دێرینە شێعری کوردی @trupkirezgari Channel on Telegram

دێرینە شێعری کوردی

@trupkirezgari


کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان

ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین

{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk

دێرینە شێعری کوردی (Kurdish)

دێرینە شێعری کوردی یەکەمین کاناڵی تێکستیل بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشانە. ئەم کاناڵە بۆ کاری یان خولی گەورە بۆ ئەوانەی کە دێرینی شێعری کوردی دەکەن و دیاری دەکەن کەفی و ئامادەیی بۆ وەرزشی ئەم هنرەی گرنگی. لەم کاناڵەدا ئەوەی ئەمشت و ڵێکدان و پەخشەکانی نوێ زۆر بەشدار بیت. n بە بەشداری لە دیدەکان، پێشنیار و راژەییەکانیان بۆ دادانیان دەنگ بکەن و هاتنیان بە تۆڕای دێرینی بەرهەمییان بدات. ببیننەوە و مێژوونەکە لە خۆت بکەن! بەشداری بیبەرڕین لەم کاناڵە خۆشترین کرداریتان بکەن. جۆین بکەن بۆ ڕەزاندنی شێعری کوردی!

دێرینە شێعری کوردی

21 Jan, 21:05


🍃🍃

نە ڕەنگت هەیە و نە دەنگوباسێ
هیچکەسیش نییە کە تۆ نەناسێ

سەرت لە گێرە و لە کێشە دەخورێ
دەستت لە چاک و خراپ دەڕاسێ

ئەوەندە ئازا و بەجەرگ و دڵی
ترسەنۆک دەبێ خۆت پیا هەڵواسێ

لە تۆ دڵنیام لە خۆم ئەرخەیان
نە شەرمت هەیە و نە چکە هەراسێ

شەو و ڕۆژ لەناو دنیای شێعرمدا
دەسووڕێیتەوە بە توێی کراسێ

بەربەرەکانێت بێهۆیە بێهۆ
ئەوین مەترسی و مردن ناناسێ

#ڕامان_غەفووری
🍃🍃

دێرینە شێعری کوردی

21 Jan, 19:42


زمانت کە کوردی بوو
گۆ و چرۆ
کەژ و کۆ
چۆم و ڕووبار
دەشت و کۆسار
گوڵ و باخ
شاخ و داخ
قەڵا و قەڵات
خۆزگە و ئاوات
نیشتمان، وڵات
هەرد و وەردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
هەڵاڵە و گوڵاڵە
گوڵانی زەرد و سوور
سنوور و چنوور
بەیبۆن و شەوبۆ
نێرگز و نەسرینی
ئەم دەوەرە بە کۆ
درشت و وردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
تەتە و تەرەغە
شاهۆ و داڵاهۆ
قەندیل و سەفین و گمۆ
ئاوییەر و ئاربابا
بەگشتی جودی و
چیای هەڵگوردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
بەفر و بەفرانبار
شەختە و سیخوار
گوێسوانی گوێ بە گوار
پەستەک و بەستەڵەک
دووی ڕەشەمە و
چیای خاڵ و بەڵەک
چوار شەممۆی ئاگرین و
نەورۆز و ڕەشبەڵەک
وەئەوەی
با بە دەواری شڕ کردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
گێلاسی شنۆ و
سێوی مەراغە و
شێڵانەی سنە و
ترێ ڕەشەی سەردەشت و
تامی ڕێواسی کەلی خانی
هەتاو نەدیوی
مزر و ناسکی بن بەردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
شوناس و پێناسە
ڕەسەنایەتی
خۆشەویستی و ئازایەتی
شەرف، نامووس، غیرەت
نیشتمانپەروەری
پیاوەتی و مەردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
بەیت و باو و
لاوک و حەیران
شێعر و غەزەل
مەتەڵ، مەسەل
هەست و هەڵبەست
گەڕە لاوژە
بالۆرە و هۆرە
بەند بە بەندی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
چریکەی عەلی ئەسغەر
سۆزی گەرووی مام خدر
زایەڵەی زوڵاڵی زیرەک پتر
قەتاری ماملێ ئیتر
بەندی عەبڵا دەرژێ و
ڕەسوو گەردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
ناری و ناڵی
هێمن و هەژار
مەحوی و پەشێو
سوارە و دڵدار
حاجی و شێرکۆ
گۆران، ئاسۆ
هێدی و کوردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
زارا و دارا
زمان و زەمان
زێد و ژیوار
زاب و زرێبار
زنجیر و زام
زیندان و زەد و  بەندی
دەبنە کوردی


م۰ قادر پوور
🔸نزا

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

20 Jan, 14:20


ببارێ بەفری سەربەستی! ببارێ ئەو دڵەم بەستی
ببارێ ئەو دڵەم بەستی، له سەرمای سەختی بێهەستی

ببارێ ڕووی ڕەشی ئەم چەرخە بەدکردارە داپۆشە
خەریکە عالەم و ئادەم، بەجارێ نوقم ئەکا پەستی

خەفەت تەنگی به دڵمان هەڵچنی لەم نەگبەتستانە
لە بارینت بەسەر بورکانی ئازارا چ دەربەستی؟!

لە زامستانە بێ‌هەتوانەکەی ئەم مەینەتستانە
گەلێ ئاواتت ئەمرێنن گەلێکیش دەبنە بەربەستی

چەلێ دەرخە ڕەزای شیرینی یەکڕەنگی لە دنیادا
کەمێ داپۆشە ڕوخساری دزێوی خەڵکی ئەنقەستی

دەسم بگره له ئامێزی چیای سەربەرز و سەرکەشدا
دەرم بێنە لەژێر دەستی برینی گەرمی بندەستی

بەزەی نایە بە کەسدا کەس ببارێ بگرە ڕێگەی سەر
کە وشیاری بووە یاری کە مەستی بوو بە بەدمەستی

کە ڕۆحم بوو بە قوربانی کە جەستەم بوو بە جستانی
کە ناخم بوو بە کۆڵەی ڕەش کە پێستم زاری زم گەستی

ببارێ با مناڵان بووکەڵەی بەفرینی تۆ چێ کەن
لەتەکتا هەڵخەن و داخەن بەدڵخۆشی بەسەربەستی

لەمێژه وشکەسۆفی وشکەساڵیی پێیە بۆ دڵمان
ببارێ بەفری سەربەستی! هەوێنی هەرچی هەڵبەستی

🔸ڕامان غەفووری

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

18 Jan, 13:03


زل کردنەوەی پیاوی بچووک

مامۆستا بەر لە بانگی بەیانی، ڕێگای مزگەوتی گرتەبەر. لەنێو کۆڵان تووشی بوو بە تووش کابرایەک کە سواری گوێدرێژێک ببوو. کابرا خێرا دابەزی و دەستی مەلای ماچ کرد و بە مل‌کزییەوە وتی: قوربان! دنیام بە تاریکی زانیوە، لای بەڕێزتان بە ڕووناکی. خێزانم نەخۆشە. نەوەک ڕۆژی گەشم ڕەش بێت و نازی منداڵانم بشێوێت. بەڵکو تەشریف بێنی و بەو دەم و نفووسە پیرۆزەتان یاسینێکی بەسەردا بخوێنی. مەلا وتی: باشە بەڵام ڕاوێستە تا بچمەوە ماڵەوە و خێزانی ماڵ ئاگادار بکەمەوە. کابرا وتی گەورەم! فریا ناکەوین، تکایە با هەر ئێستا بڕۆین. بۆیە دەستبەجێ مەلای سواری گوێدرێژ کرد و بەرەو دێهاتی ماڵە کابرا وەڕێ کەوتن. چێشتەنگاو گەیشتنە ماڵی کابرا. ژنە لە نێو جێدا، نیوەگیان کەوتبوو. منداڵان بێدەنگ دورەیان دابوو. پاش ئەوەی مەلا دەستی بە دوعا و یاسین کرد، ژنە چاوی کردەوە و دەستی کرد بە گریان. وتی: لە خەودا پێیان گوتم هەستە، لەم کاتە بەولاوە تۆ ئێش لە لەشتا نەما. جا ئەو ژن و مێردە شانی مەلایان ماچ کرد و چەند ڕۆژ خزمەتی مەلایان کرد. مەلا خۆی هەر سەری سووڕ مابوو کە من بەم سارد و سڕییە، ئەم کەشف و کەراماتەم چۆن بۆ هات؟

پاش سێ ڕۆژان کابرا وتی: گەورەم! مامێکی نەخۆش و زەلیلم هەیە لە دێهاتی لای خوارەوە. تکایە سەردانێکی ئەویش بفەرموون. مەلا هێشتا ئەرێ و نەرێ نەگوتبوو، کەرە شین دووبارە کورتان کرا و بەرەو دێهاتی لای خوارێ وەڕێ کەوتن. پیرەپیاوێک لە نێو جێوبان ڕەنگی مردووی لێ نیشتبوو. کاتێ ئەم دەستی کرد بە دوعای خێر، پیرە پیاو لە نێو جێ قنجەوە بوو. وتی: لە بیری خۆمدا دەمگوت تازە من لە زمهەڕی ئەمساڵ ناخۆم، کەچی ئێستا حاڵم باشە و برسیمە. دیسان لەوێش دەستی پیرۆزیان زیارەت کرد و ئەوانیش چەند ڕۆژ خزمەتی مەلایان کرد. مەلا وردە وردە بڕوای بە خۆی کرد کە پیاوێکی زۆر موبارەکە. پاش سێ ڕۆژان وتیان لاوێکی خزممان، پاییزی پار لە سەر دارەگوێز بەربۆتەوە و ئێستا ئیفلیجە. بەڵکو دۆعایەکیش بۆ ئەو بفەرمووی. جا دیارە هەر تەشریفی برد، لاوەکە بوو بە گوێزی ئازا.

وەلحاسڵ مەلا دە، دوازدە ڕۆژ لەو ناوچە مەحتەل بوو. ڕۆژی ئاخر وتیان:ڕۆحمان بە ساقەت! هەتا قەراخی شار لە خزمەتی بەڕێزتین. مەلایان بە سڵاو و سڵاوات بەڕێ کرد. لە ڕێگاش هەر وەعزی دەدا. لە نزیکی شار بۆ دوایین جار دەستی مەلایان زیارەت کرد و ماڵئاوا.

لە دەروازەی شار، خزم و کەس و کار پێشوازیان لە مەلا کرد. دەیانگوت: هەر ئەوەی کە خۆت بە ساغی گەرایتەوە و نەیانکۆشتووی، ئێمە هیچمان ناوێ. پارە فیدای سەرت. ئێمە هەر وادەزانین هیچ پارەیەکمان نەداوە. ئابروومان لە مەترسیدا بوو. مەلا پێی سەیر بوو. وتی: پارەی چی؟ پارەتان بە کێ داوە؟ بۆ داوتانە؟ وتیان: وەڵا هەر ڕۆژی هەوەڵ کە نادیار بووی، جەماعەتێ دز و چەتە هەواڵیان ناردبوو کە مەلامان دزیووە و هەتا ئەوەندە پارەمان بۆ نەنێرن، مەلا بارمتەیە و پاش دە ڕۆژ ئەگەر پارە نەگات، دەیکووژین. بۆیە ئێمەش هەرچەندەیان گوت، بۆیانمان نارد و بڕیاریان دا ئەمرۆ بەرەڵات بکەن. ئەوا شوکور بە ساغی گەڕایتەوە. مەلا تازە زانی چ خەنەیەکیان کردۆتە ئاو بۆی!

کاتێ دەست لە گۆچان درێژتر گەیشتەوە ماڵ، مەلاژن پرسیاری کرد: ئەرێ لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە چیت دەکرد؟ مەلا بە دەم پێکەنینێکی خەماوییەوە وتی: لە نێو جەماعەتی دز و درۆزن  موعجزاتم دەفەرموو.

توفیق الحکیم/قاهرە ١٩٤٧/مهدی غبرایی

خوێنەری خاوەنبیر!

ئەگەر له کۆمەڵگا مرۆڤێکی بچووکیان گەورە کردەوە، ئەوە ئاسایی نییە. دیارە کۆمەڵێک دز و دەسبڕ دەورەیان داوە و دەیانەوێ گێرفانی خەڵکی پێ داتەکێنن و بەو شێوە کەڵبە لە جەستەی کۆمەڵگا گیر کەن.

بەزم لەوەدایە کە ئەو کەسە وردە وردە خۆشی باوڕ بەو قسانە دەکات. یان پێیخۆشە لە پێش چاوی خەڵک وا دەرکەوێت. بەڵام دەبێ ئەوە بزانێت قشقەڕەش بە خۆڕایی پشتی گامێش ناخورێنێت.

هەروا کە لە ژیانی تاکەکەسیماندا وریاین کە کڵاومان لەسەر نەنێن، دەبێ وریای کۆمەڵگاش بین کە نابەجێ گیلە پیاوان لەجێی گەورە پیاوان دانەنێن.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/١٠/٢٩

کابان | KABAN

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

17 Jan, 05:15


چوومە ژوانی هەر ئەوینێ داخەکەم تا سەر نەبوو
باخی هیچ کەس چەشنی ناخم باخەکەی بێبەر نەبوو

ساردە شەختەی بێوەفایی دای لە ناخی جوانی باخ
داوەری سێوی بەڵێن و کیژی هیوا هەر نەبوو


ئای گەلۆ دێ پێش قەتاری هەوری پاییز،نیشتە چاو
رەنگی زەردی مردنی گرت دڵ کە ژانی دەر نەبوو

هەڵدە پاییز پێکی تاڵی وەرزی زەردی دابڕان
کێیە ژانی هەڵوەرینی گەر بە باخی وەر نەبوو

دڵ بە وێنەی تۆپی مەیدان هاتە کایە و هەڵدرا
چۆن لە یانەی ئەشق و خوێنم کەس بە دڵ هاندەر نەبوو

هەر کە نەشئەی تۆی شکا دڵ چەشنی شووشە بوو شەقار
بەنگ و موعتاد وەک دڵی من بێ دەرو پەیکەر نەبوو

لەت لەتە دڵ چەشنی جەستەی نیشتمانی لەت لەتم
من برینم خۆ بە زامی زاڵم و خەنجەر نەبوو

با قەتاری خۆزگەکانم بێنە ژوانی مردنم
ئااخ کە ماندووم لەم ژیانە و کەس بە دڵ یاوەر نەبوو


🔸کامیل یاغیانی...


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

16 Jan, 19:35


با بێ، خەندەی پڕ
ئاهەنگ بێ!

نەغمەی نازی شۆخ و
شەنگ بێ!

🔸م.گۆران

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

16 Jan, 15:57


"بێدەنگی"

دەمێکە من لە دووی تۆ دێم، بە بێدەنگی وەکوو سایە
نە ڕۆژ خاک هێندە بێدەنگە، نە ئەستێرە بە شەو وایە

هەموو سینەم، بە عیشقی تۆ، وەکوو کوانوو بڵێسەی بوو
کە تینی پێ نەما ئیدی، هەموو هەر خۆڵی بەربایە

هەتا سەرسەوزە دارستان، گەڵا و لاولاوی تێکداڵێن
خەزان، هەر تاکە دارێکی، لە بەر زریان بە تەنیایە

بەفر بەرزایی داپۆشی، لەبەر مژ ئێستە نابینی
کە ئەم دەربەندە دڵتەنگە، چ تۆفیکی لەسەردایە

زمانێکم دەوێ بۆ دوان، کە بانگم کردی بێژی گیان!
چلۆن بدوێم لەگەڵ خەڵکێک زمانی بێ وشەی وایە

هەتا دەنگی شەقەی باڵت نەیە، خامۆشە دڵ، بۆیە
گمەی ئەم کۆترە زامدارە، دەمێک دێت و دەمێک نایە

دڵم وەک نەی دەناڵێنێ، گەرووی سەد قومریی تێدایە
بەبێ پەنجەی هونەرمەندت، حەیف بێدەنگە ئەو نایە...

🔸مامۆستا ناسر_حیسامی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

15 Jan, 07:29


من کە هاوڕازی دڵی تۆمە ، نەڕەنجی لێم کەسم
تۆ بە نێو بانگم بکە ، تا من بە پێی سەر بێم کەسم

کۆڵەکەی ژینم بە ئەستوندی وەفای تۆ بەستووە
بێ وەفاییم پێ بکەی کێویش کەبم دادێم کەسم

من لە جاددەی بەردەڵانی ژین نەهاتیم چەشتوە
بێ پەناهێک بووم ، شڪاوە قەلب و دەست و پێم کەسم

ڕۆژگاری تاڵی زیندان و شکەنجەم  نا لە خاک
بێ وەفاییم دی و کەوتم ، هاتمەوە سەر پێم کەسم

سەبری ئەییووبم هەبوو بۆیە خوداکەی بانی سەر
تۆی سەعیدەو خوشەویستی خستەوە سەر ڕێم کەسم

چارەنووسم وابوو هەر بگلێم و ڕێگا بەر نەدەم
بوومە وانەی سەبر و تاقەت تا بزانم کێم کەسم

چەن زەمەند و خۆشە ڕێگەی ئەشقی پاکت گیانەکەم
دڵ دەدەم تا ژین بسێنم ، تاکوو مردن دێم کەسم


🔸سەلاح_ڪوردی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

14 Jan, 12:53


گوڵم شێعرێکی لێ ویستم،
نەبیسراو و نەگوتراو بێ
وەکوو لێو و دەمی کیژێ،
نەمژراو و نەگەزرا بێ

وەکوو سرتەی خەیاڵی،
کیژە کوردێکی خەیاڵی بێ
مەمی چیرۆکی بۆتانی،
لەسەر دوو مەم نەکوژرابێ

بڵێسە و ئاگر و گڕ بێ، 
کە وشک و تەڕ بسووتێنێ
بە نووکی چەرخی دڵداری،
سەروبەر، تازە چنرابێ

لە پێچاڵی تەنینم دا،
گوڵم نیمە وشێکی وا
بە ئاورگی ئەوینی کۆنەوە،
جارێ نەبرژابێ

لە جێژوانی خەیاڵاتا،
وەها دزراوە شێعری من
هەمیشە هەر دەبێ لار و لەڕ
و لاواز و چڕژابێ

بەرۆکی داخراوی گوڵ،
دەمی شێعری تەڕی بەستووم
دەمێ شێعری تەڕم بۆ دێ،
بەرۆکی گوڵ نەبەسرابێ

لە هەندەر تا گزەی هەستم،
نەهەندرابێ، گلەی ناوێ
سرووشتی شاعیری وایە،
دەبێ هەستی نەهەندرابێ

هەچەن ڕاوچی بەشی شێعری تەڕم،
ئەمما بە گیانی تۆ
نییە وەک من کەسێکی تر،
کوڵۆڵ و کۆڵە کوترا بێ


🔸 "مامۆستا ڕاوچی"

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

14 Jan, 09:16


🌳دارەپیرە

هەبوو نەبوو ساڵانی زوو
لەسەر یاڵی بەرزی مێژوو
پیرەدارێک بەساڵاچوو، ڕاوەستابوو!
سەری نابووە کۆشی خەیاڵ
بیری لە ژین ئەکردەوە !
دەنگ و چریڪەی باڵندەکان
لەئامێز و لەنێو شاخ و پەل و پۆیدا،
تاڵی ژینی لە یادی ئەو ئەبردەوە!
قژ و کەزیی شانە ئەکرد دەستی شەماڵ
بە قەتار و سیاچەمانە
بە حەیران و لۆرە و هۆرە و بە گاڵەگاڵ!
دارەپیرە بەر لە مێژوو
لەنێو ئەم خاکە ڕوا بوو،
دارەپیرە ڕیشەی ژینی
تا نێو دڵی گابۆر و ماسیی کوتا بوو!
دارەپیرە سەد قۆناخی دیبوو بە چاو
بار و بنەی سەد کاروانی ڕاپێچابوو
دارەپیرە زریان و شەختە و ڕەشەبای
سەدان کەڕەت بەزاندبوو
دارەپیرە وەک ئێشکچی دەشتی سووتاو
لەسەر لووتکەی قەڵاکەی خۆی ڕاوەستا بوو!
دەشتی سووتاو، گەوای شەڕ و تێکهەڵچوونی سەدان جاری
دار و زستانی ملهوڕ بوو!
ئەوەی پاشەکشێ ئەکرد
هەر زستانی گژ و دڕ بوو!
وەرزێکی تاڵ، ڕۆژێکی ڕەش،
دارەپیرە سەری نابووە کۆشی خەیاڵ ...
خوێندنەوە: ڕەحمان
خەندانی

#مامۆستا_جەلال_مەلەڪشا
@meleksha

دێرینە شێعری کوردی

14 Jan, 06:59


قەلبی من گەر چەشنی لالە بێت و نەوتی تێ بکەن
ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن
شەقشەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بەیەک خێی تێ بکەن

بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ
گەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێ

نەچمە ناو جەرگی هەژاران شانبەشانی وەک برا
ڕۆح و لاشەم ئیش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خورا
بەو شەوی پڕ ترس و تاریک من نەسووتێم وەک چرا

کۆمەڵی دامای هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێش
لێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش

ببمە خاک و خۆڵەمێش با تا هەژارم پێ بگا
با بسووتێم بەڵکە گەنج و لاوەکانم تێ بگا
بێتە مەیدان خوێن بڕێژێ تا حەقی خۆی پێ بگا

تا بزانێ غەرقی خوێنە کێ حەقی وی خواردووە
با لەبۆ حەق خوێن بڕێژێ دەرچێ دوژمن تا زووە

تا لەناو میللەت نەمینێ فیکری ئینسانی دەنی
نەک لەناو مێشک بمینێ ببتە ماددەی بۆگەنی
شەعبی چاکی پێ نەخۆش بێ بێتە حاڵی مردەنی

خۆشە مردن بۆ بەڵای وا هیچ و پووچ و پڕ خەتەر
نەک بژی عامیل بەبرسی و ڕووت و قووتی و دەردەسەر

سامی قوربانی گەلت بە قەت مەژی بەو زیللەتە
هەرکەسێ بمرێ لە ڕێگای نیشتمان و میللەتە
نامرێ هەرگیز دەمینێ چونکی خاوەن غیرەتە

خۆت بەقوربانی گەلت کە فەرزە قوربانی لەبۆ
نیشتمانی حوڕ و سەربەست ئومەتێکی سەربەخۆ

🔸سامی عەوداڵ
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

14 Jan, 06:35


‍ لە ئاخێزگەی ئەوینمدا عەقیقی گەردەنی شێعری
هەموو ڕۆژی هەواڵی خۆت بە خەونی جادە دەسپێری

لەیادمدا دنەی دەردی لەدەردمدا شنەی ڕۆحی
دە نەمزانی شەڕەنگێزی وەیا ئاشووبی یا خێری

نەوای نەرمی نەهانی هەی نەهێنێکی نەگونجاوی
هەوێنی هەون و هەژمەتمی، لە خەونمدا نە شەوبێری

لە وەرزی هزری ئەندێشەی بەهارم پاییزت دادا
دەری سارام لەسەر پشتە ئەگەر ئەوجارە ئاودێری

بەڵێن بێ لەیلی بێ مەیلیم بەمەیلی گڵ دەکەم سەرپۆش
ئەتۆ مەجنونی جەبرێکی لەجەرگەی جەرگە جوامێری



🔸شەیدا مەحموودی شنۆ

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

14 Jan, 06:12


ئەو پەنجەی وا لە بێ‌هێزی دەلەرزێ
کوشیویەتی مەمکۆڵەی باڵابەرزێ

ئەو ددانەی ئێستێ نەماوە تاقی
گەستوویەتی زۆر جار چەنەگەی ساقی

ئەو چاوانەی سۆمایی لێ بڕاوە
هێند لە جوانان داگیرا، داگیراوە

ئەو لێوەی وا ئێستێ باری گرتووە
کوڵمەی نەرم و نۆڵی یاری گرتووە

ئەو باهۆیەی زەمانە لێی بڕی هێز
کام کیژ جوانە گرتوویەته نێو ئامێز

ئەو دڵەی وا ژوانی دەویست و جوانی
ئێستا پڕە لە غەم ، لە نیگەرانی

ئەو پێیانەی شەرزەی کردووە کوتر و کوان
ماندوو نەبوو قەت لە هات‌وچۆی جێ‌ژوان


🔸مامۆستاــ هێمن_موکریانی


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

13 Jan, 08:52


گریام
بۆ خۆمان
کە هێشتا پاییز نەهاتووە
هەڵوەرین

موعین دهاز

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

13 Jan, 06:48


دەمێ کەنیام لە باخ و، ژەمێ ڕنیام لە بێستان
لەسەر جاجمی پاییز کریامە کوشمەی زستان

🔸ڕامان غەفووری

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

13 Jan, 06:44


بیپێکە کە دەیپێکم بیپێوە کە دەیپێوم
ڕێگایێ بەرەو تۆ بێ ڕێگا نییە ڕێبازه

دڵ بەن نەبێ لەم سینە هی من نییە هی تۆیە
سەر بیری لەلای تۆ بێ هەر سەر نییە سەربازه...

🔸ڕامان غەفووری

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

13 Jan, 06:21


لەسەر گوڵ بەهار گەر بمدەن لە دار
بە چەپڵە لێدان دەرمکەن لە شار

هەتا چەن ماچێک نەکەم لە لێوی
دەستێ نەگێڕم لە باغی سێوی

ئەو دەستە نەرمەی نەگرمە ناو دەس
وەهای نەگوشم کە خۆی بڵێ بەس

ئەو قژە خاوەی نەئاڵۆزێنم
دەستێ بە شان و ملیا نەهێنم

دەم نەخەمە سەر کوڵمی یاقووتی
نەگێڕم هەتا سەر سنگی ڕووتی

دەست لە کەمەریا نەکەم بە کەمەند
لێدانی دڵمان نەکەم بە یەک دەنگ

شەرمی نەشکێنم لێم سووربێتەوە
دوو مشتەکۆڵەم پیا کێشێتەوە

پێم نەڵێ هەتیو تۆ زۆر بێ حەیای
بە چاکم زانیت، نەمزانی ئاوای

هەرگیز ئەم دڵەم ئاو ناخواتەوە
کەس ئەم ئاواتەم بیر ناباتەوە


🔸#مەدهــۆش


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

12 Jan, 05:54


دڵ په‌رێشانم له‌ حه‌سره‌ت په‌رچه‌می شێواوی تۆ
ڕۆژی ڕه‌ش کردم به ‌جارێ زوڵفی ئاڵۆزاوی تۆ

پێی وتم وریا به‌،خۆڵی ژێری ئه‌م که‌وشی منه‌
وه‌ک جه‌واهێر سورمه‌یه‌ بۆ چاوی پڕ خوێناوی تۆ

لام یه‌قینه‌ بێ سوئال و جواب به‌هه‌شت جێگه‌ی منه‌
دیاره‌ جێی جه‌نناتی عه‌دنه‌ ڕۆحه‌که‌م کوژراوی تۆ

ئه‌و ده‌مه‌ی دێن و ئه‌پرسن لێم مه‌لائیک مه‌زهه‌بم
من به‌ خوێنی دیده ئه‌ینووسم له‌ سینه‌م ناوی تۆ

هه‌وری به‌همه‌ن وادیاره ‌شیوه‌ن و نه‌عره‌ی منه
گرمه‌گرم و هاتنی بارانه‌که‌ی تاو تاوی تۆ

‌سه‌روی باڵات چه‌نده‌ مه‌وزوونه له‌ باخچه‌ی حوسندا‌
پێوه‌ پێچراوه‌ سه‌راپا زوڵفی وه‌ک لاولاوی تۆ

شه‌معی ڕووت ده‌رخه‌ فیداتم(ئه‌حمه‌د)ی بێچاره‌یه‌
وه‌ک په‌پووله‌ی بێ نه‌وایه‌ شێت و دڵ سووتاوی تۆ


🔸ئەحمەد مۆختار جاف
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

10 Jan, 19:02


سەد سڵاو مامۆستا گیان. منیش دووعای بەخێرم هەیە بۆ جەنابتان هیوادارم لەشساغ و تەندروست و بێوەی بن گەورەم.

مامۆستا گیان دەبایە ئیزنت فەرمووبایە هاتبام دەستانم ماچ کردبایەی.🌹

لەسەر ئیزنی جەنابتان:

وشەی "خەسارە": کاتێک خانوو دەهاتە دارەڕایە کابرا کاریتێکی درێژی وەگیر نەدەکەوت بۆ وەیکە بیهاوێتە سەر دیوار و پاشان ئاڵوودارەکان باوێتە سەر کاریتە ناچار دوو داری باش بۆ کاریتە کەڵکی وەردەگرت، جەمسەری دارێک لە سەر دیوارێک ئەوی دیش لە سەر دیوارەکەی بەرامبەر، هەردوو سەری ئەو دوو دارە دەکەوتە ناوەڕاستی دیوەکە، پاشان دارێکی باشیان دەهێنا وەبەر هەردوو ئەو دارانە کە وەک کاریتە کەڵکیان لێ‌وەردەگرێت دەدا سەری ئەو سەری دارەکەیان داویشتە دیواری پانایی هەڵبەتە بڕێک لە خوارەوەی میچەکە دەبوو، لەبن ئەو دارەش کۆڵەکەیەکی باشیان وەبەر دەدا تا هەم خەسارە هەم ئەو دوو کاریتە و ئاڵوودارەکانشی ڕادەگرت. کەوابوو ئەو دارە کە هەردوو کاریتەکەی ڕادەگرت پێیان دەکوت "خەسارە" واتە دارەکە خەسار بووە.

وشەی "ئەسپەرە" کاتێک کاریتە بەدرێژایی لەو دیوار بۆ ئەو دیوار ڕایەڵ دەکرا بۆ وەیکە پاش خستنی ئاڵوودارەکان سەربان، دانەهاتبا کۆڵەکەیان وەبەر دەدا بۆ وەیکە هێزی ڕاگرتنی کۆڵەکە زیاتر بێت لەبن کاریتە و سەری کۆڵەکە دارێکیان بەدرێژایی قەدێکی کەم واتە ٦٠ سانت کە نەقش‌ونیگاری جوانیشیان لێ هەڵدەکەند وەبەر دەدا بەو دارەیان دەکوت: "ئەسپەرە".

وشەی "بەر هەڵێخ" لە دێهات زۆرتری دیوارەکان لە قوڕ و بەرد دادەندران جاری وا هەبوو دیوار لێی وەشک دەکەوتن کە بڕووخێ، نەرووخێ، دەیانکوت: بێنە بەر هەڵێخێکی بە پەناوە هەڵچنە، واتە: ئەو دیوارەی کە بۆ پشتیوان هەڵیان‌دەچنی پێیان دەکوت: "بەرهەڵێخ".
لە شاری دەتدی بینایەک نۆژەن دەکراوە بۆ وەیکە دیواری دراوسێ نەڕووخێ تەختەدارێکمان بە دیوارەکەوە دەنا، کۆڵەکێکیش بۆ عەرز دامان‌دەبەست ئەو تەختەدارە پێمان‌دەکوت: "تیرەگی مەهار". زۆر جاریش لە تیر ئاسن کەڵکیان وەردەگرت.

وشەی "پەردوو" بە دوو جۆر دامان‌دەهێنا یەکەم بە ئامرازی لێنتی دارتاشی کە زۆرتر بۆ داپۆشینی سەربان کەڵکیان لێ‌وەردەگرێت.

دووهەم بە تەشۆی دارتاشی کە بۆ بن‌میچی بیناکە کەڵکیان لێ‌وەردەگرێت چون ڕیشاڵی هەبوو گێچی چاک بە خۆیەوە دەگرت، هەڵبەت پەردوو بۆ بن میچی بە لێنت دامان‌دێنا بەڵام پەردووی تەشۆ باشتر بوو بۆ کاری گێچ‌خاک‌.

وشەی "پلووسکی دار" دەیان‌هێنا دارێکی خڕ یا داری لوولەشیان پێ‌دەکوت بەدرێژایی میترێک یا کەمتر دەیان‌بڕێوە پاشان بە ئامرازی شەقەی دارتاشی لە نێوەڕاست‌ڕا لە باری درێژی دایان‌دێنا  پاشان بە ئامرازی وەک قەڵبڕات، ئەسکەنە، مکارە، موغار، نێویان هەڵدەکۆڵی،  بۆ وەیکە لێم تێ‌بگەن شووتی چۆن بە کەچکان نێوی دەکۆڵن ئاوا ساز دەکرا، پاشان لە سەربان دادەمەزرا، هەڵبەت دەبایە ئەو سەرەی ئاوی بەفر و بارانی پێدا دەهاتە خوارێ لە دیوار دوور بایە تا پڕیشکی ئاوەکە وە دیوار نەکەوێ و دیوار نەتلیسێتەوە.

مامۆستا گیان هیوادارم کەم‌وکووڕی من وەبەر چاو نەگرن و چاوپۆشی لێ بفەرموون.

کورد کوتەنی "دیاری شوان ئاڵەکۆکە".
🌹🙏🌹🙏


مستەفا عابید زادە - مهاباد


@farhangijin

دێرینە شێعری کوردی

10 Jan, 06:36


.

تا پەرەنگ و پیاڵە وا لاجانگ و لێوت ماچ دەکەن
من دەڵێم قەیدی چ بوو خوایە یەکێ لەو دوانە بام

🔸"هێدی"


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

08 Jan, 05:37




گلەیی دارتێل

دیم چەلێک دارتێل لە سووچێکی شەقام
ئیزنی پێدام نوێنەری بم بۆ کەلام

هاتە بەرچاوم وەکوو دیلی چەقیو
پیر و پەککەوتە، بە پشتێکی چەمیو

چوومە نیزیک و گوتم چیە ماتەمت
تا بە شێعرم سووک بکم تۆزێ خەمت

هاتە دەنگ و پێی گوتم چاو لێکە لێم
گەرچی بەردم هەر خەریکە هەڵوەرێم

هەر کەسێک دێ کاغەزێک هەڵداوەسێ
بێ ئەوەی لێم لێ‌وەکا دوایە دەسێ

ئەو کەسەی بێکارە یان کاری دەوێ
هەر بە من ئادرەس دەدا لە منی کەوێ

کۆوەکا هەر ئەنجومەن یارانەکەی
شوێن و کات ئەرکی منە جاڕدانەکەی

هەڵبژاردن وەرزی ماندوو بوونمە
نوێنەر و پۆستێرگەلێ مەمنوونمە

هێند درووشمی نوێنەرانم بیستووە
تا خولێکی دی تەواو گوێم کپ بووە

هەڵدەواسن لێم گەلێک کاغەز، پەڕۆ
زۆر عەجیب نیە پێم بڵێن داری دەهۆ

ڕایە بەردەگرم بە چوار ساڵ لەو سەرە
سوورە گێلاسم بەڵێنی نوێنەرە

ئەو قسەی خۆی گه‌ر لە بیریش باتەوە
کاغەزی من بەڵگەیە لێی‌کاتەوە

کون کونە باڵام بە دەست ئاکاری تۆ
شان و پیل دەرهات لە ژێر باری درۆ

زۆر کەسێ هەن قیژە و غەوغا دەکەن
هەر بە چەپڵەی ئەمن و تۆیە وا دەکەن

شەو کە دێ باڵندە لێم جێ خۆش دەکەن
هەر بە دیاری جیقنە من تەرپۆش دەکەن

بوومەتە تابڵۆی مەرگ هەر کەس کە دێ
لێم دەخوێنێ تا کە پرسەی کێ بچێ

سەیرە دوای مردن لە کۆڵم نابنەوە
من نەبم مزگەوت و شوێن نادۆزنەوە

بێ ئەوەی دیار بم گەلێ سوودم هەیە
لەو کپ و بێ دەنگی مەقسوودم هەیە

قامکی تۆ تاکه‌ی جودا بن، نەبنە مست
تێبکۆشە تا وەتەن بکرێ خەلست

بۆ قڕوقەپ ماوی، بێ هاواری تۆ
تا بەسەربەستی نەگەی سەرباری تۆ

دەنگ هەڵێنە پڕ بە ئەشکەوتی گەرووت
تا ئەوەی ماوە، هەموو ڕاکەن بەدووت

وەک برووسکە کارەکەت بێ خەوزڕان
ئاهی خۆشی تێگەڕێ با نیشتمان

گەر وەدەنگ نایەی لە بۆ خاک و وڵات
زۆر لە تۆ وێچووترە دارتێلی مات

تێخوڕی هاوڕێیەکی نیزیک لە دوور
چی دەکەی لەو قوژبنە ئەی بێ مشوور

ڕاچەنیم و شێعری دارتێل بوو تەواو
هەڵکڕێنە تۆ بەشی خۆت لێت سڵاو

🔸مستەفا هوشیار

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

07 Jan, 10:56


ئـەو چـاوه غـەزاله فەتەراتی
سـەر و مـاڵه

ئـەو نەرگسه کاڵه نه منی هێشت و
نه کاڵا

🔸حەزرەتی نالی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

07 Jan, 10:12


دوێنێ بینیم
باران دایگرتبوو
گوڵێکی ژاکاوی
لە ژین زویر...
هەر دێرهاتنی تۆ و
عەشقی خۆمی
ئەهێنامەوە بیر...

🔸فەلاح وەیسی
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

06 Jan, 11:23


وەها مەشغووڵی تۆیە جیسم و جانم
بە ڕۆح‌کێشانی خۆم زەحمەت بزانم

ڕەقیب و سەگ چ لازم تا ئەمن هەم؟
بە ڕۆژی دەرگەوان، شەو پاسەوانم

میسالی ڕۆنی زەیت و مێوی شانە
گەلێ زاهیر بوو سووتانی نیهانیم

پەرێشانی دڵ و جەمعی ڕەقیبە
لە سەودای زوڵفی تۆ سوود و زیانم

بڵێن: قادر! دەڵێم: ناوم حەبیبە
بە زیکری ئێوە وا فێرە زوبانم

ئەوی شاعیر نەبێ کۆرە وجاغی
لە سایەی شیعرەکان بابی کوڕانم

مەڵێن: بێکارە بوو "حاجی" لە ڕۆما
ئەمن پیاوم لە نێو شاری ژیانم


🔸 حاجی قادر کۆیی


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

05 Jan, 10:48


ئەوانەی من دەناسن و منیان دیوە و بە وەزعی ژیان و ژیوارم دەزانن بێگۆمان لەو ڕاستییە دەگەن کە هەرگیز بەدوای ئەوە نەبوومە پارە کۆ بکەمەوە و هەرگیز نەمویستووە قەڵەمی خۆم بە پارە بگۆڕمەوە.
بەو هیوام کە کەس ئەم بابەتە کە دەمەوێ باسی بکەم بە هەڵە وەری نەگرێ و لای کەس وانەبێ کە جەلالی مەلەکشا بە مەبەستی بەرژەوەندی تاکی خۆی سەرەنجی خستووەتە سەر ئەم باسە.
بە داخەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا ڕووبەڕووی دیاردەیەکی زۆر ناشیرین و ناحەز بووینەتەوە کە کەس هیچ حیسابێ بۆ مافی کۆپی ڕایت/مافی لەبەرگرتنەوە ناکات و ئەم حاڵەتە تەنانەت لە نێوان هونەرمەندانی وڵاتدا بە زۆری دەبینرێ!
لە کاتێکدا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان شکاندنی یاساکانی مافی کۆپی ڕایت/مافی لەبەرگرتنەوە و بە کارهێنانی بەرهەمەکانی خاوەن بەرهەم بە بێ مۆڵەت بە تاوان دەژمێردرێت دەبێ ئێمەی کوردیش بەرەو شارستانیەتی نوێ هەنگاو هەڵگرین و هەر تاکێ لە ئێمە وەکوو خۆی هەوڵ بدات بۆ پاراستنی مافی خاوەن بەرهەم.
بێگۆمان هەر هونەرمەندێ وەکوو هەموو تاکەکانی دیکەی کۆمەڵگا پێویستی بە بژێوی ژیانە و بژێوی ژیانی هەر هونەرمەندێ دەبێ لە ڕێگای هونەرەکەیەوە دابین بکرێ!
کەواتە نابێ هونەرمەندێکمان هەبێ کە شۆفێری بکات و لە هەمانکاتدا ڕۆمانێ بنووسێ کە دنیا بخاتە لەرزەوە،ناکرێ هونەرمەندێکمان هەبێ کە بە هۆی سەرقاڵ بوون بە کاری بازاڕەوە تەنانەت کاتی نەبێ بۆ وە بەرهەم هێنانی کاری تازە! ناکرێ گۆرانیبێژمان لە ماڵی خۆیدا دەیان ئەلبۆمی نەفرۆشراوی لەسەریەک دانابێ و پارەی ئەوەی نەبێ کە بەرهەمە نوێییەکەی لە ستوودێو تۆمار بکات تەنیا
لەبەر خاتری ئەوەی کە ئەلبۆمەکەی بۆ داگترتنی بە بێ بەرامبەر و بە خۆڕایی لە هەموو ماڵپەڕەکاندا بڵاو بووتەوە....!
ئێمەی کورد گەلێکین کە لە ئاستی دنیادا بەس بە تراژدیاکانی ئەنفال و هەڵەبچە و کۆبانی و شەنگال ناسراوین!
تەنیا ناوی پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤانانمان هەیە کە ڕەنگە کومەڵە خەڵکانێ لە بەرخاتری ئەو بەرگریە قارەمانەیان لە بەرامبەری داعش بیستبتیان و ئیتر هیچ!
یەک لەو هۆکارە گرینگەکانی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هونەری گەلەکەمان بەدنیا بناسێنین و هونەرمەندانێکمان هەبێ کە لە دنیا بە ناوبانگ بن..
ڕەنگە نەبوونی دەوڵەتی کوردی گرینگترین هۆکار بێت بەڵام لای من هۆکاری زۆر گرینگی دیکەش ئەوەیە کە تاکەکانی کۆمەڵگا بائەوەی کە هونەرمەندانی خۆیان زۆر خۆش ویستووە و لە بەرهەمەکانیان چێژیان وەرگرتووە بەڵام بەداخەوە هەرگیز پشتی هونەرمەندانی خۆیان بەو شێوەیە کە پێویست بووە نەگرتووە!

🔸جەلال مەلەکشا

@meleksha

دێرینە شێعری کوردی

05 Jan, 07:18


🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸
🌿
🐔 شیعرەو زاڕۆی✏️

        👫بۆ گرووپی ئەلف و بێ 👫

           ‍ ‍ بووکە بەفرینە ⛄️

وەرزی بـــووکــە بــەفرینـــــە
             وەرزێـــکی زۆر شیــــرینــــــە

منـــداڵ تــامـەزرۆی کــایــــە
             لـــرفــەی کڕێـــوە و بــــایـــــە

جوانــووی زریـــان بـە حیــلە
               منــــداڵ بە قــریـــوە و قیــلهئ

پـــێ لەئــاوزەنگـــی زستــان
             بووکەبەفری ڕوومەت جـوان

گـــــۆرانی و چــرکەی شیـــرین
             ئـــــاوێنـــــەی بیـــــرەوەریـن
        🖊 مریەم ـ یەتیمی
شێعر لە کتێبی منداڵان بەناوی هەتاو چاپ وبڵاو کراوەتەوە  چاپی 1388
🌸🌿
  🌿   🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

04 Jan, 21:42


إِنَّا لِلَّهِ و إِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُون

گەڕانەوەی ھەمووان بۆ لای خودایە
هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوویینەناس خاتوو دڵنیا ڕەحیمی( بەرپرسی لقی شاماتی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان)، هەواڵی کۆچی دواییی برازای خۆشەویستتان، خەم و پەژارەیەکی گەورەی خستە دڵی هەموو هاوڕێیانت و هەموومانی هەژاند.
لەلایەن هەموو ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە، پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکاری ئەو خودالێخۆشبووە دەکەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.
هیوادارین دوایین خەم و پەژارەتان بێ.
هاوبەشی خەمتانین.

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان

🆔 @fzkbeyan

دێرینە شێعری کوردی

04 Jan, 16:45


🔖 *خشتەکاریی کات و شوێنی بەڕێوەچوونی خولەکانی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی*

🔹وانەبێژ: مامۆستا #ناسر_ناسری

⚡️شوێنی بەڕێوەبردنی خول: گوندی
#حوسێناباد

❗️لە گوندەکانی نیزیکیشەوە(سەدراباد) دەتوانن لەو خولەدا بەشداری بکەن.

💎دەسپێکی خول: ڕێکەوتی #۱۵ی #بەفرانبار

🕣 کات: شەوانی #شەممە و #سێشەممە کاتژمێر ۸:۳۰ تا ۱۰

▪️ڕێگاکانی نێونووسی:

📞 09143651135
🔺
@naser_naseri1987

📖ـــ————————ـــ📖

🔹وانەبێژ: مامۆستا #ئیدریس_ئاک

⚡️شوێنی بەڕێوەبردنی خول: ئاواییی #گردیقەبران

❗️لە گوندەکانی نیزیکیشەوە دەتوانن لەو خولەدا بەشداری بکەن.

💎دەستپێکی خول: ڕێکەوتی #22ی #بەفرانبار

🕣کات: شەوانی شەممە و سێشەممە کاتژمێر ۸:۳۰
تا ۱۰

▪️ڕێگاکانی نێونووسی:

📞 09148431303
🔺
@edris_ak1

📚ـــ———————-ـــ📚

🔹وانەبێژ: مامۆستا #ھێمن_ئیسماعیلپوور

💎شوێنی بەرێوەبردنی خول: شاری #بۆکان، ناوەندی فەرھەنگی و فێرکاریی بەیان

🕔 دەستپێکی خول: ڕێکەوتی #۲۷ی #بەفرانبار
کات: ڕۆژانی #یەکشەممە و #پێنجشەممە، کاتژمێر ۵ تا ۶
◾️ڕێگاکانی پەیوەندی:

📞 09147111210
🔺@Hemin_ismailpur

🌅ـــ———————-ـــ🌅

بۆ پاڵپشتی و ئاگاداربوونەوە لە چالاکییەکانی، ناوەندی فەرھەنگی و فێرکاریی بەیان، ببنە ئەندام و ھاوڕێی ھەمیشەییی کاناڵ و ھاوڕێیانتان
بانگھێشتی کاناڵ بکەن.

🌄 لە بەیاندا خۆری زانست ھەڵ دێت!

🆔 @fzkbeyan

.

دێرینە شێعری کوردی

04 Jan, 16:10


#ئاگاداری
هاوڕێیان و هۆگرانی کتێب،
هەر وەک ئاگادارن بە خۆشی و شانازییەوە کتێبی "کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی" لە نووسینی مامۆستا (موحسین جەڵدیانی)  چاپ و بڵاو بووە، کە بەڕاستی کتێبی بەنرخ و جێی سرنجە بۆ ئەو کەسانەی دەیانهەوێت زۆرتر خۆیان و ئەو بڕگە لە مێژووی نەتەوەکەیان بناسن.


هەڵبەت شایانی باسە کە نرخی ڕاستەقینەی ئەم کتێبە۳٥۰ هەزارە، بەڵام نووسەر بۆ هاوڕێیان و هۆگرانی مێژوو و شوناس داشکانی کردووە و بە  ۲۹۰ هەزار تمەنی بۆ داناوین!

🪷بەسپاسەوە🌺🙏🌺

🎋لێژنەی بەڕێوەبەران

تکایە ئەو بەڕێزانەی کتێبەکەیان دەوێت، با  ڕابگەیێنن!

۱. سارا خەنشا
۲. فەرزانە عەبدوڵڵازادە
۳.شەیدا مەحموودی
٤. ناسر عەبدوڵڵاهی
٥. ئاسۆ جەودەت (٥)
٦. قادر حەکیمی
۷. عەبدوڵڵا ئەحمەدی
۸. لەیلی ناسری
۹- شەفیع خزری
۱۰- ترووسکە پێنهانی
۱۱- هاوڕێ مرادی
۱۲- ڕێبوار چارەگداری
۱۳- سارا خان نەرزیوێ
۱٤- محەممەد نامدار
۱٥- کاک حەسەن عەبدوڵڵاپوور
۱٦- شیرین مەحموودی
۱۷- سمایل سەید شوکری
۱۸- ئێحسان جەودەت
۱۹- ئومێد پڕۆن
۲۰- فەڕشاد ڕەسووڵیان
۲۱- نەشمیل پووریان
۲۲- خالید حوسێننژاد
۲۳- سالار نەبیزادە
۲٤- کانی شوجاع
۲٥- یووسف پارسا
۲٦- ساڵح نوسرەت
۲۷- سەید عەلائەدین عەلەوی
۲۸- فەخرەدین مام عەلی
۲۹- جەلال مام ڕەسووڵی
۳۰- نێعمەت حوسێنپوور
۳۱- عەبدوڵڵا پەروانە
۳۲- حەیات عارف
۳۳- ڕەحیم سەلامەت
۳٤- کەریم خزری
۳٥- دڵشاد زەڕنی
۳٦- حسێن مینایی
۳۷- فەتاح محەممەدنژاد
۳۸- هادی خالیدی
۳۹- فاخر پێنهانی (٥ بەرگ)
٤۰- سرووش شافعی
٤۱- نازەنین عەزیزی
٤۲- عەلی تەها
٤۳- م. هەڵگورد پەسوێ
٤٤- زەکەریا تەها
٤٥- زاهیر تەها
٤٦. لەیلا خاکی
٤۷.عەلی کەریمپوور
٤۸. محەمەد نامدار
٤۹. حاجی قوباد زەرزا
٥۰.محەممەد جەماڵەددین واژی
٥۱. حسێن پیرۆتی
٥۲.حوسێن ئەمیرعەشایری
٥۳.زەنیرە خان نەرزیوێ
٥٤. هەڵاڵە سوبحانی
٥٥. کاوە تەندروست
٥٦. سادق ئەشجەعی
٥۷. سارا دانیش
٥۸. فەرهاد بابۆڵی
٥۹. ئاڕمان مام عەلی
٦۰. کارزان عوسمانی

دێرینە شێعری کوردی

04 Jan, 15:03


خوێنەرانی کتێبی کوردی

کتێبی کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی لە نووسینی بەڕێز موحسین جەڵدیانی
چاپ و بڵاو بووەوە.


ئەو کتێبە قەبارەی ڕوقعی و ٣٤٢  لاپەڕە‌‌یە، نێوەرۆکی کتێبەکە باس لە بەسەرهاتی ٧ ساڵ مێژووی نەتەوەی کورد لە نێوان ساڵانی ١٢٩٣ تا ١٢٩٩ کۆچی هەتاوی لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانی‌دا دەکات.
نووسەر هەوڵی داوە هەر لە سەرەتای کتێبەکەی‌دا خوێنەر بەرەوڕووی ئەو پرسیارانە بکاتەوە کە:

" کوردەکان بە چ هۆگەلێکەوە لە شەڕی یەکەمی جیهانییەوە گلان؟ چۆنیان شەڕ کرد و دەسکەوتیان لەو شەڕەدا چ بوو؟"

توێژەر هەوڵ دەدا لە بەشە جۆربەجۆرەکانی کتێبەکەدا بە شوێن دۆزینەوەی وڵامی پرسیارەکانی بێت.

 لە ڕاستیدا ئەم کتێبە باس لە دەرئەنجامی ئەو شەڕە دەکا کە بەسەر نەتەوەیەکی وەک نەتەوەی کورد داسەپا و زۆری خایاند بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆیان لەژێر باری ئەو شەڕە نەگریسە و لێکەوتەکانی ڕزگار بکەن و بێنەوە سەر دۆخی ئاسایی ژیانی پێشوویان.

لەبەر ئەوەی کتێبەکە هەم بە گۆشەنیگایەکی دیکەوە باسی لەو بڕگە مێژوویی‌یە کردووە و هەم  کۆمەڵێک ڕیوایەتی نوێی لەناو دایە کە تا بەئەمڕۆ لە کتێبە مێژوویی‌یەکان‌دا باسیان  لێوە نەکراوە.

دێرینە شێعری کوردی

04 Jan, 07:35


‍ تەسخیرے دڵے ڪردم
حەملەے سەفے موژگانت
هۆش و خیرەدے بردم
لەعلے لەبے خەندانت

ڕۆیے دڵے مەحزوونم
داخم ئەوە نەمزانے
دوو چاوے ڕەشت بردے
یا زوڵفے پەرێشانت

بۆچیم دەوێ ئەم قەلبە
بۆ نەیڪەمە خاڪے ڕێت
ڕۆحم بە چ مەسرەف دێ
گەر نەیڪەمە قوربانت

پەنجەت لە حەنا مەگرە
سوورێڪے تەڵخ ڕەنگە
خوێنے دڵے من ئاڵە
بیڪە خەنەبەندانت

وەڪ دوڕڕە عەقیق نەخشە
دەندان و لەبے ئاڵت
هەر وەڪ بەڕەزا پەخشە
ئەگریجە لە سەر شانت

لەب تشنەیے ماچێڪە
لەو دامەنے پاڪے تۆ
مانیع مەبە لەم خێرە
دەستے من و دامانت

ئەو ڕۆژە قەدے تۆم دے
ناچاریے خەمیدەت بووم
سوجدە بە یەقین فەرزە
بۆ سەروے خەرامانت...


🔶 مستەفا_بەگے_ساحێب_قەران


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

03 Jan, 10:25


دڵ فرە کەشتەنگ و کەیلم بۆ کەنیشکێکی سنه
تیری برژانگی لە سینەم داگه، گشتی کون کونه

خاڵ گەلێ خواکرد و ورد ورد ها وەبان گونایەوه
حاشیەی زوڵفیچ لە دەوری، جێی متاڵا کردنه

نووکی پەیکانی موژەی، ئازایە بۆ پێکانی دڵ
پاشەکەوتی مادە پیشەی دیارە عاشق کوشتنه

ئەو کەنیشکە دۆستی کوردە و دوژمنی بێگانەیه
خائینی میللەت برایچی بێ لە تەکیا دوژمنه

زیددی سەرسەختی بەرەی داگیرکەر و زۆردارییه
دڕکی چاوی خێڵی ئیستیسمارگەر و خوێن مشتنه

هەرکەسێ ناپاک و غایەن بێتە بەرچاوی وەها
گرژ ئەوێ و لێی مۆڕ ئەوێتەو، ئێژی پەیکی مردنه

وەسف و تاریفی تەواو ناوێ لە جوانی و پاکییا
شۆخ و باڵابەرز و تەرز و پەلکەشۆڕ و پرچنه

مانی گێج و حۆل ئەکا، قەوسی برۆ و نەخشی تەوێڵ
عەقڵی ئەفلاتوون لە چاڵە قووتی گەردنیا ونه

لێوی لەعله، دیان گەلی وێنەی دوڕ و مروارییه
عەینی نوقرەس گۆی چەناگەی، سینە پان و گۆشتنه

لووتی لیمۆیه، بە تیخێکی تەڵایین دوو کوته
گەر درۆی تیا وێ، هەموو دەینی ئەوم بەم گەردنه

چاوگەلی دوو زەنگیی تیا هەس، تیر ئەخەن بۆ گەنج و لاو
دوو برۆی پەیوەستی، شمشێری قەلاچۆ کردنه

تەختی سینەی جامی جەم، ڕوومەت گوڵی باغی ئیرەم
ئاوی سافی زەمزەمی چی؟! ها لە ژێر سای گەردنه

مەمکی ئەو جفتێ شەمامەس یا دوو گۆی مەرجانییه
ڕووی وەکوو مانگی شەوی چواردە شەفاف و ڕۆشنه

ئاوی سەر چەشمەی حەیاتە ئارەقی سینە و مەمی
گەردی پێڵاوی، کلی سینایە بۆ چاو ڕشتنه

ئافەتە بۆ گیانی ناکەس، ڕاحەتی ڕوحی کەسه
نۆشی هەس بۆ ئاشنا گەل، نیشی بۆ گیان دوژمنه

ئەو سەراپا جوانییه، نەختاڵێ عەیبی تیا نییه
تا خوا حەز کا مەتین و با ویقار و شەرمنه

خۆرەتاوی ڕووی بە چەشنی کابە قیبلەی عالەمه
شەوڕەشی زوڵفیچی بۆ ئیمان لە مەردم سەندنه

هەرچەنێ بێژی کەنیشکێ خاسه، ئەمما داخەکەم
مەردم ئێژن کەم قسەس، تۆزاڵێ تووڕە و تۆسنه

ئیسە تۆ بێژی بتانم ڕۆژێ بچمە خزمەتی
بێژم ئەی ئاهووی خوتەن، ئەی سوور گوڵی شاری سنه

کوێر و نابینام و رێش چەرموو، لە دوورە و هاتگم
عەرز و حاڵم هەس، ئەشێ گوێ بەیتە ئەم عەرزی منه

ئاشنا بووگم لە تەکتا من لە شیرینی خەوا
تۆ دڵت بردم بە گفت و لفت و خرنگەی بازنە

دەنگی تۆ وەک کارەبا موچڕکی هاوردە لەشم
ئەتوت ئازام گشتی ماران گازه، دەرزی ئاژنه

عەشقی تۆ داگیە لە کەللەم، بێ قرارمی کردگه
یادی تۆ بۆ من لە باتی خواردنه، هەم خەوتنه

ناومەسە ژێر پای خەیاڵت شۆرەت و ناو و نیشان
یادی پیرۆزت لە دڵما تا دەمی کۆچ کردنه

گەرچی ئێژن: «عشق پیری سر به رسوایی زند»
چارە چەس؟ جەرگم بە خەنجێری فیراقت جن جنه

وا ئیتر خوم خستە دەرگات و شفا و لاڵەم فرەس
ئارەزوو و ئاواتی وەسڵەت تاکوو ڕۆژی مردنه

بیکە خێر جوانیت و ساقەی سەر، لە قاپیم دەرمەکه
ناگەرەکیە خوا، کەسێ پیشەی گەدا دەرکردنه

گەردن و ڕوو و سینە دەرخە، بێژە حافز بێ بەرەو
دیارە ئیدەی تۆ گوڵە؛ تاوێ لە باخم گوڵچنه

🔸مەلا غەفوور دەبباغی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

02 Jan, 09:25


‌ ‌

من لە نێو ئامێزی دەریا، وێڵی سەر چاوەی ئەوین
تۆ لە نێو ڕووباری دڵما بووی بە ماسی سوور و شین

سوار شەپۆلی خۆشەویستی بەو لە کۆشکی ئاوییا
بەو بزە مەستانەیەت، دەریا بهێنە پێکەنین

پڕ بە باڵی دوو مەلی ئیلهام بەڵێنیم پێیە بۆت
ساڵەهای ساڵ چاوەڕێی ئەو هاتنەت بووم نازەنین

ئەو دەمانەی باوەشی ئێوارە بۆم دەکرێتەوە
دێم هەتا بتکەم بە خاتوونێکی کۆشکی شانشین

تۆ کە باخچەی بەختیاری ئەم پەپوولە شێته بووی
وەرزی دووریت شەختەیەک بوو لێی زەوت کردم فڕین

گۆی زەوی و هەر چی سروشتی مەستی جوانین پێکەوە
بوونە چەپکێ گوڵ بە خۆشی تۆوە کەوتوونە شنین

شار و خەڵکی پارک و کۆڵان و شەقامی چاوەڕێن
تا لە سەر باڵی پەپوولەی شێتی ئاشتی دابەزین

ئێستە چەند کۆڵان لە لام بیرەوەرین، خاتوونەکەم
بێ ئەتۆش هەر پێم دەبەخشن تامی ماچ و هەڵمژین

ئەم ژیانە خۆشەیان کردۆتە قۆرخی ڕیش و ڕەش
تا بە شمشێری بەڵای جل شۆڕەوە سەریان بڕین

بێرە بشکێنین کەشی بێدەنگی تا ماوە تەمەن
دڵنیا بە لێرەوە، فرمێسکی حەسرەت ناسڕین

خەڵکی شار بانگهێشتی پێشوازی لە تۆن، ئازیزەکەم
کاکەشان دەڕژێنمە ڕێت، بۆ جێژن و یاری ئاگرین

بێت و پێناسەی مرۆڤی بەختەوەر پرسن لە من
هەر دەزانم ئاشقن، ئاشق دەبن تاکوو دەژین

🔸لوقمان پیربادینی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

02 Jan, 07:15


سه‌نگ هه‌واران! سه‌نگ هه‌واران!
سه‌نگ سیاڕه‌نگ کۆنه‌ هه‌واران!

جای به‌زم ڕه‌ندان! نشینگای یاران!
ته‌خت خاڵ خاڵان نازک نازاران!

جه‌زه‌ڵ مه‌زانوو سفید سه‌نگه‌نی
ئیسته‌ سه‌به‌ب چێش سیاڕه‌نگه‌نی؟

کۆن عه‌یش و نێشات نه‌ووه‌هارانت؟
کۆن جه‌رگه‌ی ڕه‌ندان، پۆل نازارانت؟

به‌ ڕوخسار چوون گوڵ عه‌نبه‌ربۆشان بێ
دایم ئامه‌شۆ وه‌ لای تۆشان بێ

ئیسته‌ جای ئه‌وان چۆڵه‌ن، وێرانی
ئه‌حواڵ ئیشان تۆ چێش مه‌زانی؟

سا که‌ ئێدٚ شنه‌فت سه‌نگ سیاڕه‌نگ
به‌ ناڵه‌ی زگار لێم ئاما وه‌ ده‌نگ

ماچۆ ئه‌ی ده‌ردین، دێوانه‌ی بێ هۆش
مه‌ر نمه‌زانی چی بیم سیاپۆش؟

ئه‌وسا من هامڕاز خاڵ ته‌تاران بیم
ته‌کیه‌گای ڕه‌ندان پۆل نازاران بیم

ڕه‌نگم سفید بێ چوون ڕه‌نگ کافوور
شه‌وق جه‌مینم دیار بێ جه‌ دوور

ناگا په‌ی ته‌قدیر، چه‌رخ په‌ڕ سته‌م
ئێمه‌ و نازاران جیا که‌رد جه‌ هه‌م

ئیسته‌ نه‌ پام هه‌ن بلووشان وه‌ شۆن
نه‌ هۆ مه‌زانوو ماواشان جه‌ کۆن

فه‌ڵه‌ک ئه‌و شادٚیه‌ش ئه‌ستانا چێمان
دووری نازاران ئه‌رمانا پێمان

که‌رداش دووچار ده‌رد جیایی
نیاش به‌ دڵدا داخ سیایی

ئی داخ په‌رێ من تا ڕۆی ڕه‌ستاخێز
چوون هێجرانیان گێرته‌نم په‌رێز

ئایر هێجران که‌وته‌ن نه‌ جه‌رگم
سیاوش که‌رده‌ن سه‌رتاپای به‌رگم

چه‌نی کووره‌ی گڕ من نه‌ جۆشه‌نان
به‌ وێنه‌ی «سه‌یدی» سیاوپۆشه‌نان


🔸سه‌یدی هەورامی


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

01 Jan, 18:10


شەو

شەوێکی سارد و سامناکە، غوباری غوربەت ئەنوێنێ
لە بۆ تەرمی هەزار ئاوات، وەنەوزی خۆزگە ئەشکێنێ

دڵی تەنگم بە یادی تۆ چەنێ تینوو بە شێعرێکە
پەریزادی خەیاڵی من هەسێرەی بەختی ئەدوێنێ

خەیاڵت دێ کەوا دیسان مەلی تاسەم لە ئەستۆ کا
چ بێڕەحمانە جەورت دێ و وەها گیانی دڵ ئەستێنێ

وەرە دیسان بپرسە لێم بە ڕەسمی عاشقانی دڵ
مەسیحایە هەناسەی تۆ کە ڕۆح و دڵ ئەبزوێنێ

ئەمن تەرمی دلێکی وا هەزارپارەم لە شان ناوە
گوڵی عەشقم بە زاری هەر مەقام و بەستە ئەخوێنێ

سکاڵای ژیلەمۆی ناخم بڵێی کۆتایی بێ ڕۆژێ
بزەی یادت دڵی کەیلم لە گۆڕی دووری دەردێنێ...

ژاڵە، سەفییاری

•┈┈•📘✍🏻•┈┈•                 
@jalesefiyari
•┈┈•📚📘•┈┈•

دێرینە شێعری کوردی

31 Dec, 16:32


سەری ساڵی نوێی زایینی
دەسپێکی ساڵی 2025ی زایینی
لە هەموو مرۆڤانی ئاشتیخوازی دنیا
بەتایبەت
لە هاووڵاتیانی مەسیحی پیرۆز بێ.
بەو هیوایە
ئەوساڵ بۆ وڵات و خەڵکی کوردەوار و کوردستان پێ و قەدەمێکی خێری پێوەبێ
ئاواتی کوردەواری بەدیی بێ.
یەکگرتوویی ، یەک وڵات، یەکزمان ، نیشتمانێکی یەکڕەنگ و یەکدەنگمان هەبێ و لە ژێر ئاڵای شەکاوە، سترانی  خوایا وەتەن ئاوا کەی بخوێنین.

ڕ.ع🤍

دێرینە شێعری کوردی

31 Dec, 05:43


⭕️ خۆ ناسین
بنەچەی شەوی یەلدا و پێوەندی بە کوردەوە
ئایا یەلدا یان شەوی چلە پێوەندی بە کوردەوە هەیە؟
لەزاری مێژوو نووسی مەزنی گەلەکەمانەوە
بەڕێز سۆران حەمە ڕەش

https://t.me/zagrosDaily

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

31 Dec, 05:43


⭕️ خۆ ناسین
بنەچەی شەوی یەلدا و پێوەندی بە کوردەوە
ئایا یەلدا یان شەوی چلە پێوەندی بە کوردەوە هەیە؟
لەزاری مێژوو نووسی مەزنی گەلەکەمانەوە
بەڕێز سۆران حەمە ڕەش

https://t.me/zagrosDaily

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

30 Dec, 21:09


ئارۆ وێنەی وێم، دیم خەزانێ زار
بەند بی بە زامەت، جەور و جەفای خار

ئەو جە دەردی وێش بێ مدارا بی
خار چەنگی زامەت لێش ویارا بی

بە زارزارەوە هەر وێش مەشانا
جە زامەتی خار دووریش مەنمانا

خار شەرمش نەکەرد جە ڕەنگی زەردش
تا بە جەفا و جەور سەد پارە کەردش

فەرزەن جە هەرکۆ دەردەدارێ بۆ
زەدەی زامی سەخت نێشی خارێ بۆ

ئەویچ چوون جەستەی من دەردەدار بۆ
یا بەی تەور زەدەی زامەتی خار بۆ

🔸بێسارانی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

30 Dec, 19:03


شا لینگێ بابم😂😂😂😂

🎤🎬پشت مایکێکی تایبەت و خۆش له دوبلاژی ئەنیمەیشنی (بەرەو پێش)😍

بۆ دیتنی تەواوی ئەم بەرهەمە سەردانی سایتی www.hawarco.ir بکه

🌹👇🌹👇🌹
@hawar_studio

دێرینە شێعری کوردی

08 Dec, 18:30


هەر چەشنە کاناڵێک بتەوێت لەم پێڕستەدا هەیە, بەدڵی خۆت هەڵبژێرە☺️🌼

دێرینە شێعری کوردی

07 Dec, 03:49


فیدات بم، کوردە بۆ خاکت، چ بێ عەیبە و چەنێ دڵگیر!
ئەگەر خاکت نەسوتێنن، بەناری حیلە وو تەزویر
بەهەشتێکە کە ئیحتیاجی نییە هەرگیز بە جۆگەی شیر

"وەتەن زۆر خۆشە قەدری بێ نیهایەت نایەتە تەقریر
لەلای عالەم کە دۆزەخ بێ، بڵندتر لە سەد جەننەتمە"


🔸پێنجخشتەکی قانع لەسەر شێعر کوردێک

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

06 Dec, 16:05


سێ کەس بەم شێوە و جۆرە ئەناسین
١-هێمن لە کاتی توڕە بوون و قین
٢-دلێر ئەو کاتەی خەزانی گیانە
٣-دۆستی دڵسۆزیش... کاتی تەنگانە

🔸کامەران موکری

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

03 Dec, 19:24


لەنێو دەستت نەبێ دەستم بە توندی
بەبێ هۆشی دەر و سەیران چ لێکەم؟

بە ئاوی کانییاوی لێوت مەستم
شەڕابی خاسی ساقی جوان چ لێکەم؟

کە نایەی بۆ دەوای دەردی گرانم
علاجی دەردی بێدەرمان چ لێکەم؟

گوتت: "بێدی"، دەڕۆم و دێمەوە زوو
نەهاتی، قەوڵی بێ سەلمان چ لێکەم؟

🔸بێدار

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

03 Dec, 17:32


#م_ئاران

بەدمەستم و هەر تۆم دەوێ تا بگری کە دەستم
بەم حاڵەوە زۆر زەحمەتە دیسانەکە هەستم

کەوتوومەتە بەردەرکی خەیاڵێکت و هیلاکم
ناکەونەوە لای یەکتری چ بکەم دڵ و دەستم

کەوتووم و هەتا چاوی بە چاوم نەکەوێتن
نامداتەوە دڵ، نایدەمەوە شەرتێ کە بەستم

دەستم بگرە، گڕنەمە، گیراوم و دەگریم
لێک دوورن و ناگرنەوە یەک هەست و مەبەستم

من هاتم و هەرچەندە نەهاتبوو هەموو هاتم
جارێکی نەهاتی کە بپرسی چ بوو قەستم

نەمزانی بە کام ڕازەوە بوو دوێنێ کە ڕازام
ئێستاکە چلۆن هەستمەوە وا نووستووە هەستم

تۆ سێوی گوناح و ئەمنیش سێوی دڵی کاڵ
خۆت خستتە بەردەستم و هەر گەستت و گەستم

تۆ لێوی بەڕۆژ و ئەمنیش لێوی بەڕۆژوو
چۆن لێوە نەبێ لەو لکە میوەی دڵی سستم

دەیخواتەوە خوێناوی دڵم چاوی خوماری
ئەو مەستترە یاخود دڵەکەی دیدەپەرەستم

هاتووم و هەتا جیلوەیەکی جوان نەنوێنێ
ناڕۆمەوە نێو خەونی خەراباتی ئەلەستم

بەو سوورییە وا هات و بەسەرهاتمی نووسی
دیار بوو کەسێ نایزانێ خەتی خواری شکەستم

هەر چی کە درۆزن بوو لە ئەم پەیژەیە سەرکەوت
من مامەوە بۆ پەندی سیاهی سەری پەستم

بێچارەم و ناچارییە بەم چارە دەچارم
چوار دەوری کە چاڵ کردووە لێم چاڵکەنی مەستم

پەیمانە بە پەیمانە لەبۆم پڕ کەوە ساقی
هەر خۆتی مەی و مەستی و خاوەن خەمی خەستم

بات داوە سەری شووشە شەڕابی تەمەنم تا
پێ بزانی هەتا کەنگێ بە ئەم دەردە دەوەستم

کەوتوومەتە بەر پێی دڵی داماوی هەژارم
کوا دەستێ کە هەستێتەوە ڕووحی بەنشستم

هەر وەندە بوو زانیم وەکوو من تۆش گەلێ تەنیای
ئیتر لە خەمی خاکی بەجارێکی خەلەستم

https://t.me/trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

03 Dec, 17:21


دەستم بگرە و ڕزگارم کە...
بوومەتە هەیکەلی ئازار
خودی دەردم
ڕەنجم
داخم!
برینێکی پڕ لە ئێشم
زیندان بۆتە مۆتەکەیەک سواری ڕۆحم بووگە
و ئیتر دانابەزێ...

🔸جەلال مەلەکشا
          

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

02 Dec, 16:47


شەش دەری خاڵی سەری کوڵمەتە دڵ نایەتە دەر
سەری سەودا زەدە بێ‌خود بە تەمای پێنج و شەشە

🔸حەقیقی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

02 Dec, 14:13


نەماوە شاری بابل، چاهی هارووت
لە کوێ خوێندوویە ئەفسوون، چاوی جادووت

دەڵێی تۆراوە قیبلەی ئاشقانت
کە ئەمڕۆ کەچ بووە میحرابی ئەبرووت

وەکوو مەرجانی ئاڵە ڕەنگی ئەشکم
لە تاو ڕوخساری لەعل و لێوی یاقووت

مەکە مەنعم لە شەهدی لێویی ئاڵت
دەزانی خۆ کە کەس ناژی بە بێ قووت

عەجەب سیڕڕی لە ئەبرۆتا بەیانە
موخالیف پێکەوەن هەم تاق و هەم جووت

وەرە تاهیر مەبەستە دڵ بە دونیا
بە زاهیر جوان و، باتین پیر و فەرتووت

🔸تاهیر بەگی جاف

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

01 Dec, 08:09


تۆ هه‌مان ته‌عبیری خه‌ونی سه‌رده‌می لاوی منی
تۆ هه‌مان شێعری ده‌رونی قه‌ت نه‌نوسراوی منی

تۆ کتێبی ناو کتێبخانه‌ی قه‌دیمی شاری دڵ
تۆ یه‌که‌م ڕۆمانی عیشقی ،،هه‌ستی پاراوی منی

تۆ هه‌مان شه‌وبۆی په‌نا یاسی حه‌ساری سینه‌می
تۆ له‌ ڕوح ئاڵاوی ،ئاڵای به‌ژنی لاولاوی منی

تۆ هه‌مان ئه‌ستێره‌ یی ،،داده‌گری چاوت جار و بار
تۆ هه‌مان داگیرکه‌ری چاو،،نوری ناو چاوی منی

تۆ شه‌مامه‌ی پڕ له‌ عه‌تری وا له‌ بێستانی وجوود
شلکه‌ ڕیحانه‌ی ژیانی ،،جوانی دێراوی منی

تۆ هه‌مان ڕێژنه‌ی له‌ باران داده‌باری بێ وچان
تۆ هه‌مان فێنکایی ده‌شتی جه‌رگی سووتاوی منی

تۆ ڕوحی ،،تۆ ژینی ،تۆ گیانی ،ئه‌تۆ یه‌ک عاله‌می
تۆ هه‌میشه‌ خۆشه‌ویستی ،قه‌ت نه‌گۆڕاوی منی

تۆ به‌هانه‌ی باشی بۆ ژین،،بۆ ئه‌وین ،،بۆ مانه‌وه‌
تۆ وه‌کوو کارمامزی هه‌ستی قه‌ت نه‌گیراوی منی

تۆ سرودی ،،زه‌مزه‌مه‌ی ئاهه‌نگی دڵ لاوێنی بۆم
تۆ له‌ ناو هه‌ڵپه‌ڕکی ژینا،،نه‌زمی هه‌نگاوی منی

تۆ هه‌مان خه‌ون و خه‌یاڵی کۆنی خاڵه‌ی بێ گومان
پێم مه‌ڵێ توخوا خه‌یاڵی خه‌ونی تاو تاوی منی

🔸🔸🔸

من له‌ دونیای تۆ ده‌ژیم چون تۆ،هه‌موو دونیای منی
تۆی هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵ و ئاره‌زوو و ڕۆئیای منی

تۆ شه‌پۆلی بێ وچانی بۆ که‌ناره‌ی به‌حری دڵ
تۆ هه‌مان سه‌رچاوه‌ ڕوباری به‌ره‌و ده‌ریای منی

تۆ خوناوه‌ی ڕێژنه‌ بارانی له‌ گه‌رمای نیوه‌ڕۆ
تۆ نه‌سیمی به‌ر به‌یانی فێنکه‌که‌ی سه‌حرای منی

تۆ هه‌ناسه‌ی،،تۆ ئه‌وینی،تۆ بزه‌ی سه‌ر لێوی گوڵ
تۆ هه‌موو ئیلهامی شێعری سینه‌که‌ی شه‌یدای منی

تۆ چرۆی داری به‌هاری ،،سه‌وزه‌ گیای نه‌رمی ژیان
تۆ ژیانی،تۆ ڕوحی ،تۆ مه‌سنه‌وی و مه‌ولای منی

تۆی هه‌موو وه‌زن و ڕه‌دیف و قافییه‌ و ته‌شبیهه‌کان
تۆ له‌ دیوانی غه‌زه‌ل دا به‌یتی بێ هه‌متای منی

تۆ وه‌کوو ئه‌ستێره‌کانی ،تۆ وه‌کوو مانگه‌ شه‌وی
تۆ چرای ڕووناکی ، تاریکی شه‌وی یه‌لدای منی

تۆ وره‌ی هێزی دوو ئه‌ژنۆم،قووه‌تی بۆ پشتی من
تۆ ی که‌ هه‌توانی هه‌موو ‌هێز و هه‌موو توانای منی

تۆی که‌ خاڵه‌ هه‌ر ده‌مێ قوربانی خاکی پێت ده‌بێ
تۆی عه‌زیزم،،تۆی عه‌زیزم،پێش ڕه‌وی ڕێگای منی

🔸خاڵە قازی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

01 Dec, 06:55


⭕️ خۆناسین : بەڕێز سۆران حەمە ڕەش

چون ئازەربایجان له وڵاتێکی کوردانەوە گۆڕا بۆ وڵاتێکینامۆ بە کورد؟

آذربایجان سرزمین اصیل کوردها
بینندە باشید

https://t.me/zagrosDaily

دێرینە شێعری کوردی

01 Dec, 06:55


⭕️ خۆناسین : بەڕێز سۆران حەمە ڕەش

چون ئازەربایجان له وڵاتێکی کوردانەوە گۆڕا بۆ وڵاتێکینامۆ بە کورد؟

آذربایجان سرزمین اصیل کوردها
شنوندە  باشید

https://t.me/zagrosDaily

دێرینە شێعری کوردی

30 Nov, 22:00


شەو خەریڪە
بە چارشێوە ڕەشەڪەی، شار دادەپۆشێ
ڕیشووڵەڪان لە سەر لق و پۆپی داری قەراخ شەقام
ئارام دەگرن
ڕێبوارەڪان پەلەیانە
هەر هەنگاوێڪ بەلەز بەرەو ماڵێ دەڪشێ.
دەست بۆ مل و
چاو بۆ دیدار، هەڵپەیانە...
یەڪتر دەچڕن.
هەر من تەنیا
بێڪەس، غەریب
وەڪ باڵندەی بێ هێلانە
بە بێ ئامانج شەقام دەبڕم
شار خەوتووە
شەقام چۆڵە..
هەر من تەنیا...
            سەرگەردانم.
دڵتەنگ، دڵتەنگ
لە چاوی خەم، فرمێسڪ
ئەسڕم!

مامۆستا مەلەکشا

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

30 Nov, 05:08


گەر دەمزانی
ئاشقی شکاندنی دڵی پاییزە
قەت ڕووم لە دڵ نەدەکرد و تەنیاییم دەباوەش دەگرت

وەرە هاوڕێ جوانەکەم!

وەرە با بچین بۆ پاریس
لەوێ بۆ زامی بێکەسیمان شێعری خەم بهۆنین

وەرە با لە کۆڵانەکانی ئێدینبۆرگ ماڵاوایی لە یەک بکەین و
دیسان عاشق بینەوە!

وەرە با بچین بۆ هەورازەکانی سوویس و
بەدوای ئەشقی فەرهاد کەوین

وەرە با لە شەوەکانی ئیستەنبۆل زامپێوانی
" بێکەس " بخوێنین و
بگەڕینەوە بۆکان!

وەرە بە دەنگی "زیرەک"
ئاشقی تەنیایی بینەوە و
بۆخچەی خۆشەویستی لە کۆڵ نین
سۆزی شێعرەکانی "جەلال" و نۆتی "کەیهان"
لە گەڵ خۆمان ببەین،
گەر لە ڕێدا تووشی خەم هاتین
لە دارمان نەدات و بە شوێنماندا بێ...


#کەیوان_ڕۆستەمی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

29 Nov, 21:23


دەتخوێنمەوە،
نیگاکانت سیحراوی‌ترین
هاواری نەدیتراوە
مێژوو
دەخوێنمەوە.
مێژوویەکی ڕوون لە باڵات
لە هەڵاڵەبەرمەی لێوەکانت
لە سوێسەنی دەستەکانت
لە....
ڪە ئامێزت وەرزی بوژانەوەیە
و چاوەکانت خۆرەتاو.

دەتخوێنمەوە لە لاپەڕە بە لاپەڕەی
کەزیەکانت بەدەم سەمای بادا...
دەتخوێنمەوە
لە هاژەی ڕووبار و چڵی ژاڵە
لە سەر ترۆپکی دارەهەنار و
لە تۆی مێخەکی تەڕ...
بڕوانە پێم
چ لێورێژم لە هەستی تۆ!
غەریب‌ماوم
بە تاو

ڕۆژەکان دێن و دەچن
کات تێ دەپەڕێ
تەنیا هەستە دەمێنێ!

دەتخوێنمەوە

🔸ڕزگار.ع
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

29 Nov, 15:34


غەم دەڵێی قەرزی بە من داوە سەری وەعدەیەتی
ڕوو لە هەر گۆشە دەکەم دەستوگەریبانی منە

🔸سالم

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

28 Nov, 20:30


ئەی حوققەیی شەهد و شەکەرت ئابی حەیاتم
مردم، بە بەدەن بێنەوە بەو ئابە، حەیاتم

ئاهوو کە دەکا جیلوە چ شیرینە نیگاهی!
یەعنی بە فیدای غەمزەیی دوو چاوی سیاتم

سەودائیی زولفی سیەهت نیم بە هەوایی
تا ڕۆژی وەفاتم بە تەمای میهر و وەفاتم

بڕوانە چلۆن عەکسی عیزارت لە دڵی دام
پەروانە بە دڵ سووختەیی شەوقی چراتم

هەر چاوەنواڕم کە کوتت دێم و نەهاتی
یاڕەب مەدەدێ! سالیکی ڕێی هات و نەهاتم

دڵ جیلوەگەهـ و جێ قەدەمی تۆ بووە دیدەم
هەرچەندە کە دوورم بە دڵ و دیدە لە لاتم

سەرگەشتەیی سیڕڕی دەمی تۆم بەم ڕوخە دایم
گۆیا کە دەقیقەشومەری ڕۆژ و سەعاتم

بەو ڕەنگە دڵم داوە بە سیحری سەری زولفت
تا دڵ هەیە مومکین نییە لەو داوە نەجاتم

گرتوومی قولابی موژە بۆ خدمەتی ئەبرۆ
یەعنی کە وەفایی وەرە من قیبلەنوماتم

🔸وەفایی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

26 Nov, 19:59


[4] ـ شاعیری جوانەمەرگ ڕەحمان تەرەغە لەدایک بووی گوندی باخچە بوو ڕۆژی 14|1|1376 کۆچی دوایی کرد.
[5] ـ بەیت بێژی بەناوبانگی کورد خەڵکی گوندی باخچە بوو.
6ـ مەبەست لە مەلامارفی کۆکەییە لە قەسیدەیەکدا دەڵێ: گوردیش چ کوردە میللەتی خۆخۆرە پێکەوە/ بۆ گیان و ماڵی یەکتری سمکۆڵ دەکەن لە خۆڵ
7ـمەست لە وەستا ئەحمەد کوھگەردە کە لە گوندی قاقڵاوا شەوێک  کەوتە کەمینەوە و شەھید کرا.
8ـ مەبەست لە شێعری خاسەکەوی سەید کامیل ئیمامی (ئاوات)ە
9ـ مەبەست محەممەد ڕەسووڵپوور ناسراو بە محەممەدی دەروێش عەزیزە کە لە گوندی دارەگردەڵە دەژیا و شمشاڵ ژەن بوو.

[10] مەبەست شەش براکەی کاک فوئاد مستەفا سووڵتانین کە گیانیان لە ڕێگای ئازادیدا بەخت کرد و لە گۆڕستانی تاڵە‌سواری ئاڵمانە نێژراون.

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

26 Nov, 19:59


شنەگای شیعر و وشە و گۆرانی
خوێن وەكوو تەم بەری چاوی گرتووم
نایەڵێ موویە لە جێی خۆم ببزووم
تا قەڵەم دێتە هەژین و بزوان
ڕایدەپێچێ خەم و داخ و كۆڤان
با دەمێ خۆ لە خەمی ژین لادەم
گیان بەرەو واری ئەوینێ ڕادەم
باوەشت ژوانی حەزە و كانیی هونەر
لە دڵت فێر بوو سروشت جوانیی هونەر
كیژەكانت كە پەریی سەر عەرزین
وەكوو خۆت كانیی ورە و سەربەرزین
«خاڵ سمایڵان» بووە ڕاوگەی لاویم
جێ هەواری حەز و دڵ دۆڕاویم
كۆڕی شایی لەسەر ئەو ئاوە دەبوون
بۆ ئەوین، دڵ هەموو سەرچاوە دەبوون
«كوڕە دەروێش»[9]ی خڕ و لاپاڵی
قۆڵی بۆ بەزمی ئەوین هەڵماڵی
شەنگە بیزا كە سەری دەردێنا
بە هەوای سەوزە قژی دادێنا
ڕۆحی تێزا بە شنەی شمشاڵی
گردەڵەداری بنار و یاڵی
كوڕی حەیران بە ئەوینی بێری
فرچكی گرت بە هەوای بلوێری
كچ و كوڕ شاد و گەش و بێ‌ڕق بوون
دڵتەڕ و لێو بەبزە و عاشق بوون
شادی دەستی لە دڵان وەردێنا
زەردە شابسكی بزەی دادێنا
كوڕ بە زەردە و حەز و چاو داگرتن
كچ بە ڕووگرتن و ڕەوتی شەرمن
چاو و برژۆڵ و نیگا تێكدەبەزین
لەش دەچۆقان و دڵ و جەرگ ئەتەزین
كۆلكەزێڕینە بوو شایی و دیڵان
ئەسپی سەركێشی ئەوین دەیحیڵان
ڕەشبەڵەك تێكەڵی خەرمانەی گوڵ
دڵی ئاسمان و زەویی دێنا كوڵ
چاو لە هەر جێیە دەنیشت جوانی بوون
دڵ هەموو ڕۆشن و بارانی بوون
سروە بۆنی بەڕەزای هەڵدەپژاند
بە شنە، گیا گوڵە شەوبۆی دەدواند
جوانی تێكەڵ گوڵ و سەوزە گیا بوو
لە هەموو لاوە سەری هەڵدابوو
لەسەر ئەو ئاوە گوڵێ لالە كوڵم
تاڵە بسكێكی گرێدا لە دڵم
ئاوی لێوانی لەسەر ئەو چاوە
ژینی سەوزی ئەبەدیی پێمداوە
مردنیش بێت و سەرم داپاچێ
ئەو ئەوینەی لە دڵم دەرناچێ
²
تەرەغە هەڵبڕە سەر بڕوانە
لە موکریانەوە بۆ «ئاڵمان»ە
با سڵاوێ لە دڵی ساڕاڵ کەین
گیان لەگەڵ گیانی فوئاد ئاواڵ کەین
ئەو فوئادەی کە لە«تاڵە سوار»ە
لە گەرووی تاری شەوا هاوارە
کوڕی هەوراز و چیا و هەڵدێرە
دەوری گیراوە بە شەش ئەستێرە[10]
«ژاوەرۆ» فەڕشی دڵی بۆ ڕاخست
«ئاویەر» بەرزە سەری بۆ داخست
ئەو فوئادەی کوڕی خوێنە و ئاگر
وەکوو «شاهۆ» و «نەکەرۆز» خۆ ڕاگر
گەرچی میوانی دڵی گڵکۆیە
ناوی ڕووناکیدەری ئاسۆیە
خۆری ئاسمانی گەش و ساماڵە
یاری«چەم شار» و «سنە» و «ساڕاڵە»
شا هەڵۆی «کوچکە ڕەش» و «ئارێزە»
وەک تکەی خوێنی شەهید جێی ڕێزە
دڵی پڕ تینی، ئەهوورایی بوو
ڕۆحی پاکی، شنە ئاسایی بوو
هاو ڕچەی «شوان» و «کەمانگەر» ئەو بوو
یاری «خانە» و دڵی «جەعفەر» ئەو بوو
تەرەغە ماوە لە بیرت جەعفەر؟
دووکتووری یاری هەژار و ڕەنجدەر؟
ئەو بوو «لالۆ»ی دڵەکەی «بێکەس» بوو
هاوخەمی دڵبە‌خەم و بێدەس بوو
ئەشقی، پشکۆی کڵی بێچاران بوو
تیشکی ڕێی کۆچەر و ئاواران بوو
زۆری سەر ناوەتە سەر سینگی تۆ
زۆر لە ڕوویدا شنە ئاونگی تۆ
²
تەرەغە! دڵ بە خەمی خۆ كوشتن
دیت برا خوێنی برای خۆی ڕشتن؟
ئەو هەموو ماتەم و ژانەت بینی
چاوی ئەو خوێنە گەشانەت بینی
چۆنە پشتت نەچەما و دانەڕمای؟
كورد لە چنگی دەتكا خوێنی برای
كورد بە دەست كوردەوە پشتی دەشكان
خوێن لە دڕك و لە گژ و گیا دەتكان
«سەنگەران» سوور بوو لە خوێنا چاوی
بەرد ئەبرژا بە گڕەی هاڵاوی
چیمەن و بنگەڕ و مێرگ و بژوێن
پاكی بۆژۆ بوو بە شۆڵاوگەی خوێن
پەلكی گوڵ، چقڵ و چزووی لێ ڕوابوو
بۆ لقی خۆی چزی دەركێشابوو
لق و پەل مار و، گەڵا دووپشكە
تێك دەهاڵان تەڕە دار و وشكە
بەژنی یەكیان هەڵەپاچی زوو زوو
تێك دەنووسان بە گەزارە و بە چزوو
بە تەورداسی ڕقی خۆخۆری
بۆ نەیار بوونە قەڵاتە و قۆری
دژە كورد شایی لە دڵیان دەگەڕا
کە برا دژ بە برا ڕادەپەڕا
چەك لەسەر پێ بوو بەرانبەر خۆیی
لەش پڕووسقا بە قوڕی دووپۆیی
ئەو دژەی كوردی دەدی دەتواوە
مەست بوو ڕۆحی بە بزە و قاقاوە،
گوللەكەی چەپكە گوڵی دا لەسەری
ئەو چەكەی زەندەقی چووبوو لە بەری
دیی دڵی هاومەتەرێزی دەگەزی
ئەو كوڕەی گیانی لە ترسی دەتەزی،
²
تەرەغە دەردی دڵم یەكجارن
خەمی دنیا لە دڵی من بارن
كەی لە سەر تۆ دەشەكێ ئاڵاكەم؟
سەر لە هەوران دەسوێ باڵاكەم؟
سروە بۆنی پەڕی ئاڵاكە ببا
ڕەنگی ئاشتی و گوڵی ئەم خاكە ببا
تێبگەن ئاشتی پەرەستی دنیا
گەلەكەم چەندە غەریبە و تەنیا
²
تەرەغە! بەرزە چیای خۆڕاگر!
كانی ڕووناكی ئەوین و ئاگر!
ئەشقی سەوزت قەڵەمی دا دەستم
هەڵقوڵی كانیی زوڵاڵی هەستم
پێم بڵێ گۆڕینەوەی دڵ ناكەی؟
سەری دڵ ئەمڕۆ كەوا دێ لاكەی،
با لە ژێر كێوی خەما خۆ بگرم
تاكوو ئازادی دەبینم نەمرم.

هاوینی 1385



____
[1]
«...» ناوی گوند وچیاو کانی و کەسایەتین
1ـ مەبەست ئامانجی عەزیزکەندی شاعیر و گورانیبێژە
2ـ مەبەست محەممەد ڕەسووڵپوور ناسراو بە محەممەدی دەروێش عەزیزە کە لە گوندی دارەگردەڵە دەژیا و شمشاڵ ژەن بوو.

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

26 Nov, 19:58


سوورە كانیاوی «هەلاوان» هێشتا؟
خوێن و ئەسرینی لە چاوان هێشتا؟
*
ماوە لێی «ئاشی گوڵان» بەرداشی؟
سەری جاشان بكەمە باراشی
ئاشەوانی بە ورەی ئەم ناوە
ئاشی بە خوێنی نەیار گێڕاوە
*
«پاشبڵاخ» باخی بەهەشتی دنیای
داخەكەم جەردە تورك ناوی نای
تۆ دەبوو ناوت ئەوین‌ئاوا با
دڵەكەت كانیی حەز و هیوا با
²
تەرەغە! سەر بەتەمی، دڵ بە خوێن
سینە برژاوی، سەر و ڕوو بژوێن
دڵپڕی دەستەیەكی خۆخۆری
گەرچی جێژوانی دڵی پڕ شۆری
ئەو دڕ و ڕق‌لەزگانە كورد نین
ڕۆحی كورد دوورە لە تاڵان و بڕین
دڵی كورد كانی ئەوینە و جوانی
وەك سەرت بەرزە ورە و ویژدانی
تاقمێكن كە دڕ و ژاراوین
بێ بەزە و یانیگر و قیناوین
توخمی تورك و عەرەبن جێماون
ئاشقی خوێن و گڕ و شاڵاون
بۆ نەیار هێندە بە دڵ داهاتن
تاكوو حیزانە بە چۆكدا هاتن
چوونە كڕنۆشێ لەبەر پێی دوژمن
ئافەرینێ سەری تێدا بردن
گایە بوون عەشقی نەقیزە و خەرەزەنگ
تەپ و گوێ فیچ و خەساو، گێل و دەبەنگ
جەرگی دایكی خۆی ئەكێڵا بۆیان
بوو بە دەسكی چەقۆ شاخی خۆیان
بەو چەقۆیە هەموو سەریان دەبڕا
ورگ و جەرگ و دڵی سڕیان دەدڕا
هێندە مەست بوونە بە چێژی جاشی
هەر دژێ بێ دەبنە وێڵداشی
خاكی خۆیان دەكەنە مۆڵ بۆیان
دەمڕن وەك سەگی كرمۆڵ بۆیان
لە دەس ئەو دەستە دڵم بێزراوە
ڕۆحی هەستم بە كەسەر خنكاوە
خۆزگە بێ شاعیری پیری «كۆكە»م[6]
ویش بسووتێ بە خەمی ئەمڕۆكەم
وەكوو ئەودەم گەلی خۆخۆر ماوە
جێگە سمكۆڵ و شەڕ و شۆر ماوە
گڕپژی واژە بە سەریاندا كا
خەنجەری خامە لە دڵیان ڕاكا
²
تەرەغە! ناخی بەسۆم گڕکانە
دڵ قەمۆچکەی گڕە، گڕ بارانە
شەوە تاریکە دڵم گیراوە
شەوەزەنگ قامکی لە چاوم ناوە
شەو کڕە باڵی ڕەشی بێ سێبەر
لە خەوان گوند و مرۆڤ و دێبەر
چڵکنێکی قزە، بێ جەرگ و زۆڵ
خۆی مەڵاس داوە لە نێو چاڵوچۆڵ
بۆ قومێ چڵپە خەریکی ڕاوە
داوی بۆ باز و هەڵۆ داناوە
نیوە شەو نێرە هەڵۆی شاخ و کێو[7]
داگەڕا ڕوو بە چەم و گوند و نشێو
چوونە کڕنۆش لەبەری ئاو و زەوی
بۆێ نەوی کرد سەری، هەوراز و نەوی
خاک کە هەنگاوی دەکرد ماچ باران
ئاو دەمی پێوە دەنا و دەیتاران
نەیدەویست خۆڵی لە سۆلی نیشێ
تۆز لەسەر پێوقەدەمی هەڵنیشێ
هێشتە تێر ماچ نەببوون خۆڵ و بەرد
ئۆقرە بگرن بە شەقاوی کووهگەرد
هاتبوو ماڵی دڵی دێ ڕوون کا
تیری چڵکن دڵی مانگی پێکا
تیری چڵکن کە بە ڕووناکی وەڕی
دێ شکا پشتی، هەیڤ ڕەنگی پەڕی
تەمی لێ نیشت سەری«ئاسمان بڵاخی»
ڕەش پەڕی هەورێ بووە بەیداخی
دەستی نا سەر دڵی «شیلاناوی»
ماچی کرد چاوی ئەسر تێزاوی
دەشت و گرد و چەمی ئەم مەڵبەندە
پاکی خەمبار و کز و دڵمەندە
خەم زنەی خوێنی لە چەم پێ ڕشتوون
یارە کێوگەردەکەیان جێی هێشتوون
گوڵ بە شاباڵی پەپوولان دەفڕن
ڕێی چیا و دەشت و بیابان دەبڕن
بۆ بەهاری دڵی نووستووی دەگەڕێن
بۆ گڵی گۆڕی بزر بووی دەگەڕێن
تاکوو باوەش لە گڵی وەربێنن
ڕۆحی شەیدا و لە کوڵی بدوێنن
لەوێ شین ببنەوە سەر هەڵبێنن
ڕەگی خۆیان لە دڵی هاڵێنن
با لە ئاڵای گەشی کوردوستانێ
تێر بە چاوانی ئەوان بڕوانێ
هەڵمژێ بۆنی شنەی ئازادی
داگرێ ڕۆحی، موچڕکی شادی
«شاخی شێخ هەمزە» لە « قاقڵاوا»وە
گڕی تۆڵەی لە دڵا ڕسکاوە
خڕ و دۆڵی زنەیە، خوێناوە
خوێنی کووهگەردە پەڵەی پێداوە
سەری نا سەر دڵی«دووبرا کووژراو»
پێک گەیین ئەشک و دڵی هەڵقرچاو
دەستی هاواری دەکێشێ بۆ لات
چاوەڕێیە دڵی کەیلی «ئاوات»
دەڵێ سەر هەڵبڕە لێم قەوماوە
کێو و کەژ بێ کەس و بێ خێو ماوە
شەوە پێپەستی پەژارە و دەردم
خوێنی پڕژاندە بنار کووهگەردم
مانگی ئەم شەو لە قەفەسدا دیلە
گوێی لە قاسپەی کەوەکەی «زەنبیل»ە[8]
پێت دەڵێ: پشت و پەنای کێوانم!
دڵ شکاوم لە دڵت میوانم
تۆ مەکۆی تیشک و تریفە و نووری
ژوانی سەد کۆڵنەدەری ڕووسووری
سنگی تۆ سەنگەری«چرچە» و «خدر»ن
ئەو برووسکانە کە وەک تۆ نەمرن
پەڵە هەورێ ئەگە هات بۆ ئێرە
ڕێژنەیەک خوێنی دەیە و بینێرە
دەمەوێ لێرە چرای ڕۆژ هەڵکەم
خوێنی کووهگەرد و خدر تێکەڵ کەم
با دەنووک سوور بێ مەلی تەرت و گەوان
با لە قاسپەی نەکەون قاسپە خاسەکەوان
سوور دەکەم پێی پەڕ و دەندووکی شێعر
با هەتاو بڕژێ لە نەینووکی شێعر
با چیا وەک دڵی «ئاوات» گەش بن
خاسە کەو خاوەنی شاخ و کەژ بن
ئەو کڕووزەی کە لە «زەنبیل»ەوە دێ
لە دڵی لەت لەتی «کامیل»ەوە دێ
ڕۆحی تێکەڵ شنەیە و سەوزایی
لە دڵی دەتکێ وشەی دەریایی
هەر وشێکی گەشی، لافاوێکە
خوێن و کسپەی دڵە سووتاوێکە
پێت دەڵێ: ئەی تەرەغەی دڵ خەمبار
کۆنە جێژوانی وشەی سەوزی هەژار
بۆ سڕ و دوورە پەرێز وەستاوی؟
سەر بە هەش ماوی کڕ و داماوی؟
تەرەغە دەستی من و داوێنت
تۆ سەری بەرز و دڵی خاوێنت
بگە فریای دڵەکەی سووتاوم
وەرە هانای سەری گڕ تێزاوم
²
تەرەغە! كانی ئەوین و جوانی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

26 Nov, 19:57


سەنگەری لاوی ئەوینداری كورد
لە دەسی خاكەكەما پێنووسی
ناوی تشكت لە دڵی شەو نووسی
فێری وانەی نەبەزینت كردین
ئاشقی بەرزە فڕینت كردین
«یەكەسەر» تاجی ورەی نایە سەرت
چوونە كڕنۆش كەژ و كێوان لەبەرت
باوەشت كردەوە بۆ هی وامان
تۆ نەبای قەت نەدەبوو هیوامان
بۆ هەژار لانكە بوو سەر شانی تۆ
فرچكی گرت بە مەمی كانیی تۆ
بۆیە ڕووناكە دڵی «كانییە سارد»
شیری زامار لەسەری گیانی سپارد
مام هەژار شیعری لە ئەدگاری پژاند
مەلی واژەی لەسەری هەڵدەفڕاند
ڕۆحی تێكەڵ بوو لەگەڵ سەرچاوەی
بۆیە وا ڕوونە دڵی ئەو ئاوەی
*
«خیزەشینت» بە گوڵان ڕازاوە
جێ پشووی «قالەمەڕە»ی لێ ماوە
زایەڵەی سووری گەرووی شمشاڵی
لە دڵی هەوری دەخشكاند باڵی
*
ژوانی فرمێسكە خەمی بێ بن بووی
سەنگەری شێعری هەژار هێمن بووی
سینگی بەرگێڵەكەی «ئەشكەوتی هەژار»
ماوە پێوەی گوڵە ئەسرین بە هەزار
*
ئەسری شیڵان و ڕەز و تووتڕكن
لە بنار و ڕەوەزانت دەتكن
دەنكە فرمێسكی نیگای دارەبەنن
بە چەمە خوێنی شەوان پێدەكەنن
*
چاوی «كانی سپی» فرمێسكاوین
بەردی دەوروبەری هەر خوێناوین
«خدر»ێك لێوی لە لێوی داوە
تا ژیان مابێ ئەویش هەر ماوە
كوڕی كورد چاندی لەوێ تۆوی خوێن
گوڵەمێلاقە لە دەوری دەڕوێن
*
«كۆچەری» شاری لە مێژینەم بوو
واری ئەم هۆزە بە بێ قینەم بوو
جێی نەژاد و كەسی پێشینەم بوو
بووی ئەوی هەرچی لە پێشی نەمبوو
شاری ئەشق و دڵی پڕ بریا بوو
ژوانی ڕووناكی ئەوین و خوا بوو
هەروەكوو ئاگرەكەی زەردەشتی
پاقژن دوند و قەد و پێدەشتی
²

تەرەغە! هەورە دڵی سەرڕێژم
بێڵە فرمێسكە خەمم دابێژم
ڕێم كە باخێ گوڵە ئەسرین بێنم
لە بناری دڵی تۆی پڕژێنم
گوندەكانت بە تەپوتۆز نوقمن
خەم بە ڕوویانەوە شەختە و زوقمن
وەك هەور بێم و لە سەریان داكەم
سەر بە ماڵی دڵەكانیاندا كەم
*
گوندی سووری «تەرەغە»ت هەر ماوە
ماڵ و كۆڵانی بە خوێن ڕەنگاوە
مەدرەسەی بیری «شەرەفكەندی» بوو
چاوگی هێز و ورە و ڕەندی بوو
ڕوونە بەرلین بە ترووسكەی خوێنی
باوەشی تۆ بووە لانكە و نوێنی
گۆڕ غەریبێکە لە خاکت دوورە
وەک هەڵاڵانی گەشت ڕوو سوورە
*
دەچمەوە باوەشی «عیلمابادی»
لەوێ ناسیم گوڵی ڕووی ئازادی
*
گوندی «سەیداوە» لە خوێن گەوزاوە
شاڵی سەوزی لە برین پێچاوە
گوڵ لە دەوری سەری خەرمانەی دا
ڕووی لە گوڵزاری بەهەشت تانەی دا
*
«كانی ڕەش» چاو و دڵی ڕەشپۆشن
دوژمنی كوردی بەوەی دڵخۆشن
بۆیە ڕەشپۆشە، دڵی خەمبارە
چاوی، نەینووكی هەزار ئازارە
چاوەكەی غیرەتی لێ هەڵدەقوڵێ
دوژمنی كوردی لە نێودا دەكوڵێ
*
خوێن پەڵەیدا لە خڕی «سەرباخچە»
سوور كرا جاڕ و بەیار و تاخچە
جۆگەلە و شیوەڵ و كەند و لەندان
كەڵەك و كەندڕ و «كانیی خەندان»
سنگی دەشت و دەر و كۆ دابێژران
تەرمی چەن سوورە چنار ڕاكێشران
شێر لە داو و تەڵەدا چۆن دەمرێ
چۆن سەری بەرزی لە عەرزی دەدرێ
ڕاپەڕین شێردڵ و چاڵاكانە
تاكوو دوایین پشوو بێ‌باكانە
*
خۆفرۆش چاوی نەدابا بە نەیار
بەرهەڵێخی نەدەویست «چوار دیوار»
هێم و دیواری لە خشت و خۆڵا
ڕەقترن زۆر لە سمیت و پۆڵا
جاش نەبووبایە بە مشك و بە مڵە
بە عەجەم كون دەبوو ئەو خشتە گڵە؟!
*
«سەردەراباد» بووە ڕووگەی هیوام
ئێستە سەرخۆشی ئەوینێكی وام
بۆیە مانم لە دڵی ئەو ڕایە
دڵە جێماوەكەمی تێدایە
ڕێزەیەك خۆڵ و گڵی كۆڵانی
ڕۆژ و مانگی دەكەمە قوربانی
*
شاهەڵۆی كۆشكی «عەزیزكەند»م كوا؟[2]
قەلەڕەش وەختە هەناوم دەخوا!
تێچریكێنێ هەوای سەوزی ژیان
لە گەرووی شێعرەوە تا بەرزیی ژیان
ئەوە ئامانجی دڵی پڕ لە خەمم
تین و تاسەی سەری پڕ هەور و تەمم
*
«دارەگردەڵ» پەلی هەڵكێشاوە
خوێن لە سەر پۆپ و چڵی ڕسكاوە
گەنجی شمشاڵی لە باخەڵدایە
بەیت و حەیران لە دڵی ئەوڕایە
كوڕە دەروێش[3] بە هەوای بارانە
سەنگی سێبووری ئەویندارانە
*
شلكە پەلكێكی گەزیزەی ناخت
داڕژا لەو دڵە زیزەی شاخت
بەژنی پێدەشتی شێعرباران كرد
هات و ڕۆژباشی لە گوڵزاران كرد
«باخچە» فرمێسكی بەجێمان، تەرەغە!
بوو بە شێعری دڵی «رەحمان تەرەغە[4]»
*
ئەو گڕەی جەرگی شەوی كرد پارە
زایەڵەی دەنگی «عەلی كەردارە[5]»
ڕۆحی حەیران و گەلۆ و ئازیزە
نیوەشەو، ئایشەگوڵ و پاییزە
لاوك و بەیت و مەقام و بەستە
جوانی هەرچی هەیە، تێكەڵ هەستە،
لە گەرووی پاكی ئەوا پشكووتن
وا لە گەڵ ڕۆحی هونەردا جووتن
بۆنی ڕێحانە لە بەر پەنجێرە
سەردەخا تاكوو دڵی ئەستێرە
شاگوڵی «باخچە» دەبا بۆ ئاسمان
پەلكی بێگەردی ئەوە پێناسمان
*
دەشتی نۆبارێ بە گوڵ ڕازاوە
خوێنی پێشمەرگە لە ڕووی پڕژاوە
جاڕ و شێوەرد و بناری كاوان
گشت پەڵەی دابوو بە خوێنی لاوان
*
«ڕێی گەوان» سوورە هەنوو دەخوێنێ
بە گەرووی سوورەوە كەو دەخوێنێ
بە هەوای شیوەنەوە قەسپەی دێ
كڕی دەندووكی گەشی كسپەی دێ

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

26 Nov, 19:56


ناڵەی تەرەغە، هۆنراوەی بەڕێز کاک کامیل نەجاڕی( نیما بۆکانی)

ساڵی 1384 ده‌ستم کرد به‌ نووسینی مه‌سنه‌وییه‌ک به ‌ناوی یادی ته‌ره‌غه‌، چه‌ند ڕۆژ هاتوچۆی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری ته‌ره‌غه‌م کرد و زانیاریم کۆکرده‌وه‌. ‌دوای ماوه‌یه‌ک شێعره‌که‌ درێژتر بۆوه‌ و بوو به‌ نزیکه‌ی دووسه‌د به‌یت،  به‌ناوی (ناڵه‌ی ته‌ره‌غه‌)  له‌ ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌که‌وه‌ ناردم بۆ گۆڤاری لاوانی حیزبی دێموکرات و چاپ کرا، دوای ماوه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن کاک عه‌لی خزری و کاک چه‌نگیزی سیگارچییه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. ‌ شێعره‌که‌م به‌ ناوی (نیما بۆکانی) بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام ئێستا که‌ له‌ کوردستانی ئازادم و شێعره‌که‌شم له‌ زۆر شوێنه‌وه‌ ده‌ست لێداوه و زۆریشم پێ زیاد کردووه‌. ڕایده‌‌گه‌یێنم ئه‌و شێعره‌ هی‌  من یانی (کامیل نه‌جاڕی)یه‌. به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ له‌ خۆم و شێعره‌که‌م ناسڕمه‌وه‌. چونکه‌ یادگاری سه‌رده‌مێکی تایبه‌ته‌.

ناڵەی تەرەغە

تەرەغە! بەرزە چیای خۆڕاگر!
كانی ڕووناكی ئەوین و ئاگر!
لووتكەكەت چاوگی گڕی نەورۆزە
وا لەبەر چاوی گەلم پیرۆزە
مەتەرێزی شەڕەف و دڵپاكیی
ڕۆحی هەرمان و دڵی ڕووناكیی
سەنگەرت چاوگەیە كانیی ژینە
سێبەرت تاوی دڵی بێ‌تینە
ڕیزە بەردت مەتەرێز ئاسایە
بڕبڕەی پشتی كوڕی ئازایە
دانەبەردت كە لەیەك ئاڵاون
ئارەقە و خوێنی لە ڕوو پڕژاون
بۆیە وەك خۆر لە بریسكانەوەیە
خوێنی كورد بەو گڕەبەردانەوەیە
نەخشی تۆماری هەزاران ساڵەم
لە سەرت نەخشە بە چەشنی ناڵەم
وەك سەری میللەتەكەم سەربەرزی
دژ لەبەر هەیبەتی بەرزت لەرزی
بەژنی هیوای مەیە ئەو باڵایە
بۆیە دژ چاوگەلی پێی هەڵنایە
چاوی «سوڵتان» و دڵی «میرقازی»[1]
ودمی سەربەرزیی بە تۆ دا «قازی»
جێی كەڵاك‌ خۆر و گەڕ و ڕووڕەش نی
هەڵۆ شاباڵی لە بەرزیت دەشنی
ڕەوەزت لانی پڵنگ و شێرە
بۆ ڕەواسە و چەقەڵان هەڵدێرە
گورزی تۆ «پێمەڕەكەی فەرهاد»ە
بەسەری دوژمنی كوردی دادە
«بەردە دەرزی»‌لە پەنات وێستاوە
وەكوو نێزەی دەسی كورد ڕاساوە
كێشكی تۆ‌دەگرن «سێ كۆیان»
نابزوون بۆیە لە جێگەی خۆیان
سەربەرز، سینە مەتاڵ، قیت و زۆپ
نەیسمین مووشەك و ڕاكێت و تۆپ
خەنجەری خاكەكەمی ڕاساوی
شەوەزەنگ هەڵچوو لە نوچكت چاوی
كێ دەڵێ ناوی مەغوولت لەسەرە
كەمتیار ڕێی نییە قەت لەم دەڤەرە
«تەرەگە»ی نەك «تەرەغە»ی چەنگیزێ
ناوەكەت با دژی پێ هەڵتیزێ
باوەشی شیو و خڕ و زەندۆڵت
ڕەوەزی ڕژد و چڕ و بنكۆڵت
جێ حەشارگە و تەرەگەی لاوانن
بۆ گەڕ و پێڕەش و دڕ پاوانن
كۆڵەكەی كەپری هەوا و ئاسمانی
پاڵەپشتی دەمی لێقەومانی
«ئەژدیهای كۆشكی» سەری قرتاوە
سەری تاراوە، لەشی جێماوە
هێند دڕن دوژمنی دڵ پڕ قینت
كەڵپە دەگرن لە لەشی بەردینت
هێندەیان گڕ لە دڵت بەرداوە
ڕەوەز و دوند و بنارت چاوە
تیری دژ دێ كە بكا پێپەستت
«پیرسڵێمان»ە مەتاڵی دەستت
دادەپاچێ سەری جاشی بیژووك
«خاڵەڕەش» ڕۆژێ بە «چەكوچ و ماڵووك»
ئاگری دۆڵی «مەناڵە»ت ماوە؟
ئەو گڕەی دوژمنی پێ دەتواوە
«كونە خەرتەڵ» هەیە لێی داڵاشان؟
هەڵكەنن جەرگ و گلێنەی جاشان!
ماری سەر شانی ڕەقان و ساكۆ
ژاری هەڵڕشتە گەرووی هۆلاكۆ
پاڵەپشتت كە «قەڵای خەڵكیانە»
شوێنی پشكووتنی عەشق و ژیانە
ڕۆیی ئەو كاتە قەڵای خەڵكی بوو
بۆ خەوی مشك و مڵان كەڵكی بوو
شوێنی پۆستاڵی ڕەشی چەنگیزان
ئێستە پڕ هەڵز و شلێرە و بیزان
كاتێ كەمتیاری هەلاكۆ هاتن
لە سەروماڵ و ژیان ڕۆهاتن
شار و گوندی لە قوڕ و خوێن وەردا
گڕی شاڵاوی لە باخان بەردا
دەستی هەڵگرت كە لەسەر هەڵكەندن
لەوێ پۆستاڵ و زرێی داكەندن
مۆڵی دا گورگ و چەقەڵ لەو بانە
ڕاچەنی شاخ بە ورەی كوردانە
غیرەت و عەشق و ورە و هێز و قین
لە چیا و بەرد و زەوی هەڵتۆقین
دار و چاڵووكی بنار و كەژ و كۆ
دایە بەر پاشەڵی دڕك و پشكۆ
خەنجەری تنگس و تیكان و زی
دڵی پڕ قینی دژی پێدەتەزی
*
ڕەشەبای تووشی عەجەم لرفەی هات
نایە ژێر پێ دڵەكەی پاكی وڵات
شیری «میرقاز»ی برووسك وێنە
لەشكری دوژمنی كرد دروێنە
تا بە شاخ و گەوەدا هەڵدەزنا
دەست درێژ، دەستی دەقرتا لە بنا
«سەفەوی» و لەشكرەكەی كوت‌كوت بوون
بە ورەی كوردی نەبەز سەركوت بوون
گۆڕە «دۆڵی هەرەسان» هێشتاكەش
ڕادەماڵێ تەرەسان هێشتاكەش
بۆ بەری پێ و دڵی كەرجاشانت
وەك چقڵ تیژ بووە قڕیاشانت
ڕیزی حیزان گەلێ لەو دۆڵە هەرەس
تێكی شێڵان و نەیاندینەوە كەس
لەشكری پێڕەش و دڕ لەو ناوە
بە گڕی هەڵمەتی كورد دەتواوە
تەفر و توونا بوو سەفی دوژمنی دڕ
بە ورەی شێرەكچ و هەڵمەتی كوڕ
ترسەنۆك و قزە نایانە گەڵۆز
كلك و، هەڵچەقییە زەلاقەی لمبۆز
شایەدن بەرد و درەخت و بنچك
لەوێ دژ بوون هەموو پەنچك، پەنچك
²
تەرەغە بەژنی برینداری كورد
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

26 Nov, 17:34


شەڕەدرۆ!
کارم بۆ کابرایەک دەکرد، زۆر قسەخۆش بوو. گێڕایەوە: لە گوندی ...، مامۆستای قوتابخانە بووم. ماڵە حاجی ... بانگێشتنیان کردبووم.
جیا لە من دوو تازەلاوی تریشی لێ بوو، نەمدەناسین. کردیان بە فشە و شەڕەدرۆ. یەکیان گێڕایەوە: مامە حاجی، ساڵێک پاییز بوو و مەڕێکمان لەگەڵ مێگەل لە شاخیڕا نەهاتەوە و ون بوو. دنیا گەڕاین نەماندیتەوە. کە لە بەهار دۆزیمانەوە، لەبن ڕنۆبەفران، تەماشا دەکەین دوو بەرخی بە دواوەیە!
ئەوەی تریان پشووی سوار بوو. لەداخان لێی هەستا سەرچۆک و کوتی: یا خودا داوەشێی! جا توخوا ئەوە درۆیە تۆ دەیکەی؟ ئێمە مریشکێکمان هەبوو؛ ئەوەندەی هێلکە کرد، بۆ ئاخر مانگی بەهارێ کادێنێکی پڕ کرد لە هێلکە(مامە حاجیش گوێی لێ هەڵخستبوون و هەر دەیکوت بەڵێ!) کوتی: لەسەریان کورک بوو و کاکە هەموانی هەڵێنا. شەش مانگ دواتر، باڕووکە بە لایەک و کەڵەباب(کەڵەشێر) بە لایەکدا. نە بە فرۆشتن، نە بە خواردن و نە بە دیاری، باشارمان نەدەکردن. لە ناو کەڵەبابەکان دانەیەکی تێدا هەڵکەوتبوو دەمانبرد لەگەڵ گایەک لە گێرەمان دەکرد! دوایی چاومان لێ کرد بە نێری جەنجەڕەکە هەموو شان و پیلی برینی تێ کەوتبوو. کابرایەک کوتی: کاکڵەگوێزی لێ بنێن چاک دەبێ. کاکڵەگوێزمان بۆ کوتا و لێمان نا. چما گوێز شین نەبوو! دارەگوێز پەلکی ڕاکێشا، دوازدە نەفەر بە چەڵاگەوە گوێزیان دەتەکاند، گوێیان لە تەقەی یەکتر نەدەبوو!
جا دەڵێ ڕۆژێک بەوێدا ڕۆیشتم ویستم پاشەرۆکێکی بکەم. سندەگڵێکم هەڵگرت هاویشتمە گوێزێک. سندەگڵە گیری خوارد.
کاکە زەوییەکی لێ ساز بوو بە حەوت تراکتۆر لە کێڵانی تەواو نەدەبوون. ئەو ساڵە کردمانە گەنم. قەوسی پاییز لە دروێنە تەواو نەبووین. بابم کوتی: با 20 ـ 30 پاڵەی(کرێکار) لێ بگرین دەنا تەواو نابێ! کاکە پاڵەمان لێ گرت. زستان هات بەفرمان بەسەردا باری. ئاگامان لێ بوو گورگێک هات لە باقەیەک ڕۆ هات وەیزانی مەڕە! یەکێک لە کرێکارەکان داسی لێ داهێنا لە قوونی گورگە چەقی! هەڵات؛ چۆن؟ بەنێو گەنمەکەدا هەمووی دروویەوە! ئێمەش هەمومان کردە باقە و لە گیشەمان دا. بابم لەخۆشیان بە دەست و پێ سەمای دەکرد. لەخۆشیان ڕۆیشت کاڵەکێکی هێنا بیدەین بە پاڵەکان. کاڵەکەکە ئەوەندە گەیبوو، قەڵشتی دابوو. بابم هەر چەقۆکەی پێدا هێنا، چەقۆ تێ کەوت. دەستی هەڵکرت و زۆری هێناوبرد نەیدۆزییەوە. ناچار خۆی ڕووتەوە کرد؛ بە تۆی شۆرتێکەوە. خۆی تێ هاویشت؛ تا ئێوارێ گەڕا نەیدیتەوە.
بەیانی خۆم چوومە ناو کاڵەکەکە، چاوم لێ کرد کابرایەک لە قوژبنێک هەڵتروشکاوە و سیغار دەکێشێ. کوتی: لە چی دەگەڕێی؟
کوتم: چەقۆکەم لێ کەوتووە.
بزەیەکی هاتێ و کوتی: کەرە! من مانگایەکەم بە گوێلکەوە لێ تێ کەوتووە، حەتوویەکە لێی دەگەڕێم نایبینمەوە! تۆ لە چەقۆ دەگەڕێی؟!
حاجی ڕووی تێ کردن و کوتی: هەی تفوو! ڕووتان ڕەش بێ بۆ درۆتان. هەستن وەدەر کەون هەی مەلعوونی کافر!..


حەسەن لە ئاوایی پیروەلی باغ

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

26 Nov, 09:01


دین و دڵ سەبر و قەرارم چۆتە
ڕێگای یەک نەزەر

تۆبڵێی ئەو شۆخە وا سەرمەستە
قەت بێتە ڕەدا !

🔸وەفایی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

25 Nov, 05:33


⭕️ئەفسانەی شا ماران

بەرنامەی خۆناسین لە زاری مامۆستای بەڕێز سۆران حەمەڕەش

https://t.me/zagrosDaily

دێرینە شێعری کوردی

25 Nov, 05:33


⭕️ئەفسانەی شا ماران

بەرنامەی خۆناسین لە زاری مامۆستای بەڕێز سۆران حەمەڕەش

https://t.me/zagrosDaily

دێرینە شێعری کوردی

24 Nov, 07:16


🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸
🌸
لەیەک ئەچین من و
دارە ڕووتەڵەی
پاییز...
من بوغزی پاییز و
ئەو گەمارۆی زستان
نای بەزێنێ
مریەم ـ یەتیمی

ئەم کورتە شێعرە لە دیوانی
                  مریەم ـ یەتیمی
🌸
🍂🌸
🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

24 Nov, 03:20


ڕەگاژۆ

بە زامێــکی چ ئەستـــەم دێمەوە گــــۆ
لە ناخــمدا ئەبـــزوێنێ بە کوڵ، ســـــۆ

لە بــــۆ بەرزی ئەتۆ و خـــاکی وڵاتــــم
بڵێ گیـــانە دەبی چی بێ خــــەڵاتـــم

خەمی دووری لە تۆ و ئەم غوربەتەی خاک
دەکــا هـــاواری بـــەرزی سیــنە هیــــلاک

هەتا هـــەم وام بە چاوانـــت گرفتار
زمان بــــۆ خـــاکمە، لاڵە لە گوفتـــار

برینی تــــۆ لە دڵ کاریــگەرە خـــۆ
برینی خــاک، ئـــەنامی گرتە ئەستۆ

هەموو زامت بە شێعرێ هەڵدەڕێژم
بەڵام دووری لە خاکــم، چۆن ببێژم

بە کوڵ دێ ناڵەکەم، هەر شەو بە بێ تۆ
بە یادی خـــاکە وا دڵ دێــتە سەر خـــۆ

خــــــەیاڵی چاوی تـــۆ چەن دڵڕفێـــنە
بەرامــــەی بۆنی خــــاک تاسە شکــێنە

ئەویـــنت بەرزە تا هـــەم سینــه چاکم
بەڵام بۆ نیـــشتمانم، ســەر لە خــــاکم

خەڵاتیت خۆرەتاو بێ و ڕووت لە ئاسـۆ
وەکوو هەستم، لە خاک دەیکا ڕەگـــاژۆ...

ژاڵە، سەفییاری

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

23 Nov, 19:41


پێکێک لەهەست دەدەم ئەمشەو
هوشیارانە مەستیم دەوێ
لە تایفەی شاعیرانم
حەسڕەت لە چاوم ناکەوێ
یاڕەب دڵیش عەوڕەتێکە؟
حیجابی باوێمە سەرێ؟


🔸شەیدا مەحموودی شنۆ

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

22 Nov, 06:46


چاوانت سترانبێژێکی ئیلاهی
کە ڕوخسار،ئەنوێنێت نەرگسی مەست،
سپی سپی
شۆڕ ئەبیتەوە بە سەر ژینا!
پەپوولەی ئەوین
لە نێو حەز و تاسەدا باڵا دەکا...

چاوانت سوورمەکێشی خودایی
کە دەدوێ لە ئەوین،
دڵ دێنێتە سەما
بە قەسیدەی ماچێکی ئەهورایی،
منیش.... پەخشان!
جوانی، سپی وەک هەستێکی پاک
لێوت غەزەڵ
کۆڵمت هەنار
لێم ببارە
هەوار هەوار...

🔸ڕزگار.ع

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

20 Nov, 16:11


تەئسیری کرد هەناسەی سەردم لە دڵ هەوا
بەم عالەمە کە سەردی دەبینێ ئەمەند ڕەوا

نەموت بە کەم مەزانە سەنەم ئاهی عاشقان
بێ سۆزی من بزانە دەکەی دەردی وا دەوا

🔸حەمدی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

19 Nov, 19:18


حەسەن هەیاس

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

19 Nov, 17:55


گەڕانەوەی هەمووان بۆلای خودایە ◾️◾️◾️بەوپەڕی ڕێزو حوزمەتەوە سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە وئازیزانی وکەس وکاری  مامۆستا ئیبراهیم و هاوڕێیانی وهاوشاریانی وهاووڵاتیان  و هەموو ئەندامانی کۆڕی دێرینە شێعری کوردی  ئەکەم و هەموو ئێوە سڵامەت بن و ڕۆحی مامۆستا ئیبرام قادری شاد بێ و یادی هەرمان   مریەم ـ یەتیمی

دێرینە شێعری کوردی

19 Nov, 16:40


لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی دێرینە شێعری کوردی،هەروەها ئەندامانی کاناڵ و کۆڕی دێرینە شێعری کوردی؛ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە، کەس و کار، دۆستان، هۆگران و کۆمەڵگای هونەر دەکەین
ڕۆحی مامۆستا ئیبراهیم قادری شاد،
یادی هەرمان.
⚫️⚫️⚫️

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

19 Nov, 16:30


⚫️ هونەرمەند ئیبڕاهیم قادری کۆچی دوایی کرد

▪️ سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، ۲۹ی خەزەڵوەری ۲۷۲٤ هونەرمەندی گەورەی کورد، ئیبڕاهیم قادری لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ئاوێتەی ڕێز و حورمەت پرسە و سەرخۆشی خۆم لە خەڵکی کوردستان و ماڵباتی ئازیزی مامۆستا ئیبراهیم و سەرجەم خێڵی هونەر دەکەم. ڕۆحی مامۆستا ئیبراهیم قادری شاد بێ و ڕێگای پڕ ڕێبوار.

پشکۆ یاسینی

@pshko_yasini60

دێرینە شێعری کوردی

19 Nov, 14:20


شەو بە تای زولفت شێواندم، ڕۆژ لە تاوا دەتسووتاندم
چ خودا لە تۆ هەڵدەگرێ بە شەو و بە ڕۆژ عەزابم؟

🔸وەفایی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

19 Nov, 07:25


قەت له تیری ئاهی مەزڵوومانی
عیشق

تۆ نەترسی ،
زاڵمی غەددار هەی!

🔸مەحوی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

18 Nov, 21:37


چاوەڕوانی سەختە،
لە بیرکردنیش هەر سەختە،
بەڵام ئەوەی کە نەزانیت
چاوەڕوانی بیت یان لە بیری بکەی؟
لە هەمووی سەختترە !

🔸پاولۆ کۆیلۆ

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

18 Nov, 20:07


ئەمڕۆ نیگار ئەڵێن دێ قیامەتێ
هەڵدەسێ
لەم کونجە تۆ بوەستی حەمدی لەگەڵ
شەکیبا

🔸حەمدی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

18 Nov, 20:03


من و لاشه‌ی په‌پووله‌ ماینه‌وه‌ و به‌س

شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه‌ له‌ كۆڕا


#مامۆستا_هێمن


https://t.me/trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

18 Nov, 18:25


گیانەکەم دوور بی لە من بۆ ژیانم بۆ چییە
تۆی هەموو دەم پێ نەبینم چاوەکانم بۆ چییە

با بڵێم کۆشکی بلوور و باغی پاشا هی منە
تۆم کە لێ دوور بی قسوور و خان و مانم بۆ چییە


🔸عەلی عارف ئاغا
"شاری"

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

18 Nov, 13:46


مافی خۆمە لێم گەڕێن با هەر وەها بێچارە بم
مەخسەرەی دۆم و دوڕاجی ئەم سەر و ئەو خوارە بم

با وەکوو کوێر و شەل و نوقسان و بێچارە و هەژار
تاکوو دەمرم چاوەڕێی ئیحسان و پووڵ و پارە بم

بەو هەموو باری گوناهە بوو جدەو پشتم خودا
تاوەکوو کەی دەست لە ئەستۆی پیسی ئەو کردارە بم؟

کەی خەبەردارم دەکەی یا ڕەب بە زەنگی مەرحەمەت؟!
با بەس ئاخر موبتەلای ئەو شوێنە، ئەو ئاکارە بم

بەم هەموو تەبعە ڕەوانە، بەو هەموو هۆنراوەوە
چاکە نەبمە شوهرەیی ئافاق، هەر ئاوارە بم

عاقڵی و ژیری و زرنگی ئێستە بێ مۆدن لە لام
باشە وەک مەجنوونی سەرگەردان و وێڵ، پەتیارە بم

مەمکەنە بەرموور لە بەرچاوان بە دەنگ و باسەوە
با وەپشت گوێم خەن جوانان، لێم گەڕێن با گوارە بم

نەچمە سەر چاو وەک برۆ، وا چاکە من بۆ ماوەیەک
هەروەکوو ڕیشێکی بێ ئیش، جوانە هەر لەو خوارە بم

شەرتە ڕازی عیشقی خۆم هەر هەڵگرم تا مردنم
با لە قەبریشدا ئەمن سندووقی ئەو ئەسرارە بم

تۆ کە گۆت بردۆتە دەر «کامیل» لە گوڵزاری ئەدەب!
حەقتە فەرمووی: هەر ئەمن با شێتی ئەو گوڵزارە بم


🔸سەید کامیل ئیمامی"ئاوات"

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

14 Nov, 18:44


حەسەن هەیاس

دڵم تەنگە...

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

14 Nov, 17:52


سووتا ڕەواقی خانەیی سەبرم، دڵ و دەروون
نەیماوە غەیری گۆشەیی زیکرێکی یا سەبوور
ھەم ھەمعەنانی ئاھم و، ھەم ھەم ڕیکابی ئەشک
ڕەحمێ بەم ئاھ و ئەشکە بکە، ھەستە بێقوسوور

🔸نالی

بەشێک لە نامەی نالی بۆ سالم

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

14 Nov, 06:49


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

12 Nov, 16:58


دڵ لە ناوی سینەما بولبول سیفەت هاوار ئەکا
ئارەزوویی غونچەیی لێو و دەمی دڵدار ئەکا

هەر ئەڵێ لێو و دەمی جانانە غونچەی گوڵ هەنار
نەرگسی شەهلا بە شۆخی، ئەو لە چاوی یار ئەکا

گەر لەبی لەعلی شەکەر پاشی بخاتە پێکەنین
غونچەی دڵ، تۆتۆ، ئەکاتو، چاوی دڵ خونبار ئەکا

دڵ بە غەمزەی چاوی بیماری نیگارم خەستەیە
مات و حەیرانم کە خۆی بیمارە چۆن بیمار ئەکا

ڕشتەیی ئەگریجەکەی بۆ گرتنی من با ئەدا
گەر بڵێم زوڵفی لە میشکو عەنبەری تاتار ئەکا

چاوە نواری ڕۆینو شێوەی خەرامانی تووە
ئاسکی شاکەل کەوا بەو لەنجەیە ڕەفتار ئەکا

دڵ ئەوەندە موشتاقی شێوەی چاوی کاڵی دولبەرە
بۆیە بۆ تەعریفی چاوی شیعرەکانم سوار ئەکا

شیوەن و گریان و ئاهی بولبلی سەد پارە دڵ
هەر لە ناڵەی ئەحمەدی بێتاقەت و زامار ئەکا

🔸شاکەلی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

12 Nov, 09:52


🌸ناونووسیی فێرکاریی ڕاستەوخۆی زمانی کوردی تەنیا بۆ شاری شنۆ و دێهاتەکانی🌸


"گەر دەتهەوێ بە شێوەی ڕاست و ڕێکوپێک فێری نووسین و خوێندن بە زمانی خۆت بی هەروەها بڕوانامەی زمانەکەت وەربگری ئێستا کاتی ناونووسییە"


🔵ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولی ڕاستەوخۆ (حضوری)ی فێرکاریی ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتوو بۆ گەورەساڵان لەنێو شار و دێهاتەکانی شنۆ بەڕێوە دەبات.

🔴خولەکانی ئەمساڵ:

۱. ئەدەب و ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتووی زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی (شار و گوندەکانی شنۆ) شەوانە و ڕۆژانە

۲. ڕێنووس و فێرکاریی زاراوەی کورمانجی (لاتینی) ڕۆژانە تەنیا نێو شار


⚪️بۆ ناونووسی و زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن بە:

هەژار شنۆیی تێلگرام

@HazharShnoyi

هەژار شنۆیی
09014191988


سارا خەنشا
09141668648

کەناڵی فێرگە

https://t.me/kurdish_in_levels

دێرینە شێعری کوردی

12 Nov, 04:47


ئەرێ ئەی کورد لەنێو گەلدا هەتا کەی مات و داماوی؟
کە عالەم سەربەخۆن گشتی ئەتۆش پەیوەندی نێو داوی

دەسا بیرێ لە حاڵی خۆت بکە و هەستێ بە زیللەت کە
بەڵێ دوێنێکە ڕاوکەر بووی و ئێستاکە بە خۆت ڕاوی

کەمەر بەستن لەنێو گەلدا بناغە و پێشڕەوی ژینە
بە تیری کینەیە ئەمڕۆ لە ژینا فەوت و کوژراوی

دەسا هەڵسە بە هوشیاری نەفەوتاوی بە یەکجاری
لەنێو بەندی موعەزەب دائەمینێی قوڕبەسەر ماوی

زەمان ئێمە بە شیشی غەم، لەسەر ئاور ئەبرژێنی
سەری سوڕ ما لە جەهلی تۆ هەتا کەی هەر نەبرژاوی

دەمی «بیور» عەدووی «دارە» بەڵام کلکی ئەویش دارە
بەهۆی کوردە ئەتۆ غافڵ کە وا ئەمڕۆ شکێنراوی

دەسا غیرەت کە مەوهومی لە بەهرەی ژینە مەحروومی
درێغ و حەیفە مەزڵوومی، کە زیندووی پەشمە فەوتاوی

جیهانگیرانی هاوتیرەت کە دوێنێ هەر وەکوو تۆ بوون
ئەوان وا پێ گەیشتوون و ئەتۆش هەر کاڵ و هەر خاوی


🔸دڵدار

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

11 Nov, 20:28


هەتا ڕوئیەت نەکەم شێوەی هیلالی فەوجی دەربانت
ئەمن دوورم لە ئیفتاری سرووری جەژنی قوربانت

بەسەر سەرما فەلەک هەوری غەمی بەو تەرزە کێشاوە
نەماوە بینشی بەدری ڕوخی ڕەخشانی تابانت

لە عەرسەی زیللەتا نابێ نەجاتی دڵ لە دەس غەم بێ
بەبێ ئیمدادی جەولانی، خەمی چالاکی چەوگانت

موقیمی ئاستانی ڕەفعەتم وەک جەم ئەگەر یەک دەم
ببینم سوورەتی عەکست لە سەفحەی جامی ئەیوانت

بە میقرازی تەبیعەت بیبڕم، وا چاکە بیدۆزم
بە ماکینەی سەناخوانی، غەزەل بۆ فەرشی هەیوانت....

🔸ناری
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

11 Nov, 10:11


تراوکە

گوڵم! تۆ ڕەمزی بوونی، هۆی ژیانی!
گزینگی دڵنشینی بەربەیانی!


گڕی عیشقی، فریشتەی خۆشەویستی!
هەناسەی چاوەڕێی کاتی ژوانی!


تکەی فرمێسکی شللێری بەشەرمی!
بزەی مەندی گەزیزەی لاپەڕانی!

ڤێنووسی، باڵی نەخشینی پەپوولەی!
گمەی کۆتری دڵی، وەزنی ڕەوانی!

دنەی دەنگی، زرینگەی جامی بادەی!
ئەوینی، پێکەنینی ساردەکانی!

لە سەر پەلکی گوڵاڵەی دەم بەهاران!
دڵۆپی شەونمی ڕوون و جوانی!

لە تاریکیی شەوی بێ نوور و سوێدا،
گڕی، بۆ ڕێگە ونبوو ڕازی مانی!


بە ڕۆیین چەشنی کەروێشکەی بەهاری!
بە مەندی هەر وەکوو شەرمی کچانی!

لە چاوی ڕێبواری ڕێی ئەوینا،
تراوکەی دەشتی پان و بێبڕانی!

لە هاندی تۆ هەموو هێزێ دەوەستێ،
ئەتۆ ڕاگیرکەری چەرخی زەمانی!

هومێدی ناهومێدی دڵ خەمینی!
کەچی بۆ من هومێدی بێنیشانی!

من و تۆ چەندە لێک دوورین، هاوار
ئەمن دەسکورتم و تۆ کاکەشانی

#عەلی_حەسەنیانی #هاوار


https://t.me/trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

11 Nov, 08:33


"کەزی شێعر"

بەسەر کەپری ڕۆحم
پەلاوێزە
گەڵا و ڕەزی کەزی شێعرم
لە زنجی دێڕی دا چین بە
چینە
کانی گوڵبەندی
بزەی لێوی ئەڤین
بەهارێکە سەد خەزانی
ڕاماڵیوە
وەک مەیی ئاڵ
لە لێوی ئەم ژینە

🔸مریەم یەتیمی


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

10 Nov, 17:16


بیمار و نەخۆشم، بە غەم و میحنەت و هیجران
ئیشم بە هەموو دەم بووەتە شیوەن و گریان
ئارامی نەما مورغی دڵم، مات و پەرێشان
بۆ ڕەحمی نەبوو، لوتفی نەما کەس بە غەریبان؟
دیدەباز و عیشوەساز و دڵنەوازم بۆ نەهات؟

🔸ناری

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

09 Nov, 05:48


بە قامەت سەروی بۆستانی بە تەلعەت ماهی تابانی
لە بەینی ماهڕوویانا وەکوو بەدری نومایانی

لە پێشا مەدرەسە و دەیر و خەراباتم لەلا یەک بوو
دوو میحرابی برۆت کێشامییە دینی موسوڵمانی

لە حوزنا پیری کەنعانم، عەجەب سەبری جەمیلم بوو
بەدڵ موشتاقی بۆی وەسڵم ئەلا ئەی یۆسفی سانی!

بە دەفعی سیحری چاوانت یەدی بەیزام هەیە ئەمما
لە ئەشکی خۆمەدا غەرقم بە سەیری ڕوویی تابانی

بەشەر مەیلی بە شەڕ زۆرە جەفات گەر کەم ئەبوو ئەموت:
لە بەینی عالەمی ڕۆحانیان مەئمووری ڕەحمانی

بەڵێ ڕۆژی بەعیدی تۆ بە عیدی غەیر ئەشوبهێنم
حەنایی پەنجەی و بەرگم لە سایەی ئەشکی ڕوممانی

چ حاجەت تیری موژگانی لە من دا سەرف ئەکا ناحەق
کە من بۆ خۆم گرفتارم بە تای زولفی پەرێشانی

کەلامی شەککەرین زێوەر وەکوو ئیعجازێ ئەنوێنێ
قەمەر دوو کەرت ئەکا هەر گا کە مەیلی بێ بە ئاسانی


🔸عەبدوڵڵا زێوەر

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

08 Nov, 19:04


شەوە و یادت کە گرتوومی هەتا
سبحەینێ بێ هۆشم
خەڵک مەستی شەراب و من بە یادی
تۆیە سەرخۆشم

🔸غائیب

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

08 Nov, 07:03


دوێنێ لەتەک نەمانی سوورایی خۆرنشینا
کە شەو هێواشێ باڵی کێشا بەسەر زەمینا

تۆماری شانزە ساڵی ژیانی خۆشەویستیم
ئاواتی پڕ لە تاسەی دەروون و گیانی برسیم

بە جارێ نایە چاڵی ژیانی پڕ سزاوە
کە شەوقی چەندە گەنجی هەژاری تیا ڕزاوە

لە تەک هەموو عەزاب و ژیانی بێ هیوادا
ئەم ڕەنجی ساڵەهایەم، کە گشتی چوو بە بادا

لەتەک ئەمانەشا من، هەرچەندە تێگەییشتووم
کە دووی خەیاڵی دووری، پەری نیگارێ کەوتووم

لە کانی قووڵی دڵما کە بۆتە گۆڕی ئاوات
ڕژاوە نەقشی باڵای بڵندی ئاڵ و واڵات

🔸ئەحمەد هەردی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

07 Nov, 12:23


#_ناسر_حیسامی

شەهریار لە ئێراندا ڕەنگە لە هەموو شتێک زیاتر بەوە ناسرابێ کە ئەوێنێکی ناکام ژیانی گۆڕی. بە گەنجێتی کەوتە داوی دڵدارییەک و پازدە ساڵ تێیدا سووتا. سەرەنجام پێی نەگەیشت. ئەو کاتی کە ئیدی پیر ببوو شیعرێکی نووسی کە زۆر جار کرایە گۆرانی.

آمدی جانم به قربانت ولی حالا چرا؟
بی وفا حالا که من افتاده ام از پا چرا؟

نوشداروئی و بعد از مرگ سهراب آمدی
سنگدل این زودتر می خواستی حالا چرا؟

ئەو شیعرە هەست و هاودڵیی زۆر کەسی بزواند. شاعیرێکی ڕەنجاو دوای ئەو هەموو ئازارە خۆشەویستەکەی دەلاوێنێتەوە و بە زمانێکی نەرم گلەییی لێ دەکا. گوێگری شیعرەکە بەزەییی بۆ شەهریار دەبزوێ. لە ساڵانی کۆتاییی ژیانیدا زۆر جار وێنەی بڵاو دەکرایەوە کە هەر لەسەر جێگاوبانەکەی دادەنیشت، جلێکی شڕۆڵەی لەبەردا بوو و دەفتەرێکی لەبەردەم بوو لێی دەنووسی. زۆر دڵپڕ دیار بوو. کە شیعریشی دەخوێندەوە لەگەڵی دەگریا. زۆر جار بە دیتنی شەهریار ئەو دیمەنەم وەبیر دێتەوە کە مام هێمن وەسفی خۆیی پێ دەکا:

شاعیری پیری تووڕە و زیزم.

یەکێک لە دوایین شیعرەکانی شەهریار، شیعرێکە باسی پیریی خۆی دەکا و گلەیی و گازندەکانی دووپات دەکاتەوە:
پیرم و گاهی دلم یاد جوانی می‌کند.

▪️دەتوانن شیعرەکە بە دەنگی شەهریار ببیسن.

پیرم و جارجارە دڵ یادی جەوانیی خۆی دەکا
بولبولێکی ماتە، تاسەی وێژەوانیی خۆی دەکا

تا دەڵێم سازی غەزەل بێنم وەدەنگی بێنمەوە
تاقەتم سەر دادەخا، پشتم کەوانیی خۆی دەکا

بولبولێک هێشتا لە سینەمدا دەناڵێ، چون ئەوین
بەو خەزانەش هەر دڵاوا گوڵوەشانیی خۆی دەکا

من بە داغی خۆشەویستی هەڵچزام و ئێستەکەش
ئەو گەلاوێژە بە چاوان خۆشزمانیی خۆی دەکا

کپ بوو شمشاڵی من و هێشتاکە زوهرەی دڵڕفێن
هەر وەکوو جاران بەتین، لەو دەشتە شوانیی خۆی دەکا

گەر زەوی تۆزی بە بادا چی لە بانان، ئاسمان
وەک نە بای دیبێ نە بۆران ئاسمانیی خۆی دەکا

زۆر دەمێکە یاری شیرین ڕۆیوە و تا ئەم دەمەش
هەر لە سینەمدا دەژی ئەو، زیندەگانیی خۆی دەکا

هیچ شتێکم بیر نەماوە و هەر لە داخی من خەیاڵ
دێ بنی یادێک دەدێرێ، باخەوانیی خۆی دەکا

بێ سەمەر هەر چاوەڕێی وەرزی بەهارم بێ، بەڵام
ڕۆژگاری من بەهارانیش خەزانیی خۆی دەکا

تفڵی کەمساڵ بووم و یەکجێ تۆزی پیریم نیشتە سەر
سووڕی گەردوون، بێ هەرا، کاری نیهانیی خۆی دەکا

کەس نەبوو ڕۆژێک فەلەک پشتی لە خاکی ڕەق نەدا
ڕۆژی خۆی دێ تا لەگەڵ تۆش زۆرەبانیی خۆی دەکا

شەهریارا پێی بڵێ نامیهرەبانی بەس بکا
گەر نە ڕوو لەو، داوەریش نامیهرەبانیی خۆی دەکا

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پیرم و گاهی دلم یاد جوانی می‌کند
بلبل شوقم هوای نغمه‌خوانی می‌کند

همتم تا می‌رود ساز غزل گیرد به دست
طاقتم اظهار عجز و ناتوانی می‌کند

بلبلی در سینه می‌نالد هنوزم کاین چمن
با خزان هم آشتی و گل‌فشانی می‌کند

ما به داغ عشقبازی‌ها نشستیم و هنوز
چشم پروین همچنان چشمک‌پرانی می‌کند

نای ما خاموش ولی این زهره شیطان هنوز
با همان شور و نوا دارد شبانی می‌کند

گر زمین دود هوا گردد همانا آسمان
با همین نخوت که دارد آسمانی می‌کند

سال‌ها شد رفته دمسازم ز دست اما هنوز
در درونم زنده است و زندگانی می‌کند

با همه نسیان تو گویی کز پی آزار من
خاطرم با خاطرات خود تبانی می‌کند

بی‌ثمر هر ساله در فکر بهارانم ولی
چون بهاران می‌رسد با من خزانی می‌کند

طفل بودم دزدکی پیر و علیلم ساختند
آنچه گردون می‌کند با ما نهانی می‌کند

می‌رسد قرنی به پایان و سپهر بایگان
دفتر دوران ما هم بایگانی می‌کند

«شهریارا» گو دل از ما مهربانان مشکنید
ورنه قاضی در قضا نامهربانی می‌کند

https://t.me/trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

06 Nov, 17:11


دەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم
بڕۆم و خۆم لە دونیا دەربەدەر کەم

بە هاواری دڵ و بارانی دیدەم
لە دەردی خۆم هەموو عالەم خەبەر کەم

🔸مەلەکشا
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

06 Nov, 10:12


https://t.me/trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

05 Nov, 20:47


پیرم و جارجار دڵم، بیری جه‌وانی خۆی ده‌کا
بولبولی زه‌وقم هه‌وایی نه‌غمه‌ خوانی خۆی ده‌کا

هیمه‌تم تا دێ له‌ داوێنی غه‌زه‌ل دا سه‌رکه‌وێ
تاقه‌تم نامێنێ،هه‌ست، به‌و ناته‌وانی خۆی ده‌کا

بولبولێک ،ئێستاش له‌ ناو سینه‌، ده‌ناڵێ بۆ گوڵێک
فکری په‌ڕپه‌ڕبوونی باڵ وهه‌ڵوه‌رانی خۆی ده‌کا

چاوه‌کانت داده‌گرتن، خاترێک بوو مایه‌وه‌
یادی ئه‌ستێره‌ی سوهه‌یل و به‌ر به‌یانی خۆی ده‌کا

فیته‌یه‌ک نایه‌ له‌ بلوێری دڵی مندا به‌ڵام
یادی هاتنی شه‌نگه‌ بێری، ڕوو به‌ شوانی خۆی ده‌کا

گه‌ر زه‌وی تێکچێ، فه‌له‌ک تێک ناچێ، بۆیه‌ جار و بار
دڵ به‌ شاباڵی، خه‌یاڵی ئاسمانی خۆی ده‌کا

ساڵه‌هایه‌، خۆشه‌ویستێکم له‌ده‌ست چۆ، گه‌رچی هه‌ر
وا له‌ناو قه‌لبم ده‌ژیت و هه‌رژیانی خۆی ده‌کا

هەر هه‌موو ساڵێ له‌ خۆڕا، بۆ به‌هار شه‌یدا ده‌بم
تا به‌هار دێ یه‌کسه‌ره‌، فکری خه‌زانی خۆی ده‌کا

هه‌ر له‌ منداڵێوه‌، به‌دزی، ئێمه‌یان پیر کردبوو
چه‌رخی گه‌ردون زۆربه‌نامه‌ردی، ته‌بانی خۆی ده‌کا

پاشی سه‌د ساڵان، نه‌ ناوێک و نیشان نامێنێ چوون
مێژووهه‌رباسی، وه‌زیر و شایه‌کانی خۆی ده‌کا

میهره‌بان بن تا کوو زیندوین ، وا ده‌گه‌ڵ یه‌کتر عه‌زیز
خاڵه‌ ته‌نیا له‌م جیهانه‌ میهره‌بانی خۆی ده‌کا

🔸خاڵه‌ قازی

🌾 شه‌هریار

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

04 Nov, 22:27


دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە
لەت لەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە

عیللەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەککەرت
مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە

سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە
بۆ بەڵا گەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە

دڵبەرەی قەد عەرعەرەی بێ ڕەحمەکەی بەدبەختەکەم
دڵ ڕفێنەی شۆخەکەی بێ عەهد و پەیمانم وەرە

نازەنینەی سوخمە ئاڵەی دیدە مەستەی کەچ کولاهـ
گوڵعوزارەی شۆخ و شەنگەی شاهی خووبانم وەرە

خانە وێرانم لە دووریت، ڕەهزەنی ئیمان و دڵ
زینەتی بەزم و سروورم، شەمعی دیوانم وەرە

چوونکە سایەی چەتری زوڵفت دوور لە فەرقی فەرقمە
سینە پڕ خوێن و زووخاوم، دڵ پەرێشانم وەرە

دوور لە باڵای نەونەمامت زامی جەرگم تازەیە
وەک عەرەب سەد جار دەخیلەک، زوو بە لوقمانم وەرە

کەس نییە سابت قەدەم وەک من لە داوی عەشقدا
بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە

گەر دەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت پێت بڵێم؟
هەر وەکوو تاهیر هەمیشە دیدە گریانم وەرە


🔸تاهیر بەگی جاف

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

04 Nov, 18:33


سوکناییت بۆ من و
دوا خاڵی کۆتاییت،
بۆ ئاژاوەی جیهان

نێوت دەچڕم،
گوڵە هێرۆ لێو دەبزوێنێت

نیگام دەرژێنمە سێبەری باڵات،
هاوین فێنک دائەگەڕێ

پیتێک لە نێوت دێنمە بازاڕی شێعرەوە،
مەزاتی شەڕ ئەپێچرێتەوە

🔸شیوا ئەمیری
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

04 Nov, 17:42


خۆشەویستم!
زۆر لەمێژە
تاسەی دووریت
وەک دڵۆپێ فرمێسک لە ناو
گلێنەی چاوما قەتیس ماوە!
هەوری ئازار
بە سەر کێلگەی تینووی دڵما
پرچی ڕەشی خەم و زووخاوی ئاڵاوە!

خۆشەویستم!
تاسەی دووریت، بوو بە تفەنگ،
دەستی لە مل چیا کرد و نەهاتەوە.
تاسەی دووریت، بوو بە خەیاڵ
ڕۆیی دەرگای سنوورەکان بکاتەوە!
تاسەی دووریت، بوو بە حەللاج
سێدارەی کرد بە، جێژوانی دڵداری و ماچ

خۆشەویستم!
لە نێوانی من و تۆدا
دەریای ئاگر شەپۆل ئەدا
سنوور وەک سەگ ئەلوورێنێ
قەپ بە پاژنەی قاچا ئەکا
هەنگاو بە هەنگاو تێمانە
بەڵام من، ئەو ئەویندارەم
لە ناو خوێنا ئەژیێمەوە
شەقڵی سنووریان ئەشکێنم
بە حەیران و سیاوچەمانە!

خۆشەویستم!
باسی دڵداری من و تۆ
دنیای گرت و هێشتا ئێمە لە یەک دوورین
باسی دڵداری من و تۆ
چاوی مێژووی
کردە کانیی فرمێسک و خوێن
هێشتا ئێمە
سەدە و ساڵ و مانگ ئەژمێرین

خۆشەویستم
تۆ ڕێکەوە
من هەوڵ ئەدەم
با بە یەکتر بگەینەوە!
تۆ بانگم کە،
من پڕ بە دەم هاوار ئەکەم!
وەڵام یەکتر بدەینەوە.
قەف قەف زنجیر سنوورەکان بپچڕین و
ئەو هێلانە شێواوەمان
بکەینەوە بە نیشتمان

🔸جەلال مەلەکشا

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

03 Nov, 18:30


هەر کاناڵێکتان لە هەر بوارێک ئەوێت لێره هەڵیبژێرن☺️💚

دێرینە شێعری کوردی

01 Nov, 21:02


قەراری دا گوڵم بێت و درۆی کرد
سەری کوشتەی بە قوربانی برۆی کرد
لەپەروانەی نەپرسی دڵ ڕەقی شەم
لە سەر ماچێکی لێوی،چی لە خۆی کرد

گەیشتوومە تڕۆپکی شێت و شووری
شکاندوومە گوڵم شووشەی سەبووری
وەکوو ئاگر پەرەستی،ئەی پەرەستم
ئەترسم خۆ بستووتێنم بە نووری

چ شیرینە بە یادی تۆ پیاسەم
دڵی شەو پڕ لە گریانە بەتاسەم
دڵت پۆڵایە،یا بێ دڵ دەژی تۆ
ئەسەر ناکا لە سەر گیانت هەناسەم

دڵم لەرزیوی نارەی جووتە لیمۆن
لەژێر پەردەی کراسا سرک و نامۆن
بەدەستی کەس کەوی نابن دەزانم
ئۆباڵی ژینی تاڵی من لە ئەستۆن


🔸 ڕاوچی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

01 Nov, 10:23


ڕووتم کەوە
ڕووتوقووت
با بمبینن
تێر تەماشام کەن لە پێش چاوی هەموو جیهان
لە پێش چاوی حیزی هەموو ڕۆژنامەکانی جیهان ڕووتم کەوە
لە بەردەمی هەواڵنێرەکانی کەڕی نەبیستوو جلم لەبەر داماڵە
لە پێش چاوی هەموو تاوێرە بەرزەکانی شوشەبەند، ئاوێنەبەند، جەستەی ڕووتم ڕاخە بەرچاو، تا سەد جار نا هەزار جار نا بە ملیۆنان دووپات بێتەوە
تیتۆلی قوماشی سەر لەشم نەهێڵە، لە بەردەمی ئەو مایکرۆفۆنانەی دەنگی ڕووتی بێدادی ناگوێزنەوە و قووتی ئەدەن
هەر لێرە، هەر لێرە لەسەر شەقام ساماڵم کە، با وەک چرای سووری سەر چوارڕێیان، شۆفێری هەموو ماشێنەکان چاویان ببڕنە من
لەبەر چاوی ئەو کامێرا حیز و چاوچنۆکانەی پەردەی حەیا دەدڕێنن و تاوان نابینن
شەرمت نەبێ خۆ تۆ منت هەر ڕووت دەبینی من شەرمم لە جەستەم نەمانە زۆر لەمێژە ڕووتم
هەموو شتێکت داماڵیوە جلم نەبێ، شیتالی کەن بەرگی لەشم
با شەقام و کۆڵان و باخچە و مەیدان بیبینن
با شۆفێر و کارگەر و کاسبکار و دەوڵەمەند و هەژار سەیری کەن
با سەرۆک و وەزیر و گزیر و پاسکەرەکانیشتان بیبینن
بانگیان بکەن، هەر هەموو ئەوانەی کە نەیاندیوە
با سەرباز و ئەفسەر و خائین لێی بڕوانن

ڕووتم کەوە با بمناسن
ڕووتم کەوە وەک هەموو ئەو دارگێلاسانەی بە تەرزەی ناوەخت، خشڵی گوڵت لەبەر داکەندن
وەک ئەو نێرگزانەی پەنجەی کرمۆڵت لەسەر چاویان دانا
وەک ئەو دارەسێوانەی کە خونچەت بەشەختە بردن
وەک ئەو هەموو سەوڵە شۆخەی هەڵتپاچین
وەک ئەو دارهەنارانەی داتە بەر تەوری دەستدرێژی
ئەو ئەرخەوانانەی کردتن بە شەتڵی خوێن
ئەو مێڵاقانەی هێشتا لە گوڵداندا پێهەڵنەگوتوو هەڵتقڕچاندن
ئەو قۆخانەی سۆخمەی خشتیلەیانت کرد بە نوکی سەرەنێزەوە
وەک ئەو بەیە زەردانەی با ئاوە کراسەکەیان خوێنی کەڵبە و پەنجە دەسڕی
وەک ئەو شۆڕەبییانەی قژت بڕی و مانشێتی ڕەشی دۆڕانی خۆتت پێ نووسی
وەک ئەو گوڵەبەڕۆژانەی خۆری ئاواتیانت بە هەوری دووکەڵت تاراند
وەک ئەو هەموو وەنەوشەیەی خوێنیانت لە شووشە کرد بۆ ویترینی پێشانگاکان
وەک ئەو هەموو گوڵ و گوڵەباخانەی کە ڕەنگ و جوانیت لەبەر داماڵێن و بردت، تا کۆشک و تەلاری خۆتی پێ بڕازێنیتەوە
خۆ تەنیا جلم نا، هەڵم دەوە ئەو دیو ئەم دیو، دەتەوێ بمناسییەوە؟ چی دەبینی؟ دایماڵە بەو چاوە شۆڕانەت، خۆ تەنیا جلم نا، پێستم هەڵدەوە پێستم
دەتەوێ بمناسییەوە؟ ناسینی من ئاسان نییە
ئەتۆ مێشکت لە فیشەکدانی بەتاڵی من بەتاڵترە
هەستت بەقەد فیشەکی چەکم بڕ ناکا
تۆ لە مەکتەبی زرێپۆشا بووی، هەر بە ژەنگ و ژار نەفرەتت نووسیوە
دەتەوێ بمناسییەوە؟ ناسینی من ئاسان نییە
هەڵی دەوە. چەکم، ڕەختم، جلم، پێستم
هەڵم دەوە و بە ناخمدا بڕۆ خوارێ
هەڵم وەشێنە و لێکم کەوە
چی ئامێرێ هەیە بیهێنە، گەر پەنجەت تێری ناکا، دەمار و جمگەکانی لەشم ڕووت کەوە
بیناسە بی، حوجرە بە حوجرە ڕووتم کەوە، من شەرم ناکەم
ناترسم، چاوی تۆ چاوی ناسین نییە
بەڵام بمناسە با خۆم بڵێم:
ئەمرۆ ڕووتم وەک دەنکی گەنم
ڕووتم و پڕم لە چەکەرەی ئازادی
وەک گەڵای بەر باران بێ خشڵم و لێوانلێوم لە بزە بەسەر چڵی سەربەستییەوە
ڕووتم وەک ئاوم و شەونم و چاوەڕێی بەر فڕینی هەتاوم
وەک پێستی دەف ڕووتم و پڕم لە زیکری سەرفرازی
وەک فیشەک کە بەڕووتی لە لوولەی تفەنگ دەرەکەوێ و تەنیا قێزەونی و هەڵاواردن دەپێکێ
وەک تێرێ لە کەوان ڕەهام و ڕووتم و سینەی ناپاکی ئەدڕم
وەک چووزەرەی گیا کە لە منداڵدانی خاک دەرەکەوێ بێبەرگم و بەرەو خۆری سەرکەوتن دەڕسکم
وەک بێچوەمەل لەشم ساوی ساوە و بیرم پڕە لە ئاسمانی بەختەوەری
وەکوو زننار، وەکوو ڕەوەز ڕووتم و هێلانەی تەوار و هەڵۆی بەرزەفڕم
ڕووتم وەکوو بەفر بەڵام چیا دادەگرم
بێبەرگەم وەک تاڤگە و هاژەی نەسرەوتنم لە گەروودایە
ڕووتم وەکوو ڕێگا و بەرەو ڕزگاری ئەچم
ڕووتم وەک ئەستێرە و مانگ و ڕۆژ، ساماڵم وەک ئاسمان
بەرگم لادە، کاڵانی سەر لەشم بدڕە، با دەرکەوی بەڕووتی، خەنجەری تۆڵە کەی شەرمی لە بێبەرگییە؟

ئەرێ جیهانی قڕوقەپ ڕووتم، چونکە جلی پێشانگای مۆدی ئیوەم نەکردە بەر، جلی ئازادی نەبێ
بێبەرگەم بەڵام جەستەی ڕووتم ئەمرۆ شارێک دادەپۆشێ
گەلێک پۆشتە ئەکا، جلێکی ڕەنگاڵەیی ئەکاتە پۆشاکی ئاواتی مرۆڤ

🔸ئاریۆبەرزەن

@trupkirezgari

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانی.
پێشکەش بە هەموو ژنە ئازا و ڕزگاریخوازەکانی کوردەوارم

دێرینە شێعری کوردی

01 Nov, 10:23


ڕووتم کەوە
لەپێش چاوی حیزی هەموو ڕۆژنامەکانی جیهان
لەبەردەم هەواڵنێرەکانی کەڕی نەبیستوو
جلم لەبەر داماڵە...
خوێندنەوەی:عادڵ عەزیز
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

31 Oct, 18:22


ڕەنگە بتوانن کوردستان بسووتێنن
یان خۆ شار و گۆندەکانمان
لە ناو خوێنا بخنکێنن
بەڵام  خۆ هەرگیز ناتوانن،
نا،
ناتوانن کۆرپەی شۆڕش
لە ناو بێشکەی ئاورینی خەباتمانا
بڕفێنن!

🔸جەلال مەلەکشا


تۆ هەردەم زیندووی لە دڵماندای لە خوێنماندای.
شاعیری کۆڵنەدەر خۆشەویستی نیشتمان

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

29 Oct, 22:17


خەمی کۆنە بەبا نادەم
خەمی تازە یەخەم ئەگرێ

مەگەر دەستی قەدەر بێت و
لەجەمعی خەم نەجاتم با...

🔸قانع

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

29 Oct, 06:37


#تەمەن

https://t.me/trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

27 Oct, 18:31


بەهێزترین کاناڵە کوردییەکانم بۆ هێناون. بە حەزی خۆت لێیان هەڵبژێرن☺️💚

دێرینە شێعری کوردی

26 Oct, 22:26


ڕەفیقان من ئەوا ڕۆییم لە لاتان
لە مەزڵوومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان

بڵا سا شار بە شار و دێ بە دێ بین
لە دەس یاران بکەین تەیی وڵاتان

مەڵێن کەڵکی نەبوو، ڕۆیی، جەهەننەم
سەرم قەڵغانە بۆ تیری قەزاتان

سەفەرمان چونکە ڕێی هات و نەهاتە
دوعامان بۆ بکەن، ئێوە و خوداتان

منم سەرکردەتان بۆ لەشکری غەم
دەترسم من بڕۆم بشکێ سوپاتان

شکاری وەحشیان بەس دەستەمۆ کەن
نەوەک بەربێ شکاری خانەزاتان

ئەوەندە ئەرجوو دەکا "نالی" کە جار جار
بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان

🔸نالی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

26 Oct, 08:18


ئامێر : دیوان
دیوانژەن : کاردۆخ
شێعر : ئەیوب ئەحمەدی
تینوو کۆکەیی

سترانبێژ : ئایسان

‌T.me/aysan_poem1

@trupkirezgari

کۆ بە کۆ وەیلانی وەیلان کۆچەرم
وەک مەلێکی خانە وێران کۆچەرم

ماڵ بە کۆڵی سەر سنووری  چوارلەتم
ماڵ بە ماڵ کۆڵان بە کۆڵان کۆچەرم

گەرچی خاکم پڕ لە زێڕ و گەوهەرە
بۆ قومێ ئاو و لەتێ نان کۆچەرم

چون کوڕی کوردم  دەبێ ئاوارە بم
چەشنی هەوری کاتی بۆران کۆچەرم

کۆچەرێکم  شەو بە ژانی نانەوەم
هەر دەڕۆم و بێ پشوودان کۆچەرم

بێ پشوودانم لە خاکی نیشتمان
باری قورسی خەم لە سەرشان کۆچەرم

من کە تینووی  نمنمی بارانە بووم
وەک دڵۆپی وێڵی باران کۆچەرم

تا نەمامی سەوزی هیوا  پێدەگا
کێو بە کێو ئاران بە ئاران کۆچەرم


ئەیوب ئەحمەدی
تینوو کۆکەیی

دێرینە شێعری کوردی

25 Oct, 19:27


شاری دڵ بێ گوڵە بێ تۆ کە بڕۆی وێرانە
چۆمی فرمێسکی خەمت پێلی بە شاڵاوە مەڕۆ

جوانی تۆ، شێعری منی کردە کلەی چاوی بە کل
تا کل و تەبعی تەڕ و چاوی بە کل ماوە مەڕۆ


🔸ڕاوچی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

25 Oct, 17:04


گڕت بەرداوەتە گیانم ، چییە حاسڵ لەسووتانم ؟
مەگەر تاوانە دڵداری ، دەڪەی هەردەم پەرێشانم ؟

دەروونی پڕ لەناسۆرم ، سەراسەر ماتەم و شینە
ئەگەر عالەم بڵێن ڪوفرە ، ئەتۆی قیبلەم ئەتۆی گیانم !

لەئاوازی شەوانمدا ، غەمی بێتۆیی گیان دەگرێ
وەڪوو شەمعێ لەتەنیایی ، دەناڵێنم ، گورێزانم

لەنێو دەیجووری تاریڪ  و تلسمی چاوەڪانت دا
نییە ئارام و تەسڪینم وەڪوو دیلێ لەزیندانم

لەزنجیری ئەوینداریت ڕەها نابێ دڵی شێتم
بەمردن حازرم هەردەم ، چ  سەوداێڪە نازانم

بە تێڪۆشەر نەبوو چارەی دڵی پڕئاوری ئەشقم
وەرە عیلاجی زامم ڪە پەری بێ عەهد و پەیمانم

بڕێژە شەونمی ئەشقت لەسەر لاشەی گوڵی عومرم
نەڪا ئەمشەو تەمەن بڕوا و پەشیمان بێیە گریانم


🔸تێڪۆشەر


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

25 Oct, 03:43


کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم، ئەو بیشواتەوە

هێدی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

24 Oct, 20:50


داری چاوەڕوانیم
بە دوای ڕۆیشتنتدا
وشک هەڵگەڕا
نە بەهار سەوزی کرد و
نە زنەیەک وزەی خستە گیانیەوە
و نە ڕووبارێکیش تێرئاوی کرد.
پاییزانەی نیگام
هەر بە پاییزی مایەوە.

🔸شیوا ئەمیری
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

22 Oct, 21:22


تو گوتت: «من ئاشقی سەوداسەر و دینم دەوێ»
من گوتم: «تاکو بەئاواتت بگەی دینم دەوێ»

هەڵکەوێ تاوێکی چاوێکی لە دیدارت بکەم
تا بزانی کوانێ بۆ جوانێ دڵ و دینم دەوێ؟

بزگوڕی ڕەش دابپۆشێ ڕوومەتی گەش تابەکەی؟
شاعیری گەشبینم و کوا؟ چاوی ڕەشبینم دەوێ؟

ئەی پەریزادی مەهابادی! ئەتۆ ون بووی لە من
تۆم هەبێ لەکوێ پەریزادە و پەری چینم دەوێ

ڕووتم و یاقووت و ئاوریشمم لەبیر ناچێتەوە
لێوی سوور و ئاڵ و بسکی خاو و چین چینم دەوێ

تو نەدیوی بۆیە شەو چاوم لە ئاسمانێ بڕی
تو بەدی کەم گرشە گرشی مانگ و پەروینم دەوێ؟

تا وەکو ساقی ئەجەل نەمداتێ تاڵاوی نەمان
چاوە بڕکە، دەس بزێوی، ماچی شیرینم دەوێ

ژوانی بن سیلە و پەسیوی لاوەتی یادی بەخێر
بۆ ئەوەی پیرانە نەمرم یادی دێرینم دەوێ

کوانێ ئەو شەوگارە بێدەنگە لە ژوانگەی جێ هەوار؟
کچ ڕەوەک بوو من گوتم: هێدی بە! حەجمینم دەوێ

کوانێ ئەو ڕۆژەی کە سەرچۆپیم دەگرت بانگم دەکرد
دۆم دەوێ، دۆی قۆڵ بەبازن و پەنجە نەخشینم دەوێ؟

شاعیرم، جوانی پەرستم، دڵتەڕم، شێتم، لە شۆق
کێوی بژوێن، دیمەنی جوان دەشتی ڕەنگینم دەوێ

من بەفرمێسکی ڕونووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم
کوڵمی ئاڵ و چاوی کاڵ و سینگی بەفرینم دەوێ

خۆشەویستی من کچە کوردێکە پاک و نازەنین
باخەوانە پیرەم و باخی بەپەرژینم دەوێ

نامەوێ ڕوو بگرێ تا دەمرێ بەفێڵبازی و درۆ
یاری، نازداری، لەباری، دیاری شەرمینم دەوێ

من تەشی ڕێسێکی وەک شیرنی (وەفایی)م بۆ چییە؟
کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ

بۆ دەبێ زێندین لە زیندانم بکا چونکە گوتم:
«ئەز مەمم، خەستەی خەمم، کوشتەی ئەمم زینم دەوێ؟»

نایەڵن قەت چێژی ئازادی بچێژم من دەنا:
خوێنی شیرینم دەوێ کوا تەرمی خوێنینم دەوێ

بواری وەم نادەن لەنێو مێرگە (چەکۆ) هەڵتوتەکێم
چونکە پرسەی دایکی مل بەکوێن و سەر شینم دەوێ

نایەڵن ئاسوودە دانیشم لە لاپاڵی چیام
قاسپە قاسپی خاسەکەو، بێ گرمەیی مینم دەوێ؟

ئارەزوومە هەرچی ئینسانە بەئازادی بژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ؟

نامەوێ خوێن بڕژێ یا بۆنی کەلاکی کۆن بکەم
ڕەنگی مێلاقە و گوڵاڵە و بۆنی نەسرینم دەوێ

هەڵپەڕین و پێکەنین دەبزێوی هەستی ناسکم
کوا دڵی پڕ ئێش و ئۆف و جەرگی بەبرینم دەوێ؟

دەرزی ئاژن بوو دڵم لە سوێی شەهیدانی نەمر
بەس نییە، مەودام بدەن تۆزکاڵێ تەسکینم دەوێ

جێی گەرم، پارووی نەرم خۆشە، بەڵام بۆ مافی خۆم
سێبەری ئەشکەوتی سارد و نوێنی بەردینم دەوێ

بۆ بەزاری مەزنیخوازی تاڵە وەک کەکرە و زەرەند
گەر بڵێم من پاسەوانی قەسری شیرینم دەوێ؟

دێوی شەڕ سمکۆڵ دەکا لێم و دەبوڵێنێ دەڵێ
بۆ لەسەردانی هەموو ئێوە تەورزینم دەوێ

بۆ فریشتەی داد بەسینەی پڕ لە کینە و داخەوە
هاتە کوردستان گوتی: ڕەجمی شەیاتینم دەوێ

سەققز و سەردەشت و سابڵاخ و سنەی کرد غەرقی خوێن
سێی تری ویستن گوتی: بۆ سفرە حەو سینم دەوێ

کەی ڕەوایە بمدەنە بەر گوللە یا ڕاوم بنێن؟
گەر گوتم کوردم لە کوردستانی خۆم ژینم دەوێ

کورد مەگەر کوندە کە هەر وێرانە بێ هێلانەکەی؟
نیشتمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ

زۆر بەئاواتم کە کوردستانەکەم بێ کێشە بێ
ئاشتیخوازم کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ؟

تا نەهێڵم شوێنەواری نالەباری پەهلەوی
نەگبەتی زۆردارەکان و خۆشی مسکینم دەوێ

لاشەڕم، کوا بەدفەڕم ئەمما لەسەر مافی ڕەوام
دەست و چەک، ئیمان و هیوا و هەستی ئاورینم دەوێ؟

بۆ نەجاتی ئەم گەلە کۆیلە و هەژار و بێکەسە
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگە ناسینم دەوێ؟

بۆ بەگژداچوونی زۆرداری و هەژاری و ناهەقی
کارگەر و جووتێری ئاگا و مستی ئاسنینم دەوێ

سەخت و ناهەموارە ئەم ڕێگایە کوردی کوڵنەدەر
بۆ خەباتێکی درێژ خایەن گوڕ و تینم دەوێ

دوای نەجات بۆ ئاوەدانی و خوشی خاپوورە وڵات
کۆمەڵێکی چاک و پاک و ڕاست و وردبینم دەوێ

بۆ خەباتی هاوبەشی یەکسانی توندوتیژی گەل
لاوی کارامەی بەجەرگ و کیژی سەنگینم دەوێ

کیژ و کوڕ بگرن لە دەوری گۆڕی هێمن ڕەشبەڵەک
من کە شینگێڕی شەهیدانم لە کوێ شینم دەوێ

🔸م. هێمن
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

22 Oct, 16:31


خۆزگە ئەمتوانی دڵم دەربێنم
خوێنی بتكێنمە سەر شوێنپێكانی
ڕیزێك شوێنپێی سوور لەسەر بەفرەوە
جوانیەك نیە شان با لە شانی
*
وتم خوایە گیان چی ئەبێ گەر
جارێكی تر خۆر هەڵنەیەتەوە
تا شوێنپێكانی لەسەر ئەو بەفرە
هەتا هەتایە نەسڕێتەوە
*
ئای نەم ئەزانی ئەو شوێنپێیانەی
دوایین تروسكەی ئاواتی منن
لە ژێر پێی خەڵكا ئەسڕێنەوەو
گشت جوانەمەرگی دەستی مردنن
*
كەسیش نەیزانی شوێنپێیەتی یا
دڵمە بە ژێر پێی ڕێبوارانەوە
ئەبێ بە ئاو ئەكەوێتە ژێر
بەفر بارینی ئێوارانەوە

🔸ژەنەڕاڵی پاییز
دیوانی لەغوربەتا


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

22 Oct, 10:55


گا دەسوتێم گا دەگریێم غەرقی ئاوو ئاگرم
ئاخ لەبەر بەختی سیا! نازانم ئەز بۆچ نامرم؟

هەر کە دەتبینم دەڵێی تۆ شەمع و من پەروانەتم
تا سەراپا ئەبمه کۆی زووخاڵ قەد ئارام ناگرم

هەر ڕەگەم تاریکه ناڵەی دێ لە شەوقی ڕوویی تۆ
عەندەلیبم، موتریبم، خۆش خان، گوڵ ڕاموشگەرم

حەقمە خوێن بگریم لە بێدادی خەتو جەوری نیگاه
من کە گیرۆدەی فەرەنگ، یەخسیری دەستی کافرم

پێکەنینت جەزبی کردم بۆ سەرو زولفی سیاه
تووتی یی شیرین کەلام پابەندی داوی شەککەرم

گا پەرێشانی ڕوخ و گا دڵشکستەی قامەتم
هەر دە زولفی تۆ دەچم سەر گەشتەو و سەوداسەرم

گەر بە ناز هەر دەمکوژی با تێر ببینم چاوەکەت
لێم گەڕێ جارێ بە کوچەی مەیفرۆشان ڕابرم

دوور لە تۆ زۆر بێ قەرار بووم تا بە لوتفی چاوەکان
زەحمەتت دا بەر تەبیبان هاتی ئەمڕۆ چاترم

🔸وەفایی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

22 Oct, 10:45


گڕی بەست دڵ لە سینەمدا لە حەسرەت سەردی میهری تۆ

هەتا کەی ئاگری پڕ گڕ دەسووتێنی لە مەجمەردا

🔸سالم
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

21 Oct, 20:18


پەشێوی پەرچەمی شۆخێکی بێ پەروا و بێ باکم
موحەقەقمە کە مردم بێ گوناهـ، لایوسئەل و پاکم

سەرم وەک تۆپی فوتبۆڵ، وا لەمەیدانی شەقا ئەمڕۆ
ئەسیری دەستوبردی قەڵعەچییەکی چست و چالاکم

بزانم ڕۆحی شیرینم بە قوربانت ئەکەم، ئەمرم
لە ساڵێکا ئەگەر بۆ فاتیحایەک دێیتە سەر خاکم

کە میحرابی برۆی تۆم دی، ئیتر لەو وەختەوە دایم
خەریکی ئامشۆی مزگەوت و وێرد و نوێژ و سیواکم

قسە و تەعنەی ڕەقیبی سەگ سیفەت مەگرەرە گوێی خۆت
بە لێدان و جنێویشت ڕەزام من، بەندەیی چاکم

لە هاتوچۆی ڕێی تۆ، ئەگەر دەس هەڵگرم کوێر بم
لەبەر پێتا، ئەمین بە، تا قیامەت خاک و خاشاکم

دڵ و دینم نەساری خاکی بەر پێی تۆ ئەکەم بەخوا
تەنەزول گەر بفەرمووی بێیتە لام و بمکەیە حاکم


🔸شێخ نووری شێخ ساڵح

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

21 Oct, 16:40


چاوەکانت کوودەتاچین هێزی موژگان ڕەش دەکەی
وا خەریکی سینە دەگری عەقڵ و دڵ دابەش دەکەی

لەشکری زوڵفت لەژێر فەرمانی فەرماندەی نیگات
نێو قەدت دەگرێ بە قانوون مەنعی هەر باوەش دەکەی

لێوەکانت فێڵەزانن وەک کوماندۆی بێ حەریف
خوێنمژانی فاتیحن کەی فەتحی لێوی مەش دەکەی

پارلمانی دڵ خەریکە باسی تۆ کا و تۆش و دڵ
دەوڵەتی دڵتان کە ڕووخاند قەسدی سەر سینەش دەکەی

دوو و یەک دێنم لە نەردی عیشقی تۆدا و تۆش بەزۆر
بێ یەک و دوو دوو و یەکی خۆت وەکوو جووت شەش دەکەی

شەڕکەری داگیرکەری وێرانکەری عەشقی ئیتر
سەیرە تەفسیرێک لە ئازادیی دڵ و دیدەش دەکەی

خاڵە بەحسی کوودەتاچیی دڵ مەکە با نەتکوژن
چۆن لە خاکی کوودەتاچیان نەقدی ئەو بەحسەش دەکەی


🔸خاڵەقازی
@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

20 Oct, 16:18


بەرگەی جودایی ناگرم، ناڵەی جودایی سەرمەدە
من خۆم سەراپێ ئاگرم، ئاگر لە ئاگر بەرمەدە

لەملاوە نێڵەی ئاورم، لەولاوە بێڵەی زاورم
گشت وا دەزانن گاورم، نەشتەر لەسەر نەشتەر مەدە

ڕێگەم نییە تا ڕێ گرم، جێگەم نییە تا جێ گرم
بێڵە لەگەڵتا پێ گرم، دەستت لە دەستم بەرمەدە

هەروا کە بووم هەرواترم، هێشتاکە هەر لەدواترم
ئاوا نەبی ئاواترم، خوێناوی جەرگم دەرمەدە

سەد هێڵی سووریش ڕاگرم، دەستم بگا خۆر داگرم
دەستت لەسەر هەڵناگرم، دەستت لە بیرم وەرمەدە

تا کەی دەبێ دەس ڕاگرم، تا کەی بڵێم بۆت نامرم
با من بە دڵتا ڕابرم دەس لەو دڵەی من هەر مەدە

خۆڕاگری خۆڕاگرم، پێداگری پێداگرم
بەو کۆچە من خۆم ئاگرم، ئاگر لە ئاگر بەرمەدە


🔸ڕامان غەفووری

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

19 Oct, 20:03


خۆزگە ئەو ڕۆژە کە دەمدی لەگەڵی پێ نەکەنیبام
لە یەکەم چرکەوە دڵتەنگی دڵی ڕێک نەگوشیبام

خۆزگە هەروا هەموو خۆمم نەدەنا مشتی ئەوینی
کە لەبەر پێی دڵی بەردینی وەها نزم و نەوی بام

خوزگە ئەو ڕۆژە خودا سانی گیانی دەمێ ڕانا
بەهەوای ئەو خەت و خاڵ و دەم و لێوەی نەشنیبام

خۆزگە جارجارێ بە نابێ و نییە دەدوام دەگەڵیدا
تاوەکوو ئێستە لەبۆ "ئا"یەکی ئاوا نەفڕیبام

خۆزگە ڕۆژێ ئەمنیش هەروەکوو خەڵکانی حەساوە
بە زمانی حەزی خۆم لەم بەری دنیایە گەییبام

کە هەڵۆی ئەم دەر و ناوەم گەڕ و بێکەڵکە دەدیتن
وەکوو قاڵاوێ دەبوو لەم زەل و زۆنگانە  قڕیبام

کە تەبا و هێندە ڕەبان زام و دەبان پێکەوە لێرە
لەسەر ئەم خوێنەڕژاوە نەدەبوو وەندە شەقی بام

دۆست و دوژمن کە بە هیچ بارێ لەبۆم هەڵنەوەژێرا
خۆزگە زۆر حیز و سڵامەت لە ژیان داسەکنیبام

🔸م.ئاران


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

19 Oct, 15:53


خەرامی ناز ئەگەر هێنایە لەنجە سەروی مەوزوونت
وەکوو لەیلا، لە سەر ڕێ پرسشێ کە حاڵی مەجنوونت

دەترسم گەردی خوێنی من لە شیشەی گەردنت نیشێ
وەگەرنا، غەم نییە بمرم لە حەسرەت لێوی مەیگوونت

خەرامت چوویە باغ و سەروی بەربادی خەجاڵەتدا
گوڵی هەروەک دڕک ئاڵاونە داوێنی واژوونت

کەمەندی زوڵفی وەک ئەبرێشمی خاوی نیگارینت
لە دڵ ئاڵا، خەیاڵی خاوە، دڵ لەو داوە بەربوونت

حەیاتی تازە دێتە بەرم و ڕۆحم دەردەچێ، وەرنا
سەدایێکی نییە وەک مەوجی گەوهەر هاتن و چوونت


لە هەر شێعرێ لە دیوانت دەجۆشێ نەشئەیێ "مەحوی"
سەدایێکی لە یەکتر جوێ دەدا هەر تاری قانوونت

لە چەند و چوونی دنیادا بەزایع چوونی عومرم چەند!
خودایا بەس بە زایع چم، بە حەققی زاتی بێچوونت!

🔸 مەحوی


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

18 Oct, 21:39


شەوە دیسان خەوی چاوم دەتۆرێ
خەیاڵاتم هـەزار ڕەنگـان دەگــۆڕێ
لە بەحری بێ کەناری حەسـڕەتاندا
تکەی شەونم لە چاوانم دەچـۆڕێ

🔸شەیدا مەحموودی"شنۆ"

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

18 Oct, 16:10


بە ناوی خوا
بینەری ئەم فیلمە بن.
با پێکەوە دەست وە دەستی یەک دەین و گیانێک له مردن ڕزگار کەین.


ژمارە کارت:

5894631810874602 احمد کاکی

ژمارەی پەیوەندی: 09147253293

دێرینە شێعری کوردی

18 Oct, 11:07


لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و وتی: «ڕوومە»
بە دۆشا ئەژدەهای پڕنێشی ڕاکێشا، وتی: «موومە»

تکام کرد: «قەتڵی من ناحەق، نییە واجیب» وتی: «فەڕزە»
وتم: «بۆ ئاگرت بەردایە عومری من؟» وتی: «خوومە»

وتم: «تەنها منم پابەندی عیشقی تۆ» وتی: «گوم بە!
هەزارێکی وەکوو تۆ کوشتەیی شەمشێری ئەبروومە!»

وتم: «گەردەنکەچی عیشقت منم تەنها» وتی: «شێتی؟
سەدی وەک تۆ لە هەر سوو بەستەیی زەنجیری گێسوومە!»

وتم: «با بەس لە خوانی وەسڵی تۆ نەومیدی جاوید بم»
وتی: «مردووت مرێ! عاشق هەمیشە زار و مەحروومە»

وتم: «زەخمی دڵم کاریگەرە» توند بوو، وتی: «لاچۆ
بە من چی؟ تیرەبارانی نیگاهی چاوی جادوومە»

وتم: «زارم لە غەم» ڕوانیی، وتی: «قانوون مەشێوێنە
وەفا بۆ دڵبەران هەی بێخەبەر! یەکبارە مەعدوومە»

وتم: «سالم دزە» دەستی بوڵەند کرد ئاینەی ڕاگرت
وتی: «کێشکچی ئەم باغە بە دایم خاڵی هیندوومە»

«سالم»

https://t.me/trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

18 Oct, 10:25


گوتم: دەردی ئەوینت دڵ تەزێنه
گوتی: ئەو دەردە بۆ شێعرت هەوێنه

گوتم: ڕێژنەی قژت سایەی سەرم بێ
گوتی: ئەو سێبەره ،عیللەت پەڕێنه

گوتم: چاوی له بەر هەڵنایه هەنیەت
گوتی: جەزبەی هەیه، چاو هەڵمەهێنه

گوتم: تیری موژەت عاشق دەپێکێ
گوتی: ئەو تیره هەر عاشق به خوێنه

گوتم: ئەو چاوە بازانەت منی کوشت
گوتی: نێچیره عەشقی ئەو شەهێنه

گوتم: وەک چی دەبێ ئەو کوڵمه سوورەت
گوتی: قیبلەی دڵه ،سەر دانەوێنه

گوتم: عەتری هەناسەت مەستی کردم
گوتی: ئەو عەترە ،بادەی خەم ڕەوێنه

گوتم: لێوت وەکوو غونچەی گوڵانه
گوتی: غونچە لە کوێ وا دڵڕفێنه؟

گوتم: وەک بەندی ،هەوری لارە دەنگت
گوتی: ئەو دەنگه ،بەندی دڵ پسێنه

گوتم: تا دەست هەڵێنی بەرزە باڵات!
گوتی: ناگاتێ دەستت ،سەر هەڵێنه

گوتم: بۆم دەرخه سێوی باغی سینگت
گوتی: دەر نایه زوو وا لەو کەلێنه

گوتم: کۆن بوو له دڵما ڕەنجی دووریت
گوتی: شێعرێکی تازەم بۆ وەخوێنه

گوتم: گۆوەندە ،بڕیا تۆم له گەڵ بای
گوتی: یادێکی من تاسه شکێنه

گوتم: دامناوە ئەمشەو بێمه ژوانێ
گوتی: نایبیسی هەرگیز ئەم بەڵێنه

گوتم: خۆزگە له ئامێزم دەگرتی
گوتی: خەونێکی خۆشە، مەیڕەوینه

گوتم :خۆ کەعبه کەج نابێ به ماچێ
گوتی: زیاتر لەوە ،پێ هەڵمەهێنه

گوتم :یادی "وەفا" دەتپێکێ ئاخر
گوتی :چەن خۆشە بای ئەو باوەشێنه!


🔸عومەر سوڵتانی
"وەفا"

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

17 Oct, 20:11


چیای کورد بۆ دیاری نابێ شاوی
دەمت دەشکێنێ گەر بەردم بجاوی

نە خورمایە و نە وشترخانە کێوم
وڵاتم کوردستانە و کوردە نێوم

ئەگەر نامناسی بڕوانە لە مێژوو
بزانە و فێر بە کورد چۆنە و چلۆن بوو!

بەری تۆش ڕۆژێ پانیپاڵی ئاشۆر
چیای کوردانی بۆ ڕێوی ئەکرد مۆر

لە پێش تۆ گەزنەفۆن ڕووی کردە خاکم
وەکوو داڵاش دەسووڕا بۆ کەلاکم

گەلێک تەیموور و چەنگیز و هۆلاکۆ
لە دەشتم تێ پەڕین وەک وشتری تۆ

گەلێک پێ خواس و بێ دەرپێ و ڕەشوڕووت
بە نانم سەردەمێکی چاوی پشکووت

بەڵام من کوردم و کوردیش ئەمێنم
لە زۆردار یەک بەسەد تۆڵەم دەسێنم

لە کۆن و نوێ و درەنگ و زووت بپرسە
دەزانی خەنجەری من زۆر بەترسە

کە من نەمگرتبا پێشی سەڵیبی
لە نەنکت پرسە دەبوا ئێستە چی بی!

لە گۆڕستانی بێگانان بنۆڕی
کە لامن بیری پووچی خۆت ئەگۆڕی

لە بیرت دەرچوو بەردی قارەمانم
لە خوێنا سوورە دەشتی بازیانم

لە بەرزانا دەزانی چت بەسەر هات!
لە هەورازم دەتۆپێ هەرچی کەر هات

ببینە هەڵمەتی پێشمەرگەکانم
حەسار و شوورە پۆڵای نیشتمانم

سەراپا مەرگی سووری لێ دەبارێ
دەبۆم ڕاوەستە تۆ چت دیوە جارێ

ئەبێ تێر کەم لە گۆشتت گورگ و ڕێوی
بە بەرمیل خوێنی سەربازت بپێوی

لە ترسان قووڵە مشکت پێ دەکەم تەنگ
بە پیوی تۆ لە تیخم لادەبەم ژەنگ

زگێکی ماڵی کوردی تێوە چووبێ
دەبێ بۆ نووکی نێزەم ڕووبەڕوو بێ

سەرێ وەک تۆ کە فێری گوێ لەقان بێ
لەمەیدانا دەبێ گۆی بەر شەقان بێ

ئەبێ ئەو زارە کێوی من دەبەخشێ
بەخوێنی ئاڵ و دانی کەل بنەخشێ

ئەبێ ئەو مێشکە پیسەت تێ گەیێنم
کە خورما نیم، پڵنگی لەش بەخوێنم

ئەمن مارمێلکە نیم، حەزیای کەژ و کۆم
خەیاڵت خاوە من کەی خواردنی تۆم!

«سەفین» قووت ناچێ بۆ پێخواسی ئاغات
لە بەغدا نەبووە قازی کەر بە ئاوات


🔸مامۆستا هەژار
کتێبی بۆکوردستان

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

17 Oct, 06:44


منم دڵچاکی سەر مەودای بژانگی خەنجەرت یا ئەو
منم زامداری شمشێری برۆی دڵ پەیکەرت یا ئەو

لە بەیدای عیشقە وا عومرێکە عارەقڕێژ و حەیرانم
بەڵێ ئەی نەونەهاڵم چاکە بۆ من سێبەرت یا ئەو

منم زەردی بەڵا و دەردی فیراق و تایەرەی حیرمان
بە دەستی من سزایە جووتەلیمۆی نەوبەرت یا ئەو

دڵی من ماوە زیندانی لەبن چاهی زەنەخدانت
لە ئەستۆی من بئاڵێ زوڵفەکەی وەک چەنبەرت یا ئەو

منم سووتاوی تاوی ئاگری دۆزەخ سەرای هیجران
لەبۆ من چاکە جورعەی ئاوی چەشمەی کەوسەرت یا ئەو

منم کوشتەی مەسافی ڕەنجی عیشق و داخی بێ حاسڵ
بەسەر مندا بلەرزێ قامەتی وەک عەرعەرت یا ئەو

بەتاڵیم ها بەتاڵە، هەوڵ و پێشەی تالیعم نێشە
منم موحتاجی ماچی لەعلی نۆشی شەککەرت یا ئەو

نوقوشی لەوحی خاتر مووبەموو داغ و سوەیدایە
لە زوڵمی من بناڵم خاڵەکەی بۆ عەنبەرت یا ئەو

جنوون و شێت و مەفتوون، والە و مەسحوور و بێ سامان
ئەمن ماوم لە عیشوەی چاوەکەی جادووگەرت یا ئەو

عەتارود هاتە سەر تەوسیفی مانگی زوهرە ئەنوارم
ئەتۆ جێی دەرد و داخی یارە تاهیر دەفتەرت یا ئەو


🔸سەید تاهیر هاشمی

@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

16 Oct, 06:39


جادە چۆڵ و سێبەر بوو، کات بەیانی،
ئەڕۆییشتم خەیاڵاوی ئەمڕوانی:

بۆ سەوزایی دەوروپشتم، بۆ ئاسمان
بۆ شاخی بەرز، خانووی تازە، دنیای جوان

ئەڕۆییشتم بە ئەسپایی، کش و مات،
لاشە سست و دڵ کەیلی تاسە و ئاوات!

لەپڕ، نازانم چۆن سەرم هەڵبڕی
بەرامبەرم بەژنێ دەرکەوت وەک پەری!

لەگەڵ ئەوەی لە عاباوە ئاڵا بوو،
لە دیمەنی شیرینی ئاشکرا بوو،

باڵابەرز و بچکۆلەپێ و ئیسکارپین
گۆرەوی و پووز: سفت و سپی و ئاوریشمین!

ئەڕۆییم و دزەی نیگام جارجارێک،
لە ژێر عابای ڕەشا ئەیدی نازدارێک:

بە ڕەوتی کەو، لەنجەی تاوس و قومری
گورج گورج، جوان جوان ئەهات و جادەی ئەبڕی

مابووی بگاتە عاستم چەن هەنگاوێ،
درزێ کەوتە پەچە و دیم نیگای چاوێ،

دەست و پەنجە و مەچەکێک و نیگایەک
چی بنووسم؟ خوایە هێزی ئینشایەک!

قۆڵ و مەچەک ساف و سپی وەک شووشە،
سەرپەنجەکان یاقووتێک بوون بە ورشە،

بێینە سەر چاو: چاوێک، بڵێم چ چاوێک؟
کانیی سیحر، دەریای عیشوە، گێژداوێک،

کە وا کەوتە بەر شەپۆلی هەستی من،
لەو ڕۆژەوە هەر نوقم ئەبێ بەرەو بن!

🔸گۆران


@trupkirezgari

دێرینە شێعری کوردی

15 Oct, 06:32


« کچانی کۆبانی »

کتێبی کچانی کۆبانی گێڕانەوەی چیرۆکی ئازایەتی و تێکۆشانی ئەم مرۆڤانەن کە خەبات دەکەن. ژیانی ئەم کچانەن لە لایەکەوە داب و نەریتی کۆن بەرۆکی پێگرتوون و لە لایەی دیکەوە ئایدۆلۆژیایەکی بەرتەسکی ئایینی وەک « داعیش » دەرفەتی پێشکەوتن و ژیانێکی ئاساییان لێدەستێنێ.
لە سەدەی بیست و یەکدا کچانی وەک "ڕۆژدا" پێشی تۆپێنی لێدەگرن. " نەورۆز" چارەنووسی دایکی خۆی لەبەرچاوە ، دەیان ساڵە ماندوویە، کەچی لانیکەم ژیانێکی ئاسای بۆ دابین نەکراوە. "زنارین " بنەماڵەکەی پێشی چوونە قوتابخانەی لێدەگرن و بە پێی داب و نەریتی کۆنەپەرستانە ناهێڵن مێرد بەو کەسە بکات خۆشی دەوێت.
ئەوانە و زۆر کچ و ژنی سەر کوت کراوی دیکە ش ، وەشوێن "عەزیمە" دەکەون کە دەیانهەوێ، دژی دواکەوتوویی و دوژمنێکی نگریسی وەک « داعیش» شەڕ بکەن.
ئازایەتی و خەباتی ئەم کچە قارەمانانە بۆ ڕزگاری دەبێتە هۆی سەر سووڕمانی دونیا !
ئەوان دەیسەلمێنن ، کچان و ژنان ، نایانهەوێ دیلی چاوبڕکێ، کەلتووری پیاو سالار بن. ئەوان بە ناوچە و دونیایان ڕاگەیاند ، تاکوو کۆمەڵگا بە گشتی و ژنان بە تایبەت دژی دیلی ژن و نەزانین خەبات نەکەن، " مرۆڤایەتی" و " ڕزگاری" خەون و خەیاڵە....

دێرینە شێعری کوردی

14 Oct, 20:23


‍ ‍ ‍ فیدای مەستی دووچاوت بم لەمەستیم بۆ ئەسەر ‌ناکەی
بەچاوی تیژی دڵداری بەلای مندا نەزەر ناکەی

پەری گوفتار و کەوڕەفتار و شاژن بیر و ئەندێشەی
ئەوەندە نوور ڕەوەشتی قەت لەئاهی شەو حەزەر ناکەی

عەجایب‌ خولق و خووت سەیرە،دەمێ ئاوی دەمێ ئاور
بەڵام دیارە فریشتەی تۆ، بەپێی یاسای بەشەر ناکەی

بەلێوی سوورەوە سەوزایی شێعرم قەت قەبووڵ ناکەی
بەڵێ سەودای عەقیقی خۆت لەگەڵ خوێنی جگەر ناکەی

ئەتۆ حەقتە پەری قەت قەت بەباران باڵی تەڕ نابێ
ئەگەر شێعرم شڵێوەش بێ،دڵۆپێکی لەبەر ناکەی

ئەمن وابوومە خاشاکی دەری مزگەوتی بەرماڵت
ئەتۆ شیبای شەماڵیش بی،بەلای مندا گوزەر ناکەی

دەزانی بووکی نێو شێعری ئەوین بێ دەردی سەر نابێ
لەترسی چاوی بەد حەقتە ئەمن تووشی خەتەر ناکەی

ئەرێ ئەی چاوی جوان بینم چەلان وا لێڵ نەبووی بۆچی
لەشەوقی ڕووی پەری تاکوو بەری پێشم هەتەر ناکەی

فریویش بێ لەبۆم فەخرە کە جارجار پێم بڵێی ئاســۆ"
دەزانم بەو خەتابەت قەت کڵاویشم لەسەر ناکەی


🔸محەممەد سەعید نەججاڕی
"ئاسۆ"


@trupkirezgari