فەرموودە و ووتە @farmuda_wtta Channel on Telegram

فەرموودە و ووتە

@farmuda_wtta


✵ پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
خوا ڕوومەتی ئەو ڪەسە درەوشاوە بڪات ڪەفەرموودەیەڪمان لێوە دەبیستێت و ئینجا لەبەری دەڪات تاوەڪو دەیگەیەنێتە ڪەسێڪی تر جگە لەخۆی .

🅹🅾︎🅸🅽 ▽
⇒ @payame_raste
⇒ @rwnaky_quran
⇒ @saday_minbar
⇒ @nza_channel

⁴ 𝓜𝓐𝓨 ²⁰²³

فەرموودە و ووتە (Kurdish)

ئاگاداربە لە هاوڕێیان! ئایا دڵخوازیت کارێک بکەیت کە فرموودەکەی خو ات؟ بەشداربە لە ئەم کەناڵەی تلەگرامی فرموودە و ووتە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی ئیمان و زندانی تایبەتی، کەساڵەوازی، و پێساندنی دینی. لەم کەناڵەی بێشارەتی، دەتوانیت دەربارەی بەخوێندنی و سەرچاوەی پارەنی زانکۆیی، پایەمە راستە، رووناکی قورئان، سەدای منبر، و نزا چانەڵ زانیارییەکانی تایبەتی بەدەستبکەیت. بەشداربە لەم کەناڵە هاوشێوەکان، هاوڕێیان بە شێوەیەکی بەخێربەری دەگەیشێننەوە و پێشنیاری بۆ گرنگی کردنی زندانی دینی و زانیارییەکانی پارەنی زۆربەییی هاتوو. بۆ زیندانکردنی ڕۆژانەی نوێیەکان لەسەر کوردستان و جیهان، بەرزی بیشارتن و بریکاربونی دیاری کراو بەڕێوەبەری تایبەتی بوونی کارمەندە راستە. بەربچ لەفرموودە و ووتە لەم کەناڵەی تەلەگرامی، بەشداری بکەوە و زۆربەیی زانیاری ببینیت! ـ ⁴ 𝓜𝓐𝓨 ²⁰²³ ✍

فەرموودە و ووتە

22 Jan, 07:11


| فەزڵ و گەورەیی نوێژی بەیانی

▫️هەر کەسێک پارێزگاری لە نوێژی بەیانیان بکات بە جەماعەت ئەوە لە ڕۆژی دواییدا نورێکی تەواوی هەیە، ئەمەش بە بەڵگەی فەرموودەی ﷺ کە دەفەرموێت: (بشِّر المشَّائينَ في الظُّلَمِ إلى المساجدِ بالنورِ التامِّ يومَ القيامةِ).
نوێژی بەیانی لەهەموو دونیا و ئەوەشی لەناویدایە باشترە بۆ باوەڕدار.

▫️هەر کەسێک بچێت بۆ مزگەوت بەهەر هەنگاوێک کە دەینێت دە پاداشتی بۆ دەنوسرێت وە هەرکەس دابنیشێت لە مزگەوتدا و چاوەڕێی نوێژ بکات وەک ئەنجامدانی نوێژەکە پاداشتی بۆ دەنوسرێت.

▫️هەر کەسێک بە جەماعەت نوێژی بەیانی بکات فریشتە بەڕێزەکان لە ڕێزی ئەو کەسانە ناوی تۆمار دەکەن کە پارێزگاریان لە نوێژی بەیانی کردووە لە مزگەوتدا وە لەو کەسانە نەبووە کە خەوتوون و بێئاگابوون لەم نوێژە.

▫️هەر کەسێک پارێزگاری لە نوێژی بەیانیان بکات بە جەماعەت ئەوا پاداشتی شەو نوێژی بۆ دەنوسرێت.

▫️هەر کەسێک نوێژی بەیانی ئەنجام بدات و پاشان دابنیشێت ئەوا فریشتە بەڕێزەکان داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن.

▫️هەر کەسێک نوێژی بەیانی ئەنجام بدات و دابنیشێت یادی خوای گەورە بکات تاوەکو کاتی خۆرهەڵاتن وەک ئەوە وایە عومرەیەکی ئەنجام دابێت.

▫️هەر کەسێک نوێژی بەیانی ئەنجام دابێت ئەوە لە پارێزگاری خوای گەورەدایە ئەو ڕۆژە و هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت.

فەرموودە و ووتە

21 Jan, 16:25


خواى گەورە دەفەرمووێت: 

{ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ } 

واتە: [...لە كاتى قسەكردندا ناز مەكەن بەناسكى قسە مەكەن، بۆ ئەوەى كەسانى دل نەخۆش تەماحتان تێنەكەن] 

فەرموودە و ووتە

16 Jan, 18:51


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

فەرموودە و ووتە

16 Jan, 14:37


پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ:

ووتنی:
« سُبْحَانَ اللَّهِ ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ »
تاوانەکان دەوەرێنن وەك چۆن دار گەڵاکانی دەوەرێنێت .

فەرموودە و ووتە

04 Jan, 19:03


“السلام علیکم ورحمة الله وبركاته”

خوشکان و برایان لەگەڵ ئێمە بەشداربن لە خەتمکردنی قورئان بۆ ماوەی مانگێک لە رێگەی کەناڵی ساتێک لەگەڵ قورئان .📖🕋

ڕوژانە لەگەڵ هەر نوێژێک چەند لاپەڕەیەکی قورئانی پیرۆز دائەنێین

مەبەستمان تەنیا ڕەزامەندی خودایە بۆ ئەوەی ڕۆژەکەمان لەگەڵ قورئان جوانتر و بەرەکەتتدارتر بکەین

لینکی کەناڵ👇
https://t.me/sateklagalqouran

لە ئێستاوە ناونوسین دەستی پێکرد تا 14/1/2025 ئەوەی دەیەوێ لەو خێره گەورەیە بێبەش نەبێ ساتێک لەگەڵ قورئان ڕۆژەکەی بەرێ بکات و بەشداربێ لە خەتمی قورئان لەگەڵمان با ناوی سیانی لەم ئەکاونتە بنوسێ
@tomarisateklagalquran

بەم شێوەیە دەتوانێ لەگەڵمان بەشداربێ خوای گەورە لە هەموو لایەك قەبول بکات🤲


سوپاس بو بەشداری کردنتان هیوادارین لەلای خوتانەوە بلاویبکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بەژداربێت و سوودی لێ ببینێت🥰

فەرموودە و ووتە

04 Jan, 17:01


مانگی ڕەجەب

یەکێکە لە مانگە حەرامەکان کە خوای گەورە دەربارەی فەرموویەتی:

{ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ }
لەو مانگەدا ستەم لە خۆتان مەکەن.

وە ستەمی نەفس دوو جورە:
ستەم بە ئەنجامدانی تاوان
ستەم بە وازهێنان لە طاعەتەکان

بۆیە کردەوە چاکەکان دوو هێندە ئەبن پاداشتی وە تاوان لەم مانگەدا وەك مانگەکانی تر نییە
بەڵکو گەورەیە لای پەروەردگار
بۆیە ئاگاداربە

فەرموودە و ووتە

03 Jan, 12:06


قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ :
«مَنْ نَسِيَ الصَّلاةَ عَلَيَّ خَطِئَ طَرِيقَ الْجَنَّةِ»

واتە: پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی:
ئەوەی صەلاواتدان لەسەر من لەبیر بکات
ئەوا لە ڕێگای بەهەشت هەڵە ئەکات.

فەرموودە و ووتە

03 Jan, 06:41


▫️سوننەتەكانی رۆژى هەینی

١- خۆشۆردن.
٢- لەبەر كردنی پۆشاكێكی جوان
٣- زوو ڕۆيشتن بۆ مزگەوت.
٤- سيواك كردن ، خۆبۆنخۆش كردن.
٥- بێدەنگ لەكاتی ووتاردان دا.
٦- زۆر سەڵاواتدان لە سەر پێغەمبەر (ﷺ).
٧- خۆێندنی سورەتی (الكهف)
٨- دوعا كردن لە دوای نوێژی عەسر تا بانگی مەغریب.

فەرموودە و ووتە

02 Jan, 16:42


اللَهُمَّ صَلِّ وَسَلِمْ عَلى نبِيِّنَا مُحَمَّـد.

فەرموودە و ووتە

02 Jan, 06:35


ھەر کەسێک لەڕۆژێکدا ١٠٠ جار بڵێ
(سبحان الله وبحمده)

خوای گەورە لەتاوانەکانی خۆش دەبێت ئەگەر بەئەندازەی کەفی دەریاش بێت

فەرموودە و ووتە

01 Jan, 15:28


60 ڕۆژی ماوە بۆ مانگی پڕخێر و بەرەکەتی ڕەمەزان

اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ
خــوایـەگیان بمــانگــەیەنـە بەمــانگــی پیــرۆزی ڕەمـــەزان.

فەرموودە و ووتە

26 Dec, 21:44


باشترین نوێژ لەلای خودا..

قال النبي ﷺ : أفضلُ الصلواتِ عندَ اللهِ
صلاةُ الصبحِ يومَ الجمعةِ في جمــاعــــة.

باشترین نوێژ لەلای خودا
نوێژی بەیانی ڕۆژی هەینی بە جەماعەت.

فەرموودە و ووتە

26 Dec, 18:22


اللَهُمَّ صَلِّ وَسَلِمْ عَلى نبِيِّنَا مُحَمَّـد.

فەرموودە و ووتە

26 Dec, 07:45


نەخۆشیەڪان سڕەوەی تاوانن..!!

قال رسولاللهﷺ إِنَّ اللهَ لَيَبْتَلِي عَبْدَهُ بِالسَّقَمِ حَتَّى يُكَفِّرَ ذَلِكَ عَنْهُ كُلَّ ذَنْبٍ (رواه الحاكم)

واتە: خوای گەورە بەندەی خۆی بە نەخۆشی تاقی دەڪاتەوە، تا ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی سڕینەوەی هەموو گوناهەكانی.

فەرموودە و ووتە

25 Dec, 08:26


قال رسول الله |ﷺ|

« مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنهُم »

واتە:هەر كەسێك خۆى بشوبهێنێت بە هەر قەومێك ئەوە لەوانە.

فەرموودە و ووتە

24 Dec, 18:26


یەکێک لە هۆکارەکانی نەمانی خەفەت و بێتاقەتی
زۆر سەڵاوات دانە لەسەر پێغەمبەرۍ خودا ﷺ
اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلی نَبِيْنَا مُحَمد ﷺ

فەرموودە و ووتە

19 Dec, 17:01


دانایەڪ ووتۍ:لە لاۍ مردووەڪان دامەنیشن
چۆنڪە دڵتان دەمرێت..!
ووتیان :-مردووەڪان ڪێن؟!
ووتۍ:- ئەوانەی ڪەدوونیایان خۆشدەوێت"..

فەرموودە و ووتە

19 Dec, 16:22


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إبراهیم وعلی آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وعلی آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إبراهیم وعلی آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ . .

فەرموودە و ووتە

22 Nov, 06:29


بەرەڪەتی سڵاوات دان لەسەر پێغەمبەرﷺ
ئیبن قەیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت
هەر ڪەسێ دەیەوێت
دڵی ئاسووده بێت
خوا لەتاوانی خۆشبێت
ڕزگاری بێت لە ناخۆشیەڪان
خەمەڪانی نەمێنێت
با زۆر سڵاوات لەسەر پێغەمبەرﷺ بدات..

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
..

فەرموودە و ووتە

21 Nov, 15:44



‌اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌ ‌.


فەرموودە و ووتە

21 Nov, 06:01


پێغەمبەری خوا  صلى الله عليه فەرموویەتی:

(لا يورد الممرض على المصح).

واتە: با کەسی نەخۆش تێکەڵی ساغەکان نەبێت .

فەرموودە و ووتە

13 Nov, 17:32


( وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَتَهَجَّدۡ بِهِۦ نَافِلَةٗ لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا ) سورة الإسْرَاء: ٧٩

له بەشێکی شەوگاردا خۆت ماندوو بکه به دەورکردنەوەی قورئانەوه له شەونوێژدا که زیاده ئەرکێکه لەسەر تۆ، ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، بۆ ئەوەی پەروەردگارت بتخاته شوێن و جێگەی بەڕێزەوه که تیایدا سوپاسکراو بیت.

» شـەونـوێـژ: دەرگای کلیلە داخراوەکانە «

فەرموودە و ووتە

13 Nov, 12:39


ابن عباس دەڵێت:

(خوا تاقیتان دەکاتەوە بە ناخۆشی و خۆشحاڵی و لەشساغی و نەخۆشی و دەوڵەمەندی و هەژاری و حەڵاڵ وحەرام و گوێڕایەڵی و تاوان وسەرپێچی و هیدایەت و گومڕایی)

• نەخۆشیەكان لە نێو تاقیكردنەوەكاندان و هۆكارێكە كە بە هۆیەوە خوای گەورە بەندەكانی پێ تاقی دەكاتەوە, و لەو كارەشدا چەندین سود و حوكمی تێدایە,
پێشەوا ابن القیم زیاتر لە سەد دانەی لێ باس كردوون لە كتێبـی " شفاْ  العلیل" دا .

فەرموودە و ووتە

12 Nov, 07:21


جابری کوڕی عبدالله خودا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی:

(أتانا رسول الله صلى الله عليه وسلم فرأى رجلاً شعثاً قد تفرق شعره فقال: اما كان يجد هذا ما يسكن به شعره) ورأى رجلا آخر وعليه ثياب وسخة فقال: أما كان يجد ماء يغسل به ثوبه).

واتە: پێغەمبەری خوا  صلى الله عليه وسلم هات بۆ لامان و پیاوێکی بینی پرچی لول و بژ بوو بوو و فەرمووی: ئایا ئەمە شتێکی دەست ناکەوێت پرچی پێ ڕێک بکاتەوە ، و پیاوێکی تری بینی جلێکی پیسی لەبەردا بوو و فەرمووی: ئا ئەمە ئاوی دەست ناکەوێت جلەکانی پێ بشوات ؟.

فەرموودە و ووتە

11 Nov, 07:41


ئەبوهورەیرە خودا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی:

( خمس من الفطرة: الاستحداد والختان وقص الشارب ونتف الابط وتقليم الاظافر)

واتە: پێنج شت لەفیتڕەتەوەیە:
تاشینی توکی بەر وخەتەنە کردن وکورت کردنەوەی سمێڵ وهەڵکەندنی موی بن باڵ ونینۆک کردن.

فەرموودە و ووتە

08 Nov, 07:08


هەزار صەڵاوات....

عبدالله کوڕی مسعود ڕەزای خودای لێبێت بە زەیدی کوڕی وەهبی فەرموو : ئەی زەید مەهێڵە ڕۆژی جمعەت بەسەرتدا تێبپەڕێت تا هەزار صەڵاوات لەسەر پێغمبەر صلی الله علیه وسلم لێنەدەیت .


‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آل مُحَمَّدٍ
کَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید

فەرموودە و ووتە

07 Nov, 07:53


عەباسی کوڕی عبد المطلب خودا لێی ڕازی بێت دەڵێت :

گوتم: ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم فێر بکە داوای بکەم لەخودا ، ئەویش فەرمووی: (سل الله العافية) داوای لەش ساغی لەخودا بکه ،

ماوەیەک مامەوە وچەند ڕۆژێکی بەسەردا چوو وپاشان هاتم و گوتم : ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم فێر بکە داوای بکەم لەخودا ئەویش پێی فەرمووم : (يا عباس!يا عم رسول الله سل الله العافية في الدنيا والاخرة). 

ئەی عەباس! ئەی مامی پێغەمبەری خودا داوای لەش ساغی و پارێزراوی لە خوا بکە لە دونیا و دواڕۆژدا .

فەرموودە و ووتە

06 Nov, 07:04


- تەندروستی نیعمەتێکە پێویستی بەشوکر کردنە

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:
(نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس الصحة والفراغ) .

واتە: دوو نیعمەت هەن زۆربەی خەڵک لێی بێئاگان : ئەوەش لەش ساغی و دەست بەتاڵی یە .

•ئەم دوو جۆرە نیعمەتە زۆر خەڵک لێی بێئاگان ، ئەوەش بۆیە کاتێ کە لەشی ساغە و دەستی بەتاڵە دەتوانێ زۆر کاری خێر وچاکە ئەنجام بدات کەچی کەم تەرخەمی دەکات.

فەرموودە و ووتە

05 Nov, 22:01


شەوانـە پێش خەوتن نوێژی ویتر بڪەن.

وەسیەتی پێغەمبەری خوایە {ﷺ}

فەرموودە و ووتە

05 Nov, 18:42


قال رسول الله ﷺ:
إن خيارُكم خيرُكم لنسائِهم.

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:-
بەڕاستی باشترینتان ئەوانەن کە بۆ هاوسەرەکەی باشــە.

فەرموودە و ووتە

02 Nov, 07:49


خوای گەورە فەرموویەتی:

( وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانْسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ )سورة الأعراف/175. 

واتە: وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم -  به‌سه‌رهاتێكی تریش بۆ به‌نی ئیسرائیل باس بكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئایه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشی، ئیتر چۆن ئاژه‌ڵ له‌ پێسته‌كه‌ی ده‌رئه‌كرێ ئاوا له‌و پیاوچاكیه‌ ده‌رچوو كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیبوو، وه‌ شه‌یتان شوێنی كه‌وت و بوو به‌ هاوه‌ڵی، وه‌ بووه‌ كه‌سێك له‌وانه‌ی كه‌ سه‌ركه‌ش و سه‌رلێشێواون وه‌ كافرو موڕته‌د بوو.

فەرموودە و ووتە

01 Nov, 13:20


پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەربارەی ئەو دەمەی ڕۆژی جومعە کە دوعای تێدا گیرا دەبێت فەرموویەتی: « فالتَـمسـوها آخر ساعَة بَعـد العَصْر ».

واتە: دەست بە کۆتا کاتژمێرەکانی دوای عەسرەوە بگرن (پێش خۆرئاوابون).

فەرموودە و ووتە

29 Oct, 17:00


.ماقیمة الحیاة إن لم نسلك
ســبـیلا یــقودنــــا للـــجنـة

نرخی ژیان چییە ئەگەر ڕێـگایەڪ
نەگرینەبەر بەرەو بەهەشتمان ببات..

فەرموودە و ووتە

29 Oct, 08:22


▫️شوێنکەوتنی فەرمانەکانی خوای گەورە خۆشبەختی دونیا و قیامەت بەدەست دێت بۆ بەندەکان.

- پاکبوونەوەی دڵ و نەفس و کردەوەکانە.
- ڕێگری دەکات لە شوێنەواری تیرێکی ژەهراوی، چونکە تەماشاکردنی حەرام تیرێکە لە تیرەکانی شەیتان.
- پاداشتی ئەو کەسەی لەبەر خوای گەورە تەماشای حەرام نەکات، تام و چێژی باوەڕ دەچەژێت.
- خوای گەورە فیراسەتێکی تەواوی پێ دەبەخشێت، کە بتوانێت حەق و ناحەق لەیەکتری جیا بکاتەوە.
- دوور دەبێت لە حەسرەت و پەشیمانی، چونکە ئەوەی تەماشای حەرام بکات توشی پەشیمانی دەبێت.
- دڵی پڕ دەبێت لەخۆشی و بەختەوەری، کە زۆر زیاترە لەوەی تەماشای ئەو حەرامە بکات.

فەرموودە و ووتە

28 Oct, 08:19


خوای گەورە فەرموویەتی:

﴿قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ﴾ [سورة النور 30].

واتە: ئەی پێغەمبەر ﷺ بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ: با چاویان دابخەن و چاویان بپارێزن لە بینینی حەرام.

فەرموودە و ووتە

27 Oct, 20:45


🪶قَالَ سُفْيَانُ الثَّوْرِيُّ رَحِمَهُ اللّٰه :
اسْتَوْصُوا بِأَهْلِ السُّنَّةِ خَيْرًا، فَإِنَّهُمْ غُرَبَاءُ!»

سفیان الثوري رحمە الله دەفەرموێت : دەستبگرن بە ئەهلۍ سوننەوە چونکە ئەوان نامۆن..

📗: اللالكائي .

فەرموودە و ووتە

27 Oct, 10:07


پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی :

( أَلا ، لا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلا كَانَ ثَالِثَهُمَا الشَّيْطَانُ ) رواه الترمذي (2165)

واتە : ئاگادار بن ، هیچ پیاوێک لەگەڵ ئافرەتێکدا لەجێگەیەکدا کۆ نابنەوە ئیلا شەیتان سێ یەمیانە .

فەرموودە و ووتە

26 Oct, 17:00


عیـباده‌ته‌كـانــ قــوڕسـ نیـن،بـه‌ڵام كـاتێــكـ دڵـه‌كـان وێـران ده‌بـن به‌ تـاوانـ،
قـوڕسـ ده‌بن له‌سـه‌رمان ..

فاستغفـروا..

فەرموودە و ووتە

26 Oct, 06:50


خوای گەورە فەرموویەتی:

( وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ) سورة العنكبوت٦٩

واتە: وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ پێناو ئێمه‌دا جیهادیان كردووه‌، ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی هیدایه‌تیان ئه‌ده‌ین بۆ ڕێگای ڕاستی خۆمان، وه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ چاكه‌كاراندایه‌ به‌وه‌ی كه‌ پشتیوانییان ئه‌كات و سه‌ریان ئه‌خات و یارمه‌تیان ئه‌دات و هاوكاریان ئه‌كات.

فەرموودە و ووتە

25 Oct, 17:01


ئیمامی عه‌لی(رضی الله عنه)دەفەرمووێت:

دوونیا له دلتان ده‌ر بڪه‌ن پیش ئه‌وه‌ۍ جه‌‌سته‌تان له دوونیا ده‌ربچێـت ئێـوه له دوونیادا تاقۍ ده‌ڪرێـنه‌وه به‌لام بو غه‌یری دوونیا دروستڪراون...

فەرموودە و ووتە

24 Oct, 20:24


شافعی رحمەاللە دەفەرموێت:-

«گەر بێتوو زانایــان دۆستی اللە نەبن ئەوا اللە تعالی دۆستی نییە »

فەرموودە و ووتە

24 Oct, 17:00


وترا بە ئیمامی مالڪ رحمە الله‌
باشترین ڪار چییە بەندە بیڪات؟

فەرمووی:طلب العلم

|ترتیب المدارك'61|📜

فەرموودە و ووتە

24 Oct, 14:50


پــێـغـەمبەر ﷺ دەفەرموێت:

شەرم و حەیا بەشێکە لە ئیمان.

فەرموودە و ووتە

23 Oct, 21:03


ابن سیرین رحمە️ اللّٰه  فەرمووی پیاوێك هەڵگری بیدعە بێت هەرگیز ناگەرێتەوە بۆ سونە

الإبانة الصغری

فەرموودە و ووتە

23 Oct, 17:34


یونس دەڵێت: حسن بصری(رحمه الله)فەرمووی:

بەڕاستی باوەڕدار بەیانی بەسەردا نایەت بە غەمباری نەبێت، وە ئێوارەی بەسەردا نایەت بە غەمباری نەبێت، وە یونس دەڵێت: وە حسن بصری (رحمه الله) کەم جارێک دەتبینی ئیللا وەک ئەوە وابوو کە تووشی
نەهامەتیەکی نوێ هاتبێ..

الهم والحزن
لابن أبي الدنيا..

فەرموودە و ووتە

23 Oct, 14:45


بەسەرهاتێکی کاریگەری ئیمامی عومەر و ئەبوبەکری صدیق

ئیمامی عومەر هەستی دەکرد کە ئیمامی ئەبوبەکر لەدوای نوێژی بەیانی لە مزگەوت دەردەچوو و دەچوو بۆ ئەوپەڕی شاری مەدینە هەتا بەیانییەک شوێنی کەوت و چووە شوێنەکە ، بینی ئافرەتێکی نابینای پیر و دوو کچی لێیە ،پرسی تۆ کێیت وتی من ئافرەتێکم بینایی چاوەکانم لەدەستداوە و پیاوەکەم مردووە ئەم دوو کچەشم هەن منداڵن و بەخێوکارێکم نییە!
ئیمامی عومەر پرسی ئەی ئەو پیاوە پیرە( ئەبوبکر) کێ بوو هات؟ وتی نایناسم هەموو ڕۆژ دێت ئەم ناوە گسک دەدات و خواردنمان بۆ ئامادە دەکات و بزنەکە دەدۆشێت و دواتر دەڕوات!
ئیمامی عومەر دەستی کردە گریان و فەرمووی: کاری پێشەوانەکانی خۆتت قورس و گران کرد کردووە ئەی ئیمامی ئەبوبکر..😢

فەرموودە و ووتە

22 Oct, 14:00


ئیمامى علي رضي الله عنه دەفەرموێت:
(بكثرة الصمت تكون الهيبة)

زۆرى بێدەنگى سەنگ و شکۆ بۆخاوەنەکەى دروست دەکات.

فەرموودە و ووتە

22 Oct, 05:41


خوای گەورە فەرموویەتی:

( إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ) سورة العنكبوت 45

واتە: نوێژکردن ڕێگرە لە تاوان و سەرپێچی خوای گەورە.

فەرموودە و ووتە

21 Oct, 05:43


خوای گەورە فەرموویەتی:

( إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ) سورة هود 114 

واتە: چاکەکان خراپە دەسڕێتەوە.

فەرموودە و ووتە

20 Oct, 17:01


یزید بن ابي سفیان الرقاشی(رضي ‌الله‌ عنه‌):

دوعاكان گیرا ده‌بن له‌و كاته‌ی خه‌م و دڵته‌نگی هێرش بۆ ده‌هێنن..

الهم والحزن
ابن ابي الدنیا

فەرموودە و ووتە

20 Oct, 14:51


ژیان سێ رۆژە ..

● دوێنێ کە تێیدا ژیاین و هەرگیز ناگەڕێتەوە .
● ئەمڕۆ کە تێیدا دەژین و تا سەر بەردەوام نابێت.
● بەیانی نازانین لە کوێ دەبین و بە چی دەگەین .

فەرموودە و ووتە

20 Oct, 03:16


"حەفتا ساڵ"
لەپاڵ کەعبەدا نوێژ بکەی
ستەمکارت خۆش بوێت
لەگەڵ ئەودا حەشر ئەکرێیت.

فەرموودە و ووتە

19 Oct, 17:01


أبي الزبیر لە جابر(رضي الله‌ عنه‌)بۆمانی گێڕایه‌وه‌:
كه‌ رسول الله‌ صل الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تی:

ئه‌هلی خۆشگوزه‌رانی دوونیا له‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌دا ،كاتێك ئه‌جر و پاداشتی ئه‌هلی به‌ڵا و موصیبه‌ت ده‌بینین كه‌ پێیان ئه‌ده‌رێ ، ئه‌وا ئاوات ده‌خوازن
پێستیان به‌ مه‌قست پارچه‌ پارچه‌
كرابایه‌ له‌ دوونیادا..

له‌به‌ر زۆری ئه‌و ئه‌جر و پاداشته‌ی ئه‌ده‌رێ به‌ ئه‌هلی به‌ڵا و ناخۆشی له‌ دوونیادا..

فەرموودە و ووتە

19 Oct, 14:35


پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمویت:

لەعنەت خودا لەو کەسە بێت کە بەرتیل دەدات و ئەو کەسەش کە وەری دەگریت.

فەرموودە و ووتە

19 Oct, 09:08


( وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ) سورة غافر ٦

پەروەردگارتان فەرموویەتی: تەنها داوا لە من بکەن و لە من بپاڕێنەوە، وەڵامتان دەدەمەوە.

فەرموودە و ووتە

18 Oct, 17:01


"يغدو الإنسان هشًا دون القرآن
كُل حُزنٍ يكسره، كُل كلمةٍ تؤذيه"

"مرۆڤ بەبێ قورئان لاواز دەبێت
هەموو غەم وخەفەتێک دەیشکێنێت،
وەهەموو وشەیەک ئازاری ئەدات."

فەرموودە و ووتە

17 Oct, 21:13


«ابن تيمية (رحمه اللَّه) دەڵێ: ئەو شتەی ڕێگری دەکات لەوەی ئینسان شوێن کەوتەی رسول اللَّە ﷺ بێ دوو شتە: یان نەزانیە (جەهل) یانیش نیەتی خراپە.»

فەرموودە و ووتە

16 Oct, 06:13


ئیبنو عەبباس (ڕەزای خوایان لێبێت) فەرموویەتی:

چاکەکردن نور و ڕووناکییەکەی لە دەم و چاو دەردەکەوێت، وە ڕوناکییەکە لە دڵ، وە ڕزق زیاد دەکات، لاشە بەهێز دەکات، و ئەو کەسە لەلای خەڵکی خۆشەویست دەبێت، وە خراپەش تاریکی یەکەی لە دەم و چاو دەبینرێت، دڵ ڕەش دەکات، و لاشە بێهێز دەکات، و ڕزق کەم دەکات، و خەڵکی ڕقیان لەو کەسە دەبێت.

فەرموودە و ووتە

15 Oct, 23:28


📢ئاگاداریەک بۆ ئەهلی دەرگای #ڕەییان(ڕۆژووان) 📢


#أيام_البيض🤍#ڕۆژە سپیەکان: بەڕۆژووبوون لەم سێ ڕۆژەی هەموو مانگێك، وەكو ئەوە وایە تەواوی ساڵەكە بەڕۆژوو بووبی.

🌺ئەم سێ ڕۆژەش لەم مانگە دا دەکەوێتە :

👈 چوار شەممە 13 🌸 16/10/2024

👈 پێنج شەممە 14 🌸 17/10/2024

👈 هەینی 15 🌸 18/10/2024

🤲يا ڕەبی خوایە گیان یارمەتیمان بدەی ئەم خێرە گەورەمان لە دەست نەچێت #آمین