Kurd media @kurdmedia8 Channel on Telegram

Kurd media

@kurdmedia8


چاوەڕێی میدیایەکی بەھێز بن..

Kurd Media Promotional Article (Kurdish)

چاوەڕێی میدیایەکی بەھێز بن.

کەناڵی Telegram "kurdmedia8" پەڕگەیەکە بۆ ئەوانەی کە دەتوانن بەرهەمی بەرنامەی ڕاستەوخۆ بدەن و زانیاریەکانی سیاسی، فرۆشی، چاک تایبەت و باشترین وتاریخییان بگرین. ئەم کەناڵەی تەلهـــگرامە، دەربارەیان دابین بکە و ڕاستییان بڵاو بکە. ئەم کەناڵەی پەری ڕاستدانییە، برییانە گاتی نوێترین و برییانە جیاوازترین هەواڵەکان بە تایبەتی بەر دەگات

Kurd Media چیۆنەلێکە بۆ هەڵبژاردنی زانیاری و نووسینی وتار لە سیاست، فرۆشی، ژیانی رۆژگاریی و هەواڵەکانی کوردستان و جیهان. وەکوون، وێبگەی نیشانەکانی رەنامەکان و چاک تایبەتییەکانی تاریخی ھەروەھا هەموو شارەكان

تایبەت بە ئەوانی کە دەتوانن بەرزازی وردییەکان چاك بكەن و هەواڵی بەهۆشتاییەکان بۆ کوردن و جیهان بگرین.

Kurd media

09 Feb, 13:03


🔴وەزارەتی ناوخۆ: پەکەکە دەیەوێت خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بقۆزێتەوە


جەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەل حکوومەتی فیدرال لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەل بەغدا لە هەولی چارەسەرکردنی بابەتە هەلواسراوەکانین.
ئەوەی جێگای هەلوەستەیە، کۆمەلێک کەس و لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی لە عێراق دەیانەوێت ئەم داواکارییانە بە کاربهێنن بۆ مەبەستی گوماناویی خۆیان و هەندێک لایەنی پاشکۆ، لایەنەکانی لە یاسا دەرچوو ، پ. ک. ک. و کەسانی تر سوود لەو دەرفەتە وەردەگرن و نیازیان هەیە بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچەکانی تری هەرێم بەکاری بهێنن و بەمەش داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران تێکەڵ بە مەرامەکانیان دەکەن. سەرباری رێزگرتن لە مافی خۆپیشان، هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رێگرییان لێدەکرێت و هەر هەولێک بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان بێت رێگەی پێنادرێت.

Kurd media

09 Feb, 08:30


بە ڤیدیۆ؛ پاسە نارازییەکانی سلێمانه بە سەرنشینی عەرەبەوە بەرە و هەولێر بەڕێ کەوتن!

Kurd media

07 Feb, 10:48


د.فەرهاد پیرباڵ ‘جررت’ بۆ مامۆستا و فەرمانبەرە مانگرتووەکانى سلێمانى لێدەدات و دەڵێت: “درۆزنن و حەز ناکەم حکومەت بەدەنگیانەوە بچێت”

Kurd media

07 Feb, 10:06


ڕۆژی هەینیە و سوودمەندانی هەژماری من ئەمڕۆش دەتوانن لە شەقامەکان و مۆڵەکان و لقی بانکەکانی خۆیان سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بکەن

ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە و سیستەمی بانکی ڕۆژی پشوو نازانێت، هەر کات و لە هەر شوێنێک بتەوێت دەتوانیت دەستت بە هەژمارەکەت بگات.

Kurd media

06 Feb, 15:27


مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بوگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە کرد.

نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا، هەروەها بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی بۆ مۆسکۆ کرد.

سەرۆکی حکومەت، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، لەم ڕووەوە هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ و ڕێککەوتن لەسەر هەناردکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی لە قەڵەم درا.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە دوایین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سووریا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایشی و ئارامی و مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا.

Kurd media

05 Feb, 17:41


کارەبای هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر دەبێتە 24 کاتژمێری

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای نیشتیمانیی 24 کاتژمێری بۆ هەشت گەڕەکی دیكەی شاری هەولێر دابین دەکات، کە بریتین لە گەڕەکەکانی (کووران و ڕزگاری و کوردستان و بەهار و کرێکاران و ئازادی و ماجیداوە و ڕاستی) و زیاتر لە 28 هەزار هاوبەشی کارەبا لەخۆگرتووە.
پێشتر گەڕەکەکانی (شادی و بەهاری نوێ و نازناز و بەختیاری و سەربەستی) بە 22 هەزار هاوبەشەوە کرابوونە 24 کاتژمێری و بەم شێوەیە بەکۆی گشتی 50 هەزار هاوبەش لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند دەبن.
هاوتەریب لەگەڵ شاری هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستی پێکردووە، و لە چەند هەفتەی داهاتوودا چەند گەڕەکێک لەو پارێزگایانەش دەکرێن بە کارەبای 24 کاتژمێری.
بۆ زانیاریی زیاتر، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕێگای ژمارە 1992 لە کاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یان کێشەیەک، سەنتەرەکە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکوو 9ی شەو بەردەستە.

Kurd media

05 Feb, 16:12


ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە پەسەندکردنی ڕێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری وەک لایەنی تایبەتمەند بە خانەنشینی لە سەرتاسەری هەرێم.

Kurd media

05 Feb, 10:32


دیمەنەکانی ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی (MEDICO) لە هەولێر.

Kurd media

05 Feb, 08:42


ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە پەسند دەکات

Kurd media

04 Feb, 19:59


🔴خشتەی دابەشکردنی مووچە بۆ مانگی یەک
ڕۆژی چوارشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٥، دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینانی شارستانی دەست پێ دەکات و ڕۆژی دووشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٥، دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.

Kurd media

04 Feb, 16:17


بە وێنە؛ کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ محەممەد ئەلحەسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق

Kurd media

28 Jan, 11:44


بە پاڵپشتی و فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ دەستگیر کردنی هەمو ئەو کەسانی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکەن یان ماددەی هۆشبەر بەکار دەهێنن.

بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

Kurd media

27 Jan, 17:16


فەزاحەتی سەرانەسەندنی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد

مەلەف
بەپێی ئەو زانیاریە تایبەتانەی من لە نەزاهەی عێراقی دەستم کەوتوون ، دوازدە پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق ، لە قەزیەی “ڕەشوە و سەرانەسەندن” بەقورسی گلاون ،
بەپێی زانیاریەکانم فراکسیۆنێک بە کاملی لە پرسی تێپەڕاندنی (یاسای باری کەسێتی شیعەکان ) تەنها بۆ دەنگدانەکەی و چونە ژورەیان «الحضور» بڕی ــ چوار ملیۆن دۆلارــ چوارسەد دەفتەریان وەرگرتووە ، ( ئەم فراکسیۆنە کەسێک لە دەرەوە مامەڵەی بۆ کردوون و سەفقەکە لە ڕێگای موحسین مەندەلاوی کراوە). ڕێکخەرەکە ئافرەتە !
ــ پەرلەمانتارێکی حزبێکی دەسەڵات لەبەرامبەر بێدەنگ بوون لە گەندەڵیەک و نەچونە سەر شاشەی کەناڵی الشرقیە ، بڕی دوو سەد و پەنجا هەزار دۆلاری وەرگرتوە ( واتا 25 دەفتەر دۆلار)
ــ پەرلەمانتارێکی تری پارتێکی ئۆپۆزسیۆن لەبەرامبەر کارئاسانی کردن بۆ کۆمپانیاکەی ، زانیاری نهێنی کۆبونەوەی فراکسیۆنە کوردیەکانی داوە بە موحسین مەندەلاوی ( سەوتی شاخەوان عبداللە کە توڕەیە تۆمارکراوە ) !!
ـــ ئەمە کراوەتە ڕاپۆرتێکی وورد و پڕ زانیاری و داتا و بەڵگە ، بە ناوو ناوی فراکسیۆن ئەم ماوەیە بڵاوی دەکەمەوە …!
ـــــــــــ تێبینی ؛ ئەوانەی لە پرسی گەندەڵی گلاون هەر تەنها پارتی و یەکێتی نین بەڵکو هیزەکانی تر زۆرترین پشکیان هەیە ، تایبەت نەوەی نوێ

بەشدار بازیانی

Kurd media

27 Jan, 13:38


🔴بەپەلە.. لە ڕانیە ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و چوار کەس گیانیان لەدەستدا

کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی CPT ی ئەمریکی، ڕایگەیاند:

لە گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە، ئۆتۆمبێلێک بە ئامانجگیرا و کوژراو و بریندار هەیە.

لە کاتژمێر ٣:٢٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەریان لەسەر ڕێگای سەرەکی گوندی گردجان لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین بە ئامانجگرت.

لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش بەسەختی بریندارە. تا ئێستا ناسنامەی پێکراوەکان نەزانراوە.

Kurd media

26 Jan, 12:46


دەیان دیدار و یەک ئامانج..

Kurd media

23 Jan, 13:34


لێدوانێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە


دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە ،هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا ، دەنگی لەسەر نەدرا . ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین بەوەی پێشنیارێک لە لایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تاکلایەنە و بە بێ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکرێت، یان لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە، كە ئەم پێشنیارە لەهەمانکاتدا دژی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیشە تایبەت بە هەموارکردنەوەی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان . ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنن و کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە و خزمەت بە چارەسەرکردنی پرسەکان ناکات. بۆیە ئێمە ئەو هەوڵ و پێشنیارانە ، بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستین. بۆیە دەبێت ئەو پێشنیارەی لەسەر ڕێککەوتووین ، بخرێتە دەنگدانەوە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Kurd media

23 Jan, 11:09


مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە

* وەزیری دەرەوەی سووریا ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی دیمەشق کرد .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی ، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، دۆخی گشتیی سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا .
وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی خستەڕوو.
وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەدا کە کورد خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی سووریان و دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت .
وەزیری دەرەوەی سووریا، هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بانگهێشتی دیمەشق کرد و گوتی هیوادارین کە لەئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی سووریا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیریی و هاوکارییەکی پێویست بۆ خوشک و برایانمان لە سووریا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنیی مافی هەموو پيکهاتەکانی سووریا و لەنێویشیاندا گەلی کورد.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا بەرز نرخێنرا.

Kurd media

23 Jan, 11:09


سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە

Kurd media

22 Jan, 21:20


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پۆستێکدا لە 'ئێکس': "بەردەوام دەبین لە دروستکردنی پردی پەیوەندی بۆ کوردستان"

Kurd media

22 Jan, 18:11


مەسرور بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە .
دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە. سەرۆکی حکومەت ستایشی هەوڵەکانی د. محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی UN و به‌رپرسی (يوونامى) لە عێراق کرد بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی عێراق. گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەستی غەززە و بە تایبەتی دۆخی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامیی لە سووریا.

Kurd media

22 Jan, 08:56


مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دیک شوف سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی سووریا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و هەمەلایەنە و بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیاندا.

Kurd media

21 Jan, 19:27


“ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی”

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەم ڤیدیۆیەی لە 'ئێکس' بڵاوکردووتەوە و لەسەری نووسیوە: "ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی و گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە سەرتاسەری جیهان"

Kurd media

21 Jan, 15:42


سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئيمارات كۆبووەوە.
‎ لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی ئابووری، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی، گەشەپێدانی ئابووری و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

Kurd media

21 Jan, 11:22


مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقاليی باشووری یەمەن کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و یەمەن و گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئاراميی ناوچەکە.

Kurd media

21 Jan, 09:01


🔴مەسرور بارزانی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئاماژەى بە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا دەربڕی.  سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی بەلجیکای بۆ هەرێمی کوردستان کرد .  هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە ، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری. گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

Kurd media

20 Jan, 19:35


ترەمپ وەک 47ەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی خوارد

دۆناڵد ترەمپ وەک 47ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوێندی دەستووریی خوارد و بووە سەرۆکی نوێی ئەمریکا.

Kurd media

20 Jan, 11:50


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی ئابووريی جیهانی لە داڤۆس، زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدات.

Kurd media

11 Jan, 14:26


گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: پێشێلکاریی مافەکان زۆرن، هەر لە کەرتی تەندروستی، هاوکاریی پێشمەرگە، بودجەی وەربەرهێنان. تەنانەت حکوومەتی فیدراڵ لە بانکە نێودەوڵەتییەکان قەرز دەکات، لە قەرزەکە بەشی هەرێمی کوردستان نادات، کەچی بۆ دانەوەی قەرزەکان بەشێک لە بودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕێت، بە پاساوی ئەوەی بودجەی سیادییە، هەربۆیە هیچ مافێکی دانپێدانراوی دەستووریی هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە، ئەوەشی تاکوو ئیستا نێردراوە کەمترە لە %7، هەربۆیە دەبێت لە ساڵی 2026 بودجەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

Kurd media

11 Jan, 09:23


دەقی گوتەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران ؛

Kurd media

11 Jan, 07:30


🔴چەند پەیامێکی گرنگ لە مەسرور بارزانییەوە


پێش كەمێك (ئەمڕۆ شەممە 11/1/2025) كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت لەبارەی مووچە و ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند:
*ڕەفتارێكی ستەمكارانە لە بەغداوە دژی خەڵكی كوردستان دەكرێ
*دەبێ خەڵكی كوردستان لەم دۆخە ناخۆشە دەروونییە ڕزگار بكرێ
*دەبێ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق راست بكرێتەوە
*داوای مافە دەستوورییەكانمان لە بەغدا دەكەین
*خەڵكی كوردستان شایانی ئەو ستەم و نادادپەروەرییە نییە كە دژی دەكرێ
*هەر كاتێك دادگای فیدراڵی بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان، بەربەستی بۆ دروست كراوە.

Kurd media

10 Jan, 16:02


بەیانی کاتژمێر (۱٠ )لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێزان نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجامدەدرێت.

بابەتی کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Kurd media

10 Jan, 08:53


مەسعود بارزانی لەکاتی پێشوازیکردن لە کونسوڵی ئێران، وێنەی منداڵە کوژراوەکەی پێشرەو دزەیی لە ژوورەکەی دادەنێت

Kurd media

09 Jan, 16:46


بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشــتیی ئاسایش ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن و هەڵگری (ڤیزەکارد) یان (ماستەرکارد)ی بانکینە:

١-لە کاتی گەشتکردنی هاووڵاتییان، پێویستە ڤیزەکارد یان ماستەرکارد بەناوی خودی گەشتیارەوە بێت، بەپێچەوانەوە کارتە بانکییەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و هاووڵاتییەکەش رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
٢-ئەو هاووڵاتییانەی هەڵگری ژمارەیەکی زۆر لە ڤیزەکارد یان ماستەرکاردن بەناوی خەڵکی ترەوە و بەناوی خۆیان نییە، لە کاتی گەشتکردنییان ڤیزەکارد یان ماستەرکاردەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت و هەم هەڵگری ئەم جۆرە کارتانەش و هەم ئەو هاوڵاتییانەی کە ڤیزەکارد یان ماستەرکارد بە ناوییانە، ڕووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە و کارتە بانکییەکانیش بلۆک دەکرێن.
داوا لە هاووڵاتییانی بەڕێز دەکەین ئاگاداری بەڵگەنامە تایبەتییەکانییان بن و ڕێگە نەدەن خەڵکی تر بەکاریان بهێنێت بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی و کارتی بانکی یان کارتەکانییان بدرێتە کەسانی دیکە و مامەڵەی پێوە بکرێت، بۆ ئەوەی تووشی لێپێچینەوەی یاسایی نەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش/ هەولێر

Kurd media

09 Jan, 08:24


لە سنووری ناحیەی رۆڤیای پارێزگای دهۆک دوو شوێنی مێژوویی نیشتەجێبوونی مرۆڤ دۆزرانەوە، گۆزەیەکیش دۆزرایەوە مێژووەکەی 7 تاوەکو 8 هەزار ساڵە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، ئەو دۆزینەوانە ئەوە دەسەلمێنن كە هەزاران ساڵ پێش ئێستا، ژیانی مرۆڤ لەو سنوورەدا هەبووە و بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.

Kurd media

08 Jan, 17:01


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ناوەرۆکی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کرد کە بریتی بوون لە:

- جەختکردنەوە لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە
-چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ
-نەهێشتنی بەربەستەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت
-پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە
-پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان لە سووریا

Kurd media

08 Jan, 15:22


حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە، جێبەجێ کردووە و لە هەوڵەکانیشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و لەم ڕووەوە، چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵ تەواوکاریی شایستەی دارایيی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

Kurd media

08 Jan, 08:29


🔴ئاسایشی سلێمانی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی میریان قادر

کچێکی ناسراوی نێو سۆشیا میدیا، میریان قادر، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەكات كە هێزێكی ئاسایش لە سلێمانی براكەیان ”بەبێ فەرمانی دادوەر“ دەستگیر كردووە.

دەشڵێت: ”سەلامەتیی ژیانی برام لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانییە“ و هەڕەشەی ئەوە دەكات كە ئەگەر براكەی هەر ئازارێكی بەر بكەوێت، ئەوا ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەهێنێتە سەر هێڵ.

Kurd media

08 Jan, 07:37


ئەمرۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بەرەپێشچوونەكانی پرۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی ناوەندیی خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم (پرۆژەی سیستەمی پەیرۆڵ)، بە گوێرەی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەكات.

Kurd media

07 Jan, 13:33


🔴دیمەنی شەڕ و پێکدادانەکەی ئەمڕۆی نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی.

Kurd media

07 Jan, 11:32


🔴بەڤیدیۆ… مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە

Kurd media

07 Jan, 08:21


🔴مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە دیدارەکاندا ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ دەکرێت.

Kurd media

05 Jan, 07:34


🔴ڤیدیۆ… گەنجێک لەترسی بردنی ئۆتۆمبێلەکەی لەلاین هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە، ئۆتۆمبێلەکەی کە لە جۆری مەلیکەیە بردە سەربانی ماڵەکەیان

Kurd media

04 Jan, 10:34


کچە مۆدێلێک جیکلاسێکی بەدیاری وەرگرت!

کچە مۆدێل، فەرەح بیوتی کە کوردێکی خانەقینیە، بۆ سەری ساڵ ئوتۆمبێلێکی جیکلاسی بەدیاری بۆ هات.

Kurd media

30 Dec, 19:12


🔴شاسوار عەبدولواحید هێلکەباران کرا

Kurd media

28 Dec, 09:01


ئەمریکا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەر هەڵگرەکەی ئازربایجان دەخاتە ئەستۆی ڕووسیا

جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هەندێک ئاماژەی سەرەتایی دڵنیایی دەدەن کە ئەو فڕۆکەیە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیاوە خراوەتە خوارەوە.

فڕۆکەکە ناوی ئیمبرایر 190ی هێڵی ئاسمانی ئازربایجان بوو، لەم ڕووداوە نزیکەی 40 کەس لەسەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.

Kurd media

27 Dec, 08:43


هاوڵاتیەکی کوەیتی بە ئەمن و ئاسایشی هەولێر شۆک دەبێت ..

Kurd media

26 Dec, 07:49


🔴چوار كەسی یەک بنەماڵە لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتی دەکوژرێن و یەکێتی لە سلێمانی داڵدەی دەدات..

Kurd media

25 Dec, 19:18


بە وێنە؛ بازاڕی سەریساڵ لە شاری هەولێر، کە گەشتیارێکی زۆری ناوخۆ و دەرەکی ڕوویان تێ کردووە.

Kurd media

24 Dec, 07:41


🔴تەقینەوەیەکی گەورە تورکیای هەژاند

لە شاری باڵکئەسیری تورکیا تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی تەقەمەنی روویدا بەهۆیەوە 12 کەس گیانیانلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن

Kurd media

21 Dec, 16:11


🔴یەکگرتوو دوو لە دامەزرێنەری حیزبەکەی دوورخستەوە

یەکگرتوو، لەبارەی دوورخستنەوەو دەرکردنی ئەبوبەکر کاروانی و ئەبوبەکر هەڵدەنی، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو بەڕێزانەی پابەندیان نەبووە بەو سێ خاڵەی خوارەوە، مافی ئەندامێتی کۆنگرەیان نابێت:

١- پابەندبوون بە بەشداریکردن لە ئیشتراکات و ئابوونە.
٢- پابەندبوون بە ئاڕاستەو مەنهەج لە لێدوان و کاردا.
٣- پابەندبوون بە ئامادەبوون لە کۆبونەوەکان.

لەمبارەیەوە ئەبوبەکر هەڵەدنی گوتی: بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانمەوە لە یەکگرتوو دوورخرامەوە.
گوتیشی، بێدەنگ نابین و قسەی خۆمان دەکەین.

ئەبوبەکر کاروانیش دەڵێت، بۆ ماوەی 4 ساڵ دەچێت بەفەرمانی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتوو لە هەموو چالاکییەکی یەکگرتوو قەدەغەکراوم و بۆم نیە لە سپێدەشەوە دەربکەوم.

هەردوو ئەبوبەکرەکە لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ئەندامی هەر هەشت کۆنگرەی پێشوو بوون، بەڵام لەم کۆنگرەیەدا بێبەشکراون.

Kurd media

20 Dec, 14:30


🔴جێگری بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم گیانی لەدەستدا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەمید فەرھاد محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نێوان کۆیە – هەولێر لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەستدا".

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، "رووداوەکە نزیک کاژێر 04:00ی ئێوارە روویداوە و عەمید فەرهاد بەتەنیا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و هیچ سەرنشینێکی دیکەی لەگەڵ نەبووە".

Kurd media

20 Dec, 09:03


زیاتر لە 191,000 مووچەخۆر لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک مووچەکانیان لە ڕێی هەژماری منەوە وەردەگرن

لە ڕۆژانی داهاتوو و ڕۆژە بشووەکانیشدا ئەو سوودمەندانەی مووچەکەیان خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان دەتوانن سەردانی هەر ئامێرێکی پارە ڕاکێشان بکەن کە بۆ خۆیان گونجاوە و دەستیان بە مووچەکانیان بگات.

Kurd media

17 Dec, 13:17


کوردانی قامشلو لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بە جلی کوردی و ئاڵاوە ڕۆژەکەیان بەرز ڕاگرت

Kurd media

27 Nov, 15:29


ئەنجوومەنی وەزیران: لە هەوڵەکانمان بەردەوامین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا سێ پرسی گرنگ تاوتوێ کران لەوانە: مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران، پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان  و بەقیستکردنی ئەو بڕە پارەیەی لە هاووڵاتیی زێدەڕۆکار وەردەگیرێت.

سەبارەت بە بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بۆ هەر سێ مانگی 10 و 11 و12ی ئەمساڵ، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، جەخت لەوە کرایەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵەکانی بەردەوامە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەروەک لە دواکۆوبوونەوەی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵییش، جەخت لەوە کراوەتەوە پێویستە بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی نەکرێت و وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بدرێت، وەک شایستەی یاسایی خۆیان لە بەرامبەر وەزیفەکانیان، هاوشێوەی هاوتاکانیان لە ناوچەکانی دیکە.

Kurd media

26 Nov, 19:42


‎ـــ بفەرموون بەڵگەکان .. 👆🏻

Kurd media

26 Nov, 19:42


زانکۆی سلێمانی بۆ کرێ ..!
"فەزاحەتی بردنە ژوورەوەی جی کڵاسی کچە بەرپرسەکان"

ــ لەژێر گوشاری چەند کچە بەرپرسێک دا بردنە ژوورەوەی G class و وەنەوشە ڕێگای پێدرا
ــ پارکی زانکۆ کرایە کرێ و بردنە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی قوتابی بۆ ساڵێک 500 هەزار

#تحقیقی_تایبەت
لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا و لەژێر گوشاری چەند بەچکە بەرپرس و بازرگانێک دا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی نوسراوێک ئاراستەی وەزیری خوێندنی باڵا دەکات و دەڵێت "خوێندکارە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانمان نیگەرانن و داوای هاتنە ناو گۆرەپان و پارکی زانکۆ دەکەن" ، دەست بەجێ ئارام حەمە وەزیری خوێندن ڕەزامەندی لەسەر داواکەی زانکۆی سلێمانی دەردەبڕێت بە هێنانە ناوەوەی ئۆتۆمبێل لەبەرامبەر پێدانی ساڵانەی پێنج سەد هەزار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک .

بە نوسراوی ژمارە ١٧٤٨ لە بەرواری ١٨ی ١١ی ٢٠٢٤ دکتۆر ــ کۆسار محمد عەلی ، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ــ ، ئیدارەی زانکۆکەی ڕاسپارد کە دەست بکرێت بە پڕۆسەی ( ڕێگا پێدانی هێنانە ناوەوەی گۆڕەپانی زانکۆ بە ڕووی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان ، لەبەرامبەر کرێی 500 هەزاری ساڵەکە و دروست کردنی باجی تایبەت ).

بڕیارەکە دژ و پێچەوانەی ڕێنمایی ژمارە ٦٣ یە ، کە دەڵێت هێنانە ناوەوەی ئۆتۆمبێل قەدەخەیە بەمەبەستی کەمکردنەوەی جیاوازی چینایەتی و کەم کردنەوەی گوشار لەسەر قوتابیە هەژارەکان و دوور بون لە نمایشی دەوڵەمەندە و خاوەن ئۆتۆمبێلە کەشخەکان ، لەگەڵ بڕیاری جێبەجێ کردنی یەک پۆشی ( زەی موەحەد ).

تێبینی / قوتابیانی زانکۆی سلێمانی ( ئێواران و بەیانیان ) خاوەنی نزیکەی ٦٠٠٠ ئۆتۆمبێلن و لە ئێستادا لەدەرەوەی زانکۆکە پارکی دەکەن و لەنێو گۆڕەپانەکە قوتابیە هەژار و دەوڵەمەندەکان بە پێ هاتوچۆ دەکەن .

ــ بیانوی زانکۆ جگە لە گوشاری ئەو کچانە نەبونی بودجەیە و ئەمە بەدەرفەت دەزانن بۆ دەستخستنی بودجەیەک بۆ زانکۆکەیان .

بەشدار بازیانی

Kurd media

26 Nov, 08:39


ئەمڕۆ سێشەممە 25/11/2024، وەزارەتی دارایی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ، لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق كرا."

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكی زۆرە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی 10شی بۆ دارایی عێراق ناردووە، كەچی تا ئێستا مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەنێردراوە و هەر جارە و بە بیانوویەكی جیاواز لەلایەن دارایی عێراقەوە، دوا دەخرێت.

Kurd media

25 Nov, 18:15


🔴ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە


کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)دا ، نکوڵی لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات کە لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووی عێراقەوە ئەنجامدرا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێکی هەڵبەستراوی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە گوایا گوتویەتی ( دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردووە ) ! ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوە و سەرۆکی حکومەت هیچ کاتێک لێدوانی وای نەداوە .
ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش ، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Kurd media

25 Nov, 11:13


بەمە دەگوترێت گەندەڵی

دوێنێ کاتێ ئەو ڤیدیۆیەی تەیف سامیم بینی، راستەوخۆ چاوم خستە سەر ئەو ئێکسسواراتانەی کە بڕاندی گرانبەهان و بەکاریهێناون، بۆیە بڕیارمدا سێرچی بۆ بکەم و بزانم نرخیان چۆنە

بەگوێرەی ئامارەکان، سەدا ۲٥ عێراقیەکان، واتا نزیکەی ۱۲ ملیۆن کەس، لە ژێر هێڵی هەژاری دەژین و خواردنی پێویستی رۆژانەیان نیە، کەچی بەس جوانکاری تەیف سامی نۆ هەزار هەشت سەد دۆلارە

وەک لە وێنەکە هێڵکاریمکردووە ئەمە نرخەکانی کەل وپەلەکانی تەیف سامیە، بەڵام نرخی ئۆنڵاین، چونکە هەمیشە نرخی کەل وپەل لە ئۆنڵاین هەرزانترە بەراورد بە دووکان و بازاڕەکان و ناوەندەکانی بڕاندەکانی جیهانی

دووای دوو سەعات و نیو سێرچ و گەران و بەکارهێنانی کۆمەڵێک رێگا و تەکنیکی جیاواز، لەکۆتایی ئەوە ئەنجامەکە بوو

نرخی ئەو کەل و پەلانەی دیارن کۆی گشی بەهای هەموویان 98 وەرەقەیە، ئایا هیچ دادگا و قانونێک هەیە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکات بڵێت ئەمانەت بە چی و چۆن و لەکوێ کڕی؟

هانا چۆمانی

Kurd media

24 Nov, 12:08


🔴بەناوی ماڵی مام جەلال دوو كەس كوژران

ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی تشرینی دووەم، ئامۆزایەكی پێشمەرگەیەكی لیوای یەكی فەوجی 3ـی ماڵی مام جەلال لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، مانگێك پێش ئێستە كوڕێكی ئێمە بەناوی داستان مەحموود، كە پێشمەرگەی لیوای یەك فەوجی 3ـی ماڵی مام جەلالە و لە بەغدا دەوام دەكات، لە ناو بنكەی پۆلیسی كوردساتدا بەسێ فیشەك لێیدرا.

گوتیشی، تاوەكو ئێستا دوو پێشمەرگەی ئێمەیان كوشتووە كە لەماڵی مام جەلال دەوامیان كردووە، ئەوانیش بەناوەكانی "یادگار ساڵح و داستان مەحموود".

ئەو لەبارەی بكوژەكانەوە دەڵێت: " كەسێك بەناوی 'فەرهاد' كە لە سكرتاریەت، لیوای یەك دەوام دەكات، یەكێك لەو بكوژانەی كە ئامۆزایەكی ئێمەی كوشتووە، هەروەها بكوژەكەی دیكەش كە داستانی كووشتووە، برازای فەرهادە و مولازمە، بەڵام نازانم چۆن ڕێگەی پێدراوە بەچەكەوە بچێتە ناو بنكەی پۆلیسی كوردسات".

ڕاشیگەیاند: "لەكۆی چوار كەس لە تۆمەتبارەكان سێیان ئازاد كراون، تەنیا یەك كەسیان دەستگیركراوە، بەڵام ئێمە سێ كەسی بێ تاوانمان دەستگیركراوە".

Kurd media

23 Nov, 13:57


🔴چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر عێراق

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

-نیگەرانین لەو شەڕانەی ئێستە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەن و نامانەوێت عێراق ببێتە بەشێک لەو شەڕە و هەموو هەوڵێک بۆ ئەو مەبەستە دەدەین."

-خوازیاری پەیوەندی باشین لەگەڵئیدارەی ئەمریکا

-خوازیاری ئاشتین بۆ ئەو کێشەو قەیرانانەی کە هەن

-لە هەموو دۆخێکدا ئاشتی لە جەنگ باشترە

-دەمانەوێت ئەمریکا هاوپەیمانی سەرەکی هەرێمی کوردستان بێت

-نیگەرانین و نامانەوێت عێراق بکەوێتە شەڕەوە

-هیوادارم ترەمپ بتوانێت کۆتایی بە شەڕەکان بێنێت

Kurd media

20 Nov, 18:48


🔴لە ناو فەرماندەیی هێزەکانی كۆماندۆ شەڕە تەقەیە

میدیاییاکانی سەر بە لاهور جەنگی بڵاویكردۆتەوە، كە لەناو فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆ دەنگی تەقە دەبیسترێت لە نێو خۆیاندا بووە بەشەڕیان.

Kurd media

19 Nov, 09:24


🔴ئەو ڕێستۆرانتەى بانگەشەى فڕۆشتنى خواردنى گرانبەهاى دەکرد داخرا

دواى بڵاو بوونەوەى گرتە ڤیدۆیەک لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان، بە بڕیارى پارێزگارى هەولێر، ئەو ڕێستۆرانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى پیرۆزى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها و ئێجگار بەرز دەکرد و بە هۆى پابەند نەبوونى بە یاسا و ڕێنماییەکان داخرا.

Kurd media

18 Nov, 06:59


ڤیدیۆ…. ئەو پیاوەی ناوی لەخۆی ناوە پاشای برنج، دەڵێت سەحرم لێکرابوو بۆیە پێش هەڵبژاردن هەر لەخۆمەوە شتم دەوت

Kurd media

16 Nov, 15:28


مەعلوماتە ترسناکەکانی کاک کامال ڕەئوف پێش هەڵبژاردن!!

«بەرپرسانی یەکێتی و پارتی دەستگیر دەکرێن و دادگایی دەکرێن، ئاخرین سیناریۆیان (هی بەغداد!) کە من بیستوومە و ئەمە زانیارییە، دەیانەوێت هەرێمی کوردستان بەس سەرۆکی هەرێمی هەبێت، حکومەت و پەرلەمانی نەبێت، ئەوە زانیارییە! ئەنجومەنی پارێزگاکان نوێنەرایەتی خەڵک بکات، حکومەت نامێنێت، کاک نێچیرڤانیان داناوە، تەنیا سەرۆکێکی هەرێم هەبێ وەک دەزگایەک بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ بەغداد! ئەمەش خراوەتە بەردەم یەکێتی و پارتی!»

Kurd media

14 Nov, 14:00


پایزی جوانی گەلی زۆرگڤان، دەڤەری بلێ

Kurd media

13 Nov, 06:17


بەوێنە؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییەوە پێشوازیی لێ کرا

Kurd media

12 Nov, 18:03


🔴ساتی دەستگیر کردنی جادوگەرێک، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە کەخۆی بە (شیخ عەباس) ناساندبوو

Kurd media

09 Nov, 19:32


ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە کوێ گەیشت ؟!

زانیاریەکانم دەڵێن سەرجەم "ئەو سکاڵایانەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان تۆماریان" کردبوون ، سەبارەت بە ساختەکاری و گزی ، ڕەد کراونەتەوە لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ، (بەهۆکاری نەبوونی تەنها یەک بەڵگەش ..)

ـــ ئەو بەڵگانەی پێشکەش کراون بەڵگەی زارەکین ، شاهێدی دەنگدەرەکانن کە لەنێو نۆ سکاڵادا تەنها چوار دەنگدەر چوون ، بەڵام ئەوانیش دواجار ئامادە نەبوون لەبەردەم دادوەر سوێند بخۆن

بەشدار بازیانی

Kurd media

09 Nov, 12:30


سبەی پرۆژەیەکی گرنگی دۆزینەوەی هەلی کار ڕادەگەیەنرێت؛ بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:

Kurd media

07 Nov, 11:33


ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکان بەشێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من ـەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و لە کاتژمێر 9ی بەیانییەوە مووچەکانیان خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان.

Kurd media

06 Nov, 15:19


بزانە لە سەرەتای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چی دەڵێت لەسەر هەڵبژاردن

Kurd media

06 Nov, 13:37


هەر فرۆشیارێك سیمكارت بە ناوی كڕیارەوە تۆمار نەكات، ڕووبەڕووی سزای یاسایی و لێپێچینەوە دەبێت.

Kurd media

06 Nov, 07:59


🔴ترەمپ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند

بەپێی دوایین داتاکان، تاوەکو ئێستا ترەمپ 267 خاڵی لە کۆی 538 بەدەستهێناوە کە تەنیا سێ خاڵی ماوە بۆ بوونە سەرۆک.

دوای ئاشکرا کردنی ئەم ئەنجامە سەرەتاییانە، دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریداوە قسە بۆ لایەنگرانی کرد و گوتی، "سوپاستان دەکەم کە وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵتانبژاردمەوە... ئەم وڵاتە و سنوورەکانمان و هەمووشتێ چاک دەکەینەوە".

Kurd media

04 Nov, 18:51


سەلامەتی گیانی ئەم ڕۆژنامەنوسە لەئەستۆی سەرۆکی یەکێتیە

ــ بریندارکردنی "وریا عبدالخالق"ی ڕۆژنامەنوسی دەزگای بوار ، جگە لەمەترسیەکەی پێشهاتێکی خراپە
ــ ئەمە مافیاگەراییەکی مەترسیدارە، بە چەک و چەقۆ پەلاماری ڕۆژنامەنوسێک بدرێت ..!

ئێوارەی ئەمڕۆ ووریا عبدالخالق ، ڕۆژنامەڤان لەدەزگای میدیایی بوار لەکاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەلایەن فەرماندەیەکی یەکێتی بەسەختی بریندار دەکرێت ، ئەویش لەبەرامبەر ئەوەی باسی ئەو فەرماندەیە نەکات کە ڕێگری لەپڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری کردوە !

ـــ ئەمە پێشهاتێکی نەک مەترسیدار بەڵکو مافیاگەرایانەیە ، فەرماندە ئەوەندە گوندەبێت بە چەقۆ و چەک هێرش بکاتە سەر ڕۆژنامەنوسان ،

ئەمە جێگای قبوڵ نیە ، هەر بۆیە پشتیوانی وریا و دامەزاراوەی میدیایی بوارین

بەشدار بازیانی

Kurd media

04 Nov, 17:03


بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یادی ڕۆژی نیشتمانی ئەمریکا لە ھەولێر کرایەوە

Kurd media

03 Nov, 19:56


🔴بەپەلە….

بانکی بازرگانیی عێراق TBI دەڵێت، لەگەڵ پڕۆژەی "هەژماری من" گرێبەستمان کردووە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

Kurd media

03 Nov, 09:01


بەهۆی گەندەڵیەوە یاریدەدەری زانکۆی ڕاپەڕین دەستی لە کارکێشایەوە

دوای  ناڕەزایەتیی و گازەندەی بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین، لەبارەی خزم و کەسی بەرپرسانی زانکۆ بە گرێبەست، ئەمڕۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەهۆی دەستێوەردانی حزبییەوە دەستی لە کار کێشایەوە.
 
د.پێشەوا حەمید، یاریدەدەری پێشووی زانکۆی ڕاپەڕێن، ڕایگەیاند: پەیوەندیان پێوەکردم و گوتیان بەڵێنی دامەزراندن بە گرێبەستمان پێدراوە و ناوی سیانی براکەم و بڕوانامەیان بۆ بنێرم، کە 14 ساڵە دەرچووی زانکۆیە، دوای گەڕانەوەی لیستی ناوەکان بۆم دەرکەوت لە چوارچێوەی وانەبێژی کارەکە کراوە.
 
د.پێشەوا حەمید، دەڵێت: 'بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری وردەکاریی دامەزراندنەکە نیم، بەڵام بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتی خۆم لێرەوە دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین ڕادەگەیەنم'.

Kurd media

02 Nov, 18:34


ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەبارەی پشووی سبەی یەکشەممە

بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆڵێکى باران بارینى بەلێزمە و هەروە بروسکە، بۆ ئەم مەبەستەو لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام ڕابگرن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

Kurd media

01 Nov, 08:11


بافڵ و قوباد تاڵەبانی بەپێچەوانەی یەکتر قسەدەکەن!

Kurd media

31 Oct, 16:32


🔴بەهۆی یەکێتییەوە زیانێكی گەورە بە بەرهەمهێنانی كارەبای سلێمانی دەکەوێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕاگەیاندراوێكیدا ئەوەی ئاشكرا كرد، كە لە بازگەكانی سنووری سلێمانی ڕێگری لە نەوتی ڕەش دەكرێ بۆ گەیاندنی بە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات كارەبای تاسڵوجە و 29 مێگاوات كارەبای سلێمانی، بەوەش زیانێكی گەورە بە بەرهەمهێنانی كارەبا كەوتووە و بووەتە هۆی لەكاركەوتنی 80 مێگاوات كارەبا.

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە “نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتووە دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێت.”

ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، كە “وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە و هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لەکار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە.”

Kurd media

31 Oct, 15:39


🔴دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتە گەڕی دووەم

بەهۆی ئەوەی هیچ یەکێک لە چوار کاندیدەکە دەنگی پێویستیان نەهێنا، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتە گەڕی دووەم.

Kurd media

31 Oct, 13:45


🔴هەژماری من لە ئاکرێ

تا دێت ئامێرەکانی ڕاكێشانی پارە ATM لە ناوچەکان زیاد دەکرێن و پرۆسەکە بەرەو پێشەوە دەچێت، ئەمرۆش چەند ئامێرێکی ATM لە ئاکرێ دانران.

Kurd media

31 Oct, 07:42


🔴زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی هەڵهات

زیندانییەک لە کاتی سەردانی براکەی توانیوویانە شوێنی خۆیان بگۆڕنەوە و لە زیندان ڕابکات.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی، ئەو برای لە شوێنی زیندانییەکە ماوەتەوە ئێستا لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.

Kurd media

28 Oct, 16:22


🔴بە ڤیدیۆ…. بکوژی کاسبکارەکەی ئەمرۆی سلێمانی ببینە

سەنگەر کەلاری ئەو چەکدارە کۆماندۆیەیە کە
ئەمڕۆ لە سلیمانی هاولاتیەکی کاسبکاری تیرۆر کرد کەخاوەن ٥مندال بوو

Kurd media

28 Oct, 08:19


🔴باڵیۆزی سویسرا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە مەسرور بارزانی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دانیێل هون، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا و دەستبەکاربوونی باڵیۆزی کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوو لایەنە.
باڵیۆزی سویسرا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
باڵیۆزی سویسرا هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەت کرد.

Kurd media

27 Oct, 13:20


ببینە بزانە عەلی باپیر پێش هەڵبژاردن چی دەگوت و ئێستا چی دەڵێت!

Kurd media

27 Oct, 10:34


مەسرور بارزانی پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کۆبووەوە و باس لە هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر کرا

Kurd media

26 Oct, 07:26


🔴ڤیدیۆ… ئەو مامۆستایانەی ناویان لەخۆیان ناوە ‘مامۆستایانی ناڕازی’ بەبۆنەی دەرچوونی کاندیدەکەی بزوتنەوەی بابیلۆن، بۆ پیرۆزبای چوون بۆلای ڕەیان کلدانی!!

Kurd media

25 Oct, 21:24


🔴گەنجێک لە حاجیاوا کوژرا

دیمەنی شەڕەکەی قەزای حاجیاوە کە شەڕەکە بە چەقۆ و کلاشنکۆف لە نێوان دوو جیران ڕوویداوە، لە ئاکام دا کەسێک بە ناوی “ئارام رەفیق”ـە لەدایک بووی ساڵی 1990 ــە کوژراوە

Kurd media

25 Oct, 15:53


دەڵێن، دەنگی زرمەی سەرکەوتنی پارتی خەوی لە سینیەکان بڕیوە

Kurd media

24 Oct, 20:59


شایەتی لایەنەكان و قسەكانیان بەر لە هەڵبژاردن بووە هۆی سەركەوتنی پارتی:

بافڵ تاڵەبانی: ئەمجارە 450 هەزار زۆمبی لە قەبر ناتوانن بۆ پارتی دەنگ بدەن و كۆمسیۆن هی ئەوان نییە.
عەلی باپیر: هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆر پاك و چاكە و كۆمسیۆنی عێراق بەڕێوەی دەبات.
موسەنا ئەمین: 600 هەزار دەنگی ساختە دەرهێنراوە و یەكەمجارە یاسای هەڵبژاردن لە خزمەتی خەڵك دەگۆڕدرێت.
مەسعود عەبدولخالق: دۆڕاوی گەورە لەم هەڵبژاردنە پارتی دەبێت.
سەركۆ گەڵاڵی: ئەمجارە پارتی بەچۆكدا دێت، دڵنیابن لەگەڵ یەكێتی دەدۆڕێت و زرمەكەی لە چین دەبیستن.

پارتی ئێستە حزبی ملیۆنییە ...

Kurd media

23 Oct, 20:44


کاندیدێک دوای دەرنەچوونی بۆ پەرلەمان، کە خۆی بەنوێنەری کەمئەندامان دەناسێنێت، هەڕەشە لەکەمئەندامان دەکات و دەڵێت، دەنگیان پێم نەدا و دوو رۆژی دیکە دێنە بەردەرگام و لێم دەپارێنەوە و داوای نەوت و خواردنم لێدەکەن!

Kurd media

23 Oct, 16:11


ئاوێزان نادر
کاندیدی دەرنەچووی یەکێتی لە هەولێر:
بەداخەوە لە ناو یەکێتی دەنگەکانمان دزرا و ونکران

دەنگی من دراوە بە کەسێکی خەوتوو بۆ ئەوەی بیکەن بە پاڵەوان

Kurd media

23 Oct, 13:13


کاک لەتیف ئەڵێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بێگەرد بوو…

د.لەتیف ڕەشید سه‌رۆك كۆمارى عێراق
له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پاک‌و بێگەرد بوو، داوا دەکەم ڕێز لەئەنجامی هەڵبژاردن‌و ئیرادەی ئازادیی گەل بگیرێت....

Kurd media

02 Oct, 18:41


🛑 حەمکۆ قسە لەسەر هەردی سەلاح دەکات، هەموو مەلەفەکانی هەڵدەداتەوە و ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات.

Kurd media

29 Sep, 14:17


ژنێکی بەتەمەن کە بەزۆر بۆ کەرنەڤاڵەکەی سلێمانی هێنراوە، لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵی گەلی کوردستانی سەر بەیەکێتیدا بە پەیامنێرەکە دەڵێت: “بەداخەوە یەکێتی نەماوە”

Kurd media

26 Sep, 16:51


رێکلامێکی بانگەشەی یەکێتی وێنەی بافڵ تاڵەبانی لەسەرە، بە موەلیدە کارەبای بۆ دابینکراوە.

Kurd media

22 Aug, 09:54


شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: یەکێتی شانازی بە شازدەی ئۆکتۆبەرەوە دەکات.

Kurd media

19 Aug, 11:31


ئاسایشی یەکێتی هێرش دەکاتە سەر خانمە رۆژنامەنووسێک

خانمە میدیا کار ئەڤین عەتا لە کەناڵی زووم نیوز لە لایەن ئاسایشی یەکێتییەوە لە سنووری هەڵەبجە لێی دەدرێ.

لەکاتی ئەڤین عەتا لە کاتی ڕووماڵکردنی کوژرانی کۆلبەرێک لە لایەن پاسەوانی سنووری ئێرانەوە لەو سنوورە، لەلایەن ئاسایشی یەکێتی هێرشی دەکرێتە سەر و ئازار دەدرێت.

Kurd media

15 Aug, 11:10


ئەمە هەڵسوکەوتی سەرکردە و سیاسییەکانە؟

بافڵ تاڵەبانی، بەردەوام جووڵەی نامۆ و سەیری هەیە و ئەمەیش رەخنەی زۆری خستووەتەوە سەری، کە چۆن کەسی یەکەمی حیزبێک، بەم شێوەیە رەفتار دەکات!

Kurd media

11 Aug, 13:42


یەکێتی 400 دەفتەر دۆلار و 41 پۆستی ئیداریی بۆ وەرگرتنی پارێزگاری کەرکووک بە عەرەب و تورکمان بەخشیوە