Kurdish Front - بـەرەی کـورد @kurdish_front Channel on Telegram

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

@kurdish_front


★ Kanala agahdariya leşkerî

★ کەناڵی تایبەت بەزانیاری سەربازی

Kurdish Front - بـەرەی کـورد (Kurdish)

به یەکەوتنی 'Kurdish Front - بـەرەی کـورد' بڕیاری ئەوانی تایبەت بە بواری پەیوەندی سەربازی لەسەر کانالی تلەگرامی ئاگاهداری لەشکری کراوە. ئەم کانالە بۆ هەموو ئەوانەی کە دەتوانن زانیاریەکانی تایبەت بە سەربازی و پەیوەندی سەربازی بگرن و شێوە جیاواز و نوێترین ئەوان بکەن. ئەم کانالە بەخەڵکی پشتگیری و هاوکاری ڕێگاپێدانی فرۆنتی کوردی و بەربژارییەکانی گرنگی و دوایی سایرەکانی سەربازی کراوێکانی. بەرای زانیاری زیاتر و بەخەڵکی تایبەتتر، بەردەوامی جیاواز و بەربەری کانالی 'Kurdish Front - بـەرەی کـورد' بەشداری بن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

13 Jan, 10:01


- لێدان لە پیکابێکی مێک زەمینی و کوشتنی سەرنشینەکانی، لە ڕێی درۆنێکی خۆکوژی HSD.

ڕۆژهەڵاتی مەنبج

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

13 Jan, 07:55


- هێزەکانی یەپەگە دووبارە گردی سیریتێل یان کۆنتڕۆڵکردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لێی کشابوونەوە.

دەیان تەرم لە ناوچەکە بەجێماون

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

13 Jan, 07:52


- بەکرێگیراوەکانی تورک لە نێو خۆیاندا ناکۆکن، و هێزە هاوبەشەکان کە پێکهاتووە لە فیرقەی حەمزە و سوڵتان سلێمان شا بە مریشک دز ناودەبەن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

13 Jan, 07:44


- بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی تورکی لە نزیک فڕۆکەخانەی سیرین لە باشوری کۆبانی.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

13 Jan, 07:37


- دیمەنی لێدان و سوتاندنی زرێپۆشی پیادە هەڵگری تورکی ACV-15، لە لایەن یەکەی درۆنی HSD.

مەنبج

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

13 Jan, 07:27


-- یەکینەی پاراستنی گەل لە ابو قلقل.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 18:39


دیمەنی لێدان لە مقەڕێکی دوژمن لە ڕێی درۆنی خۆکوژی یەکەی شەهید هارونەوە.

ڕۆژهەڵاتی مەنبج

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 15:30


- ساتی هاتنی هێزێکی مورتەزەقە و لەهەمان کاتدا فیرار کردنیان دوای تەنها یەک لێدانی موشەکی هێزە کوردیەکان لە ڕۆژهەڵاتی مەنبج.

چەند کاتژمێرێک بە ئۆتۆمبێل بەڕێکەوتن کەچی بە پێنج خولەک جێیان هێشت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 15:16


- شەڕ لە ناوخۆی چەکدارانی هێزی هاوبەش "مورتەزەقەی تورک" لەسەر دزینی چەک دروست بوو.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 15:09


- 🔞 شەڕڤانانی HSD چونە شارۆچکەی ابو قلقل پاش کشانەوە و هەڵاتنی مورتەزەقەی تورک.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 14:56


- بە هۆی تۆپبارانی هێزە کوردیەکانەوە لە سەر بەرەی زرکان لە ناوچەی جەزیرە، دوو چەکداری جیش ألإسلام کوژران و یەکێکیش برینداربوو.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 14:36


- هێزەکانی کۆماندۆ Hêzên Komandos

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 14:34


- کشانەوەی بەکۆمەڵی مورتەزەقە لە گوندی قشلە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 14:29


- مورتەزەقەی تورک لە گوندی قشلە لەباکوری تشرین کشانەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 14:22


درۆنی تورکیایی داگیرکەر سەرتاسەری هێڵی بەرگری لە کۆبانێ وە تاکو حەسەکە بۆردومان دەکات

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 14:19


- بەشێک لەچەکدارانی گروپەکانی نزیک لە تورکیا کە برینداربوون، نایانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەی جەنگ، بەشێکی تریان بەهۆی پێنەدانی و موچەکانیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 14:03


- بەرپەرچدانەوەی مورتەزەقەی تورک بە هاوەنی 82 ملیمەتر، لە ڕۆژهەڵاتی مەنبج.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Jan, 13:59


- شەڕ و پێکدادان لە نێوان شەڕڤانان و مورتەزەقەی تورک، لە گردی سیریتێل لەڕۆژئاوای تشرین ڕوویدا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Jan, 15:43


🔴دیمەنی خستنەخوارەوەی درۆنی جەنگی سوپای داگیرکەری تورکی جۆری TB2 بێرقەدار، لەلایەن HSD بە موشەکی بەرگری ئاسمانی.

بەنداوی تشرین

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Jan, 14:26


- بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی سوپای داگیرکەری تورکەوە، لە سەر ڕێگای بەنداوی تشرین دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەشتی تر بریندار بوون.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Jan, 14:24


- ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە : هێزەکانمان سەرجەم هێرشەکانی بەکرێگیراوانی تورکی لە باکوری بەنداوی تشرین بەرپەرچدایەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە ئالیات و تانکی دوژمن تێکشکێنران.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Jan, 11:54


- سوپای ئیسڕائیل هێزێکی زۆری ناردە باکوری قونەیتەرە، بەپێی ڕاپۆرتەکان هێزەکە چووەتە گردە سورەکان "تلول الحمر" وەک ناوچەیەکی سەربازی ناسێندرا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Jan, 10:50


- دیمەنی نوێی لێدان لە بارهەڵگرێک و مقەڕی دوژمن، لەلایەن یەکەی درۆنی یەپەگەوە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی مەنبج.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Jan, 10:41


- وێنەی کارمەندێکی دەزگای دژە تیرۆر C.T.G لەکاتی پاکردنەی پەناگەیەک.

کێ دەزانێ چەکەکەی پشتی چجۆرێکە ؟

@Kurdish_Front

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Jan, 09:15


- هەتاکو ئێستا شەڕ بەردەوامە و شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج دوو ئۆتۆمبێلی پیکابی بە چەکی دژە فڕۆکەوە لە ناوبردووە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Jan, 09:05


- شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان بەکرێگیراوانی تورک و هێز کوردیەکان لە گوندەکانی باکوری بەنداوی تشرین ڕوویدا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Jan, 09:02


- لە ماوەی مانگێکدا چوار درۆنی جەنگی سوپای تورکیا لە لایەن هێزە کوردیەکانەوە خراونەتە خوارەوە.

3 درۆنی TB2 بێرقەدار
1 درۆنی ئاکسونگور

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Jan, 08:58


- تەقینەوەی جبەخانەیەک بە هۆکارێکی نەزانراو، لە شارۆچکەی ترمانین لە باکوری ئیدلب.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Jan, 22:05


- وێنەی مام حەمید، کە ئەمشەو، لەلایەن قەل دزەکانی سوڵتان مورادەوە شەهید کرا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Jan, 21:57


- درۆنی نوێی هێزە کوردیەکان کەوتە بەرەی جەنگەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Jan, 21:40


دوای دزینی و بڕینەوەی دارستانەکانی عەفرین، سەرەی دار و درەختەکانی سنوری مەنبجە لەلایەن یەئجوج و مەئجوجەوە.

وێنەکان نوێن

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Jan, 20:38


کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتیەکی کوردی تەمەن 55 لە ناحیەی بلبل لە هەرێمی عەفرین کوژرا.

- کوژراو ناوی حەمید عەکیلو ئەمشەو دوای گەڕانەوەی لە مزگەوت لەلایەن قەل دزەکانی سوڵتان مورادەوە بێ هیچ هۆکارێک دەدرێتە بەر دەسڕێژی گولە و شەهید دەکرێت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Jan, 20:30


چەک و کەلوپەلی دەسبەرداگیراوی چەکدارەکان : تیربارێکی یوگۆسلاڤی M84 کۆپی PKM، دوو چەکی چینی Type 56-1 کۆپی کڵاشنکۆڤ، هەڵدەرێکی دژە تانکی ئێرانی RPG-7 و دوو ڕۆکێتی دژە تانکی PG-7V. هتد...

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Jan, 20:21


- 30 ڕۆژ تێپەڕی بەسەر هێرشەکانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ، سەرەڕای پشتیوانی درۆن و تۆپخانە و فڕۆکەی جەنگی تورکی، پێشڕەوی دوژمن وەستێنراوە جگە لەوەی یەپەگە لە هەندێ ناوچە پێشڕەوی کردووە و پەڕیوەتەوە ئەو دیو فوڕات.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Jan, 20:17


وێنەی کوژراوەکان

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

30 Dec, 20:01


بەرپرسێکی ئەمریکی:

لە عێراق و سوریا دەمێنینەوە و ناکشێینەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

30 Dec, 19:09


زە تایمز ئۆف ئیسرائیل:

بەرپرسانی هەسەدە دەستیان بۆ بەرپرسانی ئیسرائیل درێژکردووە بۆ دامەزراندنی کەناڵی پەیوەندی.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

30 Dec, 17:06


رۆژنامەی تەلەگراف:

چین پلانی هەیە بەبەهای یەک ملیار دۆلار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ خەلیفە حەفتەر لە لیبیا دابین بکات، لەبەرامبەردا لیبیا نرخی نەوتی خاو بۆ چین دادەبەزێنێت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

30 Dec, 13:33


لەدوای ڕوخانی ئەسەدەوە 210 بارهەڵگر گەیشتوونەتە خاکی رۆژئاوا کە هەڵگری چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی بوون.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

30 Dec, 13:31


گەورەترین كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدوای روخانی ئەسەدەوە لەرێگەی دەروازەی وەلیدەوە، لە عێراقەوە گەیشتە خاكی رۆژئاوای کوردستان.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

30 Dec, 12:50


سڵاو ئەزیزان و خۆشەویستان
دەتوانن لە ئێستادا خوێنەری شیکاری جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا بن لە دیدگای ئێمەوە...

لەخوارەوە بە فایلی PDF دەتوانن دایبگرن و سەرجەم نارێکیەکان چاککروان. ⬇️

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

30 Dec, 07:38


180 پەرلەمانتار لە نامەیەكی نهێنیدا بۆ عەلی خامنەیی، رابەڕی باڵای ئێران، داوای گۆڕینی فەتواكەی و رێگەدانیان كردووە بە دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە (20) كانوونی دووەمی داهاتوو دەستبەكاربێت.

نامەكە ئاماژەی بەو هەواڵانە كردووە كە دوو رۆژە بڵاوبووەتەوە و باس لەوە دەكات، ئیسرائیل رۆژی (16)ی ئەم مانگە چەكی ئەتۆمی تەكتیكی لە سوریا تاقیكردووەتەوە، ئەوەشیان بە هەڕەشەیەكی راستەوخۆ بۆ سەر ئێران ناوبردووە.

لەسەر ئەو بنەمایە داوایان لە رابەڕ كردووە بە شەرع و بۆ پاراستنی شیعە فەتواكەی بگۆڕێت و دوای گۆڕینی فەتواكەی كە لە ساڵی 2003دا داویەتی بە حەرامكردنی بەكارهێنانی ئەو چەكە.

لەنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئیسرائیل چەكی ئەتۆمی تەكتیكی دژیان بەكاردەهێنێت تەنانەت ئەگەر ئەمریكاو وڵاتانی عەرەبیش رەتیبكەنەوە، بۆیە پێویستە لەسەر ئێران هاوسەنگیەكی نوێ بۆ چاوترسانی ئیسرائیل بدۆزێتەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

30 Dec, 06:37


- دیمەنی لێدان لە دوو ڕاداری دژە هاوەنی سەرحەت 2 و زرێپۆشێکی ACV-15 لەگەڵ سیستەمێکی جامەری سوپای تورکی, لەڕێی درۆنی خۆکوژەوە لە بەرەی مەنبج.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

29 Dec, 21:04


رۆژهەڵاتی مەنبج...

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

29 Dec, 20:56


بەشێک لە چالاکیەکە......

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 18:17


دیمەنی لێدان لە حەفارەیەکی بەکرێگیراوانی تورکیا لەلایەن یەکینەکانی شەهید هارون لەرێگەی درۆنی خۆکوژ.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 16:53


ئەو دەمانچەیەی ئەحمەد شەرع هەڵیگرتبوو لە کاتی دیدار لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق لە جۆری GLOCK 19.

ژمارەیەکی زۆر لەم دەمانچەیە لە عێراق بوونی هەیە کە زیاترە لە 100 هەزار، ئەحمەد شەرع بەم جۆرە و لەرێگەی زمانی جەستە پەیامی بە شاندە عێراقیەکە گەیاند کە عێراق، ( گرووپە شیعیەکان ) مەترسین بۆ ئەو.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 16:08


🇸🇾 هێزەكانی سووریای دیموکرات:

لە بەرەی ئەبو قلقل لە لادێکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، شەش بەکرێگیراوی داگیرکەری تورکیا کوژران و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە بەکرێگیراوان تێکشکێنران و زیانیان پێگەیشت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 13:26


- دیمەنی سوتاندنی ئۆتۆمبێلێکی بەکرێگیراوانی تورک، لەلایەن هێزی کۆماندۆ لە بەرەی مەنبج.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 12:34


ئەمڕۆ ١٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی لە باکوری کوردستان تێدەپەڕێت، کە بەھۆیەوە ٣٤ ھاوڵاتیی کورد کوژران.

شەوی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١، بەھۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی رۆبۆسکی سەر بە پارێزگای شرناخ لە نزیک سنوورەکانی نێوان باکوری کوردستان و ھەرێمی کوردستان، ٣٤ ھاووڵاتیی دانیشتووی گوندەکە کە سەرقاڵی کاری کۆڵبەری بوون گیانیان لەدەستدا، لەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا ١٩ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بوو و زۆرینەشیان کەسوکاری یەکتری بوون.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 11:52


ئاژانسی سپۆتنیک:

پێکدادان لە نێوان بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکی ئەشرەفیە لە شاری حەلەب روویدا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 11:47


ڤلادیمێر پوتن یاسای دەرهێنانی تاڵیبانی لە لیستی رێکخراوە قەدەغەکراوەکان ئیمزا کرد.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 10:43


- دیمەنی لێدان لە ژمارەیەک بەکرێگیراوی تورک لەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە، بە دژە تانکی موشەکی ڕێنمایکراوی 9M113 کۆنکۆرس.

بەرەی أبو قلقل - مەنبج

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 09:22


🇸🇾 چالاکی یەکینەکانی شەهید هارون دژ بە بەکرێگیراوانی تورکیا...

لە چالاکیەکانی دوێنێ شەودا ١٧ بەکرێگیراو کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەیە بەناوی ئەبو فایز و ٤٠ی تر بریندارن بوون، هاوکات ٤ ئۆتۆمبێل تێکشکێندراون.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 08:07


ئاژانسی هەواڵی شینهوا:

شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزەکانی سنووری ئەفغانستان و پاکستان لە خاڵە سنوورییەکان سەریهەڵدا و بەهۆیەوە 19 سەربازی پاکستانی و سێ هاوڵاتی مەدەنی ئەفغانی کوژراون، تێکهەڵچوونە توندەکان لە پارێزگاکانی خوست و پاکتیای ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کە هاوسنوورن لەگەڵ پاکستان بەردەوامە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 07:48


وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان:

لەچەند رۆژی رابردوو لە ناو خاکی پاکستانەوە هێرش کرایە سەر ئەفغانستان، ئەمڕۆ لە تۆڵەی هێرشەکان دەیان پێگە و خاڵ لەناو خاکی پاکستان کرانە ئامانج.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 06:20


⚡️دەزگای هەواڵگری ڕووسیا:

هەواڵگری ئەمریکا و بەریتانیا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەستپێکردنی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سوریا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 06:06


⚡️وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل:

ئەوانەی حوكمی سوریای نوێ‌ دەكەن گروپێكی چەتەی تیرۆرستن.

ئەردۆغان هەڕەشە لە كورد دەكات، شەڕ لەگەڵ عەلەوییەكان هەیە، تەنگ بە مەسیحیەكانیش هەڵچنراوە.

پێویستە هێزەكانی سووپای ئیسرائیل بەردەوام چاوكراوە بن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

28 Dec, 06:03


⚡️هێزەکانی سووریای دیموکرات:

بەكرێگیراوەكانی توركیا تەقینەوەكەی منبجیان ئەنجامداوە.

داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكاربن لە دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەكە.

تۆمەتباركردنی هێزەكانمان بە تێوەگلان لەو تاوانە رەتدەكەینەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

27 Dec, 20:26


🔴سوپای تورکیا بە دەیان تۆپ بۆردومانی باشوری کۆبانێی کرد، بەهۆیەوە ژمارەیەک برینداری مەدەنی لێکەوتەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

27 Dec, 20:15


ئەو دوو گەڕەکە هێزی کوردی لێیە، هەر چەکدارێکی نەناسراو سنور ببەزێنێت لەلایەن نیشانەشکێنەوە دەپێکرێ.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

27 Dec, 20:10


کوژرانی دوو چەکداری سوڵتان مورادی گۆڕبەگۆڕ، لە گەڕەکی ئەشرەفیە کە لەتەنیشت گەڕەکی شێخ مەقسودە لەحەلەب.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

27 Dec, 19:58


- کوژراوانی عەمشاتی جوجەڵە دز لە بەرەی مەنبج.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

27 Dec, 15:32


رۆژنامەی نیویۆرک تایمز:

ئۆکرانیا نزیکەی 50 مووشەکی لە کۆی 500 مووشەکی ATACMS ماوە کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە دابینکرابوو.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

27 Dec, 13:57


دیمەنی نوێی بە ئامانجگرتنی چەکدارانی بەکرێگیراو لەلایەن یەکینەکانی شەهید هارون لەرێگەی درۆنی خۆکوژ.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

27 Dec, 11:46


هێزەکانی سووریای دیموکرات هێرشیان کردۆتە سەر فرۆکەخانەی ئەلجەراح لە باشوری شاری منبج و گەمارۆی چەکدارەکانیان داوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

27 Dec, 10:18


فەرماندە موردەم کۆبانێ : هەتاکو ئێستا دوژمن زیاتر لە 500 کوژراوی هەیە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

27 Dec, 07:28


هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان راهێنان بە بەتالیۆنی پۆلیس و شەڕڤانان دەکەن لەسەر چۆنیەتیی رزگارکردن و گواستنەوەی بریندار.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

27 Dec, 07:22


دڵخۆشی شەڕڤانان دوای تێکشکاندنی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی بەکرێگیراوان.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 20:51


- بەرپەرچدانەوەی دوژمن لە دەوروبەری بەنداوی تشرین.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 20:45


- دیمەنی هێرشی موشەکی دژە تانکی کۆرنێتی ڕوسی هێزەکانی یەپەگە، دژی پێگەی دوژمن لە نزیک بەنداوی تشرین.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 20:43


⚡️بەپێی میدیا ئەوروپیەکان ترەمپ فشار لە بەرپرسانی ئەوروپا دەکات بۆ زیادکردنی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا هەتا خەرجی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا کەم ببێتەوە.

ترەمپ وتی شەڕ ڕادەگرم؟ 🤔

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 20:22


بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی ئۆکرانیا ئەمە یەکەم سەربازی کۆریای باکوورە کە لە هەرێمی کورسک بەدیل گیراوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 19:37


دیمەنی چالاکی یەکینەکانی شەهید هارون لە رێگەی درۆنی خۆکوژ.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 18:04


⚡️بەپێی راپۆرتەکان، ئیسرائیل دوو فڕۆکەی جەنگی F-5ی لەناوبردووە کە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن حوسییەکانەوە نمایشکرابوون.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 17:27


شەڕو پێکدادان لە نێوان بەشی ئۆپراسیۆنی سەربازی و پاشماوەکانی ئەسەد لە شارۆچکەی بەلقسە لە ڕۆژئاوای حومس بەرێوەدەچێت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 17:06


روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ:

محمد کنجۆ حەسەن، بەرپرسی لە سێدارەدان لە زیندانی سیدنایا، لە تەرتوس دەستگیرکراوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 16:42


لە بۆسەیەکدا لە شاری حومس 4 چەکداری تەحریر شام کوژران.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 16:14


ناتانیاهۆ:

کەس ناتوانێت خۆی لە قۆڵی درێژی ئیسرائیل بپارێزێت، هەموو سەرکردەکانی حوسییەکان لەناودەبەین.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

26 Dec, 14:39


دوو فڕۆکەی جەنگی F-35A گەیشتە بنکەی پاسەوانی نیشتمانی ئاسمانی ئەمریکا لە شاری ئێبینگ بۆ دەستپێکردنی مەشق و ڕاهێنان بە فڕۆکەوانانی پۆڵەندا.

کارمەندانی هێزی ئاسمانی پۆڵەندا لەلایەن یەکەی 85ی هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت.

بەگشتی پۆڵەندا داوای 32 فڕۆکەی جۆری F-35Aی کردووە، بڕیارە لە ساڵی 2026ەوە گەیاندنەکانیان دەستپێبکات.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 22:45


دیمەنی هەڵدانی مووشەک بە ئاراستەی چەند ئامانجێکی تەحریر شام لە ئدلب لەلایەن رووسیاوە لە بەندەری تەرتوسەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 22:41


▶️ هەسەدە:

هەندێک لە میدیای دوژمنکارانە ڕاپۆرتی ناڕاستیان سەبارەت بە جوڵە و پێشڕەوی هێزەکانمان بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب بڵاو کردووەتەوە، ئێمە بە توندی ئەم ئیدیعایانە ڕەتدەکەینەوە و جەخت لەوە دەکەینەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە جێگیرکردنی سەربازیی ئێستای هێزەکانماندا ڕووینەداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە
کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 22:29


▶️ میدیای سووپای نیشتمانی سووریا - چەتەکان:

شەر لەگەڵ ئەندامانی هەسەدە لە دەیر حەفر بەرێوەدەچێت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 22:18


هەسەدە گوندی خەفسە و وێستگەی ئاوی بابیری کۆنترۆڵکردووە و بەرەو فرۆکەخانەی کویرس لە پێشرەویدایە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 21:53


▶️ رووسیا لە بەندەری تەرتوسەوە ئدلبی بە مووشەک کردە ئامانج.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 21:46


▶️ لە نزیک بنکەی ئاسمانی رووسیا لە تەرتوسی سووریا دەنگی تەقینەوە بیسترا، سیستمی بەرگری چالاک بووە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 21:33


▶️ پەیمانی بەرگری نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 21:32


لێدان لە کۆمەڵێک سەربازی سووپای سووریا لەلایەن تەحریر شام.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 21:29


دوژمن تەنها یەک زمان تێدەگات، ئەویش زمانی تفەنگە…..

Dijmin tenê ji zimanekî fam dike, Ew zimanê çekê ye…..

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 21:24


شێخ مەقسود...

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 20:35


- لەو هێرشەدا هێزە کوردیەکان یازدە چەکداری سوپای قەل دزی سوریان کوشت و سێ ئۆتۆمبێلیش دەستی بەسەرداگیرا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 19:19


▶️ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست:

ئێران ئەندامانی حزبوڵڵا و میلیشیا شیعەکانی عێراقی ڕەوانەی سوریا کردووە، چاوەڕێی فەرمانی ئێرانن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 19:06


شەڕ و پێکدادانی سەخت لە حەمما بەرێوەدەچێت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 19:05


- بەپێی زانیاریەکان هێزەکانی هەسەدە دوای پێکدادانی توند لەگەڵ سوپای نیشتیمانی سوری شارۆچکەی خەفسەیان کۆنتڕۆڵرکرد، گرتنی ئەو شارۆچکەیە مەنبج و مەسکەنە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 19:02


▶️ کەناڵی ئەل جەزیرە:

چەکدارانی تەحریر شام چوونە ناو شاری حەمما.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 18:26


▶️ ئاژانسی هاوار:

بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە دوو هاوڵاتی لە دێرک شەهید بوون.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 18:08


▶️ بەشێکی سەرچاوە رووسەکان باس لەوە دەکەن بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەی حمەیمی رووسیا لە سووریا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 16:46


- جیاوازی مامەڵە لەگەڵ دیل لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای نیشتیمانی سوری قەل دز.

- هەرچەندە من لەگەڵ مامەڵەی نەرم نیم لەگەڵ دیل، بەڵام بۆ خۆتان جیاوازیەکە ببینن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 16:44


بەپێی زانیارییەکان لەکۆی 6 رێگای سەرەکی کە حەمما بە ناوچەکانی دیکە دەبەستێتەوە، 4 رێگایان لەلایەن تەحریر شام کۆنترۆڵکراوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

04 Dec, 16:24


فرۆکەکانی ئیسرائیل خێمەی ئاوارەکانی لە خان یونس کردە ئامانج و دەوترێت زیانی گیانی زۆر هەیە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

02 Dec, 07:00


بەیاننامەی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا:

دۆخی باکوری ڕۆژئاوای سوریا بە خێرایی و لەناکاو پەرەی سەندووە و هێزەکانمان ڕووبەڕووی هێرشی توند بوونەتەوە لە چەند بەرەیەکەوە، دوا بە دوای ڕووخان و کشانەوەی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی، دەستوەردانمان کرد بۆ دامەزراندنی ڕێڕەوێکی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی خۆمان، حەلەب و ناوچەی تەل ڕەفعەت بە ئامانجی پاراستنی گەلەکەمان لە کۆمەڵکوژییە ئەگەرییەکان، بەڵام هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان به پاڵپشتی داگیرکاریی تورکیا ئەم رێرەوەی پەکخست، هێزەکانمان لە حەلەب و تەل ڕەفعەت و شەهبا بە ئازایەتی بەرگریان لە گەلەکەمان کردووە، ئێمە چالاکانە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سوریا دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی گەلەکەمان و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەیان لە ناوچەکانی تەل رەفعەت و شەهباوە بۆ ناوچە سەلامەتەکانمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، هاوکات هێزەکانمان بەردەوامن لە بەرخۆدان بۆ پاراستنی گەلەکەمان کە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب نیشتەجێن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

02 Dec, 06:31


تاقیکردنەوەی هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئەسەد لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام دوای دەست بەسەرداگرتنی لە فرۆکەخانەی کویرس.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

02 Dec, 05:59


ئاوارەبوونی هاوڵاتیانی کورد لە ناوچەی شەهبا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 22:23


وێنەی "ابوزر محمبل" فەرماندەی سوپای عوسمان لە رێکخراوی تەحریر شام دوای ئەوەی بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سووپای ئیسلام لە حەلەب تەقەی لێکرا و کوژرا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 21:51


لە مانگی یانزە سووپای رووسیا 1600 کیلۆمەتر دووجا لە ئاراستەی پۆکرۆڤسکی ئۆکرانیا و 500 کیلۆمەتری لە هەرێمی کورسکی رووسیا کۆنترۆڵکردەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 21:42


چەکدارانی سەر بە تورکیا ئاو و کارەبایان لەسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بڕی، تحریر الشام هۆشداری داوە ئەگەر لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بە کشانەوە ڕازی نەبن ناتوانن بەر بە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بگرن. لەبەرامبەردا بەڵێنی پاراستنی گیانی شەڕڤانەکان و ماڵ و سامانی دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکانی داوە ئەگەر بکشێنەوە. دەشتوانن هەموو ئەو چەکانە ببەن کە پێیان هەڵدەگیرێت.

بەپێی سەرچاوەیەکی نافەرمیم گوایە هەتا کاتژمێر هەشتی بەیانی مۆڵەت بە هەسەدە دراوە، نازانم ئاخۆ ئەم کاتە ڕاستە یان نا.


وە هەروەها بۆ ئەمشەو جیش الإسلام لە شاری حەلەب لەلایەن تەحریرەوە دەرکرا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 21:42


ساتی بە ئامانجگرتنی عەمید "عودەی غصه"، بەرپرسی لقی ئاسایشی سەربازی لە حەمما لەلایەن کەتیبەی شاهینی تەحریر شام.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 21:09


▶️ کەناڵی کانی ئیسرائیل:

ناردنی چەکدارانی حزبووڵڵا بۆ سووریا، دەتوانێت ئاسایش بۆ باکووری ئیسرائیل فەراهەم بکات.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 20:59


فەرماندەکەی تەحریر لەسەرچی کوژراوە؟!

فەرماندەیەکی باڵای تەحریر الشام لەلایەن چەکدارانی جيش الإسلامی نزیک لە تورکیاوە لە حەلەب کوژرا. جیش الإسلام ئێستا لەناو فیرقەی دووی سوپای نیشتیمانی هاوپەیمانی تورکیادایە، ساڵانێکە لەگەڵ تحریر الشام دوژمنداری و خوێنیان لەنێواندا هەیە.

شەڕەکەی ئەمشەویان لەسەر گوند و شەڕڤانە کوردەکان بووە، تحریر الشام داوای گوند و ناوچە کوردییەکانی حەلەب و تەلڕەفعەتی کردووە. بەڵام جیش الإسلام ڕازی نەبوون و تحریر الشامیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە چەند شەڕڤانێکی کوردیان داڵدەداوە و تەسلیمیان نەکردوون. هەروەها تۆمەتباریان کردوون بە خیانەت و ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە، ئیدی لەم دەمەقاڵێیەوە شەڕوپێکدادان درووستبووە. وە لەئێستاشەوە بەشێک لە دەزگا پڕوپاگەندەکانی نەیارانی تحریر الشام هاوشێوەی ئێران و حکومەتی سوریا گرووپەکە بە بریکاری ئیسڕائیل تۆمەتباردەکەن. محمد جۆلانی دوژمنی زۆرە لەناو گرووپەکانی سەر بە تورکیا و لەگەڵ سەرکەوتنە گەورەکانیشی لە حەلەب و حەمما دۆخی ئێستای زۆر نالەبارە و کەوتۆتە نێوانی دوو بەرداشی گوشاری سوریا و تورکیا و گرووپەکانی سوپای نیشتیمانی سوریا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 20:58


▶️ فایناشناڵ تایمز بە پشت بەستن بە بەرپرسانی عێراقی کە ناوبژیوانی دانوستانەکانی نێوان سوریا و تورکیا بوون:

ئەسەد بە توندی ڕەتیکردەوە دان بە پرسی پەنابەراندا بنێت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 20:50


▶️ ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی:

ئەمشەو وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە ئەنقەرە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 19:37


پاشماوەی بۆردوومانەکەی ئەمرۆی رووسیا لە زانکۆی حەلەب.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 19:10


بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی سووریا ئەمە ساتی بە ئامانجگرتنی کاروانێکی چەکدارانی تەحریر شامە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 18:52


- هەسەدە ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەکشانەوەی هێزەکانیان دەکەن لە حەلەب و دەوروبەری.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 18:14


▶️ یەدوعوت ئەحرونوت:

سووپای ئیسرائیل ڕێگری کرد لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئێرانی کە گومانی هەڵگرتنی چەکی بۆ ڕژێمی سووریا هەبوو.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە دەوری فڕۆکە ئێرانیەکەدا سوراونەتەوە و ڕێگریان لە نیشتنەوەی کرد.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 18:07


▶️ سکای نیوز:

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەسەدی ئاگادار کردۆتەوە کە ئەنقەرە پشتیوانی لە حکومەتەکەی دەکات.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 17:43


دیمەنی بۆردوومانەکەی دوێنێی فرۆکە جەنگیەکانی رووسیا لە حەلەب.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 17:31


حکومەتی ڕزگاری سووریای تەحریر شام بۆ عێراق:

حکومەتی ڕزگاری سوریا پەیوەندی مێژوویی و برایەتی نێوان سوریا و عێراق دووپاتدەکاتەوە و جەخت لەسەر بەها هاوبەشەکانی ئازادی و کەرامەت و هاوکاری دەکاتەوە.

دڵنیایی دەداتە عێراق کە سوریا نابێتە سەرچاوەی ناسەقامگیری بەڵکو هاوبەشێک دەبێت لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی ناوچەیی و بەرژەوەندی هاوبەش.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

01 Dec, 17:14


- درۆنی سوپای داگیرکەری تورکی دوو ئۆتۆمبێلی لە قامیشلۆ کردە ئامانج.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

14 Nov, 10:35


لەناو لیستی کاندیدەکانی ئیدارەی تڕەمپ چەندین کەس هەن کە پێشتر لە بەرژەوەندی گەلی کورد لێدوانیان داوە، بەڵام زۆربەیان لێدوانی تاکتیکی بوون و بۆ دۆخێکی تایبەت گووتراون بەزۆریش لەچوارچێوەی دژایەتی هەژموونی شیعە و ئێران بوون.

تاکە کەسێک لەناو کاندیدەکاندا کە بە کرداری ئاگاداری دۆسیەی کوردی بێت بریتییە لە کاندیدی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش کاک مایک واتز. مایک واتز زیاتر تەرکیزی لەسەر دژایەتی سیاسەتی تورکیا بووە لە ڕابردوودا وەک لە ئێران، هەروەها سەردانی کوردستانی کردووە و لەنزیکەوە ئاگاداری پرس و مێژووی کوردە. تورکەکان بە لایەنگری پەکەکە و یەپەگەی دەزانن و دەڵێن پشتیوانی لە تیرۆر دەکات. سیاسەتی درێژمەودای ئەمریکا لەسەر پرسە جیاوازەکان بە تەنها کەسێک ناگۆڕێت، بەڵام ئەو پیاوە جێگای ترسێکی گەورەیە بۆ تورکەکان چونکە پێیان وایە کورد دەتوانێت لەڕێگای ئەوەوە لۆبی بکات.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

14 Nov, 10:34


تڕەمپ شەقامی سیاسی تورکی جوڵاندووە!

لە تورکیا دیبەیت و گفتوگۆ و وەڵامدانەوەی یەکتری کەوتۆتە نێوان شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسی وڵاتەکەوە، ئەمەش لەسەر تێڕوانینیان بۆ کاریگەرییەکانی گەڕانەوەی دۆناڵد تڕەمپ لەسەر تورکیا.

بەشێکی ئەوانەی لایەنگری ئاکپارتین پێیان وایە گەڕانەی تڕەمپ سودی بۆیان هەیە و دەستکراوەتریان دەکات لەبەرامبەر کوردانی سوریا، بەهۆی ئەوەی پێیان وایە ئەمریکا لە ئیدارەی تڕەمپدا تەداخولی کێشەکانی نێوان کورد و تورک ناکات.

لەلایەکی ترەوە چاودێرانی نزیک لە ئۆپۆزسیۆن پێیان وایە ئەوە خەیاڵپڵاوییە، کاندیدەکانی تڕەمپ بۆ پۆستە گرنگەکان کەسانی دۆستی کوردن و پێشتر لێدوانیان لە قازانجی کورد داوە، بۆیە گەڕانەوەی ئەمجارەی تڕەمپ جیاوازدەبێت لە پێشتر لەهەمبەر کێشەکانی نێوان کورد و تورکدا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

14 Nov, 10:30


- سریەی کۆماندۆی لیوای شازدەیی پیادە ڕێ ڕۆشتنی خۆراگری.

سەربازەکان چەکدارن بە تفەنگی ئەمریکی M16A4، زرێپۆشی پیادەیی ئەمریکی هەمڤی M1151A1 کە تەیارکراوە بە تیرباری M240B

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

14 Nov, 07:10


ڕەحمەتی ئەو ڕۆژە یەکەم سێڵفی و کۆتا دانەی بوو.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

14 Nov, 07:08


هێزی ڕزگاری ئەفرین کوشتنی چەکدارێکی بەکرێگیراوی تورکی لە چالاکیەکی سەگڤانیدا بڵاوکردەوە.

بەرەی شێراوا - هەرێمی ئەفرین

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

13 Nov, 17:11


لە رۆژئاوا کوراخۆڤۆ لافاو هەستاوە و ئۆکرانیەکان لە بارودۆخێکی خراپدان.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

13 Nov, 10:22


بەڕێوەبەری نوێی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە کابینەی ترەمپ.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

13 Nov, 10:17


کابینەکەی ترەمپ کابینەیەکی تەواو سەربازییە، زۆرینەی پۆستەکان بە کەسانی سەربازی پڕ کراونەتەوە.

ترەمپ دەیەوێت جەنگ رابگرێت یان جەنگ فراوان بکات؟

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

13 Nov, 10:16


دۆناڵد ترەمپ پیت هێگسێت پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوز وەک وەزیری بەرگری لە حکوومەتەکەیدا دەستنیشان دەکات.

هێگسێت لە سوپای ئەمەریکا لە گوانتانامۆ و عێراق و ئەفغانستان کاری کردووە، لە ساڵی 2003 تا 2012 بەردەوام بووە و وەک "هەڵۆی جەنگ" وەسف دەکرێت، لایەنگرێکی بەهێزی ئیسرائیلە و پێی وایە ئیسرائیل دەبێت غەززە لەناو ببات.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Nov, 17:57


فڕۆکەی Su-57 ی ڕووسی🇷🇺

تایبەتمەندە بەوەی توانای مناوەرە کردنی زۆر بەرزە و دەتوانێ لە ئاسماندا بە ئاسانی حەرەکەی زۆر تیژ و مەترسی دار بکات چونکە لەڕووی ئایرۆ دینامیکییەوە جیاوازە و مەکینەکەی خاوەنی تایبەتمەندییەکە کە پێی دەوترێ 3D thrust vectroring کە دەتوانێت بە شێوەیەکی بەهێز ئاڕاستەی فڕۆکەکە بگۆڕێ لە ماوەیەکی کەمدا

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Nov, 13:42


دیمەنی بۆردومانکردنی هێزەکانی ئیسڕائیل بە ژمارەیەک ڕۆکێتی 107 ملیمی چینی Type-63-2 و هاوەنی 120 ملیمی ئێرانی HM-16.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Nov, 13:36


- خاپورکردنی بینایەک بە دوو بۆمبی GBU-32 فڕۆکەی جەنگی ئیسڕائیلی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Nov, 13:31


- دیمەنی لێدان و تێکشکاندنی ئامێرێکی ئەندازیاری سوپای ئیسڕائیل، لەسەر سنوری لوبنان بە دژە تانکی موشەکی ئێرانی ئەڵماس-1.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

12 Nov, 13:06


سووپای رووسیا ناوچەی ستراتیژی پۆگرێبکی لە هەرێمی کورسک کۆنتڕۆڵکردەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

11 Nov, 18:08


- جوڵەی سەرنج ڕاکێشی فڕۆکەی شەڕکەری Su-57ی ڕوسی لە فڕۆکەخانەی ژوهای لە چین.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

11 Nov, 18:03


کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا پەیوەندی نێوان تڕەمپ و پوتنی رەتکردەوە سەبارەت بە بارودۆخی جیهان و جەنگی ئۆکرانیا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

11 Nov, 15:12


لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل لەبارەی پشتیوانی کردنی کورد و ناوهێنانی کورد وەک هاوپەیمانێک جگە لە پروپاگەندەی ئەو وڵاتە هیچ ڕاستیەکی تێدا بەدی ناکرێ، دەیان جار گوێمان لەو قسانە بووە لە کەسایەتیە سیاسیەکانی ئیسڕائیل.

لێدوانی وەزیری نوێ وەک کارتێکی فشار دەبینم بۆ تورکیا، ئێران، سوریا "گەر پشتیوانی حەماس و حزب اللە بکەن ئێمەش پشتیوانی کورد دەکەین".


بەڵام چجۆرە پشتیوانیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە یان بە کرداری وادەکا !

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

11 Nov, 12:10


- یادی مردنی (تۆپین) ئەتاتورک پیرۆز بێت لەهەموو کوردێکی بە شەرەف، ئەم دیکتاتۆرە دەسی هەبووە لە کوشتنی و قەڵاچۆکردنی دەیان هەزار کورد لەباکوری کوردستان.

Rest in Hell

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

11 Nov, 11:41


- دیمەنی لێدان لە دوو بەکرێگیراوی تورک لەلایەن هێزی ڕزگاری ئەفرینەوە، بە تفەنگی سەکڤان، لە هێڵی مارع لە ئەفرین.

4 تشرینی دووهەم

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

10 Nov, 21:39


- ئازاد جودی یەکێکە لەو سەربازە ونانەی ڕەنگە کەم کەس ناوی بیستبێت، ئازاد سەکڤانێکی کوردی ڕۆژهەڵاتە لەمیانەی جەنگی کۆبانێدا لە ئەوروپاوە دەڕواتە ڕۆژئاڤا لەماوەی سێ مانگی بەشداریکردنی 100 چەکدار دەکوژێت.

لە کۆبانێ تەنها بەتالیۆنێکی سەکڤان هەبوون دەورێکی باڵایان دیت لە شکست هێنان بە دوژمن، فەرماندەی بە تالیۆنەکە موسا هەردەم بوو.

وێنەکە لە ئەکاونتی خۆبەخشی ئیتالی کەریم وەرگیراوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

10 Nov, 20:17


- وێنەی ژمارەیەک کارمەندی هێزی ئاسایشی ڕۆژئاڤای کوردستان لە کەمپی هۆڵ.

• کارمەندەکان چەکدارن بە تفەنگی ئەمریکی M16A4, M16A2, تفەنگی ڕۆمانی PM md. 90 کوبی.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

10 Nov, 12:43


رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی:

زیاتر لە 50 هەزار سەربازی رووسیا و کۆریای باکوور لە هەرێمی کورسک کۆبوونەتەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

09 Nov, 13:41


سیستەمی بەرگری ئاسمانی IRS-T ی ئەڵمانی بە دەستی سوپای میسڕ 🇩🇪🇪🇬

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

09 Nov, 13:03


نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ئێران لە کابینەی پێشوو، وەک بەرپرسی هەڵبژاردنی تیمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لایەن ترەمپەوە دیاریکرا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

09 Nov, 12:52


رۆبەرت کەنەدی، کاندیدی کشاوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا و پشتیوانی ترەمپ:

ترەمپ پلانی داناوە تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنێتەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

08 Nov, 19:37


درۆنی سکای لارکی ئیسڕائیلی بە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات🇮🇱🟨

بەڕای تۆ چۆن بەدەستیان گەیشتوە ؟

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Nov, 18:30


پوتن:

ڕۆژئاوا هەوڵیدا گورزێکی گەورە لە ڕووسیا بدات و لە سیاسەت و ئابووری جیهانی دایببرێت، بەڵام شکستی هێنا.

جیهان پێویستی بە ڕووسیا هەیە، وە برۆکسل و واشنتۆن کە خۆیان بە سەرۆک و خاوەنی جیهان دەزانن ناتوانن ئەمە بگۆڕن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Nov, 12:25


سیناریۆیەک هەیە بۆ چارەسەری شەڕی ئۆکرانیا لەلایەن حکومەتە تازەکەی ئەمریکا کە لەوە ئەچێت و
بە ئەگەرێکی زۆرەوەئۆکرانیا و ڕوسیا بکەونە ڕێکەوتن بەڵام چەند تەنازولێک و قوربانیدان 🇷🇺🤝🇺🇦

قوربانییەکەی ئۆکرانیا ئەوەیە بۆ هەتا هەتایە واز لە بیرۆکەی چونە ناو ناتۆ بهێنێت
و نەبێتە مەترسی بۆسەر ئاسایشی ڕوسیا🇺🇦

قوربانییەکەی ڕوسیاش ئەوەیە تەعویزی ئۆکرانیا بکاتەوە و لەبەرامبەردا ناوچە جێناکۆکەکان بداتەوە بە ئۆکرانیا بە مەرجێک چەکی قورس لەو ناوچانە هەڵبگیرێت🇷🇺

هەرچەندە ئەم مەرجانە قورسە لە ئێستادا جێبەجێ ببن بەڵام لە داهاتوودا بۆی هەیە مەرجی زۆر گرینگ تر بهێننە سەر مێزی گفتووگۆ هەتاوەکوو بە قازانجی هەردوولا بشکێتەوە و زوو ئاگربەست بکەن

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Nov, 11:19


نمایشی نەوەی پێنجەمی فڕۆکەی جەنگی Su-57ی رووسی لە ئاسمانی شاری ژوهای چین.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Nov, 09:43


▶️ پارتی لیکودی ناتانیاهۆ پڕۆژەیاسایەک ئامادە دەکات بۆ دروستکردنی بەشی هەواڵگری نوێ کە ڕاستەوخۆ سەرۆک وەزیران ( ناتانیاهۆ ) سەرپەرشتی دەکات و تەنها ملکەچی فەرمانەکانی ئەو دەبێت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Nov, 07:18


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی:

بەپێی زانیارییەکان تیمی ترەمپ سەرقاڵی داڕشتنی پلانی ئاشتی نوێن بۆ ئۆکرانیا:

— ڕاگرتنی داواکارییەکانی ئۆکرانیا لە ناتۆ بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ.

— دروستکردنی ناوچەیەکی داماڵدراو لە چەک بەدرێژایی هێڵی پێشەوەی ئێستا.

— ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی چەک لە بەرامبەردا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Nov, 06:46


ترەمپ دەزانێت سەری مارەکە لە تارانە نەک لە فەڵەستین و لوبنان.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Nov, 06:43


ترەمپ بە ناتانیاهۆی راگەیاندووە پێش گەرانەوەی بۆ کۆشکی سپی دەبێت شەڕی غەززە بوەستێنێت.

زۆرینەی موسڵمانەکان دەنگیان بە ترەمپ داوە بۆیە دەیەوێت شەڕی غەززە رابگرێت و بەڵێنەکەی بباتە سەر.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Nov, 06:38


سێ دەرگا کراوەیە بۆ ئێران لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی:

یەکەم، کارکردن لەگەڵ ترەمپ: وەستاندنی شەڕ لە غەززە، دەست بەرداربوون لە پرۆگرامی ئەتۆمی.

دووەم، ئێران بەردەوام بێت لە پەرەپێدان لە پرۆگرامی ئەتۆمی و هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە لایەن میلیشیاکانیەوە.

سێیەم، ئێران هاوشێوەی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٠ چاوەرێی تەواوبوونی کابینەی ترەمپ بێت و بەردەوام بێت لە بەرگری.

لە ئێستادا بۆچوونێکی تر هەیە کە بەهۆی نزیکی پەیوەندی نێوان پوتن و ترەمپ، رووسیا دەستبەرداری ئێران ببێت بۆ ئیسرائیل لە بەرامبەردا ئەمریکا ئۆکرانیا پێشکەشی رووسیا بکات.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

07 Nov, 06:30


زۆرینەی شارەزایان پێیان وایە هۆکاری لاوازی هێرشی ئیسرائیل لە چەند هەفتەی پێشوو بۆ سەر ئێران، دڵنیای ناتانیاهۆ بووە لە گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

06 Nov, 23:02


رۆژنامەی ماریڤی ئیسرائیل:

ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ ناتانیاهۆ هەڵکرد کە هەرچی بیەوێت لەگەڵ ئێران دەتوانێت بیکات.

ترەمپ بە ناتانیاهۆی وتووە کە دەزانێت چی دەکات لە غەززە و لوبنان.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

06 Nov, 21:31


دادگای ورمێ سزای لە سێدارەدانی بەسەر چوار کەسدا سەپاند بەتۆمەتی هاوکاری مۆسادی ئیسرائیل لە تیرۆر کردنی زانای ئەتۆمی ئێران موحسین فەخریزادە.

یەکێکیان خەڵکی شاری سلێمانییە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

06 Nov, 21:20


دوای زیاتر لە دوو ساڵ جەنگ جیهان چاوی لە بەڵێنەکەی ترەمپە هەتا پێکەوە لەگەڵ پوتن جەنگی ئۆکرانیا رابگرن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

06 Nov, 20:52


گۆڤاری پۆلیتیکۆ:

ئیدارەی بایدن پەلە دەکات لە ناردنی ئەو شەش ملیار دۆلارەی کە ماوە لە یارمەتی ئەمنی ئۆکرانیا پێش ڕۆژی دەستبەکاربوونی ترەمپ.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

06 Nov, 16:32


سەرۆک ئەرکانی سووپای ئیسرائیل:

ئامادەکاری بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆن لە لوبنان دەکەین.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

06 Nov, 16:30


کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل:

لە پەیوەندییەکەی ناتانیاهۆ لەگەڵ ترەمپ باس لە کۆتای پێهێنانی هەژموونی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا، لە ئێستاوە دەستیان بە پیلانگێڕی لە دژی ئێران کردووە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

06 Nov, 16:17


یەکەم سەرکردەی جیهان کە ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجامداوە ناتانیاهۆ بووە کە ٢٠ خولەکی خایاندووە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

06 Nov, 15:13


لە کردەیەکی هێزی دژە تیرۆری ڕۆژئاڤای کوردستان لە شارۆچکەی هۆڵ، سێ کەس دەستگیرکران کە شانەی نوستووی ماعش بوون، لە هەڵمەتەکەدا دەسگیرا بەسەر چەکێکی کڵاشنکۆڤ AKMS و تفەنگێکی سالدات یان مۆزن ناگانتی ڕوسی، لەگەڵ دەمانچەیەکی لامەی ئیسپانی هتد...

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

06 Nov, 14:28


باکووری ئیسرائیل لە دوای هێرشی درۆنی حزبوڵڵا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

06 Nov, 11:25


ئەی نەمانوت ترەمپ دەرەچێت 😀؟

پۆستەکەی پێشوو بخوێننەوە بۆ وردەکاری

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 19:33


هێرشی ئێستای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 19:26


ئێران لەڕووی فڕۆکەی شەڕکەرەوە زۆر وێرانە سەرجەم فڕۆکەکانی جیلی سێیەمە و هی زەمانی شایە و فڕۆکەی سۆڤییەتی و ئەمریکی کۆنە کە ئێستا تەنها لە مۆزەخانەکان دەبیندرێن🇮🇷

ئێران ناچارە ئەم فڕۆکانە بەکاربهێنێت چونکە کڕینی فڕۆکەی تازە بە ژمارەی زۆر بودجەیەکی خەیاڵی دەوێت بەتایبەت گەربێتوو بیەوێت منافەسەی هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل بکات

ئێران لە بەرامبەردا دەیەوێت چارەسەرێکی هەرزانتر بەکاربهێنێت ئەویش موشەکی بالیستی و باڵدار و درۆنی خۆکوژە کە نرخیان هەرزانە و دروستکردنیان ئاسانە دەتوانن ژمارەیەکی زۆری لێ دروست بکەن

هەروەها بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵات پشت دەبەستن بە سیستەمی بەرگری جۆراوجۆر ی ڕوسی و دروستکراوی ناوخۆ کە لەڕووی توانا و مواسەفات زۆر باشن

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 16:37


وێنەی ئەو سێ سەربازەی ئەمرۆ لە غەززە کوژران.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 15:40


لێدان لە تانکێکی ئیسرائیلی لەلایەن حزبوڵڵاوە بە بەکارهێنانی دژە تانکی رێنمایکراوی ئەڵماس.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 14:48


بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان لە ئێستاوە نزیکەی دوو هەزار سەربازی کۆریای باکوور بەرەو ڕۆژئاوای ڕووسیا ( سنووری ئۆکرانیا ) بەڕێدەکەون، دوای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنان.

تیمی پێشوەختە لە نزیکەی 10 ئەفسەر پێکدێت.

بەپێی هەواڵگریی ئۆکرانیا، لە رۆژانی ٢٧-٢٨ی داهاتووی ئەم مانگە سەربازانی کۆریای باکوور لەلایەن ڕووسیا لە ناوچەی شەڕ بەکاردەهێنرێن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 13:01


وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل:

ئەردۆغان کوشتارگەی بۆ کوردەکان داناوە و جیهانیش بێدەنگە.

دیکتاتۆرێک لە ئەنقەرەوە کوردە بێتاوانەکانی باکووری سووریا بۆمباران دەکات و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هیچ ناڵێت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 12:52


ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز:

ڕێبەری ئێران فەرمانی بە سوپا کرد کە خۆی بۆ شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل ئامادە بکات.

ئەگەر ئیسرائیل تەنها چەند بنکە و کۆگایەکی سەربازی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکاتە ئامانج، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئێران وەڵامی نابێت، بەڵام هێرش بکاتە سەر ژێرخانی نەوت و وزە، دامەزراوە ئەتۆمییەکان یان بەرپرسانی پلە باڵا بکوژێت، وەڵامێکی بەهێزی دەبێت.

وەڵامدانەوەی ئەگەری بۆ زیانە گەورەکان بریتین لە هەڵدانی هەزار مووشەکی بالیستی، زیادبوونی هێرشەکانی هێزەکانی بە وەکالەتی ئێران لە ناوچەکە، پەکخستنی دابینکردنی وزەی جیهانی و گواستنەوەی دەریایی لە ڕێگەی کەنداوی فارس و گەرووی هورمزەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 12:07


تەقاندنەوەی مزگەوتێکی دیکە لە باشووری لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 11:26


زیاتر لە 130 یەدەگی ئیسرائیلی نامەیەکی کراوەیان بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ناردووە و تێیدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوان ڕەتیدەکەنەوە خزمەت بکەن لە سوپای ئیسرائیلدا، مەگەر ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕاندنەوەی ئەو 101 بارمتەی کە هێشتا لە غەززەن

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 08:43


- ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە : هێرشەکەی سەر شاری ئەنقەرەی لەئەستۆ گرت.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 07:43


لە 24 سەعاتی رابردوودا لە رووبەروو بوونەوەکانی باشووری لوبناندا 10 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و 50ی تر بریندارن کە برینی 12ەیان سەختە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 07:39


کۆبانێی سەربەرز و خۆڕاگر

- بۆردومانی تورکی لەسەر شارەکە لە شەوی ڕابردوو..

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

25 Oct, 07:30


لە لوبنان 5 سەربازی تری ئیسرائیل لەلایەن حزبوڵڵاوە کوژران.

لەنێو کوژراوەکاندا جێگری فەرماندەی فەوجی 89 هەیە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

19 Oct, 20:30


مەترسی کورد بۆ سەر ئێران هەمان ئەو مەترسیەی حزب اللە یە بۆسەر ئیسڕائیل

هەردوکیان گروپی چەکدارن تاکە جیاوازی ئەوەیە حزب اللە بەهێزترە بەڵام پێش 2006 حزب اللە هەر بەقەد ئێستای پژاک چەکی هەبوو

گەربێتوو ئێران بە حزب اللە هەڕەشە لە ئیسڕائیل بکات
ئیسڕائیلیش دەتوانێت بە کورد هەڕەشە لە ئێران بکات

بەڵام دیارە کە ئیسڕائیل کوردی ناوێت ئیتر بۆ ئێمەش خۆمان بۆ ئیسڕائیل سوک بکەین

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

19 Oct, 20:25


هێرشی مقاومەی عێراقی بۆ سەر ئیسرائیل.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

19 Oct, 20:20


گەر ئیسڕائیل بەڕاستی دۆست و خەمخۆری کوردە بۆچی پشتگیری پژاک و دیموکرات و کۆمەڵە ناکات ؟؟

خۆ ئەوەتا ئێران بە ئاشکرا 3 سەنگەری کردۆتەوە و لە یەک کاتدا چەک و پارە بۆ حزب اللە لوبنانی و قاوەمەی عێراقی و حوسییەکانی یەمەن دەنێرێت و لە 3 شوێنەوە زەفەر دەبات

ئەی بۆ ئیسڕائیل نایەت شەڕەکە نزیک بکاتەوە لە ئێران وەک چۆن ئێران پشتگیری حزب اللە دەکات کە لەپاڵ ئیسڕائیلە

سەیرە

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

19 Oct, 20:07


ناتانیاهۆ:

حزبوڵڵای گرێدراوی ئێران بە هەوڵدان بۆ کوشتنی من و هاوژینەکەم هەڵەیەکی گەورەی کرد، باجەکەی بە قورسی دەدات.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

19 Oct, 18:32


سووپای ئیسرائیل دیمەنی شوێنی مانەوەی سنوار و خێزانەکەی بڵاوکردەوە پێش هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

19 Oct, 13:27


▶️ دوای ئەوەی بە نێوەندگیری تورکیا گروپەکانی سووریا شەڕیان ڕاگرت بوو، شەڕ و پێکدادان لە کەفر جەننە دەستیپێکردەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

18 Oct, 21:50


ڕووسیا هەموو نێوەندگیرییەکانی لە دانوستانەکانی نزیکبوونەوە لە نێوان تورکیا و سوریادا راگرتووە.

پێدەچێت بەهۆی پلانی هێرشکردنە سەر گروپە چەکدارەکانی تورکیا بێت بەمزوانە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

18 Oct, 19:04


دوو هەزار سەربازی کۆریای باکوور مەشقیان پێکراوە و بەمزوانە بەشداری جەنگی ئۆکرانیا دەکەن.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

18 Oct, 15:39


فرۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چەند جارێک بۆردومانی گەروی سنگانیان کرد لە دەڤەری برادۆست.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

18 Oct, 12:06


▶️ مەکتەبی سیاسی حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتراستکردەوە.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

18 Oct, 10:26


- وێنەی چەند نیشانەشکێنێکی هێزی پێشمەرگە بە تفەنگی سۆڤیەتی مۆزن ناگانت M91/30 PU، لەگەڵ تفەنگی زۆر دەگمەنی نیمچە خودکاری SVD دراگۆنۆڤ.

تفەنگی دراگۆنۆڤ مۆدێلی شەستەکان تاکو هەشتاکان مۆدێلێکی زۆر بەربڵاوە لەناوچەکە، بەڵام ئەوەی لەوێنەکەدا دیارە مۆدێلی دوای ساڵی 2013 یە و نوسراوی کۆمپانیای کڵاشنکۆڤی لەسەر نەخشێنراوە، کە پێش ئەو بەروارە هێما یان ناوی کارگەی ئیژڤسک و ئیژماشی لەسەر دەنوسرا.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

18 Oct, 06:20


- دوێنێ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان گردبوونەوەیەکی سەربازانی سوپای ئیسرائیلی لە ناوچەی سنووری باشووری لوبنان بەئامانج گرتووە و لەئەنجامدا 31 سەربازی بریندار کرد.

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

17 Oct, 21:05


ڕونکردنەوە⚠️

لە ڕابردوودا لەوەدەچێت زۆر جەختمان لەسەر هێز و تواناکانی حزب اللە کردبێتەوە بەڵام وا دیارە کە بەو شێوەیە نەبوو کە بیرمان لێی دەکردەوە بەتایبەت دوای کوژرانی دوو سەرۆکەکەی لە ماوەیک چەند ڕۆژێکدا و تەسفیە کردنی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە گرینگەکانی و لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر لە عیمباری چەک و موشەکەکانی و بڵاوکردنەوەی چەند زانیارییەکی ئەمنی حەساس لەلایەن سیخوڕەکان ی ناو حزب للە
سەرەڕای تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر و واکی تاکی و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامەکانی لە ڕووداوە یەک لەدوای یەکەکان ....
ئەکرێت لەداهاتوودا ئەو سەرکەوتن و پلان داڕێژییەی ئیسڕائیل لە پۆستەکانی داهاتوودا شیکار بکەین بەڵام لە ئیستادا ئەمانەوێت بڵێین

حزب اللە بەو شێوەیە نەبوو کە تەسەوڕمان دەکرد🟨🚫

Kurdish Front - بـەرەی کـورد

17 Oct, 21:02


پشکنینی DNA پشتراستیدەکاتەوە کە تەرمەکە یەحیا سینوارە.