عَنْقّاْءُ(قەقنەس) @qazi_muhammed Channel on Telegram

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

@qazi_muhammed


هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور
وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

قازی محمد (Kurdish)

قازی محمد، کەسێکی ڕەسەن (توڕاسی)، دەروێشی قادر، ڕۆڵەی طاهر، ئەفلاتۆنی، لەگەڵ جیهادم، دژە مۆدێرنم. ئەو کەناڵێکەی تەلەگرامە کوڕەک بۆ هاوڕێکانی ئەوانەی کە لە خۆڕایییەوە و مامستایییەکانیان دەرهەشتوە. گرنگی و دیدار و گونجاویی وا پێنجە پێنجیانیان دابەزاندن و زیانانیان بەرێزداردا. بۆ هاوڕێکانی ئەوانەی کۆلایەتیەکانیان دوای ژێرناوی کەناڵ بکڕن.

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

16 Feb, 20:48


سی ساڵ جەنگ وەك باشترین جەنگاوەر، لە جوگرافیایەکدا کە لە سنوری فارسەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە ئیتاڵییا، دەیان سەرکەوتنی جەنگی بۆ ئیمپڕاتۆرییەکەی تۆمارکرد، یەکێك بوو لە ڕزگارکەرانی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی، یەکێكە لە باشترین ژەنەراڵەکانی مێژووی نەك ڕۆم بەڵکو جیها.

بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە دوای سی ساڵ خزمەت، لەلایەن خودی ئیمپڕاتۆرەوە زیندانی کرا تا کۆتایی تەمەنی لە زیندان مایەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ڕەخنەیەکی لەو حوکمە نەبوو کە درا بەسەریدا.

ئەمە نمونەیەکی باڵای ئیخڵاسی مرۆڤی توراسییە کە لە پێناو مانادا کاردەکات نەك سەروەت و سامان و جاه و مەقام و پیاهەڵدان، ئەمە نمونەی ئەو مرۆڤەیە کە بۆ خەڵك و خۆڵ ناژی.

جەنگاوەری گەورەی ڕۆمانی: بیلیساریۆس(‏Ac 527-565)

#کەسایەتییەکی_مێژووی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

13 Feb, 22:30


پوختەیە و گەنگەشەیەکی کتێبی
«السلطة الروحية والحكم الزمني» ڕێنێ جینۆ(عبدالواحد یحیا)

#توراسی_عیرفانی
#پوختەی_کتێب
#هەرجارەو_کتێبێك
#جینۆ

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

13 Feb, 16:35


"کڕۆکی سەرمایەداری ڕابواردنی بێکۆتایە، بەردەوام زیاتر و زیاتر، ئینکاری کردنە لە سنوور و کۆتوبەندەکان، ئینکاری کردنە لە پێوانەکان، و لە پێش هەموویان، پەکخستنی پێوانەی مرۆیی (Human scale).

تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکەی سەرمایەداری بریتییە لە ئاڕاستەکردن بەرەو کەڵەکەبوونی بێکۆتا، بە واتا دوو ڕەهەندییەکەی چەمکەکە؛ یەکەم: پرۆسەیەکە کۆتایی نییە. دووەم: هیچ ئامانجێکی نییە جگە لە بەرزکردنەوەی بەهای سەرمایە.

ئەم بێسنوورییە لە ئامانج و مومارەسەکردن، هەردووکی پاڵنەری سیستەمی سەرمایەدارین بەرەو زیادەڕەوی لە بەفیڕۆدان و ئینکاری کردن لە هەموو سنوورێک.

بابەتی هەڵوەشاندنەوەی سنوور، پێویستە بۆ بنەمای "بازرگانیی ئازاد" و بنەمای "با کار بکات، با تێپەڕێت (laissez-faire, laissez-passer)"¹. سەرمایەداریی لیبراڵی پێویستی بە لەناوبردنی هەموو ئەو شتانەیە کە لەسەر ڕێگای ئاڵوگۆڕیی بازاڕەوە وەستاون، داوای ئازادیی کەسەکان و کاڵا و سەرمایە دەکات لەو ڕێیەدا."

ئالان دو بەنوا

¹ بنەمای دەست تێوەرنەدان لە ئابووریدا، چەمکێکە ئاماژە بەوە دەدات کە نابێت حکومەت دەستوەردان بکات لە بواری بازرگانی، بنەمایەکی سەرمایەدارییە کە لەلایە لیبراڵیزمی ئابوورییەوە پاڵپشتی دەکرێت.

#ڕەسەنایەتی
#سەرمایەداری

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

12 Feb, 21:03


هاوپیشەی ژنەکەت کێیە؟
کەسێکە ڕۆژانە ٨ کاتژمێر لەگەڵ ژنەکەت دەژی بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ.

پابەندبوون چییە؟
توانای قسەکردنە لەگەڵ ژنەکەت و پەیوەندیکردن لەگەڵیدا و سەیرکردنی چاوەکانی و ڕەنگە هەندێکجار گاڵتەکردن لەگەڵیدا بەبێ ئەوەی مافت هەبێ پێت ناخۆش بێت یان تەنانەت ناڕەزابی!!

- شوێنی کار چییە؟
ئەو شوێنەیە کە ٨ سەعات لە ژێر یەک سەقفدا کۆدەبنەوە لە بەیانی تا ٤ ئێوارە.

بەڕێوەبەری ژنەکەت کێیە؟
پیاوێکی خاوەن کاریزمایە ، دەسەڵاتی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی ژنەکەت بکات و دەنگی لەسەر بەرز بکاتەوە بەبێ ئەوەی تۆ ئاگادار بیت ، ئەشتوانێت موعجیبی خۆی بکات .

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

11 Feb, 16:06


"هەر وەکو چۆن منداڵێک کە ڕاستەوخۆ ڕاکێشراو دەبێت بۆ ئەو شتەی کە وەکو بەرهەمێکی نوێ پێشکەشی دەکرێت، ڕاستەوخۆ یارییەکەی پێشتر پێیبوو بەجێیدەهێڵێت و بۆ ئەو یارییەی دیکە پەرۆش دەبێت، بەردەوام شتێك بەجێدەهێڵێت بەهۆی ئەوەی شتێکیتر ڕایدەکێشێت بۆ لای خۆی؛ بەهەمان شێوە مرۆڤی مۆدێرن ڕاکێشراوە بۆ نوێکاری لە خۆیدا، بۆ هەموو ئەو شتانەی کە لە تایبەتمەندییەکانیدا شتێکی نوێیان هەیە، بەکورتی دەتوانین بڵێین کە هەستکردن تەنها لەوەدا کۆبۆتەوە کە شتێکی نوێ دەبینین بەدەستمانهێناوە. ئێستا، حەزکردن بۆ هەستکردن بەتەواوی یەکێکە لە تایبەتمەندییە نموونەییەکانی سەردەمەکەمان (سەردەمی مۆدێرنە)."

یولیوس ئیڤۆلا، گەڕانەوەکان، پیاوەکان و کێشەکان (١٩٧٤)

لێرەدا ئیڤۆلا ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، کە مرۆڤی سەردەم وەکو مناڵ بەدوای حەزەکانی کەوتووە، بە سروشتیش وایە کە مرۆڤ تا ئەوکاتە بەدوای شتە مادییەکاندا وێڵە کە بەدەستیان دەهێنێت، هەرکات بەدەستیهێنان ئیدی ئەو قیمەتەی پێشووی نامێنێت لەلای، بۆیە ڕادەکەن بۆ شتێکی دیکەی نوێ، لەوەی پێشوو بێتاقەت دەبن، چونکە لەڕاستیدا بە خودی خۆیەوە بەستراوە لەلایان و هیچ ئاماژەیەکی مێتافیزیکیی تێدا نابینن، چونکە لە بنەڕەتدا باوەڕیان بە مێتافیزیک نییە، ئەگەر هەشیانبێت تا ڕادەیەکی زۆر کەمە کە ناتوانرێت لەڕێیەوە وابەستەیی ئەو دەرکەوتەیە و مانا باڵاکەی بدۆزرێتەوە.

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

11 Feb, 15:15


سەرەتا ئەڵێ با مەکتەب تەواوکە
دوای ئەڵێ با زانکۆ تەواوکە
دواتر ئەڵێ با ببمە فەرمانبەر

وەختێ خەبەری ئەبێتەوە تەمەنی سی ساڵی تێپەڕاندووە ، قەیرە کەوتووە ، ئیتر دوای بێهیوابوونی لەوەی سەرنجی پیاو ڕاکێشێ ، ئەبێت بە فیمینیست.

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

09 Feb, 18:09


مرۆڤایەتی ئایینێکە وەکو جێگرەوە بۆ خەڵکی، تاوەکو نائاسوودە نەبن لە حاڵەتی لادان لە ئایینەکەیان یاخود بردنە دەرەوەی خودا لە بازنەی هەر بابەتێک کە خۆیان بیانەوێت، هەر وەک داڤیلا دەڵێت: (زۆرێک لە خەڵکی مرۆڤایەتییان خۆشدەوێت، تاوەکو بە ویژدانێکی ئاسوودەوە خودا لەبیربکەن).

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

08 Feb, 12:10


https://youtu.be/XDw7za0hlIc?si=keMuPrknG3DNFb_A

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

07 Feb, 18:23


"لەڕاستیدا هیچ شتێک نییە بەناوی کایەی ناشیرینی (مودەنەس) بەشێوەیەک پێچەوانە و هاودژ بێت لەگەڵ کایەی پیرۆزی (موقەدەس)؛ بەڵکو تەنها جیهانبینییەکی ناشیرین هەیە، ئەویش هیچ نییە جگە لە جیهانبینیی نەزانی."

ڕێنێ گینۆن

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

06 Feb, 12:22


مێتافیزیکی جەنگ

کتێبی "مێتافیزیکی جەنگ"ی یۆلیۆس ئیڤۆلا تێڕوانینێکی ناوازەی نەریتگەرایی پێشکەش دەکات لەسەر جەنگ، لە دیدێکی میتافیزیکی و ڕۆحانیدا تاوتوێی ئەو باسە دەکات.

ئیڤۆلا جەنگ نەک تەنها وەک ڕووداوێکی ماددی یان سیاسی دەبینێت، بەڵکو وەک ڕووداوێکی ڕوحانیی مێتافیزیکی کە دەتوانێت ڕوح و کەسایەتیی مرۆڤ بەرز بکاتەوە بۆ ئاستێکی باڵای نزیک لە مانا بەرزەکان.

ئیڤۆلا باوەڕی وایە کە جەنگ دەتوانێت وەک هۆکارێک بۆ پاککردنەوە و گەشەکردنی ڕوح تەماشا بکرێت، بە تایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر پەروەردەیەکی ڕەسەن و ڕوحانی ئامادەکراون.

لەم کتێبەدا، ئیڤۆلا جیاوازی دەکات لە نێوان "جەنگی مێتافیزیکی" و "جەنگی ماددی"، جەنگی مێتافیزیکی بریتییە لە شەڕی نێوان ڕوح و ماددە، نێوان بنەما ڕۆحانییەکان و ڕەفتاری ماددی و مۆدێرن، بەپێچەوانەوە جەنگی ماددی تەنها شەڕێکی ئاست نزمە کە هیچ بنەمایەکی نییە و لەسەر شتانێکی بەرجەستەی وەک ئابووری و کەلوپەل و خواردن و …هتد، بەبێ هیچ ڕەنگدانەوەیەکی ڕوحانی، کە هاوشێوەی شەڕی نێوان ئاژەڵەکانە لە زۆر ڕووەوە.

بە گشتی، "مێتافیزیکی جەنگ" تێڕوانینێکی ناوازە و نەریتگەرایی پێشکەش دەکات لەسەر جەنگ، لە دیدێکی ڕوحانی و مێتافیزیکییەوە، و دەرفەتێک دەدات بۆ گەشەکردنی ڕوح و کەسایەتیی مرۆڤ.

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

04 Feb, 21:38


پیاو پێدەکەنێت بۆ ئەوەی برینەکانی داپۆشێت.
بەڵام ئافرەت دەگری بۆ داپۆشینی هەڵەکانی.

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

04 Feb, 19:19


لەناو ڕۆشنبیریی باو دا، بەردەوام دەوترێت: (گاڵتە بە کەس مەکە، هاوشێوەی ئەو بەسەر تۆش دا دێت، لەوەیە خراپتریش)، پێدەچێت ئەمە حەرفییەن بەسەر نەوە عەلمانییەکانی سەردەمی ڕۆشنگەری و چەپی لیبراڵیدا هاتبێت.

ئەوان هەمیشە گاڵتەیان بە مشتومڕی سەدەکانی ناوەڕاستی بێزەنتییەکان دەکرد لەبارەی وەڵامی پرسیاری: (ئایە فریشتەکان نێرن یان مێ؟)، هەرچەندە ئەمە بابەتێکی زۆر پەراوێزخراو بوو، لاهووتییەکان تەنها بە چەند دێڕێک لەسەری وەستاون.

کەچی خەڵکی سەردەمی ڕۆشنگەری بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ وەک نموونەیەک بەکاریانهێنا، لەبارەی گەمژەیی و کەم ئەقڵیی نەیارەکانیان، بە بەراورد لەگەڵ بەرزیی ئەقڵی خۆیان و وردیی ئەو بابەتانەی مشتومڕی لەسەر دەکەن.

بەڵام بەخێرایی دەورانی دنیا گۆڕا، و کۆتاییان بەو بابەتە هێنا تاوەکو پرسی: (ئایە مرۆڤ نێر و مێیە؟) بکرێت بە پرسێکی مەزن و تەوەرەیی لە سەرانسەری ئەم شارستانیەتەدا، هەر لە قووچی هەرەمەکەیەوە، و بەناو دیارترین و دێرینترین زانکۆکانی، تا دەگاتە دایەنگەکان؛ بریا دەگەیشتن بە دەرئەنجامێکی ڕوون، بەپێچەوانەوە لەسەر ئەوە جێگیر بوون کە پرسەکە کراوە و ناڕوونە بۆ تاهەتایە.

پێویست بوو کەسێکی وەک ترامپ دەرکەوێت تاوەکو بە شەق بیانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو بەڵگەنەویستانەی کە بە خەیاڵی لاهووتییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست دا نەهات مشتومڕی لەبارەوە بکەن، تەنانەت لە گفتووگۆکردن لەگەڵ خودی خۆیشیان دا، چجای بگات بەوەی گومانکردن لەو پرسە بکرێت بە زانستێکی سەربەخۆ، کە ناونراوە بە (خوێندنی جۆری کۆمەڵایەتی - Gender Studies)، و دەتوانیت تێیدا پلەی دکتۆرا بەدەست بێنیت کە مۆری هارڤارد و ستانفۆردی پێوەیە.

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

03 Feb, 18:23


پێگەزانین لەنێو شارستانیەتە خاوەن توراسەکان

گوزەرێک بە ڕابردوودا بکەین یاخود بۆ چەند ساڵێک بگەڕێینەوە دواوە و سەرنجێکی ورد لە "پێگەزانین"ی شارستانیەتە خاوەن توراسەکان بدەین، لەناویاندا میللەتی کورد، ئەوکات بۆمان دەردەکەوێت کورد نەتەوەیەکی توراسیی بەرز بووە، پیاو لە پێگەی خۆیدا پیاو بووە و ژنیش خانمی و کابانیەتی و ڕەسەنایەتیی خۆی پاراستووە بەشێوەیەک هەموو ئاسوودەیی و بەرز ڕاگرتنی حورمەتی خۆی بە سایەی پیاوەکەی زانیوە و حورمەتی پیاوەکەی لەسەرووی هەموو شتێکەوە داناوە.

منداڵیش شوێنکەوتەی نەریتی ڕەسەنی باب و باپیرانی بووە و بە میراتی خۆی زانیوە، هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە لەگەڵ باوکیدا هەڵسوکەوتی کردووە، تا فێری بەرپرسیاریەتی بێت و نانی حەڵاڵ بۆ ماڵەوە پەیدا بکات.

ئەی ئێستا؟ دەتوانین بڕوانین کە گرفتی سەرەکی و بەڵڵای گەورەی مۆدێرنە چۆن خۆی خزاندووەتە ناو ماڵەکان و بەردەوامیش زیاتر و زیاتر دەبێت، ئەگەر سەیر بکەین دەبینین ململانێیەکی گەورە بەرۆکی خێزانەکانی ئێستای گرتووە و بەشێکی زۆریشیان هۆکارەکەی نازانن، یان نایانەوێت بەدوایدا بڕۆن، زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین هەر بەلایانەوە گرنگیش نییە.

دەکرێت بەشێکیان هزریان بۆ نەبوونی پارە بچێت یان پچڕانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، یان هەر شتێکی دیکە کە ئێستای خێزانی خزاندووەتە نێو جیهانی ماددەوە و لە بەهای بەرز و واتای ڕەسەنی خۆی دایماڵیوە، شتێک نەماوە لەنێو خێزانەکان دا بەناوی پێگەزانین.

پیاو دەسەڵاتی ماڵەکەی خۆی لەدەستیدا دەرهێنراوە و ژنیش پێگەی خانمیەتی و کابانیی خۆی، هەروەها منداڵ شوێنکەوتەی نەریتی باب و باپیرانی نییە، پێدەچێت باوکیش نەیەوێت یان بۆی گرنگ نەبێت منداڵەکەی فێری پەیداکردنی نانێکی حەڵاڵی بکات.

ڕۆژانێک دێت ئەگەر بەئاگا نەبین دەربارەی ئەوەی ئێستا بۆمان ماوەتەوە، بەچاوی خۆمان دەبینین خۆشەویستی و ویست بۆ وەچە خستنەوە یەکجار کەم دەبێتەوە هاوشێوەی داڕمانی ڕۆژئاوا، بەرە بەرە بیستنی وشەی خێزانێکی پێنج کەسی شتێکی نامۆ دەبێت، خانووەکان حەوشەکانیان نامێنێت، باڵەخانەکان زیاتر بەرز دەبنەوە بەپێچەوانەی بنەمای مرۆڤ کە بەرە بەرە دابەزێت، سفرە و خوانی خێزانی دەبێت بە دیاردەیەکی دەگمەن و نامۆ، حورمەتی باوکایەتی کز دەبێت و بەرماڵی ژنی ماڵەوە ئەو ڕەنگە گەش و جوانەی نامێنێت، شتێک نامێنێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەسڵ، و کەس ڕاوێژ بە کەسانی سەرووی خۆی ناکات، لەناویاندا و لەسەرووی هەموویانەوە باوک.

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

03 Feb, 07:42


Yeah bro I’m not Reactionary 🤠

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

02 Feb, 09:20


#هەڵوێستە

وەرزشە ڕۆژهەڵاتییەکان تەنها وەرزشنین بەڵکو پاشماوەیەکی دێرینی بۆماوەی مرۆڤب لەسەر زەوی کە وەك دەربڕینێکی جەستەیی بۆ مانایەکی بەرز بەکارهێنراون.

وەرزشە ڕۆژهەڵاتییەکان ڕوح و جەستە لە ڕێگەی ڕاهێنانی توند لەسەر خۆڕاگری و تەرکیز و دورکەوتنەوە لە ڕەفاهییەت و دورەپەرێزی پیکەوە دەبەستنەوە.

واتە مەبەست تیایدا بەهێزکردنی جەستە نییە، بەڵکو پاکژکردنی دەرون و کپکردنی حەز و ئارزووەکانی لاشەیە بە تەمبێکردنی لەڕێگەی وەرزشی توندی بەردەوام و ماندوکردنییەوە.

هەرچەندە لەمڕۆدا کاریگەر بووە بە سەرمایەداری و لە ئامانجی خۆی دورکەوتۆتەوە بەڵام هێشتا بەشێك لەو تایبەتمەندیانە بۆ ئەو کەسانە ماوە کە لێیحاڵیبوون، ئەم تایبەتمەندییە لە وەرزشی نوێدا نییە کە بە پێچەوانەوە تەنها خزمەتی لاشە دەکات و مەبەست تێیدا بەدەستهێنانی شتە ماددییەکانە، بەراوردی یاری لەشجوانی لەمڕۆدا بکە بە کۆنگفۆ یان کاراتی، ڕاستەوخۆ بۆت دەردەکەوێت ئەو وەرزشە خۆی دەرهاویشتەی ڕەفاهییەنە نەك کوشتنی حەزی ڕەفاهییەت لەناخی مرۆڤدا.

وەرزشە ڕۆژئاواییەکان لە ڕابردوشدا بەگشتی بۆ بەهێزکردنی لاشە ئەنجامدراون یان بۆ جوانکردنی نەك بەستنەوەیەکی ڕوحی لەپشتەوەبێت، هەرچەندە تا ڕادەیەك فەیلەسوفەکانی یۆنان ئاماژەیەکیان بەو ڕووەش کردووە لە وەرزشدا، بەڵام ئەو تێڕوانینە بۆی وەك بڵێیت زوتر لە ڕۆژئاوادا لەناوچوو وەك ڕۆژهەڵات، بەجۆرێك تا گەیشتە سەردەمی مۆدێرنە و چیتر خەڵك بنەمای وەرزشکردنی لەبیرچویەوە، ئەوەی دەیبینی تەنها سودێکی ڕوکەشی ماددی بوو وەك باقی زانستەکانی دی ئەم زانستشە فەوتا.

#شارستانیەتی_ئیلاهی
#توراسی_عیرفانی
#تەپاوتلی_مۆدێرنە

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

01 Feb, 12:47


کاتێك دوو دەسەڵاتی ڕوحی و زەمەنی لە یەکتری جیادەبنەوە و هەریەکەیان نوێنەرێکی هەیە، ئەوا هاوشێوەی دوو مرۆڤی کەمئەندام مامەڵە دەکەن، یەکیان کوێر و ئەوەی دیکەیان گۆج.

کوێر ڕەمزە بۆ دەسەڵاتی زەمەنی کە توانای ڕۆیشتن و گۆڕانکاری هەیە بەڵام نابینێت.

گۆجیش ڕەمزە بۆ دەسەڵاتی ڕوحی کە جیگیرە و نەگۆڕە، لە هەمان کاتدا توانای بینینی هەیە.

بۆیە گۆج دەبێتە ڕێنمونیکاری کوێر و بەو شێوەیە ژیانیان بە ئاسانی بەڕێ دەکەن، بەڵام ئەگەر کوێر هەستا بە کوشتن یان فڕێدانی ئەو گۆجەی کە بەسەر شانییەوەیەتی ئەوا حوکم لەسەر بێدەسەڵاتبوونی خۆی دەدات و کۆتایی نزیکدەبێتەوە.

بە دڵنیایشەوە مرۆڤێکی ساغ لە هەردوکیان باشترە، ئەوەش ڕەمزە بۆ کۆبوونەوەی هەردوو دەسەڵاتەکە پێکەوە، کە لەوێدا دەسەڵات هاوشێوەی مرۆڤێکی تەندروستی بێ کێشە کار دەکات، هەروەك ئەوەی کە درا بە داود و سولەیمان و زۆری دی لە پەیامبەران و حەزرەتی موحەممەد(علیە الصلاة والسلام) و خولەفای ڕاشیدین.

📚هەڵگۆزراوەیەك لە کتێبی
«السلطة الروحية والحكم الزمني»

#جینۆ
#شارستانیەتی_ئیلاهی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

31 Jan, 22:21


پێویستە هەموکات هاوڕابین لەگەڵ نیچەدا لەو خاڵەی کە پێیوایە هەرکاتێك کردەی باسکردنی ئەخلاق هاتە پێشەوە لە هەر جێیەکدا، ئەوا داکەتن دەستی پێکردووە.

یۆلیۆس ئیڤۆلا

*مەبەست لەوەیە کە باسی ئەخلاق لە دۆخێکدایە مرۆڤ تیایدا کەوتۆتە ڕەفاهییەتەوە، وەگەر نا کێ لە جەنگ و ناهەمواری و ڕوبەڕوبوونەوەی واقعی سروشت و ژیان بیری باسکردنی ئەخلاقی هەیە، بۆیە دەتوانین ئەم وتەیە بە وتەکەی ئیبن خەلدون ببەستینەوە کە دەڵێت: هەرکات ڕەفاهییەت لە کۆمەڵگەیەکدا بڵاوبۆوە ئەوا کاتی کەوتنی هاتووە. مەبەستی نیچەش هەر دەڕواتەوە سەر ئەم خاڵە لە ڕوێك لە ڕوەکانییەوە کە باسی ئەخلاق خۆی پەیوەستە بە خۆشگوزەرانییەوە و خۆشگوزرانیش دەستپێکە بۆ لەناوچون، بەم جۆرە باسی ئەخلاق و کردنەوەی لە کۆمەڵگەدا و گفتوگۆ لەسەری سەرەتای کەوتنی شارستانیەت و کۆمەڵگەیە.

#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
#ئیڤۆلا

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

31 Jan, 20:24


بۆچی حەماس دوای جەنگ شەهیدبوونی سەرکردەکانی ڕاگەیاند؟

بە کورتی حەماس سێ ئامانجی سەرەکی لە دواخستنی ڕاگەیاندنی ئەو بابەتەدا پێکا:

یەك: بۆ پاراستنی مەعنەویاتی خۆی،
گرنگە لە جەنگدا هەندێك هەواڵ بشاردرێتەوە لە کاتی ڕودانیا تا لەو ڕێیەوە مەعنەویاتی سەربازەکانی دانەبەزێت، ئەوانەی بیریان دێت کاتێك مەلا عومەری تاڵیبان وەفاتی کرد، سەرکردایەتی تاڵیبان هەواڵەکەی نەك بۆ چەند مانگێك بەڵکو چەند ساڵێك شاردەوە تا ئەوکاتەی ئامادەباشی هەڵمژینی کاردانەوەکانی هەبوو.

دوو: دەرخستنی مستەوای ڕاستەقینەی موخابەراتی ئیسرائیلی(مۆساد)،
حەماس ئەمە یەکەمجاری نییە ئیسرائیل و هەموو جیهان توشی شۆك دەکات لەڕوی هەواڵگیرییەوە، ئەمەش کاریگەری گەورە دروست دەکات لەسەر تێڕوانینی جیهانی بۆ دەسەڵاتی شاراوەی جیهانی و بابەتی موئامەرەی کەونی و بەخوداکردنی دەزگا هەواڵگریەکانی جیهان و بەتایبەتی ئیسرائیل.

سێ: سەلماندنی ئەوەی کە کوژرانی سەرکردەکان کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی جەنگی ئەو کیانە دروست ناکات، ئەوان بە هەموو جیهانیان وت کە؛ دۆزی غەززە و حەماس بە کوژرانی کەسایەتییەکانیان کۆتاینایات، بۆ هەر سەرکردەیەك دە جێگریان هەیە و ئوممەتی فەڵەستینی ئوممەتێکی«ولاد»ە و هەر تاکێکی ئامادەباشی ئەوەی تێدایە کە بەرپرسیارێتی دۆزەکە بگرێتە ئەستۆ.

#هونەری_جەنگ
#باسێکی_سیاسی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

31 Jan, 16:55


بنەمای مۆدێرنە یەک شتە، ئەوەیە کە هیچ بنەمایەکی نییە

لە پێشوودا سیاسەتی دەوڵەتەكان بەو جۆرە بوو كە جیاكارییان دەكرد لە نێوان پلە جیاوازەكانی كۆمەڵگە، لە بەرامبەردا ڕێیاندەدایە هەموو كۆمەڵێك پەیڕەوی بیر و باوڕیان بكەن و هەر كۆمەڵێك گوێلێگیراوێكی هەبێت و خاوەنی سیستەمی ڕوحی و زەمەنی خۆی بێت، لەژێر سایەی ئەو ئیمبراتۆریەتەی كە ئینتیمای بۆی هەبوو.

بەم جۆرە بواری زۆر دەڕەخسا بۆ دەركەوتنی ئازایەتیی مرۆڤ، و دەرخستنی تەحەداكانی و بەرزكردنەوەی خانەوادەكەی خۆی بەهێز و توانا.

بەڵام لە سیستەمی نوێدا شتێک نەماوە بەناوی كۆمەڵ، بەڵكو هەمووان یەكسانكراون، لە ژێر سایەی دەوڵەتێک كە هیچ ئینتهمایەكی نییە جگە لە بەخوداكردنی ئابووری و زۆركردنی ژمارە و بەندكردنی مرۆڤ لەلاشەیدا زیاتر لەوەی كە خودی خۆی بەندە، چی دیکە نە تەحەدای ڕاستەقینەبوونی ماوە نە بەرزكردنەوەی خانەوادە، چونكە لە بنەڕەتدا هەموو جۆرە كۆبوونەوەیەكی ڕوحی پەكخراوە و هیچ ئینتیمایەكی ڕاستەقینە بۆ تاكەكان نەهێڵراوەتەوە.

ئەمەش لەڕێی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی پاشایی و پاشایی ڕوحی و زمەنی، لەدواییشدا هەڵوەشاندنەوە و پەرتكردنی هۆز و تیرە و ئینجا خانەوادە، بەم جۆرە ڕانەمەڕێك پێكهێنرا كە هەموو خەم و خەیاڵی مانەوەی زیاتربێ لە ژیانی دنیا.

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

29 Jan, 17:37


تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ

بەشی دووەم: ئەگەر شوێنکەوتەی ئێمە نەبیت ئەوا شارستانیەتت نییە، مافی سەروەریت نییە (دەسەڵاتی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەسەر هەمووان دا)

https://youtube.com/@sadatplatform

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

28 Jan, 22:22


کاری سروشتی ئافرەت

پێغەمبەری خوا(درەدی خوای لێبێ) ئەفەرموێت: ئەگەر سوجدە بردن بۆ جگە خودا دروستبوایە ئەوا فەرمانم بە ئافرەتان ئەکرد سوجدە بۆ پیاوەکانیان ببەن.

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

27 Jan, 19:39


💛 جەنگی ڕاگەیاندن تەواوی بەرنامەی «#ما_خفي_أعظم - الطوفان» کە لە کەناڵی جەزیرە پەخشکرا، بە ژێرنوسی کوردی دەخاتە بەر دیدی بینەرەکانی..

⬅️ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆزی "تۆفانی ئەقسا".
⬅️لە هێرشی #حەوتی_ئۆکتۆبەر چی ڕوویدا؟
⬅️ ئیسرائیل و جیهان چۆن خەبەریان بوویەوە؟
⬅️ئەم بەیانییە چۆن هەرازان موجاهیدی قەسام سنوورە دەستکردەکانی غەززەیان بڕی؟
ـ

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

27 Jan, 18:53


خێزانی پشیلە و خێزانی سەگەکان (ڕواڵەتەکانی ڕەسەنایەتی و پووچیەتی لەناو ئاژەڵان دا)

دەکرێت سەیری دیاردەی بڵاوبوونەوەی سەگ و بانگەشە بۆ بەخێوکردنی بکەین، بەو پێیەی سەگ نوێنەرایەتیی دیاردەی دیموکراسییەت دەکات لەناو ئاژەڵاندا.

جیاوازیی نێوان خێزانی پشیلە و سەگەکان ڕوونە، پشیلە بە تەنیا دەژی، زۆر بێدەنگە و ڕەچاوی تایبەتمەندی دەکات، بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کە پیسایی خۆیشی دەشارێتەوە؛ تەنانەت شێرەکانیش کە بە کۆمەڵ دەژین، پابەندن بە سیستەمی خێزانییەوە، هەروەها شێر ڕۆڵی سەرکردە دەبینێت لە سیستەمێکی پلەبەندییانە دا.

بەڵام سەبارەت بە سەگەکان، بە کۆمەڵ دەسووڕێنەوە کە شوێنکەوتەی کۆمەڵ نازانێت کێ سەرکردەیە "هەمان بارودۆخ لای گورگ و کەمتیار و ئاژەڵەکانی دیکەی هاوشێوە هەیە"، کە بریتین لە کۆمەڵانێکی ئاژاوەگێڕی چەتە و ڕێگر و تێکدەر، هیچ گرنگییەک بۆ تایبەتمەندی دانانێن، بە ئاشکرا پیسایی دەکەن و جووت دەبن، سیستەمەکەیان دیموکراسییانەیە نەوەک پلەبەندییانە بێت.

جیهانی مۆدێرن جیهانێکی شۆڕشگێڕانەی پڕ جووڵە و ژاوەژاوە، بۆیە لەگەڵ هیچ ئاژەڵێک ناگونجێت بە جوانی تەنها سەگ نەبێت، با سەیری ئەو فەوزا و دەنگەدەنگە بکەین کە بەربڵاوە لە کوچە و کۆڵان و سەر جادەکان دا، ئەوانە سیفەتانێکن بە گشتی لە سەگ دا هەن نەوەک پشیلە.

یەکێکیتر لە خووەکانی سەگ ڕێگرتنی ڕێبواران و ئازار گەیاندنە بە خەڵکی، ئەم سیفەتەی سەگیش هاوبەشە لەگەڵ کەسانی نیشتەجێی کۆڵانە بێ نرخەکاندا و شوقەکانی نیشتەجێبوون کە سیستەمە چەپەکان دروستیان کردووە، کەسانێکن جودا و تایبەتمەندن بەوەی هەمیشە هەست بە کەمی و بێنرخی و چەوساوەیی خۆیان دەکەن.

خاڵێکی تر، ئەوەیە کە دەتوانرێ تێبینی بکرێت لەناو دنیای پشیلەکان دا تا ڕادەیەک خاوەنداریەتیی تایبەتی هەیە، هەموو شێرێک یان پشیلەیەک بەشی تایبەت بە خۆی لە خواردن جیادەکاتەوە و دووری دەخاتەوە لە ئاژەڵەکانی تر تا بیخوات، و دەبینین کە دانیشتنی بە کۆمەڵیان لەسەر نێچیر و خواردن هاوشێوەی دانیشتنی یەک خێزانە، بەڵام پێڕی سەگەکان، کاتێک بە کۆمەڵ نێچیرێک دەخۆن وا سەیری دەکەن وەک موڵکێکی هاوبەش کە دەبێت هەمووان بەشداربن تیایدا؛ کاتێک دەبینین شێرێک دەستدەگرێت بەسەر نێچیری کۆمەڵێک لە کەمتیارەکان بە نموونە، وا دەردەکەوێت کە بڵێت: "ئەمە موڵکی منە، بەتەنها من"، بەڵام کاتێک دەبینین کۆمەڵێک کەمتیار هەوڵی نزیکبوونەوە لە نێچیری شێرێک دەدەن، بارودۆخیان وەک ئەوەیە بڵێن: "پێویستە ئێمەش هاوبەشت بین تیایدا".

ئەگەر سەرنجی پەیامی خودا تعالی، هەروەها فەرموودەکانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کە وەحی تاکە سەرچاوەی جێگیریەتی، لەو ئایەتانەی چواندنی سیفەتەکانی ئەهلی باطل بە سیفەتەکانی سەگ و ئەو فەرموودانەی کە باسی پشیلە و سەگ لە خۆیان دەگرن، دەبینین چۆن مەیلی شەریعەتی خودای گەورەش بەلای پشیلە دا ڕۆشتووە و تێڕوانینکمان پێ دەبەخشێ کە دوور بین لە تێکەڵاویی سەگ و بەخێوکردنیان لەناو ماڵان (بۆ پێویستی و بە ڕێوشوێنی تایبەتیی خۆی حوکمەکەی جیایە).

بۆیە دەشێت ئاماژەی زۆر بەهێزیان لێ بخوێنینەوە، کە سەگ خاوەن سیفەتانێکە تەنها لە ڕەگ و ڕیشەیەکی پووچگەرایی ماتریالیزمییەوە دەردەچن کە بەتەواوی پێچەوانەی جێگیرییە، و سیفەتی باو لای سەگ هەمیشە بزۆکی و جووڵەدارییە، ئەمەش سیفەتێکی نزمی ماتریالیزمیی پوختە، بەپێچەوانەوە پشیلەکان مەیلیان بەلای جێگیرییە و جووڵە لایان تەنها بۆ پێویستییە، قسەکردنیش لەبارەی ماددەوە ئەو ڕاستییەمان بیردەخاتەوە کە سەگەکان بوونی خۆیان لە شێوەی تاقم و گرووپی بێ ناونیشان دەبیننەوە وەک پێشتر ئاماژەمان پێیدا، ئەمەش ناونیشانە بۆ زۆر و بۆری، وەک چۆن ماددە هۆکاری فرەیی و زۆرییە لە یەک جۆر دا.

لەگەڵ وردبوونەوە لە هەریەک لە سیفەتە بێ بنج و پووچەکان کە لە سەگ دا هەن، زیاتر بۆمان دەردەکەوێت کە هۆکار چییە لەناو دنیای مۆدێرنە دا گرنگیی زۆر بە سەگ دەدرێت، و بەگشتی مرۆڤی مۆدێرن هاومەشرەبی سەگە و مەیلی بەلای سیفەتەکانیدا دەچێت، ئەوەیە کە بێ بنجی و پووچیەتی بە هەر شێوەیەک و لە هەر کات و شوێنێکدا بێت دەرهاویشتەکانی هاوشێوەن و یەک ئەنجامی دەبێت.

#ڕەسەنایەتی
#عنقاء_الزمان

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

27 Jan, 16:00


بیرتبێ ئافرەت بۆ خزمەتی تۆی پیاو دروستبوو، ئەمە بنەمایەکی سەرەکییە دەبێت تۆی پیاو لە هزرتدا بیچەسپێنێ، بۆیە قوربانی بۆ بەدەستخستنی مەدە، بەڵکو بۆ ئەوە بیهێنە کە ببێت بە خزمەتکارت و کارەکانت بۆ ئاسان بکات نەك زیاتر لەسەرتی قورس بکات.

دەبێت تۆی پیاو باش لەمە حاڵیبیت کە ژنهێنانت کردنەوەی دەروازەکان بێت بەڕوتا نەك داخستنیان، پیاو بۆ ئەوە نەهاتۆتە دنیاوە کە تولی عومری خەریکی بەخێوکردنی ژن و منداڵبێت، تۆ هاتویت لێرە کە خەریکی شتانێکی بەرزتر لە حەزەکانی ئافرەتبیت.

بزانە کە ئافرەت تەماشای پیاو دەکات وەك دێوەکەی عەلادین، دەیەوێت لە ڕێیەوە هەرچییەکی بەدەست نەهێناوە لە ماڵی باوکی بەدەستی بێنێت لە ماڵی پیاوەکەی، تۆ ڕێگە بەوە مەدە، تۆ دێوەکەی عەلادین نیت، مەژی لە پێناو ناقص عەقڵێکی سەفیهدا، بەڵکە بژی بۆ مانا بەرزەکان، لێگەڕێ ئەو ناقص عەقڵە خزمەتت بکات، سودی لێ وەرگرە.

تۆ وەك پیاوی موسوڵمان ئەوەت لەسەرە نەفەقەی ژن بکێشیت، شوێنی حەوانەوەی بۆ دابین بکەیت، لەسەر ئەویش پێویستە دوای خودا و پێغەمبەر جگە تۆ گوێ بۆ هیچ کەسێکیتر نەگرێت، ئەگەر ئاوا بوو فبها ونعمە، ئەگەر وا نەبوو، بە ناچاری کەسێکت هێنا، ئەوا وەك تیجارەتێك تەماشای بکە، هەرکات زانیت زەرەری زیاترە لە قازانج، دەریکە دەرەوە لە ژیانت.

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

27 Jan, 06:55


ئەگەر سەبسکرایبتان نەکردووە یەکسەر بیکەن

کەناڵی یوتیوب

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

26 Jan, 21:18


https://youtu.be/WApoKCvwK8k?si=a28rA4Ww3IaQAYLN

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

26 Jan, 18:11


"خوا ڕووناکییە، تاکە ڕووناکییە که حەقیقەتە هەرچی هەیە دەرهاویشتەی ئەو ڕووناکییەیە، دەرهاویشتەیەک کە هیچیان ڕاستەقینە نین بەڵکو تەعبیرن لەو ڕووناکییە حەقیقییە، لادان و بزربوون لەو حەقیقەتە نەمانی هەموو ئەو دەرهاویشتانەن کە سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەسڵە کە تاکە حەقیقەتە."

ڕێنێ گینۆن (عبد الواحد يحيی)

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

26 Jan, 15:20


💛 جەنگی ڕاگەیاندن تەواوی بەرنامەی #ما_خفي_أعظم الطوفان کە لە کەناڵی جەزیرە پەخشکرا، بە ژێرنوسی کوردی دەخاتە بەر دیدی بینەرەکانی بە ئیزنی خوا..

🤔 چاوەڕوان بن... لە کاتژمێرەکانی داهاتوو بە وەرگێڕانی کوردییەوە لە کەناڵی یوتیووبەکەمان پەخش دەکرێت، سەبسکرایبی کەناڵەکەمان بکە لە یوتیووب، لەم بەستەرەی خوارەوە 💎💎💎

👀 https://youtube.com/@jngyragayandn
ـ

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

25 Jan, 18:24


ئایە لە بوون دا (وجود) پلەبەندی هەیە؟

یەکسانی، یەکێکە لە هزر و بنەما هەرە سەرەکییەکان، کە مۆدێرنە و لیبراڵییەکان تێزەکەیانی لەسەر بنیاد دەنێن و دەیکەن بە ئەسڵ بۆ هەموو حوکمە ئەخلاقییەکان، هەر کەسێکیش دژی ئەم ئەسڵەیان بێت تۆمەتباری دەکەن بە جۆرەها تۆمەت کە تەنها لە فەرهەنگی خۆیاندا واتای هەیە.

بەڵام ئێمە پێش ئەوەی خۆمان ڕادەستی ئەوان و فەرهەنگیان بکەین، پێویستە شیکاری ئەم چەمکە (مفهوم) بکەین، و بزانین چەندێک لەگەڵ واقعدا دەگونجێت؟ چەندێک واقع پاڵپشتیی ئەم چەمکە دەکات؟

سەرەتا ئەگەر بەشێوەیەکی ئەقڵانی بڕوانینە چەمکی یەکسانی، بۆمان دەردەکەوێت کە مەحاڵە ئەم چەمکە لە واقعدا نموونەیەکی بەرجەستەی هەبێت، چونکە یەکسانی چەمکێکی موجەڕڕدە (دەرهەست)، و شتانی موجەڕڕەدیش مەحاڵە لە جیهانی ماددیدا بوونیان هەبێت، ئەگەریش داوای نموونەیەک بکەین لە هەبوونی یەکسانی لەنێوان دوو شتدا لە جیهانی ماددیدا، سەیر دەکەین ناتوانرێت یەک تاکە نموونەی تەواو بهێنرێتەوە، ئەمەش مەحاڵی و بێ مانایی ئەو چەمکە دەردەخات کە بە یەکسانی ناوی ڕۆیشتووە.

هەرچەندە لەوانەیە یەکێک لێمان ڕاستبێتەوە و بڵێت چۆن دوو شتی یەکسان بوونی نییە؟ ئەوەتا (س) سێوە و (ص)یش هەر سێوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە ڕەخنەیەکی ساویلکانەیە و تێنەگەیشتنە لە واتای یەکسانی، چونکە ئەگەر هەردووکیان سێو بن، بۆچی دەوترێ دوو دانە؟

شتانی یەکسان لە هەموو ڕوویەکەوە نابنە دووان و هەر بە یەکی دەمێننەوە، سەرەڕای ئەمەش ئەگەری هەیە کەسی ڕەخنەگر وەڵام بداتەوە بەوەی کە "ڕاستە جیاوازی بوونی هەیە، بەڵام یەکسانن لە هەندێک ڕووەوە"، لێرەش دا وەک پێشتر ئاماژەمان پێیدا کە ڕەخنەگر لە چەمکی یەکسانی تێنەگەیشتووە، چونکە ئەوەی ئەو ئاماژەی پێداوە لێکچواندنە.

ئێمەش نکۆڵیمان لە لێکچواندن نەکردووە، هەروەک چۆن لێکچواندن هەیە لەنێوان دوو سێو، بەهەمان شێوەش لێکچواندن هەیە لەنێوان سێوێک و بەردێک، کە هەردووکیان جسم و بارستاییان هەیە.

بەڵام ئایا دەتوانین بڵێین سێو و بەرد یەکسانن لەڕووی جسمییەتەوە؟ نەخێر ناکرێت، چونکە ئەمە هاوبەشییە نەک یەکسانی، هەبوونی هاوبەشیش شتەکان یەکسان ناکات، خۆ ئەگەر بێت و ماددییانەش لە دوو سێوەکە بڕوانین، هێشتا ناتوانین بڵێین هەردوو سێوەکە یەکسانن، چونکە لە ڕووی کۆی گشتیی تەنۆلکەکانیان لێک جیاوازن.

ئەم نایەکسانییەش تەنها تایبەت نییە بە شتە بێ گیان و بینراوەکان، بەڵکو لە هەموو شوێنێک و شتێکی ئەم جیهانە دا جیاوازی دەبینرێت، و ناتوانرێت نموونەیەکی دروست بۆ یەکسانی بهێنرێتەوە، ناکرێت دوو مرۆڤی یەکسان یان دوو ئاسک یان هەر شتێکی تر هەبێت، نایبینیت و نایدۆزیتەوە، بگرە دووانەیەکیش لە کۆمەڵێک شت دا ئەگەر لە یەکیش بچن، بەڵام لە کۆمەڵێ شتی تر دا زۆر زۆر جیاوازن.

جا لێرەدا دەپرسین، ئایە کە بۆمان دەرکەوت شتەکان جیاوازن و یەکسان نین، دەکرێت هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین؟ دەکرێت مامەڵەی ئاو وەک ئاگر بکەین؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر، لێرەشەوە بۆمان دەردەکەوێت کە بۆ مامەڵەی دروست لەگەڵ شتەکان (کە ئەمە حوکمە ئەخلاقییەکانی لەسەر بنیاد دەنرێت) سەرەتا پێویستە لە بوون تێبگەین، چونکە هەموو شتێک بوونی هەیە، بەم شێوەیە کە لە بوون تێنەگەین چۆن دەکرێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەین؟ هەر بەشێوەیەکی سادە و خێرا لە بوون وردبینەوە (وەک باسمان کرد)، بۆمان دەردەکەوێت کە بوون یەکسانی قبوڵ ناکات.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم حەقیقەتەش کە بوون دژی یەکسانییە، دەبێت مامەڵەکانمان و حوکمە ئەخلاقییەکانمان لەسەر هەنان حەقیقەت بنیاد بنێین، بەڵام ئەمە بۆ کەسی ژیر و هۆشمەندە، خۆ ئەوەی باکی بە ئەقڵانیەتەوە نییە، مامەڵەی لەگەڵ شتەکاندا بەپێی وەهمە، بۆیە کەسانی مۆدێرنە و لیبراڵی، هەمیشە دژی واقع و حەقیقەتن.

هەر بۆیەش هەمیشە دەیانەوێت واقع بگۆڕن و ئیرادە و ویستی خۆیان دەکەن بە چەق، تاوەکو حەقیقەت بە دەوریدا بخولێتەوە، بەڵام مرۆڤی هۆشمەند و خاوەن ئەقڵ ئیرادەی دوای حەقیقەت و واقع دەخات، چونکە هەر شتێک دژی واقع بوو بەتاڵ و هەڵوەشاوەیە، هەر شتێکیش بەتاڵ بێت، ئەوەشی لەسەری بنیاد بنرێت بەتاڵە؛ کەواتە هەر حوکمێک ڕاست و دروستیەتیی وابەستە کرا بە چەمکی یەکسانییەوە، دەزانین کە بێ مانایە، و یەکسانی تەنها لە جیهانی موجەڕڕەد دا هەیە و لە ماددییات دا بوونی نییە.

#ڕەسەنایەتی
#پلەبەندی
#یەکسانی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

25 Jan, 16:59


هەموو شتێک پلان بۆداڕێژراوە وەک چاندنی تیغێکی تر وایە لە دڵی کۆمەڵگای ئیسرائیلدا، ڕەنگە ئەمڕۆ ئەو وێنانە بە کەم سەیر بکەین، بەڵام لە دڵی دوژمنان هێمای شکستی ڕەها و شکاندنی کەرامەتن، هەرگیز ڕۆژێک لەبیر ناکەن.. کە قەوارەیەکی ئەتۆمی بە چەک و عەتادێکەوە بە قەبارەی ئیمپراتۆریەتێکە.. لە کۆتاییدا وەستاوە و سەیری دیلەکانی دەکات لە نێو چەکدارانی قەسسامدان، کە ئەوان بڕیار دەدەن کەی و لە کوێ ڕادەست بکرێن، لەناو بینەرانێکدا کە بە فیکە و چەپڵە هەر گوێیان لەوە نییە بۆمباران کراون و ماڵ و شاریان وێران بووە، وەک ئەوەی هەرگیز تامی تاڵیان نەکردبێت.

حەماس لە هەموو ڕوویەکەوە براوەبوو لەم شەڕەدا

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

24 Jan, 18:28


مامۆستا ڕات چیە لەسەر ئەمە کە دەڵێن ناهێڵن ئافرەت بخوێنێ لە ئەفغانستان ئایە ڕاستە و چۆنە بابەتەکە؟

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

24 Jan, 18:27


"ئیسلام و عەلمانیەت بەتەواوی وەکو بەنزین و ئاو وان، لیبراڵیەت لە وەهمی ئەوە دا دەژی کەوا ئیسلام بە عەلمانی بکات، لەکاتێکدا لیبراڵیەت مەزهەبێکی پوخت ماددییە و ئیسلام پوخت مەعنەوی و ڕوحییە.

کەنیسەی کاسۆلیکی زۆر کەلێنی تێدابوو تاوەکو بە عەلمانی بکرێت، چونکە لای کاسۆلیک
پرسی دین و دەوڵەت لێک دابڕاون (ئاگادار بن من لێرە دا وشەی دابڕان بەکارناهێنم وەک ئەوەی لیبراڵیزم بڕوای پێیەتی، بەڵکو دەڵێم جیاوازن)، بەڵام ئیسلام ئایینێکی پوخت ئیلاهییە، بەشێوەیەک تێیدا هەموو شتێک بۆ زاتی خودا دەگەڕێتەوە.

کێشەی لیبراڵییەکان و ڕۆژئاوا ئەوەیە، وا هەست دەکەن ئیسلام و مەسیحیەت هەردووکی هاوشێوەی یەک ئایینن، لەکاتێکدا چەمکی ئایین بەتەواوی لە ئیسلام دا جیاوازە، چونکە تەنها عیبادەت و خواپەرستی ناگرێتەوە، بەڵکو کلتوور و سەقافەت و سیاسەتیش دەگرێتەوە، و محمد (صلى الله عليه وسلم) هەر بەتەواوەتی هەموو ئەوانەی وەک تایبەتمەندی تێدا بوو، بۆیە هەڵەیە وا تێبگەیت چەمکی پێغەمبەرایەتی لە ئیسلام دا هەمان ئەو چەمکەیە کە لە مەسیحیەت هەیە، تەنانەت وشەی مزگەوت جیاوازە لە کەنیسە، لای ئێمە کەنیسە تەلارێکە جیاوازە لە تەلارەکانی تر، بەڵام مزگەوت وەک مەرکەزێکی ئایینی و سیاسی و فێرکردن دەبینرێت نەک موجەڕڕەد شوێنێک بێت بۆ خواپەرستیی تاکی بەندە بۆ خودا، بەشێوەیەک هەموو موسڵمانان پێکەوە ملکەچن بۆ خودا و پێغەمبەرەکەیان.

کتێبی قورئان لای موسڵمانان، بە هیچ شێوەیەک هی مرۆڤ نییە و موڵکی مرۆڤ نییە، ناکرێت تۆزێکیش لە حوکم و وتەکانی بگۆڕدرێت، بەپێچەوانەی کتێبی ئینجیل کە هی مرۆڤە لەڕێی ئیلهامەوە گەیشتووە پێیان، بەڵام قورئان نە هی محمدە (صلى الله عليه وسلم) نە هی مرۆڤێکی ترە بەڵکو پوخت ئیلاهییە، دۆزینەوەی هەڵە تێیدا وەک ئەوەیە بڵێی مەسیح هەڵەی وتووە.

مێژووی ئیسلام بەتەواوی جیاوازە لە مەسیحیەت، بەشێوەیەک ناکرێت و ناگونجێ بە جۆرێکی تر تەفسیر بکرێت، ڕەنگە کەسانێک هەبن حوکمەکانی شەرعی ئیسلامیان قبوڵ نەبێت، بەڵام بەمە دەبێ ئینکاریی تەواوی مێژووی ئیسلام و خەلافەت بکەن، مەحاڵە تەفسیری لیبراڵییانە لە ئیسلام دا جێگای ببێتەوە.

لیبراڵییەکان باسی ئیسلام دەکەن وەکو ئایینی ئاشتی، ڕاستە خودی چەمکی ئیسلام مانای ئاشتی دەدات لە عەرەبی دا، هەروەها ئەگەر بپرسیت ئایە لە مێژوو دا دەسەڵاتی ئیسلامی بە دەسەڵاتێکی ئاشتییانە وەسف کراوە؟ ئەوە دەڵێم بەڵێ، بەڵام هەر بەڕاستی هەمان ئەو ئاشتییەیە کە لیبراڵیەت وەسفی دەکات؟

ئەوە شتێکی مەحاڵە چونکە زۆر بەڕوونی لە قورئان و فەرموودەکانی محمد (صلى الله عليه وسلم) وەرگرتنی جزیە بۆ ئەهلی کیتاب باسکراوە، و کەسانی موشریک شوێنیان نابێتەوە لە ژێر سایەی حوکمڕانیی ئیسلام دا، کۆمەڵێک حوکم هەیە تایبەتە بە موسڵمانان و ئەهلی کیتاب ناگرێتەوە، بۆ نموونە پیاوی موسڵمان دەتوانێ ژن لە ئەهلی کیتاب بێنێت، بە پێچەوانەوە نا، لە هەمان کات دا پیاوی موسڵمان بۆی هەیە تا چوار ژن بێنێت، ئەمانە هەمووی ڕوونن کە فێمەنیزم و لیبراڵیەت هەرگیز بە ئیسلام ناگەن و یەکناگرنەوە.

من لێرە دا نەهاتووم ئیسلام ناشیرین نیشان بدەم، نەشهاتووم پشتی لیبراڵیەت بگرم، بەڵکو ئەمە حەقیقەتێکە دەبێت دەربکەوێت.

توڕەبوونی موسڵمانان لە هێنانە ناوەوەی عەلمانیەت بۆ ناو پیرۆزییەکانیان، هەڵوێستی ئیسلامی بنەماگەرایی (ئوسوڵی، Fundamentalist) بەتەنها نییە، بەڵکو هەڵوێستی خودی ئیسلامە بەتەواوی.
 
بێگومان ئەو وەهمەی کە شتەکان بەپێچەوانەوە دەبینێت و وا دەزانێت تەبایی دروست دەبێت لە نێوانیان دا، بەشێکی لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەمڕۆ لە جیهانی ئیسلامیدا دەوڵەتی عەلمانی زاڵە، بەڵام ئەمە هەلومەرجێکی مێژوویی و دەستکردە و هیچ پەیوەندییەکی بە خودی ئیسلامەوە نییە، و قبوڵی عەلمانی بوون ناکات.

ئەوە دەستبەسەرداگرتنێکە لە دەسەڵاتە کۆلۆنیالیزمەکانی وەک ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکان، کە شێوازی ڕۆژئاوایییان بەسەر موسڵماناندا سەپاند، سیستەمێک کە دوای ڕۆیشتنی زلهێزە کۆلۆنیالیزمەکان بەرگریی لێ کرا، نەک بە ڕەزامەندیی زۆرینەی موسڵمانان، بەڵام لەڕێی عەلمانییە خۆسەپێنەکانی وەک موعەمەر قەزافی و سەدام حسێن و حافز ئەسەد و هاوشێوەکانیان ماوەتەوە.

من دڵنیام ڕۆژێک لە ڕۆژان کاسۆلیک لەم قەیرانانەی کە عەلمانیەتی مۆدێرن بەسەری دا هێناوە ڕزگاری دەبێت، بەڵام دەزانم لیبراڵیەت لە وەهم دا دەژی و ئیسلامیش پیاوانەیە و چاوی ڕوون دەمێنێتەوە؛ كامەیان شایەنی ئەوەن شانبەشانی کاسۆلیک بمێنێتەوە؟ پارە لەسەر مێزی ئیسلامە."

ئێدوارد فێزەر

#ڕەسەنایەتی
#ئیسلام

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

24 Jan, 17:58


بۆچی دژی خوێندنی ئافرەتین؟

سەرئەنجامی خوێندنی ئافرەت چییە؟

لێکەوتەکانی خوێندنی ئافرەت چین؟

بۆچی ئافرەت دەخوێنێت؟

#تەپاوتلی_مۆدێرنە
#میتافیزیکی_نێرومێ
#ڕەدی_لادەران

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

18 Jan, 19:29


پڕۆتستانتیەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کتێبی پیرۆز بەرز ڕادەگرن، کەچی لەڕاستیدا ئەوان ڕوحیان لە کتێبەکە داماڵی و لێیان جیا کردەوە، هەر وەختێک تاکگەرای و سەنتەریەتی ئینسان مەبەست لێی بەکار هێنانی ئەقڵ بوبێ و ویستی گونجاندنی حەقیقەتی هەبوبێت لەگەڵ بارودۆخ یا ڕەدفعل خاڵی ئەساسی پرسەکە بێ وەک ئەوەی پڕۆتستانتیەکان کردیان ئەنجام و ئامانج لێی شێواندی حەقیقەت و داماڵینی ڕوحە لە مەعنا بەرزەکە

René Guénon
The crisis of the modern world

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

17 Jan, 17:09


ئەخلاقی نەریتیمان فەرمان بە پیاو و ژن دەکات کە زیاتر و زیاتر خۆیان بن، و زیاتر و زیاتر بە تووندی و بوێرانە گوزارشت لەوە بکەن کە یەکێکیان دەکاتە پیاو و ئەوەی دیکەیان ژن.

بەلای ئێمەوە هەمان شت ڕیشەی هەموو بەهاکانە: قارەمانیەتی، زاڵبوون بەسەر نەفس دا.

ئەم جیاکارییە جیاوازیی سروشتی دادەمەزرێنێت، بۆ ڕەزامەندیی ناخ لەنێوان پیاو و ژن. بۆ جەنگاوەر لە ڕێگەی کاری پاک و دڵسۆزانەوە، و لە ڕێگەی وازهێنانێکی ڕوون و پیاوانە، لە ژیانەوە بۆ "زیاتر لە ژیان".

 لە ژنیشدا قارەمانیەتی قوربانی بوونێکی تەواو بۆ بوونەوەرێکی دیکە بوونی هەیە "جا ئەویش ئەو پیاوە بێت کە خۆشی دەوێت یان کوڕەکانی"، کە ئەمەش وادەکات مانای ژیانی، خۆشییەکانی، پاساودانی و ڕزگاربوونی بدۆزێتەوە.

یۆلیۆس ئیڤۆلا

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

15 Jan, 17:29


شارە گەورەکان تەنها نەبوونەتە هۆکاری پیسیی ژینگە و بڵاوبوونەوەی خێرای نەخۆشی و لەناوبردنی سروشت، بەڵکو مرۆڤیان لەناخەوە کوشتووە و ڕوحیان لێی دەرهێناوە.

بەهۆی شارە گەورەکان و کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان لە جێگەیەکدا، ژمارەی تاوانی کوشتن لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی نزیکیی تاکەکان لە یەکترییەوە، نزیکبوونەوەی زۆریش بۆ غەریبەکان کێشەیەکی گەورەیە، جیاوازیی سروشت و خانەوادەی تاکەکان یارمەتیدەری سەرەکین بۆ ئەوە.

گەورەیی شارەکان بەهەمان شێوە هۆکارە بۆ فەسادی ئەخلاقی و زینا، و باقی هەڵسوکەوتە نەخوازراوەکانی دیکە (بەپێی کۆمەڵگەی سەر بە شارستانیەتی ئیلاهی)، ئەمەشیان بەهۆی تێکەڵاویی نەناسراوەکان بە یەکتر و ئاسانیی خۆ ون کردن لە گەڕەكە گەورەکانی شاردا، و قەرەباڵغی و ناسیاو نەبوونی کەسەکان بە یەکتر.

ئەمەش بوار دەدات بە هەر کەسێکی ناکەسبەچە، لەناو گەڕەکێکدا نیشتەجێ ببێت و چیی بوێت بەتەنها بیکات، ئەگەریش پێی زانرا، ئەوا تەنها لەو گەڕەکە هەڵدێت بۆ گەڕەکێکی دیکە و لە چاو ون دەبێت.

شارە گەورەکان سیمایەکی مۆدێرنەی پاڵفتەن، کە تەعبیرێکی تەواو دەکات لە ئاڵۆزی و هەڕەمەکێتی ئەو سیستەمە بەسەریەکداکەوتووە، کە سەر بە هیچ بنەمایەکی جێگیر نییە جگە لە ماددە و چێژی کاتیی هەستپێکراو.

#ڕەسەنایەتی
#شارە_مۆدێرنەکان

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

14 Jan, 18:15


"ئەو بنەما بنەڕەتییەی کە هەموو پاساوەکانی شەڕی لەسەر دامەزراوە، لە ڕوانگەی کەسایەتیی مرۆڤەوە، "پاڵەوانیەتی"یە. شەڕ وەک دەوترێت، دەرفەت بە مرۆڤ دەبەخشێت کە ئەو پاڵەوانەی لە ناخیدا خەوتووە بە ئاگای بێنێتەوە، شەڕ ڕۆتینی ئاسوودەیی ژیان دەشکێنێت، لە ڕێگەی تاقیکردنەوە سەختەکانییەوە، زانستێکی نوێ لە ژیاندا پێشکەش بە مرۆڤ دەکات، ئەویش بریتییە لە ژیان بەپێی مردن و فەنابوون."

یۆلیۆس ئیڤۆلا

#ڕەسەنایەتی
#پاڵەوانیەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

13 Jan, 19:35


بەپێچەوانەی ئەوەی کە جەماعەتی مۆدێرنە حەز دەکەن باوەڕی پێ بکەن، مۆدێرنە پرۆسەیەکە دژایەتیی جیاوازی دەکات و بێ وەستان بەدوای کەمکردنەوەیدا دەگەڕێت، جا چ لەسەر ئاستی هەموو مرۆڤایەتی لەڕێگەی جیهانگیرییەوە بێت، کە بەربەستە کلتوورییەکانی نێوان گەلان دەشکێنێت، یان لەسەر ئاستی یەک دۆمەینی سیاسی، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بنیاتی دەوڵەتی مۆدێرن لە جەوهەرەکەیدا پەیوەستە بە پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ هەموو لایەنەکانی ژیانی دانیشتووانەکەی، ئیتر چ ئایین، عەقیدە، زمان، داب و نەریت، یان ئایدۆلۆژیای سیاسی و کولتوور یاخود هەر لایەنێکی تر بێت، واتە دامەزراندنی دەوڵەتی مۆدێرن پەیوەستە بە کەمکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان دانیشتووان و کردنیان بە یەک جۆر و یەکە، تا ئەوپەڕ توانای هەبێت، لەپێناو گەیشتن بە پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتیی یەکگرتوو و هاوچەشن، کە ملکەچی سیستەم و یاسایەکی یەکچەشن بێت.

ئەگەر تەماشای دونیای ئێستا بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە فرەیی جیهان لەڕووی زمان و ئایین و مەزهەب و کلتوورەوە زۆر کەمترە لە جیهانی سەدەکانی ناوەڕاست، هەرچەندە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە دە هێندە زیادی کردووە، بۆ نموونە لەڕووی زمانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە شتێکی سروشتی بۆ مرۆڤ پێش مۆدێرنیتە، هەنگاونان بووە بەرەو فرەزمانی و زیاتر کردنی، بەڵام ئەمڕۆ بەپێی یونسکۆ کە هەر ١٥ ڕۆژ جارێک زمانێک لەناو دەچێت، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە چوار هەزار و ٦٠٠ زمان هەن کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کێبڕکێیەی کە مۆدێرنیتە بەسەر زمانەکاندا دەیسەپێنێت و تەنها ئەوانەی زۆرترین توانای کێبڕکێیان هەیە دەمێننەوە و ڕەنگە بابەتەکە بە یەک زمان کۆتایی پێبێت، کە بەسەر زمانەکانی تردا زاڵ ببێت، هەموو مرۆڤایەتی تەنیا ئەو بەکاربهێنن، ئەگەر نەخشەی مۆدێرنە وەک خۆی بۆ چەند سەدەیەک بەردەوام بێت.

#ڕەسەنایەتی
#جیاوازی
#مۆدێرنە
#ڕۆژئاوا

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

13 Jan, 19:34


ئەمریکا: هەموو هەوڵێك لەسەر زەویی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دراوە و هیچ دەرئەنجامێکی نەبووە، کارەکە بە ئاسمان سپێردراوە!.

مرۆڤ زۆر لەوە لاوازتر و بێقیمەتترە تەحەدای یەك باڵی فریشتەیەکی خودا بکات، نەك زاتی خوا.

ئەوەی لە ڤیدۆکەشدا دەردەکەوێت ئاهەنگێکە لە ئەمریکا کە تێیدا دەنگدانێك دەکرێت بۆ وەرگرتنی ڕای کۆمەڵێك فاسق لەسەر ئەوەی کێ جیهان بەڕێوە دەبات(سەرکردایەتی دەکات)، لە ناو هەڵبژاردەکاندا هیچ کەسێك دەنگی بەوە نەداوە کە خودا بەڕێوەبەرە.

#هەڵوێستە

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

12 Jan, 21:48


https://t.me/Qadhi_Qudhat/37

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

12 Jan, 20:44


#هەڵوێستە
لە بنەڕەتدا مارتنلۆسەر دژی مەبدەئی مەرکەزیەت و گەورە و بچوكی پلەبەندی و مانەوە لەسەر بنەما کۆنەکان وەستاوەتەوە، دەستپێشخەری یەکەمی دابەزاندنی دەقە دینییەکان بوو بۆ مستەوای عەوام و غەوغا تا ڕاستەوخۆ و بەبێ واسیتەی زانایان و شارەزایانی دین عەوام بۆ خۆی لە دەقەکان حاڵیبێت لەو ڕوتبە مەعریفییەی خۆی تێیدایە.

مارتن لۆسەر ئەو کەسە بوو کە دەستی چووە ئینجیل و وەریگێڕا لە لاتینییەوە بۆ زمانی ئەڵمانی و بەمەش دای لە قەداسەتی دین تا هەرییەکەو بە زمانی خۆی لێیحاڵیبێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەسڵەکەی، لێرەوە لادان و لەڕێدەرچون سەریهەڵدا، کاتێ خەڵك لە دەقەکان حاڵینەدەبوون وەکو خۆی، یان هەڵیاندەگرت بۆسەر مانایەکی شێواو یان گومانیان بۆ دروستدەبوو لە خودی ئاینەکە.

مارتنلۆسەر باوکی مۆدێرنەیە لەڕوی ئەنتۆلۆجییەوە، بە دیانەتی مەسیحیش کافرە و دینێکی نوێی هێنا بە فەهمێکی نوێ کە پێش خۆی بوونی نەبوو، هاوشێوەی محمدی کوڕی عبدالوهاب و ئەڕنانێ لا قورئانییەکان و باقی ئەو گەجەروگوجەرەی کە ئەمڕۆ دەرکەوتوون لە جیهانی ئیسلامیدا.

ئەو قسەیەشی دەوترێ گوایە دژی ستەمی کاهینەکان وەستاونەتەوە، هاوشێوەی قسەی علمانییەکانی لای خۆمانە کە باسی پیاوانی دین دەکەن و گاڵتەیان پێدەکەن و بە خورافەچی و فێلباز و ساختەچی و…هتد ناوزەندیان دەکەن، جا ئیدی چی واتلێ دەکات کە ئەوەی بە مەسیحییەکانی دەڵێیت و لە مۆدێرنە ڕۆژئاواییەکانت وەرگرتووە، هەمان شت نەڵێیت بە مەلاکانی خۆمان، وەك زانراوە لای ئێمەش دین تەنها مەلا توانیوییەتی قسەی تێدا بکات لە ڕابردودا، ئەو کەهنوتییەی بۆ ئەوانی بڕیار دەدەیت لای ئێمەش شێخانی تەریقەت هەمان کاریان هەبووە بۆ موریدان و خەڵکی بە گشتی.

بانگەوازی ڕەسەنایەتی بۆ کەسانی نیمچە مۆدێرنە ناشێت، ئەوانە تەنها تێکی دەدەن نەك بێن و بیگەیەنن.

#ڕەدی_لادەران

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

10 Jan, 20:08


ئاڵەنگارییەك دەربارەی دوو وشەی(غضب)ی خودا و (ابتلاء) خودا.

ئایە موسوڵمان غەزەبی لێدەگیرێت وەك کافران؟

چۆن تەفسیری ئەو کارەساتانە دەکەین کە لە وڵاتانی موسوڵماندا ڕودەدەن؟

لێرە دەتوانیت بیزانیت.

#ڕەدی_لادەران

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

10 Jan, 15:37


وشەی "شارستانیەت" سەبارەت بە باب و باپیرانمان نامۆ نەبوو، بەڵکو خۆیان خاوەنی بوون نەک تەنها بانگەشەیک بێ و هیچیتر، هەرچی مۆدێرنەیە بەرییە لە جەوهەری ئەم وشەیە، ئەوان بانگەشە بۆ "شارستانیەت"ێکی "نزم" هاوشێوەی خۆیان دەکەن کە حەقیقەتیش هاوئاستی خۆیان بێت.

ڕێنێ گینۆن (عبد الواحد يحيی)

#ڕەسەنایەتی
#شارستانیەت

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

09 Jan, 19:57


زنجیرە وتاری (تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ)، کۆمەڵە وتارێکی سادە وەک سەرەتایەک بۆ ناساندنی واقعی ئەمڕۆ، و گرتنەبەری چەند دەروازەیەک لە دەروازەکانی واقعی ئەم سەردەمی مۆدێرنەیە بۆ گەڕانەوە بەرەو مەفهوومی توراس و ڕەسەنایەتی.

بەشی یەکەم: پێگەی ئەمریکا لە جیهانی نوێدا.

دەتوانن لە کەناڵی یوتوبەوە سەیری بکەن:
https://youtube.com/@sadatplatform

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

08 Jan, 14:42


گرفتێک هەیە پێویستە ئاگاداری بین ئەویش بانگەشەی مۆدێرنەیە بۆ دامەزراندنی شارستانیەتێکی مادیی، بەو چەشنەی هەرشتێک [ نەپێورێت - دەستی لێنەدرێت - نەکێشرێت ] ئەمە ئەسڵ نیە و ئەوان هەوڵی داماڵینی ئەسڵی وشەی " شارستانیەت " دەدەن کە ماناکەی پێویستە بڵند بکرێت و بدرێتە پاڵ ئەو شوێنەی کە پێی دەوترێت "پیرۆزی " بەپێچەوانەوە هیچ واتایەکی نابێت

ڕۆژهەڵاە و ڕۆژئاوا
عبدالواحید یحی

#ڕەسەنایەتی
#شارستانیەی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

07 Jan, 14:15


گەمارۆدانی ڕۆژئاوا

سەرلێشێواویی مۆدێرنە سەرچاوەکەی ڕۆژئاوایە، تا چەند ساڵیش لە ڕۆژئاوا ماوەتەوە، بەڵام شتێک ڕوودەدات نابێ چاوپۆشی لێ بکرێت ئەو "سەرلێشێواوییە" "CONFUSION" لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە، وا پێدەچێت ڕۆژهەڵاتیش ملکەچی بێ، چۆکی بۆ دابدات، لەوە تێدەگەین دەستدرێژییەکانی ڕۆژئاوا شتێکی نوێ نییە، بەڵام لە هەژموونێکی دڕندانە و خراپ قەتیس بووە، گرفتی گەورە بە ڕۆژئاوایی کردنی ڕۆژهەڵاتییەکانە کە دەستبەرداری نەریتەکانیان بوون و هەموو ناڕێکییەک و لادانێکی مۆدێرنانەیان گرتۆتەبەر.

پێشبینیی عبدالواحید یحيی (ڕێنێ گینۆن) لە پێش جەنگی جیهانیی، دووەم بۆ دۆزی بە ڕۆژئاوایی کردنی ڕۆژهەڵات و زاڵکردنی مۆدێرنە بەسەر جیهاندا.

#ڕەسەنایەتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

06 Jan, 01:47


پاشان  خودای گەورە (ﷻ) ڕەحمەتی خۆی ڕژاند بەسەرماندا، لوتفی فەرموو کە بە پلەبەندی لە عەقڵ و بۆچوونەوە مرۆڤی درووست کرد، هەروەک چۆن پلەبەندی کردووە لە موڵک و ماڵ و پلە و پۆست و پایەدا، چونکە بەهۆی نزیکی بارودۆخ و ئاستەوە مرۆڤ بەرەو لەناوچوون دەچێت، بەهۆی گەندەڵییەوە، کە دەبێتە هۆی ڕکابەری و ئیرەیی کە لە نێوانیاندا دروست دەبێت، و ڕق و ناڕەزایی دەوروژێنێت. ئەوانەی عەقڵی سەلیمیان هەیە و عاقڵانە بیردەکەنەوە، دەزانن ئەگەر هەموو مرۆڤەکان پاشا بن، ئەوا پاڵی لێدەدەنەوە بەهۆی دەسەڵاتەوە و هەموو کۆمەڵگا تێکدەچێت، ئەگەر هەمووشیان خزمەتکار بوونایە، لەناو دەچوون، هەروەک چۆن لە دەوڵەمەندیدا یەکسان بونایە، کەس بێڕێزی بە کەس نەدەکرد و کەسیش بەزەیی بە کەسدا نەدەهاتەوە، و ئەگەریش لە هەژاریدا یەکسان بوونایە، لە سەختیدا دەمردن و لە نەهامەتیدا لەناو دەچوون. بۆیە کە ئیرەیی و شانازیکردن بەشێکە لە سروشتی مرۆڤ، جیاوازی لە چارەنووس و بارودۆخیاندا هۆکاری مانەوە و ڕازیبوونیانە”.

- شێخی ڕەئیس ئیبن سینا، کتێبی (السیاسة).

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

05 Jan, 11:56


"زۆرینەی خەڵکی هاوچەرخ ئاهەنگی شادی دەگێڕن بە بۆنەی "شارستانیەتی نوێ"وە بەوەی کە شارستانیەتێکی "پێشکەوتووە"، بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی بۆ ئێمە دەردەکەوێت تەنها داکەوتن و خلۆربوونەوەیەکە بەرەو خوارەوە و قووڵایی، ئەم شارستانیەتە هیچ نییە جگە لە پاشماوەی جووڵەیەکی خێرای سەر بەرەوخوار بە شێوازێکی بەردەوام مرۆڤی هاوچەرخ دەبات بەرەو جێیەک کە خلیسكە، تێیدا ژمارە باڵادەستە نەک کواڵێتی."

ڕێنێ گینۆن، قەیرانی جیهانی مۆدێردن (أزمة العالم الحديث - The crisis of the modern world)

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

04 Jan, 17:32


"لەو کۆمەڵگەیانەی هەمووان پێیان وایە یەکسانن، باڵادەستیی حەتمیی کەمینەیەک وادەکات ئەوانی تر هەست بە شکستخواردوویی خۆیان بکەن، بە پێچەوانەوە لەو کۆمەڵگەیانەی نایەکسانی (هەرەمیەت) بنەمایە، هەر مرۆڤێک لە شوێنی جودای تایبەت بە خۆی دەبێت، بەبێ ئەوەی هەست بە پێویستی و کەموکورتی بکات، تەنانەت ئەگەر بیریش بکاتەوە بۆ بەراوردکردنی خۆی بە ئەوانی دیکە؛ تەنها چوارچێوەیەکی هەرەمی بەزەییدارە بەرامبەر بە مامناوەند و بێ دەسەڵاتەکان."

نیکۆلاس گۆمێز داڤیلا

#ڕەسەنایەتی
#هەرەمیەت

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

04 Jan, 11:55


مۆدێرن تایبەتمەندییەکی ڕێژەیی هەیە بۆ شتەکان، لەسەر بنەمای ژمار و زۆری ئیعتیباریان بۆ دادەنێت.

ئەمەی کە دەیبینن کرێکاری یەکێک لە کانەکانی خەڵوزە لە ئەمریکا لە سەرەتاکانی سەدەی20.
بەم جۆرە دەیانخستنە ناو قەفەسەوە تا وەك ڕافیعە بەکاریان بهێنن بۆ بەرزکردنەوەۍی خەڵوز.

زۆرینەیان خەڵکی ئیرلەندان.

لە هیچ سەردەمێکدا بە هێندەی سەردەمی زاڵی سیستمی مۆدێرنە، مرۆڤ بێنرخ تەماشا نەکراوە. سروشتیش وایە هەر شتێك لە ڕوی ژمارەوە زۆر بوو، بەها مەعنەوییەکەی لەدەست دەدات.
بهێنە پێش چاوی خۆت، ئەگەر لە زێڕ لە ڕوی زۆرییەوە - هاوشێوەی بەرد بوایە، ئایە هەمان نرخی دەبوو لەلای مرۆڤ تا بەکاریببات بۆ دیاریکردنی بەهای شتومەك؟!
بە دڵنیاییەوە نەخێر، ژمارە و کوالێت پێچەوانە ئاڕاستەن، هەتا یەکیان زیاد بکات ئەویدی کەم دەکات.

#سادات
#ڕەسەنایەتی
#وێنەیەکی_مێژووی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

04 Jan, 09:21


هەموان ئەو ڕاستییە دەزانن کە ئافرەت بوونەوەرێکی سۆزدارە و سۆزە ناوەخنییە لاوازەکانی کۆنتڕۆڵیان کردووە. تەنانەت خودی ئافرەت خۆشی ئەم ڕاستییە دەزانێت.

لە هەمان کاتدا هەموان دەزانن کە سۆز پێوەری نییە بە تایبەت ئەگەر لاواز بوو، زوو کاریگەر دەبێت بە گۆڕانە دەرەکییەکان و کاردانەوەی بۆیان دەبێت، بۆیە ناکرێت بکرێت بە پێوەر بۆ هەڵسوکەوتەکانی مرۆڤ، چونکە لە خودی خۆیدا بنەمایەکی نییە تا لە ڕێیەوە جیاکاری بکرێت لە نێوان هەڵبژاردەی دروست و نادروست.

سەرەڕای هەموو ئەمانە و زانینیی ئەم بابەتە لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە، کەچی داخوازی ئەوە دەکەن کە ئافرەت لەلایەن پیاوەوە سەرپەرشتی نەکرێت، بەڵکو کارەکانی بدرێتە دەستی خۆی، تا بۆ خۆی هەڵیبژێرێت چی پەسەند دەکات، هیچ کەسێك سەرپەرشتی نەبێت و ڕێی نیشان نەدات و فەرمانی پێنەکات(ئەمەش دژیەکێکی ڕون و ئاشکرایە).

ئافرەت گەورەترین نیعمەتی لەدەست دەدات ئەگەر لەلایەن پیاوێکی دڵسۆزییەوە کارەکانی بەڕێ نەکرێت و هەڵسوکەوتی بۆ کۆنتڕۆڵ نەکات.

#میتافیزیکی_نێرومێ

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

03 Jan, 19:05


باسی کەرامات و دژیەکی مۆدێرنەکان

#ڕەدی_لادەران

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

03 Jan, 19:05


کەرامات؛ بۆ کەر مەگێڕنەوە، با گاڵتەتان پێنەکرێت.
ئەو خەڵکە زۆر لەوە نزمترە لە سەرو ماددەوە باوەڕی بە شتێك مابێت.
چیرۆکی یارانی ئەشکەوت و کراسەکەی یوسف و مردنی سەد ساڵەی عوزەیر ئەگەر لە قورئاندا نەهاتبا دەیانوت خورافەت و درۆودەلەسەی سۆفییەکانە زیادیان کردووە بۆ دین.

«فاقصص القصص»لە قورئاندا هاتووە باو گیان، بەڵام تۆ زۆر لەوە نزمتری، کە لەو بابەتانە حاڵیبیت، چونکە قسە گەلێکن لەگەڵ دڵدا دەکرێن نەك لەگەڵ گوێ.

ئەم موسوڵمانە مۆدێلانە هەر پەروەردەی مەدرەسە فەلسەفییەکەی دیکارد، خەڵك بە موبتەدیع و هاوردەکەری ئەفکاری نەشاز بۆ دین تاوانبار دەکەن کەچی خۆی (بالقوة) باوەڕی وایە«هو یفکر إذا هو موجود».

حەزرەتی مەولەوی دەفەرموێت:

ئینکاری ئەحواڵ ئەولیای کیبار
نەفی کەرامات ئەحـراری ئەبرار
بە فەرمودەی چەن شوھبی ثاقبة
یـــــؤدي الـی سـوء العــــاقـبـة
چ عەجەب لە قەول ئەهلی نەفسانی
خۆی نەیبوو تۆیچی هەروەک خۆی زانی

#تەپاوتلی_مۆدێرنە
#هەڵوێستە
#کەرامات

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

03 Jan, 07:48


بیر و باوەڕی ساداتی تصوفی ئەهلی سوننە دەربارەی فەزڵی هاوەڵان:

باشترینی هەموو گەلەکان، گەلی محمد(صلی اللە علیە وسلم)، باشترینی ئوممەتی ئەویش ئەوانەن کە لەسەردەمی ئەودا بوون و ئەویان دیتووە و باوەڕیان پیهێناوە و بەڕاستیان زانیوە و شوێنیکەوتوون و جەنگیان لەژێر دەستیدا کردووە بە ماڵ و گیانتان و سەریانخستووە، باشترینی ئەوانەش بە درێژایی هەموو سەردەمەکان ئەوانەن کە لە حودەیبییەدا بەیعەتی ریزوانیان پێدا، کە ژمارەیان هەزار و چوارسەد پیاو بوو، باشترینی ئەوانەش بەدریەکان بوون کە ژمارەیسن سێسەدو دە پیاو بوو کە ژمارەی هاوەڵەکانی تاڵوتە، باشترینی ئەوانیش هاوەڵانی ماڵی حەیزەرانە کە بە عومەری کوڕی خەتاب ژمارەیان تەواو بوو، باشترینی ئەوانیش ئەو دە کەسەیە کە شاهیدی بەهەشتیان بۆ دراوە( ابو بکر - عمر - عثمان - علي - طلحة - زبير -عبدالرحمن بن عوف - سعد - سعيد -أبو عبيدة)، باشترینی ئەوانیش خەلیفەکانی ڕاشدینە، باشترینیشی ئەوانیش ئەبو بەکرە پاشان عومەر پاشان عوسمان پاشان عەلی.

حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانی(قدس روحە).
📚الغنية

#هاوەڵان
#گەیلانی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

02 Jan, 13:32


یەکەم زنجیرە وتارمان بۆ ناساندنی توراس بە ناونیشانی (تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ)، لە نزیکترین کاتدا دەست بە بڵاوکردنەوەی دەکەین.

پێڕستی بابەتەکان:

◉ پێگەی ئەمریکا لە جیهانی نوێدا
◉ ئەگەر شوێنکەوتەی ئێمە نەبیت ئەوا شارستانیەتت نییە، مافی سەروەریت نییە (دەسەڵاتی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەسەر هەمووان دا)
◉ سەرکوتکردنی هزرە ناڕۆژئاواییەکان
◉ شکستی دژە ڕۆژئاوایی سادەیی (هزری جیهادی و بیردۆزی پلانگێڕی بە نموونە)
◉ ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی واقعی ئەمڕۆ
◉ توراسی بوون و دژایەتیی فەلسەفە و سیاسەتی ڕۆژئاوا
◉ جیهانبینیی توراسی بەشێوەیەکی گشتی

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

02 Jan, 11:59


تەماشای ئەو پارچە گۆشتانەی منداڵێکی غەززە مەکەن جودا لە ڕوحی. وێنە گەورەکە ببینن، ئەو منداڵە ڕزگاری بوو لە نەهامەتی دنیا، خەڵکی غەززە ئەشێ خۆشەویستترین گەلبن لەم سەردەمەدا لەلای خودا، چونکە پۆل پۆل بە ئیمانەوە دەگەڕێنەوە بۆلای و لەم ژیانە سەختەی دنیا نەجاتیان دەبێت و دەڕۆن بۆ ژیانێکی بەرزەخی کە تێیدا ڕوح ئازادە و دەسەڵات لەلای پیاوانی خودای دادوەرە نەك ملهوڕ و تاغوتەکان.

زۆرێك لە ئێمە خۆزگە دەخوازێ کە هەر نەبوایە، ئەشێ ئەو منداڵەش کە بووە بە هەزار پارچەوە سبەی گەورەبێت و هەمان خۆزگە بخوازێت. مردن نیعمەتێکی خودایە شوکرانەی ئەوێت. لە ڕاستیدا خەڵکی بە گشتی خەفەت بۆ ئەوان ناخوات بەڵکو خەفەت بۆ سۆزی خۆی دەخوات و پێی کاریگەر دەبێت کە دەیبینێت، ئەگین لە ڕاستیدا ئەوان خۆشبەختن و ئێمە کە هێشتا لەم دنیایەداین بەد بەخت.

#هەڵوێستە

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

01 Jan, 08:18


پوختکردنەوەی مەنهەجی چالاکی و ئامانجی ئەم سەکۆیە لە چەند خاڵێکدا، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١- پڕۆژەیەکی ئەکادیمی نییە، بەو مانایەی خۆمان پابەند ناکەین بەوەی پۆستەکانمان بە زمانێکی وشک و ئاڵۆز بێت و لە چوارچێوەیەکدا بێت کە داڕێژراوی ئەکادیمیای مۆدێرنەیە، بەڵکو هەر ئامراز و زمانێکی گونجاو بەکاردەهێنین بۆ گەیاندنی پەیامەکانمان.

٢- هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ ناساندنی توراسی باڵا و ڕەسەنایەتی و بەدیاریکراوی ڕاوەستانە لەسەر مەنهەجی ئەهلی سوننەت، و ڕەخنەگرتن لە مۆدێرنە، ئەمەش بەپێی خاڵی یەکەم بە زمانێکی نێوەندگیر لەنێوان زمانی ئاڵۆزی کتێبە مەعریفی و ئەکادیمییەکان، و زمانی خەڵکی ئاسایی، لەپێناو ئاسان کردنی بابەتەکان بۆ تێگەیشتن.

٣- ناساندنی فەلسەفە و دنیابینییە جیاوازەکان و گێڕانەوەیان بۆ بنەماکان، هەروەها دەرخستنی دەرهاویشتەکانیان بۆ ڕوون بوونەوەی خاڵی لێکچوون و لێکنەچوونی نێوان مەنهەجی توراسیی ڕەسەن و هەریەک لە دنیابینییە جیاوازەکان.

٣- خوێندنەوەی ڕووداوە گرنگە نێودەوڵەتییەکان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی کوردی بە تایبەت، لە هەر بوارێک لە بوارەکان، لەپێناو گرێدانەوەی بابەتە پوخت هزرییەکان بە ڕووداوە ماددییەکانی ناو ژیانی خەڵک لەم سەردەمە دا.

٤- ئامرازەکان: وەک لە خاڵی یەکەم ئاماژەمان پێیدا، هەر ئامرازێکی گونجاو لە ئامرازە بەردەستەکان (بڵاوکردنەوەی وتار و ڕاپۆرتی نووسراو و ڤیدیۆیی، و دانانی پۆدکاست و گفتووگۆی کراوە لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا، هەتتا بەکارهێنانی زمانی تەنز و میم لە بەرامبەر گاڵتەجاڕییەکانی مۆدێرنە، ... هتد).

خودا پشتیوان بێت و ئاسانی بکات بۆمان، بەناوی ئەو دەستمان پێکرد.

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

01 Jan, 08:18


https://t.me/Sadat_Platform

کەناڵی سادات لەلای خۆتان زیادکەن، لێرەوە گرنگی بە ڕەسەنایەتی دەدرێت.

لینی فەیدبوك

https://www.facebook.com/share/p/1F17a6VrU8/

عَنْقّاْءُ(قەقنەس)

01 Jan, 08:18


بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على أشرف المخلوقات والمرسلين، سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد: زیاتر لە سەدەیەکە کۆمەڵگەی موسڵمانان لە ململانێدایە لەگەڵ دنیای ڕۆشنگەری و مۆدێرنە، دوای زیاتر لە ١٣٠٠ ساڵ جێگیریی مەعریفی لەناو کۆمەڵگەی موسڵمانان دا و مانەوە لەسەر یەک توراسی باڵای ڕەسەن، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو کاڵبوونەوە چوو؛ تاوەکو ئەمڕۆ زۆرینەی موسڵمانان جیهانبینییان لە زۆربەی ڕووەکانەوە کاریگەر بووە بە مەنهەجی مۆدێرنە، چونکە لەدوای نەمانی دەسەڵاتی موسڵمانان و ونبوونی سیاسەتی ڕەسەنی موسڵمانان لەناو کایەی سیاسی دا، جلەوی دەسەڵات کەوتە دەست نوێخوازەکان و هەر لە داڕشتنی چوارچێوەی دەوڵەت و یاسادانان و ڕێکخستنی ئیداریی کۆمەڵگە و کایەکانی ئابووری و بازرگانی و ... هتد، هەموو شتێک مۆرکی ڕەسەنی توراسی ئیسلامیی لێ داماڵرا و جێگاکەی بە مەنهەجی مۆدێرنە پڕ کرایەوە؛ سەرەڕای ئەمە ڕێکخستنی هەندێک بەشی زۆر سادەی هەندێک لە بوارەکان و تێکهەڵکێشانی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی، مۆدێرنستەکان وەکو ڕحمەتی مۆدێرنە نیشانیان دا، تاوەکو بەشێوەیەک نیشانی بدەن کە نوێگەری تێکگیرانی نییە لەگەڵ دین دا و دەنگی ناڕازیی ناو کۆمەڵگەی موسڵمانان کپ بکەن بەم شێوەیە، بەڵام هەر ئەو دەرئەنجامەی نەبوو کە لە سەدەکانی پێشووتر بەسەر ئەوروپا دا هات و ١٨٠ پلە ڕێڕەوی دانیشتووانەکەی پێچەوانە کردەوە، ئەمەش لەبەر زیندوویەتی و مانەوەی دینی ئیسلام بەو شێوەیەی خودا بۆ مرۆڤی ناردووە، بۆیە تا ئەم ساتەش کۆمەڵگەی موسڵمانان لەناو فەوزای گەشەکردنی مۆدێرنەیە و سەرەڕای کاریگەربوونێکی بەرچاو بە مۆدێرنە، بەڵام ئەو ڕوحییەتەی پێغەمبەران و ئەولیاکان جێگیریان کرد لەناو کۆمەڵگەی موسڵمانان دا، تا قیامەت و ئەو دەمەی خودا دەیەوێ بە زیندوویی دەمێنێتەوە، و مەعریفەی ڕەسەن هەرچەندە لە دەرکەوتن دا لاواز بێت بەڵام هەر دەمێنێتەوە و بەهێزتر دەردەکەوێتەوە.

کۆمەڵگەی کورد زمان، وەکو بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگەی موسڵمانان بێبەش نەبووە لەو فەوزایەی مۆدێرنە لە بەرگی ڕەحمەت دا بۆ ئەم خاکە پیرۆزەی هێنا، دەشێ بڵێین یەکێک بووە لەو بەشانەی زۆرترین زەبر و زەنگی بەرکەوتووە و لاوازکراوە، ئەوەش بەهۆی بەرزیی پێگە دینییەکەی کورد لەناو دنیای توراس و گرتنەبەری مەنهەجی ئەهلی سوننەت و تەریقەتی ئەولیاکان، هەر لەدوای دەرکەوتنی دینی ئیسلام هەمیشە لەناو کورد دا ئەم مەنهەجە درەوشاوەتەوە، لەگەڵ هاتنی مۆدێرنەش شێخ و ڕێبەرانی تەریقەت و پیاوچاکان ڕاست بوونەوە بۆ دژایەتی کردنی، چونکە زانیویانە ئەم لێشاوە هزرییە بێ بنەمایە چ گەوهەرێک و ڕەسەنایەتییەک لە موسڵمانان وەردەگرێتەوە؛ سەرەڕای قوربانیدانی زۆر، بە ویستی خودا بارودۆخەکان گەیشتن بە ئەمڕۆ، و ئەمە بوو بە ئەزموون و مێژوویەکی تر بۆ دنیای ئیسلامی بەگشتی و کۆمەڵگەی کوردی بەتایبەت.

ئێمە وەک چەند برایەک کە خۆمان بە شوێنکەوتەی توراسی ڕەسەن و نەوەی موسڵمانان و کوردی ڕەسەن دەزانین، لەم ڕۆژگارەدا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لەمەودوا وردە وردە مەنهەج و مەعریفە و ڕواڵەتەکانی دنیای توراس بخزێنین بۆ ناو ئەم کەش و هەوایەی مۆدێرنە هێناویەتی، تاوەکو ئەو نەوەیەی ئێستا لەگەڵ مەنهەجی مۆدێرنە و ناجێگیری پەروەردە بووە، ڕواڵەتی حەقیقیی دنیای توراس بناسن و ببێتە هەنگاوێک بۆ گەڕانەوەی مەعریفەی ڕەسەن بۆ ناو کۆمەڵگەی کوردی، دانانی ئەم سەکۆیەش هەرچەندە هەنگاوێکی زۆر بچووکتر لە بچووکە لە چاو ئامانجەکەمان، بەڵام بەو ئاواتەوە دەست پێ دەکەین تاوەکو ببێتە سەرەتایەک بۆ هەنگاوی گەورەتر و کۆکردنەوەی خەڵکی زیاتر لە دەوری ئەم خوانە پاکە، هەرچەندە قورسیش بێت بە پشتیوانیی خودا تا کۆتایی دەڕۆین.

قازی محمد

07 Dec, 12:30


رابط القناة


شارِكه مع من لا يستثير اضطراباً بالشعبوية التسطيحية حصرا.

قازی محمد

06 Dec, 19:59


تایبەت بە مەقلوبەخۆرەکان

قازی محمد

03 Dec, 17:56


عبث چیە؟
ئایا مەزهەبمان لە قەدەردا دەگاتە بێسەروبەرەیی؟
یاخود حەقێکە و دبێت دانی پێدا بنێیت ئەگەر چی بە حەزی تۆش نەبوو؟.

لێرە وەڵامەکەی وەرگرە

#ڕەدی_لادەران

قازی محمد

02 Dec, 19:23


https://t.me/Mo_qaddas?livestream=10438593d74d20c1fc

قازی محمد

02 Dec, 17:53


پشت بە خوا بەرە بەرە دەستەکەمەوە بە وەرگێڕانی کتێبی الشرق والغرب ی مەولانا ڕێنێ گینۆن (قدس الله روحه)

https://t.me/Mo_qaddas/26

قازی محمد

02 Dec, 07:27


نەسیحەتی پێغەمبە ئاسا.

بە وردی دیقەتی ئەو ڤیدۆیە و شێوازی قسە کردنی شاهی سیراجە دین بدەن(قدس اللە روحە).

قازی محمد

01 Dec, 15:46


(ناقصة العقل)ێك قسەی لە باسەکەیا کرد ئیتر منطق ماڵئاوایی دەکات.

بەس ئەمەوێ بزانم لازم لە گەورەیی شەریعەت و وتنی حەقیقەتێکی وەك ناقس ئەقڵی ئافرەت چییە؟!

یانی وەك ئەوەیە بوترێ یاریگایەك زۆر گەورەیە چۆن دەبێت تۆپێکی بچوکی تیابێت؟.

ئەم خانمە زۆری شەیتحە لێدا بەڵام ئیتر ئەمیش ئەبێت بخرێتە ڕیزی نەمرانەوە، پێشتر لەبەر خزمایەتی لەگەڵ گەورە پیاوێکی کوردستان هیچم نەوت کاتێك شەتحەی مۆدێرنەتی لێ دەدا لە کەناڵی ڕوداو، بەڵام چیتر ئەبێت بڵێم کە ئەمە یەکێکی دییە لەو هەڵتۆقیوە مۆدێلانەی کە بەرگێکی پەمەیی کردووە بە بەری سۆفیگەریدا و دەیەوێت ئیسلامێکی لیبڕاڵی ئەمریکی پێشکەش بکات، زۆریش گەورە دەکرێت لەلایەن لایەنە عەلمانییەکانەوە.

بەهەر حاڵ کەم عەقڵی ئافرەت نەك لە ئیسلام بەڵکو لە تەواوی ئاین و فەلسەفە کلاسیکییەکاندا ئاماژەی پێدراوە، هەروەك لە کتێبی میتافیزیکی نێر و مێ باسمان لێوە کردووە بە وردی.

کەم عەقڵی ئافرەت و پلەی لە خوار پلەی پیاوەوە عەیبە نییە، وەك لە جێگەی دی ئاماژەم پێداوە کە ئەوە پێداویستییەکە بۆ مانەوەی ژیان.

#ڕەدی_لادەران
#تەپاوتلی_مۆدێرنە

قازی محمد

30 Nov, 20:26


بە ئیزنی خوا زوو زوو سپەیس ئەکەینەوە هیوادارم بەشداربن
چونکە ماوەیە زۆرە پشگوێمان خستووە با ئاوەدانی بکەینەوە

قازی محمد

30 Nov, 19:48


الخطر يوقظ العقل
مەترسی عەقڵ هۆشیار دەکاتەوە.

ئیڤۆلا

ئەوەی هۆکاری هێنانی واقعی داهاتووە لە ناوچەکە، ئەوانە نین کە بەدەم قاوە خواردنەوە خەریکی کتێبخوێندنەوەن و بەرزترین دەنگیش گوێیان لێبووبێت دەنگی هەورە بروسکەیە و قورسترین ئازاریشیان دەرزی تەمەنی منداڵیان بووە.
بەڵکو ئەوانەن کە لەژێر بۆردوماندا لەدایکبوون و بەبەرچاویانەوە ئازیزانیان کەلەپارچە بوون و بەبرسێتی ڕۆژیان کردۆتەوە و لە هەموو کاتێکدا دوژمنەکەیان لە خەیاڵدا بووە تا زەفەریان پێ نەبات، خۆیان لەگەڵ مردندا بینیوەتەوە و تێیدا ژیاون.

خودا پیاوانی خۆی پەروەردە دەکات لە خوێندنگەی مەترسییەکانی ژیاندا.

#شارستانیەتی_ئیلاهی
#توراسی_عیرفانی
#میتافیزیکی_جەنگ

قازی محمد

30 Nov, 18:57


ئەمە تویتەرەکەمە ئیشەڵا لەمەولا لەوێ سپەیس ئەکەمەوە جا ئیشەڵا هەمووتان فۆڵۆوی بکەن


لینک

قازی محمد

29 Nov, 14:15


زۆر بوونی ژمارەی مرۆڤەکان و بە ژمارە بوونیان و ڕێکخستنی ژیانیان بە ستانداردێکی ڕۆبۆتی داکەوتنی کوالێتی لێوە دەرهاویشتە دەبێت، بەجۆرێك وەك کۆمەڵێك بەکتریای مشەخۆر دێنە بەرچاو، لەو ڕێیەوە ژیان دەبێتە تۆپەڵێك ڕۆتینی ڕەقی بەڕێکراو، لێرەوە بێ مانایی لە هەموو شتێکدا بەدی دەکرێت(تەنانەت لە پەرستشیشدا).

ئەم زۆرییە لە ژمارە تەنانەت زیان لە خودی پەرستشی بەکۆمەڵیش دەدات، بەهۆی ئەو دابەزینە لە کوالێت، دەبینیت ژمارەیەکت یەکجار زۆر لە نوێژخوێن لە مزگەوتێکی بێ دیزاینێکی یەکگرتوی مانادار بەدیار دەنگی کۆمەڵە موکەبەرەیەکەوە دانیشتون و هیچ ڕوێکی ئەندازەیی و ڕوحی لەگەڵ ئیمامەکەدا کۆیانناکاتە، بۆیە بە تەبیعەتی حاڵ دەبینیت لە نوێژی جومعەدا بەتایبەتی، زۆربەی نوێژخوێنان ئاگایان لە وتاربێژ نییە، نوێژەکەیان بریتییە تێپەڕاندنی ڕۆتینی هەفتانە نەزیاتر.
بیر بکەوە لەو نوێژەی جومعە کە لە سەدەکانی ڕابردودا لە جێیەکدا دەکرا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی کەمتر بوو 500کەس و هیچ ئامێرێکی بەرزکردنەوەی دەنگ بەکارنەدەهات و مامۆستاش پێویستی بەوە نەبوو کە وەك مۆزەفێك سێرچی گۆگڵ بکات بۆ داڕشتنی وتارەکەی و ئەوانەی دەهاتن بۆ مزگەوت لەو ڕۆژەدا هەر ئەوانە بوون کە هەموو ڕۆژێك بۆ نوێژی بەیانی ئامادە بوون، هەمویان چاویان لە ئیمامەکەیان بوو، هەموویان بێدەنگ گوێیان دەگرت، هیچیان خەیاڵیان لەلای شتێك نەبوو بەناوی موبایلەوە، ئەوجە هەر وتەیەك لە زاری ئیمام بهاتایەتە دەرەوە بە تەواوی ئاگاوە ڕوی دڵیان لێیبوو، نە دەنگی تەقە تەقی سەیارە و نە قاو و قیژی خەڵکی لەبەردەمی مزگەوت و نە جەڕەسی موبایل و نە وتەوتی ناحاڵیەکانی ناو مزگەوت دەبووە هۆی دروستکردنی تەشویش بۆ گوێگران.

بۆیە خودی ئەم سەردەمە لە هەر ڕوێکەوە بیگریت ناتوانیت دین و پەرستشی تێدا جێگە بکەیتەوە، کە علمانییەکان دەڵێن دین بۆ ئەم سەردەمە گونجاو نییە تەواو قسەیەکی دروستە، قورئان خوێندن لە ئاودەستدا چۆن ئەبێت؟!
بە دڵنیاییەوە سەردەمێ بەو کوالێتە نزمەی مرۆڤەکان و ئەو دۆخە ڵەقە مادییەوە کە هەموو شتێکی گرتۆتەوە قبوڵی ئەو ڕوحە بەرزە ناکات هەروەك چۆن قالۆنچە قبوڵی خواردنێکی خاوێن ناکات بۆ خواردن جگە پیسایی.

#شارستانیەتی_ئیلاهی

قازی محمد

28 Nov, 20:48


قازی محمد pinned «برایان و خوشکان ئیتر من لەم کەناڵەوە لەگەڵتانەبم ئیشەڵا جۆینی بکەن جار جاریش لێرەوە لەگەڵتان ئەبم https://t.me/Mo_qaddas»

قازی محمد

28 Nov, 20:48


برایان و خوشکان ئیتر من لەم کەناڵەوە لەگەڵتانەبم ئیشەڵا جۆینی بکەن
جار جاریش لێرەوە لەگەڵتان ئەبم

https://t.me/Mo_qaddas

قازی محمد

28 Nov, 17:26


السلام علیکم ئەمڕۆ باسی فقهی حنفی دەکەین فقهی ئیمامی اعزەم ئیمامی ابوحنیفە رحمة اللە

سەرەتا فقھ پێناسەی فقھ لای ئیمامی ابو رعد البلوجستاني

الفقه هو:العلم الذي يبحث في أحكام الشريعة الإسلامية العملية المكتسبة من أدلتها التفصيلية

زانستێکە کە لە حوکمە شەرعییە عەمەلییەکانی ئیسلام و سەرچاوە تەفسیلییەکانیان لێکۆڵینەوە ئەکات

ڕونتر فیقھ زانستێکە کە لە حوکمە شەرعییە عەمەلییەکانی ئیسلام و سەرچاوە تەفسیلییەکانیان (وەک قورئان و سوننەت) لێکۆڵینەوە دەکات واتە فیقھ  لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە حوکمە شەرعییەکان (وەک حەلال، حەرام، مەکروه، مەندوب هتد ئەکات لەزۆر بابەتی تریش. بەڵام کاتێک سەرەتا فێری فقھ دەبین لەمەزهەبی ابوحنیفە زیاتر خەرکی بابەتی حەرام و حڵاڵ و مکروھ مندوب دەبین لەمەزهەبی شافعی کەمێک جیاوازترە بەڵام ئێمە باسی مەزهەبی ئیمامی شافعی ناکەین رحمة اللە

ئەمڕۆ ئێمە باسی فقهی ئیمامی اعزەم ابوحنیفە  ئەکەین
ئیمامی ابوحنیفەی کوری نوعمان ساڵی ٨٠ی کۆچی بەرامبەر 699ی زاینی لەمەدائین لەدایک بوە بەپێ بەڵگەکان بەڵام هەر لەدوای لەدایک بونی لەکوفە ژیاون ساڵی ١٥٠ی کۆچی بەرامبەر 767زاینی... کۆچی دوای کردووە
ئیمامی ابوحنیفە لە ساڵی 729ی زاینی بەرامبەر ١١٠ی کۆچی قوتابخانەی خۆی لەتەمەنی ٣٠ساڵی دامەزراند کە لە کوفە بوو ئەم قوتابخانەیە یەکێکە لە بەنرخترین قوتابخانە فیقهییەکانی ئیسلام بووە لەو سەردەمەدا لەهەموو جیهانی ئیسلامیەوە خەڵک داهات بۆی دیارترین قوتابێکانی ئیمامی اعزەم
1. ئیمام ئەبو یوسوف
2. ئیمام محەممەد ئەش-شەیبانی
3. زوفەر بن هودەیل
4. حەسەن بن زیاد

فقهی حنفی چیە؟

الفقه الحنفي هو منهج الإمام أبي حنيفة في استنباط الأحكام الشرعية من مصادرها الأصلية، وهي القرآن والسنة، مع الاعتماد على الاجتهاد والقياس والاستحسان

رێبازی ئیمام ئەبو حەنیفەیە لە دۆزینەوەی حوکمە شەرعییەکان لە سەرچاوە ئەساسییەکانیان کە قورئان و سوننەتە بە پشتبەستن بەسەر ئیجتیهاد، قیاس و ئیستیحسان

فقهی ئیمام ئەبو حەنیفە بنیات نراوە لەسەر چوار بنەمای سەرەکی: قورئان و سوننەت ئیجتیهاد قیاس و ئیستیحسان. ئیمام ئەبو حەنیفە و دواتر خوێندکارانی ئەم مەزهەبە هەوڵیان داوە کە هەموو مەسەلە فیقهییەکان بەپێی ئەم بنەمایانە ڕێکبخەن و بەڕێوەیان ببەن.

١.قورئان سونەت دەستوری ئیسلامن فەقیهەکان و زانایانی فقهی حکومەکان لەم دوو سەرچاوەیە وەر دەگرن

٢.قیاس لای مەزهەبی ابوحنیفە

القياس في مذهب الإمام أبي حنيفة هو حمل حكم الأصل على الفرع لاشتراكهما في علة الحكم

گواستنەوەی حوکمی ئەصڵە بۆ فەرع بەهۆی بەشداریکردنیان لە عیللەتی  ئەو حوکمە

قیاس لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە بریتییە لە گواستنەوەی حوکمی شتێک بۆ شتێکی تر لەسەر بنەمای هاوشێوەیی و بەشداریکردن لە لەعیلەتی ئەو حوکمە

٣.ئیستیحسان لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە

الاستحسان في مذهب الإمام أبي حنيفة هو تَرْجِيحُ حُكْمٍ لِعِلَّةٍ خَاصَّةٍ

ئەرجحکردنی حوکمێک لەبەر عیلەتی خاص

ئیستیحسان لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە بریتییە لە ئەرجحکردنی (باشتر و پێشگەیشتنی) حوکمێک لەبەر هۆکارێکی تایبەت

کاتێک کە چەند حوکمێک هەبێت بۆ مەسەلەیەک بەڵام یەکێک لەو حوکمانە بە هۆکارێکی تایبەت باشتر و لەگەڵ شەریعەت نزیکتر بێت ئەوا ئیمام ئەبو حەنیفە و خوێندکارانی ئەو حوکمە پێشخەن بەسەر حکومەکانی تر.

٤.ئیجتیهاد لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە

الاجتهاد في مذهب الإمام أبي حنيفة هو بذل الجهد والمحاولة في استنباط الأحكام الشرعية من مصادرها الأصلية

بەکارهێنانی هەوڵ و تێکۆشان بۆ دۆزینەوەی حوکمە شەرعییەکان لە سەرچاوە ئەساسیەکانەوە

ئیجتیهاد لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە
بەکارهێنانی توانا و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی حوکمی شەرعی لە سەرچاوە ئیسلامییە سەرەکییەکان کاتێک کە حوکمێکی شەرعی لەسەر شتێک لە قورئان و سوننەت نەبێ ئیمام ئەبو حەنیفە و خوێندکارانی یاخود ئیمامەکانی مەزهەبی حەنەفی بە توانا و هەوڵدانیان ئەو حوکمە دەدۆزنەوە لە سەرچاوە ئیسلامییەکان بە رێگەی عەقڵی بەڵام ئەبێت بەحکومەکە یەگ بگرێتەوە لەگەڵ قورئان سونەت
پێشەکیەکی بچوک بو لەسەر فقهی ئیمامی ابوحنیفە لەمەودوا ڕۆژانە پۆستمان دەبێت لەسەر فقهی ئیمامی ابوحنیفە بابەت بە بابەت شەرحی دەکەین تا لەکۆتای کۆی بکەینەوەو کتێبێکی بەکوردی لێ دروست بکەین کە بەداخەوە کتێب هەیە بەکورمانجی لەڕۆژئاواو باکور کە ئەوان زۆرینە حەنەفین بەڵام بەسۆرانی نیە. تاکە کتێبی فقهی ابوحنیفە بەکوردی هەبێ ئەگەرێتەوە سەردەمی بابانی کە ابیراهیم پاشا سەرسامی ئیمامی ابوحنیفە بوەو لەسەر فەرمانی ئەو وەڕگێراوە ئێستا کتێبەکە لە مۆزەخانەی بەڕیتانیایە زانکۆی کامبریج بڵاوی کردۆتەوە.


#پێشەوا_ابوحنیفە
#فقهی_حنفی

قازی محمد

27 Nov, 21:31


بەشی دوو

قازی محمد

27 Nov, 21:31


#هەڵوێستە
ئەمانە تەبیعەتێکی داعشیان هەیە، نە لە سیاسەتی دووەلی سەردەم ئەزانن نە لە هونەری جەنگی و نە لە جیۆسیاسی ناوچەکان، هەمیشە مەسڵەحەتی تەنزیمی دەخەنە پێش مەسڵەحەتی ئوممەتەوە، ئەڵێی خوا بەشەری لەم سەر زەوییە خەلق نەکردووە جگە ئەوەی ئیخوانییە، هیچ جێیەکیش گرنگ نییە جگە قودس!!!

کابرا چواردە ساڵە بەدەست میلیشیای شیعە لە سوریا مناڵی ئەکوژرێ، ئەوەندەی ماف پێ نادەن بەرگری لە ناوچەکەی خۆی بکات، ناوی لێ دەنێ مورتەزەقەی سوننی.

ئەمشەو بە یارمەتی خوا گەر کاتم هەبوو تۆزێك ئەم نەخوێنەوارە حەماسیانە ئەشێلم کە ئەزانم زۆرێك پێیان ناخۆشە، بەڵام بە مافی خۆمی ئەزانم وەك کەسێك کە ڕۆژێك لە ڕۆژان ئینتیمایەکی عاتیفی ئوممەتیانەم بۆ شۆڕشی سوریا هەبووە دژی سەرانی نوسەیری ئەسەدی متشیعی کافر.

قازی محمد

27 Nov, 21:31


لغاو کردنی کۆمەڵە سۆفستائییەکی پۆپۆلیستی سەبارەت بە دۆزی سیاسی نوچەکە و قسەکردنیان لەسەر کیانە ئیسلامییەکانی سوریا.

#ڕەدی_لادەران
#باسێکی_سیاسی

قازی محمد

23 Nov, 22:00


ڕێنی گینۆن لە کتێبی “أزمة العالم الحديث”دا ڕوونی دەکاتەوە کە کاری شەیتان تەقلیدکردنەوەی درۆینەی حەقە، بەو مانایەی شەیتان دێت لە هاوشێوەی حەقدا باتڵێکت بۆ ئەهێنێت کە زۆر لەو ئەچێت و لە زۆر شتدا هاوشێوەیەتی، کەچی لە ئەساسدا پێچەوانەیەتی بە تەواوەتی، ئەو لاساییکردنەوەیەش هیچ نییە جگە لە چاوبەست و هەڵخەڵەتاندن، بە ڕوونیش ئەم کارەی شەیتان لە شارستانیەتی مۆدێرندا دیارە، کە خۆی وەک بەدیلێک بۆ ڕۆحانیەت دەخاتە ڕوو، بەڵام لە واقیعدا هیچ نییە جگە لە دابڕان لە هەموو پەیوەندیەک لەگەڵ زاتی ڕەھادا (مطلق) .

بۆ نموونە زانستی ماددی خۆی وەک حەقیقەتی ڕەها پیشان دەدات، تەنانەت ئەگەر بە ئاشکرا ئیدیعای ئەمە نەکات.  بەڵام مرۆڤ نوقم دەکات لە دیدگایەکی سنووردار بۆ جیهان، ئەمەش وا دەکات ئەو مانایە فراوانترە لەدەست بدات کە لە بەها مادییەکان بەزرترە و تێیانئەپەڕێنێت (کەبریتیە لە لایەنی ڕۆحی).

فەلسەفە مۆدێرنەکان کە داوای “ئازادی ڕەها” دەکەن، لە یەکەم نیگادا وا دیارە ڕزگاربوون لە هەموو کۆت و بەندێک پێشکەش بە مرۆڤ دەکەن، بەڵام لە جەوهەردا مرۆڤ دەکەنە کۆیلەی ئارەزوو و شەهوەتەکانی، و پاڵیان پێوەدەنێت بەرەو وازهێنان لە لایەنی ڕۆحی و نامۆبوون پێی.

سەبارەت بەو سیستەمە ئابووری و کۆمەڵایەتیانەی کە پشت بە بەکاربردن و چاوچنۆکی دەبەستن، ئەم ڕووکەشگەراییە لە ژیانی مرۆڤدا بەردەوام و جێگیر دەکەن، و دەبنە هۆی لەدەستدانی بەها ڕۆحییەکان لە بەرژەوەندی بەها ماددییە زوو تێپەڕەکان.

گینۆن لە کتێبی “هيمنة الكم وعلامات آخر الزمان”دا، زاڵبوونی شەیتان بە سەرهەڵدانی فکری مۆدێرنە دەبەستێتەوە.
مۆدێرنە بە داڕماندنی هەموو پیرۆزیەک لە جیهان، بەها باڵاکان دەگۆڕێت بۆ بەها ماددییە ڕووکەشەکان، وەک گۆڕینی بیرۆکەی ژیانی دوای مردن یان ڕزگاری ڕۆحی بە بیرۆکەی پێشکەوتنی ماددی.  لێرەوە مۆدێرنە بێکۆتایی ئەم بەهایانە بۆ بیرۆکەی نوێ و ناڕۆحی دەگۆڕێت کە بەردەوامن لە ڕەواجدان بە پێشکەوتنی ساختە.

شەیتان پشت بە (تەقلید و هاوشێوەکردنی درۆییانە) دەبەستێت کە واقیعی ڕۆحی دەشێوێنێت و دەیکاتە وەھمێک کە مرۆڤەکان فریو دەدات.  لەم وەهمانەدا، مۆدێرنە دیارترین بەرجەستەکردنی ئەم ھاوشێوەکردنە درۆینەیە.  مۆدێرنە لەسەر شێوەی “حەقیقەت” یان پێشکەوتن خۆی دەخاتە ڕوو، بەڵام لە ڕاستیدا کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاسۆی ڕۆحی مرۆڤ، بەرەو جیهانی ماددە و ڕووکەشایەتی ڕایدەکێشێت.  مۆدێرنە نوێنەرایەتی سیستەمێک دەکات کە وەهمی چەندایەتی دەکاتە سەنتەر (چەندایەتی لەباتی چۆنێتی کە لەفکری توڕاسیەتدا سەنتەرە)، کە بەها ڕۆحییە ئەبەدیەکان بە چەمکە ماددییە کاتیەکان جێگەیان پڕدەکاتەوە، کە مرۆڤ تووشی نامۆبوونی ڕۆحی دەکات بە حەقیقەتە ئیلاهیەکان.
#مۆدێرنە #توڕاسیەت

قازی محمد

23 Nov, 21:39


ئەم مەوزوعە جوان تێیبگەن

قازی محمد

23 Nov, 21:36


بابەتی ئەخلاق
تێڕوانینێکی فەلسەفی دەربارەی ئەخلاق ئایا جێگیرە یان گۆڕاو؟ ئێمەی موسوڵمانی سونی تێڕوانینمان چۆن سەبارەت بە باشە و خراپە؟ ئایا ئەخلاقیاتی ویجدانی کێشەکانی چین؟ عەقڵ دەتوانێت باشە و خراپە دیاری بکات؟

هەموو ئەم پرسانە وەڵامەکەی لێرەدا دەستدەکەوێت.

#باسێکی_فەلسەفی
#زانستی_کەلام
#ئەخلاق
#ڕەدی_لادەران

قازی محمد

23 Nov, 18:32


ئەوەی لە ڕەسمەڪان دا دەرەڪەوێ، چەند لاپەڕەیەڪی یەڪێڪ لە جوانترین دەستنووسەڪانی قورئانە ڪە تەقریبەن زیاتر لە ١٥٠ ساڵ بەر لە ئێستا نووسراوەتەوە لەلایەن خەطاطێڪ بەناوی (سيد عمر الزهدي)، ئەوەی مەبەستمە سەرنجی بدەن، ڪۆتا لاپەڕە و وەسفی خەطاطەڪەیە بۆ خۆی (ڪتبه الحقير الفقير المحتاج إلی رحمة ربه الغفور، ... إلخ)؛ لەڕاستیدا ئەمە نموونەیەڪی دەگمەن نییە لەناو موسڵمان، بەڵام ڪەمێڪ لەمەوبەر ڪەوتە پێش چاوم و حەزم ڪرد بیڪەم بە نموونە، دەنا لەناو ئەولیا و عولەما و پیاوچاڪانی ئەم ئوممەتە و ئەهلی حەقیقەت و تەریقەت ئەم وەسفڪردنە بەرامبەر خۆیان زۆر باو بووە (بە ئێستاشەوە)، ئەمەش لە ڪتێب و شعر و ئیجازەنامەڪان ڕەنگی داوەتەوە، هەمیشە لە بەرامبەر خوادا و لەسەرەتای باس و بابەتی علم سیفەتی زیللەتیان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە و ملڪەچییان بۆ خوا و ڪەم زانستیی خۆیان دەربڕیوە، بەرامبەر نەیارەڪانیش قەول و عەمەلیان لە شمشێر تیژتر بووە، ئەمە تەبیعەتی ئەو پیاوانە بووە ڪە هەڵگری دینی محمد ﷺ و مەنهەج و گەورەیی و شڪۆ و قورساییەڪەی بوون.

حەیف ئێستاش ڪەسانێڪ بوونەتە واجیهە بۆ ئەم دینە، دەمیان بڪەیتەوە خۆیان بە ئەهلی حەق و خاوەن بەهەشت ئەزانن و دار و بەرد بە ڪافر ئەزانن، بەڵام ئەگەر بێت و لێیان ورد ببیتەوە ئەبینی جگە لە فشەفش ڪردن و تەحەدای بێ بنەما و عەرز ڪردنی عەزەلاتی خۆیان هیچیتریان پێ نییە؛ تۆ ڪە لە علومی ئالە و بابەتی زۆر بەسیتی زمان هەزاران فەڵتە بدەیت و علمت لا نەبێ، چۆن سەر لە دین و شەرع دەرەڪەی؟ بەلای ڪەمەوە چۆن لە لوغزەڪانی ناو ڪتێبە علمییەڪان و مەنهەج و قسەی عالمەڪان تێدەگەی؟ یەڪێڪ لەو مەلایانەی ڪە لە ئەلیف تا یائی هەر شتێڪ سەقەت ئەڪات ڪە دەستی بۆ ببات، لەم ڕۆژانە هەندێڪ لە برایان سەیری چەند دەرسێڪیان ڪردبوو لە شەرحی علومەڪانی زمانی عەرەبی و هەندێڪ لە هەڵەڪانیان بڵاوڪردبۆوە، ئیتر ئەوەندە وەسفی ناوێ دەرس و علم نەبووە و فەزاحەت بووە، ڪەچی مەلای نامەلا لە ڕوو قاییمی خۆی پۆست ئەڪا و ڕوونڪردنەوە ئەدا، بەڪورتی ئەڵێ: (خۆ من بە خۆمم نەوتووە مامۆستای نەحوو و صەرفم، بەڵام بایی خۆمی لێ ئەزانم و هەڵە ڪردنیش لەم علمانە چاوپۆشی ئەیگرێتەوە، بەڵام ڪوفری ئەشعەرییەڪان و ئیمامەڪانیان ڪە لەسەری مردوون چاوپۆشی نایگرێتەوە و ئەیانخاتە جەهەنەمەوە، ... هتد)، وەرە پیاو ئەوەندە نزم و هیچ بیت هەموو گیانت فەڵتە و هەڵە و دژیەڪی بێت، ڪەچی بەم شێوەیە بیانوو بۆ هەڵە زۆرە فەزیحەڪانت بێنیتەوە!

با ئەوەندە ڪافی بێت، ئەوانەی لێرەن ڪاتێ دوو شت لە بەرامبەر یەڪ دائەنرێ زۆر بەجوانی ئەزانن موقارەنەی بڪەن و الحمد لله ڪەسانی ناتێگەیشتوو نین، بۆیە منیش بابەتەڪە درێژ ناڪەمەوە بە وەسف ڪردنی ڪەسانێڪی ناپیاوی جاهل، تەنها ئەوەندە بەسە بۆ بیرهێنانەوە و بزانن فەرقی نێوان ئەو دوو جیللە چەند گەورەیە، و ڪێ بوون موو بە موو خۆیان لە هەڵە ئەپاراست و ڪاتێ تووشی ئەبوون زەمی خۆیان ئەڪرد، ئێستاش ڪێیە ڪاتێ هەڵە ئەڪا ئەڵێ خۆ مەعصووم نیین و زۆر ئاساییە!

المفتقر إلى علم ربه العليم

قازی محمد

22 Nov, 23:55


فیدات بێ ڕووحی شیرینم هەتا کەی دڵ پەرێشانی
بەڵایێ وات بەسەر هێنام چ کەس دەرمانی نازانی
زەمانێکە لە گۆشەی بێکەسی ڕەنجووری تۆیە دڵ
طاهیرا کەعبە کەچ نابێ ئەگەر خۆت بێیە سەردانی
#تەسەوف

قازی محمد

17 Nov, 23:04


بە زێڕ نا، بەڵکو بە ئاسن وڵات چاک دەبێتەوە.

مارکوس کامیلۆس، ژەنەراڵ و سیاسەتمەداری ڕۆمانی.
#توڕاسیەت

قازی محمد

17 Nov, 00:03


فلا تعدل بآل البيت خلقا
فآل البيت هم أهل السيادة
سعيد كل من يحسب عليهم
ويهواهم فحبهم عباده
اله العرش فى الأزل اصطفاهم
وصفاهم فهم أهل العبادة
كفاكم فاطمة الزهراء أما
وحمزة سيد الشهداء عما
لقد فاقوا الورى كيفا وكما
ومن إمدادهم تجنى السعادة
كفا شرفا لهم أب نقى
فريد فى شمائله على
ومن يحسب على آل النبى
له الحسنى والمجد بزياده


مولاي محي الدين بن العربي
#تەسەوف #توڕاسیەت

قازی محمد

17 Nov, 00:00


السيف القاتل، الملك العادل، الحاكم بالحق، خليفة الله على الله، ناصرالدين حضرت مولاي معاوية بن أبي سفيان (رضي الله تعالى عنهما وأرضاهما)

قازی محمد

16 Nov, 17:17


مراتب الأولياء عند أهل التصوف

 يُعنى هذا المَبحَثُ بتَسليطِ الضَّوءِ على مَراتِبِ الصُّوفيَّةِ وطَبَقاتِهم وأعدادِهم، وما يَتَعَلَّقُ بها، من خِلالِ كُتُبِ أئِمَّتِهم وغَيرِها منَ المَراجِعِ التي تَناوَلت ذلك  .
فذَكَرَ لسانُ الدِّينِ ابنُ الخَطيبِ أنَّ مَراتِبَ الصُّوفيَّةِ هي: (الأبدالُ، والأقطابُ، والأوتادُ، والعُرَفاءُ، والنُّجَباءُ، والنُّقَباءُ، وسَيِّدُهمُ الغَوثُ)  .
وقال الهُجويريُّ: إنَّهم (أهلُ الحَلِّ والعَقدِ، وقادةُ حَضرةِ الحَقِّ جَلَّ جَلالُه، فثَلاثُمِائةٍ يُدْعَونَ الأخيارَ، وأربَعونَ آخَرونَ يُسَمَّونَ الأبدالَ، وسَبعةٌ آخَرونَ يُقالُ لهم: الأبرارُ، وأربَعةٌ يُسَمَّونَ الأوتادَ، وثَلاثةٌ آخَرونَ يُقالُ لهم: النُّقَباءُ، وواحِدٌ يُسَمَّى القُطبَ والغَوثَ. وهؤلاء جَميعًا يَعرِفونَ أحَدُهمُ الآخَرَ، ويَحتاجونَ في الأمورِ لإذنِ بَعضِهمُ البَعض)  .
ونَحوُ ذلك أيضًا ما ذَكَرَه الجُرجانيُّ في تَعريفاتِه، فقال: (القُطبُ، وهو الغَوثُ: عِبارةٌ عنِ الواحِدِ الذي هو مَوضِعُ نَظَرِ اللَّهِ منَ العالمِ في كُلِّ زَمانٍ ومَكانٍ، وهو على قَلبِ إسرائيلَ عليه السَّلامُ.
الإمامانِ: هما شَخصانِ، أحَدُهما عن يَمينِ الغَوثِ ونَظَرُه في المَلكوتِ، والآخَرُ عن يَسارِه، ونَظَرُه في الملكِ، وهو أعلى من صاحِبِه، وهو الذي يَخلُفُ الغَوثَ.
الأوتادُ: عِبارةٌ عن أربَعةِ رِجالٍ مَنازِلُهم على مَنازِلِ أربَعةِ أركانٍ منَ العالَمِ: شَرقٌ وغَربٌ وشَمالٌ وجَنوبٌ، مَعَ كُلِّ واحِدٍ منهم مَقامُ تلك الجِهةِ.
البُدَلاءُ: هم سَبعةٌ، ومَن سافرَ منَ القَومِ من مَوضِعِه وتَرَكَ جَسَدًا على صورَتِه حتَّى لا يَعرِفَ أحَدٌ أنَّه فُقِدَ، فذلك هو البَدَلُ لا غَيرُ، وهم على قَلبِ إبراهيمَ عليه السَّلامُ.
النُّجَباءُ: أربَعونَ، وهمُ المَشغولونَ بحَملِ أثقالِ الخَلقِ، فلا يَتَصَرَّفونَ إلَّا في حَقِّ الغَيرِ.
النُّقَباءُ: همُ الذينَ استَخرَجوا خَبايا النُّفوسِ، وهم ثَلاثُمِائةٍ)  .
وقال ابنُ عَرَبيٍّ: (المَجمَعُ عليه من أهلِ الطَّريقِ أنَّهم على سِتِّ طَبَقاتٍ أمَّهاتٍ: أقطابٌ، وأئِمَّةٌ، وأوتادٌ، وأبدالٌ، ونُقَباءُ، ونُجَباءُ)  .
ومِثلُ ذلك ورَد في (الوصيَّةِ الكُبرى) لشَيخِ العروسيَّةِ عَبدِ السَّلامِ الفيتوريِّ  ، وفي (جامِعِ الأصولِ في الأولياءِ) للكُمُشخانَويِّ  ، وفي (طَبَقاتِ الصُّوفيَّةِ) للسُّلَميِّ  .
وفي كَلامِ داوُدَ بنِ مَحمودٍ القَيصَريِّ زيادةُ تَوضيحٍ لهذا الأمرِ، فقال: (ولهم مَراتِبُ:
الأولى: مَرتَبةُ القُطبيَّةِ، ولا يَكونُ فيها أبَدًا إلَّا واحِدًا بَعدَ واحِدٍ، ويُسَمَّى غَوثًا؛ لكَونِه مُغيثًا للخَلقِ في أحوالِهم.
ثمَّ مَرتَبةُ الإمامَينِ، وهما كالوزيرَينِ للسُّلطانِ، أحَدُهما صاحِبُ اليَمينِ، وهو المُتَصَرِّفُ بإذنِ القُطبِ في عالمِ المَلكوتِ والغَيبِ، وثانيهما: صاحِبُ اليسارِ، وهو المُتَصَرِّفُ في عالمِ المُلكِ والشَّهادةِ. وعِندَ ارتِحالِ القُطبِ إلى الآخِرةِ لا يقومُ مَقامَه منهما إلَّا صاحِبُ اليسارِ؛ لكَونِه أكمَلَ في السَّيرِ من صاحِبِ اليَمينِ؛ لأنَّه بَعدَ ما نَزَل في السَّيرِ من عالمِ المَلكوتِ إلى عالمِ المُلكِ، وصاحِبُ اليسارِ نَزَل إليه، وكَمُلت دائِرَتُه في السَّيرِ والوُجودِ.
ثمَّ مَرتَبةُ الأربَعةِ، كالأربَعةِ منَ الصَّحابةِ رِضيَ اللهُ عنهم أجمَعينَ.
ثمَّ مَرتَبةُ البُدَلاءِ السَّبعةِ، الحافِظينَ للأقاليمِ السَّبعةِ، وكُلٌّ منهم قُطبٌ للإقليمِ الخاصِّ به.
ثمَّ مَراتِبُ الأولياءِ العَشَرةِ، كالعَشَرةِ المُبَشَّرةِ.
ثمَّ مَراتِبُ الاثنَي عَشَرَ، الحاكِمينَ على البُروجِ الاثنَي عَشَرَ، وما يَتَعَلَّقُ بها ويَلزَمُها من حَوادِثِ الأكوانِ.
ثمَّ العِشرينَ والأربَعينَ والتِّسعةِ والتِّسعينَ، مَظاهِرُ الأسماءِ الحُسنى، إلى الثَّلاثمِائةِ والسِّتِّينَ. وهؤلاء قائِمونَ في العالمِ على سَبيلِ البَدَلِ، في كُلِّ زَمانٍ، ولا يَزيدُ عَدَدُهم ولا يَنقُصُ إلى يَومِ القيامةِ. وغَيرُهم منَ الأولياءِ يَزيدونَ ويَنقُصونَ، بحَسبِ ظُهورِ التَّجَلِّي الإلهيِّ وخَفائِه.
وبَعدَهم: مَرتَبةُ الزُّهَّادِ والعُبَّادِ والعُلَماءِ منَ المُؤمنينَ، الكائِنينَ في كُلِّ زَمانٍ إلى يَومِ الدِّينِ.
وجَميعُ هؤلاء المَذكورينَ داخِلونَ في حُكمِ القُطبِ.
والأفرادُ الكُمَّلُ الذينَ تُعادِلُ مَرتَبَتُهم مَرتَبةَ القُطبِ إلَّا في الخِلافةِ، همُ الخارِجونَ مِن حُكمِه؛ فإنَّهم يَأخُذونَ منَ اللهِ سُبحانَه ما يَأخُذونَ منَ المَعاني والأسرارِ الإلهيَّةِ بخِلافِ الدَّاخِلينَ في حُكمِه؛ فإنَّهم لا يَأخُذونَ شَيئًا إلَّا منه)  .

قازی محمد

15 Nov, 17:19


ئەمە دیوێکی ژیانە ڕاستەقینەکەی دنیایە کە مۆدێرنە نایەوێت وەك خۆی بیبینێت بەڵکو دەیەوێت بە گێلکردنی خۆی و ئەوانیش خۆی لەم حەقیقەتە لابدات.

پەلامادان و یەکتری بڕادنەوە و خۆ ڕزگارکردنی لاواز لە بەهێز و ڕاستی باڵادەستی لاواز بەسەر بەهیزدا وەك میکانیزمی بەڕێوەچونی ژیانی سروشتی ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە، تاکە چارەسەریش بۆ تاکی نەستەلەیی مۆدێرنە، بریتییە لە خۆ گەوجاندن و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی وەهمی ڕوکەش بە بزەی لێو و ناوەڕۆك پوچ، کە ئەوەی باڵایە تێیدا دوو جۆر سەرخۆشییە:
یەکەمیان سەرخۆشی بە مادەی هۆشبەر.
دووهەمیان سەرخۆشییە بە ترسنۆکی و شوێنکەوتنی ئەو حەزانەی کە لایەنی بەرامبەر بە ڕەغبەت بۆی دابین دەکات.

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

قازی محمد

13 Nov, 19:58


https://youtu.be/p7YrEI4twZY?feature=shared

قازی محمد

13 Nov, 16:40


- مرۆڤ ئەوەندە پێویستی بە بەختەوەری نییە، بەڵکو پێویستی بەوەیە لە هەموو ساتێکدا بزانێت و باوەڕی بەوە هەبێت کە لە شوێنێکدا (لە بەهەشت) بەختەوەری و ئارامی ڕەها بۆ هەموو کەسێک و هەموو شتێک هەیە... یاسای بوونی مرۆڤ پێکدێت لە چەمانەوەی لەبەردەم شتێکی بێ سنوور و گەورە. ئەگەر مرۆڤ لەم شتە بێ سنوورە گەورەیە بێبەش بێت، ئەوکات لە نائومێدیدا دەژی و دەمرێت”.

- فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
#ڕەسەنایەتی #توڕاسیەت #تەسەوف

قازی محمد

13 Nov, 15:23


ئەمە برایەک بۆی ناردم وتی گوێم لێی ئەگرت ئەم مەقتەعەم بینی وتم با بۆی بنێرم.

تەسەور بکەن ئەمانە بە تەعبیری ئێمە بێ ئەبێت خوێڕی و خوانەناس بن، بەڵام بڕوا بکەن لە زۆۆرێک کە بە دینداریان ئەزانین خۆیان و غەیری خۆیان کە مەبەستم ئەولیا و پیاوچاکانە زۆر چاک ناسیوە.
ئاخر مەعقولە کەسێکی دوور لە دینداری لە کەسێکی دیندار و خواناس (بەزاهیر نەک بە باتین) باشتر بێ و درکی حەقائق بکات؟
تەسەور بکەن ئەمە دوور لەدینەکەی زوو بووبێ چ جای دیندارەکەی.
ئینسانی زوو کەسێکی بەرز بوو، بۆیە مەقامی ئەو کەسە بەرزانەی ئەزانی، ئەمما کەسی ئێستە ئەوەنە نزمە درک بە هیچ شتێکی بەرز ناکات.

بە قوربانی شاقادر و شێخی سیڕاجەددین بم کە ئاوا ئەو خەڵکەیان پاراست
خۆزگەم بەوەی لە خزمەتیانا بووە.
#توڕاسیەت #تەسەوف

قازی محمد

13 Nov, 07:14


(من)ێتی چییە؟ (من) کێیە؟

تا ئێستە لە خۆتت پرسیوە کاتێك دەڵێی(من) مەبەستت پێی چییە؟
ئەگەر وادەزانیت تۆ ئەو هەیکەلە قوڕینەیت کە هەستی پێ دەکەیت، ئەوا بریتییە لە کۆمەڵە خانەیەك کە هەریەکێکیان بۆ خۆیان دەیان(من)ی تێدایە(ناوك) منێکە و دەیان(من)ی دی هەیە بە دەوریدا نە ئەوان (من)ەکەی تۆن لە حەقیقەتی خۆیاندا و نە تۆش (من)ی ئەوانیت، پاشان هەر دوای مردنت هەر پارچەیەك لەو لاشەیە ئەچێتە گەروی مار و مێرووەوە، ئەی تۆ کوایت؟ چیت لێهات؟ بوویت بە (من)ی ئەوان؟ بەڵام (من)ئەوان جیا بوو لە(من)ی تۆ و لەناو ئەوانیشدا دووبارە ملیۆنەها (من) هەیە؟

ئێستە(من) چییە؟ کێیە؟.
وزەیە؟ دەی وزە تۆیت؟ وزە چییە؟ کوا (من)ی وزە خۆی؟ کێیە؟

ئەم هەموو (من) هەمووی یەك(من) یان هەر یەکەیان(من)ە بۆ خۆی؟!

قازی محمد

09 Nov, 18:43


سوکرات بۆ وتی: «ئەوەی دەیزانم ئەوەیە کە هیچ نازانم».

مەبەست لەم وتەیەی سوکرات ڕاستەوخۆ ئاماژەیە بۆ فەلسەفەی ئەفڵاتون«فۆڕمە باڵاکان» نەك بەو جۆرە گەوجانەیەی کە سۆفستاییەکان بەکاری دەهێنن و لە ڕێی ئەم وتەیە و هاوشێوەکانی، دەیانەوێت سوکرات وەك سۆفستاییەکی گەمژە نیشان بدەن«حاشا جەنابیان»، وەك ئەوەی سوکرات ئینکاری ئیمکانی زانینی حەقیقەتی کردبێت وەك ئەوان دەیکەن، بەڵکو ئەو دەیەوێ بڵێت: ئەوەی ئێمە دەیزانین کونهی حەقیقەت نییە وەك خۆی بەڵکو حەقیقەت خۆی سەربەخۆیە و ئێمە دەرکەوتەکانی دەبینین و وادەزانین ئەوە هەموشتێکە لە حەقیقەت، پێویستە ئێمە لەخۆمان بپرسین ئایە دەتوانین بەو کەرستە مادیانە حەقیقەتمان وەکو خۆی بۆ دەربکەوێت و پێناسەیەکی کۆکەرەوەی ڕێگری پێ بدەین؟، نەخێر بەڵکو پێویستمان بەوەیە خۆمان دەرباز بکەین لەو ڕوکەشبینییە و بچینە ئەو جیهانەوە کە بنەڕەتە بۆ دەرکەوتنی ئەم جیهانە، ئەوەش لەڕێی خۆ بەتاڵکردنەوە لە هەموو داخوازییە نزمەکانەوە دەبێت بە جۆرێك کە مرۆڤ تێیدا ئازاد دەبێت لەو هەموو بەربەستەی کە ڕێی لێگرتووە بۆ گەیشتن بەو فەزیلەتە.

#باسێکی_فەلسەفی
#پلاتۆنیزم
#سوکرات

قازی محمد

07 Nov, 00:45


((يا بني آدم لا يفتننكم الشيطان كما أخرج أبويكم من الجنة ينزع عنهما لباسهما ليريهما سوآتهما إنه يراكم هو وقبيله من حيث لا ترونهم إنا جعلنا الشياطين أولياء للذين لا يؤمنون(٢٧))) (الأعراف)

لەم ئایەتە بەرزەدا چەند ئاماژەیەک هەیە، لەوانە:

1- چیرۆکی مرۆڤ ئەمەیە.. خودای گەورە باسی چیرۆکی ئادەمی باوکمان سەلامی خوای لێبێت لە زۆر شوێنی قورئاندا دەکات، بۆ ئەوەی نیشانمان بدات کە ئادەم سەلامی لەسەر بێت، جگە لەوەی چیرۆکەکەی باسی بوونی سەرەتای ژیانی مرۆڤە لەسەر زەوی، هەروەها چیرۆکی هەر تاکێکی نەوەکانی ئادەم و سەرەتای چیرۆکەکەیەتی لە ئەم ژیانەدا.
کەسانێک هەن دەڵێن: ئەگەر ئادەمی باوکمان لە درەختەکەی نەخواردایە ئێستا لە بەهەشت دەبووین!
ئەم کەسە نازانێت ئەگەر خۆی بەو هەلومەرجەدا تێپەڕیبایە، بە دوای نەمریدا دەگەڕا و تەنانەت لە چیمەن و خۆڵ و قوڕی بەهەشتیشی دەخوارد.
کاتێک کەسێک دەمرێت هەندێک کەس دەڵێن: نەماوە.
بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە گەڕاوەتەوە چیرۆکی مرۆڤ لەم ژیانەدا دەستی پێنەکردووە، ژیانی دنیا بریتیە لە ڕێگای گەڕانەوە.

2- قورئانی پیرۆز وشەی (دایک و باوکتان) بەکار دەهێنێت بۆ ئاماژەدان بە پەیوەندی ڕۆحی نێوان باوک و منداڵ و بۆ ئاماژەدان بە شوێنی دایک و باوک لە چیرۆکی هەر یەکێک لەو کەسانەی کە عەقڵی ساغیان هەیە، کە هەوڵی پاراستنی میراتی باوکیان دەدەن (مەبەست توڕاسی ڕۆحیە نەوەک ماددی) بە پێچەوانەی ئەوانەی کە بە تەنیا لە یەکێک لە گۆشەکانی ژیان هەوڵ دەدەن چیرۆکەکەیان بە تەنها و بە تەنیایی بنیات بنێن، ئەوەشی هەوڵی بۆ دەدات نوقم بوونە لە ئەنانیەت و کوفرانەبژێری بەو ئەمانەتەی پێی دراوە و دەبێ بۆ جیلی داهاتووی بگوێزێتەوە.

3- شەیتان تامەزرۆی ئەوەیە هەرچی ناشیرینی دنیایە نیشانی مرۆڤی بدات بەدوور لەو جوانییەی کە دونیای پڕکردۆتەوە، حەز دەکات چیرۆکی مرۆڤ دەورە بدرێ بە ئازار و خەم و بێمانایی، بۆ ئەوەی مرۆڤ لە کۆتاییدا باوەڕ بەو خراپەیە بکات و وابزانێت ئەو ئەساسە و ئەوەشی خراپەیە هیچ نییە جگە لە شتێک خۆمان داملن هێناوە و بێ گەڕانەوە و بەمەڕجەعیەتدانانی خراپە تێیناگەین، بۆ نموونە... سارتەر دەڵێت: خۆشویستنی کەسێک ڕق لێبوونەوەیە لە دوژمنەکەی!... ئەسڵ لا ئەو و ئەولیاکانی شەیتان بریتیە لە مانا هیچگەرا و عەدەمیەکان، واتە لەلایان خۆشەویستی شتێک نییە کە بوونی هەبێت و ڕەگ و ڕیشەی لە واقیعدا داکوتابێ، بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاستەقینەیە!.

4- شەیتان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕێکی بەردەوامدان لە دژی ئیمانداران لە خەندەقەکانیاندا سەنگەریان داناوە بۆ ئیمانداراندا (إنه يراكم هو وقبيلهم من حيث لا ترونهم) مرۆڤ نابێت غافڵ بێت لەوەی کە ئێمە لە شەڕداین و پێی وابێ کە ئەکرێت ئاگربەست ڕووبدات.
—————————————————————
~حضرة عنقاء الزمان
#تەسەوف #توڕاسیەت #ڕەسەنایەتی

قازی محمد

04 Nov, 13:32


لەم یارییەی شەتڕنجدا پێویستە خۆم بدۆڕێنم بۆ ئەوەی ئەو بیباتەوە.

«حەزرەتی مەولانای ڕۆمی(قدس سرە)»

*ئەگەر قەرارە بەندەبیت ئیدی هیچ شتێکت نابێت بۆخۆت بوێت، بەڵکو ئەوەت دەوێ کە ئەو بۆتی دەوێت بەوە ڕازیت کە خاوەنەکەت ڕازییە بۆت، هەموو ئەمانەش نەك لەبەر ئەوەی تۆ تۆیت بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو ئەوە، پێویستە خۆت بسڕیتەوە لە بوارەکەدا نەك تا سەرکەوی بەڵکو تا ئەوە بەجێ بهێنی کە عشق دەیخوازێت(فلا أنت ولا أنا أنا ولكن هو هو) نە من من و نە تۆ تۆ بەڵکو هەر ئەو ئەوە.

#توراسی_عیرفانی
#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام

قازی محمد

04 Nov, 10:53


سيجلس حبيبي على العر

ئێمە باوەڕمان وایە کە لەدوای خودا حەزرەتی محمدالمصطفی یە و هیچ شتێك لەو باڵاتر نییە و بەرزترین تەجەللای ئیلاهییە کە تەجەلی زاتە، ئەو سێبەری خودایە و کەون و کائینات بەو نورە دەرکەوتوون لەسەرو زەمان و مەکانەوەیە بە حەقیقەت، لەناو زەمان و مەکانیش بە شێوەی جیاواز دەرکەوتووە، ئەو بنەڕەتی هەموو دروستکراوانە و بەوەندە دروستکراوەکان دەرکەوتون کە ئەو نورەیان تیادا دەرکەوتووە(نوری محمدي) ئەو تاکە ڕوحی پەیامبەرێتییە و هەمو پەیامبەران لەوەوە هاتون و هەر ئەون لە سەردەمی جیاوازدا، بەڵام گەورەترین دەرکەوتنی لەناو قوڕەیشدا لە عالەمی جسمانیدا هاتۆتە بوون، ئەو ئادەمە ڕوحییە و ئەو مرۆڤە کامڵەش هەر ئەون پێش ئەوەی ئادەمی قوڕین ببێ بووە(كنت نبيا والأدم بين ماء وطين).
لە ڕۆژی قیامەتیشدا هەموان موحتاجین بۆ هانای بۆ ئەبەن لە کاتێکدا هەموان دەتوانن خۆیان داوا لە خودا بکەن بەڵام گەیشتن بە خودا ڕێی خۆی هەیە، هیچ کەسێك بەبێ ئەو یارە ناگات بە زاتی باری.

روي لنا عن أبي سعيد الخدري في قوله: (( قدم صدق )) قال: محمد صلى الله عليه وسلم ، يشفع لهم يوم القيامة. وقول الرسول؛ عليه الصلاة والسلام: (( أن لي، في ذلك اليوم، مقاماً محموداً يحتاج الخلق فيه إلي حتى إبراهيم خليل الرحمن! ))

ختم الاولياء:ج١/ص٣٢

باوەڕمان وایە کە ئەوەی لەسەر عەرشی رحمن دادەنیشێت حەزرەتی فەخری کائیناتە و ئەو لە بەرزترین مەقامدایە لەسەرو زەمان و مەکان و دروستکراوانەو، هەر وەك لە ئەسەری شەریفدا هاتووە.

قالَ ابنُ جرير: وهذا ليس مناقضًا لما استفاضت به الأحاديث مِن أنَّ المقام المحمود هو الشَّفاعة باتفاق الأئمة مِن جميع مَن ينتحل الإسلام ويدَّعيه، لا يقول إنَّ إجلاسه على العرش منكرٌ،  وإنَّما أنكره بعض الجهميَّة، ولا ذِكْره في تفسير الآية منكر”.

دەستی ئەو دەستی خودایە و پێی ئەو پێی خودایە بیستنی ئەو بیستنی خودایە و بینینی ئەو بینینی خودایە، داوا بکات پێی دەدرێت پەنا بگرێت پەنا دەدرێت خۆشی پەنای هەموانە.

وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ، وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا، وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا، وَإِنْ سَأَلَنِي لَأُعْطِيَنَّهُ، وَلَئِنْ اسْتَعَاذَنِي لَأُعِيذَنَّهُ» رواه الإمام البخاري.

ئەو مرۆڤی کامڵی خوداییە کە تێیدا وشەی(کن فیکون) لێیەوە تێپەڕ دەبێت، گەر بە شتێك بڵێ ببە وەك ئەوەیە خودا پێی وتبێت.

"عبدي اطعني تكون ربانيا تقول لشيء كن فيكون"

ئێمە تەنها ناڵێین پێغەمبەر خودایە یان کوڕی خودایە، ئیدی لەدوای خودایەتییەوە هەموو شتێکی بەرزە لامان، جا بۆیە زۆر لامان ئاساییە کە هاوار لەو بکەین و پێمان کارگەرترە لە هاوارهێنان بۆ سوپایەکی پڕ چەك لە بۆ ڕزگاری(مدد یا رسول اللە، یا من خلق الکون لاجلە).

والصلى الله على ئەو بەحری نور و عیرفانە

قازی محمد

03 Nov, 20:37


شيخ الأكبر  محي الدين ابن عربي  (قدس الله سره الشريف) امام بووە لە هەموو زانستەکاندا.

زۆر کتێبم خوێندۆتەوە، بەڵام کەسم نەبینیوە وەک شێخی (محي الدين) پابەندی شەریعەت و سنورەکانی بێت.
هەرکەس ڕەخنەی لێگرتوە لە نوسینەکانی تێنەگەشتوە،
هەرکەسیش قسەی پێوتوە حەقیقەتەکەی نەزانیوە.

سيدي الشيخ عبد الرحمن الشاغوري (رضي الله عنه).

قازی محمد

30 Oct, 20:45


نائومێدی ئیڤۆلا لە موسڵمانان:

سەرەڕای ئەو هۆکارە زۆرانەی کە ئیڤۆلا سەرسام بوو بە ئیسلام و موسڵمانان، بەڵام لە کاتی جەنگی سارددا ئیڤۆلا هەموو هیوایەکی لەدەستدا کە ئەو توڕاسیەتەی بەدوایدا دەگەڕێت لە ڕۆژهەڵاتی سەردەمی خۆیدا بدۆزرێتەوە. هەم چین و هەم جیهانی ئیسلامی لەژێر کاریگەری کۆمۆنیزمی ڕۆژئاوا یان لیبراڵ دیموکراسیدا بوون. کاتێک سۆسیالیزم گەیشتە وڵاتانی عەرەبی، ئیڤۆلا حەماسەتی پێشووی بۆ موسڵمانان لەدەستدا. دەستی کرد بە باوەڕی ئەوەی کە ناوەندەکانی دەسپێشخەری لە ڕۆژهەڵاتدا بوونیان نەماوە و موسڵمانان هیچ دەسەڵاتێکیان نەماوە بۆ کاریگەریدانان لەسەر جیهان. لەگەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوەی بەعس لە سوریا و عێراق لە ساڵانی چلەکان و جەمال عەبدولناسر لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا، ئیڤۆلا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئیسلام بە جیهانی مۆدێرن پیسبووە.

ئیڤۆلا ڕەخنەی لە هەوڵەکانی موسڵمانان گرت بۆ ئاشتکردنەوەی ئیسلام لەگەڵ دیموکراسیەت و یەکسانی کۆمەڵایەتی. ئەو پێی وابوو ئیسلام لەگەڵ بیرۆکە مۆدێرنەکانی وەک ناسیۆنالیزم و عەلمانیەت ناکۆکە. گینۆن و ئیڤۆلا ڕوانگەیەکی توڕاسیانە و جەوهەرگەراییان بۆ ئیسلام هەبوو، کە لەگەڵ مۆدێرنیتەدا ناگونجێت.
ئیڤۆلا دڵتەنگ بوو لەوەی کە ئەزهەر چیتر ناتوانێت هیچ کاریگەرییەک بەسەر دادگا ئیسلامییەکانی میسردا دروست بکات؛ ژنان لە سوریا مافی دەنگدانیان بەدەستهێنا و لە پاکستانیش ژنان بوونە باڵیۆز. ئەو دڵتەنگ بوو کە سەرۆکی پاکستان لە ساڵی ١٩٥٥دا بەهۆی دووەم هاوسەرگیرییەوە هێرشی کرایە سەر لەلایەن ژنانەوە، لە کاتێکدا ئیڤۆلا پێیوابوو فرەژنی بە تەواوی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی و تێڕوانینی تایبەتی خۆی بۆ ئەو بابەتە دەگونجێت. موسڵمانان خیانەتیان لە جەوهەری ئیسلام کردووە و ئەو وەهمەیان چاندووە کە دیموکراسی و سۆسیالیزم و کۆمەڵگەیەکی بێ چینایەتی لەگەڵ ئیسلامدا دەگونجێت. بۆیە ئیڤۆلا بەو ئەنجامە گەیشتوە کە موسڵمانان چیتر موسڵمان نین. تەنها کاتێک بەئاگاهاتنەوەی موسڵمانان ڕوودەدات سروشتێکی ڕۆحی وەربگرێت، ئیتاڵییەکان دەتوانن هاوکاریان بکەن بۆ داگیرکردنی جیهان، بەپێی وەسفەکەی.

لە ساڵی ١٩٦١ کاتێک ئیڤۆلا کتێبە بەناوبانگەکەی بەناوی (إمتط النمر) بڵاوکردەوە، ئەوەی لە ساڵانی پێشوودا سەبارەت بە خەباتەکانی دژە کۆلۆنیالیزمی موسڵمانان پاراستبووی پشتڕاستيکردەوە. هۆشداریشیدا لەوەی "ئازادی" موسڵمانان بەرەو کۆمۆنیزم و ئایدۆلۆژیای پێشکەوتنخوازی تر دەیانبات.
#مۆدێرنە #ڕەسەنایەتی #سەرنج

قازی محمد

30 Oct, 10:46


پەیامی لیبراڵ بریتییە لە دووبارە داڕشتنەوەی نەریتە ئیسلامییەکان بە وێنەی مەسیحیەتی پرۆتستانتی لیبراڵ.  موقاوەمەی ئیسلامی بەرامبەر بەم پەیامە وەک ڕەتکردنەوەی مۆدێرنیتە و بەها لیبراڵەکانی (ئازادی، یەکسانی، تاکی مافخواز، هاووڵاتیبوونی دیموکراسی، مافی ژن، مافی سێکسی، ئازادی باوەڕ، عەلمانیەت، عەقڵانییەت و هتد) وێنا دەکرێت بەم شێوەیە ئەگەر موسڵمانان بە ئارەزووی خۆیان نەگۆڕن بۆ لیبرالیزم یان لانیکەم بۆ ئیسلامێکی گۆڕاو لەلایەن لیبراڵەکانەوە قبوڵ بکرێن (وەک ئەوانەی لە وێنەکەدا هەن)، دەبێت ناچار بکرێن بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی، چونکە موقاوەمەیان هەڕەشە لە بنەڕەتی لیبڕالیەت دەکات، کە گشتگیربوون و پێویستی گشتاندنی وەک جیهانگیریی.

لە وێنەکەدا سەرکردەکانی کۆمەڵگەی ئیسلامی لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا ڕایدەگەیەنن کە لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بە ترەمپ دەدەن.  کۆمەڵێک گیژ و نەزان کە چەپڵە لێدەدەن و تەپڵ لێدەدەن بۆ شێوازی ژیانی لیبڕاڵی ڕۆژئاوایی بە مەبەستی بەدەستهێنانی هەندێک سوودی ماددی دونیا لە بەرامبەر ئەو هەموو تەقەمەنیانەی کە دەکەوێتە سەر سەری منداڵ و ژن و گەورەکان و گەنجەکانمان.
#مۆدێرنە #ڕۆژئاوا

قازی محمد

30 Oct, 01:53


كلام مهم جدا

قازی محمد

29 Oct, 08:51


إذا تقرر هذا فاعلم أن جنس العرب أفضل من جنس العجم، ڪما أن جنس الرجل أفضل من جنس المرأة، وأما باعتبار أفراد أو أشخاص، فقد يوجد من النساء ما هو أفضل من ألوف من الرجال ڪمريم وفاطمة وعائشة. وقد يوجد من العجم ما هو أفضل من ألوف من العرب ڪصهيب الرومي وسلمان الفارسي وبلال الحبشي وغيرهم فإن ڪل واحد منهم أفضل من ألوف من العرب بل أفضل من ألوف من قريش وبني العباس والأشراف. ويصح أن نقول: إن ڪل واحد من مثل سلمان وبلال وصهيب لصحبة رسول الله ﷺ أفضل من جعفر الصادق وموسى الڪاظم، وأفضل من أبي حنيفة ومالك والشافعي وأحمد.

وهل يصح أن يقال إن الواحد من الصحابة أفضل من جميع أمة محمد من غير الصحابة المشتملة على الأقطاب والأنجاب والأبدال والعلماء والشهداء والأولياء؟

الظاهر صحة ذلك وإن ڪان العقل يأبى ذلك ويستبعده. لا سيما في الهيئة الاجتماعية من الفضل والقوة غاية المزية فليتأمل.

الإمام مرعي بن يوسف الڪرمي المقدسي الحنبلي، مَسْبُوكُ الذَّهَبِ في فَضْلِ العَرَبِ وشَرَف العلم على شَرفِ النَّسَبِ، ص٣٥.

قازی محمد

28 Oct, 13:27


https://t.me/House_OfWisdom

جۆینی ئەم کەناڵەکەن ئیشەڵا ئیسفادەی عەجایەبی لێ ئەکەن

قازی محمد

26 Oct, 21:00


بۆ ئەوەی لە جەنگدا سەربکەویت، پێویستە بە جۆرێك بجەنگیت کە لە هەموو بارودۆخێکدا مردویت.

مایامۆتۆ مۆساشی(سامورای)

#پشتەوەی_جەنگ
#میتافیزیکی_جەنگ

قازی محمد

25 Oct, 21:07


#هەڵوێستە
وەهابی مەعلومە کە جگە وەهابی سەرناخات، ئەو ئیسلامی ناوێت بەڵکو وەهابیەتی ئەوێت، ئەمە ئیشی یەکەمجاریان نییە کە جەنگی ئوممەتی ئیسلامی دژی دوژمنانی تێکەڵ بە وردەکاری خیلافی فەلسەفی و فیکری بکەن لە عەقیدەدا، پێشتریش لە ئەفغانساتن لەسەردەمی جەنگی سۆڤێتدا ڕێشدرێژە عەقڵ کورتەکان لە ئەفغانستان دەگەڕانەوە و بەردەوام نەدەبوون لەگەڵ خەڵکەکەیدا دژی سۆڤێت، بە بیانوی ئەوەی ئەوان تەبەڕوك بە قەبرەوە دەکەن(موشریکن)!!
ئەمڕۆش هاتون دژایەتی یەکتر دەکەن لەسەر ئەوەی کە ئایە سەرکردایەتی جەنگاوەرانی غە/ززە؛ جەهمین یان سەلەفین؟!

خوایە شوکرین بە بەش و بازاڕت

قازی محمد

23 Oct, 19:47


ئەمریکا….
ئەو دەوڵەتە نەگریسەی کە تێیدا هەمو دز و سەرسەری و داڕوخاوەکانی ئەوروپا تێیدا کۆبۆوە و پێکەوە دەوڵەتێکیان دامەزراند تاوەکو ناشریتنرین فیکر و فەلسەفە نیشانی دنیا بدەن و هەموانیش ناچار بکەن بە قبوڵکردنی بە ڕەغبەت بێت یان بە ڕەهبەت، مام سام چاوی بەرایی نەهات کلتور و ئاین و نەتەوە و ڕەگەزە جیاوازەکان کە بەو جیاوازییەیان جوانییەکی ناوازەی هەمەچەشنی نیشان دەدات ببینێت کە بە سەربەخۆیی دەژین، هات و کۆکتێلێکی قەل بول بولی لێ دروست کردن کە نە بە قەلی مانەوە و نە بووشن بە بول بول.

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

قازی محمد

22 Oct, 12:41


داهاتوی ژن لە کوردستان کە پێی وایە خوێندن و ئیشکردن خۆشی و دامەزراوی و ئارامشی بۆ دەهێنێت.

#تەپاوتلی_مۆدێرنە

قازی محمد

20 Oct, 16:46


"البقاء الحقيقي في هذا العالم ليس لمن يتكيف ببساطة مع المتغيرات، بل لمن يملك القوة للدفاع عن جوهره وحقيقته مهما كانت الظروف."

مانەوەی ڕاستەقینە لەم جیهانەدا بۆ ئەوانە نییە کە بە سادەیی لەگەڵ گۆڕابکارییەکاندا ڕادێن، بەڵکو بۆ ئەوانەیە کە هێزیان هەیە بۆ بەرگری کردن لە جەوهەر و ڕاستییان لە هەموو بار و دۆخێکدا.

–يوليوس إيفولا...

#شارستانیەتی_ئیلاهی

قازی محمد

19 Oct, 09:07


يحيا سيخلفه ألف يحيا، لا تنسوا فان الأمة ارض خصب، لا تموت بموت ما نبت عليها، كان قبل يحيا يحيا آخر اكبر وأعظم منه شئنا فقتل على يد المجرم نفسه، فخلفه من هو اجدر بذلك المكان.

لما خلصت العدو من عياش، طلع لهم س-نوار، وسيظهر مكان سنوار غضنفر آخر يخرب من العدو نومه بإذن الواحد الأحد.

ارى مدد عياش انتقل لسن-وار وسينتقل مدد سن-وار لأخرى أشد وأعظم (والعاقبة أدهى وأمر)- وسيعلم الذين ظلموا أي منقلب ينقلبون.

قازی محمد

18 Oct, 20:17


والغرب يلتاع إذا عبدت ربا واحداً في هدئة المحراب
وهو الذي يعجن لي من شعرات ذيله ومن تراب نعله ألفا من الأرباب

قازی محمد

18 Oct, 12:00


بەقوربانت بم شاهی موریدان

قازی محمد

18 Oct, 11:20


گوێی لێگرن گرنگە

قازی محمد

18 Oct, 08:22


بەخوا باوکەکەم هەر ئەوەت قابیلە لە دەرەوەی ئەو ڕێیە پیرۆزە و ئەو کەراماتانە بیت

ئەوە چەنێکە خەریکم بە ئەورادی تەریقەت تا ئێستە هیچم نەبینیوە و هیچ نەهاتۆتە ڕێم، لەجێی ئێوە بوومایە ئاوا بهاتنایەتە ڕێم و بەسەریان کردبامایەوە هەڵئەپەڕیم.
شوکور بۆ خوا تەجروبەیەکمان هەیە لەناو تەریقەت و جگە لە خێر و بەرەکەت و ئیمان هیچی ترمان نەبینیوە.

بەس دیارە کەسانی وەک تۆ قابیلی نییە بۆیەش کلکیان گرتویت و تێیان هەڵداویت

قازی محمد

18 Oct, 08:21


تەڕیقەتێکی تەسەوف هەیە لە عالەمی ئیسلامی لەگەڵ هاوڕێیەکمان چووینە ناویان و ئوسوڵ و بنەماکانی ئەوانمان جێ بەجێ کرد، نەتیجەی ئەو شتانەی کە ئێمە کردمان لەبری ئەوەی بەرەو خوا بچین، جن و شەیاتینەکان لێمانەوە نزیک کەوتنەوە، من چەندەها جار لەنێوان خەو و بەئاگابوون دەکەوتمە ناو جیهانی ئەوانەوە، هەندێ جار گێم لە دەنگێکی عەرەبی دەبوو لە لای بالیفەکەم وەکوو دەنگی موبایلی وابوو، شەوێکیان لەناکاو سەرکێکی شکل یەهودی لەسەر بالیفەکەم دەرکەوت بەزمانی خۆیان قسەی دەکردو، پێدەکەنی. چەندین جاریش لێیانداوم. ئەو هاوڕێیەشم شەیتانی دەدیت لەسەر هەیکەلی شێخەکە هەر لەوڕۆژەی کە تەڕیقەتەکەی لێ وەرگرت، لێی جیا نەدەبۆوە، ئیلهامی کوفری بۆ دەکرد، بەشێخەکەمان گۆت: حاڵمان ئاوایەو ئەو هاوڕێیەشم ئاوایە، گۆتی: ئەوە حاڵی مورید ئاوایە سەرەتا داخیلی ئەهلی خوا دەبێ، شەیتان دێتە ڕێگای.
تڕحێو...
فەوڕەن بەو هاوڕێیەم گۆت: هەموو شتەکان ڕاگرە، با تەوبەیەک بکەین، ڕووقیە بخوێنین بەسەر خۆماندا، چونکە ئێمە بەرەو خوا ناڕۆین بەڵکوو بەرەو شەیتانەکان دەڕۆین...
هیچ تەڕیقەتێک نیە لەعالەمی ئیسلامی ئیللا جن و شەیاتین تەداخولی کردوون.
لای ئێمە نەتیجە ئاوا دەرکەوتووە.
ئێستاکە دنک بەدنک لەوتەکانی ئیبن و تەیمیە تێدەگەم....
هەرگیز تەسلیم شەیتانەکان نابم، چونکە لە ئەساسەوە نیەتمان بەرەو خواچوون بووە. بۆیە خوداش تەسلیمی ئەو پیسانەمان ناکات ان شاء اللە

قازی محمد

17 Oct, 21:02


اللهم بجاه حضرة سيدنا المصطفى اجعل انبيائك وأوليائك خصيمهم

قازی محمد

17 Oct, 21:00


خائینن. والله قورسە والله دوژمنی شەهیدێکی لە ڕۆژی قیامەتدا.