تێڕوانین @terwanin1 Channel on Telegram

تێڕوانین

@terwanin1


صلی الله علیە وعلی الە حق قدرە ومقدارە العظیم

تێڕوانین (Kurdish)

تێڕوانین یەکێکە لە کانالەکانی تێڕوانییەوە لە تەلێگرامەوە. ناوی کانالەکە، "terwanin1" چۆنێتی یەکەمان بۆ زانیاری و داواکاری ئەمانە. کانالەکە لە زمانی کوردی بەشدارییان میکەینەکەی سودیهە. لە کانالەکە، پەیوەندی ئەو هاوکارانەی باشتری پەیوەندیداری ئەمانە. ئەم کانالەکە بۆ هەموو ئەوانەی کە پەندی خۆیان بەرز و باشە بکەن و زانستییەکانی زۆربێژییەکان بڕوانین. بە هاوکاری ئەم کانالەوە، دەتوانن لەسەر دیاریکراویان بەسەرخۆشییەکانی بچیتوانن بەڵێین. تێڕوانین کانالێکی ژمارەیەک لە تەلێگرامەوە کە دەتوانێت جیاوازی سودی کوردی و دانیانی خۆشەکانی زۆربێژییەکان بکە.

تێڕوانین

17 Jan, 20:38


ئامانجی جەنگاوەر ئەوەیە کە بەردەوام لەبیریا بێت کە مردن بکاتە ئەرکی سەرەکی خۆی و ئازادیش بەو مانایە بێت لای کە ئامادەبێت بۆ ڕۆشتن لەو ساتەی کە ژیان بەهایەکی بەرزی نامینێت

مخلص حتى الموت“ إدوارد جون بوينتر
#تێڕوانین

تێڕوانین

16 Jan, 15:33


"لە تەنیشت ڕەوتە گەورەکانی ئەم جیهانەدا، هێشتا پیاوانێک هەن کە ڕەسەن و چەسپاون و لە 'زەوییە چەسپاوەکان'دا جێگیر بوون. بەزۆری ئەم کەسانە نامۆن و دوورن لە هەموو جۆرەکانی ناوبانگ و کولتوری مۆدێرن. ئەوانە ئەهلی شاخ و دێهاتن و سەر بەم جیهانە نین". هەرچەندە بەسەر زەویدا پەرش و بڵاون، و زۆرجار بە ڕووکەش یەکتر پشتگوێ ئەخەن، بەڵام بە شێوەیەکی نەبینراو یەکگرتوون لە ڕۆحیەتدا و "زنجیر"ێکی نەشکاو پێکدەهێنن، بەهۆی ئەم پیاوانەوە توڕاسیەت و عەقڵیەتی عیرفانی و باڵا سەرەڕای هەموو شتێک زیندووە، بڵێسەی ئاگرەکە بە نهێنی دەسوتێت، هێشتا جیهان بە جیهانی باڵاوە بەستراوەتەوە ئەمانە پارێزەرانی جیهانن ".

-#یولیوس_ئیڤۆلا

تب: ئەو کەسانەش ئەولیاکانی خوای تەعالان، کە بەبۆنەی ئەوانەوە هێشتا خێر لەناو خەڵکدا ماوە و خوای گەورە جیهانی لەناو نەبردووە.

#توڕاسیەت #تەسەوف

تێڕوانین

15 Jan, 23:18


بە ڕۆژ زیندەی جەماعەت بێت
بەشەو مات و موجەڕەد بێت

#نالی

تێڕوانین

15 Jan, 20:58


#ئاگربەستی_غەززە

تەکبیرەکان لە مزگەوت و مەزارگەی ئیمامی گەورە أبي حنيفة النعمان -رضي الله تعالىٰ عنه-

منطقة الأعظمية، بغداد
١٥ رجب ١٤٤٦هـ

تێڕوانین

14 Jan, 22:19


ئەولیاکانی خوا ئەوانەن کە خوامان پێ ئەناسێنن
ئەولیاکانی خوا گەنجینەی وجوودن
خوای گەورە گەنجینەی زۆری هەیە
کلیلەکانی پیاوانی مەردن
ئەوانە کلیلی گەنجینەکانی خوان
وە کلیلی گەنجینەکانی گەورەمان پێغەمبەرن صلی الله علیە وسلم
ئەو گەنجینانە!
بەڵام ئەوان گەنجینەن بە دڵ و ڕۆحیان
بەڕووکەش ئەیانبینیت وەک خاک وان
وەک کەسانی تر وان بەڵام..؟
چەندە جیاوانی هەیە لە نێوان ئەڵماس
یان بەردەگران بەهاکان لەگەڵ بەردەکانی ترا
هەموویان بەردن بەڵام جیاوازین هەیە

#حەزرەتی_باوە_گیانم
#جەنابی_شێخ_بابە_طاهیر
#محمد_الزبير_حساني

تێڕوانین

14 Jan, 21:18


نالی لەم دێڕە شیعرەیدا دڵنەوایی دایکی ئیمانداران "عائیشە" سەلامی خوای لێ بێ ئەداتەوە کە هەرگیز دڵتەنگ نەبی بەو درۆو بوختانانەی کە شیعەی ڕافیزەو حەسود بۆت هەئەبەستن، چونکە ئەمە دونیایە، هەروەک چۆن پیشەی سەگ وەڕینە، ئاواش پیشەی شیعە درۆو بوختان کردنە.
واتە شیعەی چوواندووە بە سەگ، بەڵکو سەگ زۆر لەوان باشترو بە وەفاترە، چون سەگ هەرگیز خیانەت لە خاوەنەکەی ناکات، بەڵام شیعە بوختان بۆ خێزانی پێغەمبەر ـ صلی الله علیه وسلم ـ و دایکی ئیمانداران هەڵدەبەستن و دەڵێن زینای کردووە!
بەڵام سەیرکەن! خوا چۆن زەلیلی کردوون و وای لێکردوون تا قیامەت خۆیان حەددی بوختان لەخۆیان دەرکەن، هەر بە قامچی نا، بەڵکو بە زنجیرو شمشێر

تێڕوانین

14 Jan, 21:15


نالی ئەفەرمێت:
''عاجز مەبە هەرگیز لە درۆ و ئیفکی حەسوودان
دونیایە ئەبێ سەگ بوەڕێ شیعە بکا سەب''

#نالی
#شیعە_گەرایی
#تێڕوانین

تێڕوانین

14 Jan, 20:29


Live stream started

تێڕوانین

14 Jan, 16:13


الصمــت ایــضاً لە صوت
لکـنە، بحاجة الی روحِِ تفــهمـە
.

بێدەنگیش دەنگی هەیە
بەڵام، پێویستی بە ڕۆحێک هەیە
بۆ ئەوەی لێی تێبگات.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تبریزی
#دلیل
#بەلگە

تێڕوانین

14 Jan, 12:09


ئەرکی پیاو دژایەتی کردنی ژنانە لەئەگەری هەر " لادانێک کە مەبەست پێی شێواندی کۆمەڵگا بێت یان لادان بێت لە " مێینە"ی خۆی.

#يوليوس_إيفولا

تێڕوانین

13 Jan, 21:51


قەصیدە

تێڕوانین

13 Jan, 13:58


خالق الزمان لا يكون في زمان.

تێڕوانین

13 Jan, 10:58


هەموو کەسێک ئازایە کاتێک مەترسی نامینێت

#وتە

تێڕوانین

12 Jan, 22:33


هەستەکەم ئەوانەی کە جموری ڕیاڵ بوون ئیجتیهادێکی سەریعیان بۆهات

تێڕوانین

12 Jan, 22:30


کاتێک تاقەتی کرێکاریت نییەو ئەتەوێت ببیتە مەلا😅

ئەمەش بەرهەمی سۆشیاڵ میدیاو عەوام خانەکەی وەهابیەت

تێڕوانین

12 Jan, 21:48


https://t.me/Qadhi_Qudhat/37

تێڕوانین

12 Jan, 19:48


چێژ لە نەبوونی ئازار زیاتر نییە.

-شۆپنهاوێر.

تێڕوانین

04 Jan, 14:37


من تێبینیی سیفەتێکی تایبەتم لە خانماندا کردووە، وەخێتک کە ئافرەتێک لە مەسەلەیەکدا خەتابارە، وای پێباشە کە سەرەتا بە میهرەبانی و ستایش و نازکێشان بەرانبەرەکەی شل بکات، جا دوای دان بە تاوانەکەیدا بنێ و داوای لێبوردن بکات.

دۆستۆیڤسکی

سرنج: ئافرەت تەبعی وایە کاتێک شتێکی بەسەرا ئەشکێتەوە هەوڵ ئەدا لەسەر خۆی لابدا ئەگەر نەیتوانی ئەوە ئەیەوێت بە گریان یان بە شتێکی تر دڵی بەرامبەر نەرم بکات بۆ ئەوەی داوای لێبوردنی لێبکات دڵی بەرامبەر بەدەس بهێنێتەوە

تێڕوانین

04 Jan, 11:55


مۆدێرن تایبەتمەندییەکی ڕێژەیی هەیە بۆ شتەکان، لەسەر بنەمای ژمار و زۆری ئیعتیباریان بۆ دادەنێت.

ئەمەی کە دەیبینن کرێکاری یەکێک لە کانەکانی خەڵوزە لە ئەمریکا لە سەرەتاکانی سەدەی20.
بەم جۆرە دەیانخستنە ناو قەفەسەوە تا وەك ڕافیعە بەکاریان بهێنن بۆ بەرزکردنەوەۍی خەڵوز.

زۆرینەیان خەڵکی ئیرلەندان.

لە هیچ سەردەمێکدا بە هێندەی سەردەمی زاڵی سیستمی مۆدێرنە، مرۆڤ بێنرخ تەماشا نەکراوە. سروشتیش وایە هەر شتێك لە ڕوی ژمارەوە زۆر بوو، بەها مەعنەوییەکەی لەدەست دەدات.
بهێنە پێش چاوی خۆت، ئەگەر لە زێڕ لە ڕوی زۆرییەوە - هاوشێوەی بەرد بوایە، ئایە هەمان نرخی دەبوو لەلای مرۆڤ تا بەکاریببات بۆ دیاریکردنی بەهای شتومەك؟!
بە دڵنیاییەوە نەخێر، ژمارە و کوالێت پێچەوانە ئاڕاستەن، هەتا یەکیان زیاد بکات ئەویدی کەم دەکات.

#سادات
#ڕەسەنایەتی
#وێنەیەکی_مێژووی

تێڕوانین

04 Jan, 11:20


هەرکەسێک ئیرادەی خۆی بۆ شوێنکەوتنی چێژە جەستەییەکان تەرخان بکات، ئەوە وەک ئاژەڵ ئەخواو دەخواتەوە، وە ئەو کەسە بۆ ئاستی ئاژەڵ دابەزیوە و دەبێتە: کەسێکی تەماحکار وەک گا، یان وەک بەراز خۆڕسک دەبێت، ، یان وەک وشتر ڕقاویە، یان خۆبەزلزانە وەک پڵنگ، یان وەک ڕێوی شەهوەتبازە، یان وەک شەیتان هەموو ئەمانە تێکەڵ دەکات.

#ئیمامی_غەزالی
#ميزان_العمل

تێڕوانین

03 Jan, 20:16


مردن گەورەترین نیعمەتی خودایە بۆ ئینسان

#سوقڕات

تێڕوانین

03 Jan, 20:16


کەرامات؛ بۆ کەر مەگێڕنەوە، با گاڵتەتان پێنەکرێت.
ئەو خەڵکە زۆر لەوە نزمترە لە سەرو ماددەوە باوەڕی بە شتێك مابێت.
چیرۆکی یارانی ئەشکەوت و کراسەکەی یوسف و مردنی سەد ساڵەی عوزەیر ئەگەر لە قورئاندا نەهاتبا دەیانوت خورافەت و درۆودەلەسەی سۆفییەکانە زیادیان کردووە بۆ دین.

«فاقصص القصص»لە قورئاندا هاتووە باو گیان، بەڵام تۆ زۆر لەوە نزمتری، کە لەو بابەتانە حاڵیبیت، چونکە قسە گەلێکن لەگەڵ دڵدا دەکرێن نەك لەگەڵ گوێ.

ئەم موسوڵمانە مۆدێلانە هەر پەروەردەی مەدرەسە فەلسەفییەکەی دیکارد، خەڵك بە موبتەدیع و هاوردەکەری ئەفکاری نەشاز بۆ دین تاوانبار دەکەن کەچی خۆی (بالقوة) باوەڕی وایە«هو یفکر إذا هو موجود».

حەزرەتی مەولەوی دەفەرموێت:

ئینکاری ئەحواڵ ئەولیای کیبار
نەفی کەرامات ئەحـراری ئەبرار
بە فەرمودەی چەن شوھبی ثاقبة
یـــــؤدي الـی سـوء العــــاقـبـة
چ عەجەب لە قەول ئەهلی نەفسانی
خۆی نەیبوو تۆیچی هەروەک خۆی زانی

#تەپاوتلی_مۆدێرنە
#هەڵوێستە
#کەرامات

تێڕوانین

03 Jan, 15:26


نە بە تەواوەتی واز لە دنیا بهێنێت و، نە شەهوەتەکانیشی بە تەواوەتی لە بێخ بهێنێت. دنیا بە ئەندازەی پێویست دەست بخات. شەهوەتەکانیش ئەوانەی لە گوێڕایەڵی شەرع و عەقڵ دووری دەخەنەوە وازیان لێ بهێنێت. نە شوێن هەموو شەهوەتەکانی بکەوێت و نە وازیش لە هەموویان بهێنێت. بەڵکو شوێن هاوسەنگی بکەوێت و هەموو شتێک لە دنیادا وەلا نەنێت و، هەوڵی بەدەستهێنانی هەموو شتێکیش نەدات، بەڵکو مەبەستی دروستکردنی هەموو ئەو شتانەی لە دنیادا هەن دەزانێت و بە ئەندازەی ئەو مەبەستەی بۆی دروستکراون دەستیان پێوە دەگرێت، ئەوەندە قوت چنگ دەخات کە لاشەی پێ بەهێز بکات بۆ عیبادەت. ئەوەندەش شوێنی حەوانەوەی دەوێت کە لە دز و سەرما و گەرما بیپارێزێت، جل و بەرگیش بە هەمان شێوە. هەتا ئەوەندەی دڵ لە سەرقاڵییەکانی لاشە قوتار دەبێت ئیدی بەوپەڕی ویستەوە ڕوو دەکاتە خوا و بە درێژایی تەمەنی بە زیکر و فیکرەوە خەریک دەبێت. بەردەوامیش دەست بە یەکسانی و میانەگیرییەوە دەگرێت لە شەهوەتەکاندا بۆ ئەوەی سنوری وەرع و تەقوا تێنەپەڕێنێت.

بۆ ئەوەی وردەکاری ئەم یەکسانییەش بزانێت پێویستە شوێن تاقمی ڕزگاربوو بکەوێت کە خۆی لە هاوەڵاندا دەبینێتەوە. ئەوان پرۆگرامێکی هاوسەنگیان هەبوو. دنیایان بۆ دنیا نەدەویست و بۆ دینیان بوو. بە تەواوەتیش وازیان لە دنیا نەدەهێنا. لە کارەکانیاندا زیادەڕەوی و کورتبڕی نەبوو، بەڵکو میانەگیر و هاوسەنگبوون و ئەم دوو شتەش خۆشەویسترینن لای خودا.

#ئیمامی_غەزالی
#إحياء_علوم_الدين،.

تێڕوانین

03 Jan, 11:31


( مەولانا ئەفەرمێت: تۆبەکردنش تۆبەی گەرەکە)

سرنج: سڕی سەقتی عەرزی شێخ جونەیدی بەغدادی کرد پێی فەرموو قوربان کاتێک ئینسان تۆبەی کرد دەبێت بیر لە گوناحەکانی بکاتەوە فەرموویی نەخێر
وتی قوربان بۆ فەرمووی: بیری پیسی لەکاتی پاکیا پیسیە
(بیری جەفاو بێوەفایی لەکاتی وەفاو صەفادا جوزئی بێوەفایی و جەفایە)

مەولانا بۆیە ئەفەرمێت تۆبە بکەن لە تۆبە:
بۆنمونە کابرایەک مشکیلەیەکی هەبوە گوناحێکی کردوە نابێت بیری لێبکاتەوە چوونکە دووبارە ئەگەرێتەوە بۆ ناویی تەواو لایبەرە

( عوڕەفا قسەیەکی زۆر جوانیان هەیە ئەفەرموون: ئەوەی چوە تازە چوە ئەوەی نەهاتوە هێشتا نەهاتوە )

#مەولانای_ڕۆمی
#مثنوی_معنوی
#تێڕوانین

تێڕوانین

02 Jan, 13:32


یەکەم زنجیرە وتارمان بۆ ناساندنی توراس بە ناونیشانی (تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ)، لە نزیکترین کاتدا دەست بە بڵاوکردنەوەی دەکەین.

پێڕستی بابەتەکان:

◉ پێگەی ئەمریکا لە جیهانی نوێدا
◉ ئەگەر شوێنکەوتەی ئێمە نەبیت ئەوا شارستانیەتت نییە، مافی سەروەریت نییە (دەسەڵاتی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەسەر هەمووان دا)
◉ سەرکوتکردنی هزرە ناڕۆژئاواییەکان
◉ شکستی دژە ڕۆژئاوایی سادەیی (هزری جیهادی و بیردۆزی پلانگێڕی بە نموونە)
◉ ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی واقعی ئەمڕۆ
◉ توراسی بوون و دژایەتیی فەلسەفە و سیاسەتی ڕۆژئاوا
◉ جیهانبینیی توراسی بەشێوەیەکی گشتی

تێڕوانین

01 Jan, 09:58


ژن کاتێک بێ کەم و کوڕیە کە شوێن ڕێنمایی " ئاڕاستە" ی پیاوەکەی بکەوێت

#تێڕوانین

تێڕوانین

01 Jan, 08:18


https://t.me/Sadat_Platform

کەناڵی سادات لەلای خۆتان زیادکەن، لێرەوە گرنگی بە ڕەسەنایەتی دەدرێت.

لینی فەیدبوك

https://www.facebook.com/share/p/1F17a6VrU8/

تێڕوانین

01 Jan, 08:18


پوختکردنەوەی مەنهەجی چالاکی و ئامانجی ئەم سەکۆیە لە چەند خاڵێکدا، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١- پڕۆژەیەکی ئەکادیمی نییە، بەو مانایەی خۆمان پابەند ناکەین بەوەی پۆستەکانمان بە زمانێکی وشک و ئاڵۆز بێت و لە چوارچێوەیەکدا بێت کە داڕێژراوی ئەکادیمیای مۆدێرنەیە، بەڵکو هەر ئامراز و زمانێکی گونجاو بەکاردەهێنین بۆ گەیاندنی پەیامەکانمان.

٢- هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ ناساندنی توراسی باڵا و ڕەسەنایەتی و بەدیاریکراوی ڕاوەستانە لەسەر مەنهەجی ئەهلی سوننەت، و ڕەخنەگرتن لە مۆدێرنە، ئەمەش بەپێی خاڵی یەکەم بە زمانێکی نێوەندگیر لەنێوان زمانی ئاڵۆزی کتێبە مەعریفی و ئەکادیمییەکان، و زمانی خەڵکی ئاسایی، لەپێناو ئاسان کردنی بابەتەکان بۆ تێگەیشتن.

٣- ناساندنی فەلسەفە و دنیابینییە جیاوازەکان و گێڕانەوەیان بۆ بنەماکان، هەروەها دەرخستنی دەرهاویشتەکانیان بۆ ڕوون بوونەوەی خاڵی لێکچوون و لێکنەچوونی نێوان مەنهەجی توراسیی ڕەسەن و هەریەک لە دنیابینییە جیاوازەکان.

٣- خوێندنەوەی ڕووداوە گرنگە نێودەوڵەتییەکان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی کوردی بە تایبەت، لە هەر بوارێک لە بوارەکان، لەپێناو گرێدانەوەی بابەتە پوخت هزرییەکان بە ڕووداوە ماددییەکانی ناو ژیانی خەڵک لەم سەردەمە دا.

٤- ئامرازەکان: وەک لە خاڵی یەکەم ئاماژەمان پێیدا، هەر ئامرازێکی گونجاو لە ئامرازە بەردەستەکان (بڵاوکردنەوەی وتار و ڕاپۆرتی نووسراو و ڤیدیۆیی، و دانانی پۆدکاست و گفتووگۆی کراوە لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا، هەتتا بەکارهێنانی زمانی تەنز و میم لە بەرامبەر گاڵتەجاڕییەکانی مۆدێرنە، ... هتد).

خودا پشتیوان بێت و ئاسانی بکات بۆمان، بەناوی ئەو دەستمان پێکرد.

تێڕوانین

01 Jan, 08:18


بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على أشرف المخلوقات والمرسلين، سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد: زیاتر لە سەدەیەکە کۆمەڵگەی موسڵمانان لە ململانێدایە لەگەڵ دنیای ڕۆشنگەری و مۆدێرنە، دوای زیاتر لە ١٣٠٠ ساڵ جێگیریی مەعریفی لەناو کۆمەڵگەی موسڵمانان دا و مانەوە لەسەر یەک توراسی باڵای ڕەسەن، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو کاڵبوونەوە چوو؛ تاوەکو ئەمڕۆ زۆرینەی موسڵمانان جیهانبینییان لە زۆربەی ڕووەکانەوە کاریگەر بووە بە مەنهەجی مۆدێرنە، چونکە لەدوای نەمانی دەسەڵاتی موسڵمانان و ونبوونی سیاسەتی ڕەسەنی موسڵمانان لەناو کایەی سیاسی دا، جلەوی دەسەڵات کەوتە دەست نوێخوازەکان و هەر لە داڕشتنی چوارچێوەی دەوڵەت و یاسادانان و ڕێکخستنی ئیداریی کۆمەڵگە و کایەکانی ئابووری و بازرگانی و ... هتد، هەموو شتێک مۆرکی ڕەسەنی توراسی ئیسلامیی لێ داماڵرا و جێگاکەی بە مەنهەجی مۆدێرنە پڕ کرایەوە؛ سەرەڕای ئەمە ڕێکخستنی هەندێک بەشی زۆر سادەی هەندێک لە بوارەکان و تێکهەڵکێشانی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی، مۆدێرنستەکان وەکو ڕحمەتی مۆدێرنە نیشانیان دا، تاوەکو بەشێوەیەک نیشانی بدەن کە نوێگەری تێکگیرانی نییە لەگەڵ دین دا و دەنگی ناڕازیی ناو کۆمەڵگەی موسڵمانان کپ بکەن بەم شێوەیە، بەڵام هەر ئەو دەرئەنجامەی نەبوو کە لە سەدەکانی پێشووتر بەسەر ئەوروپا دا هات و ١٨٠ پلە ڕێڕەوی دانیشتووانەکەی پێچەوانە کردەوە، ئەمەش لەبەر زیندوویەتی و مانەوەی دینی ئیسلام بەو شێوەیەی خودا بۆ مرۆڤی ناردووە، بۆیە تا ئەم ساتەش کۆمەڵگەی موسڵمانان لەناو فەوزای گەشەکردنی مۆدێرنەیە و سەرەڕای کاریگەربوونێکی بەرچاو بە مۆدێرنە، بەڵام ئەو ڕوحییەتەی پێغەمبەران و ئەولیاکان جێگیریان کرد لەناو کۆمەڵگەی موسڵمانان دا، تا قیامەت و ئەو دەمەی خودا دەیەوێ بە زیندوویی دەمێنێتەوە، و مەعریفەی ڕەسەن هەرچەندە لە دەرکەوتن دا لاواز بێت بەڵام هەر دەمێنێتەوە و بەهێزتر دەردەکەوێتەوە.

کۆمەڵگەی کورد زمان، وەکو بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگەی موسڵمانان بێبەش نەبووە لەو فەوزایەی مۆدێرنە لە بەرگی ڕەحمەت دا بۆ ئەم خاکە پیرۆزەی هێنا، دەشێ بڵێین یەکێک بووە لەو بەشانەی زۆرترین زەبر و زەنگی بەرکەوتووە و لاوازکراوە، ئەوەش بەهۆی بەرزیی پێگە دینییەکەی کورد لەناو دنیای توراس و گرتنەبەری مەنهەجی ئەهلی سوننەت و تەریقەتی ئەولیاکان، هەر لەدوای دەرکەوتنی دینی ئیسلام هەمیشە لەناو کورد دا ئەم مەنهەجە درەوشاوەتەوە، لەگەڵ هاتنی مۆدێرنەش شێخ و ڕێبەرانی تەریقەت و پیاوچاکان ڕاست بوونەوە بۆ دژایەتی کردنی، چونکە زانیویانە ئەم لێشاوە هزرییە بێ بنەمایە چ گەوهەرێک و ڕەسەنایەتییەک لە موسڵمانان وەردەگرێتەوە؛ سەرەڕای قوربانیدانی زۆر، بە ویستی خودا بارودۆخەکان گەیشتن بە ئەمڕۆ، و ئەمە بوو بە ئەزموون و مێژوویەکی تر بۆ دنیای ئیسلامی بەگشتی و کۆمەڵگەی کوردی بەتایبەت.

ئێمە وەک چەند برایەک کە خۆمان بە شوێنکەوتەی توراسی ڕەسەن و نەوەی موسڵمانان و کوردی ڕەسەن دەزانین، لەم ڕۆژگارەدا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لەمەودوا وردە وردە مەنهەج و مەعریفە و ڕواڵەتەکانی دنیای توراس بخزێنین بۆ ناو ئەم کەش و هەوایەی مۆدێرنە هێناویەتی، تاوەکو ئەو نەوەیەی ئێستا لەگەڵ مەنهەجی مۆدێرنە و ناجێگیری پەروەردە بووە، ڕواڵەتی حەقیقیی دنیای توراس بناسن و ببێتە هەنگاوێک بۆ گەڕانەوەی مەعریفەی ڕەسەن بۆ ناو کۆمەڵگەی کوردی، دانانی ئەم سەکۆیەش هەرچەندە هەنگاوێکی زۆر بچووکتر لە بچووکە لە چاو ئامانجەکەمان، بەڵام بەو ئاواتەوە دەست پێ دەکەین تاوەکو ببێتە سەرەتایەک بۆ هەنگاوی گەورەتر و کۆکردنەوەی خەڵکی زیاتر لە دەوری ئەم خوانە پاکە، هەرچەندە قورسیش بێت بە پشتیوانیی خودا تا کۆتایی دەڕۆین.

تێڕوانین

31 Dec, 22:45


ئەم ڕێگایە بێ موڕشید نابێت مەگەر خوا خۆی بیەوێت کەسێک بە ڕەحمی خۆی داپۆشێت

تێڕوانین

31 Dec, 15:08


https://youtu.be/c4KUrFB4JLo?si=ANMVwefc00zIBbAm

تێڕوانین

30 Dec, 23:52


وازهێنان لە چاکەیەکی زۆر لە پێناوی کەمێک خراپەدا خراپەیەکی زۆرە.

#ئیمامی_ڕازی
#فێڵەکانی_شەیتان
#تێڕوانین

تێڕوانین

30 Dec, 20:51


پێویستە هەموو ئافرەتێك ئەوە بە باشی بزانێت کە تێپەڕبوونی کات لە بەرژەوەندیدا نییە، بچوککردنەوەی تەمەنیش بە درۆ یاخود نەوتنی سەرکەوتوو نابێت.

بۆیە پێویستە بە زوترین کات بدرێن بەشو واز لە تەواوکردنی خوێندن و قسەی پڕ و پوچی خەڵکی بهێنن، ئەو تەمەنەی کە تێیدا تۆ داواکراویت و سەرنجڕاکێشیت تەنها دە ساڵە لە15-25. بە دڵنیاییەوە بەهۆی ئەو یاسا سەقەتانەی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا کاری پێدەکرێت لەدوای تەمەنی 18ەوە مافی زەواج دەدرێت ئەمەش وا دەکات کە سێ ساڵ لە ئافرەت بە هیچ و خۆڕایی بڕوات، بۆیە بزانە کاتت بەدەستەوە نییە و زەرەرمەندیت، هەر ئەوەندەی گەیشتیتە سی ساڵان چیتر ئەو داخوازییەی پێشوت لەسەر نامێنێت، بۆیە بەوە ڕازیبە کە دێتە پێشەوە، چاوەڕێی هیچ کەسێکیش مەکە بە ناوی عاشق بوون و خۆشەویستی، چونکە ستری تۆ گرنگترە لەو وەهم و خەیاڵە بەتاڵانەت.

پیاو هەتا تەمەنی پەنجا ساڵیش دەتوانێت ئافرەتانێکی هاوتەمەنی منداڵەکانی خۆی بدۆزێتەوە چونکە لە هەموو ڕووەکانەوە ئەو توانایەی هەیە و سەربجڕاکێشی خۆشی لەدەست نادات، بۆیە ئەو کاتی زیاتری لەبەر دەستدایە و دەتوانێت لە سفرەوە دەستپێبکاتەوە، بەڵام تۆ وەك ئافرەت ئەو بوارەت لەبەر دەستدا نییە.

نەمدەویست قسە لەگەڵ خودی ئافرەتاندا بکەم بەم زمانە، بەڵام مەخابن لە ئێستەدا بەهۆی سیستمی مۆدێرنە و پەروەردەوە کوالێتی پیاوەتی دابەزیوە و تێیدا ڕای ئافرەتێکی تەمەن بیست ساڵ بۆ زەواج بە هەند وەردەگیرێت، لە کاتێکدا لە ڕابردودا باوك و سەرکردەی ماڵ بڕیاری زەواجیان دەدا و منداڵەکانیان دەخستە ناو ژیانیان و نەیاندەهێشت بە لاڕێدا بڕۆن، بەڵام ئەمڕۆ چیتر ئەو کوالێتە لە پیاودا نەماوە بۆیە ناچارین خودی کەسەکان لەوە هۆشیار بکەینەوە کە ئەوان لە هەڵەدان هەم لە بیرکردنەوە و هەم لە کرداریان.

تۆی ئافرەت زەواج بۆت لە هەموو بابەتە دنیاییەکانی دی گرنگترە، بۆیە ئەبێت خۆت بەزەیت بە خۆتدا بێتەوە، ئەو وەهمەی خۆشەویستی و عاشق بوون و قوربانیدانە هەڵگرە بۆ ئەو کەسەی کە دەبێتە هاوسەرت نەك ئەوەی کە خۆت ئومێدت وایە ببێت.

بیرێك لە خۆت بکەرەوە و کاتت بە فیڕۆ مەدە، هەر ئاوا بە جوانی و ناسکی نامێنیتەوە.

#مییافیزیکی_نێرومێ
#هەڵوێستە

تێڕوانین

29 Dec, 15:48


من خۆم ئەزانم بێ ئەمری تۆم کردووە خودایە گوناهم زۆر کردووە و گوێڕایەڵی ئەمری بەندایەتی تۆم نەکردووە خودایە

#مەولەوی

تێڕوانین

28 Dec, 11:58


سەید احمدی ڕەفاعی قدس الله سره.
لەکتێبی بورهان دا کتێبێکە باسی ئاداب و سولکی تەسەوف ئەکات لەباسی ئامۆژگاری و مورید و سالیکی ڕێگای تەریقەت .
ئەفەرموێ

 يا أخى أخاف عليك من الفرح بالكرامة وإظهارها ، فإن الأولياء يستترون من الكرامة كما تستتر المرأة من دم الحيض )) .


"ئەی برای شیرینم ، دەترسم لەوەی کە تۆ بە کەرامەت و پیشاندانی شادو دڵ خۆش ببیت.ئاگادار بە !! چونکە خواناسان و ئەولیا خۆیان لە کەرامەت دەشارنەوە، هەروەک چۆن ئافرەت خۆی لە خوێنی حەیز دەشارێتەوە"!
کەوایە هەرچیت بۆ کەشف بوو هەتا بۆت ئەکرێ بیشاراوە. .
لەم بەر ئەم هۆکارە ئیمامی غەزالی لە احیاء ئەفەرموێ هەروەک چۆن تاوانەکانت ئەشاریتەوە بۆ ئەوەی کەس پێت نەزانێت و حەیات بچێت و خەڵک بەچاوێکی تر سەیرت نەکەن ! ئاواش چاکەکانت بشارەوە بۆئەوەی کەس پێت نەزانێت ئەگەر تۆ بۆ خودای ئەکەیت بۆڕیای ناکەیت !



لەبەشێکی تری فەرمایشتەکانی سەید ڕەفاعی ئەفەرموێ ..

أنا لستُ بشيخ ؛ لستُ بمقدَّم علىٰ هذا الجمع ؛ لست بواعظ ، لست بمعلم ؛ حُشِرت مع فرعون وهامان إن خطر لي أني شيخ علىٰ أحد من خلق الله ، إلا أن يتغمدني الله برحمته ، فأكون كآحاد المسلمين .

"من شێخ نیم؛ من سەرکردە و پێشەوای ئەم کۆمەڵە نیم؛ من نە ئامۆژگاریکەرم و نە مامۆستا. ئەگەر تەنانەت بۆ ساتێکیش بە مێشکمدا بێت کە من شێخی یەکێکم لە دروستکراوەکانی خوا، ئەوا با لەگەڵ فیرعەون و هامان حەشر بکرێم، مەگەر خوا بە ڕەحمەتی خۆی دامبپۆشێت و تەنها وەک یەکێک لە موسڵمانە ئاساییەکان بژمێردرێم."

لێرەش حەزرەتی ڕەفاعی ئەوپەڕی تەوازع و خۆبەکەم زانین و خاکی بوونەوەوادەفەرموێت بۆئەوەی ئێمەش چاو لەوبکەین و هەرگیز کیبر و گەورەی لەدڵماندا تۆ نەچێنت بەهۆی عیبادەت و دینداریەوە خەتەرەو خەیاڵ بۆمان دروست بێت و خۆمان بەباش بزانین !


کتێبی سەید احمد ڕفاعی قدس الله ڕوحه
( البرهان المؤيد :ص 81 -82)

#تەصەوف

تێڕوانین

27 Dec, 23:12


دەوترێت مامۆستامان محمد الحافظ التيجاني المصري وەهابیەک هاتۆتە لای و پێی وتووە:
تۆ موشریکی مامۆستامان سيدنا محمد الحافظ التيجاني المصري لە باوەشی گرت و سەری نا بە سنگێوە: وەهابیەکەش گوێی لە دڵی مامۆستامان محمد التيجاني بوو کە دەیگوت:
«لا إله إلا الله محمد رسول الله جگە لە خودا هیچ خودایەک نییە و محمد پێغەمبەری خودایە »
وەهابیەکە تۆبەی کرد و ڕێگای ئەو قەومەی گرتەبەر.

إن شئت صدق، وإلا فعش حياتك

#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

27 Dec, 16:47


بۆچی هەموشتێك بێ مانایە ئەگەر بە میتافیزیکەوە نەبەسترێتەوە؟.

تێڕوانین

27 Dec, 14:54


سروشت وەختێک مانای ڕاستەقینەی هەیە کە دەرچەیەک یا ڕێگەیەک لێوەی هەبێت بۆ گەشتن و تێگەشتن لە مانا ئیلاهیەکان


"René Guénon"

تێڕوانین

27 Dec, 13:14


حەزرەتی ئەنەس " رەزای خوای لەسەربێ " دەفەرمووێ : هیچ بۆنێكم وەك بۆنی عەنبەر و میسکم نەکردیە لە بۆنی پێغەمبەری خوا "صلی اللە علیەوسلم " خۆشتربی ، هیچ شتێك لە جل و حەریر و یان هەر شتێکی تر کە دەستم لێ دابێ لە دەستی پێغەمبەری خوا "صلی اللە علیەوسلم " نەرمتربووبێ.

تێڕوانین

26 Dec, 22:47


صَلَّ اللهُ عَلِيّكَ يانُورَ الهُدَى
مَا دَارت الأَفلاكُ والأجرامُ

صَلَّ اللهُ عَلِيّكَ يَاخِيّرَ الوَرى
مَا مَرت السَاعاتُ والأيامُ

تێڕوانین

26 Dec, 22:18


پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی:

أولیاء الله تعالی الذین إِذا رُؤُوا ذُكِرَ اللهُ تعالى

ئەولیاکانی خوا ئەوانەن کە ئەبینرێن زیکری و یادی خوا ئەکرێت و دێتەوە بیر خەڵکی

صحیح الجامع(2587)

تێڕوانین

26 Dec, 22:12


«هونەر هەرگیز تەواو نابێت، تەنیا وازی لێ هێنراوە.»

-دا فينشي.

تێڕوانین

26 Dec, 15:05


یەکێک لە فێڵە گەورەکانی شەیتان ئەوەیە : کە مرۆڤ سەرقاڵ ئەکات لە ئیختیلافاتی نێوان مەزهەبەکان

#ئیمامی_غەزالی
#إحياء_علوم_الدين

تێڕوانین

26 Dec, 00:21


https://t.me/Qadhi_Qudhat/50

تێڕوانین

25 Dec, 23:34


الله الله الله الله! ما هذا !!!

﴿الحمد لله رب العالمين﴾ .
واعلم أن هذه الكلمة بحر لا ساحل له؛ لأن العالم اسم لكل ما سوى الله تعالى، وما سوى الله إما جسم أو حالٌّ فيه أو لا جسم ولا حال فيه، وهو الأرواح. ثم الأجسام إما فلكية، وإما عنصرية، أما الفلكيات فأولها العرش المجيد، ثم الكرسي الرفيع. ويجب على العاقل أن يعرف أن العرش ما هو، وأن الكرسي ما هو، وأن يعرف صفاتهما وأحوالهما، ثم يتأمل أن اللوح المحفوظ والقلم والرفرف والبيت المعمور وسدرة المنتهى ما هي، وأن يعرف حقائقها، ثم يتفكر في طبقات السماوات وكيفية اتساعها وأجرامها وأبعادها، ثم يتأمل في الكواكب الثابتة والسيارة، ثم يتأمل في عالم العناصر الأربعة والمواليد الثلاثة وهي المعادن والنبات والحيوان، ثم يتأمل في كيفية حكمة الله تعالى في خلقه الأشياء الحقيرة والضعيفة كالبق والبعوض، ثم ينتقل منها إلى معرفة أجناس الأعراض وأنواعها القريبة والبعيدة، وكيفية المنافع الحاصلة من كل نوع من أنواعها، ثم ينتقل منها إلى تعرف مراتب الأرواح السفلية والعلوية والعرشية والفلكية، ومراتب الأرواح المقدسة عن علائق الأجسام المشار إليها بقوله: ﴿ومن عنده لا يستكبرون عن عبادته﴾ [الأنبياء: ١٩] فإذا استحضر مجموع هذه الأشياء بقدر القدرة والطاقة، فقد حضر في عقله ذرة من معرفة العالم، وهو كل ما سوى الله تعالى، ثم عند هذا يعرف أن كل ما حصل لها من الوجود وكمالات الوجود في ذواتها من صفاتها وأحوالها وعلائقها، فمن إيجاد الحق ومن جوده ووجوده، فعند هذا يعرف من معنى قوله: ﴿الحمد لله رب العالمين﴾ ذرة، وهذا بحر لا ساحل له، وكلام لا آخر له، والله أعلم.

[السلطان: الفخر الرَّازي].

تێڕوانین

25 Dec, 19:57


https://t.me/ariuspolla?livestream=febaa36c35f9eeeac6

تێڕوانین

25 Dec, 17:09


نە دڵ ئەو دڵەن، نە هۆش ئەو هۆشەن
نە فام ئەو فامەن، نە گۆش ئەو گۆشەن

#مەولەوی

واتە: هیچمان وەک ئەوسا نەماوە، نە دڵمان وەک جاران شادە و نە وەک جاران هۆشمان لە خۆمانە و نە وەک ئەوسا تێئەگەین و گوێمان لە قسە و ڕازی دۆست ئەبێ...

تێڕوانین

25 Dec, 12:17


بۆدسکاس دەرباری (ناسیۆنالیست)

سەعات 11ی شەو لە تەلەگرام

https://t.me/ariuspolla

تێڕوانین

25 Dec, 11:12


#غەززە

تێڕوانین

07 Dec, 21:18


بە حەق هەر حەق بە ناحەق ناحەقم وتووە لە ڕۆژێ بووم
وەکوو مەنسوور ئەگەر بیشمکوژن ناکەم لە حەق لادەم

#مەحوی
#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

07 Dec, 20:10


خەوی بەتاڵ

دونیا و خەڵەتان دونیا خەوێکە واهەست ئەکەین لەزەتە بەڵام. لە کۆتایدا بەس خەونێکە

مامۆستا هادی ئەحمەدی

تێڕوانین

06 Dec, 12:12


حەزرەتی شا عومەری بیارە قدس الله سرە: پێیان وت قوربان فڵان کەس باسی تۆی کردوە ( فەرمووی: دەی بە ئێوە چی کە باسی منی کردوە) وتیان قوربان ئاخر ئێمە داخمان لێیەتی ( فەرمووی: دەی بە من چی کە ئێوە داختان لێیەتی )


بە ئیمامی ئەبوو حەنیفەیان وت: فڵان کەس غەیبەتی کردووی دەستەیە خورمای بۆ نارد وتی تۆ ئەجرت دا بە من بۆ قیامەتم با منیش جزات بدەمەوە لە دوونیادا

#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

05 Dec, 20:16


پێغەمبەر خوا صلی الله علیە وسلم ئەفەرمێت: عليكم بالجماعة فإنما يأكل الذئب

واتە:پەیوەست بە بەکۆمەڵەوە چونکە گورگ مەڕی لا پەڕو لەمێگەل دەرچوو دەخوات

#تێڕوانین

تێڕوانین

05 Dec, 10:43


ئیمامی غەزالی لەسەر مەعریفەتی خودا دەفەرموێت ..

گرنگترین چێژەکانی ژیان

چێژ و خۆشی بۆ مرۆڤ بریتییە لە ناسینی خودا.

بزانە کە هەر شتێک چێژ و ئارامی خۆی هەیە بەپێی سروشتی خۆی. هەر شتێک بۆ مەبەستێک دروست کراوە:
- چاو چێژی لە جوانی دەبینێت
- گوێ چێژی لە دەنگە خۆشەکان دەبینێت
- هەموو ئەندامەکان بەم شێوەیەن

بەڵام چێژی دڵ تایبەتە بە ناسینی خودا، چونکە دڵ بۆ ئەم مەبەستە دروست کراوە.

هەر شتێک مرۆڤ نەیناسێت، کاتێک دەیناسێت دڵخۆش دەبێت. بۆ نموونە، یاری شەترەنج: کاتێک فێری دەبێت، دڵخۆش دەبێت و ئەگەر پێی قەدەغە بکرێت، ناتوانێت واز لێ بهێنێت.
سەبرو ئارام بگرێت لەسەری ! مەعریفەی خوداش وەهایە ئەگەربکەوێتە ناو خوداناسی و مەعریفەتەوە !

هەرچەندە زیاتر بیناسیت، چێژەکەش گەورەتر دەبێت. کاتێک کەسێک وەزیرێک دەناسێت دڵخۆش دەبێت، بەڵام ئەگەر پاشایەک بناسێت، دڵخۆشییەکەی زیاتر دەبێت.

خودا لە هەموو بوونەوەرەکان بەرزتر و گەورەترە. شکۆی هەموو شتێک لە خودا و بە هۆی ئەوەوەیە. هەموو سەرسوڕمانەکانی جیهان نیشانەی دەستکاری ئەون.

جا بۆیە:
- ناسینی خودا بەهاترین ناسین
- چێژی ناسینی خودا گەورەترین چێژ
- دیمەنی خودا جوانترین دیمەن

چێژەکانی دنیا پەیوەستن بە نەفس و بە مردن لەناو دەچن. بەڵام چێژی ناسینی خودا پەیوەستە بە دڵ و بە مردن کۆتایی نایەت، بەڵکو زیاتر دەبێت و ڕووناکتر دەبێت، چونکە دڵ لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکی دەردەچێت.

كيمياء السعادة ١/‏١٣٩ — أبو حامد الغزالي 
فصل ما هي أعظم اللذات

تێڕوانین

04 Dec, 07:35


ئەگەر کەسێک قەناعەتی هەبێت کە نەخۆش نییە دەرمان ناخوات.

بەهەمان شێوەش ئەگەر کەسێک قەناعەتی هەبێت بەخۆی کە نەزان نییە، هەرگیز هیچ فێر نابێت

تێڕوانین

04 Dec, 07:33


دەسپێکی زانست ئەوەیە.

دەبێت دان بەوەدا بنێیت کە تۆ نەزانیت

تێڕوانین

04 Dec, 07:31


نەزانی جێگەی داخە

لەوەش خراپتر ئەوەیە کە کەسی نەزان درک بەوە نەکات کە نەزانە

تێڕوانین

03 Dec, 20:38


ئیمامی غەزالی غەرقی ڕەحمەت بێت لەئادابی سوحبەت و هاوەڵی دۆستانی خودا دەفەرموێت.

"ئەگەر دەتەوێت خۆشبەختی لە دنیا و قیامەتدا بەدەست بهێنیت، خۆت لە دڵی یەکێک لە دۆستانی خودا جێگیر بکە و خۆت بخەناو دڵی یەکێک لەدۆستانی خودا و الاولیاء اللە...

کاتێک لەئیمامی غەزالی پرسیان چۆن ئەمە دەکرێت؟"
وەڵامی دایەوە: خۆشیانت بوێ، ئەوانیش تۆیان  خۆش بوێ . لەبەر ئەوەی دڵی ئەوان شوێنی ڕوانینی خودایە، لەوانەیە خوا تۆ لە دڵیاندا ببینێت و بە بەر ڕەحمەتی خوا بکەویت !

ئەگەر خۆشت بوێن و بە ڕاستی و بەئەدەبەوە لەگەڵیاندا بیت و پارێزگاریی پەیوەندییەکەیان بکەیت، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەوان موشتاقت بن ؛ کاتێک ئەوان موشتاقت بوون، هیمەت و فیوزات و بەرەکەتی ئەوانت بۆ،دێت بەقەد ئەو موشتاقی یەی هەیەتی بۆت .

کاتێک دەیبینیت و خۆشت دەوێت، لە دڵیانەوە بۆ دڵت حاڵەتگەلێک دەگوازرێتەوە کە بە تەنها ناتوانیت بەدەستی بهێنیت؛ چونکە خەڵک لە خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لە خوادا پلەی جیاواز هەیە."
هەرکەسێک دەیەوێت ڕێگای خۆی بۆ خودا کورت بکاتەوە، با دڵی بە خۆشەویستی چاکەکاران و دۆستانی خودا  ببەسترێتەوە. 
خۆی دەبینێتەوە دەگات بەخودا  بە کورتترین ڕێگا...
هەروەها هەتا زۆرتر دانیشیت لەگەڵ ساڵحین و چاکەکاران و دۆستانی خودا و ئەولیا دەبێتە هۆی ئەوەی نەفس و ڕۆح و باطنت  بەمیسک و عەتر بۆندار ببێت

#ئیمامی_غەزالی
#ئەولیاء
#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

03 Dec, 17:56


عبث چیە؟
ئایا مەزهەبمان لە قەدەردا دەگاتە بێسەروبەرەیی؟
یاخود حەقێکە و دبێت دانی پێدا بنێیت ئەگەر چی بە حەزی تۆش نەبوو؟.

لێرە وەڵامەکەی وەرگرە

#ڕەدی_لادەران

تێڕوانین

03 Dec, 14:23


مرۆڤ بۆ عەزابدانی یەکدی دروست بوون.

دۆستۆیڤسکی

تێڕوانین

03 Dec, 10:06


زانستی ڕاستەقینە ئەوەیە کە بزانیت گوناهـ ژەهرێکی کوشندەیە، وە ژیانی دوای مردنیش لە دونیا باشترە

#ئیمامی_غەزالی
#تێڕوانین

تێڕوانین

02 Dec, 17:53


پشت بە خوا بەرە بەرە دەستەکەمەوە بە وەرگێڕانی کتێبی الشرق والغرب ی مەولانا ڕێنێ گینۆن (قدس الله روحه)

https://t.me/Mo_qaddas/26

تێڕوانین

02 Dec, 08:39


توڕاسیەت مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە بۆ جەوهەرە ڕاستەقینەکەی خۆی ، لەگەڵ بەرزترین بەهاکان یەکی پێ دەگرێتەوە وە ڕێگاکەشی بۆ ڕۆشن ئەکاتەوە.

- #يوليوس_إيفولا
#تێڕوانین

تێڕوانین

02 Dec, 06:06


#حەزرەتی_باوە_گیانم

تێڕوانین

02 Dec, 05:30


لە ڕێگاکانی هەڵە، ئەوەیە کە خەڵکی عەوام - ئەوانەی زانستیان نەخوێندووە و تێیدا قووڵ نەبوونەتەوە - دەکەونە بیرکردنەوە لە زاتی خوای گەورە و سیفەتەکانی، هەروەها لەو بابەتانەی کە لە توانای عەقڵیان بەدەرە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە گومانیان بۆ دروست ببێت لە بنەمای دین، یان وێنای نادروست و خەیاڵی لەبارەی خوای گەورە لە مێشکیاندا دروست ببێت کە خوا لەو وێناکردنانە پاک و بەرزترە.

یەکێک لەوان بەمە دەبێتە کافر یان داهێنەری بیدعە، کەچی خۆی پێی دڵخۆش و شاد و بەختەوەرە بەوەی لە دڵیدا جێگیر بووە. وا دەزانێت ئەمە مەعریفە و تێگەیشتنی ڕاستەقینەیە و بەهۆی زیرەکی و زۆری عەقڵییەوە بۆی ئاشکرا بووە.

جا گەمژەترین خەڵک ئەوانەن کە زۆرترین متمانەیان بە عەقڵی خۆیان هەیە، و ژیرترین و عاقڵترین خەڵکیش ئەوانەن کە زۆرترین گومانیان لە خۆیان هەیە و زۆرترین پرسیار لە زانایان دەکەن.

إحياء علوم الدين ٣/‏٣٦ — أبو حامد الغزالي (ت ٥٠٥)

تێڕوانین

01 Dec, 16:53


تەنیا ئەوانەی لە ژیان ناگەن، وا دەزانن ژیان خۆشی و ئاسوودەییە

|دۆستۆیڤسکی

#تێڕوانین

تێڕوانین

01 Dec, 16:02


(ناقصة العقل)ێك قسەی لە باسەکەیا کرد ئیتر منطق ماڵئاوایی دەکات.

بەس ئەمەوێ بزانم لازم لە گەورەیی شەریعەت و وتنی حەقیقەتێکی وەك ناقس ئەقڵی ئافرەت چییە؟!

یانی وەك ئەوەیە بوترێ یاریگایەك زۆر گەورەیە چۆن دەبێت تۆپێکی بچوکی تیابێت؟.

ئەم خانمە زۆری شەتحە لێدا و هیچمان نەوت، بەڵام ئیتر ئەمیش ئەبێت بخرێتە ڕیزی نەمرانەوە، پێشتر لەبەر خزمایەتی لەگەڵ گەورە پیاوێکی کوردستان هیچم نەوت کاتێك شەتحەی مۆدێرنەتی لێ دەدا لە کەناڵی ڕوداو، بەڵام چیتر ئەبێت بڵێم کە ئەمە یەکێکی دییە لەو هەڵتۆقیوە مۆدێلانەی کە بەرگێکی پەمەیی کردووە بە بەری سۆفیگەریدا و دەیەوێت ئیسلامێکی لیبڕاڵی ئەمریکی پێشکەش بکات، زۆریش گەورە دەکرێت لەلایەن لایەنە عەلمانییەکانەوە.

بەهەر حاڵ کەم عەقڵی ئافرەت نەك لە ئیسلام بەڵکو لە تەواوی ئاین و فەلسەفە کلاسیکییەکاندا ئاماژەی پێدراوە، هەروەك لە کتێبی میتافیزیکی نێر و مێ باسمان لێوە کردووە بە وردی.

کەم عەقڵی ئافرەت و پلەی لە خوار پلەی پیاوەوە عەیبە نییە، وەك لە جێگەی دی ئاماژەم پێداوە کە ئەوە پێداویستییەکە بۆ مانەوەی ژیان.

#ڕەدی_لادەران
#تەپاوتلی_مۆدێرنە

تێڕوانین

30 Nov, 19:48


الخطر يوقظ العقل
مەترسی عەقڵ هۆشیار دەکاتەوە.

ئیڤۆلا

ئەوەی هۆکاری هێنانی واقعی داهاتووە لە ناوچەکە، ئەوانە نین کە بەدەم قاوە خواردنەوە خەریکی کتێبخوێندنەوەن و بەرزترین دەنگیش گوێیان لێبووبێت دەنگی هەورە بروسکەیە و قورسترین ئازاریشیان دەرزی تەمەنی منداڵیان بووە.
بەڵکو ئەوانەن کە لەژێر بۆردوماندا لەدایکبوون و بەبەرچاویانەوە ئازیزانیان کەلەپارچە بوون و بەبرسێتی ڕۆژیان کردۆتەوە و لە هەموو کاتێکدا دوژمنەکەیان لە خەیاڵدا بووە تا زەفەریان پێ نەبات، خۆیان لەگەڵ مردندا بینیوەتەوە و تێیدا ژیاون.

خودا پیاوانی خۆی پەروەردە دەکات لە خوێندنگەی مەترسییەکانی ژیاندا.

#شارستانیەتی_ئیلاهی
#توراسی_عیرفانی
#میتافیزیکی_جەنگ

تێڕوانین

30 Nov, 18:57


ئەمە تویتەرەکەمە ئیشەڵا لەمەولا لەوێ سپەیس ئەکەمەوە جا ئیشەڵا هەمووتان فۆڵۆوی بکەن


لینک

تێڕوانین

29 Nov, 14:15


زۆر بوونی ژمارەی مرۆڤەکان و بە ژمارە بوونیان و ڕێکخستنی ژیانیان بە ستانداردێکی ڕۆبۆتی داکەوتنی کوالێتی لێوە دەرهاویشتە دەبێت، بەجۆرێك وەك کۆمەڵێك بەکتریای مشەخۆر دێنە بەرچاو، لەو ڕێیەوە ژیان دەبێتە تۆپەڵێك ڕۆتینی ڕەقی بەڕێکراو، لێرەوە بێ مانایی لە هەموو شتێکدا بەدی دەکرێت(تەنانەت لە پەرستشیشدا).

ئەم زۆرییە لە ژمارە تەنانەت زیان لە خودی پەرستشی بەکۆمەڵیش دەدات، بەهۆی ئەو دابەزینە لە کوالێت، دەبینیت ژمارەیەکت یەکجار زۆر لە نوێژخوێن لە مزگەوتێکی بێ دیزاینێکی یەکگرتوی مانادار بەدیار دەنگی کۆمەڵە موکەبەرەیەکەوە دانیشتون و هیچ ڕوێکی ئەندازەیی و ڕوحی لەگەڵ ئیمامەکەدا کۆیانناکاتە، بۆیە بە تەبیعەتی حاڵ دەبینیت لە نوێژی جومعەدا بەتایبەتی، زۆربەی نوێژخوێنان ئاگایان لە وتاربێژ نییە، نوێژەکەیان بریتییە تێپەڕاندنی ڕۆتینی هەفتانە نەزیاتر.
بیر بکەوە لەو نوێژەی جومعە کە لە سەدەکانی ڕابردودا لە جێیەکدا دەکرا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی کەمتر بوو 500کەس و هیچ ئامێرێکی بەرزکردنەوەی دەنگ بەکارنەدەهات و مامۆستاش پێویستی بەوە نەبوو کە وەك مۆزەفێك سێرچی گۆگڵ بکات بۆ داڕشتنی وتارەکەی و ئەوانەی دەهاتن بۆ مزگەوت لەو ڕۆژەدا هەر ئەوانە بوون کە هەموو ڕۆژێك بۆ نوێژی بەیانی ئامادە بوون، هەمویان چاویان لە ئیمامەکەیان بوو، هەموویان بێدەنگ گوێیان دەگرت، هیچیان خەیاڵیان لەلای شتێك نەبوو بەناوی موبایلەوە، ئەوجە هەر وتەیەك لە زاری ئیمام بهاتایەتە دەرەوە بە تەواوی ئاگاوە ڕوی دڵیان لێیبوو، نە دەنگی تەقە تەقی سەیارە و نە قاو و قیژی خەڵکی لەبەردەمی مزگەوت و نە جەڕەسی موبایل و نە وتەوتی ناحاڵیەکانی ناو مزگەوت دەبووە هۆی دروستکردنی تەشویش بۆ گوێگران.

بۆیە خودی ئەم سەردەمە لە هەر ڕوێکەوە بیگریت ناتوانیت دین و پەرستشی تێدا جێگە بکەیتەوە، کە علمانییەکان دەڵێن دین بۆ ئەم سەردەمە گونجاو نییە تەواو قسەیەکی دروستە، قورئان خوێندن لە ئاودەستدا چۆن ئەبێت؟!
بە دڵنیاییەوە سەردەمێ بەو کوالێتە نزمەی مرۆڤەکان و ئەو دۆخە ڵەقە مادییەوە کە هەموو شتێکی گرتۆتەوە قبوڵی ئەو ڕوحە بەرزە ناکات هەروەك چۆن قالۆنچە قبوڵی خواردنێکی خاوێن ناکات بۆ خواردن جگە پیسایی.

#شارستانیەتی_ئیلاهی

تێڕوانین

28 Nov, 17:45


السلام علیکم ئەمڕۆ باسی فقهی حنفی دەکەین فقهی ئیمامی اعزەم ئیمامی ابوحنیفە رحمة اللە

سەرەتا فقھ پێناسەی فقھ لای ئیمامی ابو رعد البلوجستاني

الفقه هو:العلم الذي يبحث في أحكام الشريعة الإسلامية العملية المكتسبة من أدلتها التفصيلية

زانستێکە کە لە حوکمە شەرعییە عەمەلییەکانی ئیسلام و سەرچاوە تەفسیلییەکانیان لێکۆڵینەوە ئەکات

ڕونتر فیقھ زانستێکە کە لە حوکمە شەرعییە عەمەلییەکانی ئیسلام و سەرچاوە تەفسیلییەکانیان (وەک قورئان و سوننەت) لێکۆڵینەوە دەکات واتە فیقھ  لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە حوکمە شەرعییەکان (وەک حەلال، حەرام، مەکروه، مەندوب هتد ئەکات لەزۆر بابەتی تریش. بەڵام کاتێک سەرەتا فێری فقھ دەبین لەمەزهەبی ابوحنیفە زیاتر خەرکی بابەتی حەرام و حڵاڵ و مکروھ مندوب دەبین لەمەزهەبی شافعی کەمێک جیاوازترە بەڵام ئێمە باسی مەزهەبی ئیمامی شافعی ناکەین رحمة اللە

ئەمڕۆ ئێمە باسی فقهی ئیمامی اعزەم ابوحنیفە  ئەکەین
ئیمامی ابوحنیفەی کوری نوعمان ساڵی ٨٠ی کۆچی بەرامبەر 699ی زاینی لەمەدائین لەدایک بوە بەپێ بەڵگەکان بەڵام هەر لەدوای لەدایک بونی لەکوفە ژیاون ساڵی ١٥٠ی کۆچی بەرامبەر 767زاینی... کۆچی دوای کردووە
ئیمامی ابوحنیفە لە ساڵی 729ی زاینی بەرامبەر ١١٠ی کۆچی قوتابخانەی خۆی لەتەمەنی ٣٠ساڵی دامەزراند کە لە کوفە بوو ئەم قوتابخانەیە یەکێکە لە بەنرخترین قوتابخانە فیقهییەکانی ئیسلام بووە لەو سەردەمەدا لەهەموو جیهانی ئیسلامیەوە خەڵک داهات بۆی دیارترین قوتابێکانی ئیمامی اعزەم
1. ئیمام ئەبو یوسوف
2. ئیمام محەممەد ئەش-شەیبانی
3. زوفەر بن هودەیل
4. حەسەن بن زیاد

فقهی حنفی چیە؟

الفقه الحنفي هو منهج الإمام أبي حنيفة في استنباط الأحكام الشرعية من مصادرها الأصلية، وهي القرآن والسنة، مع الاعتماد على الاجتهاد والقياس والاستحسان

رێبازی ئیمام ئەبو حەنیفەیە لە دۆزینەوەی حوکمە شەرعییەکان لە سەرچاوە ئەساسییەکانیان کە قورئان و سوننەتە بە پشتبەستن بەسەر ئیجتیهاد، قیاس و ئیستیحسان

فقهی ئیمام ئەبو حەنیفە بنیات نراوە لەسەر چوار بنەمای سەرەکی: قورئان و سوننەت ئیجتیهاد قیاس و ئیستیحسان. ئیمام ئەبو حەنیفە و دواتر خوێندکارانی ئەم مەزهەبە هەوڵیان داوە کە هەموو مەسەلە فیقهییەکان بەپێی ئەم بنەمایانە ڕێکبخەن و بەڕێوەیان ببەن.

١.قورئان سونەت دەستوری ئیسلامن فەقیهەکان و زانایانی فقهی حکومەکان لەم دوو سەرچاوەیە وەر دەگرن

٢.قیاس لای مەزهەبی ابوحنیفە

القياس في مذهب الإمام أبي حنيفة هو حمل حكم الأصل على الفرع لاشتراكهما في علة الحكم

گواستنەوەی حوکمی ئەصڵە بۆ فەرع بەهۆی بەشداریکردنیان لە عیللەتی  ئەو حوکمە

قیاس لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە بریتییە لە گواستنەوەی حوکمی شتێک بۆ شتێکی تر لەسەر بنەمای هاوشێوەیی و بەشداریکردن لە لەعیلەتی ئەو حوکمە

٣.ئیستیحسان لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە

الاستحسان في مذهب الإمام أبي حنيفة هو تَرْجِيحُ حُكْمٍ لِعِلَّةٍ خَاصَّةٍ

ئەرجحکردنی حوکمێک لەبەر عیلەتی خاص

ئیستیحسان لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە بریتییە لە ئەرجحکردنی (باشتر و پێشگەیشتنی) حوکمێک لەبەر هۆکارێکی تایبەت

کاتێک کە چەند حوکمێک هەبێت بۆ مەسەلەیەک بەڵام یەکێک لەو حوکمانە بە هۆکارێکی تایبەت باشتر و لەگەڵ شەریعەت نزیکتر بێت ئەوا ئیمام ئەبو حەنیفە و خوێندکارانی ئەو حوکمە پێشخەن بەسەر حکومەکانی تر.

٤.ئیجتیهاد لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە

الاجتهاد في مذهب الإمام أبي حنيفة هو بذل الجهد والمحاولة في استنباط الأحكام الشرعية من مصادرها الأصلية

بەکارهێنانی هەوڵ و تێکۆشان بۆ دۆزینەوەی حوکمە شەرعییەکان لە سەرچاوە ئەساسیەکانەوە

ئیجتیهاد لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە
بەکارهێنانی توانا و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی حوکمی شەرعی لە سەرچاوە ئیسلامییە سەرەکییەکان کاتێک کە حوکمێکی شەرعی لەسەر شتێک لە قورئان و سوننەت نەبێ ئیمام ئەبو حەنیفە و خوێندکارانی یاخود ئیمامەکانی مەزهەبی حەنەفی بە توانا و هەوڵدانیان ئەو حوکمە دەدۆزنەوە لە سەرچاوە ئیسلامییەکان بە رێگەی عەقڵی بەڵام ئەبێت بەحکومەکە یەگ بگرێتەوە لەگەڵ قورئان سونەت
پێشەکیەکی بچوک بو لەسەر فقهی ئیمامی ابوحنیفە لەمەودوا ڕۆژانە پۆستمان دەبێت لەسەر فقهی ئیمامی ابوحنیفە بابەت بە بابەت شەرحی دەکەین تا لەکۆتای کۆی بکەینەوەو کتێبێکی بەکوردی لێ دروست بکەین کە بەداخەوە کتێب هەیە بەکورمانجی لەڕۆژئاواو باکور کە ئەوان زۆرینە حەنەفین بەڵام بەسۆرانی نیە. تاکە کتێبی فقهی ابوحنیفە بەکوردی هەبێ ئەگەرێتەوە سەردەمی بابانی کە ابیراهیم پاشا سەرسامی ئیمامی ابوحنیفە بوەو لەسەر فەرمانی ئەو وەڕگێراوە ئێستا کتێبەکە لە مۆزەخانەی بەڕیتانیایە زانکۆی کامبریج بڵاوی کردۆتەوە.


#پێشەوا_ابوحنیفە
#فقهی_حنفی

تێڕوانین

27 Nov, 21:31


بەشی دوو

تێڕوانین

27 Nov, 21:31


#هەڵوێستە
ئەمانە تەبیعەتێکی داعشیان هەیە، نە لە سیاسەتی دووەلی سەردەم ئەزانن نە لە هونەری جەنگی و نە لە جیۆسیاسی ناوچەکان، هەمیشە مەسڵەحەتی تەنزیمی دەخەنە پێش مەسڵەحەتی ئوممەتەوە، ئەڵێی خوا بەشەری لەم سەر زەوییە خەلق نەکردووە جگە ئەوەی ئیخوانییە، هیچ جێیەکیش گرنگ نییە جگە قودس!!!

کابرا چواردە ساڵە بەدەست میلیشیای شیعە لە سوریا مناڵی ئەکوژرێ، ئەوەندەی ماف پێ نادەن بەرگری لە ناوچەکەی خۆی بکات، ناوی لێ دەنێ مورتەزەقەی سوننی.

ئەمشەو بە یارمەتی خوا گەر کاتم هەبوو تۆزێك ئەم نەخوێنەوارە حەماسیانە ئەشێلم کە ئەزانم زۆرێك پێیان ناخۆشە، بەڵام بە مافی خۆمی ئەزانم وەك کەسێك کە ڕۆژێك لە ڕۆژان ئینتیمایەکی عاتیفی ئوممەتیانەم بۆ شۆڕشی سوریا هەبووە دژی سەرانی نوسەیری ئەسەدی متشیعی کافر.

تێڕوانین

27 Nov, 21:31


لغاو کردنی کۆمەڵە سۆفستائییەکی پۆپۆلیستی سەبارەت بە دۆزی سیاسی نوچەکە و قسەکردنیان لەسەر کیانە ئیسلامییەکانی سوریا.

#ڕەدی_لادەران
#باسێکی_سیاسی

تێڕوانین

23 Nov, 22:30


بابەتی ئەخلاق
تێڕوانینێکی فەلسەفی دەربارەی ئەخلاق ئایا جێگیرە یان گۆڕاو؟ ئێمەی موسوڵمانی سونی تێڕوانینمان چۆن سەبارەت بە باشە و خراپە؟ ئایا ئەخلاقیاتی ویجدانی کێشەکانی چین؟ عەقڵ دەتوانێت باشە و خراپە دیاری بکات؟

هەموو ئەم پرسانە وەڵامەکەی لێرەدا دەستدەکەوێت.

#باسێکی_فەلسەفی
#زانستی_کەلام
#ئەخلاق
#ڕەدی_لادەران

تێڕوانین

22 Nov, 19:58


نەخشێک لەسەر کۆشکی سور لە ئەندەلوس نوسراوە

" قسە کردنی کەم بە سەلامەتی دەتهێنێتە دەرەوە "

تێڕوانین

20 Nov, 10:39


ڕۆشتم تا خەبەری بزانم
کەچی خۆم بێ خەبەر کەوتم

#صائب_تەبرێزی

تێڕوانین

20 Nov, 10:38


ئاسن و پۆڵا هەردوو لە یەک کورە دێنە دەرەوە
ئەمیان دەبێتە شمشێری پاڵەوان و ئەو دەبێتە ناڵی کەر

صائب تەبرێزی

تێڕوانین

19 Nov, 21:58


لەسەردەمی هیچێتی هەر کەسانی هیچ بەرز ئەکرێنەوە.. لەم دوسێ ڕۆژەیا ئاوا تیک تۆکم کردوە بەناو پۆستەکان ئەڕۆشتم ئاوا لە پۆستەکان بەر چاوم ئەکەوت کەسانێک قسەبۆ خەڵک ئەکەن کە شاهادەی پۆلی شەشیان نییە و خۆیان بە فەیلەسوف ناساندوە لەگەڵ دوسێ لاتوو پوتی دەرەوەی وڵات ئەمانە بوونەتە دەم ڕاستی خەڵک و قسە بۆ خەڵک ئەکەن ئەمە سەردەمیی هیچێتیە ئەمانە خۆیان هیچن وە کەسانی هیچیش ئەمانە بەرز ئەکەنەوە جا خوا نەکا کەسێک دوسێ لایف بکاتەوە دوو قسە لەسەر دین بکات یەک دنیا خەڵک ئەڕوات پرسیاری شەرعی لێ ئەکات بێ ئەوەی بزانێت ئەم کەسە کێیە ئەلموهم بەس پرسیار بکات کەسانی عەوام بەس پرسیار ئەکەن گوێ ڕاناگرن ...

جا وەڵای من پێکەنینم پێان دێت قسانێک ئەکەن خەڵک بۆیان ئەنوسێت جزاک الله خێر وو نازانم دەس خۆشوو ئەم شتانە بێ ئەوەی بیر لە دەقی قسەکەی ئەم کەسە بکاتەوە جا ئەمانە دائیمە کە ئاینەوێت خۆیان زەخم دەرخەن وشەی ئینگلیز وو ئەمانە ئەکاتە ناوو قسەکانیانەوە بۆ ئەوەی سرنجی خەڵکی عەوام ڕاکێشێت بۆ لای خۆی و بڵێت ئەمە قسەکانی زەخمە و کەسێکی موهیمە جا ئەمانە فێڵی شیتانە کە کیبر ئەکاتە ناوو ئەم بەشەرەوە وە عیلمەکەی لێ ئەبێتە جەهل.. ئێمە پێویستە چاک سازی لە نێو دڵمان دەس پێبکەین ئەو کات قسە بۆ خەڵک بکەین وە لە فێڵی شەیتان ئاگەدار بین وە نەفس بەسەرمانا زاڵ نەبێت وەک ئیمام غەزالی ئەفەرمێت( نەفس لە حەفتا شەیتان پیسترە)

بۆیە گرینگە بچیتە ناو ئەهلی تەسەوفەوە کە لەم شتانە بپارێزیی و وە نەفس و شەیتان بەسەرتا زاڵ نەبێت هەتا ئێستا دیووتانە دەروێشێک یان سۆفیەک ڕۆژێک لە ڕۆژان هاتبێتە تیک تۆکەوەو خۆی عەرز بکات وو بڵێت من ئاوا عیلمم هەیەو نازانم چیموو تەحەدای هەموو مولحیدان ئەکەم نەبوە کوا ئەوەی شی هاتبێت ماوەیەکی کەم لەوێ بوە چونکە ئەزانێت ئەم شوێنە نزمە شوێن ئەو نییە

ئیمامی غەزالی ئەفەرمێت:
ئەگەر خودا نور بە دڵێک ببەخشێت جەهلی بۆی نابێتە شەڕ، وەک چۆن گەر نوری (پێ نەبەخشێت) عیلمی دەبێتە شەڕو خراپە. وَمَن لَم يَجعَلِ اللَّهُ لَهُ نورًا فَما لَهُ مِن


وەسلام

تێڕوانین

19 Nov, 10:27


عەزیزم ڕۆحی شیرینم دوو چاوم
دەوای زامی دڵ و جەرگی بڕاوم
ئەتۆ شا من گەدا دادم بپرسە
لە زوڵمی چاوی بیمارت کوژاوم

#نالی
#حەزرەتی_باوە_گیانم
#تێڕوانین

تێڕوانین

19 Nov, 10:21


دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە قوربان حاڵی نالی کە نە مردە و نەژییا

#نالی

تێڕوانین

17 Nov, 19:00


ئەگەر خودا نور بە دڵێک ببەخشێت جەهلی بۆی نابێتە شەڕ، وەک چۆن گەر نوری (پێ نەبەخشێت) عیلمی دەبێتە شەڕو خراپە. وَمَن لَم يَجعَلِ اللَّهُ لَهُ نورًا فَما لَهُ مِن نورٍ.

(رسالة في العلم اللدني)
#ئیمامی_غەزالی
وەرگێڕانی: عەبدولعەزیز ئومێد خۆشناو

تێڕوانین

16 Nov, 18:35


هەر چەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو
چونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو!

ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات
ئەو ڕۆژە کە مردی، نە ئەوت بوو و نە ئەمت بوو!


بێزارە لە تۆ ئێستە، هەماغۆشی عەدووتە
دونیا، کە دوێنێ حەرەمی موحتەرمت بوو!

دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامەت؟!
ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نە دەمت بوو، نە دەمت بوو!

عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا
بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو

وەک شەڵتە پەین گەهـ پڕ و گەهـ خاڵییە بەتنت
سەوم و ئەمەلت باعیسی نەفس و شکەمت بوو

نالی چییە وا میسلی جوعەل غەرقی شیاکەی
خۆ تۆ بە حیسابی وەکوو پەروانە شەمت بوو


ـنالی
#نالی
#تێڕوانین

تێڕوانین

16 Nov, 15:55


کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆ کردییە
ھەر کەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا

#نالی

تێڕوانین

15 Nov, 17:19


ئەمە دیوێکی ژیانە ڕاستەقینەکەی دنیایە کە مۆدێرنە نایەوێت وەك خۆی بیبینێت بەڵکو دەیەوێت بە گێلکردنی خۆی و ئەوانیش خۆی لەم حەقیقەتە لابدات.

پەلامادان و یەکتری بڕادنەوە و خۆ ڕزگارکردنی لاواز لە بەهێز و ڕاستی باڵادەستی لاواز بەسەر بەهیزدا وەك میکانیزمی بەڕێوەچونی ژیانی سروشتی ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە، تاکە چارەسەریش بۆ تاکی نەستەلەیی مۆدێرنە، بریتییە لە خۆ گەوجاندن و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی وەهمی ڕوکەش بە بزەی لێو و ناوەڕۆك پوچ، کە ئەوەی باڵایە تێیدا دوو جۆر سەرخۆشییە:
یەکەمیان سەرخۆشی بە مادەی هۆشبەر.
دووهەمیان سەرخۆشییە بە ترسنۆکی و شوێنکەوتنی ئەو حەزانەی کە لایەنی بەرامبەر بە ڕەغبەت بۆی دابین دەکات.

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

تێڕوانین

15 Nov, 12:37


ئەگەر ئەم دووشتە فێر بیی هەموو شتێک فێر بوویتە

تێڕوانین

15 Nov, 12:37


ئیمامی شافعی ئەفەرمێت ١٠ ساڵ لە خزمەتی سۆفیەکان بووم تەنیا دوو کەلیمە فێربووم:
یەکەم: نەفس ئەگەر مەشغوڵی نەکەی مەشغوڵت ئەکات

دووەم: وەختیش ئەگەر قەتعی نەکەی قەتعت ئەکات :یانی ئەگەر وەخت نەبڕیی ئەتبڕێت


ئیمامی بەیهەقی و ابن قەیم نەقڵی ئەکەن

#ئیمامی_شافعی
#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

14 Nov, 21:22


ڕەش پێستەکان جوانترین دەم و ددانیان هەیە ئەگەر چی سیواکیش بۆ ددانەکانین بەکار ناهێنن

#جاحز
#تێڕوانین
الحيوان ١٥٤/٢📚الجاحط.

تێڕوانین

14 Nov, 21:10


کۆبوونەوە شتە خراپەکان لەناو دەبات؛ وە سەیرکردنی چاو بە چاو دڵەکان باشتر ئەکات."

#ابن_حزم
مداوة النفوس ١٨٠📘ابن حزم

تێڕوانین

14 Nov, 19:14


بەخشینی زانست بە کەسێک کە قەدری نازانێت، وەک ئەوە وایە باسی ئازارەکانت بۆ کەسێک بکەیت و پێی پێکەنێت.

#وتە
#تێڕوانین

تێڕوانین

14 Nov, 19:11


دوژمنێکی ئاقڵ باشترە لە دۆستێکی گەمژە.

#وتە
#تێڕوانین

تێڕوانین

14 Nov, 14:37


نەزان وەک سەرخۆش وایە
کتێبیش وەکو شمشێرە

سەرخۆش لەگەڵ شمێشێردا مەترسیدارە

#وتە
#تێڕوانین

تێڕوانین

14 Nov, 10:22


حەزرەت صلی الله علیە وسلم ئەفەرمێت: ڕاسترین شعر کە عەرەب وتبێتی شعری (لبيد بن ربيعة) کە لەسەردەمی جاهیلەتا وتراوە ئەفەرمێت:

هەموو شتێک بێجگە لە الله باطڵە

تێڕوانین

13 Nov, 17:24


هەر شتێک عەقڵی تۆ بیزانێت خوا خەلقی کردوە

#ئیمامی_عەلی
#تێڕوانین

تێڕوانین

13 Nov, 11:21


ئەگەر هۆنراوە ئەوکارەی پێ بکرایە کە من دەمێ بیکەم کە خزمەتی سەرتا سەریانەی ئیسلام و مرۆڤایەتیە ئەوا هۆنراوەی من زۆر بەهێزترە لە هۆنراوەکانی گەورە شاعیری ناودار ( لەبید) بەڵام هۆنراوە ئەو بەها گەورەیەی نیە لای زانایان

دوای ئەوە ئیمامی شافعی تۆزێک باسی توانی خۆی ئەکات ئەفەرمێت: لە گۆڕەپانی جەنگی هۆنراوەدا لە هەردوو بەرەی (موهلەب)و (یەزید)یش ئازاترم ( کە ئەوان لە جەنگدا هەمیشە چاپوك و براوە بوون دوو تیرەی ئازای عەرەبی چاخی نەفامی بوون

دواتر ئەفەرمێت: ئەگەر من بمەوێ توانا هونەری و ئەدەبییەکانم بۆ خزمەتی خۆم بەکار بهێنم ئەوا زۆربەی ئەو خەڵکە بە خۆشاناز و لە خۆباییانە بەردەست وکۆیلەی ژێر دەستی من دەبوون .. بەڵام لە خواترسان وات لێ ئەکات کەس بەکەم سەیر نەکەیت

تێڕوانین

13 Nov, 11:06


ئەگەر هۆنراوە لای زانایان بەهایەکی ئەوتۆی دەبوو ئەوا هۆنراوەی ئەمڕۆی من باشتر لە هی (لەبید) دەبوو. لەو گۆڕەپانی جەنگەدا لە گشت شێرێ شێتر دەبووم بەرەی (موهلەب) و ( یەزید)یش دەستی منیان پێ نەدەبوو .
گەر ترسی شەرمی خودای خۆم لەناو دڵا نەبایا. ئەوا ئەو خەڵکە هەموویان لام.. بەردەست و کۆیلە دەبوو

#ئیمامی_شافعی
#دیوانی_ئیمامی_شافعی
#تێڕوانین

تێڕوانین

13 Nov, 07:14


قلت لله: لا تموتني حتى أعرفك.
قال لي: من يعرفني لا يموت أبداً.

وتم خودایە: مەممرێنە تا ئەوکاتەی کە ئەتناسم.
وتی پێم: ئەوەی بمناسێت هیچ کات نامرێت.

حەزرەتی مەولانا

#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام
#Rumi

تێڕوانین

12 Nov, 23:18


بە ئیخلاسی ئەوم ئاوێنەکەی دڵ وا جەلا داوە
کە چیهرەی شاهیدی مەقسوودمی تێدا نموودارە
جەمالی ڕابیتەی، وا دڵبەرە، بەختی خەواڵووشم
بە ئوممێدی تەماشایەک هەمیشە چاوی بێدارە

#مەحوی رحمه الله

تێڕوانین

11 Nov, 22:06


ئارام و تاقەت ،جەلام کۆچ کەردەن‌‎
سپای خەم هۆشم، وە تاراج بەردەن

نە تاقەت مەندەن نە تۆی دەرووندا
نە لەیلێ مدیۆ وە لای مەجنووندا

یاخوا مەردەنێ بۆ وە میهمانم
ئیتر نەوینوون دووریی یارانم


•#مەولەوی•

تێڕوانین

11 Nov, 21:39


نە ڕۆ ئاراممەن ، نە شەو خاومەن

#مەولەوی

تێڕوانین

10 Nov, 19:38


دەرەنجامى گومان كردن لةسەر رەهای ياسا مەنطقيەكان،
گفتوگۆيەك لةنيوان كەسيكى ژیری ئاسايى و
مولحیدێك كە باوڕى بە ڕەهابوونى منطق نيە

#ئەفلاتوون
#م.ئامێز

تێڕوانین

10 Nov, 18:25


دوور لە چاکانی عەجەب فاحیشە دونیایێکە...

نالی

#نالی
#تێڕوانین

تێڕوانین

10 Nov, 17:42


مرۆڤ ڕەمز و ڕازی منە و من ڕەمز و ڕازی ئەوم...

اَلإنسانُ سِرّی وَ أنا سِرُّه

#حەدیسی_قودسی
#تێڕوانین

تێڕوانین

08 Nov, 15:10


مەترسی لە زۆربوونی ئامێرەکاندا نییە، بەڵکو لە زیادبوونی ژمارەی ئەو پیاوانەدایە کە هەر لە منداڵییەوە خوویان بەئامێرەکان گرتووە وە ئەو خواستەی کەهەیانە تەنیا ئامێرەکان ئەتوانن بۆیان دابین بکەن ".

#جورج_بيرنانوس
#مۆدێرنە
#تێڕوانین

تێڕوانین

08 Nov, 15:04


پاراستنی توڕاس گرینگترین بیروباوڕی سەردەمی ئێمەیە..

يوليوس إيفولا

#مۆدێرنە
#توڕاسیەت
#تێڕوانین

تێڕوانین

08 Nov, 14:55


نوێژی بەیانی گاریگەری هەیە لەسەر پاککردنەوە و ڕۆشنکردنەوەی دڵەکان نوێژی بەیانی لە نوێژەکانی تر گەورەترە و لەبەر ئەم هۆکارە: هەر کەسێک سەلیقەی خۆشی هەبێت و ئەم نوێژە لە کاتی خۆیدا بە جەماعەت ئەنجامی بدات،و ڕووناکی و ئاسوودەیی ڕوو لە دڵی ئەکات.

#مفاتيح_الغيب
#ئیمامی_ڕازی
#تێڕوانین

تێڕوانین

08 Nov, 14:45


کوڕەکەم پێویستە لە هەموو حاڵەتێکا لەگەڵ هەموو کەسێکی چاک و بێ ئەخلاقدا بە ئەدەب بیت و ڕەحم بە هەموو مەخلوقەکان بکەیت بە چاوی گەنج و پیر و تەماشایان نەکەیت دەبێت بە چاوی ڕەحمەوە سەیریان بکەیت

الإمام السهروردي رحمه الله

#السهروردي
#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

07 Nov, 15:38


قصیده || عرفانی 👌😍

ره‌ببی بنیره سه‌له‌وات
بو حبیبی خوش لیقای تو

📌صَلّوا عَلَی‌الحَبیبِ الشَّفیعﷺ♥️
📝
#شعر: علامه ماموستا ملاعبدالکریم مدرس (رحمه الله)
🎙شهرام منصوری
---------------------------
کانال
#قصیده_تواشیح👇👇👇

@ghaseda_tvashih

تێڕوانین

06 Nov, 16:47


ناتەبایی ناتوانێت مەرجێک بێت بۆ بەختەوەری ڕاستەقینە، چونکە مرۆڤ تا زیاتر پێویستی بە شتێک هەبێت، زیاتر ئامادە دەبێت بۆ هەستکردن بە کەمیی و بەم شێوەیەش بەدبەختی شارستانیەتی مۆدێرن ئامانجی چەند هێندەکردنی پێویستییە دەستکردەکانە".

#رينيه_غينون
#مۆدێرنە
#توراسیەت
#تێڕوانین

تێڕوانین

06 Nov, 08:15


گەورەیی مرۆڤ بەو شتە دەپێورێت کە بەدوایدا دەگەڕێت.

مارتن هايدجر

تێڕوانین

04 Nov, 22:34


ئەدەب لە تەریقەتا زۆر گرینگە : چۆن خوێندی هەر زەمینەیەک شگردێکی مەخسوسی هەیە هەر چۆن حاڵی بوون لەهەر مادەیەک فەنو فنونێکی هەیە بۆ هەر زەمینەیەک زانیاریەکی لازمە بۆ هەر عیلمێک وە بۆ هەر سەنعاتێک وە بۆ هەر کارێک فەنێکی لێوە لازمە.

لە تەریقەتا ئەو فەنە پێی ئەڵێن(ئەدەب) عوڕەفا ئەفەرموون ڕێگەی عشق یەک ڕێگا نییە ڕێگاکانی عشق گشتی ئەدەبن ( عبداللە ی کوڕی موبارەک ئەفەرمێت : هەر کەسێک ئیهانە بکات بە ئەدەب ( یانی ئەدەب لا بەرێت)وە ئەخلاقداری حزف بکات خوای گەورە مڕاقەبەی ئەکات بەوەی تەوفیقی ئەنجامدانی سونەتی پێنادات ناتوانێت سونەت بخوێنێت وای لێدێت گەمەی دێت بە سونەت هەر کەسێک گاڵتە بە سونەت بکات خوای گەورە لە فەڕائیزەکانیش ئەیخات وە هەر کەسێکیش گاڵتەی کرد بە فەڕائیز لە مەعریفەت مەحرووم ئەبێت)

( بێئەدەب حەز ناکات لە بێئەدەب )

#ئەدەب
#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

04 Nov, 14:14


لە ئیمامی جونەیدی بەغدادیان پرسی: وتیان ئەو هەموو زانیاریەت لە کوێ هێناوە کە غەیری تۆ کەس نییەتی : ئیمامی جونەیدیش فەرمووی: ئەم عیلمەم بەدەس هێناوە لەوەی کە ٣٠ ساڵ لە ژێر پلیکانیەک لە خزمەت خوایا وەستابووم ئینجا ئەو عیلمەم بە دەس هێنا

حەزرەتی جونەید ژێر پلیکانیەکی هەبوو ئەوێی کردبوە شوێن چلەی خۆیی یانی ٣٠ ساڵ لەوێ خەریکی سلوک بوە

#ئیمامی_جونەیدی_بەغدادی
#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

04 Nov, 13:32


لەم یارییەی شەتڕنجدا پێویستە خۆم بدۆڕێنم بۆ ئەوەی ئەو بیباتەوە.

«حەزرەتی مەولانای ڕۆمی(قدس سرە)»

*ئەگەر قەرارە بەندەبیت ئیدی هیچ شتێکت نابێت بۆخۆت بوێت، بەڵکو ئەوەت دەوێ کە ئەو بۆتی دەوێت بەوە ڕازیت کە خاوەنەکەت ڕازییە بۆت، هەموو ئەمانەش نەك لەبەر ئەوەی تۆ تۆیت بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو ئەوە، پێویستە خۆت بسڕیتەوە لە بوارەکەدا نەك تا سەرکەوی بەڵکو تا ئەوە بەجێ بهێنی کە عشق دەیخوازێت(فلا أنت ولا أنا أنا ولكن هو هو) نە من من و نە تۆ تۆ بەڵکو هەر ئەو ئەوە.

#توراسی_عیرفانی
#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام

تێڕوانین

03 Nov, 22:08


بە یدێ وەلای من حاڵم بەو حاڵەن

جە دووری ئازیز تەن کۆی زوخاڵەن

مەولەوی

#حەزرەتی_مەولەوی
#تێڕوانین

تێڕوانین

03 Nov, 12:34


سەبا کوحلی غوباری ڕێی کەسێکی پێیە دێ ' مەحوی '
بەبێ حیکمەت نییە دەفڕێ لە ئێوارێوە گەر چاوم

مەحوی

واتە ؛ لە خۆڕایی نیە لە ئێوارەوە چاوم دەفڕێ ، ئاخۆ بای بەیانی تۆزی ڕێگای چ دۆستێکی هەڵگرتبێ و هێنابێتی وەک کلە بیکاتە چاوم ..

لە ئەفسانەی کوردیدا هەیە ئەوەی چاوی بفڕێت میوانێکی خۆشەویستی دێت

#مەحوی
#تێڕوانین

تێڕوانین

02 Nov, 12:37


گەلانی بەهێز دەبێ هەمیشە سەقافەی دڕندەیی و دوژمنایەتی بۆ نەوەکانی داهاتویان بگوازنەوە، بۆ ئەوەی مۆدێرنیتە و شارستانیەت لە ناویان نەبات،

كارل فون كلاوزفيتز

#مۆدێرنە
#تێڕوانین

تێڕوانین

31 Oct, 22:36


ڕۆژهەڵاتییەکان مەترسی بۆ سەر کەس دروست ناکەن و بە هیچ شێوەیەک خەون بە داگیرکردنی ڕۆژئاوا نابینن، ئێستا لە عانی بەرگریکردنن لەسەر ئەو دەستدرێژیانەی کە ( ئەوروپییەکان و ئەمریکییەکان)کە دەیکەنە سەر مێشکمان

#رينية_غينون
#تێڕوانین

تێڕوانین

31 Oct, 18:17


https://t.me/al_altaf

جۆینی ئەم چەناڵە بکەن

لاپەڕەیەک بۆ وتنەوەی کتێبی ئەلتاف لەعیلمی کەلام
لە لایەن بەرێز _مامۆستا سابیر زاریعی

ئەم وانانە بۆ مستەوایەکی بەرزە ئەگەر عیلمی کەلامت بە جوانی نەخوێندوە ئەوە ئیسفادەی وای لێناکەی..

تێڕوانین

31 Oct, 10:40


ئەگەر کەسێکت دۆزییەوە دەستی گرتیت وە بەرەو لای خواتی برد وە خودای بیرخستیەوە لەگەڵیدا بمێنەرەوە و لێی جیامەبەرەوە و قسەی پێ مەکە و لە قسەی دەرمەچۆ . چونکە کەسی وا بۆ خوا خوڵقاوە و غەنیمەتی مرۆڤی دانایە و موڵکی ونبووی کەسی ئیماندارە

(بۆیە دائیمە پێویستە مرۆڤی ئیماندار دەستی لە دەستی شێخێکا بێت و لێی جیانەبێتەوە چوونکە ئەوان ئەزانن دەرمانی تۆ چیەو ڕوحت پێویستی بە چیە وە لە شەڕی شەیاتین و نەفس بتپارێزن جا ئیمامی غەزالی لە مینهاج دا ئەفەرمێت (نەفس لە حەفتا شەیتان پیسترە) جا ئەم ڕێگایە بێ مورشید نابێت و پارێزاوو نیی دائیمە مەترسیت لەسەرە..

#ئیمامی_غەزالی
#إحياء_علوم_الدين
#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

30 Oct, 16:07


بِكُلِّ صُبحٍ وَكُلِّ إِشراق
أَبكي عَلَيكُم بِدَمع مُشتاقِ
قَد لَسَعت حيّة الهَوى كَبدي
فَلا طَبيب لَها وَلا راقي
إِلّا الحَبيب الَّذي شغفت بِهِ
فَإِنَّهُ رقيَتي وَترياقي

السهروردي المقتول

تێڕوانین

30 Oct, 13:17


کە تۆ ئەهلی دڵ بووی دەبا هەر بڵێن ئەهلی خوڕافیاتی

تێڕوانین

28 Oct, 21:54


( مەجنون عشقی لەیلا بوو دەنگی دایەوە ئەی ئەگەر عشقی الله بین دەبێت چی بێت)

عشق ئەتوانێت تەبدیل بکات ئەخلاق بگۆڕێت ( عشق ڕسوات ئەکات ) ڕسوابوون مقامێکە لە مقامی عوڕەفا کە قسەیان پێ ئەوترێت جنێویان پێ ئەدرێت ئەڵێن شێتن بە مەولانایان وتت تۆ مامۆستایەکی بەڕێز بووی تۆ عالم بووی مودەڕیس بووی بۆ کەوتویتەتە شوێن ئەم کابرا پاتاڵە هەر لە دەوری هەڵەسوڕێی ( مەبەست لە شەمسە) ئەمە ڕسوای عشقە

#تێڕوانین

تێڕوانین

28 Oct, 13:39


ئەم چەناڵە جۆین بکەن، ئەم چەناڵە گرنگی ئەدا بە بابەتەکانی (کلام و فەلسەفە و تەسەوف) و کۆمەڵێ بابەتی تریش.

https://t.me/House_OfWisdom

تێڕوانین

27 Oct, 20:59


( بترسە لەو کەسەی کە لێت ئەترسێت )ئەو کەسەی کە لێت ئەترسێت دەبێت وا دابنێیت کە لەگەڵ ١٠٠ کەسا شەڕ ئەکەی..

مار بۆ بە شوانەوە ئەدا چوونکە لێی ئەترسێت

#تێڕوانین

تێڕوانین

27 Oct, 18:51


السلام علیک یاغوث البغدادی...

صَلّوا عَلَی‌الحَبیبِ الشَّفیعﷺ
📝
#شعر: ماموستا بیخود رحمه الله

تێڕوانین

26 Oct, 07:42


زاهید ئەو کەسە نییە کە مالیکی شتێک نەبێت زاهید ئەو کەسەیە کە هیچ شتێک نابێتە مالیکی ئەو هیچ شتێک نابێتە صاحێبی ئەو

کاتێک عوڕەفا داوا ئەکەن کەواز لە دونیا بێنیت داواناکەن کە لەدونیاداری واز بهێنیت لە دونیا پەرستی ئەڵێن واز بهێنی

#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

25 Oct, 21:17


ئەو عەقڵیەتەی غەرب هەیەتی چۆن دەگاتە مەعریفەیەکی ڕۆحی لە کاتێکدا بیرکردنەوە لایان جگە لە دەسەڵات بەسەر ماددە تێناپەرێ؟ وە هەمووی لە چوارچێوەی پڕۆسەی عەمەلی دایە؟ وە هیچ شتێکیش بە زانست نازانن ئیلا ئەم بازنە تەسکە نەبێ کە تەنها قیمەتێک هەیەتی لە باسی سوود و قازانجە، هەر بەڕاستی ئەمانەی وتم تۆسقاڵێ زیادەڕەوی تێدا نیە هەر کەسێ تێبفکرێ تێدەگا کە ئەمە بۆچوونی زۆرینەی خەڵکانی ئەم سەردەمەیە.

رينيه غينون أو عبد الواحد يحيى

#ڕێنێ_جینۆن
#مۆدێرنە
#خانەی_حیکمەت
#تێڕوانین

تێڕوانین

25 Oct, 15:26


ولولا جمالك بالجلال ملثم *** لكان جميع الخلق فيك تتيموا
بهى جميل الوجه بدر متمم*** صباح رشاد للضلالة مذهب
صلاة من الرحمن ما المسك أطيب *** على خير الله طه المقرب

تێڕوانین

24 Oct, 21:41


مەولانا ئەفەرمێت: بگرێ بۆ ئەوەی پێبکەنی )

خوای گەورە ئەفەرمێت: (کوفار پێئەکەنن بە ئەهلی ئیمان) ئەڵێن چی داماون چی بەتبەختن خوای گەورە کە باسی قیامەتمان بۆ ئەکات ئەفەرمێت (ئەمڕۆ ئەهلی ئیمان بە ئەهلی کوفار پێئەکەنن)
ئاخری گریان پێکەنینە

( لە هەر شوێنێک سەوزایی هەبێت ئاویش هەیە
وە فرمێسکیش لە هەر شوێنێکا هەبوو ڕەحمەت هەیە)

هەر وەختێک خوا ویستی کۆمەکت بکات بەرەو گریان ڕاومان ئەنێت شتانێک ئەهێنیتە ڕێمان بۆ ئەوەی بگرین

ئەی خۆزگە بەوچاوەی لە ڕێگای خوایا ئەگیرێت

(خوای گەورە چاوێک عەزاب نادات کە لەهیبەت و عیشقی ئەوا گریابێت)

#مەولانای_ڕۆمی
#مثنوی_معنوی
#تێڕوانین

تێڕوانین

24 Oct, 12:50


هەستکردنی مرۆڤ بە نەزانی و جەهلی خۆی جۆرێکە لە جۆرەکانی مەعریفە.


ـ ابن خلدون

#ابن_خلدون
#تێڕوانین

تێڕوانین

23 Oct, 16:43


لە بەغدا دارتاشێکی بەناوبانگ هەبوو. لە کۆتایی ژیانیدا مینبەرێکی جوانی دروست کرد کە مرواریەکی زۆری پێوە بوو وە شێوەکەی زۆر سرنج ڕاکێشی هەبوو . ئەم مینبەرە لە هەموو شوێنێک ناوبانگی دەرکرد و هەرکەسێک بیبنایە ئەم میمبەرە بە جوانییەکەی سەرسام دەبوو. تەنانەت هەموو بەغدا سەردانایان ئەکرد و دەیانگوت ئەم مینبەرەمان پێ بفرۆشە با بیبەینە فڵان مزگەوت. بەڵام دارتاشکە هەمیشە بە یەک جۆر وەڵامی دەدایەوە ئەیویت: (نا، ئەم مینبەرە دەبێت لە مزگەوتی ئەقسا دابنرێت). وەڵامەکەی هەمووانی سەرسام کردبوو. دەیانگوت: «بەڵام قودس لەژێر دەسەڵاتی خاچپەرستاندایە». بەڵام بەبێ گوێدانە قسەی خەڵک هەمان وەڵامەکەی دووبارە ئەکردەوە و ئەیوت: کە من دارتاشم و ئەم مینبەرەم نەخشاندوە با جەنگاوەرێک یان ئازایەک بێتە دەرەوە و قودس داگیر بکات و ئەم مینبەرە بخاتە شوێنی خۆی. چیرۆکی مینبەر لە هەموو شارەکاندا بڵاوبووەوە. لە کاتێکدا چاوی هەمووان هەر جوانیەکەی مینبەرەکەیان ئەدیی ، منداڵێکی تەمەن حەوت هەشت ساڵان قسەی دارتاشەکەی بیست، بەڵام لەبری ئەوەی بیر لە جوانی مینبەرەکە بکاتەوە بیری لە قسەکانی دارتاشەکە ئەکردەوە . چل ساڵ تێپەڕی، ئەم منداڵە قودسی داگیرکرد، و مینبەرەکەی لە شوێنی گونجاوی خۆی لە مزگەوتی ئەقسا دانا. ئەم قائیدە ناوی سەڵاحەدینی ئەیوبی بوو . ئەمەیە دەسکەوتی گەورە.

ئێمە وەک ئەو دارتاشەین، مینبەری نوێ دەتاشین و بە دڵنیاییەوە پیاوێکی ئازا سەرهەڵدەدات کە مینبەرەکەمان لە شوێنی خۆی دابنێت.

- محي الدين أبن عربي

#سەڵاحەدینی_ئەیوبی
#بەغداد
#ابن_عەرەبی
#تێڕوانین

تێڕوانین

22 Oct, 20:28


ئێوە پشتگیریتان لە درۆ نەکرد، بەڵام وازتان لە حەقیقەت هێنا.

الإمام علي بن أبي طالب عليه السلام
#ئیمامی_عەلی
#تێڕوانین

تێڕوانین

22 Oct, 14:14


”تۆ کە دەستت ناگا بەخوا، دەست بکە
دەستی پیاوی خوا“

#ئەولیا
#تەصەوف
#تێڕوانین

تێڕوانین

22 Oct, 12:59


داهاتوی ژن لە کوردستان کە پێی وایە خوێندن و ئیشکردن خۆشی و دامەزراوی و ئارامشی بۆ دەهێنێت.

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

تێڕوانین

21 Oct, 21:41


ابو بەکری ابن وەلید لە شام ئەگات بە ئیمامی غەزالی : پێی ئەفەرمێت وەرە با مونازەڕە بکەیەن لە لە هەنێک مەسئەلەدا ئیمامی غەزالی ئەفەرمێت: ئەو شتەی کە تۆ داوای ئەکەی من بۆ مناڵەکانی عێراق جێم هێشتوە وازم هێناوە لەو مناڵ بازاڕیە


ئیمای غەزالی ئەفەرمێت: لە هیچ مونازەڕەیەکا حەقیقەت دەرناکەوێت چونکە ئینسانێک واردی منازەڕە بێت ئەبێت بە شەخس پەرست ئەبێت بە بەندەی نەفسی خۆی ئەو کەسەی کە گیرۆدری منازەڕە بوە ئەڵێت هەر ئەوەنە جاهو مقامەکەی من نەفەوتێت ئابوڕی حەقیقەتیش بڕوات کێشەنیە بەس جاهـ و ماقام نەڕوات )

بۆیە دۆزینەوەی حەقیقەت ئەبێت دەس لە هەموو شتێک بشۆری

( مثل: ئازادی لە جاهـ مقام: ئاخرین نوقتەیەکی ڕەش کە لەدڵی صادیقین دەری ئەهێنن حوبی جاهـ و مقامە ) چونکە ئینسان حەزی بە ناوبانگ و مقام و پارەیە )

حوبی جاهـ و مقام زۆر زۆر پیسترە لە شەهوەتی زگ وە لە شەهوەتی عەورەت ئینسان سێ شەهوەتی هەیە شەهوەتی زگی هەیە حەزی لە خواردن ئەکات شەهوەتی فەرجی هەیە حەزەکات لە مەسائیلی جنسی وە شەهوەتی جاهـ و مقامی هەیە جا دیقەتی ئەم قسە جوانەی ئیمامی غەزالی بدەن ئیمام ئەفەرمێت: (نەفسی ئینسان حازرە عەورەت و زگیشی بەفەوتێنێت لە پێناو جاهـ و مقامەکەی مثل: ئینسانێکی خواناس لە بازاڕا ئەگەر بیەوێت سەیری ئافرەتێکی جوان بکات ئەگەر بزانێت نەفەرێک سەیری ئەکات تەماشای ناکات : نمونە مامۆستایەکەی ئاینی کە خەڵک بە باشی ئەزانن وە گەنج لای دەرز ئەخوێنێت لە بازاڕا بیەوێت سەیری ئافرەتێک بکات بزانێت تەلەبەیەکی لەوێیەو سەیری ئەکات سەیری ناکات نایەوێت جاهـ مقامی بەهۆی شەهوەتی عەورەتەوە لەدەس بدات
شەهوەتی زگ: بیەوێت بچێت بۆ شوێنێک لەو شوێنە خەڵک وابزانن ئەم پیاوە کەم خۆرەو وە قەناعەت ئەکات زۆر بەئارامی نەفسی داوای لێ ئەکات کەم بخوات لەبەر ئەوەی جاهـ و مقامەکەی بەرز بێتەوە نەفەوتێت )
جا بۆیە شەهوەتی جاهـ و مقام زۆر پیسترە لە شەوهوەتی زگ وە لە شەهوەتی عەوڕەت

#ئیمامی_غەزالی
#تێڕوانین

تێڕوانین

21 Oct, 07:56


سەلامی پڕ لەبۆنی عاشقانە
ئەنێرم بۆ کەسێ ئارامی گیانە

قیبلەم تۆم لە دڵ
هەر تۆم وا لە دڵ
تا ڕۆژی مەحشەر
هەر تۆم وا لە دڵ

ماتی

#حەزرەتی_باوەگیانم
#جەنابی_شێخ_بابە_تاهیر

تێڕوانین

19 Oct, 11:10


وەڵامی بێ ئەقڵێڪ ڪە خۆی بە ڪەسێڪی ئەشعەری ناساندووە، بەبێ عیلم و زانین قسە لەبارەی ئەشعەریەت و تەریقەتەڪانی تەسەوف ئەڪات، گوایە خۆی لەناو تەریقەت بووە و بە ئەزموونی خۆی بۆی دەرڪەوتووە ڪە هەڵەیە و تەریقەتەڪان ناڕاستن؛ لای خۆتانەوە بڵاوی بڪەنەوە، و ئاگادار بن ڪە ئەمە لەژێر ناوی ئەهلی سوننە لە مەنهەجی ئەهلی سوننە ئەدات.

جا ئەم کابرایە لاتان ئاشنا بێت ناوی باوکی غەزالیە کە فڕی بە ئەهلی عیلمەوە نییە وە بەحیساب کتاب و شتی تەرجومە کردوە نازانم چی وچی ئەمانە بەس باشە ئاوا بیان شکێنیتەوە

#مامۆستا_ئامێز
#تەصەوف

تێڕوانین

19 Oct, 09:07


يحيا سيخلفه ألف يحيا، لا تنسوا فان الأمة ارض خصب، لا تموت بموت ما نبت عليها، كان قبل يحيا يحيا آخر اكبر وأعظم منه شئنا فقتل على يد المجرم نفسه، فخلفه من هو اجدر بذلك المكان.

لما خلصت العدو من عياش، طلع لهم س-نوار، وسيظهر مكان سنوار غضنفر آخر يخرب من العدو نومه بإذن الواحد الأحد.

ارى مدد عياش انتقل لسن-وار وسينتقل مدد سن-وار لأخرى أشد وأعظم (والعاقبة أدهى وأمر)- وسيعلم الذين ظلموا أي منقلب ينقلبون.

تێڕوانین

18 Oct, 20:17


والغرب يلتاع إذا عبدت ربا واحداً في هدئة المحراب
وهو الذي يعجن لي من شعرات ذيله ومن تراب نعله ألفا من الأرباب

تێڕوانین

18 Oct, 00:03


يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (153)
وَلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ (154)
سورة البقرة

تێڕوانین

17 Oct, 09:53


دڵی پیاو دڕندەیە ھەر کەسێک خۆی پێی ئـاشنا بکات و نەرمی لەگەڵ بکای ئـەوە بەئـاسانی بەدەستی دێنێ .

الإمام علي بن ابي طالب عليه السلام

#ئیمامی_عەلی
#تێڕوانین

تێڕوانین

16 Oct, 09:54


خوای گەورە لە حەدیسێکی قودسیا ئەفەرمێت:

حیکمەت دەدەم بە هەرکەسێک خۆی لە دونیا بەدوور بگرێت، تەنانەت ئەگەر کافرێکیش بێت.

#حەدیسی_قودسی
#تێڕوانین

تێڕوانین

15 Oct, 20:27


کە هەڵگیرسا لە نوری بادە شەمعی حوسنی
جانانە نەچێتە سەر تەریقەی حەزرەتی پەروانە دڵ چ بکا..

مەحوی

#حەزرەتی_باوە_گیانم
#لەگەڵ_جەنابی_شێخ_بابە_طاهیر

تێڕوانین

14 Oct, 22:15


خەریکی بانگەوازکردن مەبە بۆ کەسێک کە نیشانەی قبوڵکردنی تێدا نابینیت، چونکە گوێت لێ ناگرێت و دوژمنایەتیت دەکات .

#ئیمامی_غەزالی
#الإحیاء

تێڕوانین

14 Oct, 11:22


ولما رأيتُ الجهلَ في الناسِ فاشياً
تجاهلْتُ حتى ظُنَّ أنّيَ جاهل
فوا عَجَبا كم يدّعي الفضْل ناقصٌ
ووا أسَفا كم يُظْهِرُ النّقصَ فاضل

-أبو علاء المعري

بینیم وا بڵاوە جەهل لەنێو خەڵکی
لێیان گەڕام تا وترا تۆش جاهیلێکی
چ سەیرە فەزڵ وا دەدرێ بە ناقسێ
داخەکەم ناقس جوان خۆی دەردەبڕێ

تێڕوانین

14 Oct, 11:20


جونەیدی بەغدادی ئەفەرمێت:

هیج کاتێک ناگەیتە حەقیقەتی ئازادی هەتا نەگیتە حەقیقەتی بەندەگی

#ئیمامی_جونەیدی_بەغدادی
#تێڕوانین

تێڕوانین

13 Oct, 18:29


باشترین ئاو: بریتیە لەو ئاوەی کە وا هەڵقوڵا لەژێر پەنجەکانی حەزرەت ،صلی الله علیە وعلی الە حق قدرە ومقدارە العظیم
دواتر ئاوی زەمزەمە،دواتر ئاوی ڕووباری نیل).

اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ وَبَارِكْ عَلَى سَيِّدِنَا وَمَوْلانا مُحَمَّدٍ شَجَرَةِ الْأَصْلِ النُّورَانِيَّةِ ، وَلَـمْعَةِ الْقَبْضَةِ الرَّحْمَانِيَّةِ ، وَأَفْضَلِ الْـخَلِيقَةِ الْإِنْسَانِيَّةِ ، وَأَشْرَفِ الصُّورَةِ الْـجِسْمَانِيَّةِ ، وَمَعْدَنِ الْأَسْرَارِ الرَّبَّانِيَّةِ ، وَخَزَائِنِ الْعُلُومِ الْإِصْطِفَائِيَّةِ ، صَاحِبِ الْقَبْضَةِ الْأَصْلِيَةِ ، وَالْبَهْجَةِ السَّنِيَّةِ ، وَالرُّتْبَةِ الْعَلِيَّةِ ، مَنْ إنْدَرَجَتِ النَّبِيُّونَ تَحْتَ لِوَائِهِ فَهُمْ مِنْهُ و َإِلَيْهِ ، وَصَلِّ وَسَلِّمْ وَبَارِكْ عَلَيْهِ، وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ عَدَدَ مَا خَلَقْتَ وَرَزَقْتَ وَأَمَتَّ وَأَحْيَيْتَ إِلَى يَوْمِ تَبْعَثُ مَنْ أَفْنَيْت َ، وَسَلِّمْ تَسْلِيمَاً كَثِيرَا ً، وَالْـحَمْدُ للَّـهِ رَبِّ الْعَالَـمِينَ.

تێڕوانین

13 Oct, 07:13


گەمژەکان بە شتە ڕواڵەتییەکان و سادەکان فریو دەخۆن، وە پیاوی داناو حەکیم سەیری نهێنییەکان دەکات.

- فخر الدين الرازي الإمام قدس سره

سرنج: کەسی نەزان دائیمە سەیری شتە سادەکان ئەکات بۆ شتی بەرز ناڕوانێت وە بۆ شتی نزم ئەڕوانێت وە فریوو ئەخوات پێی ئیتر لەهەرچی شتێکا بێت چونکە خۆی نزمە وە سەیری شتێکی بەرزیش بکات بۆ ئاستی خۆی نزمی ئەکاتەوە لێشی حاڵی نابێت.

بەڵام پیاوی حەکیم دائیمە بۆ شتی بەرز ئەڕوانێت لەبەر ئەوەی خۆی بەرزە وە سەیری شتی بەرزیش ئەکات وە سەیری نهێنیەکانی ئەو شتە ئەکات وەسەیری جەوهەری ئەو بابەتە ئەکات وە لێی ئەکۆڵێتەوە وەبە بەئاسانی فریوی پێناخوات

#ئیمامی_ڕازی
#تێڕوانین

تێڕوانین

12 Oct, 21:57


سابت بوە لامان و وە هیچ گومانی تیانییە زانستی فەلسفەی وێنانی نەقڵ نەبوون بۆ ئەوروپا ئیلا بە واستەی مسوڵمانەکان نەبێت

التصوف الإسلامي المقارن
( رينيه غينو.)

تێڕوانین

11 Oct, 08:14


مامۆستا عبدالکریم مدرس قدس الله سرە

تێڕوانین

10 Oct, 13:08


بەلای ئەهلی دڵەوە هیچ خۆشەویست و دڵبەندێک نییە بێجگە لە خودای گەورە، وە کەسیش شایستەی خۆشەویستی نییە بێجگە لەو.

#ئیمامی_غەزالی
احياء علوم الدين
#تێڕوانین

تێڕوانین

10 Oct, 13:06


بە حەکیمێکیان ووت: کامەیە ئەو ڕاستیيەی کە دێزو ناشرینيشە؟
ووتی : ئەوەیە کە پیاو باسی چاکەی خۆی بکات و بەخۆیدا هەڵبڵێت.

#ئیمامی_غەزالی
احياء علوم الدين
#تێڕوانین