Erbil Life @erbil_life Channel on Telegram

Erbil Life

@erbil_life


چەناڵی فەرمی تیلگرامی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف، ئەم چەنالە تایبەتە بە بڵاوکراوەو ئاگاداری و روونکردنەوانەی تایبەتن بەژیانی ھەولاتیانمان لە سنووری پارێزگای ھەولێر. سوپاس کە لێرەش لەگەرمانن.

Erbil Life (Kurdish)

بۆچۆی زانیاری: چەناڵی "Erbil Life" لە تیلگرامnnچەناڵی "Erbil Life" یان به‌دایربوونی "erbil_life" چەناڵێکی فەرمی تیلگرامی کوردی کە بۆ هه‌موو ئەوانانەی کە علاقەیان بە ئەو شاری ناوه‌ڕاستی ناوی زۆربه‌ی "ھەولێر" لە هەولاتی کوردستانی عیراق هێشتوانین بکەین

ئەم چەنالە تایبەتە بە بڵاوکراوەو ئاگاداری و روونکردنەوانەی تایبەتن بەژیانی ھەولاتیانمان لە سنووری پارێزگای ھەولێر. لە چەناڵدا دەتوانن بابەتەکان و ویدیۆها و وتارەکان ببینن لەسەر زانیاری و زیندوەکانی ھەولاتیان، بەڕێز لە ھەموو زانستییەکان

ئەگەر پێشنیارێكی خۆشتر بۆ زیندوەکانی ڕووبەرانی "ھەولێر" هەیە، ئەوا کاتی خوێندکاری تایبەتی زیاتر لەم چەنالە بکەن. بەردەستدا بچووپێشاندانی ھەولاتیان بوونی بە پێنج دەقی تایبەتی، لەگەڵ ھەردو دوازدا باجە ھیوادار بۆ هەمووی مان. بۆتایبەتمەن زۆر سوپاسی بۆ هەمووی کە لێرەش لەگەرمانن.

Erbil Life

13 Feb, 18:09


ئاگاداری لۆ سەرجەم هاندەرانی یاریی هەولێر و زاخۆ ئەو کەلوپەلانەی قەدەغەیە بهێندرێنە ناو یاریگا
-یارییە ئاگرینەکان
-لێزەر
-شوشە
-ئاسن
-دار
-جگەرە
-هێنانی کامێرا و فلای کام ڤیدیۆ لەناو هاندەران
-وتنەوەی دروشمی تایفی و ڕەگەزپەرستی

Erbil Life

13 Feb, 15:37


🔴چوونە ژوورەوەی هاندەران لۆ یارییەكەی سبەی نێوان هەولێر و زاخۆ کرا بە خۆڕایی
داتنایە لەگەر کێ بچی؟

Erbil Life

13 Feb, 09:01


شوفێرانی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2025/2/13 کاتژمێر (دوو)ـی دوای نیوەڕۆ بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز،شەقامی خزمەتگوزاری 120م خێرا لەگەرەکی 32ـی پارک نزیک بەشی مۆلەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت و داوا دەکرێت، شوفێران، هاتووچۆ بەم شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.

Erbil Life

13 Feb, 07:46


🔴فەرمی
شەقامى سەرەکی ( هەولێر - بەحرکە ) بەڕووی هاوڵاتیان و شوفێران کرایەوە

Erbil Life

12 Feb, 17:11


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

12 Feb, 15:48


دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە دوو کەس بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لە بەرامبەر کەسێک تەقە دەکەن لەسەر هەبوونی کێشەیەک، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.
هەر کەسێک هەوڵی نانەوەی پشێوی بدات و یاساشکێنی بکات و بیەوێت ئارامیی شار تێکبدات، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت.

Erbil Life

12 Feb, 14:14


ئاگاداریەك
لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان
بۆهاوڵاتیانی خۆشەویست
ئاگادارتان دەكەینەوە كەڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٥/٢/١٣سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لەسەرجەم فەرمانگەكانمان لەهەرێمی كوردستان مەكەن لەبەرئەوەی سەرجەم مامەلەكان وەستاوە بەهۆكاری هونەری تاكوڕۆژی یەك شەممە٢٠٢٥/٢/١٦
لەگەڵ ڕێزمان

ڕاگەیاندن وپەیوەندییەكان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان

Erbil Life

12 Feb, 08:42


🔴 وه‌زاره‌تی ناوخو تۆماركردنی یه‌كه‌م جار و خه‌رجی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگرت.
ئەو بڕیارەت پێکووە؟

Erbil Life

12 Feb, 08:28


🔴هەواڵەکی خۆش
لۆ ئەوانەی بەتەمای کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایین
وه‌زاره‌تی ناوخو تۆماركردنی یه‌كه‌م جار و خه‌رجی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگرت

Erbil Life

11 Feb, 17:12


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

10 Feb, 15:19


دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک کە تاوانێکی کوشتنی لە شاری (بەغداد)ئەنجامداوە
‎دوای ئەوەی لە لایەن بەشی پەیوەندیەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستا ئاگادار کراینەوە، کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/٧ دوو تۆمەتبار لە شاری ( بەغداد) هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی (دایک و کوڕێک)، بەناوەکانی (علی سعدی علوش) و(ساميه عبدالله جعفر) ، تەرمەکەیان سوتاندوە و فرەیانداوەتە ڕوبارێکەوە و بڕی (دووسەد هەزار دۆلاریان) بردوە، دواتر لە لایەن دادگای(کەرخ لە بەغداد) فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرکراوە،دوای ئەنجامدانی تاوانەکە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ع ،ح ،أ)،هەڵهاتوە بۆ شاری هەولێر ، لە لایەن تیمەکانمانەوە شوێنی خۆ حەشاردانی لە شاری هەولێر دەست نیشان کرا و بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد ،هەروەها تۆمەتباری دوەم کە دەکاتە زاوای تۆمەتباری ناو هاتو لە شاری (بەغداد) خۆی حەشار داوە.

‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
‎١٠ ی شوباتی ٢٠٢٥

Erbil Life

10 Feb, 13:03


هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نەیتوانی بەربەستی نەورۆز ببڕێت و بە ئەنجامی 2-0 شکستی هێنا.
هۆکاری ئەم شکستە کێ بوو؟

Erbil Life

10 Feb, 10:16


🔴بەپەلە
هەواڵێکی خۆش لۆ خانەنشینانی هەولێر و کوردستان
هەرێم و بەغدا لەسەر هاوتاکردنی موچەی خانەنشینان ڕێککەوتن، خانەنشینی هەرێم وەک بەغدا موچەی پێ دەدرێت.

Erbil Life

10 Feb, 08:27


#ئاگاداری
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە ئەمرۆوە هاتووچۆکردن بە رێگایی گەلی علی بەگ بەم شێوەی خوارەوە دەبێت بە هۆکاری ئیشکردن لە دەروازەی شاری سۆران زارگەلی بالەکیان .
* چوون لە سۆران لۆ هەولێر بەرێگایی گەلی علی بەگ ئاسایە .
* هاتن لە هەولیر لۆ سۆران بە رێگایی بێخال ــ رواندز دەبێت.
* چوون لە مێرگەسۆر لۆ هەولیر بە رێگایی گەلی علی بەگ ئاسایە .
* هاتن لە مێرگەسۆر لۆ سۆران بە رێگایی شاواوە دێلزیان دەبێت.

Erbil Life

10 Feb, 06:05


ئەمڕۆ 2025/2/10 یانەی نەورۆز و هەولێر لە ئەستێرەکانی عێراق بەیەک دەگەن

پێشبینیتان لۆ ئەنجامی یارییەکە چییە؟

Erbil Life

09 Feb, 18:21


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

06 Feb, 20:15


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

06 Feb, 17:28


🔴وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕوونکردنەوە دەدات سەبارەت بە بانگدەر و پێشنوێژە بیانییەکان؛ سەبارەت بەدەنگۆی ڕێگریکردن لە چالاکی ئایینی و قورئان خوێندن بۆ (کەسانی بیانی )،لۆ ھەموولایەکی ڕووندەکەینەوە، کە چالاکی ئایینی و پێشنوێژی، یان قورئان خوێنی لەلایەن کەسانی بیانی(بەڕێگە پێدانی) لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کارێکی ئاساییە،
‎ئەوەی کە ڕێگە پێدراو نییە، مەبەست لێی ئەو بەڕێزانە پێشوەختە پێویستە (مۆڵەت) لە وەزارەت داوا بکەن تاوەکو رەزامەندی وەربگیرێت.

Erbil Life

06 Feb, 13:54


پرسە لە ڕۆژنامەنوسانی هەولێرەوە

بەناوی خودای گەورەی و میهرەبان

بەناوی ڕۆژنامەنووسانی هەولێرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئارستەی خۆمان و هاوڕێ و هاوپیشەکانی (وریا حەمەکەریم) و دامەرزاوەی نالیا و کەناڵی NRT، دەکەین.

هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو هاوپیشە خۆشەویستەمان هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئێمەش بەتایبەتی لەهەولێر، لەدڵەوە بێتاقەت و پرسەدارکردووە.

بۆیە داواکارین لەخودای گەورە، لەو هاوکارە ئەزیزەمان خۆشبێت و سەبوری خانەوادە و هاوڕێ و هاوپیشەکانی و ئێمەش بدات، شوێنی وریا بە ئاسانی بزرنابێت و پڕنابێتەوە.

ڕۆژنامەنووسانی هەولێر.
6\2\2025

Erbil Life

06 Feb, 10:42


🔴بەپەلە|| مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ ڕۆژی سێشەممە (11ی شوباتی 2025) مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

Erbil Life

05 Feb, 22:00


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

05 Feb, 17:15


وەزارەتی كارەبا رایگەیاند "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری لۆ 8 گەڕەکی دیكەی شاری هەولێر دابین دەکات.
راشیگەیاند "گەڕەكاكان بریتین لە (کوڕان، ڕزگاری، کوردستان، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ماجیداوە و ڕاستی) كە زیاتر لە 28 هەزار هاوبەشی کارەبا لەخۆگرتووە"

Erbil Life

05 Feb, 15:15


🔴بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرەبی سووریای بەناوی (م. ب. ذ) بە تۆمەتی کوشتنی ئافرەتێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی (ٱ. س. م) دەستگیر کرد.
ئەم تۆمەتبارە لەگەڵ ئەو ئافرەتەلە درەنگانی شەو لەسەر کێشەیەک دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا تۆمەتبار ئافرەتەکە لە ژوورەوە دەخنکێنێت و دواتر پارە و ئاڵتونەکانی دەدزێت، بەوەندەش ناوەستێت و تەرمی ئافرەتەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دوورەدەست و لەوێ تەرمەکە دەسووتێنێت بۆ ئەوەی خۆی لە تاوانەکە بدزێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی کە پۆلیس لە ڕووداوەکە ئاگادار کرایەوە، بە چەند کاتژمێرێک تۆمەتبار دەستنیشان کرا و دەستگیر کرا و دانی نا بە تاوانەکەیدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان دراوەتە دادگا.

Erbil Life

05 Feb, 10:02


نەبەز ئیسماعیل ؛ بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێر:”بەھەوڵی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی، فەرمانی بەڕێزان لەئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان منحەی مانگانەی( 250) ھەزاری مامۆستایانی خۆبەخش کەژمارەیان (1500) مامۆستایە لۆ ماوەی ساڵێک درێژ کرایەوە “

Erbil Life

04 Feb, 19:37


🔴بەپەلە|| لیستی مووچەی مانگی یەکی 2025 بڵاوکرایەوە و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
داتنایە سەرەتا لەچی خەرجی بکەی؟

Erbil Life

04 Feb, 18:33


لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر بە ئەنجامی 0-2 بە یانەی قوە جەوییە دۆڕا.
لەسەر 10 چەند بە ئاستی یانەی هەولێر دەدەی؟

Erbil Life

04 Feb, 17:27


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

04 Feb, 14:32


🔴بەپەلە|| سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەکرێت. دوای تەواوبونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەموویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوار شەممە ٥ ی شوباتی ٢٠٢٥، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت. لەچەند کاتژمێری داهاتودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥.

Erbil Life

04 Feb, 09:10


*هاتنى شەپۆڵى باران بارین و بەفر بارین بۆ سەر ناوچەکەمان *

لە ئێوارەى ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى 5/2/2025 کاریگەرى شەپۆڵی نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سپى ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان , سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان وسنوورییەکان و بەشێک لە ناوچەى جیاجیا نمە باران دەسپێدەکات لەکاتەکانى ئێوارە لەگەڵ بەفرێکى کەم لە سەر ناوچە سنوورییەکان , ڕۆژى پێنج شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات و باران لەسەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت وئاستى باران مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت وئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە لەگەڵ باران بارین لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەواییەکى سارد شەپۆلێکى بەفر بارین ناوچە سنوورییەکان و شاخاووییەکان دەگرێتەوە .
کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە ئێوارەى ڕۆژى چوار شەممەوە دەست پێدەکات تاکو کاتەکانى بەیانى ڕۆژى هەینى بەردەوام دەبێت , پلەکانى گەرما بە گشتى نزم دەبێتەوە بە (5-7) پلەى سیلیزى و لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى بەرە بەیان دادەبەزێت بۆ سفر پلەى سیلیزى .
سەبارەت بە خێراى با لە سنوورى پارێزگاى هەولێر زیاد دەکات بۆ سەرووى 35 کم لە کاتژمێرێکدا .

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى /بەشى پێشبینى 4-2-2025

Erbil Life

26 Jan, 16:59


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

26 Jan, 15:19


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری بەناوەکانی (ع. ع. ح) و (ش. ع. ح) بە تاوانی ئەنجامدانی دزیکردن دەستگیر کرد.
ئەم تۆمەتبارانە لە سنووری قەزای خەبات هەڵسابوون بە ئەنجامدانی دوو تاوانی دزیکردن، کە لەلایەک بڕی (هەشتا ملیۆن دينار) و (28 هەزار دۆلار) و دەمانچەیەک و بڕێک پارەی ئێرانییان دزیبوو و هەروەها لەلایەکی دیکەشەوە بڕی (750 هەزار دینار) و (450 دۆلار) و بڕێک زێڕیان دزیبوو.
لە ئێستاشدا تۆمەتبارانی ناوهاتوو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراون.

#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر

Erbil Life

26 Jan, 06:45


٠ کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت،وە پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

٠ ئەو ھاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

• بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.
لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :
‏http://epp.iq/home
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

Erbil Life

26 Jan, 06:45


#ئاگاداری
🔴سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر ، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.

٠ دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەکەی خۆتەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایت کە لەخوارەوە لینکەکەی دانراوە دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

٠ پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.

Erbil Life

25 Jan, 20:24


بەپەلە||سەبارەت بە گرتیەکی ڤیدیۆی کەمێک پێش ئێستا لە هەندێک دەزگای میدیای بڵاو کراوەتەوە گوایە ئێستا لەبەردەم قەڵای هەولێر شەر لەنیوان چەند کەسێک روویداوە ، مێژووی ئەو شەرە کۆنە و ئێستا شاری هەولێر ئارامە ، لەسەرە ئەو شەرە رێکاری یاسای بەرامبەر کەسەکان گیراوەتەبەر ، بۆیە داواکارین لە هەموو دەزگایەکانی ڕاگەیاند پێداچوونەوە بکەن لە راست و دروستی هەواڵەکان .

نەقیب کارزان صالح
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

Erbil Life

25 Jan, 17:18


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

25 Jan, 09:43


بەپەلە|| بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە دوای ئەوەی بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر گرفت دروستبوو، بەهۆیەوە کۆمپانیای (داناغاز ) ناچار بوو بە دابەزاندنی ١٠٠ ملیۆن پێ سێ جا و کەمبوونەوەی (٧٠٠) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا.
لە ئێستاشدا بارودۆخەکە ئاسایی بووەوە و بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو گەیشتەوە 3700 مێگاوات.
وەزارەتی کارەبا

Erbil Life

25 Jan, 07:50


د. دەشتی دزەیی، پزیشکی پسپۆڕی پێشەنگ و دێرین و مامۆستا و زانای پزیشکی و کەسایەتی شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

Erbil Life

24 Jan, 20:31


درت بەو بڕیارە خۆشبو؟
لەوە خۆشتر نیە یاسا سەروەر بێ
جێگای دەست خۆشیە دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان
بریاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارەی کە بەناحەق لەکاسبکاران شارەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرا بەناوی تابلۆی سەر دووکان و شوێنی کارکردنیان کەدەبوا ساڵانە بیدەن بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بەدەر لەیاسا .
سەروەری لۆ یاسا
ستایش لۆ دادگای تەمیزی هەرێم.

Erbil Life

24 Jan, 19:34


ئاگاداریەک لە نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر ٫
ئاگاداری گشت هاولاتیانی هەولێر ودەوروبەری دە کە ینەوە ئەوانەی کە ناویان دەرچوە بۆ سەرفەری حەجی ئەم ساڵ٢٠٢٥
رۆژی یەک شەمە 1/٢٦ سه ردانى ئەو بەنکە تەندروستیانە بکەن کەوا
لە خوارەوە ناویان هاتوە بۆ پر کردنەوەی فۆرمی پشکنینی توانــا سازی جەستەیی ٫٫
بۆ زانیاری هەر حاجیەکی بەرێز ئەو فۆرمە پر نەکاتەوە پاسپۆرتی ڤیزا ناکرێت وبێ بەش دەبی لە حەج٫
◦ ناوی بەنکە تەندروستیەکان
✓ ١-بنکەی تەندروستی مەلا فەندی. هەولێر
✓ بنکەی تەندروستی برایەتی. هەولێر
✓ بنکەی تەندروستی ئازادی. هەولێر
✓ بنکەی تەندروستی نازدار بامەرنی. هەولێر

✓ بنکەی تەندروستی شەقلاوە. شەقلاوە

تایبەتە بە حاجیانی سنووری شەقلاوە ودەوروبەری

✓ بنکەی تەندروستی کۆیە٫. کۆیە
تایبەت بە حاجیانی کۆیە وتەق تەق ودەوروبەری

تکایە لە کاتی سەردانی کردنی بەنکەی تەندروستی. پێویستە
ئەو بەلگە نامە فەرمیەتان لا بێت٫

١- دوو وێنەی رەنگاورەنگ(معامله)

٢-کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسی
ــ
نووسينگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر

Erbil Life

23 Jan, 17:42


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

23 Jan, 16:03


پۆلیسی هەولێر : هێڵێکی گەرمی بە ژمارە (066137) خراوەتە بەردەستی هاووڵاتیان، لۆ ئەوەی لە هەر کاتێکدا بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک (پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری،ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، فۆڕمی خۆراک، مۆڵەتی شوفێری، ساڵیانەی ئۆتۆمبێل) یاخود هەر کەلوپەلێکی تر لە زێڕ و پارە و هەر شتێکی تریان ونکرا یاخود دۆزرایەوە، پەیوەندی بەو هێڵە گەرمەوە بکەن.

Erbil Life

22 Jan, 16:31


🔴خاوەن زەوییەکانی گردجوتیار له باج و ڕسوماتەكانى تۆماركردن دەبەخشرێن

له پێناو پاراستنى ماف و بەرجەستەكردنى عەدالەت له نێوان هاووڵاتيانى خاوەن ماف له كەرتی گردجووتيار و زياتر خزمەتكردنيان له هەنگاوێكى كردارى دڵخؤشكەرانەداو له بەر ڕۆشنايى بڕيارى نووسينگەی ڕێزدار سەرۆک وەزیران،
وەزارەتی شارەوانى و گەشت و گوزار بڕیاریدا
بە لێخۆش بوون له سەرجەم باج و ڕسوماتەکانی تۆمارکردن (به ناوكردن) لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە له كاتى تۆماركردنى زەوییەكانيان كە وەک قەرەبوو بۆیان دياريكراوه بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارى خاوەن زەويەكانى ژمارە (١٥ تاوەکو ١١٥٠ و ٢٥٧١ تاوەکو ٣٤٩٨ )لە کەرتی گردجوتیار دەكەينەوە ئەوانەی تاوەكو ئێستا مامەڵەی خۆماڵەكردنيان ئەنجام نەداوه سەردانی دادگاى بەرايى هەولێر٦ ياخود سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنى زانيارى و وەرگرتنى پسولەی پێڕاگەیاندن .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

Erbil Life

22 Jan, 11:23


دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادار کرایەوە کەوا کەسێک لەرێگەی تۆری کۆمەلایەتی ( سناپ چات ) هەڵسابوو بەدانانی ئەکاونتێک بەناوی کچێک لە سۆران وە لەو رێگەیەوە کەسایەتی کچێکی لەکەدار کردبوو و هەڕەشەی لێ کردبوو بۆیە بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەهاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندی هەولێر دوای هەوڵ و بەدوداچوون توانرا لە سۆران تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت دوای وەرگرتنی بریاری بەرێز دادوەر توانرا دەستگیر بکرێت و تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەی نا، و بەبڕیاری بەرێز دادوەر ڕاگیرا بەپێی مادەی ( ٢ ) لە یاسایی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندی …

تكایە لەهەر كێشەو گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
١٠٤
١٢٤
١٣٤
١٤٤ - بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران
ئەم چوار ژمارە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆد
٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ کۆرەک ، ڤایبەر ، واتساب ...
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران …

Erbil Life

21 Jan, 18:22


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

21 Jan, 11:18


#ئاگاداری
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە🔻
شوفێرانی بەڕێز بەمەبەستی نۆژەن کردنەوە و دووبارە ڕێکخستنەوەی ڕێگاکە ، ڕێگای پیرمام شەقڵاوە لەنزیک گوندی میراوە تا تونێلی ماوەران هەردوو سایدی دادەخرێت . بە درێژایی (١٠/کم) تا ئەو کاتەی کاری نۆژەن کردنەوەکە تەواو دەبێت. شوفێران دەتوانن ڕێگای شەقڵاوە سۆرک وەک ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن.
کام شەقامی تر پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە؟

Erbil Life

20 Jan, 12:09


ئاگاداری هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەینەوە کاتێک بۆ هەر مەبەستێک ڕوو دەکەنە ناوچە زۆر ساردەکان و سەر شاخەکان بۆ نێو بەفر پێویستە بەر لە کاتژمێر حەوتی ئیوارە و بەر لە بەستنی شەقامەکان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر هەوڵی گەڕانەوە بدەن وە هەروەها پێویستە ئۆتۆمبێلەکانی لەجۆری دەبل ئەکسل بێت یاخود زنجیر بۆ تایەکانیان ببەستن بۆ ئەوەی توشی گیرخوارد نەبن و مەترسی لەسەر گیانیان دروست نەبێت. وە هەروەها خۆتان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی ڕێژەیەکی زۆر بەفری لێ باریوە.

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران.

Erbil Life

20 Jan, 11:50


🔴ئاگاداری
بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین پێویستە ئەم زانیارییانەی خوارەوەیان هەبێت؛

ـ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت.

ـ پێداویستییەکانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی:

١ـ مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن کارا بێت ( بەسەر نەچووبێت )
٢ـ پاسپۆرتی ڕەسەن کارا بێت ( بەسەر نەچووبێت )
٣ـ دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ

ـ سەبارەت بە بڕی تێچوو و ماوەی کارا بوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە ( ٣ ) شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی ڕسوماتی جیاواز بەم شێوەی خوارەوە:

١ـ بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی ٦٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت
٢ـ بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی ١١٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت
٣ـ بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی ١٦٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت

ـ تێبینی بە ماوەی نیو کاتژمێر مامەڵەکەت ڕایی دەکرێت و مۆڵەتەکەت وەردەگریتەوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

Erbil Life

18 Jan, 17:26


سبەی 2025/1/19 بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

18 Jan, 16:13


‎‌
🔴محەمەد کەلاری ( کەشناس)" پێشبینی ده‌كه‌م له‌ ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 20ی ئەم مانگە شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رما 6 پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له‌ ته‌واوی ناوچه‌ شاخاویه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی هه‌ندێك به‌فر له‌ ( سۆران , شه‌قڵاوه‌ , پێنجوێن , سلێمانی , قه‌ره‌داغ , سه‌نگاوو , گرپچنه‌ , پیرمام , بازیان , پیره‌مه‌گروون , هیران , مه‌له‌كان , ڕواندز , مێرگه‌سۆر ) له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه‌ شاخاویه‌كانی ده‌وروبه‌ری،جگە لەوەش، لە هەولێر و کەرکووک و هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان و راپه‌رین ئه‌گه‌ری بارانی زستانی پچڕپچری كه‌م هه‌یه‌، كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ له‌به‌ره‌به‌یانی دوشه‌مه‌ ده‌ست پێده‌كات و دره‌نگانێكی شه‌ووی دوشه‌مه‌ له‌سه‌ر سێشه‌مه‌ كۆتایی پێدێت "

Erbil Life

18 Jan, 07:41


🔴بەپەلە
دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە
لە کاتژمێر (8:00) بەیانییەوە پەستانی غاز بۆ ویستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە. کۆمپانیای دانەغاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ تەواو کرد و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە و ئێستا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.
کارەبای ئێستاتان چییە؟

Erbil Life

17 Jan, 20:28


🔴هۆکاری کەمی کارەبا ئاشکرابوو
#روونکردنەوە
هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە. بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكییەوە کارەکان دواكەوتووە و بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز دایناوە بڕیارە تا كاتژمێر (8:00)ی بەیانی رۆژی شەممە دۆخەكە ئاسایی بێتەوە. تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان زیاد كردووە.

Erbil Life

17 Jan, 17:44


سبەی 2025/1/18 بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

17 Jan, 08:09


#ئاگاداری
شەقامی سەرەکی بەحرکە دادەخرێت بەهۆی قیرتاوکردنی لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، کە لە شەقامی (100) مەتری تاکو شەقامی (120) مەتری دەستپێدەکات.

Erbil Life

16 Jan, 19:00


🔴حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛
"سەبارەت بە خانەنشینکردن لەسەر داوای فەرمانبەر، هەر فەرمانبەرێک بە تەواوکردنی (45) ساڵ تەمەن و بوونی (15) ساڵ خزمەت فەرمانی خانەنشینکردنی دەرچووبێت بەر لە دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (259) لە 3/7/2024، پێویستە مامەڵەی خانەنشینییەکەی ڕایی بکرێت، لە دوای ڕێکەوتی بڕیاری سەرەوە، حکومەکانی ماددەی (12/یەکەم) لە یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (19)ی ساڵی 2014ی هەموارکراو پیادە دەکرێت و پێویستە فەرمانبەرەکە تەمەنی (50) پەنجا ساڵی تەواو کردبێت یان ڕاژەی خانەنشینییەکەی لە (25) بیست و پێنچ ساڵ کەمتر نەبێت."

Erbil Life

16 Jan, 17:23


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

16 Jan, 08:57


🔴وەزارەتی کارو باری کۆمەڵایەتی چەند ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە🔻

1-ئاگادارتان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت کەیسی سزادراوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆمەڵایەتی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نیشان بدرێن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکرێت، بەپێچەوانەوە ڕێکاری کارگێری و یاسایی دەگیرێتەبەر، بۆ ئاگاداری و کاری پێویست
2-ئاگادارتان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت مناڵی خانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نیشان بدرێن و ڕێگە بە هیچ هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی سۆشیاڵمیدیا نادرێت بە مەبەستی ڕێکلام و بانگەشەی کەسی لەناو خانەکان ڤیدیۆ بگرێت و بڵاوی بکاتەوە، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر، بۆ ئاگاداری و کاری پێویست
3-ئاگادارتان دەکەینەوە بەهیج شێوەک ڕێگە نادرێت کەیسی خانەکانی بەساڵاچوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکانتان لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن نیشان بدرێت و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکرێت تەنها بەویستی خۆیان نەبێت، ئەویش پێویستی بەنوسراو و واژووی ئەو بەساڵاچووەی کە چاوپێکەوتنی دەکات ئەوکاتە ئەنجام بدرێت.

Erbil Life

15 Jan, 18:07


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

15 Jan, 06:31


٠ کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت،وە پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

٠ ئەو ھاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

• بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.

لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :
http://epp.iq/home

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

Erbil Life

15 Jan, 06:30


🔴ئاگاداری
٠ سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر ، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە ، کە لە ئێستادا نۆرە بۆ ھەفتەی داھاتوو بەردەستە.

٠ دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەکەی خۆتەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایت کە لەخوارەوە لینکەکەی دانراوە دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

٠ پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.

تەواوی بابەتەکە🔻

Erbil Life

14 Jan, 18:30


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

14 Jan, 17:24


#ئاگاداری

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئاگاداری گشت جووتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە كە سەردانی بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکەیانی سنوری خۆیان بکەن بۆ تۆمار کردنی ڕووبەری گەنمی داچاندراو لە وەرزی داچاندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بە مەبەستی پرۆسەی بەبازاڕ کردنی گەنم لۆ سایلۆکان ناو تۆمارکردن تا ١٢ / ٢/ ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت .

Erbil Life

14 Jan, 09:09


#ئاگاداری
🔴فەرمانگەی ژینگەی هەولێر سێ ژمارە مۆبایلی کارا کرد هەر کەسێک لە شوێنێک پێشێلکاریی ژینگەیی بینی، ئاگاداریان بکاتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن و چارەسەری بکەن
ژمارەکان کە وەکو هێڵی گەرم دانراون ئەمانەن:
07501859805 – 07501859808 - 07831239606

Erbil Life

13 Jan, 18:15


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

13 Jan, 17:59


سبەی لە هەولێر، 11 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

13 Jan, 06:32


🔴ئاگاداریی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئاگاداری گشت جوتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە، کە سەردانی بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری خۆیان بکەن بۆ تۆمار کردنی ڕوبەری گەنمی داچاندراو لە وەرزی داچاندنی 2025/2024 بە مەبەستی پرۆسەی بەبازاڕ کردنی گەنم بۆ سایلۆکان تۆمارکردن تا 12 /2/ 2025 بەردەوام دەبێت.

Erbil Life

12 Jan, 17:07


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

12 Jan, 12:58


لۆ پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر و شارەکان ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت "مسرور بارزانی" چەند بڕیارێکی دەرکرد کە بریتین لە:
یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک ، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و رێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دووەم: رێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئوتومبێل بەرهەم دێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە.هەروەها دەبێ سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.

سێیەم: دەبێ خاوەنی موەلیدەکانی کارەبا، پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن و فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

چوارەم: رێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت.
پێت واییە لایەنی جێبەجێکارو یەکە ئیدارییەکان و هێزە ئەمنییەکان پابەندبن بە بڕیارەکان بەشێوەی بەردەوام؟

Erbil Life

11 Jan, 18:39


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

11 Jan, 13:22


سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سەرەڕای ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ و کردنەوەو پاککردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هاوکات ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکاتەوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو دروست بوونی کۆبوونەوەی ئاو بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی ڕووی لە پارێزگای هەولێر کردووە دەتوانن بەزووترین کات لە ڕێگای ئەم ژمارەیەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە سنوری هەز شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان ...

تیمی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی
07509584838

Erbil Life

10 Jan, 19:07


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

10 Jan, 18:29


وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن:”پێشبینى دەکرێ سبەى بەیانى ڕۆژی شەممە لە دوای نیوەڕۆ وە ئاسمانى هەرێم بگۆڕی بۆ هەورى تەواو لە گەڵ دەستپیکردنى نمە باران سەرەتا لە ناوچەکانى کەرکوک گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانى پاشان هەموو ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.
هەروەها پێشبینى دەکرێ ڕێژەی باران بارین لە هەندێ لە ناوچەکانى گەرمیان و سلێمانى و ڕاپەڕین و سۆران و دهۆک زیاتر بێت بە بەراورد لە گەڵ ناوچەکانى ترى هەرێم.
ئەم شەپۆلە کاریگەریەکەى بە لاوازی بەردەوام دەبێت تا دوو سبەى بەیانى ڕۆژی یەک شەممە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم”

Erbil Life

09 Jan, 19:19


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

09 Jan, 11:20


راگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشــتی ئاسایش / هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشــتی ئاسایش ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن و هەڵگری (ڤیزە کارد) یان (ماستەر کارد) ی بانکینە :
١-لەکاتی گەشتکردنی هاووڵاتییان ، پێویستە ڤیزەکارد یان ماستەرکارد بەناوی خودی گەشتیارەوە بێت، بەپێچەوانەوە کارتە بانکیەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و هاووڵاتییەکەش رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.
٢-ئەو هاووڵاتییانەی هەڵگری ژمارەیەکی زۆر لە ڤیزەکارد یان ماستەرکاردن بەناوی خەڵکی ترەوە و بەناوی خۆیان نییە، لە کاتی گەشتکردنییان ڤیزەکارد یان ماستەرکاردەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت و هەم هەڵگری ئەم جۆرە کارتانەش و هەم ئەو هاوڵاتییانەی کە ڤیزەکارد یان ماستەرکارد بە ناوییانە ، رووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە وکارتە بانکییەکانیش بلۆک دەکرێن.
داوا لە هاووڵاتییانی بەرێز دەکەین ئاگاداری بەڵگەنامە تایبەتییەکانییان بن و رێگە نەدەن خەڵکی تر بەکارییان بهێنێت بۆ دروست کردنی هەژماری بانکی و کارتی بانکی یان کارتەکانییان بدرێتە کەسانی دیکە و مامەڵەی پێ بکرێت بۆ ئەوەی تووشی لێپێچینەوەی یاسایی نەبنەوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش / هەولێر
٩ی١ی٢٠٢٥

Erbil Life

09 Jan, 10:31


🔴سەبارەت بە هەڵگرانی پاسپۆرتی جۆری A.
ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە ئەوانەی هەڵگری پاسپۆرتی جۆری A ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکانیان لە ساڵێک زیاتری ماوە پاسپۆرتەکانیان هیچ کێشەیەکی نیە و پێویست بە گۆرینی پێشوەختە ناکات.
وە هاوڵاتیان دەتوانن پاسپۆرتەکانیان نوێ بکەنەوە کاتێک پاسپۆرتەکانیان لە ساڵێک کەمتری مابێت بۆ رێکەوتی بەسەرچوون.

داواکاری بۆ نوێ کردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت لە ڕێگای دانانی نۆرەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە مۆبایلە زیرەکەکەی خۆتەوە دوای دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی (جواز العراقي ) دەتوانی نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت هەڵبژێریت.

Erbil Life

09 Jan, 08:05


🔴بەڤیدیۆ|| دیمەنی ئاگرەکەی هوتێل چوارچرا، تیمەکان خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

Erbil Life

08 Jan, 17:21


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

08 Jan, 06:34


ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لۆ ساڵی خوێندنی( 2024-2025) لە قوتابخانەکانی هەولێر و کوردستان دەستی پێکرد.
منداڵەکانتان خۆیان لۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەکردییە؟

Erbil Life

07 Jan, 19:52


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

07 Jan, 09:12


لە هەر ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە بتەوێت دەتوانیت مووچەکەت ڕابکێشیت. زیاد لە 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە تاکو ئێستا بەردەستن بۆ تۆ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. دەکرێت ئامێری بانکەکەی خۆت بەکاربهێنیت یاخود ئامێری پارە ڕاکێشانی هەر بانکێکی دیکە، و هەروەها دەکرێت ئامێرەکانی نێو مۆڵەکان و لقی بانکەکان بەکاربهێنیت.

Erbil Life

06 Jan, 19:34


ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت. ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١/٩ ) مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٥/١/٦

Erbil Life

06 Jan, 18:01


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

06 Jan, 14:41


🔴بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛
"دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بە ناوی (ط. ر. ت) دەچێتە ناو فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بۆیە تیمەکانمان ئاگادار دەکرێنەوە و دەستبەجێ دەگەنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبار دەستگیر دەکەن، دواتر لە گۆڕەپانی بەردەم بنکەی پۆلیس، تۆمەتبارێکی تر بەناوی (ک. ت. ر) کە کوڕی تۆمەتباری سەرەوەیە، تەقە دەکات و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بە سوکی بریندار دەبن، لە کاتی ئێستاشدا هەردوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە."

Erbil Life

06 Jan, 12:04


پاش نیوەڕویی ئەمڕو ڕووداوێکی تەقەکردن لەبەردەم بنکەی پۆلیس لە ناحیەی بەستوڕە ڕۆیدا بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون
دوای ئەوەی داواکراوێک سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی بەستوڕە دەکات و دەناسرێتەوە پولیسی لێ ئاگادار دەکرێتەوە ، لەکاتی ئەنجامدانی ڕێکارەکان ئوتۆمبێلێکی سەربازی کە کوڕی داواکراوەکە شوفێری بووە و هاتوەتە بەردەم بنکەکە داواکراو بە بیناوی هێنانە دەرەوەی کەڵ و پەلەکانی لەناو ئوتومبێلەکە بردراوەتە لای ئوتومبێلەکە ، ڕاستەوخۆ کوڕی تۆمەتبارەکە تەقە دەکات و دوو پولیس بریندار دەکات و لە شوێنەکە ڕادەکەن ، هەر بەپێی زانیارییەکان هەم داواکراو و هەم تەقەکەر کە کوڕ و باوکن خویان ڕادەستی هێزە ئەمنیەکان کردووە.
بریندارەکانیش بە ناوەکانی ( مظفر و کاروان ) دۆخی تەندرۆستیان جێگیرە و برینەکانیان سۆک بووە.
بۆ وەرگرتنی دواین زانیاری لەسەر ڕووداوەکە ویستمان زانیاری لە بەرپرسی بنکەی پۆلیسی بەستوڕە وەربگرین بەلام ئامادە نەبوو لەو بارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدات.

Erbil Life

06 Jan, 10:30


لە گەڕەکی 32ـی پاڕک کۆمەڵێک سەگ دەچنە نێو ماڵێک پشیلەیەک ڕێگریان لێ دەکات

Erbil Life

05 Jan, 17:51


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

04 Jan, 17:21


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

04 Jan, 15:14


🔴هەولێر لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر بە ئەنجامی 4-1 بە یانەی شورتە دۆڕا.
کێ هۆکارە؟

Erbil Life

03 Jan, 17:48


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

03 Jan, 09:08


لۆ/گشت دەزگاکانی تەندروستی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان

دوای تەواوبوونی ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ
لە ٢٠٢٤/١٢/٢٥ تاوەکو ٢٠٢٥/١/٢
ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی: ٢٠٢٥/١/٤ دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگاکانی تەندروستی دەست پێدەکاتەوە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

Erbil Life

02 Jan, 19:05


خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم. ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٥/١/٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە ( ٢٠٢٥/١/٨ ) کۆتایی دێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٥/١/٢

Erbil Life

02 Jan, 17:46


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

01 Jan, 19:41


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

01 Jan, 06:49


یەکەم ڕۆژ و بەیانی ساڵی 2025ـتان باش، بەهیوای ساڵێکی خۆش لۆ هەموولایەک🤲، هەر بەم بۆنەیەوە وەک هەمووساڵێک ڕێککەوتی ١ـی ١ ساڵڕۆژی تەمەنی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایفە، لۆیە ئەمڕۆ پۆستەکانمان زیاتر تایبەت دەبن بە ساڵڕۆژ و گفتۆگۆ و گەشت و گەڕانی ستاف لە هەولێرەوە لۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاری ڕەواندوز.

Erbil Life

30 Dec, 20:40


🔴لۆ ئەوانەی لەو ڕێیە هاتووچۆ دەکەن ئاگاداربن
بەشێکی شەقامی 120 مەتری کاری تێدا دەکرێت، لەلای ڕێگای موسڵ لۆ فڕۆکەخانە.

Erbil Life

30 Dec, 18:20


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

30 Dec, 12:28


🔴چەند ڕێنماییەکی گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەرێمەوە لۆ هاوڵاتییان سەبارەت بە بەکارهێنانی یاری ئاگرین لە شەوی سەری ساڵی 2025🔻
ڕێنماییەکان :

١-نابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵان یاریی ئاگرین بەکاربهێنن .

٢-لەناو ئۆتۆمۆبیل و لەکاتی لێخوڕین بەکارهێنانی یاری ئاگرین مەترسیدارە.

٣-نابێت لە نزیک باڵەخانە و دار و هەر ماددەیەکی خێرا گڕگڕتوو بەکاربهێنرێت چونکە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

٤- بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی داخراو بەکارناهێنرێت.

٥- نابێت لە ژێر تەلەکانی کارەبا بەکاربهێنرێت و مەترسیدارە .

٦- لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەکارهێنانی کارەساتی لێ دەکەوێتەوە .

٧-لە نزیک مۆلیدەکان بەکارهێنانی مەترسیدارە بەهۆی بوونی تانکی گاز و تەلی کارەبا.

٨- ئەو شوێنانەی ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگگێڕان کردووە، تکایە دڵنیابن لە بوونی مەرجەکانی بەرگریی شارستانی بە پێچەوانەوە کارەسات ڕوودەدات هاوشێوەی هۆڵەکەی پارێزگای موسڵ

Erbil Life

29 Dec, 20:21


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

28 Dec, 18:12


بەوێنە||دیمەنی ئەمڕۆی کارکردن بۆ چاکردنەوەی پردە زیان پێ گەیشتووەکەی گەلی عەلی بەگ (ڕێگای سۆران-خەلیفان) کە پردەکە مەترێک دابەزیوە، ئەمڕۆ تەنیا 30 سانتیمەتر بەرزکراوەتەوە

Erbil Life

27 Dec, 18:44


سبەی بەنزینی 750 لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

27 Dec, 06:47


🔴بەپەلە||پردی گەلی عەلی بەگ بەتەواوی داخرا و بارهەڵگرەکەش لەسەر پردەکە گواسترایەوه، پێدەچێت کاری چاککردنەوەی چەند ڕۆژێک بخایەنێت، لە ئێستادا ڕێگای جێگرەوە(بەدیل) ڕێگای بێخاڵە لۆ ڕەواندوز.

Erbil Life

26 Dec, 18:01


سبەی 2024/12/27 بەنزینی 750
لەو شوێنانە دابەش دەکرێت

Erbil Life

26 Dec, 09:39


ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، کە ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک هۆڵەندی کەوا وەکو گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو و لە ڕێکەوتی (۱٦-۱۱-۲۰۲٤) لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شەقامی (شەست مەتری) لە شاری هەولێر ماتۆڕسکیلەکەی دزراوە، پاش ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری، توانیمان لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا ماتۆڕسکیلەکەی بۆ بدۆزینەوە، لە کاتێکدا چەند مەترێک لە شوێنی مانەوەی دوور خرابووەوە و ماتۆڕسکیلەکەی لەکار کەوتبوو، دواتر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
ناوبراو هیچ سکاڵایەکی یاسایی تۆمار نەکردووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش سەبارەت بەو ڕووداوە بەردەوامە.

#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر

Erbil Life

25 Dec, 22:21


سبەی لە هەولێر، 19 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

23 Dec, 18:57


سبەی لە هەولێر، 23 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

22 Dec, 18:50


سبەی لە هەولێر، 19 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

22 Dec, 18:49


#ئاگاداری
🔴بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری، لە بەیانییەوە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣/١٢/٢٠٢٤، کارەکانی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەوەستێت تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە ساڵی نوێ.

Erbil Life

22 Dec, 17:26


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری بە ناوەکانی (ز. ئ. ح) و (ھ. ئ.ح) دەستگیر کرد، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تیکتۆک) سوکایەتی و قسەی نەشیاو و جنێویان بە خەڵک دابوو و هەروەها ناوی چەندین هاووڵاتییان زڕاندبوو.
تۆمەتبارانی ناوهاتوو، کە هەردووکیان بران و خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرن، دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە درانە دادگا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هاووڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە، هەر کەسێک تاوانی هاوشێوە ئەنجام بدات و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خراپ بەکار بهێنێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت.

#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر

Erbil Life

22 Dec, 10:46


🟢پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەی دووسایدی (هەولێر - کۆیە) کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
بە گوژمەى ( 560 ملیار و 443 ملیۆن و 225 هەزار دینار)، پڕۆژه‌ی دووسایدی ڕێگه‌ی نێوان (هەولێر - كۆیە) كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ پڕۆژەیەکى ستراتیژى گرنگى سنوورى شارى هەولێرە و درێژیەكەی نزیكه‌ی (40) كیلۆمەترە و بریتییه‌ لە فراوانكردن و تەواوكردنی قۆناغی یەكەم و دووەمی رێگاکە.

Erbil Life

21 Dec, 17:54


سبەی لە هەولێر، 19 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

20 Dec, 18:13


سبەی لە هەولێر، 19 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

20 Dec, 10:08


ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

لە پێناو فەراهەمکردنی کەشێکی لە بار بۆ هاتووچۆی پیادە و پاکڕاگرتنی ژینگە و سەلامەتی گشتیی و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵی لە نێو بازاڕ و سەنتەری شار، کە لە ڕۆژانی هەینی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتییان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بەتایبەتی بازاری شێخەڵڵا و پاركی نافوورەی بەردەم قەڵات دەكەن و پیادە ڕۆ و ئۆتۆمبیل تێكەڵ بەیەك دەبن لە شەقامدا، ئەمەش بە بەردەوامی دەبێتە هۆكاری خنكانی شەقامەكە و دروست بوونی جەنجاڵی و سیمایەكی ناشیرن بە شەقامەكانی ناو بازار دەبەخشێت.

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێل لە کاتژمێر (1)ـی نیوەڕۆ تا (8)ـی ئێوارە لەناو بازاڕ قەدەغە دەکرێت و هاتووچۆ تەنها بۆ پیادە دەبێت، پاشان هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سەنتەری شار و بازاڕ ئاسایی دەبێتەوە.

پارێزگای هەولێر
2024.12.20

Erbil Life

20 Dec, 08:00


وەزارەتی داد بەشێکی نوێی کردەوە

- بەشی (رادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران ) لەوەزارەتی داد، نزیکەی (٢٨٠) دۆسییەی جۆراوجۆری لەبەردەستدایە .

لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ رێکخستنەوەی کارگێڕی بەجۆرێک کە ئیشوکارەکان باشتربێت و خزمەتێکی باشتر پێشکەش بکرێت، وەزارەتی داد لە بڕیارێکی نوێیدا، ناوی ( یەکەی رادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران)ی گۆڕی بۆ ( بەشی رادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران) کە راستەوخۆ سەربە نووسینگەی وەزیری داد دەبێت و بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی کاروباری یاسایی کارەکانی رایی دەکرێت. ئەم بڕیارە لە (بەیان) ی ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠٢٤ دا هاتووە کەلە ژمارە (٣٢٧) ی رۆژنامەی وەقایعی کوردستان – رۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستان، لە (١١/١١/٢٠٢٤) دا بڵاوکراوەتەوە، هەربۆیە بڕیارەکە لەو مێژووەوە چۆوەتە بواری جێبەجێکردنەوە . پێشتر بە بەیانی ژمارە ( ٢) ی ساڵی ٢٠٢٢ و بەیانی ژمارە (٧) ی ساڵی ٢٠٢٣ی وەزارەتی داد، تایبەت کرابوو بە کردنەوە و بەستنەوەی ( یەکەی رادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران ) بە نووسینگەی وەزیری دادەوە . بەڕێز بەدرەدین کەریم بەرزنجی، ئەندامی داواکاری گشتی، سەرپەرشتی کاروباری بەشەکە دەکات پاڵپشت بە مادەی (١٥) لە یاسای داواکاری گشتی. ئیشوکارەکانی بەشی رادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران، پەیوەندی بە مادەکانی ( ٣٥٢)تا (٣٦٨) ی ( یاسای بنەماکانی دادگایی سزایی) هەیە، کە پەیوەستن بەبابەتی رادەستکردنی تۆمەتباران و ( جێکاری دادوەری) یەک لە ئەرکەکانی بەشەکە، تەماشاکردن و وردبینیکردنی دۆسییەی ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوە تاوانێکی ئەنجامداوەو وڵاتەکەی خۆی بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت، و دێتە عێراق یان هەرێمی کوردستان، پاش ئەوەی کە فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ ئەو کەسە دەردەچێت، ئەو بەشە تایبەتمەندە بەوەی کە لەڕێگەی کەناڵە دیبلۆماسییەکانەوە، دۆسییەی رادەستکردنەکەی لە وڵاتەکەی خۆی وەردەگرێت و ئیشی لەسەر دەکات . ئەرکێکی تریشی سەرپەرشتی کردنی گواستنەوەی ماوەی بەسەربردنی سزای سزادراوانێکە لە زیندانی وڵاتێکی ترەوە بۆ هەرێمی کوردستان . سەرپەرشتی ئەو داوایانەش دەکات کەلە دەرەوەی عێراقەوە تۆمارکرابێت بۆ ئاگادارکردنەوەی لایەنەکانی داواکە ئەگەر لە هەرێمی کوردستان بوون . لە ئێستادا بەشی (رادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران ) لەوەزارەتی داد، نزیکەی (٢٨٠) دۆسییەی جۆراوجۆری لەبەردەستدایە

Erbil Life

19 Dec, 17:23


🔴لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە گەورەترین ڤیستیڤاڵ بەبۆنەی سەری ساڵ لە بەردەم پارکی شار ڕێکدەخرێت

🔴 سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەرێت: "لۆ ئەو مەبەستە داوا لە هاونیشتیمانیان و هاوڵاتیان دەکەین کە ئارەزوو بەشداری کردنی هەیە بە هەر جۆرە چالاکیەکی ( خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و چالاکی هونەری و هتد...) ڕۆژی یەکشەممە 22-12-2024 کاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکات بەمەبەستی پێدانی شوێنی چالاکی هەروەها بەشدابوو پێویستە ( بڕوانامەی کار، مۆڵەتی تەندروستی، نمونەی کاری هاوشێوە) لەگەڵ خۆیدا بێنێت"

Erbil Life

18 Dec, 16:48


سبەی لە هەولێر، 23 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

16 Dec, 18:36


سبەی بەنزین لەم شوێنانە دابەش ئەکرێت

Erbil Life

15 Dec, 17:36


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی بەناوی (س. ف. ع) دەستگیر کرد، کەوا لەگەڵ شوفێرێکی تر لە کاتی ڕۆیشتنیان لەسەر شەقام دەبێتە کێشە و دەمەقاڵییان و هەڕەشە لە یەکتر دەکەن، کە دواجار ئۆتۆمبێلەکانیان ڕادەگرن و توندوتیژی دروست دەبێت، کە شوفێری ئاماژەپێکراو بە چەکی جۆری (کڵاشینکۆف) تەقە لە شوفێری بەرامبەری دەکات و لە ئەنجامدا زامدار دەبێت و زیانیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی دەکەوێت.

Erbil Life

15 Dec, 08:02


دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە
کاتژمێر 4:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی گرفتی هەناردەی غاز، کوژانەوەی گشتیی کارەبا روویدا. تیمەکانی کارەبا توانیویان کێشەکە چارسەر بکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم

Erbil Life

15 Dec, 08:01


دەقی ڕاگەیەندراوی کارەبای سلێمانی:

كاتژمێر (4:30)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز بەخێرایی لە كۆمپانیای داناغاز، ئەوەش بۆ هۆی روودانی كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی غازی و روودانی كۆژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان، لە ئێستاشدا تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی ناوەندی كارەبا هەرێم و كۆنترۆڵی شارەكان لە ئامادەباشدا بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتیە و دابەشكردنەوەی كارەبا.
راگەیاندنی

بەڕیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

Erbil Life

01 Dec, 09:14


#بەپەلە|| 761 ملیار دینار لە بەغداوە لۆ مووچەی مانگی 10 گەیشتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

Erbil Life

30 Nov, 18:49


سبەی لە هەولێر، 16بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

30 Nov, 16:53


سەرۆکایەتی شارەوانی هەریر ئاگاداری بۆ تەواوی دانیشتوانانی هەریرو باتاس دەکاتەوە، کە لە سبەینێوە 2024/12/1, لۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بەمەبەستی ڕوپێوکاری، درۆنی ڕوپێوی لەسەر ئاسمانی سنوورەکە دەسوڕێتەوە، لەپێناو دانانی نەخشەی کەرتی گەرەکەکان و دانانی ماستەر پلان.

Erbil Life

30 Nov, 13:48


🔴لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە کۆتا خولەکەدا سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای ئەوەی بەئەنجامی 1-1 بەرامبەر بە نەفتی میسان یەکسانبوو.
لە نیوەی یەکەم شێرکۆ کەریم دەستپێشخەری کرد، بەڵام نەفتی میسان لەکاتی زیادکراودا گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد.
باشترین یاریزانی یارییەکە کێ بوو؟

Erbil Life

30 Nov, 09:41


پێتباشە ئەو پڕۆژەیە لە گەڕەکەکەی تۆش جێبەجێ بکرێت؟
🔴پڕۆژەی ڕووناكی لە گەڕەكەكانی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە بەمزووانە گەڕەكەكانی شەهیدانی كووران، بەهاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نەسیج، كووران و ڕزگاری، کارەبای 24 کاتژمێرىیان لۆ دابین بکرێت.
لە ئێستادا بەهۆی چاككردنی پێوەری كارەبای ماڵەكان لەو گەڕەكانە، ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ى بەیانی تا 5ى ئێوارە، كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان دەبڕدرێت، تا تیمەكانی كاركردن بتوانن كارەكانیان بکەن.

Erbil Life

29 Nov, 19:26


سبەی لە هەولێر، 17بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

29 Nov, 18:39


ب⁄ئاگاداری و زانیاری
بەیانی رۆژی شەمە کاتژمێر (٩:٠٠) بەیانی ٣٠⁄١١⁄٢٠٢٤ قۆناغی سێیەمی و کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات بۆ ئەو مەبەستە ستافی دەستەی ئاماری گەڕەکەکانی تەیراوە و ابن مستەوفی کەلە زیاتر ٣٥ بژمێر و ١٣ یاریدەدەر و بەرێوبەر و سەرپەرشتیاران پێکدین بەردەوام دەبن لەگەڕان و چونە ماڵەکان کۆلان بەکۆلان بۆ قۆناغی پرسیارنامە کە بە قۆناغی(٧٧) پرسیارەکە ناسراوە بۆ پرسیارکردن لە تاک بەتاکی خێزانەکان لەسنوری ئەو ناوچەیەکە بە یەکێک لە چڕترین ژمارەی دانیشتوانو قەرەباڵغترین شوێنی شاری ھەولێر دادەنڕێت.

Erbil Life

29 Nov, 18:13


بەیانی رۆژی شەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/١١/٣٠ قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

ئەم پرۆسیەش بۆماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت کەتیایدا بژمێرەکانمان سەردانی گشت خێزانەکان دەکەنەوە لەسەرانسەری هەرێم کوردستان بۆ وەرگرتنی وەڵامی فۆڕمی پرسیارنامەی خێزانەکان بۆ ئەو (٧۷) پرسیارەی کە لە پرسیارنامەی باری دیموگرافی و باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و کارو بێکاری و نیشتەجێبوون و کۆچ و هۆیەکانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون وزانیاری کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک رۆژی لەدایک بوون ، ژمارەی ئەو کەسانەی مردوون لەنێو خێزاندا لەلایەکی تریشەوە سەبارەت بە خزمەتگوزاریەکانی ئاوو کارەباو ئاوەڕوەو کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و بوونی پێویستیەکانی ناو ماڵ پرسیار لەتەواوی خێزانەکان دەکرێت جا شارنشین بن یاخود گوند نشین ، بۆ ئەم مەبەستە داوا لەسەرجەم خێزانە بەرێزەکان دەکەین هاوشێویەی قۆناغەکانی پێشوو هاوکاری بژمێرەکانمان بن پێویستە بۆ وەڵامی پرسیارەکان کەسێکی بەر پرسی خێزانەکەیە لە ماڵ بێت بۆ وڵامدانەوەی کەلەکۆتایدا ئەبێتە مایەی پێشکەشکردنی خزمەتکردنێکی باشتر بۆ هەموان و هیوادارین هەموان هاوکاری تیمەکانمان بن لە پێناو سەر خستنی دوا قۆناغی پرۆسەی سەرژمێری .

سەبارەت بە هاوڵاتیانمان، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم،ئەوانەی لەقۆناغی دووەم گەڕابوونەوە زێدی خۆیان پێویست دەکات بۆ قۆناغی کۆتایش یەک کەس لەئەندامانی خێزانەکانیان بگەڕێنەوە ناوەچەکانی خۆیان بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەکان بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و دەرئەنجامی پرۆسەکەش بەشێوەیەکی دروست کۆتایی پێ بێت.


وەزارەتی پلاندانان

Erbil Life

28 Nov, 19:25


🟢یانەی هەولێر گەشتی لۆ بەغدا کرد لۆ ڕووبەرووبونەوەی نەفتی میسان، لەوێشەوە دەچێتە بەسرە لۆ رووبەڕووبوونەوەی مینا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

Erbil Life

28 Nov, 18:30


سبەی لە هەولێر، 21بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

27 Nov, 20:25


سبەی لە هەولێر، 19بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

26 Nov, 18:32


🟢لە کەشێکی سارد و باراناویدا، هەولێر یانەی حدودی تيپەڕاند و 3-1 لێی بردەوە.
دڵخۆش بووی بەم بردنەوەیە؟

Erbil Life

24 Nov, 18:35


سبەی لە هەولێر، 17بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

24 Nov, 10:10


کام بڕیارت بەدڵە؟
🔴بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە پێناو ڕێکخستنی شەقام و کەم کردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتووچۆ لە شەقامەکان و نەهێشتنی حاڵەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ،ئەم بڕیارانەی دا..
1- قەدەغە بوونی هاتووچۆی پایسکیل و مۆتۆرسیکل بەهەردووجۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای 120م و 150م
2- قەدەغەبوونی هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی قورس کەلەبواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەکار دەهێنرێن کەخێرایەکانیان لە 80کلم/لە کتژمێرێک کەمترە لە هەردوو شەقامی 120م و 150م خێرا،بەڵکو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە .
3-قەدەغەبوونی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لەسەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر .
هەرشوفێرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر وە ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەک ی دەستی بەسەر دادەگیرێت.

Erbil Life

23 Nov, 10:58


#ئاگاداری
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێرانی دەکاتەوە، کەوا لە رۆژی یەکشەممە 2024/11/24 کامێراکانی چاودێری خێرایی لە جووت سایدی خێرایی (خەلیفان - سپیلک) دادەنرێت، رێژەی دیارییکردنی خێرایی بەو شێوەیە دەبێت:
ـ ئوتۆمبێلی ئاسایی خێرایی رێگە پێدراو 100km دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ـ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر خێرایی رێگەپێدراو 80km دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
پێتباشە لەکام شەقامی تر دابندرێت؟

Erbil Life

22 Nov, 16:44


سبەی لە هەولێر، 27 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

22 Nov, 06:47


وەزارەتی کارەبا دەڵێت:”لە دوو رۆژی سەرژمێری گشتیدا رۆژانە 22 کاتژمێر کارەبایان بە هاوڵاتیان داوە؛ حەوت هەزار کارمەندیشیان لەسەر هێڵبوون”
ئەنگۆ چەند کاتژمێر کارەباتان هەبوو؟

Erbil Life

21 Nov, 17:52


سبەی لە هەولێر، 36بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

21 Nov, 17:02


دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێک باس لە پرۆژەی سەرژمێری دەکات🔻
لە بەردەوامی پرۆسەی جێ بەجێ کردنی سەرژمێری لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، لەماوەی ٥ پێنج رۆژی ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرزی کارەکان جێ بەجێ کراوە، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی .
لەم کاتەدا هاوڵاتیان پەیوەندی زۆر دەکەن بەسەنتەی پەیوەندیەکان لە ژووری عەملیاتی سەرژمێری و بەرێوبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگاکان تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە سەردان دەکرێن.
لەبەر ئەوەی پێشتر راگەینرابوو کە پرۆسەکە ئەم قۆناغە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێ دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین ،بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تاوەکو تەواو کردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێ بۆیە داوا دەکەین لەسەرجەم ئەو خێزانانەی کەتاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوو لەماڵەکایان بمێنەوە ،چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێ تاوەکو دوا خێزان و دوا هاوڵاتی تۆمار دەکرێ .

Erbil Life

21 Nov, 11:37


ڕای ئێوە چییە؟
🔴پارێزگای هەولێر|| لە سۆشیال میدیا و بەشێک لە میدیا و پێگە و پەیجەکان بڵاوکراوەتەوە، گوایە بەشێک لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا و بەشێکی پارک بەرامبەر تولیب تێکدەدرێت و دەبێت بە باڵەخانە و پڕۆژە، بە پێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتیی و هاوڵاتییانی ڕوونبکەینەوە، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی دروستی نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سەردار ئازاد ( شارەزای خانووبەرە) لە پۆستێکدا گوتی:”هۆڵی سعد عبدللە تێک دەدرێت و بەشێک لەروکنی پارکیش بەرامبەر تولیب دەبێتە بالەخانەی ئەنفال “

Erbil Life

19 Nov, 20:20


ڕاگەیاندراوی وازەراتی تەندروستی ...

سەبارەت بە ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری ...
وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری دووپاتی چەند خاڵێکی گرینگ دەکاتەوە و چەند بڕیارێک دەردەکات :


ئاماژە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە ‎(١٥٩٨٨) لە (٢٠٢٤/١١/١٤)‏
‏لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی
سەرژمێری ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

١‏. رۆژانی( ٢٠٢٤/١١/١٥ تاکوو ‎٢٠٢٤/١١/٢٣‏) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن.

٢. ڕێخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەلکی
ناوچەکانی ماددەی ‎(١٤٠)‏ ی دەستوورن بۆ ئامادەنوبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی
سەرژمێری گشتی.

‎٣. پابەندبوون بە سەرجەم ڕێنمایی و ڕێکارەکانی ڕاگەیاندراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پاڵپشت بە
ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

٤. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.

٥‏. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

٦. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و
شارۆچکەکان.

٧‏. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە
دەوامی ئێشکگری.

٨. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.

٩‏. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.

١٠‏. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.


١١‏. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.

١٢. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە
نەخۆش تۆماربکەن.

١٣‏. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری
کراوەبێت.

١٤‏. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

١٥‏. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی ( ١٢٢)بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە
هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست.

١٦‏. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

Erbil Life

18 Nov, 17:43


سبەی لە هەولێر، 18بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

18 Nov, 14:02


🔴ئاگاداری

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەبارەت بە ڕۆژانی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان کە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە ڕێکەوتی ( 2024/11/21/20) بەڕێوەدەچێت ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و گەشتیاران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، کە جوڵەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کاڵاکان بەردەوام و ئاسایی دەبێت و داناخرێت، هاوکات ڕێگری لە هاووڵاتیانی کوردستانی و عێراقى و بیانی دەکرێت لە چوون لۆ ئێران، لەکاتێکدا، ڕێگا بە گەڕانەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەدرێت، جگە لەوانە ،هاتنی هاوڵاتییانی ئێرانی و بیانی لۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت.

Erbil Life

17 Nov, 18:47


سبەی لە هەولێر، 18بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

17 Nov, 15:12


د.هێمن میرانی سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ:” لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتی سەرژمێرییکردن نانەواخانەکان کراوە دەبن”

پێتباشە چیتر کراوە ببێت؟

Erbil Life

16 Nov, 18:34


سبەی لە هەولێر، 21بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

15 Nov, 17:13


سبەی لە هەولێر، 16بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

14 Nov, 19:24


سبەی لە هەولێر، 16بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

14 Nov, 15:38


🔴بەپەلە|| حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆ ڕۆژ پشووی سنوورداری بۆ فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 ڕاگەیاند، پشووەکە لە 15ی مانگەوە دەستپێدەکات تاوەکو 23ی مانگ.

Erbil Life

14 Nov, 15:33


بەشی دووەم

3- لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان و ئیدارەکان سەرجەم (بژمێرەکان، بەڕێوەبەری گەڕەك/گوند و یاریدەدەرەکانیان، سەرپەرشتیاران و چاودێران) بە فەرمی ڕێگەیان پێدەدەرێت، هەروەها ڕێگە بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان دەدرێت بۆ جوڵە و هاتوچۆکردن بۆ مەبەستی کاری سەرژمێری. بە هەمان شێوە، ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکاران کە لایەنە فەرمییەکان ڕێگەیان پێداوە و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و هەڵگری باجی ناساندنن لە دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا ڕێگەپێدراون.

4- هەموو ئەو کەسانەی کە ئەركیان پێسپێردراوە و لە ئێشكگریدان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن، وەك کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی و خزمەتگوزاری کە لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانن و بە پێی مۆڵەتی فەرمیی فەرمانگەکە و پێش ڕێکەوتی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بەرژەوەندیی گشتی داوای کار و ئامادەبوونیان لێکراوە.

5- هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی، دەوریەی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن.

6- قەدەغەی هاتوچۆ باڵیۆزخانەکان، نێردە دیپلۆماسییەکان، دەزگا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێتەوە.

Erbil Life

14 Nov, 15:32


حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چەند ڕێنماییەکی جێبەجێکردنی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی ڕۆژانی 20 و 21ـی تشرینی دووه‌می 2024ـی بڵاوکردەوە🔻

1- سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی (19-20)ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر (12:00)ی شەو دەست پێدەکات و تاکو کاتژمێر (12:00)ی شەوی (22/21)ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

2- جوڵەی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ سنووردار دەکرێت (لە نێوان پارێزگاکان، قەزاکان و ناحیەکان و لە نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود لە نێوان ناحیە و قەزا و بە پێچەوانەوە)، جگە لە حاڵەتە مرۆیی و زۆر پێویستەکان و بارودۆخی سروشتی و ئەمنی.

تەواوکەری بابەتەکە.👇

Erbil Life

13 Nov, 18:58


سبەی لە هەولێر، 16بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

13 Nov, 17:45


🟢بژمێرەکان سەردانتان دەکەن
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کەسانەی لە رۆژی سەرژمێریی گشتیدا وەکو بژمێر کاردەکەن بڵاوکردەوە و تێیدا ناوی 19 هەزار دەرچوو لە هەرێمی کوردستان گەڕایەوە کە لە نێوانییاندا، 7 هەزار و 438 کەس لە سنووری پارێزگای هەولێرن.
ناوەکان🔻
https://census-job-krd.com/files/Hawler.pdf?
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران🔻
https://census-job-krd.com/files/Soran.pdf?

Erbil Life

12 Nov, 19:25


سبەی لە هەولێر، 17 بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

11 Nov, 20:00


#ئاگاداری
🔴بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە کە لەچەند شەقامێکی هەولێر کامێرای چاودێری تیژڕۆیی جێگیرکراوە و لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە دەکەونە کار وەکو تاقیکردنەوە (تێست)، تاوەکو ڕێکەوتی 20/11/2024 کاتژمێر 12ـی شەو، لەدوای ئەو کات و بەروارە سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن.

Erbil Life

11 Nov, 17:07


سبەی لە هەولێر، 16بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

11 Nov, 14:05


🔴وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی وردەكاریی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و جەخت دەكاتەوە، قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی سەرژمێریدا لە نیوەی شەوی 19 له‌سه‌ر 20ی ئەم مانگە دەستپێدەکات، تێیدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان پاڕێزگاكان و قەزاکاندا سنووردار دەکرێت، هاوکات، لەو ماوەیەدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان هەموو گوند، کۆمەڵگە، ناحیە، قەزا و پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا قەدەغەیە.

Erbil Life

10 Nov, 17:44


سبەی لە هەولێر، 20بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

10 Nov, 16:54


د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر:” لە سەدا 50ـی ئەوانەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون خەڵکی بیانین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ناویان تۆمارکراوە”
ڕات لەسەر قسەکانی چییە؟

Erbil Life

09 Nov, 19:00


سبەی لە هەولێر، 16بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

09 Nov, 15:21


#ئاگاداری
🟢سبەی خۆتان لەو ڕێیەی مەدەن
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، سبەی یەکشەممە رێکەوتی 2024/11/10 بە مەبەستی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامی 40 مەتری نزیک سوپەر مارکێتی کۆک لۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت، داواش دەکات لۆ هاتووچۆکردن شەقامی تر بەکاربێنن .

Erbil Life

09 Nov, 12:26


ئاگاداری

پێشانگایەکی تایبەت بە هەلی کار دەکرێتەوە

بەیانی یەکشەممە، 2024/11/10، بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە پاڵپشتی رێکخراوی (ILO)، لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان، پێشانگایەکی تایبەت بە هەلی کار دەکاتەوە.
پێشانگاکە لە کاتژمێر 10ی بەیانی تاوەکو 7 ئێوارە کراوە دەبێت، هەر لەم پێشانگایە لە مەڕاسیمێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پلاتفۆڕمێکی تایبەت بە هەلی کار رادەگەیەنێت.

Erbil Life

07 Nov, 17:41


سبەی لە هەولێر، 18بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

06 Nov, 19:29


سبەی لە هەولێر، 19بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

06 Nov, 16:30


قۆناغێکی دیکەی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان و گەنجانی شارەکەمان دەڕەخسێنرێت

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێگای زیادکردنی ئاشکرا ژمارەیەکی دیکەی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان و گەنجانی شاری هەولێر دەڕەخسێنێت و بۆ ئەم مەبەستەو زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی بەشدار بوون لە پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکرا کە بڕیار وایە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2024/12/8 دەست پێ بکات .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

Erbil Life

05 Nov, 16:46


سبەی لە هەولێر، 19بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

05 Nov, 09:18


دواتر دەستەی ئاماری هەرێم و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگا و ئیدارەکان، بەپێی ژمارەی پێویستیی دیاریکراو، لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند و ناحیە و قەزاکان، ڕاگەیاندن بۆ ناوەکان لەهەمان ماڵپەڕەوە دەکەن.

Erbil Life

01 Nov, 17:52


سبەی لە هەولێر، 20بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

01 Nov, 12:27


🔴لەبارەی توشبوون بە شێرپەنجە هەواڵێک بەدرۆ دەخرێتەوە🔻
وەزارەتی تەندروستی ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە گوایە لە هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجەدەبێت، دەشڵێت، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییە، كە بۆ هەر سەد هەزار كەس 151 كەس توشبووە، كە لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە، بەمەش لە جیهان بۆ هەر سەعاتێك دووكەس تووش دەبن، خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان ڕێژەكە زۆر كەمترە، وە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە.
لە کۆتاییدا وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەدات، کە بەو جۆرە هەواڵانە دڵگران مەبن، كە لە پێناو كۆكردنەوە و لایك هەوڵی ترساندن و دڵەڕاوكێ بڵاو دەكەنەوە.

Erbil Life

31 Oct, 19:07


سبەی لە هەولێر، 17بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

31 Oct, 14:46


🔴بەپەلە و فەرمی
رۆژى یەکشەمە ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: رۆژى یەکشەمە رێکەوتى (2024/11/3) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (2024/11/10) دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025).

Erbil Life

30 Oct, 17:44


سبەی لە هەولێر، 17بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

29 Oct, 17:01


سبەی لە هەولێر، 20بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

29 Oct, 15:16


ئامادە دەبی؟
لۆ ئەوانەی بەتەمان ئامادەی یارییەکەی هەولێر و نەجەف لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بن
یانەی هەولێر بڵاوی کردەوە، کە بلیتی یارییەکە لە ڕێگەی ئەپڵکەیشنی کویک پەی دەفرۆشرێت و دەتوانن داونلۆدی بکەن و بەدەستی بهێنن، هاوکات لە مارکێتەکان و شوێنە گشتییەکان و بەردەم یاریگە بەردەست دەبێت.
تێبینی|| یارییەکە سبەی چوارشەممە کاتژمێر 5:15 بەڕێوەدەچێت

Erbil Life

28 Oct, 19:28


🔴 سبەی سێشەممە 2024/10/29 پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر لۆ وەبەرهێنان و خانوبەرە دەکرێتەوە ، وردەکاریی زیاتر، سەردانی ئەم لینکەی ماڵپەڕی ئەربیل لایف بکەن🔻
https://erbillife.krd/news/10355/

Erbil Life

28 Oct, 06:04


🔴ئاگاداری لە پاسپۆرتی پارێزگای هەولێرەوە
سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە و هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن لۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەر چوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر؛
ـ نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي)
ـ نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني)
ـ نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران
ـ نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە
لە ئێستادا نۆرە لە رۆژی سێشەممە 29\10 تاوەکوو سێشەممەی داهاتوو 5\11 بەردەستە.

Erbil Life

27 Oct, 18:02


سبەی لە هەولێر، 18بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

27 Oct, 15:23


سبەی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت. ڕۆژی دووشەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢٨ ) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤/١٠/٢٧

Erbil Life

27 Oct, 13:07


ئەحمەد هۆشیار:(بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر): "بانکی ناوەندیی عێراق ڕەزامەندیی بە بانکی TBI داوە بۆ ئەوەی نووسینگەی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە نێو فڕۆکەخانەی هەولێر بکاتەوە، بەڵام هیچ بڕیار و نووسراوێکمان بە فەرمی بە دەست نەگەیشتووە بۆ کردنەوەی نووسینگەی هیچ بانکێک و فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێک بەرانبەر بە 132 هەزار دینار بە گەشتیاران."

سەرچاوە|| K24

Erbil Life

25 Oct, 18:08


سبەی لە هەولێر، 18بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

25 Oct, 11:43


شێرکۆ کەریم دوای وەرگرتنی چارەسەری لە وڵاتی ئیمارات گەڕایەوە هەولێر، لۆ ئەو مەبەستە، دوو ئەندامی دەستەی کارگێری یانەکەی سەردانییان کرد.
پێتوانی شکستی دوێنی هەولێر، بەهۆی دابڕانی شێرکۆ بوو؟

Erbil Life

24 Oct, 21:40


سبەی لە هەولێر، 18بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

24 Oct, 20:59


🔴 بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر: گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی قەتەر بۆ هەولێر ڕانەگیراوە و بەردەوامە

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند: "گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی قەتەر بۆ هەولێر ڕانەگیراوە و ڕۆژانە گەشتەکانی بەردەوامە."

دەشڵێت: "هێڵی ئاسمانی قەتەر تەنیا داوای کردووە گۆڕانکاری لە کاتی گەشتەکانیدا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بکات، بەگوێرەی کارپێکردنی خشتەی زستانە، گەشتی هێڵی ئاسمانی قەتەری ڕۆژانە لە کاتژمێر حەوت دەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر و 8:15 خولەکیش گەشتی دەرچوونی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەبێت."

Erbil Life

23 Oct, 18:39


سبەی لە هەولێر، 18بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

22 Oct, 09:06


ڕاگەیندراوێک لە لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێرەوە

ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، لە ئەمشەو 2024.10.22، دوایی کۆتایی هاتنى کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردن و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، خۆشى دەربڕین بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر و دروستکردنى قەرەبالغی و ئاسته‌نگى هاتووچۆ، بە هەموو شێوەیەک ڕێگە پێدراونییە، بۆ ئەو مەبەستەش ( پۆلیسى هاتووچۆ ) دەستکراوە کراوە بە دەستنیشانکردن و نووسینى ژمارەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى ئەوکارانە ئەنجامدەدەن، بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی و سزادانى خاوەنەکانیان بە پێبژاردن.

لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر
2024.10.22

Erbil Life

21 Oct, 19:27


#ئاگاداری
چوار رۆژە تەرمێک لە پزیشکى دادى رانیەیە کەس خۆى لێناکات بە خاوەنى، دوای ئەوەی لە رێگەى هیزۆپ لۆ رانیە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) رەنگی مارۆنی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا.
لەمبارەیەوە، تەها محەمەد، وتەبێژى تەندروستى راپەڕین ڕایگەیاند، کەس نەهاتووە لۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکە، هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە، نازانرێت کێیە و خەڵکى کوێیە.

Erbil Life

21 Oct, 12:30


🔴لۆ ئەوانەی چاوەڕێی سەفەرن بە پاسپۆرتە نوێیەکانییان
پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى لۆ ئه‌و هاوڵاتیانە بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن لۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كانیان، نۆرەکانیان گواستراوە بۆ سبه‌ینێ ڕۆژی سێشەممە، لۆیە پێویستە لە ھەمان کاتی نۆرەی پێشووتریان سەردان بکەن.

Erbil Life

20 Oct, 19:55


🔴پشوو دابەشکردنی مووچە راناگرێت

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە. لەگەڵ ئەوەی سبەی دوو شەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢١ ) پشووی فەڕمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی. ٢٠٢٤/١٠/٢٠

Erbil Life

20 Oct, 19:44


🔴هۆشداریی
ئاگاداریەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە

ئاگاداری لایەنگر و هەوادارانی پارت و لایەنە سیاسیە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەینەوە، بۆ دەربڕینی خوشحاڵی و ئاهەنگ گێڕانیان شەقام و چوار ڕیانەکان کان نەگرن و نەبنە هۆکاری دروستکردنی جەنجاڵی شەقامەکان و گرفت بۆ جووڵەی ئۆتۆمبێل لە شەقەمەکان درووست نەکەن و نەبنە هۆکاری بێزارکردنی بەکارهێنەرانی شەقام و ڕێگەگرتن لە ئەمبولانس ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن، بە پێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

Erbil Life

20 Oct, 19:30


سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت

سبەی دووشەممە، 21ی تشرینی یەكەمی 2024، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕۆژی سێشەممە، 22ی تشرینی یەكەمی 2024، دەوامی ئاسایی لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Erbil Life

20 Oct, 18:48


ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر نەکەن بەهۆی بەردەوامی کارکردن لەسێرڤەر ناتوانین مامەڵەی هاوڵاتیان ڕایی بکەین، دوو بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١٠/٢٢) دەوام لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئاسایی دەبێتەوە .
تێبینی : هیچ هاوڵاتیەک سزای دواکەوتنی نایەتەسەر لەو ماوەیەی کە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتیە کەمان نەبوە ..

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

Erbil Life

20 Oct, 13:46


ئاگادایەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە
ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی خۆشەویست و لایەنەکان
دەکەینەوە ،دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لەشاری هەولێر و دەوروبەری بەشێوەیەکی هێمن و دوور لە هیچ گیرو گرفتێک ، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین،بەهەموو شێوەیەک (تەقە) کردن قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نیە، هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەرو دەستگیر دەکرێت ، بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریانی خۆشەویست بن .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤

Erbil Life

18 Oct, 19:49


سبەی لە هەولێر، 19بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

18 Oct, 15:24


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: بە بۆنەی بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژی شەممە و یەکشەممە، رێکەوتی 19 و 20 ی تشرینی یەکەم، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
دەشڵێت: ڕۆژی دووشەممە، 21ی تشرینی یەكەمی 2024، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

Erbil Life

17 Oct, 19:38


سبەی لە هەولێر، 17بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

17 Oct, 17:37


ئەو بڕیارەت پێ کووە؟
🔴بەپەلە|| سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیارێکی تایبەتی دا لەسەر کەمکردنەوەی باجی مامەڵەی بەناوکردنی خانووبەرە لەسەر هاوڵاتییان، کەمکردنەوەکە بەشێوەیەکە لە %3ـوە کرا بە %1

Erbil Life

17 Oct, 15:56


🔴حکومەتی هەرێمی کوردستان|| کۆتایی 2026 کوردستان دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری.

وێنە؛ جەمال یاد

Erbil Life

17 Oct, 12:15


تا ئێستا وەرتانگرتییە؟
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: "لە هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 124 هەزار خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە، کە دەکاتە زیاتر لە 24 ملیۆن و 814 هەزار لیتر"

Erbil Life

17 Oct, 08:27


🔴بەپەلە|| لیستی مووچەی مانگی 9 ڕاگەیاندرا.
داتنایە لە چی خەرجی بکەی؟

Erbil Life

17 Oct, 06:48


🔴تا دوای هەڵبژاردن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر مەکەن
هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان
دەکاتەوە، بەهۆی درووستبونی کێشە و تێکچوونی لەناکاو لە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتییەکە و ئەبدەیتکردنەوەی، سەردانی بەشی هونەری و بەشی مۆڵەت تا پشووی دوای هەڵبژاردن مەکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، هیچ کەسێک سزای دواکەوتنی نایەتەسەر لە ماوەیەی ئاماژەپێکراو.

Erbil Life

16 Oct, 20:11


🔴بەپەلە|| سبەی پێنجشەممە خشتەی مووچەی مانگی نۆ ڕادەگەیەندرێت.
دڵخۆشبووی بەم هەواڵە؟

Erbil Life

16 Oct, 17:00


سبەی لە هەولێر، 23بەنزینخانە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکات.

Erbil Life

16 Oct, 13:31


🔴ئاگاداریەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە
لە سەر بریاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری تەواوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گەشتیارانی کوردستانی و بیانی و بازرگانان و کۆمپانیاکان دەکرێنەوە، بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ڕۆژانی هەڵبژاردن هاتووچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی لە هەموو دەروازەکان و هەروەها لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانیش لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان ئاسایی و بەردەوام دەبێت و دەروازەکە داناخرێت و وەکو ڕۆژانی ئاسایی کراوە دەبیت.

Erbil Life

16 Oct, 13:17


موژدە بۆ کۆمپانیاکانی فیزە و نشینگە

ئەوەی چاوەڕێتان دەکرد، وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەکەیدا.
بەواژوو بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی وزاری بۆ مامەڵەکردنی نوێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری فیزە و نشینگە و پارێزەرەکان و ڕێکخراوەکان، ئەوانەی کۆدی فیزایان ڕاگیراوە، دەرچوو. ئەو فەرمانە وزارییە لە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ چۆتە بواری جێبەجێکردن و تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کاری پێ دەکرێت.
سوودمەندان دەتوانن سەردانی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بکەن بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.

https://drive.google.com/file/d/1dabGdWvDKkA6RMKbbbEsY8XQIk2bl6GE/view?usp=drivesdk

Erbil Life

15 Oct, 20:58


قسەی خۆمان هینا دی
ئەو بانگەشەیەش تەواوبوو دوور و نزیک لە هیچ حیزب و لایەنێک نزیک نەبوینەوە و ڕێکلامان لۆ هیچیان نەکرد هەروەک پێشتر بڵاومانکردبوەوە، لۆیە دڵنیابن هەرواش دەمێنینەوە، تەنها هیوامانخواست لە کەشێکی ئارام و بێ کێشە و گرفت ئەو بانگەشەیە لە هەولێر و تەواوی کوردستان بکرێت لۆ ئەوەی سیمایەکی مەدەنی و شارستانی وەربگرێت، خوا هاوکاری گەلی ئێمەبێت لۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکەش لە کەشیکی ئارام و دیمکراسیدا بکرێت.

ئەربیل لایف
١٥ـی ١٠ـی ٢٠٢٤

Erbil Life

15 Oct, 10:02


🔴بەپەلە و بەفەرمی || سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری بەقەزاکردنی ناحیەی بەحرکەی دا.

Erbil Life

14 Oct, 19:09


🔴 ڕووداوی ساڵ لە هەولێر
پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە.
لۆ وردەکاریی و زانیاریی زیاتر، ئەم لینکە داگرە🔻
https://erbillife.krd/news/10341/