موحـیبەت♡ @muhibatt Channel on Telegram

موحـیبەت♡

@muhibatt


"موحیبەت" سپاردە و ئەمانەتی خودایە
بیدە بە ئەهلی خۆی ...❤️

لەگەڵمان بن لەسناپ و ئنیستاگرام ⬇️
https://bio.link/nwridl_plus


بەرواری دانانی چەناڵ_9/6/2022

موحـیبەت♡ (Kurdish)

موحیبەت چییە؟ چیە دا؟nnموحیبەت چاوەڕوانی یەک لایەنی تێلێگرامە کە لەسەر وەکو ناونیشانی "muhibatt" دەگرێت. ئەم چاوەڕوانە دەربارەی موحیبەتی و ئەمانەتی خودایە بۆ خۆی کرداری بگەڕێنەوە. لەم چاوەڕوانەدا دەتوانیت پەیوەندی کردن و پشتگیری لە لایەنی ئەهلی خۆتدا بکەیت، بەردەوامی بەرنامەکان و پرۆژەکانی بەشداری بکەیت، و داواکردنەوەی نیشاندانی موحیبەت و ئەمانەتی خۆی بکەیت. پێوەندی کردن بەم چاوەڕوانەیە ھەرکاتی نیشاندانی ئازارەکان و دوژمنەکانی خودایە بۆ خۆت بۆشە بەدەست خۆت

بەرواری دانانی ئەم چاوەڕوانە ڕۆژی 9/6/2022 بودجەدات.

موحـیبەت♡

21 Feb, 18:37


لەخۆشەویستیدا ...
هەموو کەم و کوڕیەکانی ئەوینەکەت بەجوانی دەبینیت 🤍

موحـیبەت♡

21 Feb, 18:14


مرۆڤی وا هەیە گلەیت لێدەکات، پێت دەڵێن بۆ لەئامێزت نەگرتین ؟!
بەڵام هەر بەخۆیان پەنجەکانتیان لێکردۆتەوە،
مرۆڤێک پەنجەکانت لێدەکاتەوە دواتر
گلەییت لێدەکات دەڵێت بۆ لەئامێزت نەگرتم؟!
بۆچی خزمەتت نەکردم؟ بۆچی شتێکت پێشکەش نەکردم؟
بۆ کێ پەنجەکانمی لێ کردۆتەوە ..؟؟
مەگەر هەر تۆ نەبوویت، یان یەکێکی تر بوو!
نازانم بەم حاڵەتە تێپەڕیویت یان نا
ئازارت دەدەن و دوایش هەر خۆیان گلەیت لێدەکەن!

موحـیبەت♡

21 Feb, 17:26


دووجار هەمان کەست دەست ناکەوێتەوە گەر هەمان کەسیش بێت ..🤍

موحـیبەت♡

20 Feb, 21:12


شەونوێژ و نوێژی وتر لەیادمەکەن
هەم لەشەوی هەینی و هەم بارانی ڕەحمەت دەبارێ 🩶


شەوتان شاد بمێنن بەخێر 🩶

موحـیبەت♡

20 Feb, 21:10


هەموتان بەم شێوەیە دوعا بکەن بە ئیزنی خودا قبوڵە 🥰

پێش دوعا کردن
هەریەک لەمانە دە جار بڵێ
سبحان اللە
الحمدللە
الله اکبر

هەر یەک لەمانە یەک جار
اللە اکبر کبیرا ، الحمدللە کثیرا ، سبحان اللە بکرة و اصیلا

لا الە الا انت سبحانك اني کنت من الظالمین

الحمدللە حمدا کثیرا طیبا مبارکا فیه

یا حي ویا القیوم یا ذا الجلال والاکرام
( یا ارحم الراحمین) ، ( یا ارحم الراحمین) ،( یا ارحم الراحمین)

دواتر صلاوات ئیبراھیمی

چەن ناوێ خوای گەورە بێنە
الفتاح ، الرحمن ، الحي ، القیوم ، الجبار ....

دواتر تۆبە و پەشیمان بوونەوە لەگوناهەکانت

ئەمانە بڵێ
( اللهم اني اسالك باني اشهد انك انت الله لا الە الا انت الاحد الصمد ، الذي لم یلد ولم یولد ولم یکن له کفوا احد)
(اللهم اني اسالک بان لک الحمد
لا الە الا انت المنان ، یا بدیع السموات والارض ، یا ذا الجلال والاکرام ، یا حي ویا القیوم)

دواتر چیت دەوێ لەخوای گەورە داوا بکە بڵێ خودایە ئەگەر خێری تیایە ئاسانی بکە بۆم

لەناو دوعاکانت زۆر بڵێ ( یا حي ویا القیوم)
چونکە ابن القیم دەڵێ کاریگەری زۆری هەیە
بەناوەکانی خودا زۆر داوا بکە و لەکۆتایدا
صلاوات ئیبراھیمی بدە ..

بەڵام ئەبێ بەتەواوی یەقینت هەبێ کە خوای گەورە دوعات قبوڵ دەکات ، چونکە ئەگەر یەک تۆز گومانت هەبێ قبوڵ نابێ
هەروەها صبرت هەبێ و پەلە مەکە لەجواب دانەوەی

لەسێیەکی شەو و لەکاتی سوجدە و لەکاتی نوێژ پێش سەلامدانەوە و چەن کاتێ تر دوعا قبوڵە هەوڵدە بەزۆری لەو کاتانە بیکە

لەکاتی دوعا بڵێن خودایە بماندەرێ یارب نەک بڵێن ان شاء اللە

خوای گەورە دوعای هەموو لا قبوڵ بکات یارب 🤲

موحـیبەت♡

20 Feb, 20:27


کۆمەڵێک زیکر و شێوازی پێش نزاکردنم بۆ هێناون کە هەر هەمووی لە فەرمودەوە وەرمگرتوە😍 ئامادەن ؟

موحـیبەت♡

20 Feb, 20:27


اللّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى
آلِ مُحَمَّدٍ ڪَمَا صَلَّيْتَ عَلَى
إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ،
إِنَّڪَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ
عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا
بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ
حَمِيدٌ مَجِيدٌ
..

🤍

موحـیبەت♡

20 Feb, 16:05


خۆشەویستی خودا تاکە خۆشەویستیە هەرچەن نقووم بی تیایدا ژیانت خۆشتر و ئارامتر دەبێت..😍

موحـیبەت♡

20 Feb, 16:04


یەکێکی تریان دەڵێت
کاتێک ڕووم لەتۆ کرد ژیانم هاوسەنگ بوو
وە بەهۆی مەیلم بەرامبەر بەتۆ خۆڕاگر بووم ..🩶

موحـیبەت♡

20 Feb, 16:03


یەکێک لە داناکان دەڵێت
ڕێگای گەیشتن بەخودا زۆرە
من ڕێگای خۆشەویستیم هەڵبژارد ...😊

موحـیبەت♡

20 Feb, 13:21


ئەم تیشک و ئەم رووناکییە
سەرچاوەکەی رەیحانێکە کە
بەجل وبەرگی پاکی پوشراوە

موحـیبەت♡

20 Feb, 03:34


دەکرێت شتێک ڕوبدات و هەموو شتێک بگۆڕێت لەبەر ئەوە نا کە ئەم دوو دێڕەت خوێندەوە بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو خودای مەحاڵەکانە🥰

موحـیبەت♡

19 Feb, 20:46


کۆتا پەیــــــــــــــام...

سەفەرەکەمان ڕەنگە زۆری نەمابێت:
مافی کەست نەبێ و تەنها قیامەتی خۆت بە ڕازاوەیی بنەخشێنە و ئیتر تەواو ...

خواتان لەگەڵ شەوتان شاد و ڕۆژتان پڕ خێر و خۆشی بێت🥰

موحـیبەت♡

19 Feb, 17:47


خۆشەویستی ڕاستەقینە ئەوەیە کە:-
بە هاوسەرگیری دەست پێ بکات و
بە مردن کۆتایی بێت .

💕🌷💘

موحـیبەت♡

19 Feb, 17:44


ژیانێکی چەندە سەیرە !!!
هەندێ لە مرۆڤەکان ژیانت لێدەکەن بە دۆزەخ و کاتێک کە دەمریت نزای چوونە بەهەشتت بۆ دەکەن ....!

موحـیبەت♡

19 Feb, 17:39


ئینسان هەڕاج ئەبێت ئەوەنە بەدەوری
ئەم و ئەو بخولێتەوە ...🩶!

موحـیبەت♡

16 Feb, 18:08


ئەو دڵە خەمگینە حاڵی چاک دەبێ دوو دڵ مەبە!
زیکرو فیکرت تا دوعایە و دەرسی قورئان خەم ❤️‍🔥🖇️مەخۆ”

“حافزی شیرازی”

موحـیبەت♡

16 Feb, 15:27


بێ هیوا مەبە ....
مانگێک بەڕێگاوەیە کەهەرچی دڵە تێیدا ئارام دەبێت، هەرچی نزایە خێردار بێت ڕەتناکرێتەوە

موحـیبەت♡

16 Feb, 14:33


یەڪێڪ لـە گەورەترین هەڵەڪان
ئەوەیە وایدابنێی هەمووان وەڪ
تۆ بیردەڪەنەوە !

موحـیبەت♡

15 Feb, 19:19


چالاک بن ئەزیزانم 🩷

موحـیبەت♡

15 Feb, 19:19


من گەر سەد جار دڵم بشڪێت
بۆ جارێڪش دڵ ناشڪێنم ..

لە دڵ شڪان تێگەیشتووم
بەسەر ڪەسیدا ناهێنم ..

ئازاری دڵ شڪان یەڪجارە
بەڵام بیرڪردنەوە لە شڪاندی دڵی ڪەسێڪ
سەد ئازارە بۆ مرۆڤی بە ویژدان..🤍

موحـیبەت♡

15 Feb, 18:53


یەك لەسەدی فرمێسکی چاو ئاوە
ئەوی تری لە هەست پێك دێت.



🩵💧

موحـیبەت♡

15 Feb, 15:07


هەر کاتێك کەسێک نەبوو فرمێسکەکانت بسڕێت لەبیرت بێت دوو دانە دەستت هەیە ..!

هەندێك کەس وەک هەورن کە ژیانمان جێدەهێڵن خۆر و ڕووناکی لە ژیانمان دەردەکەونەوە ..!

لەوانەیە زۆرێك لە خەونەکان بۆ ئەمڕۆ مەحاڵ بن بەڵام هیج شتێك بۆ هەمیشە مەحاڵ نییە ژیانیش تەنها ئەمڕۆ نییە ..!

گرینگی پێدانت بۆ هەر شتێك با سنوری هەبێت ..🌸

موحـیبەت♡

15 Feb, 12:14


هەرگیز بۆ پڕکردنەوەی فەراغی ڕوحت
ڕوحێکی تر بەکارمەهێنە ...🩶

موحـیبەت♡

14 Feb, 19:53


بەرماڵی نزاکانت بە فرمێسک بڕازێنەوە ،
خودا لە حەوت تەبەقەی ئاسمان بۆ حزروت دێتە دەنگ ئیتر لە چی دڵتەنگی ...؟

شەونوێژ و نوێژی وتر لەیادمەکەن

دڵخۆش بن..❤️

موحـیبەت♡

14 Feb, 19:30


ئەوەی دوورە لەچاو نزیکە لەدڵ ...🩶

موحـیبەت♡

14 Feb, 19:09




دوعا ئەو شتەت پێ دەدات کە خەڵکی وتیان ناتوانی بەدەستی بهێنیت..

🤍"

موحـیبەت♡

14 Feb, 13:30


تڕحێو ڕۆژی خۆشەویستی چیە؟
ئێمە بەس دایکمان خۆش ئەوێت

موحـیبەت♡

14 Feb, 12:36


لە نێـوان بەردێڪ و بەردێڪی تردا
گــوڵێڪ دەڕوێـت ..

وە لە نێوان ئازارێڪ و ئازارێڪی تردا
هیوا و ئاوات دەڕوێـت ..

فَاصبـر صَـبرًا جَمِـيلا
سەبر بگرە سەبرێڪی جوان..🥀

موحـیبەت♡

14 Feb, 11:24


بێ چارەیی جوانترین نیشانەیە کە لە لایەن خوداوە دێت پێت دەڵێت کاتی نزاکردنت هاتووە🩶

موحـیبەت♡

14 Feb, 09:01


لەگەڵ زیاد بوونی تەمەنت، زیاتر تێدەگەیت
کەبۆچی عەیقوب عليه السلام فەرموویەتی :

{ قَالَ إِنَّمَاۤ أَشۡكُوا۟ بَثِّی وَحُزۡنِیۤ إِلَى ٱللَّهِ }
وتی: به‌ڕاستی من باسی سکاڵا و غه‌م و په‌ژاره‌م هه‌ر بۆ لای خوا ده‌به‌م

خەڵک لە ئازارەکانت تێناگەن،
هەروەها ناتوانن دڵنەواییت بدەن و ئارامیت پێ ببەخشن
بەو شێوەیەی کە خوای گەورە دەتوانێت بیکات.


💜🪻🔮

موحـیبەت♡

13 Feb, 17:47


کاتێك ئامۆژگاریت ئەکەم واتای ئەوە نیە لە تۆ زیرەکترم، تەنها ئەوەیە لە تۆ زیاتر هەڵەم کردووە.

🔮💜

موحـیبەت♡

13 Feb, 17:40


ئایا دەزانی کۆی گشتی کتێبە ئاسمانییەکان ١٠٤ کتێبە؟

موحـیبەت♡

13 Feb, 17:40


ئایا دەزانی وشەی (قورئان) واتە کۆمەڵ یاخود خوێندراو ؟

موحـیبەت♡

28 Dec, 19:00


هیچ باشییەک لە چێژێکدا نییە کە ئاگری بەدواوە بێت ..!

موحـیبەت♡

28 Dec, 16:08


خودا لەبیرمەکە، خودا لەبیرت ناکا ..🥰

موحـیبەت♡

28 Dec, 13:36


چاك ده‌بێ , وه‌لێ سه‌بری ئه‌یوبی ده‌وێ ..🤎

موحـیبەت♡

28 Dec, 08:13


بمرە لە تەنیاییدا
بەڵام ھەرگیز كەسی سێیەمی
ژیانی نێوان دووكەس مەبە 🩶!

موحـیبەت♡

28 Dec, 03:25


الحمدلله

موحـیبەت♡

27 Dec, 20:46


تێدەپەڕێت..
بەڵێنی خودایە :)❤️

موحـیبەت♡

27 Dec, 20:30


لەنیعمەتەکانی ژیان ئەوەیە: کەسێکت خۆشبوێت شایەنی ئەوەبێت.

موحـیبەت♡

27 Dec, 19:41


لەنێو تەمەنێکدام کە ئەزمونی زۆر شتی ژیانم کردوە
بەڵام هیچی هێندەی ئەم دیمەنە و خێزان و كۆبونەوەکان ڕۆحی گەرم نەکردومەتەوە، هیچی هێندەی خۆشەویستی سەر ئەو سفرەیە ئاسودەی نەکردوم.

موحـیبەت♡

27 Dec, 13:45


خۆشەویستی بەڵێنە
بەڵێنیش قەرزە
قەرزیش تەنها پیاو دەیداتەوە


🩶🥀

موحـیبەت♡

27 Dec, 12:04


هەندێک دەرگا بە وشەی نهێنی دەکرێنەوە، وە هەندێکیان بە پەنجە مۆر، هەندێکی دیکەیان بە کلیل دەکرێنەوە، ئەمما دەرگاکانی ئاسمان بە یەک وشە دەکرێنەوە ئەویش یارب،

هەستە قسە لەگەڵ خودا بکە و هەموو شت بەخۆی بڵێ ئەو کە هەم دەردی لایە و هەم دەرمان ئەوەی دەتەوێت بە خۆی بڵێ دەستەکانت بە بەتاڵی ناگەڕێنێتەوە خودای ئێمە زۆر لەوە میهرەبانترە بەندەکەی خۆی نائومێد بکات ..

موسڵمانان لەیاد مەکەن بیانکەنە ڕیزی نزاکانتان بە مردوو و زیندووەوە🥰

موحـیبەت♡

27 Dec, 08:18


ئەگەر شتێکی جوانت دۆزییەوە بەدوای جوانتر مەگەڕێ، چونکە هەردووکیان لەدەست ئەدەی ..


..🩶🥀..

موحـیبەت♡

26 Dec, 20:22


‎باشترین مامۆستات، کۆتا هەڵەی خۆتە

موحـیبەت♡

26 Dec, 20:19


🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ  إِبْرَاهِيمَ
إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا
بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ
حَمِيدٌ مَجِيدٌ.🌻

موحـیبەت♡

26 Dec, 15:35


الله ٲَکْبَرُ كَبِيرًا
وَالْـحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا
وَسُبْحَانَ اللَّهِ بُكْرَةً وَأَصِيلا

موحـیبەت♡

26 Dec, 13:23


تۆ چوزانی ڕەنگە لەشاخی سەخت
و ناخۆشی گوڵی خۆشی سەردەربکا

موحـیبەت♡

26 Dec, 09:54


ئێمه‌ له‌وه‌ میهره‌بانترین ..
كه‌ خراپه‌ به‌ خراپه‌ وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌ ..😊

موحـیبەت♡

25 Dec, 21:39


هیـچ هاوارێڪ بـەرزتـر نییـە لە بێـدەنگی..

🫀🕸

موحـیبەت♡

24 Dec, 19:10


بەبێ وەستان
‏یەکەیەکە
‏وێستگەکان بەجێ دەهێڵین
‏خەونێک بە خەونێک
‏خەمێک بە خەمێک
‏دائەگیرسێنین..
‏ڕۆژێک دێت
‏هیچ شتێک لەشوێنی خۆی نامێنێت
‏نە تەمەن و نە زەمەن و نە ڕووخسار...
‏تەمەن ئەچێتە شوێنێکی نزیکتر لە کۆتایی!.

موحـیبەت♡

24 Dec, 15:45


ئێستا من ئەڵێم باش بن تۆ بۆ عەکسی خوشکم 🦦

موحـیبەت♡

24 Dec, 06:55


هەموو شتێک باشدەبێ دوعا هەیە…

موحـیبەت♡

24 Dec, 06:47


هەرکات بینیت گۆڕاوم، لەبەر ئەوەیە کە ئێستا ئەو کەسەت تیانابینم کە پێشتر خۆشمدەویست !!


🩶🥀

موحـیبەت♡

23 Dec, 19:17


بڕوانامە تەنها پارچە کاغەزێکە، پەروەردەی ڕاستەقینە لە ڕەفتاردا دەبینرێت.

موحـیبەت♡

23 Dec, 15:46


وادەزانی ڪۆتاییە..!
نا ئەزیزم" لەپڕ اللە هەموو شت چـاڪ دەڪاتەوە"تەنها بێ ئوومێد مەبە...!

🩵

موحـیبەت♡

23 Dec, 15:46


ئەوە ئەو گەورەبوونەیە کە پەلەمان بوو بۆی…!🖤

موحـیبەت♡

23 Dec, 14:59


خوشک و برا موسڵمانەکان، بۆ ساتێک بیربکەنەوە...

تا ئێستا بینیوتە مەسیحییەک ڕێز لە ڕەمەزان بگرێت یان یارمەتی هەژاران بدات لە جەژنی ڕەمەزاندا؟

یان بۆ نمونە مولحیدێک دێت بۆ قوربانیکردنی ئاژەڵێک لە جەژنی قورباندا؟

یان گریمان ئاگر پەرستێک دێت بۆ بەشداریکردن لە نوێژی هەینی

ئایا شتێکی لەو جۆرە تەنانەت ئەگەری هەیە؟

کەواتە ئێوە کە موسڵمانن بۆچی ڕێز لە جەژن و بۆنەکانیان دەگرن؟
بۆچی لەگەڵیان دەڕۆیت؟
بۆچی بەشداری ئاهەنگەکانیان دەکەیت؟

لە کاتێکدا لە دینەکەتدا دوو جەژن هەیە کە زۆر لە جەژنی ئەوان باشترە

موحـیبەت♡

23 Dec, 14:25


ڕۆژانێكی سه‌یرن ها ..!

كچان و كوڕانمان چه‌ندین كاتژمێر به‌ پێ و پیاسه‌ مۆڵ و ڕێگاكان ئه‌بڕن كه‌چی له‌ یه‌كه‌م ركاتی نوێژدا ماندوو ئه‌بن..!!

موحـیبەت♡

22 Dec, 17:38


لا حول ولا قوة الا بالله 🩶

موحـیبەت♡

22 Dec, 17:19


پله‌ت هه‌رچی بێ ...
چۆن بمبینی وا ئه‌تبینم 😉

موحـیبەت♡

22 Dec, 14:15


دڵ خۆش بوون بە شتە بچووکەکان یانی قەدر گرتنی هەموو شتێک ...🩵

موحـیبەت♡

21 Dec, 19:53


سەبر کاتێکە کە ناتوانیت تێبگەی پلانەکانی خوای گەورە چییە بۆتۆ، بەڵام هێشتا متمانەت پێی هەیە.


❤️‍🩹🌚

موحـیبەت♡

21 Dec, 17:37


خێر وەک جەنگە،کەترسنۆک تیایدا دوودڵە بەلام ئازا خۆڕاگرە.!!🖇️❤️‍🔥

موحـیبەت♡

21 Dec, 09:01


خودایه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نوێژی نه‌كرد هیدایه‌تی بده‌ی بۆ ڕێگای ڕاست ..💔

موحـیبەت♡

21 Dec, 03:41


خودایە ئـەوەی بـەم سەرمایە نـوێژی بەیانـی ڪردووە لە ئاگـری گـەرمی دۆزەخ بیـپارێـزی..
🫀🍃

موحـیبەت♡

20 Dec, 19:59


بەڵێنی
هەمیشەی مەدە
ئەگەر مەیلت لەسەر مانەوە
نییە•🤎

موحـیبەت♡

20 Dec, 18:39


دەیوت کاتێک دەڵێم:
ئاگاداری دڵی یەکتر بن٫
یانی مەهێڵە کەسێک بەهۆی تۆوە
لەبەردەم خودا بگری..(:🌱

موحـیبەت♡

20 Dec, 18:17


ڕۆژێك پرسيارم لە دايكم كرد خۆشەويستى چييە؟ ئەويش زەردەخەنەيەکی كرد وتی : ئەوە ئەو شتەيە كە لە نێوان من و تۆدا دەيبينيت! لەو ڕۆژەوە وەاڵمێكی ڕاسترم نەدۆزييەوە

موحـیبەت♡

20 Dec, 13:30


ئەوەی ڕۆحی تۆی خۆشبوێت هەموو شتێك ئەکاتە قوربانی ♡تۆ♡
ئەوەشی بۆ مەسڵەحەت تۆی بوێت هەرجارە و ئەتکاتە قوربانی شتێك .


...🌚🩶...

موحـیبەت♡

20 Dec, 09:55





🪽🤍 ((💟 םבםב 💟))🤍🪽
  اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد





موحـیبەت♡

23 Nov, 18:01


نیوەی ئارامی چاودێری نەکردنی خەڵکە
‏نیوەی ئەدەب واز هێنانە لە کارێ پەیوەندی بە تۆ نەبێ
‏نیوەی دانایی بێ دەنگییە..

موحـیبەت♡

23 Nov, 16:37


هیچ رێگایەک سەخت نییە ئەگەر خودات لەگەڵ بێت.🤍


لا يوجد طريق صعب إذا كان الله معك.🤍

موحـیبەت♡

23 Nov, 16:02


خەمەکان عەورەتی ڕۆحن، بۆیە جوان دایپۆشە و بیشارەوە با کەس نەیبینێت، تەنها لەکاتی پێویستی پیشانی حەکیمێکی چارەکاری بدە بۆت چارەبکات یان خۆشەویستێک دڵت بداتەوە و لەسەرت ئاسان بکات، غەیری ئەمە بیشارەوە و بۆ خەڵکی دەرمەخە، چونکە یان ئەوەتا دوژمنێکە دڵی پێی خۆشە یان کەسێکە بەچاوی نزمی و بەزەیی سەیرت دەکات.!

موحـیبەت♡

22 Nov, 17:49


ئێمه‌ له‌ سه‌رده‌مێكی نامۆداین

ئافره‌تانێك جله‌ دڕاوه‌كانیان ئه‌دورنه‌وه‌ بۆ پاراستنی حه‌یا و شكۆیان , كه‌سانێكیش جلی دڕاو له‌به‌ر ئه‌كه‌ن بۆ مۆدێل و خۆده‌رخستن ..!!

چه‌ند له‌یه‌ك دوورن !!

موحـیبەت♡

22 Nov, 17:02


خۆزگە جەستە لەو شوێنە دەبوو کە دڵ لێیەتی .

موحـیبەت♡

22 Nov, 16:55


ئەبـی ئەبـی

😂🫀

موحـیبەت♡

22 Nov, 16:54


ده‌ی ئێمه‌ هه‌ر به‌باشی ئه‌مێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببین به‌ عه‌زیزی میسر ..😌

موحـیبەت♡

22 Nov, 16:51


ڪاتێڪ زانیـان لێبووردنـی یوسفـت تێـدایە زوو زوو دەتخـەنە بیـرەوە..

🙂🫀

موحـیبەت♡

22 Nov, 10:27


بۆ هەموو نزاکانم وەڵامت داومەتەوە، ئەوانەشی نەبووە کۆتایی ڕێگەکە و خێرەکەیت نیشان داوم، وە ئەمە منم ئێستا لەنێو میهرەبانی تۆدا دەژیم، پلان دادەنێم بەڵام هەموو کات تۆیت هەنگاوەکانم بۆ ڕێک دەخەیت
میهرەبانی تۆ فریادڕەسی هەموو ئەو کاتانەم بووە کە وامزانیوە بەهێزی خۆمە، فریادڕەسی ئەو کاتانەم بووە کە لەلاوازیمدا نەمتوانیوە لەسەر قاچەکانم بوەستم
هەموو شتەکانم بە تۆ سپاردوە، ترسەکانم، خەونەکانم، هەوڵەکانم، ژیانم... وە هەموو کات نزا دەکەم بەتەنها بەجێم نەهێڵیت و ئارەزوەکانی دڵم بۆ خێردار بکەیت خودایە.

موحـیبەت♡

21 Nov, 19:20


أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَی آلِ محمد🤍

صەلاوات لەبیر نەکەن ..🤍

موحـیبەت♡

21 Nov, 19:15


سەد ساڵیش بخوێنمەوە و فێربم پێم بڵێن چی دەزانی؟ دەڵێم سنوری خۆم دەزانم .!

موحـیبەت♡

21 Nov, 19:13


زەردەخەنەیەکی سادە دەتوانێت پردێک لەنێوان دڵەکان دروست بکات ..🩵!

موحـیبەت♡

21 Nov, 19:05


مرۆڤ گەر لە ئازیزێکی دابڕا قەرەباڵغی دەوروبەری کاری تێناکات ..💔

موحـیبەت♡

21 Nov, 18:58


لە یادت نەچێت،تۆ
بە ئەندازەی دەنگی باران؛
بۆنی خاکی شێدار و
قاوەیەکی گەرم لە سەرما؛
خۆرئاوابوون؛
بۆنی خواردنەکانی دایکم؛
چێژی دیدەنی ئازیزێک دوای ماوەیەکی زۆر”جوانیت”

موحـیبەت♡

21 Nov, 17:04


هـەوڵبدە هیچ شتێک لە دڵ نەگریت، ئەوەی خەڵک دەیڵێن دەربارەی تۆ ڕەنگدانەوەی خۆیانە نەک تۆ ..!

موحـیبەت♡

20 Nov, 20:45


سواری شەمەندەفەری هەڵە مەبە تەنها لەبەر ئەوەی چاوەڕوانی بێزاری کردووی ..

موحـیبەت♡

20 Nov, 16:58


كاری دڵ شكاندن ده‌مێكه‌
به‌ڵام ئازاره‌كه‌ی ته‌مه‌نێكه‌ ..
.💔

موحـیبەت♡

20 Nov, 14:26



دڵـم تامـەزرۆی هەواڵێڪی خـۆشە
وەڪ ڪۆتا زەنگی پێنـج شەمـە لـە
قوتابـخانە . .



موحـیبەت♡

13 Nov, 20:51


خودا زۆر نیعمەتی جوانی
بە دایڪ و باوڪم بەخشی ، جوانترینیان من بووم😂😭🫶💗.

موحـیبەت♡

13 Nov, 16:14


بێ دەنگی لەکاتی بێڕێزی بەهێزییە ..!!

موحـیبەت♡

13 Nov, 15:13


قسه‌ی زۆرمان ڕێكخست به‌ڵام نه‌مانكرد ..!!

موحـیبەت♡

13 Nov, 11:43


ئێوە چی لە دڵتەنگی کچ تێدەگەن!
شەو هەبووە دڵتان پیاسەیەکی بەر بارانی بوێ و
ناچار لە ژوورەکەی خۆتان بخولێنەوە؟

موحـیبەت♡

12 Nov, 17:00


هـەستی شەشەمـی ڪچان لە سیاسەتـی ئەمەریڪا بەھـێزتـرە..!

🫀🌱

موحـیبەت♡

12 Nov, 16:06


- کاتێک هەست بە شتێکی قورس دەکەیت لە سینەتدا
- کاتێک هەموو شتێک دژی تۆیە
- کاتێک هەست دەکەیت بەردەوام دەگریت و چاوەکانت پڕن لە فرمێسک و دڵت خاڵییە
- هەوڵی بۆ ڕزگاربوون دەدەی بەلام ناتوانی، بەدوای کەسێک دەگەڕێیت تێبگا لێت نییە

کاتێک هەموو ئەمانە ڕوودەدەن بە هێمنی بڕۆ و هەرگیز مەگەڕێوە ..

وەرگێڕان: ســەࢪاب

موحـیبەت♡

12 Nov, 15:38


بێ هیوا مەبە چاوەڕوان بە لەپشت هەر مەراقێک بەختەوەریەک هەیە☺️❤️‍🩹

موحـیبەت♡

12 Nov, 13:50


چراکانمان بچووکن، ڕێگاکەش درێژە ..

موحـیبەت♡

12 Nov, 10:13


- ژیانت چۆن تێپەڕی ؟!
+ صبر لەدوای صبر .


❤️🌿

موحـیبەت♡

12 Nov, 08:49


الحمدلله على كل حال 🤲🏻

موحـیبەت♡

12 Nov, 08:48


‎..!!هیچ شتێك له‌وه‌ به‌ ئازارتر نیه‌
دڵت پڕ قسه‌ بێت به‌ڵام قوڕگت پڕ گریان بێت 💔

موحـیبەت♡

12 Nov, 07:54


پیاوەکان ئێمە زیرەکترین لە ژنەکان

هەر ئەوان :

موحـیبەت♡

12 Nov, 05:52


‎لەوانەیە ساڵێکی باش نەبووبێت بۆمان
‎بەڵام لەو ساڵەدا فێربووم کە مرۆڤەکان
‎ .هەرگیز لە قسەکانیان ناچن

موحـیبەت♡

11 Nov, 20:28


بۆ هەموو خۆڕاگرییەك شتێکی جوان هەیە
ئیتر واز لە قەلەقی بێنە و ئارامبە ئەزیزم!

شەوتان ئارام 😍

موحـیبەت♡

11 Nov, 18:44


https://t.me/yaqqqin

موحـیبەت♡

11 Nov, 18:39


مەڕ ژیانی خۆی لە ترسی گورگ بەسەر دەبات، بەڵام دوا کەس کە بیبڕێت و بیخوات شوانەکەیە !!

خەڵک وا بیر دەکەنەوە کە هەموو جۆرە خیانەتێک لە دوژمنەوە دێت، بەڵام گەورەترین خیانەت لە دۆستێکەوە دێت ..💔!

موحـیبەت♡

11 Nov, 18:19


نیوەی میراتی بەختەوەری بۆ تۆ گەر بەغیلی بەکەس نەبەیت ..!
تەواوی ئەو میراتە بۆ خۆتە گەر خوازیاری خێر بیت بۆ هەمووان ..!

موحـیبەت♡

11 Nov, 16:30


جوانتریـن بـاران لە تاریکتریـن هەوردا دەبارێت...🤎

موحـیبەت♡

11 Nov, 11:55



هەندێ جــار بینینی ڪەسێڪی
ئازیز ، یەڪسانە بە سەد دڪتۆری
دەروونی 🤔...

موحـیبەت♡

11 Nov, 09:14


پایزانە ھەڵوەرێ !!
هـەڵوەرێ و مـەمێنە لــەو جێگایەی
بە قەد باشییەڪەت قەدری بوونت
ناگیرێت. .

موحـیبەت♡

11 Nov, 08:00


ئاگاداری مێردەکەت بە واز لە مۆبایلەکانتان بهێنن و کاتەکانتان بەیەکەوە بەسەر ببەن لە خودا بترسن، ماڵەکان خەریکە وێران دەبن.

موحـیبەت♡

10 Nov, 23:33


نازانم چی دەبێ…
وەلێ دڵگەرمم بە خواگیان،
دەزانم خودا ئومێدی شتێک ناخاتە دڵی بەندەیەکی کە ئەگەری هەبوونی نەبێت(:

موحـیبەت♡

10 Nov, 20:59


ئه‌گه‌ر نابین به‌ باڵ بۆ یه‌كتر
با نه‌بینه‌ چاڵ بۆ یه‌كتر ...🤍

موحـیبەت♡

10 Nov, 17:46


به‌ هیچ سه‌ره‌تایه‌ك باوه‌ڕمه‌كه‌ سه‌ره‌تای بیركاریش به‌ سێو و پرته‌قاڵ ده‌ستی پێكرد ,
دوای وه‌زعه‌كه‌ شڕ بوو ...🥲😂

موحـیبەت♡

10 Nov, 16:32


جوانترین مرۆڤە‌کان ...
ئە‌وانە‌ن کە‌ بۆشاییە‌کان بە‌ خە‌ندە، و کە‌لێنە‌کان بە‌ خۆشی، و مە‌وداکان بە‌ جوانی پڕ دە‌کە‌نە‌وە‌ ...
ئە‌وانە‌ن کە‌  لە‌ ناشرینترین جێگە‌دا جوانیە‌کت بۆ دە‌دۆزنە‌وە،
ئە‌وانە‌ن کە‌ لە‌ سە‌ختترین کاتە‌کاندا دە‌بنە پە‌نا بۆت ، ئە‌وانە‌ن کە‌ ھە‌میشە‌ جوانی دە‌بە‌خشنە‌وە .!

موحـیبەت♡

10 Nov, 10:32


جوانترین فرمێسڪ 🥲

ئەو فرمێسڪەیە
ڪە لەڪاتی قسەڪردن لەگەڵ خودایە دەڕژێـت..

موحـیبەت♡

10 Nov, 08:54


دڵ پێویستی بە ئارامیە ،
باشترین ئارامیش بۆ مرۆڤ ، نوێژە .♥️

موحـیبەت♡

09 Nov, 20:04


بێ جل و بەرگ هاتیتە ئەم دوونیا
بەبێ جل و بەرگیش جێی دەهێڵیت

ئیتر ڕاکە ڕاکی چیتە ؟!

موحـیبەت♡

09 Nov, 15:25


ڕەنگ زەردی خەزان خەتایی پاییزە
‏ڕەنگ زەردیەکەی من، دووری ئازیزە

موحـیبەت♡

08 Nov, 20:02


هاوڕێی ڕاستەقینە هەموو کێشەکانی ژیانت دەزانێت
بەڵام نازانێت حەزت لە کام ڕەنگەیە
مەجالی باسکردنی ئەو شتانەتان نییە.

موحـیبەت♡

08 Nov, 19:26




هەندێڪ هەڵەیەڪ بوون هەندێڪیش
دەرسێڪ هەندێڪیش یادگاریەڪی
جوان بوون و ڪۆتایی پێهات

موحـیبەت♡

08 Nov, 17:58


بێ دەنگ بن تیایدا و هیچ قسە مەکەن
چۆنکە وەڵامتان نادرێتەوە……….

سوڕەتی موئمنون ئایەتی (108)

موحـیبەت♡

01 Nov, 15:04





نزادەڪەم قەرەبووی ئەو ڕۆژە سەختانەم
ببینم ڪە تـەنیا خۆت ئاگاداریان بویت
خودایە ...🌷



موحـیبەت♡

01 Nov, 13:12


هەرگیز واز لە شتێک مەهێنە کە بەڕاستی دەتەوێت، ڕەنگە چاوەڕێکردن قورس بێت بەڵام لەوە قورستر پەشیمانییە.

موحـیبەت♡

01 Nov, 11:07


جۆین بن ئەزیزان


https://t.me/deday_aesl4m

موحـیبەت♡

01 Nov, 09:11


“بیسپێرە بە خودا”

بیەوێت ببێت دەبێت نەشبێت باشتر لەو
شتەی کە نەبووە دەبێت❤️🌿

موحـیبەت♡

01 Nov, 05:04


(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ)
ئەی باوەڕداران بۆچی قسەیەك ئەكەن كە بە كردەوە جێبەجێی ناكەن و نایسەلمێنن.

الصف:2
!!؟

موحـیبەت♡

31 Oct, 22:11


پەروەرێنم..

دڵانێک هەن لە ئازاردان..
دڵانێک هەن لە ناڕەحەتی و پەژارەدان..
کەسانێک هەن لە ناو ئازار و نەخۆشی و ناخۆشیدان ..

یا فتاح، دەرگای پڕ لەڕەحمەتی خۆت بەڕویاندا بکەرەوە و ئارامی و سەکینەت و خۆشی ببارێنیت بەسەرماندا 🤲🏻

موحـیبەت♡

31 Oct, 20:07


"پێویست ناكا چاكه‌ی به‌رانبه‌ر بده‌یه‌وه‌ به‌لام خۆ ده‌كرێ منه‌تباربی و سوپاسگوزاربی"

"نجیب مه‌حفوظ"

وێنه‌ی مه‌ڕێك كه‌ سوپاسگوزاری خۆی ده‌رده‌بڕی به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌گه‌ی كه‌ له‌ گورگ پاراستیتی!
پێده‌چی مرۆڤ تا ئێستا نه‌گه‌یشتبیته‌ ئاستی ئاژه‌ڵی له‌ ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانین به‌رانبه‌ر چاكه‌یەک کە بەرانبەری دەکرێ!

موحـیبەت♡

31 Oct, 18:28


🩶🔗اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،🔗🩶

🩶🔗اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🔗🩶

موحـیبەت♡

31 Oct, 11:08


" عُد الى الله ، يعود إليك كل شيء"

بگەڕێوە بۆلاى خودا
هەموو شتێكت بۆ دەگەڕێتەوە

موحـیبەت♡

31 Oct, 08:00


ئەو جوانییە 🥹🩶

موحـیبەت♡

31 Oct, 06:45


برینەکانت و ئازارەکانت هەرچەند گەورەتر بن وانەیەکی گەورەتر دەبەخشن ، ئارام بگرن 🥰

موحـیبەت♡

31 Oct, 06:40


كاتێك له‌ تۆفانه‌كه‌ دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ نابیت كه‌ چووبووه‌ ناوییه‌وه‌ .

هه‌موو مه‌به‌ستی تۆفانه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌یه‌!

موحـیبەت♡

31 Oct, 00:16


خودایە^
لەو ڪەسانە بین
ڪه صابر و شوڪرن بەرامەبەر
بەخشــش و تاقــی ڪردنـەوەڪان..🌸🤲🏻



🦋💙

موحـیبەت♡

30 Oct, 20:04


بەپێی کات هەموو شتێكت بۆ دێت، فێربە هیوات هەبێ ..🤍

موحـیبەت♡

30 Oct, 11:03


" ئه‌وه‌ منم "

كه‌له‌ ڕه‌قم به‌ڵام فرمێسكه‌كانم زۆر نزیكه‌
لێبورده‌م به‌ڵام نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌م نیه‌
زوو كه‌سه‌كانم خۆشده‌وێ ..
به‌ڵام مانای وانیه‌ كه‌ ناتوانم ڕقم لێت بێ رۆژێك له‌ ڕۆژان
وا خۆم نیشانده‌ده‌م كه‌ زۆر به‌هێزم به‌ڵام له‌ ناخه‌وه‌ وه‌ك منداڵم ..

💔

موحـیبەت♡

30 Oct, 10:41




دڵخۆشی ڪەسانی تر ، زیان بەتۆ
ناگەیەنێت دەوڵەمەندییان لەڕزقی تۆ
ڪەم ناڪاتەوە ، بـەپاڪی بژی و
ئــەوەی بۆ خۆت پێــت خـۆشە بـۆ
خەڵڪیش پێتخۆش بێ 🤍 !


موحـیبەت♡

30 Oct, 10:33


زۆر بڵێن { لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاللهِ }
چونکە گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانی بەهەشته.

🤍🌸

موحـیبەت♡

30 Oct, 07:52


کاتێك فێری ئیهمالکردن بوویت
ئەوە نیوەی کێشەکانی ژیانت تێپەڕاندووە ..🤍

موحـیبەت♡

29 Oct, 22:44


لە ڕیوایەتی بوخاری و مسلم دا هاتوە
ڪــە پێغەمبەری خـواﷺ فەرموویەتـی:
خوا لە پیاوێڪ خۆش بوو بە هۆی ئەوەی چڵەدارێڪی دڕڪاوی لە ڕێگای خەڵڪ لابرد.

موحـیبەت♡

25 Oct, 16:47


با هـەمیشە وتـە و ڪردارت ئاسـەوارێك
جـێ بـهێڵێت . . جـۆین بـن📜🤎!

https://t.me/As4w4r

موحـیبەت♡

25 Oct, 16:14


چـاوەڕوانی زۆر حـەزەڪانت لەبـەر چـاو دەخـات..


🫀🌱

موحـیبەت♡

25 Oct, 13:08


کاتێ بیرم دەکەوێتەوە ...

2025 دوو مانگی ماوە !!
جامی جیهانی تۆپێن ساڵێکی ماوە !!
ڕەمەزان 4 مانگی ماوە !!
2015 کە سەیری پڕۆگرامی بەزمی بەزممان دەکرد پێش 10 ساڵ بووە !!

ڕۆژەکان ڕادەکەن ...🙂💔

موحـیبەت♡

25 Oct, 12:00


سیفەتی قورئان وایە📗

بچێتە هەر دڵێکەوە ڕوناکی ئەکاتەوە🥰

بچێتە هەر ماڵێکەوە ئاوەدانی ئەکاتەوە🏘️

بچێتە سەر زاری هەر کەسێک شیرینی ئەکات🙂

بچێتە گوێی هەرکەسێکدا ئارامی ئەکاتەوە☺️

{ اللهُمّٔ اجْعَلْنا مِنْ أَهْلِ القُرْءآن }

موحـیبەت♡

25 Oct, 11:34


کەس لە دڵت تێناگا جگە
لەوەی دڵتی دروست کردوە


🩵🌸

موحـیبەت♡

25 Oct, 06:14


یەک دڵۆپ میھرەبانی،
کافیە بۆ ئۆقیانووسێک دڵرەقی

🩵🌸

موحـیبەت♡

24 Oct, 20:10


مرۆڤ شتە بەنرخەکانی لە دڵیدا هەڵدەگرێت، ئەوانەی خاوەنی مەبدەئێکی قووڵن، کەسە بە نرخەکانیان تەنانەت لە چاوەکانی خۆشیان دەپارێزن، شتە بەنرخەکانیان دوور لە دەستی کەسانی تر دادەنێن…
ئەوەی بە نرخبێت دەپارێزرێت.
هودا🖋️

موحـیبەت♡

24 Oct, 19:37


لەنێو وەڵامی هەموو ئەو نزایانەمدا دەژیم
کە بە دڵ گەرمی و خۆشەویستیەوە بردومەتە لای خودا
ئەو تاکە خۆشەویست و فریادڕەسی منە، هەرگیز بەندەیەک بێ وەڵام ناکات کە بەتەواوی دڵیەوە دەچێتە لای

موحـیبەت♡

24 Oct, 17:55


هیچ کات دەرگای تەوبە دانەخراوە !
بۆیە پەلە بکە لە وتنی :

أَسْتَغْفِرُ اللّٰه - پەروەردگار داوای لێــخۆشبوونت لێدەکەم ❤️‍🩹

موحـیبەت♡

24 Oct, 16:25


هەمیشە کردارەکان سەلمێنەری
ئەوەن قسەکان هیچ مانایان نییە

موحـیبەت♡

24 Oct, 09:45


هاوار لەو ڕۆژەی حاکم خودایە
سەر پردی صراط پڕ واوەیلایە
بە ڕیز وەستاون گەنج و جوان و پیر
سەرەم دێتە سەر پێم لەدوام نایە
بۆیە پێت دەڵێم باتێشووت هەبێ
وەک وبەڵگەیەک کەهاوکارت بێ
نوێژو زیکری خواو کردەوەی چاکە
ئەوەی کە هەیبێ لەوێ بێ باکە

موحـیبەت♡

23 Oct, 18:51


بەم شێوەیە زوو تێپەڕینی ڕۆژەکان ترسناکن ..😐

موحـیبەت♡

23 Oct, 18:15


فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ

ڕوو بکەنە هەر لایەک،خودا لەوێیە 🤍!

موحـیبەت♡

23 Oct, 17:39


ھەندێک کەس وەکو ھەورن کە ژیانمان جێدەھێڵن خۆر و ڕوناکی لە ژیانمان دەردەکەونەوە🩵!

موحـیبەت♡

23 Oct, 16:19


هەرکاتێ کەسێک نەبوو فرمێسکەکانت بسڕێت، لەبیرت بێت دوو دانە دەستت هەیە.

مەبەستەکەم ڕوونە .؟😊

موحـیبەت♡

23 Oct, 15:44


••

رۆحی حەیاتە وە حەیاتی ڕۆحە
زیکر و یادی تۆ ئیلاهەنا ⋆⑅˚📿

موحـیبەت♡

23 Oct, 15:40


خودا دڵێکی ونبوو لە ژێر
ئاسمانی خۆیدا بەجێناهێڵێت
..🩵

موحـیبەت♡

23 Oct, 15:17


چەند جار پەلەت لە کارێک کردووە و دواتر خۆزگەت خواستووە درەنگتر بهاتایە ؟

چەند جار پەلەت کردووە بۆ بەدەستهێنانی شتێک و دواتر شوکری خوات کردووە کە بەدەستت نەهێناوە ؟

ئەوەی زانایە بە غەیب هەر خوا خۆیەتی ..
ئەوەی دەزانێ لە عاقیبەت چۆنە خۆیەتی ..
هەر خۆی دەزانێ بۆ لێتیگرتۆتەوە و بۆ پێیبەخشیوی ...

خوایە شوکرت لەسەر هەمووی
چی باشە و پڕ خێر و بەرەکەتە بۆ دونیاو قیامەتمان بیهێنە پێشمان .

‏﴿ وَاللهُ يَعلَمُ وَأنتُمْ لا تَعلَمُونَ ﴾

موحـیبەت♡

22 Oct, 19:49


ئافرەت کە پیاوێکی خۆشویست
وانازانێت پیاوێکی تر لە دونیادا هەبێت ..
بەڵام کە دڵی شکا، رقی لە هەموو پیاوێك ئەبێتەوە .!!

وایە یان نا ؟ 😕

موحـیبەت♡

22 Oct, 19:10


خێری ڕوونەدانی ئەبینی !
ئـەو شتەی پـڕ بە دڵ دووعات
بۆی ئەڪرد و  بۆت نەبوو  . ..

🤍

موحـیبەت♡

22 Oct, 18:10


دوعا بکە بۆ ئەو شتانەی پێت وانە موعجیزەن…
دوعا کلیلی ئەو دەرگایانەن کە بەسەرمان داخراون.💛

موحـیبەت♡

22 Oct, 17:43


کەس ئازاری نەداوم جگە لە زیپکەکانم.💔😿😂

موحـیبەت♡

22 Oct, 09:02


یانی من دروستم کردووی
ئاگام لە حاڵت نییە؟

سورة الملک، ایە{١٤}

موحـیبەت♡

22 Oct, 07:51




دەزانن هەڵەی مرۆڤ لە ڪوێ دایە ؟

ڕێـڪ لەو شوێنەی بەرگەی عەزابی زۆری
ڪەسانێڪ دەگـــرێت لە پێناو مانەوەیان
ئامـــادەن سەدان فەراغ بخــەنە دڵیانەوە تا
فەراغێڪ نـــەڪەوێتە ژیــانیان ، لە منی
وەرگرن دۆســت ئازارت نــادات ، بهێڵە
بڕۆن ، لـێگەڕێ بــا ئەو چۆلیە مرۆڤێڪی
شیاو پڕی ڪاتەوە🩷 . .


موحـیبەت♡

21 Oct, 21:38


چەندە ماندوین بە دونیایەک کەبۆ ئێمە نامێنێتەوە.!💔😿

موحـیبەت♡

21 Oct, 15:52


.
             دەرفەتەڪان دێنە پێشت
   دەرگاڪانت بۆت ئەڪرێنەوە، ڕێگەڪان
ڕۆشـن ئەبنەوە، ئارەزووەڪانت لێت نزیڪن

       ئێستا ڪاتی ئەوەیە هەنگاو بنێیت،
   ئەگەر دەستت پێ نەڪرد ڕۆژێك دێ بۆ
          دڵدانەوەی خۆت،ناچاری بڵێی
                   شانسم نەبوو..!!

موحـیبەت♡

21 Oct, 09:05


چۆن بێ ئومێد ئەبم لێت
کە نزیکترین کەس لە من تۆی

«وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِی عَنِّی فَإِنِّی قَرِیبٌ»🫀

موحـیبەت♡

20 Oct, 18:40


ئیسلام بەغەریبی هات
بە غەریبیش کۆتایی دێت

💔🥀

موحـیبەت♡

20 Oct, 18:32


کۆتاییەکی خراپ بوونی نییە بۆ ئەوانەی ئومێدیان بە خودا هەیە!

موحـیبەت♡

20 Oct, 18:30


خودا هەرگیز جێنەهێشتم ...🩵

موحـیبەت♡

20 Oct, 18:28


شکستی موسڵمانان لەهەرچیدا بێت خەمبارمان دەکات...

موحـیبەت♡

20 Oct, 15:35


پیاوەکە ویستی بەشێوەیەکی هونەری خێزانەکەی تێبگەیێنیت کە شەرع ڕێگای پێداوە تا چوار ژن بێنێت.!🤔😂💔

موحـیبەت♡

20 Oct, 08:02


‎بیرچوونه‌وه‌ به‌ره‌كه‌تێكه‌ كه‌ پێمان دراوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانمان

❤️‍🩹!

موحـیبەت♡

20 Oct, 07:56


بۆ هاوسەران ...


بۆ بەڕێکردنی ژیانێکی ئاسودە و خێزانێکی ئارام خۆتان بەدوور بگرن لە بیانو گرتن و ڕەخنە گرتن لەیەک،چونکە زەحمەتە سەد لە سەد تۆ چیت ئەوێ لە هاوسەرەکەت دا بوونی هەبێ!




پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
با هیچ پیاوێکی بڕوادار بيانوو نەگرێ بە هیچ ژنێکی بڕوادار وە بە پێچەوانەوە، ئەگەر سیفەتێکی بەدڵ نییە سیفەتی تری هەیە کە باش بێت.


💍🩵

موحـیبەت♡

20 Oct, 06:46


مرۆڤەکان تەنها یەکجار لە ڕۆیشتنی کەسەکان دەترسن، متمانەیان کە شکا، ئیتر دڵیان لەگەڵ هەر ڕۆشتنێک ناشکێت ..

تەنها یەکجار🥀🖤

موحـیبەت♡

20 Oct, 06:30


لە نەخۆشخانەکان جیهانێکی تر هەیە کەباسی خۆشەویستی و دونیاو ئاوات وپارە ناکەن تەنها داوای تەندروستیەکی باش دەکەن…!💔🥲