Arius Polla☪️ @ariuspolla Channel on Telegram

Arius Polla☪️

@ariuspolla


لقد صار قلبى قابلاً كل صورة
فمرعىً لغزلانٍ، ودير لرهبانِ

وبيتٌ لأوثانٍ، وكعبة طائفٍ
وألواح توراةٍ، ومصحف قرآنِ

أدين بدين الحب أنَّى توجهتْ
ركائبه، فالحب ديني وإيماني.

Arius Polla☪️ (Arabic)

تعتبر قناة Arius Polla☪️ على تطبيق التليجرام واحدة من أهم المنابر الثقافية والفنية التي تعزز التفاعل الثقافي والفني بين أفراد المجتمع. تتميز القناة بتقديم محتوى ثقافي وشعري يلامس القلوب ويحفز العقول، حيث يتم نشر قصائد وخواطر تعبر عن جمال الحياة وعمق الإنسان. بالإضافة إلى ذلك، تقدم القناة مقتطفات من الأدب العربي والشعر الكلاسيكي الذي يعتبر جزءاً من تراثنا الثقافي الغني. من خلال متابعة هذه القناة، ستستمتع بقراءة أجمل الكلمات والأفكار التي تثري روحك وتجعلك تفكر بعمق في معاني الحياة. إذا كنت من عشاق الأدب والشعر، فإن قناة Arius Polla☪️ هي المكان المثالي لك للاستمتاع بتجربة ثقافية فريدة ومميزة.

Arius Polla☪️

13 Jan, 19:47


دەربارەی ئاگربەستی غەززە

#هونەری_جەنگ

Arius Polla☪️

13 Jan, 18:44


بەپێچەوانەی ئەوەی کە جەماعەتی مۆدێرنە حەز دەکەن باوەڕی پێ بکەن، مۆدێرنە پرۆسەیەکە دژایەتیی جیاوازی دەکات و بێ وەستان بەدوای کەمکردنەوەیدا دەگەڕێت، جا چ لەسەر ئاستی هەموو مرۆڤایەتی لەڕێگەی جیهانگیرییەوە بێت، کە بەربەستە کلتوورییەکانی نێوان گەلان دەشکێنێت، یان لەسەر ئاستی یەک دۆمەینی سیاسی، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بنیاتی دەوڵەتی مۆدێرن لە جەوهەرەکەیدا پەیوەستە بە پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ هەموو لایەنەکانی ژیانی دانیشتووانەکەی، ئیتر چ ئایین، عەقیدە، زمان، داب و نەریت، یان ئایدۆلۆژیای سیاسی و کولتوور یاخود هەر لایەنێکی تر بێت، واتە دامەزراندنی دەوڵەتی مۆدێرن پەیوەستە بە کەمکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان دانیشتووان و کردنیان بە یەک جۆر و یەکە، تا ئەوپەڕ توانای هەبێت، لەپێناو گەیشتن بە پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتیی یەکگرتوو و هاوچەشن، کە ملکەچی سیستەم و یاسایەکی یەکچەشن بێت.

ئەگەر تەماشای دونیای ئێستا بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە فرەیی جیهان لەڕووی زمان و ئایین و مەزهەب و کلتوورەوە زۆر کەمترە لە جیهانی سەدەکانی ناوەڕاست، هەرچەندە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە دە هێندە زیادی کردووە، بۆ نموونە لەڕووی زمانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە شتێکی سروشتی بۆ مرۆڤ پێش مۆدێرنیتە، هەنگاونان بووە بەرەو فرەزمانی و زیاتر کردنی، بەڵام ئەمڕۆ بەپێی یونسکۆ کە هەر ١٥ ڕۆژ جارێک زمانێک لەناو دەچێت، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە چوار هەزار و ٦٠٠ زمان هەن کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کێبڕکێیەی کە مۆدێرنیتە بەسەر زمانەکاندا دەیسەپێنێت و تەنها ئەوانەی زۆرترین توانای کێبڕکێیان هەیە دەمێننەوە و ڕەنگە بابەتەکە بە یەک زمان کۆتایی پێبێت، کە بەسەر زمانەکانی تردا زاڵ ببێت، هەموو مرۆڤایەتی تەنیا ئەو بەکاربهێنن، ئەگەر نەخشەی مۆدێرنە وەک خۆی بۆ چەند سەدەیەک بەردەوام بێت.

#ڕەسەنایەتی
#جیاوازی
#مۆدێرنە
#ڕۆژئاوا

Arius Polla☪️

13 Jan, 15:43


ئەمریکا: هەموو هەوڵێك لەسەر زەویی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دراوە و هیچ دەرئەنجامێکی نەبووە، کارەکە بە ئاسمان سپێردراوە!.

مرۆڤ زۆر لەوە لاوازتر و بێقیمەتترە تەحەدای یەك باڵی فریشتەیەکی خودا بکات، نەك زاتی خوا.

ئەوەی لە ڤیدۆکەشدا دەردەکەوێت ئاهەنگێکە لە ئەمریکا کە تێیدا دەنگدانێك دەکرێت بۆ وەرگرتنی ڕای کۆمەڵێك فاسق لەسەر ئەوەی کێ جیهان بەڕێوە دەبات(سەرکردایەتی دەکات)، لە ناو هەڵبژاردەکاندا هیچ کەسێك دەنگی بەوە نەداوە کە خودا بەڕێوەبەرە.

#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

13 Jan, 11:13


خودای گەورە خۆی ناونابێت بە هەر ناوێك هاوشێوەکەی بەخشیوە بە مرۆڤ تا لەسەری دەربکەوێت، دەرکەوتنەکەشی بە ڕێژەی جیاوازە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر بەوەندەی شایستەیە بە هەڵکەوتنی کەسەکە….
مرۆڤ کۆتا لەدایکبووی جیهانە، هەروەها لە بەرامبەر عەقڵدایە کە یەکەم لەدایکبووە، وجودیش بازنەیە، بۆیە عەقڵ کە سەرەتای دروستبوون و جنسی یەکەمە وەك لە ئەسەردا هاتووە کە دەفەرموێت«اول ما خلق اللە العقل» و مرۆڤ کۆتایی دروستبوونە و کۆتایی جنسەکانە بەیەکتریدەگەن بۆ تەواوکردنی بازنەکە، لە نێوان عەقڵ تا مرۆڤ خودا باقی جنسی دروستکراوەکانی دروستکردووە، لە نێوان عەقڵی یەکەم کە بە هەمان شێوە قەڵەمیشی پێدەوترێت(اول ما خلق اللە القلم) تا مرۆڤ کە کۆتا بوونەوەرە. هەر وەك چۆن هێڵەکانی بازنە لە بنکەوە بۆ لێوارەکانی درێژ دەبنەوە بە یەکسانی، بە هەمان شێوە پەیوەندی خودا بە تەواوی بوونەوەران بەو جۆرەیە، هەموو شتەکان بۆ ئەو دەڕوانن و ئەوەی لێیەوە ئاڕاستە دەبێت وەریدەگرن.

الشيخ الأكبر ابن عربي
📚الفتوحات باب السابع

* بە کورتی دەرکەوتنی هەرچی بوونەوەرانە قابیلیەتی ئیسمانی خوداییە نە زیاتر، بۆیە بە هێندەی دەرکەوتنی هەر ئیسمێکی ئیلاهی شتێك دەردەکەوێت، بە نمونە شکۆمەندی، بە هێندەی دەرکەوتنی شکۆمەندی خودایی لە کەسێکدا کاریگەریی بە شکۆکەی لەسەر دەوروبەر دروستدەکات، بۆیەش تیایدا دەردەکەوێت چونکە لە سەرەتاوە قابیلیەتی دەرکەوتنی ئەو ڕادەیە لە شکۆی تێدا بووە، پاشان بەپێی پەرەسەندنی لە جیهانی ماددەدا لەسەری دەردەکەوێت، لەو ڕێیەوە هەستێك بۆ دەوروبەرەکەی بەو شکۆیە دروستدەبێت، بە هەمان شێوە جوانی و ڕوحم و ئازایەتی و ڕق و زۆرزانی و فێڵبازی و زیرەکی و….هتد. تەنانەت خودی زەڕاتی ماددەش بە هێندەی ئەو دەرکەوتنە ئیسمانییە دەردەکەون، بەم جۆرە ئەسڵەن بوونەوەران هیچ نین جگە دەرکەوتەی ئیسمانی خودا نەبێت، کەواتە لە ڕاستیدا ئەوەی هەیە دەرکەوتەی خودایە نەك شتێکیتر لە بنەڕەتدا، هەر لێرەوەش دەڕۆین بۆ دوورتر و دەڵێین: شرکی ئەکبەر ئەوەیە کە بڵێیت من هەم و خواش هەیە.

لە ڕاستیدا تۆ نیت خوا هەیە، ئەوەی ناوت لێناوە من تەنها دەرکەوتەی ناوەکانی خوایە، ولا موجود ولا معبود بحق الا اللە، ولا وجود الا ذاته.

#توراسی_عیرفانی
#ابن_عربي

Arius Polla☪️

12 Jan, 20:32


#هەڵوێستە
لە بنەڕەتدا مارتنلۆسەر دژی مەبدەئی مەرکەزیەت و گەورە و بچوكی پلەبەندی و مانەوە لەسەر بنەما کۆنەکان وەستاوەتەوە، دەستپێشخەری یەکەمی دابەزاندنی دەقە دینییەکان بوو بۆ مستەوای عەوام و غەوغا تا ڕاستەوخۆ و بەبێ واسیتەی زانایان و شارەزایانی دین عەوام بۆ خۆی لە دەقەکان حاڵیبێت لەو ڕوتبە مەعریفییەی خۆی تێیدایە.

مارتن لۆسەر ئەو کەسە بوو کە دەستی چووە ئینجیل و وەریگێڕا لە لاتینییەوە بۆ زمانی ئەڵمانی و بەمەش دای لە قەداسەتی دین تا هەرییەکەو بە زمانی خۆی لێیحاڵیبێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەسڵەکەی، لێرەوە لادان و لەڕێدەرچون سەریهەڵدا، کاتێ خەڵك لە دەقەکان حاڵینەدەبوون وەکو خۆی، یان هەڵیاندەگرت بۆسەر مانایەکی شێواو یان گومانیان بۆ دروستدەبوو لە خودی ئاینەکە.

مارتنلۆسەر باوکی مۆدێرنەیە لەڕوی ئەنتۆلۆجییەوە، بە دیانەتی مەسیحیش کافرە و دینێکی نوێی هێنا بە فەهمێکی نوێ کە پێش خۆی بوونی نەبوو، هاوشێوەی محمدی کوڕی عبدالوهاب و ئەڕنانێ لا قورئانییەکان و باقی ئەو گەجەروگوجەرەی کە ئەمڕۆ دەرکەوتوون لە جیهانی ئیسلامیدا.

ئەو قسەیەشی دەوترێ گوایە دژی ستەمی کاهینەکان وەستاونەتەوە، هاوشێوەی قسەی علمانییەکانی لای خۆمانە کە باسی پیاوانی دین دەکەن و گاڵتەیان پێدەکەن و بە خورافەچی و فێلباز و ساختەچی و…هتد ناوزەندیان دەکەن، جا ئیدی چی واتلێ دەکات کە ئەوەی بە مەسیحییەکانی دەڵێیت و لە مۆدێرنە ڕۆژئاواییەکانت وەرگرتووە، هەمان شت نەڵێیت بە مەلاکانی خۆمان، وەك زانراوە لای ئێمەش دین تەنها مەلا توانیوییەتی قسەی تێدا بکات لە ڕابردودا، ئەو کەهنوتییەی بۆ ئەوانی بڕیار دەدەیت لای ئێمەش شێخانی تەریقەت هەمان کاریان هەبووە بۆ موریدان و خەڵکی بە گشتی.

بانگەوازی ڕەسەنایەتی بۆ کەسانی نیمچە مۆدێرنە ناشێت، ئەوانە تەنها تێکی دەدەن نەك بێن و بیگەیەنن.

#ڕەدی_لادەران

Arius Polla☪️

12 Jan, 13:37


سەدە تاریکەکان یاخود سەدەکانی ناوەڕاست

لەلای ڕۆژئاواییەکان و تەواوی لایەن کاریگەرەکان بەوان و فەلسەفە مۆدێرنەکەیان، چەمکی "سەدە تاریکەکان" بەکاردێت بۆ ئەو ماوەیەی کە تێیدا مەسیحیەت لە ڕۆژئاوادا بڵاوبوویەوە و باڵادەست بوو، وەک مێژوونووسی گەورە "هێنری سانت موس" لە کتێبەکەیدا بە ناونیشانی "لەدایکبوونی چاخەکانی ناوەڕاست" دەڵێت: (سەرەتای دەرکەوتنی سەدەکانی ناوەڕاست مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قوستەنتینی گەورە، کە ئیمبراتۆرێکی ڕۆمانی بوو، کاتێك بوو بە نەسرانی و هەوڵی بڵاوکردنەوەی نەسرانیەتیشیدا لە ئەوروپا دا، بەوپێیەی گەورەترین دەسەڵاتداری ناوچەکە بوو کە ئیمبراتۆری ڕۆمانییە، پاشان گەیشتنی تیۆدۆسیەس بۆ سەر دەسەڵات، وای کرد کەنیسە بەشداریی حوکمڕانی ئیمبراتۆریەت بکات).

ڕاستە ڕۆژئاواییەکان بوون بە نەسرانی، بەڵام نەسرانیەت شکستی هێنا لەوەی کە بچێتە ناخیانەوە و دەرهێنانی مەحاڵ بێت، بەڵکو بتپەرستی و خۆپەرستی لەناو تاکی میزاج تێکچووی ڕۆژئاواییدا هەر مایەوە، ئەگەر دیقەتی هونەری ڕۆژئاواییش بدەین، بەردەوام بیرەوەریکردنێکی بۆ ڕابردووی بتپەرستی پێوە دیارە.

بەهەرحاڵ، یەکێک لەو هۆکارە سەرەکییانەی کە بەهۆیەوە سەدەکانی ناوەڕاست ناوی لێنراوە "سەدە تاریکەکان - Dark Age" دەگەڕێتەوە بۆ ڕقێکی بتپەرستییانەی ڕۆژئاوایی کە لە دواتردا بە بێ دینی و ئیلحاد سەری دەرکرد بەرامبەر دینی نەسرانییەت، لەوێوە هەزاران چیرۆکی بێ سەروبەر دروستکرا و مێژووی ئەو دەمە شێوێنرا و تێیدا وێنای مرۆڤ وەک گەوجێکی بێ ئەقڵی دەمارگیری ناشیرینی چڵکن کرا، لە بەرامبەردا وێنای تاکی ئیغریقی و ڕۆمانی وەک کەسێکی هاوسەنگی پاک و خاوێن و بەتوانا و شارەزا لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، پێشکەوتنی ماددیش کرا بە سەنگی مەحەک، واتە بەم پێشەکییە دەستپێکی خوێندنەوەی مێژوو دەست پێدەکات، هەرچی پێشکەوتوو بوو لە بواری ماددیدا ئەوە باشترە لەوانی دیکە.

#ڕەسەنایەتی
#سەدەکانی_ناوەڕاست
#سەدە_تاریکەکان

Arius Polla☪️

12 Jan, 12:19


ئەم دوو وێنەیە هەرچەندە لەسەر بنەمایەکی ژمارەیی داڕێژراون، بەڵام دەتوانن شتێکمان پێبڵێن.

وَلَا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ ۖ إِن تَكُونُوا تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا(النساء ؛104).

ئێمە و ئەوانیش ئازار دەچێژین، ئازاری ئێمە بۆ هۆشیاربوونە و ئارامگری و لێبونەوەی تاوان و بەرزبوونەوەی پلەیە بەوەی کە ڕەجا و هانا و هاوارمان دەبەین بۆ خودا، بەڵام ئازار و مەینەتی ئەوان غەزەب و ڕق و تۆڵەی خوداییە و هیچ فریادڕەسێکیشیان نییە هانای بۆ ببەن.

#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

12 Jan, 08:41


هەستی پەمەیبوون.

تایپی زۆربەی مولتەزیمەکان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا تەجەلیاتی گوڵی پەمەیی و چۆلەکەی خۆشەویستی و پەپولەی لەسەرە لەجیاتی گورگ و کەمتیار و بەراز و ئەسپ و شێر.

هەر ئەوەندەی بوو بە ئەهلی مزگەوت و کارکردنی بە کۆمەڵ، جۆرێك لە مەڕێتی و فەقیری و بەستەزمانی و بێکەڵکی و ناسکی تیایدا دەردەکەوێت. ئیدی نە توڕە ئەبێت نە شەڕ ئەکات نە جنێو ئەدات نە جگەرە ئەلێشێت. بە تەواوی ئەبێت بە تاکێکی موسالیم لە کۆمەڵگەدا و ناتوانی لەگەڵ مریشکی مەسڵەحە جودای بکەیتەوە.

دەواجینی ئیسلامییەکان بەم جۆرەیە و بە نیازیشن وەك خەڵکی غەززە و سوریایان لێدەرچێ و ئیدعای فەتحی قدس ئەکەن!!.

#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

12 Jan, 00:52


#هەڵوێستە
بۆ هەموو ئەو دەبەنگانەی کە قسەی قۆڕ و بێ بنەما لەبارەی کارەساتەکانی سروشت یان هەر کردەوەیەكدا دەکەن.

لازمی قسەکە دوو شتە:

یەك: خوا لە هیچ و خۆڕا ئەو شتەی ناردووە بۆ سەر ئەو گەلە.

(ئەمەش دەلالەتی بێماناییە کە عەدەمییەتە و ناگەڕێتەوە بۆ مانا باڵاکان - واتە نادرێتە پاڵ بیرۆکەیەکی باڵا کە لەڕێیەوە ماهییەتی شتەکان دەرکەوتووە، بەمەش لازمی بوونە لە نەبوون، واتە ئەساڵەت بۆ نەبوونە بەمەش عەدەم ئەبێت بە ناعەدەم، ئەمەش دژیەکی منطقییە».

دوو: خوا دەستی لەو شتەیا نییە و بۆخۆی ڕویداوە.

ئەمەشیان بڕیاردانی خلقی کردەوەی دروستکراوەکانە لەلایەن جۆیانەوە، لێرەوە سەرەڕای کێشەی خاڵی یەکەم، کێشەی «بەڵگەی تمانع(ڕێگری)» تیادا دێتە پێش. بەو واتایەی: کە خودا عەجز و بێ دەسەڵاتە لە ئانی دروستکردنی کردەوەکە لەلایەن بکەرەوە کە مخلوقە. بۆ نمونە: لەکاتی بڕینی پارچە گۆشتێك لەلایەن کەسێکەوە لە حاڵی پیاداهێنانی چەقۆکە کارەکە لەلایەن خوداوە دروست ناکرێت بەڵکو لەلایەن ئەو مەخلوقەوە دروستدەکرێت کە کارەکە دەکات و بە هێز و توانای ئەو سەربەخۆ دێتە گۆڕ، ئەمەش لەو حاڵەدا هەم عەجزە بۆ توانای خودا بەوەی توانایەمیتر تەداخولی موڵکی کردووە - هەم عەجزە بۆ ئیرادەی کە بە ئیرادی ئەو ئەمە ڕوینەداوە.

بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر گوێ لە بابەتی جەبر و ئیختیا بگرن کە پێشتر بە وردی لە دوو بەشدا بە شێوازی دەنگی باسم لێوە کردووە.

سەبارەت بەوانەشی دەڵێن نازانین ئەم ڕوداوەی ئەمریکا غەزەبی خوایە یان نا، ئێمە دەڵێین ئێوە کە نایزانن لازم ناکا کە هەموان نەیزانن، باسیشمان لە بەڵگەکان کرد لە قورئاندا، بەوەی کە کارەساتەکان لە دوو شت تێناپەڕن، یان ئیبتیلان یان غەزەب، یان بۆ تێکدانن یان بۆ ڕێککردنەوە، یا ناقس کردنی شتێکن یان کامڵ کردنی.

بۆ ئەهلی ئیمان پەڕێك لە باڵندەیەك بەبێ گەڕانەوەی بۆ مانایەك نییە، بەبێ تەعبیر کردن و دەربڕینێك بۆ ناوێکی خودایی نییە، هەموو دروستکراوەکان تەعبیر لە ناوەکانی خودا دەکەن، کارەساتیش بۆسەر کافرانێك کە جورمیان بەرامبەر نەفسی خۆیان و نەسی باوەڕداران ئەنجامداوە تەعبیر لە ناوی(المنتقم) هەر وەك چۆن درەوشاوەیی مانگ تەعبیرە لە(الجمیل) و خۆریش(الجلیل).

ئەوەشی کە دەڵێت غەیبە بۆیە نایزانین، دەڵێن: غەیب دوو جۆرە، جۆرێکی موتڵەقە کە زاتی خوایە و کەس نایزانێت، جۆرێکی موقەییەدە کە لە ڕێی پەیامهێنەکانی خوداوە و بە نوری ئەوان بە مرۆڤەکان گەیشتووە، قورئانیش بەشێکی زۆر لەو غەیبانەی پێ ئاشنا کردوین، هەروا نوری پەیامبەر لەسەر پیاوچاکان و زانایان بەردەوام شتانی زیاتر و زیاتریان لە میشکاتی پێغەمبەرایەتی دەرهێناوە. مەگەر بۆ ئێمە خلقی ئادەم غەیب نییە؟ دەی خودا ئەو غەیبەی پێ ئاشنا کردوین و باسی کردووە، بە هەمان شێوەش باسی کردووە کە غەزەب لە کافران دەگرێت وەك لە پێشودا باسمان کرد و ئایەتەکانمان هێنا کە لەو بارەیەوە دواون.

قسەکانیش ڕەقن، هیوادارم دڵیان ناخۆش بکات و پێی دڵگران و بێتاقەتبن.

واللە یهدي من یشاء

Arius Polla☪️

11 Jan, 23:20


https://youtu.be/HS-TEIyGiwQ?si=TCK6Qi_z2FTEg4yV

Arius Polla☪️

11 Jan, 20:52


#میم
سوریای ئومەوی

Arius Polla☪️

11 Jan, 19:23


#هەڵوێستە

حەز ئەکەم ئەو ڕاستییە بزانن کە سەرەتای ئەو هەڵمەتەی دژ بە مۆدێرنە لە کوردستانەوە لەلایەن ستافی ساداتەوە دەرچو کە سوپاس بۆ خوا کاریگەرییەکی باشی لەسەر بڕێکی زۆر لە گەنجان بەجێهێشت و زۆرێکی لەو خەیاڵە پوچانەی هەیانبوو دەرباری وجودبینی بەتاڵبۆوە و وشەی «توراس»یان دووبارە پێناسێنرایەوە.

ئێمە چەند گەنجێکی کەم بووین کە دەستمان بەم هەڵمەتە کرد، کە بەتەمەنترینیان بەندەیە، هەرچەندە لەڕوی مەعریفییەوە خۆم بە بچوکترینیان دەبینم، چونکە مەعریفە بە زۆری ئەزمونی ژیان نییە و مەوهیبەیەکی خوداییە.

ئەم هەڵمەتە لە ئێستادا مەڕجەعیەتەکەی ئەو کەناڵ و پەیجانەیە کە وەك کارێکی بە کۆمەڵ هەموو لایەکمان لەسەری کۆبوینەتەوە، وەلەو لە پێشودا هەریەکەمان لەلای خۆیەوە گەیاندوێتی لەڕێی پەیج و کەناڵە تایبەتیەکانی خۆیانەوە، بەڵام لە ئێستادا مەرجەعییەت سادات ە لە هەموو پلاتفۆڕمەکان، بەو مانایەی دروستبوونی نوێی ئەم پەڕەیە مانای نوێیەتی فیکرەکە ناگەیەنێت، ئەگەریش هەر بە ئەکاونتەکەی بەندەیا بڕۆنە خوارەوە دەبینن کە ئەم بانگەشەمان بۆ ئەم باسە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی2023. هەر کەسانێکی ئەم ستافە پیرۆزە بوون کە کەسانی هاوشێوەی(ڕێنێ گینۆن و ئیڤۆلا و کارڵشمیت و ئالان دیبۆنوا و نیکۆلاس داڤێلا و….هتد)یان لە بانگەشەکارانئ توراس ناساندووە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا.

ئەوەی دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە: کە ئێمە قەرار نییە بهێڵین هیچ لایەنێکی لامەزهەبی نیمچە مۆدێرنە ئەم بانگەشەیە قۆرغ بکات بۆ خۆی، لەکاتێکدا نە بەڕاستی دەستی بە توراسی ئیسلامییەوە گرتووە و نە خطابەکەشی لە شکلیات دەرچووە بۆ قوڵایی، ئێمە خۆمان بە خاوەنی ئەم دۆزە دەزانین و ڕێش نادەین لە چنگی تەسەوفی عرفانیی وەحدەوی بهێنرێتە دەرەوە و بەلاڕێدا ببرێت وەك چۆن چەمکی«ئەهلی سوننە» بەلاڕێدا برا.

لەگەڵ تەواوی ڕێز و خۆشەویستیم بۆ ئازیزان

Arius Polla☪️

11 Jan, 15:07


#میم

Arius Polla☪️

11 Jan, 14:53


#ڕەسەنایەتی
#شارستانیەت

Arius Polla☪️

10 Jan, 20:00


ئاڵەنگارییەك دەربارەی دوو وشەی(غضب)ی خودا و (ابتلاء)ی خودا.

ئایە موسوڵمان غەزەبی لێدەگیرێت وەك کافران؟

چۆن تەفسیری ئەو کارەساتانە دەکەین کە لە وڵاتانی موسوڵماندا ڕودەدەن؟

لێرە دەتوانیت بیزانیت.

#ڕەدی_لادەران

Arius Polla☪️

10 Jan, 15:37


وشەی "شارستانیەت" سەبارەت بە باب و باپیرانمان نامۆ نەبوو، بەڵکو خۆیان خاوەنی بوون نەک تەنها بانگەشەیک بێ و هیچیتر، هەرچی مۆدێرنەیە بەرییە لە جەوهەری ئەم وشەیە، ئەوان بانگەشە بۆ "شارستانیەت"ێکی "نزم" هاوشێوەی خۆیان دەکەن کە حەقیقەتیش هاوئاستی خۆیان بێت.

ڕێنێ گینۆن (عبد الواحد يحيی)

#ڕەسەنایەتی
#شارستانیەت

Arius Polla☪️

10 Jan, 09:19


تکایە ئەوەندە دڵڕەش مەبن، خودا غەزەب لە مرۆڤەکان ناگرێت، ئەوە کارەساتی سروشتییە.

#میم

Arius Polla☪️

09 Jan, 19:56


زنجیرە وتاری (تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ)، کۆمەڵە وتارێکی سادە وەک سەرەتایەک بۆ ناساندنی واقعی ئەمڕۆ، و گرتنەبەری چەند دەروازەیەک لە دەروازەکانی واقعی ئەم سەردەمی مۆدێرنەیە بۆ گەڕانەوە بەرەو مەفهوومی توراس و ڕەسەنایەتی.

بەشی یەکەم: پێگەی ئەمریکا لە جیهانی نوێدا.

دەتوانن لە کەناڵی یوتوبەوە سەیری بکەن:
https://youtube.com/@sadatplatform

Arius Polla☪️

09 Jan, 13:24


هەڵوەشاندنەوەی مەزهەبی لیبڕاڵی و بانگەشەی پاراستنی ئازادییەکان.

لیبڕاڵییەکان دەڵێن: پێویستە مافە تاکەکەسییەکان بپارێزین و هیچ کەسێك بۆی نەبێت تەداخولیان بکات، وەك: ئاین و جلوبەرگ و خواردنەوە و شێوازی ژییان.

پرسیارەکەی ئێمەش زۆر سادەیە: ئایە کێ و لەسەر چ بنەمایەك ئەم مافانەی داوە بە تۆ تا من پێوەی پەیوەستبم؟

یان خۆت داوتە بە خۆت یاخود کەسانێکیتر کۆبوونەتەوە لەسەری و پێیانداویت.

ئەگەر خۆت بە خۆتتداوە: ئەوا ئێمەش پێچەوانەکەی بە خۆمان دەدەین کە تەداخول کردنی هەموو ئەو شتانەیە.

ئەگەر کەسانێکیتر کۆبوونەتەوە لەسەری: ئەوا ئێمەش کەسانێکیتر کۆدەکەینەوە لەسەر پێچەوانەکەی.

ئەگەر بنەمایەکی فەلسەفی مرۆیت هەیە بۆ پێدانی ئەو مافانە، ئەوا بنەماگەلی دی فەلسەفی مرۆیی دژیەتی. ئەوجە لێرەدا یان دەبێت بگەڕێینەوە بۆ یاسایەك بەرزتر لە مرۆڤ، یان دەبێت دژی یەکتر بجەنگین تا یەکێکمان سەرئەکەوین، وەگەر نا پێکەوە ژیان بەم دژیەکانەوە تەسلیمبوونی منە بە بنەماکانی تۆ کە لیبڕاڵیت، وە تۆ ئەوەت دەوێ لە من کە من نامەوێت.

#میمی_فەلسەفی
#میم
#باسێکی_فیکری

Arius Polla☪️

09 Jan, 10:57


أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٍ مَّرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ(التوبة:126).

Arius Polla☪️

09 Jan, 10:12


پێناسەی جاش لای ئەم دەعبایانە: لەگەڵ تورك و عەرەبدا هەوڵبدە بۆ مەسڵەحەت و مەبدەئی زۆرینەی کورد، تۆ جاشی.

بەڵام
وڵاتەکەت بکەرەوە بۆ چەپی ڕۆژئاوای تا بە کەیفی خۆیان تیایدا بێن و بچن ئەفکاری خۆیانی تیادا بڵاو بکەنەوە دژی دین و کلتوری خەڵکی خودی وڵاتەکە خۆی، سیاسەتی دەرەکیشت بدە دەستی ئاخوندەکانی ئێران، تۆ کەسێکی دڵسۆز و بە ئەمەکیت.

ئەوجە: لا يفلح قوم ولت امرهم امرأة

#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

09 Jan, 09:07


ترامپ بەم دواییانە ئاماژەی بە داگیر کردنی هەریەك لە: گرینلاند و کەناڵی پەنەما و کەنەدا دا، تا بیانکات بە بەشێك لە ئەمریکا.

*گرینلاند سەر بە دانیمارکە.

#باسێکی_سیاسی

Arius Polla☪️

09 Jan, 07:53


وا دەردەکەوێت کە سراتیجیەتی ترامپ بۆ ماوەی داهاتوو فراوانخوازی بێت لەسەر حسابی دەوڵەتانی نزیك لە ئەمریکا بۆ فراوانکردنی سنوری دەوڵەتەکە و دروستکردنی کیانێکی ئمپڕاتۆری ڕاستەقینە.

لە ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەم ستراتیجییەتەدا جەنگ بە ئەگەری زۆرەوە دێتە پێش ئەو وڵاتە، هاوشێوەی ڕوسیا لە ئۆکرانیا.

ئەگەر بەڕاستی ئەم ستراتیژیەتە جێبەجێ بکرێت، ئەوا دەروازە بەڕوی تورکیا و ڕوسیا و باقی دەوڵەتە بەهێزەکاندا دەکاتەوە بە تایبەتی لەوڵاتنی ئاسیا و ئەفریقا کە فراوانخوازی ئیمپریالی ئەنجام بدەن، بەمەش دورن نییە زۆرێك لە دامەزراوە جیهانییەکان هەڵبوەشێنەوە، لەوانە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی(مجتمع الدولي).

ئایە ئەمە سەرەتای جەنگێکی گەورە دەبێت یاخود نا، ئەوەیان دیارنییە، بەڵام سەرەتا دەبێت بۆ فەوزا لە جیهاندا.

#باسێکی_سیاسی

Arius Polla☪️

06 Jan, 20:35


جا ئەمەش نمونەیەکی دی وەهابییەت کە گەیشتۆتە مەرحەلەی وەحشەکە و پاشان بووە بە موحەلیلی سیاسی لە هی لەنگەکە، جا لە دینەوە سەرەتا پیایهات دوای ئەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێك لە شیعە بدات لەناو سوننە دەستی کرد بە شوبهە بڵاوکردنەوە، بە ئیمکانیاتێك کە هیچ کەسێك بەو حاڵەی ئەوەوە ناتوانێ نەك ئەو ئیمکانیاتە بەکاربهێنێ بەڵکو وێنەیەکی خۆشی بەدەر بخات، لە خزمەتی ئیتڵاعات بەڕێکەوت، وا ئەمڕۆش لە کەناڵەکانی ئیتڵاعاتی ئێرانییەوە لە هەرێمی کوردستانئ عێراق بانگەشەی بۆ دەکرێت، هەر بەوە نەوەستان ئیمکانیاتیان پێدا لە سۆشیال میدیا، بەڵکو وردە وردە دەیخەنە سەر کەناڵەکانیان تا لە جێی دیکەش بیکەن بە ڕەقەم، دور نییە سبەینێ میلیشیایەکی سەر بە ئێرانی لە ژێر ناوی سوننەدا بۆ دروست بکەن لە کۆمەڵێ چەقاوەسوی سەر ماتۆڕ و چەقۆوەشێنی بەر سینەما تا وەك میلیشیا شیعییەکان لە ناوچە سونییەکاندا خەریکی کاری ئیجرامیبن.

بەهەر حاڵ ئەمەش هەر بەرهەمێکی دی ئەو وەهابییەتەیە کە لە مەدخەلییەت دەستپێدەکات و لە ئەڕنانێ تەواو دەبێت، ئیدی هەرییەکەو بەپێی هێزی ئیستعابی هزری خۆی پلەکان دەبڕێت، جا کۆمەڵێك قۆناغی تیایە ئەگەر زوو فریای نەکەویت وەك سەرەتان وایە ئیدی چارەسەری نامێنێ و لە ئیلحاد سەر دەردەهێنێت.

#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

06 Jan, 20:24


ئەم قاعدە سابتە لە براتان وەرگرن.
«وەهابییەت بالقوة کەرێتی تیایە، لێیدەرناچی تا بە تەواوی واز لە مەنهەجەکە نەهێنیت».

وەهابی هەرچی بێت هەر بێ عەقڵ و دەماغ سزە، ئیدی خوای ئەکرد ئەبوو بە پڕۆفیسۆر لە فەلسەفەدا کە بەرزترینی بواری مەعریفەی ڕوکەشە(تەبعەن وەهابییەت و بوون بە فەیلەسوف مەحاڵی عادەتییە بەڵام وا داماننا بوو، هەر نەوعێك لە کەرێتی خۆی لە ناویدا حەشارداوە).

وەهابییەکان دوای کۆتایهاتنی شۆڕش لە سوریا، چیدی دەستیان کردووە بە بانگەوازە گەمژانە بێ بنەما عەوامیانەکەی خۆیان، هاوشێوەی خەوارجەکانی پێشوو.

ئیدی مناڵە وردکە و سەفیهانە دەست دەکەن بە جوڵاندنی خیلاف و دروستکردنی ئیختیلاف لەنێوان تاکەکاند، بۆیە ئەبێت ئەو مەزهەبە لە ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵگە دەربهێنرێت و هەموو کتێبەکانی محمدی کوڕی عبدالوهاب و باقی وەهابییەکان قەدەغە بکرێت، ئەگەر ئیسلامییەکان دەیانەوێت بەڕاستی حوکم بکەن.

پێویستە وەهابییەکان کل و گوێیان بکرێت بە جۆرێ دەنگیان نەگات بە عەقڵی هەرزەکار و داماو و عامییەکان تا خطابی عاتفی ئاستنزمیان کار نەکاتە سەریان و لەڕێ دەریان بکەن(هەر وەك چۆن لە حمص تڕۆ کران کاتێک دوو هەرزەکاریان ویستیان هەڵیتوپەڵیتەکانیان بدەن بەگوێ خەڵکید). ئەوانە پێویستە کەمپێکی تایبەتیان بۆ بکرێتەوە و حوکمیان لەو کەمپەدا بدرێتە دەستی خۆیان تا وەیلات بەدەستی یەکترەوە بخۆن و یەکتر ببڕێننەوە و هەموو کۆمەڵگە لە دەستیان ئیسراحەت بکات.

تەماشا بکەن هەر لە ئێستاوە تانە لە زاناکان دەدەن و بە کافر و گومڕا لە قەڵەمیان دەدەن و خەڵکیان لێ ئاگادار دەکەنەوە وەك ئەوەی ئەمانە لەگەڵ بنو نضیر و بنو قریضە دەستیان تێکەڵ کردبێت!.

#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

06 Jan, 15:23


شێخی ئەکبەر دەفەرموێت:
هەرکەسێك کتێبەکانمان بخوێنێتەوە و وتەکانمان هەڵنێتەسەر ئەو مانایانەی کە زانراوە لەلای زانایانی ڕوکەشی دین، یان یان خۆی کافر دەبێت یاخود کافریان دەکات.

نحن قوم يحرم النظر في كتبنا . و ذلك أن الصوفية تواطئوا على ألفاظ اصطلحوا عليها ، و أرادوا بها معاني غير المعاني المتعارفة منها.فمن حمل ألفاظهم على معانيها المتعارفة بين اهل العلم الظاهر كفَر و كفَّرهم.

📚الفتوحات المكية باب الأسرار

#توراسی_عیرفانی

Arius Polla☪️

06 Jan, 08:49


خاوەن عەقڵە گەورەکان لە فیکر دەدوێن، عەقڵ مامناوەندەکانیش لە ڕوداوەکان، گەوجەکانیش لە خەڵکی.

“ئیمام سوکرات”

مەولاناش پێمان دەڵێت: بەڵام عاریفەکان بێدەنگن، بە بێدەنگی لە حەقیقەت دەدوێن.

#توراسی_عیرفانی

Arius Polla☪️

05 Jan, 23:27


كل شيء لا يتم التعرف عليه إلا بمعرفة سابقة به، فالمعرفة ما هي إلا تذكر، لأجل بناء شيء ما يجب تصوره قبل ذلك، وعندما ترى شيء لو لم تعرفه قبل ذلك فلا تستطيع ان تعرفه من تلقاء نفسك، إنها مجرد صورة أمام العين ولا يعطي اي معنى، فبمجرد دخوله إلى الذهن يتذكره الروح فيعطي تعرفه، فيتم استعاب التعريف عند العقل كل حسب مرتبته الروحية، البعض يستطيع التعبير عنه والآخر قد لا يستطيع، هذه هي المعرفة باختصار فإنها تذكر المعاني لا اصطناعها.

#پلاتۆنیزم

Arius Polla☪️

05 Jan, 22:34


#هۆنیاد
گەورەترین ژەنەڕاڵۍ گاور لە سەدەڪانۍ ناوەڕاست، خاوەن هەژموون زیاتر لەئیمپڕاتۆر و سەرڪردە هاوچەرخەڪانۍ، بەجۆرێڪ گاورەڪان تەنها بە بیستنۍ ناوبانگۍ خۆیان پێدەگەیان لەوپەڕۍ جیهانۍ مەسیحیەوە بۆ ئەوپەڕ.

ناوۍ تەواوۍ(هۆنیاد یاخود هۆنیان)ە و بە"سوارچاڪە سپیەڪە" ناسرابوو، چونڪە ئەو قەڵغانەۍ هەڵیدەگرت ڕەنگۍ سپۍ بوو.

ڪوڕۍ ناشەرعۍ پادشاۍ مەجەڕۍ بوو، لەساڵۍ1387ز لەناوچەۍ"هۆنیدوارا" لەڕۆژئاواۍ شانشینۍ مەجەڕۍ لەدایڪ دەبێت.

سەرەتاۍ ژیانۍ لەو ناوچەیە دەباتەسەر، پاشان لەتەمەنۍ لاوێتیدا دەچێت بۆ ئیتاڵیا و لەوێ لەژێر دەستۍ پاپاۍ ڤاتیڪاندا وەڪ سەربازێڪ دەجەنگێت لەدژۍ دوژمنەڪانۍ پاپا، وە دەبێتە ڪاسۆلیڪیەڪۍ دەمارگیر وهەر ئەو دەمارگیریەشۍ دەبێتەهۆۍ شڪستخواردنۍ لەڪۆتایدا، هەروەڪ "هامەر" لەڪتێبەڪەیدا(مێژووۍ تورڪە عوسمانیەڪان) دەڵێت:
سەرڪردەۍ صڕبۍ"فڕانڪۆڤیچ" لە هۆنیادۍ پرسۍ: ئەگەر دەسەڵاتت لەناوچەڪانۍ بەڵقاندا هاتە دەست چۍ دەڪەیت سەبارەت بەئاینۍ ئەو خەڵڪە؟
هۆنیاد لەوەڵامدا دەڵێت: هەمویان ناچار دەڪەم ببنە ڪاسۆلیڪۍ!!①.

پاشان هەمان پرسیار لە سوڵتان موڕاد دەڪات...
ئەویش لەوەڵامدا پێیدەڵێت: لەتەنیشت هەر مزگەوتێڪەوە ڪەنیسەیەڪ با هەبێت و خەڵڪۍ خۆیان ئازادبن، لەوەۍ ئیسلام هەڵبژێرن یان مەسیحیەت.

ئەمەش وادەڪات صڕبیەڪان لەهۆنیاد دورڪەونەوە.

لەوڪاتەدا سوڵتان موڕاد پێشڕەوۍ دەڪرد، هۆنیاد لە ئیتاڵیا گەڕایەوە، وە بەرەنگاربوونەوەۍ عوسمانیەڪانۍ پێ سپێردرا ولەساڵۍ1442ز ڪرا بە سەرڪردەۍ ویلایەتۍ تڕانسلڤانیا، دواۍ ئەوەۍ لەجەنگێڪۍ خوێناویدا بەسەر سەرڪردەۍ سوپاۍ عوسمانۍ"مەزید بەگ" سەردەڪەوێت و بەدیل خۆۍ ڪوڕەڪەۍ دەگرێت و تیڪە تیڪەیان دەڪات لە ئاهەنگێڪۍ گەورەدا، پاشان لەملۍ باقۍ دیلە عوسمانیەڪان دەدات، بەمەش لەو جەنگەدا20هزار سەربازۍ عوسمانۍ دەڪوژرێن.

پاشان سوپایەڪۍ 80هەزارۍ دیڪەۍ عوسمانۍ بەسەرڪردایەتۍ"جیهـ ـادە دین پاشا" دێت بۆ بەرەنگاربوونەوەۍ، بەڵام ئەویش دەشڪێنێت لە ناوچەۍ"ڤاساج".

هۆنیان لەپێشڕەویەڪانۍ بەردەوام دەبێت و سەرقاڵۍ سوڵتان موڕاد بە تەمێڪردنۍ "قرمانیەڪان" دەقۆزێتەوە و خۆۍ دەگەیەنێتە شارۍ صۆفیا پایتەختۍ "بولغاریا" وداگیرۍ دەڪات پاش تێڪشڪاندنۍ سوپایەڪۍ دیڪەۍ عوسمانۍ لەنزیڪ شارۍ"نیش"②، لە12ـ11ـ1443ز.

بۆیە لە12ـ7ـ1444ز/ڕەبیع الاول ۍ848ڪ سوڵتان موڕاد ناچار دەبێت ڕێڪڪەوتنۍ لەگەڵدا بڪات، وە دەست هەڵبگرێت لەداواڪردنۍ ئەو ناوچانەۍ ڪەوتۆتە دەست هۆنیادەوە، وە دان بنێت بە"جۆرج فرانڪۆڤیچ" وەڪ پادشاۍ صڕبیا.

پاشان60هەزار دۆقیە بدات وەڪ فیدیە، بۆ دەربازڪردنۍ"محمود چەلەبۍ" زاواۍ سوڵتان ڪە لەجەنگدا گیرابوو لەلایەن هۆنیادەوە.

لەم مێژووەوە ئیدۍ ڪۆتاۍ بە سەرڪەوتنەڪانۍ هۆنیاد دێت، پاش ئەوەۍ خیانەت لەو ڕێڪڪەوتنە دەڪات ڪە لەگەڵ سوڵتان بەستبووۍ③، وە بەژمارەیەڪۍ ڪەم سەربازەوە هێرش دەڪاتە سەر عوسمانیەڪان.

لە10ـ11ـ1444ز/ڕەجەب848ڪ سوڵتان موڕاد هۆنیاد و سوپاۍ خاج پەرستۍ تێڪەڵۍ هەموو دەوڵەتانۍ ئەوروپا تێڪ دەشڪێنێت لەجەنگۍ"ڤارنا④"ۍ بەناوبانگ، وە هەڵدێت لەبەردەم سوڵتاندا پاش ڪوژرانۍ پادشاۍ مەجەڕۍ"فلادیسلاوس".

لەساڵۍ1446ز زۆرینەۍ ویلایەتەڪانۍ بەلقان دەخرێتە ژێر ڕڪێفۍ هۆنیادەوە و ناسناوۍ"پاڵەوانۍ مەسیح"ۍ پێ دەبەخشرێت لەلایەن ڪەنیسەوە.

لەساڵۍ1448ز دوبارە لەسەر دەستۍ سوڵتان شڪست دەخوات لەجەنگۍ"قصواۍ دووهەمدا" لە17بۆ20 ئۆڪتۆبەر، لەڪاتێڪدا سوپاۍ ئەفلاقۍ و مەجەڕۍ لەژێر دەستتدابوو!.

زنجیرەۍ شڪستەڪانۍ ڪۆتاۍ نایات، بەڵام سەرەڕاۍ ئەوە خاوەن ڕوحێڪۍ جەنگاوەرۍ بەهێز بوو، بۆیە ڪۆڵۍ نەدەدا لەدوبارەڪردنەوەۍ هێرش لەدواۍ هەموو شڪستێڪ.

لە11ـ8ـ1456ز لەڪاتۍ ئامادە ڪردنۍ هەڵمەتێڪدا بۆ سەر دەوڵەتۍ عوسمانۍ بەشێوازێڪۍ ڪتوپڕ دەمرێت.

هۆنیاد لەناو هەموو گەلە گاورەڪانۍ بەڵقاندا بەناوبانگە و هەموان بە بەشێڪ لەخۆیانۍ دەزانن و شانازۍ پێوە دەڪەن سەرەڕاۍ ئەو شڪستە گەورانەۍ لەجەنگەڪانیدا و ئەو تاوانە گەورە نامرۆڤانانەۍ ئەنجامۍ داوە، بەڵام بەداخەوە زۆرێڪ لە موسوڵمانان شانازۍ بە گەورە پیاوانۍ ئومەتەڪەیانەوە ناڪەن لەسەر هەڵەیەڪۍ بچوڪ ڪە پێدەچێت بنەماۍ نەبێت یان دروستڪراوبێت یاخود هەڵە تێگەیشتن و خوێندنەوەۍ نابەجێۍ بۆ ڪرابێت!!.

#سێبەری_کۆتای
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
①وەڪ زانراوە خەڵڪۍ بەڵقان بەگشتۍ ئەرتۆدۆڪسین وپێیان وایە ڪاسۆلیڪیەڪان لەڕێگەۍ ڕاست لایان داوە و ڪاسۆلیڪیش ئەوان بە گومڕا دەزانن، وشەۍ ئەرتۆدۆڪس بەواتاۍ"سەلەفۍ"دێت!!

②گەورەترین شارە لەباشورۍ صربیا و لەئێستادا ژمارەۍ دانیشتوانەڪەۍ183هەزار ڪەسە.

③هامەر"مێژووی تورڪە عوسمانیەڪان"

④دەڪەوێتە باڪورۍ ڕۆژهەڵاتۍ وڵاتۍ بولغاریا وە.

Arius Polla☪️

05 Jan, 14:28


وتلك الایام نداولها بین الناس

ساڵی2013 لە یەکێك لە سەیتەرەکانی ڕژێمدا لەگەڵ باوکم وەستێنراین، باوکمیان گرت، ویستم پێش ئەوەی بیبەن ماڵئاوای لێبکەم، بەڵام پاڵیان پێوەنام، یەکێ لەوانە ناوی سۆمەر بوو، پێیوتم: دەی ماڵئاوایی لێبکە، جارێکی دیکە نایبینیتەوە.
ئەم وشەیە زۆر ئازاریدام لەو کاتەدا.

بەڵام ئەمڕۆ سۆمەر لە ژێر پێمدایە.

«تێکۆشەرێکی سوریا»

ئەوانەی ئەمڕۆ ئازاری زیندانییەکان دەدەن، ئاوا ڕۆژێك دێت دەکەونە ژێر دەستو پێیەوە و چاویان ئەبڵەق ئەبێت، ئەگەر یەك زەڕە شعوریان تیابێت داوای بەزەیی ناکەن.

ئەم دیمەنانە بۆ مرۆڤی ژیر بچوککراوەیەکی ڕۆژی قیامەتە، کاتێك تاوانباران دەگەیەنرێن بە سزای خۆیان و دەکەونە ژێر دەستوپێوە. خودا دەفەرموێت: کوان شکۆمەندەکان کوان چەوسێنەرەوەکان کوان پادشاکان.

“ومن يعمل مثقال ذرة خيرا يراه ومن يعمل مثقال ذرة شر يراه"

#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

05 Jan, 11:57


"زۆرینەی خەڵکی هاوچەرخ ئاهەنگی شادی دەگێڕن بە بۆنەی "شارستانیەتی نوێ"وە بەوەی کە شارستانیەتێکی "پێشکەوتووە"، بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی بۆ ئێمە دەردەکەوێت تەنها داکەوتن و خلۆربوونەوەیەکە بەرەو خوارەوە و قووڵایی، ئەم شارستانیەتە هیچ نییە جگە لە پاشماوەی جووڵەیەکی خێرای سەر بەرەوخوار بە شێوازێکی بەردەوام مرۆڤی هاوچەرخ دەبات بەرەو جێیەک کە خلیسكە، تێیدا ژمارە باڵادەستە نەک کواڵێتی."

ڕێنێ گینۆن، قەیرانی جیهانی مۆدێردن (أزمة العالم الحديث - The crisis of the modern world)

Arius Polla☪️

04 Jan, 23:44


ئەوەی لە زانستی خودادایە خودا بە ویستی خۆی داینەناوە، بۆیە ستەمی لێنەکردویت کاتێك تۆ دەبیتە ئەهلی ئاگر.

ئەگەر دەشڵێی خۆ دەیتوانی دروستم نەکات بۆ ئەوەی نەبمە ئەهلی ئاگر؟، ئەوا بزانە کە زانیویشیەتی کە دروستدەکات بەهۆی ئەو ئامادەباشییەی کە لە زانستی ئەزەلی ئەودا لە تۆدا هەبووە بۆ دروستبوون، زانستی ئەویش هەڵە ناکات.

گەر بە خودا بڵێیت بۆ وا منت ناسیوە، ئەوا پێتدەڵێت: گەر بە جۆرێکیتر جگە ئەوەی خۆتهەی بمناسیتایە ئەوا بەوجۆرە دەمخولقاندیت.

بۆ کوێ دەڕۆیت؟ خودا خۆشت و دروستکردنەکەشی زانیویت کەواتە دروستی کردویت و ستەمیشت لێنەکراوە.

ئەوەی ئەمە حاڵیبێت چیدی ئەو پرسیارە لەلای وەك ناماقوڵی دەبێت.
بزانە ئەگەر تێگەشتی ئەوا ئەو زانیویەتی کە تێدەگەیت بۆیە تێدەگەیت، ئەگەریش نا، ئەوا نا.

منیش سەرم خەریکە ئەتەقێت دوای وەرگێڕانی ئەو بابەی فتوحات وا ئەزانم لە جیاتی سەر، ئەڵغامی دەبابە بە ملمەوە ڕاگیر بووە.

Arius Polla☪️

04 Jan, 23:34


«لەوە بترسن کە لە کتێبەکەدا هاتووە نەك لە من، چونکە من و ئێوە لەوێدا یەکسانین»

لەم بارەیەوە خودا دەفەرموێت:
«ما يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وما أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ»

- پەروەرێن ستەم لە بەندەکانی ناکات و هیچ وشەیەکیش سەبارەت بە ئەو ناگۆڕێت، ئەمەش بەهۆی باڵادەستی کتێب(زانستی ئەزەلی) بەسەر هەمواندا، ئەگەر کەسێ لە ئەزەلەوە وشەی سزای بەسەردا سەپیبێت، چەندە سەختە لەلای کەسی ژیر و بە ئاگا.

خوف الكتاب شر ذنوبي *** إذ له الحكم في الوجود وفينا
وقرأناه في الكتاب صريحا *** ورأيناه فيه حقا يقينا
لا يخاف الإله إلا لكون *** حادث منه حل بالعالمينا

پەیامبەر دەفەرموێت کەسێك کردەوە دەکات بە کردەوەی بەهەشتییەکان تا ڕادەیەك لە نێوان ئەو و بەهەشتدا(بەو جۆرە لەلای خەڵکی دەردەکەوێت) تەنها بستێك دەمێنێت، کەچی نوسراوەکەی پێشیدەکەوێت، هەڵدەگەڕێتەوە و کار بە کردەوەی دۆزەخییەکان دەکات و دەچێتە دۆزەخ!.
پاشان بە هەمان شێوە بۆ کەسانێکی بەهەشتی کە کار بە کردەوەی دۆزەخیەکان دەکەن و لە کۆتایدا دەگەڕێنەوە و دەبنە بەهەشتی.
لەودوایدا فەرمویان: کردەوەکان بە کۆتاییەکەیانە و بە حوکمێکی پێشوەختەش مەحکومن.

خودا قەزاوەت ناکات مەگەر بەوە نەبێت کە لە نوسراوەی کتێبەکە(زانستی ئەزەلی)دا هەیە. زانستی ئەو بەسەر شتەکاندا خودی ئەوەیە کە بە وتەی(کن) ئەنجامیان دەدات، هیچ وتەیەك لەلای ئەو ناگۆڕێت، حکم نە بۆ خالقە نە بۆ مەخلوق مەگەر بەوە نەبێت کە لە کتێبی یەزدانیدا هاتووە، هەر بۆیەش دەفەرموێت:
«وما أنا بظلام للعبيد»، هیچ شتێك بەسەریاندا نادرێت مەگەر ئەوە نەبێت کە لە ئەزەلەوە زانیویەتی، ئەمەش ئەو وێستگەیەیە کە تێیدا بەندە دەوەستێنرێت.

إذا كان علم الحق في الحق يحكم *** ففي خلقه أحرى فمن يتحكم‏
وليس بمختار إذا كان هكذا *** فكل إلى سبق الكتاب مسلم‏
فما الخوف إلا من كتاب تقدمت *** له سور فينا وآي وأنجم‏
فلو كان مختارا أمناه أنه *** رءوف رحيم بالعباد وأرحم‏
وأخبر في البشرى برحمته التي *** يكون لها السبق الكريم المقدم‏
على غضب أبداه فعل عبيده *** يزول محمد الله عنه وعنهم‏

دەی با زیانت پێبگات، ئەگەر ژیر بوویت ئەوا دەزانیت کە نیعمەت گونجاوییە(بۆ ئەوەی نیعمەتی بەسەردا دراوە)، سزاش هیچ نییە جگە نەگونجاوی، ئەوەی بوو بوو، بۆیە هەر ئەوەبە کە هەیت، ئەگەر هیچت پێ نەکەوت جگە ئەوەی گونجاوە بۆت، ئەوا تۆ لە نیعمەتدایت، ئەگەریش ئەوەی پێتکەوت نەگونجاو بوو لەگەڵ مەزاجتا، ئەوا لە سزادایت، نیشتمان خۆشەویستکراوە لەلای نیشتەجێبوانی، نیشتەجێیانی ئاگریش کە خەڵکی ئەو نیشتیمانەن، ئەوێ نیشتیمانیان دەبێت، لەوێ دروستبوون و بۆ ئەوێ دەگەڕێنەوە، خەڵکی بەهەشتیش بەهەشتە نیشتیمانیان، لەوێ دروستبوون و بۆ ئەوێ دەگەڕێنەوە، چێژی نیشتیمانیش بۆ نیشتەجێبوانی خودییە، لەگەڵ ئەوەی پەردەیان بەڕوا دادراوەتەوە بە هۆکارێکی عەرەزی، کردەوەکانیان بۆ نمیشێنرا کە زیادەڕۆیی و کەمتەرخەمی لەخۆگرتبوو، بەمەش دۆخیان گۆڕا و ڕێگر بوو لە چەشتنی تامی نیشتیمان، ئەمەش لەڕێی ئەو نەخۆشیانەوە کە بەدەستی خۆیان خۆیانیان توشکردبوو، بەجۆرێك ئەگەر هاتباو نەیانکردایە وجود ئازار و ناڕەحەتیان بۆ واجب نەدەبوو، لەناو گۆڕەکانیانیش حەشرکرابان بەپێی مەزاجی نیشتیمانەکەیان، پاشان لە نێوان ئاگر و بەهەشتدا هەڵبژاردەیان پێدرابا، ئەوا هەر ئاگریان هەڵدەبژارد، هەر وەك چۆن ماسی ئاو هەڵدەبژێرێت و ڕادەکات لە هەوای دەرەوەی ئاو، لە کاتێکدا ئەو هەوایە ژیانی تێدایە بۆ خەڵکی سەر وشکانی، خەڵکی وشکانی دەمرێت بەوەی کە خەڵکی ئاوی پێ دەژی و ئەوەشی خەڵکی ئاوە بەوە دەمرێت کە خەڵکی وشکانی پێدەژی!.
ئەوە بزانە کە تۆ نامێنیتەوە لەگەڵ حەقدا بە بەردەوامی، ئەو هەر دەفەرموێت: بیانگێڕنەوە بۆ کۆشکەکانیان، نەیفەرمووە بیانگێڕنەوە ماڵەکانیان یاخود هاوسەرەکانیان، ئەوەی بە دەستەواژەی«کۆشکەکان»هاتووە، بۆ مانا عەقڵانییەکەی هاتووە، چونکە ئەگەر بیانگێڕنەوە بۆ کۆشکەکانیان مەحاڵە کە وەك کۆیلە دەرکەون تێیدا، لە کاتێکدا لەسەر موڵکدا دەسەڵاتدارن، بەڵکو تێیدا وەك پادشا دەردەکەون.

ئەوکات خەڵکەکەیان بە گەورەیان ڕادەگرن و شکۆ لەسەریان دەردەکەوێت، لە ناخیاندا ڕاستی پێیان دەڵێت: با شکۆکەتان ئەوە بێت کە نیشتیمانەکەتان بە خودا بۆی دیاریکردون نەك نەفسی خۆتان، بەمشێوەیە شکۆمەند دەبن لە موڵکی خۆیاندا بە شکۆی یەزدان، بەمەش شکۆ هەر لە بنەڕەتدا بۆ خودا دەبێت و بۆ پەیامبەر و باوەڕداران بە نا بنەڕەتی، بەڵکو خودا دەیکات بە بەریاندا، بەمەش بەو زانستە لەلای پەروەرێن دڵخۆش دەبن و لە تەجەلییەکی درێژکراوەدا دەیبینن، لەگەڵ ئەوەی زانایان بە خودا بەردەوام لە تەجەلیدا بەوەی کە زانیویانە زاتی حەق خودێتی هەموو وێنەیەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەرکەوتەی گشتیان بۆ هەیە، چونکە ئەوە تامێکی دیکە دەدات جیاواز لەو تامەی کە بەردەوام دیچێژن.
«والله يقول الحق وهو يهدي السبيل».

📚الفتوحات باب411
#توراسی_عیرفانی

Arius Polla☪️

04 Jan, 21:04


ئەو زانستانەۍ ڪە یارمەتیدەرن بۆ مێژوونوس(1)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ زمان:
پێویستە لەسەر مێژوونوس ئەو زمانۍ ڕەسەنە بزانێت ڪە سەرچاوەڪانۍ ئەو بابەتەۍ پێ نوسراوە ڪە لێڪۆڵینەوەۍ لەسەر دەڪات.
- بە نمونە ئەگەر هاتوو لەسەر مێژووۍ خلافەتۍ ڕاشدین بەدواداچونۍ ڪرد، ئەوا پێویستە زمانۍ عەرەبۍ بەڪارهێنراو لەو سەردەمەدا بەباشۍ بزانێت تاوەڪو لەنامەو نێردراوو وتەڪان تێبگات.

ـ ڕۆنەڪ:
ئەمیش زانستێڪە لە هێماڪانۍ سەر"مۆر و قەڵغان و شمشێر...." دەڪۆڵێتەوە، تا مێژوونوس بزانێت ماناۍ هەر هێمایەڪ لەو هێمایانە چۍ دەگەیەنێت، بەڵڪو ئەگەر لەجێگەیەڪدا بەرچاویڪەوت بتوانێت هۆڪارەڪەۍ لێڪبداتەوە و لەوڕێگەیەوە ئەنجامێڪۍ نزیڪتر لەواقعۍ دەستبڪەوێت.

ـ سڪە:
بەشێڪە لەزانستۍ "اثار ـ پاشماوە دێرینەڪان" ڪە لەڕێگایەوە سەردەمێڪۍ دەسەڵات دیارۍ دەڪرێت، لەگەڵ دۆخۍ ڪۆمەڵایەتۍ و سیاسۍ و ڕامیارۍ تێیدا.

ـ جوگرافیا:
خودۍ خۆۍ هاوشانۍ مێژووە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ مێژوونوس تا ڪۆمەڵە بابەتێڪۍ زۆر لەڕێگەیەوە بزانێت.

بە نموونە: دەتوانێت لەڕێۍ ناسینۍ جوگرافیایۍ جێگەۍ جەنگێڪ هۆڪارێڪ لەهۆڪارەڪانۍ سەرڪەوتن یاخود شڪستۍ لایەنێڪ بزانێت، یاخود هەڵەیەڪ ڕاستبڪاتەوە، یان سروشتۍ گەلێڪ دیارۍ بڪات....هتد.

بەدوایدا دێت.....

#بنەمایەکی_مێژووی
#زانستە_پێویستەکان_بۆ_مێژوونوس

Arius Polla☪️

04 Jan, 13:40


سەربازێکی ڕوسی و ئۆکرانی دوای ئەوەی تەواوی هێزیان بەکارهێنا و یەکیان سەرکەوت بەسەر ئەوی دیکەیاندا، سەرکەوتووەکە لێدەگەڕێت بە ئارامی دوژمنەکەی گیانبدات، چونکە داوای لێکرد کە لێیگەڕێت.

بەمە دەوترێت شەرەفی جەنگاوەر، کاتێك دەبینێت بەرامبەرەکەی ئازا و مەردە، کارێکی ئاوای لەگەڵدا ناکات کە ئازایەتی و مەردایەتی بڕوشێنێت.

ئەوانەی لە زیندانەکاندا شکۆی خەڵکی دەڕوشێنن، شەرفی جەنگیان نییە و هیچ کاتیش ناتوانن ببنە جەنگاوەرێکی شکۆمەند، چونکە ئەم ڕوحییەتە باڵایەیان نییە کە پیرۆزی لە ڕوبەڕوبوونەوەدا دەبینێت نەك شکاندنی شەرفی دوژمنەکەی بەڵکو سەرکەوتنی خۆی دەوێت بەسەریدا لەڕێی توانای سروشتییەوە، نەوەك دوژمنەکەی بۆ بەسترابێتەوە و ئەو لێیبدات.

جەنگاوەرەکان باشترینی کۆمەڵگەن.

#هونەری_جەنگ
#جەنگاوەر
#شارستانیەتی_ئیلاهی

Arius Polla☪️

04 Jan, 09:13


هەموان ئەو ڕاستییە دەزانن کە ئافرەت بوونەوەرێکی سۆزدارە و سۆزە ناوەخنییە لاوازەکانی کۆنتڕۆڵیان کردووە. تەنانەت خودی ئافرەت خۆشی ئەم ڕاستییە دەزانێت.

لە هەمان کاتدا هەموان دەزانن کە سۆز پێوەری نییە بە تایبەت ئەگەر لاواز بوو، زوو کاریگەر دەبێت بە گۆڕانە دەرەکییەکان و کاردانەوەی بۆیان دەبێت، بۆیە ناکرێت بکرێت بە پێوەر بۆ هەڵسوکەوتەکانی مرۆڤ، چونکە لە خودی خۆیدا بنەمایەکی نییە تا لە ڕێیەوە جیاکاری بکرێت لە نێوان هەڵبژاردەی دروست و نادروست.

سەرەڕای هەموو ئەمانە و زانینیی ئەم بابەتە لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە، کەچی داخوازی ئەوە دەکەن کە ئافرەت لەلایەن پیاوەوە سەرپەرشتی نەکرێت، بەڵکو کارەکانی بدرێتە دەستی خۆی، تا بۆ خۆی هەڵیبژێرێت چی پەسەند دەکات، هیچ کەسێك سەرپەرشتی نەبێت و ڕێی نیشان نەدات و فەرمانی پێنەکات(ئەمەش دژیەکێکی ڕون و ئاشکرایە).

ئافرەت گەورەترین نیعمەتی لەدەست دەدات ئەگەر لەلایەن پیاوێکی دڵسۆزییەوە کارەکانی بەڕێ نەکرێت و هەڵسوکەوتی بۆ کۆنتڕۆڵ نەکات.

#میتافیزیکی_نێرومێ

Arius Polla☪️

03 Jan, 22:41


بەهێزەکان لەکاتی کارکردن لەسەر تێکشکاندنی دوژمنەکانیان بێدەنگن، ئەوەی هاواری لێهەڵدەستێ لاوازە.

ئەمەی دەیبینی واقعە، واقعی ژیانی دنیا بەم جۆرەیە، نەك ئەوەی لە وەهمی کەم عەقڵەکاندا هەیە.

Arius Polla☪️

03 Jan, 18:56


باسی کەرامات و دژیەکی مۆدێرنەکان

#ڕەدی_لادەران

Arius Polla☪️

03 Jan, 17:27


کەرامات؛ بۆ کەر مەگێڕنەوە، با گاڵتەتان پێنەکرێت.
ئەو خەڵکە زۆر لەوە نزمترە لە سەرو ماددەوە باوەڕی بە شتێك مابێت.
چیرۆکی یارانی ئەشکەوت و کراسەکەی یوسف و مردنی سەد ساڵەی عوزەیر ئەگەر لە قورئاندا نەهاتبا دەیانوت خورافەت و درۆودەلەسەی سۆفییەکانە زیادیان کردووە بۆ دین.

«فاقصص القصص»لە قورئاندا هاتووە باو گیان، بەڵام تۆ زۆر لەوە نزمتری، کە لەو بابەتانە حاڵیبیت، چونکە قسە گەلێکن لەگەڵ دڵدا دەکرێن نەك لەگەڵ گوێ.

ئەم موسوڵمانە مۆدێلانە هەر پەروەردەی مەدرەسە فەلسەفییەکەی دیکارد، خەڵك بە موبتەدیع و هاوردەکەری ئەفکاری نەشاز بۆ دین تاوانبار دەکەن کەچی خۆی (بالقوة) باوەڕی وایە«هو یفکر إذا هو موجود».

حەزرەتی مەولەوی دەفەرموێت:

ئینکاری ئەحواڵ ئەولیای کیبار
نەفی کەرامات ئەحـراری ئەبرار
بە فەرمودەی چەن شوھبی ثاقبة
یـــــؤدي الـی سـوء العــــاقـبـة
چ عەجەب لە قەول ئەهلی نەفسانی
خۆی نەیبوو تۆیچی هەروەک خۆی زانی

#تەپاوتلی_مۆدێرنە
#هەڵوێستە
#کەرامات

Arius Polla☪️

03 Jan, 16:26


شێخی ئەکبەر(قدس سرە) دەفەرموێت لە ئوممەتی موحەممەد(علیە الصلاة والسلام) هیچ کەسێك لە ئیمامی ئەبو بەکرد بەڕێزتر و گەورەتر نییە.

الباب الثالث والتسعين من "الفتوحات": اعلم أنه ليس في أمة محمد صلى اللّه عليه وسلم، من هو أفضل من أبي بكر غير عيسى عليه السلام، وذلك أنه إذا نزل بين يدي الساعة لا يحكم إلا بشرع محمد صلى اللّه عليه وسلم، فيكون له يوم القيامة حشران: حشر في زمرة الرسل بلواء الرسالة، وحشر في زمرة الأولياء بلواء الولاية.

#هاوەڵان

Arius Polla☪️

03 Jan, 14:36


روى البخاري عن ابن عمر قال: (كنا نخير بين الناس في زمان رسول الله صلى الله عليه وسلم فنخير أبا بكر ، ثم عمر ، ثم عثمان رضي الله عنهم.

بوخاری ڕیوایەتی دەکات لە ئیبن عومەرەوە کە دەفەرموێت: لە سەردەمی پەیامبەردا(صلی اللە علیە وسلم) باشترینەکان لەلامان؛ ئەبو بەکر پاشان عومەر پاشان عوسمان بوو(ڕەزای خودایان لێبێت).

پاشادرێژەی دەداتێ کە دەفەرموێت: ئیدی لە دوای ئەوان بێدەنگ دەبووین، فەزڵی کەسێکمان بەسەر ئەوی دیکەدا نەدەدا.

#هاوەڵان

Arius Polla☪️

03 Jan, 13:02


وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: داگیرکردنی ئیسلامی لە سوریا خراپترە لە داگیرکاری ئیسرائیل لە فەڵەستین!

ئەمە بکەن بە یاسایەکی جێگیر لەلای خۆتان«شیعە دژی دوژمنی سوننە ناجەنگێت، بنەمای مەزهەبەکەی لەسەر دژایەتی سوننە دامەزراوە نەك کوفر».

هیلالە شیعییەکەیان بریتیبوو لە قڕکردنی سوننە و وێرانکردنی ماڵ و موڵکیان و بەزۆر کردنیان بە شیعە، هەموو دەستکەوتەکانی ئێران تەنها کەمبوونەوەی ژمارەی سوننە بوو لە عێراق و سوریا و لوبنان.

#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

30 Dec, 21:58


لە ڕەسەنایەتییە تۆ وەکو پیاوێکی ڕەسەن لەوە حاڵیبیت کە بە هیچ شێوەیەك نابێت عەقڵی خۆت بدەیتە دەستی ئافرەت و بەپێی خواستەکانی ئەو ڕەفتار بکەیت.

پێویست ناکات بەگوێی ئافرەت بکەیت و بەپێی حەزەکانی ئەو هەڵسوکەوت بکەیت، چونکە تۆ بکەریت و ئەو کاردەرەوە. بەڵکو پێویستە بزانیت ئەو پێویستی بە چییە کە ڕەنگە زۆربەی کات یاخود بە گشتی نەزانێت چی دەوێت. یەکێك لە بیرمەندان دەڵێت: «مامەڵە لەگەڵ ئافرەت پێویستە وەك مامەڵەی خانەوادەی شێتێك بێت لەگەڵ شێتەکەیان». دەبێت تۆ دەرمانی نەخۆشییەکانی ئافرەت بکەیت نەك بە حەزی خۆی شتی دەرخوارد بدەیت، چارەسەر لەلای تۆیە وەك پزیشکێك ئەویش نەخۆشەکەیە.

ئافرەت لەسەر بنەمای حەزە ئاوەژووە بەردەوامەکانی بڕیاردەدات، هیچ بڕیارێکی جێگیری نییە مەگەر ئەو کارەی لەسەری کراوە بەردەوامبێت بۆ ئەو کاردانەوەی دەیداتەوە، بۆیە ناکرێت ئەرزشێکی ئەوتۆ بۆ بڕیارەکانی دابنێیت، بەڵکو تۆ بڕیار بدە کە دەبێت ئەو چۆنبێت، ئەمەش بەندە بە حیکمەتەوە.

ئەگەر بەگوێی ئافرەت بکەیت ئەوا:

ئافرەتێك کە قەیرەیە پێتدەڵێت: لە پیاوەتی پیاو ئەوەیە کە ئافرەتی قەیرە بخوازێت.

ئافرەتێك کە ڕابردوی باشنییە دەڵێت: پیاو نابێت گوێباتە ڕابردوی ئەو ئافرەتەی کە دەیخوازێت، مرۆڤ شایەنی گۆڕانە.

ئافرەتێکی جوان دەڵێت: پیاوی قۆز دەبێت ئافرەتی جوان بخوازێت، ئەوە لایقە پێی.

ئافرەتێکی ناشرین دەڵێت: جوانی مەرج نییە دڵ شەرتە، پێویستە مرۆڤ دڵی جوان بێت و پیاویش نابێت گرنگی بەو بابەتە بدات.

ئافرەتێکی لاواز لە ڕوی جنسەوە دەڵێت: پیاوێك پیاو بێت نابێت شەهوانی و نەوسن بێت(دادەم جوانەگای خەسێنراوی ئەوێت).

ئافرەتی بێ کەس دەڵێت: پیاوان پێویستە ببنە کەسوکاری ئافرەت و جێی هەموانی بۆ بگرنەوە.

ئافرەتی سەربەدەرەوە دەڵێت: پیاو نابێت دڵی پیس بێت(تەبعەن تا بە دڵی خۆی سەر بە هەموو کونێکدا بکات، کەسیش نەڵێت بۆ کوێ).

ئافرەتی فیمینیست عەقڵ دەڵێت: زەواج شەریکایەتییە لە ژیان نەك بوون بە ژنی ماڵەوە و خزمەتکردنی پیاو.

ئیدی بەو جۆرە وەرە خوارەوە پیایدا، لە قسەکانی هەر ئافرەتێکدا دەتوانیت خاڵی لاوازی بدۆزیتەوە چونکە مەرکەز لەلای ئافرەت بە گشتی خودی خۆیەتی و جیهان بەو ئاڕاستەیەدا دەسوڕێنێتەوە کە لە بەرژەوەندی ئەوە.

#مییافیزیکی_نێرومێ
#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

30 Dec, 18:44


پێویستە هەموو ئافرەتێك ئەوە بە باشی بزانێت کە تێپەڕبوونی کات لە بەرژەوەندیدا نییە، بچوککردنەوەی تەمەنیش بە درۆ یاخود نەوتنی سەرکەوتوو نابێت.

بۆیە پێویستە بە زوترین کات بدرێن بەشو واز لە تەواوکردنی خوێندن و قسەی پڕ و پوچی خەڵکی بهێنن، ئەو تەمەنەی کە تێیدا تۆ داواکراویت و سەرنجڕاکێشیت تەنها دە ساڵە لە15-25. بە دڵنیاییەوە بەهۆی ئەو یاسا سەقەتانەی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا کاری پێدەکرێت لەدوای تەمەنی 18ەوە مافی زەواج دەدرێت ئەمەش وا دەکات کە سێ ساڵ لە ئافرەت بە هیچ و خۆڕایی بڕوات، بۆیە بزانە کاتت بەدەستەوە نییە و زەرەرمەندیت، هەر ئەوەندەی گەیشتیتە سی ساڵان چیتر ئەو داخوازییەی پێشوت لەسەر نامێنێت، بۆیە بەوە ڕازیبە کە دێتە پێشەوە، چاوەڕێی هیچ کەسێکیش مەکە بە ناوی عاشق بوون و خۆشەویستی، چونکە ستری تۆ گرنگترە لەو وەهم و خەیاڵە بەتاڵانەت.

پیاو هەتا تەمەنی پەنجا ساڵیش دەتوانێت ئافرەتانێکی هاوتەمەنی منداڵەکانی خۆی بدۆزێتەوە چونکە لە هەموو ڕووەکانەوە ئەو توانایەی هەیە و سەرنجڕاکێشی خۆشی لەدەست نادات، بۆیە ئەو کاتی زیاتری لەبەر دەستدایە و دەتوانێت لە سفرەوە دەستپێبکاتەوە، بەڵام تۆ وەك ئافرەت ئەو بوارەت لەبەر دەستدا نییە.

نەمدەویست قسە لەگەڵ خودی ئافرەتاندا بکەم بەم زمانە، بەڵام مەخابن لە ئێستەدا بەهۆی سیستمی مۆدێرنە و پەروەردەوە کوالێتی پیاوەتی دابەزیوە و تێیدا ڕای ئافرەتێکی تەمەن بیست ساڵ بۆ زەواج بە هەند وەردەگیرێت، لە کاتێکدا لە ڕابردودا باوك و سەرکردەی ماڵ بڕیاری زەواجیان دەدا و منداڵەکانیان دەخستە ناو ژیانیان و نەیاندەهێشت بە لاڕێدا بڕۆن، بەڵام ئەمڕۆ چیتر ئەو کوالێتە لە پیاودا نەماوە بۆیە ناچارین خودی کەسەکان لەوە هۆشیار بکەینەوە کە ئەوان لە هەڵەدان هەم لە بیرکردنەوە و هەم لە کرداریان.

تۆی ئافرەت زەواج بۆت لە هەموو بابەتە دنیاییەکانی دی گرنگترە، بۆیە ئەبێت خۆت بەزەیت بە خۆتدا بێتەوە، ئەو وەهمەی خۆشەویستی و عاشق بوون و قوربانیدانە هەڵگرە بۆ ئەو کەسەی کە دەبێتە هاوسەرت نەك ئەوەی کە خۆت ئومێدت وایە ببێت.

بیرێك لە خۆت بکەرەوە و کاتت بە فیڕۆ مەدە، هەر ئاوا بە جوانی و ناسکی نامێنیتەوە.

#مییافیزیکی_نێرومێ
#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

30 Dec, 15:23


https://youtu.be/hv-1MeWJMbg?si=76nEMuhP9JgzsAeR

Arius Polla☪️

30 Dec, 14:45


بناغەی زانست تەقوایە نەك حیبر و قەڵەم و کاخەز.

«وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ ۗ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ»

Arius Polla☪️

30 Dec, 13:30


- سەردەمی زێڕینی پیاو لە چل ساڵییەوە دەستپێدەکات، بەڵام سەردەمی زێڕینی ئافرەت لە سییەکانی تەمەنیدا کۆتایدێت.

- پیاو لە کۆمەڵگەدا تەماشای داهاتوی دەکرێت ڕۆشنە یاخود تاریك، بەڵام ئافرەت تەماشای ئێستەی دەکرێ تەمەنی کەم و جوانە یان نا.

- هەر پیاوێك ئافرەتی زۆرتری بەدەورەوە بوو، ئافرەت زیاتر بۆلای خۆی ڕادەکێشێت، هەر پیاوێك ئافرەتی کەمتر بە دەورەوە بوو ئافرەت کەمتر بەلایدا دەچێت.

- ئافرەت شانازی بە پلە و پایەی کۆمەڵایەتی پیاوەوە دەکات نەك دین و هەڵسوکەوتی.

- هەر پیاوێك بە قسەی ژن بکات بێ قیمەتە لەلای خودی ژن، هەر پیاوێکیش حساب بۆ ژن نەکات و گوێ بۆ قسەکانیان نەگرێت، بەڵکو فەرمانەکانی بسەپێنێ بەسەریاندا ئەوا پیاوە لەلای ئەوان.

- تێڕوانین بۆ کەسایەتی پیاو و ئافرەت لە کۆئەندامی زاوزێیانەوە تێڕاوانینێکی دروستە، کۆئەندامی پیاو لەدەرەوەیە و هی ئافرەت لە ناوەوە، ئەمەش پێمان دەڵێت، پیاودەتوانێ جوتبوون لە خۆشەویستی دەرکات، بەڵام ئافرەت نەء.

#مییافیزیکی_نێرومێ

Arius Polla☪️

30 Dec, 10:40


پاوێڪ لەجێگەۍ سوپایەڪ
(چیرۆڪۍ جاسـ ـوسێڪۍ پێغەمبەر "صلی الله علیه وسلم")
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەجەنگۍ خەندەق "شەوال5ڪ/مارس627ز" موشریڪەڪانۍ عەرەب گەمارۆۍ شارۍ مەدینەیان دابوو ڪە لەمێژوودا بەجەنگۍ"احزاب یان خەدەق" ناسراوە.

لەو ڪاتەدا جولەڪەڪانۍ"بنۍ قریضە" ڪە لەپێشودا پەیمانیان هەبوو لەگەڵ پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)، پەیمانەڪەیان شڪاند و لەگەڵ "مشرڪین" ڕێڪڪەوتن، بەمەش مەدینە ڪەوتە ناو گەمارۆیەڪۍ تەواوەوە.

لەوێدا ڪەسێڪ لەناو هۆزۍ"غەطەفان" بەنهێنۍ دێتە لاۍ پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ولەسەر دەستۍ موسوڵمان دەبێت.

پاشان دەفەرموێت: ئەۍ پێغەمبەرۍ خودا چیم پێئەڪرێت بۆت؟
من هێشتا هیچ ڪەسێڪ نەیزانیوە موسوڵمان بووم.

پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:
تۆ تەنها ڪەسێڪیت بۆیە بڕۆرەوە ناویان و پەرەتەوازەیان بڪە، چونڪە جەنگ فێڵە٭.

ئەو ڪەسە دەگەڕێتەوە ناو گەلەڪەۍ، وەڪ ئەوەۍ هیچ ڕووۍ نەدابێت دەچێتە ڪۆنگرە جەنگیەڪانەوە وڕاۍ خۆۍ پێشنیار دەڪات.

سەرەتا دەچێتە لاۍ بنۍ قریضە، وە پێشتر ناسیاویان هەبوو لەگەڵیدا و متمانەۍ تەواویان پێدەڪرد.

پێیوتن:
ئێوە دەزانن ڪە ئەو عەرەبانەۍ هاتون بۆ جەنگۍ محمد وڵاتەڪەیان دورە، ئەگەر سەریش نەڪەون لەجەنگەڪەیاندا زیانیان پێناگات و دەگەڕێنەوە، بەڵام ئێوە لەو ڪاتەدا چۍ دەڪەن؟!
لەبن دەستۍ محمد دەمێننەوە و هیچ سەرخەرێڪتان نابێت، بۆیە پێشنیار دەڪەم ڪە نەچنە جەنگەوە تا ئەو ڪاتەۍ زەمانیان لێوەردەگرن بەوەۍ چەند ڪەسێڪ لە پیاوە گەورەڪانیان لاۍ خۆتان گلبدەنەوە تا لەپێناویاندا بجەنگن.

بنۍ قریضە پێشنیارەڪان قبوڵ ڪرد و دەستخۆشیان لێڪرد بۆ نواندنۍ ئەو دڵسۆزیە.

پاشان دەڕوات بۆلاۍ قوڕەیش و پێیان دەڵێت:
ئێوە باش دەزانن ڪە بنۍ قریضە و محمد پەیمانۍ ڪۆنیان هەیە، وە ئەوان دەزانن ڪە ئێوە ئەگەر شڪستتان خوارد دەگەڕێنەوە و بەجێیان دەهێڵن، وەلەگەڵ محمد ڕێڪڪەوتون بۆئەوەۍ چەند ڪەسێڪ لە ئەشرافەڪانتان گل بدەنەوە و بیاندەن بەدەست محمەدەوە، ئەوان تا ئێستا لەسەر پەیمانەڪەیانن لەگەڵ محمد و درۆتان لەگەڵ دەڪەن، بۆیە پێمباشە بۆخۆتان بچن و دڵنیابنەوە لەوە، بڕۆن پێیان بڵێن چیدۍ مەوەستن و ئێوەش لاۍ خۆتانەوە هێرش بڪەن، جا بزانن چیتان پێدەڵێن؟!

بۆیە ابو سفیان هەڵدەستێت بەناردنۍ وەفدێڪ بۆلاۍ بنۍ قریضە بەسەرڪردایەتۍ"ڪەعریمەۍ ڪوڕۍ ابو جهل" داوایان لێدەڪات بەژدارۍ لەجەنگدا بڪەن، ئەوانیش ڕازۍ نابن ئەگەر بێتو چەند ئەشڕافێڪیان لاگلنەدەنەوە!!

ئیدۍ هەردوولا دەڪەونە گومانەوە لەیەڪترۍ و هاوپەیمانیەتەڪەیان هەڵدەوەشێتەوە، پاشان هێندە نابات عەرەبە موشریڪەڪان توشۍ بێهیواۍ دەبن لە داگیرڪردنۍ مەدینە و دەگەڕێنەوە وڵاتۍ خۆیان.

بەم جۆرە ڪۆتاۍ بەجەنگۍ خەندەق دێت.

ئەو ڪەسایەتیە گەورەیە نعیم بن مسعودۍ غەطەفانۍ بوو ڪە ئەم هۆسەیەۍ نایەوە و ئەو هاوپەیمانێتیەۍ تێڪ شڪان.

بۆیە دەڵێم نعیم بەتانها سوپایەڪ بوو خوداۍ گەورە ناردۍ بۆ موسوڵمانان لەو ڪاتە هەستیارەدا.

فاعتبروا یا اولی الابصار

#جەنگی_هۆشیاری
#باسێکی_مێژووی
#نعیم_ابن_مسعود

بۆ زانیاری لەسەر جەنگۍ خەندەق
ڪتێبۍ"البدایە والنهایە" ساڵۍ5ڪ بخوێنەرەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٭واتە بڕۆ ببە سیخـ ـوڕ لەناویاندا و چیت پێدەڪرێت بیڪە بۆئەوەۍ پێڪەوە لەسەر یەڪ ڕا ڪۆنەبنەوە، وە ئیسلامەتۍ خۆشت ئاشڪرا مەڪە.

پۆستی2021

Arius Polla☪️

30 Dec, 08:35


#ئەحواز
پێشۍ دەوترێ"ئەهواز" بەزمانۍ فارسیش"خوزستان"ە.
ژمارەۍ دانیشتوانۍ5بۆ8ملیۆن ڪەسە.

لەساڵانۍ1724ـ1925ز دەوڵەتۍ عەرەبۍ"ڪەعبۍ" دەسەڵاتۍ هەبوو، پاشان لەساڵۍ1925ز شاه بەهلەوۍ داگیرۍ دەڪات و دەیخاتە ژێر دەسەڵاتۍ ئێرانیەوە، دواۍ ڕێڪڪەوتن لەگەڵ بەریتانیا.

ئەم هەرێمە بەیەڪێڪ لە دەوڵەمەنترین ناوچەڪانۍ جیهان دادەنرێت لەڕوۍ"نەوت و غاز"ەوە، بەڵام گەلەڪەۍ یەڪێڪە لە گەلە هەژارەڪانۍ جیهان.

سەرۆڪۍ پێشوۍ ئێران"خاتەمۍ" دەڵێت:
ئێران بەخوزستانەوە دەژۍ.

گەورەترین بیرە نەوتەڪانۍ ئێران لەم ناوچەیەیە"ناوچەۍ ئەحواز" ڪە ئەمە ناوەڪانیانە:
"ئەحواز ـ مارۆن ـ ئەغگرۍ ـ ڪارانگ".

گەورەترین ڪێڵگەۍ غازیش هەر دەڪەوێتە سنورۍ ئەحواز لەناو دەریایۍ "ڪەنداوۍ عەرەبۍ".

گرنگترین بەرە بەرهەڵستیڪارەڪانۍ ئەحواز:
- الجبهە القوميە لتحرير عربستان والخليج العربۍ
- الجبهە الشعبيە لتحرير الأحواز
-المنظمە العربيە لتحرير الاحواز-ميعاد
- الجبهە الديمقراطيە الشعبيە الاحوازيە:
- حرڪة النضال العربۍ لتحرير الأحواز

٭بەدڵنیاییشەوە لەناوۍ ئەم بەرانەوە هۆڪارۍ سەرنەڪەوتنیان دەردەڪەوێت، چونڪە هیچ مۆرڪێڪۍ ئاینیان پێوە نیە، لەڪاتێڪدا دوژمنەڪەیان خاوەنۍ بیروباوەڕو عقیدەیە، بۆ هیچ ڪات فڪر بەسەر عقیدەدا سەرناڪەوێت، ساڵەهاۍ ساڵە مۆرڪێڪۍ سونۍ ئیسلامیان بەبەر خۆیاندا نەڪردووە تا جیهانۍ ئیسلامۍ پشتیان تێنەڪات.

فاعتبروا یا اولی الابصار

#جەنگی_هۆشیاری
#باسێکی_مێژووی
#کورتو_پوخت

پۆستی2021

Arius Polla☪️

30 Dec, 00:47


"Ibn Arabi"

All revealed religions [are light. Among these religions, the religion of the descent of Muhammad is like the light of the sun among the light of the stars. When the sun appears, the light of the stars is hidden, their light entering the sunlight. Their concealment is like the abolition of other revealed religions which takes place through the revealed religion of Muhammad. nevertheless. They actually exist, just as the existence of starlight is efficiently made possible. This explains why we are required in our universal religion to believe in the truth of all the apostles and all the revealed religions.


هەموو ئاینە ئاسمانیەکان " دابەزێنراوەکان" ڕوناکین، لەناو ئەم ڕوناکیانەدا ئاینی دابەزینی محمد وەک ڕوناکی خۆر وایە لەناو ڕوناکی ئەستێرەکاندا، کاتێک ڕوناکی خۆر دەردەکەوێت ڕوناکی ئەستێرەکان دەشاردرێتەوە و دەچنەوە ناو ڕوناکی خۆرەکە، شاردنەوەی ئەوان مانای هەڵوەشاندنەوەیانە لە ڕێگای دابەزاندنی ئاینە محمەدیەکە، لەڕاستیدا بونیان هەیە، لیرەدا ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە لە ڕێگای ئاینی محمدیەوە کە بۆچی پێویستە باوەڕ بەو ڕوناکیە بچوکانە بکەین.

#توراسی_عیرفانی
#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام
#ئیبن_عەرەبی

Arius Polla☪️

29 Dec, 20:38


تعب كلها الحياة
فما اعجب من راغب في ازدياد
ان حزنا في ساعة الموت
أضعاف سرور في ساعة الميلاد

ژیان هەمووی ماندوێتییە
سەرسامم بە کەسێك کە دەیەوێت زۆری لێ بەدەست بهێنێت.
خەمێکی کاتی سەرەمەرگ چەند هێندە خۆشترە، وەك لە کاتی لەدایکبوون.

لقد خلقنا الإنسان في كبد.

فحملها الإنسان انه كان ظلوما جهولا.

Arius Polla☪️

29 Dec, 18:38


سەبارەت بە جەنگی ئەفغانستان دژی پاکستان

Arius Polla☪️

29 Dec, 18:14


توخوا با ئەم ڤیدۆیەتان لەلا سەیڤبێ تا ئەوکاتەی خودا دەسەڵاتتان پێ ئەدا، جیل بە جیل بیگوازنەوە بۆ نەوەکانتان. تا ئەو ڕۆژەی نۆرەماندێت با ئەمانەمان بیرنەچێتەوە و لەبن هەر دار و پەردوێکدا تاوانبارانمان بینی بە سزای خۆیانیان بگەیەنین.

دڵ خەریکە لە ئاستی ئەم دیمەنانە لە حەسرەت و کەفوکوڵیدا لە سنگ بێتە دەرەوە.

مەگرین تەنها توڕەبن، بەس توڕەبن و کۆیکەنەوە لەناختاندا و مناڵەکانیشتانی لێئاگادار بکەنەوە.

Arius Polla☪️

29 Dec, 17:06


بەڕێز د.موسەننا ئەمین باشترین هەڵبژاردەیەکە کە یەکگرتوی ئیسلامی دەستنیشانی بکەن بۆ ئەمیندارێتی حیزبەکەیان لە داهاتودا.
لە ئێستەدا هیچ کەسێکی وا نابینم شیاوتر بێت لەم کەسایەتییە، چ لە ڕوی ئەزمون و دنیادیدەییەوە بێت چ لەڕوی پێگەی جەماوەری و تەنانەت لەڕوی مەعریفیشەوە شیاوترینە بەوپێیەی هەم شارەزایەکی باشی شەریعەت و زمانی عەرەبی و سیاسەتی ناوخۆی و نێودەوڵەتییە و کەسێکی سەنگینە لەلای سیاسییەکانی جیهان و ناوچەکە و خاوەنی قسە و کرداری شوێنگرتوی خۆیەتی و دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە لە بەرزکردنەوەی حیزبەکە لە ئاستی ناوخۆیییەوە بۆ ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی ببینێت.

#هەڵوێستە

Arius Polla☪️

29 Dec, 15:10


تکایە دین بەکار مەهێنن بۆ مەرامی سیاسی.

حەمەی حاجی مەحمو

Arius Polla☪️

29 Dec, 12:42


زۆرینەی ئەوانەی بەرگری لە پەکەکە و هاوکۆلکەکانی دەکەن، کافری دژەدینن بەپێی بڵاوکراوە وتەکانی خۆیان، کۆمەڵێك موسوڵمانی ناحاڵی خۆیان خستۆتە ناو دۆزەکەوە بەزۆر لەژێر ناوی ناسیۆنالیستی کوردیدا، هیچ قیمەتێکیان نە لەلای ئێمە هەیە نە لەلای ئەوان.

Arius Polla☪️

29 Dec, 11:49


#هەڵوێستە
وەهابییەت کیانێکی ئینشیتارییە لێیگەڕێ بۆخۆی خۆی لەناودەبات.
دینی وەهابییەت خۆی لەسەر تەکفیر و تەبدیع دامەزراوە وەك نان و ئاو وایە بۆ ئەفرادەکانی، تەنها ئەوەیان لێبستێنەوە لەبرسا دەمرن.
ئەگەر لەگەڵ لازمی وەهابییەتدا بڕۆی ئەوا قۆناغی کۆتایت دەبێت بگاتە تەکفیر کردنی هەموو زانایانی ئوممەتی ئیسلامی، چونکە هیچکامیان لەسەر ئەو دینە نەبوون کە وەهابییەت هێناوییەتی و ئەو تەوحید و عەقیدەیەشیان باسنەکردووە کە وەهابییەت باسی کردووە. تەنانەت ئیبن تەیمییەش کە ئەوان خۆیان پیادا هەڵواسیوە، بەرییە لە مەنهەجەکەیان، ئەگەر کەسێك کتێبەکانی بە باشی بخوێنێتەوە بۆی دەردەکەوێت کە نەهجی ئەو لە فەلاسیفەوە نزیکترە وەك ئەوان، ناشتوانن لە کتێبەکانی بە باشی حاڵیببن، کاتێکیش تۆزێکی لێحاڵی دەبن ڕاستەوخۆ توشی سەدمە ئەبن و تەکفیری ئەکەن.

Arius Polla☪️

29 Dec, 02:03


لە کتێبی ئاین و نەتەوایەتی، ئۆجالان بە تەواو ڕاشکاوی دەڵێت: نوسەیری تێکۆشانێکی ئاینییە دژی دەسەڵاتی سونی ئومەوی.

ئەمەشی لە سیاقی دژایەتی کردنی تورکیادا هێناوە.

بیرمان نەچێت ئۆجالان بۆخۆی نوسەیرییە وەك حافز ئەسەد، ئیدی لێرەوە ڕون دەبێتەوە کە جەنگەکە لە دژی کێیە و پڕۆژەی تورکیای ئۆردۆغانیش چییە، ئۆجالانیش باش درکی بەو ڕاستییە کردووە.

سەرەڕای ئەوە سوننە بە دینێکی ساختە لەقەڵەم دەدات وەك لە سەرەوە ئاماژەی پێداوە.

#عاپۆ

Arius Polla☪️

29 Dec, 01:11


بۆچی پشتگیری ئۆردۆغان دەکەین؟

Arius Polla☪️

28 Dec, 00:46


کوردایەتیتان باش

ئەمەش نەسەبی مەسعود بارزانی کە دەگەڕێتەوە سەر بەنی هاشم.

ئەوجا بە پێوەری ناسیۆنالیستەکان بێت کە خۆیان دەدەنە پاڵ ماددی ئاریانی، ئەوا مەسعود بارزانی کورد نییە و بنەچەی دەگەڕێتەوە بۆ عەرەبستان.

فەحسی جیناتیش هەیە کە دەریدەخات هەردوو جوت حیزبی دەسەڵات ئەسڵیان لە ئەشرافی عەرەبییە و نەسەبیان دەگەڕێتەوە بۆ قوڕەیش.

ئێستە با وەڵامی ئەوە بدەنەوە کە«کورد بوون چییە زۆر بە ڕونی».

#ناسیۆنالیزم

Arius Polla☪️

27 Dec, 23:33


ئەگەر هەموو پیاوان زانیان کە بەڕاستی دنیای مۆدێرنە چییە، ئەوا ڕاستەخۆ کۆتایی پێدێت و نامێنێت.

📚أزمة العالم الحديث
الإمام عبدالواحد يحيا
Renè Guenon

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

Arius Polla☪️

27 Dec, 22:02


تەحلیلی سیاسی لەسەر بنەمای واقع دەکرێت نەك بەو جۆرەی موحەلیل پێیخۆشە ببێت.

Arius Polla☪️

27 Dec, 21:45


#هەڵوێستە

ئەمە حاڵی ئەمریکا بوو لە ئەفغانستان بۆ ماوە 20ساڵی ڕەبەق لە جەنگیدا دژی تاڵیبان.

کەچی لەولاوە شکارێکی سیاسی لەنگەکەی ڕاپەڕینت بۆ قوت ئەبێتەوە کە هیچی لە دۆزی ئەفغانی نەزانیوە جگە ئەو دووسێ مەقالەیەی کە پێش دەستپێکردنی بەرنامەکە خوێندوێتییەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگایەوە دوو قسە نقڵ بکات و دەڵێت: ئەمریکا ئەفغانستانی تەسلیمی تاڵیبان کرد، تاڵیبان بەکرێگیراوی ئەمریکان لە ناوچەکە!!.

حەقی خۆیەتی ئەو جۆرە شیکار کەرە سیاسیانە بدەیتە دەستی فاشیستە ڕەگەزپەرستە سپییە پۆڵەندییەکان تا بە ئیسراحەتی خۆیان ماسۆغیانە خۆیانی لەسەر بەتاڵ بکەنەوە.

Arius Polla☪️

27 Dec, 17:29


لەناو سوپای ئیسرائیلیش نوێژکەر هەیە

بەپێی Sky news ژمارەی موسوڵمانی عەرەب لەناو سوپای ئیسرائیل دەگاتە606سەرباز لە ساڵی2020دا.

هەندێکیشیان لە غەززە(شەهید) بوون.

بەداخەوە کە خەڵکانێك دژی ئیسرائیل دەجەنگن لە کاتێکدا سەربازەکانیان تەقوا و دینداریان لێ دەبارێت.

وێنەیەکم بگرە لە کاتی نوێژدا«بەڵام با ئاگام لە خۆم نەبێت».

Arius Polla☪️

27 Dec, 16:32


بۆچی هەموشتێك بێ مانایە ئەگەر بە میتافیزیکەوە نەبەسترێتەوە؟.

Arius Polla☪️

27 Dec, 16:22


پڕۆژەی نوێ بەمزوانە ان شاءاللە

Arius Polla☪️

27 Dec, 14:32


دەستدرێژیکردن بۆسەر ئافرەتی بە حەیا و پۆشتەی موسوڵمان لەلایەن بەرازخۆرەکانی عاپۆوە.

دیمەنەکە دڵهەژێنە و کۆنیشە، بەڵام حەزم کرد بیرتانیبخەمەوە کە بۆچی ئێمە خۆشحاڵین کە ڕۆژێ زوتر ئەم کافرانە لەناوبچن.#عاپۆ

Arius Polla☪️

27 Dec, 08:02


ناو: تۆپهاوێژۍ سوڵتانۍ
جۆر: ڪەرەستەۍ جەنگۍ
پۆلێن: ڕوخێنەرۍ دیوارە بەهێزەڪان
درێژۍ: 518سم
قورسایۍ: 16٫8طەن
نیوەتیرەۍ تۆپەڪانۍ: 63سم
سەردەمۍ بەڪارهێنان: گەمارۆۍ قستەنتینیە لەلایەن محمد فاتحەوە.
دروستڪەر: مونیر عەلۍ

یەڪەم چەڪۍ"دمار الشامل" لەمێژووۍ مرۆڤایەتیدا.

وتلك الایام نداولها بین الناس.

#باسێکی_مێژووی
#سێبەری_کۆتای
#مدفع_سلطانی

Arius Polla☪️

26 Dec, 21:39


تا کۆتا هەناسەی ڕژێمی ئەسەد عاپۆچییەکان هەر نوسەیرییەکەی جاران بوون.

#عاپۆ

Arius Polla☪️

26 Dec, 20:34


پێویستە بزانن ئێوە وەك موسوڵمان لە ڕیزی کێدان.

ئەمەی کە گوێتانلێیە بیر و باوەڕی زۆرینەی تاکەکانی ئەو کۆمەڵەن کە ئێمە لە ڕێگەی فیکرییەوە دژیان وەستاوین.

تۆیەکی موسوڵمان قۆنەرەکانیشیان بۆ پاكبکەیتەوە هەر شوێنکەوتوێکی کابرایەکی بیاباننشینیت، ئەگەرچی بەدەمیشتەوە پێبکەنن و دڵخۆشی بە پشتگیریکردنت بۆیان دەربڕن، هاوشێوەی پشتگیری هندییەکە بۆ ڕەگەزپەرستێکی سپی، کە بە پێکەنینێکی سادە سوپاسێکی نیشاندەدات.

ئێمە لەبەردەم دوو ڕێگەداین:

- ڕێگەی خوداویستی کە پشتگیری هەر پڕۆژەیەك دەکەن لەوپێناوەدابێت ئەگەرچی لە زیانی خۆمانیشبێت.

- ڕێچکەی دیکە کە پەیوەستبێت بە هەر سودێکی دنیاییەوە و نەگاتەوە بە خودا.

ئەوجە بۆخۆت یەکێکیان هەڵبژێرە.

#عاپۆ

Arius Polla☪️

26 Dec, 18:48


زۆرینەی کوردی سوریا موڕتەدن

#عاپۆ

Arius Polla☪️

26 Dec, 18:33


ئەگەر کوردی سوریا لە سەرەتای شۆڕشەوە هەستێکی ئیسلامیانەی تێکۆشەرانەیان تێدا بووایە، لە جێگای خۆ لغاوکردن بۆ مارکسیەکانی پەکەکە و هاوکۆلکەکانی، ئەوا ئەمڕۆ لە دیمەشق دەبوون و پلە و پۆستی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆییان وەردەگرت.

بەڵام لە ڕاستیدا زۆرینەی کوردانی سوریا موسوڵماننین، بەڵکو کۆمەڵە موڕتەدێکی دەمارگیری دژەدینن، کردنیان بە موسوڵمان تەنها پینەکردنێکی بێ بنەمایە. ئەوان نە شۆڕشیان دژی ڕژێمی نوسەیری کردوە و نە بۆ هەوێی سونییەت هەستاون و نە داوای گۆڕینی سیستمیان کردووە، بەڵکو لە شاخەکانی قەندیلەوە دابەزین بۆ یارمەتیدانی ڕژێم، باشترین بەڵگەشمان ئەوەیە کە تەواوی دەزگا حکومییەکانی ناوچەکانیان تا دواین ساتەکانی ڕژێمی نوسەیری، سەر بەو ڕژێمە بوون!. تا دواین ساتەکان وێنەی بەشار ئەسەدیان بەدەستەوە بوو، پاشان وەك مونافقێکی بێچاو و ڕوو هەستان بە هەڵکردنی ئاڵای شۆڕش.

دۆزی شۆڕشی سوریا دور و نزیك بابەتێکی پەیوەندیدار نەبوو بە کوردی سوریاوە، ئەوان ڕازیبوو نان و شەقی بەشار بخۆن بەو مەرجەی ئیسلامییەك نەبێتە حاکمیان.

گەر ویستت ڕوی موڕتەد ببینیت ئەوا تەماشای ئەو چەکدارانەی هەسەدە بکە، ئەوە ڕونترین دەرکەوتەیە بۆ سەر و شکڵی موڕتەد و مونافق.

#هەڵوێستە
#عاپۆ

Arius Polla☪️

27 Nov, 21:29


بەشی دوو

Arius Polla☪️

27 Nov, 21:16


لغاو کردنی کۆمەڵە سۆفستائییەکی پۆپۆلیستی سەبارەت بە دۆزی سیاسی نوچەکە و قسەکردنیان لەسەر کیانە ئیسلامییەکانی سوریا.

بەشی یەك

#ڕەدی_لادەران
#باسێکی_سیاسی

Arius Polla☪️

27 Nov, 17:36


#هەڵوێستە
ئەمانە تەبیعەتێکی داعشیان هەیە، نە لە سیاسەتی دووەلی سەردەم ئەزانن نە لە هونەری جەنگی و نە لە جیۆسیاسی ناوچەکان، هەمیشە مەسڵەحەتی تەنزیمی دەخەنە پێش مەسڵەحەتی ئوممەتەوە، ئەڵێی خوا بەشەری لەم سەر زەوییە خەلق نەکردووە جگە ئەوەی ئیخوانییە، هیچ جێیەکیش گرنگ نییە جگە قودس!!!

کابرا چواردە ساڵە بەدەست میلیشیای شیعە لە سوریا مناڵی ئەکوژرێ، ئەوەندەی ماف پێ نادەن بەرگری لە ناوچەکەی خۆی بکات، ناوی لێ دەنێ مورتەزەقەی سوننی.

ئەمشەو بە یارمەتی خوا گەر کاتم هەبوو تۆزێك ئەم نەخوێنەوارە حەماسیانە ئەشێلم کە ئەزانم زۆرێك پێیان ناخۆشە، بەڵام بە مافی خۆمی ئەزانم وەك کەسێك کە ڕۆژێك لە ڕۆژان ئینتیمایەکی عاتیفی ئوممەتیانەم بۆ شۆڕشی سوریا هەبووە دژی سەرانی نوسەیری ئەسەدی متشیعی کافر.

Arius Polla☪️

27 Nov, 15:28


#هەڵوێستە
دەبێ باش ئەوە بزانن کە سروشتی ئافرەت بەو جۆرەیە کە دەبێت لەلایەن پیاوێ بپارێزرێت لە خودی پیاو، جا ئیدی ئەوەی لەو سروشتە لابدات باجەکەی خراپتر لەوە دەدات کە بەهۆی مانەوەی لەسەر سروشتی خۆی توشی دەبێت لە بێزاری و ناڕەحەتییەکانی مانەوەی لەناو ماڵدا لە ژێر ڕکێفی پیاوك.

Arius Polla☪️

27 Nov, 08:51


#زبڵدانۍ_مێژوو
ئەو جێگەیەیە ڪە تاوانبارانۍ تێدەڪرێت، یان بەنەمانۍ ناویان یاخود بەمانەوەیان بەڵام بەقێزەونۍ.

یەڪەم ڪەس ئەم دەستەواژەیەۍ بەڪارهێنا "لیۆن ترۆتسڪۍ"بوو...
ڪاتێڪ مەنشەفیڪەڪان لە ڪۆنگرەۍ دامەزراندنۍ سۆڤێت لە شارۍ"پیترۆگراد" پاشەڪشەیان ڪرد ساڵۍ1917، ڪە لەدوایدا بەهۆیەوە بەلشەفیەڪان دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت.

لەوێدا ترۆتسڪۍ هەڵستا و وتۍ"ئێوە ڪۆمەڵە ڪەسێڪۍ داماو ڪەنارگیرن، ئێوە موفلیسن....ڪۆتایۍ بەڕۆڵتانهات...بڕۆن بەرەو ئەوجێگەیەۍ قابیلتانە...لەئێستا بەدواوە ئێوە لە #زبڵدانی_مێژوو دان.".

ئیدۍ لەو ڪاتەوە ئەم دەستەواژەیە بەڪار دەهێنرێت بۆ هەموو ئەوانەی کە ڕۆڵێکی ناشرینیان دەبێت یان بێ ڕۆڵ دەمێننەوە.

#باسێکی_مێژووی
#زبڵدانی_مێژوو

Arius Polla☪️

26 Nov, 15:10


شارەزایانی بواری قە*بەێتی، منداڵی زۆڵ ناخەنەوە، منداڵی زۆڵ بەرهەمی ساتەوەختی متمانەیە.

دۆستۆڤسکی

#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە

Arius Polla☪️

26 Nov, 08:40


ڕێكخستن لەنێوان(ئەستێرەۍ دەریا و جاڵجاڵۆڪە)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەڪۆتاییەڪانۍ سەدەۍ19ز هۆزەڪانۍ "ئاپاچۍ" ڪە بەشێڪبوون لە پاشماوەۍ هیندیە سورەڪان، هەریەڪ لە ئەمریڪا و ئیسپانیایان هێنابووە سەر چۆڪ وژیانیان لێ تاڵ ڪردبوون.

هەردوو وڵات نەیاندەزانۍ چۆن ئەم هۆزە لەناوببەن، چونڪە ڕێڕەوۍ ستراتیژۍ جەنگیان جیاوازبوو لەهۆزەكانی ناوچوەڪانۍ دیڪە.

بەوەۍ ڪە بەشێوەۍ ڕووبەڕووبونەوەۍ ڕاستەوخۆ و بەسوپا نەدەجەنگان، هەروەها سەرڪردەیەڪۍ دیاریان نەبوو تاوەڪو دوژمن بتوانێت لەڕێگەۍ ڪوشتنۍ سەرڪردەڪەیانەوە ڪۆتاییان پێبنێت.

⊞ ستراتیژیەتۍ ئاپاچۍ:
ـ لەسەر شێواۍ ڪۆمەڵەۍ بچوڪ دابەش بووبوون.
ـ وەهەر ڪۆمەڵێڪ لەو ڪۆمەڵانە سەرڪردەیەڪۍ تایبەت بەخۆۍ هەبوو پێیدەوترا"نانتان".
ـ وە بەسەر ناوچەیەڪۍ فراواندا دابەش بووبون، بۆیە سەختبوو ڪۆڪردنەوەیان.
ـ وە ئەگەر هاتبا و نانتانێڪ بڪوژرایە بەخێراۍ لەناو ڪۆمەڵەڪەدا نانتانێڪۍ دیڪە هەڵدەبژێردرا.
ـ وە ئەگەر نانتانێڪ یان سەربازۍ ڪۆمەڵەیەڪ بگیرایە ئەوا نانتانۍ ڪۆمەڵەڪانۍ دیڪەۍ نەدەناسۍ تا بەدوژمنۍ بڵێت.

بەم شێوایە ڕێڪخستن و بەڕێوەبردنیان"نا بنڪەۍ بوو".

واتە وەڪ جاڵجاڵۆڪە نەبوو"جاڵجاڵۆڪە سەرۍ هەیە ڪە پێشەوایە، وە قاچەڪانیشۍ بزاوت و ڕەوتەڪەیە، بۆیە ئەگەر بێت و سەرۍ ببڕدرێ ئەوا قاچەڪان لەجوڵە دەڪەون، بەهەمان شێوە ئەگەر قاچەڪانۍ ببڕدرێ ئەوا ڕوحێڪۍ بێ بزاوت دەمێنێتەوە".

بەڵڪو لەسەر شێوەۍ ئەستێرەۍ دەریابوو، ڪە ئەگەر هاتو پارچەیەڪت لێبڕۍ ئەوا بەزوۍ دروستۍ دەڪاتەوە، وە ئەو پارچەیەۍ لێشۍ جیابۆتەوە دەبێت بەئەستێرەیەڪۍ دیڪە!!، بەمەش لەناوبردنۍ پێویستۍ بەوەیە هەموو ئازاۍ ئەو گیانە لەناوببەیت نەڪە تەنها بڕین و قرتاندنۍ بەشێڪۍ، ئەمەش ڪارێڪۍ سەختە.

بەڵام ئەمریڪۍ و ئیسپانیەڪان، لەڪۆتایدا چارەسەریان دۆزیەوە.

⊞چارەسەر:
هەستان تەماشایان ڪرد تا بزانن خاڵۍ "تەرڪیزۍ" ئەم هۆزە چیە؟!
وە لەڪوێوە هێز و وزە وەردەگرن.

بینیان:
ـ ڕوحۍ جەنگۍ و ڕووبەڕووبونەوەۍ داگیرڪەر.
ـ شێوازۍ ڕێڪخستنیان بەنابنڪەۍ.

بۆیە لەسەر ئەم دوو خاڵە ڪاریانڪرد.

ـ ئەمریڪیەڪان هەستان بەدانپێدانانیان وەڪ ڪیانێڪۍ سەربەست، پاشان وەڪ دیارۍ بڕێڪۍ زۆر لە مانگایان پێشڪەش بەڪۆمەڵێڪ لە نانتانەڪان ڪرد، وەڪ دەرخستنۍ نیەت پاڪۍ.

بەمەش وردە وردە نانتانەڪان لەژیانۍ سەربازیەوە گۆڕان بۆ جوتیار و گاوان، وە لەهەمان ڪاتدا بوونە خاوەنۍ پارە و سامان.

بۆیە؛
ـ سەرەتا ڕوحۍ سەربازۍ و جەنگیان لەدەستدا بەتێڪەڵبونیان بەژیانۍ دوونیا.
ـ پاشان ستراتیژیەتۍ پەرتەوازەییان لەدەستدا، چونڪە پێویستبوو بۆ بەخێوڪردنۍ ئاژەڵەڪان شوێنۍ دیاریڪراو هەبێت، ئەمەش وایڪرد جێگاڪانیان بەئاسانۍ دیارۍ بڪرێت.
ـ هەروەها نانتانەڪان و سەربازەڪان ڪەوتنە ڪێبڕڪێۍ دەوڵەمەندبوون، بەمەش ڕوحۍ یەڪگرتوۍ و هاو ئامانجۍ لەناویاندا نەما و پوڪایەوە.

⊞سەرئەنجام:
هۆزۍ ئاپاچۍ بووە خواردنێڪۍ ئاسان بۆئەمریڪا و بەتێپەڕبوونۍ ڪات لەناوبران.

[فاعتبروا یا أولی الابصار]

٭ئەمریڪا فڕۆڪەیەڪۍ هێلیڪۆپتەرۍ بەناوۍ ئەم هۆزەوە ناوناوە ڪە یەڪێڪە لەبەهێزترین فڕۆڪە سەربازیەڪان و لەڪاتۍ هێرشۍ ڕێڪخراوۍ داعس بۆسەر هەولێر دوو لەم فڕۆڪەیە هێرشەڪەیان پوچەڵ ڪردەوە.

#باسێکی_سیاسی
#هۆزی_ئاپاچی

Arius Polla☪️

25 Nov, 12:01


#ئەسەدەدین_شێرڪۆ
سەرڪردەۍ گەورەۍ ئەیوبۍ و مامۆستا وسەرڪردە ومامۍ گەورەۍ صلاح الدین، شێرۍ ئیسلام"ئەسەدەدین شێرڪۆ"..

ناوۍ تەواوۍ"شێرڪۆ ڪوڕۍ شادۍ ڪوڕۍ میران ڪوڕۍ یەعقوب ڪوڕۍ مەلیڪ مەنصور ئەسەدەدین"٭، ابن خەلەڪان لەبارەیەوە دەڵێت"پیاوێڪۍ جوامێر و ئازا چاونەترس بوو"①.

لەدەوروبەرۍ شارۍ دڤین لەئەرمینیاۍ ئێستا، لەگوندێڪ بەناوۍ"ئەجوان قان" لەدایڪ بووە وەڪ زانراوە ڪە دڤین و دەوروبەرۍ خاڪۍ هۆزبانیەڪان، پاشان لەگەڵ شادۍ باوڪۍ و نجم الدینۍ براۍ دێتە بۆ قەڵاۍ تڪریت و لەوێ گەورە دەبێت②.

بەهۆۍ ئەوەۍ ئەیوبیەڪان پەناۍ عماد الدین زەنڪۍ دەدەن لەڪاتۍ شڪانیدا لەبەرامبەر سوپاۍ خەلیفەۍ عباسۍ"مسترشد بالله"، بڕیارۍ دەرڪردنیان دەدرێت لە تڪریت.

بۆیە ناچاردەبن بڕۆن بەرەو شام، وەلەوێدا عماد الدین ڕێزێڪۍ زۆریان لێدەنێت وبەرزیان دەڪاتەوە.

بەم جۆرە ئەسەدەدین شێرڪۆ دەچێتە ژێر دەسەڵاتۍ زەنڪیەڪان و دەبێتە یەڪێڪ لە ژەنەڕاڵە گەورەڪانۍ ئەو دەوڵەتە و لەجەنگەڪانیاندا پشتۍ پێدەبەستن.

تاوەڪ لەساڵۍ555ڪ/1160ز، دەیڪات بەسەرڪردەۍ سوپایەڪۍ زەنڪۍ ودەینێرێت بەرەو مصر، پاش ئەوەۍ وەزیرۍ فاطمۍ"شاوەر" پەناۍ بۆ دەهێنێت وداواۍ یارمەتۍ لێدەڪات دژۍ یەڪێڪ لە دوژمنەڪانۍ، بەناوۍ"ضرغام".

ئەسەدەدین دەتوانێت "شاوەر" بگێڕێتەوە سەر وەزارەتۍ فاطمۍ و"ضرغام"یش بڪوژێت، پاشان شاوەر داواۍ لێدەڪات بڕاتە دەرەوەۍ مصر، بەڵام ئەسەدەدین ڕازینابێت، بۆیە "شاوەر" پەنا دەباتە بەر خاچ پەرستەڪان و پێڪەوە لەناوچەۍ "بلباس" گەمارۆۍ شێرڪۆ و هاوەڵانۍ دەدەن بۆماوەۍ 8مانگ ولەڪۆتایدا ناچاریان دەڪات بەوەۍ ڕێڪەوتنۍ لەگەڵدا بڪەن، وە 60هەزار دینار لەشاوەر دەستێنێت پاشان دەگەڕێتەوە بەرەو شام③.

لەربیعۍ دووهەمۍ ساڵۍ562ڪ/1167ز
نورەدین جارێڪۍ دیڪە بەسوپایەڪۍ 2هەزاریەوە(لەناویاندا صلاح الدینۍ ئەیوبۍ سەرباز بوو) ڕەوانەۍ دەڪات بۆ مصر، بەڵام ئەمجارەیان بۆ مانەوە ودەستگرتن بەسەر وەزارەتۍ فاتمیدا، و لەوێدا جارێڪیتر "شاوەر" پەنا دەباتە بەر خاچپەرستەڪان④.

وە لەناوچەیەڪدا بەناوۍ"البابین"، بە پلانێڪۍ زیرەڪان دەتوانێت، سوپاۍ شاوەر و خاچ پەرستان تێڪبشڪێنێت✫.

پاشان شێرڪۆ دەستدەگرێت بەسەر ئەسڪەندەریەدا و تێیدا دەمێنێتەوە تا مانگۍ ڕەمەزان و خەراجەڪەشۍ وەردەگرێت، وە دووبارە لەگەڵ شاوەردا سوڵح دەڪات لەبەرامبەر50هەزار دیناردا و ئەوەۍ ڪە خاچ پەرستان لەناو هیچ لادێ و شارێڪۍ مصردا نەمێنن✫، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ شام④.

لەساڵۍ564ڪ/1669ز دووبارە نور الدین"شێرڪۆ" دەنێرێتەوە بۆ مصر، چونڪە ڪەوتبوە ژێر مەترسۍ فەسادۍ شاوەر و هێرشۍ خاچ پەرستان وپلانگێڕیان دژۍ موسوڵمانان،

لە جمادۍ دووهەمۍ هەمان ساڵدا شێرڪۆ دەتوانێت شارۍ قاهرە ڪۆنتڕۆڵ بڪات و لەگەڵ"خەلیفە عاضد بالله ۍ فاطمۍ"ڪۆدەبێتەوە و بەم جۆرە دەبێتە وەزیرۍ یەڪەمۍ دەوڵەتۍ فاطمۍ، وە پاشان ڪۆتاۍ بەشاوەر دەهێنێت دواۍ ئەوەۍ صلاح الدین پلانەڪەۍ ئاشڪرا دەڪات بۆ تیرۆرڪردنۍ"شێرڪۆ".

لەڕۆژۍ شەممە22جمادۍ یەڪەمۍ564ز/21ـ2ـ1169ز، بەڪۆڪە ڕەشە و تەنگە نەفەسۍ بەشێوازێڪۍ لەناڪاو ڪۆچۍ دواۍ دەڪات⑤.

ڕەحمەتۍ خودا بەسەر گۆڕۍ پڕ نوریدا بڕژێو لەشەهیدان قبوڵۍ بفەرموێت لەفیردەوسۍ اعلی"پیاوێڪۍ ئازا و جوامێر و موسوڵمانێڪۍ پارێزگار و ڕێزگربوو لەزانایان و تێڪۆشەرێڪۍ فیداڪرۍ ئیسلام بوو".

#کەسایەتیەکی_مێژووی
#اسدالدین_شێرکۆ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
①وفیات الاعیان ج2/لـ369
②٭سیر اعلام النبلاء ج20/لـ589
③البدایە والنهایە ج16/لـ410
④الڪامل فۍ التاریخ ج9/ لـ328
⑤البدایە والنهایە ج16 / لـ438
✫صلاح الدین لە ناوەڕاستۍ سوپاڪەدا دادەنێت و خۆشۍ دەچێتە لاۍ ڕاست، پاشان بەصلاح الدین دەڵێت ئەگەر هاتوو بەتوندۍ هێرشیان ڪردە سەرت ئەوا ڪەمێڪ پاشەڪشە بڪە، چونڪە وادەزانن من لەناوەڕاستۍ سوپاڪەدام.
پاشان لەلاۍ ڕاستەوە دەوریان دەدات و تێڪیان دەشڪێنێت.
2هەزار سەرباز سوپاۍ خاچ پەرست و فاطمۍ تێڪدەشڪێنن!!
ابن الاثیر مێژوونوسۍ هاچەرخۍ ڕوداوەڪ خۆۍ بەسەرسوڕمانەوە باسۍ دەڪات.

✫ئەمەیە ڪوردۍ موسوڵمانۍ ڕەسەن نەڪ ئەوانەۍ پێش خاچ پەرستەڪان دەڪەون بۆ داگیرڪردنۍ وڵاتۍ خۆیان.

Arius Polla☪️

24 Nov, 21:51


وەحشێکم لەناو ناخما سجن کردووە و ڕۆژانە بەو دیمەنانەی دەوروبەرم ئەشکەنجەی ئەدەم

Arius Polla☪️

24 Nov, 20:55


ئەی فیشەك چەندە سوتێنەریت، لەگەڵ خۆتدا مردن هەڵدەگریت، مەگەر تۆ نەبویت کەنیزەکە وەفادارەکەم؟
تۆش ئەی زەوی ڕەشداگیرساو، مەگەر من نەبوم بە ئەسپەکەم بەسەرتدا دەڕۆشتم؟
زۆر ساردی ئەی مردن، بەڵام من سەروەرتم.
زەوی جەستەم دەبات، بەڵام ڕوحم بە ئاسمان دەگات.

لیڤ تۆڵستۆی

#شەکوای_دڵ

Arius Polla☪️

23 Nov, 20:49


بابەتی ئەخلاق
تێڕوانینێکی فەلسەفی دەربارەی ئەخلاق ئایا جێگیرە یان گۆڕاو؟ ئێمەی موسوڵمانی سونی تێڕوانینمان چۆن سەبارەت بە باشە و خراپە؟ ئایا ئەخلاقیاتی ویجدانی کێشەکانی چین؟ عەقڵ دەتوانێت باشە و خراپە دیاری بکات؟

هەموو ئەم پرسانە وەڵامەکەی لێرەدا دەستدەکەوێت.

#باسێکی_فەلسەفی
#زانستی_کەلام
#ئەخلاق
#ڕەدی_لادەران

Arius Polla☪️

23 Nov, 16:13


نەبونی ئاڕاستەی کارتێکراو، بە زەرورەت ئەوە دەخوازێ کە کار نەبێت، بۆ بوونی کار کارتێکراو دەبێت هەبێت و لەوێوە کاردانەوە دەربکەوێت، تا لەوێوە ڕاستەوخۆ مانا خۆی نیشان بدات، بەبێ وە ماناکان سێبەریان درێژ نابێتەوە بۆ پلە نزمەکانی بوون.

ئافرەت بریتییە لەو ئاڕاستە کارتێکراوە کاردەرەوەیە کە کێڵگەی پیاوە بۆ کارابوونی و کاتێکردنی لەسەری و بەرهەمهێنانی دەرکەوتەی ماناکان، هاوشێوەی ئەو ڕوەکەی کە لە کێڵگەدا دوای چاندنی و خزمەتکردنی و ئاودانی بەروبووم پێشکەش دەکات.

بۆیە بەبێ بوونی ئافرەت ژیان بۆ پیاو مانایەکی نەدەدا بەدەستەوە، ئافرەت هاوشێوەی ئەو هەوایەیە کە بوونەوەران لەڕێی هەڵمژینییەوە بەردەوامی دەدەن بە ژیانیان.

#میتافیزیکی_نێرومێ

Arius Polla☪️

22 Nov, 13:53


عندما لا يستطيع الشيطان هزيمة الرجل يرسل اليه امرأة.

«کاتێك شەیتان بێ توانا دەبێت لە سەرکەوتن بەسەر پیاودا، ئافرەتێکی بۆ دەنێرێت»

فێرێدریك نیچە


*هەندێك لە ئازیزان بە هەڵە لەم بابەتە حاڵی دەبن، پێیان وایە کە ئەمە تانەیە لە ئافرەت، بەڵام من وای دەبینم تەنها گوزارشتێکە لە پلانێکی سروشیی گونجاو بۆ دۆخی پلان بۆ داڕێژراو، هەروەها لاوازی پیاو دەردەخات بەگشتی لە بەرامبەر مەفاتینی ئافرەتدا.
بەواتایەکی دی ئەگەر قەراربێت ئەمە تانەبێت لە ئافرەت ئەوا لە هەمانکاتدا تانەیە لە پیاو بە هەمان شێوە، چونکە دەریدەخات کە ئەم ئاستە لە فیتنە هێندە بەهێزە کە ئەگەر هیچ شتێك نەمێنێت بۆ شەیتان ئەم کارتە دەتوانێت پیاو لە خشتە ببات و خۆی بۆ ڕانەگرێت، ئەو کارتەش ئافرەتە، کەواتە پیاو تۆمەتبارە لەوەی کە خۆی لەبەردەم ئارەزوو خواستیدا بۆ ئافرەت ڕاناگرێت.

ئێمە هەمان ئاماژەمان هەیە لە فەرمایشتێکی پەیامبەرەوە کە باس لە گەورەیی فیتنەی ئافرەت دەکات و دەفەرموێت:
«ما تركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النساء»(متفق علیە).

قوڕەکە خەستە و زۆرینەشمانی تیاین، ئافرەت شتێکە هیچ کات پیاوی پێ تاقی ناکرێتەوە و لە ژێریا دەرچێت مەگەر بە معییەتی ڕاستەوخۆی ئیلاهی نەبێت بۆ بەندەهایەکی تایبەت هاوشێوەی حەزرەتی یوسف و عابیدەکەی بەنی ئیسرائیل.

#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە

Arius Polla☪️

21 Nov, 14:22


"When the will abandons what is above itself, and turns to what is lower, it becomes evil—not because that to which it turns is evil, but because the turning itself is perverse."

City of God (Book XV, Chapter 22)

Arius Polla☪️

20 Nov, 22:34


هۆڕمۆنی پیاوەتی: ئەو هۆڕمۆنەی کە دەرهاویشتەیەکی مانایەکی باڵایە بۆ مصداقی(حیوان الناطق) لە نەوعی نێر، کە پێی ئەوترێ هۆڕمۆنی تێستێسترۆن.

Arius Polla☪️

20 Nov, 16:49


https://youtu.be/1zrE7h89aRc?si=5bsnC60vPGgI2V2Y

Arius Polla☪️

20 Nov, 07:39


فیمینیزم هات تا بە مریشك بڵێت کە دەتوانێت هێلکەی قاز بکات.
پاش ئەوەی قنگی مریشکەیان بە دڕیندا و نەیتوانی هێلکەی قاز بکات، چەپە لیبڕاڵییەکان هەستان بۆ چاکردنەوەی ئەوەی فیمینیزمەکان بە سەقەتی ویستیان بیکەن، کۆمەڵێ قازی خوێڕیلەیان پەڕوپۆڵ کرد و پۆپنەیان بۆ دروستکردن و دەنوکیان باریك کردنەوە و وتیان: «ئەوەتا مریشك هێلکەی قاز دەکا».

#میتافیزیکی_نێرومێ

Arius Polla☪️

19 Nov, 12:54


مرۆڤ لەبەر ئەوە تاوانبار نیە کارێک دەکا لە خودی خۆی خراپە کە ئەمە دژیەکە.
بەڵکو لەبەر چاکەیەکی دونیاوی و باسێکی لەنێو چوو (فانی)، ڕووی لە خودا و چاکەی ڕەها (خير المحض) وەرگەڕان.

قەشە ئۆگەستین (حەق لە شەیتانیش وەر ئەگیرێ)

Arius Polla☪️

19 Nov, 08:38


سکاڵا مەکە، بەڵکو چێژ لە ئازارەکانت وەرگرە.

گەر پلەی بەندایەتی دەزانیت ئەوا تۆ بەندەیت نەك خودا، تۆ گرنگ نیت چیت بەسەر دێت، گرنگە ئەوە ڕازییە یان نا.

مەحوی دەفەرموێت:

بیبینێ یا نەبینێ من داد و بێدادی دەکەم
گوێی بداتێ یا نەداتێ ئاهـ و فەریادی دەکەم

حەقی ئیخڵاسە بە جێهێنانی ئادابی خڵوس
پێی بزانێ یا نەزانێ من بە دڵ یادی دەکەم

#توراسی_عیرفانی

Arius Polla☪️

18 Nov, 08:18


#هەڵوێستە
بردی بۆ حەمامەکە

ئەمە کچێکی سعودییە و پەلاماری ئێنرکی گلیسیاسی گۆرانیبێژ ئەدات لەسەر ستەیج و خۆی پێوە ئەلچقێنێ وەك چڵمی دیوار، پاشان جەنابیان ئەیبەن بۆ پشتی پەردەوە ئیتر دوای ئەوە نازانم چی ڕویدا هیوادارم هەموان سەلامەتبن.

بیلادی تەوحید لە ئارامی ئاسایشایە بەڕێزان(هەر سەر سەلامەتبێ قهون کەمالیاتە).

Arius Polla☪️

17 Nov, 08:00


#هەڵوێستە
ئالی سعود هەر لە سەردەمی مەلیك خالدەوە ویستیان جەزیرەی عەرەبی و پێگەی ئیسلامەتی بگۆڕن بۆ قەح*پەخانە، بەڵام نەیانتوانی چونکە بەربەرەکانەیەکی بەهێزی هۆزەکان هەبوو کە دەتوانرا لە ڕێیەوە دەسەڵات قڵپ بکرێتەوە.

بەڵام چیدی ئەو پارسەنگییە لە هێزدا نەما، بۆیە ئالی سعود توانیان لەسەر ڕووە ڕاستەقینەکەیان دەرکەون کە هەر لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانییەوە لای زۆرێك لە ئەهلی مەعریفە دیار بوو بەڵام گێلەکان نەیاندەبینی و وەك گوێدرێژ بەدوایانکەوتبوون و پێیان وابوو پارێزەرانی بەناو(توحید)ن، تەوحیدەکەی محمد بن عبدالوهاب، کە سەرتاپای لەخزمەتی ئالی سعود بوو لە یەکەمڕۆژییەوە هەتا ئەمڕۆ کە ئیشیان وردە وردە پێینەماوە و لە جێگەیدا هوبەلیان گەڕاندۆتەوە هاوکات لەگەڵ(اصحاب رايات الحمر).

«تەبعەن کەس نەڵێ دایپۆشە، ئەوە واقعی حاڵە وەك خۆی بیبینە»

Arius Polla☪️

15 Nov, 17:14


ئەمە دیوێکی ژیانە ڕاستەقینەکەی دنیایە کە مۆدێرنە نایەوێت وەك خۆی بیبینێت بەڵکو دەیەوێت بە گێلکردنی خۆی و ئەوانیش خۆی لەم حەقیقەتە لابدات.

پەلامادان و یەکتری بڕادنەوە و خۆ ڕزگارکردنی لاواز لە بەهێز و ڕاستی باڵادەستی لاواز بەسەر بەهیزدا وەك میکانیزمی بەڕێوەچونی ژیانی سروشتی ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە، تاکە چارەسەریش بۆ تاکی نەستەلەیی مۆدێرنە، بریتییە لە خۆ گەوجاندن و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی وەهمی ڕوکەش بە بزەی لێو و ناوەڕۆك پوچ، کە ئەوەی باڵایە تێیدا دوو جۆر سەرخۆشییە:
یەکەمیان سەرخۆشی بە مادەی هۆشبەر.
دووهەمیان سەرخۆشییە بە ترسنۆکی و شوێنکەوتنی ئەو حەزانەی کە لایەنی بەرامبەر بە ڕەغبەت بۆی دابین دەکات.

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

Arius Polla☪️

15 Nov, 09:06


" إن الفرد في القرن التاسع عشر يجب أن يكون مخلوقاً لا شخصية له، أما الإنسان الذي يتميز بالشخصية، الإنسان الفعال، فهو مخلوق محدود. هذا هو ما تعلمته طيلة هذه السنوات الأربعين. "

تاك لە سەدەی نۆزدە پێویستە بونەوەرێکی بێ کەسایەتی بێت، ئەگەر کەسێك تایبەتمەندبوو بە بوونی کەسایەتی، مرۆڤێکی کارا بوو، ئەوا(لەلای مرۆڤەکانی ئەم سەدەیە) بوونەوەرێکی سنوردارە. ئەمە هەموو ئەوەیە کە لە ماوەی چل ساڵدا فێریبووم.

دوستويفسكي - رسائل من تحت الأرض.

Arius Polla☪️

13 Nov, 12:35


مەعریفە هیچت بۆ ناهێڵێتەوە جگە بێدەنگی.

Arius Polla☪️

12 Nov, 22:02


(من)ێتی چییە؟ (من) کێیە؟

تا ئێستە لە خۆتت پرسیوە کاتێك دەڵێی(من) مەبەستت پێی چییە؟
ئەگەر وادەزانیت تۆ ئەو هەیکەلە قوڕینەیت کە هەستی پێ دەکەیت، ئەوا بریتییە لە کۆمەڵە خانەیەك کە هەریەکێکیان بۆ خۆیان دەیان(من)ی تێدایە(ناوك) منێکە و دەیان(من)ی دی هەیە بە دەوریدا نە ئەوان (من)ەکەی تۆن لە حەقیقەتی خۆیاندا و نە تۆش (من)ی ئەوانیت، پاشان هەر دوای مردنت هەر پارچەیەك لەو لاشەیە ئەچێتە گەروی مار و مێرووەوە، ئەی تۆ کوایت؟ چیت لێهات؟ بوویت بە (من)ی ئەوان؟ بەڵام (من)ئەوان جیا بوو لە(من)ی تۆ و لەناو ئەوانیشدا دووبارە ملیۆنەها (من) هەیە؟

ئێستە(من) چییە؟ کێیە؟.
وزەیە؟ دەی وزە تۆیت؟ وزە چییە؟ کوا (من)ی وزە خۆی؟ کێیە؟

ئەم هەموو (من) هەمووی یەك(من) یان هەر یەکەیان(من)ە بۆ خۆی؟!

Arius Polla☪️

12 Nov, 15:17


#هەڵوێستە
ئەرێ هەر بە جدی هیچ پەشتۆنییەك بە مناڵی بەسەر سەرۆکی ڕاگەیاندنی پارتییەوە نەگیراوە؟.

بە جدی وا هەست ئەکەم ئەفغانییەكی پەشتۆنی سەر بە جەماعەتی«تاڵیب» بە مناڵی کۆتری نیشانی سەرۆکی ڕاگەیاندن و هەموو ئەو کەسانە یابێت کە لەم شێوازە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە بۆ لێدانی حکومەتی ئەفغانی کە لە هەموو ڕوێکەوە لە حکومەتە دوو لینگە حەوادراوەکەی کوردستان سەرکەوتوترە.

تەبعەن وا دانێ وتیان شاهیدی لەوە وەردەگیرێ کە بە مناڵی بەسەر پارتییەکەوە گیرابێ. کێشەی چییە؟
لای ئێمە شاهیدییەکەی لە (مفعولبە) یەکە مەقبولترە

Arius Polla☪️

12 Nov, 09:02


قلت لله: لا تموتني حتى أعرفك.
قال لي: من يعرفني لا يموت أبداً.

وتم خودایە: مەممرێنە تا ئەوکاتەی کە ئەتناسم.
وتی پێم: ئەوەی بمناسێت هیچ کات نامرێت.

حەزرەتی مەولانا

#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام
#Rumi

Arius Polla☪️

11 Nov, 15:14


تەبعەن کامۆ لە وجودییەکی وەك سارتەر بێقیمەتتر و سەخیفترە لە تێگەیشتنی بۆ مرۆڤ چونکە هەر عبثيە بەڵام لە ڕیزی ئەوان هەژمارم کرد چونکە عبثيەکانیش لازمێکی وجودییەکانن بەوەی کە هەردوولایان بوونی مانای نفس الامری ڕەتئەکەنەوە بۆ ژیان، بەڵام یەکیان ڕێگەچارەیەکی حەشیشئاسای دۆزیوەتەوە و ئەوی دیان پەنای بردۆتە بەر خودی حەشیشەکە خۆی.

Arius Polla☪️

11 Nov, 15:00


« قد لا يكون قَاسٍ الاعتقادُ بِأَنَّهُ يُمْكِنُ تَوَقَّع الْقَلِيلِ مِنْ تكهنات الرِّجَالِ الَّذِينَ مِثْل مُعْظَم الوجوديين 'الجادين' {مَع تَمْيِيزِهِمْ عَنْ 'الجيل فِي خطر' الجديد}، هُم أَسَاتِذَةٌ، مُجَرَّد مثقفي الْكَرَاسِيّ الَّذِين بِصَرْف النَّظَرِ عَمَّا يُسَمَّى مشَاكِلِهِم ومواقفهم، فإن أُسْلُوب حَيَاتِهِم كَانَ دَائِمًا مِنْ نَوْعِ البُورْجُوَازِيَّة الصَّغِيرَة؛ إنهُم أَبْعَد مايكون عَن 'الاحتراق' أَو ماوراء الْخَيْرِ وَالشَّرِّ فِي وُجُودِهِم الْفِعْلِيّ، مَا هُوَ امْتِثَال للأعراف وَالْعَادَاتِ إلَّا بِالنِّسْبَةِ لِبَعْضِ الْحَالَات الْقَلِيلَة الَّتِي تَتَبَاهَى بتوجهها السِّياسِيّ، بَعْض اﻷحيان لِيبِرالِيَّةٌ، وَأُخْرَى اِشْتِراكِيَّة؛ الرِّجَال الثوريون ضمن الْحَيَاة الفوضوية فِي الْمُدُنِ الْكُبْرَى، أَوْ الرِّجَالِ الَّذِينَ مروا بعواصف الْحَدِيد وَالنَّار والدمار التَّامّ للحروب الْأَخِيرَة، أَوْ الَّذِينَ كبرُوا بالمناطق الَّتِي تقصفها القَنَابِل، هُم الوحيدون الَّذِين لَدَيْهِم بِأَفْضَل قِيَاس الْمُقَدِّمَاتِ الْمَنْطِقِيَّةِ لاستعادة إحْسَاس أَعْلَى بِالْحَيَاة وَتَجَاوَز وُجُودِيٍّ، لَيْس نَظَرِيّاً بَل حَقِيقِيّاً، لِكُلّ مَشَاكِل الرَّجُل فِي اﻷزمة، وَهَذِه نُقَط الانطلاق لِكُلّ التعبيرات التأملية الْمُمَاثَلة».
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

يوليوس إيفولا، امتط النّمِر.
ترجمة طـارق حـنـيش عن:

Julius Evola, Ride the Tiger, p. 160.

Arius Polla☪️

11 Nov, 08:05


مۆدێرنە بە جۆرێ زیندانی کردوین لەناو شارە پڕ لە باڵەخانەکاندا کە چیدی توانی ڕاکردنمان نەماوەلێی، چیتر بینینی سروشت و دەرباز بوون لە ژاوەژاوی شارەکان بووە بە بابەتێك کە مرۆڤەکان بە ئاستەم دەستیان پێیدەگات ئەویش نەك لەسەر حەقیقەتی خۆی بەڵکو بە زیندانیکراوی لەسەر شێوەی سەیرانگە کە وەك کەرەستەیەکی ئابوری هێشتویانەتەوە و لەنێوان شارە گەورەکاندا ئەویشیان زیندانی کردووە.

کاتێك بیر لە ژیانی مرۆڤەکان دەکەمەوە کە لە 200ساڵ بەر لە ئێستا لە گوندەکاندا دەژیان، ژیانێکی سادەی بێ قەرەباڵغی لەگەڵ کەژ و کێو و ئاژەڵەکان و جیکەی چۆلەکەدا بوو، مرۆڤ تێیدا ڕۆژێکی بە ژەمێك نانی جۆ و تەماتە بەڕێ دەکرد و بەدەم شوانییەوە گۆرانی دەوت، نە چاوەڕێی مەعاش بوو نە هەموو هەفتەیەك بەزمی مەوعیدی مەحکەمە و نە شانزەساڵ خوێندن لەسەر کورسی ڕەق بۆ ئەوەی وەك کۆیلە لە کۆمپانیایەك وەربگیرێیت.

هەر تاکێكی ژیر بهێنیت و کەمێك عەقڵی بجوڵێنیت دان بەوەدا دەنێت کە بەڵێ ئەو ژیانە سادەیە گەلێك شادومانترە لە ئەو بەکۆیلەکردنەی ئەمڕۆی مرۆڤ لە شارەکاندا، سەرەڕای هەموو سەختییە جەستەییەکانی، کە پێموایە سەختی جەستەی خۆی پێداویستییەکی ڕوحییە بۆ مرۆڤ.

لەعنەت لە مۆدێرنە کە بواری ئەوەی بۆ نەهێشتوینەتەوە کە بە سروشتی بژین«وکل بدعة ضلالة».

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

Arius Polla☪️

10 Nov, 19:48


People are asleep; when they die, they will awaken.
الناس نيام فإذا ماتوا انتبهوا(خەڵکی خەوتوون کاتێك دەمرن هۆشیار دەبنەوە).

سيدنا رسول الله(عليه الصلاة والسلام).

There is no problem if you don’t have a goodness in your body-live because, it’s not a true life.
The difficulty is that if you can’t see the goodness when you will die because, the true life will begin after death.

Arius Polla☪️

09 Nov, 17:54


#هەڵوێستە
تۆ نەهاتویتە دنیاوە تا بەدیار دێڕە مردووەکانی سەر کاخەزەوە ژیانت بەسەربەریت، ساڵی حەفتا کتێب بخوێنیتەوە و ئەزمونی ژیانت نەکردبێ وەك خۆی، دەبیتە تەنەکەخۆڵی زانیاری و زۆربڵەیەکی موزعیجت لێ دەردەچێت وەك بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد.

هەستە و ئەزمونی ژیان بکە(قل سیروا في الأرض)، مرۆڤانێك هەموو ژیانیان بە خوێندنەوە بەسەر ئەبنە، بەڵام ناتوانن کاریگەرییەکی هاوشێوەی کاریگەری سوکرات بەجێ بهێڵن کە دەوترێ بە هەموو ژیانی کتێبی نەخوێندۆتەوە.

ئەوەندەی ئەزمونم کردووە گێلترینی کەسەکان لەناو ئەوانەدان کە دەخوێننەوە، خوێندنەوو بوارێکت دەداتێ بۆ ئەوەی هەستێکی وەهمیت بە خۆت بۆ دروستبێت و وابزانی شتیت کە لە ڕاستیدا هیچ نیت، ناتوانێت بتکاتە مرۆڤێکی کاریگەری باڵا تا ئەوکاتەی دەستی لێ هەڵدەگریت.

دیقەتی پەیامە ئاسمانییەکان بدە، کەم - پوخت - ورد.
هاوەڵانی حەزرەت دەیانفەرموو: ئێمە دە ئایەتمان لەبەردەکرد و لە ژیانماندا جێبەجێمان دەکرە، پاشان دەهاتین بۆ لەبەرکردنی دەی دیکە.

کتێبێکی گەورەت لەبەردەستدایە کە کتێبی ناختە و کتێبێکی دی کە کتێبی گەردونە، گەر ئەو دوانە بخوێنیتەوە و لێیان حاڵیبیت، ئەوا پێویستت بە وشەی سەر کاخەز نامێنێت.

ئەمەی دەیڵێم مانای وەلانانی کتێب نییە، بەڵکو بانگەشەیە بۆ زیادەڕۆیی نەکردن لە خوێندنەوەدا، ئێستە خوێندنەوە وەك مۆدێلی لێهاتووە، بۆتە یاری منداڵان و شێوازێك لە پێشبڕکێی تێکەوتووە لەسەر ئەوەی کێ زیاتر دەخوێنێتەوە!
بە ڕەهاییش وا تەماشا دەکرێت کە خوێندنەوە هەموو کونێکی ئیجابییە و سلبییاتی نییە، هەر ئەوەندە بەسە لە سلبییات کە واتلێدەکات ئەزمونی ڕاستەقینەی ژیان نەکەیت.

مرۆڤەکانی پێشوو کەمینەیەکی کەمیان خوێنەر بوون، بەڵام هەرچی دانایی هەیە لەوانەوە بۆمان گوازراوەتەوە.

Arius Polla☪️

09 Nov, 16:38


کانت و ڕەگەزپەرستی/

کانت پێیوایە کە زەنجییەکان(ڕەشپێستەکان) خاوەنی هیچ هونەرێك نین بە سروشتیان!!
بۆ ئەوەش وتەی هیۆم بە بەڵگە دەهێنێتەوە.

تەبعەن زانراوە لە تەواوی وەرزشەکان کە بەشێکی باڵای هونەرەکانە، بەتایبەتی ڕاکردن و تۆپیپێ و بۆکسێن، ڕەشەکان تیایدا گەلێك بە تواناترن لە جگە خۆیان.

ئەوجە دیقەتی بەناو فەیلەسوفە ڕۆژئاواییەکان بدەن کە چەندە کەم ئەزمون و نەزانن، تەنانەت بواریان بەخۆیان نەداوە پێش ئەوەی بڕیار بدەن لەسەر بابەتێك کە پەیوەستە بە ئەزمونکارییەوە ڕاستەوخۆ قیاسی هەموو جیهان دەکەن بەو چاویلکەیەی خۆیان کردویانەتە چاویان، هاوشێوەی فرۆید و باقی دەرونناسەکان کە دەرونی تاکی ئەوروپی هاوسەردەمی خۆیان کردووە بە پێوەر بۆ پێوانی دەرونی هەموو مرۆڤەکان!!.

نەخوێنەوارێکی فشنبیریش لافی مەعریفە بە بەناو فەیلەسوفە مۆدێرنەکانی ڕۆژئاواوە لێدەدات و بەراوردیان دەکات بە ئەفلاتون و ئەرستۆ و ئیبن سینا و فاڕابی و کندی….هتد!!!.

کەسێکی وەك ئیبن خەلدون لە بیلادی فارس تا ئەندەلوس گەڕاوە پێش ئەوەی موقەدیمەکەی بنوسێت لەسەر زانستی عیمران(کۆمەڵگە)، بێیت و بەراوردی بکەیت بە مەزەیەکی ئەوروپی کە ڕێگای دووری قاوەخانەکەی لای ماڵی خۆیان بووە.

فەیلەسوفێکی وەك ئەفلاتون پێش ئەوەی ئەکادیمیا بکاتەوە بۆ فێرخوازانی مەعریفە لە ئیتاڵیا تا هند گەڕاوە و مەعریفەی کۆکردۆتەوە و بە سەدان گەل گەیشتووە، دوای ژیانێکی پڕ ئەزموون هاتووە و قسەی لەسەر فەلسەفە کردووە، تەبعەن ئەمە مەرج نییە بۆ مەعریفە، بەڵام مەرجە کە تۆ قسەت کرد لەسەر بابەتێك کە پێویستی بە ئەزمونە و بەکارتهێنا بۆ بڕیاردان لەڕێیەوە لەسەر باسێك، دەبێت بە ڕاستی ئەزمەنت کردبێ، ئاخر ئەمە هەڵەی لۆژیکی ڕونە کە تۆ بەرچاوگیرییەکی کورتهێن(استقراء ناقص)یشت نەکردبێت لەسەر باسێك، کەچی بێیت و بەوپەڕی بێشەرمییەوە قسەی لەسەر بکەیت!.

ئەمە لەهەمان کاتدا شتێکی خۆشە بۆ کانتییە چاوگەشە مرۆڤدۆستەکان، تا بزانن ئاغای مرۆڤدۆست چەندە دەمارگیر و ڕەگەزپەرست بووە و پێیوابووە مرۆڤی سپی پێست باڵایە.

#باسێکی_فەلسەفی

Arius Polla☪️

08 Nov, 18:15


لە سیاقی دیفاع کردنم لە سروشتی پیاوەتی و ئافرەتێتی نەك دژایەتی کردنی ئافرەت، پێشئەوەی هەر بابەتێکی من لەسەر میتافیزیکی نێر و مێ بخوێنیتەوە، ڕاستەوخۆ با ئەم فەهمەت لەپێش چاوبێت بۆ ئەوەی هەموو کاتێك دووبارەی نەکەمەوە.

- خودا بە شێوەیەك ئافرەتی خەلق کردووە کە هاوشێوەی ئاژەڵە دەستەمۆکان هەڵسوکەوت بکات، بە هەمان شێوە پیاوی وەك ئاژەڵی کێوی دروست کردووە، ئاژەڵە دەستەمۆکان ئەگەر بێتو دەستیان لێ بەربدرێت ئەوا بە هەر ئافەتێك بێت دەمرن، ئەگەر شەوێك ئاگات لە ڕانە مەڕ نەبێت ئەوا گورگ ملی نیوەیان دەشکێنێت، لە کاتێکدا هەزاران کەڵ و بزنی کێوی بەردەوام لە مەترسیدارترین جێگەکانی چیاکان دێن و دەچن لە ساڵێكدا گورگ ناتوانێت چواریان لێ ڕاو بکات.

- ئەگەر ئافرەتانی هەموو دنیا تێکڕا کۆببنەوە و هەوڵ بدەن بەبێ یارمەتی پیاو تەنها یەك ماف لە پیاو بسەننەوە کە داوێنی خۆیانە ناتوانن پیاوی لێ مەنع بکەن، بەڵام شەش پیاو لە لادێیەکا کۆببنەوە بەبێ یارمەتی هیچ ئافرەتێك دەتوانن هەموو ئافرەتی لادێکە بکەن بە ک*ۆیلە بۆ هەتا هەتایە و ناشتوانن لە فەرمان دەربچن.

- ژیانی ئافرەت لە نێو سروشتدا لە دەستی پیاودایە لە ڕاستیا، لە دەستی پیاودایە بە پارێزگاری کردن لێی لە دڕندە و دوژمن. لە دەستی پیاودایە پێچەوانە گەر ببێت بە دوژمنی.
وادانێ لە دورگەیەکی پڕ مەترسیدا دە ئافرەت و پیاوێك هەن، هەموان لە ئاستێکی مامناوەندی زانیاری خۆپارێزییەوە کەوتونەتە ئەو جێگەیە و لە پێشودا هیچ ئەزمونێکیان نەبووە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو دۆخەدا، پێتوایە لەڕوی سروشتییەوە کێ بۆ پاراستنی ژیانی لە مەترسی پێویستی بە کێکیە؟. بە دڵنیاییەوە هەر دە ئافرەتەکە پێویستیان بەو تاکە پیاوەیە کە لە مەترسی فریایان بکەوێت و بیانپارێزێت(بەو مەرجەی پیاوبێت نەك دوودەگی).

کێشەی مرۆڤانی سەردەمی مۆدێرنە، بریتییە لە کەوتنیان بەسەر واقعێکی وەهم ئاسادا کە تێیدا ژیانی کۆیلایەتی بەربڵاوە و هەموان وەك مریشکی مەسڵەحە کراونەتە دەواجینێکەوە کە تیایدا ئاسایشێکی خەیاڵیان پێدراوە بۆ ئەوەی بخۆن و بخەون و بکەن، هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە ڕوبەڕویان نابێتەوە لەڕێی سروشتەوە مەگەر لە دەیان ساڵدا جارێك. بەڵام ئەم دەواجینە وەهمییە ڕۆژێکدێت دادەڕێمێت و جیهان لەسەر حەقیقەتی خۆی دووبارە خۆی نیشانی مرۆڤەکان دەدات، ئەوکات هەموان دەچنەوە سەر سروشتی خۆیان، لەو دۆخەدا پیاو دووبارە ناچار دەبێت پیاوێکی سروشتی پیاوانەی بەهێزی خاوەن قسە و هەڵوێست بێت، ئافرەتیش بەوپەڕی ڕەزامەندییەوە دەبێت گسکی ماڵ بدات و منداڵ پەروەردە بکات و لەژێر فەرمانی پیاوەکەی دەرنەچێت.

ئافرەتی بەهێز!
قسەیەکی بێ مانایە، گەر بەهێزی بەهێزی عەقڵە بفەرمون دە دەقە موجادەلەی عەقڵی بکەن بزانین دەست ئەکەن بە گریان یاخودنا.
گەر بەهێزی بەهێزی جەستەیە، بفەرموون بۆ ساحەی نیزال.
گەر بەهێزی بەهێزی عاتیفەیە، خۆ ڕاگرن لەبەردەم ئەوەی کە پیاوا توانای هەڵگرتنی هەیە و تادەمرێت دەرینابڕێت لەبەر حەیای خۆی فرمێسکێکیش ناڕێژێت.
گەر بەهێزی بەهێزی هونەرە، بفەرموون ئەوە ستەیجەکان تا بزانین لە کام بوارەی هونەر ئافرەت توانیویەتی و دەتوانێت وەکو پیاو بێت؟!.

ئافرەت لاوازە، لاوازیەکەشی جوانییەکی خوداییە، ئەگەر بیەوێت خۆی بەهێز دەرخات، ئەوا لەو کەرە ناشرینتر دەبێت کە لەبەردەمی ئاوێنەدا وەستاوە و خۆی بە ئەسپ دێتە پێش چاو.

#میتافیزیکی_نێرومێ

Arius Polla☪️

08 Nov, 13:08


سوکرات بۆ وتی: «ئەوەی دەیزانم ئەوەیە کە هیچ نازانم».

مەبەست لەم وتەیەی سوکرات ڕاستەوخۆ ئاماژەیە بۆ فەلسەفەی ئەفڵاتون«فۆڕمە باڵاکان» نەك بەو جۆرە گەوجانەیەی کە سۆفستاییەکان بەکاری دەهێنن و لە ڕێی ئەم وتەیە و هاوشێوەکانی، دەیانەوێت سوکرات وەك سۆفستاییەکی گەمژە نیشان بدەن«حاشا جەنابیان»، وەك ئەوەی سوکرات ئینکاری ئیمکانی زانینی حەقیقەتی کردبێت وەك ئەوان دەیکەن، بەڵکو ئەو دەیەوێ بڵێت: ئەوەی ئێمە دەیزانین کونهی حەقیقەت نییە وەك خۆی بەڵکو حەقیقەت خۆی سەربەخۆیە و ئێمە دەرکەوتەکانی دەبینین و وادەزانین ئەوە هەموشتێکە لە حەقیقەت، پێویستە ئێمە لەخۆمان بپرسین ئایە دەتوانین بەو کەرستە مادیانە حەقیقەتمان وەکو خۆی بۆ دەربکەوێت و پێناسەیەکی کۆکەرەوەی ڕێگری پێ بدەین؟، نەخێر بەڵکو پێویستمان بەوەیە خۆمان دەرباز بکەین لەو ڕوکەشبینییە و بچینە ئەو جیهانەوە کە بنەڕەتە بۆ دەرکەوتنی ئەم جیهانە، ئەوەش لەڕێی خۆ بەتاڵکردنەوە لە هەموو داخوازییە نزمەکانەوە دەبێت بە جۆرێك کە مرۆڤ تێیدا ئازاد دەبێت لەو هەموو بەربەستەی کە ڕێی لێگرتووە بۆ گەیشتن بەو فەزیلەتە.

#باسێکی_فەلسەفی
#پلاتۆنیزم
#سوکرات

Arius Polla☪️

07 Nov, 16:04


تا بە ئەوپەڕی ڕازیبوونەوە ئیسماعیلەکەی خۆت نەخەیتە سەر زەوی و چەقۆکەت نەخەیتە سەر ملی و پیایدا نەهێنی، ئیسماعیلەکەت بەدەستناهێنیت، پێویستە باش ئەوەت لەیادبێ تەنها کردارەکە بەس نییە بەڵکو دەبێت لەدڵیشتا دەریبێنی، بەو مانایەی هەر بەڕاستی چاوەڕێی گەڕانەوەی نەکەیت، واتە بۆ ئەوە نەیکەیتە کە بۆت بگەڕێتەوە بەڵکو بۆ ئەوە بیکەیت کە لێت وەربگیرێ.

قال اللهُ تعالَى : "أنا أغْنَى الشُّركاءِ عنِ الشِّركِ ، مَنْ عمِلَ عملًا أشركَ فيه معِيَ تركتُهُ وشِركَهُ"

#توراسی_عیرفانی

Arius Polla☪️

07 Nov, 08:02


بێدەنگی زمانی خودایە، ئەوی دی هەموی وەرگێڕانی دەستکورتەکانە(بۆ ئەو زمانە).

حەزرەتی مەولانای ڕۆمی(قدس سرە).

#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام

Arius Polla☪️

06 Nov, 16:16


باڵاترین هونەری جەنگ ئەوەیە کە دوژمنەکەت بەبێ شەڕ ملکەچ بکەیت.

سۆنزۆ

#میتافیزیکی_جەنگ

Arius Polla☪️

06 Nov, 11:21


لەم چەند پەڕەیەدا شێخی جینۆ ڕەمزییەتی نەمرود و شیت ڕوندەکاتەوە کە تێیدا بەپێی توراس نەمرود بەوە دەوترێ کە دەسەڵاتی زەمەنییە و شۆڕش بەسەر دەسەڵاتی ڕوحیدا دەکات، لە کاتێکدا فەرمانی خودایی وایە کە پێویستە ئەو دوو دەسەڵاتە لەگەڵ یەکتریدا کۆببەنەوە بۆ دروستکردنی بەهەشتە زەمینییەکە.

Arius Polla☪️

06 Nov, 09:08


دوێنێ شەو فێربووم چۆن ببم بە خۆشەویستی خودا، بەوەی بژیم لەم دنیایەدا و هیچیش بۆ خۆم نەخوازم.

حەزرەتی مەولانا(قدس سرە)

#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام
#توراسی_عیرفانی

Arius Polla☪️

05 Nov, 20:14


#هەڵوێستە
ئەگەر لەلای ئێوە ژن و پیاو یەکسانن، کەواتە چی واتان لێ ئەکات پێتان ناخۆشبێت پارتی پیاوەکە بێت و ئێوەش ژنەکان؟!

ئەبو چیچۆ کام بێڕێزی بە ژن کردووە؟ یانی ئەوەی کە ئەو ئەیکا لەگەڵ ئەو ژنانەدا هەر ئەوە نییە کە لەواقعا ژنی بۆ دروستبووە و لەگەڵ پیاودا ئەیکات؟!.

یان دان ئەنێن بەو باڵادەستییە سروشتییەی کە هەیە بۆ پیاو(پارتیش لە کوردستاندا ڕۆڵی ئەو باڵادەستییە نێرینەییە ئەبینێت).

ئەبو چیچۆ بەم حەرەکەیەی و حەمکۆ بە بۆرییە درێژەکەی دەستی پێتان دەڵێن پارتی کەڵەگایەکی نێرە و کەڵی کورد ئەدا، جا ئیتر پێتان خۆشە یان نا ئەوە عەرز و ئەوە گەز ئەتوانن بڵێن وا نییە و نێری خۆتان بسەلمێنن، فەرموو بوێربن و ڕۆژنامە نوسەکانتان لە زیندانەکانی دەربهێنن.

من گەلێك کەیفم بەم باسانە دێت چونکە شعور ئەشکێنێت و دووبارە مرۆڤەکان ئەخاتەوە ناو واقع، لە جیهانی وەهم دەریئەهێنێت.

Arius Polla☪️

05 Nov, 12:18


The first king in Islam and who cut the tails of the Khawarj. The prince of all Islamic believers (Imam muawya Ibn Abu Sufian) “God bless his secret”

Arius Polla☪️

04 Nov, 20:47


یەکێك لە تایبەتمەندییە هەرە دیارەکانی پیاو کۆمیدیبوونە، پیاو خاوەن بەهرەی باڵایە و دەتوانێ زۆر بە ئاسانی هەستەکانی بشارێتەوە یاخود بەجۆرێك دەریان ببڕێت کە تەنها پیاوانی وەك خۆی لێیحاڵیبن. کۆمیدیا بەهرەیەکە لەو بەهرانەی کە ئافرەت ناتوانێت ئەدای بکات، ئەگەریش ئەوپەڕی توانای تیادا بەکاربهێنێت ناتوانێت تیایدا بگاتە ئاستی بچوکترین پیاوی کۆمیدیاکار.

«کۆمیدیا بۆ ئافرەت وەك فەلسەفە وایە»

#مییافیزیکی_نێرومێ

Arius Polla☪️

04 Nov, 13:32


لەم یارییەی شەتڕنجدا پێویستە خۆم بدۆڕێنم بۆ ئەوەی ئەو بیباتەوە.

«حەزرەتی مەولانای ڕۆمی(قدس سرە)»

*ئەگەر قەرارە بەندەبیت ئیدی هیچ شتێکت نابێت بۆخۆت بوێت، بەڵکو ئەوەت دەوێ کە ئەو بۆتی دەوێت بەوە ڕازیت کە خاوەنەکەت ڕازییە بۆت، هەموو ئەمانەش نەك لەبەر ئەوەی تۆ تۆیت بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو ئەوە، پێویستە خۆت بسڕیتەوە لە بوارەکەدا نەك تا سەرکەوی بەڵکو تا ئەوە بەجێ بهێنی کە عشق دەیخوازێت(فلا أنت انت ولا أنا أنا ولكن هو هو) نە من من و نە تۆ تۆ بەڵکو هەر ئەو ئەوە.

#توراسی_عیرفانی
#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام

Arius Polla☪️

03 Nov, 16:52


شيخ الأكبر  محي الدين ابن عربي  (قدس الله سره الشريف) امام بووە لە هەموو زانستەکاندا.

زۆر کتێبم خوێندۆتەوە، بەڵام کەسم نەبینیوە وەک شێخی (محي الدين) پابەندی شەریعەت و سنورەکانی بێت.
هەرکەس ڕەخنەی لێگرتوە لە نوسینەکانی تێنەگەشتوە،
هەرکەسیش قسەی پێوتوە حەقیقەتەکەی نەزانیوە.

سيدي الشيخ عبد الرحمن الشاغوري (رضي الله عنه).

Arius Polla☪️

02 Nov, 20:56


You have to understand your location; else, you will crash.

Arius Polla☪️

02 Nov, 17:43


ئەوەی دەیزانم ئەوەیە کە هیچ نازانم(کل ما اعرفه هو أنني لا اعرف شيء).

ئیمام سوکرات(رحمە اللە)

#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە

Arius Polla☪️

01 Nov, 14:35


#هەڵوێستە
ئەم شێوازە بەناو بانگەوازی ئەمڕۆ هەندێك بەناو مەلا و بانگخواز و گەجەر و گوجەر دەستیانداوەتێ کە هەڵگری ئوسلوبێکی سەقەتە تەنانەت لەڕوی سیناریۆشەوە، بەڵام بزنسێکی سەرکەوتووە و دەتوانێت خاوەنەکە دەوڵەمەند بکات، بە لایڤ بێت یان بە کورتە ڤیدیۆی سەقەت کە لە ڕێی بەرجەستە کردنی دەقەکسن بە تێگەشتنێکی ڕوکەشی دەتوانێت بەشی پەنجا ساڵ کورتە ڤیدیۆی لێ دروست بکرێت.

Arius Polla☪️

31 Oct, 19:55


https://youtu.be/WbglRoyCqeU?si=Y4SztxbHvkMHEOyZ

Arius Polla☪️

25 Oct, 19:07


ئەگەر پلانەکەت بۆ ساڵێك بوو ئەوا برنج بچێنە.
ئەگەر پلانەکەت بۆ دە ساڵ بوو ئەوا دار بڕوێنە.
ئەگەر پلانەکەت بۆ سەت ساڵ بوو ئەوا منداڵەکان فێر بکە.

سۆن تزۆ

#میتافیزیکی_جەنگ

Arius Polla☪️

25 Oct, 08:43


#هەڵوێستە
وەهابی مەعلومە کە جگە وەهابی سەرناخات، ئەو ئیسلامی ناوێت بەڵکو وەهابیەتی ئەوێت، ئەمە ئیشی یەکەمجاریان نییە کە جەنگی ئوممەتی ئیسلامی دژی دوژمنانی تێکەڵ بە وردەکاری خیلافی فەلسەفی و فیکری بکەن لە عەقیدەدا، پێشتریش لە ئەفغانساتن لەسەردەمی جەنگی سۆڤێتدا ڕێشدرێژە عەقڵ کورتەکان لە ئەفغانستان دەگەڕانەوە و بەردەوام نەدەبوون لەگەڵ خەڵکەکەیدا دژی سۆڤێت، بە بیانوی ئەوەی ئەوان تەبەڕوك بە قەبرەوە دەکەن(موشریکن)!!
ئەمڕۆش هاتون دژایەتی یەکتر دەکەن لەسەر ئەوەی کە ئایە سەرکردایەتی جەنگاوەرانی غە/ززە؛ جەهمین یان سەلەفین؟!

خوایە شوکرین بە بەش و بازاڕت

Arius Polla☪️

23 Oct, 18:24


ئەمریکا….
ئەو دەوڵەتە نەگریسەی کە تێیدا هەمو دز و سەرسەری و داڕوخاوەکانی ئەوروپا تێیدا کۆبۆوە و پێکەوە دەوڵەتێکیان دامەزراند تاوەکو ناشریتنرین فیکر و فەلسەفە نیشانی دنیا بدەن و هەموانیش ناچار بکەن بە قبوڵکردنی بە ڕەغبەت بێت یان بە ڕەهبەت، مام سام چاوی بەرایی نەهات کلتور و ئاین و نەتەوە و ڕەگەزە جیاوازەکان کە بەو جیاوازییەیان جوانییەکی ناوازەی هەمەچەشنی نیشان دەدات ببینێت کە بە سەربەخۆیی دەژین، هات و کۆکتێلێکی قەل بول بولی لێ دروست کردن کە نە بە قەلی مانەوە و نە بووشن بە بول بول.

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

Arius Polla☪️

22 Oct, 12:17


داهاتوی ژن لە کوردستان کە پێی وایە خوێندن و ئیشکردن خۆشی و دامەزراوی و ئارامشی بۆ دەهێنێت.

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

Arius Polla☪️

22 Oct, 11:51


«کورسی شەرەف»
ئەو جێگەیەی کە دوژمنەکەشت بە دانیشتن لەسەری خۆی بە شەرەفمەند دەزانێت، سینوار نەمردووە بەڵکو بوو بە مێژوو، تەنانەت لە دوای خۆی کاریگەر بوو لەسەر زمانی عەربیش وەك حاتەمی تائی کە ناوەکەی بەرامبەر وشەی(کرم المفرطة) ئاواش سینوار ناوەکەی بەرامبەر ئەوپەڕی هەوڵدانە(ألقيت بعصى السنوار) واتە ئەوپەڕی هەوڵمدا.

یحیا یحیا

Arius Polla☪️

22 Oct, 08:09


#هەڵوێستە
لە سیستمی دیموکراسیدا کێ توانای گەوجاندنی زیاتر هەبوو، ڕاگەیاندنی بەهێزتر بوو ئەوە سەردەکەوێت، نەك کێ شیاوتر بوو.

هیچ پێویست ناکا بە تەزویر، چونکە دیموکراسی سیستمێکە تێیدا ڕاگەیاندن حوکم دەکات بە یارمەتی و سپۆنسەری کۆمپانیا کیشوەربڕەکان، ئەو خەڵکەش لەوە گەمژەترن بتوانن کۆنتڕۆڵی عەقڵی ناوەخنی خۆیان بکەن کە ڕاگەیاندن ئاڕاستەی کردووە.

مادەم سیستمەکە زۆرینەیە، زۆرینەش عەقڵیان مامناوەندە لە نێوان گەوج و فەیلەسوفدان، بە دڵنیاییەوە عەقڵیان بە هەندێك دەشکێ و زۆرێکیش درك پێ ناکەن، ئەوەشی لەم دۆخەدا بێت دەتوانرێت بە کۆمەڵێك تەکنیکی دەرونی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە ئاڕاستە بکرێت(ترغيبا وترهيبا).

ئەمە لە ئەمریکاش وایە نەك لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دیموکراسی سیستمی سیاسی وتاربێژانە.

ئیمام سوکرات(عاملە اللە بلطفە)دەفەرموێت: تۆ ڕازی نابیت بۆ پینە کردنی پێڵاوەکەت کەسی دی بگریت جگە پینەچی، بەڵام هیندە گەوجیت بۆ بەڕێوە بردنی وڵات دەنگی هەموو گەوجێك وەردەگریت!.

Arius Polla☪️

21 Oct, 18:14


#هەڵوێستە
زۆرینەی خەڵك مەسڵەحەتی لەگەڵ گەندەڵیدایە، چونکە بە نەفسیی مرۆڤ گەر تەزکییە نەکرێت حەز بە دەرچون دەکات لە یاسا.

بۆیە پێتان سەیر نەبێت کە گەندەڵەکان لە سەرەوەن، تەنانەت لەو وڵاتانەشدا کە لافی شەفافییەت و یەکسانی لێ دەدەن، سەرکردە و سیاسییەکانیان سەدان مەلەفی شاراوەی گەندەڵیان هەیە لە ژێر دەستی دەسەڵاتی پەنهاندا کە لە ژێرەوە حوکمی وڵات دەکات، لە هەر کاتێك هەر سیاسییەكیان بوێت مەلەفە تاریکەکانی بۆ هەڵدەدەنەوە و ڕسوای دەکەن.

لە کوردستان کێ بەرژەوەندی لەگەڵ خزم خزمێنەدا نییە؟
ئێمە کاتێك لەگەڵ خوێنکارانی یەکێتی بووین، بە یەك وەرەقە لە مەکتەب دەریاندەچواندین، بە یەك وەرەقەیتر دامەزراندنمان بۆ ئاسان دەبوو، ئیتر خۆ شێت نەبووین واز لەو وەزعە بهێنین، ئەوەی هاواری بوو لە بێ کەسیا هاواری ئەکرد، ئەگەر هاتباو دوو کاری لە دائیرەدا بۆ ئاسان بکرایە بە واستەی فڵان و عللان، ئەوا دەیزانی ئەو دۆخە دژی نییە، مەگەر لەبەر چاوی داماوەکان جنێوی بە حکومەت بدایە بۆ ئەوەی دڵیان نەئێشێ.

باوکم بەڕەحمەتبێ چل ساڵ شەقی لە بەرد هەڵدا بۆ یەکێتی، کاتێك وەفاتی کرد هیچ کام لە هاوڕێکانی حیزب وەك پێمگەیشتەوە نەچووبوون بۆ تەعزێکەی، بەڵام ڕۆژێك لە ڕۆژان بە خراپ باسی یەکێتی نەدەکرد و لە هیچ کەسیشی قبوڵ نەدەکرد باسیان بکات، چونکە ئەگەرچی کەمیش بووبێت کارگەلێکی بۆ ئاسان دەبوو لە هەموو جێگەیەك بەهۆی یەکێتی بوونییەوە، بەو واتایەی سودێکی دەبینی ئەگەر کەمیش بووبێت، ناکرێت دوو نمونەی شاز بکرێتە پێوەر، حیزبەکان کار بۆ کادر و شوێنکەوتوانیان ئاسان دەکەن، قسەی بێ مانایە بڵێی وا نییە، ئەوەی لەناو حیزبدا بووە دەزانێت کە بەشی خۆی مەسڵەحەتی تیایە، دەی کەوایە چی وا دەکات کابرا دەنگی پێ نەدات؟!! ئادەی ئەم بەش خوراوانە کوان؟! یان بەشخوراویان بەهۆی سەرنەگرتنی هەندێك لە گەندەڵی و ڕەشوەکانیان بووە!.

ئەو خەڵکە گەندەڵە وەك دەسەڵاتەکە«کما تکونوا يولى عليكم» ماڵی قەڵب سەر بە ساحێبییەتی.

ئێمە داوای حوکمی شەریعەت ئەکەین، کەچی شەریعەت بەسەر خۆمانا جێبەجێ ناکەین!
هەر بە ڕاستی پێت وایە ئەو خەڵکە شایەنی ئەوەبن کە باشترینیان بەسەرەوە بێت؟!! من وا گومان نابەم، بەڵکو ئەو خەڵکە تەواو شیاوی ئەو دەسەڵاتەن کە بەسەریانەوەیە، لە هەموو دەوڵەتێکی ئەم جیهانەدا زۆرینە چۆن بوو دەسەڵاتیش وا دەبێت.

لە کۆتایدا دەڵێم: سەرکردەکان باشترن لە عەوامی خەڵك لە خراپترین دۆخیاندا، چونکە ئەوان توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیان هەیە و ئازا و چاونەترسترن لەو گەندەڵانەی کە عەرەبانە ڕادەکێشن و ملی خۆیان شۆڕ کردووە بە ناوی پەیداکردنت نانی حەڵاڵەوە(لەگەڵ حورمەتم بۆ ئەوانەی لەخوا نزیكن و فەرمان لە گەورەکانیان وەردەگرن)، ئەوان گەر بەهێز نەبوونەیە ئەوا لەو جێگەیەدا نەدەمانەوە و دەکەوتنە سەر جادە، هەموان شایستەی ئەو حاڵەن کە تێیدان(مرۆڤەکان وەکویەك نین).

خوایگەورەش لە قورئاندا کە باسی فیرعەونمان بۆ دەکات هیچکات بە ترسنۆك و دووڕویی و گەمژەیی نایهێنێتە بەر چاومان، بەڵکو هەمیشە جەخت لە یەك کێشەی فیرعەون دەکاتەوە کە زیادەڕۆیی (طغيان)ە.

دوو ڕێگەی بە ئازارت لەبەر دەمە:
- ئازاری ژێرپێکەوتن.
- ئازاری ژێرپێخستن.

Arius Polla☪️

21 Oct, 15:12


Victory is received for those who are willing pay it’s price.

«سەرکەوتن بۆ ئەوانەیە کە نرخەکەی دەدەن»

Sun Zu(500 BC)
سۆنزۆ

#میتافیزیکی_جەنگ

Arius Polla☪️

20 Oct, 19:37


#هەڵوێستە
تەقەی خۆشی ئامڕازی کەڵەگایەتییە، ئەوەی لەدەستیداوە دیارە لە ژێرەوەیە و کەڵەگایەتی پێ ناکرێ(لەگەڵ حورمەتم).

ئێمەی کورد یەکێك لە کلتورەکانی زاوایەتی لامان ئیعلانکردنی پیاوەتییە، جا لەدوای هاتنی تفەنگی ئاگرین ئەو ئیعلانە لە ڕێگەی تەقەوە دەکرا دوای ئەوەی زاوا پەردەی کچێنی لە بووکەخان دەسەندەوە، ڕاستەوخۆ زاڵی خۆی بەو ڕێگەیە نیشانی هەموان دەدا و پێیدەوتن: من چیتر پیاوەتیم کامڵ بووە.

ئەوانەی ڕقیان لەم عورفەیە ترسنۆکن بە گشتی، ببینن عەلمانییەکان چۆن زاوایەتی خۆیان بەسەر کوردستانەوە نیشان دەدەن.

Arius Polla☪️

20 Oct, 18:59


ئەوەی پێویستە بیزانن ئەوەیە کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ پارتی و یەکێتیدان، تەزویریش قسەی قۆڕە.

ئەوجە پێویست بە مینجە مینج ناکات، پارتی و یەکێتیش نهێنی سەرکەوتنیان بریتییە لە شەقیان، ئەوان خاوەنی چڕنوك و کەڵبەن، ئەوی بێتە ژێر باڵیان دەتوانن پێیبگەیەنن، ئەوەشی دژیان بێت دەتوانن بیتەپێنن.

سەبارەت بە حیزبەکانیتر هەمویان دەتوانن لە جوزئییاتی سلوکی خەڵکدا کار بکەن، بەڵام سیاسەتی وڵات لەژێر دەستی ئەواندا نییە.

لەم دەنگدانەی کوردستان سەلەفییەتی تەکفیری توانی دوای زیاتر لە14ساڵ خەبات (لەو دەمەی کامەران کەریم وازی لە مەدخەلییەت هێنا) هەزاران دەنگ لە ئیسلامییەکان بسەنێتەوە بۆ خزمەتی علمانییەکان، ئەمە لە لایەك، لەولاکەی دی سەلەفی مەدخەلی بە دەنگی کە پێشتر پێی دروست نەبوو چووە پاڵ عەلمانییەکان، لە لایەکی دی ئیسلامییەکان تەفرەقەی زیاتریان تێکەوت و دەنگەکانیان پەرتەوازە بووە بەسەر زیاتر لە چوار حیزب بەو پێیەی حزبگەلێکی نیمچە عەلمانیش لێیان جودا بوونەوە و کاندید گەلێکی سەربەخۆش بە هەمان شێوە.

خۆ نزیککردنەوەی عەلمانییەکانیش لە ئیسلام، زۆرێك لەو بیانووە تەدەیونییەی بڕی کە تۆمەتی دژایەتیکردنی ئاینی دابوو بەسەریاندا، کە لە پێشودا کەسانێکی زۆر لەو ئاڕاستەیەوە دەیانتوانی دەنگیان لێ داماڵن.

هەموو ئەمانە پێمان دەڵێت: بەرەی علمانی و دووحیزبی دەسەڵات(باقیة ومتمكنة).

والسلام

#باسێکی_سیاسی

Arius Polla☪️

20 Oct, 11:09


"البقاء الحقيقي في هذا العالم ليس لمن يتكيف ببساطة مع المتغيرات، بل لمن يملك القوة للدفاع عن جوهره وحقيقته مهما كانت الظروف."

مانەوەی ڕاستەقینە لەم جیهانەدا بۆ ئەوانە نییە کە بە سادەیی لەگەڵ گۆڕابکارییەکاندا ڕادێن، بەڵکو بۆ ئەوانەیە کە هێزیان هەیە بۆ بەرگری کردن لە جەوهەر و ڕاستییان لە هەموو بار و دۆخێکدا.

–يوليوس إيفولا...

#شارستانیەتی_ئیلاهی

Arius Polla☪️

20 Oct, 08:06


🤔بسم اللە؛ بە سەبری پێغەمبەرانەوە «قــۆنــاغــی دووەمـی ـ پـشـکەکانی غــەززە» ڕادەگەیەنین بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر، کە پێکهاتووە لە ٤,٠٠٠ پشک.

🟡 موژدەتان پێدەدەین کە قۆناغی یــەکــەمی هەڵمەتی پشکەکانی غـــەززە بە فەزڵی خوای متعال بەسەرکەوتوویی کۆتایی هــــات و ماوەی سێ ڕۆژە لە هەر سێ بەشی (باکوور، باشوور و ناوەڕاستی غەززە) دەستکراوە بە کڕینی شتومەک بۆ بەشێک لە پشکەکانتان، پێتان ڕادەگەیەنین لە ماوەی یەك هەفتەدا بەرهەمی بەخشینەکانتان بۆ غەززە دەبیننەوە، بە ئیزنی خوا چاودڵتان ڕوون دەکەینەوە بە بینینی دیمەنەکان لەناو غــــەززەوە.

شێوازی بەخشین و کڕینی کارت لەناو وێنەکەدا ڕوونکراوەتەوە.

بۆ پـــــەیوەنــدی ☜ @Gazzakurd
بۆ پـــــەیوەنــدی ☜ @jangiragayandn

فەرمـوون بۆ بەشدارییکردن
t.me/jangyragayandn1/1800
ـ

Arius Polla☪️

19 Oct, 09:06


يحيا سيخلفه ألف يحيا، لا تنسوا فان الأمة ارض خصب، لا تموت بموت ما نبت عليها، كان قبل يحيا يحيا آخر اكبر وأعظم منه شئنا فقتل على يد المجرم نفسه، فخلفه من هو اجدر بذلك المكان.

لما خلصت العدو من عياش، طلع لهم س-نوار، وسيظهر مكان سنوار غضنفر آخر يخرب من العدو نومه بإذن الواحد الأحد.

ارى مدد عياش انتقل لسن-وار وسينتقل مدد سن-وار لأخرى أشد وأعظم (والعاقبة أدهى وأمر)- وسيعلم الذين ظلموا أي منقلب ينقلبون.

Arius Polla☪️

19 Oct, 06:36


خودایە ئەو جوامێرییە چییە؟

دەستێکی پەڕیبوو، قاچی چەپی ئێسکەکەی بەدەرەوە بوو، لە هەموو جێیەکەوە لاشەی بە پارچە بڕابوو، کەچی هێشتا ئامادەی خۆ بەدەستەوەدان نەبوو، بە دارێکەوە ڕوبەڕوی دوژمنەکانی دەبۆوە، دوژمنەکانیشی جورئەتیان نەکرد لێی بچنە پێشەوە تا ئەو کاتەی دوا هەناسەیدا.

ئەمە لە مێژوودا گەر بتەوێ بیدۆزیتەوە دەتوانی لە حەزرەتی عەکریمەدا بیبینیت لە جەنگی یەرموك، ئەم جۆرە لە جوامێری دانسقەیە و لە کەمینەیەکی کەمی جوامێرەکاندا دەردەکەوێت(فلا نامت أعين الجبناء).

Arius Polla☪️

18 Oct, 20:32


Give to me the chance to die with honour in battle.

The heroes' words

Arius Polla☪️

18 Oct, 20:17


والغرب يلتاع إذا عبدت ربا واحداً في هدئة المحراب
وهو الذي يعجن لي من شعرات ذيله ومن تراب نعله ألفا من الأرباب

Arius Polla☪️

18 Oct, 14:22


هەروەها ژمارەی پیتی بۆ ناوی”یحي” بریتییە لە(10+8+10) كە دەكاتە28 و ژمارەی پلە فەلەكییەكانی مانگە.

یەحیا ئاماژەیە بۆ ژیانەوە و دوبارە هەستانەوە لە ڕێگەی تەواوبوونی مانگ کە دووبارە دەرکەوتنەوەی بەدوادا دێت و لەدایکبوونەوەی سەرلەنوێیە.

لە قورئاندا بەرامبەرەکەی شەهیدە کە هەمان مانا لەخۆ دەگرێت و ئاماژەی بۆ دەکات بە قەرینەی(حیاة):
" ولا تحسبن الذين قتلوا في سبيل الله أمواتًا بل أحياء عند ربهم يرزقون ".

Arius Polla☪️

18 Oct, 12:10


#هەڵوێستە
وەك سەیدی شەهید فەرموی: هەندێك لە پێناو«لا الە الا اللە»دەمرن و هەندێك نانی پێ دەخۆن.

ئەمە سەیر نییە، ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە ئەوانەی نان بەو وشەیە دەخۆن و بانگەشەی پوچی نەفسی خۆیانی لە پشتەوە دەکەن و وەك مانشێتی ڕاگەیاندنی خۆیان بەکاری دەهێنن، ئەوانە بە ترسنۆك و نەزان و نەفام و نانخۆر بە لا الە الا اللە لە قەڵەم دەدەن کە ڕێی مردنیان لە پێناویدا هەڵبژاردووە!!
هاوشێوەی بەد ڕەوشتەکانی قەومی لوط(علیە السلام) پێیان دەڵێن: اخرجوهم من قريتكم إنهم أناس يتطهرون!!!.

کورد جوانی وتووە: لە ح/یز وایە هەموو کەس ح/یزە.
ئەمانە خۆیان گڵاو بوون، بۆیە لە گڵاوی خۆیانەوە خەڵك دەبینن، وا دەبینن هەموان وەك خۆیان گڵاون.

کەسێك لەژێر بۆردومان و ناهەمواری ژیان و زیندان و هەزاران موسیبەتی دی، ڕویکردۆتە خودا و بیری تەسبیحات و ئەورادەکانی نەچوە و لە کۆتایشدا لەسەر دەستی پیسترین مەخلوقی خودا گیانفیدا دەبێت، کەسێکی دی کە خەریکی کەمەرگرتنە و دانەیەکی دی ڤیدیۆی ڕوت-ی لەلای دەزگا هەواڵگریەکان هەیە، کەچی ڕوی هەیە قسە لەسەر کەسی یەکەم بکات!!!

شێخ ڕەزا جوانی فەرموو:

چەرمی ڕوی هێندە قایمە شمشێری میسری نایبڕێ
گەر بە کەوشی کەی دەمێنێ، تا قیامەت نادڕێ

ڕەحمەت لە شیرت گەر هەزارجار بۆ هەزارانی وا بیڵێمەوە بێزار نابم ئەوەندە مانادار و وردە لە وەسفیدا بۆیان.

Arius Polla☪️

18 Oct, 08:08


دوو بەناو مەلا هەن لە سلێمانی، لە ساڵی2015 تا ئەمڕۆ، خوا بە ئەنواع شێوە ڕسوای کردوون کەچی هیچ دەرسێکیان لەو هەموو تڕۆ بوونە وەرنەگرتووە!!

کۆتا تڕۆ بوون: لەسەر دەستی ئیسماعیل و یەحیا بوو!

Arius Polla☪️

17 Oct, 20:07


ئێمە خوێڕیترین جیلی ناو ئوممەتی ئیسلامین بە درێژایی چواردە سەدە، لەوەتی پێغەمبەر درودی لەسەربێ وەفاتیکردووە هەتا ئەم سەردەمە، هیچ کات نەبووە موسوڵمان ئەوەندە خوێنی هیچ بێت، هیچ کاتێك نەبووە ئەوەندە بێ شکۆبین، هیچ کاتێك نەبووە ئەوەندە زەلیل بین، وامان لێهاتووە هەزارمان بە یەك دانەی بەرامبەرەکەمانە، تمەنی ئێرانی و حورمەتمان لە بازاڕی شکۆمەندییا یەك نرخیان هەیە.

دڵمان تەنها بەوە خۆشە هێشتا لە ئێمە خوێڕیتر بەڕێوەیە بۆ ئەوەی دڵمان لە خۆمان دانەمێنێت.

دەسا سەرو تف با لە خۆمان بکەین.

Arius Polla☪️

17 Oct, 18:59


گیرفانی پیاوی خودا هەر ئەوەی تێدا دەدۆزرێتەوە.

Arius Polla☪️

16 Oct, 19:24


پارتی = عیسراعیل

سەرۆك مەسرور: کەس وەك پارتی موسوڵمان نییە!

«پیازی تیابێ؟»

ئەمە ئەو کاتەیە کە25 پەڕلەمانتار بە زمان نەهیان لە مونکەرێکی گەڕەنسا کرد بەرامبەر فەخری کائینات، ئەمە هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
ئەمڕۆش هاتون دینداریمان پێ ئەفرۆشنەوە.

ئیسلامییەکان هیچیشتان بۆ نەکەن، لانی کەم بێڕێزی بە دین و ئیمانتان ناکەن وەك پارتی کە بەهەموو هێزی ڕاگەیاندنیی دژی ئەو دینەتان وەستاوەتەوە.

Arius Polla☪️

16 Oct, 17:54


بەم دواییانە جۆرێك لە مەخلوقات پەیدا بوون لە سۆشیال میدیادا کە ئافرەت وەك بوونەوەرێکی ترسناك دەناسێنن، لە هەمان کاتدا خۆیان بە توراسدا هەڵواسیوە، زۆرینەیان جەماعەتی سەلەفیی سعودین.

ئەم جۆرە مەخلوقە لە بەرامبەر فیمینیستدا دروستبوون و بە شانوباڵی پیاودا هەڵدەدەن و بە قوربانی سەردەمی لە قەڵەم دەدەن و ئیشو کاریان بۆتە ناشرینکردنی ئافرەت، بەهانەشیان بۆ ئەوە ئەو دۆخەیە کە لەمڕۆدا ئافرەتی تێکەوتووە بەهۆی زاڵی سیستمی جیهانی سەردەمەوە.

ئەم کۆمەڵە تەواوی فیکرەکەیان لەسەر بنەمای پەرچەکردار و کاریگەر بوون دروست بووە کە تەواو پێچەوانەی سروشتی پیاوە کە بکەرێتییە، کۆمەڵە پەرچەکردارێکی عاتیفییە کە دەگونجێت هەریەکێکیان بەسەری هاتبێت بەهۆی ئافرەتێکەوە لە ژیانیدا، پاشان بەو هۆیەوە دەستیداوەتە ئەم کارە بێتامە.

هەمیشە وتوومە و دەیڵێمەوە ئێمە وەکو پیاو کێشەیەکمان نابێت هەبێ لەگەڵ ئافرەتدا، هیچ کاتێکیش بۆمان نییە تۆمەتباریان بکەین لەسەر ئەو هەڵانەی تێیدەکەون، چونکە ئافرەت خۆی بەرپرسی خۆی نییە و ناشتوانێت ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرێت بەڵکو ئەوە پیاوە دەبێت ئاگاداریبێت و سنوری بۆ دابنێت بە سیاسەتی گونجاو، لە هەر جێیەك ئافرەتێك هەڵە بکات وەلی ئەمرەکەی لەو هەڵەیە بەرپرسە، کوردەواری خۆمان لە دێرەوە وتویانە«ئافرەت سەگیش پێی ناوەڕێت» بەو مانایەی کەس بۆی نییە قسەی پێبڵێت لە هەر هەڵەیەك کە دەیکات جگە بەرپرسەکەی، دەست بەرزکردنەوە لە ئافرەت و دەم کردنەوە بەرامبەری هەموو کات عەیبە بووە بۆ جگە بەرپرس، نەشدەبوو لەبەر چاوی خەڵکیدا ئەوە بکرێت.

لە لای چیچانییەکان ئەگەر دوو لایەن لە جەنگدا بوونایە، لەو کاتەدا ئافرەتێك بهاتایەتە نێوانەوە و لەچکەکەی فڕێ بدایە، هەموو دەکشانەوە و وازیان لە جەنگ دەهێنا چونکە نەیاندەویست دەست بەرزبکەنەوە نەوەك ئازاری پێ بگات.

لە کۆتایدا ئافرەت هی ئەوە نییە بکرێت بە هەڵگری بەرپرسیارێتی ئەو دۆخەی کە تێیکەوتووە، چونکە لە کۆتایدا سروشتی ئەو کاردانەوەیە بۆ واقعی زاڵ، گەر لە ئەفغانستان بێت پێی شەرمە پەچە نەکات چونکە هەموان دەیکەن، ئەگەریش لە ئەوروپا بێت ڕۆژ لە مەلهەدا ئەکاتەوە، لە هەردوو دۆخەکە پیاو ئەو ڕێڕەوەی بۆ داناوە، چاکبێت چاکی پیاوە، خراپ بێت خراپی پیاو.

خودا لۆمەی حەوا ناکات بەڵکو لۆمە کراو ئادەمە، ئێمە تەوبەی حەوامان نەدیوە لە قورئاندا، ئەوەی تۆبە دەکات ئادەمە چونکە ئەو بەرپرسی هەڵسوکەوتی حەوایە«فتلقى ادم من ربه كلمات فتاب عليه».

#میتافیزیکی_نێرومێ

Arius Polla☪️

16 Oct, 08:04


توراس چی بە ئافرەت بەخشی؟

ئافرەت لە پێشودا و لەناو کۆمەڵگە ڕەسەنەکاندا، پێویستی بەوە نەبوو هەموو شتێك بکات بۆ ئەوەی سەرنجی پیاو ڕاکێشێت، چونکە لە هەموو دۆخێکدا خوازراوبوو لانی کەم لە لایەن کوڕە مامەکانی خۆیەوە(پارو لەدەم بکەوێت بۆ کۆش باشە).
بەمەش ژیان و ئارامش و ماڵا و حاڵی مسۆگەر بوو هەر لەو ڕۆژەوەی لەدایك دەبوو، چیرۆکە شازەکانیش هیچ لەم حەقیقەتە ناگۆڕێ کە فیمینیستەکان و ئەتباعی شەهاوتی سەردەم ڕەواجی پێ دەدەن وەك ئەوەی ئافرەت لە مەینەتیدا بووبێت پێش ئەم سەردەمە، بە پێچەوانەوە بەشێکی زۆر لە خواوەندەکانی بتپەرستان مێینە بوون«ئەسینا و فینۆس و عوزا و لات و منات…هت»، ئەوەی هەبووە ئافرەت مەحکوم بووە نەك حاکم ئەمەش لە سورشتیدایە کە حاکمیەت گونجاو نییە بۆی.

ئافرەت لە ڕابردودا چ پێویستی نەدەکرد بڕوات بەدوای بژێویدا، لە هەموو دۆخەکاندا بژێوی مسۆگەر بوو، لە ماڵی باوکی پێویست بوو باوکی بژێوی بۆ دابینکات و لە لای مێرد، پێویست بوو لەسەر مێردەکەی کە بەو کارە هەستێت.

بەڵام لە ژێر سایەی مۆدێرنەدا هەموو ئەم شتانە لە ئافرەت سەنراوەتەوە، دەبێت خۆی بتوێنێتەوە و دەیان ڕێگا بگرێتەبەر تا سەرنجی پیاو ڕاکێشێت، وەگەر نا هیچ کەس ئاوڕی بۆ ناداتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش یان دەبێت خۆی بڕزێنێ لەژێر کارکردن، یان دەبێت ڕێی بەرەڵایی بگرێتەبەر، تەبعەن گەر زۆر ناشرینیش بوویت دەتوانیت ببیت بە فیمینیزم، لە کۆتایدا ژیانی خۆتە و کەس عەلاقەی بەسەرتەوە نییە خوای ئەکرد وەکو سەگ ئەتۆپیت کەس نایات بەلاتا و نەفەقەت ناکێشێت.

بەم شێوەیە لە ئەوروپا دەبینیت ئافرەت بن باڵی ئەڵێی دارستانە و مانگی جارێك خۆی ئەشوات و شانزە نەوع زەکەری سناعی لە ماڵەکەیدایە چونکە سوێشی ببێتەوە کەس نایات بەلایدا تا پاشەڵ سلیکۆناوی و جوانی سروشتی و دەوڵەمەند وەستابێت(ئەمانەش کەمینەن).

لە کۆتایدا بزانن کە ئەم جیلە شایستەی بەزەیین بە مانی کەلیمە.

#میتافیزیکی_نێرومێ

Arius Polla☪️

15 Oct, 18:56


لیبراڵیەت بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەرچی دەکات لە پێناو گەلدایە، بەڵام لە ڕاستیدا گەل لەناو دەبات و دەیگۆڕێت بۆ«من». لیبڕاڵیەت کۆمەڵگایەکە کە چیتر کۆمەڵگە نییە«بە مانا».

ئارسەر مۆلەر ڤان دن برۆك

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

Arius Polla☪️

14 Oct, 17:31


#هەڵوێستە
لە هەموو لایەك برادەرانی علمانی بانگەشەی ئیسلامەتی دەکەن، ئەمەش بۆ ئەو ڕادە زۆرەی دینداریە دەگەڕێتەوە کە ئێستە لە شمالی عراق هەیە، سیاسەتێکی گونجاو و تەواو دروستە لەڕوی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە، بەوپێیەی کە ئەمریکا دەخوازێت بەربەستێکی ئیسلامی لەبەردەم چیندا دروستبێت لە دۆخی کشانەوەی پێشبینی کراوی لە ساڵانی داهاتو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەهەمان شێوە لە ڕوی هەرێمییەوە دەعوای دینی گەلێك زیادی کردووە لەلایەك ئێران کە هەڵگری ئاڵای تشیعە و لەلایەك تورکیای ئۆردۆگانی کە خۆی وەك میراتگری خەلافەت نیشان دەدات لەلایەکی دی جەنگی عیسراعیل لەگەڵ دەوروبەریدا کە جەنگێکی دینییە بە ئیمتیاز.
هەموو ئەمانە ئەوە دەخوازێت کە هەموو سیاسییەکان خۆیان بە دین پۆشتە بکە.

ئەمانە لەوەیە زۆرێك بیزانن، بەڵام ئەوەی نەزانراوە ئەوەیە: ئایە چۆن بتوانرێت بەشێوازێکی گونجاو ئەم دۆخە لەلایەن تاکی دینداری ڕاستەقینە بقۆزرێتەوە؟!

Arius Polla☪️

14 Oct, 09:42


https://youtu.be/hA4sPdEgvWE?si=8ADfZkqfU1QNtcQX

Arius Polla☪️

14 Oct, 08:16


سيجلس حبيبي على العرش

ئێمە باوەڕمان وایە کە لەدوای خودا حەزرەتی محمدالمصطفی یە و هیچ شتێك لەو باڵاتر نییە و بەرزترین تەجەللای ئیلاهییە کە تەجەلی زاتە، ئەو سێبەری خودایە و کەون و کائینات بەو نورە دەرکەوتوون لەسەرو زەمان و مەکانەوەیە بە حەقیقەت، لەناو زەمان و مەکانیش بە شێوەی جیاواز دەرکەوتووە، ئەو بنەڕەتی هەموو دروستکراوانە و بەوەندە دروستکراوەکان دەرکەوتون کە ئەو نورەیان تیادا دەرکەوتووە(نوری محمدي) ئەو تاکە ڕوحی پەیامبەرێتییە و هەمو پەیامبەران لەوەوە هاتون و هەر ئەون لە سەردەمی جیاوازدا، بەڵام گەورەترین دەرکەوتنی لەناو قوڕەیشدا لە عالەمی جسمانیدا هاتۆتە بوون، ئەو ئادەمی ڕوحییە و ئەو مرۆڤە کامڵەش هەر ئەوە پێش ئەوەی ئادەمی قوڕین ببێ بووە(كنت نبيا والأدم بين ماء وطين).
لە ڕۆژی قیامەتیشدا هەموان موحتاجین بۆیە هانای بۆ ئەبەن لە کاتێکدا هەموان دەتوانن خۆیان داوا لە خودا بکەن بەڵام گەیشتن بە خودا ڕێی خۆی هەیە، هیچ کەسێك بەبێ ئەو یارە ناگات بە زاتی باری.

روي لنا عن أبي سعيد الخدري في قوله: (( قدم صدق )) قال: محمد صلى الله عليه وسلم ، يشفع لهم يوم القيامة. وقول الرسول؛ عليه الصلاة والسلام: (( أن لي، في ذلك اليوم، مقاماً محموداً يحتاج الخلق فيه إلي حتى إبراهيم خليل الرحمن! ))

ختم الاولياء:ج١/ص٣٢

باوەڕمان وایە کە ئەوەی لەسەر عەرشی رحمن دادەنیشێت حەزرەتی فەخری کائیناتە و ئەو لە بەرزترین مەقامدایە لەسەرو زەمان و مەکان و دروستکراوانەو، هەر وەك لە ئەسەری شەریفدا هاتووە.

قالَ ابنُ جرير: وهذا ليس مناقضًا لما استفاضت به الأحاديث مِن أنَّ المقام المحمود هو الشَّفاعة باتفاق الأئمة مِن جميع مَن ينتحل الإسلام ويدَّعيه، لا يقول إنَّ إجلاسه على العرش منكرٌ،  وإنَّما أنكره بعض الجهميَّة، ولا ذِكْره في تفسير الآية منكر”.

دەستی ئەو دەستی خودایە و پێی ئەو پێی خودایە بیستنی ئەو بیستنی خودایە و بینینی ئەو بینینی خودایە، داوا بکات پێی دەدرێت پەنا بگرێت پەنا دەدرێت خۆشی پەنای هەموانە.

وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ، وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا، وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا، وَإِنْ سَأَلَنِي لَأُعْطِيَنَّهُ، وَلَئِنْ اسْتَعَاذَنِي لَأُعِيذَنَّهُ» رواه الإمام البخاري.

ئەو مرۆڤی کامڵی خوداییە کە تێیدا وشەی(کن فیکون) لێیەوە تێپەڕ دەبێت، گەر بە شتێك بڵێ ببە وەك ئەوەیە خودا پێی وتبێت.

"عبدي اطعني تكون ربانيا تقول لشيء كن فيكون"

ئێمە تەنها ناڵێین پێغەمبەر خودایە یان کوڕی خودایە، ئیدی لەدوای خودایەتییەوە هەموو شتێکی بەرزە لامان، جا بۆیە زۆر لامان ئاساییە کە هاوار لەو بکەین و پێمان کارگەرترە لە هاوارهێنان بۆ سوپایەکی پڕ چەك لە بۆ ڕزگاری(مدد یا رسول اللە، یا من خلق الکون لاجلە).

والصلى الله على ئەو بەحری نور و عیرفانە

#توراسی_عیرفانی
#حەزرەت

Arius Polla☪️

13 Oct, 18:14


هەڵتەکاندنی شوبهەیەك دەربارەی «الاستغاثة»

زۆرجار نەیارەکانمان لە مۆدێرنە و سەلەفی سەردەم ئایەتێك دەکەن بە بەڵگە بۆ لێدان لە بانگکردنی پەیامبەران و پیاوچاکان و داخوازی لێیان. دەڵێن: “ئەوە نییە پەروەردگار دەفەرموێت«وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ الظَّالِمِينَ» داوا مەکەن لە شتانێك کە هیچ سود و زیانیان نییە بۆتا. ئەدی بۆچی ئێوە داوا لە مردوو دەکەن؟!! ئێوە هاوشێوەی بت پەرستەکان داوا لە جگە خودا دەکەن کە بێت بە هاناتانەوە، بەمەش موخالەفەی ڕاستەوخۆی ئایەتی پەروەردگار دەکەن“.

لە وەڵامدا دەڵێین:

- سەرەتا با ئەو هەڵەیە ڕاست بکەینەوە کە ئێمە پێمان وا نییە جگە خوا کاریگەر بێت، بەڵکو دەیسەلمێنین ئەوە ئەوانن باوەڕیان بە کاریگەری دروستکراوەکانی خودا هەیە، گەر کەسێك موشریلبێت ئەوا ئەوانن کە پێیان وایە زیندو کاریگەری هەیە و لە توانای خۆیەوە دەتوانێت کار بکات.

- پاشان دەپرسین: ئایە وشەی«ولا تدعوا» لێرەدا«مطلق»ە یاخود«مقید». گەر بڵێن«مطلق»ە ئەوا هەمو جۆرە داواکردنێك پێی قەدەغە ئەبێت، تەنانەت داوای پەرداخێك ئاو لە کەسێك لە کاتی ماندوێتیدا، هەمان حوکم دەیگرێتەوە.
ئەگەر بڵێن«مقید»ە ئەوا دەپرسین: چی قەیدی کردووە؟. بە دڵنیاییەوە ڕونە لاتان کە دەڵێن: زیندووەکان توانای ئەو کارەیان هەیە بۆیە لەوانە نین«ما لا ینفعکم ولا یضرکم».
وەك وتم لە سەرەتاوە کە ئەمانە موشریکن نەك ئەهلی هاوارکردن لە مەشایخ. بەو پێیەی کاریگەریان بڕیارداوە لە جگە خوداوە. لێرەدا دەپرسین ئایە پێتان وایە ئەم کاریگەرییە بە ویست و دەسەڵاتی خودا و کاریگەری ئەوە یان لە خودی بەندەکان خۆیانەوەیە؟ ئەگەر بڵێن: بە ویست و دەسەڵات و کاریگەری خودایە. ئەوا ئێمەش دەڵێین: کەواتە خلافمان لەوە نەما، ئێمەش پێمان وایە ئەو پیاوچاکانە بە ویست و دەسەڵات و کارگەری خوداوە بەندن نەك خۆیان. کەواتە کێشەکەمان ئێستە لە جوزئیاتی باسەکەیە نەك کولی وە لە شرك دەرچوین بۆ بابەتێکی فقهی کە(ئایە مردوان پەیوەندیان هەیە بەم دنیایەوە لە جیهانی ڕوحەوە یاخود نا) کە پێشتر بە وردی ئەوەشمان سەلماندووە کە بەڵێ پەیوەندی ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ هەیە و کاریگەریش دروست دەکەن لەسەر ئەم جیهانە زیاتر لە کاریگەری بە جەستە زیندووەکان.
ئەگەر بڵێن: نەخێر کاریگەرییەکەیان بە خودی خۆیانەوەیە و زیندون لە جیهانی ماددەدا بۆیە کارگەرن بە ئیرادە و دەسەڵات و کارگەری خوداوە نییە. ئەوا دەڵێین: پیرۆزتانبێ موشریك بوون، ئەوە ئێوەن داوا لەوە دەکەن کە نە سود دەگەیەنێ نە زیان بە دەقی فەرمودەکەی(معاذ)«لو اجتمع
أهل الأرض على ان ينفعوك بشيء لا ينفعوك بشيء إلا بشيء قد كتب الله لك». لە هەمان کاتدا لەڕوی عەقڵییەوە بڕیاری بێ دەسەڵاتیتان داوە بۆ خودا کە مەحاڵە بەهۆی بەڵگەی«التمانع» کە لە زنجیرەی(سەلماندنی عەقڵی بۆ ئیسلام) باسمان کردووە بە وردی.

- لە کۆتایدا لە لای ئێمە باسەکە ڕونە کە ئەم ئایەتە لەسەر بت پەرستەکان هاتووە، نادرێت بەسەر ئەهلی ئیماند، پاشان پێمان وایە کە هەموو شتێك بێ دەسەڵاتە لە زاتی خۆیدا و داواکردن لێی بەوەی لە خودی خۆیدا شتی بە دەستە، ئایەتەکە دەیگرێتەوە، کەواتە لای ئێمە قەیدەکە کاریگەرییە نەك زیندوێتی و مردوێتی، ئەو قەیدەشمان هەر لە بەڵگەی عەقڵی«تمانع» هێناوە کە بە عەقڵ مەحاڵە کاریگەری بۆ جگە خودا.
بۆیە داواکردن لە هەر کەس و شتێك بەو عەقیدەیەوە کە جگە خوا هیچ کاریگەر نییە لە زاتی خۆیدا، لە ڕوی عەقەدییەوە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە، موشریکەلانیش هیچ کات بەم عەقیدەیەوە داخوازیان نەکردووە تا بهێنرێنە ئاستی موسوڵمانانی یەكتاپەرست، بەڵکو پێیان وابووە ئەوانە خودان و حەقی خودایەتی و پەرستنیان هەیە و کاریگەرییان لە خۆیانەوەیە بەڵام بچوکترن لە(اللە) لە خودایەتی و کارگەریدا هاوبەشن لەگەڵیدا و حکمیان لای خۆیانەوەیە«اجعل الالهة الها واحداً؟!! ان هذا لشيء عجاب!».

والسلام علی من اتبع الهدی

#بەڵگەکانی_توسل
#الاستغاثة
#هەڵتەکاندنی_رویبضة
#ڕەدی_لادەران

Arius Polla☪️

13 Oct, 17:12


1446ساڵە قورئان تەحەددای هەمو بەشەریەتی کردووە کە بتوانن هاوشێوەی بهێنن(لە زنجیرەی سەلماندنی عەقڵی بۆ ئیسلام باسی وردەکاری ئەو داخوازییەمان کردووە و ڕونمان کردۆتەوە هاوشێوە مەبەستی چییە) بەڵام هیچ کەسێك نەیتوانیوە وەڵامی ئەو تەحەددایە بداتەوە. کەچی مناڵە وردکەی سەردەمی ئایپاد و AI دڵیان بەوە خۆشە کە ڕۆبۆتێکی دەستکردی مرۆڤ وەك Chat GPT دەڵێت ناتوانم هاوشێوەی قورئان بهێنم!!!

کوالێتی مرۆڤ هێندە نزم بۆتەوە کە دەستکردی خۆی لەسەر خۆی دەکات بە پێوەر!!!


ئەزیزی من AI بریتییە لە کەرەستەیەك بۆ خزمەتی مرۆڤ نەك بۆ سپاردنی عەقڵ پێی، کەرەستەیەکە بۆ هەڵگرتنی زانیاری و سودوەرگرتن لێی لەکاتی پێویستدا، هاوشێوەی پڕگال و ڕاستە بۆ زانستی فیزیا، فیزیاگەر عەقڵی ناداتە دەست ڕاستە و پرگالەکە بەڵکو بەکاری دەهێنێت لە خزمەت عەقڵی، ئەوەی پێ دەنەخشێنێت کە لە هزریدایە، نەك پرسیاری لێ بکات چی بنەخشێنێت.

بەکارهێنانی AI بەو جۆرەی ئێستە ڕەواجی پێ دەدرێت بریتییە لە گەوجکردنی زیاتر و زیاتری مرۆڤ و دەبەزاندنی کوالێتی لە زیندوێکی خاوەن ڕوحەوە بۆ ماددەیەکی بێ ڕوحی کۆنتڕۆڵکراو لەلایەن نزمتر لە خۆیەوە.