فێرگەی ئیمام شافعی @fergayshafhy Channel on Telegram

فێرگەی ئیمام شافعی

@fergayshafhy


فێرگەیەکە تایبەت بە فێربوونی ئەو زانستە شەرعیانەی لە یوتیوبی بونیادی فیقی شەرح کراوە
🌱
بۆ پرسیارکردن لە

ئەدمین https://t.me/Shafhy_bot

ئوستازی گەورەمان(تایبەت بە شەرحەکان) @Shafhi444_bot

فێرگەی ئیمام شافعی (Kurdish)

باشترین فێرگەی ئیمام شافعی تایبەت بە فێربوونی زانستی فیقه و تەزکییە لەسەر مەزهەبی ئیمام شافعی. ئەم فێرگەیە زانیاری و دامەزراندنی تایبەت بە فێربوونی زانستی فیقه و تەزکییەکانی ئیمام شافعی پێشکەش دەکات. بۆ زانیاری زیاتر و بەدروستی بۆ بەدکرێنانی فێرگەکە، تکایە سەیری پۆستە پینکراوەکان بکەن لەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.me/fergayshafhy

فێرگەی ئیمام شافعی

23 Jan, 13:19


شەرحێکی فراوانی نایاب لە نزیکی 400 لاپەڕە کە تەنها شەرحی ڕوبعی موعامەلاتی أبو شجاعە، لە پێشانگای داهاتووی قاهیرە بەردەست دەبێت و هێشتا نوسخەی لە کوردستان نییە

بەڵام والحمدلله بەندەی فەقیر نوسخەیەکی هەیە لەم کتێبە و، لە شەرحەکەی سەر فتح القریب روبعی معاملات ئەم شەرحە 400 پەڕەییە توێندراوەتەوە لەناو شەرحەکە، ئیدی ئەو کەسەی شەرحەکەی فتح القریب دەخوێنێت وەک وابێت نفع الأصقاعیشی بۆ شەرحکرابێت و زۆر بەئاسانی لێی تێدەگات.

فێرگەی ئیمام شافعی

20 Jan, 14:07


گەورەترین مەزهەبی فیقهی ئیسلام لەڕووی موجتەهید و ئسوڵی و موفەسیر و فەرموودەناس بریتیە لە مەزهەبی ئیمامی شافیعی، کەهەزاران لە ئەکابری پیاوانی ئیسلام لەسەر ئەم ڕێگەیە فێری فقه بوون، بەڵام ئایا گرنگترین کتێب و زاناکانی گەورەترین مەزهەبی فیقهی ئیسلام کێن و کامانەن؟

لەم موحازەرەیە خۆڵاسەی هەزار ساڵی مێژووی شافعیە دەست دەکەوێت

فێرگەی ئیمام شافعی

20 Jan, 14:07


"هەنێ جار شتانێکت پێ ئەوترێ لەجۆری دراوە قورسەکانی عیلمن کە گەشتن پێی ساڵانێکی دەوێ لە خوێندنەوەی قوڵ، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی پێت دەڵێ بەخۆڕایی و ئاسانی دەیخاتە بەردەستت، تۆ ناتوانی سوودی لێ ببینی، وەک وتراویشە=[easy come easy go]، بۆیە دەبێت کارامەیی قەدرگرتنی عیلم لەخۆتدا بەرز بکەیتەوە، تاکو بتوانی سوود ببینی لەو زانستە بەرزەی کە بەئاسانی خراوەتەوە بەردەستت."

فێرگەی ئیمام شافعی

19 Jan, 17:24


فێرگەی ئیمام شافعی pinned «https://t.me/mp3_youtube»

فێرگەی ئیمام شافعی

19 Jan, 17:24


https://t.me/mp3_youtube

فێرگەی ئیمام شافعی

16 Jan, 11:11


"ئەو عەقڵەی بیر ناکاتەوە و عیلم فێرنابێت،وەک ئەو لاشە وایە کە ناجوڵێت و وەرزش ناکات،وە سەرئەنجامی هەردووکیان لاواز بوون و فەوتانە"

فێرگەی ئیمام شافعی

16 Jan, 11:11


"پێم خۆشە عالم علمەکەی پاڵفتە بکات و له دەبەشی تەنها یەک بەشی پەخش بکات=ئەو بەشەی کە دڵنیایە پاڵفتەیە و سوودی بۆ هەمووان ئەبێت و کەس بەهۆیەوە تووشی فیتنە نابێت،هەر بۆیە لەوەسفی ئیمامی مالک ئەوترا"علمی مالک ئەمانە"،هەر کەس هەموو ئەوەی دەیزانێ بیڵێت زیانی زیاترە لە سوودی،وە عەقڵی بچووکترە لە زانستەکەی،وە عولەما له کۆندا وەسف ئەکران بەوەی عەقڵیان لە علمیان گەورەترە"

فێرگەی ئیمام شافعی

16 Jan, 11:10


سەلامی خوای گەورەتان لێبيت

🔰- پشتیوان بە خوای گەورە ڕۆژی یەکشەممە ١٩/١ دەستەکەین بە خوێندنی ڕووبعی دووەم


🔰- ناردنی وانەکان :- هەفتەی سێ جار دەبێ (١ شەممە ، ٣ شەممە ، ٥ شەممە)


🔰 - بەنسبەت ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێ لەگەڵ تاقیکردنەوەی ڕووبعی دووەم تاقیکردنەوەی یەکەمیش بکەن
ڕووبعی دووەم بەپێی ئەو وردبینیەی بۆمان کردووە ناوەڕاستی مانگی ٤ کۆتای دێت و تاقیکردنەوە دەکرێ

وعليكم السلام ورحمة وبركاته

فێرگەی ئیمام شافعی

13 Jan, 18:49


"لە دیراسە و صیناعەی فیقهیا ئەبێ تۆ لە موستەلەح و وشەکان تێبگەی بەوجۆرەی فەقیهەکان ئەیانەوێت"

تا نەکەویتە ئەو سەرلێشێواویەی خەڵکی تێیکەوتون.

فێرگەی ئیمام شافعی

12 Jan, 10:41


"هیچ شتێک وەک ئەو عیلمە سوودت پێ ناگەیەنێت کە بە سەبڕێکی زۆر و قوڵبوونەوەیەکی هێواش و تێپەڕینی زەمەنێکی زۆر بەدەستت هێناوە با بڕێکی کەمیش بێت،

هەروەک ئەو نمە بارانە کەمەی کە زۆر بەردەوام بووە ئیدی زەوی تێر ئاو دەکات و دەچێتە قوڵایی زەوی وبەرهەمی چاکی دەبێت،

بەڵام کەمترین سوودی تۆ لەعیلم،ئەو عیلمەیە کە بڕێکی زۆرت وەرگرتووە لێی لەماوەیەکی کەم،بێ وردبوونەوە و بیرلێکردنەوە،هەروەک ئەو تاوە بارانە بەخوڕەیە کە لافاو و ژاوەژاوێکی زۆر درووست دەکات،بەڵام زەوییەکە ئاوەکەی هەڵنەمژیووە و بنەوەی تەڕ نەبووە،بەڵکو تەنها ئاوەکە سەرابێکە کە ڕژاوەتەوە لق و جۆگەکان بێ چوونە قوڵایی زەویەکە"

فێرگەی ئیمام شافعی

09 Jan, 17:24


پ/مۆستا بێزەحمەت چەناڵی وەحی قەڵەم هەر هی جەنابتانە؟ تازە دانراوەتەوە.

کەناڵێکی ساختەیە، بەفرسەتی زانی وەحی قەڵەمی سەرەکی نەما ئەوەی دانا تاکو خەڵکی جۆینی بکەن تەنانەت لەسەر بایۆکەی یوتیوبی بنیادی فیقهی دانا، تاکو خەڵکی وابزانن منم و بەناوی منەوە قسەی لێ وەربگرن، ئەمەش جۆرێکی قێزەونی غەش و فێڵە بەناوی دیندارییەوە کە پێی ئەوترێ احتیال الشخصیة(وەک ئەوەی من قسە لەگەڵ ناسیاوەکانی تۆ بکەم بەناوی تۆوە)، چەن دۆستێکیش بەگومانی باشی خۆیان هەر کەناڵیان بۆ خۆیان بەو ناوە دانابوو کە ئاگاداریم دانا لایانبرد بەڵام ئەمەیان لای نەبرد و ئاگاداریشی دانەنا کە ئەوە من نیم و بەردەوام بوو لەو ساختەکارییە.

فێرگەی ئیمام شافعی

09 Jan, 08:33


گەر کەسێ بڵێت بگەمە چ ئاستێک حەقیقەتی عەقڵ و عیلمم بەدەست هێناوە؟

"پێی دەڵێم=هەر کات فێربوویت جیاوازی بکەیت لەنێوان بابەتی قەتعی(٪100) لەگەڵ بابەتی ظني(ئەگەرات)،وە جیاوازی بکەی لەنێوان ئیجماعی عیلم و خیلافی عیلم،ئەوە تۆ ڕۆحی عیلمت بەدەستهێناوە"

فێرگەی ئیمام شافعی

09 Jan, 08:32


پ/لەداخڵی تەنکی و بۆریەکان کۆنن ئاوەکە ڕەنگی گۆڕاوە بە قوڕ و مەوادی تەنکی و بۆڕیەکان دەست نوێژ پێی دائەمەزرێ؟

ئاوێک زۆر بگۆڕێت بەماددەی پاک(قوڕ و لیتاو پاکن) بەجۆرێ پێی نەوترێ ئاو بەڕەهایی ئەوا ئەو ئاوە دەست نوێژ پێی دانامەزرێ و لە طهوره و بووەتە طاهر،بەڵام ئاو کاتێک بگۆڕێت بە هۆی شوێنی پیاڕۆشتنی و مانەوەی(المقرّ و المَمَر) ئەوا گۆڕانی زیانی نییە با گۆڕانێکی زۆریش بێت، تەنکی و بۆڕی ئاویش لە حوکمی مقر و ممرن بۆیە گۆڕانی ئاوی داخلیەکەتان زیانی نییە ودەست نوێژ پێی دادەمەزرێ.

فێرگەی ئیمام شافعی

09 Jan, 08:30


پ/سەلام علیکم مامۆستا بارک اللە فیک بۆ دانانی پرسیارە فقهیەکان .
حوکمی نوێژی کەسێک چیە کە دوای نوێژ زانیبێتی کەمێک مەزی هەیە بەڵام نازانێت ئایا ئەو مەزیە هاتۆتە دەرەوە وە نازانێت دوای نوێژەکە بوە یان لە ناو نوێژەکەدا
چونکە یەکسەر دوای نوێژەکە نەیزانیوە؟

گەر کەسێک دوای نوێژەکەی نەجاسەتی بە جلەکەیەوە بینی(مەزی نەجسە)، وە دڵنیا نەبوو کە لەناو نوێژەکە هەبووە یان دوای نوێژ درووست بووە، ئەوە نوێژەکەی درووستە‌، گەرچی موستەحەب وایە دووبارە بیکاتەوە، جا گەر دڵنیا بوو لە نوێژدا بووە گەر مەزی بێت قەتعەن نوێژەکەی بەتاڵە چونکە مەزی دەست نوێژ ئەشکێنێت، بەڵام گەر نەجاسەتێکی دیکە بێت و دوای نوێژەکە پێی بزانێت لای ئەصحابی ئێمە دوو قەول هەیە= موعتەمەد واجب بوونی قەزاکردنەوەیە.

فێرگەی ئیمام شافعی

01 Jan, 15:08


پ/شەو خەوتم تا نوێژی بەیانی.نوێژی بەیانیم کرد خەوتمەوە تا سەعات دە.کە ڕۆشتم بۆ جومعە و هاتمەوە بینیم بە جلەکەم ئیحتلامم کردووە بەس نازانم ئەمە لەخەوی شەودا بووە یان خەوەکەی دوای نوێژ بەیانی ئێستە ئەبێ من چیبکەم؟

گەر کەسێک جلەکانی خۆی مەنی پێوە بێت واتا بەیەقین لەشگران بووە، ئێستا دوو ئەگەر هەیە یان ئەوەتا لە خەوەکەی شەو لەشگران بوویت یان لەخەوەکەی بەیانی، قەتعەن مەنییەکە لە خەوی دووەمییان هەبووە بەڵام نازانین ئایا لە خەوی شەوەکە هەبووە یان نا؟، کەواتە لێرەدا یەقین و گومانێک هەیە، بۆیە یەقین هەڵدەبژێرین و مەنییەکە دەدەینە پاڵ نزیکترین کاتی کە خەوی بەیانییەکەیە، بۆیە نوێژی بەیانیت تەواوە وقەزای ناوێ، بەڵام بۆ نوێژی جومعەکە دانەمەزراوە واجبە تەنها ئەو نوێژەی نیوەڕۆکە قەزا بکەیتەوە.

فێرگەی ئیمام شافعی

01 Jan, 15:08


زۆرێک لە گەنجی ئێمە کوژراوی دەستی عیلاقاتی ئەلکترۆنییە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر

-هۆشی لای خۆی نییە
-وزەی بەتاڵ بووەتەوە
-ئامانج و هەوڵی نەماوە
-توانای بیرکردنەوەی سەلیمی نەماوە

گەر زۆر بە بەرزی هاوار بۆ گەنجانمان بکەم، هاواریان لێ دەکەم کە دووربن لە عیلاقاتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، چونکە ئەمە بەسە بۆ لەناوبردنی دین و دونیایان بە کامڵی.

فێرگەی ئیمام شافعی

30 Dec, 11:42


"هەندێ جار ئەو کێشە قورسەی هەتە و شەو و ڕۆژ مێشکت مەشغوڵ دەکات،پێویستە لێی دوور بکەویتەوە تاکو بتوانی بەڕوونی بیبینیت،بۆ ماوەیەک لەبیری بکە،تاکو هاتەوە بیرت بەوێنەیەکی جیاوازتر بێتەوە بیرت وەک لەوەی هەبوو پێش جێهێشتنی،قورسترین شت لە کێشەکان ئەوەیە بەردەوام پێیانەوە لکاوین،شەو و ڕۆژ لە خەیاڵمانن بۆیە ناتوانین وەک خۆیان وێنایان بکەین،دوور بکەوە،ئیسراحەت بکە،دوای وەرەوە بۆلای ئاسانتر چارە دەبێت"

فێرگەی ئیمام شافعی

30 Dec, 11:41


پ/السلام علیکم  ورحمة الله وبركاته

مامۆستا حوکمی بسملة ی ناونوێژ ئی سوڕەتی پاش فاتیحەی ئایە حوکمی چییە ئەگەر لە سەرەتا بی یان ناوەڕاست؟
وە ئایا لە هەردووک حاڵەتەکە بە جەهر بسملەکە دەکرێ؟

لە سورەتی پاش فاتیحە سونەتە وتنی بسملە،جا لەسەرەتای سورەت دەست پێ بکەیت،یان لەناوەڕاست،
ئیلا سورەی بەرائە نەبێت،حەرامە لەسەرەتایدا و کەراهەتی هەیە لە ناوەڕاستی،
گەر نوێژی جەهری بوو جەهر دەکرێ گەر سڕی بوو سڕ.

فێرگەی ئیمام شافعی

30 Dec, 11:41


پ/مامۆستا سلام عليکم
مامۆستا بە ئەرک نەبێت پرسیارێک، ئایا بۆیەی ڕەش حەرامە بۆ ئافرەت ئەگەر قژی ڕەنگکات پێی؟

گەر مێردی هەیە و بۆ زینەتی ئەو ئەیکات بەئیزنی مێردی درووستە،گەر نا نا.

فێرگەی ئیمام شافعی

27 Dec, 23:29


گەورەترین مەزهەبی فیقهی ئیسلام لەڕووی موجتەهید و ئسوڵی و موفەسیر و فەرموودەناس بریتیە لە مەزهەبی ئیمامی شافیعی، کەهەزاران لە ئەکابری پیاوانی ئیسلام لەسەر ئەم ڕێگەیە فێری فقه بوون، بەڵام ئایا گرنگترین کتێب و زاناکانی گەورەترین مەزهەبی فیقهی ئیسلام کێن و کامانەن؟

لەم موحازەرەیە خۆڵاسەی هەزار ساڵی مێژووی شافعیە دەست دەکەوێت

فێرگەی ئیمام شافعی

24 Dec, 11:34


پ/سلام علیکم مامۆستای بەڕێزمان

ناشتن و کفنی  موسڵمان هەر دەبێت موسڵمان بیکات،گەر لە ئەوروپا کافرێک موسڵمانێک بشوات ئایا فەڕزی شتنی لەسەر ئێمە لادەچێت؟

کفن و شۆردن و ناشتن پەیوەست نییە بەوکەسەی کە دەیکات بەڵکو مەبەست لێیان هاتنە دییانە جا هەر کەسێک بیکات،تەنانەت با کافریش بێت بەسە،بۆیە لە حواشیەکانی فقه دەوترێت گەر مردووێک مردووێک بشوات دەبێت یاخود مردووێک خۆی خۆی بشوات یان منداڵێکی بچووک بیشوات یاخود جنێک بیشوات،مەبەست لەهەموو ئەمەش ئەوەیە موراد بوونی شتنەکەیە نەک کێ دەیکات،بۆیە ئەبینی لای فوقەها شۆردنی مردوو مەرج(واجب)نییە نیەتی شۆردنی بۆ بێنیت.

فێرگەی ئیمام شافعی

24 Dec, 11:34


"ئینسان کاتێک ئەگاتە ئاستێکی باڵا لە کۆنترۆڵ کردنی نەفسی،کاتێک ئەو کارانەی لەسەریەتی ئەنجامی ئەدات بە چاوپۆشی کردن لە مەزاجی کە ئایا ئیمڕۆ جەوی هەیە یان نییەتی،کارەکە ئەنجام ئەدەیت لە هەموو حاڵەتێک گرنگ نییە مەزاجیشت چۆنە،کاتێ گەشتیتە جێ بەجێ کردنی ئەم هاوکێشەیە ئەگەیتە ئاستێکی ترسناک لە بەرهەمداری لە ژیانت"

فێرگەی ئیمام شافعی

24 Dec, 11:33


"کاتێک بە حەقیقەت خەریکی عیلم دەبیت،تێدەگەیت دنیای عیلم زۆر زۆر فراوانە،دەیان کێڵگەی بەپیت هەیە ئیش و بەرهەمداریان تێدا بکەیت کە پاکیزەن و دەستیان لێ نەدراوە دوور لە ژاوەژاو و شەڕەکانی سۆشیاڵ میدیا،تێدەگەیت زۆرێک لەو خاڵانەی خەڵکی تێدا چەقیوون تەنها ئیشی دوو مەقالەیە و کۆتایی پێ دێت بەڵام ئەوەی خەڵکی ئیشی ئەو دوو مەقالەیە ئەکەن بە ئیشی تەمەن زیاتر عوقدەیەکی نەفسییە وەک لە عوقدەیەکی عیلمی،ئینسان لەبەرچاوم گەورە ئەبێت کاتێک ئەبینم مانگی جارێک دوو مانگ جارێک هەگبەی عیلمی نوێ ئەکاتەوە و شتانێک فێرئەبێت و فێرمان ئەکات کە نەمانبیستووە،بەڵام ناکرێ دەساڵ هەمان بابەت لێبدرێتەوە ئیلا لای کەسانی خاڵی نەبێ لە مەتینی عیلم."

فێرگەی ئیمام شافعی

22 Dec, 13:52


زۆرێک لە دۆستانم داوایان ئەکرد کە چەناڵێک هەبێت تایبەت بێت بۆ دانانی pdfی کتێبە شەرح کراوەکان و ناساندنی کتێبەکانیان و مەنهەجی خوێندنی وانەکان بە تەدەروج

ئیدی ئەم کەناڵەم دانا تەنها تایبەت بەمە،تاکو گەڕانەوە بۆ وانەکان ئاسان بێت.


https://t.me/bnyady

فێرگەی ئیمام شافعی

20 Dec, 08:01


هەتا زوو دەست پێ بکەیت درەنگە

وە ‌پەناگیرت ئەکەم بە پەروەردگارت،بەیانیەک لەخەو هەستی ببینی خەڵکی گەشتوون،تۆش بپرسی چۆن..؟؟
ئیدی پێت بڵێن

"کاتێ تۆ خەوتبوویت،ئەوان شەوڕۆییان کرد"

فێرگەی ئیمام شافعی

19 Dec, 19:52


"هیچ ئینسانێک نییە لە سەرەتاوە بڕیار بات فاشیل بوون هەڵبژێرێت،زۆرینەی بەتاڵ و فاشلەکان ئەو کەسانەن کە چاوەڕێی باشبوونی بارودۆخ ئەکەن ئنجا دەس ئەکەن بە ئامانج و کارەکانیان وە لە ڕاستیدا بارودۆخی گونجاو هەرگیز نایەت،وە زۆرینەی سەرکەوتوەکان ئەو کەسانەن بێ گوێدانە میزاج و بارودۆخی گونجاو بێ وچان بەرەو ئامانج و کارەکانیان دەڕۆن"

فێرگەی ئیمام شافعی

19 Dec, 19:51


"ئیشی من ئەوەیە عەقڵێکی زیندووت بۆ درووست بکەم کە لە عیلم تێ دەگات"

سیدي الشیخ رضي الله عنه

فێرگەی ئیمام شافعی

18 Dec, 21:57


قورسیەکان پێشەکی سەرکەوتنن

"تەمەنی گەشتە سییەکان خوێندەواری نەبوو،وەک خزمەتکارێک لە ئەزهەر ئیشی دەکرد،ڕۆژێکیان زەیتی چراکانی پڕ دەکردەوە زەیتەکە ڕژا بەوەرەقەی تەڵەبەیەکدا،تەڵەبەکەش هاواری لێ کرد:نابینیت هەی جااهیل..!!
ئیدی ئەم پیاوە نەخوێندەوارەی کە لە سیەکانی تەمەنی بوو عیزەت گرتی و دەستی کرد بە عیلم،تاکو بووە گەورەترین زانای نەحوی زەمەنی خۆی=ئەو پیاوە شەیخی نەحوی خالد الأزهري بوو."

فێرگەی ئیمام شافعی

18 Dec, 21:57


ئیمامی مالک له زۆرێک لە فەتواکانی دەیفەرموو=[ئێمە لێرەدا تەنها گومانی ڕاستی دەبەین و دڵنیا نین]

قلتُ=پاشان زەمەن دەورانی کرد و قانونە علمیە پتەوەکانی ئێمە گەشتە هارفارد،بەڵام ئێمە خۆمان وازمان لە عیلم و عەقڵی ئەسلافی خۆمان لەئەکابر هێنا،تا ئەوەی ئیمڕۆ ئەیبینی لە نەزانەکان کە ئەسڵەن هەموو عیلم لایان قەتعیە.

فێرگەی ئیمام شافعی

16 Dec, 19:08


"تەکفیر کردنی ئەهلی شهادتین زۆر ترسناکە،وە لە سوونەت هاتووە،(إذا قال الرجلُ لأخيهِ يا كافِرُ باءَ بِه أحَدُهما)،چونکە ئیسلام بە قەتعی چەسپیوە بۆ ئەهلی شهادتین،وە ئەبێ بە کوفرێکی قەتعی لابچێت،وە قەتعی نییە دەرهەق بە موبتەدیعە کە ئەوەیان ڕەت نەکردووەتەوە کە لەدین زانراوە،بۆیە لەبەر مەترسی تەکفیر وتراوە دەبێت موفتی ئەوپەڕی ئیحتیاط بخات تەنانەت بۆ وتەیەکیش کە زاهیرەکەی کوفر بێت گەر مانایەکی هەبێت کوفر هەڵنەگرێت."

العلامة أبوالثناء الآلوسي البغداديّ

فێرگەی ئیمام شافعی

16 Dec, 19:07


"هەر کەس خیلافی ئەم عەقیدەیە بکات مەرج نییە بەهیلاکچووبێت،چونکە دەکرێ ئەو کەسە

-موجتەهیدێک بێت الله لە هەڵەکەی خۆشدەبێت
-یاخود ئەوەندەی لەو زانستە پێ نەگەشتبێت کە حوجە بێت بەسەریەوە
-یان دەکرێ ئەوەندە چاکەی هەبێت هەڵەکانی بسڕێتەوە."


شیخ الاسلام ابن تیمیة

فێرگەی ئیمام شافعی

12 Dec, 11:48


سەلامی خوای گەورەتان لێبێت

فێرخوازان بە بەرچاو ڕوونی دۆختان مامۆستا بڕیاریدا لەگەڵ هەر فایلێکی تاقیکردنەوە فایلەکانی پێشووش بکرێنەوە کە تاقیکردنەوەی تێدا کراوە بۆ ئەو خوێندکارانانەی لە کاتی خۆیدا نەیان توانیووە بەشداربن

فێرگەی ئیمام شافعی

10 Dec, 12:15


"خێراترین ڕێگە بۆ بەدەست هێنانی عیلم و کارامەی بریتیە لە هێواشی ، ئەمڕۆ درەختێکت چاندووە بەیانی بەرووبوومی ناخۆین ،
بەڵکو ئەوە لەسەرخۆیی و هێواشییە کە تۆ باوەڕت پێی هەیەو کارامەت دەکات"

فێرگەی ئیمام شافعی

10 Dec, 12:12


پ/السلام علیكم مامۆستا گیان الله عز وجل پاداشتت بداتەوە لەسەر ئەو وانە فقهیانەی بۆمان تەسجیل ئەکەیت زۆر ئیسفادەم لێت کردوە مامۆستا چوومە مزگەوت ئیمام لە پێشی مزگەوتەکە بوو نەک لەناو مزگەوت دەرگایەکیش کرابویەوە ئایا ئەم دەرگایە دابخرێ جەماعەتی ئێمە بەتاڵ ئەبێتەوە بۆیە کراوەتەوە؟

گەر ئیمام لەناو وەقفی مزگەوت بێت(حەوشەی مزگەوتیش هەر مزگەوتە)و دیوارێک لە بەینتان بێت وەک ئەوەی دیارە زیانی نییە گەر دەرگایەک هەبێت،تەنانەت گەر ئەو دەرگایەش دابخرێت زیانی نییە و جەماعەتی ئێوە لەگەڵی دائەمەرزێ،بەو مەرجەی دەرگاکە بزمار ڕێژ نەکرابێت.

فێرگەی ئیمام شافعی

08 Dec, 17:26


"لەدوای داخستنی کتێب ، کاریگەری و بەرهەمی خوێندنەوەی لەسەرت دەردەکەوێت ، خودی خوێندنەوە هیچ بەهایەکی نیە گەر لەڕووی عەمەلی و نەضەریەوە شتیکی تازەی سود بەخش زیادنەکات بۆ ژیانت"

فێرگەی ئیمام شافعی

30 Nov, 15:39


"لە باشترین کارەکان کە  قوتابی بیکات لە ڕێچکەی عیلمی خۆی ئەوەیە=تەڵەبی علمەکەی بەپاکی بهێڵێتەوە و بیپارێزێت لە لێڵی و دوکەڵ،بەوەی پێی نەخلیسکێ لە چوونە سەر ڕێگای تەعن دان له موسڵمانان و دانانی کەمین بۆ گەورە و بچووکیان و دوژمنایەتیان،چونکە عیلم لە دڵدا شیرینی و لەزەت و نورێکی هەیە بەو کارانە لەناو دەچێت."

فێرگەی ئیمام شافعی

30 Nov, 15:38


"هەر کەس زانستی پێ درابێت مەرج نییە توانای دەربڕینی ئەو زانستەی هەبێت ، زانست شتێکە و توانای دەربڕینی زانست شتێکی دیکەیە ، یەکەم پلەی عیلم زانینی علمەکەیە ، دووەم پلەی علم توانای بەیان و دەربڕینی عیلمەکەیە ، سێهەم پلەی علم توانای بەڵگە هێنانەوەیە بۆ علمەکە ، چوارەم و کۆتا پلەی علم توانای هەڵوەشاندنەوەی ڕەخنەکانی بەرامبەرە لەسەر علمەکە"

فێرگەی ئیمام شافعی

21 Nov, 12:21


پ/سلام عليكم
مامۆستا لە بابەتی (الحيض,النفاس)
یەكێك لەو شتانەی حەرامە هاتووچۆ كردنە لەناو مزگەوت، مامۆستا ئەو شوێنانەی تایبەتن بە نوێژ ئایا هەر بە (مسجد)
حسابن؟


ئەگەر بە مزگەوت حسابن، شوێنێكی وەك زانكۆ كە ژووری نوێژی هەیە ئەگەر بێت و بچینە ئەوێ لەبەر ئەوەی لەو فیتنەیەی دەرەوە پارێزراوبین ئایا هەر هەمان حوكمی هەیە؟

🔰 ئافرەتی حائض مانەوەی لەمزگەوت حەرامە،وە تێپەڕینی(چوونە ژور لەدەرگایەک و هاتنە دەر لەوی دی) بەناو مزگەوتیش حەرامه گەر ترسی پیسکردنی هەبێت،بەڵام گەر بە پارچەپەرۆیەک یان هاووێنەیەک جوان خۆی توند کردبێت و ئەمین بێت لەوەی مزگەوت پیس ناکات تێپەڕینی جائیزە(ئافرەتان لەبازار پێویستیان بەمە دەبێت)،ئەمما شوێنی دەرس و نوێژکردن کە وەقفی مزگەوت نین دروستە مانەوە تێیاندا بە حەیزەوە چونکە مزگەوت نین،بۆ نموونە شوێنی نوێژ لەزانکۆ ئەویش مزگەوت نییە و جائیزە مانەوە تێیدا.

فێرگەی ئیمام شافعی

20 Nov, 15:06


لە نیشانەکانی تەوفیقی رب العالمین بۆ عەبدەکەی،ئەوەیە تێی بگەیەنێت،کە ئەم علمە شەریفە تنۆک تنۆک و وردە وردە ئینسان ئەتوانێ فێری بێت و هەرگیز بەیەک جار و ماوەیەکی کەم بەدەست نایەت، تاکو دوای ساڵانێ ئەم تنۆکە کەمانە دەبنە بەحرێک لە عیلم،هەروەک چۆن لافاو بریتیە= لە چەند تنۆکێکی بارانی بچووک بەڵام [بەردەوام].

فێرگەی ئیمام شافعی

09 Nov, 10:29


کتێبی فتح القریب یەکێکە لە گەوهەرەکانی فیقهی ئیمام شافعی کە هەموو ئەحکامە فیقهیەکان لە خۆ دەگرێت و لەلایەن خاوەنی یوتیوبی بونیادی فیقهی دەوترێتەوە

https://t.me/fathul_qareb

فێرگەی ئیمام شافعی

08 Nov, 16:50


Channel photo updated

فێرگەی ئیمام شافعی

09 Sep, 17:32


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

فێرخوازانی ئازیزی فێرگەی ئیمام شافعی
دوای ساڵێک لە خزمەت و بەردەوامیمان لەگەڵتان و خوێندنی چەنها کتێبی نایاب و پڕ عیلم و زانیاری وەک فێرگەی ئیمام شافعی بڕیارماندا کۆتای بە وەرزی یەکەمی فێرگە بهێنین و لێرەدا بووەستین فێرگە بۆ ماوەیەکی نادیار بووەستێنین .

بەهیواین سوودێکمان گەیاندبێت و وەک ئەدمینیش لە کەم و کوڕیمان ببورن و گەردنمان ئازاد بکەن


ئەو کتێبانەیی نەتان خوێندووە بیخوێنن و تاقیکردووەی تیابکەن و سارد مەبنەوە لە وکارە گەورەی دەستان داوەتێ


وعلیکم سلام ورحمە وبرکاتی

#ئەدمین

فێرگەی ئیمام شافعی

06 Sep, 10:50


سەلامی خوای گەورەتان لێبێت

🔰سوپاستان دەکەین ئەگەر کەمێک لە کاتی خۆتان ببەخشن پێمان و ئەم فۆڕمە پڕ بکەنەوە

https://surveyheart.com/form/66dadd45ecd7cf645b1d5b22

فێرگەی ئیمام شافعی

31 Aug, 10:01


سەلامی خوای گەورەتان لێبێت

دوای تەواو کردنی کتێبی بناغەی فیقهی شافعی دەچینە خزمەت دوو شەرحی کە پشتیوان بەخوای گەورە ئەمشەو دەس پێئەکەین

فێرگەی ئیمام شافعی

30 Aug, 20:09


هەر فێرخوازێک بەهۆی
پرسیاری ٢٩ و ٤١ و ١٠٠
وە نمرەی لێ ڕۆشتووە نمرەکەی بۆ دەگەڕێتەوە

فێرگەی ئیمام شافعی

16 Aug, 11:13


خزمەت بە خوشک و براکانتان بکەن بەو بڕەی لەتواناتانایە خوای گەورە چاکەی چاکەکاران ون ناکات

2,051

subscribers

402

photos

43

videos