زانین ZANIN @zanin2021 Channel on Telegram

زانین ZANIN

@zanin2021


زانین ناوەندێکی فەلسەفییە کاردەکات بۆ شیکردنەوەو چاپ و بڵاوکردنەوەو وەرگێڕان و لێکدانەوەی تێکستە بنچینەییەکانی فەلســەفە.

زانین ZANIN (Kurdish)

زانین ZANIN یەکێک لە ناونیشانەکانی جدیدترین وەرگێڕان و لێکدانەکانی فەلسەفەییەک هەیەە کە لە لایەن فەلسەفە هەر کاردەکات. ئەم کەنالە کاری زۆری بۆ کڕین و جیاوازییەکانی ئەماندا، وە هەروەها کار بۆ چاپی و بڵاوکردنی تێکستە بنچینەکانی فەلسەفە. زانین ZANIN کان تەواو بەشداریی لە راستەوخۆ بۆ هەموو لەیوانکراوەکانی خۆیان، وە لەوانەیە بەرنامەی ھەڵسوەکەییەک هەیە کە بۆ خواردنی ھەر چۆارێک کەرەوەیەک دەکات. زانین ZANIN بەرپرسیارێتی بەتاڵی و زانستییەکی زۆر بۆ هەموو کەسەکانی خۆیان، وە پێویستی هەڵبژاردنیش دەکەن لە دەستەی چاپکردنی و بڵاوکردنی تێکستە بنچینەکانی فەلسەفە. گڕان لە ڕێگای زانینی زانانی کۆنی هەواڵەکانت بەوەی زانین ZANIN نوێترین وەرزییهکانی فلسفە لە پێکهاتدا دەگری، ئەو وەرزییەکانەی کەرەوە هەروەها دەکات زانینی زانستییەکان لە بەرزییەکانی تایبەت بەگومانەکانی خۆیان. زانین ZANIN کانالێکی گشتووی فلسفەییە هەیە کە ژیانت بە ھۆی خاوە و روژەرەوەکی گرنگکراو دەکات، بەڕەتی باشترین وەرزەی فەلسەفییەک بێت لەگەل زانین ZANIN. دەتوانیت بە جیاوازییەکان وەرگێڕانی خزمەتکردنی زانین ZANIN کرداربکەیت و لە گرێدانی وەرزییەکان و زانستییەکانی کۆنی رزگاردا هەناوەتی زانین بۆ روتەرییەکی جوان و گرنگەکانی جیاوازییەکی نوێیە. بیگەڕە و خۆشحاڵ بەخزمەتکردنی زانین ZANIN بگرە.

زانین ZANIN

11 Nov, 14:48


دەنگی م.ڕایان
هۆنینەوەی : مەولەوی

زانین ZANIN

07 Nov, 12:48


(ئێمە تابلۆیەکی خۆڕاگرین، کاتی ئەوە هاتووە جیهان فۆرمی ڕاستەقینەی ئێمە بناسێت )
ئەم دێڕە لێکدانەوەی AI یەبۆ نوسینێکی عرفان مستەفا کە دەڵێت:-
.............................
ڕۆژهەڵاتناسە ئەوروپیەکان توانای ناسینی کوردیان نیە، ناتوانن بیکەنە ناو قاڵبێکەوە، چونکە مادەی کورد ناناسن، هەروەک چۆن دارتاشێک ئەگەر مادەی کورسیەکەی نەناسێت، ناتوانێ ئامانجەکەی بخاتە ناو قاڵبێکەوە و شێوەی پێ بدات، بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخەی کورد هاتن هەر پارچەیەکی کوردیان تێکەڵی مادەیەکی تر کرد، لکاندیان بە عێراق و ئێران و تورکیا و سوریاوە، بەو هیوایەی شێوەیەک وەربگرێت، کەچی نەک شێوەکە و قاڵبەکەی وەرنەگرت، بەڵکو شێوەی ئەوانی تریشی تێکدا، پارچەکردنی مادەی کورد بەسەر چوار دەوڵەتدا چارەسەری ئەم دۆخەی نەکرد، ئێستا کورد لە عیراقدا ، نە لەناو عیراقە، نە لەدەرەوەی عیراقە...
.........................
عرفان مستەفا
کوردناس و توێژەری فەلسەفە

زانین ZANIN

01 Nov, 07:38


ساتێک لە گەڵ سۆزی دەنگی دڵنشینی ڕایان

زانین ZANIN

12 Oct, 19:19


(دەوڵەت و بنەمای فەرمانڕوایی)
عرفان مستەفا/ کوردناس و توێژەری فەلسەفە
...................................
ئەمە ناونیشانی زەنجیرە سیمنارێكە لە بارەی ئەوەوە: دەوڵەت لە چییەوە رەوایەتی وەردەگرێت بۆ ئەوەی حوكمی هاووڵاتییان بكات.
سیمیناری یەکەم

زانین ZANIN

12 Oct, 19:19


https://www.facebook.com/share/v/SSF8HcNPQtWwd9Tj/

زانین ZANIN

12 Oct, 08:02


زنجیرە سیمیناری(عەقڵ و دەوڵەت، فەرمانڕەوایی ئازادی، دادوەری) بەم زوانە لە سۆشیاڵ میدیاکانی زانیــن...

زانین ZANIN

09 Oct, 12:18


دەسەڵات و ووتاربێژ

زانین ZANIN

01 Oct, 21:33


لە هەڵبژاردندا ئەوەی دەبێت بگۆڕێت كێیە؟
ئەوەی دەبێت بگۆڕێت
بەربژێرەكان نین
هەڵبژێرەكانن
ئەگەر هەڵبژێرەكان دز بوون
ئەوە پارتە سیاسیەكانیش
دزەكانیان بۆ كاندید دەكەن
ئەگەر هەڵبژێرەكان درۆزن بوون
ئەوە پارتە سیاسیەكانیش
درۆزانەكانیان بۆ كاندید دەكەن،
ئەگەر هەڵبژێرەكان گەندەڵ بوون
ئەوە پارتە سیاسیەكان گەندەڵەكانیان
بۆ كاندید دەكەن
ئەگەر هەڵبژێرەكان دادوەر بوون
ئەوە پارتە سیاسیەكان دادوەرەكانیان
بۆ كاندید دەكەن
ئەگەر هەڵبژێرەكان ژیر بوون
ئەوە پارتە سیاسیەكان ژیرەكانیان بۆ كاندید دەكەن
ئەگەر هەڵبژێرەكان چاك بوون
پارتە سیاسیەكان چاكەكانیان بۆ كاندید دەكەن
(هەڵبژێرەكان بەربژێرەكان دەگۆڕن)
ئەی بەربژێرەكان كێ دەیانگۆڕێت؟
(وڵات بە گۆڕینی بەربژێرەكان لە دۆزەخەوە نابێت بە بەهەشت بەڵكو بە گۆڕینی هەڵبژێرەكان لە دۆزەخەوە دەبێت بە بەهەشت)
ئەگەر توانیت هەڵبژێرەكان چاك بكەیت
دەتوانیت هەموو شتێك چاك بكەی
لە خراپترین پرۆسەی دیموكراسیدا
هێشتا ئەوەی كە دەتوانێت لە ڕێگەی پرۆسەی سیاسیەوە دنیا بگۆڕێت هەڵبژێرەكانن نەك پارتە سیاسییەكان و كاندیدەكان،كاتێك تۆی هەڵبژێر هەڵدەبژێریت و هیچ ناگۆڕیت،ئەوە لەبەر ئەوەیە كە خۆتت نەگۆڕیوە و هەروەك ئەوەیت كە پێشتر هەبوویت،ئەوە تۆیت كە نەگۆڕاویت، بۆیە پارتەكانیش هەمان كاندیدت بۆ كاندید دەكەنەوە بە دەموچاوێكی ترەوە، ئەوە تۆیت نەگۆڕاویت بۆیە هەموو شتێك لەگەڵ ئەوەشدا ئاڵۆگۆڕی پێدەكرێت هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، تۆی هەڵبژێر چاوەڕێی ئەوە بیت، ئەوەی كە تۆ دەبێت بیگۆڕیت، ئەو بتگۆڕێت، هەتا ماوی لە جێگەی خۆتا دەخولێیتەوە و نە هیچ دەتوانێت بگۆڕیت و نە هیچیش دەتوانێت بتگۆڕێت،كاتی گۆڕانی تۆی بەربژێر كاتی هەڵبژاردنەكان نییە، بەڵكو ئەو چوار ساڵەی بەر لە هەڵبژاردنەكانە ، چونكە ئەگەر گۆڕینی بەربژێرەكان ڕۆژێكی بوێت، ئەوە گۆڕانی هەڵبژێرەكان ساڵانێكی دەوێت.
عرفان مستەفا

زانین ZANIN

26 Sep, 21:44


سوکرات لەبارەی هەڵبژاردنەوە
دیمەنێک لە فیلمی سوکرات...

زانین ZANIN

21 Sep, 19:31


دەوڵەت بۆ بوونی و بۆ ناسنامەكەشی چۆن پێویستی بە مەزهەب نییە و مەزهەبی ئاینی لە ناسنامەی دەوڵەت جیاكراوەتەوە، لە ڕاستیدا دەبێت زمان و كلتوریش لە دەوڵەت جیا بكرێنەوە. ئەوەی دەوڵەت دەبێت سەروكاری بكات نە كلتورە و نە زمانە و نە ئاینە، بەڵكو (یەكبوونی نەریتە پیشەیی و كۆمەڵایەتیەكەیە) كە هیچ پەیوەندییەكی بە زمان و كلتورەوە و ئاینەوە نیە. ئەو نەریتە هەم ئەوەیە كە دەتوانرێت بچێنرێت و هەم ئەوەشە كە یاسا مەدنییەكانی لەسەر دادەمەزرێن. بوونی شێوەزمانێك كە ئاخاوتنی پێدەكرێت هەروا ئاسان نییە ببێت بە زمانی نووسین و پەروەردە. بە دڵنیایەوە دەبێت ئازادی زمانی و كلتوری لە دەستوری دەوڵەتدا بچەسپێنرێت. دوای ئەوە ئەوەی دەمێنێتەوە دەكەوێتە سەر ئەو كۆمەڵگا زمانیانەی كە هەن، ئایا كامیان دەیەوێت زمانەكەی بكات بە زمانی نوسین و پەروەردە و كامیان نایەوێت. لە پرۆسەیەی بوونی زمانی ئاخاوتن بە زمانی نوسین دەبێت ئازادی هەبێت، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە كە كام كۆمەڵگای زمانی دەیەوێت ئەم كارە بكات. بە دڵنیایەوە ئەمە هەر وا ئاسان نیە و بەڵام ئەم پرۆسەیەش ئەوە دیاری دەكات كام لە شێوەزارەكان سەر بەكام زمانی نوسینن و ئەندامەكانیان بە كام زمانی نوسین دەنوسن. ئەمە دەكرێت ناوبنرێت (دیموكراسیەتی كولتوری و زمانی) كە لە دەوڵەت نەتەوەدا هیچ حسابێكی بۆ نەكراوە و ئەوەی هەیە پێچەوانەی ئەمەیە، ئەویش (تۆتالیتاریزمی زمانی و كلتورییە) كە دەستی ناوەتە بینەقاقای زمان و كولتورە زیندووەكان. زمان و كولتوری كوردیش گەورەترین فشاری لەسەر دروستكراوە و بەو فشارەش نەك هەر لەناو نەچووە بەڵكو ئەو هێزی بەرگرییەی تێیدا بەهێزتری كردووەو بەهێزتریشی دەكات. كورد قوربانی دەستی تۆتالیتاریزمی زمانی و كولتوریە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە زمان و كولتور كراون بە بنەما بۆ بوونی دەوڵەت.
عرفان مستەفا
کوردناس و توێژەری فەلسەفە..