🔻ناوەندى راگەیاندنى هەسەدە بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر سوپای داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بە چەکی قورس بەنداوی تیشرین و دەوروبەری بەچڕى بۆردومان دەکەن.
🔻ئەم بۆردومانە لەکاتێکدایە سەدان کەس لە ناوچەی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بە نۆرە لە بەنداوەکەن و دەپارێزن لە هێرشەکان.
🔻لەلایەکى ترەوە سوپای داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لە ئێستادا بە تۆپخانەی قورس گوندی خدر ئەلحەسەن لە لادێکانی باکوری شاری تەل تەمر تۆپباران دەکەن.
🔻تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانانەوە ئاشکرا نەکراوە.