964 Kurdi @kurdi964 Channel on Telegram

964 Kurdi

@kurdi964


چەناڵی فەرمی 964 لە تێلیگرام
هەواڵی کوچەو کۆڵان ئیشی ئێمەیە

964 Kurdi (Kurdish)

بەخۆشی بێت بە چوار بەرهەم دوای یەک شەوتریان بڵێ دەرکەونین چەناڵی تێلیگرامی '964 Kurdi'! ئەم چەناڵە بۆ هەواڵەکانی کوردستان و جیهان بە خبرەکانی رۆژانەیان. کۆڵتەبێت بۆ بینینی توێژینەوەی ناوه‌ندان عەندامەکان و بریکردنی بەشدارییەکانتان. بەرهەمێکی گشتی و خاوێنکردنی لەسەر سیاسەت، فرۆشینی، فرۆشتن و زانیاری زۆر بەرامبەر دەکات. '964 Kurdi' چەناڵێکی فەرمی و بەرنامەی هەواڵیە، کە بۆ هەموو بەرزی هەواڵەکانی لە کوردستان و جیهان خوازرێنەوە. بە بەشدارییەکانتان، چەناڵی تێلیگرامی '964 Kurdi' چاڵاک بکەن و بۆ باشترین کوتاییان بریکردنی هەواڵەکان دایبینین.

964 Kurdi

05 Jan, 15:22


"قژمان بە قوربانی ئێوە بێت"

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بۆ مایکی 964 باس لە سپی بوونی سەری دەکات

964 Kurdi

05 Jan, 14:58


دوای 10 رۆژ پردەکەی گەلی عەلی بەگ کرایەوە و بەنداوەکانیش ئاوی باشیان خەزن کردووە

964 Kurdi

05 Jan, 14:07


لیڤەرپوول بەفرو باران ناناسێ و یەکەم گواستنەوەی زستانەی پرێمەرلیگیش ئەنجامدرا

964 Kurdi

05 Jan, 14:07


بەڕێوەبەرایەتيی کشتوکاڵی کەلار ھەڵوەشایەوە

هۆكارەكەی نادیارە

گەرمیان - هەواڵ

https://ku.964media.com/262321/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

05 Jan, 13:52


بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورە لە سلێمانی گۆڕا

عەمیدێك هاتە شوێنێك موقەدەمێك



https://ku.964media.com/262315/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

05 Jan, 13:42


پردەکەی گەلی عەلی بەگ کرایەوە و ئەوەی بە سەریدا دەڕوات ڤیدیۆی پردەکە دەگرێت

964 Kurdi

05 Jan, 13:29


مانگی هەشت چی قەوما؟

رووداوەکانی مانگی 8 لە پانۆرامای ساڵی 2024 ببینە

964 Kurdi

05 Jan, 13:11


21 منداڵى سێیانە و 454 منداڵى دووانە لەدایکبوون

ساڵى رابردوو لە نەخۆشخانەى ئافرەتان و لەدایکبوونى فێرکاریى هەولێر

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/262289/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

05 Jan, 12:58


توانا ئاماژەی پێدا و هەر پێی نەدا..

شەڕی جەلادی کورسیەکان و پرج سوری 964 تەواو نابێت، کارمەندێکیشمان هەیە نیوەی دەوام بە خەو بەسەردەبات

بەشێک لە تیمی 964

964 Kurdi

05 Jan, 12:31


کارمەندانی هۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە گومرکی باشماخ چوونە بینا تازەکەیان

"جەنجاڵی کەم بووەتەوە و کارەکان باشتر رایی دەکرێن"

سلێمانی - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/262273/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

05 Jan, 12:20


بە ڤیدیۆ؛ ساتی تەقەکردنی ئەو خوێندکارەی لە زانکۆی ئیسرای بەغدا، تەقەی لە پۆلیسێک و دوو خوێندکار کرد و برینداری کردن

964 Kurdi

05 Jan, 12:02


سامسۆنگ و سۆنی کێبڕکێ لەسەر نزیکبوونەوەیان لە ئەپڵ دەکەن

کامێرای ئایفۆن رکابەرییەکی دروست کردووە

ترێند - تەکنەلۆژیا - دەرودراوسێ

https://ku.964media.com/262247/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

05 Jan, 11:40


قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دووسایدی بەردەڕەش – کەڵەک دەستیپێکرد

"دەبێت تا سێ ساڵی تر تەواو ببێت"

دهۆک - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/262251/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

05 Jan, 11:28


بە ڤیدیۆ؛ پردەکەی گەلی عەلی بەگ لەکاتی داڕمانی و کاتی چاککردنەوەی لە ماوەی نۆ رۆژدا

ڤیدیۆ: ئاکام غەفور - 964

964 Kurdi

05 Jan, 11:09


پۆلیسى ئاکرێ 10 ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەترى پێدرا

مستەربۆشى

دهۆک - هەواڵ

https://ku.964media.com/262263/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

05 Jan, 10:36


چوار ژینگەدۆست خزمەتی چیای ماکۆک دەکەن

سێ هەزار 500 دەنکە گێوژ، دوو کیلۆ قەزوان و بنەوشەیان چاندووە

راپەڕین - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/262223/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

05 Jan, 10:15


پێش وادەی خۆیان سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی یازدە خرایە سەر هەژمارە بانکیەکانیان، حکومەتی هەرێم وادەڵێت

فۆتۆ: حکومەتی هەرێم

964 Kurdi

01 Jan, 07:04


لە سلێمانی ماڵێک ئاگری گرت و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا؛ منداڵێکیش برینداربوو

یەکەم رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ساڵی تازەدا



https://ku.964media.com/261204/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Jan, 06:32


لە هەولێر یەکەم منداڵی ساڵی تازە کچە و لە دهۆکیش کوڕ

دوای کاتژمێر 12ـی شەو لەدایکبوون



https://ku.964media.com/261199/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Jan, 06:12


تا کۆتایی بینەری بە
لەندەن سەرنجڕاکێشانە پێشوازی لە ساڵی نوێی 2025 کرد و بە هەزاران کەس ئامادەی ئاهەنگەکە بوون
ڤیدیۆ؛ AFP

964 Kurdi

01 Jan, 06:04


داوا كراوه‌ پیشانگاى پیشه‌سازى ئه‌سفه‌هان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه‌

شاندێكى بازرگانى له‌ ئێرانن

دەرودراوسێ - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/261196/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Jan, 05:49


رەنگە بەهۆی سەری ساڵەوە نەتبینیبێت و لێرەوە بەشێک لە هەواڵەکانی دوێنێ شەوی 964 ببینە با لەدەستت نەچێت:
📌 لەساڵێکدا 252 مردوو لە مزگەوتێکدا نوێژیان لەسەرکراوە
https://ku.964media.com/261111/
📌 لە کۆتا شەوی ساڵدا ئاواتەکەیان هاتەدی و گوندەکەیان رووناک کرایەوە
https://ku.964media.com/261088/
📌 ئەو کەسەی لە کەرکوک ماڵی خەزووری سوتاند؛ دەستگیرکرا
https://ku.964media.com/261161/
📌 بەبۆنەی سەری ساڵەوە پێنجشەممەش لە کەرکوک پشووە
https://ku.964media.com/261077/
📌 داهاتی گومرگی عێراق لە سەدا 125 زیادی کردووە
https://ku.964media.com/261122/

964 Kurdi

01 Jan, 05:40


لە یەکەم رۆژی ساڵی تازەدا نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

بەرەو 75 دۆلار دەڕوات

بازاڕ - دهۆک - راپەڕین - زاخۆ - سلێمانی - سۆران - عێراق - کەرکوک - کوردستان - گەرمیان - هەڵەبجە - هەولێر

https://ku.964media.com/261192/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

31 Dec, 22:54


"حەزدەکەم من بمرم بەس دایکم نەمرێ"

گەنجێکی خانەقینی لە ساڵی نوێ داواکاری لە بەرپرسەکان هەیە دەیەوێت خانەقین ببێتە پارێزگا

964 Kurdi

31 Dec, 22:38


لە هەڵەبجە؛ هونەرمەندێکی میللی رکابەری ئیدارەی شارەکە دەکات

دوو ساڵە .. لەسەر ئەرکی خۆی

هەڵەبجە - هەواڵ

https://ku.964media.com/261163/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

31 Dec, 22:17


بە ڤیدیۆ؛ خانەقیینیەکان بە شایی و هەڵپەڕکێ پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد جیاواز لە هەموو شوێنەکانی تر

964 Kurdi

31 Dec, 22:15


یەکەم منداڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی لە دایک بوو

وێنەکە ببینن؛ گوپ خرپنێکە



https://ku.964media.com/261164/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

31 Dec, 21:44


ئەو کەسەی لە کەرکوک ماڵی خەزووری سوتاند؛ پۆلیس گرتیان

"کێشەکە کۆمەڵایەتی بوو"



https://ku.964media.com/261161/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

31 Dec, 21:40


"دەبێ بەرگری لێ بکەین"

گەنجێکی ژینگە پارێز لە شەوی سەری ساڵ خەمی ژینگەیەتی و پڕۆژەکەی هێناوەتە سەر شەقامی سالم، کە لە شێوەی زەوی دروستکردوە و پەیامی ژینگەیی هەیە.

964 Kurdi

31 Dec, 21:34


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌: جوانترین شت كه‌ له‌ 2024 روویدا رزگاركردنی سوریا بوو

هیواش دەخوازێ



https://ku.964media.com/261159/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

31 Dec, 21:20


داهاتی گومرگی عێراق لە سەدا 125 زیادی کردووە

پلانە ئەلیکترۆنییەکە چی لێهات؟

عێراق - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/261122/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

31 Dec, 21:12


راستەوخۆ.. هەولێر بە یارییە ئاگرینییەکان پێشوازی لە هاتنی ساڵی نوێ دەکات

https://www.facebook.com/share/v/1BFAkjMvF9/

964 Kurdi

31 Dec, 21:11


بەم سەری ساڵە لە شەقامی سالمەوە پەیامی ژینگەیی هەیە

"دەبێ بەرگری لێ بکەین"

سلێمانی - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/261151/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

31 Dec, 21:00


ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی خۆی دەستپێکرد

1.1.2025

دهۆک - سلێمانی - کوردستان - ناوخۆیی - هەڵەبجە - هەولێر

https://ku.964media.com/261143/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

31 Dec, 20:40


دەشنێ موڕاد، "موزیک وای کردووە مۆبایل دابنێین و گوێ بگرین"
لە باشور و باکورەوە هاتوونەو و زاخۆ بە گۆرانی و موزیک دەڕازێننەوە

964 Kurdi

31 Dec, 20:23


رێ بەر رێیار ناکەوێت لای باخی شار

خەڵکی هەولێر پێشوازی لە هاتنی ساڵی نوێ دەکەن و ئاهەنگ دەگێرن لەبەردەم قەڵا و باخی شار

فۆتۆ: ئالان حەمەدئەمین - 964

964 Kurdi

29 Dec, 18:26


فوی پێدا دەکات و هەمووان دەهێنێتە سەماکردن

کچە ساکسیفۆن ژەنەکەی میسر، وزە ئەفسوناویەکەی ناو ئاهەنگەکان

964 Kurdi

29 Dec, 18:19


له‌ گوندێكی بەردەڕەش محاویلەیەک لە سه‌ر زەوییەکی کشتوکاڵی دزراوە

"پێشتر چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر محاویله‌ دزین گیراون"

دهۆک - هەواڵ

https://ku.964media.com/260390/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

29 Dec, 18:04


"گۆڕانکاری دەبێت لە عەقڵ و بیرکردنەوەماندا بکرێت"

د.کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت، ساڵ بە ساڵ دەبێت گۆڕانکاری بەسەر ژیانتدا بێت.

964 Kurdi

29 Dec, 17:55


632 كەس بە تۆمەتی “تیر*ۆر* و 1019 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

ئامارەكانی ئاسایشی سلێمانی



https://ku.964media.com/260491/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

29 Dec, 17:52


15 گۆرانی ئامادەکردووە و لە کۆنسێرتەکەی زاخۆ پێشکەشی هەوادارانی دەکات

تارا مامادۆڤا لە ئاهەنگی شەوانی سەری ساڵ لە زاخۆ بەشدارە و پلانەکانی داهاتووشی بۆ 964 ئاشکرا دەکات

964 Kurdi

29 Dec, 17:25


"منداڵەکەم خۆشەویستیەکی تایبەتی هەیە"

منداڵێکی بلیمەت ئۆتیزمی هەیە و ئینگلیزیەکی باش دەزانێت و بەجوانی شیعرێکی ئینگلیزیشی لەبەرکردووە و شەوو رۆژ لەگەڵ باوکی بەیەکەوە یاری دەکەن

964 Kurdi

29 Dec, 17:22


“ئەگەر زەوی نەبوو، پارە بە پاسەوانانی سنووری هەرێمی کوردستان بدرێ”

قسەی وەزارەتی ناوخۆیە

عێراق - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/260427/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

29 Dec, 17:08


“ئەمەوێ ژیانم زۆر خۆشبێت”
لیزا بەختیار هیچ ناڵێت تا کاتی خۆی و پلانی بۆ 2025 داناوە و دەشڵێت، ناخۆشیەکانم زیاتر بوون لەمساڵ

964 Kurdi

29 Dec, 17:07


ئێوە پشووتانە بەڵام پزیشک و کارمەندانێک هەن تیمارکاری دەردە دارەکانن

چیرۆکی ئەمڕۆی نەخۆشخانەی هیوا

سلێمانی - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/260434/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

29 Dec, 16:10


هەولێر لە شەوی سەری ساڵدا دەیكات بە بەزم و ئاهەنگ

گۆرانی و هەڵپەڕکێ و یارییە ئاگریینەکان



https://ku.964media.com/260451/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

29 Dec, 15:55


خۆبه‌خشانى چه‌مچه‌ماڵ هاوكاریان بۆ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌ سووتاوه‌كه‌ كۆكرده‌وه‌

پێشمه‌رگه‌یه‌ و كرێچیشه‌

سلێمانی - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/260432/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

29 Dec, 15:40


دەزگای هەواڵگری: تاوانبارێکی سپایکەر لە دەرەوەی عێراق دەستگیرکرا

بەدواداچوونی ورد کراوە

عێراق - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/260416/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

29 Dec, 15:17


یاریی نەورۆز و دهۆک شەڕ و ئاژاوەی تێكەوت، سعودییەكانیش یونس مەحمودیان كردووە بە مەزەی تیكتۆك

964 Kurdi

29 Dec, 15:11


پردەکەی گەلی عەلی بەگ بە جەگیش راست نابێتەوە و وریای داری کریسمسیش بن لە ماڵەکانتان گڕ نەگرێت

964 Kurdi

29 Dec, 14:47


ئەمساڵ نەهاتە بۆ فڕۆکەکان و فڕۆکەیەکی دیکەش لە دوبەی کەوتە خوارەوە

ئەو سەرنشینەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 26 ساڵە و فڕۆکەکەی بەکرێ گرتووە بۆ گەشتکردن و بڕیاربووە برا بچووکەکەی گەشتی داهاتوو ئەنجام بدات، فڕۆکەوانەکەش تەمەنی 29 ساڵان بووە و لەگەڵ سەرنشینەکە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە 26ــی 12 روویداوە کە فڕۆکەیەکی گلایدەری دوو کورسی لە یانەی فڕۆکەوانی جزیرە لە کەناراوەکانی رەئسولخەیمە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکەو سەرنشینەکەی گیانیان لەدەست دا، ئەمڕۆ دەسەڵاتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی رووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینی هۆکاری کەوتنە خوارەکەی.

964 Kurdi

29 Dec, 14:37


بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵ ئینگلیز ژێرئاو کەوت؛ تەرمی سێ کەس دۆزراوەتەوە

پۆلیسی دەریاوانی چوون بەهانایانەوە

دەرودراوسێ - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/260370/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

29 Dec, 14:22


شەڕ و ئاژاوە لە یاریی نەورۆز و دهۆک روویدا و باس لە بوونی برینداریش دەكرێت، بەشێكی كورسییەكانی یاریگەكەش لە لایەن هاندەرانی دهۆكەوە شكێندران

964 Kurdi

29 Dec, 14:03


مۆلیدەی ماڵێک تەقی و بەرگری شارستانیش نەیهێشت ئاگر بکەوێتەوە

لە سۆران

سۆران - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/260377/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

29 Dec, 13:49


تەلی “ریمۆت كۆنتڕۆڵ” چوو بە چاویدا و بە نەشتەرگەری رزگار كرا

منداڵێک لە چەمچەماڵ



https://ku.964media.com/260369/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

29 Dec, 13:47


"تائێستا ژینگەیەکى تەندروست بۆ کەسانى ئۆتیزم نەڕەخسێندراوە"

بە بۆنەى سەرى ساڵەوە کۆنسێرتێک بۆ منداڵانى ئۆتیزم لە سلێمانى بەڕێوەچوو

964 Kurdi

04 Dec, 11:16


دوکاندارێکی دهۆک 50 جۆر قاوە لە دوكانەكەیدا هەیە و بڕاندی كوردیشی دروست کردووە

قەڵای هەولێر، ئینگلیزی، عەرەبی و بەڕازیلی لە جۆرە قاوەكانی دوكانەكەن.

964 Kurdi

04 Dec, 11:00


پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە بەغدا کرایەوە

350 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارن

عێراق - هەواڵ

https://ku.964media.com/253351/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 10:39


حج و عومرەی کوردستان 18 مەرجی بۆ کۆمپانیاکان دیاریکرد

بۆ بەشداریکردن لە حەجی داهاتوو

دهۆک - راپەڕین - زاخۆ - سلێمانی - سۆران - کەرکوک - کوردستان - گەرمیان - هەڵەبجە - هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/253320/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 10:29


لە کتێبە تازەکەیدا مەولەوی و پیرەمێرد و گۆیژەی کۆکردۆتەوە
تەڵعەت تاهیر دەڵێت، "ئەو خاکە توحفەیە و منداڵەکانم لە سلێمانی لەدایک بوونە."

964 Kurdi

04 Dec, 09:47


خاوەن پاسەکانی رانیە دژی کەمکردنەوەی کرێی پاسەکانیان گردبونەوە

بەو پارەیە کار ناکەین و زەرەرمانە

راپەڕین - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/253325/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 09:35


هاوڵاتییەک بە بۆردومانی تورکیا گیانی لەدەستدا

لە ئامیدی



https://ku.964media.com/253328/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 09:28


"ئامادەین شەقامەکانی بەغداش بهەژێنین"

گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی نەناردنی موچەی فەرمانبەران لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر بەڕێوەچوو

964 Kurdi

04 Dec, 08:55


سایلۆی مەخمور بانگی جوتیاران دەکات بچن پارەی گەنم وەربگرن

فریا بکەون تا نەفەوتاوە

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/253308/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 08:33


ئاگرەکەی شاخی سەرێ سادە دوای مانگێک کوژێندرایەوە و دەرکەوت دوکەڵەکەی ژەهراوییە و هۆشداریش دەدرێتە هاوڵاتیان

لە 964 وردەکاری لەسەر ئاگرەکە وەربگرە

964 Kurdi

04 Dec, 08:22


ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

بەغدا



https://ku.964media.com/253306/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 08:11


لە مانگێکدا 17 تۆن خواردن لەناوبراوە و 29 شوێنێش لە سلێمانی داخراون

سەرپێچیکاران بە زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون

سلێمانی - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/253277/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 08:06


ئەگەر نیەتی سەرکەوتنت هەبێت هیچ شتێک نابێتە رێگر

موسلیم ئەکرەم گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە، رووداوی ھاتوچۆ قاچێکی لێسەندەوە، بەڵام کردیە پاڵەوانی ئاسیا

964 Kurdi

04 Dec, 07:45


دوای مانگێک ئاگرەکەی شاخی سەرێ سادە لە ئاکرێ کوژێندرایەوە

دووکەڵەکەی ژەهراوییە و مەترسی هەیە

زاخۆ - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/253295/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 07:39


گۆڕستانى غه‌ریبان لە خورماتوو تەمەنی 400 ساڵە و 60 ساڵیشه‌ كه‌سی لێ نه‌نێژراوه‌

مێژوونووسێك ده‌ڵێت، "ئه‌و غه‌ریبانه‌ى له‌ناو به‌شێكی گۆڕه‌كان نێژراون كه‌سانى كوژراوى عوسمانییه‌كانن."

#964kurdi #kurdistan #خورماتوو #غەریبان #گۆڕستان

964 Kurdi

04 Dec, 07:30


هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە خەبات دەستیپێکرد

دەبرێنە کوێ؟

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/253281/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 07:20


ئەم دوو رۆژە کەشەکە سەقامگیر دەبێت و بەتەمای باران مەبن

پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە

دهۆک - راپەڕین - زاخۆ - سلێمانی - سۆران - کەرکوک - کوردستان - گەرمیان - هەڵەبجە - هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/253286/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 07:00


فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران وشیاری ژینگەیی لە قوتابخانەکاندا بڵاودەکەنەوە

لە گوندەکان

سۆران - هەواڵ

https://ku.964media.com/253271/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 06:38


نزیکەی یەک ملیۆن و 260 هەزار تۆن کاڵا لە پەروێزخانەوە هاوردە کراوە

لە هەشت مانگدا

کوردستان - گەرمیان - هەواڵ

https://ku.964media.com/253266/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

04 Dec, 06:07


نانی دەستی خۆ نیعمەتە

کارزان حەمەدی ئاسنگەر دەڵێت، "شەوانیش کە دەخەوم حەزدەکەم کوتەکوتی ئاسنم گوێ لێبێت."

964 Kurdi

04 Dec, 06:05


ئەمڕۆ لە هەولێر دژی وەزیری دارایی عێراق خۆپیشاندانە

دەچنە كوێ؟



https://ku.964media.com/253268/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Dec, 20:39


ئەمریكا هۆكاری لەدەستدانی حەلەب بۆ گرووپە چەكدارەكان ئاشكرا دەكات

شەڕی سوریا



https://ku.964media.com/252546/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Dec, 20:15


200 کم دیواری کۆنکرێتی لە سنووری سوریا و عێراق دروست دەکرێت

بە هاوکاری پێشمەرگە

عێراق - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/252525/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Dec, 19:42


“بڕیارمانداوە نەهێڵین گۆشت لە سلێمانی گران بێت”

گۆشتفرۆشێکی سلێمانی قۆڵی لێ هەڵماڵیوەو نرخی گۆشتی بە بڕێکی زۆر دابەزاند

964 Kurdi

01 Dec, 19:39


“دەیەویست لە رێگەی قاچاغەوە بڕێکی زۆر ماتۆڕ و کەرەستەکانی بگوازێتەوە”

لە خورماتوو دەست بەسەر بارهەڵگرێکدا گیرا

کوردستان - گەرمیان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/252328/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Dec, 19:25


سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە شەقڵاوە دەکرێتەوە

نزیکەی شەش مانگی پێدەچێت

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/252487/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Dec, 19:17


"وەرزەکە زۆر ساردە و منداڵەکانمان ناتوانن بخوێنن"
هەركە سەرمای زستان هات، گوندی سۆنەگۆلی لە شاری کەرکوک كێشەی نەبوونی كارەبای بۆ دروست دەبێت، ئەمشەویش خەڵكی گوندەكە هاتوونەتە دەرەوە و داوا دەكەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی شاری كەركوك چارەسەریان بۆ بكەن.

964 Kurdi

01 Dec, 18:50


له‌ حه‌له‌ب نزیكه‌ى 5000 كوردى ئێزدی هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌

به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ئێزدیان له‌ ئه‌وقافی هه‌رێم:

کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/252482/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Dec, 17:50


"هاوسەرەکەم وەک قەڵایەک لە پشتمە"

شادی نەجمەدین حەزدەکات ببێتە ئەستێرەی سینەمای کوردی و هەموو رۆڵێکیش نابینێت، دەشڵێت، زەواج رێگر نییە لە کاری هونەریم و هیچ قورس نییە.

964 Kurdi

01 Dec, 17:40


“ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 270 هه‌زار پشكنین بۆ نه‌خۆشی ئایدز كراوه‌” 

پاراستنی تەندروستیی هەولێر:

کوردستان - هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/252467/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Dec, 17:25


تەمەنی 102 ساڵە و دەڵێت، "بێ ژنم"

پیاوێکی بەساڵاچوو گوێی گران بووە و وەڵامی پرسیارەکانی سەرژمێریش دەداتەوە

964 Kurdi

01 Dec, 16:47


“زیانەكان دەگاتە نزیكەی 10 دەفتەر دۆلار”

خاوەنی دوکانی جوانکارییەکەی هەولێر باسی ساتی ئاگرکەوتنەوەکە دەکات.

964 Kurdi

01 Dec, 16:32


ته‌قته‌ق لە 24 کاتژمێر یه‌ك كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى هه‌یه‌

ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌

کوردستان - هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/252355/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Dec, 16:22


نوێترین زانیارییەکان دەربارەی ئاگرەکەی هەولێر

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەیە و زانیاریەکانتان پێدەدات

964 Kurdi

01 Dec, 16:18


ئەندازەی پاڕکەکانی هەولێر گوڵ و دارەکانی شاریان هەڵپاچی

بەردەوام لە کاردان

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/252366/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Dec, 15:59


کارکردنی تیمەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی هەولێر

ئاگرەكە لە دوكانێكی جوانكاری هەڵگیرساوە و پێنج ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوەی لێیە، بەڵام هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە

ڤیدیۆ: ئالان حەمەدئەمین، 964

964 Kurdi

01 Dec, 15:53


ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی هیچ یاسایەك تێپەڕێنێت و دانیشتنی ئەمڕۆی كۆتایی پێهێنا

بۆ سبەی دواخرا

عێراق - هەواڵ

https://ku.964media.com/252371/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Dec, 15:29


ئاگر لە دوكانێكی جوانكاری نزیك لەنگەی هەولێر كەوتەوە

بە پێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری 964 گەیاندوویەتی، ئاگرێكی گەورە لە دوكانێكی جوانكاری لە هەولێر و لە نزیك بازاڕی لەنگە كەوتووەتەوە.

زانیاری دێت…

964 Kurdi

01 Dec, 15:24


ئەمڕۆ رۆژ رۆژی بایکۆت بوو, 15 حاڵەتی ئایدزیش لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە

964 Kurdi

01 Dec, 14:43


لووتكەی پرێمەرلیگ بەڕێوەدەچێت و خولی عێراقیش بەهۆی جامی کەنداو ناوەستێت

964 Kurdi

01 Dec, 14:19


تەرمی دایک و منداڵە 10 مانگەکە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

لە ئیجە خنکاون

عێراق - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/252323/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Nov, 21:07


چوارشەممە لەم 18 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری حکومی دابەش دەکرێت

964 Kurdi

26 Nov, 20:35


"ناتوانم بە دوو رۆژ قەناعەت بە فەرهاد زیرەک بکەم بێتەوە ستۆدیۆ"

هەرێم محەمەد گۆرانیەکی دروستکردووە ناوی نییە و دەشڵێت، لەگەڵ فەرهاد زیرەک هیچ کارێکم نییە و لە هەشتاکانەوە نەهاتووەتەوە ستۆدیۆ و دەتانەوێت من بە دوو رۆژ قەناعەتی پێبکەم؟

964 Kurdi

26 Nov, 20:13


میدیاکانی ئیسـ*ــرائیل رایانگەیاند: سبەی چوارشەممە کاتژمێر 10ـی بەیانی ئاگربەستی نێوان ئیسـ*ــرائیل و حــ*ــیــزبــوڵای لوبنان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە هەمان کاتدا لە چەند میدیایەکی تری وەک رۆیتەرز و سکای نیوز، ئاماژە بەوە کراوە کە کاتژمێر 4ـی بەیانی ئاگربەستەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

ناتەنیاهۆش دەڵێت، رێکەوتنەکە بۆ ئاگربەستی کاتییە نەک کۆتایی هاتنی شەڕ، با خەڵکی باکوری ئیسـ*ــرائیل نەچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان تا دڵنیا دەبینەوە

964 Kurdi

26 Nov, 20:02


زۆرترین ریژەی باران بارین لە 12 کاتژمێری رابردوو لە هەڵشۆ بووە

باران بارینیش بەردەوام دەبێت

دهۆک - راپەڕین - زاخۆ - سلێمانی - سۆران - کەرکوک - کوردستان - گەرمیان - هەڵەبجە - هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/251216/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Nov, 19:59


رۆژ رۆژى قازخۆرەکانە

مەرزى کێلێ سپى پۆش بوو، بەبێ بەستنى زنجیریش بە زینى وەرتێدا هاتوچۆ مەکەن، بەفر خەریکە دەگاتە سلێمانى و بارانیش بەردەوامە و کەشەکە ساردى کردووە.

964 Kurdi

26 Nov, 19:34


سبەینێ بەنزینى 750 دینارى دابەشدەکرێت

لە 18 بەنزینخانەى هەولێر

کوردستان - هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/251208/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Nov, 19:19


هیچ بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دانەچووە و دەنگۆکان دوورن لە راستیەوە

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، هیچ بەشێکی شەقامەکە دانەچووە و ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نییە و تەواوی شەقامەکە هاتوچۆ تییدا ئاساییە.

964 Kurdi

26 Nov, 19:14


سایلۆی هەولێر سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکات

"سەردان بکەن"

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/251213/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Nov, 19:07


ئای لەم بەفرە باریوە ..

چەند مامۆستایەک لە قوتابخانەی بنەڕەتی پارسیان لە سلێمانی، سەردانی ماڵی لەتیف هەڵمەت دەکەن و تابلۆیەک کە وێنەی خۆی تێدا نەخشێنراوە پێشکەش دەکەن کە لە شوشە دروستکراوە، بە گۆرانیەک ماڵئاوایی لێدەکەن کە شیعرەکەی خۆی نوسیویەتی..

964 Kurdi

26 Nov, 18:41


ئینارەکانى چیاى هەیبەتسوڵتانى کۆیە رووناکیان لێبڕاوە

شەقامەکانیش هەروا

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/250992/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Nov, 18:40


باران و سەرما و چای خەڵوز

هەواکەی هەوای بەفرە و بارانیش بەخوڕ دەبارێت، چای خەڵوزی سەهۆڵەکەش دوکەڵی لێهەڵدەستێت، پیاسەیەک لەم جەوە خۆشەی سلێمانی حەتمەن خەمت لەبیردەباتەوە

964 Kurdi

26 Nov, 18:26


بەجێتدێڵم..

یەریڤان گۆرانیەکی هونەرمەند لەیلا فەریقی دەڵێتەوە

964 Kurdi

26 Nov, 18:25


بەتەمەنترین پیاوى جیهان کۆچى دوایى کرد

ئەو ساڵەى کەشتى تایتانیک نقوم بوو ئەو لە دایک بووە

ترێند - دەرودراوسێ

https://ku.964media.com/251129/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Nov, 18:15


شەرتە تامابم لەیادت ناکەم..
هەر بەیادی تۆ رۆژان بەڕێبکەم..

دوای دوو ساڵ بێدەنگی گۆرانیبێژ دەشتی کەڵهوڕی، گۆرانیەک بۆ عەشقی رابردوو بڵاودەکاتەوە، لە تەواوی پلاتفۆرمەکانی وەک سپۆتیفای و ئاپڵ موزیک بەردەستە.

964 Kurdi

26 Nov, 18:14


ئیسرائیل رازی بوو بە ئاگربەست لە لوبنان

شەڕ دەوەستێت



https://ku.964media.com/251211/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Nov, 18:05


سەرجەم دەرچووانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان لە زانکۆکانی هەرێم وەرگیران

نزیکەی هەزار خوێندکارن

عێراق - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/251205/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Nov, 17:50


دیمەنی کەمێک پێش ئێستای رێگای زینی وەرتێ ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە بەهۆی بەفربارینەوە

ڤیدیۆ: بۆ 964 نێردراوە

964 Kurdi

26 Nov, 17:41


کۆمپانیایەک بە روناکی و لە وزەی خۆر ناوی سلێمانی داخاتە سەر شاخی گۆیژە

شاخەکەش روناکدەکاتەوە

سلێمانی - هەواڵ

https://ku.964media.com/251142/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Nov, 17:28


"موچە لە نانی ئێوارانی شوانەوە هاتووە"

ناسڕی رەزازی پەرۆشی زمانی کوردیە و باس لە وشەی موچە دەکات، ئەو وشەیەی بووەتە سەردێڕی گەرمی هەواڵ و پەیجە کوردیەکان.

964 Kurdi

26 Nov, 17:26


پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ى گواستنه‌وه‌ى ئاو له‌سه‌ر رووبارى خانكێ ده‌ستیپێكردووه‌

بۆ دوو ناحیه‌ و قه‌زایه‌ك و به‌شێكى سه‌نته‌رى دهۆكه‌

دهۆک - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/251002/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

21 Nov, 17:50


قوتابخانەیەکی سنووری هەریر پێویستی بە سۆپا بوو بۆی دابینکرا

کوردێکی ئەوروپا هاوکاری كردن

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/249581/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

21 Nov, 17:49


ئەگەر تۆپی پێت هەبێت کارێکی بازرگانیت هەیە ئەگەر بازرگانیشت هەبێت کەواتە سیاسەتت هەیە

964 Kurdi

21 Nov, 17:33


"پیاوەکەم ژنی دووەمی هێناوە یان نا ؟"

کارمەندانی سەرژمێری دەڵێن ئەم پرسیارە زۆرترین جار لێمان کراوە لەلایەن ژنە خێزاندارەکان

964 Kurdi

21 Nov, 17:28


42 هەزار بینا و خانوو لە پشدەر تۆمار کراون

پێش کاتژمێر 12ـى ئەمشەو تەواو دەبێت

راپەڕین - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/249550/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

21 Nov, 16:57


وەزیری پلاندانان: پرۆسەی سەرژمێری درێژ دەكرێتەوە

کوردستان



https://ku.964media.com/249642/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

21 Nov, 16:38


هەرگیز کوردانی ناوچە جێناکۆکەکان تاقی مەکەنەوە چونکە وەڵامەکەیان روونە روون

964 Kurdi

21 Nov, 16:32


کوێرەڕێگایەک کۆنکرێت کرا و سێ گەڕەکی بەیەکەوە بەستەوە

لە قەڵادزێ

راپەڕین - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/249494/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

21 Nov, 16:29


پورە جوێدە رەقەم قیاسی شکاند

124 ساڵە

عێراق - هەواڵ

https://ku.964media.com/249614/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

21 Nov, 15:56


گەنجێکی 24 ساڵ لە سلۆپی باکوور خنکاوە و لە زاخۆ بەدوایدا دەگەڕێن

بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، دوای داوای کەسوکارەکەی تیمێکی چوار کەسیمان راسپاردووە، بەڵام پێشبینیی دەکەین دوای 10 رۆژی دیکە تەرمەکە بدۆزینەوە ئەویش دوای سەرکەوتنی تەرمی گەنجەکە لە ژێرەوەی ئاو، چونکە چەند رۆژێک پێویستە تا تەرمەکە لە ژێرئاوەوە سەردەکەوێت.

964 Kurdi

21 Nov, 15:29


ریال مەدرید دەستبەرداری براهیم دیاز نابێت و گواردیۆلا و هالاندیش هەر لە ماڵەكەی شێخ دەمێننەوە

964 Kurdi

21 Nov, 15:23


ماتۆرییان لە هەولێر نەهێشتووە دوو تۆمەتبار زیاتر لە 25 ماتۆرسکیلییان دزیووە و دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارەکان شێوە و پارچەی ماتۆرەکانیان گۆڕیەوە تا نەناسرێتەوە و فرۆشتوویانە بە کەسانی تر و لە ئێستادا تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە

964 Kurdi

21 Nov, 14:55


سه‌رژمێری ژینگەی پاککردەوە بەڵام نرخى ته‌ماته‌ى به‌رزكرده‌وه‌

964 Kurdi

21 Nov, 14:46


قەدەغەی هاتوچۆ کۆتایی هات و هاوڵاتیان ئازادن بۆ کوێ بچن

پۆلیسی راپەڕین بۆ 964

راپەڕین - هەواڵ

https://ku.964media.com/249589/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

21 Nov, 14:35


ئەم مۆزە بوو بە گرانترین میوە لە جیهاندا و بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا

جەستن سەن کە بازرگانێکی کریپتۆ و دراوە ئەلیکترۆنییەکانە و بەڕەچەڵەک چینییە کڕیوویەتی

964 Kurdi

21 Nov, 14:04


هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا تێکنادرێت و ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە

پارێزگای هەولێر روونکردنەوەی دا

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/249566/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

21 Nov, 14:02


هەردی سەلامی هاوسەرەکەی هێنایەوە ناو کلیپەکانی

دوای ماوەیەکی زۆر لە دەرکەوتنی هەردی سەلامی لەگەڵ چەندین خانمە مۆدێل لەناو کلیپەکانی دواجار پەریسای هاوسەری گەڕاندەوە و بڕیارە لە کلیپی تاتۆ کە ئەمشەو بڵاودەبێتەوە پێکەوە دەرکەونەوە.

بەر لە شەش ساڵ هەردی سەلامی یەکەم کلیپی بەناوی لێت تێناگەم بڵاوکردەوە، بڕیاربوو تا کۆتایی کاری گۆرانی وتنی تەنیا یەک خانمە مۆدێل لەگەڵی رۆڵ ببینێت، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو خانمە مۆدێلە کرد و لەناو کلیپەکانی نەما.

964 Kurdi

21 Nov, 13:40


پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو دوو تۆمەتبار لە ناو تاکسییەک بە شێوەی هەڕەمەکی لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر تەقەیان کردبوو دەستگیرکران و درانە دادگا

964 Kurdi

21 Nov, 13:33


ئاماری پێنجوێن: ئەگەر تیمەكان نەهاتوون پەیوەندیمان پێوەبكەن

ژمارە تەلەفۆنەكان دانراون



https://ku.964media.com/249568/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

21 Nov, 13:26


گەنجێکی دانەمەزراو و دەست رەنگینە، حەز و خولیای دروستکردنی مۆمیای ئاژەڵانی هەیە و کردوویەتی بە سەرچاوەیەکی داهاتیش بۆ خۆی

ئەیمەن سەیفەدین دەرچووی بەشی بایۆلۆجییە و ئێستا سەرقاڵی دروست کردنی سەری دایناسورێکە

964 Kurdi

21 Nov, 13:01


منداڵێکی 10 ساڵان لە زێی بچوک خنکا

لە سنووری کۆیە

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/249554/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

19 Nov, 07:15


لیژنەی ئەمنیی عێراق كەوتە ئینزارەوە

بۆ رۆژانی سەرژمێری

عێراق - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/248798/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

19 Nov, 06:40


 سەرژمێرى دەکەن بە سەنگى مەحەک بۆ کوردستانى بوونى خاکەکەیان

دانیشتوانى گوندى گابەرەکە

کەرکوک - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/248784/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

19 Nov, 06:25


ئەمشەو بازاڕی شێخەڵا لەلایەن ژینگە پارێزانەوە پاککرایەوە

دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/248777/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

19 Nov, 06:04


ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی سەرژمێری كۆتایی دێت

سبەی قۆناغی كۆتایی دەستپێدەكات



https://ku.964media.com/248775/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

19 Nov, 05:23


بەیانیتان باش

دیمەنی هاتوچۆی بزنە كێوییەکان و سروشتی جوانی شاخی زمناکۆ لە گەرمیان لە زوومی کامێرای رێبوار ئە‌حمەدەوە

964 Kurdi

19 Nov, 05:19


نرخى نەوت بەرز بووەوە

نزیک 74 دۆلارە



https://ku.964media.com/248769/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 20:31


قوتابیان لە خراپ بەکارهێنانی مۆبایل ئاگادار کرانەوە

سیمینارێک بۆ قوتابیانی گردەڕەشە ئەنجامدرا

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/248744/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 19:54


ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ لە سلێمانی ئەمساڵ زۆر بەرزن

هۆكار چییە؟

سلێمانی - هەواڵ

https://ku.964media.com/248711/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 19:43


"بەیانی وەرەوە رەنگە کوڕەکەم بێتەوە و ببین بە دوو کەس."
چیڕۆکی کارمەندی سەرژمێری و ژنە بەساڵاچووەکە ... گوێبیستی بن

964 Kurdi

18 Nov, 19:24


بەردەڕەش زۆرترین تالاسیمیای هەيه و بێ سەنتەریشە

300 حاڵەتی تۆماركراوی لێیە

دهۆک - هەواڵ

https://ku.964media.com/248697/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 19:05


“سەرژمێریی گشتی پەیوەندی بە راگرتنی پسولەی خۆراكەوە نییە”

وەزارەتی بازرگانیی عێراق:



https://ku.964media.com/248751/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 18:47


سێ چوار ماسیگر ماسییەکانی تەقتەق لە کارەبا دەدەن

نەناسراون و بوونەتە مۆتەکەی ماسییەکان

کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/248679/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 18:23


1118 بژمێر سەرژمێریی سۆران ئەنجامدەدەن

كۆبوونەوەیەكی فراوان كرا

سۆران - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/248733/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 18:12


لیژنەیەکی کشتوکاڵی ئاکرێ بەردەوام چاویان لەسەر ساردکەرەوەکانە

هیج سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە

دهۆک - هەواڵ

https://ku.964media.com/248655/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 18:04


ئەم ساڵ هەنجیرەکەی گۆپتەپە بۆی نەهات
بەشێکی زۆری مێشولە تێیداوە و کەڵکی خواردنی نەماوە.

964 Kurdi

18 Nov, 17:25


ئاگرەکەی سەر رێگای گوێر – هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا و کوژایەوە

شەش تیم بەشداری کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان کرد



https://ku.964media.com/248717/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 16:22


پارێزگای نەینەواش كردی بە پشووی فەرمی

قوتابخانەكانی پەروەردەی نەینەوا لە كوردستانیش دەگرێتەوە



https://ku.964media.com/248696/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 16:17


دوو ساڵە کۆترێک ماڵ و لانەی لەسەر جانتایەک دروست کردووە
خاوەنی دوکانەکە دڵی نەهاتووە ماڵەکەی تێکبدات و داواش دەکات کەس دەسکاری نەکات و خەڵک تێکی نەدات

964 Kurdi

18 Nov, 16:11


لەسەر رێگای گوێر لەناو کۆگاکان ئاگر کەوتووەتەوە

لە هەولێر



https://ku.964media.com/248691/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

18 Nov, 15:47


ئەمریكا پاڵپشتی لە پرۆسەی سەرژمێری دەكات

باڵیۆز قسەی كردووە



https://ku.964media.com/248684/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 21:03


بەیاننامەیەکی هاوبەشی پۆلیسی ئیسرائیل و شاباک: دوو بۆمبی رووناککەرەوە کەوتوونەتە حەوشەی ماڵەکەی ناتەنیاهۆ لە قەیساریا

📌پۆلیس: ناتەنیاهۆ و خێزانەکەی کاتی هێرشەکە لە ماڵ نەبوون.
📌میدیاکانی ئیسرائیل: هێرشەکە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە ئەنجامدراوە

📌وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل: هێرشەکەی سەر ماڵی ناتەنیاهۆ بەزاندنی هەموو هێڵە سوورەکانە

📌بن غەفیر: دەبێت هەموو جۆرە هێرش و هاندانێک دژی ماڵی ناتەنیاهۆ بوەستێت و پێشبینی دەکەم پۆلیس زوو بگەنە هێرشبەرەکان

📌سێ هەفتە پێش ئێستا بە درۆن هێرش کرایە سەر ماڵەکەی ناتەنیاهۆ

964 Kurdi

16 Nov, 19:34


بۆ یه‌كه‌مجار شوێنی پشوودانى سه‌رنشینان له‌ گه‌راجی رواندز – سۆران داندرا

"پێویستمان به‌ 6 شوێن هه‌یه‌ لێی دابنێین"

سۆران - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/248096/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 19:11


هاوڵاتیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ ده‌ستكارى زه‌وییه‌كانى دارستانى ده‌ستكردى پشده‌ر نه‌كه‌ن

دارستان و پاوانى راپه‌ڕین رێكارى یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر

راپەڕین - ژینگە - کوردستان

https://ku.964media.com/248130/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 18:50


راوچییەکان (کەو)ــی بناری قەندیلیان نەهێشت

راوچییەکانی دەرەوەی گوندەکانی بناری قەندیل بە شەوان دەچنە سنوری ئەم بنارەو راوی کەو دەکەن بە رۆژیش لە بازار دەیانفرۆشنەوە

964 Kurdi

16 Nov, 18:48


“رووداوه‌كانى هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه”‌

له‌ رۆژی قوربانیانی هاتووچۆ :

کوردستان - هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/248134/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 18:23


شوێن بۆ ئه‌و خێزانانه‌ دابینكراوه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ سه‌رژمێرى بگه‌ڕێنه‌وه‌ سنوورى مه‌خمور

ئه‌وانه‌ى بێ ماڵ و په‌ناگه‌ن

کوردستان - هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/248088/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 18:18


بەهۆی هەڵکەندنی بیرە نایاساییەکانەوە مەترسی دروست بوونی بومەلەرزە هەیە

پسپۆڕێکی ئاوی ژێر زەوی باسی مەترسی بیرە نایاساییەکان دەکات

964 Kurdi

16 Nov, 17:38


بە هێرشی فڕۆکە چوار چەکداری رێکخراوی داعش کوژران

لە سنووری کەرکوک

کەرکوک - هەواڵ

https://ku.964media.com/248123/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 17:19


ئاسایش دوو تۆمەتباری تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی چەمچەماڵی دەستگیر کرد

964 Kurdi

16 Nov, 16:20


کۆمسیۆن: 38 تانە رەتکرانەوە و سێ تانە وەڵامیان ماوە

دەستەی دادوەری بڕیاری داوە

کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/248051/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 16:00


کەسی یەکەمی هاتوچۆ لە سلێمانی؛ داوای پابەندی زیاتر لە شۆفێران دەکات

بۆ ساڵڕۆژی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆ

سلێمانی - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/248057/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 15:50


یەک مسقاڵ زێڕ 30 هەزار دابەزیوە و 769 ملازمى دیکەشمان بۆ زیاد بوو

964 Kurdi

16 Nov, 15:35


سینگڵەکان بۆیان هەیە نەڕۆنە ماڵەوە بۆ سەرژمێرییەکە

لە کوێی دنیان هەر لەوێ بمێننەوە، باوانتان لە شوێنی ئێوە ناوتان تۆمار دەکەن

964 Kurdi

16 Nov, 15:19


دروستكردنى رێگایه‌ك ناحیه‌كانى ‌سێگردكان و دێگه‌ڵه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه

هه‌ولێر و كۆیه‌ش له‌یه‌كترى نزیك ده‌كاته‌وه‌

کوردستان - هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/248060/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 14:54


ته‌واوى شه‌قامى گشتى و ناوخۆییه‌كانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌ به‌ گوڵ و دره‌خت ده‌رازێندرێنه‌وه‌

زیاتر له‌ 1000 دار ده‌چێندرێت

راپەڕین - ژینگە - کوردستان

https://ku.964media.com/248070/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 14:40


ئەو پرسیارانە چین لە سەرژمێریەکەدا لێتان دەکرێت؟

ئاگادار بن و وەک خۆی وەڵام بدەنەوە

964 Kurdi

16 Nov, 14:27


مایک تایسن دۆراو ئەمشەو ئەڵمانیا و هۆڵەندا لە نەیشنس لیگ یارییان هەیە

964 Kurdi

16 Nov, 14:13


زیاتر لە 27 هەزار پارچە زەوی ئامادەیە بۆ دابەشکردن

لە سنووری شارەوانیەکانی هەولێر

هەواڵ - هەولێر

https://ku.964media.com/248067/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 13:34


هاوڵاتیانی باتیفا کێشەی ئاویان نەماوە و ئێستا دەبێت تەوافە ببەستن

ئاو بە فیڕۆ بدەن سزا دەدرێن

زاخۆ - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/247993/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

16 Nov, 13:12


دەرکەوتنی سەرۆکی ئەرجەنتین لە ئاهەنگی سەرکەوتنی ترەمپ، لەگەڵ سەرمایەداری ناوداری جیهان ئیلۆن مەسک

964 Kurdi

15 Nov, 11:00


تەرمی پزیشکێکی سڕکردن لەناو ژوورەکەی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە

لە هەولێر



https://ku.964media.com/247754/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

15 Nov, 10:56


سەگێک توانای رۆیشتنی نەماوە و چاوەرێی دەستی ئاژەڵدۆستێکە

هاونیشتمانیەک ئەم ڤیدیۆیەی بۆ 964 ناردووە و داوای بە هانەوەچوون دەکات لە ئاژەڵدۆستان بۆ بێچووە سەگێک لە گەڕەکی رۆشنبیری ناحیەی زەڕایەن لە شارەزوور نزیک یاریگای داخراوی مەولەوی، کە توانای رۆیشتنی نەماوە و پێویستی بە چارەسەرە

964 Kurdi

15 Nov, 10:33


غەفور هیندی، ئەو سەربازەی هاتە سلێمانی و قەت نەڕۆیشتەوە
گۆكۆل چاند سەربازێکی بەنگلادیشی بووە، ساڵانی بیستەکان هاتووەتە سلێمانی و کچێکی کوردی خواستووەو ئیتر سەری نەکردووتەوە بە وڵاتەکەی خۆیدا.
نەوا، نەوەی ئەو سەبازەیە، هەموو چیرۆکەکە بۆ 964 دەگێڕێتەوە

964 Kurdi

15 Nov, 10:10


گەشتە پاییزیەکەی چۆمان بە شاخەوانی و خاوێنکردنەوەی ژینگە کۆتاییهات

زیاتر لە 50 شاخەوان بەشداربوون

ژینگە - سۆران - کوردستان

https://ku.964media.com/247710/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

15 Nov, 10:09


وەرزی سەرما تەحین بەتامترە و چێژێکی تایبەتی هەیە

لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین و بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەدەچێت، نەوسنەکانیش تازووە فریاکەون و بڕۆن تەحین و خواردنی خۆش بکڕن و تام بکەن.

فۆتۆ: حکومەتی هەرێم

964 Kurdi

15 Nov, 10:05


دوای هەڵپەرکێ و چەپڵە و گۆرانی وتن ژینگەکەیان خاوێنکردەوە


گەشتە پایزیەکەی باڵەکایەتی بە شاخەوانی و خاوێنکردنەوەی ژینگە کۆتایی پێهات و زیاتر لە 50 شاخەوان بەشداربوون.

سابیر زراری، ئەندامی گروپی شاخەوانی لوتکەی سەفینە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ”لە هەموو گەشتە شاخەوانییەکانمان، ژینگە پارێزی خۆمان دەکەین، ژینگە پارێزی و شاخەوانی دووانەن و هەموو کات بە یەکەوەن، بەداخەوە کە ژینگەی جوانەکەی باڵەکایەتی بەم شێوەیە پیس کراوە.

964 Kurdi

15 Nov, 09:27


ئاگادارییەک بۆ مامۆستایانی گرێبەست لە زانکۆی گەرمیان

پەلە بکە بۆ ئەوەی چانسی دامەزراندن لەدەست نەدەی

گەرمیان - هەواڵ

https://ku.964media.com/247693/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

15 Nov, 09:01


ئاوی بەلوعە دەخۆیتەوە یان ئاوی بوتڵ؟

پێش ئەوەی سەردانی ماڵەکەت بکەن، فۆڕی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لێرە ببینە.

فۆڕمەکە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ 964 نێردراوە و سەرجەم پرسیار و وردەکارییەکانی تێدایە.

بڕیارە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

27 ساڵە لە عێراقدا پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام نەدراوە و دواینجار پڕۆسەى سەرژمێرى ساڵى 1997 بوو کە ئەوکات دانیشتووانى عێراق، بەبێ هەرێم 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 کەس بوو.

یەکەم سەرژمێری گشتیى لە عێراق ساڵی 1934 ئەنجامدرا، ئەوکات ژمارەی دانیشتووانەکەی سێ ملیۆن و 380 هەزار کەس بوو.

بۆ بینیی فۆڕمی سەرژمێری ئەمساڵ کلیک لەسەر ئەو لینکەی سەرەوە بکە.

964 Kurdi

15 Nov, 08:51


ئەگەر ناوت لە هیچ بەشێک نەگەڕاوەتەوە لە زانکۆلاین، سەردانی زانکۆی گەرمیان بکە

کورسی بەتاڵی هەیە

گەرمیان - هەواڵ

https://ku.964media.com/247683/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

15 Nov, 08:27


لە هەڵەبجە رێنمایی دەدرێتە ئەو کەسانەی درەختەکانیان هەڵدەپاچن

هاوڵاتیان دەتوانن یارمەتی لە فەرمانگەی ژینگە وەربگرن

کوردستان - هەڵەبجە - هەواڵ

https://ku.964media.com/247680/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

15 Nov, 08:01


هێزەکانی ئیتاڵیا مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن
فۆتۆ: وەزارەتی پێشمەرگە

964 Kurdi

01 Nov, 20:52


سبەی شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی:



https://ku.964media.com/243657/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 20:32


جۆو بایدن بەشێوەیەکی جیاواز لەگەڵ خانمی یەکەمی ئەمەریکا دەرکەوت

توانا نەقی، نێردراوی 964 بۆ ئەمریكا زانیاریەکانتان پێدەدات
#بەرەو_کۆشکی_سپی

964 Kurdi

01 Nov, 20:07


65 ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پێشوەختەی ئەمریکا دەنگیان دا

سەرۆكیش دەنگی داوە



https://ku.964media.com/243652/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 19:47


سودانی هەر ئەمشەو گەڕایەوە بەغدا

لە توركیا بوو



https://ku.964media.com/243649/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 19:43


چوار پۆلی خوێندن لە کەمپی ئیماراتی ئاگری گرت

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار کابینە کە پۆلی خوێندنن لە قوتابخانەی بنەڕەتی مورتەقای کوڕان لە ناو کەمپی ئیماڕاتی ناحيەی بەحرکە سووتان و جگە لە زيانی ماددی هيچ زيانێکی گيانی نەبوو.

964 Kurdi

01 Nov, 19:27


تەڵەیان بۆ باڵندەکان دانا و خۆیان پێوەبوون

راوچییەکانی ئاغجەلەر

سلێمانی - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/243595/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 18:54


گوللەتۆپێک لە ناو گوندی بازێ کەوتەخوارەوە

"لە مارکێتەکە دەرچووین و بینیمان گولـلەتۆپێک کەوتووەتە ناو ماڵەکان"

دهۆک - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/243630/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 18:47


ئامادەی پارە بدەیت بەم کاندیدەی کە دەنگی پێ دەدەیت؟

ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ژمارەی پێوانەی دەشکێنێت و لێرە خەڵکی هەم دەنگ دەدەن هەم پارە دەدەن بە کاندیدەکەی، لە هەر خولەکێکدا نۆ هەزار دۆلار دەچێتە سەر حیسابی کاندیدەکە
توانا نەقی نێردراوی 964 لە ئەمەریکا کورت و پوخت زانیاریەکانتان پێدەڵێت.
#بەرەو_کۆشکی_سپی

964 Kurdi

01 Nov, 18:41


چیتر كار بە “سورە قەیدی ئەلیكترۆنی” ناكرێت

پاسپۆرتی سلێمانی بۆ كوردانی تاراوگە

سلێمانی - کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/243641/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 18:10


جۆو بایدن بەشێوەیەکی جیاواز لەگەڵ خانمی یەکەمی ئەمەریکا دەرکەوت
توانا نەقی، نێردراوی 964 بۆ ئەمریكا زانیاریەکانتان پێدەدات
#بەرەو_کۆشکی_سپی

964 Kurdi

01 Nov, 17:29


لە دوو رۆژدا 190 ھەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی ھەناریان کردووە

لە هەڵەبجە

کوردستان - ناوخۆیی - هەڵەبجە

https://ku.964media.com/243597/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 17:29


"ئەمەریکا داگیر کراوە و هاتووم ئازادی بکەم"

ترەمپ لە تازەترین قسەکانی هێرشی توندی کردۆتە سەر دیمۆکراتەکان و دەڵێت، "من ببمەوە سەرۆک تەواوی ئەو پەنابەرە نایاساییانە بە کۆمەڵ دەردەکەم لە ئەمەریکا و دەیانێرمەوە شوێنەکانی خۆیان."

توانا نەقی، نوێترین زانیارییتان پێدەڵێت دەربارەی کەمپەینەکەی کامالا و ترەمپ.
#بەرەو_کۆشکی_سپی

964 Kurdi

01 Nov, 16:41


ئۆماها، شارێکی بچووک بەڵام چارەنوس سازە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا

هەرچەندە لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان نییە بەڵام چاوی هەموو میدیاکانی ئەمەریکای چۆتەسەر.

#بەرەو_کۆشکی_سپی

964 Kurdi

01 Nov, 16:13


منداڵە ئاوارەکانی سلێمانی بۆ هەڵدانی کۆلارە برانە گۆیژە

بۆ هاندنی پەروەردە

سلێمانی - هەواڵ

https://ku.964media.com/243587/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 15:51


کەمئەندامان بەدەست نەبوونی شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە ناو بازاڕی کەلار دەناڵێنن

کارزان ئیبراهیم خاوەن پێداویستی تایبەتە و لە فەیسبوکی خۆی ئەو ڤیدیۆیەی داناوە و دەڵێت، " ئەفسەری هاتوچۆکە کە بینی کەم ئەندامم بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ کردم و هیوادارم بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان چارەسەرێک بۆ ئێمە بدۆزنەوە"

964 Kurdi

01 Nov, 15:48


ئەگەر مەترسی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوتان هەبوو تەلەفۆن بكەن

شارەوانیی هەولێر



https://ku.964media.com/243586/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 15:31


شەقامى 120 مەترى هەولێر بە دارى ژاڵە دەڕازێنرێتەوە

لەلایەن ئەندازەى پارکەکانەوە

کوردستان - ناوخۆیی - هەولێر

https://ku.964media.com/243556/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 15:08


”ئەو یارییە یارمەتى جەستە و دەروونى ئەو کەسانە دەدات کە ئەنجامى دەدەن”.

بۆ یەکەمجار پێشبرکێی سەوڵ لێدان لە دەریاچەی دوکان بە بەشدارى 15 وەرزشوانى ئەو بوارە بەرێوەچوو

پادڵ بۆڕد ئامێرێکە لە شێوەی تەختەیە، وەرزشێکى ئاوییە کە بەشداربووان بە جووڵەى مەلەکردن دەیجوڵێنن بەرەو پێشەوە

964 Kurdi

01 Nov, 14:58


جۆرە حەشەڕاتێک تەنگى بە دانیشتووانى چەند گوندێکى خانکێ هەڵچنیووە

بچوکن و بە فراوانى بڵاوبوونەتەوە

دهۆک - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/243546/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

01 Nov, 14:07


"هەڵەبجە شارێکی بێ ناز بووە، بەڵام ئەوەی هەنار بۆ هەڵەبجەی کردووە 10 کابینەى حکومەت نەیتوانیوە بۆ هەڵەبجەى بکات”.

سەرپەرشتیارى چێشتخانەیەک لە ھەورامان باس لە گرنگی فێستیڤاڵی هەنار دەکات و دەڵێت، "تێکڕا دەیان میوان خۆیان دەکەن بە چێشتخانەدا و بەرناکەوێت و کاریگەرییەکی زۆر باشی ئابووری هەیە بۆ چێشتخانەکان”.

964 Kurdi

26 Oct, 15:50


داوا له‌ رێكخراوى هاندیكاپ ده‌كرێت یارمه‌تییه‌كانى بۆ قوربانییه‌كانى مین له‌هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكات

زياتر له 13 هەزار كه‌س به‌ر مین و ته‌قه‌مه‌نى كه‌وتوون

کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/241781/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Oct, 15:41


زانکۆى ئەمەریکى لە سلێمانى بە پەندی پێشینان تێستی خوێندکارەکان دەکەن

ئەمڕۆ رۆژی ئاشنابوون بوو بە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و خوێندکارانیش چەند پرۆژەیەکیان ئامادە کردبوو و نمایشییان کردن

964 Kurdi

26 Oct, 15:10


ماڵێکى خانەقینى دەرگایان بەڕووى خێزانێکى پەنابەرى لوبنانیدا کردەوە

ژمارەیەکى دیکەى ئاوارە گەیشتن

کەرکوک - هەواڵ

https://ku.964media.com/241752/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Oct, 14:32


رێگای قوتابخانەی گوندی قوڵقوڵە قیرتاو کرا

43 ملیۆن دیناری تێچووە

سلێمانی - کوردستان - ناوخۆیی

https://ku.964media.com/241763/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Oct, 14:31


ئەمساڵ بەھۆی ھاتنی سەرماوە خاوەنباخەکانی هەڵەبجە، کەمێک کارەکەیان پێشخستووە و چەند رۆژێکە دەستیانکردووە بە رنین و داتەکاندنی ھەنار، بۆ ئەوەی کابانەکانیان رووبەھەناری لێ درووست بکەن.

964 Kurdi

26 Oct, 14:10


هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌ كه‌ 100% له‌ هه‌ڵبژاردن ساختەکارى كرابێت

د. موسه‌ننا ئه‌مین:

کوردستان - هەواڵ

https://ku.964media.com/241757/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Oct, 13:16


سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكانی سەر ئێرانی كرد

هەڕەشە لە سەقامگیریی تەواوی ناوچەكە دەكات

کوردستان - ناوخۆیی - هەولێر

https://ku.964media.com/241751/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Oct, 12:40


ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی بەرنامەی سبەی كرد

پێش دانیشتنی سبەی



https://ku.964media.com/241746/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Oct, 12:27


خانمانی هەورامان دەستیان بە دروستکردنی رووبەهەنار کرد

964 Kurdi

26 Oct, 12:20


پێشانگەی بەرفراوانی کەلوپەلی ناوماڵ لە هەولێر دەکرێتەوە

داوای بەشداریی بازرگانان دەکرێ

کوردستان - ناوخۆیی - هەولێر

https://ku.964media.com/241729/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 Kurdi

26 Oct, 12:07


یاریگەی نێودەوڵەتی نەورۆز لە سلێمانی كرایەوە
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26.10.2024 یاریگەی یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی كرایەوە، كە یاریگەیەكی نێودەوڵەتییە و جێگەی 15 هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت، یاریی كردنەوەی یاریگەكەش لە نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و نەجەفە.
یاریگەكە بەشێكە لە پڕۆژەی كۆمەڵگەیەكی وەرزشی و ئێستا 80%ی كارەكانی تەواو بووە

964 Kurdi

26 Oct, 11:39


لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران 10 ئەندامی پاسەوانی سنووریی ئەو وڵاتە کوژران.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاویکردووەتەوە، “لە ناوچەی گەوهەرکێو لە شاری تفتانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکان کراوە و بەهۆیەوە 10 ئەندامی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژراون”.

964 Kurdi

26 Oct, 10:47


رێگای مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی داخرا و ئاژەڵەکانیش لەناو مەیدانەکەن و کاسبکارەکان ناتوانن خواردن و ئاویان پێبدەن
لە كاتژمێر 12ی شەوی رابردووەوە كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە شوێنی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی، رێگای كاسبكارانی مەیدانەكەی گرتووە.
ئەمە لەكاتێكدایە نەورۆز رەحیم، نوێنەری كاسبكارانی مەیدانەكە دەڵێت، تاوەكو 1.11.2024 مۆڵەت دراون لە شوێنەكە بمێننەوە.