختى لەسەر "پێویستیی بەستنی کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی کردووەتەوە بۆ وردبینیکردن و دڵنیابوون لە لیستەکان، تێچووی ساڵانە، مانگانە و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی پێویست بە خێراترین کات".
وەزارەتى دارایى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن تەیف سامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە جێهێشتووە. ڕایدەگەیەنێت "وەزیرى دارایى عێراق ئامادەی هەموو کۆبوونەوەکان لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بووە".
بەپێى ڕاگەیەندراوى وەزارەتى دارایى عێراق "لە کۆبوونەوەکاندا باس لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و خانەنشینان کراوە و گفتوگۆی قووڵ بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە کراوە".
زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8354

Peregraf

01 Feb, 16:12


بەپێی هەندێک سەرچاوەی ئاگادار لە دانوستانەکانی نێوان شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق "بڕیاری داوە لە سبەینێوە دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم بکات".

وەزیری دارایی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی ئەم بڕیارەی داوە.

تا ئێستا بڕی ئەو پارە دیار نییە کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی یەک خەرجی دەکات، هەروەها نازانرێت بە یەک گوژمە یاخود بە چەند گوژمەیەک مووچەکە دەنێرێت.

Peregraf

30 Jan, 21:01


کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داواکاریى ئاراستەى "گۆڕانى کوردسات"ـى بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتاى مانگى داهاتوو پەسەند نەکرد و بە نووسراوێک دواى خست. سەرچاوەیەک دەڵێت "ئامانجی کۆمیسیۆن ئەوەیە پەلە نەکرێت و دەرفەتێک بداتە هەردوو ئاراستەکەی گۆڕان بۆ ڕێککەوتن".

د. هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری حیزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن، لە نووسراوێکى فەرمیدا دەڵێت "سەبارەت بەو داواکارییەى کە پێشکەشمان کرابوو بۆ ئەنجامدانى کۆنفراسى بزووتنەوەى گۆڕان لە ڕۆژى یەکشەممە ٠٢-٠٢-٢٠٢٥، بڕیارمان دا بە دواخستنى".

داواکارییەکە لەلایەن ئاراستەى "گۆڕانى کوردسات"ـەوە کە دانا ئەحمەد مەجید بە ڕێکخەرى گشتى دادەنێن، پێشکەش بە کۆمیسیۆن کرابوو بۆ ئەنجامدانى کۆنفراس لەو ڕۆژەدا، بەڵام ئاراستەى "گۆڕانى گردى زەرگەتە" کە لەگەڵ چیا نەوشیروان مستەفادان، دژى بوون.

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8346

Peregraf

30 Jan, 18:49


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت "کێشەی بودجە و مووچە پێویستە بە شێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر بکرێت. گەشبینم کە ئەنجامی ئەم دانوستانانەی ئێستا لە ئارادایە، هەردوو لایەن بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی".

Peregraf

30 Jan, 18:15


پاش حەوت مانگ لە ڕاگەیاندنی کوژرانی لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەبوو عـ.ـوبەیـ.ـدە، وتەبێژی کەتیبەکانی عیززەدین قـ.ـەسام کە باڵی سەربازیی حـ.ـەمـ.ـاسە، كوژرانی محەمەد زەیف، فەرماندەی گشتیی قەسـ.ـامی پشتڕاست کردەوە.

هەروەها کوژرانی شەش فەرماندەی سەربازیی دیکەی ڕاگەیاند کە پێکهاتوون لە "مەروان عـ.ـیسا، غازی ئەبوو تـ.ـەماعـ.ـە، ڕائید سـ.ـابیت، ڕافیع سـ.ـەلامە، ئەیمەن نوفـ.ـەل و ئەحمەد غـ.ـەندوور".

Peregraf

30 Jan, 17:20


دژەتیرۆرى کوردستان (دژەتیرۆرى پارتى) ڕایگەیاند "بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2025، کاتژمێر 17:40، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا".

دژەتیرۆرى کوردستان دەشڵێت "درۆنەکە ئامانجی خۆی نەپێکا و تێکشکا و کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە".

Peregraf

30 Jan, 17:16


ئەمشەو شاندى باڵاى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتیى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى هەرێم، بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت. سبەینێ کۆبوونەوەى گرنگ لەبارەى کێشەى مووچە و شایستە داراییەکانى هەرێم ئەنجام دەدرێت و بڕیارى تێدا دەدرێت.

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8344

Peregraf

30 Jan, 10:27


دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکیدا سەپاند بە تۆمەتی ناوزڕاندن لەسەر سکاڵایەک کە چاکسازیی گەورانی دهۆک لەسەری تۆمار کردبوو.
https://peregraf.com/ku/news/8340

Peregraf

30 Jan, 09:22


سەلوان مۆمیکا قورئان سووتێنەری عێراقی لە سوید کوژرا

سەلوان مۆمیکا ئەو پەنابەرە عێراقییەی بو سووتاندنی قورئان ناوبانگی دەرکرد، درەنگانی شەوی چوارشەممە لە شوقەکەی خۆیدا لە شاری سۆدەرتالجی سوید بە فیشەک کوژراوە.

https://peregraf.com/ku/news/8339

Peregraf

29 Jan, 20:56


عەلى حەمەساڵح دەڵێت "هەر بارهەڵگرێکى سووتەمەنى دەچێتە سنوورى سلێمانى، ٦٥٠ دۆلار سەرانە دەدات بە حیزب و دوو بەرپرس. هەموو ڕۆژێک هەزار و ٥٠٠ بارهەڵگر دەڕوات و یەک ملیۆن دۆلار سەرەرانە وەردەگیرێت".

بۆ هەولێریش هەمان شت هەیە و "هەر بارهەڵگرێک لە سلێمانییەوە بچێتە سنوورى هەولێر، دەبێت ٣٠٠ دۆلار سەرانە بدات".

زانیاریی زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8334

Peregraf

29 Jan, 19:53


بەڕێوەبردنى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى سووریا ژمارەک بڕیارى دەرکرد و ئەحمەد شەرعى بە سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناغى ڕاگوزەر دیارى کرد. بە سێ بڕیارى دیکەش پەرلەمانى سووریا، حیزبى بەعسى سوورى و سوپاى سووریاى هەڵوەشاندنەوە.

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8337

Peregraf

29 Jan, 19:32


ژمارەیەک لە مامۆستایانى ناڕازى بۆ دووەم ڕۆژ لە سلێمانى بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن و مەترسیى لەسەر ژیانیان هەیە، بەڵام سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى هیچ کاردانەوەیەکیان نییە. پارێزگارى سلێمانى دەڵێت "لەبرى ئەوەى ماوەیەکى زۆر لە هەر وڵاتێکى دنیا بن، یان لە داڤۆس بن، بچنە بەغدا تا ئەم کێشەشە چارەسەر نەکەن، نەگەڕێنەوە".

هەڤاڵ ئەبووبەکر ئەمشەو سەردانى مامۆستایانى مانگرتووى کرد و ڕوو لە هەردوو حکومەت و وەزارەتى دارایى عێراق و هەرێمیش وتى "بەخێرایى کێشەکان لە شوێنى خۆى چارەسەر بکەن، نەک لە میدیا و سۆشیال میدیاوە حیکایەت بۆ ئێمە بکەن".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8336

Peregraf

29 Jan, 11:19


عەلى حەمەساڵح سەبارەت بە هۆکارەکانى نەناردنى مووچە دەڵێت "تا ئێستا میزانى موراجەعەى مانگى ١٢ـى ساڵى ڕابردوو و داهات نەنێردراوە، لیستى خانەنشینى و لیستى ناوەکانى دیکە ڕێکنەخراوەتەوە، خواستى هەرێم بۆ پارە گەیشتووەتە ترلیۆنێک و ١٠٠ ملیار دینار، لەسەر ڕادەستکردنى داهاتى ناوخۆى هەرێم ڕێککەوتن نەکراوە و گرفتى گەورە لە دۆسیەى نەوتدا هەیە".

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8334

Peregraf

26 Jan, 16:09


ئاڵۆزییەكانی سنووری قەزای باتیفا ڕوو لە هەڵكشانی زیاترە. شەوی ڕابردوو تا بەیانی پێكدادانی توند لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا بەردەوام بووە. لە دوو ڕووداوی جیاوازیشدا ئەمڕۆ پێشمەرگەیەك "بە درۆن"ـی نەناسراو بریندار بوو و ماڵی هاووڵاتییەك لەلایەن سوپای توركیاوە تەقێندرایەوە.

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8317

Peregraf

26 Jan, 12:48


هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، لە بەغداوە پە.كە.كە بە "هەڕەشە و مەترسی" بۆ سەر عێراق و توركیا و سووریا ناو دەبات و داوای "یەكخستنی هەموو تواناكان"ـی ئەو سێ‌ وڵاتە دەكات بۆ "لەناوبردنی داعـ.ـش و پە.كە.كە".

هەروەها دەڵێت "لە ڕوانگەیەكی ستراتیژییەوە سەیری عێراق دەكەین و لە سەردانی ساڵی ڕابردووی سەرۆككۆمار ئەردۆغان بۆ عێراق، ٢٧ ڕێككەوتننامەی ستراتیژیمان واژوو كرد. قەیارەى بازرگانیی ساڵانەی نێوان هەردوو وڵاتیش نزیك بووەتەوە لە ٢٠ ملیار دۆلار".

زانياريى زياتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8315

Peregraf

25 Jan, 17:49


هەردوو تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێر لە کارەکانیان بەردەوامن، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت "سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانن".

ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کردووە و دەڵێت "بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و یەکەی ژمێریاریی وەزارەتەکان و خانەنشینیی سەربازی و مەدەنی، سەرقاڵی ئامادەکاریی لیستی مووچەی مانگی یەک و ئامادەکاریی ڕێکخستنی لیستی مووچەی خانەنشینانن بە پێی یاسای هاوتاکراوی بەرکار".

زانیاری زیاتر 👇
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid022PYudSTRrKYi2WiKK324dTscotxRser6ESA2YdZr7dxZ6tU7japbfoCK8H2svfAMl&id=100064075471853&mibextid=Nif5oz

Peregraf

25 Jan, 15:12


وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند "دەبێت هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى عێراق ٤٥ ڕۆژ بەر لە کۆتاییهاتنى خولى ئێستا ئەنجام بدرێت. بەوپێیەش دەبێت وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە بەر لە ٢٥-١١-٢٠٢٥ بێت".

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، لە لێدوانێکدا بە پەرەگرافى ڕاگەیاند "ڕۆژى هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بە هەماهەنگی و ڕاوێژ لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دیاری دەكرێت".

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8311

Peregraf

25 Jan, 13:04


دەستەى داکۆکى لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى بایکۆتى دەوامى لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن لە سبەینێ یەکشەممەوە ڕاگەیاند و داواى دوو مووچەى نەدراو، تەوتین لە بانکە فردراڵییەکان و دەستپێکردنەوەى پلەبەرزکردنەوە دەکات. ڕایشیدەگەیەنێت "دەستپێکردنەوەى دەوامى وەرزى دووەمى خوێندن، بەندە بە ڕێککردنەوەى وادەى دابەشکردنى مووچە".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8309

Peregraf

25 Jan, 09:45


نزیکەی ٢٠ پەرلەمانتاری شیعە داوا لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن هیچ پارەیەک بۆ حکومەتی هەرێم ڕەوانە نەکات بەبێ ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
زانیاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8307

Peregraf

24 Jan, 21:18


مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ میدیایەکی حیزبەکەی وتی: کات کراوە نییە بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە بگاتە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەوپەڕی بگاتە دوو مانگی دیکە.

بارزانی وتیشی: دڵنیابووین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەردەکەوین و ئەگەر یەک بازنەبوایە زیاتر لە 45 کورسیمان دەهێناو کۆمەڵێک موئامەرە نەبوایە دەنگەکانمان زۆر زیاتر دەبوون.

Peregraf

24 Jan, 19:23


محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری کورد، ناوەرۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی خۆی لەگەڵ پەروین بوڵدان، پەرلەمانتار و ئەندامی شاندی دەمپارتی بۆ لای ئۆجەلان، بڵاو دەکاتەوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێنجوێنی پرسیاری تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجـ.ـەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پە.کە.کەی لە بوڵدان کردووە، ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی "تەندروستیی سەرۆك (ئۆجـ.ـەلان) زۆر باشە و مۆراڵی بەرزە".

محەمەد ئەمین پێنجوێنی لەبارەی هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتییەوە پرسیویەتی: بۆچی قەندیل دەڵێن تا ئێستا ئاگادار نیین؟ پەروین بوڵدان لە وەڵامدا دەڵێت "بەمزووانە سەرۆك (ئۆجـ.ـەلان) بە نامەی تایبەتی قەندیل لە هەموو شتێك ئاگادار دەکات".

Peregraf

24 Jan, 15:46


یوسف محەمەد لەم وتارەدا باس لە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەکات و دەڵێت، ئەگەر ئەم یاسایە لەسەر بنەمای پێشنیارەکانی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درابێت، ئەوا بە هەمو پێوەرێک مێژوییە.. خۆ ئەگەر یاساکە بەو شێوەی لە حکومەتەوە هاتوە دەنگی لەسەر درابێت، ئەوا ئەبێتە برینێکی قوڵی تری بەردەوامیی سیاسەتەکانی رژێمی پێشو و چارەسەر نەکرنی کێشەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان.
بە وتەی پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ پەرەگراف، پڕۆژەکە ئەوەبووە کە لە حکومەتی عێراقەوە نێردراوە بۆ پەرلەمان و دەنگی لەسەر دراوەو وەکخۆی پەسەند کراوە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێشنیارەکانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان.
دەقی وتارەکە لەم لینکەدایە
https://peregraf.com/ku/opinion/8305

Peregraf

24 Jan, 10:54


بەیانیی ئەمڕۆ لە سنوری زاخۆ شەڕ لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنور و پەکەکە ڕوویدا؛ دوو پاسەوانی سنور کە خەڵکی دهۆکن کوژران و پاسەوانێکی دیکە بریندارە. هێزەکانی پاسەوانی سنور لە هەرێمی کوردستان کوردن و سەربە وەزارەتی بەرگری عێراقن.
https://peregraf.com/ku/news/8303

Peregraf

24 Jan, 10:42


لە 26هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنیدا؛ ئۆ.جە.لان بڕیاری چەکدانانی پە.کە.کە دەدات؟

گفتوگۆکانی پڕۆسەی نوێی ئاشتیی لە تورکیا لە نێوان حکومەت و لایەنە سیاسییەکان و عەبدوڵا ئۆ.جە.لان ڕێبەری پە.کە.کە بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی 40 ساڵەی نێوان تورکیاو پە.کە.کە، سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن، ڕێککەوتن نزیکەو لە 15ی شوباتی ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ 26هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنیدا، ئۆ.جە.لان بڕیاری چەکدانانی پە.کە.کە دەدات.
زانیاری ورد👇
https://peregraf.com/ku/news/8302

Peregraf

23 Jan, 19:38


وتەبێژی حكومەتی عێراق لەگەڵ "ڕەتكردنەوە" و بە "بانگەشە" ناوبردنی، سەرسوڕمانی خۆیشی لەوە دەردەبڕێت كە وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت "نوێنەری حكومەتی فیدراڵی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕێگرە لە هەمواركردنەوەی ماددەی تایبەت بە ڕێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8301

Peregraf

23 Jan, 16:12


سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لە بەغداد كۆبوونەوە. نەوەی نوێ‌ دەڵێت "سوودانی باسی لەوە كرد كە ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت و مەترسیی لەسەر نییە". بەڵام لە ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سوودانی دەربارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە، باسی مووچە نەكراوە.

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8298

Peregraf

23 Jan, 14:51


سوودانی لە پێشنیازەکەی پێشووی بۆ هەمواری بڕگەی تایبەت بە نەوتی هەرێم لە یاسای بودجەدا پاشگەز بووەتەوە و داوای "داهاتی فرۆشی نەوت و گاز و بەرهەمەكانی بە ناوخۆیی و دەرەكییەوە" لە هەرێمی كوردستان دەكات. حکومەتی هەرێمیش وەڵامی دایەوە و دەڵێت "دژی دەوەستینەوە و دەبێت ئەو پێشنیازە بخرێتە دەنگدانەوە کە لەسەری ڕێککەوتووین". پەرلەمانتارێكیش دەڵێت "بەم پێشهاتە نوێیە، هەمواری یاسای بودجە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، بە ئاسانی ناگە ڕێتەوە پەرلەمان".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8297

Peregraf

23 Jan, 13:24


مەسروور بارزانی جارێكی دیكە جەخت دەكاتەوە كە "هەرێمی كوردستان ئەرك و پابەندییە دەستوورییەكانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ كردووە". ڕایشیدەگەیەنێت "دەبێ ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان بگیرێت و مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بنێردرێت".
https://peregraf.com/ku/news/8295

Peregraf

22 Jan, 17:08


جووتیارانى کورد و تورکمانى کەرکووک دڵخۆشن بە دەرچوونى یاساى (گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەکانیان)، کە سەدان هەزار دۆنم زەویى زەوتکراوى دەستى بەعسیان بۆ دەگەڕێنێتەوە، بەڵام دەڵێن "تەنیا دەرچوونى یاساکە گرنگ نییە، بەڵکو جێبەجێکردنى سەنگى مەحەکە".
زانیاری زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8291

Peregraf

22 Jan, 15:56


عەلی باپیر: هەندێک ڕیکلام فریودانە و گوناهێکی گەورەیە

پەرەگراف

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بڕیاری دا لەمڕۆوە "هەر ڕێكلام و بانگەشەیەك مەرجە شەرعییەكانی تێدا نەبن و ناڕاستی و فریودانی خەڵكی لێ بخوێنرێتەوە، لە هیچ كەناڵ و دەزگایەكی ڕاگەیاندنی كۆمەڵەوە بڵاو نەكرێتەوە".

عەلی باپیر ئەو پەیامەی ئاراستەی تۆڕی میدیایی حیزبەكەی كردووە، وەكوو خۆی دەڵێت "دوای ئەوەی تێبینی و سەرنجی خەڵكێكی زۆری دڵسۆزمان پێگەیشت لەبارەی زۆرێك لەو ڕێكلامانەی دەربارەی كەلوپەل و كاڵای بازرگانی لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو دەكرێنەوە".

عەلی باپیر کە سەرۆکى حیزبێکى ئیسلامییە دەڵێت "هەر ڕیكلامێك زێدەڕۆیی زۆری تێدا بێت، بە جۆریك بچێتە قاڵبی قسەی ناڕاستەوە، بێگومان ئەوە پێچەوانەی بنەمایەكی گەورە و گرنگی ئیسلامە كە ڕاستگۆییە، هەروەها پێچەوانەی دڵسۆزی و ساغییە و جۆرێكە لە فێڵ (غەش) و فریودان، كە لە ئیسلامدا گوناهێكی گەورەیە و پێغەمبەری خوا "صلی الله علیە وسلم" قەدەغەی كردووە، وەكوو فەرموویەتی: (من غشنا فلیس منا) متفق علیە".

https://www.facebook.com/share/p/15fcZNpM8n/

Peregraf

22 Jan, 13:48


دادگای كارگێڕیی بەغدا سكاڵاكانی بەرەی توركمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی لەسەر كۆبوونەوەكەی هۆتێل ڕەشید و پێكهێنانی ئیدارەی نوێی كەركووك ڕەت كردەوە. بڕیارەكەى دادگا بە پلەی یەك لە بەرژەوەندیی یەكێتییە كە لایەنی یەكەمی ڕێكخەری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و پۆستی پارێزگاری كەركووكی بەركەوت.

زانیاریى زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/8290

Peregraf

22 Jan, 09:18


محەممەد سلێمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان دەستبەرداری پۆستەکەی بوو

Peregraf

21 Jan, 22:21


ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بە زمانی کورردی بڵاوکردەوە و دەڵێت "کورد لە سووریا، جوانی و ڕووناکی بۆ فرەچەشنی گەلیی سووریا زیاد دەکات. کۆمەڵگای کورد لە سووریا لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە تووشی نادادپەروەری کرا. پێکەوە وڵاتێک بنیات دەنێین کە هەمووان هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن".

Peregraf

19 Jan, 20:29


کوردی/ عربي/ English
سەرباری ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد و گۆڕانکارییەکانی سووریا، پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان گەڕانەوە دوادەخەن و سۆراغی ئارامیی دەكەن
ڕاپۆرتێکی پەرەگراف لەوبارەیەوە
https://peregraf.com/ku/report/8273

عربي
اللاجئون الكورد السوريون يؤجلون العودة وسط مخاوف أمنية
https://peregraf.com/ar/report/8269

English
Syrian Kurdish Refugees Postpone Return Amidst Security Concerns
https://peregraf.com/en/report/8267

Peregraf

19 Jan, 18:19


سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە پەرەگرافی ڕاگەیاند "بۆ هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە نەوتی هەرێم، ڕێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران تێك درا، بۆیە دەنگ لەسەر هەموارەكە نەدرا".
پەرلەمانتارانی شیعە ڕەتیان كردووەتەوە دەنگ بە هەموارەكە بدەن و كێشە دروست بووە. سۆران عومەر وتی "ئەوان دەڵێن ١٦ دۆلار بۆ دەرهێنانی یەک بەرمیل نەوتی هەرێم زۆرە ".

زانیاریی زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/8272

Peregraf

19 Jan, 17:25


شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت بۆ چارەسەری کێشەکانی بەردەم مووچە.
https://peregraf.com/ku/news/8271

Peregraf

19 Jan, 13:45


یەکێتیى خانەنشینانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت "لاریمان نییە لە کەمکردنەوەى تەمەنى خانەنشینى بۆ ٦٠ ساڵ لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەر و بەپێى یاساى خانەنشینیى یەکگرتوو، بەڵام دەبێت هەموو یاساکە جێبەجێ بکرێت، هەروەها دەبێت دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچە کە لە دواى ٢٠١٣ ڕاگیراون، دەست پێ بکرێتەوە، تەوتینیش وەکو بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى جێبەجێ بکرێت کە ئێستا دەیان هەزار خانەنشین چاوەڕێن مووچەکانیان لە بانکى دڵخوازى خۆیان جێگیر بکرێت".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8268

Peregraf

19 Jan, 13:05


لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق دەنگى دا لەسەر هەموارى بڕگەى تایبەت بە نەوتى هەرێمى کوردستان لە یاساى بودجەدا، بە ئامانجى بەزوویى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم. کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراقیش دەستى پێ کرد و چاوەڕوان دەکرێت بڕگەکە بخرێتە دەنگدانەوە و پەسەند بکرێت.

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8270

Peregraf

19 Jan, 10:51


سەرۆکى کاتیى پەرلەمانى کوردستان بە نووسراوى فەرمى داوا لە سەرۆکایەتیى دیوانى پەرلەمان دەکات کە ئەندامانى خولى شەشەم بانگهێشت بکات بۆ تەواوکردنى دانیشتنى یەکەم و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى لە کاتژمێر ١١:٠٠ـى پێشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە ٢٢-٠١-٢٠٢٥.

محەمەد سڵێمان لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ کە بەتەمەنترین ئەندامى پەرلەمانە و سەرۆکایەتیى دانیشتنى یەکەم دەکات، بەهۆى تەواونەکردنى ئەو دانیشتنە و دواکەوتنى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان، خۆى و فراکسیۆن و جوڵانەوەکەى ڕووبەڕووى ڕەخنە بوونەتەوە.

محەمەد سڵێمان لە نووسراوەکەدا دەڵێت "بە پێچەوانەوە، ئەگەر ئەو دانیشتنە ڕێکنەخرێت و فراکسیۆنەکان بەشدار نەبن، ئەوا بەرپرسیارێتیى یاسایى و هەر لێکەوتەیەکى تر دەگرنە ئەستۆ کە لە داهاتوودا ڕوو دەدات".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8265

Peregraf

19 Jan, 10:25


فەرمادەی گشتیی هەسەدە هۆشداری دەدات كە هەر ڕێكارێكی دیكە لەبریی گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بۆ تێكەڵكردنی هێزەكان، كێشەی گەورەی لێ دەكەوێتەوە. ڕەتیشی دەكاتەوە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لە ئێران وەرگرتبێت و دەڵێت "خۆمان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەرهەم دەهێنین و توانای خستنەخوارەوەی درۆنە پێشكەوتووەكانی توركیاشمان هەیە".
زانیاریی زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8264

Peregraf

18 Jan, 12:46


بەپێى ڕاپۆرتى سەنتەرى میترۆ، لە ساڵى ٢٠٢٤دا ١٨٢ حاڵەتى پێشێلکارى بەرامبەر ١٧٦ ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەى میدیایى لە هەرێمى کوردستان ئەنجام دراوە، کە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو پێشێلکارییەکان ٢٧% کەمى کردووە. هەرچەندە ماوەى دوو ساڵە پێشێلکارییەکان ڕوو لە دابەزینن، بەڵام هێشتا توندووتیژى بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە ئاستێکى بەرزدایە و لە ٢٠٢٤دا سێ حاڵەتى کوشتن و دەیان حاڵەتى ڕێگرى و لێدان و هەڕەشە تۆمار کراون.

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8258

Peregraf

18 Jan, 11:45


سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕەتی دەکاتەوە پارتی و یەکێتی باسی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیان کردبێت و دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک و لە هیچ کۆبوونەوەیەکی نێوان ئەو دوو لایەنەدا باسی ئەو بابەتە نەکراوە.

"لیژنەی تەکنیکی هەردوولا وەرەقەیەکی ئامادەکردووە سەبارەت بە شێوازی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا، دوای ئەوەی وەرەقەکە لەلایەن لیژنەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان پەسەندکرا، باس لە پۆستەکان دەکرێت” هەورامی بۆ ڕۆژنامەنووسان وای وت.

https://peregraf.com/ku/news/8256

Peregraf

17 Jan, 22:49


بەغدا بەم نیوەشەوە ڕوونکردنەوە لەسەر مووچەی هەرێم دەدات

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی عێراق پابەندیی خۆی بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی یاسای بودجە ڕادەگەیەنێت، بەڵام دەڵێت "هەرێم پابەند نەبووە بە یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی".

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند "سەبارەت بە تەرخانکردنی پارە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵی، پابەندبوونی تەواومان بە یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە دووپات دەکەینەوە".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ڕوونکردنەوەیە لەژێر ڕۆشنایی ئەو هەواڵ و لێدوانانە دەدات کە لە سۆشیال میدیا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەلایەن هەندێک لە پەرلەمانتارانەوە سەبارەت بە تەرخانکردنی پارە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێنەوه.

زانیاری زیاتر👇
https://www.facebook.com/share/p/19rxJeU3pD/

Peregraf

17 Jan, 20:02


باڵیۆزخانەی عێراق 12 كۆچبەری هەرێمی كوردستانی لە وڵاتی لیبیاوە گەڕاندەوە كە چەند مانگێك لەمەوبەر هەوڵی كۆچكردن بۆ ئەورووپایان دابوو، بەڵام لەو وڵاتە گیریان خواردبوو. لە ماوەی ڕابردوویشدا هاوڕێیەكی ئەو كۆچبەرانە لە ڕووداوێكی ناڕووندا گیانی لەدەست دا.

زانیاریی زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8255

Peregraf

17 Jan, 16:50


مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، ناوەرۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند "لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی جەختمان لە یەكهەڵوێستیی كورد لە سووریا كردەوە و دەبێت دانوستان لەگەڵ دیمەشق بە شێوەیەكی ئاشتیانە مافی گەلی كورد بپارێزێت".

زانیاریی زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8253

Peregraf

16 Jan, 20:51


عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری کورد، لە کاردانەوەی کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەڵێت "پیرۆز بێت. ئەمە داوای ملیۆنان کوردستانی بوو. هەزار جار ماڵتان ئاوا بێت. هیوادارین ئەمە بەردەوام بێت و دەرگای خێر بکاتەوە".

Peregraf

16 Jan, 18:35


لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند "ئەو سیاسەتەی لە ڕابردوودا سەبارەت بە وزە پەیڕەو كراوە، سەركەوتوو نەبووە، بۆیە دەمانەوێت لە داهاتوودا بە ستراتیژێكی نوێوە ئەم كەرتە بەڕێوە ببەین و ببێتە مایەی پێشكەوتن و ئاوەدانیی وڵاتەكەمان".

سەرۆكی یەكێتی ئەوەی بە هەڵوێستی حیزبەكەی ناو بردووە و دەشڵێت "لەو چوارچێوەیەدا هیوادارین لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێككەوتنێكی هاوبەش و هەمووان پێكەوە خزمەتی خەڵكەكەمان بكەین".

ئەم هەڵوێستەی بافڵ تاڵەبانی لە كاتێكدایە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی هەمواركردنەوەی بڕگەی تایبەت بە نەوتی هەرێمە لە یاسای بودجەدا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و ئەمریكاش پاڵپشتیی هەناردەكردنەوەی دەكات، هەرچەندە حكومەتی هەرێمیش هەمان سیاسەتی هەیە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لەسەر بودجە پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا ئاڵۆزیی تێكەوتووە.

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8251

Peregraf

16 Jan, 18:25


بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى نێوان مەسعود بارزانى و مەزڵوم عەبدی بڵاو کردەوە و دەڵێت "لە دیدارەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لایەنە کوردییەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن".

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت "بە یەکڕێزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش، لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن".

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8252

Peregraf

16 Jan, 16:03


خۆپیشاندەرانى خەلەکان پاش جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان ڕێگاى ڕانیە - دوکانیان کردەوە. سیروان لالە سەرحەد، قائیمقامى دوکان، دڵنیایى دا لە پابەندى بە بەڵێنەکانى و وتیشى "ئەگەر قسەیەکیش لەلایەن بەشێک لە خۆپیشاندەرانەوە کرابێت و ڕەخنە لە دەسەڵات گیرابێت، لە دڵسۆزییەوە بووە بۆ یەکێتى. ماڵى مام جەلال و کوڕەکانى خەمخۆرى ئەم وڵاتەن و ئەو ئازادییەى هەیە لە سایەى ماڵى مام جەلال و کوڕەکانى و یەکێتییەوەیە".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8244

Peregraf

16 Jan, 14:51


هۆشیار زێبارى دەڵێت "كۆبوونەوەکە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزیی كورد و ئینتقالی ئاشتيیانەی سیاسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی نوێی سووریاوە لە دیمەشق".
زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8246

Peregraf

16 Jan, 14:41


بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوە

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاشکرایکرد، دوێنێ بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوەو 'گفتوگۆی ڕاشکاوانەو بنیاتنەریان ئەنجامدا'.
https://peregraf.com/ku/news/8243

Peregraf

16 Jan, 13:33


كۆبوونەوەیەك لەنێوان شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەری نێردە دیبلۆماسییەكان لە هەرێم سەبارەت بە کێشەى مووچە و بودجە لەنێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوە چوو. سەفین دزەیی دەڵێت "مووچە كراوە بە كارتێكی سیاسی لە دژی خەڵكی هەرێمی كوردستان و ئەو بابەتانەی ڕێككەوتنیان لەبارەوە كراوە، جیبەجێ‌ نەكراون". وتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەیی هەمیشەیی هەرێم بۆ گفتوگۆ" جەختی لێ‌ كرایەوە.

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8242

Peregraf

16 Jan, 12:01


وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە باس لە نەناردنی لیستی مووچەی مانگی یەك دەكەن تا بەغدا مووچەی مانگی 12 دەنێرێت و دەڵێت "هیچ بیانوویەك نادەین بەدەستەوە و ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات لیستی مووچەی مانگی یەكیش بنێردرێت". پێشەوا هەورامانی سەبارەت بە ناردنی شاند بۆ بەغدا ڕایگەیاند "هیچ بڕیارێك نییە بەمنزیكانە شاندی هەرێم بچێتە بەغدا". دەشڵێت "ئامادەین داهاتی ناوخۆ ڕادەست بكەین و نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بكرێت، بەو مەرجەی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت، نەك تەنیا مووچە".

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8242

Peregraf

09 Jan, 20:07


نەرمین مەعرووف: هەموارێکی گرنگ لە یاسای خانەنشینیدا دەکرێت

پەرەگراف

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 12-1-2025، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تەوەرێکی کۆبوونەوەکە خوێندنەوەی یەکەمە بۆ هەموارکرنەوەی یاسای خانەنشینیی گشتی ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی هەموارکراو.

نەرمین مەعرووف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت "خاڵی سەرەکی و گرنگی هەموارەکە تایبەتە بە (تەمەنی خانەنشینی) و پێشنیازەکە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بکرێتەوە بە ٦٣ ساڵ، کە لە ئێستادا بەهۆی هەمواری یەکەمی یاساکە لە ساڵی ٢٠١٩ کراوەتە ٦٠ ساڵ".

Peregraf

09 Jan, 20:00


ئاسایش بۆ هاووڵاتیان: ڕێگە نەدەن کەس بەڵگەنامەکانتان بۆ دروستکردنی هەژمار و کارتی بانکی بەکار بهێنێت
پەرەگراف
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری سەر بە ئاسایشی گشتیی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو هاووڵاتیانەی گەشتی دەرەوە دەکەن کە خۆیان بپارێزن لە هەڵگرتن و بەکارهێنانی ڤیزەکارد یان ماستەرکاردی کەسانی دیکە، بەڵکو دەبێت بە ناوی خۆیانەوە بێت، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر خۆیان و ئەو کەسانەش کە کارتەکانیان بەناوەوەیە دەگیرێتە بەر.
زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8195

Peregraf

09 Jan, 14:55


پرۆژەیەکى دوو ساڵى ١٥ ساڵە تەواو نەکراوە؛ وەزیرى ئاوەدانکردنەوە بەڵێنى چیى بە خەڵکى خەلەکان دا؟

پەرەگراف

دانیشتوانى خەلەکان و گوندەکانى ناوچەکە، پاش کۆتاییهاتنى مۆڵەتە ٧٢ کاتژمێرییەکەیان بۆ حکومەت و بەرپرسان، بە تەواوى ڕێگاى (دوکان - ڕانیە)یان لە کانى وەتمان بە ڕووى هاتووچۆى ئۆتۆمبێلى گەورە و بچووکدا داخست.

دانیشتوانى ئەو ناوچە کە پێشتریش چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە، داواى تەواوکردنى ڕێگاى جووتسایدى خەلەکان - دوکان دەکەن، لەگەڵ چارەسەرکردنى کێشەى کارەبا، بەڵام تا ئێستا وەڵامى داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە و کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە.

خەڵکى خەلەکان و گوندەکانى دەوروبەرى دەڵێن، ڕێگاى ناوچەکە کە ڕێگایەکى سەرەکییە، چاڵ و چۆڵى و کێشەى زۆرى تیایە، ڕۆژانە ڕووداوى هاتووچۆى تێدا ڕوو دەدات. هەروەها کارەبایان کەمە و زۆر ڕۆژ تەنیا لە "٥ـى ئێوارە تا ١٢ یان ١ـى شەو" کارەبایان هەیە.

زانیاریى زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/8192

Peregraf

09 Jan, 12:32


ئەنجوومەنى خاوەنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەوە و لەسەر ژمارەیەک خاڵ ڕێککەوتن. لەمڕۆوە "بەشێوەیەکى کاتى" قەدەغەى هاتووچۆى ئەم ئۆتۆمبێلانە هەڵدەگیرێت تا لە ڕێگەى لیژنەیەکى هاوبەشەوە چارەسەرێک بۆ کێشەکەیان دەدۆزرێتەوە.

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8190

Peregraf

09 Jan, 11:17


بە بڕیارى بافڵ تاڵەبانى، قەدەغەى هاتووچۆى سەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان هەڵگیرا تا کێشەکەیان بە ڕێکارێکى یاسایى چارەسەر دەکرێت. لەمڕۆوە لە ناوشارى سلێمانى و سەرجەم شوێنەکان ڕگەیان پێ دەدرێت هاتووچۆ بکەن.

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە پەرەگرافى ڕاگەیاند "بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى، داواى کردووە لە ئەمڕۆ ٩-١-٢٠٢٥ـەوە ڕێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانى و شوێنەکانى دیکەش بدرێت بگەڕێنەوە سەر شەقامەکان".

بەپێى سەرچاوەکەى پەرەگراف کە لە نزیکەوە ئاگادارى بابەتەکەیە، بافڵ تاڵەبانى بە لایەنە پەیوەندیدارەکانى وتووە "بەزوویى بەدواى ڕێگەچارەیەکدا بۆ کێشەکە دەگەڕێین، بۆیە تا ئەو کاتە با ڕێگە بە خاوەنى ئەو ئۆتۆمبێلانە بدرێت بە ئاسایى هاتووچۆ بکەن".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8188

Peregraf

09 Jan, 10:03


بەپێى ڕاگەیەندراوى هەسەدە، لە پێکدادانەکاندا "زرێپۆشێک و پێنج ئۆتۆمبێلى سەربازى" تێکشکاون. پاش بەرگریى شەڕڤانانى هەسەدەیش چەکدارانى گرووپەکان "هەڵاتوون و تەرمى کوژراوەکانیان و ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکانیان جێهێشتووە".

زانیاریى زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/8187

Peregraf

08 Jan, 21:28


مەزڵووم عەبدى، فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)، ئیدارەى نوێى دیمەشقى لەوە دڵنیا کردووەتەوە کە لەگەڵ "یەکڕیزى و یەکپارچەیى" خاکى سووریادان.

عەبدى لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى فرانس پرێس ڕایگەیاندووە "هەر پرۆژەیەکى دابەشکارى و پارچە پارچەکردن ڕەت دەکەینەوە، کە ببێتە هۆى هەڕەشە بۆ سەر یەکگروویى وڵات". هەروەها وتوویەتى کە لەو ڕووەشەوە لەگەڵ ئیدارەى نوێى دیمەشق "هاوڕاین"

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8186

Peregraf

08 Jan, 19:47


پەیامى خامنەیى بۆ عێراق دەربارەى حەشدى شەعبى و هێزەکانى ئەمریکا

پەرەگراف

ڕابەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیى ئێران لە کۆبوونەوەى لەگەڵ محەمەد شیاع، بوونى هێزەکانى ئەمریکاى لە عێراق بە "داگیرکارى" ناو برد، داوایشى کرد "بە جیددى ڕووبەڕووى هەوڵى ئەمریکاییەکان بۆ جێگیرکردن و فراوانکردنى ئامادەیى خۆیان لە عێراق" ببنەوە. خامنەیى لەبارەى حەشدى شەعبیشەوە جگە لە "پاراستن"ـى ئەو هێزە، دەڵێت "پێویستە زیاتر لە جاران بەهێز بکرێت".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8183

Peregraf

08 Jan, 13:54


مەسعود بارزانى لەگەڵ شاندى سەرکردایەتیى ئەنەکەسە کۆبووەوە و داواى "یەکڕیزى و یەکهەڵوێستیى" کورد لە سووریا و چارەسەرى کێشەکان بە "دیالۆگ و ڕێکاری ئاشتییانە" دەکات
زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8180

Peregraf

08 Jan, 12:45


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بۆماوەی دووساڵ لە 7-1-2025 تا 6-1-2027.
زانیاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8178

Peregraf

08 Jan, 11:08


محەمەد حاجی مەحموود لە گوڵەخانە کتێبی یاداشتەکانی خۆی و بڕنەوێکی بە دیاری پێشکەشی عەممار حەکیم کرد

Peregraf

07 Jan, 17:38


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لە پەیامێکدا دەربارەی کوردو ئەردۆغان دەڵێت: سەرۆک ئەردۆغان هاوڕێمە رێزی لێدەگرم و رێزم لێدەگرێت، کاتێک بە ئەردۆغانم گوت واز لەکورد بێنە، وازی لێ هێنان.

Peregraf

07 Jan, 14:16


شاسوار عەبدولواحید و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەم وێنەیەی بڵاو کردەوە و دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هیچ زانیارییەکی دەربارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە نەخستووەتە ڕوو.

کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی ئەم بەیانییەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، کە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ڕۆژی 19-12-2024یش سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی، لە ئەنقەرە لەگەڵ نوح یڵماز کۆبووەوە.

کۆبوونەوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هاوکاتە لەگەڵ جووڵەی ژمارەیەک دۆسیەی پەیوەست بە کورد و هەرێم، لەوانە دۆسیەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، هەروەها هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە.

Peregraf

07 Jan, 07:11


ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
https://peregraf.com/ku/news/8169

Peregraf

06 Jan, 20:21


"مووچەکەیان لە داهاتی ناوخۆ دەدرێت"

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ڕۆژی پێنجشەممە (9-1-2025) مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2024ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

دەشڵێت "تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".

Peregraf

06 Jan, 18:18


تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە
زانیاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8165

Peregraf

06 Jan, 16:35


ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، شەڕڤانانی هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە "جەنگاوەرانی ئازادی" وەسف دەکات و دەڵێت "پشت لە جەنگاوەرانی ئازادیی وەکوو کورد ناکەین، کە شەڕ دژی تیرۆر و گرووپە توندڕەوەکان لە سووریا دەکەن".

Peregraf

06 Jan, 12:52


دەمپارتی بەردەوامە لە گەیاندنی پەیامەكەی ئۆجەلان و وەرگرتنەوەی وەڵامەكان بۆ ئیمراڵی

پەرەگراف

شاندی دەمپارتی بەردەوامە لە سەردانەكانی بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی توركیا، بەئامانجی ‏گەیاندنی وردەكاریی ناوەرۆكی پەیامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەربارەی دەستێكردنەوەی پرۆسەی ‏ئاشتی. شاندەكە لەگەڵ پارتی ئایندەی توركیا و پارتی داد و گەشەپێدان كۆبووەوە و سەردانی ‏لایەنەكانی دیكەش دەكات. دوایین جاریش سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان دەكات و ‏ناوەرۆكی كۆبوونەوەكان و وەڵامی لایەنەكان دەباتەوە بۆ ئیمراڵی.‏

زانیاریی زیاتر ‌👇
https://peregraf.com/ku/news/8162

Peregraf

06 Jan, 10:42


دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی دەرکردو سزادانی ئەو ڕۆژنامەنووسەی هەڵوەشاندەوە کە دادگای دهۆک بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزای دابوو.
https://peregraf.com/ku/news/8160

Peregraf

05 Jan, 16:30


ئێوارەى ئەمڕۆ ڕووداوێکى سەختى هاتووچۆ لە هەڵەبجە ڕووى دا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا.

ڕووداوەکە لە نزيك دەروازەى شارەکە لەنێوان تاکسییەک و تراکتۆرێکدا ڕووى داوە.

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەڵەبجە دەڵێت "ڕووداوەکە لە ڕێگاى نێوان سیروان - هەڵەبجە ڕووى داوە و سێ هاووڵاتى گیانیان لەدەست داوە". هەروەها ڕووداوەکە برینداریشى لێ کەوتووەتەوە.
https://peregraf.com/ku/news/8157

Peregraf

05 Jan, 12:36


حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا سەرجەم فەرمانبەرانی حکومی لە هەولێر لە پرۆگرامی "هەژماری من" تۆمارکراون و مووچەی مانگی ١١ بە ئەلیکترۆنی و لەڕێی هەژمارەکانیانەوە وەردەگرن.
زانیاری زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8155

Peregraf

05 Jan, 10:29


بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایى عێراق ئاشكراى دەکات کە بەغدا لە خەرجکردنى ٤٤١ ملیار دینارەکە بۆ مووچەى مانگى ١٢ پەشیمان بووەتەوە و "تەنیا ٢٦٤ ملیار دەنێرێت، چونکە دەڵێت هەرێم داهاتى ناوخۆى ڕادەست نەکردووە".
زانیاریى زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/8153

Peregraf

03 Jan, 19:42


مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

مەسرور بارزانی دەڵێت "هاوڕابووین لە سەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە".

"هەروەها جەختمان لە پێویستیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و ڕۆڵی گرنگی هەرێم لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری وسەقامگیریی ناوچەکە کردەوە" سەرۆکی حکومەتی هەرێم وادەڵێت.
https://peregraf.com/ku/news/8148

Peregraf

03 Jan, 13:19


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی دیمەشقی کرد و دوای 13 ساڵ لە داخستنی چووە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی، ژان نۆوێل بارۆ، کوردی وەک هاوپەیمانی فەڕەنسا ناوبردو ڕایگەیاند، داوا لە كورد دەكەین چەكەكانیان ڕادەست بكەن و ئاوێتەی ژیانی سیاسی سوریابن.
https://peregraf.com/ku/news/8145

Peregraf

02 Jan, 19:23


خشتەی مووچەی مانگی 11 ڕاگەیەندرا

Peregraf

02 Jan, 16:32


شاندی دەمپارتی پەیامەكەی ئۆجـ.ـەلان دەگەیەنێتە لایەنەكانی توركیا و وەڵامەكەی دەباتەوە بۆ ئیمراڵی. لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی دوو پارتە گەورەكەی توركیا (جەهەپە و ئاكپارتی) دەكات. ئەندامێكی شاندەكە دەڵێت "كاروبارەكان بە باشی بەڕێوە دەچن و گەشبینین".

زانیاریی زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/8144

Peregraf

02 Jan, 11:29


پەرلەمانی عێراق تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن درێژ دەکاتەوە تاوەکو بتوانێت لە کارەکانی بەردەوام بێت بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەماوەی ئەمساڵدا.
https://peregraf.com/ku/news/8140

Peregraf

02 Jan, 10:43


كۆمپانیای (گزنگی بەرەبەیان) بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی لە سلێمانی لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە داخرا، بە پاساوی "بڕیاری ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق بۆ ڕاگرتنی كارەكانی". ڕۆژنامەنووسان و ڕێكخراوەكان نیگەرانن و كۆمپانیاكەش دەڵێت "هێزە ئەمنییەكان هیچ بڕیارێكی دادوەریان بۆ داخستنی كۆمپانیاكە پێ نەبووە".
زانیاری زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8139

Peregraf

02 Jan, 10:02


وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە سەرجەم كێشەكانی مووچە دەخاتەوە ئەستۆی حكومەتی فیدراڵ و پاش تێپەڕینی دوو ڕۆژ لە ساڵی نوێ‌، دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو مەرجدار دەكات بە هاتنی ئەو بڕە پارەیەی كە حكومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی 12ـی هەرێم بڕیارى خەرجکردنی داوە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراویكدا دەڵێت "لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی لەم هەفتەیە بڕیاری لەسەر دراوە بۆ مووچەى مانگى ١٢ و زیاتر لە ٤٤١ ملیار دینارە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ دەكرێت".

هەروەها ڕایگەیاندووە "وەك وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێم، سوورین لەسەر بەدەستهێنانی مووچەی مانگی 12، كە لە ئەستۆی حكومەتی عێراقە دابینی بكات".

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8138

Peregraf

01 Jan, 09:14


ئاگرکەوتنەوەکە دەوروبەرى کاتژمێر ٣:٠٠ـى بەرەبەیانى ئەمڕۆ ڕووى داوە. دایکى منداڵەکان دەڵێت "لە ماوەى حەوت خولەکدا ماڵەکەمان سووتا".

هەرچەندە باس لەوە دەکرێت کە ئاگرەکە بەهۆى داگیرساندنى مۆمەوە کەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

دایکى منداڵەکان دەشڵێت "زەنگى ئاگادارکردنەوە کارى کردووە، بەڵام سیستەمى ئاگرکوژێنەوە نەکەوتووەتە کار".

دوو خوشکى تەمەن شەش و نۆ ساڵ گیانیان لەدەست داوە، کە زیاتر بەهۆى دووکەڵى ئاگرەکەوە خنکاون، برایەکى بچوکتریشیان بریندار بووە.

خێزانەکە بە ڕەگەز عەرەبن و خەڵکى بەغدان، چەند ساڵێکە هاتوونەتە سڵێمانى و لە شوقەیەکدا لە یەکەى نیشتەجێبوونى چوارچراى نوێ نیشتەجێ بوون.
https://peregraf.com/ku/news/8135

Peregraf

31 Dec, 22:07


Channel photo updated

Peregraf

31 Dec, 18:13


شاندێکی بەرپرسانی باڵای هەسەدە لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبوونەوە. سەرچاوەیەک دەڵێت "کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوەکان تا گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش".
https://peregraf.com/ku/news/8134

Peregraf

31 Dec, 16:36


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا به‌ بۆنه‌ى هاتنى ‌ساڵی نوێ، دەڵێت "‏پێشهاتەکانی ناوچەکە بيركردنه‌وه‌يه‌كى باڵا و يه‌كده‌نگيى ناوخۆیيمان لێ ده‌خوازن، ‏لەم ڕوانگه‌يه‌وه‌ داوا لە هەموو لايه‌نه‌ سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەکەم كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان".

Peregraf

31 Dec, 15:34


یەكێتی لە پەیامێكدا بۆ ساڵی نوێ دەڵێت "بەرەو حوكمڕانی و حكومەتێكی نوێی خزمەتگوزار و بەرپرس ‏و ‏پرۆسەیەكی سیاسیی كارا و دیموكرات" هەنگاو دەنێین.
زانیاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8133

Peregraf

31 Dec, 15:11


لە پەیامێكدا بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینییەوە، مەسعود بارزانی ڕایدەگەیەنێت "دەبێ وەڵامی دەنگ و داواكاریی خەڵكی كوردستان بدرێتەوە، ئەویش لە ڕێگەی پێكهێنانی هەرچی زووتری كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی حكوومەتی هەرێم پلان و بەرنامەكانی بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان جێبەجێ بكات". 👇

https://peregraf.com/ku/news/8130

Peregraf

31 Dec, 15:05


مەسروور بازانی جەخت دەكاتەوە كە "حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ‏ئەركەكانی خۆی بە ‏تەواوی جێبەجێ كردووە، بۆیە پێویستە ئەم كێشەیە لە ساڵی ‏داهاتوو، بە شێوەیەكی بنەڕەتی ‏چارەسەر بكرێت"‌‎.‎

زانیاریی زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/8132

Peregraf

31 Dec, 10:00


کە.جە.کە پشتیوانی بۆ پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆ.جە.لان ڕاگەیاند دەربارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاو چارەسەری دیموکراتییانەی پرسی کورد.
https://peregraf.com/ku/news/8128

Peregraf

30 Dec, 10:39


پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری دەم پارتی کە سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی کرد لە پەیامێکدا دەڵێت: بەهۆی هەستیاری پڕۆسەی ئاشتیی ئەمجارەوە تاوەکو پڕۆسەکە بەرهەمێکی بەرچاوی نەبێت، ناتوانین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساز بکەین بۆ پێدانی زانیاری.

بوڵدان لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس دەشڵێت "ئەمەش بە مانای ئەوە نایەت کە هەندێک شت لە خەڵکی دەشارینەوە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ ڕێزگرتن لەو دانووستانانەی کە لە ئێستادا ئەنجامی دەدەین. ئەگەر بتوانین بە یەک ڕستە گوزارشت لە واقیعەکە بکەین دەتوانین بڵێین کە بە بەراورد بە پڕۆسەکانی ئاشتی لە پێشوودا، ئەم جارە زۆر هیواردارترین".
https://peregraf.com/ku/news/8122

Peregraf

30 Dec, 10:07


عێراق کێشەی کەمیی پارەی نەختینەی هەیە؟
شاخەوان عەبدوڵا و تەیف سامی وەڵامی پێچەوانەیان هەیە
زانیاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8120

Peregraf

29 Dec, 21:54


جیمی کارتەر، 39یەمین سەرۆکی ئەمریکا و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کارتەر ساڵی 1924 لەدایک بووە. سیاسییەکی دیاری ناو دیموکراتەکان بوو و لە ساڵی 1977 تا 1981 سەرۆکی ئەمریکا بوو.

Peregraf

29 Dec, 20:55


وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی دەکاتەوە کێشە لە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەدا هەبێت بەهۆی کەمیی نەختینە و ڕایدەگەیەنێت کە ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاو دەکرێنەوە "بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە".

وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە پابەندن بە دابینکردنی پارەی مووچە.

هەرچەندە وەزارەتی دارایی عێراق باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەکردووە، بەڵام چەند ڕۆژێکە میدیای نزیک لە پارتی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نەناردنی مووچەی هەرێم پەیوەندیی بە کێشەی کەمیی نەختینەوە هەیە.

Peregraf

29 Dec, 14:32


پەیامى عەبدوڵڵا ئۆجـ.ـەلان، ڕێبەرى زیندانیکراوى پە.کە.کە، بۆ دەوڵەت و پارتەکانى تورکیا، لەپێناو دەستپێکردنەوەى پرۆسەى ئاشتى و چارەسەرى کێشەى کورد.

Peregraf

24 Dec, 22:47


بەڕێوەبەرى ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سووریاى دیموکرات ڕایگەیاند "هەسەدە بەشێوەیەکى مەبدەئى ئامادەیە بچێتە ناو سوپاى نوێى سووریاوە کە لە داهاتوودا پێک دێت، بەڵام ئەو بابەتە پێویستى بە گفتوگۆى زۆر لەنێوان هەسەدە و ئیدارەى نوێى سووریا هەیە".

فەرهاد شامى، بەڕێوەبەرى ناوەندى ڕاگەیاندنى هەسەدە، ئەم هەڵوێستەى لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵى سکاى نیوز ڕاگەیاند، کاتێک پرسیارى لێ کرا لەبارەى هەڵوێستیان دەربارەى داواکاریى ئەحمەد شەرع، سەرۆکى ئیدارەى نوێى سووریا، بۆ هەڵوەشاندنەوەى گرووپە چەکدارییەکان و ڕێکخستنەوەیان لە چوارچێوەى وەزارەتى بەرگریى سووریا.

فەرهاد شامى پێى وایە لەگەڵ ئیدارەى نوێى سووریا سەبارەت بەم بابەتە بۆچوونى هاوشێوەیان هەیە، بەڵام جەختى کردەوە کە "دەبێت سووریا دووربخرێتەوە لە دەستوەردانى دەرەکى بەتایبەت لەلایەن تورکیاوە".

"ئیدارەى نوێى سووریا پێویستە خۆى بەدوور بگرێت لەو ڕێنماییانەى تورکیا کە دەیەوێت بەسەر گەلى سووریادا بیسەپێنێت"، بەڕێوەبەرى ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سووریاى دیموکرات وا دەڵێت.

زانیاری زیاتر👇

https://peregraf.com/admin/news/8094

Peregraf

24 Dec, 22:01


"دەبێت ئەوانە داوای لێبووردن بکەن کە پەیڕەوی ناوخۆیان پێشێل کردووە"

پەرەگراف

دەقی نووسنێکی ئەبووبەکر کاروانی کە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە:

داوای لێبووردنی قوربانی ڕەت دەکەمەوە و بەشداریی کۆنگرە ناکەم

سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی سەرکردایەتیی یەکگرتوو، دەربارەی ئەو شەش ئەندامەی لە کۆنگرە بێبەش کرابوون و مەرجدارکردنی بەشداریکردنی براتان و کاك هەڵەدنی بە داوای لێبووردن کردن، بەشەکەی خۆم بەوپەڕی قەناعەتەوە ڕایدەگەیەنم کە داواکردنی لێبوردن لە قوربانی ڕەت دەکەمەوە و بەشداری لە کۆنگرەدا ناکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

درێژەی ڕاگەیەنراوەکە لەم لینکەدایە👇
https://www.facebook.com/share/1BJvvM3RZK/

Peregraf

24 Dec, 12:39


ئەحمەد شەرع، سەرۆکى ئیدارەى نوێى سووریا، لەگەڵ سەرکردەى گرووپە چەکدارییەکان كۆبووەوە. بەپێى میدیاى فەرمیى سووریا "لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەى گرووپە چەکدارییەکان و ڕێکخستنەوە و کۆکردنەوەیان لەژێر چەترى وەزارەتى بەرگریى سووریادا".

Peregraf

23 Dec, 17:53


فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی ‏گشتیی هەسەدە، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەگەڵ سەرۆكایەتیی ‏ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كۆبووەتەوە.‏

كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بووە ‏لەسەر "دروستكردنی یەك هەڵوێستی هاوبەشی كوردی لە سووریای نوێدا".‏

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر "گرنگیی بەردەوامبوونی بەپەلەی دیدارەكان بۆ ‏چارەسەركردنی پرسە ناكۆكیلەسەرەكان".‏

https://peregraf.com/ku/news/8090

Peregraf

23 Dec, 16:10


ڕوونکردنەوەیەک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و ڕای گشتی:

لەیەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن ھەواڵێکی ناراست و چەواشەکاری بڵاوکراوەتەو دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و تیایدا ھاتووە کە دوای سەری ساڵ و بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەرامبەر بە بڕی ملیۆن و نیوێک ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆمار دەکرێن، ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئەم ھەواڵە سەرلەبەری ڕەت دەکەین و بەڕاشکاوی ڕایدەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە، و بەلای ئێمە داڕشتن و بڵاو کردنی ئەم ھەواڵە لەو کەناڵە کە ھیچ گرنگ نیە ناوھێنانی، مەرام ومەبەستێکی سیاسی و چەواشەکاری ئێجگار ئاست نزم و داماڵراو لە پرینسیپی کاری ڕاگەیاندن لەخۆ دەگرێت، ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ ھەر بڕیارێک دەربکات ئەوا لەپەڕەی فەرمی وەزارەت و بەئاشکرا دەیخاتە ڕوو نەک پەنا بەرێت بۆ کەناڵێکی بەناو ڕاگەیاندنی لەو جۆرە.
زانیاری زیاتر👇
https://www.facebook.com/share/p/14fxrGZA4b/

Peregraf

23 Dec, 15:26


سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت "هەفتەیەکە مووچەی مانگی ١١ هاتووە، بەڵام وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی ١٠ـی پێ داوە".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "ئامادە نەبوون یەک دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە سەرف بکەن".

ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند "وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتمان بۆ مووچەی مانگی 11".

هەر هەمان ڕۆژ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا کە ماوەیەکی زۆر بوو لەلایەن وەزارەتی داریی هەرێمەوە بە پاساوی کورتهێنان دواخرابوو.

بەپێی میدیای نزیک لە پارتی، لە ئێستادا شاندێکی تەکنیکیی هەرێم لە بەغدایە بۆ چارەسەری کێشەکانی مووچە، لەوانە "کورتهێنانی مووچەی مانگی 11، مووچەی مانگی 12، خەرجکردنی ئەو 430 ملیار دینارەی کە بڕیاری گواستنەوەی دراوە بۆ پڕکردنەوە کورتهێنانی مووچە".

وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ بڕەپارەیەک لە داهاتی ناوخۆ بۆ کورتهێنانی مووچە خەرج ناکات، لە کاتێکدا ماوەی شەش مانگە داهاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا نەکردووە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشی لەبارەی بڕەکەی و چارەنووسی نەداوە.

Peregraf

23 Dec, 14:12


روبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێرو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخی ناوچەکەو بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و چاکسازیی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد.
زانیاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8087

Peregraf

22 Dec, 21:54


هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشوی دەرەوەی عێراق، هۆشداریی لە جموجوڵەکانی محەمەد حەلبووسی دەدات و پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕادەکێشێت بۆ پەلکێشکردنی عێراق و نقومکردنی لەناو قەیرانێکدا.

زێباری لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس دەڵێت "جوڵانەوەیەکی سیاسی لە عێراق هەیە کە دەیەوێت ڕێگری بکات لەوەی عێراق بکەوێتە ناو ئەو گێژاوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئێمە بە وریاییەوە مامەڵە دەکەین و پشتیوانی لە حکومەت دەکەین بۆ پاراستنی ئەزموونەکەی".

زێباری دەشڵێت "بەڵام لە بەرامبەردا لایەنی دیکە هەیە بۆ سوودی ماددی خۆیان دەیانەوێت وڵات نوقمی قەیران بکەن بۆ نمونە محەمەد حەلبوسی، لەبری ئەوەی پڕۆژەیەکی نیشتیمانی گشتگیری هەبێت بۆ ڕاستکردنەوەی دۆخەکە".

لێدوانەکانی زێباری لە کاتێکدایە کە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و سەرۆکی حیزبی تەقەدوم، دوو ڕۆژە کۆبوونەوەو مانۆڕی چڕی سیاسی دەستپێکردووە.
https://peregraf.com/ku/news/8084

Peregraf

22 Dec, 18:38


وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ تیمی پرۆژەی هەژماری من كۆبووەوە و گفتوگۆیان دەربارەی ‌‏"بەرەوپێشچوونەكانی پڕۆژەكە" كردووە كە تا ئێستا "نزیكەی ٧٠٠ هەزار مووچەخۆر" خۆیان ‏تۆمار كردووە. وەزارەتی دارایی دەشڵێت "سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایسپاردووین بە پتەوكردنی ‏پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بانكە ئەهلییەكان، بۆ بەرەوپێشبردنی پارەدانی ئەلكترۆنی و تەوتینكردنی ‏مووچەی فەرمانبەران".‏

زانیاریی زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8082

Peregraf

22 Dec, 17:44


لە هەنگاوێکی نوێدا بەرەو چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، دامەزراندنی دوو ناوچەی سەرکردایەتی ڕاگەیاند کە پێکهاتوون لە 11 فیرقەو لە ژێر سەرکردایەتی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەستبەکار دەبن.

https://peregraf.com/ku/news/8080

Peregraf

22 Dec, 17:33


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت "ئێوارەی ئەمڕۆ تورکیای داگیرکەر بۆردوومانی گوندی جوعدەی لە باشووری کۆبانێ کرد، بەهۆیەوە منداڵێکی 12 ساڵان و دایکی شەهید بوون".

هەسەدە دەشڵێت "تورکیای داگیرکەر و بەکرێگیراوەکانی ماوەی دوو هەفتەیە بە بەردەوامی ناوچەکانی دەوروبەری کۆبانێ بۆردومان دەکەن، کە بووەتە هۆی شەهیدبووی ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی و زیانگەیاندن بە ماڵ و سامانیان".

Peregraf

22 Dec, 13:23


ڕۆژنامەنووسان، سەندیكا و ڕێكخراوەكان لە سلێمانی ئیدانەی بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان ‏بەتایبەت لەلایەن توركیاوە دەكەن كە لە ماوەی "پێنج ساڵدا 13 ڕۆژنامەنووسی تیرۆر كردووە". ‏داوا لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە پاراستنی مافی مرۆڤ دەكەن "فشار بخەنە سەر توركیا بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگدا ‏نییە".‏

زانیاریی زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8077

Peregraf

22 Dec, 09:42


سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبوونەوەو دۆخی ناوچەکەو سەرهەڵدانەوەی داعشیان تاوتوێ کرد، هەردوولا هاوڕان کە داعش هێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە.
https://peregraf.com/ku/news/8074

Peregraf

21 Dec, 20:19


مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ مایکل واڵتز کۆنگرێسمانی ئەمەریکی ئەنجامدا، کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە، وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشانکراوە.
https://peregraf.com/ku/news/8072

Peregraf

21 Dec, 18:57


هەسەدە: پێنج شەڕڤان شەهید بوون و دەیان بەکرێگیراو کوژران

پەرەگراف

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، دواى ئەوەى شەڕڤانانیان هێرشى گرووپەکانى سەر بە تورکیایان بۆ سەر بەنداوى تشرین تێکشکاندووە و "دەیان" چەکدار لەو گرووپانە کوژراون، تورکیا دەستى بە بۆردومان و تۆپبارانى ناوچەکە کردووە و "پێنج شەڕڤان شەهید بوون".

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/8070

Peregraf

21 Dec, 17:00


"ڕێگری لە بەسیاسیکردنی مووچە بکرێت"
پەرەگراف
لە کۆبوونەوەى نێوانیاندا، بافڵ تاڵەبانى لەبارەى کێشەکانى مووچە و دواکەوتنی بە محەمەد شیاع سوودانیى وتووە "یەکێتی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدایە بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
سەرۆکى یەکێتى کە بە سەردانێک لە بەغدایە، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبووەتەوە و داوایشی لێ کردووە کە "وەکوو هەمیشە هاوکار و پشتیوان بێت بۆ پارێزگاریکردن لە ماف و شایستەداراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێگری لە بەسیاسیکردنی ئەم پرسە نیشتمانییە بکرێت".
زانیاریى زیاتر‌👇
https://peregraf.com/admin/news/8068

Peregraf

21 Dec, 13:11


بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار و دادپەروەر دەکەن کە دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموولایەک بکات و هەوڵەکانی لەپێناو گەشەسەندنی کوردستان و داهاتوویەکی سەقامگیرتردا بێت.
https://peregraf.com/ku/news/8066

Peregraf

21 Dec, 08:41


رێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم ئەمڕۆ كۆتایی بەكارەكانیان دەهێنن بۆ ڕێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم، سبەینێش تیمێک لە هەرێمەوە دەچێتە بەغداد.
https://peregraf.com/ku/news/8065

Peregraf

20 Dec, 21:23


وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا پاش کۆبوونەوەى لەگەڵ هاکان فیدان دەڵێت "ئاسایشى کورد لە سووریایەکى ئازاددا شتێکى پێویستە، بەڵام پێویستە نیگەرانییە ئەمنییەکانى تورکیاش چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەى سەقامگیرى بێتە کایەوە. بۆیە دەبێت گرووپە کوردییەکان لە چەک دابماڵدرێن و بچنە ناو پێکهاتەى هێزە ئەمنییە نیشتمانییەکانى سووریاوە".

زانیاریى زیاتر ‌👇
https://peregraf.com/ku/news/8064

Peregraf

20 Dec, 20:08


باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەی دەستەی تەحریری شام کە سەرپەرشتی پڕۆسە سەربازییەکانی سووریا دەکات، وتی "دوای گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع پێمانوت لەمەودوا پاداشت لەسەر دەستگیرکردنی دانانێین".

باربارا لیف وتیشی "ئەحمەد شەرع پێشوازی لە پەیامە ئەرێنییەکانی ئەمریکا کردووە و بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری داوە."

Peregraf

21 Nov, 20:01


سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی سەرژمێری دانیشتوان بۆ ماوەی ڕۆژێک بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆسەکە لەلایەن ئەو بژمێرانەی ئەمڕۆ کارەکەیان تەواو نەبوو.
زانیاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7883

Peregraf

21 Nov, 14:45


دەستەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان "نیگەران"ـە ڕایدەگەیەنێت کە لە هەندێک شوێنى کوردنشینى ناوچە دابڕیندراوەکان "تا ئێستا ڕیگە نەدراوە سەرژمێرى بکرێت".
وردەکارى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7881

Peregraf

21 Nov, 12:53


دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى لە لاهاى، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ بینیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل و یوئاڤ گالانت، وەزیرى بەرگیریى پێشووى ئیسرائیل و محەمەد زە-یف، فەرماندەى سەربازیى بزووتنەوەى حە-مماس دەرکرد

وردەکارى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7880

Peregraf

21 Nov, 09:34


تیمی ڕاگەیاندنی حکومەتی عێراق پەیامێکی لەبارەی سەرژمێری لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بڵاوکردەوە
پەیامەکە لەم لینکەدایە👇
https://peregraf.com/ku/news/7879

Peregraf

20 Nov, 17:27


ئەمریکا پەیام بە عێراق دەدات کە چیتر ناتوانێت بەر بە هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بگرێت و بۆ خۆپاراستن لەو مەترسییەش داواکارییەکى ئاراستە دەکات.

وردەکارى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7877

Peregraf

20 Nov, 13:41


حکومەتى هەرێمى کوردستان پشووی ئەو فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانەى کە خەڵکى ناوچەکانى سنوورى ماددەى ١٤٠ـن و گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکان بۆ سەرژمێرى، درێژ کردەوە و دەشڵێت "پشووی ئەو کەسانە بە کراوەیی دەمێنێتەوە".
https://peregraf.com/ku/news/7876

Peregraf

20 Nov, 10:48


سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق، گرفتەکانى مووچەى سێ مانگى کۆتایى ئەمساڵ دەخاتە ڕوو و باس لە ڕێگەچارەى کێشەکەش دەکات و دەڵێت "ئەرکى حکومەتى هەرێمە" ئەو ڕێکارە بۆ چارەسەر بگرێتە بەر.

وردەکارى زیاتر...
https://peregraf.com/ku/news/7874

Peregraf

20 Nov, 09:20


سەرژمێری دەستی پێکرد؛ 'چارەنووسسازە بۆ مافە داراییەکانی هەرێم'

د. نەرمین مەعروف، پسپۆری ئابوری و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە وتارێکدا کە لە بەشی بیروڕای پەرەگراف بڵاوکراوەتەوە، باس لە گرنگی سەرژمێری و بەشداریی خەڵک دەکات بەتایبەت بۆ مافە داراییەکانیان.

نەرمین مەعروف ئەو گۆڕانکارییانە دەخاتەڕوو کە لە ١٨ ساڵی ڕابردوودا بەسەر بەشە بودجەی هەرێمدا هاتووەو هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبوونی داتا و زانیاری راست و درووست دەربارەی ژمارەی دانیشتوان و پەنابردنە بەر مەزەندەکردن و خەمڵاندن بۆ دابەشکردن و خەرجکردنی داهاتە گشتییەکان.

"ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی کە لە رۆژانی ٢٠و ٢١ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت چارەنووسازە بۆ ئایندەی مافە دارایی و ئابورییەکانی هەرێم و پارێزگاکان، پێویستە هەموو هاوڵاتیان لە شار و زێدی خۆیانبن لەو دوو رۆژەدا، بەشداربن لە تۆمارکردنی زانیارییەکانیان بە راستی و دروستی لەپێناو پاراستنی مافی خۆیان و نەوەکانیان و شارەکانیان" ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وادەڵێت.
https://peregraf.com/ku/news/7871

Peregraf

19 Nov, 21:27


عێراق سکاڵاکەی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە؛ 'پاساوە بۆ دەستدرێژییەکی پلان بۆ داڕێژراو'

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد، کە تەرخان بوو بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی پەیوەست بەو سکاڵایەی ئیسرائیل لە دژی عێراق پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، ئەنجومەنەکە بە تەواوەتیی سکاڵاکەی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوەو پێیوایە "بیانوویەکە بە ئامانجی پاساوهێنانەوە بۆ دەستدرێژییەکی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر عێراق".
https://peregraf.com/ku/news/7870

عربي
ترأس القائد العام للقوات المسلحة، محمد شياع السوداني، الاجتماع الطارئ للمجلس الوزاري للأمن الوطني، الذي خُصص لمناقشة التطورات الأخيرة المتعلقة بالشكوى المقدمة من إسرائيل إلى مجلس الأمن ضد العراق.

وأكد المجلس الوزاري، في بيان صدر عقب الاجتماع، على رفض العراق القاطع للشكوى، واصفًا إياها بأنها “ذرائع تهدف إلى تبرير عدوان مخطط ضد العراق”.
https://peregraf.com/ar/news/7868

English
The Commander-in-Chief of the Armed Forces, Mohammed Shia al-Sudani, chaired an emergency meeting of the Ministerial Council for National Security to discuss recent developments surrounding Israel’s complaint against Iraq, submitted to the United Nations Security Council.

In a statement issued after the meeting, the Council categorically rejected the complaint, describing it as “a pretext aimed at justifying a planned act of aggression against Iraq.”
https://peregraf.com/en/news/7869

Peregraf

19 Nov, 18:56


وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێریدا 16 ڕێنمایی دەرکرد.
https://peregraf.com/ku/news/7867

Peregraf

19 Nov, 16:33


تەنیا پێنج کاتژمێر ماوە بۆ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و قوباد تاڵەبانی دەڵێت "وەک ئەرکی نیشتمانی، با ئەوانەی سەر بە ناوچە دابڕینداوەکانن، بگەڕێینەوە زێدی ڕەسەنایەتییان و بەشدار بن لەم پرۆسەی سەرژمێری".

Peregraf

19 Nov, 13:16


نزیکەی مانگێکە بازگەکانی حکومەتی عێراق ڕێگریی دەکەن بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بچێتە شارەکانی عێراق، خاوەنی کارگەکان نیگەرانن و داوای چارەسەری بەپەلە دەکەن و دەڵێن، بەوهۆیەوە سەدان کارگە داخراون و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کرێکار بێکاربوون.
وردەکاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7864

Peregraf

19 Nov, 09:21


سبەینێ فراوانترین سەرژمێری لە مێژووی عێراقدا دەستپێدەکات و محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: باشترین ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ سەرژمێری بەکار دەهێنین و بەشێوەیەکی زانستیی ورد پڕۆسەکە ئەنجام دەدرێت.
وردەکاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7863

Peregraf

18 Nov, 17:57


مەسعود حەیدەر دوای لابرانی لە پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق وادەڵێت

Peregraf

18 Nov, 11:31


وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند "دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان، سەرجەم تانەكانی لەسەر هەڵبژاردن" ڕەت كردەوە.

زانیاریی زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7857

Peregraf

17 Nov, 17:19


پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێكی فەرمی داوا لە بانكی ناوەندیی عێراق دەكات پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاكە (تەوتین) بەپێى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەست پێ بكات.
وردەکاری داواکارییەکەی پارێزگای سلێمانی👇
https://peregraf.com/ku/news/7856

Peregraf

17 Nov, 16:14


پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێكی فەرمی داوا لە بانكی ناوەندیی عێراق دەكات پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاكە (تەوتین) بەپێى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەست پێ بكات.

زانیاریى زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/7856

Peregraf

17 Nov, 13:52


ئومێد سەباح ڕایگەیاند، بە فەرمانى مەسعود بارزانى لیژنەى دانوستان پێکهێنراوە و پارتى دەستى بە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانى حکومەت کردووە.

وردەکارى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7855

Peregraf

17 Nov, 13:23


سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى ڕایگەیاند، سوودانى وەزارەتی دارایی ڕاسپارد مووچەی سێ مانگى کۆتایى ئەمساڵى مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

وردەکارى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7854

Peregraf

17 Nov, 11:45


مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، هەروەکچۆن هەڵبژاردن سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکوومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام، "خوازیاری پێکهاتنی حکوومەتێکی بنکەفراوانین ئەویش بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن".
https://peregraf.com/ku/news/7852

Peregraf

17 Nov, 11:29


بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسیى هەرێم، بۆ سبەینێ پێشبینیى بارینى باران بە هەورەتریشقەوە لە دهۆک، سلێمانى، هەڵەبجە و گەرمیان دەکرێت و ئەگەرى بارینى بەفریش لە هەندێک ناوچە هەیە.

وردەکارى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7851

Peregraf

17 Nov, 09:59


بۆمبێکى چێندراو بە مەفرەزەیەکی لیوایەکى هاوبەشى پێشمەرگە و سوپاى عێراقدا لە خورماتوو تەقییەوە و بەهۆیەوە شەش فەرماندە و سەرباز شەهید و بریندار بوون.

وردەکارى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7850

Peregraf

16 Nov, 13:01


دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان 38 تانەی كاندید و لایەنەكانی هەرێمی كوردستانی سەبارەت بە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ڕەت كردەوە و تەنیا سێ‌ تانەی قبووڵ كرد.

زانیاریی زیاتر ‌👇
https://peregraf.com/ku/news/7848

Peregraf

16 Nov, 10:11


نێچیرڤان بارزانى دەڵێت "ڕاستە کێشە و گرفت لەبەردەم پرۆسەى یەکخستنەوەى پێشمەرگەدا هەن و هەنگاوەکان هێواشن، بەڵام بەرەوپێشچوونێکى باش هەیە. گەلى کوردستان و دۆستانمان لە هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى دڵنیا دەکەینەوە، کە ئیرادە و خواستى جیدیمان هەیە و تا سەرخستن و یەکخستنى پێشمەرگە کۆڵ نادەین و بەردەوام دەبين".

زانیاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7845

Peregraf

16 Nov, 09:39


سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێک ئاراستەى لایەنە براوەکان دەکات بۆ دەستپێکردنى دانوستانى پێکهێنانى حکومەت و دەڵێت "حکومەتێک پێکبهێنن کە وەڵامگۆى چاوەڕوانییەکانى خەڵک بێت".

وردەکارى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7846

Peregraf

16 Nov, 08:51


وەزیرى پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت "پرۆسەى ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دەبێت تا کۆتایى ساڵى ٢٠٢٦ کۆتایى بێت". داوا لە پارتى و یەکێتیش دەکات و هاوکارى بن بۆ سەرخستنى پرۆسەکە و دەڵێت "پێویستە یارمەتیدەرمان بن لە پرۆژەى نیشتمانیى دروستبوونى سوپایەکى کوردستانى".

زانیاریى زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/7845

Peregraf

15 Nov, 17:17


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت "بەمەبەستی ئاسانكاری و ‏ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان، بڕیار درا بە ڕێگەپێدان بە ‏خوێندكارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی ‏دە ڕۆژ".‏

وردەکاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7844

Peregraf

14 Nov, 17:12


لەپێناو ئاسانکارى بۆ بەشداریى دانیشتوانى ناوچە دابڕیندراوەکان لە سەرژمێرى، نۆ ڕۆژ پشوو بۆ فەرمانبەران و قوتابیانى ئەو ناوچانە لە هەرێم ڕاگەیەندرا. هەروەها ٤٨ کاتژمێر قەدەغەى هاتووچۆ دەبێت و وردەکارییەکەى ئاشکرا کرا.

زانیارى زیاتر👇
https://peregraf.com/admin/news/7843

Peregraf

14 Nov, 10:21


وەزیرى پلاندانانى هەرێمى کوردستان جەخت دەکاتەوە کە پرۆسەى سەرژمێرى بۆ کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان زۆر گرنگە و پێویستە دانیشتوانى کەرکووک و ناوچەکانى دیکەى سنوورى ماددەى ١٤٠ بەزوویى لە ١٦ و ١٧ـى مانگ بگەڕێنەوە شوێنى خۆیان. دەشڵێت، سەرژمێرى ساڵى ١٩٥٧ دەکرێتە بنەما بۆ ئەم سەرژمێرییە و ئەوەش لە بەرژوەندیى کوردە.

وردەکارى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7842

Peregraf

14 Nov, 07:34


ئەپیکور پێشوازی لە هەموارکردنی بڕگەیەکی یاسای بودجە دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
https://peregraf.com/ku/news/7839

Peregraf

13 Nov, 20:10


ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی:

لە میانی سەردانی محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن نوسینگەی بەڕێزیانەوە پەیوەندی کراوە بە نوسینگەکەمانەوە و، داوا کراوە وەک هەموو لایەنەکانی دیکە دیدارێک لە نێوان سەرۆک وەزیران و لاهور شيخ جەنگی ساز بکرێت، بەڵام بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بە هۆی هەندێک هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانەوە بە داوای لێبوردنەوە، ئەو دیدارەی ڕەد کردۆتەوە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی
لاهور شێخ جەنگی.
13/11/2024

Peregraf

13 Nov, 17:51


لە كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، بافڵ تاڵەبانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم جەختی لەسەر "جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی" تایبەت بە تەوتینكردنی مووچە لە بانكە فیدراڵییەكان كردووەتەوە.

زانیاریى زیاتر
https://peregraf.com/admin/news/7838

Peregraf

13 Nov, 16:48


سوودانی لە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان سەردانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانی كرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆكی كۆمەڵ، عەلی باپیر بە سەرۆكوەزیرانی عێراقی وتووە "هیوای زۆرمان هەڵچنی لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی ئەمجارە پاك دەبێ، چونكە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێڕاق سەرپەرشتیی دەكات، بەڵام بەداخەوە كە ئەنجامەكان پێچەوانەی چاوەڕوانییەكانی ئێمە و خەڵكێكی دیكە بوو".

عەلی باپیر دەشڵێت "كۆمەڵ لە هەڵبژاردنەكەدا بە ئامانج گیرابوو، بۆیە بڕیارمان دا دان بە شەرعیەتی ئەو هەڵبژاردنەدا نەنێین و نوێنەرانمان بەشداریی پەرلەمان نەكەن".

Peregraf

13 Nov, 16:26


ڕێباز حەملان پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقی وەرگرت و هەفتەی داهاتوو لە شوێنی مەسعود حەیدەر دەست بەکار دەبێت.

Peregraf

13 Nov, 16:21


وەزیری نەوتی عێراق جەخت دەكاتەوە كە "كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) تاكە لایەنی ڕێپێدراوە بۆ مامەڵكردن بە نەوتی هەرێمی كوردستانەوە".

زانیاریی زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/7837

Peregraf

13 Nov, 11:18


نێچیرڤان بارزانى و سوودانى گفتوگۆیان دەربارەى چوار تەوەر کرد و هەردوولا جەختیان لە "چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لە ڕێگەی دیالۆگی بیناتنەر و پابەندبوون بە دەستووری عێراقه‌وه‌" کردەوە.
وردەکاریى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7836

Peregraf

13 Nov, 11:05


دواى ئەوەى شەوى ڕابردوو لەلایەن دادوەرەوە فەرمانى دەستگیرکرنیان بۆ دەرچوو، ئەمڕۆ سەرجەم خاوەنی موەلیدە ئەهلییەکانى ناو سەنتەرى قەزاى چەمچەماڵ کە ٣٩ کەسن، دەستگیر کران.

زانیاریى زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/7835

Peregraf

13 Nov, 10:27


حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سوودانى، مەسروور بارزانى جەختی لە "پێویستیی دوورخستنەوەی پرسی خەرجکردنی مووچەی هەرێم لە هەر ناکۆکییەکی سیاسی کردەوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی".

وردەکاریى ناوەرۆکى کۆبوونەوەکە 👇
https://peregraf.com/admin/news/7834

Peregraf

13 Nov, 08:43


نەوت و مووچە، دوو تەوەرى سەرەکیى گفتوگۆى نێوان محەمەد شیاع سوودانی و مەسروور بارزانی بوون و جەخت لە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت و تەوتینکردنى مووچە کراوەتەوە.

وردەکارى زیاتر
https://peregraf.com/admin/news/7834

Peregraf

13 Nov, 05:33


عەبدوڵڵا حاجی مەحموود هۆشداری لەبارەی ئەگەری "ڕوودانی تەقینەوە" لەناو خانوو و باخەکەی لە گوڵەخانە دەدات و دەڵێت "بەرپرسیار نیم لە هەر زیانێک بە خەڵک بگات". دەربارەی محەمەد حاجی مەحموودی برایشی ڕایدەگەیەنێت "بووەتە کەسێکی مەترسیدار، نە حکومەت، نە دەزگای ئەمنی و دادگا" ڕێکار بەرامبەری ناگرنە بەر.

وردەکاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7833

Peregraf

12 Nov, 17:58


لاهوور شێخ جەنگى پەیامى لایەنە ناڕازییەکان دەربارەى "هەڵبژاردنى دیزاینکراو" دەگەیەنێتە نوێنەرى یەکێتیى ئەورووپا و دەشڵێت "دەنگى بەرەى گەل لەوە زیاترە کە دیارى کراوە".

وردەکارى زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/7832

Peregraf

12 Nov, 16:29


39 خاوەنی موەلیدە دەستگیر دەکرێن

پەرەگراف

فەرمانەکە لەسەر سکاڵایەکی قائیمقامیەتی چەمچەماڵە، لە بەرانبەر کوژاندنەوەی کارەبا لە هاووڵاتیان لەلایەن خاوەن موەلیدەکانەوە.
وردەکاری 👇
https://peregraf.com/ku/news/7831

Peregraf

12 Nov, 09:30


بەپێى زانیارییەکانى پەرەگراف، بڕێکى زۆر پارە لە بەڕێوەبەرایەتیى کارەباى سلێمانى دیار نەماوە و لەلایەن ئاسایشەوە فەرمانبەرێک بە تۆمەتى "دزینى پارەکە" دەستگیر کراوە. بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کارەباى سلێمانى لەبارەى کەیسىەکەوە ڕوونکردنەوەیەک دەدات.
https://peregraf.com/ku/news/7829

Peregraf

11 Nov, 20:47


عەبدوڵڵا حاجى مەحموود لەبارەى ڕووخاندنى خانووەکەى لە گوڵەخانە لەلایەن محەمەد حاجى مەحموودى برایەوە، ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و داوا لە "دۆستان و هەڤاڵان"ـی دەکات "دان بە خۆیاندا بگرن".
وردەکاری 👇
https://peregraf.com/ku/news/7828

Peregraf

11 Nov, 08:08


کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق وەڵامی سەرجەم ئەو تانانە ئاڕاستەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن دەکات کە لایەنەکان داویانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ وەڵامی دواین تانە بۆ دەستەی دادوەریی دەنێرێت.
https://peregraf.com/ku/news/7827

Peregraf

10 Nov, 14:39


شاندێکی ئەمنیی عێراق و هەرێم گەیشتە تاران

پەرەگراف

شاندێکی ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

هەریەکە لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەندامی شاندەکەن.

شاندەکه ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر داوای محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێرانی کردووە و هێشتا ئامانجی سەردانەکه ئاشکرا نەکراوە.

ئەمڕۆ بەر لە سەردانەکە، قاسم ئەعرەجی لەگەڵ بەرپرسی بەشی سەربازیی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق، کۆبووەوە و گفتوگۆیان دەربارەی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات کرد.

Peregraf

06 Nov, 19:34


کامالا هاریس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە دۆناڵد تەمپ کرد

Peregraf

06 Nov, 15:12


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە یەکەم کۆبوونەوەی دوای هەڵبژاردن ڕایگەیاند، سەرجەم کەموکوڕییەکانی لیستی مووچە ڕاستکراونەتەوەو داوا لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەکات کە بە زووترین کات، مووچەی مانگی 10 خەرج بکات.
https://peregraf.com/ku/news/7812

Peregraf

06 Nov, 12:45


بڕیاری ئازادکردنی تۆمەتبارانی سووتاندنى بازاڕەکانى هەولێر و دهۆک و کەرکووک نیگەرانیی تورکمانەکانی کەرکوکی لێکەوتەوەو داوای پێداچوونەوە بەو بڕیارەو هەڵوێستی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری دەکەن.
https://peregraf.com/ku/news/7809

Peregraf

06 Nov, 12:14


هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ترەمپ دەکات و چاوی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانە
https://peregraf.com/ku/news/7806

Peregraf

06 Nov, 11:35


سەرکردەکانى جیهان لە پەیامەکانیاندا بۆ ترەمپ چى دەڵێن؟

پەرەگراف

بەر لە ڕاگەیاندنى ئەنجامى فەرمیى کۆتایى هەڵبژاردن، سەرۆک و سەرکردەکانى جیهان بە هەرێمى کوردستانیشەوە پیرۆزبایى سەرکەوتنە مێژوییەکە لە دۆناڵد ترەمپ، کاندیدى کۆمارییەکان دەکەن، کە بەپێى ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردن کورسیى سەرۆکایەتیى ئەمریکاى مسۆگەر کردووە.

سەرکردەکانى جیهان گەڕانەوەى ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیى ئەمریکا بە "سەرکەوتنى مێژوویى، مژدەى سەرەتایەکى نوێ" وەسف دەکەن و چاوەڕوانى "بەهێزکردنى پەیوەندییەکان و کارى پێکەوەیى" لێ دەکەن بۆ بەرقەرارکردنى "ئاشتى و دادپەروەرى".

وردەکارى زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7808

Peregraf

06 Nov, 11:01


ترەمپ بردیەوە
پەرەگراف
بەپێى ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدى کۆمارییەکان، بە جیاوازییەکى زۆر لە پێش کامالا هاریس، کاندیدى دیموکراتەکانەوەیە و کورسیى سەرۆکایەتیى ئەمریکاى مسۆگەر کردووە.
تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ ٢٧٧ ئەندامى کۆمەڵەى هەڵبژاردنى لە بەرژەوەندیى خۆى یەکلا کردووەتەوە، بەڵام کامالا هاریس ٢٢٤ ئەندامى بردووەتەوە، بەو شێوەیەش ترەمپ ژمارەى پێویستى دەنگەکانى (کۆمەڵەى هەڵبژاردن)ـى بۆ پۆستەکە بردووەتەوە.
لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئەمریکادا، سەرۆک ڕاستەوخۆ لەلایەن دەنگدەرانەوە هەڵنابژێردرێت، بەڵکو دەنگدەران کۆمەڵێک کەس هەڵدەبژێرن کە پێیان دەوترێت (کۆمەڵەى هەڵبژاردن)، دواتر ئەو کۆمەڵەیە سەرۆک هەڵدەبژێرێت.
ئەو کۆمەڵەیە لە ٥٣٨ ئەندام پێک دێت و بەپێى ژمارەى دانیشتوان بەسەر ویلایەتەکانى ئەمریکادا دابەش کراون. هەر کاندیدێک بۆ بردنەوەى کورسیى سەرۆکایەتى، دەبێت دەنگى ٢٧٠ ئەندامى کۆمەڵەکە بەدەست بهێنێت.
هەر بەپێى شێوازى هەڵبژاردنى ئەمریکا، هەر کاندیدێک زۆرترین دەنگى ویلایەتێک بباتەوە ئەگەر بە جیاوازیى یەک دەنگیش بێت، سەرجەم ئەندامەکانى ئەو یلایەتە بۆ ئەو دەبێت.

Peregraf

06 Nov, 08:05


دۆناڵد ترەمپ، کاندیدى کۆمارییەکان، سەرکەوتنى ڕاگەیاند و خۆى وەکوو ٤٧ـەمین سەرۆکى ئەمریکا ناساند.

ترەمپ لە وتارى سەرکەوتن لەبەردەم لایەنگرانیدا، سوپاى دەنگدەرانى ئەمریکاى کرد کە جارێکى دیکە متمانەیان پێ بەخشى و وەکوو سەرۆکى ئەمریکا هەڵیان بژارد. هەروەها ڕایگەیاند کە "جارێکى دیکە زۆرینەى ئەنجوومەنى پیرانیشمان بەدەست هێنایەوە".

Peregraf

06 Nov, 07:39


ترەمپ نزیکە لە بردنەوەى کورسیى سەرۆکایەتی

پەرەگراف

بەپێى ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدى کۆمارییەکان، بە جیاوازییەکى زۆرى ئەندامەکانى (کۆمەڵەى هەڵبژاردن) لە پێش کامالا هاریس، کاندیدى دیموکراتەکانەوەیە و بە تەواوى نزیکە لە یەکلاکردنەوەى کورسیى سەرۆکایەتیى ئەمریکا بۆ خۆى.

تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ ٢٦٧ ئەندامى کۆمەڵەى هەڵبژاردنى لە بەرژەوەندیى خۆى یەکلا کردووەتەوە، بەڵام کامالا هاریس ٢١٤ ئەندامى بردووەتەوە، بەو شێوەیەش ترەمپ پێویستى بە بردنەوەى تەنیا ٣ ئەندامى دیکە هەیە بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستەکە بۆ خۆى، بەڵام هاریس ٥٦ ئەندامى دیکەى پێویستە.

لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئەمریکادا، سەرۆک ڕاستەوخۆ لەلایەن دەنگدەرانەوە هەڵنابژێردرێت، بەڵکو دەنگدەران کۆمەڵێک کەس هەڵدەبژێرن کە پێیان دەوترێت (کۆمەڵەى هەڵبژاردن)، دواتر ئەو کۆمەڵەیە سەرۆک هەڵدەبژێرێت.

ئەو کۆمەڵەیە لە ٥٣٨ ئەندام پێک دێت و بەپێى ژمارەى دانیشتوان بەسەر ویلایەتەکانى ئەمریکادا دابەش کراون. هەر کاندیدێک بۆ بردنەوەى کورسیى سەرۆکایەتى، دەبێت دەنگى ٢٧٠ ئەندامى کۆمەڵەکە بەدەست بهێنێت.

https://peregraf.com/ku/news/7804

Peregraf

05 Nov, 21:26


دادگاى ڕەسافە لە بەغداد، بڕیارى دا بە ئازادکردنى تۆمەتبارانى سووتاندنى بازاڕەکانى هەولێر و کەرکووک و دەڵێت "بەڵگەى پێویست دژى تۆمەتباران لەبەردەستدا نەبووە". ئەو تۆمەتبارانە کە سێ کەسن و پێشتر بە فەرمى لەلایەن هەردوو وەزارەتى ناوخۆى عێراق و هەرێمى کوردستان بە "تاوانبار" ناسێنران بەر لەوەى دۆسیەکانیان لە دادگا یەکلا بکرێتەوە.
زانیاریى زیاتر لە کۆمێنتە...
https://peregraf.com/ku/news/7803

Peregraf

05 Nov, 19:35


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازێكی "گرنگ"ـی بە ئاراستەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان پەسەند كرد.

وردەکاری 👇👇
https://peregraf.com/ku/news/7802

Peregraf

04 Nov, 15:15


قوباد تاڵەبانی دیدگای یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت: یەکێتیی هەوڵدەدات بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی بەرپرسیار لەبەردەم خەڵكی كوردستان كە دادگەرانە و بە شێوازێكی هاوسەنگ لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە كار بكات.
https://peregraf.com/ku/news/7799

Peregraf

04 Nov, 13:19


حەوت حیزب لە سلێمانی دەربارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كۆبوونەوە و ‏لەسەر پێنج خاڵ ڕێككەوتن. دیارترین داواكاریی ئەو حیزبانە ‌‏"هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن و دووبارەكردنەوەیەتی". سەبارەت ‏بە هەڵبژاردنی ئەلیكترۆنیش لە داهاتوودا، داوای گۆڕانكارییەك دەكەن.‏
https://peregraf.com/ku/news/7795

Peregraf

04 Nov, 12:33


مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، پارتی تیمێكی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەت و ئەجێندای حكومەتی داهاتوو پێكهێناوە و ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێك نییە.
https://peregraf.com/ku/news/7793

Peregraf

03 Nov, 20:43


گرێبەستەکە چوار مانگ لەمەوبەر ڕێککەوتنى لەسەر کراوە

پەرەگراف

بانكی بازرگانیی عێراقی (TBI) بە فەرمی واژووكردنی گرێبەستێكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم و (پرۆژەی هەژماری من) بۆ "بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم" ڕاگەیاند.

بانكەكە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دەڵێت "گرێبەستەكە لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سوودانی واژوو كراوە".

بەپێی ڕاگەیەندراوی بانكی بازرگانیی عێراقی، بەشداریكردنی بانكەكە لە پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، "پێویستی"یەك بووە كە دادگای فیدراڵی و سەرۆكوەزیرانی عێراقیش جەختیان لێ‌ كردووەتەوە.

بانكەكە زانیاریی لەبارەی شێوازی گرێبەستەكە و چۆنێتیی بەشداریكردنی لە پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەخستووەتە ڕوو، بەڵام بەپێی ڕاگەیەندراوی پێشتری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بانكەكە وەكوو بانكێكی بەشدار لە پرۆژەی هەژماری من ئەو كارە دەكات.

ttps://peregraf.com/ku/news/7790

Peregraf

03 Nov, 19:35


بانکی بازرگانی عێراقی (تی بی ئای) واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ پڕۆژەی هەژماری من ڕاگەیاند بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

Peregraf

03 Nov, 19:31


بافڵ تاڵەبانی ستراتیژی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت "تاكڕەوی كۆتایی هات و دەبێت حكومەتێكی نیشتمانیی بەرپرسیار" پێك بهێنرێت.

زانیاریى ورد
https://peregraf.com/ku/news/7788

Peregraf

03 Nov, 18:07


بەهۆی بارانبارین و هەرەسەوە، بەشێک لەڕێگای بەردەم تونێکی دەربەندیخان داخرا و تیمەکان سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگاکەن

Peregraf

03 Nov, 13:27


كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆتاییهاتنی ماوەی تۆماركردنی تانەی لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند و ژمارەی ئەو تانانەی ئاشكرا كرد كە لە چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان تۆمار كراون. لە ماوەی 17 ڕۆژدا تانەكان یەكلا دەكرێنەوە و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

زانیاریى زیاتر
https://peregraf.com/ku/news/7785

Peregraf

03 Nov, 12:30


بەیانیی ئەمڕۆ 3-11-2024، مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەری تانەكەی لە ئۆفیسی سلێمانیی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆمار كرد، كە ئەمڕۆ دواڕۆژە بۆ وەرگرتنی تانەكان لەلایەن كۆمیسیۆنەوە.

محەمەد جەمال، ئەندامی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەری، بە پەرەگرافی وت "بۆمان دەركەوتووە بەشێك لە دەنگە دروستەكانی كۆمەڵ بە پووچەڵ دانراون، بەشێكیش لە دەنگەكان كە پووچەڵ بوون، بۆ لایەنەكانی دەسەڵات ئەژمار كراون".

یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی كۆمەڵی دادگەری و لایەنە ناڕازییەكانی دیكەش لە كۆمیسیۆن، ئەوەیە كە ئەو سۆفتوێرەی هەڵبژاردنەكەی پێ‌ ئەنجام دراوە، نیشایان بدرێتەوە، چونكە پێیان وایە لە ڕێگەی ئەو سۆفتوێرەوە یاری بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كراوە.

ئەندامەكەی مەكتەبی هەڵبژاردنی كۆمەڵ دەڵێت "ڕۆژی 26-10-2024 كە لایەنە ناڕازییەكان لەگەڵ كۆمیسیۆن سەبارەت بە ساختەكاری كۆبووینەوە، نوێنەری كۆمپانیا كۆرییەكە ئامادە نەبوو و سۆفتوێرەكەشمان نیشان نەدرایەوە، بۆیە ئەوە یەكێكە لە داواكارییەكانمان كە ئاراستەی كۆمیسیۆمان كردووە".

زانیاریی زیاتر لەم لینکەدا بخوێنەرەوە

https://peregraf.com/ku/news/7783

Peregraf

03 Nov, 10:05


ڕەوتی هەڵوێست تانەی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش کردو داوا دەکات، دوای لێکۆڵینەوەو سەلماندنی ساختەکاریی، هەڵبژاردن هەڵبوەشێنرێتەوە.
https://peregraf.com/ku/news/7781

Peregraf

03 Nov, 09:14


بەپەلە.. لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٣ ) لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

Peregraf

02 Nov, 19:24


لە سنووری ئەم پەروەردانە سبەی یەکشەممە پشووی فەرمییە:
- سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
- سنووری پەروەردەی ئیدارەی ڕاپەڕین (ڕانیە و پشدەر)، لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان (حکومی و ناحکومی) پشووە.
- سەیدسادق.
- پێنجوێن.
- شارەزوور.
- شارباژێڕ.

Peregraf

02 Nov, 19:05


بەهۆی مەترسیی لافاو و لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران، لە چوار پەروەردەی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕۆژی یەکشەممە کرا بە پشوو

Peregraf

02 Nov, 18:48


ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە لەبارەی پشووی سبەینێوە:

لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر، تیمەکانی سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەموو جۆرە ئامادەکارییەک و ڕێوشوێنێکی پێویستیان بۆ وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ گرتۆتەبەر و تەواوی چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و ئاوەڕۆكانی شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکەکانى سەنتەرى شار و دەرەوەى شار و کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران پاککراوەتەوە.

زانیاری زیاتر
https://www.facebook.com/share/p/pqMANd25UmjwG46o/

Peregraf

02 Nov, 18:48


بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سەیدسادق دەڵێت "بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، دوای گفتوگۆ لەگەڵ قائیمقامی قەزای سەیدسادق، لەپێناو سەلامەتیی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارمان دا سبەی یەکشەممە (٢٠٢٤/١١/٣) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو بێت".

Peregraf

02 Nov, 18:41


دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکی زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام ڕابگرن.

پەرەگراف

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییەوە:

بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆڵێکى باران بارینى بەلێزمە و هەروە بروسکە، بۆ ئەم مەبەستەو لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام ڕابگرن.

Peregraf

02 Nov, 18:01


بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ و مەترسیی هەڵسانی لافاو، سبەینێ لە پارێزگای کەرکووک کرا بە پشووی فەرمی.

پشووەکە لەکاتێکدیە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی سنووری ناحیەی عەباسی لە پارێزگای کەرکووک لافاو هەڵسا و بەهۆیەوە ئافرەتێک کە شوان بووە لای مەڕوماڵات، خنکا.

ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیشی گرتووەتەوە.

شەپۆلەکە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت و کەشناسیی هۆشداریی هەڵسانی لافاوی لە چەند ناوچەیەک داوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بپارێزن.

Peregraf

02 Nov, 17:42


بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ و هەڵسانی لافاو لە سنووری کەرکووک، ئافرەتێکی تەمەن 36 خنکا.

ڕووداوە لە گوندێکی سەر بە ناحیەی عەباسی لە سنووری قەزای حەویجە سەر بە پارێزگای کەرکووک ڕووی داوە.

ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیشی گرتووەتەوە.

شەپۆلەکە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت و کەشناسیی هۆشداریی هەڵسانی لافاوی لە چەند ناوچەیەک داوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بپارێزن.

Peregraf

02 Nov, 13:41


"هەموو ساڵێک ڕێنمایی دەدەین و هاووڵاتیان پابەند نابن"

پەرەگراف

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت "‎سەرەڕای ئەوەی ئێمە هەموو ساڵێك هۆشياری و ‎ڕێنمايی بڵاو دەکەينەوە کە کەس ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە ڕانەگرێت کەوا گردبوونەوەی ئاو ياخود لافاو دەيگرێتەوە، بەڵام هاووڵاتيان پابەند نابن".

بەرگریی شارستانیی هەولێر دووبارە داوا لە هاووڵاتیان دەکات "لەو شوێنانە ئۆتۆمبێل ڕانەگرن کەمەترسیيە بۆ سەر ژيانی خۆيان و ئۆتۆمبێلەکانيان، تاکو ئەم شەپۆلی بارانبارينە تەواو دەبێت".

Peregraf

02 Nov, 11:46


مونا قەهوەچی دەڵێت: خەڵک چاوەڕێی ئەوەیە کابینەی 10یەم دروست بکرێت، نەک بە بابەتی لاوەکی وەکو تەوتین، بەلاڕێدا ببرێن.

Peregraf

30 Oct, 08:31


ژمارەی کورسیی لایەنەکان بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە ئەمڕۆ لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕاگەیەندرا

Peregraf

30 Oct, 07:57


حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند، هاککردنی ئامێرەکانی دەنگدان و دەستکاریی ئەنجامەکان قسەیەکی بێبنەمایە لە ڕاگەیاندنەکان دەکرێت.

Peregraf

29 Oct, 17:32


وەزارەتی دارایی دەڵێت: تا ئێستا نزیكەی ( ٧٠٠،٠٠٠ ) فەرمانبەر و مووچەخۆر لە چوارچێوەی پڕۆژەی ‏هەژماری من (توطین) كراون و یەكەم هەنگاوی پڕۆژەی ‏هەژماری من بریتییە لە ( توطین ) واتە بەبانكیكردنی مووچە.
https://peregraf.com/ku/news/7759

Peregraf

29 Oct, 14:49


وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی تەوتین و هەژماری من بڵاو دەكاتەوە ‏و ڕایشیدەگەیەنێت "پرۆژەی هەژماری من لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر ‏جێبەجێكردنی دراوە كە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەیرانیش بەشدار بووە و ‏بە كۆی دەنگ بڕیارەكە دراوە".‏

هەروەها جەخت دەكاتەوە كە "پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم ‏بەردەوام بن لە جێبەجێكردنی پرۆژەی هەژماری من بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران".‏

وردەكاری زیاتر👇
https://peregraf.com/ku/news/7759

Peregraf

29 Oct, 14:20


مەسروور بارزانی بۆ حیزبە ناڕازییەکان: دەرکەوت پێگەیان نەبووە

پەرەگراف

مەسروور بارزانی ئەنجامی هەڵبژاردن بە "ڕای ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان" ناو دەبات و ڕوو لە لایەنە ناڕازییەکانیش دەڵێت "دەرکەوت پێگەیان نەبووە".

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە کاتی بەشداریکردنی لە دیداری میری لە هەولێر، لەبارەی ڕەخنەی هەندێک لە لایەنەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن وتی "حەقیقەت جیاوازە لە پێشبینی. زۆر لایەن هەبووە پێشبینیی جۆرە ئەنجامێکی کردووە، دوای ئەوەی ئەنجامەکان بە جۆرێکی تر دەرچوون، ئێستا هەڵوێستێکی جیاوازیان وەرگرتووە".

مەسروور بارزانی بەبێ ناوهێنانی هیچ حیزبێک وتی "ئەو هەوڵە چەواشەکارییانەی کە بەشێوەیەکی تر وێنە دەکرا، ئێستا بۆ خەڵک دەرکەوتووە ئەسڵ و ئەساسی نەبووە و خۆی پێگەی نەبووە".

"ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ڕای ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بووە. خەڵک بە ڕای خۆیان دەریانخست چ جۆرە پاشەڕۆژێکیان دەوێ"، مەسروور بارزانی وای وت.

https://peregraf.com/ku/news/7758

Peregraf

29 Oct, 12:35


جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند "كاتژمێر 10:00ـی ‏سەرلەبەیانیی سبەینێ‌ چوارشەممە 30-10-2024، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنین".‏

ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ‏لە نووسینگەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە شاری هەولێر ڕادەگەیەندرێت.‏

https://peregraf.com/ku/news/7757

Peregraf

29 Oct, 09:35


ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم هۆشداری دەداتە بانکە بازرگانییەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەر کەسێک ئاستەنگ و رێگری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی هەژماری من دروست بکات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
https://peregraf.com/ku/news/7756

Peregraf

28 Oct, 20:33


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: پاشەکشێ لە پڕۆژەی هەژماری من نییەو حکومەت سورە لەسەر شەفافییەتی دارایی و ڕێگریکردن لە گەندەڵی دارایی.
https://peregraf.com/ku/news/7755

Peregraf

28 Oct, 11:49


لەسەر داوای حکومەتی هەرێم، کاوە فەتحی سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی "نهێنی و بەپەلە" داوای لە فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لە سلێمانی، راپەڕین، هەڵەبجە و گەرمیان کرد رێکاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر هەر کەسێک "رێگری دەکات لە کارکردنی تیمەکانی هەژماری من."

Peregraf

28 Oct, 06:49


‌مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: پێدانی مووچە تەنها لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەبێت و هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم هەماهەنگی تەواویان هەیە لەو بارەیەوە.

"پێویستە هەندێک حزب و لایەن لە هەرێم ئەم بابەتە بە دووربگرن لە ململانێی سیاسی و یاریکردن بە سۆزی مووچەخۆرانەوە. هیج دامودەزگایەکی فیدراڵی ناتوانێت راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ دانیشتووان یان مووچەخۆری هەرێمی کوردستان بکات" مەسعود حەیدەر وادەڵێت.
https://peregraf.com/ku/news/7750

Peregraf

27 Oct, 15:37


وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایگەیاند "ڕۆژی دووشەممە (28-10-2024) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

Peregraf

27 Oct, 15:31


ڕەوتی هەڵوێست چۆن و کەی بڕیار لەبارەی پەرلەمانەوە دەدات؟

پەرەگراف

بۆچوونی جیاواز لەناو ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی بۆ بڕیاردان لەبارەی بەشداریكردن یان نەكردن لە پەرلەمانی كوردستان هەیە. كاندیدێكی دەرچووی ڕەوتەكە بۆ پەرەگراف دەڵێت "نابێت لە بڕیارداندا پەلە بكەین". وتەبێژی ڕەوتەكەیش بۆ پەرەگراف ڕایدەگەیەنێت "لە كۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕەوتی هەڵوێستدا بڕیاری كۆتایی دەدرێت".

هەڵوێستی ئێستاى ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی جیاوازیی لەگەڵ لێدوانەكانی پێشووی بەرپرسانی ڕەوتەكە هەیە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاردەر و وتەبێژی ڕەوتەكە ڕایانگەیاند "ناچینە پەرلەمانی ساختە"، ئەوەش نیگەرانیی لای هەندێك لە سەركردەكانیان دروست كرد و داوایان كرد ئەو بڕیارە بە "دەستەجەمعی" بدرێت.

دەستەی بەڕێوەبەریی ڕەوتی هەڵوێست كە لە شەش ئەندام پێك دێت، لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە، هێشتا كۆنەبووەتەوە و هەڵوێستی هاوبەش لەناو ڕەوتەكەدا دروست نەبووە.


زانیاری زیاتر 👇
https://peregraf.com/ku/news/7748

Peregraf

27 Oct, 11:08


ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

لەسەر بنەمای ئەو ڕێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە.

١- هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا ( upn ) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە پێویستە تا ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) خۆیان تۆمار بکەن.

٢- بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و هتد..

٣- هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا بەرواری ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤/١٠/٢٧

Peregraf

27 Oct, 09:51


لە فڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار بە گەشتیاران دەدرێت
پەرەگراف

بانکی بازرگانی عێراقی(تی بی ئای) ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، دەروازە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی دەکاتەوە کە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەداتە گەشتیاران و هەر گەشتیارێک تا ٣ هەزار دۆلاری پێدەدرێت.

بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوە دەخاتەڕوو، پێویستە گەشتیار بەرلە ڕۆژی گەشتەکەی پارەی پێویست بە دینار لە یەکێک لە لقەکانی بانکەکە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک یان نەینەوا دابنێت، تا لە رۆژانی داهاتووداو لەکاتی گەیشتەکەیدا لە فڕۆکەخانە دۆلاری بە نرخی فەرمی پێبدرێت.

گەشتیار پێویستە عێراقی بێت و 18 ساڵی تەواو کردبێت، پاسپۆرت، کارتی زانیاری، ڤیزە و تکتی فڕۆکەی پێبێت، تەنیا ئەو گەشتیارانەش دەگرێتەوە کە لە فڕۆکەخانەکانەوە گەشت دەکەن نەک لە دەروازە سنورییەکانەوە.

پێدانی دۆلار بە گەشتیاران ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە گەشت بۆ ئەو وڵاتانە دەکەن کە لە لیستی سزاکانی ئەمەریکادان لەوانەش؛ ئێران، رووسیا، سووریا و لوبنان.

https://peregraf.com/ku/news/7746

Peregraf

27 Oct, 09:49


بڕیارە‌ ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی‌ هەرێم سەردانی بەغداد بکات و لیستی مووچەی مانگی 10 لەگەڵ خۆیدا ببات.

Peregraf

26 Oct, 17:39


جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان(ئاڕاستەی چیا نەوشیروان مستەفا کە لە گردی زەرگەتە ماونەتەوەو ئەوێ بە بارەگای سەرەکی دەزانن) لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رەتبکاتەوە.

Peregraf

26 Oct, 15:44


كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتی مەسعوودا بارزانی کۆبووەوەو دەڵێت: ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نیە بۆ پێكهێنانی حكومەت.
ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە 👇👇
https://peregraf.com/ku/news/7743

Peregraf

26 Oct, 13:59


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا، بڕیار درا حیزبەکە بەم ئەنجامەوە کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕاگەیەندراوە، بەشداریی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەکات.

کەمێکی دیکە عەلی باپیر، سەرۆکی کومەڵی دادگەری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بڕیارەکە ڕادەگەیەنێت.

کۆمەڵی دادگەری لەم هەڵبژاردنەدا سێ کورسیی بەدەست هێناوە و دەڵێت "هەڵبژاردنەکە دیزاینکراو بووە، بە هاوکاریی دەرەکی ساختەکاریی گەورە بۆ چەند حیزبێک کراوە".

Peregraf

26 Oct, 11:19


لە هێرشێکدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانانی سنوور لە ئێران، 10 پاسەوانی سنووری ئەو وڵاتە کوژران.

هێرشەکە لە ناوچەی گەوهەرکوهـ سەر بە شارۆچکەی تفتان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ئەنجام دراوە.

وەزیری ناوخۆی ئێران تیمێکی لە بەرپرسانی باڵای سەربازی و بەرپرسانی وڵاتەکەی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکە.

Peregraf

26 Oct, 09:02


سوپای پاسـ.ـدارانی ئێران ڕایگەیاند "لە چوارچێوەی بەرگری لە سەروەریی ئێران و ڕێگری لە زیانگەیاندن بە میللەت و بەرژەوەندییەکانی ئێران، دوو سەربازمان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەکەکانی ڕژێـ.ـمی تاوانکاری زایـ.ـۆنی (ئیسرائیل) شەهید بوون".