کێشەی خەڵک Keshay Xelk @keshayxelk Channel on Telegram

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

@keshayxelk


پەیجی کێشەی خەڵک گەورەترینی پەیجی فەیسبووک خاوەن ٣ ملیۆن فۆڵۆو لە تێلەگرامیش لەگەڵمان بن

کێشەی خەڵک Keshay Xelk (Kurdish)

به‌ڕێوه‌به‌ری پێجی 'کێشەی خەڵک Keshay Xelk' یان به‌رنامه‌ی ته‌له‌گرام، ئه‌رشیفی بۆ گه‌وره‌ترین و جۆری جوانترین کێشه‌ ی کوردیه‌کان له‌ ئیستاگرام و کوردستان هه‌یه‌. ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ یه‌رزه‌ی له‌ لایه‌ن فه‌یسبوکه‌کان و له‌گه‌ڵ کۆمپانیا کوردیه‌کان به‌رده‌وه‌ به‌ ئه‌و زۆر جۆره‌یانه‌یژان بزاننه‌وه‌ کە له‌ ته‌له‌گه‌رام لێره‌م بووه‌. ئه‌م په‌یجه‌ ژێر پاراستنی ​پارێزگاری و ئاگاداریه‌کان ده‌کات و په‌یوه‌ندی به‌ جیهانیان. بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌توانن گونجان بن ژووره‌وه‌ بۆ خۆڕاییه‌کانی جیهان و گلبه‌ی دیوانانیه‌کان، کوردیستان و جیهانیان.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

14 Nov, 20:44


هەڵگورد شێخ نەجیب لەوێیە و بە بازنەی لە دەوری ئاگرەکە دانیشتوون و خەریکی چا خواردنەوەن ئەمە سێهەم گەشتی پایزەیە لە باڵەکایەتی

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

14 Nov, 16:14


سزای زیندانی هەتاهەتای بۆ بکوژانی خێزانەکەی دهۆک لە تورکیا دەرچوو

دادگای توركیا لە شاری ماردینی باكوری كوردستان، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دوو تۆمەتباری كوشتنی خێزانێكی خەڵكی دهۆك دا سەپاند

ڕێککەوتی 19ـی 1ـی 2023 ، لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان، پێنج ئەندامی یەک خێزان کە خەڵکی پارێزگای دهۆکن لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا هێرشیانکرایەسەرو بونە قوربانی

ناسنامەی شەهیدەکان؛ هەندرێن عەبدوڵا ساڵحی تەمەن 39 ساڵ و واحید حەیدەر جاسمی 63 ساڵ و عەبدوڵا ساڵح مستەفای 69 ساڵ و چیمەن ساڵح خالیدی 75 ساڵ و ئەحمەد جەلالەدین ئیبراهیم 45 ساڵ كوژران.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

14 Nov, 15:11


لە ڕێگەی نێوان بەستۆڕە - بەحرکە دوو کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

14 Nov, 14:56


وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی جێبه‌جێكردنی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ ڕۆژانی 20 و 21ی ئه‌م مانگه‌ بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش،

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، "بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان ئاڤاهییا به‌ سه‌ركه‌وتویی و ئاسانكاری له‌ جوڵه‌ و هاتوچۆی بژمێر و تیمه‌كانی مه‌یدانی كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ڕاسپێردراون، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ یارمه‌تیده‌ره‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ ماوه‌ی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ رۆژانی 20 و 21ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 ئه‌م ڕێنماییانه‌مان ده‌ركرد:


ده‌قی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم:


یه‌كه‌م:
سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ نیوه‌شه‌وی (19-20)ی تشرینی دوه‌م له‌ كاتژمێر (12:00)ی شه‌و ده‌ست پێده‌كات و تاوه‌كو كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی (22/21)ی تشرینی دوه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.


دوه‌م:
جوڵه‌ی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سنوردار ده‌كرێت (له‌ نێوان پارێزگاكان، قه‌زاكان و ناحیه‌كان و له‌ نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود له‌ نێوان ناحیه‌ و قه‌زا و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌)، جگه‌ له‌ حاڵه‌ته‌ مرۆیی و زۆر پێویسته‌كان و بارودۆخی سروشتی و ئه‌منی.


سێیه‌م:
لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئامار له‌ پارێزگاكان و ئیداره‌كان سه‌رجه‌م (بژمێره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڕه‌ك/گوند و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاران و چاودێران) به‌ فه‌رمی ڕێگه‌یان پێده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌درێت بۆ جوڵه‌ و هاتوچۆكردن بۆ مه‌به‌ستی كاری سه‌رژمێری. به‌ هه‌مان شێوه‌، ڕۆژنامه‌نوسان و ڕاگه‌یاندكاران كه‌ لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان ڕێگه‌یان پێ داوه‌ و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌ڵگری باجی ناساندنن له‌ دو ڕۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ڕێگه‌پێدراون.


چواره‌م:
هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌ركیان پێ سپێردراوه‌ و له‌ ئێشگگریدان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن، وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاری كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانن و به‌ پێی مۆڵه‌تی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌كه‌ و پێش ڕێكه‌وتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی داوای كار و ئاماده‌بونیان لێكراوه‌.


پێنجه‌م:
هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به‌رگریی شارستانی، ده‌وریه‌ی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن.


شه‌شه‌م:
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ باڵیۆزخانه‌كان، نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ناگرێته‌وه‌.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

14 Nov, 14:07


هۆكاری كوشتنی دوو خوشكه‌كه‌ی سلێمانی ئاشكرا ده‌بێت

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو خوشك له‌ سلێمانی به‌ده‌ستی براكه‌یان و به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف ده‌كوژرێن و هۆكاری كێشه‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ماره‌كردنی یه‌كێك له‌ كچه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

بڕیار بووە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو یەکێک لە قوربانییەکان مارە بکرێت، باوک و براکەی ڕەزامەند نەبوونه‌، بۆیه‌ نیوەڕۆی ئەمڕۆ برای ئەو خوشکەی کە بڕیار بوو مارە بکرێت، لەگەڵ خوشکێکی دیکەی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كوژێت و كۆتایی به‌ ژیانییان ده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كرد، یەكێک لە کچەکان لە دایکبووی ساڵی 2002ـە بریابووە لەم هەفتەیە هاوسەرگیری بکلت و ئەوەی دیکەش له‌دایكبووی ساڵی 2005ـە و هاوسەری خۆی هەیە و جیرانی ماڵی باوکییەتی تۆمه‌تبار كه‌ برای دوو كوژراوه‌كه‌یه‌ دوای تاوەنەکە کۆتایی بەژیانی خۆیشی هێناوە

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

14 Nov, 12:20


حکومەتی عێراق دان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دانانێت

10 ساڵە هەڵەبجە بڕیاری بەپارێزگابوونی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەو کاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرچووە بەڵام بۆ سەرژمێری مامەڵەی قەزا لەگەڵ پارێزگاکەدا دەکرێت

کاوە عەلی جێگری پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت؛ "ئەمە کارێکی ناڕاستە و بەو مانایە دێت کە حکومەتی فیدراڵ دان بە پارێزگای هەڵەبجەدا نانێت."

وە دەڵێت؛ وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئامار "کەمتەرخەمن" و "نەدەبوایە رازی بن، چونکە هەڵەبجە چەند ساڵێکە وەکو پارێزگا هەژمار دەکرێت، کۆدی خۆراکیی تایبەت بە خۆی هەیە، تابلۆی ئۆتۆمبێلی خۆی هەیە و چەندین شتی دیکەی هەیە."
نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پلاندانان کردووە، کە پێویستە هەڵەبجە وەکو پارێزگا یاخود هیچ نەبێت وەکو بازنەیەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چونکە هێشتا کات ماوە"

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

14 Nov, 11:53


تەمەنی خانەنشینی دەکرێتە بە 63 ساڵ

گۆڕانکاری لە تەمەنی خانەنشینی دەکرێت لە عێراق پڕۆژە یاسایەکە لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدایە، بۆ دووبارە هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، بە جۆرێک تەمەنی خانەنشینی بکرێتەوە بە 63 ساڵ، لەکاتێکدا ساڵی 2019 تەمەنی خانەنشینی کەمکراوەتەوە بۆ 60 ساڵ

لە ئێستادا ئەم پڕۆژە یاسایە لێکەوتەی دارایی هەیە و لەمپەری یاسایی و ئابووری لەبەردمدایە تائێستا گفتوگۆکان لەبارەیانەوە بەردەوامە و پەرلەمانی چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە کە گفتوگۆ و بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە بدات.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

14 Nov, 10:56


ئەو کوڕەی دووخوشکە کەی خۆی لە سلێمانی کوشت کۆتای بەژیانی خۆی هێنا

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

14 Nov, 10:24


بەغدا 158 ملیار دیناری بۆ هەرێم خەرج کرد

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە 400 ملیار دینار وەک پارەی تەواوکاری پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا خرایەسەر هەژماری وەزارەتەکەیان، لە ماوەیەکی نزیکی داهاتووشدا ئەو پارەیە ڕەوانەی پارێزگاکان دەکرێت تا بەسەر جووتیاراندا دابەش بکرێت

کەمال مووسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 158 ملیار دیناری وەک تەواوکاری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 خەرج کرد، ئێستاش چاوەڕێن ئەو پارەیە بگاتە کوردستان و ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکەن

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

14 Nov, 09:52


بەپەلە؛ برایەک لە گەڕەکی بەکرەجۆ دوو خوشکی خۆی کوشت دوو کوژراوەکە تەمەن 22 و 19 ساڵانن

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

13 Nov, 20:11


حەج و عومرەی کوردستان هۆشداری بە بەشێک لە هاووڵاتییان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی كوردستان لەدوو لیستدا كۆمەڵێك ناوی بڵاو كردووەتەوە و ئاگادارییان دەكاتەوە، كە بەزووترین كات پەیوەندییان پێوە بكەن، چونكە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2025 گەڕاوەتەوە، بەپێچەوانەوە ناوی یەدەگ لە شوێنەكانیان دادەنێن

بەپێ لیستەکە بێت ئەو کەسانە دانیشتووی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی ڕاپەرینن و پەیوەندییان پێوەکراوە، بەڵام ژمارەکانیان بەردەست نەبووە و لەو رووەشەوە داواکراوە ئەو کەسانەی دەیانناسێت ئاگاداریان بکەنەوە تا لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەی حەج و عومرە بکەن

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

13 Nov, 18:42


ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا: لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکیی بۆ مەبەستی دابینکردنی کارەبای بەردەوامی نیشتمانی، کارەبای گەڕەکی سەربەستی – 32 پارک لە سەنتەری شاری هەولێر دەکرێتە 24 کاتژمێری.

وەزارەتی کارەبا، دانیشتووانی گەڕەکەکە دڵنیا دەکاتەوە لە ماوەیەکی نزیکدا، کارەباکەیان دەبێتە 24 کاتژمێری و لە پچڕانی بەردەوامی کارەبا ڕزگاریان دەبێت.

وەزارەتەکە ئاماژە بەوە کرد، لە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، کارەبای گەڕەکەکە تووشی هەندێ پچڕانی کاتی دەبێت، بۆ ئەوەی تیمەکانی کارەبا بتوانن کارەبای 24 کاتژمێری بگەینە گەڕەکەکە.

بەمەش گەڕەکی سەربەستی، دەبێتە چوارەم گەڕەکی شاری هەولێر لە کارەبای 24 کاتژمێر سوودمەند دەبن، پێشتر هەر یەک لە گەڕەکەکانی، شادی، نازناز و بەختیاری کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

13 Nov, 17:35


دەستگیر کردنی بەکار هێنەری هەژماری (زێڕنگیری سان) لە سناپ چات

بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ع ، م ، ع) مان دەستگیرکرد، تۆمەتباری ناو هاتوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی ( زێڕنگیری سان) و بەناوی کاری زێڕنگەریەوە لەگەل چەند ئافرەتێک کەو تۆتە پەیوەندی و وێنەو گرتە ڤیدیۆیانی لە ژێر هەڕەشە تۆمار کردوە، دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک ،هەر یەکێک لە قوربانیەکان پارەیان پێ نەدابێت یان داواکاریەکەیان بۆ جێ بەجێ نەکردبێت ،وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو کردۆتەوە، جێگەی باسە ئەم تۆمەتبارە لە بنەڕەتدا پیشەی زێڕنگر نیە و لەو بوارەشدا کاری نەکردوە ،داوا دەکەین هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە سەردانمان بکات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١١ی نۆڤمبەری ٢٠٢٤
د

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

13 Nov, 16:53


لە سەر کڕینی بەنزینی فڕۆکە وەزیرێکی عێراق سێ ساڵ زیندانی کرا

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند: سزای سێ ساڵ بەندکردنی قورس بە غیابی بۆ کازم فنجان حسێن، وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق دەرکراوە، بەهۆی سەرپێچییە بە ئەنقەستەکانی لەکاتی ئەرکی وەزیفی و ئەو سەرپێچیانەی کە لە گرێبەستی دابینکردنی سوتەمەنی بۆ فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق ئەنجامیداوە

دادگای رەسافە دوای دەستکەوتنی بەڵگەی پێویست لەسەر دۆسیەکە و وەرگرتنی وتەی نوێنەری یاسایی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دادگا گەیشتوەتە بڕیاری کۆتایی، کە کازم فنجان کەمتەرخەم بووە لە راپەڕاندنی ئەرکەکەی، بۆیە سزای بەندکردنی قورس و سەختی بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ دەرکردووە، بەپێی حوکمەکانی ماددەی 331 لە یاسای سزادانی عێراقی.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

09 Nov, 21:18


ڕووداوەکەی کۆیە چۆن ڕوویدا؟

کەمێک پێش ئێستا کەسایەتی دیاری کۆیە سەڵاحی سەید عەوڵڵای قوماش کوژرا بە گوتەی شایەدحاڵەکان لە ماڵەکەی خۆیدا بەچەکی قورس پێکراوە

سەڵاحی قوماش لەلایەن یەکێک لە نەوەکانییەوە کوژراوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، بە گوتەی شایدحاڵەکان بەچەکی قورس (RPG) کوژراوە بەهۆیەوە ئۆتۆمبێل و ماڵەکەی تەقیونەتەوە و تا ئێستا بکوژ دەستگیرنەکراوە و هەڵاتووە

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

09 Nov, 20:57


بە ڤیدیۆ هێرشکرایە سەر ماڵێک لە شاری کۆییە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

09 Nov, 16:53


بارانبارین دەست پێدەکاتەوە

پشتیوان ابراهیم شارەزای کەشناسی بە میدیایی کێشەی خەڵکی ڕاگەیاند؛ لە درەنگانی شەوی یەک شەممە لەسەر دوو شەممە ۱۰ - ۱۱ / ۱۱ /۲۰۲٤ ناسەقامگیریەکی کەشوهەوا ناوچەکە دەگرێتەوە کە سەرچاوەکەی دەریایی سوورە و کاریگەری دەکاتە سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بارانێکی لاواز بۆ مامناوەند بەشێوەی پچر پچر و تاوە باران دەستپێدەکات لەگەڵ ھەورە تریشقە و هەورەگرمە ڕێژەی باران بارانەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە و بارانەکە لە ئێوارە بۆ شەوی ھەمان رۆژی دووشەممە 11/11/2024 کۆتای پێدێت و هەروەها پلەی گەرما 3 پلە نزم دەبێتەوە لە هەرێمی کوردستان

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

09 Nov, 16:16


ژنانن هێرشیان کردووەتە سەر پیاوان

بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتی بەرگریکارانی پیاوان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ هێرشەکانی ژنانن بۆ سەر پیاوان لە زیادبوونێکی گەورە دایە و لە 9 مانگی ڕابردوو زیاد لە 400 حەڵەتی هێرشکردنە سەر پیاوان لەلایەن ژنانەوە تۆمار کراوە وە 49 پیاویش خۆیان کوشتووە، هۆکاری کێشەی نێوان ژن و پیاویش دۆخی ئابوورییە

ئەمە لە کاتێکدایە پار ساڵ 619 حاڵەت تۆمارکراوە کە دەستدرێژی کراوەتە سەر پیاوان و 67 حاڵەتی خۆکووشتنی پیاوان هەبووە

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

09 Nov, 15:52


"سەرەتا ئاو لە تانکی مەکەن، لێگەرێن با کاتژمێرێک برژێت"

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

09 Nov, 15:05


بەرهەم هێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: بەرهەمهێنانی غاز بۆ 38 هەزار و 200 هەزار بەرمیل زیاد بووە بە رێژەی سێ لە سەد لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا

بەپێی راگەیەندراوەکە کە دوێنێ هەینی بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیای پیێرل پترۆلیۆم هاوبەشی سەرەکی دانە غاز، دەستیکردوەتەوە بە بەرهەمهێنای غاز لە کێڵگەکە و پابەندی تەواوی هەیە بە کارەکانی لە کێڵگەی کۆرمۆر کە بە پرۆژەی (KM250) ناسراوە. کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات لە چارەکی دووەمی 2026دا بەرهەمهێنانی غاز بگاتە باشترین ئاستی خۆی

دانە غاز ڕاشیگەیاندووە قازانجی کۆمپانیاکە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ماوە نۆ مانگدا 202 ملیۆن دۆلار بووە و تەنها لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا 69 ملیۆن دۆلار بووە

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

09 Nov, 14:30


"وردبینی 100% لە لیستی مووچە تەواو بووە"

ڕۆژنانەنووسی ئابووری هاورێ سەردار دەڵێت؛ وردبینی لیستی مووچە %100 تەواو بووە

بەپێ زانیارییەکانی کێشەی خەڵک بەغدا بریاری داوە دوای تەواو بوونی وردبینی ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی 10 بنێردرێت و یەکشەممە و دووشەممە بە دوو گوژمە مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

08 Nov, 15:12


بەڵێن کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بوو کوژرا


بەڵێن فەرهاد عبدالڵە تەمەن ٢٣ کارمەندی یەکێک لەهیزە ئەمنیەکانی سلێمانی دوێنێ شەو بەرووداویکی تەمومژاوی لەیەکێک لەگەرەکەکانی سلێمانی کوژرا.

ناوبراو ٢ مانگە ژیانی هاوسەری پێک هیناوە تا ئێستا بکوژ دەستگیر نەکراوە، هۆکاری کوژرانەکەی نەزانراوە.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

07 Nov, 20:46


حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی هەناری لە دەرەوەی کوردستان راگرت


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی گومرگی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پاڵپشت به‌ نووسراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هاورده‌كردنی‌ به‌رهه‌می‌ "هه‌نار"ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان راگرت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 7ی تشرینی‌ دووه‌می 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە نووسراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و به‌ مه‌به‌شتی‌ پشتگیری‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆ و پێشگه‌یشتنی‌ میوه‌ی‌"هه‌نار" له‌ هه‌رێم، بڕیاریدا هاورده‌ی‌ "هه‌نار" له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات قەدەغە بکات.

بڕیارەکە له‌ 12ی‌ تشرینی‌ دووه‌مه‌وه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

07 Nov, 17:41


هەژماری من و بانكی TBI رێككەوتن

لە یەكەم كۆبوونەوەی تیمی هەژماری من و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) رێككەوتن لەسەر ئەوە كرا كە دوو لقی بانكی نوێی بانكەكە لە هەولێر و سلێمانی بكرێتەوە و دەیان ئامێری راكێشانی پارەش جێگیر بكرێن

ئەمڕۆ، 7ـی تشرینی دووەمی 2024، تیمی هەژماری من و شاندی تەکنیکی بانکی تی بی ئای یەکەمین کۆبوونەوەیان دوابەدوای واژووکردنی گرێبەستەکەیان ئەنجامدا، کە تیایدا ڕێککەوتن لەسەر خێراکردنی تۆماری فەرمانبەران، گەیاندنەوەی کارتەکان و دانانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ، بانکی عێڕاقی بۆ بازرگانی (TBI) بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی هاتە نێو پڕۆژەی (هەژماری من) و بووە هەشتەم بانکی بەشداربووی پڕۆژەکە. هەفتەی ڕابردووش، هەریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێڕاقی بۆ بازرگانی (TBI) گەیشتنە ڕێککەوتنێکی فەرمی لەسەر ناوەڕۆکی گرێبەست و واژوویان لەسەری کرد بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من).

هاوشێوەی بانکە بەشداربووەکانی دیکە، لەمەودوا خزمەتگوزارییەکانی بانکی ناوبراو بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبێت. نموونەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە ڕێکەوتنیان لەسەرکراوە بریتین لەوەی بانکەکە دوو لقی نوێ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بکاتەوە و دەیان ئامێری ڕاکێشانی پارە لەنێو کابینەکانی (هەژماری من) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر بکات. شایەنی باسە کە بەم زووانە دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە 10,000 کارتی بانکی (TBI) دەکرێت.

بۆیە داوا لەو مووچەخۆرانە دەکەین کە تا ئێستا خۆیان تۆمارنەکردووە، بەزووترین کات سەردانی بریکارانی (هەژماری من) بکەن تاکو خۆیان تۆماربکەن، و سوپاسی ئەوانەش دەکەین کە سەرەڕای بەربەستەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەوەیان کرد کەوا هەژمارەکانیان بکەنەوە و کارتەکانیان وەربگرنەوە.

شایانی باسە تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە پرۆژەی (هەژماری من) یاخود بەبانکیکردنی مووچە (توطین) تۆمار کردووە. هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕێگەی هەشت بانکەکەی ناو پرۆژەی هەژماری من خۆیان لە بەبانکیکردنی مووچە (توطین) تۆمار دەکەن، لەداهاتوودا لە هەموو ئەو خزمەتگوزاریە دارایی و بانکیانە سودمەند دەبن، کە بانکەکان پێشکەش بەمووچەخۆران و فەرمانبەرانی دەکەن.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

07 Nov, 17:01


گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت

وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 10 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی وەزارەتی دارایـی عێـراق لە قۆناغی کۆتایی دایە و نووسراو بۆ تەیف سامی دەکرێت تاوەکو ڕەزامەندی بدات لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10، وا پێشبینی دەکرێت سەرەتا هەفتەی داهاتوو گوژمەی یەکەمی مووچە بنێردرێت

بۆ ئەم مانگە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

07 Nov, 15:43


هۆکاری سکچوون و ڕشانەوەی هاووڵاتییانی شارەزوور ئاشکرابوو

بەهۆی ئەوەی قەزایی شارەزور و ناحیەی زەرایەن لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بۆنی دوکەڵ و پیسایی ئاسمانی شارەزور و زەرایەنی گرتبوویەوە کە پاشماوەی کارگەکانی قیر و چەمنتۆی ناوچەکە بوون و لەگەڵ یەکەم بارانبارین سەرجەم ئەو دووکەڵ و گازە ژەهراوییانە ڕژاونەتە نێو سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆی شارەزوور و زەڕایان لە ئەنجام دا ئاوەکە ژەهراوی بووە و بووەتە هۆکاری زیادبوونی بە سکچوون و ڕشانەوە

بەپێ کۆتا ئاماربێت تاوەکوو ئێستا دوو هەزار و 300 هاووڵاتی ناوچەکە ژەهراوی بوونە

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

06 Nov, 20:49


ئەم گەنجە لە شارۆچکەی کۆیه بەمانتۆر توشی حادیسەبوە بێ هەویەیە ئێستا هێناویانە تە نەخۆشخانە رۆژئاوای هەولێر ئەمرۆ کات ژمێر 4ئێوارە توشی ئەم رووداوە بوە داوا لەکەس و کاری دەکەین وە هەر کەسێک دەیناسێت پەیوەندی بەم ژمارەی خوارەوە بکات بۆ زانیاری زیاتر تەنها موبایلێکی ئافۆنی بێ سیمی پێیە
07501550565

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

06 Nov, 19:57


عەلی حەمە سالح: جگە لە سەرانە وەرگرتن لە مەرزەکانی سنوری سلێمانی لە بازگەکانیشیان سەرانە وەردەگیرێت

کاک قوباد… ئەمە چ حوکمڕانی و تاوانێکە

یەک: گازوایل… هەر بارهەڵگرێک گازوایل بچێتە سنوری سلێمانی، بەناوی کۆمپانیاو وەک سەرانە(٦٠٠ دۆلار) ی لێوەردەگرن!
ئەمەش دەبێتە گرانکردنی گازوایل لەسەر خەڵک!
فلۆین: کە بەگشتی بۆ قیر بەکاردێت! هەر بارهەڵگرێک (٥٠٠ دۆلار) سەرانەی لێوەردەگیرێت!!
کەواتە: بەدەر لە قاچاخی گەورەی مەرزەکان… سەرانە لەبازگەکانیش بەشێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردوە.

جگە لەمە
ئەگەر هەر مەوادێک (پێکهاتەکانی نەوت) لە سنوری یەکێتی بێتە دەرەوە هەر بارهەڵگرێک دەبێت(٦٠٠ دۆلار) سەرانە بدات!
یەک دیناری ئەم پارەیەش بۆ حکومەت نیە…

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

06 Nov, 19:11


سکچوون و رشانەوە تەنگی بە شارەزور هەڵچنیووە

بەتەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو
لە سنورى قەزاى شارەزوور نزیکەی 500 کەس تووشی سکچون و ڕشانەوە بوون

تەندروستى شارەزوور دەڵێت؛ لە 24 کاتژمێردا نزیکەى 500 کەس بەهۆی توشبوون بە سکچون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگیان لەشارەزوور کردووە

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

06 Nov, 18:42


مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سوپاسی ئومێد خۆشناو دەکات

سەرۆک وەزیران، دەڵێت؛ ئەرکەکانت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام داوە و سوپاست دەکەم و هیوادارم هەمیشە بەم ڕووحیەتە بەردەوام بیت لە خزمەتی کوردستان

ئومێد خۆشناو لە وەڵام دا دەڵێت؛

"زۆر سوپاس سەرۆکوەزیران"

"سەرەڕای پشتیوانی بەردەوامی جەنابی سەرۆکی حکومەت ، کاک مەسرور بارزانی بۆ خزمەتی زێترو باشتری ھەولێر .
کە ھەمیشە جگە لە چاودێری کارەکان ، پشتگیری و ڕێنمای بەردەواممان دەکات بۆ زێتر خزمەتی ھاوڵاتیانی پارێزگای ھەولێر ، ئەو ھەڵسەنگاندن و سوپاس نامەیە، ھاندەرو ھۆکاری باشتر دەبێ بۆ سەرجەم یەکە کارگێڕیەکانی سنوری پارێزگای ھەولێری خۆشەویست.
لەو ڕۆژەی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەو ئەرکەی پێسپاردم، دوعاو نزام لە خوای گەورە ئەوە بووە، شەرمەزاری خواو خەڵک و سەرۆک نەبم.....
دووبارە برا گەورە، سوپاس بۆ سوپاسنامەکەت و پشتگیری و پشتیوانی بەردەوامت.
بەشانازیەوە خزمەتکاری خەڵک و خاکی ھەولێری شەکرەشارین...."

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

06 Nov, 17:17


پاش هەمووان، ئینجا ٦ خاڵ لەسەر هەڵبژاردن!

١- مانگی حەفت لە پۆستێکی فەیسبووک گوتم، ئەمەریکا هێشتا ئامادە نییە ژنەک، ئینجا ڕەشپێست و لەبنەچە پەنابەرە بێ، بکاتە سەرۆک.. هەندەک گاڵتەیان بەو قسەیە دەهات. هەرچەند من پشتم بە کۆمەڵێک سەرچاوەی ئەکادیمی بەستبوو، ئینجا هیلەری کلینتن و نێکی هێڵی دوو نموونەی زەقن، کە ژنبوون یەک لە هۆکاری دۆڕانیان بوو.

٢-دروشمی هەڵبژاردن، وەک ناوی منداڵ، هاوشێوەی ناونیشانی کتێب، ڕێک وەک پێناسەی هەڵبەستێک دەوری گرینگ و کارای هەیە لە هەڵمەتی بانگەشە. تڕەمپ چەندین ساڵە بە دروشمی Make America Great Again هەموو سەرەنجی خۆی خستۆتە سەر ئەوەی، کە دەبێ ئەمەریکا و ئەمەریکییەکان پێشەنگ بن، ئینجا کێشە و ئاریشەکانی جیهان.

٣- جا زیرەکانەتر هەست و سۆزی خەڵکی بەوە ڕاکێشا، بە هاتنەوەی ئەو، نرخی کاڵە و شتومەک، کرێی خانوو دادەبەزێ. نابێ چیتر پارەی باجی ئەم خەڵکە بەخۆڕایی بدرێتە وڵاتانی دیکە. چۆن دەبێ کەسێک لە سوپا خزمەتی کردبێ و ئێستا لە ئەمەریکا ژیانەکی شایستەی نەبێ. ئەو، دەیزانی چۆن پەنجە بخاتە سەر  برینەکان، لەکاتێکدا چینی میدڵکڵاس بڕبڕەی پشتی دیموکراتەکان بوون لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو.

٤- دیسان هۆشیارانە پرسی پەنابەری نایاسایی کردبووە بابەتێکی سەرەکی. دەیگووت، ئەوانەی بە قاچاغ دێن؛ حەشیشخۆر، پیاوکوژ، بەدڕەوشتن! ئینجا تا بارەکە ڕاست بکاتەوە دەیگوت، کەس کێشەی لەگەڵ پەنابەری یاسایی نییە. بە ڕای من، ئەم پرسە لەوە گەورەترە، میدیا زۆر بە کەمی باسی کرد، بەڵام هەمیشە پەنابەر بۆ گۆڕانکاری دیمۆگرافیای ولایەتەکان و تێکچوونئ بەڵانسی دەنگ لەنێوان ولایەتەکان بەکاردێ.

٥- ئینجا تڕەمپ خاوەنی ئەندام و لایەنگرێکی دەروێشییە، جگە لە تڕەمپ کەس بە سەرۆکی خۆیان نازانن. لە کاتی هەڵبژاردنی سەرەتایی، لە یەک لە ڕاپرسییەکان لە ولایەتی نیوهمشێر، بەدیاریکراوی لە ناوچەیەکی کۆمارییەکان، زۆرینە گوتبووی؛ “ئەگەر تڕەمپ تاوانبار بکرێ و بچێتە زیندانیش، هەر ئامادەن دەنگی بۆ بدەن.”

٦- ئاخیر قسە، بە ھاتنی سەرۆکێک، دەستبەکاربوونی ئیدارەیەکی تازە، گۆڕانکاری (ڕیشەیی) لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوونادات. ئینجا کامە وڵات لەبنەوە پێی ناخۆشبوو تڕەمپ ببێتەوە سەرۆک، سەیرکەن پێش هەمووان پیرۆزبایی لێ دەکەن، چونکە سەرکردەی دووربین و میللەتێکی ھوشیار، قەت ھەموو ھێلکەکان پێکەوە ناخەنە سەبەتێک!

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

06 Nov, 16:57


وەزارەتی کشتوکاڵ باج و قەدەغەی هاوردەکردنی لەسەر تەماتە هەڵگرت

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارێکیان دەرکردووە بە هەڵگرتنی باج و قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان"

وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت: "دوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە تەواوی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆمان دەرکەوت کە ئەم بەرهەمە لە بازاڕەکانی هەرێم کەم بوەتەوە و بەشی پێویستی هاووڵاتیان ناکات، لە هەمان کاتدا نرخی بەرزبوەتەوە ، بۆیە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی و پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارمان دا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وولات ،بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم لایەنە فەرمیەکانمان ئاگادار کردوەتەوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی."

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

06 Nov, 16:09


چوار رۆژ بەسەریەکەوە دەبێتە پشوو لە تەواوی عێراق

ئەم مانگە چوار رۆژ بەسەریەک دەبێتە پشوو و بڕیار وایە رۆژی ٢٠ و ٢١ـی ئەم مانگە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت بەم هۆیەش دوو رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق

ڕۆژەکانی سەرژمێری کە ٢٠ و ٢١ دەبێت هاوکات دەبێت لەگەڵ رۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە کە دوو رۆژ پشوو دەبێت و بەدوای ئەوان هەینی و شەممەش پشوو

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

06 Nov, 15:59


دوو ساڵی ئایندە هەموو کوردستان بە کارەبای 24 کاتژمێری ڕووناک دەکرێتەوە

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت؛ لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کارەبا بووەتە 24 کاژێری و بڕیارە لە دوو ساڵدا، ئەو پڕۆژەیە لە تەواوی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت

19ی ئەیلوولی 2024 تیمی نوسینگەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا کۆبوویەوە و وردەكاری قۆناغی جێبەجێكردنی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری خراوەتەڕوو و کە تێدا هەنگاوی باش لەو گەڕەك و شوێنانەی هەولێر نراوە كە پڕۆژەكەی تێدا جێبەجێ كراوە، لەلایەن دانیشتووانی ئەو گەڕەكانەوە پێشوازی باشی لێ كراوە و چەندین مۆلیدە كوژاونەتەوە و بارزۆری سەر كارەبا كەم بووەتەوە و پڕۆژەی پریپەیدی لە هەموو شار و ناوچەكانی هەرێم جێبەجێ دەكرێت

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

06 Nov, 15:23


حکومەتی هەرێم دەڵێت؛ دەبێت بەغدا بە زووترین کات مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

06 Nov, 15:07


سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ هەڵگورد شێخ نەجیب؛ "لەبەر ئەنجامدانی ئەرکەکانتان بەشێوازێکی ڕێکوپێک و دڵسۆزانە وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین."

لە کۆتایی دا دەڵێت؛ "هیوادارین هەمیشە بەم ڕووحیەتەوە بەردەوام بن بۆ خزمەتی کوردستان."

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

05 Nov, 20:00


مەترسی لەسەر مووچەی مانگی 11 و 12 هەیە؟

دەنگۆی فەوتانی مووچەی مانگی 11 و 12 واتا دوو مووچەی کۆتایی ساڵی 2024 لە میدیاکانی سلێمانی و نزیک لە یەکێتی بڵاوبووەتە و بەڵام دەرکەوت ڕاست نییە و هیچ شتێکی وا بوونی نییە

شوان بەرزنجی ڕۆژنامەنووس ئابووری دەڵێت؛ لێژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق پێ ڕاگەیاندم؛ هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی مانگی 11و 12ی کوردستان نیە و دابەشدەکرێت

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت؛ لێژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشی بڕیار دراوە مووچەی مانگی 11 و 12 خەرج بکرێت و بودجەی پێویست لە بەردەستە بۆ دابەشکردنی هەردوو مووچەکە

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

05 Nov, 19:19


بافڵ تاڵەبانی داوای ئازادکردنی تاوانبارانی سووتاندنی بازاڕی کاسبکارانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک دەکات

بەپێی زانیارییەکان بافڵ تاڵەبانی هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی تاوانبارانی سووتاندنی بازاڕی کاسبکارانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک بەناوەکانی (هونەر فەخرەدین ئەحمەد و محەمەد نەجات حەسەن) ئازاد بکرێن کە دوو کارمەندی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی و هێزەکانی حەفتای یەکێتیین.

بەپێی زانیارییەکان بافڵ تاڵەبانی لە رێگەی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و خالید شوانی وەزیری داد بەو کارە هەستاوە و هەر لە ڕێگەی ئەوانیشەوە فەرمانی ئازادکردن بۆ تاوانباران دەرچووە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بازاری کاسبکارانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک سوتێنران، دوای ماوەیەک بەسەر تێپەربوونی سوتاندنی بازارەکان تاوانبارانی رووداوەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکران و ناسنامەکانیان بۆ رای گشتی و شەقامی کوردی ئاشکرا کرا.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

05 Nov, 18:59


نرخی تەماتە گرانبووە

بەهۆی هاتنی سەرمای پێش وەختە کە بووە هۆی لە نێوچوونی تەماتەی خۆماڵی لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان تەماتە گرانبووە

لە ئێستادا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گومرگی سه‌ر ته‌ماته‌ زیاد کردووە بە جۆرێکە بۆ یه‌ك كیلۆ 750 دیناری له‌سه‌ره‌ و لە ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا نرخی ته‌ماته‌ لە عه‌لوه‌ی سلێمانی یه‌ك كیلۆ دەبێتە هه‌زار و 750 دینار ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێش هه‌فته‌یه‌ك نرخی یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ هه‌زار دینار بوو، له‌ عه‌لوه‌ كیلۆی 750 دینار بۆ 800 دینار بوو

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

05 Nov, 18:01


"562 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە"

حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت؛ زیاتر لە 112 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 562 هەزار خێزان دابەش کراوە، کە دەکاتە ڕێژەی 47% کۆی نەوتی دابەشکراو

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ زووتر لە د ساڵانی ڕابردوو دەستی کردووە بەدابەشکردنی نەونی سپی بەسەر ماڵان و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی پێکردووە و تا ئێستا پڕۆسەکە بەردەوامە

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

24 Oct, 09:43


ڕووسیا و چین دەیانەوێت داروی برێکس چاپ بکەن و ببێتە جێگرەوەی دۆلار

لە کۆبوونەوەی ڕێكخراوی برێكس بە سەرۆكایەتیی ڕووسیا و چین باس لەوە کراوە دراوێکی نوێ بە ناوی برێکس دروست بکەن و ببێتە جێگرەوەی دۆلار
دراوە نوێیەكە لەلایەن پووتینەوە دەدرێتە بانكی ناوەندی بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت و پشتیوانی بانكی بەدەستبهێنێت

بریکس ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە پێکهاتووە لە بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین، باشووری ئەفریقا، ئێران، میسر، ئەسیوپیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

24 Oct, 06:29


یەکێتی لە هەوڵی زیادکردن 5 کورسی دایە

بەپەلە؛ "تانەکەی يەکێتی ڕێککەوتنی لەسەرکراوە کورسیەکانی یەکیتی دەگات بە 27 کورسی!"

ئەحمەد سەید عومەر، چاودێری سیاسی و پارێزەر دەڵێت؛ ئەمە زانیاریە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامەکان دەبینن، دەڵێت یەکێتی تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات بەم شێوەیە ڕێژەی کورسییەکانی دەبێتە 27 کورسی

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

23 Oct, 14:12


"خەرجى مووچەى مانگى 10ـى مووچەخۆرانى هەرێم نزیکەى 998 ملیار دینار دەبێت"

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت"لە ئامادەکارییەکانى لیستى مووچەى مانگى 10 بەردەوامن و چەند وردەکارییەکى کەمى ماوە و پاش تەواوبوونیشى، لەم چەند رۆژەى داهاتوودا رەوانەى بەغدادى دەکەین"

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت؛ "لە دوومانگى داهاتوودا و تاوەکو کۆتایى ئەمساڵ، سەرجەم گرفتەکانى تایبەت بە لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان تەواو دەکرێت"

وە خەرجى مووچەى مانگى 10ـى مووچەخۆرانى هەرێم نزیکەى 998 ملیار دینار دەبێت

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

23 Oct, 07:42


یەکێتی سزای کادرانی دەدات

دوای سەرنەکەوتنی لە پرۆسەی هەڵبژاردن یەکێتی بەنهێنی کادرانی ئاگادر کردووەتە کە دەبێت لە هەموو شوێنک بلێن پڕۆسەی ساختەکاری ئەنجام دراوە و ئەم هەڵبژاردنە و ئەنجامەکانی ساختەکارین

ئەمە لە کاتێک دایە شێوەزاری بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە بە تەواوی بەدڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە وە تا ئێستاش بەفەرمی یەکێتی لە میدیاکانی باسی لە پەسند نەدەکردن یان تانە لێدانی نەکردووە لە هەڵبژاردن

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

23 Oct, 07:16


لایەنەکان ناتوانن سکاڵا لە دژی پرۆسەی دەنگدان تۆمار بکەن

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

23 Oct, 07:05


سێ فەرمانگە هەولێر کران بە ئەلیکترۆنی

بەهۆی قەرەباڵغییەوە هەر سێ فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی مەخمور، قەراج و سەڵاحەدین لە هەولێر کران بە ئەلیکترۆنی بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی.

کاتی نۆرەگرتن لە کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە تاوەکو 10:00ـی شەو دەبێت و پێویستە خوازیار سەردانی ئەو لینکانە بکات بۆ نۆرە گرتن.

بۆ نۆرەگرتن لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی مەخمور: https://shorturl.at/883Wv
بۆ نۆرەگرتن لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سەڵاحەدین: https://rb.gy/kogoa9
بۆ نۆرەگرتن لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەراج: https://rb.gy/6ko74u

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

21 Oct, 16:23


ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

20 Oct, 16:34


"مادام دەرقەتم نایەن ئەو فشە فشەتان لە چییە"؟ لۆ داناکەسێن

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

20 Oct, 15:00


هێزی یەکەمی کوردستان

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

20 Oct, 15:00


سەرکەوتین

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

20 Oct, 14:42


یەکێتی بۆ ساختەکاری لە چەمچەماڵ شەڕی دروست کرد

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

20 Oct, 05:26


بەڤیدیۆ؛ مەسرور بارزانی دەنگ دەدات

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

20 Oct, 04:12


دوو تێبینی گرنگ لەسەر پرۆسەی دەنگدان

١-قەلەمی دەنگدان دەبێت یەکجار بەکار بێت ئەگەر دووجار لەسەریەک دەنگ بدرێت و ختم بکرێت لەوانەیە بە پووچەڵ ئەژمار بکرێت.

٢- لەبەر هۆکاری گەرم داهاتنی جیهازەکانی وەرگرتنی کارتی دەنگدان زەرورە پێش کاتژمیر ١٢ی نیوەڕۆ دەنگ بدەن، ئەگەرنا لەوانەیە دەنگەکە نەخوێبێتەوە جیهازەکە ماندوو دەبێت.

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

20 Oct, 04:03


دەستی پێکرد

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

19 Oct, 20:56


هاتین لەگەڵ کازیوەی دەم بەیانە پەیامی کورد بدەین بە ڕووی جیهانە

قوتابخانە کوردایەتی و کۆڵنەدان ئێمە یەکەم تەوقیتی دیلمان شکاند

ئەم ڕێبازە لە بیرناکەین پەیمانە ڕێ بارزانی و کوردستان یان نەمانە

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

19 Oct, 09:29


چرکە ساتی ڕووداوەکەش پێنجووێن

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

19 Oct, 08:58


بەپەلە؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە پێنجوێن 5 کەس گیانیان لە دەستدا

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

18 Oct, 16:16


پێشمەرگە پارێزەری وڵات

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

18 Oct, 15:31


سەلمان فەرمان، هەردوو قاچ و دەستێک و دوو چاوی لە دەستدا لە شەری داعـ.ـش دوێنی بەچەک کوردستانی پاراست ئەمڕۆ بە دەنگ کوردستان دەپارێزێت

کێشەی خەڵک Keshay Xelk

18 Oct, 15:05


کۆتایی هات