بەپەلە|Breaking News @brakingnews24 Channel on Telegram

بەپەلە|Breaking News

@brakingnews24


وڵات لەئیسنتاگرام
https://www.instagram.com/ajansi.wllat/

وڵات لەتوویتەر
https://twitter.com/wllatmedia

بەپەلە|Breaking News (Kurdish)

بەپەلە|Breaking News کەناڵێکی تەلیگرامە کە دەسەڵاتی نوێترین و ڕاستییەکانی ڕۆژەکانی جیهان و هەواڵەکانی بەرز لەگەڵ وڵاتەکانی دۆنیا. بەپەلە گومانی پێ دەکات بە زانیاریی تایبەتی بۆ جێگیر کردنی واڵا و ڕووداوەکان بەشی شێوازی گونجاوی و بەرهەمی دابینکردنی هەواڵەکانی سەرەکییەکان دابنێ. لەگەڵ ئەم بەرهەمیانە، بەپەلە بەشداربوونەتی و ئاگاداربوونیانی چالاکییەکانی جیهانی کاتی ڕوویدا و جیهانی پرسیاری کوردی دەکات. بەپەلە پڕوازکردنەوەی پەیامە ناوەندی بۆ هەواڵەکانی چاوی خۆشییەکان بۆ هەموو ئەندامان. بەپەلە پەیوەندی بەستنێکی سەربەخۆ بۆ بەردەستکردنی هەواڵە نبراوە و سەرچاوە کە جیاوازەکانی جیهانی ناوەند بژێرن. بۆ زانینی زیاتر بەپەلە سەردانی کەناڵەکە بکە لە تەلیگرام: @brakingnews24

بەپەلە|Breaking News

19 Nov, 23:04


🔴 ئێستا شەقامی سالم... قەدەغەی هاتوچۆ دەستی پێکردوە و شەقامەکان چۆڵ کران

بەپەلە|Breaking News

19 Nov, 21:09


https://www.youtube.com/watch?si=WxTqufveOYSMxWzW&v=y-Yb3Bm3Mto&feature=youtu.be

بەپەلە|Breaking News

19 Nov, 20:04


ئایا لەگوندی لوبنانی سەرژمێری دەکرێت؟؟!!

بەپەلە|Breaking News

19 Nov, 18:39


لەشکر پشدەری:پشتمان قایم و سەرمان بەرزە بەخەڵکە دڵسۆزەکەی خۆمان#وڵات_میدیا #کوردستان
ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەموو لایەکhttps://web.facebook.com/photo/?fbid=926986096088322&set=a.540869408033328

بەپەلە|Breaking News

19 Nov, 17:54


قوباد تاڵەبانی: پێویستە حکومەتی داهاتوو پشتیوانی پرۆسەی ریفۆرم بکات لە هێزەکانی پێشمەرگەدا
#وڵات_میدیا #کوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و لیوا بەختیار، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە کۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەک بۆ هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.

بەپەلە|Breaking News

19 Nov, 17:08


کێ هاوپەیمانی ماددەی هۆشبەرە؟ 👇👇

https://youtu.be/y-Yb3Bm3Mto?si=WxTqufveOYSMxWzW

بەپەلە|Breaking News

19 Nov, 16:49


ئاگاداری...
لەرۆژانی پشودا ئەم ناوەندە تەندروستیانە کراوە دەبن
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکاتەوە ،کە بەمەبەستی بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەرۆژانی (٢٠-٢١ / ١١/ ٢٠٢٤) بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریەوە ، هەریەک لەم ناوەندە تەندروستییانە ٢٤ کاتژمێر بەشێوەی ئێشکگر کراوە دەبن:
ــ نەخۆشخانەی گشتی شەهید پیشڕەو
ــ نەخۆشخانەی شەهید ئەندازیار هۆشەنگ ئازاد بۆ مناڵبوون
ــ نەخۆشخانەی گشتی باسەڕە
ــ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ
ــ بەشی پێشوازی سالار فەقێ محمد زەنگەنە
ــ یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122
ــ سەنتەری گورچیلەی دەستکرد
ــ مەڵبەندە تەندروستییە ٢٤ کاتژمێریەکان
ــ هۆبەی مناڵی نەبەکام
ــ هۆبەی پزیشکی دادوەری
ــ خاڵی پشکنینی خۆراک و دەرمانی بانی مەقان
داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕ و لەناکاودا دا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 و یا ژمارە مۆبایلی (07721175000) ەوە بکەن.
"بەهیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ گشت لایەک"

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 12:38


کارمەندێکی کەرتی تەندروستی سکاڵای لەسەر وەزارەتی دارایی تۆمارکرد

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 11:54


سودانی لە هەولێر سەردانی عەلی باپیر دەکات

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 11:49


سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، زیادکردنێکی ئاشکرا هەیە بۆ فرۆشتنی بەرهەمی نزیکەی (11500) دارزەیتون لە پارکی هەواری شار.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی باس لەوەش دەکات، هەر کەسێک ئارەزوومەندە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکات بەمەبەستی زانیاری و وردەکاریی فرۆشتنەکە.

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 11:31


کارۆخ سەید ڕزگار: چەندین فەرمانبەر لە هەولێر لەسەر ئەوەی دەنگیان بەپارتی نەیاوە سزا دەدرین
#وڵات_میدیا #کوردستان
کارۆخ سەید ڕزگار، دەڵێت: لە لقی دووی پارتی لە هەولێر ڕاپۆرت لەسەر چەندین فەرمانبەر و بەڕێوبەری قوتابخانە و بەڕێووبەریی بەشەکانی بەڕێوو بەرایەتیکانی حوکومەت دراوە بە مەکتەبی ڕێخستنی پارتی بۆ ئەوەی سزایان بدەن بە بیانوی ئەوەی دەنگیان بە پارتی نەداوە لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی کوردستان .

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 11:06


تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە گوندی ئێلوشەی سەر بە شارۆچکەی ئێهداس سەر بە کانتۆنی شەهبای بۆردومان کرد.

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 10:53


پێشەوا هەورامانی ئەم ڤیدیۆیەی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی: "هذا الشبل من ذاك الاسد"

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 10:06


کۆنفرانسی رۆژنامەوانی لایەنە کوردستانییەکان لە بارەی سەرژمێری

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 09:49


نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 09:32


ئەمڕۆ ناوی زیاتر لە 15 هەزار كەس وەك بژمێر بۆ پڕۆسەی سەرژمێری گشتی رادەگەیەنرێت، كە پێشتر فۆڕمی دامەزراندنیان پڕكردبووەوە.
شوان جەبار یاریدەدەری سەرۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەمڕۆ ناوی بژمێرەكان رادەگەیەنرێن، كە بۆ ئەو پڕۆسەیەش پێویستیان بە 15 هەزار كەسە.
باسی لەوەشكرد، و زۆربەی كێشە تەكنیكییەكانی تایبەت بە پڕۆسەی سەر ژمێری گشتی چارەسەر كراون و ناوی بژمێرە وەرگیراوەكانیش رادەگەیەنرێت.

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 09:17


خاوەنی سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ دەستگیرکران
لە شەوی رابردووەوە هەتا ئێستا سەرجەم خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ کە ژمارەیان 39 کەسە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکران.

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 07:33


نووسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى محەمەد شیاع سودانى بۆ هەولێر و سلێمانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان جەخت لەسەر بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق کرایەوە سەبارەت بە خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان".

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 07:17


ئەم لینکە بکەوە

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 07:12


١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٤٥٠ دینارە

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 06:53


سودانی لەسەردانەکەی بۆ کوردستان، کە لەبارەی پرسی بوودجە و مووچەوە کۆبوونەوە لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەهەولێر و بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی دەکات.

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 06:50


سەرۆکی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ، پیت هیگسیت کاندید کرد کە ئەفسەری پێشووی پاسەوانی نیشتمانی ئەمەریکا و پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوزە بۆ پۆستی وەزیری بەرگری لە ئیدارەی داهاتووی خۆیدا.

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 06:17


محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە هەولێر

بەپەلە|Breaking News

13 Nov, 06:09


محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە هەولێر

بەپەلە|Breaking News

11 Nov, 21:44


ئاراس حسێن، کە خوێندکاری ماستەربوو لە بەشی زانستە سیاسیەکان، دوای ئەوەی بەهۆی دوو رۆژ نەچوونی بۆ زانکۆ بڕیاری دوورخستنەوەی درابوو، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رەخنەی لەو بڕیارەی سەرۆکایەتی زانکۆ گرتبوو، بەهۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییەشەوە ئەمڕۆ دەستگیرکراوە.
ئاراس لە گرتەڤیدیۆییەکەدا باسی لەوەکردبوو، کە بڕیاری دەرکردنی لە زانکۆ سیاسیە و لەلایەن حزبەوە دەرچووە، بەو پێیەی سەرۆکی زانکۆ پارتیە.
بە وتەی ئارام حسێن، برای ئاراس، ئەمرۆ براکەی بۆ وەرگرتنی وتە لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییە چووەتە بنکەی پۆلیس و دواتریش نێردراوە بۆ دادگا، بەڵام لەوێ بڕیاری دەستگیرکردنی دراوە و لە ئێستا لە گرتووخانەی دهۆک راگیراوە و رێگەش نادرێت بە کەفالەت ئازادبکرێت، چونکە کەیسەکەی بە سیاسی کراوە".

بەپەلە|Breaking News

11 Nov, 21:40


🔴لە دهۆک خوێندکارێکی ماستەر لەسەر ڕەخنەگرتن لە حکومەت دەستگیر کرا

بەپەلە|Breaking News

11 Nov, 21:00


عەبدوڵا حاجی مەحموود: خانووەکەم داگیرکراوە و ڕوخێندراوە
#وڵات_میدیا #کوردستان
ڕونکردنەوەى بەرێز(عەبدوڵا حاجى محمود)وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەبارەت بەو دەستدرێژیەى کراوەتە سەر ماڵەکەى

بەناوى خواى گەورەى میهرەبان
جەماوەرى خۆشەویستى کوردستان
حزب و لایەنە سیاسییەکان
بە پێویستمان زانى ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە بۆ ئەوەى هیچ کەس و لایەنێک بە لاڕێدا نەبرێت.

لە مانگى ٣ى ٢٠٢٤ بەهۆى پاوانخوازى و بیر و ڕاى جیاواز لە نێو ڕیزەکانى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان کێشە و گیر و گرفت سەریهەڵدا و حزب بووە بە دووبەشەوە، دواى ئەوە محمدى حاجى محمود سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان هێزى ناردە سەر ماڵەکەم لە گوندى گوڵەخانە و بۆ ماوەیەکى زۆر ئەو هێزەى لە چوار دەورى ماڵەکەم جێگیر کرد.

دواى گرتنەبەرى هەموو ڕێگایەک هەوڵەکان هیچ سوودێکى نەبوو، بۆیە ڕێکارى یاساییمان گرتەبەر لە دادگاى هەڵەبجە کە فەرمانى دادگا هەیە لەو بارەیەوە بەرانبەریان وە فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو، دواجار لە ڕێکەوتى ٢٠٢٤/٤/٤ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بە ناوى کۆنگرە بە فەرمى لەیەک دابڕاین و بوین بە دووبەشەوە، ئێمە لایى خۆمانەوە وەکو کارى ڕێکخراوەیى و سیاسى بە ئاسایی وەرمانگرت.

دواتر لایەنى ئەمنى خانوەکەیان ڕادەستکردینەوە و لە رێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٤ ئێمەش چەند پاسەوانێکمان دانا و کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیمان بەست لەگەڵ هەڤاڵەکانمان بڕیارماندا بزووتنەوەیەکى سیاسى دابمەزرێنین، بۆ جارى دووەم لە ئێوارەى هەمان ڕۆژی مانگى ڕەمەزانى پیرۆز لە رێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٤ هێزێکى زۆر کە نزیکى ٣٠٠کەس بوون هەڵیان کوتایە سەرماڵەکەم و دواى بەکارهێنانى چەکى قورس کەسێک کوژرا و کوڕەکەم و چەند پاسەوانێکم برینداربوون، بەڵام ئێمە ڕێکارى یاساییمان گرتەبەر وەپاش چوار مانگ لێکۆڵینەوە دەرکەوت پاسەوانەکانم بێتاوان بوون.
بەڵام هیچ رێکارێکى یاسایى بەرانبەر بە و هێزە و تاوانبارەکان ئەنجامنەدرا کە هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەم.

دواى ئەوە دەزگاکانى ئەمنى هەڵەبجەى شەهید بۆ ماوەى (٧) مانگ لەناو ماڵەکەمدا مانەوە بەمەبەستى پاراستنى، لە ڕێکەوتى ٢٠٢٤/١١/١٠ ئاسایشى هەڵەبجە ئاگاداریان کردینەوە کە کێشە نەماوە و خانوەکەمان رادەست بکەنەوە، سەرەڕاى ئەوەش ئێمە ئامادە نەبووین بچینە نێو خانووەکەى خۆمان بۆ ئەوەى بەبەتاڵى بمێنێتەوە تاوەکو کاتێکى گونجا و بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشە، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیم کرد بە (على حاجى محمود)ى برام لەگەڵ باخەوانەکەم کلیلەکان وەربگرن و پێم ڕاگەیاند لە ئێستادا ناگەڕێمەوە بۆ ماڵەکەم.

لە و سەروبەندەدا لەلایەن محمد حاجى محمود و هێزەکەى جارێکى تر خانوەکەمیان داگیر کردەوە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١١/١١ پەیوەندییان لەگەڵداکردم کە بە ئامێرى روخاندنى خانوو(دەقاق) دەستیان کردووە بە ڕوخاندنى خانوەکەم سەرەڕاى ئەوەى سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانم بەفەرمى لێ ئاگادار کردەوە لە دەستپێکى ڕوخاندنى خانووەکەم وە هەروەها ڕێکارى یاساییم گرتەبەر.

جەماوەرى خۆشەویستى کوردستان بۆ نە شێواندنى ڕاستییەکان:
ئەم خانوە لەگەڵ باخەکەدا وە راکێشانى کارەبا بۆى مۆڵەتى فەرمى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەیە و شوێنى نیشتەجێبوونى منداڵەکانم بووە.
ئەوەى کە دەمانەوێت بیخەینە ڕوو هیچ کەسێک و لایەنێک بۆى نیە بەبێ مۆڵەتى فەرمى دادگا تەجاوز بکاتە سەر موڵک و ماڵى هەر هاوڵاتییەک، ئێمە بۆ پاراستنى ژیانى خەڵکى ناوچەکە و پێشمەرگەکان خۆمان بە دوور گرت و بەجێمان هێشت بۆ لایەنى پەیوەندیدار و لە هەمان کاتدا هیچ گرژیەک لە ئارادا نەبووە و هیچ بەهانەیەک نەبوو تا پاساو بهێنێتەوە بۆئەو کارە قێزەونە کە لە مێژووى حوکمڕانى کوردى و عورفى کۆمەڵایەتیدا نەبووە.

ئەم جۆرە کارانە تەنها لەم کەسانە دەوەشێتەوە کە داماڵراون لە هەموو بەهایەکى کۆمەڵایەتى و مرۆڤایەتى، وە ئێمەش پشوو درێژین و بەم جۆرە کارە لەرزۆکانە تێک ناچین و ڕەوتى کار و خەباتمان بەردەوامە وەک چیاکانى کوردستان بەهێزین، دواجار سەرکەوتن هەر بۆ ئێمەیە.
داوا لەسەرجەم دۆست و لایەنگران و هەڤاڵان و کادر و ئەندامانى سەربە بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستانى-عێراق دەکەین وەک هەمیشە خۆڕاگر بن و دان بە خۆتاندا بگرن، دام و دەزگاکانى (قضاء) حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەخەینە بەر بەرپرسیارێتییەوە بەرامبەر بەو جۆرە تاوانانە.

هەرشاد و سەرکەوتووبن
عەبدوڵا حاجى محمود
وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان
٢٠٢٤/١١/١١

بەپەلە|Breaking News

11 Nov, 19:57


سۆران عومەر: بۆچی موچەی مانگی ١٠ دواکەوتووە؟
موچەی مانگی ١١ و ١٢ چی لێ دێت؟!
#وڵات_میدیا #کوردستان
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

حکومەتی هەرێم لیستی موچەی خانەنشینانی بەهاوتاکراوی ناردووە بۆ دارایی فیدراڵ کە لەدوو مانگی ڕابردودا پێش هەڵبژاردنەکان بەبێ ڕەزامەندی بەغدا موچەی شارستانی خانەنشینانی هاوتاکرد! ئێستە بۆ هەرمانگێک ٥٦ ملیاری پێویستەو داوای لەبەغداکردوە، بەڵام بەغدا تاکو لیژنە هاوبەشەکەی پێکیهێناوە بۆ هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی و چۆنێتی چارەسەری نەبونی سندوقی خانەنشینی ناچێتە ژێر باری ئەو هاوتاکردنە کەهەرێم خۆی کردویەتی!
لەسەر چارەسەر نەکردنی کێشەی لیستەکانی موچە بۆ مانگی (١٠) دارایی عێراق بڕی (٢٥٠) ملیار دینار دەبڕێت، وەک چۆن لەمانگی ڕابردوش (١٣٠) ملیار دیناری بڕی.
جگە لەوە بەغدا دەڵێ لەبەشە بودجەی هەرێم کەکەیاسای بودجە بۆی تەرخانکراوە ٪١٢.٦٧ هەرێم هیچ پارەیەکی تری نەماوە.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش کە بەغدای پابەندکردووە بەپێدانی موچە بە توطين ئاماژەی بەوەکردووە لەبەشەبودجەی دیاریکراو بۆ هەرێم لەیاسای بودجە!
هەرێم داوا دەکات بەشی موچەی مانگەکانی ١٠،١١،١٢ گواستنەوەی بۆ بکرێت لە وەبەرهێنان بۆ موچە.
داهاتی نەوت نادیارە کەهەرێم خۆی فرۆشتویەتی، داهاتی ناوخۆش تاکو ئێستە هەرێم لە ١٠ مانگ تەنها ٣٢٠ ملیار دیناری ناردوە بۆ بەغدا!
عێراق دەڵێ هەرێم کەدەبوو هەموو ڕۆژێک ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بدات بە سۆمۆ، یەک لیتر نەوتی ڕادەست نەکردوە لەزیادکردنی داهاتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هەرێم ٣٢٠ ملیار دیناری زیادکردوە! بەڵام بەغدا نزیکەی ٧ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیاری بۆ موچە ناردووە.

کێشەکانی لیستی موچە کە بریتی بوون لە پێنج خاڵ چارەسەر نەکراوە؛
١- دوو موچە لەنێوان وەزارەتەکانی هەرێم و لەنێوان هەرێم و بەغدا.
٢- نەبونی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەر، کەئەمەش گومانی زۆری خستۆتە سەر لیستی موچە.
٣- دوبارەی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەر، کەچەند فەرمانبەرێک یەک ژمارەی وەزیفی هەیە! هەرمانگێکیش ژمارەکەی جیاوازە!
٤- نەبونی بایۆمەتری، کەتاکو ئێستە زۆرن ئەوانە بایۆمەتریان نیەو تەعینی تازەن!
٥- ئەو فەرمانبەرو مامۆستایانەی خوێندنی کوردی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی کەرکوک کەموچەیان لەهەرێمەو لەسەر فەرمانگە فیدراڵەکانن.
عێراق دەڵێ ڕاژەکانیان دەگوازینەوە مادام موچەکانیان ئێستە لەسەر عێراقە، هەرێم دەڵێ ڕازی نابین! ئەڵێ ئیداریەن هەر لەهەرێمەبن مالیەن با لای ئێوەبن!

بۆیە پيویستە هەرێم لەوە زیاتر یاری بەقوتی خەڵک نەکات و مەترسی بۆ موچەی ئەم سێ مانگەی کۆتایی ٢٠٢٤ دروست نەکات و لەداهاتی نەوت و ناوخۆ زامنی ئەو موچانە بکات.

بەپەلە|Breaking News

11 Nov, 19:23


بەکارهێنانی مۆبایل لە کارمەندانی پۆلیس قەدەغە کرا
#وڵات_میدیا #عێراق
بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق لەمەودوا لە پلەی رائیدەوە بەرەو خوار کارمەندانی پۆلیس بۆیان نیە موبایل بەرنە شوێنی کارەکانیان لە کاتی دەوامی فەرمی.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، هەرکەسێک لەپلەی رائید بەخوارەوە موبایل لە گەڵ خۆی بباتە دەوامەکەی ٣٠ رۆژ واتە یەک مانگ بەند دەکرێت ئەگەر هاتوو دوبارەی کردەوە راپێچی دادگا دەکرێت.

بەپەلە|Breaking News

11 Nov, 18:24


پشدەر: شەش تۆمەتباری ڕووداوەکەی دوگۆمان دەستگیرکران
#وڵات_میدیا #کوردستان
دوای ئەوەی بەهۆی گرژی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی دوو گۆمان هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا و دوانی تریش بریندار بوون کە سەرجەمیان بران، دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و دوای ئاشکراکردنی ناسنامەیان، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە 6 تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین و پۆلیس دەستگیرکران و بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیرکران
لەناویاندا تۆمەتباری سەرەکەیش هەیە کە هەستاوە بە شێلانی ئەو سێ برایە و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا لە جۆری
(نیسان/ دەبڵ پیک اب) هاوکات بارودۆخەکە لەلایەن ئاسایشی ڕاپەڕین و ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و پۆلیس کۆنتڕۆڵ کراوە و باردۆخەکەش ئارامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
مەعنەوی و ڕاگەیاندن

بەپەلە|Breaking News

11 Nov, 17:02


کاوێزمەلا پەروێز:سەد ساڵە کورد بە تەنیا شەڕی تەعریب ئەکات#وڵات_میدیا #کوردستان
یەکەمسەد ساڵە کورد بە تەنیا شەڕی تەعریب ئەکات، لەم شەڕە کورد ماندووە، توانا و وزەی بایی ئەو شەڕە نەماوە. بۆ راگرتن و بەرگرتن بە تەعریب کورد پێویستی بە هاوپەیمانیەتییە لەگەڵ هێڵی تەشەیووع.
دووەم
کاتی هاتووە پارێزگەی کەرکووک بەرەو دابەشبوون بەرین، شارۆچکەی حەویجە بە هەموو سنوورەکەیەوە بۆ عەرەبی سووننە، داقووق و خورماتوو و تازە بۆ تورکمان و شیعەکان، باقییەکەی بۆ کورد.- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/+T_2uNS6SGDY81Igc

بەپەلە|Breaking News

11 Nov, 16:16


پایزی باخی گشتی سلێمانی
#وڵات_میدیا #کوردستان
فۆتۆ ؛ناسیح علی خەیات

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 20:25


"هەرێم دەتوانێت لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكات"
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تێچووی نەوتی هەرێم خراوەتە ناو هەمواری یاساكەوە بۆ ساڵی 2025 و دوای ئەوەی دەنگی پێویستی بەدەستهێنا هەرێم دەتوانێت لەڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكات.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی رەسمیی یەكێتی وتووە، “بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2025ی عێراق لەم هەفتەیەدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لە هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت”.
باسی لەوەشكردووە، لە هەفتەی داهاتوودا پێدەچێت خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بكرێت و لە هەمواری یاساكەدا ئەو ماددەیەی بۆ زیادكراوە كەپەیوەندیدارە بە تێچووی نەوتی هەرێم، چاوەڕوانیشدەكرێت لەم مانگەدا كە وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران درێژكراوەتەوە، دەنگی لەسەر بدرێت.
دەشڵێت، “ئەگەر ماددەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێویستی بەدەستهێنا، هەرێم دەتوانێت لەڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكات”.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە كۆبوونەوەی 5ی ئەم مانگەدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا لەخەرجییە سیادییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، بەرامبەر ئەو نەوتەی كە لەلایەن هەرێمەوە بەرهەم دێت و لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نیشتمانیی “سۆمۆ” و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵەوە وەردەگیرێت بگرێتە ئەستۆ، تێچووەكەش بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بە 16 دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 20:15


لە ١٠ مانگدا لە سنوری هەولێر ٥٠ كەس لەرووداوی جیاجیادا گیانیان لەدەستداوە
#وڵات_میدیا #کوردستان
لەماوەی ١٠ مانگدا لە سنوری هەولێر ٥٠ كەس لەرووداوی جیاجیادا گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی ٩٠ كەسیش برینداربوون، زیاتر لە ٢ هەزار روداوی ئاگركەوتنەوەش تۆماركراون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری رووداوەكانی لەمساڵدا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەماوەی ١٠ مانگدا بەهۆی روداوە جۆراوجۆرەكانەوە ٢٢ كەس گیانیانلەدەستداوە و ٨٩ كەسی دیكەش برینداربوون، هەروەها ٢٨ كەس خنكاون و ٥٦ كەسی تریش رزگاركراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەو ماوەیەدا ٢ هەزار و ٥٧ روداوی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون، لەو ژمارەیەش ٢٤٦ روداویان ئاگركەوتنەوەی ماڵان و دوو بەنزینخانە و ٢٧٣ روداویشیان گڕگرتنی ئۆتۆمبێل بووە، ١٦١ روداوی ئاگركەوتنەوەش لە دارستان و باخچە و ٨٤٢ روداویش لە نێو دەغڵودانی جوتیاران و ٨٤٢ ئاگركەوتنەوەی پوش و پەڵاش تۆماركراوە.

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 19:52


شێخێك لە فەیسبووك سپۆنسەر پەیجەكەی كردووە، دەڵێت بەگرنتی بەداخەوە گوێچكەی پشیلەیەكی بڕیووە و كردوویەتی بەجادو سیحر

ئایا زەرو نیە ئەمانە سنورێكیان بۆ دابنرێت؟

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 19:07


کۆبوونەوەی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 18:45


نرخی ئێستای دۆلار.

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 18:14


شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە
#وڵات_میدیا #کوردستان
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، "قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە و ئەمڕۆ تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستیان كرد بە چاككردنی شەقام و كۆڵانەكان".
دەشڵێت: "هەر لە میانەی كارەكانیاندا تیمەكانمان دەستیان كرد بە چاككردن و تێكەڵەڕێژكردنی گەڕەكی جیهان و گەڕەكی شاهانە نزیك شاری ئابوریناسان".

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 17:40


راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و وەزیری ناوخۆی هەرێم بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵا گەیشتنە تاران و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەوە.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە،، لەسەر رێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و وەفدێكی باڵا گەیشتنە تاران و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەوە.


هەفتەی رابردوو فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكارهێنا، بەڵام ئێران بەڕەسمی پێی راگەیاندون بۆ وەڵامی هێرشی ئیسرائیل ئاسمانی عیراق بەكارناهێنن.

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 16:33


گیدون سعار، وەزیری نوێ دەرەوەی ئیسرائیل: کەمینەکانی ناوچەکە پێویستیان بە یەکگرتنە و گەلی کورد نەتەوەیەکی گەورەیە، یەکێکە لەو گەلە گەورانەی کە بەهرەمەند نییە لە سەربەخۆیی سیاسی، ئەوان هاوپەیمانی سروشتی ئێمەن

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 15:38


سەرۆك کۆمار بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کەشوهەوا سبەینێ سەردانی ئازەربایجان دەکات
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆمای عیراق، سبەینێ دووشەممە 11-11-2024، سەردانی کۆماری ئازەربایجان دەکات.
سەردانەکەی سەرۆك کۆمار لە وەڵامی بانگهێشتێکی رەسمیی بەڕێز ئیلهام حەیدەر عەلیێڤ سەرۆك کۆماری ئازەربایجانە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29)، کە لە باکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
لەو سەردانەدا، وەفدێکی حکومی و پەرلەمانی یاوەریی سەرۆك کۆمار دەکات، کە پێکهاتوە لە د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، دکتۆر ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی، فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە لێپرسراوان و راوێژکاران.

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 15:10


شوان جەبار بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی:رۆژانی ٢٠ و ٢١ـی مانگ قەدەغەی هاتوچۆی گشتی رادەگەیەنرێت#وڵات_میدیا #کوردستان
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی ڕایگەیاندووە ؛پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لەلایەن تیمەکانی سەرژمێرییەوە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوە چووە و لە ئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنی پرسیارنامەی فۆڕمی خێزان دەکەن. دەشڵێت، لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ـی مانگ قەدەغەی هاتوچۆی گشتی رادەگەیەنرێت.

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 14:37


سلێمانی،،،نرخی ئێستای دۆلار.

بەپەلە|Breaking News

10 Nov, 14:15


قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەیاوەری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگاى ئاسايشى هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 19:01


زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر فەزاحەتە نوێیەکەی پارتی
#وڵات_میدیا #کوردستان
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بڵاوکراونەتەوە لە زانکۆی پوڵیتەکنیکی هەولێر ١٥٠ ناو کە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ناردویانن بۆ ئەوەی وەکو وانەبێژی گرێبەست بکرێن بە دایمی، دەرکەوتووە لەو ١٥٠ کەسە تەنها ٦٠ کەسیان بەڵگەنامەی رەسمییان هەیە و ٩٠ کەسەکەی دیکە بەهیچ شێوەیەک وانەبێژییان نەکردووەو بەگەندەڵی ولەسەر بنەمای حزبی ناویان وەکو گرێبەست نووسراوە.

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 17:04


سۆران عومەر:تائێستا هەرێم کێشەکانی ناولیستی مووچە چارەسەرنەکردووە
#وڵات_میدیا #کوردستان
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تەوتین ڕایگەیاندووە؛
-تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت .
- چەند كێشەیەك لە لیستی مووچەدا هەن و تائێستا چارەسەر نەكراون.
-لیستەكان بە ناوی دروست بنێرێت بۆ بەغداد تەوتین دەكرێت و ئەو لیستانەی دەنێردرێت بۆ بەغداد ناوی نوێ و دووبارە لە لیستەكاندا هەن و هەر مانگەوە لیستەكان بە جۆرێك دەنێرێت.

- تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت و تەوتین دەبێت لە بانكی حكومی بێت و بانكی ئەهلی ڕەنگە رۆژێك مایەپووچ بێت.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/+T_2uNS6SGDY81Igc

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 16:37


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی: ژیانی منداڵێک ڕزگار کرا
#وڵات_میدیا #کوردستان
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەرمەی چارەسەری نەخۆشانی سک چوون و ڕشانەوە لەنەخۆشانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور ، ژیانی منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ بەناوی (م.أ.ف) لەمردن ڕزگار دەکرێت کە تەزووی کارەبا لێی دابوو ، پاش گەیاندنی بەهۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە نیشانەکانی زیندەگی تیادا نەمابوو ، دواتر بەبوژانەوەی دڵ و کردنەوەی ڕێڕەوی هەناسەی و کارەبای دڵ دوای چەند خولەکێک لێدانی دڵی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی ، دواتر بۆ چاودێری زیاتر ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا .

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 15:57


🔴بەڕێوەبەرایەتى ئاوى شارەزوور داوا لە هاوڵاتیان دەکات، تانکى ئاوەکانیان پاک بکەنەوە و دەڵێت، لە کاتی ئاو هەڵکردنەوە پێش ئەوەی ئاو بکەنە ناو تانکییەکانتان، كاتژمێری یەکەم با ئاوەکە بڕوات، دواتر ئاو بکەنە ناو تانکی و بەکاری بهێنن

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 15:47


🔴وەزیری تەندروستی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکەی شارەزووری ڕاگەیاند

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 14:48


بەڤیدیۆ... لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەک کەوتووەتەوە

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 14:10


هێمن مامەند باسی هەولێر دەکات.

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 14:05


نرخی دۆلار.

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 13:14


ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراق: لە تووشبوون بە شێرپەنجەدا هەولێر لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە.

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 12:13


سیروان گەردی: هەر لایەنێک لە حەوت کورسی کەمتری هێنا بۆی نیە بچێتە پەرلەمان
#وڵات_میدیا #کوردستان
سیروان گەردی کادری پێشکەوتووی پارتی: بۆ ئەم دۆخەی ئێستای کوردستان بەربەستی ڕێژەی ٧٪ پێویستە
هەر لایەنێک لە حەوت کورسی کەمتری هێنا بۆی نیە بچێتە پەرلەمان، ئەو کات لە حەوت کورسی بە سەر لایەنی زۆرینەی کورسی دابەش بکرێت.

وەک ئەوەی لە یەکەم هەڵبژاردنی کوردستان کرا لە ساڵی ١٩٩٢، یان بەربەستی ١٠٪ تورکیا کە هەبوو.

ئەو کات ئاسانتر هەم حکومەت پێکدێت، هەم ئۆپۆزسیۆنی ناچاری دەبێت.

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 11:24


شێلم فرۆشێک لە سلێمانی دوای ئەوەی عەرەبانە شێلمەکەی رژا و کەوتە سەرزەوی، لە ماوەیەکی کەمدا هاووڵاتیان و کاسبکارانی ناو بازاڕەکە پارەی بۆ کۆدەکەنەوە و هاوکاری دەکەن.
ڤیدیۆ.. رەنج رزگار

بەپەلە|Breaking News

09 Nov, 10:50


چەند سەرکێشیەک و کەوتنە بەئازارەکانی.

بەپەلە|Breaking News

03 Nov, 05:42


نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ١٠ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٩ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 21:40


🔴ئێستا بەم درەنگی شەوە... تورکیا لە نزیک گوندی گوهەرزی سنوری قەزای ئامێدی بە چڕی هێرشی دەستپێکردووە

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 21:04


🔴لە سنووری قەزای خانەقین سبەی کرا بەپشووی فەرمی

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 20:17


بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی: سبەی یەک شەممە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ئاساییە و پشوو نییە

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 20:10


⛔️سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی: لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، تیمەکانی بەشی ئاوەڕۆ ئەم شەو بەردەوامن لە کارکردن وەک تیمی ئێشگر
تیمی ئێشگری بەشی ئاوەڕۆی شارەوانی هەستان بە چارەسەرکردنی کێشەی گیرانی چەند ئاوەڕۆ و مەنهۆڵێک لەناو گەڕەکەکانی (چوارباخ، هەواری شار، بەختیاری).

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 20:03


زانكۆی راپەڕین: سبەی پشووی فەرمی دەبێت
#وڵات_میدیا #کوردستان
بەپشتبەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشدارىداوە لەبارەى شەپۆڵێکى باران بارینى بەلێزمە و هەورە بروسکە، بۆ ئەم مەبەستەو لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانكۆمان، لەسەر فەرمانى بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات درا بە زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام ڕابگرن. لەو سۆنگەیەوە، ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بڕیاردا بەیانی یەكشەممە (٢-١١-٢٠٢٤)، لەزانكۆی راپەڕین پشووی فەڕمی خوێندن و دەوامی كارگێڕی بێت.

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 19:21


بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان:

سبەی یەکشەممە، 3ـی11ـی2024، بەپێی پێشبینی کەشوهەوا و ئەگەری بوونی لافاو، بۆ سەلامەتی گیانی منداڵان و سوودمەندان لە دایەنگە حکوومی و ناحکوومیەکان و پەیمانگە و سەنتەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە قەزاکانی کەلار، کفری، خانەقین و ناحیەی ڕزگاری پشوو ڕادەگەیەنین.

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 19:04


پەروەردەی هەڵەبجە: سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووە

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 19:03


🔴محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی ڕاسپارد کە دەست بە فریاگوزاری بکەن بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاو و باران بارین زیانیان بەرکەوتووە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای عێراق.

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 18:57


🔴تاوەکو ئێستا ئەم بەڕێوەبەرایەتیانەی خوارەوە بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا سبەی یەکشەممەیان کردووەتە پشوو:

◀️پەروەردەى سەیدسادق
◀️پەروەردەی شارباژێر
◀️پەروەردەی ڕانیە و پشدەر
◀️پەروەردەی پێنجوێن

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 18:49


پەروەردەی ڕانیە و پشدەر: سبەی پشووی فەرمییە

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 18:47


پەروەردەی پێنجوێن: سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو دەبێت

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 18:38


د. ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا: بە پشتبەستن پێشبینییەکانی کەشناسی، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام رابگرن

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 18:36


پەروەردەی شارباژێر و سەیدسادق: سبەی یەکشەممە پشووی فەرمییە

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 17:49


لە کەرکوک کرایە پشووی فەرمی
#وڵات_میدیا #کەرکوک
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بارانبارینی بەخوڕ پارێزگاری کەرکوک ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەی یەکشەممە ڕادەگەیەنێت

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 17:35


بەهۆی لافاوەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
#وڵات_میدیا #کەرکوک
ئەمشەو لە سنووری ناحیەی عەباسی لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕو دروستبوونی لافاو، ژن و مێردێكی شوانكارە لەگەڵ رانە مەڕەكەیان كەوتنە ناو لافاوەكەو بەهۆیەوە ژنەكە خنكاو رانە مەڕەكەش ئاو بردی.

رووداوەكە لەگوندێكی نزیك زێی بچوك روویداوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی كەركوك گەیشتوونەتە شوێنەكەو تائێستا تەرمی ژنەكە نەدۆزراوەتەوە.

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 16:59


ئێران; تاکە ڕێگر لەبەردەم بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم فەتوای ئایەتوڵا خامنەییە
#وڵات_میدیا #ئێران

کەمال خەرازی، راوێژکاری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند: ئێران توانای تەواو و پێویستی هەیە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام لەسەر فەرمانی خامنەیی دروستکردنی ئەو چەکە قەدەغە کراوە.


ئاماژەی بەوەش کرد: ئێران لە ئەگەری دروستبونی مەترسی لەسەر مانەوەی قەوارەکەی، ستراتیژ و سیاسەتی ئەتۆمییەکەی دەگۆڕێت.

بەپەلە|Breaking News

02 Nov, 16:31


سەگی بێلانە کچێکی 13 ساڵی پارچە پارچە کرد
#وڵات_میدیا #کوردستان
لە گوندی پیرداود لە پارێزگای هەولێر 3 سەگ پەلاماری كچێكی 13 ساڵی داوە و پارچە پارچەیانکردووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا

بەپەلە|Breaking News

28 Oct, 07:47


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لەكاتی خۆیدا وەڵامی هێرشەكەی ئیسرائیل دەدەینەوە

بەپەلە|Breaking News

28 Oct, 06:58


وێنە/وڵات_میدیا گردبوونەوەی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە شاری هەولێر بەهۆی ناڕەزایەتییان لە بڕیاری هەڵگرتنەوەی مۆلیدەکانیان و بێکاربوونیان

بەپەلە|Breaking News

28 Oct, 06:18


نەرمین مەعروف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی مانگی 10 دوای وردبینی، بێ كێشە دەنێردرێت، چونكە تەرخانكراوی دارایی هەیە و تاوەكوو كۆتایی ئەمساڵ ئەو سێ مووچەیەی ماون دەدرێن.

بەپەلە|Breaking News

28 Oct, 06:00


ژبەر کەفتنا درۆنەکا مینرێژکری جادا سەرەکی دێرەلۆک-ئامێدیێ ب شێوەیەکێ دەمکی هاتە دائێخستن

بەپەلە|Breaking News

28 Oct, 05:32


دوێنێ شەو تورکیا گوند گوھەرزێی تۆپباران کرد و زیانی مادی بە چەند ماڵێک گەیاند.

بەپەلە|Breaking News

28 Oct, 04:58


ئەمڕۆی لە واشنتۆن، خانەوادەی مامۆستا جیهان تەها لە ساڵیادی کوشتنی کچەکەیان، گردبوونەوە و دژی کوشتنی بەیانامە و نارەزایەتیان دەربڕی.

بەپەلە|Breaking News

28 Oct, 04:55


نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٥٩ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٨ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 21:23


🇺🇸 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا چۆن بەڕێوەدەچێت؟
#وڵات_میدیا #ئەمریکا
دەنگدان لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکە کە هەر ویلایەتێک دابەشکراوە بەسەر چەند ئەنجوومەنێکی هەڵبژاردن، لە هەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا دەنگ بۆ 538 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراو دەدەرێت، سەرۆکی براوەش دەبێت 270 کورسی یان زیاتر بباتەوە.

دابەشکردنی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بۆ ویلایەتەکان بەپێی ژمارەی دانیشتووانە. ئەوەش مانای ئەوەیە کە دەنگدەران بڕیار دەدەن لەسەر ئاستی ویلایەتەکان پێشبڕکێ بکەن نەک لەسەر ئاستی نیشتمانی کە هەموو ئەمریکا دەگرێتەوە. ئەوەش وا دەکات کە ئەگەر بەربژێرێک زۆرینەی دەنگەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی بباتەوە، وەکو هیلاری کلینتن لە ساڵی 2016، بەڵام هێشتا بدۆڕێت، ئەوەش بەهۆی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن کە لەسەر ئاستی ویلایەتەکان بڕیار دەدەن.

#هەڵبژاردنی_سەرۆکایەتی_ئەمریکا_2024 🇺🇸

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 20:12


بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا
#وڵات_میدیا #عێراق
كه‌مێك پێش ئێستا بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە تەنەف و دەنگی تەقینەوەی بەهێز لەنێو بنکەکە بیستراوە.

ئەو بنکەیە دەکەوێتە نێوان سووریا، عێراق و ئوردن و لەنێو خاکی سووریایە.

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 20:08


ئەوەش پەروەردەی ئەوان

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 19:53


🔴کەمێک پێش ئێستا لە کۆمەڵگەی چڕە لە شاری دهۆک، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئاگر لە سێ ماڵ بەردرا و تا ئێستاش زەرەرو زیانە گیانی و ماددیەکان نەزانراون

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 19:11


لەبارەی تەوتینەوە مژدەیەک بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی
#وڵات_میدیا #کوردستان
موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی تەوتین و کردنەوەی بانکەکانی ڕەشید و رافیدەین دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی داواش لە دەسەڵاتدارانی هەولێر و دهۆک دەکات کە داتا بایۆمەترییەکان بە ڕاست و دروستی تەسلیمی بەغدا بکەن.

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 18:03


کارۆخ سەید ڕزگار: پارتی ئابونەی حیزبی لە فەرمانبەرانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەبڕێت
#وڵات_میدیا #کوردستان
کارۆخ سەید ڕزگار، سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانیی مەلەفیی هەژماری من ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "پارتی بەنیاز لەدوایی بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەران لەسەر هەژماری من، هەژماری بانکی بۆ پارتی وەک حیزب بکاتەوە لە سەرجەم لیواکانی پێشمەرگە و ئاسایش و فەرمانگەکانی حوکومەت بۆ فەرمانبەرانی ژێر دەسەڵاتی خۆی".

کاروخ سەید ڕزگار دەڵێت: پارتی لە ڕێگەی ئەو هەژمارە بانکیەوە هەموو مانگێک ئابونەی حیزبی لەو فەرمانبەرانە دەبڕێت، تەنانەت بە ئییجباری فۆرمێک بە فەرمانبەر پڕدەکرێتەوە وەک ڕەزامەنی بۆ کە ئەوبڕە پارەیان لێببڕێت".

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 17:29


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەماوەی شەش کاتژمێر دزێک دەستگیردەکات و تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە.
#وڵات_میدیا #کوردستان
دوای ئەوەی لەکاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی ٢٠٢٤/١٠/٢٠ لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزێک قاسەی دوکانێک دەبڕێت و بڕی ( ٥٧ )ملیۆن دیناری عێراقی دەدزێت و راستەوخۆ تۆمەتبار تەواوی پارەکە لەمەخزەنێکدا دەشارێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ ڕووداوەکە دەستپێکرد و بەسوود وەرگرتن لەتۆڕی کامێراکانی چاودێری دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی ٦کاتژمێر تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشانکرا و دەستگیرکرا،
تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە.

لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی(٤٤٣)لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 17:21


فەرمانبەران بەخێربێیت بۆ #تەوتین و كۆتایهێنان بە #هەژماری_مەسرور

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 17:00


زۆر خۆشە قسە بۆخۆت بکەیت وەکو #پارتی 😁

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 16:54


قوباد تاڵەبانی: وەکچۆن لە سەرەتای مانگی حوزەیران بەڵێنم پێدابوون، چەندین پڕۆژەمان لەدەڤەری راپەڕین جێبەجێکرد.

ئێستاش دەستمان کردوە بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکە لەو دەڤەرە ئازیزە، لەوانە: پڕۆژەی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردن و دروستکردنی قوتابخانە و جوانکاری ناو شار و روناککردنەوەی شەقام و فراوانکردنی جادەی دەروازەی راپەڕین و چەندین پڕۆژەی دیکە.

مەبەستمانە بەشێک لەپڕۆژە ستراتیجییەکانیشمان بهێنینە ئەو دەڤەرە کە ببێتە مایەی فەراهەمکردنی هەلی کاری زیاتر لەئیدارەی راپەڕین.

ئێوە بەوەفا و راستگۆ بوون لەگەڵمان.. دڵنیابن ئێمەش بەوەفا و راستگۆ ئەبین لەگەڵتان..
ئێوە لەگەڵمان بوون.. ئێمەش لەگەڵتان دەبین.

بەپەلە|Breaking News

27 Oct, 16:14


🔴سەنتەری گوندی گوهەرز لە سنوری ئامێدی لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج و زیانێکی زۆری بە ماڵی هاوڵاتیان گەیاندووە

وێنە; گاڤ نیوز

بەپەلە|Breaking News

26 Oct, 00:50


#میدیای فارسی: بەرگری ئاسمانی ئێران بە سەرکەوتوویی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کرد، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە

بەپەلە|Breaking News

26 Oct, 00:43


یۆاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل بووە قوربانی هەواڵی فەیک
#وڵات_میدیا
نووسینگەی وەزیری بەرگری یۆواڤ گالانت ئەم وێنەیەی لە کاتی هێرشکردنەسەر ئێران بڵاوکردەوە، لەگەڵ مۆنیتەرێک کە وێنەیەکی گوماناویی هێرشەکە پیشان دەدات، بەڵام... وێنەکە ئاگرکەوتنەوەی پاڵاوگەیەکی تارانە کە لە ساڵی ٢٠٢١ ڕوویداوە.

بەپەلە|Breaking News

26 Oct, 00:40


میدیای ئێران هەواڵی کەناڵ ١٢ ی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە سەبارەت بە ئەگەری تەقینەوە لە شیراز

بەپەلە|Breaking News

26 Oct, 00:36


میدیای ئێرانی: هەوڵی ئیسرائیل هەبوو بۆ بە ئامانجگرتنی ٣ بنکە لە تارانی پایتەخت، بەڵام بەرگری ئاسمانی ئێران وەڵامیان دایەوە و تا ئێستا هیچ موشەکێک بەر ناوەندە سەربازییەکانی سوپای پاسداران نەکەوتووە

بەپەلە|Breaking News

26 Oct, 00:26


میدیای ئیسرائیل: ئێستا تەقینەوە لە شیراز ڕوویدا

بەپەلە|Breaking News

26 Oct, 00:25


میدیای ئیسرائیل: ئێستا قۆناغی دووەمی هێرشەکە دەستی پێکرد

بەپەلە|Breaking News

26 Oct, 00:17


میدیای ئێران: بارودۆخ لە تاران ئاساییە، پاش چەند کاتژمێرێکی دیکە دەوامی فەرمی دەست پێدەکات

بەپەلە|Breaking News

26 Oct, 00:09


🔴ئێستا ژوری ئۆپراسیۆنەکان لە تەل ئەڤیڤ

بنیامین ناتانیاهو لەگەڵ یواف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل، چاودێری هێرشەکانی سەر ئێران دەکەن

بەپەلە|Breaking News

26 Oct, 00:05


ئاژانسی هەواڵی فارس: لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە چەند بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای تاران ئامانجی هێرشی ئیسرائیل بوون

بەپەلە|Breaking News

26 Oct, 00:01


ئێرانیەکان بەدوای دوکەڵ و موشەکی ئیسرائیلدا دەگەڕێن
@brakingnews24

بەپەلە|Breaking News

25 Oct, 23:58


کۆشکی سپی: ئێمە ئاگادارین کە ئیسرائیل وەک بەشێک لە بەرگریکردن لە خۆی هێرش دەکاتە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە #ئێران

بەپەلە|Breaking News

25 Oct, 23:54


میدیای ئێران: لە تاران بارودۆخەکە ئارامە

بەپەلە|Breaking News

25 Oct, 23:51


میدیا ئێرانییەکان: هەموو مووشەکەکانی ئیسرائیلمان خستووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بەرچاومان نەبووە

بەپەلە|Breaking News

25 Oct, 23:47


سەرچاوە ئێرانییەکان: ئیسرائیل ئاسمانی ئوردنی بەکارهێنا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

بەپەلە|Breaking News

25 Oct, 23:43


نیویۆرک تایمز: ئەگەر ئیسرائیل لە بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران بدات، تاران جەنگی سەرتاسەری بەرپا دەکات

بەپەلە|Breaking News

25 Oct, 23:40


وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: ئامانجەکانمان سنوردارە و بەپێی پلەبەندی سەرکردایەتی سیاسیی بۆی دیاری کردووین

بەپەلە|Breaking News

25 Oct, 23:37


وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: ئێستا هێزەکانمان بە وردی هێرش دەکەنە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران

بەپەلە|Breaking News

25 Oct, 23:32


ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل: دەیان فرۆکەی جەنگی بەرەو تاران بەڕێکەوتوون

بەپەلە|Breaking News

25 Oct, 23:29


میدیای ئیسرائیل: 19 تەقینەوە لە تاران و کەرەج ڕوویداوە

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 12:27


ڕاگەیاندراوێک لەبزوتنەوەی گۆڕانەوە👆

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 12:21


سبەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 11:42


دەوڵەت باخچەلی داوا دەكا كە ئۆجەلان بهێنرێیتە پەرلەمان و پكك چەك دابنێ و سەردەمێكی جیا لە توركیا دەست پێبكا

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 11:07


دادگای فیدراڵی ئەو سکاڵایەی تایبەت بوو بە دیاریکردنی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە و دەڵێت لە تایبەتمەندی ئێمە نییە

#وڵات_میدیا #کوردستان

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 10:24


نرخی ئێستای دۆلار.👆

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 10:17


هەر كارمەندێك كە فەرمانبەری حكومەت نەبێت 250 هەزار دینار و ئەوانەشی كە فەرمانبەر حكومەتن 150 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
#وڵات_میدیا #کوردستان

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 09:20


مامۆستا مەلا ئیبراهیم عمر سەرسوراوی خۆی و خىزان و منداڵەکانی بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 09:15


ئەم لینکە بکەوە

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 08:37


ئەم لینکە بکەوە

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 07:59


ئەو کۆمپانیاکۆریەی ئامێری دەنگدانی دابینکردبوو سەرقاڵی تێستی ئەو سندوقانەن کەبەهەڵە داتاکانی راکێشابوو

ڤیدیۆ؛ بڕیار نامیق

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 07:21


لەسلێمانی ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی ناو ٦ سندوق دەکرێت

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 07:19


د.كاروان حەمەساڵح: ئەگەر راستگۆن و ئاگاتان لە یاریەكە نیە، مەچنە ئەو پەرلەمانە
#وڵات_میدیا #کوردستان
بنی هەمانە

ئەگەر لەوە زیاتر خەلك چەواشە بكرێت دەبێت هەموو راسیتەكان ئاشكرا بكرێت تا بە روونی دەردەكەوێت كە كێن ئەوانەی دەبێت مییلەت و دەنگەدەر سزایان بدات!

بۆیە؛
بەسە فریودانی مییللەتی داماوو
بە گوێی كەستان نەكرد و چونە ژێر باری رێكەوتنەكە!
ئێستاش بە ناوی خەمی دەنگی خەڵك، فرمێسكی تیمساحی دەرێژن....

شت زۆرە بۆ ووتن (كە پێویستی كرد ئەوترێت)
هەر لە سەرەتایی سالی ۲٠۲٤ ەوە ڕێكەوتنی ژێر ژێر هاتە ئاراوە و لە پێناوی پۆست و پارە خەلكتان فریودا و بە گوێی كەستان نەكرد!

ئێستاش بۆ جەولەیەكی تری فریودانی خەلك و دەیەها كاندیدی، و شاردنەوەی شكستی سیاسیی ( پێش هەمووشت) و پاشان هەڵەی بڕیاری سیاسیی، لافی بەرگری لە دەنگی خەلك دەكەن!

ئەگەر راستگۆن و ئاگاتان لە یاریەكە نیە!!!!
مەچنە ئەو پەرلەمانە و سوێندێكی تری درۆ مەخۆن !

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 07:12


١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینارە

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 06:44


تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی ١٠ ڕەوانەی بەغداد نەکراوە.

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 06:36


ئەو کاندیدە سەربەخۆیەی کە دەرنەچوو، وەڵامی پێشکەش کارەکە ئاڤا دەداتەوە.

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 06:27


ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەکان لەگەڵ یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێت.

بەپەلە|Breaking News

23 Oct, 06:23


نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٧٩ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەپەلە|Breaking News

22 Oct, 20:34


🔴لە رووداوێكی تەقەكردندا لە هەولێر كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكە برینداربوو
#وڵات_میدیا #کوردستان
لە گەڕەكی سەركارێزی هەولێر و لەبەردەم بنكەی تەندروستیی سەركارێز، ماتۆڕسوارێك تەقەی لە دوو هاوڵاتی كرد.
"لە ئەنجامی تەقەكردنەكە كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكە برینداربوو".
بەپێی زانیارییەکان، بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەپەلە|Breaking News

22 Oct, 20:23


ئیسرائیل بەفەرمی کوشتنی هاشم سەفیەدین جێگرەوەی حەسەن نەسروڵای پشتڕاستکردەوە

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 09:37


بافڵ جەلال تاڵەبانی: دوای دەنگدان سەگە بەکرێ گیراوەکان لە سلێمانی دەردەکەم و دەیاننێرمەوە بۆلای خاوەنەکانیان

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 09:35


چاوتان لەسەر وڵات بێت بۆ زانینی ئەنجامی دەنگەکان.

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 09:32


لەگەڵ قوبادی برام دوای دەنگدان هاتین بۆ مەزارەكەت، سوپاسمانكردیت بۆ هەموو ئەوەی بە كوردستانت بەخشی و دڵنیاییشماندا رێبازەكەت بەردەوامە و بەرنامەكەت جێبەجێ دەكەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 09:31


میم زینەت: تەعزییەمان هەیە لەبەر دەنگدان جێمهێشتتوە

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 09:11


#بارزان_قەساب و #مەغرور تەنیا ٢٤ سەعاتتان ماوە دەبێت لەبەردەم مندارى هەولێرێ چۆکتان پێدابدەین

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 09:09


بەپەلە: بەڵتەجیەکانى بارزان قەساب لە قوتابخانەى عیمادەدینى هەولێر، هێرشیان کردووەتە سەر نوێنەرى کیانە سیاسیەکان لێیانداون

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 09:08


سەرکەوتن...

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 08:53


خڕ کوردستان بووینەتە یەکێتی

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 08:51


بە گریانەوە داوا دەكات هاوڵاتیان بچن دەنگ بدەن

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 08:45


سەرکەوتن.. سەرکەوتن

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 08:40


#زانیاری ..
هیچ هەڵبژاردنێك وەكو ئەم هەڵبژاردنە كوردانی توركیا بەم لێشاوە نەهاتوون وهەر یەكەشیان سەرو پێنج گەڵایان بێ دراوە، تا ئەم ساتە نزیكەی ١٠ هەزر جەردەوانی توركی هاتوون لە مەرزی سەرزێرەوە

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 08:37


هەولێر، بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان. ڤیدیۆ/ تایبەت بە وڵات_میدیا

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 08:35


سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە قوتابخانەی رووناکیی کچان لە هەولێر دەنگی دا.

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 08:33


پەیامی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان

بەپەلە|Breaking News

20 Oct, 08:32


ڕێبوار تەها: ئەوەی سەرۆک بافڵ بەڵێنی دا لە کەرکوک جێبەجێ کرد