TODAY NEWS @todaynews6 Channel on Telegram

TODAY NEWS

@todaynews6


بۆ ئاگاداربون لە نوێترین هەواڵی سیاسی و ئابوری و سەربازی جۆینمان بکەن

TODAY NEWS (Kurdish)

هەولدزەرانی گرنگی دەکات کە بۆ چ میناڵێک دەخولین؟ بیراوەکانی میوانەکانی زیاتر پێویست بە زانیاری نوێ بینانینەوە، بەڵام هەر کەسه‌ک کاری هەواڵەکان بۆ گوڵی ئۆتۆنەم بەخشتکراو ھەیە. بۆ کەسانێکی کارمەند یان ئاگادار، TODAY NEWS کەناڵێکی تێیدایە کە بۆ کارخانەکانی ئێمە تەنها خێنەرانی توێژینەوەیی تێیدایە. TODAY NEWS یان "@todaynews6" ھەولدزەری نوێترین هەولاتێکە بۆ هەواڵی سیاسی، ئابوری، و سەربازییەکان. لەم کەناڵە دەتوانن لەگەڵ ئەو هەواڵەکانی گرنگی کە بۆ کەسی دیارازیت لەوانەیە کە دەتوانێ بەشداری بەڕبڕی لە جورناڵیزمەندیی زیاتر. ئاگادار بۆ نوێترین و بەرزترین هەواڵەکان بەرزی ئەم کەناڵەی تێیدایە و جۆینمان بکەن بۆ بینینی هەواڵەکانی با جار.

TODAY NEWS

04 Jan, 07:05


هێرشێکی چەکداری لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا ڕوویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوون.

TODAY NEWS

03 Jan, 19:43


پنتاگۆن: بەپێچەوانەی دەنگۆ و ڕاپۆرتە ناڕاستەکان، ئەمریکا بەنیازی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی نوێ نییە لە نزیک شاری کۆبانی لە باکوری سوریا، لە نزیک سنووری تورکیا

TODAY NEWS

03 Jan, 15:18


وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق چاویان بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی تەحریر شام کەوت.

هاوکات باربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتی پێویستیمان بە گەرەنتی ئەمنی متمانەپێکراو هەیە بۆ پرسی کورد لە #سوریا

TODAY NEWS

03 Jan, 11:49


ژان نۆئێل بارۆت, وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پاش گەیشتنی بە دیمەشق گوتی:

داوا لە کورد (پەکەکە/یەپەگە/هەسەدە) دەکەین چەک دانێن و سیاسەت بکەن، تیرۆر لە سوریا تەحەمول ناکرێت.

TODAY NEWS

03 Jan, 08:59


ئالینا باربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە گوولە نەبڕەوە گەیشتە دیمەشق.

هاوکات لەیەکەم لێدوانیدا گوتیی
کاتی ئەوە هاتووە #ڕووسیا بنکە سەربازییەکانی لە سوریا بەجێبهێڵێت.

TODAY NEWS

02 Jan, 19:57


ئاکسیۆس، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک: سولیڤان بژاردەی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی #ئێران پێشکەش بە بایدن کردوە ئەگەر پێش 20ی 1 هەنگاو بنێت بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

بەگوێرەی ئاژانسی ئاکسیۆس، یاریدەدەرانی بایدن پێیان وایە کە خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و لاوازی بریکارەکانی دەرفەتێک بۆ لێدانی ئێران دەڕەخسێنێت، یاریدەدەرانی سولیڤان و بایدن تێکچوونی بەرگرییەکانی #ئێران بە دەرفەتێک بۆ سەرکەوتنی هێرشەکە و کەمکردنەوەی مەترسی تۆڵەسەندنەوەی ئێران دەزانن.

سەرەڕای ئەوە سولیڤان هیچ ڕاسپاردەیەکی بە بایدن نەداوە سەبارەت بە لێدانی #ئێران، بەڵکو تەنها باسی پلاندانانی سیناریۆی کردووە

TODAY NEWS

01 Jan, 06:52


حوسییەکانی یەمەن بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکەی ئەمریکی MQ-9 Reaper UAV یان لە ئاسمانی یەمەن خستۆتە خوارەوە.

ئەمە 14هەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە بەسەر یەمەندا خراوەتە خوارەوە، هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-9 نزیکەی 32 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.

TODAY NEWS

01 Jan, 06:42


کۆمپانیای گازپرۆم بەهۆی تەواوبوونی ڕێکەوتنی ترانزێت، کاتژمێر 08:00 بەکاتی مۆسکۆ، دابینکردنی غازی بۆ ئەوروپا لەڕێگەی بۆری غازی ئۆکرانیاوە ڕاگرت.

کۆمپانیای گازپرۆم ڕایگەیاند توانای تەکنیکی و یاسایی نییە بۆ دابینکردنی غاز بۆ ترانزێت لە ڕێگەی ئۆکرانیا.

TODAY NEWS

30 Dec, 16:30


بایدن نزیکەی 2.5 ملیار دۆلار هاوکاری ئەمنی ئەمریکای بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، لەوانە تۆپخانە و مووشەک و زرێپۆش بۆ بەهێزکردنی ئۆکرانیا بەدرێژای زستان.

هاوکات وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا 3.4 ملیار دۆلاری زیادەی هاوکاریی بودجەی ڕاستەوخۆی بۆ ئۆکرانیاش ناردووە.

TODAY NEWS

29 Dec, 15:17


نیویۆرک تایمز: ڕوسیا دەستی کردووە بە گواستنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 بۆ #ئێران

TODAY NEWS

29 Dec, 09:45


ئەحمەد شەرع سەرۆکی تەحریر شام:

ڕزگارکردنی سوریا سەقامگیری ناوچەکە و کەنداو بۆ ماوەی 50 ساڵ مسۆگەر دەکات.

هەڵبژاردن پێویستی بە سەرژمێری تەواو هەیە و ڕەنگە چوار ساڵ بخایەنێت.

داڕشتنی دەستوور سێ ساڵ دەخایەنێت بۆ چوارچێوەیەکی بەردەوام

TODAY NEWS

29 Dec, 06:47


فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 لە کۆریای باشوور لە لەتایلەندەوە هاتبوو، لەکاتی نیشتنەوەدا تێکشکا و ئاگری گرت، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەم فڕۆکەدا گیانیان لەدەستداوە نزیکەی 120 کەسە، بەڵام دەزگاکانی کۆریای باشوور باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت لە کۆی 175 سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدابێت.

TODAY NEWS

28 Dec, 18:24


بەپێی زانیارییەکان، حوسییەکانی یەمەن فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی (MQ-9 Reaper)یان خستۆتە خوارەوە کە بەسەر یەمەندا دەفڕی.

هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕیپەر نزیکەی 32 ملیۆن دۆلاری تێچووەکەیەتی و ئەمە سیازدەهەمین فڕۆکەیە کەلەلایەن حوسیەکانەوە دەخرێتە خوارەوە

TODAY NEWS

28 Dec, 14:45


ڕوسیا کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە مەدەنیەکەی ئازەربایجانی لەئەستۆ گرت کە بە هەڵەی موشەکی سیستەمی بەرگری کەوتە خوارەوە

هاوکات پوتین لەگەڵ عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان قسەی کرد و داوای لێبوردنی کرد بۆ ئەو ڕووداوەی لە ئاسمانی ڕووسیا ڕوویدا و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان کرد.

TODAY NEWS

27 Dec, 09:53


دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا هۆشداریی دا لەوەی کە ململانێی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ڕەنگە ببێتە هۆی شەڕی جیهانی ئەتۆمی و جەختی لەوە کردەوە کە مەحاڵ دەبێت پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەی 100 ساڵی داهاتوو بگەڕێندرێتەوە.

TODAY NEWS

26 Dec, 19:37


ئێران و ڕووسیا ڕێککەوتننامەی هاوبەشی ستراتیژی هەمەلایەنە لە 17ی یەکی 2025 لە مۆسکۆ واژۆ دەکەن، بەپێی ڕاپۆرتی ئیزڤێستیا.

بڕیارە مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەکە سەردانی مۆسکۆ بکات.

هاوینی 2024 ڕوسیا ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی لەگەڵ کۆریای باکور واژۆکرد، کە بووە هۆی دابینکردنی چەک و بەشداری ڕاستەوخۆی سەربازانی کۆریای باکور لە شەڕدا.

TODAY NEWS

26 Dec, 14:31


هێرشی فراوانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن و حوسیەکان دەستی پێکرد

کەمێک بەرلەئێستا هێرشی گەورەی ئیسرائیل بۆسەر حوسییەکانی یەمەن، بەبەشداری نزیکەی 100 فڕۆکە دەستیپێکرد.

هێرشەکە فڕۆکەخانەی سەنعا و چەندین وێستگەی کارەبا و ژێرخانی حوسیەکانی گرتۆتەوە.

TODAY NEWS

26 Dec, 13:20


ئەحمەد شەرع، سەرۆکی تەحریر شام لەگەڵ شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی حامید ئەلشتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی #عێراق کۆبووەوە.

TODAY NEWS

26 Dec, 10:08


هێزەکانی حکومەتی ئینتیقالی سوریا لە گوندەکانی تەرتوس ڕوبەڕوی ژمارەیەک چەکداری ڕژێمی پێشووی ئەسەد بونەوە.

TODAY NEWS

25 Dec, 15:10


حەماس: ئیسرائیل مەرجی نوێی بۆ ئاگربەست داناوە

حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دانوستانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە دەوحە بە نێوەندگیری قەتەر و میسر بە شێوەیەکی جددی بەردەوامە.

ئیسرائیل "مەرجی نوێ" بۆ کشانەوە و ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان دادەنێت، ئەمەش ڕێککەوتنەکە دوادەخات

TODAY NEWS

25 Dec, 09:38


فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان کە لە باکۆوە بەرەو گرۆزنی دەڕۆیشت، لە شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە.

زیاتر لە 60 کەس و پێنج ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی کە زۆرینەیان ڕوسی بوون لەناو فڕۆکەکەدا بوون.

هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە پێکدادانی لەگەڵ ڕەوە باڵندەیەک بووە.

بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی کازاخستان، 12 کەس لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕزگار کراون.

TODAY NEWS

24 Dec, 18:20


عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران:

“ئەوانەی بانگەشەی سەرکەوتن دەکەن لە سوریا، پێویستە چاوەڕێ بکەن، زۆر پێشهات لە پێشە”.

TODAY NEWS

23 Dec, 20:17


کەناڵی 12ی ئیسرائیل: وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ یەکەمجار دانی بە بەرپرسیارێتی ئیسرائیلدا نا لە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هانیە

TODAY NEWS

23 Dec, 20:13


کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل: گورزی توند لە حوسییەکان دەدەین، ئەوەی لەگەڵ غەززە و لوبنان و تارانمان کرد بە سنعا و حودەیدەی دەیکەین

ژێرخانی حوسییەکان دەکەینە ئامانج و سەری سەرکردەکانیان دەبڕین، هەروەک چۆن بەرامبەر #هەنییە و سنوار و نەسروڵا کردمان.

TODAY NEWS

23 Dec, 17:36


ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا:

ڕەنگە ئیسرائیل دەرفەتەکان بقۆزێتەوە، بەڵام درەنگ یان درەنگ ناچار دەبێت لە ناوچە داگیرکراوەکان بکشێتەوە، لەنێویاندا لە سوریا.

هەڵوێستی پتەوی تورکیە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێکهاتەی یەکگرتووی سوریایە لە هەموو هەلومەرجێکدا.

دوای شکاندنی دیواری تیرۆر، وەک تورک و عەرەب و کورد هەنگاوێکی گەورە بەرەو یەکڕیزی دەنێین.

لە سوریا جێگەی هیچ گروپێکی تیرۆریستی نییە؛ لە نێویاندا داعش و پەکەکە، پەکەکە یان خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە یان هەڵیاندەوەشێنینەوە.

TODAY NEWS

22 Dec, 19:30


جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی کۆشکی سپی:

گەورەترین نیگەرانی ئێمە لە #سوریا ئەگەری قۆستنەوەی دەرفەتی بۆشاییەکانە لەلایەن داعشەوە، #کورد پاسەوانی ئەو زیندانانە دەکات کە هەزاران چەکداری داعشیان تێدایە و ئەگەر بچنە دەرەوە، ئێمە لەبەردەم هەڕەشەیەکی جددیدا دەبین

TODAY NEWS

22 Dec, 19:16


بەگوێرەی ڕاپۆرتی سکای نیوز، سەرۆکی موساد پێشنیاری بۆ دەسەڵاتی سیاسیی ئیسرائیل کردووە کە لەبری ئەوەی هێرش بکرێتە سەر حوسییەکان، پێویستە هێرش بکرێتە سەر #ئێران بەوشێیوە ڕاستەوخۆ فشاریش دەکەوێتە سەر حوسییەکان، ناوبراو لەم دواییانەدا لە کۆبوونەوەیەکدا وتی: پێویستە ڕاستەوخۆ بچینە #ئێران.

TODAY NEWS

22 Dec, 15:17


ئەحمەد شەرع سەرۆکی تەحریر شام:

تورکیا هەمیشە لە تەنیشت سوریا وەستابوو، ئەمە لەبیر ناکەین، ئێمە پشتیوانی تورکیەمان دەوێت لە ژێرخان و بانکی و کشتوکاڵدا

لە ئایندەیەکی نزیکدا حکومەتەکەمان پێکدەهێنین، دەبێت هەموو گروپە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی وەزارەتی بەرگریمان بکەن.

TODAY NEWS

22 Dec, 14:31


فەریق یەحیا سەریع وتەبێژی فەرمی هێزە چەکدارەکانی یەمەن:

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی شەڕانگێزانە بۆ سەر وڵاتەکەمان ئێوارەی دوێنێ، فڕۆکە هەڵگر و تێکدەرەکەی ئەمریکی "هاری تورمان" کردە ئامانج، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە 8 مووشەکی کروز و 17 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە یارمەتی خودا ئەنجامدرا.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی F18 لە کاتێکدا کە سیستەمی بەرگری کەشتیە وێرانکەرەکان هەوڵی مامەڵەکردنیان لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی یەمەندا دەدا.

هێرشەکە بووە هۆی پاشەکشە و کەشتی فڕۆکە هەڵگری USS Harry S. Truman بەهۆی لێدانی ڕاستەوخۆی مووشەکەوە چەند بزوێنەرێکی لەدەستدا.

لە ئێستادا کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی هاری ترومان ڕووبەڕووی کێشەی جوڵە بووەتەوە و داوای هێزی پشتیوانیان کردووە

TODAY NEWS

22 Dec, 12:37


تانکەکانی سوپای ئیسرائیل لە شارۆچکەی ئەلبەعس لە پارێزگای قونەیترەی #سوریا

ئیسرائیل هۆشداری دەداتە دانیشتوانی شارۆچکەکە چەکەکانیان دابنێن، شارۆچکەکە پێشتر بەزەحمەت کاریگەری شەڕی ناوخۆی سوریای لەسەر بووە.

TODAY NEWS

22 Dec, 12:33


هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە دیمەشق و لەلایەن ئەحمەد شەرع (جولانی) پێشوازی لێکرا.

TODAY NEWS

22 Dec, 04:29


کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی F18ی ئەمریکا لە دەریای سوور

سێنتکۆمی ئەمریکا هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی لە ئاوەکانی دەریای سوور بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەهۆی هەڵەی ناوخۆییەوە خراوەتە خوارەوە و دوو فڕۆکەوانەکەی توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن.

ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو هاوپەیمانی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر یەمەن و ئەگەری ئەوە هەیە فڕۆکە جەنگیەکە بە موشەکی #یەمەن خرابێتە خوارەوە.

TODAY NEWS

21 Dec, 20:52


فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێکی سەنعای پایتەختی یەمەن.

TODAY NEWS

21 Dec, 06:18


بەرەبەیانی ئەمڕۆ حوسییەکان مووشەکێکی بالیستیکیان ئاڕاستەی تەلەئبیب کرد و سیستەمی بەرگری نەیتوانی ڕێگری لێبکات.

TODAY NEWS

20 Dec, 19:32


لە بازاڕێکی پێداویستیەکانی جەژنی کریسمس لە شاری ماگدیبۆرگی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو خەڵکەکەدا و بەهۆیەوە یازدە کەس گیانیان لەدەستدا و 60 کەسیش برینداربوون، بەگوێرەی زانیاریەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کەسێکی بەڕەگەز سوریە

TODAY NEWS

20 Dec, 17:12


بەگوێرەی ئاژانشی فاینەنشیەڵ تایمز تیمەکەی ترامپ بە بەرپرسانی ئەوروپییان ڕاگەیاندووە کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەنیازە بەردەوام بێت لە هاوکارییەکانی ئۆکرانیا

ترەمپ بە ئەندامانی ناتۆی ڕاگەیاندوە کە پێشبینی دەکات خەرجی بەرگری بۆ 5%ی بەرهەمی ناوخۆیی زیاد بکەن

ترەمپ خۆی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئۆکرانیا نابێت چاوەڕوانی ئاستی ئێستای هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ژێر ئیدارەی نوێدا نەبێت.

TODAY NEWS

16 Nov, 12:23


وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیداری نوێنەرەکەی لە نیویۆرک لەگەڵ ئیلۆن مەسک ڕەتکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو بانگەشەیەی ڕەتکردەوە کە لە بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا سەبارەت بە دیداری ئیلۆن ماسک لەگەڵ نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نیویۆرک وروژێنرابوو و سەرسوڕمانی خۆی لە ڕووماڵی میدیا ئەمریکییەکان لەو پێوەندییەدا دەربڕی.

TODAY NEWS

15 Nov, 16:15


زێلێنسکی: شەڕەکە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ خێراتر کۆتایی دێت.

TODAY NEWS

15 Nov, 10:54


ئاژانسی هەواڵی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە وەڵامی حزبوڵڵا بۆ پێشنیازێکی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە بڵاوبکرێتەوە

TODAY NEWS

15 Nov, 08:16


یەکەم بەڵێنی ترەمپ بە ئیسرائیل

بەگوێرەی کەناڵی 12ی ئیسرائیل ترەم گوتویەتی: "لە یەکەم ڕۆژی خولی سەرۆکایەتیمدا هەموو سنووردارکردن و دواکەوتنەکانی گواستنەوەی چەک و کەلوپەلی شەڕ بۆ ئیسرائیل هەڵدەوەشێنمەوە".

TODAY NEWS

15 Nov, 08:08


شەوی ڕابردوو ترەمپ:

ئێمە کار لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین، وە زۆر بە قورسی کار لەسەر ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکەین، ڕووسیا و ئۆکرانیا دەبێ بوەستن.

TODAY NEWS

15 Nov, 08:06


هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆردومانی چەند باڵلەخانەیەکی کرد لە باشوری بەیروت

TODAY NEWS

15 Nov, 05:40


نیویۆرک تایمز :ئیلۆن مەسک لەگەڵ باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکانی #ئێران کۆبووەوە

بەپێی زانیارییەکان، ئیلۆن مەسک، ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەگەڵ ئەمیر سەعید ئیراڤانی باڵیۆزی ئێران لە نیویۆرک کۆبووەوە و تاوتوێی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان کردووە. کۆبوونەوەکە زیاتر لە کاتژمێرێک خایاند و لە شوێنێکی نهێنی بەڕێوەچوو، لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بە هەنگاوێکی ئەرێنی و "مژدە" بەخش وەسف کرا.

TODAY NEWS

14 Nov, 10:11


عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە دیدارەکەی لەگەڵ ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: ئێمە ئامادەین بۆ دانوستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و مافە حاشا هەڵنەگرەکانی خۆمان، بەڵام ئێمە ئامادە نین لە ژێر فشار و تۆقاندن دانوستاندن بکەین”.

بڕیارنامەکان نەک هەر یارمەتیدەر نەبوون بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی، بەڵکو ئاڵۆزی زیاتر و نیگەرانی زیاتری بۆ خاوەن ئەم بڕیارنامانە هێنایە ئاراوە.

TODAY NEWS

14 Nov, 10:07


هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆسەر ناوچەیەکی زۆر نزیک لە فڕۆکەخانەی بەیروت.

TODAY NEWS

13 Nov, 15:44


وەزیری بەرگری ئیسرائیل: داماڵینی چەک لە حزبوڵڵا ئامانجی جەنگە.

تا ئامانجەکانی شەڕەکە بەدی نەهێنرێت، لە باکوور ئاگربەست ناکرێت.

حزبوڵا دەبێت لە ڕووباری لیتانی بکشێتەوە.

TODAY NEWS

13 Nov, 14:45


نرخی بیتکۆین گەیشتە زیاتر لە 90000 دۆلار!

#BITCOIN

TODAY NEWS

13 Nov, 10:27


بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: ئیسرائیل ئەو ئامانجانەی بۆ خۆی دانابوو لە غەززە بەدەست هێنا، ئێستا کاتێکی باشە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

TODAY NEWS

12 Nov, 16:47


یەحیا سریع، وتەبێژی سەربازیی حوسیەکانی یەمەن ڕایگەیاند، حوسییەکان لە دەریای عەرەبیدا کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی ئەبراهام لینکۆڵنیان بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەئامانج گرتووە

TODAY NEWS

11 Nov, 14:58


سەرچاوە عیبریەکان ڕایانگەیاند لە هێرشە موشەکییەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر باکوری ئیسرائیل، حیزبوڵا لە ماوەی 15 خولەکدا نزیکەی 90 موشەکی ئاراستەی حەیفا کرد.

TODAY NEWS

11 Nov, 12:58


محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی:

سعودیە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری لوبنان ڕەتدەکاتەوە

داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ئیسرائیل پابەند بکات بە وەستاندنی هێرشەکانی سەر فەلەستین و لوبنان و ڕێز لە سەروەری ئێران بگرێت

TODAY NEWS

11 Nov, 12:03


پاش سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نرخی بیتکۆین بۆ زیاتر لە 82.000 دۆلار بەرز بویەوە.

#BITCOIN

TODAY NEWS

11 Nov, 10:12


پێسکۆڤ، وتەبێژی کریملن ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان پوتین و ترەمپ ڕەتکردەوە.

TODAY NEWS

10 Nov, 20:26


ترەمپ و پوتین پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ترەمپ هۆشداری دایە پوتین سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ئۆکرانیا

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕۆژی یەکشەممەی بە پشتبەستن بە کەسانی ئاشنای ئەو بابەتە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە پەیوەندی بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کرد و لەبارەی پەرەسەندنی ململانێکانی ئۆکرانیا هۆشداریی پێدا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، هەردوو سەرکردە باسیان لە گرنگی ئاشتی لە ئەوروپا کردووە، ترەمپیش ئارەزووی خۆی بۆ گفتوگۆی زیاتر دەربڕیوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر "چارەسەرکردنی دەستبەجێی شەڕی ئۆکرانیا".

TODAY NEWS

10 Nov, 10:34


ئەمڕۆ ئۆکرانیا گەورەترین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بۆ سەر مۆسکۆی ڕووسیا ئەنجامدا.

ڕووسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە لانیکەم 32 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستۆتە خوارەوە.

TODAY NEWS

09 Nov, 19:45


وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند هەوڵەکانی قەتەر بۆ نێوەندگیری لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ئێستادا "وەستاون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە لایەنەکانمان ئاگادار کردەوە کە قەتەر هەوڵەکانی لەگەڵ هاوبەشەکانی دەستپێدەکاتەوە کاتێک جددیەتی پێویست لەبەردەستدا بێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە داخستنی ئۆفیسی حەماس لە دۆحە نادروستن.

TODAY NEWS

09 Nov, 14:41


فرانس پرێس بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی:

قەتەر لە هەوڵەکانی نێوەندگیری لە غەززە دەکشێتەوە.

قەتەر دەڵێت نووسینگەی حەماس "چیتر ئامانجێکی خزمەتی نییە".

TODAY NEWS

09 Nov, 05:48


بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: ئەمریکا لەم دواییانەدا قەتەری ئاگادارکردەوە کە بوونی حەماس لە دۆحە چیتر "قبووڵکراو" نییە، دوای ئەوەی گروپەکە پێشنیارێکی ئەم دواییەی بۆ گرێبەستی بارمتەکان ڕەتکردەوە

دوابەدوای ئەمەش قەتەر 10 ڕۆژ لەمەوبەر داوای لە بەرپرسانی حەماس کرد وڵاتەکەی بەجێبهێڵن.

TODAY NEWS

08 Nov, 09:43


ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا:

ترەمپ بەڵێنی داوە کۆتایی بەو ململانێیە بهێنێت کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستیپێکراوە

ئێمە دەمانەوێت ئەو بەڵێنە جێبەجێ بکرێت و هەنگاوی ڕوون بنرێت بۆ ئەوەی ئیسرائیل بوەستێت.

ئێمە بانگهێشتی ترەمپمان کردووە بۆ سەردانی تورکیا و هیوادارین ئەو بانگهێشتە قبوڵ بکات

هیوادارین بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەمریکا، قەیرانی دەوروبەری ئۆکرانیا تێپەڕێنین

تورکیا پێشبینی دەکات ترەمپ واز لە دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل بهێنێت

TODAY NEWS

08 Nov, 08:53


ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکی هەنگاریا:

ئەمریکا دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ململانێکانی ئۆکرانیا دەکشێتەوە.

شەڕ کێشەیەکی توند و تیژە، ئۆکرانیا بەدەست شکستێکی سەربازییەوە دەناڵێنێت، ئەمریکییەکان بڕیارە لەم شەڕە بکشێنەوە.

زۆر شت لەسەر ترەمپ دەڵێن، بەڵام شتێک هەیە کەس گومانی لێناکات، ئەویش ڕقی لە شەڕە.

TODAY NEWS

08 Nov, 08:48


وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ هەڵمەتی "زۆرترین فشار" لە دژی ئێران نوێ دەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بە پێی ئەو کەسانەی کە لە پلانە سەرەتاییەکانیدا ئاگادارکراونەتەوە، لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی شەڕانگێزانە بۆ تێکدانی پشتیوانییەکانی تاران و بەرنامەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پلانی هەیە سزاکانی سەر #ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و فرۆشی نەوتی وڵاتەکەی ببڕێت.

ترامپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا ڕوانگەیەکی تاریکی بۆ ئێران گرتەبەر و ڕێککەوتنی شەش وڵاتی لەگەڵ تاران هەڵوەشاندەوە کە بە JCPOA ناسراوە و هەوڵی سنووردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی دەدا.

هەروەها ستراتیژی "زۆرترین فشار"ی سەپاند، بەو هیوایەی ئێران دەستبەرداری تەماحەکانی چەکی ئەتۆمی بێت و واز لە پارەدان و ڕاهێنان بەو شتانە بهێنێت کە ئەمریکا بە گروپی تیرۆریستی دەزانێت.

TODAY NEWS

08 Nov, 06:44


حوسییەکانی یەمەن بانگەشەی ئەوە دەکەن کە 12هەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لەجۆری MQ-9 Reaper UAV یان لە ئاسمانی یەمەن خستووەتە خوارەوە.

هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕیپەر نزیکەی 32 ملیۆن دۆلار تێچووەکەیەتی

TODAY NEWS

07 Nov, 20:08


کەناڵی ئێن بی سی لەزاری ترەمپ: تا ئێستا قسەم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا نەکردووە بەڵام پێموایە قسە دەکەین

لەگەڵ نزیکەی 70 سەرکردەی جیهان قسەم کرد و گفتوگۆکەم لەگەڵ نەتانیاهۆ زۆر باش بوو، هاوکات گفتوگۆم لەگەڵ زیلنسکی کردووە

TODAY NEWS

07 Nov, 20:02


بە پێی ڕاپۆرتی کان نیوزی ئیسرائیلی #ئێران دەستیکردووە بە گواستنەوەی سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ هێزەکانی بە وەکالەت لە #عێراق، ئەمەش وەک بەشێک لە "کۆمەڵەیەکی ستراتیژی" کە لە کاتی تۆڵەسەندنەوە و هەروەها ململانێیەکی درێژخایەن دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنرێت.

TODAY NEWS

07 Nov, 20:00


پۆتین ڕایگەیاند کە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی لەگەڵ ترەمپ

TODAY NEWS

07 Nov, 19:16


پوتین دەربارەی ترەمپ:

دەکرێت هەر هەڵوێستێکت هەبێت بەرامبەر بە ترەمپ، بەڵام لە کاتی هەوڵی تیرۆرکردنەکەدا دەرکەوت کە پیاوێکی بوێرە، تەنها ئەوە نییە دەستی بەرز بکاتەوە، وەک پیاوێک مامەڵەی دەکرد.

سەبارەت بە سیاسەتیش، پێم وایە لە خولی یەکەمیدا ڕاوەدوونراو بووە، ڕێگەی پێنەدراوە هەنگاوێک بنێت، ئێستا چی ڕوودەدات - هیچ بیرۆکەیەکم نییە. ئەوەی دەیکات پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە.

TODAY NEWS

07 Nov, 19:11


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکا پاڵپشتی زێلێنسکی دەکات ئەگەر بڕیار بدات دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا دەستپێبکات

TODAY NEWS

07 Nov, 12:12


سوهەیل شاهین، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی "تالیبان" لە قەتەر:

ئەفغانستان خوازیاری پەیوەندی سەقامگیرە لەگەڵ ئەمریکا لە سەردەمی ترامپدا و پێشوازی لە وەبەرهێنانی ئەمریکی دەکات لەم وڵاتە

ئەفغانستان پێشبینی دەکات ئەمریکییەکان بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە لە سەردەمی ترەمپدا لاببەن

TODAY NEWS

07 Nov, 12:10


سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەوجێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی F-15Eی فرە ڕۆڵی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە خێرایی لە بەریتانیا ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کران، دوای ئەوەی ئامادەکارییەکان بۆ هێرشێکی نزیک لە دژی ئیسرائیل لە ناوخۆی #ئێراندا بینراوە.

TODAY NEWS

07 Nov, 07:44


وۆڵ ستریت لەزاری سەرچاوەکانەوە دەڵێت تیمی ترەمپ خەریکی داڕشتنی “پلانی ئاشتی” نوێن بۆ ئۆکرانیا

— ڕاگرتنی ئاواتەکانی ئۆکرانیا لە ناتۆ بۆ ماوەی 20 ساڵ.

— دروستکردنی ناوچەیەکی نا سەربازی بەدرێژایی هێڵی پێشەوەی ئێستا، هاوکات بەبێ بونی سەربازی ئەمریکی.

— لەبەرامبەردا ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی چەک.

TODAY NEWS

06 Nov, 13:48


ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان: تەنها یەک شت کۆتایی بەم شەڕە دەهێنێت و ئەویش سەرکەوتن لە سەنگەری پێشەوەی جەنگە.

ئێمە چاوەڕێی کۆتایی هاتنی شەڕ ناکەین لە ڕێگەی سەرکەوتنی هیچ کردەیەکی سیاسییەوە.

کاتێک ئیسرائیل دەستدرێژیەکانی ڕاگرت، ڕێگایەک بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی حکومەتی لوبنانەوە دەبێت.

TODAY NEWS

06 Nov, 10:40


بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی نیویۆرک تایمز، بە کۆی 277 دەنگی کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکان، ترەمپ بە فەرمی وەک 47هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا

TODAY NEWS

06 Nov, 08:54


بزوتنەوەی حەماس:

ئێمە داوا لە ترەمپ دەکەین کە لە هەڵەکانی بایدن وانە وەربگرێت.

زیانی و سەرنەکەوتنی حیزبی دێموکرات باجی سروشتی هەڵوێستی تاوانکاریی سەرکردایەتییەکەی بەرامبەر بە غەززەیە.

TODAY NEWS

06 Nov, 08:32


نەتەنیاهۆ بۆ ترەمپ:

پیرۆزە گەورەترین گەڕانەوەی مێژوو!

گەڕانەوەی مێژوویی ئێوە بۆ کۆشکی سپی سەرەتایەکی نوێ بۆ ئەمریکا و پابەندبوونێکی بەهێز بە هاوپەیمانی گەورەی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا پێشکەش دەکات.

TODAY NEWS

06 Nov, 08:32


مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا:

کامالا هاریس "تەواو بوو".

ئامانجەکانی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت" بەدی دێت.

TODAY NEWS

06 Nov, 08:28


ترەمپ:

چیتر لە ماوەی خولەکەمدا شەڕ نابێت

من شەڕ دەست پێ ناکەم، شەڕەکان دەوەستێنم، ئێمە چوار ساڵ لەمەوبەر شەڕمان نەبوو، جگە لەوەی ئێمە داعشمان تێکشکاند.

TODAY NEWS

06 Nov, 07:42


ترەمپ:

ئێمە ئەمریکا چاک دەکەینەوە، ئەمە دەبێتە سەردەمی زێڕینی ئەمریکا.

من هەموو ڕۆژێک بۆ ئێوە و داهاتووتان دەجەنگم.

ئێمە سنوورەکانمان ڕاست دەکەینەوە، هەروەها مێژوومان تۆمار کردووە و چەندین ئاستەنگمان تێپەڕاندووە

ئەمە سەرکەوتنێکی سیاسییە کە وڵاتەکەمان پێشتر هاوشێوەی نەیبینیوە و سوپاسی گەلی ئەمریکا دەکەین بۆ ئەم شەرەفەی کە جارێکی دیکە منیان وەک سەرۆک هەڵبژاردەوە.

گەلی ئەمریکا خولێکی نوێی پێداین و زۆرینەمان لە ئەنجومەنی پیران وەرگرتەوە

TODAY NEWS

06 Nov, 07:31


ترەمپ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا سەرکەوتنی بەدەستهێناو کۆی دەنگەکانی گەیشتە 267

TODAY NEWS

06 Nov, 06:59


ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تا ئێستا:

ترەمپ 248

هاریس 214

ژمارەی دەنگی خەڵک:

ترەمپ 67.3 ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە

هاریس 62.3 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە

بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکەدا، پێویستە هەر کاندیدێک پشتیوانی لانیکەم 270 نوێنەر مسۆگەر بکات.

TODAY NEWS

06 Nov, 06:54


ترەمپ سەرکەوت!

مێزی بڕیارەکانی فۆکس نیوز پێشبینی کرد کە دۆناڵد ترەمپ دەبێتە 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا.

TODAY NEWS

06 Nov, 03:12


ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تا ئێستا:

ترەمپ 198

هاریس 99

ژمارەی دەنگی بەدەست هاتوو:

38.9 ملیۆن دەنگ بۆ ترەمپ

34.38 ملیۆن دەنگ بۆ هاریس

ترەمپ لە نێوان 8 ویلایەتی گرنگ و سەرەکیدا پێشەنگە و پێدەچێت ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بێت.

TODAY NEWS

05 Nov, 20:03


پێشبینی دەکرێت ترەمپ لە زۆربەی ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان پێشەنگایەتی بکات.

بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکەدا، پێویستە هەر کاندیدێک پشتیوانی لانیکەم 270 نوێنەر مسۆگەر بکات.

TODAY NEWS

05 Nov, 19:25


نەتانیاهۆ، گالانت کە وەزیری بەرگری ییسرائیل بوو لە کارەکەی دوورخستەوە و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کاتز وەک وەزیری بەرگری و گیدیۆن سار وەک وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرد.

TODAY NEWS

05 Nov, 16:41


شەش فڕۆکەی بۆمب هاوێژی ئەمریکا (USF B-52) لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە قەتەر جێگیرکراون.

TODAY NEWS

04 Nov, 19:45


ماڵپەڕی والای ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ ئەگەری هێرشێکی نزیک و بەهێزی #ئێران بەرز دەکاتەوە

هاوکات بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، لە ئێستادا ڕاوێژکارییە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی خۆپارێزی پێشوەختە بۆ سەر ئێران لە ئارادایە.

TODAY NEWS

04 Nov, 18:18


کەناڵی 14ی ئیسرائیلی: ئیسرائیل بیر لە دەستپێکردنی هێرشی پێشوەختە بۆ سەر #ئێران دەکاتەوە

دەزگا ئەمنییەکان پێیان وایە #ئێران سوورە لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل

ئیسرائیل لە لوتکەی ئامادەکاری بەرگریدایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران، وەڵامی ئیسرائیل بۆ هەر هێرشێکی ئێران بەهێزتر دەبێت لە جاری ڕابردوو

TODAY NEWS

04 Nov, 17:30


چوار سەرباز و تانکێکی مێرکاڤای ئیسرائیل کەوتنە بۆسەی بۆمبەکانی چەکدارانی حەماس

TODAY NEWS

03 Nov, 20:02


کەناڵی 14ی ئیسرائیلی: خەمڵاندنەکان لە ئیسرائیل ئەوەن کە #ئێران وەڵامی هێرشەکە دەداتەوە، پرسیارەکەش سەبارەت بە کاتی و شێوازی جێبەجێکردنیەتی.

بازنە ئەمنییەکان مەزەندە دەکەن کە کاردانەوەی ئێرانی بەبێ گوێدانە وادەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەبێت

ئێرانییەکان ڕێنماییی گروپە چەکدارەکانیان بە تایبەت لە #عێراق دەرکردووە بۆ ئەوەی هێرشەکانیان زیاتر بکەن

TODAY NEWS

03 Nov, 11:53


علی فەدەوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران: بەدڵنیاییەوە سێیەم ئۆپەراسیۆنی پەیمانی ڕاستگۆیی جێبەجێ دەکرێت، بەڵام وردەکارییەکانی ناتوانرێت باس بکرێت

TODAY NEWS

03 Nov, 10:49


مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا:

ئەگەر ترامپ سەربکەوێت ناتوانێت شەڕی ئۆکرانیا ڕابگرێت و ئەگەر هەوڵیش بدات لەوانەیە تیرۆر بکرێت.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا هیچ شتێک بۆ ڕووسیا ناگۆڕێت

TODAY NEWS

03 Nov, 08:19


جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمریکا:

ئەگەر کامالا هاریس لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامەکە قبوڵ ناکات. دەبێت بۆ ئەمە ئامادەبین.

TODAY NEWS

28 Oct, 19:06


کەناڵی 13ی ئیسرائیلی: خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و ئەنجومەنی وەزیران چەندین بژاردەیان تاوتوێ کرد بۆ وەڵامدانەوەی بە ئامانجگرتنی ماڵی نەتانیاهۆ

ئیسرائیل لە وەڵامی بە ئامانجگرتنی ماڵی نەتانیاهۆ هێرشێکی دیکە بۆ سەر #ئێران تاوتوێ دەکات

TODAY NEWS

28 Oct, 17:58


ناتانیاهۆ: ئێمە لەبەردەم تەحەدایەکی جیاوازداین کە هەڕەشە لە ئێمە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمو جیهان دەکات

ئێران هەوڵی پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی دەدات بە ئامانجی لەناوبردنی ئێمە و خاوەنی موشەکی دوور مەودای کیشوەربڕە

ئێران چەکی کوشندە بۆ بریکارەکانی دابین دەکات، ئێمەش لە ڕێگایدا وەستاوین و پلانە خراپەکانی پوچەڵ دەکەینەوە

ئەگەر ئیسرائیل بکەوێت، هەمو جیهان دەڕوخێت، ئێمەش نادۆڕێین، و بۆ هەموو مرۆڤایەتی شەر دەکەین

هەموو بارمتەکانمان نەگەڕاندووەتەوە، بەڵام زیندوو و مردوو دەگەڕێنینەوە

کارگە گەورەکانمان لە #ئێران بەئامنج گرت، سوپاسی هاوپەیمانەکانمان دەکەم، کە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات، بۆ بەردەوامی هاوکارییەکانیان

ئێمە دەمانەوێت ئێران باجەکەی بدات و نەهێڵێت ببێتە دەوڵەتێکی ئەتۆمی

پێشتر عەرەب دەیانویست لەناومان ببەن، بەڵام لەگەڵ #میسر و ئوردن و لەم دواییانەشدا لەگەڵ 4 وڵاتی عەرەبیدا ئاشتیمان ئەنجامدا

ماڵی ئێمە وەکو تۆڕی جاڵجاڵۆکە نییە، بەڵکو لە پۆڵا دروستکراوە

ئێمە نەسروڵامان کوشت و ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بڵێ ئێمە وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکەین

ئەم شەڕە هاوشێوەی شەڕی سەربەخۆییە، بەو پێیەی ئێمە دژی 7 قەوارەی تیرۆریستی وەستاوین

TODAY NEWS

28 Oct, 10:20


ئانالینا باربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە چین، بەڵام وەک دەردەکەوێت پێشوازیەکی گەرمی لێناکرێ.

TODAY NEWS

28 Oct, 09:11


فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئێران: دەرئەنجامە تاڵەکان چاوەڕوانی ئیسرائیل دەبن

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەو کارە ناشەرعی و نایاساییەی ئیسرائیل نیشانەی هەڵە حیسابکردن و بێدەسەڵاتی ئیسرائیلە لە بەرەکانی شەڕ لەگەڵ بەرەی خۆڕاگری، کە لێکەوتەی تاڵی بۆ ئیسرائیل دەبێت.

TODAY NEWS

28 Oct, 08:46


موشەکی ژێردەریایی نوێی حوسییەکانی یەمەن: ئەلقاریعە.

TODAY NEWS

27 Oct, 17:55


سەرچاوە عەرەبییەکان باس لەوە دەکەن کە دوو فڕۆکەی شەڕکەری جۆری سو-35 بە هەڵوەشاوەیی دەگەیەنرێنە ئێران و لەلایەن پسپۆڕانی ڕووسییەوە کۆدەکرێنەوە

TODAY NEWS

27 Oct, 16:02


بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، هەڵسەنگاندنەکان لە ئیسرائیل بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری دەریدەخەن کە ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە.

TODAY NEWS

27 Oct, 16:00


پزیشکان: وەڵامێکی گونجاو بۆ دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی دەدەینەوە

گەلی ئازیزمان, سیستەمی کۆماری ئیسلامی لە 45 ساڵی ڕابردوودا نیشانیان داوە کە هەرگیز لە بەرامبەر هیچ دەستدرێژکارێک شکست ناهێنن.

ئێمە داوای شەڕ ناکەین و بەدوایدا ناگەڕێین، بەڵکو بەرگری لە مافەکانی نەتەوەکەمان و وڵاتەکەمان دەکەین و وەڵامێکی شیاو بۆ دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەدەینەوە، ئێران مافی خۆیەتی وەڵامی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بداتەوە.

TODAY NEWS

27 Oct, 11:05


سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت: "ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە هێرش بکاتە سەر ئێران، بەڵام ئێران مافی بەرگریکردنی نییە".

TODAY NEWS

27 Oct, 10:05


ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: ئێمە لە لوتکەی شەڕێکی وجودی درێژخایەن و سەختداین و تێچووی قورس و پڕ لە ئازارمان بەسەردا دێت

چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی کۆتاییین لە ڕووداوەکەی نزیک بنکەی گلیلۆت، هەموومان سوورین لەسەر ئەوەی بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێین کە هەوڵی کوشتنمان دەدەن.

شەڕەکە بەسەر ئێمەدا سەپێندرا، ئێستاش لە 7 بەرەدا شەڕی لەگەڵ دەکەین، تێچووی قورسیش بەسەر دوژمنەکانماندا دەسەپێنین.

TODAY NEWS

27 Oct, 09:55


دوای ئەوەی بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە وێستگەیەکی پاسدا لە باکووری تەلئەبیب، نزیکەی 6 کەس کوژران و نزیکەی 50 کەس بریندار بوون کە زۆربەیان سەربازان لە یەکەی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل

TODAY NEWS

27 Oct, 08:24


خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران: ئیسرائیل لە حیساباتەکانیدا هەڵەی کرد.

کاربەدەستانی ئێران دەبێ باشترین ڕێگاکان بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی ئێران بە ئیسرائیل دیاری بکەن.

TODAY NEWS

27 Oct, 06:40


قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر #ئێران بۆ ئەم قەوارە گۆڕاوە بۆ زیانێکی تر

مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین و وەڵامدانەوەی هێرشی ئیسرائیل حەتمی و دڵنیایە

TODAY NEWS

26 Oct, 21:02


پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران: با دوژمنان بزانن کە گەلی ئازامان لە بەرگری لە خاکەکەیان چاونەترس وەستاونەتەوە و بە حیکمەت و زیرەکی وەڵامی هەموو گەمژەییەک دەدەنەوە.

TODAY NEWS

26 Oct, 20:41


لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی چوار سەربازی ئێرانی، تابلۆیەک بە زمانی عیبری و فارسی لە گۆڕەپانی فەلەستین تاران دانرا کە لەسەری نووسرابوو: "گەردەلولێکی دیکە لە ڕێگایە...".

TODAY NEWS

26 Oct, 16:58


محمد باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتیی ئێران:

هێرشی ڕژێمی زایۆنی به ئامانجی سیستەمی ڕاداری سنووری له پارێزگاکانی ئیلام و خوزستان و دەوروبەری تاران، زیانی به بەشێک له ڕادارەکان گەیاند.

ئێمە مافی ئەوەمان هەیە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بدەینەوە.

TODAY NEWS

26 Oct, 14:45


ڕاپرسی کۆتایی سی ئێن ئێن لە سەرانسەری ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی

🔴 دۆناڵد ترەمپ - 47%
🔵 کەملا هاریس - 47%

TODAY NEWS

26 Oct, 13:46


تورکیا دەڵێت لە بەرامبەر هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی توساش لە ئەنقەرە، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی تورکیە لە دژی یەپەگە/پەکەکە لە سوریا بەردەوامەز فڕۆکەکانی تورکیا تورکیا بینای ئاسایشی یەپەگە/پەکەکە لە عامودەی حەسەکە کردە ئامانج.

TODAY NEWS

26 Oct, 12:10


پاشسماوەی پارچەی سوتەمەنی مووشەکی بالیستیکی ئاسمانی ئیسرائیل کە ئێرانی کردۆتە ئامانج لە سەڵاح الدین لە عێراق دۆزرایەوە.

پێدەچێت مووشەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە هەڵدرابێت.

TODAY NEWS

26 Oct, 12:02


مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات: جەخت دەکەمەوە هێزی ئێمە لە هێرشەکەی ئەنقەرەدا بەشدار نەبوون، بەڵام تورکیا هێرشی کردە سەرمان؛ تائێستا 17 کەسمان شەهید بوون و 48 کەسی دیکەش بریندارن.

TODAY NEWS

26 Oct, 08:35


نەخشەی FIRM ی ناسا چەند خاڵێکی سەربازی ئێرانی دیاری کردبوو کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج. پێدەچێت سیستەمێکی بەرگری هاوک لەلایەن ئیسرائیلەوە لە باشووری تاران لێیدرابێت.

TODAY NEWS

26 Oct, 08:12


کارگەیەک لە کۆمەڵگەی پیشەسازی شەمس ئاباد لە باشووری تاران بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراوە.

بەگوێرەی ئاماری سوپای ئێران لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا دوو سەرباز کوژراون.

TODAY NEWS

26 Oct, 07:39


حکومەتی ئێران: هێرشی ئیسرائیل زیانێکی سنوورداری لێکەوتەوە و شانازی بە تواناکانی بەرگری وڵاتەکەمان دەکەین

ئیدیعای سوپای ئیسرائیل بۆ بە ئامانجگرتنی 20 خاڵ لە ئێران، ناڕاستە؛ تا ئێستا هیچ ناوەندێکی سەربازیی سپای پاسدارانی ئێران لە تاران نەکراوەتە ئامانج

TODAY NEWS

26 Oct, 07:35


ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە سێ سەرچاوە، ڕاپۆرتی دا کە ئیسرائیل داوای لە ئێران کردووە وەڵامی هێرشەکانی دوێنێ پێش ئەم هێرشەی بەیانی زووە نەداتەوە.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە پەیامەکەی ئیسرائیل لە ڕاستیدا هەوڵێک بووە بۆ سنووردارکردنی ئاڵوگۆڕی هێرشەکان و ڕێگریکردن لە گرژییە فراوانترەکان.

TODAY NEWS

26 Oct, 07:32


ڕیکاپ: ئیسرائیل لە ئێرانی داو تەنها سەرنجی لەسەر ئامانجە سەربازییەکان بوو.

— نزیکەی 20 دامەزراوەی بەرهەمهێنانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،
— دامەزراوەکانی بەرگری ئاسمانی و...
— بنکەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

— ئێران پشتڕاستی کردەوە کە “زیانێکی سنوورداری بە هەندێک شوێن” گەیشتووە.

— لە کاتێکدا بەڵگەی ڤیدیۆیی/وێنە سنووردارە، پێشبینی دەکرێت وێنەی مانگی دەستکرد بەم زووانە تەواوی ڕادەی لێدانەکان ئاشکرا بکات.

TODAY NEWS

26 Oct, 07:18


سعوودیە و عمان بەئامانجکردنی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە شەرمەزار دەکات و بە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکە و پێشێلکردنی یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەکان دەزانێت

TODAY NEWS

26 Oct, 02:58


چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەکان لە تاران و کەرەج بیسترا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە شوێنە سەربازییەکانی ئێرانی کردۆتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل کەمترین وردەکاری لەبارەی ئەو هێرشانەی لە تۆڵەسەندنەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لەم مانگەدا ئەنجامی داوە، تەنیا ئەوە نەبێت کە بە "وورد" و ئامانجی "ئامانجە سەربازییەکانی ئێران" وەسفی بکات.

هێرشەکەی ئیسرائیل لەسەر "ئامانجە سەربازییەکان بوو کە مووشەکیان تێدا دروست دەکرێت یان ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێت، هەروەها سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران". بە وتەی کەسێکی ئاگادار لەو بابەتە، هێرشەکە زۆر بەربڵاو دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت چەند شەپۆلێکی دیکە دروست ببێت. ئەو کەسە ئاماژەی بەوەشکردووە، شوێنە ئەتۆمییەکان و ژێرخانی وزە ناکرێنە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە چەند بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی ئەوتۆ نییە و سیستەمی بەرگری بەشێوەیەکی باش کاری کردووە

TODAY NEWS

25 Oct, 16:15


سوپای ئیسرائیل دەستی کردووە بە ڕاگواستنی دانیشتوانی جەبالیا بۆ باشوری کەرتی غەززە