ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا @rojmediasorani Channel on Telegram

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

@rojmediasorani


ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا (Kurdish)

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا is a Telegram channel dedicated to providing the latest news and updates in the Kurdish language. With a focus on delivering accurate and timely information to its followers, this channel is the go-to source for all things related to Kurdish culture, politics, and current events. Whether you are a Kurdish speaker looking to stay informed or simply interested in learning more about this rich and diverse culture, ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا has you covered. From breaking news to in-depth analysis, this channel offers a comprehensive view of all things Kurdish. Join the conversation today by following @rojmediasorani on Telegram!

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 18:50


ڤیدیۆکەی 👇

https://www.facebook.com/share/v/1AoMVQFymL/

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 16:30


ئەم ئێوارەی بازاڕی سلێمانی چۆ بووە؟

ڤیدیۆکەی 👇

https://www.facebook.com/share/v/1DkgZySQoA/

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 16:28


سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاووڵاتى هەرێم و عێراق لە سەرژمێریدا تۆمارکراون

ژنێکى خەڵکى قەزاى تەلەعفەرى سەربە پارێزگاى نەینەوا بە ناوى عەمشەلەدایکبوى ساڵى 1902 وە و ئێستا تەمەنى 122 ساڵە وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقى لە پرۆسەى سەرژمێریدا تۆمارکرا.

شوکریە ئەحمەد کە دانیشتوى قەزاى دوجەیلى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین-ە وەک دوەم بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقى لە پڕۆسەی سەرژمێری تۆمارکراوە کە لە دایکبوى ساڵى 1905 و تەمەنى 119 ساڵە

ژنێکى هەرێمی کوردستانیش کە دانیشتوى گوندى کانى کەوەى کۆن لە سنورى قەزاى شارەزوور بەناوى تەڵیعە لە دایکبوى ساڵى 1919 یەو تەمەنى 105 ساڵە وەک یەکێک بە تەمەنترین هاوڵاتی هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 12:28


کەشێکی سارد و زستانەیی لە هەرێم دەستپێدەکات

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا،، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پێشبینیدەکرێت رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەریەوە کە ئێستا کاریگەریەکانی لەسەر وڵاتانی ئەوروپایە و بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و خۆی دەبینێتەوە لە شەپۆلێکی ساردی بارانبارین و وە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکاندا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بە (٨ تا ١٠) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانەکە تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت، بەڵام شەپۆلی سەرماکە لەسەر ناوچەکان تا ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و کەشێکی سارد و زستانەیی لەناوچەکەدا دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکاندا لە بەرزی ١٥٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا و نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سفری سەدی و ژێر سفر لەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیان کەمترە لە ١٥٠٠م بەفر و باران بە تێکەڵی دەبارێت و لە سەنتەری شارەکانیش بارانێکی لەسەرخۆ و سارد دەبارێت ھەست بە کەشێکی زۆر سارد دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، رێژەی بەفر و بارانی پێشبینیکراو لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلەدا بەمشێوەیە دەبێت:

پارێزگای سلێمانی باران ٢٠ - ٥٠ ملم ، بەفر ٥ - ١٢ سم

پارێزگای ھەولێر ٧ - ٦٠ ملم ، بەفر ٥ - ٦٠ سم

پارێزگای دھۆک ٢٦ - ٥٠ ملم ، بەفر ٥ - ١٠ سم

پارێزگای ھەڵەبجە ٣٠ - ٥٠ ملم ، بەفر ٢ - ٥ سم

پارێزگای کەرکوک ٥ - ١٦ ملم

ئیدارەی راپەرین ٢٠ - ٦٠ ملم ، بەفر ١٦ - ٤٠ سم

ئیدارەی گەرمیان ٥ - ٢٥ ملم

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 10:13


بەڤیدیۆ..

کوڕە چینیەکە پاسکیلەکەی کردەتە خەسالەی جل شۆرین

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 09:57


محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی چەند ناوچەیەکی بەغدای کرد

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 09:26


بەڤیدیۆ..

کوڕە چینیەکە ماتۆڕەکەی کردوەتە خەسالەی جل شۆرین

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 08:19


زانیارییەکان بە ڤیدیۆ 👇

https://www.facebook.com/share/v/1GiyrV4TgF/

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 06:09


نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو 105 دۆلار بەرزبووەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 663 دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرەتای هەفتە نرخەکەی دوو هەزار و 562 دۆلار بووە.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە کە پێشبینی دەکرێت بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە، هەروەها مەترسیی پەرەسەندنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا لەگەڵ تەشەنەکردنی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بازاڕەکانی جیهانیان ناجێگیرکردووە.

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 06:00


بەغدا 700 ملیار دەنێرێت

بەپێی زانیارییەکان، بۆ مووچەى مانگى 10 بەغداد دەڵێت 700 ملیار دینار دەنێرم بەڵام هەرێمى کوردستان رازى نییە

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

21 Nov, 05:24


سەرژمێری بەردەوام دەبێت

لەعێراق و هەرێمی کوردستان پڕۆسەی سەرژمێری تا 10ی مانگی داهاتوو بەردەوام، دەبێت، کە پێی دەوترێت قۆناغی پڕکردنەوەی 70 پرسیارەکە

ROJ MEDIA-ڕۆژ میدیا

20 Nov, 23:52


بــــــــــــــــــە پـــــــــــــــــــەلە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، کە بەم سەعات 3ی شەوە سوپای ئیسرائیل بۆردومانی غەزرەی کرد و بەهۆیەوە ٦٦ کەس شەهیدبوون و دەیانی دیکەش برینداربوون و ژمارەیەک هاوڵاتیش بەهۆی بۆردومانەکەوە بێسەروشوێنن کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون.

میدیا جیهانیەکان باسیان لەوەشکردوە، کە سوپای ئیسرائیل ئەو شوێنەی بۆردومانی کردوە گۆڕەپانێکی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بوون کە لە دەوروبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە
بووە