حيجاب و عبا و نيقاب @haba_hijab Channel on Telegram

حيجاب و عبا و نيقاب

@haba_hijab



جوانی پیاو کاتێک دەست پێ دەکات کە
#چاوەکانی داخستبێت🌹

جوانی ئافرەتیش کاتێک دەست پێ دەکات کە خۆی داپۆشێت و
#سەرنجی کەس ڕانەکێشێت🌹

حيجاب و عبا و نيقاب (Kurdish)

Welcome to the Telegram channel "حيجاب و عبا و نيقاب"! This channel, with the username @haba_hijab, is dedicated to showcasing the beauty and elegance of hijab, abaya, and niqab. Whether you are a fan of traditional Islamic attire or simply appreciate the modesty and grace these garments convey, this channel is the perfect place for you. From stunning hijab styles to exquisite abaya designs, and everything in between, "حيجاب و عبا و نيقاب" celebrates the diversity and artistry of Islamic fashion. Join us to discover the latest trends, get inspiration for your own wardrobe, and connect with a community that shares your passion for modest fashion. Embrace your style, showcase your beauty, and always remember that true elegance comes from within. We look forward to sharing this journey with you!

حيجاب و عبا و نيقاب

19 Jan, 03:33


زەينەب خێزانی ابن مسعود ـ رضي الله عنهما ـ دەڵێت :

عبدالله کاتێک دەگەڕایەوە ماڵەوە کە دەگەیشتە لای دەرگا دەکۆکی و تفی فڕێدەدا ، چونکە پێی ناخۆش بوو شتێکی ناخۆش ببینێت لە کاتی خۆکردنە ژوورەوەی دا .

قال ابن كثير ـ رحمه الله ـ📚 إسنادٌ صحيح.
.
الإمام ابن مفلح دەڵێت : سوننەتە پیاو نەعلەکانی بجوڵێتێت و دەنگی پێ دەربکات لەکاتی هاتنە ژوورەوەیدا بۆ ماڵەوە ،

ئیمامی أحمد دەڵێت : کە هاتەوە بۆ ماڵەوە ئحم ئحم دەکات .."
.
.
.
📚[غداء الألباب/ تفسير ابن كثير]

حيجاب و عبا و نيقاب

18 Jan, 15:07


دەڪرێ ئەمە غەمگین تریـن ڪورتە چیـرۆك بێت:

“نَسُوا اللَّهَ فَنَسِيَهُمْ” التوبة/٦۷  ــ📗

(ئەوانـە خودایـان فەرامـۆش ڪردوە
خـوداش ئەوانـی پشت گـوێ خستـوە)

حيجاب و عبا و نيقاب

18 Jan, 09:12


قال شيخ الإسلام إبن تيمية رحمە الله :

" المرأة إذ طال لسانها "
" قصرت أيامها مع زوجها "

واتا : ژن ئەگەر زمانی درێژ بێت
ڕۆژگارەکانی کورت ئەبێت لەگەڵ مێردەکەی.

📚إبن التيمية الفتاوى (23/360)📚

حيجاب و عبا و نيقاب

17 Jan, 11:30


@tareq_alhenbeli

حيجاب و عبا و نيقاب

17 Jan, 09:25


سوره‌تی الكهف بخوێنن

هه‌ر كه‌سێك سوره‌تی الكهف بخوێنێت له‌ نێوان دوو هه‌ینی دا ڕووناك و پاراو ده‌بێت (٦٧١٦٠) خێرت بۆ ده‌نووسرێت ، سوننه‌ته‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی دا سوره‌تی الكهف بخوێندرێت .

حيجاب و عبا و نيقاب

17 Jan, 03:12


ا اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

حيجاب و عبا و نيقاب

16 Jan, 10:16


https://t.me/G4ranawa

حيجاب و عبا و نيقاب

15 Jan, 19:48


.


قورئان خوێن مامۆستا کامەران خضر


سورەتی الفاتحە

.

حيجاب و عبا و نيقاب

14 Jan, 15:24


قورئان خوێن مامۆستا کامەران خضر

@bawky_abdullah

حيجاب و عبا و نيقاب

14 Jan, 10:35


ئه‌گه‌ر حیجاب نه‌كه‌یی قه‌در كه‌م ده‌بی وه‌كو داری پایز بێ گه‌ڵاده‌بی گه‌رگه‌ڵاش نه‌بوو بێ میوه‌ ده‌بی داری بێ میوه‌ش بۆ سوتان ده‌چی

حيجاب و عبا و نيقاب

13 Jan, 18:01


حەق ومافەکان.

هاوەڵی بەڕێز عمرو بن العاص ' رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ' دەفەرمووێت :

هەرکات برات زۆر بوو ئەوا قەرزاریشت زۆر دەبێ.
وتیان : بە موسی ڪوڕی علي رباح قەرزاری چییە لەم وتەیەدا ؟
فەرمووی : واتە مافەکانیان ( واتە : ڪە برات زۆر بوو ناتوانی بەپێی پێویست مافیان بدەی ).

قال الصحابي عمرو بن العاص رَضِيَ اللَّەُ عَنَەُ :
إذا إذا كَثُرَ الأخِلاءُ كَثُرَ الْغُرَمَاء قیل لموسی بن علي بن رباح وما الغرماء ؟
قال : الحقوق.

حيجاب و عبا و نيقاب

13 Jan, 16:48


ئیمامی ئیبن ڕەجەب (بەڕەحمەتبێ) دەڵێ:

بەختەوەر کەسێکە، ئافرەتێکی صاڵیحە و چاکی هەبێت، یارمەتی بدات لەسەر ئیمانەکەی.

حيجاب و عبا و نيقاب

13 Jan, 13:17


https://t.me/Quran_kareem_k

حيجاب و عبا و نيقاب

12 Jan, 15:58


قال شيخ الإسلام إبن تيمية رحمە الله :

" المرأة إذ طال لسانها "
" قصرت أيامها مع زوجها "

واتا : ژن ئەگەر زمانی درێژ بێت
ڕۆژگارەکانی کورت ئەبێت لەگەڵ مێردەکەی.

📚إبن التيمية الفتاوى (23/360)📚

حيجاب و عبا و نيقاب

12 Jan, 07:47


﴿ وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ﴾البقرة ٤٥ــ📖

بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانت دەست بگرە بە نـــوێژ و ئارام گــریەوە.

حيجاب و عبا و نيقاب

11 Jan, 19:49


https://t.me/Quran_kareem_k

حيجاب و عبا و نيقاب

11 Jan, 09:23


پێغمبەر خودا {صلى الله عليه وسلم} دەفەرمووێ : دین ئامۆژگاریە .

ئامۆژگاریەک بۆ خاوەن کۆمپانیەکان :
چ پێووست دەکات ڕسمی ئافرەت بڵاو بکەنەوە خەڵک هاتووە بۆ عیبادت کردن نە وەک بۆ ڕسم گرتن لە خودا بترسن ، ناترسن خەڵک تووشی ریاء بێت کە ریاء شیرک ئەنجام دانە بۆ خودا ..

ئەگەر دەرێ بۆ ڕێکلاممە برۆ ڕسمی مزگەوت بڵاو بکەوە چ پێویست دەکات ڕسمی خەڵک و ئافرەت بڵاو بکەیەوە .
تکایە دەواکارم لێتان ئەم عیبادەتە جوانە ناشیرین و تێکی مەدەن لە پێش چاوی خەڵک .

حيجاب و عبا و نيقاب

10 Jan, 14:31


︎ ︎
سـێ خـەسڵـەت ئـافرەت
بەرەو مـەزنی دەبەن ..

~ خـۆداپۆشین
~ڕەوشـت بـەرزی
~زانـست و زانیـاری

︎ ︎🌻

حيجاب و عبا و نيقاب

10 Jan, 09:15


بسم الله الرحمن الرحیم وبە نستعین ..
والصلاة والسلام علی خیر خلق الله محمد وعلی آلە وصحبە اجمعین ، اما بعد...

بۆ / برایانی ئەهلی سوننەو جماعە 
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاتە
بەخشین لە ئیسلامدا پێگەیەکی بەرزی هەیە ، لەقورئان و سوننەت و ئەقوال و ئەفعالی صحابە و تابعین و تابعی تابعین وە هاندانێکی تایبەت هەیەو هەبوە بۆ بەخشین .

لەم ڕوانگەوە هەژارێکی نەدارو بێ موچەو کوچە ، نەخۆش و دەردەدار ، خێزاندارو مناڵدار ، هەیە عەرەبانەیەکی هەیە هەموو داهاتی ژیانی لەسەر ئەوەیە و لە دۆخێکی ناڕەحەتدایە ، داواتان لێدەکەم هەرکەسەو لەئاست خۆیەوە هاوکاربێت ئەگەر ١٠٠٠ دیناری تەبع یش بێت ، سا بتوانین ماتۆڕێکی سێ تایەی بۆ بکڕین و کەمێک لە ئازارەکانی کەم بکەینەوەو بیخەینە سەر ئیشی خۆی .

هەروەک پێشەوا المزني  دەڵێت گوێم لە شافعی بوو  دەیفەرموو : 

سەخی بوون و بەخشین عەیبی دونیا و دواڕۆژ دادەپۆشن بەمەرجێک بیدعە لەدوا نەبێت.

(طبقات الشافعيين لابن كثير (٢٥/١))

هاوکاریەکانتان لە ڕێگەی فاستپەی بنێرن  تا بتوانین ئەمانەتەکەتان بگەیەنینە جێگەی خۆی ..
٠٧٥٠١٢٩٨٦٩٣  فاستپەی 

خودا دەرووی خێر لە موسڵمانان بکاتەوە..

حيجاب و عبا و نيقاب

09 Jan, 18:30


شەوی هەینیە صڵاوات لە بیرمەکەن

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

حيجاب و عبا و نيقاب

09 Jan, 07:10




ڕۆشتنێڪی .. هەمیشەیی هەیە ، ڪە ئەگەریی هەیە
لە هەر خولەڪێڪ دا بمانبات ..
تەوبەڪەت دوامەخە ..
خۆت پاڪ ڪرەوە لە گوناهـ و تاوان ..
هاوبەشی خەمەڪانی یەڪتر بن ..
میهرەبان بن..
بەرامبەر یەڪتر..

حيجاب و عبا و نيقاب

09 Jan, 03:07


••🌱🫧|

❞زیکری بەیانیان و ئێواران وەک قەڵغان و سپەر وان، تا ئەستوور تر بێت خاوەنەکەی پارێزراوترە، بەڵکو جاری وا دەبێت لە بەهێزیدا وای لێدێت تیرە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کەسەی تەقاندویەتی.❝


◆ئیمام ابن القیم الجوزي’ڕەحمەتی الله’ـی لێبێت’
◆الوابل الصیب

حيجاب و عبا و نيقاب

04 Jan, 19:31


︎ ︎
هيـــچ ڪــات دڵ مەسـپێـرە بـە
ڕۆژگارێك ڪە پـڕە لە بێـهيــوايى
بەڵڪ و دڵ بسـپێـرە بـە خـــودايەك
ڪە بەقەد دەريــايەك هيـوات
پـێ دەبەخـشـێـت

حيجاب و عبا و نيقاب

03 Jan, 14:07


ئەهلی عیلم بەم نیشانانە بناسەوە :

پرسیاࢪڪࢪا لە عبداللەۍ ڪوڕی مباࢪڪ : ئایا ڪەسانۍ ئەهلۍ عیلم هیچ نیشانەیەڪیان هەیە تا بیان ناسینەوە؟

ئەویش ووتی : نیشانەۍ ئەهلے عیلم ئەوەیە عەمەل بە عیلمەڪەۍ بڪات، و زۆࢪ عیلم بەدەست بێنێت و لەخۆیدا جێ بەجێی بڪات، و حەزبڪات خەڵڪانے تࢪیش فێࢪۍ ببن، و حەق لە هەࢪڪوێ هات قەبووڵی بڪات و عیلم وەࢪبگࢪێت لە هەࢪ جێیەڪ هەبوو، ئا ئەوە نیشانە و وەصفۍ ئەهلی عیلمە.

📚ابطال_الحیل_لابن_بطة

حيجاب و عبا و نيقاب

03 Jan, 13:21


پێغەمبەری خوا {ﷺ} دەفەرمووێ :

🖇 " دوو ئایەتی ڪۆتایی سوڕەتی البقرة ، هەرڪەسێ بیخوێنێ لە شەودا ئەوا بەسیەتی " .

صحیح البخاري (٤۰۰٨)ومسلم (٨۰۷) 📚

حيجاب و عبا و نيقاب

03 Jan, 03:36


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.

حيجاب و عبا و نيقاب

03 Jan, 03:19


سلمه ی كوری عبد الملك ‌دەفەرمووێت : ئافرەتی چاک و ئیماندار باشترە بۆ پیاوی ئیماندار لەچاوەکانی لەدەستەکانی لەقاچەکانی

(احسن المحاسن لثعالبي ۳٦٨)

حيجاب و عبا و نيقاب

02 Jan, 06:41


زۆر جار پێغەمبەرمان ﷺ هەر لەسەرەتای رۆژەکە بەخێزانەکانی دەفەرموو
ئەرێ.. هیچ هەیە لەماڵەکە تابیخۆین
ئەوانیش دەیان ووت
ناهیچمان نیە تا بیخۆین
پێغەمبەر ﷺ دەیفەرموو
باشە من بەرۆژوو دەبم

موسڵمان تۆش ئەم سونەتە چەند جارێک ساڵانە زیندووی کەوە ..

حيجاب و عبا و نيقاب

31 Dec, 06:28


زانست ( العلم ) و پێگەی بەرز هۆکار نین تا خەڵکی ببنە خزمەتکارت و بەردەستیان پێ بڪەیت..!
__
سيفەتی صەحابە و شوێنڪەوتوانیان وا بووە
خزمەتی خەڵکیان ڪردووە بە هەر چیەك ڪە توانیبێتیان وە لەهەر پلەو پایەیەکی دینی و دونیاییابووبن.

ئەبی بڪری خلال لە ڪتابی السنە، نقڵی قسەیەکی تابعی بەڕێز مجاهد دەکات کاتێك چوەتە خزمەتی ابن عمر ، تا خزمەتی بکات ، ڪەچی ابن عمر خزمەتی موجاهدی ڪردووە ، ڕەزاو ڕەحمەتی اللّٰه عَزَّ وَجَلَّ ــیان لێ بێت.

خاکــی و خۆبەڪەم زان بـە
_____
‏قال مجاهد :
-( صحبتُ ابن عمر رضي الله عنهما لأخدمه، فكان هو يخدمني ).
📚|ڪتاب السنة لأبي بكر الخلال ( ١٧٤/١ ).

حيجاب و عبا و نيقاب

29 Dec, 20:28


“من تشبە بقوم فهو منهم”

• موسوڵمانانی ئازیز خۆتان بپارێزن لە چونەدەرەوە لەشەوی سەری ساڵدا ئاگاداربن ڕەحمەتی الله’تان لێبێ توشی ئەو کوفرە نەبن الله تعالی بمان پارێزێت •

حيجاب و عبا و نيقاب

27 Dec, 18:07


ئەو ئافرەتە حیجاب نیە کە بە میکیاجەوە ئەچێتە دەرەوە!

حيجاب و عبا و نيقاب

26 Dec, 11:58


{رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا} (٦٥ - الفرقان) .

ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان سزای دۆزه‌خمان لـێ دوور بخه‌ره‌وه‌ به‌ڕاستی سزاكه‌ی سه‌خت و ناڕه‌حه‌ته‌ .

حيجاب و عبا و نيقاب

25 Dec, 21:22


لَکُمْ دِينُكُمْ ◇←دینی خۆتان بۆخۆتان
وَلِيَ دِينِ ◇← دینی خۆم بۆ خۆم ..

📖الکافرون.

حيجاب و عبا و نيقاب

24 Dec, 19:31


ئـیمامی شـافـعی دەفـەرمـووێـت:

عیـلـم لـەبـەرڪردن نـیـە، عیلـم سـوود وەرگـرتـنە

📚 حلية الاولياء٩_١٢٣

حيجاب و عبا و نيقاب

24 Dec, 14:54


بەڕاســتی  استغفراللە  ڪردن باشــترین خێـر و چـاڪەیە وە دەرگـایەڪی فراوانــە ..!!

هەرڪەسـێ هەسـتی ڪرد بە ڪەموکوڕی لە ذڪر و عیبادەت یـان ڕزق و ڕۆزیەکەی یـان دڵی بەرەوتـاوان و خراپـەیەڪ ڕۆیـی ..؟؟
ئـەوا بـا زۆر   استغفراللە بڪات ....!!!!

  ابـن تـیـمە   الفتاوی11/698

حيجاب و عبا و نيقاب

24 Dec, 10:49


هەرشتێک بە قورئان بیبەستیەوە گەورەدەبێت 🥰❤️

حيجاب و عبا و نيقاب

21 Dec, 15:06


ئەو کەسانەن کاتێک بێ ئەمک و بێ وەفا دەردەچن شاعر جوانی فەرموو:

أَعَلِّمُهُ الرِمايَةَ كُلُّ يَومٍ … فَلَمّا اِستَدَّ ساعِدُهُ رَماني

هەموو رۆژ فێری تیر هاوێژم دەکرد ، کاتێک فێر بوو و بازووی بەهێز بوو تیر تێگرتم

حيجاب و عبا و نيقاب

20 Dec, 03:44


ئیمام حسن البصري ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت : سەیرکردنی ڕوخساری دایک عیبادەتە ، ئەی چاکەکردن لەگەڵیدا ئەبێت چی ئەجرێکی هەبێت ؟ !

حيجاب و عبا و نيقاب

19 Dec, 08:32


قال رسول الله صلی الله علیه وسلم
اتَّقُوا النَّارَ وَلَوْ بِشِقِّ تَمْرَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَبِكَلِمَةٍ طَيِّبَةٍ .

پێغەمبەری️ اللّٰه صلی الله علیه وسلم
ئەفەرمووێ :ئەی خەڵکینە خۆتان لەئاگری دۆزەخ بپارێزن ئەگەر بەبەخشینی لەتە خورمایەکیش بێ خۆ ئەگەر لەتە خورمایەکتان دەست نەکەوت ئەوە بەقسەیەکی چاک و جوان خۆتانی لێ بپارێزن .

📚«صحیح البخاري : ٦٥٤۰»

حيجاب و عبا و نيقاب

18 Dec, 14:58


ئیمامی ئیبن القیم -رحمه الله- دەفەرمووی :

• -ئه‌وه‌ی ڕۆشت لانـابـرێـت و چـاڪ نـابـێـت بـه‌ خـه‌م !
بـه‌ڵڪو چـاڪ ده‌بـێـت بـه‌ :
ڕازی بـوون ، سـوپـاسـگـوزاری ، ئـارامـگرتـن ، بـاوه‌ڕبـوون بـه‌ قـه‌ده‌ر
وه‌ وتـنی ; قدَّر الله وما شاء فـعل

بَدر🌑
📓【 زاد المعاد  (٣٢٧/٢) 】

حيجاب و عبا و نيقاب

17 Dec, 06:46


ئافرەت لە ئیسلام دا ڕێزو شکۆی خۆی هەیە سەنگینەو بەقەدرە

بەڵام لە ئیسلام لا بدا بەداخەوە بەناوی ئازادی ئەو شکۆو سەنگینیەی لێ وەردەگیرێتەوەو نامینێ

کچی بەناو ئازادی ئاوات ئەخوازن کەسێک هەبێت لێی بپرسێتەوە مێرد یان باوکێک یان برایەک هەبێت لەگەڵی بێت و دووری خاتەوە لەکاری خراپ

خوای گەورە ئەو هەستەی بە ئافرەت داوە نەک هەستی بەناو ئازادی کەس پێی نەڵێ چیەکەیت

بڕۆن لێیان بپرسن بزانم هیچ کامیان حەزیان لەو حاڵەیە کە ئەیانەوێت چەندان کەسمان دیتیە ئاوات بۆ ئەوە ئەخوازن کەسێک لێیان بپرسێتەوە ..

بۆیە دڵ خۆش بە بەوەی برات یان مێردت یان باوکت پێت ئەڵێت خۆت داپۆشە و ئاگاداری خۆت بە ئەوە نیشانەی قەدر و شکۆی تۆیە نەک کەس حسابت بۆ نەکات چیەکەیت و چی ناکەیت
.

حيجاب و عبا و نيقاب

21 Nov, 13:02


◈‌‌‌‌کچەکانتان بدەنە کەسی ئیماندار
‌‌‌‌‌‌ ئەگەر خۆشی بوێت ڕێزی لێ دەگرێت
‌‌‌‌‌ ئەگەر خۆشی نەویست زوڵمی لێ ناکات.

( پێغەمبەری خواﷺ )

حيجاب و عبا و نيقاب

21 Nov, 09:41


د تشتەڪی دا تە بێ بەش ناڪەت ئیلا خێرەڪا تێدا

حيجاب و عبا و نيقاب

20 Nov, 20:52


ئـیمامی شـافـعی رحمە الله دەفـەرمـووێـت:

عیـلـم لـەبـەرڪردن نـیـە، عیلـم سـوود وەرگـرتـنە

📚 حلية الاولياء٩_١٢٣

معـاذی کـوڕی جـەبـەل رضي الله عنه دەفەرموێت

هـیـچ کـردارێک ئینـسان ڕزگـار نـاکـات لـە سـزای اللە تعـالی ، وەک زیکـری اللە تعالی.

📚الزهد_ابن_المبارك ۱٥۱۹

مُطَرِّفُ بْنُ الشِّخِّير دەڵێت : مردن هەموو خۆشییەڪی لە خاوەن خۆشییەکان تێك داوە ، بۆیە داوای خۆشییەك بڪەن ڪە مردنی تێدا نییە ( ئەویش بەهەشتە ).

📚| کتاب : سيـر أعـلام النــبلاء

حيجاب و عبا و نيقاب

20 Nov, 13:56


بە ڕەوشتی جوان مامەڵە لەگەڵ خەڵکی بکە

حيجاب و عبا و نيقاب

19 Nov, 15:00


https://t.me/bawky_abdullah

حيجاب و عبا و نيقاب

19 Nov, 08:42


ابو هریرة [رضي الله عنە] ئەفەرموێت: ئەگەر یەکێکتان حەزیکرد ئەندازەی نیعمەتەکانی الله عز وجل بزانێت بەسەریەوە، ئەوا باتەماشای خوارو خۆی بکات ، سەیری سەروی خۆی نەکات

[باسەیری کەسێک بکات لەخۆی نیعمەتی کەمتری پێدراوە تا بزانێ الله چەند منەتی بەسەریەوە هەیە، تەبعەن لە دنیادا ئەگینا لەدینداریدا پێویستە تەماشای سەروو خۆی بکات بۆ ئەوەی هەمیشە هەوڵی زیاتر بدات]

حيجاب و عبا و نيقاب

17 Nov, 09:51


له‌ دۆزه‌خدا قولاپ هه‌يه‌ به‌ وێنه‌ى دڕكى سَعدان نه‌، ئايا دڕكى سَعدان تان بينيوه‌

🌴هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبوهُرَيرة (خواى لێ ڕازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى:
له‌ دۆزه‌خدا قولاپ هه‌يه‌ به‌ وێنه‌ى دڕڪى (سَعدان)ـه‌، ئايا دڕكى (سَعدان)تان بينيوه‌ فه‌رموويان: به‌ڵێ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى: قولاپه‌كانى ناو دۆزه‌خ به‌ وێنه‌ى دڕكى (سَـعدان)ــه‌، به‌ڵام هيچ كه‌س گه‌وره‌يى ئه‌و دڕكه‌ نازانێت جگه‌ له‌ خواى په‌روه‌ردگار، ئه‌و دڕكه‌ (له‌ ناو دۆزه‌خدا ئاسنه‌) خه‌ڵكى ڕاده‌كێشێت بۆ ناو ئاگر به‌ پێى كرده‌وه‌كانيان، هه‌يانه‌ له‌ ناو ده‌چێت، سزاو ئێش و ئازار زۆر ده‌بينێت به‌ هۆى كرده‌وه‌ خراپه‌كانييه‌وه‌، وه‌ هه‌يانه‌ قولاپه‌كانى ته‌نيشت پردى (صِراط) ڕايده‌كێشێت و گۆشتى لاشه‌ى پارچه‌ پارچه‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌ دواييدا ڕزگارى ده‌بێت.

🌴زاناى پايه‌به‌رز إبنُ الحَجَر لة الزَّينُ إبْنُ المُنیر ده‌گێڕێته‌وه‌ حيكمه‌ت له‌ شوبهاندنى قولاپه‌كانى ناو دۆزه‌خ به‌ دڕڪى (سَعدان) ئه‌وه‌يه‌:
⭕️ئه‌و دڕكه‌ زۆر زوو مرۆڤه‌كان ڕاده‌كێشێت و زوو به‌لاشه‌يانه‌وه‌ ده‌نووسێت.💧

فتح الباري بشرح صحيح البخاري

حيجاب و عبا و نيقاب

17 Nov, 07:31


هاوەڵ دانانی بچوڪ چیە.؟؟

قال رسول الله ﷺ ألا أخبركم بما هو أخوف عليكم عندي من المسيح الدجال ؟ الشرك الخفي: أن يقوم الرجل فيصلي فيزين صلاتە
لما يرى من نظر رجل.. (صحیح جامع)

پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی :
هاوەڵ دانانی بچووك ئەوەیە کە کەسێك هەستێ نوێژ بکات و نوێژەکەی بڕازێنێتەوە بەهۆی ئەوەی دەبینێ كە کەسێك سەیری دەکات .

حيجاب و عبا و نيقاب

15 Nov, 02:13


[لا تنسوا الصَّلاة على النَّبي ﷺ
وقراءة سورة الكھف]

قال الإمام الشافعي رحمه الله: «وأحبُّ كثرة الصَّلاة على النَّبي ﷺ في كلِّ حال، وأنَّها في يوم الجمعة وليلتها أشدُّ استحباباً، وأحبُّ قراءة الكھف ليلة الجمعة ويومها لما جاء فيها»

ئیمامی شافعی رحمه الله دەفەرمووێت: «پێم خۆشە لەهەموو کاتێکدا سەڵاوات بدرێت لەسەر پێغەمبەر ﷺ، و بەتایبەت لە ڕۆژی جومعە و شەوەکەیدا زیاتر سوننەتە، وە پێم خۆشە سورەتی الکھف لە شەوی جومعە و ڕۆژەکەیدا بخوێندرێتەوە لەبەر ئەوە فەرموودانەی کە لە دەربارەیدا هاتوون»

⌯ كتاب الأم للشَّافعي (٢٣٩/١).

حيجاب و عبا و نيقاب

14 Nov, 15:03


اللَّهُم صَلِّ وَسَلِّمْ على نَبِيِّنَا مُحمَّد ﷺ..

حيجاب و عبا و نيقاب

13 Nov, 15:46


فێری صەبرگرتن ببن...

شایستەترین مەنهەجێك ڪە پێویستە نەوەکانی لەسەر پەروەردەبڪرێت مەنهەجی صەبرە.
پێویستە بزانین چۆن صەبردەگرین لەسەر نەفسی خۆمان وئەوانی تر.
صەبر ئەوەندە بەبەهایە فەرماندارین بەوەی لەگەڵ نوێژدا ڪۆمەکی لێوەربگرین بۆ حلی دەرد ومشاڪلەکانمان ( وَٱسۡتَعِینُوا۟ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ وَإِنَّهَا لَكَبِیرَةٌ إِلَّا عَلَى ٱلۡخَـٰشِعِینَ ).📗
صەبر لەسەر تاعەت وگوێڕایەڵی وملڪەچی خوا...
صەبر لەسەر تەرکی مەعصیەت وتاوانەکان...
صەبر لەسەر بەڵا وناڕەحەتی وموصيبەتەکان...

ژیان ڪردن پێویستی بە  صەبرە .

حيجاب و عبا و نيقاب

13 Nov, 10:45


کعب دەڵێت : الله عز وجل هەموو ئێوارەیەك لە نێوان نوێژی عەسر و نوێژی مەغریب ـدا دادەبەزێت، سەیری کردەوەکانی بەنی آدم دەکات .

[کتاب السنة لعبد الله ﴿١٠٥١﴾]📚

حيجاب و عبا و نيقاب

12 Nov, 14:48


باوک ودايكان خوشك برايان


ئاگاداری جل و بەرگی کچەکەت خوشکەکەت خێزانت کجانی نزیکەکانت بەئەگەربەئامۆژگاریش بێت امر بەمعروف بکە....!

پێش ئیسلام خەڵک کچی خۆی زیندە بەچاڵ ئەکرد بەڵام ئەمڕۆ خەڵک کچی خۆی بەدەستی خۆی سفورو زیندە بە جەهەننەمی دەکات....!

حيجاب و عبا و نيقاب

11 Nov, 22:59


خانوی بێ سەقف بۆ ژیان ناشێ عیبادەتی بێ تەوحیدیش مەقبول نییە چونکە بناغەو سەقفی نییە ھەر عەمەلێک ئەقیدەی لەگەل نەبێ باتڵە..

حيجاب و عبا و نيقاب

10 Nov, 20:28


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : باسکردنی نیعمەتی الله سوپاسکردنه ، وە وازهێنان لێی کوفر و ناشکورییە ، ئەوەی سوپاس نەکات لەسەر کەم لەسەر زۆریش سوپاس ناکات ، ئەوەی سوپاسی خەڵکی نەکات سوپاسی الله ناکات ، کۆمەڵ و یەکڕیزی بەرەکەتە وە پەرتەوازەیی سزایە .

📜 : صحيح الجامع : ٣٠١٤

حيجاب و عبا و نيقاب

10 Nov, 16:52


شەیخی ئیسلام ئیبن تەیمییە بەڕەحمەتبێ ئەفەرموێت : هەرچەند تەوحید بەهێز بێت لەدڵی بەندە باوەڕی بەهێزتر ئەبێت وەهەروەها دڵنیایی و پشت بەستن و یەقینیشی بەهێزتر ئەبێت

حيجاب و عبا و نيقاب

10 Nov, 14:16


- ناسینی سەلەف و واجبێتی شوێن کەوتنیان

ماوەی خوێندنەوە : ٣ ڕۆژ

بابەتی نامیلکەکە : ناسینی سەلەف و ئاشنابوون
بە پێگەی سەلەف لە قورئان، فەرموودە و وتەی هاوەڵان .

حيجاب و عبا و نيقاب

09 Nov, 08:11


وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ

له‌وانه‌یه شتێڪتان لا ناخۆش بێت
ڪه‌چی خـێر له‌وه‌دا بێت.

حيجاب و عبا و نيقاب

08 Nov, 08:09


بـہ قـسەڪانیـان دڵت نەگۆڕێت
شــانـازی بڪـہ بـہ عەبـا و نـیقـابەڪەت

حيجاب و عبا و نيقاب

07 Nov, 16:38


مࢪدن ئەوەنیە دڵت لە لێدان بوەستێت مࢪدن ئەوەیە واتە دوور بوون لە اللە تعالی 🥀😢

حيجاب و عبا و نيقاب

05 Nov, 10:25


نەرم_و_نیانی•

عَنْ عَائِشَةَ (رَضِي اللهُ عَنْها) عَنِ النَّبِيِّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ
(إِنَّ الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّا زَانَهُ، وَلَا يُنْزَعُ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا شَانَهُ) رواه مسلم ٢٥٩٤

لە دایە عائیشەوە (خوا لێی ڕازی بێ) دەڵێ
پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی
(نەرم و نیانی لە هەر شتێک دا هەبێت ئەوە ئیللا جوانی دەكات، وە لە هەر شتێک دا نەما ئەوا ناشرین و خراپی دەكات)

حيجاب و عبا و نيقاب

04 Nov, 17:15


مَا سَلَكَكُم فِي سَقَرَ »
ئەوە چی بوو ئێوەی ڕاپێچی دۆزەخ ڪرد..!؟

قَالُوا لَم نَكُ مِنَ المُصَلِّينَ »
بە ڪەساسیەوە دەڵێن :
ئێمە لە نوێژڪەران نەبـووین.

حيجاب و عبا و نيقاب

04 Nov, 02:29


موفلیس کێیە؟

پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئایا ئەزانن موفلیس کێیە؟
هاوەڵەکانی ووتیان: لەناو ئێمەدا موفلیس ئەو کەسەیە پارەو ماڵی نەبێت.

پێغەمبەریش فەرمووی: موفلیس لەئوممەتی مندا ئەوکەسەیە نوێژو ڕۆژوو و زەکاتی هەیە، لەهەمان کاتدا جنێوی بە ئەو داوە، بوهتانی بۆ ئەو کردووە، ماڵی ئەوی خواردووە، خوێنی ئەوی ڕشتووە، لەئەوی داوە، جا لەقیامەتدا چاکەکانی ئەدرێت بەئەو و ئەو، وە ئەگەر چاکەکانی تەواو بوو پێش ئەوەی ئەو مافانەی لەسەریەتی بیداتەوە، لەخراپەکانیان وەردەگیرێت و ئەدرێت بەسەریداو پاشان فڕێ ئەدرێتە ناو ئاگری دۆزەخ.

(رواە مسلم)

حيجاب و عبا و نيقاب

02 Nov, 02:38


{ لَأَنتُمۡ أَشَدُّ رَهۡبَةࣰ فِی صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِۚ ذَ ٰ⁠لِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمࣱ لَّا یَفۡقَهُونَ }

واتە:به‌ڕاستی ئێوه‌ی ئیماندار ترستان زیاتره له دڵ و ده‌روونیاندا تا الله تعالی، چونکه بێگومان ئه‌وانه که‌سانێکی ناحاڵی و تێ نه‌گه‌یشتوون.

[سُورَةُ الحَشۡرِ: ١٣]

حيجاب و عبا و نيقاب

01 Nov, 16:04


# گرینگی سورەتی النور بۆ ئافرەتان :

👈 ئیمامی عومەر (رەزای اللّە لێبی ) دەفەرمووی :

ئافرەتەکان خۆیان با فێری سورەتی النور بکەن

📕 رواە ابو عبید فی فضاءل القران (ص٢٥٠) باسناد صحيح

👈 ئیمامی القرطبی ( رەحمەتی اللّە لێبی) دەفەرمووی :

مەبەست لەم سورەتە : جونکە باسی ئەحکامەکانی داوێن پاکی پاکیزەیی و خۆداپۆشێن دەکا

📗 جامح الاحکام القران (١٢-١٨٥)

حيجاب و عبا و نيقاب

01 Nov, 09:26


« اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».

حيجاب و عبا و نيقاب

31 Oct, 08:52


| نەخۆشی هۆکاری سڕینەوەی تاوانە |


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : خوای گەورە هەر بەڵایەك بدات بەسەر جەستەی موسوڵمانێکدا بە فریشتەکان ( ئەوانەی کاری چاکە دەنووسن ) دەفەرمووێت کاری چاکەی بنووسن ، وە ئەگەر لەو نەخۆشییە ڕزگاری کرد و چاکی کردەوە ئەوا پاکی دەکاتەوە لە هەموو تاوانێك ، وە ئەگەر بەو نەخۆشییەوە رۆحی کێشا ، بەو هۆیەوە لێی خۆش دەبێت و ڕەحمی پێ دەکات .

| صحيح الجامع ( ٢٥٨ ) |📚

حيجاب و عبا و نيقاب

30 Oct, 07:27


#پێغەمبەری_اللهﷺ...

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه
قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ :

«لاَ تَحَسَّسُوا، وَلاَ تَجَسَّسُوا، وَلاَ تَنَاجَشُوا وَلاَ تَحَاسَدُوا، وَلاَ تَبَاغَضُوا، وَلاَ تَدَابَرُوا، وَكُونُوا عِبَادَ اللَّهِ إِخْوَانًا»

ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتــی:

به دوای هەواڵی خەڵک مەڪەون، سیخوریی مەڪەن، نرخی شتومەک لەسەر یەکتر زیاد مەڪەن بە ناهەق، ئیرەیی بە یەڪتر مەبەن،
وە ڕق و کینەتان بەرانبەر یەڪتر نەبێ، پشت لە یەڪتر مەڪەن، ببنە بەندەی الله و خوشك و بـرای یەڪتربن
.

حيجاب و عبا و نيقاب

29 Oct, 16:00


زەنگــــێک بــۆ ئافرەتان

👈هـــەر‌ئافرەتێک تــەوبە نەکات لەو جــل وبەرگەی کەتەنـــکە وڕووتە وتەسکە👈 ئــەوە قیـــامەتی لەخەتــــەردایە

حيجاب و عبا و نيقاب

29 Oct, 09:12


- پوختەی (آدابُ الصُّحبَة لـ أبي عبدالرحمن السُّلَّمِي) .

https://workupload.com/file/rMS2aLAXTzv

حيجاب و عبا و نيقاب

29 Oct, 09:12


ئەمەش کتێبێڪی ئەدەبیە بەسوودە بیخوێننەوە .

️اللّٰه تعالی پاداشتی نوسەر و وەرگێڕ بداتەوە .

حيجاب و عبا و نيقاب

28 Oct, 13:15


الڪذب لە تٱثیر عظیم في سواد الوجە

درۆڪردن ڪاریگەریێڪۍ گەورەۍ هەیە لە ڕەشبوونۍ ڕوخساردا 🤍!.

لإبن القیمـ رحمہ الله .
إعلام الموقعین {١٤٤/١}

حيجاب و عبا و نيقاب

27 Oct, 11:28


مرۆڤ هەیە، هێندەی قسەی خەڵکی بۆ گرنگە قسەی خودای بۆ گرنگ نییە.خودا دەلێت:”

گوێ بۆمن بگرە و خەمبارمەبە و مەترسە و مەبەزێ.“بەڵام خەلک هەیە بە قسەی خودا ناڪات،لەوەش سەیرتر ئەوەیە ڪاتێک گوێ بۆ خودا دەگریت و گوێ نادەیت بە قسەی خەلک ، هەندێک رقیان لێتە

حيجاب و عبا و نيقاب

26 Oct, 08:40


قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ

مَنْ دَعَا إِلَى هُدًى كَانَ لَهُ مِنَ الأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ مَنْ تَبِعَهُ، لاَ يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئَاً، وَمَنْ دَعَا إِلَى ضَلاَلَةٍ كانَ عَلَيْهِ مِنَ الإِثْمِ مِثْلُ آثَامِ مَنْ تَبِعَهُ لاَ يَنْقُصُ ذلِكَ مِنْ آثَامِهِمْ شَيْئاً

واتە: هەر كەس خەڵكى بەرەو هيدايەت بانگ بكات بە ئەندازەى هەموو ئەوانەى كە شوێنى كەوتوون پاداشتى هەيەو، بێئەوەى هيچ لە پاداشتى ئەوانيش كەم ببێتەوە، وە هەر كەسێك خەڵكى بەرەو گومڕايي بانگ بكات، ئەوە بە ئەندازەى هەموو ئەوانەى شوێنى كەوتوون گوناهى هەيەو، بێئەوەى هيچ لە گوناهى ئەوانيش كەم ببێتەوە.

حيجاب و عبا و نيقاب

25 Oct, 14:16


.

کاتێک خودا ویستی لەسەربێت دەرگایەکت ھەر بۆ دەکاتەوە ، ئارام بگرە🕊️

.

حيجاب و عبا و نيقاب

24 Oct, 15:57


ئای چەندە جێی شەرمە

ئاخر زەواج کردن چ پێویستی بەوە هەیە بانگەشەی بۆ بکەی!؟
هەموو خەڵک بزانێت کە ژنت هێناوە!؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵک بزانێت کە ژنت هێناوە یان مێردت کردووە!؟

جا لەهەمووی سەیر و سەمەرەتر لەنێوان نیقاب و ڕیشدارەکان دا ئەمە زۆر بووە!
؟

حيجاب و عبا و نيقاب

24 Oct, 11:35


دواکەوتنی هاوسەرگیری کردن،
هەرگیز ئەوەت بۆ حەڵاڵ ناکات پەیوەندی حەرامت هەبێـت
،
لەوەیە دواکەوتنی هاوسەرگیریەکەت تاقیکردنەوەیەک بـێت
لە لایەن خوداوە،
بۆ ئەوەی ڕاستگۆیـی و ئارام گرتنت دەربکەوێـت...
ِ
[وليستعفف الذين لا يجدون نكاحا حتى يغنيهم الله من فضله]سورة النور آیة ـــ۳۳📘

واتە: ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ریان ده‌ست ناکه‌وێت هه‌وڵ بده‌ن
داوێنی خۆیان پاك ڕابگرن، هه‌تا خوا له فه‌زڵی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند
و بێ نیازیان ده‌کات...