MSG Channel @msgkirkukchannel Channel on Telegram

MSG Channel

@msgkirkukchannel


گەورەترین چەناڵی پزیشكی
سەرەتا بەناوی خودای گەورە بەخێربێن بۆ چەناڵی
Medical Students Group
‎ئامانجی ئەم چەناڵە بۆ هەماهەنگی و ئاڵوگۆركرنی زانیاری و بابەتە پزیشكییەكانی زانكۆ و پەیمانگا
پزیشكییەكانە
https://t.me/msgkirkukchannel

MSG Channel (Kurdish)

MSG Channel یادده‌وبونەوه‌یەكی نوێ و گشتی له‌خزمه‌تگوزارییه‌کانی پزیشکی. بۆ چه‌ندین ساڵه‌وه‌ له‌خواره‌وه‌ بۆ ده‌سته‌وان، پزیشکی هه‌ڵبژاردووه‌یان و زانیاری ره‌وان، MSG Channel شه‌ره‌فزار و پێوه‌ندی ده‌کات. ئه‌م چه‌ناڵه‌ بۆ هه‌موو به‌رز و ئۆگه‌رکردنه‌کانی زانیاری و په‌ڕه‌که‌ی پزیشکییه‌کانی زانکۆ و په‌یمانگا. بۆ زیاتر له‌م چه‌ناڵه‌ ده‌بینیت، تکایه‌ له‌لینکی خواره‌وه‌ ده‌کرێت: https://t.me/msgkirkukchannel

MSG Channel

11 Feb, 20:00


#ئایا دەزانیت
🫠 هەندێک لە دەرمانی ئۆپیۆید وەکو مۆرفین و پێتیدین لەکاتی پێدانی 🤧 هیستامین دەردەکەن، بەڵام لەکاتی بەکارهێنانی #نالاکسۆن کە بە دژە ئۆپیۆید دادەنرێت ⬅️ وەک دژە دەرمانی ئۆپیۆید، ڕێگری لە دەردانی هیستامین ناکات.

MSG Channel

11 Feb, 17:58


توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخەن، وەرزش و جووڵەی رۆژانە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.
 
توێژینەوەیەک لە سەر پێنج هەزار کەس لە چوار شاری ئەمریکا بۆ ماوەی 30 ساڵ کرا و دەرکەوت، ئەوانەی چالاکیی جەستەیی رۆژانەیان هەبووە، پەستانی خوێنیان بە شێوەی بەرچاو کەمبووەتەوە.
 
ئەنجامەکان دوای ئەوە دێن کە توێژەران وەرزشی رۆژانەی نیو کاژێریان بۆ بەشداربووانی تەمەن 18 تاوەکوە 40 ساڵ دانا.کریستین بیبینز، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: چالاکیی جەستەیی رێگەیەکی گرنگی بێ دەرمانە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن.
 
بە پێی WHO ئامانەی خوارەوە شێوازی ژیانی تەندروستن کە رۆڵیان هەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن؛
 
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە
- بایەخدان بە پڕۆتینەکان لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش.
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە.
- بیرکردنەوەی ئەرێنییانە و راهێنانەکانی ئاسوودەیی دەروون.

MSG Channel

10 Feb, 19:50


کۆمەڵێک دەرمانمان هەن کە بە(setron)کۆتاییان هاتوە کە سەر بە گروپی Antiemeticsکانن واتە دژە (هێڵنج و ڕشانەوە ) کە بە زۆری بۆ هێڵنج و ڕشانەوەی دوای نەشتەرگەری و لێدانیدەرزی کیمیایی بەکاردێن ئەوانیش بریتین لە:

Ondansetron

Granisetron

Palonosetron

Dolasetron

بەهیوای سود بینین.

MSG Channel

10 Feb, 11:20


هەندێک دۆزی دەرمانی antibiotic و شێوازی بەکارهێنانیان:

1-amoxicillin cap 500mg 1*3
2-cefexime cap 400mg 1*1
3-ciprofloxacin tab 500mg 1*2
4-levofloxacin tab 500mg 1*1
5-cefdinir cap 300mg 1*2
6-moxifloxacin tab 400mg 1*1
7-amoxiclav tab 625mg 1*3
8-amoxiclav tab 1000mg 1*2
9-azithromycin tab 500mg 1*1
10-clarithromycin tab 500mg 1*2

MSG Channel

09 Feb, 22:38


# کورتکراوەکانی پزیشکی

CCU __  Coronary care unit 
یەکەی چاودێری تاجی

lCU ___  intensive care unit 
یەکەی چاودێری چڕ

RCU __ Respiratory care unit 
یەکەی چاودێری هەناسەدان

HDU__ High dependent unit  
یەکەی پشتبەستراوی بەرز

ER___ emergency room  
ژووری فریاکەوتن

OR___ operation room  
ژووری نەشتەرگەری

PACU _  post Anesthesia care unit
یەکەی چاودێری پاش بەنج کردن

PMHx___ past medical  history  
مێژووی پزیشکی ڕابردووی

PSHX___ past surgical history 
مێژووی نەشتەرگەری ڕابردووی

  CVD__ cardiovasulor diseases   
نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان

CAD__  coronary Artery disease  
نەخۆشی خوێنبەری تاجی

CVA__ Cerebrovascular Accident
ڕووداوی خوێنبەری مێشک

MSG Channel

09 Feb, 12:17


كورسى ده رمان


https://t.me/+lrwhnLn04EoyNjRi

MSG Channel

08 Feb, 12:39


سلام عليكم
پيويستم به 4 موضف خه سخانه هه يه ئازادى بيت يان جمهورى
منطقه كان
ره حيماوا /سرجنار /شؤراو
@r_728ee

MSG Channel

07 Feb, 20:50


https://t.me/kurdishclassnurse

MSG Channel

07 Feb, 11:07


نیشانەکانی کەمبوونی رێژەی ڤیتامین بی 12 لەناو لەشدا:

ڤیتامین بی 12 رۆڵێکی سەرەکیی هەیە لە دروستکردنی خرۆکە سوورەکانی خوێن هەتا ئۆکسجین بگەیەنێت بۆ هەموو لەش، کاتێک ڤیتامین بی 12 کەمبێت، تووشی کەمخوێنی دەبین.

1- ئەو کەسانەی ئەو ڤیتامینەیان کەمە هەمیشە هەست بەبێ تاقەتی و ماندوویەتی دەکەن تەنانەت ئەگەر تێرخەویش بن.

2- بێ هێزبوونی ماسولکەکان، ئۆکسین ماسولکەکان بەهێزدەکات، ئەو خرۆکە سورانەی ئەرکیان گەیاندنی ئۆکسجینە بە ماسولکەکان پشت بە ڤیتامین بی 12 دەبەستن.

3- زەردبوونی رەنگی پێست.

4- کێشەی چاوەکان و ئازاری زمان و تام نەکردن

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی 12: ماسی، جەرگ، گۆشت، مریشک، شیر، بادام، هێلکە، هەروەها دەتوانن بەشێوەی حەب یان دەرزی وەریبگرن دوای راوێژکردن بە پزیشک.

MSG Channel

07 Feb, 11:06


چوار سەرئێشە ترسناكەكە

سەرئێشەكان چەندین هۆكاریان هەیە لەوانە بەرزبوونەوەی رێژەی خوێن، یاخود كەمبوونەوەی، كێشەكانی چاو، دەنگە دەنگ، توڕەبوون، سەرما و چەندین هۆكاری تر.
هەندێك لە تاكەكان سەرئێشەی درێژخایەنیان هەیە كە دەبێت هۆكاری سەرئێشەكە و چارەسەرەكەی پەیدا بكەن، هەندێك لە سەرئێشەكانیش ئازاریان كەمە و خێرا چارەسەریان بۆ دەكرێت.
چوار جۆری سەرەكی سەرئێشە بایەخیان هەیە:

1.سەرئێشەی ناوەوە:
ئەم جۆرە لە سەرئێشە لەسەرووی چاوەوە دەردەكەوێت و چواردەوری چاویش دەگرێتەوە، هۆكاری ئەم سەرئێشەیە بوونی هەوكردنی لوت و بۆریەكانی هەناسەیە.

2.سەرئیشەی فشاری دەروونی:
ئەم جۆرە سەرئێشەیە هۆكارەكەی توڕەیی و گرژییە و لە سەرووی چاوەكانەوە دەردەكەوێت و ئازاری هەیە، گرژی و فشارە دەروونییەكان لەو هۆكارانەن كە دەبنە هۆی ئەم سەر ئێشەیە.

3.سەرئێشەی ناوچەیی:
لەسەرئێشەی ناوچەیی ئازارەكە لە ناوچەیەكی كەلە سەرەوەیە و زیاتر لەچواردەوری چاوێكەوە دەردەكەوێت.

4.سەرئێشەی لایەكی كەلەی سەر:
ئەم جۆرە سەرئێشەیە دەكەوێتە بەشێكی كەللەی سەرەوە و بەشێوەیەكی زۆر توندە، هەروەها لێكۆلەڕەوان ئاشكراشی دەكەن جوڵەی سێكسی هۆكارێكیترە بۆ تووش بوون بەم جۆرە سەرئێشەیە.

ئەم چوار جۆرە لە سەرئێشە دەتوانین بڵێین دەتوانن ببنە هۆكاری سەرهەڵدانی كێشەگەڵێكی وەك خوێنبەربوونی مێشك یاخود جەڵدەی مێشك، لەبەر ئەوە دەبێت بەخێرایی دەرمانی چارەسەر بەكاربهێنرێت

MSG Channel

05 Feb, 19:38


MSG Channel pinned «https://t.me/phprescriptionchannel»

MSG Channel

05 Feb, 19:38


https://t.me/phprescriptionchannel

MSG Channel

04 Feb, 21:35


الی كافة منتسبينا الاعزاء..
حسب توجيهات السيد وزير الصحة المحترم غدا دوام رسمي في دائرتنا وكافة مؤسساتنا الصحية

MSG Channel

04 Feb, 21:07


بەپەلە و بەفەرمی

سبەی لەکەرکووک پشوو نییەو تەنیا لەئەنجومەنی پارێزگاو ئەو فەرمانگانەی سەر بە ئەنجومەنن دەوام ناکرێت

MSG Channel

04 Feb, 20:45


سبه ى پشووه
باجر عطله رسميه

MSG Channel

31 Jan, 19:47


ئێســــــــتا
نەخۆشیک زۆر پیویستی
بەخوین ە لەجوری o_ فریا بکەون لەنەخۆشخانەی ئازادی 07508278568

MSG Channel

29 Jan, 20:07


چۆنیەتى خوێندنەوەی ئەنجامەکانى پشکنینی

( CBC Test )
(Complete Blood Count)

① ئەگەر WBC زیاد بێت و RBC و PLT کەم بێت ئەوە (Leukemia )واتا شێرپەنجەیە

② ئەگەر WBC زیاد بێت و RBC و PLT ئاسایی بوون ئەوا هەوکردنە(التهاب)ە ....

وە بەپێی ئەو جۆرەى (WBC) ەکان جۆرى هەوکردنەکەى دیارى ئەکرێت ، ئەگەر:

‏ Neutrophils زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (بەکتریا)یە.

‏ Lymphocytes زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (ڤایرۆسی)یە.

‏ Eosinophil زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (هەستیاریە(allergic) يان(parasite)یە.

‏ Monocytes زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (glandular fever )

‏ Basophils زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەی ( Immune disease )

③ ئەگەر RBC زیاد بوو بەڵام WBCوPLT ئاسایی بوون ئەوا(Secondary polycythemia).

④ ئەگەر PLT و RBC و WBC زیاد بێت ئەوا ماناى وایە (Polycythemia Vera )یه.

⑤ ئەگەر PLT و RBCو WBC کەمبێت ئەوا ماناى وایە (Pancytopenia )یە.

⑥ ئەگەر RBC کەم بێت ئەوە(Anemia ) یە.

بۆزانینى جۆرى کەم خوینى :
‏ * ئەگەر RBC کەم بێت و هەروەها MCV و MCHو MCHC کەم بێت
ئەوا( Microcytic hypochromic anemia )یە کە هەمان نیشانەى
ئەم جۆرە کەم خوینیانەیان هەیە
‏ ( THALASSEMEA ,iron deficiency, chronic disease )

ئەگەر RBC کەم بێت وهەروەها MCV و MCHو MCHC زیاد بێت
ئەوا( Macrocytic anemia )یان (megablastic anemia) یە ,یاخود
‏(Hemolytic anemia)یە کە بەهۆى کەمى ڤیتامین B12 یان B9 .

ئەگەر RBC کەم بێت وهەروەها MCV و MCHو MCHC ئاسايي بو
ئەوا( normocytic )یە.

* ئەگەر Hemoglobin لە خوێندا کەم بێتە دەبێتە هۆی کەم خوێنی ( anemia )

⑦ ئەگەر Platelets کەم بێت ئەوا (Thrombocytopenia )یە.

① RBC ( Red blood cell ) خڕۆکە سورەکانی خوێن
② WBC (white blood cell) خڕۆکە سپیەکانی خوێن
③ PLT ( Platelet ) پەڕەکانی خوێن
④ HB ( Hemoglobin ) هیمۆگڵۆبین

Bawan Asaad Jabari 🔬

MSG Channel

29 Jan, 19:58


Normal white blood cell counts
Adultes

Total leucocytes
4.00-11.0 x 109 / L
Neutrophils
2.50-7.5 x 109 / L
Eosinophils
0.04-0.4 x 109 / L
Monocytes
0.20-0.8 x 109 / L
Basophils
0.01-0.1 x 109 / L
Lymphocytes 
1.50-3.5 x 109 / L
Children
Total leucocytes 
Neonates
10.0 -25.0 x 109 / L
1 year
6.0-18.0 x 109 / L
4-7years
6.0-15.0 x 109 / L
8-12years
4.5-13.5 x 109 / L

MSG Channel

26 Jan, 17:38


وانەی ئەمڕۆ باسی زەختی ئێمیرجێنسی دەكەین كە چۆن مامەڵە بكەین لەگەڵی وانەكە لە گروپی كۆرس دەبێت بەشێوەی لایف

MSG Channel

26 Jan, 12:14


ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژە بۆ بەشداری لە كۆرسەكە و گروپی كۆرس دادەخەین

MSG Channel

26 Jan, 10:51


Ampicillin/cloxacillin
: ناوەکانی ترAmpiclox
ژەمە دەرمان

کبسول : ٢٥٠ ملگ ٢٥٠ ملگ دەرزی : ٢٥٠ ملگ مل + ٢٥٠ ملگ مل شروب : ١٢٥ ملگ + ١٢٥ ملگ ٥ مل دەبێت رۆژی ٦ سەعات جارێ یەک کبسول وەربگیرێت , نیو سەعات دوای نان
نیشانەکانی

گروپ : Pencillins , Antibiotics بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە وەکو لووت و قورگ و ئالووەکان و سورێنچک و سوێیەکان و ھەوکردنی سی یەکان , ھەوکردنی ئێسک و شانەکانی پێست , ھەوکردنی کۆئەندامی میزومیزەرۆ وەکو میزڵدان و بۆری میز , بەکاردێت لە دوای نەشتەرگەری بۆ نەھێشتنی دروست بوونی هەوکردن , ھەوکردنی گورچیلە و زراو , ھەوکردنی ددان و کیسی ددان , ھەوکردنی کۆئەندامی ھەرس , چارەسەرکردنی ھەوکردنی برین بە ھۆی بەکتریاکانی -G , +G .
کاریگەری لاوەکی

ناتەواوی پێست , خرۆشتن , لیرک , رشانەوە و ھێلنج , ناتەواوی جگەر , ئازاری سک , ئازاری شوێنی دەرزییەکە
زانیاری زیاتر

ووریابە : ھیچ داتایەک لەبەردەستدانیە کە بلێ کاریگەری ھەیە لەسەر ئافرەتی سکپر , بەلام باشترە لە ژێر چاودَیری دکتۆری پسپۆر بێت . بەلام ئەتوانرێت بەکاربێت بۆ دایکی شیردەر , کاریگەری نیە لەسەر مندالەکە نابێت بەکاربێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە , چونکە زۆربەی کەس ھەستیاری ھەیە بە گروپی پەنسللین بۆیە ئەبێت بە ووریایی بەکاربێت . نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Aminoglycosides Allopurinol Heparin Oral contraceptives Warfarin tetracyclines

MSG Channel

26 Jan, 10:51


Aminophylline
: ناوەکانی ترphyllocontin,Corophyllin,Truphylline
ژەمە دەرمان

حب : ٢٠٠ mg – ١٠٠ mg دەرزی : ٢٥ mg / mL
نیشانەکانی

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی رەق بوون یان گرژبوونی بۆری ھەوا – نەخوشی رەبۆ – نەچوونە ژوورەوەی ھەوا بۆ ناو سی یەکان – ھەوکردنی بۆرییەکانی سنگ و ھەوا – تەنگەنەفەسی – سنگە کوژێ – چارەسەرکردنی ھیواشی لێدانی دڵ.
کاریگەری لاوەکی

رشانەوە - ھێڵنج – خێرا لێدانی دڵ – ناڕێکی لێدانی دڵ – سەر ئێشە

MSG Channel

26 Jan, 10:51


Abatacept
: ناوەکانی ترOrencia
ژەمە دەرمان

٢.٥٠ملگم/ملل - ١٢٥ملگم/ملل وەک دەرزی
نیشانەکانی

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ھەوکردنی مامناوەند و توندی جومگەکان- چارەسەرکردنی نەخۆشی ھەوکردنی ڕۆماتیزمی ئێسک - بۆ چارەسەرکردنی ناتەواوی ئێسک و جومگە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاریگەری لاوەکی

ڕشانەوە، ھێڵنج، سەرئێشە، ھەوکردنی سییەکان، ناتەواوی کۆئەندامی ھەناسە و میزەڕۆ

MSG Channel

25 Jan, 18:24


MSG Channel pinned «سڵاو لە ئەندامانی گڕوپ ئینشاڵا كۆرسی دەرمانەكانی زەخت و دڵ و چەوری دەست پێ دەكەین كۆرسەكە بێ بەرامبەرە بەڵام بەم مەرجانەی خوارەوە ١-پێویستە فێرخواز لە بەشە پزیشكییەكان بێ یان دەرچووی ئەو بەشانە بێ ٢-پێویستە فێرخوازەكان هەمووی ناوی سیانی خۆیان لەسەر ئەكاونتەكانیان…»

MSG Channel

25 Jan, 13:22


سبەی كاتژمێر ٩ی شەو یەكەم وانەی كۆرسەكە دەبێت كە باسی زەخت و نەخۆشییەكانی دڵ و پێشەكییەك لەسەر دەرمانەكان دەكرێت

MSG Channel

23 Jan, 20:57


سڵاو لە ئەندامانی گڕوپ ئینشاڵا كۆرسی دەرمانەكانی زەخت و دڵ و چەوری دەست پێ دەكەین كۆرسەكە بێ بەرامبەرە بەڵام بەم مەرجانەی خوارەوە

١-پێویستە فێرخواز لە بەشە پزیشكییەكان بێ یان دەرچووی ئەو بەشانە بێ

٢-پێویستە فێرخوازەكان هەمووی ناوی سیانی خۆیان لەسەر ئەكاونتەكانیان بێ ئەگەر نا لە گروپ كۆرس دەردەكرێ

٣-پاپەندبوون بە وانەكان و ئامادەبوون لە وانەكان و بەشداری لە كویزەكان

٤-بۆ بەشداری جۆینی گروپی كۆرس بن

https://t.me/+EjXJQMTfNKA5YzIy

MSG Channel

23 Jan, 16:40


سلام عليكم
سايقيكم ئه ويت له فيلق بو مستشفى جمهوري دوام له يه كشمه تا بينج شه مه ؟؟
@dekol_sr

MSG Channel

23 Jan, 09:03


تەنها ئەوانەی لە بەشە پزیشکیەکانن داخل بن 👆

MSG Channel

23 Jan, 09:03


فقط للجماعة طبي و اقسام الطبية دخلوا للكروب ☝️

MSG Channel

23 Jan, 09:02


https://t.me/phprescription

MSG Channel

22 Jan, 16:37


بگاتە ٨٠ لایك دەست پێ ئەكەین

MSG Channel

22 Jan, 11:40


كۆرسێكی دەرمان ئەكەینەوە تایبەت بە دەرمانەكانی زەخت و چەوری و دڵ لەگەڵ پێدانی مەلزەمەیەكی تایبەت بەو دەرمانانە و باسی نەخۆشییەكانی دڵ و چەوری و زەخت دەكەین بە شێوەیەكی ئەكادیمیانە بە ئۆنلاین بەم زووانە بێ بەرامبەر كۆرسەكە لەلایەن دكتۆرەوە دەوترێتەوە .....

لایكی ئەم پۆستە بكەن😍❤️

MSG Channel

21 Jan, 15:16


وەزارەتی تەندروستی بڕیار دەدات دەرچووانی پزیشکی و تەندروستی دفعه ى 2024، بەپێی پێویستی و بوونی نمرەی کار لە بودجە دادەمەزرێنرێن.

MSG Channel

17 Jan, 18:28


پشکنینەکان زۆر گرنگن کاتێک هەندێک نیشانە دەردەکەون. 

- هەڵوەرینی قژت هەیە
پشکنینەکان ئەنجام بدە

سی بی سی
ڤیت دی ٣
زینک 
فێریتین
TSH

-کێشەی زیادبوونی کێشت هەیە.

تی جی
کۆلیسترۆڵ
HDL
LDL
TFT

- کێشەیەکت هەیە کە کێشت کەمە و زیاد نابێت.

TSH
FT4
GH
LP

- کێشە و ئازاری گەدەت هەیە، بیکە

شیکاری پیسایی
H.pylori (igm,igg)
یان
H.pylori Ag لە پیساییدا

-ئازارت هەیە لە لایەکت و کێشەی میزکردنت هەیە چاوەڕێ مەکە

R.F.T (تەواو ئەرکەکان)
شیکاری میز
مایکرۆ ئەلبومین لە میزدا

- کێشەی نەخۆشی شەکرەت هەیە، بەدواداچوونی خولیی پێویستە.

FBS
RBS
HbA1c

-کێشەی ناڕێکیت هەیە.
فشارەکە

کۆرتیزۆڵ
ACTH
ئەلکترۆلایت
پرۆفایلی چەوری

- کێشەی گەشەکردن و بیناسازی و سووتانی.

TSH
T3
T4
FT3
FT4

- ئازار و هەوکردنی جومگەکانت هەیە.

RF
دژە ccp
Ca+
CRP
ESR

- کێشەی دواکەوتنی منداڵبوونت هەیە.


FSH
هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن
شیکاری مەنی

- کێشەی دواکەوتنی دووگیانی و نەزۆکیت هەیە

FSH
ل.هـ
پرۆلاکتین
هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن
ئیسترۆجین
پرۆجسترۆن

- کێشەی دڵت هەیە کە لەناکاو ڕوویدا
سی کەی ئێم بی
LDH
س.ترۆپۆنین

- کێشەی جگەرت هەیە
AST
ALP
ALT
جی جی تی
ڤایرۆسی C 'B
TSP

- تووشی کەمخوێنی دەبێت

سی بی سی
س.ئاسن
س. فێریتین
TIBC
B12

- کێشەی سڕبوونت هەیە لە نوکی پێ و دەستەکان
MG
ترشی یوریک
ڤیتامین B12 

- کێشەی ئازاری پێ و پەنجەکانت بەتایبەتی هەیە
نەخۆشی زراو ترشی یوریک
تیشکی ئێکسی پێ باشترە

- کێشەی خوێنبەربوونت هەیە کاتێک بریندار دەبیت.
پ.ت
Ptt
INR
سی تی
بی تی

- سەرئێشەت هەیە و هەست بە سەرگێژخواردن دەکەیت
سی بی سی

MSG Channel

15 Jan, 15:56


Urine under microscope

MSG Channel

13 Jan, 16:33


نەخۆشێک پێویستی بە دوو بوتڵ خوێنە لە جۆری +AB
لەنەخۆشخانەی ئازادی فریای بکەون 07701234068
07501234068

MSG Channel

10 Jan, 21:30


https://t.me/phprescription

MSG Channel

31 Dec, 21:38


كل عام وانتم بخير وصحة وسلامة

يارب عام قادم مليء بالإنجازات و تحقيق الاماني والطموحات

نتمنى لكم عام مليء بالفرح والسرور نشوفكم بأعلى المراتب من النجاح الى النجاح وتحقيق الأمنيات 👏
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ساڵی نوێتان پیرۆز بێت، تەندروستی و سەلامەتی

هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و خۆشیتان بۆ دەخوازین لە بەرزترین ئاستەکاندا دەتانبینین، لە سەرکەوتنەوە بۆ سەرکەوتن و بەدیهێنانی ئاواتەکان 👏

MSG Channel

31 Dec, 20:39


وا ساڵی ٢٠٢٤ کۆتایی پێ دێ
  إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه  ئەو ساڵەی تازە دەسەپێ ئەکات خێر و بەرەکەت لەگەڵ خۆی دێنێ
إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه   ٢٠٢٥ ببێتە مایەی خۆشی و شادی  و سەرکەوتن لە هەموو بوارەکانی ژیان و هێنانە دی ههموو ئاواتەکان 🥰

MSG Channel

31 Dec, 17:49


🔺نیشانەکانی بەردی گورچيلە ...
هۆکارەکانی درووستبوونی و مەترسیەکانی بەردی گورچيلە ، خۆپاراستن و دەرمان ..

* نیشانەکانی بەردی گورچيلە ...
تاکوو بەردی گورچیلە نەجووڵێت و نەیێتە خوارەوە ھەست بە ھەبوونی ناکریت. لە کاتی ھاتنە خوارەوەیدا ڕەنگە ئەم نیشانانەی خوارەوە ڕووبدەن:
ئازار لە تەنیشتەکانی پشت "کەلەکە" خوار پەراسووەکان.
گۆڕان لە توندی ژانەکە، لەوانەیە بۆ ٢٠ خولەک تاکوو ٦٠ خولەک بخایەنێت.
ژانەکە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی زگ و بنی زگ.
بوونی خوێن لە نێو میز یان لێڵ بوونی میز.
ئازار لە کاتی میزکردن.
ھێڵنج و ڕشانەوە.
تا و لەرز ھەندێک جار ...

* ھۆکاری دروست بوون ...
بەردی گورچیلە کاتێک دروست دەبێت کە پێکھاتەکانی ناو میز (شلە و چەندین جۆری کانزا و ترشەکان) لە ھاوسەنگی لابدەن. کاتێک ئەمە ڕوودەدات دەبێتە ھۆی ئەوەی میز جۆرە ماددەی کریستاڵ دروستکەر (وەک کالیسیۆم و ترشی یوریکی) لە خۆ بگرێت بەشێوەیەکی ئەوەندە زۆر کە شلەی میز ناتوانێت ڕۆنیان بکات. ئەو کێشانەی کە کار دەکەن لە فرمانی گورچیلەکەکان دەکەن لە مژین و فڕێدانی کالیسیۆم و ماددەکانی تر، ئەوا بارێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی بەردی گوڕچیلە دروست ببێت. ھۆکاری ئەمەش لەوانەیە بۆماوە بێت، یاخود لەوانیە کێشەی ڕیخۆڵە بێت، لەوانەیە خۆراکی یان ھەندێک لە دەرمانەکان بێت.
زۆر جار باوە بەردی گورچیلە یەک ھۆکاری تەواوی نیە، بەڵکوو چەندین ھۆکاری ھەیە.

* مەترسی بەردی گورچیلە ...
کەم خواردنەوەی شلە (ئاو)؛ ئەگەر بە شێوەیەکی پێویست ئاو نەخورێتەوە ئەوا میز چڕدەبێتەوە بەمەش مەترسی دروست بوونی بەرد زیاتر دەبێت. مێژووی خێزانی، ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانێک بەردی گورچیلەیان ھەبیت ئەوا دیکەی ئەندامانی ئەو خیزانە لە مەترسیدان. ھەروەھا ئەگەر کەسیک بەردێکی ھەیە ئەوا ئەگەری دروست بوونی بەردی تریشی ھەیە. تەمەن و ڕەگەز، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی بەردی گورچیلە دەبن لە تەمەنی نێوان ٢٠ بۆ ٧٠ ساڵیدان. ڕەگەزی نێر زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون. خۆراک، خۆراکی پڕ لە پرۆتین و سۆدیۆم، ھەروەھا کەم کالیسیۆم، مەترسی دروست بوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکەن.

* خۆپاراستن ....
زۆر خواردنەوەی ئاو. زیاتر لە ١٤ پەرداخ ئاو یاخود ٣٫٣ لیتر لە شلەمەنی. لە کەش و ھەوای گەرم زیاتریش پێویستە.
ئەگەر بەردی کەسیک لە جۆری کالیسیۆم ئۆگزالەیتی بیت، ئەوا پزیشکان بەباش دەزانن ئەو جۆرە خواردنانە بەشێوەی زۆر توند کەم بکرێتەوە کە دەوڵەمەندن لە ئۆگزالەیت، وەک ڕێواس، چەوەندەر، پاقلە، کەلەم، سپێناغ، پەتاتەی شیرین، کونجی و باوی.

* دەرمان ....
بەردی گورچیلە بە چەندین جۆر چارەسەر دەکرێت. یەکێک لە ئەم شێوازانە خواردنەوەی شلەی زۆرە تاکوو بەردەکە بۆ خۆی بجووڵێت و دەر بێت.
شێوازێکی دیکە نەشتەرگەریە کە لە ساڵانی سەدەی بیست و یەکەمدا کەمتر ئەنجام ئەدرێت. شێوازێ کە ئەمڕۆ بە کار دەبرێت بەم جۆرەیە کە بە بێ باز کردنی زگی نەخۆشی تووشبوو بە بەردی گورچیلە، لە ڕێگای میزبۆریەوە دەچەنە نیو میزەڕۆ و لەوێ بەردەکە بە شەپۆلی ئەلیکترۆمەگنیتیک دەشکێنن، بەم جۆرە بە کەمترین ئازار، بەردی گورچیلە چارەسەر دەبیت..

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەك ..

MSG Channel

26 Dec, 21:08


شەوی هەینیتان پیرۆز و پڕ لە خێر و بەرەکەت  "

‌لەو ڕۆژ و شەوی هەینی دا سەڵاوات لێدان لەبیر مەڪەن


إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً 《٥٦》❤️🧡 "

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 💚💙 "

٢٠٢٤

MSG Channel

20 Dec, 10:02


🤍🫀اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ  إِبْرَاهِيمَ
إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا
بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ
حَمِيدٌ مَجِيدٌ
🫀🤍

MSG Channel

13 Dec, 09:57


سلام عليكم منو من كلية الصيدلة حكومي أو كتاب أو قلم  او يعرف شخص  راسلني
👇
@phahmedsh

سەلام جەماعەت کێ لە کولیە سەیدەلە حکومی یان گتاب یان قلم یان کەسێ ئەناسێ نامەم بۆ بنێرێ
👇
@phahmedsh

MSG Channel

09 Dec, 04:22


نیشانەکانی نەخۆشی گورچیلە

زۆرجار نەخۆشی گورچیلە وردە وردە دروست دەبێت و لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا نیشانەکانی زیاتر دەردەکەون. گرنگە زوو ئەم نیشانانە بناسیتەوە بۆ ئەوەی زیانی زیاتری پێ نەگات. نیشانە باوەکانی نەخۆشی گورچیلە بریتین لە:

🔹1. ماندوێتی و لاوازی: بەهۆی کەڵەکەبوونی ژەهر لەئەنجامی خراپی کارکردنی گورچیلە.
🔹2. ئاوسانی (edema): کە دەبێتە هۆی ئاوسانی پێ، قاچ، دەست، یان دەموچاو.
🔹3- گۆڕانکاری لە میزکردندا: زۆر میزکردن بەتایبەت لە شەواندا، کەمبوونەوەی ڕێژەی میز، یان بوونی خوێن لە میزدا.
🔹4. هەناسە تەنگی: بەهۆی کەڵەکەبوونی شلە لە سییەکان یان کەمخوێنی.
🔹5. نەمانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێش: بەهۆی کەڵەکەبوونی ژەهر و بەزەحمەت لە هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان.
🔹6. بەرزی پەستانی خوێن: نەخۆشی گورچیلە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی زیاتر تێکچوونی کارکردنی گورچیلە.
🔹7. کەمخوێنی: بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سورەکانی خوێن لە ئەنجامی کەمی هۆڕمۆنی ئێریترۆپۆئیتین.

ئەگەر ئەم نیشانانە بەردەوام بوون یان خراپتر بوون، گرنگە بە خێرایی سەدانی پزیشکی پسپۆر بکەیت بۆ دەستنیشانکردنی زوو و چارەسەرکردن، لەوانەش پشکنین بۆ فرمانەکانی کارکردنی گورچیلە.

------------

عربی

أعراض أمراض الكلى

غالبًا ما تتطور أمراض الكلى بشكل تدريجي، حيث تظهر الأعراض بشكل أكثر وضوحًا في المراحل المتقدمة. من المهم التعرف على هذه الأعراض مبكرًا للوقاية من المزيد من الضرر. تشمل الأعراض الشائعة لأمراض الكلى ما يلي:

🔹1. التعب والضعف: بسبب تراكم السموم نتيجة ضعف وظائف الكلى.
🔹2. التورم (الوذمة): الذي يسبب تورمًا في القدمين والساقين واليدين أو الوجه.
🔹3. التغيرات في التبول: التبول المتكرر، خاصة في الليل، أو انخفاض كمية البول، أو وجود دم في البول.
🔹4.ضيق التنفس: نتيجة لتراكم السوائل في الرئتين أو فقر الدم.
🔹5.فقدان الشهية وفقدان الوزن: بسبب تراكم السموم وصعوبة امتصاص العناصر الغذائية.
🔹6.ارتفاع ضغط الدم: يمكن أن يسبب مرض الكلى ارتفاع ضغط الدم، كما أن ارتفاع الضغط يمكن أن يزيد من تدهور وظائف الكلى.
🔹7. فقر الدم: بسبب انخفاض إنتاج خلايا الدم الحمراء نتيجة نقص هرمون الإريثروبويتين.

إذا استمرت هذه الأعراض أو تفاقمت، من المهم الحصول على الرعاية الطبية بسرعة للتشخيص والعلاج المبكر، بما في ذلك إجراء اختبارات لتقييم وظائف الكلى.

MSG Channel

05 Dec, 20:37


شەوی هەینیتان پیرۆز و پڕ لە خێر و بەرەکەت  "

‌لەو ڕۆژ و شەوی هەینی دا سەڵاوات لێدان لەبیر مەڪەن


إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً 《٥٦》❤️🧡 "

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 💚💙 "

MSG Channel

30 Nov, 17:57


خوێندکاری ئازیز
مرۆڤی ئازیز♥️
🔹هیچ عەیب نیە !  پۆشاکێک بۆ چەندین جار لەبەر بکەی
🔹هیچ عەیب نیە! ئەو موبایلەی پێتە مۆدێلی لەهی هاوڕێکانت کۆنتربێ
🔹ئەوەش عەیب نیە زوو بگەڕێیتەوە ناو خێزانەکەت چونکە دڵیان لاتە
🔹هیچ عەیب نیە تۆ بەپاس هاتوو چۆ بکەیت لەبەر  نەکردنی مەسرووفی زیادەو هاوڕێکانت ئتۆمبێلی خۆیان هەبێت
🔹عەیب نیە مۆدێلی جلەکانت لەهی هاوڕێکانت کۆنتر بێت
🔹عەیب نیە هەرکارێک بکەی بۆ یارمەتی خۆت و خێزانەکەت
✔️عەیب ئەوەیە گرنگی بە ڕازی کردنی ئەوانی تر بدەیت زیاتر لەهەر شتێک
( تکایە بۆخۆت بژی، چیتر بۆ خەڵک مەژی، دنیا پەرست
مەبە)

MSG Channel

30 Nov, 13:09


MSG Channel:
هەر کێشەیەکت هەیە لە پرچت یان دەموچاوت ئێمە چارەسەرت بۆ دانەین یان هەر مەوادێمی تەجمیلیت ئەوێ سیروم و کرێم و غسول و فیتامینات نامەمان بۆ بنێرن
👇
@phahmedsh

عندج اي مشكلة بشعرج أو وجهج احنا ننطي علاج الج أو تريدين تطلبين اي مواد تجميلية سيروم و كريم و خدغسول و فيتامينات راسلنا
👇
@phahmedsh

MSG Channel

30 Nov, 12:56


هەر کێشەیەکت هەیە لە پرچت یان دەموچاوت ئێمە چارەسەرت بۆ دانەین یان هەر مەوادێمی تەجمیلیت ئەوێ سیروم و کرێم و غسول و فیتامینات نامەمان بۆ بنێرن
👇
@phahmedsh

عندج اي مشكلة بشعرج أو وجهج احنا ننطي علاج الج أو تريدين تطلبين اي مواد تجميلية سيروم و كريم و خدغسول و فيتامينات راسلنا
👇
@phahmedsh

MSG Channel

24 Nov, 10:19


🔸_ ئەو دەرمانانەی سەلامەتن لەماوەی دووگیانی بەکاربهێنرێت بۆچارەسەرکردنی حاڵەتی
hypertension in pregnancy?

1_Labetalol
2_Hydralazine
3_Nifedipine
4_Methyldopa
5_Magnesium Sulfate

🔹_هەریەکەلە { Labetalol_Hydralazine_ Nifedipine} بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی
حاڵەتی acute blood pressure in pregnancy واتا بۆحاڵەتی لەناکاو بەرزبوونەوە زەخت لەماوەی دووگیان بەکاردێت واتا لەناکاو زەختی بەرزبۆتەوە،

🔸_هەرچی Methyldopa :-
Methyldopa is a preferred oral antihypertensive for long-term management of hypertension in pregnancy
واتا باشترین بژاردەی دەرمانی زەختە بۆ چارەسەرکردن وکۆنتڕۆڵکردنی زەختی درێژ خایەن لەماوەیی دووگیانی.

🎯_هەرچیMagnesium Sulfate بەکاردێت بۆحاڵەتی
treatment of eclamptic seizures in pregnancy, especially in the setting of severe preeclampsia

ئەویش بەحاڵەتی hypertensive emergency دادەنرێت.

--------------------------------------------------------------------------
📚_ وەکوو گایدڵین وئەلگۆلیزم ئاواچارەسەر ئەکرێت زەخت لەماوەیی دووگیانی ئیتر ئەگەر لە کوردستانی خۆمان ولەنەخۆشخانەکانی خۆمان بەجۆرێکی تر چارەسەربکرێن ئەوەیان بەهۆی نەبوونی دەرمان لەنەخۆشخانەکان یان چەند هۆکارێکی ترەوەیە....

💯/هەندێک شت جاری وایە لەدەسەڵاتی دکتۆرەکانیش نین کە دەرمان نەبێت ئەوانیش چی بکەن هیچیان بۆناکرێت ناچارن یان چارەسەری حاڵەتەکە نەکەن یاخود بە دەرمانێکی تر چارەسەری حاڵەتەکە بکە....😐

MSG Channel

06 Nov, 16:22


ئێستا
لە نەخۆشخانەی ئازادی ئافرەتێک زۆر پێویستی بە خوێنی A- لەپیناو خوا ئەوەی خوین ی لەوجورەیە هاوکاری بن
07764881926

MSG Channel

03 Nov, 09:08


گرنگترین ئه‌و ڤیتامین و کانزایانه‌ی ڕه‌نگه‌ که‌م بن له‌ مرۆڤدا


🔹زۆرن ئه‌و پێکهاتوه‌ خۆراکیانه‌ی ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤدا که‌ که‌میان ده‌بنه‌ هۆکاری زۆر کێشه‌ و نه‌خۆشی ترسناک، دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین حاڵه‌ته‌کانی که‌می ئه‌م ڤیتامین و کانزایانه‌ی بڵاوكردەوەتەوە.

1. مادده‌ی ئاسن: ئاسن یه‌کێکه‌ له‌ سه‌ره‌کترین کانزاکان که‌ ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ له‌ پێک هێنانی خوێن و ماسولکه‌کان، ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌ له‌ دروست کردنی چه‌ندین ئه‌نزیم و هۆرمۆن.

به‌ زۆری له‌ ئه‌م سه‌رچاوه‌ خۆراکیانه‌دا هه‌یه‌: جگه‌ر، گۆشتی سور، ماسی، هێلکه‌، پاقله‌مه‌نه‌ییه‌کان، قه‌ڕنابیت، سپێناخ و که‌له‌رم.

2. یۆد: ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ کارکردنی غودده‌ی ده‌ره‌قی و که‌می یۆد ده‌بێته‌ هۆی سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی، به‌ زۆری له‌ ماسی ئاوی ده‌ریا و گژوگیای ده‌ریا و خوێی یۆداوی هه‌یه‌.

3. ڤیتامین دی: زیاتر له‌ (300) ڕۆڵی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ناو له‌ش و له‌وانه‌ له‌ پێکهاتنی ئێسقان و به‌رگری له‌ش و کۆمه‌ڵێك هۆرمۆنی سه‌ره‌کی له‌ناو له‌شدا.

باشترین سه‌رچاوه‌ش تیشکی خۆره‌ و بە بڕێکی دیاری کراو له‌ ماسی، زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌ و زه‌یتی جگه‌ری نەهەنگ هه‌یه‌.
4. کالسیۆم: زۆر گرنگه‌ له‌ پێکهاتنی ئێسقان و ددان و ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ له‌ کارکردنی ماسولکه‌کان.
به‌ زۆری له‌ ماسی، شیر، به‌رهه‌مه‌کانی شیر،سپێناخ، که‌له‌رم، بڕۆکلی، بەزالیا و سۆیادا هه‌یه‌.

By: Bawan Asaad Jabari 🔬

MSG Channel

02 Nov, 17:55


🔴 #عاجل || تعطيل الدوام يوم غد الاحد في كركوك

MSG Channel

02 Nov, 14:46


نەخۆشێك لەنەخۆشخانەی ئازادی پێویستیان بةخوێنی جۆری ناقصة-A-, B-, O-, زۆر زەرورن خوای گەورە جزای خێرتان داتەوە ژ.م 07705122241

MSG Channel

31 Oct, 21:07


🤍🫀اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ  إِبْرَاهِيمَ
إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا
بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ
حَمِيدٌ مَجِيدٌ
🫀🤍

MSG Channel

21 Oct, 19:54


🚨 ڕێزگرتن لەنەخۆش هێندەی دەرمانەکان کاریگەرە بۆ زوو چاك بوونەوە

MSG Channel

20 Oct, 22:25


كێ مۆزەفە پێویستی بە سایەقە بۆ مستەشفا ئازادی یان جموری با نامەم بۆ بنێرێ

@aya_zangana12

MSG Channel

18 Oct, 16:42


عربي /
🔺سيحصل الطالب على شهادة معترفة  يستطع طالب استخدامه في تقديم فرص العمل في الصيدليات و المختبرات😍

🔸ذا تشاركون بالكروب نسوي تخفيضات الكم 4 او 5 طلاب ایضا یوجد تخفیضات للذین یشارکون اکثر من 4 طلاب 😍
.........................................................
کوردی/
🔺لە كۆتاییدا شەهادەی باوەرپێكراو دەدرێت بە بەشداربووانی خول کە ئەتوانن لە سەیدەلی و موختەبەر ئیش بکەن 😍

🔸ئەگەر بە کۆمەل بەشداری بکەن داشکاندنتان بۆ ئەکرێ 4 یان 5 کەس بن  واتا چەنێ زیاتر بن ئەوەنە زیاتر داشکاندنتان بۆ ئەکرێ😍

MSG Channel

18 Oct, 16:42


#کوردی_عربي
#تایبەت_بەشاری_کەرکوک
#خاص_لطلاب_كركوك

#كوردی
🔺سوپرایزەكە_گەیشت😍

باشترین و گەورەترین کۆرسی پزیشکی راگەیەنرا لەژێر سەرپەرشتی سەندیکای پەرستارانی کەرکوک 😉💪

  ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن لە بەهێزترین كۆرسی پزیشكی لەشاری كەركوك كۆرسەكە پێكدێت لە  :
١-فێربوونی كانولەدانان
٢-فێربوون و جۆرەكانی دەرزی لێدان
٣-جۆرەكانی موغەزی
٤-تێستی هەستیاری
٥-زانیاری دەربارەی دەرمان
٦-سەحبی خوێن
٧-تەكنیكەكانی سەحبی خوێن

🔺كۆرسەكە لەلایەن دكتۆر و كەسانی پسپۆر و بە ئەزموون ئەدرێتەوە

🔺كۆرسەكە بۆ ماوەی یەك رۆژ  بەردەوام دەبێت ماوەی خول ٤ كاتژمێرە

🔺لە كۆتاییدا شەهادەی باوەرپێكراو دەدرێت بە بەشداربووانی خول کە ئەتوانن لە سەیدەلی و موختەبەر ئیش بکەن 😍

🔸ئەم هەلە دووبارە نابێتەوە پەلەكەن لەناو تۆماركردن كورسییەكان دیاریكراوە

🔸ئەگەر بە کۆمەل بەشداری بکەن داشکاندنتان بۆ ئەکرێ 4 یان 5 کەس بن  واتا چەنێ زیاتر بن ئەوەنە زیاتر داشکاندنتان بۆ ئەکرێ😍

🔸بۆ بەشداری نامە  بنێرن
👇
@venosmhamad19
@aya_zangana12

ئەگەر ئەتانەوێ ئاگاداری هەموو کۆرسە پزیشکیەکانمان بن لە شاری کەرکوک و بەشداری باشترین و گەورەترین کۆرسی پزیشکی بکەن ئەوا جۆینی ئەم گروپە بکەن
👇
https://t.me/kirkukmedicalactivity
...........................................................
#عربي
#خاص_لطلاب_كركوك.

تم الإعلان عن أفضل و اكبر دورة 😉
💪 طبية تحت إشراف نقابة تمريض فرع كركوك.

يمكنك الآن تسجيل اسمك في الدورة☑️

يتكون الدورة من:
١-تعلم تركيب الكانولة
٢-انواع الابرة
٣-انواع المغذي
٤-فحص الحساسية
٥-معلومات عن الادوية
٦-تعلم صحب الدم

🔺يتم توضيح الدروس عمليا ونظريا.

🔺سيحصل الطالب على شهادة معترفة  يستطع طالب استخدامه في تقديم فرص العمل في الصيدليات و المختبرات😍

🔺تحت إشراف الدكتور و  وذوي الخبرة في مجال مهارات طبية وصاحب العديد من شهادات.

🔸الدورة لمدة يوم واحد ٤ساعات.

🔸ذا تشاركون بالكروب نسوي تخفيضات الكم 4 او 5 طلاب ایضا یوجد تخفیضات للذین یشارکون اکثر من 4 طلاب 😍

🔸للتسجيل  دز رسالة
👇
@venosmhamad19
@aya_zangana12

اذا اردتم معرفة الاخبار  عن جميع دوراتنا الطبية في مدينة كركوك واذا اردتم المشاركة في احسن واكبر كورس طبي انظموا الى هذا الكروب
👇
https://t.me/kirkukmedicalactivity

MSG Channel

17 Oct, 20:00


خوێندنی سوڕەتی الکهف لەبیر
مەکەن لە ڕۆژی جومعە(هەینی)💗.

MSG Channel

16 Oct, 10:19


16/10

#اليوم العالمي للتخدير
كل عام وانتم صناع الامل
كل عام وانا وانتم بخير .

MSG Channel

09 Oct, 16:27


MSG Channel pinned «#کوردی_عربي #تایبەت_بەشاری_کەرکوک #خاص_لطلاب_كركوك #كوردی 🔺سوپرایزەكە_گەیشت😍 لەژێر سەرپەرشتی سەندیكای پەرستاران باشترین و گەورەترین کۆرسی پزیشکی راگەیەنرا😉💪   ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن لە بەهێزترین كۆرسی پزیشكی لەشاری كەركوك كۆرسەكە پێكدێت لە …»

MSG Channel

09 Oct, 16:27


#کوردی_عربي
#تایبەت_بەشاری_کەرکوک
#خاص_لطلاب_كركوك

#كوردی
🔺سوپرایزەكە_گەیشت😍

لەژێر سەرپەرشتی سەندیكای پەرستاران باشترین و گەورەترین کۆرسی پزیشکی راگەیەنرا😉💪

  ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن لە بەهێزترین كۆرسی پزیشكی لەشاری كەركوك كۆرسەكە پێكدێت لە  :
١-فێربوونی كانولەدانان
٢-فێربوون و جۆرەكانی دەرزی لێدان
٣-جۆرەكانی موغەزی
٤-تێستی هەستیاری
٥-زانیاری دەربارەی دەرمان
٦-سەحبی خوێن
٧-تەكنیكەكانی سەحبی خوێن

🔺كۆرسەكە لەلایەن دكتۆر و كەسانی پسپۆر و بە ئەزموون ئەدرێتەوە

🔺كۆرسەكە بۆ ماوەی یەك رۆژ  بەردەوام دەبێت ماوەی خول ٤ كاتژمێرە

🔺لە كۆتاییدا شەهادەی باوەرپێكراو دەدرێت بە بەشداربووانی خول کە ئەتوانن لە سەیدەلی و موختەبەر ئیش بکەن 😍

🔸ئەم هەلە دووبارە نابێتەوە پەلەكەن لەناو تۆماركردن كورسییەكان دیاریكراوە

🔸بۆ بەشداری نامە  بنێرن
👇
@venosmhamad19
@aya_zangana12

#عربي
#خاص_لطلاب_كركوك.

تحت اشراف نقابة التمريض تم الإعلان عن أفضل و اكبر دورة😉
💪 طبية.

يمكنك الآن تسجيل اسمك في الدورة☑️

يتكون الدورة من:
١-تعلم تركيب الكانولة
٢-انواع الابرة
٣-انواع المغذي
٤-فحص الحساسية
٥-معلومات عن الادوية
٦-تعلم صحب الدم

🔺يتم توضيح الدروس عمليا ونظريا.

🔺سيحصل الطالب على شهادة معترفة  يستطع طالب استخدامه في تقديم فرص العمل في الصيدليات و المختبرات😍

🔺تحت إشراف الدكتور و  وذوي الخبرة في مجال مهارات طبية وصاحب العديد من شهادات.

🔸الدورة لمدة يوم واحد ٤ساعات.

🔸للتسجيل  دز رسالة
👇
@venosmhamad19
@aya_zangana12

MSG Channel

06 Oct, 19:39


MSG Channel pinned «كێ سایەقی ئەوێ بۆ توب عام كەركوك با نامەم بۆ بنێرێ @drmuhamadsarkawt»

MSG Channel

06 Oct, 19:39


كێ سایەقی ئەوێ بۆ توب عام كەركوك با نامەم بۆ بنێرێ

@drmuhamadsarkawt

MSG Channel

03 Oct, 21:26


سلام عليكم محتاجه شغل شفت صباحي صيدله او اي مكان بكركوك احد يعرف؟
سه لام بيوستم به كاره شيفتى به يانيان له كه ركوك هه ر شوينى بيت صيدله يان هين تر
@dano19s

MSG Channel

03 Oct, 10:49


https://t.me/phprescriptionchannel