KRG News @krg_dmi_news Channel on Telegram

KRG News

@krg_dmi_news


تایبەت بە هەواڵەکانی حکومەت؛ لێرەوە زیاتر ئاشنای کار و چالاکییەکان بە

KRG News (Kurdish)

KRG News کەناڵێکی تێلێگرامیە کە بۆ تایبەت بە هەواڵەکانی حکومەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لێرەوە زیاتر ئاشنای کار و چالاکییەکان بە. ئەم کەنالە بۆ خۆترین هەواڵەکانی کوردستانی دەستیان بۆچوونی بیانییەکان و گونجای خەباتەکانی جیهانی دەکات. ئاگاداربە لە خۆشحاڵییەکانی کوردستان بەسەرەتایی و بەرهاوی تەنها کەناڵی تەلێگرامیەکانی KRG News پێوەندی بکە.

KRG News

09 Feb, 17:42


وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەردا و لەژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەست پێدەکات.

مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ 27 وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە، کە تێیدا 240 هەزار و 111 فەرمانبەر لە وەرگرتنى زەوی سوودمەند دەبن.

پێدانی زەوی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە فەرمانبەرانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان و زاخۆ.

ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستان دا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

KRG News

09 Feb, 12:38


دووەم ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی سوودمەندانی "هەژماری من"ـە و مووچەخۆران بەردەوامن لە وەرگرتنی مووچەکانیان لە ڕێی هەژمارە بانکییەکانیان.

KRG News

09 Feb, 10:06


لە پێشانگای نێودەوڵەتیی تەندروستی لە هەولێر، زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە 10 وڵاتی جیاوازەوە بەشدار بوون و زیاتر لە 40 هەزار سەردانکەر لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان سەردانی پێشانگاکەیان كرد..


https://www.facebook.com/share/v/12LHK3HPsgT/

KRG News

06 Feb, 16:06


ئەم 8 گەڕەکەی هەولێر کە پرۆژەی "ڕووناکی"ـیان تێدا جێبەجێ دەکرێ و دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
پرۆژەکە بەردەوامە و هەموو شار و شارۆچکەکان بە قۆناغ دەگرێتەوە.

KRG News

06 Feb, 13:18


هەڵەبجە؛ بە هاوکاریی کابینەی 9 بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون زیادی کردووە و ڕەوانەی بەریتانیا و ئەڵمانیا دەکرێ..


https://www.facebook.com/share/v/1BMrSMbcPR/

KRG News

06 Feb, 11:01


مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

ڕۆژی سێشەممە (11ی شوباتی 2025) مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری

KRG News

05 Feb, 17:37


کارەبای گەڕەکەکانی (کووران، ڕزگاری، کوردستان، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ماجیداوە و ڕاستی) لە هەولێر دەبنە 24 کاتژمێری.
کارە تەکنیکییەکانی پرۆژەکەش لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستی پێکردووە.

وەزارەتی کارەبا

KRG News

05 Feb, 17:07


پڕۆژەی ڕووناکی لە هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای نیشتیمانیی 24 کاتژمێری بۆ هەشت گەڕەکی دیكەی شاری هەولێر دابین دەکات، کە بریتین لە گەڕەکەکانی (کووران و ڕزگاری و کوردستان و بەهار و کرێکاران و ئازادی و ماجیداوە و ڕاستی) و زیاتر لە 28 هەزار هاوبەشی کارەبا لەخۆگرتووە.
پێشتر گەڕەکەکانی (شادی و بەهاری نوێ و نازناز و بەختیاری و سەربەستی) بە 22 هەزار هاوبەشەوە کرابوونە 24 کاتژمێری و بەم شێوەیە بەکۆی گشتی 50 هەزار هاوبەش لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند دەبن.
هاوتەریب  لەگەڵ شاری هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستی پێکردووە، و لە چەند هەفتەی داهاتوودا چەند گەڕەکێک لەو پارێزگایانەش دەکرێن بە کارەبای 24 کاتژمێری.
بۆ زانیاریی زیاتر، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕێگای ژمارە 1992 لە کاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یان کێشەیەک، سەنتەرەکە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکوو 9ی شەو بەردەستە.

KRG News

05 Feb, 16:03


ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە پەسەندکردنی ڕێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری وەک لایەنی تایبەتمەند بە خانەنشینی لە سەرتاسەری هەرێم.


https://gov.krd/news-and-announcements/posts/2025/february/ئەنجومەنی-وەزیران-چەند-بڕیارێک-بۆ-ڕێکخستنەوەی-باری-دارایی-و-داهات-و-خەرجییەکان-و-میلاک-و-بواری-وەزیفی-گشتیی-بۆ-ساڵی-2025-دەدات/

KRG News

05 Feb, 15:45


ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 کرد و بڕیار درا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵ بۆ مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025 بۆسەر حیسابی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوو.

KRG News

05 Feb, 15:30


ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاری پەسەندکردنی سەرجەم ئەو پێشنیارانەی دا کە لە کۆبوونەوەکە خرانەڕوو، لەپێناو زامنکردنی مووچەی هەر دوانزدە مانگی ساڵی 2025 و نەهێشتنەوەی هیچ پاساو و بیانوویەکی تەکنیکی بۆ ڕێگری لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.

KRG News

05 Feb, 15:16


ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پەسەندکردن و پابەندبوونی بە میلاکی سەرجەم مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2025 دا بە گوێرەی ئەو ژمارە و خەرجییانەی لە کۆبوونەوەکە خرانە ڕوو.

KRG News

05 Feb, 15:08


ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی عێراقی فیدڕاڵ کرد تایبەت بە ماددەی 12 لە یاساکە تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیی خۆی بە هەمواری یاساکە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد، کە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەرەکان لە هەرێم، تا لە زووترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن سۆمۆ دەست پێ بکاتەوە و داهاتەکەشی بخرێتەوە خزمەتی خەزێنەی گشتیی فیدڕاڵی.


https://gov.krd/news-and-announcements/posts/2025/february/ئەنجومەنی-وەزیران-چەند-بڕیارێک-بۆ-ڕێکخستنەوەی-باری-دارایی-و-داهات-و-خەرجییەکان-و-میلاک-و-بواری-وەزیفی-گشتیی-بۆ-ساڵی-2025-دەدات/

KRG News

05 Feb, 15:01


ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێک بۆ ڕێکخستنەوەی باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفی گشتیی بۆ ساڵی 2025 دەدات.

https://gov.krd/news-and-announcements/posts/2025/february/ئەنجومەنی-وەزیران-چەند-بڕیارێک-بۆ-ڕێکخستنەوەی-باری-دارایی-و-داهات-و-خەرجییەکان-و-میلاک-و-بواری-وەزیفی-گشتیی-بۆ-ساڵی-2025-دەدات/

KRG News

05 Feb, 13:23


"بەهیوام کەس پێویستیی بە دڵی دەستکرد نەبێ"

گفتوگۆی گەرمی مەسرور بارزانی، لە پێشانگای نێودەوڵەتیی تەندروستی، لەگەڵ پسپۆڕان و کارسازانی بوارەکە..

KRG News

05 Feb, 08:46


ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەشی وەزارەتەکان لە داهات و ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەكرێت.

KRG News

05 Feb, 08:35


ئەنجومەنی وەزیران بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە پەسند دەکات.

KRG News

05 Feb, 08:26


ئەنجومەنی وەزیران بە سنووری دیاریکراوی خەرجییەکانی بەکاربردن و وەبەرهێنانی پەسەندکراو لە خشتەکانی هاوپێچی بودجەی گشتیی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2025 پابەند دەبێ.

KRG News

05 Feb, 08:16


ئەنجومەنی وەزیران ڕێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی و ئابووری پەسند دەکات.

KRG News

05 Feb, 08:06


ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکردن و پابەندبوون بە میلاکی سەرجەم مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە ژمارە و پلە و خەرجی) بۆ ساڵی دارایی 2025 گفتوگۆ دەکات.

KRG News

28 Jan, 14:42


ئێستا کە خاوەنی هەژمار و کارتی بانکییت، دەزانیت چۆن ساختەکاری دەناسیتەوە و خۆت دەپارێزیت؟
تەماشای ئەم ڤیدیۆ فێرکارییە بکە لە لایەن "هەژماری من" و کۆمپانیای ڤیزا.

KRG News

28 Jan, 11:45


بە ڤیدیۆ؛ سیستەمی داتابەیسێکی گرنگ بۆ دامەزراندنی دادپەروەرانە و پلەبەرزکرنەوە و ڕێکخستنەوەی خزمەت لە کەرتی گشتی جێبەجێ دەکرێ.

سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە ڕوونکردنەوە دەدا:

https://www.facebook.com/share/v/17Y7THdySz/

KRG News

28 Jan, 09:42


پرۆژەى ڕاکێشانی هێڵى 33 کەی ڤیی (بەردەقارەمان – بازیان) و (بەردەقارەمان – تەکیە) بە بڕی سێ مليار و 500 مليۆن دینار جێبەجێ کرا.
پڕۆژەکە گرنگییەكی زۆری بۆ چارەسەركردنى کێشەى بارزۆریی وێستگەى 132 کەی ڤیی چەمچەماڵ هەیە، لەوانە کێشەی کەمیی ڤۆلتیەی ناحیەی ئاغجەلەر چارەسەر ده‌كات و سوودی بۆ ناوچەکانى بازیان و بەردەقارەمان و تەکیە هەيه‌.

KRG News

28 Jan, 09:16


https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2025/january/خشتەی-ناوی-دەرچووان-بۆ-دامەزراندن-بەشێوەی-گرێبەست-بۆ-پارێزگای-هەڵەبجە-بڵاو-کرایەوە/

KRG News

27 Jan, 14:17


بۆ ئەو خانەنشینانەی فۆرمی خۆتۆمارکردنی "هەژماری من"یان وەرگرتووە:

فۆرمەکانتان بگەڕێننەوە هەمان ئەو بانکەی لێتان وەرگرتووە و وەک زیاتر لە 290,000 خانشینی دیکە هەژماری بانکیتان بۆ دروست دەکرێت.

KRG News

27 Jan, 11:08


بە ڤیدیۆ؛ جووتسایدی شێخان- لالش لە پارێزگای دهۆک دروست دەکەین و 20٪ی کارەکانی تەواو بووە.

https://www.facebook.com/share/v/1DtVmLNxkd/

KRG News

26 Jan, 14:59


شۆفێری بەڕێز، لە کاتی لێخوڕیندا بە مۆبایلەوە سەرقاڵ مەبە و گیانی خۆت و خەڵک مەخە مەترسییەوە.

KRG News

26 Jan, 12:36


دەیان دیدار و یەک ئامانج..

https://www.facebook.com/share/v/15fE3DrrnW/

KRG News

25 Jan, 08:17


كوردستان؛ نیشتمانی ئاشتی و پێکەوەژیان.


https://www.facebook.com/share/v/18BbY6xEJX/

KRG News

23 Jan, 11:46


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا دووپاتی کردەوە کە پاراستنی ئاشتی و ئارامیی سووریا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیری و هاوکارییەکی پێویست بۆ خوشک و برایانمان لە سووریا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و لەنێویشیاندا گەلی کورد.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا بەرز نرخێنرا.

KRG News

23 Jan, 11:07


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، دۆخی گشتیی سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

KRG News

23 Jan, 10:50


سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.


https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2025/january/سەرۆکی-حکومەت-لەگەڵ-وەزیری-دەرەوەی-سووریا-کۆبووەوە/

KRG News

22 Jan, 20:45


گەشەپێدانی ئابووری و ئاسایشی کوردستان؛ ڕۆژی دووەمی دیدارەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس.

KRG News

22 Jan, 09:17


ساتی دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە داڤۆس.

KRG News

22 Jan, 07:06


ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2014، و ئاماژە بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (191) لە ڕێكەوتی ( 2025/1/15 ) بڕگەی سێیەم لە خاڵی (2) هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون پێویستە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ( 2025/1/22 ) تا کاتژمێر (2 )ی ڕۆژی پێنجشەممە ( 2025/1/23 ) ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوامبوونیان لە خزمەت.

https://forms.gle/YQHfnLc2hPoKioEy5

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

KRG News

21 Jan, 19:42


داڤۆس، دەیان دیداری دیپلۆماسی لەپێناو گەشەپێدان و ئاسایشی کوردستاندا.

KRG News

21 Jan, 09:10


بە ڤیدیۆ؛ دیداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا لە داڤۆس.

KRG News

21 Jan, 06:49


"هیوادارم كوردستان ببێتە دەروازەیەك بۆ پێشكەوتنی ناوچەكە"

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان "ماڵی كوردستان"ی لە داڤۆس كردەوە و جەختی لە پێشكەوتنی ئابووریی هەرێمی كوردستان كردەوە..

KRG News

20 Jan, 19:15


لە کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، بڕیار درا تیمێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم پێک بهێنرێت و لە سبەی سێشەممەوە تیمەکە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بن و ئامادەکاریی پێویست بکەن بۆ کۆبوونەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەرک و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ ساڵی 2025.

وەزارەتی دارایی و ئابووری

KRG News

20 Jan, 19:03


لە کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون، لە کەشێکی ئەرێنی و بەرپرسیارانەدا گفتوگۆ لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 کرا و هەردوولا هاوڕا بوون کە هەموو هەوڵەکان بخرێنە گەڕ بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمساڵدا، هاوکات داواکارییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ناردنی ئەو شایستانەی کە ساڵی ڕابردوو نەنێردراوە بە داتا و بەڵگەی فەرمی خرایە ڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری

KRG News

20 Jan, 09:02


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی ئابووريی جیهانی لە داڤۆس، زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدات.

KRG News

19 Jan, 14:15


دیمەنەکانی پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات).

KRG News

19 Jan, 13:41


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەگەڵ گەیشتنی لەلایەن شا عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی ئوردنەوە، پێشوازیی لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان کرا.

KRG News

18 Jan, 08:05


بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قەڵای هەولێر نوێ دەکرێتەوە و سیمای دێرین و شارستانیی زیاتر پێشان دەدرێت.


https://www.facebook.com/share/v/18FbXPdbBj/

KRG News

16 Jan, 18:22


سەبارەت بە خانەنشینکردن لەسەر داوای فەرمانبەر، هەر فەرمانبەرێک بە تەواوکردنی (45) ساڵ تەمەن و بوونی (15) ساڵ خزمەت فەرمانی خانەنشینکردنی دەرچووبێت بەر لە دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (259) لە 3/7/2024، پێویستە مامەڵەی خانەنشینییەکەی ڕایی بکرێت، لە دوای ڕێکەوتی بڕیاری سەرەوە، حکومەکانی ماددەی (12/یەکەم) لە یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (19)ی ساڵی 2014ی هەموارکراو پیادە دەکرێت و پێویستە فەرمانبەرەکە تەمەنی (50) پەنجا ساڵی تەواو کردبێت یان ڕاژەی خانەنشینییەکەی لە (25) بیست و پێنچ ساڵ کەمتر نەبێت.


https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2025/january/ئەنجومەنی-وەزیران-یاسای-خانەنشینیی-یەكگرتووی-هەمواركراو-جێبەجێ-دەكات/

KRG News

16 Jan, 17:55


پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی (10/یەکەم) لە یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی هەموارکراو، تەمەنی یاسایی خانەنشینیی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە تەواوکردنی تەمەنی (60) ساڵی و هەر فەرمانبەرێک بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ تەمەنی (60) شەست ساڵی تەواو کرد، پێویستە دەستبەجێ هەواڵەی خانەنشینی بکرێت.
بەدەر لە:
1. ئەو فەرمانبەرانەی یاسای ڕاژەی زانکۆیی دەیانگرێتەوە و هەڵگری ناونیشانی (پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر)ن.
2. پزیشکانی دادوەری و پزیشکانی سڕکردنی و پزیشکانی دەروونی.
3. ڕاوێژکاران و ڕاوێژکارانی یاریدەدەر لە ئەنجومەنی شوورای هەرێم.
4. فڕۆکەوانانی مەدەنی لەوانەی کار دەکەن وەک کاپتنی فڕۆکە بە شێوەیەکی کرداری و لە کاتی خۆیدا مۆڵەتی کارکردنی بەرکاریان هەیە.



https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2025/january/ئەنجومەنی-وەزیران-یاسای-خانەنشینیی-یەكگرتووی-هەمواركراو-جێبەجێ-دەكات/

KRG News

16 Jan, 12:48


سەفین دزەیی: بەداخەوە هەرکاتێك ڕێککەوتنێک هەبێت وەکوو خۆی جێبەجێ ناکرێت..


https://www.facebook.com/share/v/19prrQQiAL/

KRG News

16 Jan, 12:29


"نابێ کێشەی مووچە بەردەوام بێت"

شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ نێردە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان کۆ بووەوە..


https://www.facebook.com/share/v/1Qx4QZKbuj/

KRG News

16 Jan, 10:20


تەرخانكراوی هەرێم بەپێی ئەوەی له یاسای بودجەی 2024 هەمواركراو هاتووه، کۆی پارەی نێردراو بۆ هەرێم 10 ترلیۆن و 26 ملیار دینار بووە.

KRG News

11 Jan, 16:37


"دەبێ سەرنجمان لەسەر ئەوە بێ ڕێز بۆ خەڵکی کوردستان بگەڕێتەوە"

بەشێک لە قسەکانی مەسرور بارزانی، لەبارەی بەرگریکردن لە خەڵکی کوردستان و دابینکردنی مافە ڕەواکانیان...


https://www.facebook.com/share/v/15qSTJCRZN/

KRG News

11 Jan, 14:02


گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: پێشێلکاریی مافەکان زۆرن، هەر لە کەرتی تەندروستی، هاوکاریی پێشمەرگە، بودجەی وەربەرهێنان. تەنانەت حکوومەتی فیدراڵ لە بانکە نێودەوڵەتییەکان قەرز دەکات، لە قەرزەکە بەشی هەرێمی کوردستان نادات، کەچی بۆ دانەوەی قەرزەکان بەشێک لە بودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕێت، بە پاساوی ئەوەی بودجەی سیادییە، هەربۆیە هیچ مافێکی دانپێدانراوی دەستووریی هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە، ئەوەشی تاکوو ئیستا نێردراوە کەمترە لە %7، هەربۆیە دەبێت لە ساڵی 2026 بودجەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

KRG News

11 Jan, 13:46


گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی ئەوەش کرا کە ئەرکی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە حکوومەتی عێراق چییە؟ چەند لە ئەرکەکانمان جێبەجێ کردووە و چەندیشیمان جێبەجێ نەکردووە؟"

KRG News

11 Jan, 13:43


گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لەلایەن وەزیری دارایی و وەزیری سامانە سروشتییەکان پەنجە خرایە سەر هەموو وردەکارییەکان و گرفتەکان، هەروەها سەرجەم وەزیرەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشە و گرفتەکانیان لە بارەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خستە ڕوو، کە تاکوو ئێستا حکوومەتی فیدراڵ نەیداوە. هەروەها سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی، داوایان لە وەزیرەکان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا کرد بە یەکەوە پەنجە بخەنە سەر وردەکارییەکان.

KRG News

11 Jan, 10:43


"پێویستە بەرامبەر بەغدا، یەكڕیز و یەكدەنگ بین، ڕەفتاری بەغدا بەرامبەر هەرێمی كوردستان قبووڵكراو نییە"

KRG News

11 Jan, 10:32


"دەبێ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق ڕاست بكرێتەوە، ئێمە داوای مافە دەستوورییەكانمان لە بەغدا دەكەین. خەڵكی كوردستان شایانی ئەو ستەم و نادادپەروەرییە نییە كە لە دژی دەكرێ"

KRG News

11 Jan, 10:08


"ڕەفتارێكی ستەمكارانە لە بەغداوە دژی خەڵكی كوردستان دەكرێ، دەبێت خەڵكی كوردستان لەم دۆخە ناخۆشە دەروونییە ڕزگار بكرێن"

KRG News

11 Jan, 10:02


"دەبێت خەڵكی كوردستان لەم دۆخە ناخۆشە دەروونییە ڕزگار بكرێن"

🔶 دەقی گوتەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە دەستپێکی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران.



https://www.facebook.com/share/v/187yCMgjka/

KRG News

11 Jan, 09:04


بە ڤیدیۆ؛ دیمەنەکانی كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران، تایبەتە بە مووچە و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم لە بەغدا.


https://www.facebook.com/share/v/1W34Wsepih/

KRG News

11 Jan, 08:33


لە دەستپێکی كۆبوونەوەی نائاساییی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە پرسی مووچە و ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت چەند خاڵێکی ڕاگەیاند:

🔶 ڕەفتارێكی ستەمكارانە لە بەغداوە دژی خەڵكی كوردستان دەكرێ، دەبێت خەڵكی كوردستان لەم دۆخە ناخۆشە دەروونییە ڕزگار بكرێن.

🔶دەبێ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق ڕاست بكرێتەوە، ئێمە داوای مافە دەستوورییەكانمان لە بەغدا دەكەین. خەڵكی كوردستان شایانی ئەو ستەم و نادادپەروەرییە نییە كە لە دژی دەكرێ.

🔶هەر كاتێك دادگای فیدراڵی بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان دابێت، بەربەستی بۆ دروست كراوە.

🔶پێویستە بەرانبەر بەغدا، یەكڕیز و یەكدەنگ بین، ڕەفتاری بەغدا بەرامبەر هەرێمی كوردستان قبووڵكراو نییە.

KRG News

11 Jan, 08:30


ئەمڕۆ شەممە، 11ی 1ی 2025، كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، و بە میوانداریی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت. كە تایبەتە بە مووچە و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم لە بەغدا.


https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2025/january/كۆبوونەوەی-نائاسایی-ئەنجومەنی-وەزیران-بەڕێوە-دەچێت/

KRG News

09 Jan, 17:10


پیرۆزبایی لە سەرۆکی تازەهەڵبژێردراوی لوبنان جۆسێف عەون دەکەم.
هیواخوازم لە سەرکردایەتیی لوبنان بەرەو سەقامگیری و پێشکەوتن سەرکەوتوو بێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

KRG News

09 Jan, 16:33


لە کاتی گەشتکردنی هاووڵاتییان، پێویستە ڤیزەکارد یان ماستەرکارد بەناوی خودی گەشتیارەوە بێت، بەپێچەوانەوە کارتە بانکییەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و هاووڵاتییەکەش ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.


https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2025/january/ڕاگەیەندراوێک-لە-بەڕێوەبەرایەتی-گشــتیی-ئاسایشی-هەولێرەوە/

KRG News

09 Jan, 14:42


جووتسایدی ئێتیت- باعەدرێ لە دهۆک
🔶 26 کیلۆمەتر
🔶135 ملیار دینار
🔶30 % تەواو بووە

KRG News

09 Jan, 08:26


لە دوایین ئەنجامەكانی كاركردن لە هەردوو پرۆژەی شوێنەواری لە گرێ ئاسنگەران و كانی ئەسپەهان، لە سنووری ناحیەی ڕۆڤیاى پارێزگەی دهۆك، دوو شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ، هەروەها جۆرە گۆزەیەك دۆزرایەوە كە تەمەنی بۆ حەوت تا هەشت هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە..

زانیاریی زیاتر..

https://gov.krd/momt/activities/news-and-press-releases/2025/january/له-دوو-پرۆژه-ى-شوێنه-واريدا-له-ناحيه-ى-ڕۆڤيا-دوو-ژووری-نیشتەجێبوونی-مرۆڤ-و-گۆزەی-تەمەن-هه-شت-هەزار-ساڵان-دۆزرانەوە/

KRG News

08 Jan, 16:45


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ناوەرۆکی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کرد کە بریتی بوون لە:

- جەختکردنەوە لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە
-چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ
-نەهێشتنی بەربەستەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت
-پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە
-پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان لە سووریا

KRG News

08 Jan, 15:22


حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە، جێبەجێ کردووە و لە هەوڵەکانیشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و لەم ڕووەوە، چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵ تەواوکاریی شایستەی دارایيی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت.


https://gov.krd/news-and-announcements/posts/2025/january/ئەنجومەنی-وەزیران-دووپاتی-دەکاتەوە-کە-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-ئەرک-و-پابەندییەکانی-خۆی-بە-تەواوی-و-بە-باشترین-شێوە-جێبەجێ-کردووە-بۆیە-حکومەتی-فیدراڵ-پێویستە-شایستە-داراییەکانی-هەرێم-بە-تەواوی-بنێرێت/

KRG News

08 Jan, 15:12


بەهۆی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ، سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە مانگی 1ی ساڵی 2025داین و مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مانگی 12 یان وەرگرتووە، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم، وەریان نەگرتووە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایيی هەرێم، سەرجەم بابەتەکانی پەیوەندیدار بە تەرازووی پێداچوونەوە و لیستەکانی مووچەی چارەسەر کردووە و لیستی مووچەی هەر سێ مانگەکەشی بە تەواوی و بەبێ کەموکوڕی بۆ وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ ناردووە.

https://gov.krd/news-and-announcements/posts/2025/january/ئەنجومەنی-وەزیران-دووپاتی-دەکاتەوە-کە-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-ئەرک-و-پابەندییەکانی-خۆی-بە-تەواوی-و-بە-باشترین-شێوە-جێبەجێ-کردووە-بۆیە-حکومەتی-فیدراڵ-پێویستە-شایستە-داراییەکانی-هەرێم-بە-تەواوی-بنێرێت/

KRG News

08 Jan, 14:47


بەپێی خشتەکانی تەرخانکراوی هەرێم لە بودجەی فیدراڵ کە بڕی (11) ترلیۆن و (576) ملیار دینارە، تەنها بڕی (10) ترلیۆن و (752) ملیار دیناری بە فیعلی خەرج کردووە، بۆیە حکومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆی خۆی، 960 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە خەرج کردووە، سەرەڕای ناردنی بەشی خەزێنەی فیدڕاڵی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئەوەشی لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە بۆ خەرجیی بەکاربردن، تایبەت بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان و پرۆژەکانی وەبەرهێنان خەرج کراوە.


https://gov.krd/news-and-announcements/posts/2025/january/ئەنجومەنی-وەزیران-دووپاتی-دەکاتەوە-کە-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-ئەرک-و-پابەندییەکانی-خۆی-بە-تەواوی-و-بە-باشترین-شێوە-جێبەجێ-کردووە-بۆیە-حکومەتی-فیدراڵ-پێویستە-شایستە-داراییەکانی-هەرێم-بە-تەواوی-بنێرێت/

KRG News

08 Jan, 08:32


بە کورتی گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەن...

KRG News

05 Jan, 11:06


پارێزگای هەولێر بۆ مووچەی مانگی تشرینی دووەم، بە تەواوی پێی نایە قۆناغێکی نوێ و سەرجەم مووچەخۆرانی کەرتی گشتی بە دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن.

KRG News

05 Jan, 08:01


لە ساڵی 2024دا، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک، تەنیا لەنێو سەنتەری ئه‌و شاره‌، 139 پرۆژە جێبەجێ کراون و ڕەزامەندیيان بۆ وەرگیراوە.

زیاتر بزانە:

https://gov.krd/momt/activities/news-and-press-releases/2025/january/لە-ساڵی-2024دا-139-پرۆژە-لە-شاری-دهۆك-جێبەجێ-كراون-و-ڕەزامەندیيان-بۆ-وەرگیراوە/

KRG News

05 Jan, 07:53


لە ساڵی 2024دا، 121 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 73 ملیار دینار له‌ شارى هه‌ولێر جێبەجێ كراون، هاوکات:
🌲ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر بۆ زیاتر لە 20% بەرز بووەتەوە.
🌼زیاتر لە 146 هەزار دار و گوڵ چێندراون.

زیاتر بزانە:

https://gov.krd/momt/activities/news-and-press-releases/2025/january/لە-ساڵی-2024دا-121-پرۆژە-بە-گوژمەی-زیاتر-لە-73-ملیار-دینار-له-شارى-هه-ولێر-جێبەجێ-كراون/

KRG News

03 Jan, 12:09


کابینەی نۆیەم تەنیا لە ساڵی 2024، دەیان پرۆژەی ستراتیجی و گەورەی بۆ خەڵک جێبەجێ کردووە، لەم ڕاپۆرتەدا بە کورتی ئەم پرۆژە گرنگانە ببینە..



https://www.facebook.com/share/v/h2J74WE3sdt6Y1rk/

KRG News

02 Jan, 19:12


ڕۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی 11 ی مووچەخۆران دابەش دەکرێت

ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٥/١/٥) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٥/١/٨) کۆتایی دێت.

KRG News

02 Jan, 16:21


دوای پشووەکانی سەرساڵ، دەست بە دروستکردنی دەفتەر چارەسەری مانگانە دەکرێت، بۆ ئەو چارەخوازانەی کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، بە مەبەستی وەرگرتنی دەرمانی مانگانە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە.


https://gov.krd/mopa/activities/news-and-press-releases/2025/january/نەخۆشخانەی-پێشمەرگە-بووەتە-ناوەندێکی-گرنگی-تەندروستی-بۆ-نەخۆشانی-پێشمەرگە/

KRG News

31 Dec, 21:20


ساڵی نوێتان پیرۆز بێت..

KRG News

31 Dec, 18:30


ساڵی 2024 ساڵی ئاوێزانبوونی سەرۆکوەزیران و خەڵکی کوردستان بوو؛ لە هەموو شار و دەڤەر و ناوچەکانی نیشتمان.

https://www.facebook.com/share/v/BHxt4YE9YGpEJERw/

KRG News

31 Dec, 13:21


2024 ساڵێکی پڕ لە پرۆژە و چالاکی و ئاڵنگاری بوو، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانێکی خۆڕاگر و بەهێزدا.

KRG News

31 Dec, 12:44


سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژیی خەڵکی نیشتمانپەروەر و ستەملێکراوی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە بە داخەوە بە هۆی کێشە دروستکردن و نەناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، مووچەخۆرانی هەرێم، ساڵێکی داراییی سەختی دیکەیان بەڕێ کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە لە ساڵی داهاتوو، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.


مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

KRG News

31 Dec, 12:13


بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینیی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێم و گشت کوردستانییان دەکەم و هیوای شادی و خۆشگوزەرانی و ساڵێکی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان دەخوازم.
سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژیی خەڵکی نیشتمانپەروەر و ستەملێکراوی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە بە داخەوە بە هۆی کێشە دروستکردن و نەناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، مووچەخۆرانی هەرێم، ساڵێکی داراییی سەختی دیکەیان بەڕێ کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە لە ساڵی داهاتوو، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.

ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هیوادارم ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی بێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/12/31

KRG News

31 Dec, 10:23


24 کاتژمێر کاری تێدا دەکرێت؛ پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر ئەم هاوینە تەواو دەبێت؛ 2 ملیۆن دانیشتووی هەولێر لێی سوودمەند دەبن و هەزار بیری ئاو دادەخرێن.

https://www.facebook.com/share/v/2PgAQXWpmvyooRmu/

KRG News

29 Dec, 09:10


بەهۆی ژینگەی سەرنجڕاکێشی کوردستان و دۆخی پتەوی ئاسایش و بوونی هەزاران شوێنی گەشتیاری، ئەم سەریساڵە زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

https://www.facebook.com/share/v/yPxrc3g6bbWmiqRS/

KRG News

28 Dec, 08:04


نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر، بە نوێترین شێواز نوێ دەکەینەوە و دەیخەینەوە خزمەتی هاووڵاتییانمان..
بە کورتی وردەکارییەکان لەم ڤیدیۆیەدا ببینە:


https://www.facebook.com/share/v/gqpo3qAdrDzYtDkX/

KRG News

26 Dec, 10:06


مەسرور بارزانی بەڵێنێکی دیکەی جێبەجێ کرد؛ وردەکاریی پرۆژەی جوتسایدی کۆیە - هەولێر بزانن، کە ئێستا کەتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە تەواوبوونی ڕۆژانە هەزاران کەس لێی سوودمەند دەبن.



https://www.facebook.com/share/v/Y4M22gDQPKUyH8ia/?mibextid=qi2Omg

KRG News

25 Dec, 08:18


لەدایکبوونی مەسیح، لەدایکبوونی ئاشتی و پێکەوەژیانە.

ܡܘܠܵܕܐ ܕܡܵܪܢ
ܡܘܠܵܕܐ ܕܚܘܒܵܐ ܘ ܫܠܵܡܵܐ ܒܝܢܵܐܬܵܢ


https://www.facebook.com/share/v/oWXnReMa85jUyjtT/

KRG News

24 Dec, 15:00


پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)


بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیيان بۆ دەخوازم.
كوردستان هەمیشە نیشتمانی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە و پێویستە هەموومان، زیاتر پەرە بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان بدەین.

جەژنی لەدایکبوون پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/12/24

KRG News

24 Dec, 11:05


شۆفێری ئازیز..

🛑 لە کاتی بارانبارین هێواش لێخوڕە، چونکە هەڵخلیسکان ڕوو دەدات.
🛑 مەودای دووریی پێویست لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە بپارێزە.
🛑ڕۆژانە پشکنین بۆ تایەکان و سیستەمی برێک و پاککەرەوەی جامەکان بکە.

📌وریاتر لێخوڕە، زیاتر سەلامەت بە..


https://www.facebook.com/share/v/9RJYsBSjRQ8P43DY/

KRG News

24 Dec, 09:30


بە مەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو و باشتركردنی سیستەمی ئاوەڕۆ، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامی كەركووك، لە شاری هەولێر بە گوژمەی شه‌ش ملیار و 192 ملیۆن دینار دانرا.

KRG News

23 Dec, 14:43


لەسەر داهاتی وەزارەتی ناوخۆ، 50 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە دابین كران و بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەش دەكرێن..


https://www.facebook.com/share/v/ddGm49nz8d5iuEAD/

KRG News

23 Dec, 11:10


حكومەتی هەرێمی كوردستان 6 ڕۆژ پشووی فەرمیی ڕاگەیاند

لە ڕۆژی چوارشەممە، 25ی 12ی 2024، تا ڕۆژی پێنجشەممە، 2ی 1ی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە، 5ی 1ی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
23ی کانونی یەکەمی 2024

KRG News

23 Dec, 10:12


ڕۆژی سێشەممە 24ی 12ی 2024، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی  مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

KRG News

22 Dec, 17:14


📌بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگای هەشت بانکەوە خۆیان تۆمار کردووە.      

📌زیاتر لە 350 هەزار کارتی بانکی دابەش کراوە و 306 ئامێری ڕاکێشانی پارە بەردەستە و بۆ مانگی تشرینی دووەم نزیکەی 221 هەزار مووچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن.

📌بۆ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی لە پارێزگای هەولێر بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن.       

📌ئامادەکاری دەکرێ بۆ  کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و لەو ڕووەوە چەندین کارئاسانییان بۆ دەکرێت.

KRG News

22 Dec, 10:47


دەربەندیخان-كەلار؛ پردی ئاوەخێری درێژترین پردە لە هەرێمی كوردستان کە کابینەی نۆیەم دروستی کردبێت، بەمزووانەش جووتسایدی دەربەندیخان- کەلار دەکرێتەوە.

https://www.facebook.com/share/v/xa9Y1frv2MPT7cLH/?mibextid=ZbWKwL

KRG News

22 Dec, 09:32


پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاو و دروستكردنی عەمباری ئاو بە بڕی ملیارێك و ٧٥٣ ملیۆن دینار لە ناوچەی پەرەپێدان لە هەولێر دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.

KRG News

20 Dec, 19:02


شۆفێرانی ئازیز، گیانی ئێوە لە هەموو شتێک گرنگترە؛ لە کاتی تەم و بارانبارین بەمشێوەیە لێبخوڕن..

KRG News

19 Dec, 10:33


بۆ زانینی شوێن و بەردەستیی تەواوی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، سەردانی ماڵپەری "هەژماری من" بکە لە (myaccount.gov.krd) و تەماشای بەشی دۆزەرەوەی ATM بکە.
یاخوود سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://myaccount.gov.krd/atm-locator/

KRG News

19 Dec, 09:25


شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە ڕێگەی مووسڵ تا ڕێگەی شەقڵاوە نۆژەن دەكرێتەوە

شەقامی 120مەتریی هەولێر كە یەكێكە لە شەقامە ستراتیژییەكان و زۆرترین هاتوچۆ و جووڵەی لەسەرە، لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە نۆژەن دەكرێتەوە.
لەم قۆناغەی پرۆژەكەدا كاری ڕێكخستن و چاككردنەوەی شەقامی 120مەتریی هەولێر لە ڕێگەی مووسڵ تا ڕێگەی شەقڵاوە دەكرێت و گوژمەكەشی 429 ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی 15%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دابین دەكرێت.
جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر بۆ ئەو شوێنانەی پێویستیان پێیەتی، لەلایەن شارەوانییەوە بەردەوامە.

KRG News

18 Dec, 16:09


پێکەوە بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێین و نیوە زیاتری ڕێگاشمان بڕیوە.

#هەژماری_من


https://www.facebook.com/share/v/idx4kHZz7N7w2kKt/

KRG News

18 Dec, 10:01


"هەموو کەس لێرە یارمەتیمان دەدات"

هانا هووت، هاووڵاتیی ئەمریکی، چیرۆکی خۆی و کوردستانتان بە کورتی بۆ دەگێڕێتەوە..


https://www.facebook.com/share/v/qXQ2Z4F93Qkfwakw/

KRG News

17 Dec, 16:46


کوردستان پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ..

#هەژماری_من

KRG News

17 Dec, 11:06


كوردستان وڵاتی پێكەوەژیان و پێشكەوتن و ئارامییە.. ڕۆژی ئاڵای كوردستان پیرۆز بێت.

KRG News

17 Dec, 10:39


ڕۆژی سێشەممە، 17ی 12ی 2024، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵییەوە، بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دینار، لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابووری

KRG News

17 Dec, 09:59


دیمەنە سەرنجڕاكێشەكانی مەراسیمی ڕۆژی ئاڵای كوردستان، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی و پێشمەرگەكان و ئەسپسواران و قوتابییانی كوردستان، لە قەڵای هەولێر.

https://www.facebook.com/share/v/gW6mHi4fVbE38WVT/?mibextid=ZbWKwL

KRG News

01 Dec, 15:07


ئێستا؛ بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت، ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

https://www.facebook.com/share/v/yV6VLF5omCaYXBCH/

KRG News

01 Dec, 14:20


سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من لە شاری هەولێر دەتوانن لە زیاد لە 40 ناونیشانی جیاواز ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بدۆزنەوە.
بۆ بینینی ناونیشانی تەواوی ئامێرەکان لە شاری هەولێر و سەرانسەری کوردستان سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://myaccount.gov.krd/atm-locator/

KRG News

30 Nov, 13:40


کابینەی نۆ، سەنتەری دڵی هەولێری پێش خستووە؛ لە 10 مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 80 هەزار نەخۆشی وەرگرتووە و هەزار و 287 نەشتەرگەریی کردنەوەی سنگی کردووە و 4 هەزار شەبەکە و باڵۆنی بۆ نەخۆشان داناوە...

زیاتر ببینە:

https://www.facebook.com/share/v/ZS3jQrhh7D8nQRGy/

KRG News

30 Nov, 10:45


لە ڕۆژی جیهانیی یادی قوربانییانی چەکی کیمیایی؛ دروود بۆ گیانی پاکی قوربانییانی ڕێگەی ئازادی و سەرفرازیی کوردستان دەنێرین.

https://www.facebook.com/share/v/ZRJYqoMsUmdKqbxx/

KRG News

29 Nov, 19:43


ڕۆژی شەممە، 30ی 11ی 2024، قۆناغی کۆتاییی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و 77 پرسیاری جۆراوجۆر ئاراستەی دانیشتوان دەکرێت.
داوا لە سەرجەم خێزانە بەڕێزەکان دەکەین هاوشێویەی قۆناغەکانی پێشوو، هاوکاریی بژمێرەکانمان بن.
پێویستە بۆ وەڵامی پرسیارەکان، کەسێکی بەرپرسی خێزانەکە لە ماڵ بێت، کە لە کۆتاییدا دەبێتە مایەی پێشکەشکردنی خزمەتکردنێکی باشتر بۆ هەمووان و هیوادارین هەمووان هاوکاری تیمەکانمان بن لە پێناو سەر خستنی دواقۆناغی پرۆسەی سەرژمێری
سەبارەت بە هاووڵاتییانمان، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، ئەوانەی لە قۆناغی دووەم گەڕابوونەوە زێدی خۆیان، پێویست دەکات بۆ قۆناغی کۆتاییش یەک کەس لە ئەندامانی خێزانەکانیان بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەکان، بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و دەرئەنجامی پرۆسەکەش بەشێوەیەکی دروست کۆتایی پێبێت.

KRG News

28 Nov, 18:59


ئەمساڵ تواندراوە شەش هەزار و 887 قوتابی لە هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێنەوە بەر خوێندن.
لە ساڵانی ڕابردووشدا 26 هەزار و 384 قوتابی دیکە گەڕێندراونەتەوە بۆ قوتابخانە، کۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە لە کابینەی نۆیەم گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندن 33 هەزار و 271 قوتابیین.

زانیاریی زیاتر بزانە:
https://gov.krd/moe/activities/news-and-press-releases/2024/november/لە-کابینەی-نۆیەمدا-33-هەزار-و-271-قوتابی-گەڕێندراونەتەوە-بەر-خوێندن/

KRG News

28 Nov, 15:05


ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد و لە گفتوگۆکانیاندا جەختیان لە کارکردنی هاوبەشی کوردستان و بەریتانیا بۆ پرسی ئابووری و ئاسایش لە ناوچەکەدا کردەوە.

https://www.facebook.com/share/v/y53JysRRC4PPGUHs/

KRG News

28 Nov, 14:42


لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، جەختمان لە بەرپرسیاریەتیی هاوبەشی هەردوولا کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

KRG News

28 Nov, 14:26


ساتی پێشوازیی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و گفتوگۆکردنیان.

KRG News

27 Nov, 14:22


ئەنجومەنی وەزیران، نیگەرانیی خۆی لە هەژمارنەکردنی سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی سنووری هەرێمی کوردستان لە قەزای شێخان و زلکان و کەڵەکچی و ناحیەی فایدە و بەشێک لە قەزای سێمێل و قەزاکانی بەردەڕەش و خەبات و مەخموور لە سەر دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و داوای کرد حکومەتی فیدراڵ، ئەو ڕێکارە  ڕاست بکاتەوە و ئەو خەڵکانە بخاتەوە شوێنی ڕاستی خۆی کە هەرێمی کوردستانە.

KRG News

27 Nov, 14:11


سەبارەت بە بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بۆ هەر سێ مانگی 10 و 11 و12ی ئەمساڵ، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، جەخت لەوە کرایەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵەکانی بەردەوامە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەروەک لە دواکۆوبوونەوەی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵییش، جەخت لەوە کراوەتەوە پێویستە بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی نەکرێت و وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بدرێت، وەک شایستەی یاسایی خۆیان لە بەرامبەر وەزیفەکانیان، هاوشێوەی هاوتاکانیان لە ناوچەکانی دیکە.

KRG News

27 Nov, 14:03


دەرەنجامی گفتوگۆی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆران و هەژمارنەکردنی سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی سنووری هەرێمی کوردستان لە سەرژمێری...

بۆ بینینی هەواڵەکە کرتە بکە:
https://gov.krd/news-and-announcements/posts/2024/november/ئەنجومەنی-وەزیران-نیگەرانی-لە-هەژمارنەکردنی-سەدان-هەزار-کەس-لە-دانیشتووانی-سنووری-هەرێمی-کوردستان-لە-پرۆسەی-سەرژمێریی-دانیشتووان-دەردەبڕێت/

KRG News

27 Nov, 10:41


خزمەتگوزارییەكان ناوەستن؛ قوشتەپە یەكێكە لەم قەزایانەی لە چەندین ڕووەوە پێش دەخرێت و خزمەتگوزاری پێشكەش دەكرێت، لەم ڤیدۆیەدا بەشێك لەو پرۆژانە دەبینن...

https://www.facebook.com/share/v/yhjGKcnSPBSZjTFo/

KRG News

27 Nov, 07:30


بڕگەیەکی گفتوگۆی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەچوونی (قۆناغی فۆرمی خێزانی لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان و ئاڤاهیان)ـە، كە لە ڕۆژانی 20-21ی 11ی 2024 بەڕێوە چوو.

KRG News

27 Nov, 07:14


ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ی 11ی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەكات.

KRG News

26 Nov, 15:14


"حەزتان لە بیرکارییە؟"

مەسرور بارزانی، لە ساتی کردنەوەی نۆ دامەزراوەی نوێی پەروەردەیی، سەردانی مەیدانیی قوتابییانی کرد و گفتوگۆی لەگەڵ کردن...

https://www.facebook.com/share/v/SoLWC6uPdod3z6jW/

KRG News

26 Nov, 12:50


"بە شێوەیەکی فراوان و هەمەلایەنە کار لەسەر قەڵاچۆکردنی ماددە هۆشبەرەکان دەکەین"

https://www.facebook.com/share/r/jofC992MQmS9VQFF/

KRG News

26 Nov, 12:05


کاتێک توندوتیژییت بەرانبەر دەکرێت، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 119 بکە و هاوکاریی یاسایی و کۆمەڵایەتی وەرگرە.

https://www.facebook.com/share/v/vQnZXfJJ5f8pMLgc/

KRG News

26 Nov, 09:07


ماددەی هۆشبەر هۆکارێکی سەرەکیی لاوازکردنی گەنج و لاوەکانمان و سەرمایەی مرۆییشمانە، بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەک کار بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر تەشەنەکردنی ئەم هەڕەشە گەورەیە دەکەین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

KRG News

26 Nov, 08:37


لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری

KRG News

26 Nov, 08:17


پێویستە بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی مافیاکان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ببینەوە و سزای توند بدرێن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

KRG News

26 Nov, 07:26


مەسرور بارزانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئاڵوودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان ـی لە هەولێر دانا.
پرۆژەکە لەسەر 13 هەزار مەتردووجا بونیات دەنرێت و لە 18 مانگدا تەواو دەبێت.

KRG News

26 Nov, 06:36


ئێستا؛ سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئاڵوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دادەنێت.
https://www.facebook.com/share/v/mZs9f6zv1wZ93BK9/

KRG News

25 Nov, 12:47


ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەراییی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.

https://www.facebook.com/share/v/W4Zg53HgRrCiTRA7/

KRG News

25 Nov, 12:17


ئەنجامی بەراییی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە.

https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2024/november/ئەنجامی-بەراییی-سەرژمێریی-گشتیی-دانیشتوانی-هەرێمی-کوردستان-بڵاو-کرایەوە/

KRG News

24 Nov, 12:30


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لەپێناو ڕێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتوچۆ لە شەقامەکان، ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا:

1- قەدەغەکردنی هاتوچۆی پایسکیل و ماتۆڕسکیل، بە هەردوو جۆری دووتایە و سێتایە، لەسەر شەقامی خێرای 120 مەتری و 150 مەتری.
2- قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی قورسی بواری بیناسازی و کشتوکاڵی  بەهۆی ئەوەی خێراییەکانیان لە (80کم/کاتژمێرێک) کەمترە، لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، بەڵکوو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە.
3-قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر.

KRG News

23 Nov, 20:47


دەقی چەند وەڵامێکی گرنگی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک.

https://www.facebook.com/share/v/bh9bGZH2EzYb5Jdp/

KRG News

23 Nov, 18:11


"هاووڵاتيیانى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 وێنه‌يه‌كى جوان و پر مانايان نيشان دا كاتێ به‌ هه‌زاران خێزان گه‌ڕانه‌وه‌ زێدى خۆيان، بۆ به‌شداريكردن له‌ سه‌رژمێرى له‌ شه‌نگال، مەخموور، كه‌ركووك و خانه‌قين و كوردستانیبوونى ئه‌و ناوچانه‌یان دووپات كرده‌وه‌".
"بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و ماندووبوون و زه‌حمه‌تەی‌ كێشرا له‌لايه‌ن هاووڵاتیيان، داوايان لێ ده‌كه‌ين به‌هه‌مان شێوه‌ به‌شدارى بكه‌ن له‌ قۆناغى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى، چونكه‌ قۆناغى ڕابردوو ته‌نیا ژماره‌ى خێزان و ئه‌ندامانى نيشان ده‌دات، له‌گه‌ڵ چه‌ند زانيارييه‌كى ترى به‌سوود، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى سوودى ته‌واو وه‌ربگيرێت له‌و پڕۆسه‌ گه‌وره‌يه،‌ پێويسته‌ فۆڕمى وردى سه‌رژمێرى پڕ بكرێته‌وه‌، تاوەكوو بتوانين بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و ته‌ندروستى و ديموگرافى و بواره‌كانى تر بزانين، له ‌ئه‌نجامدا سوودى يه‌كجار گه‌وره‌ى ده‌بێ بۆ هاووڵاتيیان له‌ ڕووى دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه‌ سه‌ره‌تاييه‌كان و دانانى پلانى پته‌و بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى".

وەزارەتی پلاندانان

KRG News

23 Nov, 13:45


مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس لەبارەی مافی ئافرەتانەوە گوتی: زۆر ئافرەتمان لە دامودەزگاكانی حكومەت هەن و زۆر ئافرەتیش سەرمایەداری سەركەوتوون. من باسی مافەكانی ئافرەتان ناكەم، بەڵکوو باسی مافی یەكسان دەكەم كە پێویستە ئافرەتان هەیانبێت لەگەڵ پیاواندا.

KRG News

23 Nov, 13:35


مەسرور بارزانی لە دیداری مێپس لەبارەی هاوپەیمانییەتیی وڵاتانەوە گوتی: ئێمە پەیوەندیی باشمان لەگەڵ ئەمریكا و تەواوی هاوڕێ ڕۆژئاواییەكانمان هەیە، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە ناتوانین پەیوەندیمان لەگەڵ چین و وڵاتانی دیكەی جیهان هەبێت. ئێمە خوازیارین هاوڕێكانمان كێبڕكێ بكەن لەسەر ئەوەی كێ دەیەوێ بێت وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستاندا بكات، گەر لایەنێك نەیەوێ وەبەرهێنان بكات، نابێ ڕێگری لەوە بكات كە ئەوانی تر بێن وەبەرهێنان بكەن.

KRG News

23 Nov, 13:26


مەسرور بارزانی، لە کۆڕبەندی مێپس ڕایگەیاند: نامانەوێ عێراق لە ناوچەکەدا پەلکێشی جەنگ بکرێت، پێمان وایە دەکرێ عێراق ڕۆڵێکی بونیاتنەرانە و ئاشتیخوازانەی لە ناوچەکەدا هەبێت.

KRG News

23 Nov, 13:07


خوازیارم ئاشتی وەكوو چارەسەر بخرێتە ڕوو بۆ ئەو كێشە و قەیرانانەی هەن، ئەمەش لە بەرژەوەندیی خەڵكی ئەو وڵاتانە دەبێت كە بە دەست ئەم جەنگانەوە ئازار دەچێژن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە کۆڕبەندی مێپس

KRG News

22 Nov, 12:22


دهۆک؛ لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS24)، سەرۆک و سەرکردەکانی کوردستان و عێراق و جیهانمان کۆ کردەوە و تێیدا گفتوگۆی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە دەکەین.

KRG News

21 Nov, 10:21


ئێرە کوردستانە؛ وڵاتی چوار وەرز و پێکەوەژیانی هەموو نەتەوە و ئایینەکان.

KRG News

19 Nov, 10:04


پێگەی فەرمیی حکومەت، تاکەپێگەی هەواڵ و زانیاریی دروستە سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی حکومەت و سەرۆکوەزیران.

سەردانی بکەن و زانیاری وەرگرن...

www.gov.krd

KRG News

19 Nov, 09:26


هاووڵاتییان و  بژمێرەکان، لە ڕۆژانی سەرژمێریدا، دەتوانن هێڵی گەرمی ژمارە 567 بۆ پەیوەندیکردن و وەرگرتنی زانیاری بەکار بهێنن.

KRG News

18 Nov, 11:49


هێڵی گەرمی 119، خزمەتگوزارییەکی هەمیشەیی بەهاناوەچوون و ڕاوێژی یاساییە بۆ ئەوانەی تووشی توندوتیژی دەبنەوە و داوای هاوکاری دەکەن؛ لەم ڤیدیۆیەدا زانیاریی زۆرتر دەبیستی:

https://www.facebook.com/share/v/1H1if4RQibUk3U1a/

KRG News

18 Nov, 10:07


هەموومان هاوکاریی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان دەکەین، چونکە سەرژمێری بۆ گەشەپێدانە.

KRG News

17 Nov, 16:44


بژمێرێک سەردانی ماڵی کاک مستەفا دەکات و کاک مستەفاش وەڵامی پرسیارەکانی دەداتەوە...

https://www.facebook.com/share/v/XPjx9Ny4E4mSF3bG/

KRG News

17 Nov, 09:39


لە ڕێگەی گوێگرتن لە خەڵك و وەرگرتنی سكاڵاكانیان، متمانەی نێوان خۆمان و هاووڵاتییان بەهێزتر دەكەین؛ سیستەمی سكاڵای هاووڵاتییان خزمەتگوزارییەكی گرنگی كابینەی نۆیەمە بۆ باشتر ڕاییكردنی كاروباری خەڵك.

هاووڵاتیی ئازیز بۆ تۆمارکردنی هەر سکاڵایەک، دەتوانن ئەم لینکە بەکار بهێنن:
https://ccs.digital.gov.krd/

KRG News

16 Nov, 17:49


بۆچی سەرژمێری دەکەین؟ مامۆستایەک وەڵامی قوتابییەکانی دەداتەوە...

https://www.facebook.com/share/v/Mosp6b4WR9W4TXwh/

KRG News

16 Nov, 17:32


هاووڵاتیی ئازیز، زانیارییەکانی سەرژمێری بۆ گەشەپێدان و پلاندانانی گشتییە، زانیارییەکانت پارێزراون و تەنیا بۆ خزمەتگوزاری بەکار دەهێنرێن.

KRG News

16 Nov, 17:04


هاووڵاتییانی ئازیز، لە کاتی سەرژمێریدا ئەم بەڵگەنامانە پێویستە لەبەردەست بن.

KRG News

16 Nov, 16:30


دواقۆناغی سەرژمێری له‌ 2024/11/22 بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ديسان سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌، بۆ مه‌به‌ستى تۆماركردنى زانيارييه‌كانى پرسيارنامه‌ى سه‌رژمێرى دواى سه‌ردانی گشت خێزانه‌كان، كارى مه‌يدانيى سه‌رژمێرى كۆتايى پێدێت.

KRG News

16 Nov, 16:03


هاووڵاتییانی ئازیز، بەشێک لەو زانیارییانەی لە سەرژمێریدا وەردەگیرێن بریتین لەمانە.

KRG News

16 Nov, 10:42


ئێستا هەر پێشمەرگەیەک نەخۆش بکەوێت، بیمەی تەندروستیی 70%ی تێچووی چارەسەرەکەی دەکەین و لە ئاییندەکی نزیکدا بیمەکە خێزانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە.

https://www.facebook.com/share/v/gVv8wxJj6Foft2or/

KRG News

15 Nov, 15:22


هاووڵاتیی بەڕێز، بە هاوکاریی تیمەکانی سەرژمێری و پێدانی زانیارییە دروستەکان، پرۆسەی سەرژمێری سەر دەخەین.

#سەرژمێری_بۆ_گەشەپێدانە

KRG News

15 Nov, 08:56


ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پشووی فەرمی بە هۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە ڕۆژی (15-11-2024 تاکوو 23-11-2024) "تەنیا" بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازی و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان، کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوورن.
ئەم پشووە (جگە لە ڕۆژانی 20-21ی 11ی 2024)، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوور نین.

KRG News

14 Nov, 15:52


پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەرانی و قوتابییانی سنووری ماددەی 140 ڕاگەیەندرا

بەپێی بڕیاری دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لە سنووری ناوچەكانی ماددەی 140، نۆ ڕۆژ بۆ فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانی و خوێندنی قوتابییان بە هەموو قۆناغەكانەوە، بە مەبەستی سەرژمێری پشوو دەبێت.
لە بڕیارەكەدا هاتووە: بە مەبەستی کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری:
یەکەم: ڕۆژانی (2024/11/15 تاکوو 2024/11/23) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیۆان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (140)ی دەستوورن.
دووەم: ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (140)ی دەستوورن بۆ ئامادەنەبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

KRG News

14 Nov, 07:43


تا ئێستا نزیکەی 144 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 718 هەزار خێزان دابەش کراوە، کە دەکاتە ڕێژەی 57% کۆی نەوتی دابەشکراو.

KRG News

13 Nov, 18:31


پرۆژەی ڕووناکی بەردەوامە

تیمەکانی کارەبا لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی، سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلان و کاری پێویستن بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ گەڕەکی سەربەستیی 32/ی پارک لە سەنتەری شاری هەولێر.
ئاگاداری خەڵکی گەڕەکەکەش کراوەتەوە لە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، کارەبای گەڕەکەکە تووشی هەندێ پچڕانی کاتی دەبێت.

KRG News

13 Nov, 08:33


مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی لەسەر چەندین تەوەر گفتوگۆیان کردووە، گرنگترینیان:

1- سەقامگیریی هەرێمی کوردستان سەقامگیریی هەموو عێراقە
2- پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەپێناو کاریگەری و هەماهەنگی
3- چارەسەرکردنی پرسی مووچەی هەرێم
4-گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
5- پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان

KRG News

13 Nov, 06:16


ئێستا لە هەولێر؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.

https://www.facebook.com/share/v/18a7Sowi11/?mibextid=WC7FNe

KRG News

12 Nov, 10:44


لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییانی ئازیزمان، سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و كارەساتەكانمان بەهێز كردووە، بۆ ئەو مەبەستە 7 تیمی بەهێز و تایبەتمان لە تەواوی كوردستان دروست كردووە.

https://www.facebook.com/share/v/JtMcsmznWkN3CKvf/

KRG News

11 Nov, 08:45


لە خزمەت بەردەوام دەبین؛ پۆرتاڵی كار پرۆژەیەكی گرنگە بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و پێكگەیاندنی كارخوازان و خاوەنكارەكان.

KRG News

10 Nov, 10:32


هەزاران هەلی كار ڕادەگەیەنین؛ لە ڕێگەی پۆرتاڵی كارەوە دەتوانی هەلی كار بدۆزییەوە و چەندین دەرفەتی كاركردن بەدەست بهێنی.

لینكی پۆرتاڵی كار:
https://kar.molsa.gov.krd/Home

KRG News

09 Nov, 12:28


سبەی پرۆژەیەکی گرنگی دۆزینەوەی هەلی کار ڕادەگەیەنین؛ بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:

https://www.facebook.com/share/v/D4ETG7UjMcfm2vWV/

KRG News

07 Nov, 16:28


ئەو قوتابییانەی لە زانکۆلاین ناویان نەگەڕاوەتەوە دەتوانن گرفتەکانیان چاک بکەن و دووبارە پێشکەشی بکەنەوە:

https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2024/november/ئەو-قوتابییانەی-لە-زانکۆلاین-ناویان-نەگەڕاوەتەوە-دەتوانن-گرفتەکانیان-چاک-بکەن-و-دووبارە-پێشکەشی-بکەنەوە/

KRG News

07 Nov, 15:07



لەڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە، پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان لە سلێمانی و دەتوانن سەردانی ئەم ناونیشانانەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بکەن:

1- شەقامی سالم، بەردەم سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
2- شەقامی سلێمانی-کەرکوک، بەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی، ڕیزی شەکرەکە.
3- بەکرەجۆ، بەرامبەر فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی.

KRG News

07 Nov, 10:08


سیستەمی زانکۆلاین بۆ قوتابییان بەردەوامە؛ ئەم ڤیدیۆیە بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەییە؛ بەتایبەت ئەوانەی گرفت لە پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان هەیە، یان ئەوانەی تا ئێستا پڕیان نەکردووەتەوە.

https://www.facebook.com/share/v/XYvPX4E8tKmhfndt/

KRG News

07 Nov, 07:21


له‌ نووسراوێكى فه‌رميدا، كه‌ ڕۆژى 5ى تشرينى دووه‌مى 2024، ده‌رچووه‌ و واژۆى وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌وه‌كاله‌تى له‌سه‌ره‌، هاتووه‌: دواى بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە سه‌رجه‌م سنووره‌كانى بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کشتوکاڵی پارێزگه‌کان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆمان دەرکەوت کە بەرهەمى ته‌ماته‌ لە بازاڕەکانی هەرێم کەمبووه‌ته‌وه‌ و بەشی پێویستيی ناوخۆ پڕ ناكاته‌وه‌ و نرخیشى بەرزبووه‌ته‌وه‌، بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديی گشتی و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی و پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتيی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارمان دا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وڵات ،بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم لایەنە فەرمیيەکانمان ئاگه‌دار کردووه‌ته‌وه‌ بۆ وەرگرتنی ڕێککاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی.

KRG News

06 Nov, 15:14


ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات کردەوە کە دەبێ هەرچی زووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ دەست پێبکاتەوە کە ئەمەش لە بەرژەوەندیی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم و تەنانەت کۆمپانیا نەوتییەکانیشە، ئەنجومەنی وەزیران هیواخوازە کە هەموارکردنەوەی ماددەی 12 لە یاسای بودجەی عێراق، ببێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و هەرچی زووە نەوتی بەرهەمهێنراوی کوردستانیش، هەناردەی بازاڕە جیهانیيەکان بکرێتەوە، کە بێگومان ڕۆڵی سەرەکیی دەبێت لە زیادکردنی داهاتی گشتیی وڵات و برەودان بە وەبەرهێنان لەم بوارەدا.

KRG News

06 Nov, 15:00


ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ لە ژێر هیچ پاساو و بیانوویەک، مووچەی هەرێمی کوردستان دوانەخات یان لێی ببڕێت و ڕێگری نەکات لە دابینکردنی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم ، بەڵکوو پێویستە هاوشێوەی مووچەخۆران لە ناوچەکانی دیکەی عێراق ، مووچەی هەرێمیش لە کاتی خۆی و بە بێ کەموکوڕی خەرج بکات هەروەک دادگای باڵای فیدڕاڵ بە ڕوونی لە بڕیارەکانیدا داوای کردووە بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ ناکۆکیيەکی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت، بەو پێیەی شایستەی یاسایی مووچەخۆرانە و دەبێت بە دوور بگیرێت لە هەر ناکۆکییەکی سیاسی، تەنانەت ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە دوا بڕیاری خۆی، وەزارەتی دارایی عێراقی پابەند کردووە کە بەردەوام بێت لە خەرجکردنی مووچەی هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ.

KRG News

06 Nov, 14:51


دوای هەڵبژاردنەكان، بۆ یەكەمجار ئەنجومەنی وەزیران كۆبووەوە و مەسرور بارزانی تێیدا ڕایگەیاند: لە ئەركەكانمان بۆ خزمەتی خەڵك تاكوو كابینەی داهاتوو بەردەوام دەبین.

https://www.facebook.com/share/v/swwgYHQGuJFTxxbg/

KRG News

06 Nov, 14:30


ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پرۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان بۆ مەبەستی گەشەپێدان دووپات کردەوە، هەروەک جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، چەندین سەرنج و تێبینیی لە سەر پرۆسەكە تۆمارکردووە تاوەکوو سەرژمێرییەکە جێی ڕەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت و بەلاڕێدا نەبرێت بۆ مەبەستی دیکەی جگە لە مەبەستی گەشەپێدان.
هەروەها جەخت کرایەوە کە دەبێت ئەم سەرژمێرییە، بە هیچ شێوەیەک، بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیشی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ناوچە کێشە لەسەرەکان) نەبێت و بەهیچ جۆرێک نابێت ببێتە جێگرەوەی ئەو میکانیزم و ڕێکارە دەستوورییانەی لە ماددەی 140ی دەستووری عێراق جێگير کراون.

KRG News

06 Nov, 14:16


ئەنجومەنی وەزیران پشتگیری لە سەرژمێریی دانیشتووان دەکات بە مەرجێک تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان بێت و بە هیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت.

دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بخوێنەوە:

https://gov.krd/news-and-announcements/posts/2024/november/ئەنجومەنی-وەزیران-پشتگیری-لە-سەرژمێریی-دانیشتووان-دەکات-بە-مەرجێک-تەنیا-بۆ-مەبەستی-گەشەپێدان-بێت-و-بە-هیچ-شێوەیەک-بۆ-مەبەستی-سیاسی-بەکار-نەهێنرێت/

KRG News

06 Nov, 13:30


هەر فرۆشیارێك سیمكارت بە ناوی كڕیارەوە تۆمار نەكات، ڕووبەڕووی سزای یاسایی و لێپێچینەوە دەبێت.

KRG News

06 Nov, 13:18


هاووڵاتیی ئازیز، بۆ دووربوون لە تێوەگلان لە تاوان و كێشە، سیمكارتی خۆت مەفرۆشە، گەر بە ناوی كڕیارەكەیەوە ناكەی.

KRG News

06 Nov, 10:20


جوتیارێكی كارامەی هەڵەبجە، چیرۆكی خۆی و بەرهەمهێنانی هەنار دەگێڕێتەوە و دەڵێت: لەبەر ئەم هۆكارانە هەنارەكەمان برەوی زۆری لەسەرە و خەڵك حەزی لێیەتی...

https://www.facebook.com/share/v/UnQQG3teLAYjXc8P/

KRG News

06 Nov, 09:43


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) ڕایگەیاند: " بە بۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەم."
دەشڵێت: "چاوم لەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا قووڵتر بکەینەوە و پێکەوە کار بۆ پێشخستنی ئاشتی وسەقامگیریی ناوچەکە بكەین."

KRG News

06 Nov, 08:43


پێشکەشکردنی فۆڕم بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگەکان، بۆ بەشداری لە بەڕێوەبردنی سەرژمێریکردن بڵاو کرایەوە:

https://census-job-krd.com

KRG News

06 Nov, 08:01


ئەنجومەنی وەزیران دواپێشهاتی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق، لەژێر ڕۆشنایی دواكۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەكات، كە لە 31ی 10ی 2024، لە بەغدا، بە بەشداریی بەڕێزان سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ و وەزیری پلاندانانی فیدراڵ و وەزیرە كوردەكانی نێو حكومەتی فیدراڵی و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.

KRG News

06 Nov, 07:45


ئەنجومەنی وەزیران نوێترین پێشنیاری حكومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە هەمواركردنەوەی ماددەی (12) لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و خستنەڕووی دواكۆبوونەوە و دانوستانەكان لەمبارەیەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و كۆمپانیا نەوتییەكان گفتوگۆ دەكات.

KRG News

06 Nov, 07:38


ئەنجومەنی وەزیران دواپێشهاتی تایبەت بە بارودۆخی دارایی و مووچە و بابەتی (ژمارەی وەزیفی)ی فەرمانبەران و هەندێك ڕێكاری نوێی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2024 و ئەنجامی گفتوگۆكان لەم بارەیەوە گفتوگۆ دەكات.
https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2024/november/ئەنجومەنی-وەزیران-كۆبوونەوەی-ئاساییی-خۆی-دەكات/

KRG News

06 Nov, 07:13


ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بڕگەی گرنگ تاووتوێ دەکات، زیاتر بزانە:

https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2024/november/ئەنجومەنی-وەزیران-كۆبوونەوەی-ئاساییی-خۆی-دەكات/

KRG News

05 Nov, 17:16


تا ئێستا زیاتر لە 112 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 562 هەزار خێزان دابەش کراوە، کە دەکاتە ڕێژەی 47% کۆی نەوتی دابەشکراو.

KRG News

05 Nov, 09:03


ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیکترۆنی، بۆ بەشداربوون لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی کارا دەکرێت

دەستەی ئاماری هەرێم، ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بە ناونیشانی: https://census-job-krd.com ڕادەگەیەنێت، بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ وەک بژمێر (عداد).
ماڵپەری ئاماژە پێکراو لە ڕۆژانی 6-7-8ی ئەم مانگە کارا دەکرێت، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی، بەپێی سنووری نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی (گەڕەک یان گوند).
لە ماڵپەرەکەدا ڕێنمایی و مەرجی پێشکەشکردن خراوەتە ڕوو, بۆ هەموو دەرچوویەکی (زانکۆ و پەیمانگاکان) بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشکەش دەکەن.

ئەم هەوڵەی وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانیی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان، کە لە ڕۆژانی 16-17-18-19 ئەم مانگە دەست پێدەکات.
پێشکەشکار، لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆی و تەنیا یەک جار فۆڕم پێشکەش دەکات، وە مەرج نییە هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەڕێتەوە وەک بژمێر، چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت.

KRG News

24 Oct, 09:00


کابینەی نۆیەم چی بۆ بواری ژینگە کردووە؟

KRG News

20 Oct, 06:40


وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە و ئاراستەی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کردووە، بریتین لە:

١- قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێ. تەنیا چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنووسان بۆیان هەیە.
٢- قەدەغەیە نوێنەرانی کاندیدەکان تاکوو ١٥٠ مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە.
٣- تاکوو مەودای ١٥٠ مەتر لە دووریی بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری کاندیدان و لیستەکان، لە بنکەکانی دەنگدان بکرێنەوە.
٤-جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لیژنەی ئەمنی ڕاسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک بە جلی سەربازی بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک بێتەوە.

KRG News

19 Oct, 20:05


کابینەی نۆیەم بوو، بۆ یەکەمجار وەرچەرخانی دیجیتاڵیی ڕاگەیاند، کە بووەتە هۆی ئاسانکاریی مامەڵە و کەمبوونەوەی تێچوون و پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان.

بە ژمارەی ورد زانیاری وەرگرە:

https://www.facebook.com/share/v/M1gDF3KitwvtYsdX/

KRG News

19 Oct, 17:54


کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکەین، لە گەڕەکەکانەوە دەست پێدەکەین، تاکوو هەموو شارەکان دەگرێتەوە...

سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن:

KRG News

19 Oct, 17:17


کوردستان وڵاتێکی جوان و خۆشە، بۆیە دەبێ بکرێتە وڵاتێکی گەشتیاریی پێشکەوتوو؛ ئەمە بوو دیدگای کابینەی نۆیەم بۆ بواری گەشتیاری، ئامانجەکەش ڕۆژ دوای ڕۆژ بەدی هاتووە و بەردەوام دەبێت.

https://www.facebook.com/share/v/szjaW46kNvNFgFKg/

KRG News

19 Oct, 16:58


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت و فەرمانگەکان دا، بە گوێرەی هەمان مەرج و پێداویستی و پێوەر و ڕێکارە یاساییەكان کە لە حکومەتی فیدڕاڵی پەیوست بەم بابەتە جێبەجێ دەکرێت.

KRG News

19 Oct, 09:00


کابینەی نۆیەم چی بۆ ئاسایشی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک کرد؟ چۆن بەرهەمی خۆماڵی زیاد کرد و بەرهەمی جوتیارانی پاراست؟

ئەم ڤیدیۆیە تا کۆتایی سەیر بکە و هەموو وەڵامێک بە ژمارە وەرگرە...



https://www.facebook.com/share/v/LYxfu3Ck4PotuVpn/

KRG News

18 Oct, 12:57


چاوەڕوان بن...
ئەمجارە، سەرۆكوەزیران چووەتە ناو خەڵكی دهۆك و بە ڕاشكاوی گفتوگۆی دەیان پرس دەكەن.

KRG News

18 Oct, 12:22


بەردەوام دەبین؛ دەیان پرۆژەی نوێی دابینكردنی ئاو بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكەین؛ لەوانەش: پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، پرۆژەكانی گۆپتەپە لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، ئاوی بارزان، قوشتەپە، فایدە، ئاكرێ و پیرمام.

https://www.facebook.com/share/v/eCYrXLUW5xpxgGjv/

KRG News

17 Oct, 20:07


"سەرۆکوەزیرانێک لە ناو خەڵک و بۆ خەڵک"

KRG News

17 Oct, 18:25


تا کۆتایی بینەر بە؛ ئایا دەزانی پرۆژەی ڕووناکی چییە؟ بە وردەکارییەوە بیزانە، چونکە پرۆژەکە بۆ تۆی بەڕێزە...

KRG News

17 Oct, 18:01


"پرۆژەی ڕووناکی" تاکوو 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات؛ بەوەش ژێرخانێکی نوێ بۆ کوردستان دروست دەکەین.

https://www.facebook.com/share/v/eeoaJNKKejtnPPUb/

KRG News

17 Oct, 16:44


بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاوڵاتییان و ئاسانکاریکردن و  بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵەی بەناوکردنی موڵکەکانییان ئەنجام بدەن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوەی ڕسووماتی مامەڵەی بەناوکردنی خانووبەرە و گۆڕینی خاوەندارێتی لە ڕێژەی 3% بۆ  ڕێژەی 1% لە بەهای خانووبەرە و زەوی.

KRG News

17 Oct, 13:36


کابینەی 9 چیی کرد؟

لە کەمتر لە 90 چرکەدا بینەری بەشێک لە دەستکەوتەکانی کابینەی 9 بن.

KRG News

17 Oct, 11:04


کابینەی کارە گەورەکان، سەرۆکوەزیرانی ئەرکە سەختەکان؛ کابینەی نۆیەم 8 بەنداوی نوێ و 8 پۆندی نوێی دروست کردووە و دەیان بەنداو و پۆندی دیکەش دروست دەکات.


https://www.facebook.com/share/v/pZpjRMP7yq7Dn3mp/

KRG News

16 Oct, 13:45


"هەمیشە ئەوەم لەبیر بووە، نابێت سازش لەسەر مافی خەڵك بكەین"

سەرۆكوەزیرانێك لە ناو خەڵك و بۆ خەڵك...

KRG News

16 Oct, 11:42


بەنداوی گۆمەسپان، درێژییەکەی 513 مەتر و بەرزییەکەی 70 مەترە. 97 ملیۆن مەترسێجا ئاو دەگرێت و دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستان.

https://www.facebook.com/share/v/fEWdY78Ri2BsL6MB/

KRG News

16 Oct, 10:31


كابینەی نۆیەم خزمەتی وڵات و خەڵك دەكات؛ لە سەردەمی كابینەكەدا 616 پرۆژەی شەقام بە گوژمەی ترلیۆنێك و 100 ملیار دینار لە هەولێر جێبەجێ كراون.

https://www.facebook.com/share/v/1fW2kHHDLtvDkHzK/

KRG News

16 Oct, 08:52


پرۆژەکان بۆ خەڵکی کوردستان بەردەوامن، ئەمڕۆش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی پێشکەشی هاووڵاتییان کرد.

KRG News

15 Oct, 08:37


سۆران دەگەیەنینە قۆناغێكی نوێ؛ بەرزەپردی دەروازەی قەزای ناوەندیی سۆران، بە گوژمەی 44 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت و جووڵەی بازرگانی لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران ئاسانتر دەكات.

كابینەی نۆیەم
#لەهەڕەشەوە_بۆ_دەرفەت


https://www.facebook.com/share/v/rGhp1FZoLUFtL8pk/