ئەمڕۆ سێشە شەممە 21ی 1ی 2025، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: 296 ملیۆن و 160هەزار و 447 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە227 ملیۆن و 410 هەزار و 447 دۆلاری حەواڵە و تەنها 18 ملیۆن و 750 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.