Xwakurk_خواکوڕک @xwakurk2 Channel on Telegram

Xwakurk_خواکوڕک

@xwakurk2


دەزگای میدیایی خواکوڕک، لەژێر دروشمی لووتکەی ڕاستیەکان کاردەکات، بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە هەواڵ و زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

Xwakurk_خواکوڕک (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ خواکوڕک، دەزگای میدیایی کە بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە هەواڵ و زانیاری نوێ بڵاودەکات. لەم کەناڵە خواکوڕک، لەژێر دروشمی لووتکەی ڕاستیەکان کاردەکات کە بەرنامەی پێوەندی و بەرنامەی گشتیی کار ئەمادە دەکات. ئایا دەتەوێت زانیاری و هەواڵەکانی نوێ بۆ خۆتان بگریت؟ ئایا دەتەوێت بە شێوەی ڕاست زانیاریەکانی ڕۆژانە بگریت؟ ئەوا دەبێت کە گروپی تیمی زانیاریی لەم کەناڵە بڵاودە بن. بپەیوەندە بە خواکوڕک و دەست بنێ بە کارەکانەی نوێ و زانیاریەکانی ڕۆژانە. خواکوڕک هەمووان دەڵێت بەسەر لە شێوەی میدیایی و تایبەتیەکان بۆ هەواڵ و زانیاریەکانی نوێ.

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 21:15


🔴 ئاسۆ شێخانی، پارێزەری راوێژكار:

📌پێویستە پارێزبەندی پەرلەمانتاری لە عەلی حەمەساڵح بسەندرێتەوە

📌پەرلەمانتار بۆی نیە ڤیدیۆی دامەزراوەکانی وڵاتەکەی بگرێت و لە میدیای تیرۆریستان بڵاویبکاتەوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 20:56


🔴 نیازحاجی: پەڕلەمانتار پارێزبەندی هەیە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە کاتێک تاوانێک ئەنجام دەدات ئەو پارێزبەندیە بیپارێزێت بەتایبەت کاتێک تاوانەکە دەچێتە چوارچێوەی سیخوریکردنەوە

ئەو ڤیدیۆیانەی علی حەمەصالح کە بۆ صابرین نیوزی میدیای میلیشیاکان ناردویەتی رێک دەچێتە چوارچێوەی سییخوڕی و جموجۆڵەکانی چەند رۆژ پێش ئێستای ئەو پەڕلەمانتارە هەوڵێک بوو (بەدەنگ رەنگ) بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی پایتەخت، کەبۆخزمەتی ئەجیندایەکی دژ بەهەرێم ئەنجامی دا لەکاتێکدا ئەو دۆخی خراپی موچەیە لەلایەن دەسەڵاتی ئەو میلیشیانەوەیە کە علی حمەصالح سیخوڕی بۆ کردوون، بۆیە پێویستە لەلایەن داواکاری گشتیەوە دۆسیە بجولێنرێ بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لەسەری و دادگا بڕیاری خۆی لەسەر ئەو تاوانەی بدات.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 20:12


🔴 سكاڵایەكی دیكە لەسەر عومەر فەقێ تۆمار كرا

دوای ئەوەی ستایشی سەدام حوسێن و رژێمی بەعسی كرد و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکرا، عومەر فەقێ سكاڵایەكی دیکەی لەسە تۆمار کرا بەهۆی هێرشكردن بۆ سەر پارێزەران.

بەختیار حەیدەر، سەرۆكی سەندیكاری پارێزەرانی كوردستان، بە نووسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێری كردووە، دەڵێت: سكاڵامان لەسەر ناوبراو هەیە و داواكارین ڕێكاری سزاییی بەرامبەر بگیرێتە بەر و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێتەوە.

لە نووسراوەكەی سەندیکای پارێزەراندا هاتووە، كەسێك بە ناوی (عومەر مەحمود فەقێ) لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ یەكێك لە كەناڵەكانی سۆشیالمیدیا، هێرش دەكاتە سەر پارێزەران و دەڵێت: "ئەگەر ئەو پارێزەرانە یەك زەڕڕە غیرەت و شەرەف و كەرامەتیان هەبێت.." دواتر قسەكانی تەواو دەكات. بەكارهێنانی ئەو وشە نەشیاوانە بەرانبەر بە توێژی پارێزەران بەپێی یاسا بەرەكارەكانی هەرێمی كوردستان دەچێتە خانەی ناوزڕاندن و تەشهیرەوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 19:17


🔴 بۆچی بەناو خۆپیشاندەرانی سلێمانی هێرش دەکەن سەر هەولێر

📌 هەولێر چی کردووە؟

📌 ئەوان چییان لە هەولێر و خەڵکی هەولێر دەوێت؟

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 18:37


🔴 سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە لەسەر وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا

هێزێكی بنكەی پۆلیسی تەوێڵە سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، سەرۆكی شارەوانی تەوێڵەی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیردەکات.

ئاكام قوتبەدین گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بە فەرمانی دادوەر عیماد محەمەد سەرۆكی شارەوانی تەوێڵە بەپێ مادەی 307 بەرتیل، لە لایەن پۆلیسی بنكەی تەوێڵە گیراوە. و دادوەر بڕیاری داوە نووسراوەكانی رادەستی دەستەی نەزاهە بكرێت، ئێستە لە لایەن بنكەی تەوێڵە لە پۆلیسی ناو شار راگیراوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاند، كەسێك سكاڵای لەسەر تۆمار كردووە، بەوەی زەوییەكی هەبووە پێ گوتووە ئەو عاموودانە بگوازێتەوە لە بەرامبەر پێدانی هەزار دۆلار، بۆ ئەوەش گەواهیدەری هەیە، بۆیە دادوەر بڕیاری راگرتنی بۆ دەركردووە، بەو پێیەی نووسراوەكانی بۆ دەستەی نەزاهە بگوازرێتەوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 18:01


🔴 خیانەت

📌ئەو تاوانەی لێخۆشبوونی نییە

📌ئەموو گەل و نەتەوە و وڵاتان لەسەری هاوڕان کە خیانەتکار دەبێت سزا بدرێت.

📌سەرنج بدەن

📌ئەمە هاووڵاتییەکی ئۆکراینییە خیانەتی لە وڵاتەکەی کردووە.

📌ئەمەش هاووڵاتییەکی رووسییە خیانەتی کردووە.

📌ئەمەش هاووڵاتییەکی کوردستانە کە خیانەتی کروودە.

#Xwakurk #Xwakurk 
 

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 17:42


🔴 مه‌سرور بارزانی: ئاڵنگارییه‌كان ڕێگه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناگرن

📌جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون نێوان وڵاتان له‌ پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام كرده‌وه‌.

📌هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت سوود له‌ ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی ئیمارات له‌ په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی چاكسازیی ئابووری و به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ت وه‌ربگرێت.

📌ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگی له‌ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و هاندانی گه‌شه‌ و په‌ره‌پێدانی ئابووریی بینیوه‌.

📌ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم ده‌بنه‌وه‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه‌ی ناگرن، به‌ڵكوو هه‌رێمی كوردستان ئێستا دوای چه‌ندین ساڵ بووه‌ته‌ ناوچه‌یه‌كی ئارام و پێشكه‌وتوو و بووژاوه‌،

📌وردەکاری لەم لینکەدایە

https://xwakurk.com/?p=189790

#Xwakurk #Xwakurk 

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 17:31


🔴 هۆشیار زێباری: بڕیاری مامۆستایانی سلێمانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە مانگرتن دروست و بەرپرسیارانەیە

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی پارتی دەڵێت: بڕیاری مامۆستایانی سلێمانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەیان دروست و بەرپرسیارانەیە و پەیامەکەیان گیشتووەتە هەموو لایەک.

سێشەممە 11ـی 2ی 2025، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی؛ ئەمڕۆ مامۆستایانی سلێمانی بڕیاری ئەوەیان دا کە کۆتایی بە مانگرتنە بەردەوامەکەیان بهێنن، کە ئەمەش بڕیارێکی دروست و بەرپرسیارانەیە، هەروەها سەلمێنەری ئەوەیە کە پەیامەکەیان گەیشتووە.

ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕیی پارتی، ئاماژەی بەو دا، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی مامۆستایانی سلێمانی، هەوڵی هەندێک نوێنەری پۆپۆلیستی هەڵدەوەشێنتەوە کە ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.

#Xwakurk #Xwakurk

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 17:05


🔴 یەكەمی سەر ئاستی عێراق بوو

📌هیچ ئافرەتێك لە كوردستان و عێراق شان لە شانی نادات

📌خاوەنی دەیان خەڵاتە 

📌دەڵێت لە بەرزكردنەوەی قورسایی تا 185 كیلۆگرام رۆیشتووم

📌تاکە ئافرەتە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەشداری لە پێشبڕكێیەكی نێودەوڵەتیدا بكات.

#Xwakurk #Xwakurk 

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 16:20


🔴 وەڵامێك بۆ نەسیحەتەكانی م. عەلی باپیر

📌بەڕێزت یەكێك لەوانەی زۆر چاك شارەزای پارتیت و دەزانی پارتی چیی بۆ ئەم وڵاتە كردووە. 

📌پارتی هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووە گەلی كوردستان بە سەربەرزی بژییت و لەو پێناوەدا تێكۆشاوە و خوێنی داوە و مێژوویەكی ڕووناك و دوورودرێژی لە خەبات و تێكۆشان و دەستكەوتی گەورە هەبووە

📌پارتی شانازی بەم بەرپرسیارێتییەوە دەكات و لە سەنگەری پێشەوەی پاراستن و بەرگرییكردن بووە لە كوردستان و ئەمەی بە كردەوە سەلماندووە

📌لەو ستەمەی كە لە خەڵكی كوردستان كراوە نەك تەنیا سلێمانی بەڵكو هەولێر و دهۆك و گەرمیان و بارزان و بادینان و هەڵەبجە و سەرتاسەری كوردستان بەر ئەو ستەمكاری و پێشێلكارییە كەوتوون.

📌ڕۆژێك لە ڕۆژان نەمانبینی ئینسافتان هەبێت و عادل و بوێر بن و پەنجە لەسەر ڕاستیەكاندا بنێن و بڵێن كێ لە پشتەوەی بڕینی قووت و مووچەی خەڵكی كوردستانە.

📌حەز دەكەین بەڕێزیشت لەوە دڵنیا بن كە پارتی لە هەموو بارودۆخێكدا خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت و مومكین نیە ڕێگە بە تێكدان و یاریكردن بە چارەنووسی گەلی كوردستان بدات.

وردەکاری زیاتر لەم لینکەدایە

https://xwakurk.com/?p=189787

#Xwakurk #Xwakurk 

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 15:51


🔴 ئەو ئەفسەرەی لە بازگەی دێگەڵە هاوکاری خۆپیشاندەرانی کرد قسەدەکات

#Xwakurk #Xwakurk 

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 15:27


🔴 #ئاشکرابوو... بەرپرسێكی عێراق چوار ساڵە مووچەی شەهیدانەی خۆی وەردەگرێت

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، بەناوی ویسام محەمەد دلێمی، لەژێر ناوی مووچەی دەزگای شەهیدان بڕە پارەیەکی زیاتر لە 57 ملیۆن دیناری وەرگرتووە، هەرچەندە هێشتا لە ژیاندایە.

وردەکاری و بەڵگە و وێنە لەم لینکەدایە
https://xwakurk.com/?p=189782

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 14:21


🔴 بارزان عەلی حەمە، نووسەر لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی :

ئێمە مان ئەگرین، تۆ بە هەموو هێزێکتەوە چەپڵە لێ بدە و بڵێ زۆر باشە. کە مانگرتنیش ئەشکێنین، تۆ هەر چەپڵە لێ بدە و هەڵپەڕە و بڵێ زۆر باشە. هەموو شتێک بە دەست خۆمانە، تۆ تەنیا چەپڵە و دروشم و هەیەجان و بارەکەڵات لەسەرە! وەرە ناڕازیبە و مەپرسە بۆچی باشە؟! خۆپیشاندان بکە و ئەو دروشم و جنێوانە بڵێرەوە کە فێرتەکەین، نەڵێی بۆ؟!

ئەوان ئەمەیان ناوناوە ئازادی! شۆڕش! ڕۆشنبیری! دەوری تۆ تەنیا قەرەباڵەغی و ئیسپات وجودە، تۆ تەنیا کۆمبارسی خێمە و خێوەتەکانی ئەوانیت!
هەر کاتێک ئێمە قەراری ئینقیلاب و موزاهەرە و شۆڕشماندا، دەستبەجێ حازربە و بە هیچ شێوەیەک نەپرسیت بۆ؟ ئەگەر نەیەیت خوێڕی و پیاوی دەسەڵاتیت!

موزاهەرەی ئیجباری! مانگرتنی ئیجباری! ناڕازی بوونی ئیجباری! چەپڵە و دروشم و جنێوی ئیجباری! تەنیا یەک هەڵبژاردەت ئەخەنە بەر دەست، وەرە خۆپیشاندان بکە، نایکەیت؟ تۆ پاراستنیت!

وەرە بۆ خێمەی موغەزی و ڕێجیمەکەی ئێمە، نایەیت؟ تۆ کۆیلە و سەر بەدەسەڵاتیت!

لەبەر ئەوەی هیچ دەرفەتێک بە لێکدانەوە و تێڕوانینی خۆت نادرێت، وەرە مانبگرە و موناقەشە مەکە، وەرە خۆپیشاندان بکە و موناقەشە مەکە، وەرە گردبەرەوە و موناقەشە مەکە. ئەوەی ڕامانگەیاندووە، سەمعەن وە طاعەن بیکە، نایکەیت؟ پاراستنیت!

تۆ سەیری ئەم شەهوەت و شۆڕشە؟! مانگرتن موهیمە و شکاندنیشی هەر موهیمە! موزاهەرە موهیمە و ڕاگرتنیشی موهیمە! خێمە دانان موهیمە و لابردنیشی هەر موهیمە!

پرسیارەکە زۆر سادەیە: ئەم ثەورە عەزیمە، کە تاسەیەکی لە سلێمانی پێ پڕ ناکرێتەوە، بۆ ئەتەوێت بیهێنیت بۆ هەولێر؟!


#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 14:20


🔴 بارزان عەلی حەمە:

📌تۆ سەیری ئەم شەهوەت و شۆڕشە؟! مانگرتن موهیمە و شکاندنیشی هەر موهیمە! موزاهەرە موهیمە و ڕاگرتنیشی موهیمە! خێمە دانان موهیمە و لابردنیشی هەر موهیمە!

📌پرسیارەکە زۆر سادەیە: ئەم ثەورە عەزیمە، کە تاسەیەکی لە سلێمانی پێ پڕ ناکرێتەوە، بۆ ئەتەوێت بیهێنیت بۆ هەولێر؟!

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Feb, 13:58


🔴 سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلئەحمەد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، سەرۆک وەزیرانی کوەیت سڵاو و ڕێزی شێخ مەشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوەیتی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها سەرۆکی حکومەتی بانگهێشتی کوەیت کرد.

  سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و برەودان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا. 

دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

https://xwakurk.com/?p=189778

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

27 Jan, 06:06


🔴 عێراق دووچاری کێشەیەکی نوێ دەبێتەوە

پێگەیەکی بەناوبانگی ئەمریکی، ڕایگەیاند: بازرگان و سەرمایەدارەکانی عێراق ترسیان هەیە ئەمریکا سزای نوێ بەسەر سیستمی بانکیی وڵاتەکەدا بسەپێنێت.

پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی ئەوەی ئاشکرا کردووە، بازرگان و سەرمایەدارەکانی عێراق ترسیان هەیە ئەمریکا سزای نوێ بەسەر سیستمی بانکی وڵاتەکە بسەپێنێت، بە تایبەتی کاتێک کە ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا دەست بەکار بووە و دەستی بە پێداچوونەوە بۆ سیاسەتەکانی کۆشکی سپی کردووە.

سیستەمی بانکی عێراق کێشەیەکی دیکەشی بۆ دروستبووە، بازرگان و سەرمایەداران ئەوانەی ئیشیان بە حەواڵەی دۆلار هەیە، پارەکانیان لەو بانکانە دەکشێننەوە کە لەناو سیستمی حەواڵەی دۆلاردا نین، بە شێوەیەک کە عادل نووری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی کەنداوی بازرگانی، رایگەیاندووە؛ تەنیا لە کۆتایی 2024ـدا زیانی کێشانەوەی پارە لە بانکەکە گەیشتووەتە 210 ملیار دینار کە ئەوە بەهۆی ئەوەیە بانکەکە بەشداری لە حەواڵەی دەرەکی ناکات.

https://xwakurk.com/?p=189572

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

27 Jan, 05:33


🔴 #بەوێنە..

تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان رایگەیاند :'' لە پێناو زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی و بایەخدانی زیاتر بە جوانکاری شوستە و شەقامەکانی شار، دەستکرا بە ڕێکخستنەوە و چاککردنی سەوزایی و تەقلیم و بژارکردن و چاککردنەوەی سیستەمی ئاودانی پارکەکانی ( کوێستانی نوێ، ئایندە، هەلوێست، ئەرخەوان) و شەقامەکانی( بەحرکەی کۆن و بەشێکی زۆری دوورگە ناوەندیەکان و باخچەکانی نێو گەڕەکەکان) .

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

27 Jan, 03:58


🔴 چەند بومەلەرزەیەک لە ناوچەیەکی کوردستان روویدا

سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئەوروپى، رایگەیاند :'' سێ بوومەلەرزە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان روویدا و یەکەم بومەلەرزە لە کاتژمێر 03:14 روویداوە، بە گوڕى 3.4 پلەی رێختەر و بومەلەرزەى دووەمیش لە کاتژمێر 04:02 بووە و بە گوڕی 4.8 پلە بەپێوەرى رێختەر بووە، کە چەقەکەى نێوان شارى کەلار و قەسری شیرین لە رۆژهەڵاتى کوردستان بووە.

هەروەها لە کاتەکانى 04:11 و 05:07، دوو پاشەلەرزەى دیکە بە گوڕى 3.0 و 3.1 پلە بەپێوەرى رێختەر روویانداوە.

لای خۆشیەوە سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە کە بوومەلەرزە و پاشلەرزەکان بەردەوامن و تا ئێستا گەیشتە 3 بوومەلەرزە .

دەشلێ:'' سێیەم بوومەلەرزە بە گوڕی 3.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 14 کیلۆمەتر ژێرزەوی لە دوری 16 کیلۆمەتر لەسەنتەری کەلار روویدا.

Xwakurk_خواکوڕک

26 Jan, 21:45


بڕیارێكی ترەمپ ئابووریی عێراق دەخاتە قەیرانەوە

دوای ئەوەی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند:"كار بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت دەكەن، داواش لە ڕێكخراوی ئۆپیك کرد، نرخی نەوت دابەزێنێت."

بڕیارەكەی ترەمپ چ زیانێك لە عێراق دەدات؟

لەو بارەیەوە نەبیل مەرسوومی، پسپۆری بواری ئابووری لە عێراق ڕایگەیاندووە:"ستراتیجی ترەمپ بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، پشت بە زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریكا دەبەستێت، كە بگاتە 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، ئەوەش وا دەكات ئەمریكا ببێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی نرخی نەوت."

یەكێك لەو زیانانەی لە بڕیارەكانی ترەمپ لەبارەی نەوتەوە دەكەوێتەوە، ئەوەیە كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهانی، بەهۆی ئەوەی عێراق بە پلەیەك، پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، داهاتێكی زۆر لەدەست دەدات.

دەشڵێت، هەرچەندە عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەی 220 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرز دەكاتەوە، بەڵام كەمبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 60 دۆلار، حكوومەتی عێراق تووشی قەیرانێكی سەخت دەكات، كە دەبێتە هۆی دابەزینی داهاتی نەوت لە عێراق بە بڕی 15 ملیار دۆلار.

Xwakurk_خواکوڕک

26 Jan, 20:07


ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی 1ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: "ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەشێوەیەکی نا مرۆڤانە ئازاریان پێگەیاند بوو، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران."

Xwakurk_خواکوڕک

26 Jan, 18:50


🔴 پیاوێك، ژن و دوو منداڵەكەی خۆی كوشـ*ـت

لە شاری كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ژنێك و دوو منداڵ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژ*ران، كە ژنەكەی تەمەنی 35 ساڵە و منداڵەكانیشی 9 ساڵ و 16 ساڵانن، دوای ئەنجامدانی تاوانەكەش خۆی ڕادەستی پۆلیس نەكردووە و ڕایكردووە.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی شەممە 25ی 1ی 2025، پیاوێك هاوژینەكەی خۆی بەناوی سیما مورادی، تەمەن 35 ساڵ و خەڵكی گوندی (چیاكەو)ی سەربە شاری شاباد لەگەڵ دوو منداڵەكەی بەناوی ماهووری تەمەن 9 ساڵ و زەینەبی تەمەن 16 ساڵ بە بەكارهێنانی چەك كوشـ*ـتووە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە بکـ*ـوژ، هاوژین و دوو منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا لە کرماشان کوشـ*ـتووە و هۆکاری کوشتنی ئەندامانی خێزانەکەشی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Jan, 18:32


شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شەپۆڵەكە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست پێ دەكات.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: بەگوێرەی پێشبینییەكان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەتایبەت لەنێوان رۆژانی 4 بۆ 9/2/2025 دووبارە ناسەقامگیری کەشوهەوا دەگەڕێتەوە ناوچەکەمان.
هەروەها رایدەگەیەنێت: لەو ماوەیەدا شەپۆلێکی دیكەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم پێشبینییە قابیلی گۆڕانکارییە، خودای گەورە ویستی لەسەر چی بێت هەرئەوە دەبێت .

Xwakurk_خواکوڕک

26 Jan, 17:30


🔴ئاسانکاری بۆ هاوسەرگیری دەکرێت

📌بڕیار درا مارەیی کچان کەم بکرێتەوە و ئەرکی کوڕان سووک دەکرێت

📌دەگوترێت، گرانی زێڕ بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری

📌میری ئێزدییانیش بڕیاریدا مارەیی کچان کەم بکاتەوە.

📌دوێنێ ئەنجوومەنی ڕۆحانی کوردانی ئێزدی کۆبوونەوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Jan, 16:56


🔴شۆفێری بەڕێز، لە کاتی لێخوڕیندا بە مۆبایلەوە سەرقاڵ مەبە و گیانی خۆت و خەڵک مەخە مەترسییەوە.

📹 فەرمانگەی میدیا و زانیاری

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Jan, 16:15


🔴 خواکوڕک نوێترین زانیاری لەبارەی کارەکانی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە قۆناغی کۆتایدایە و لە ماوەی مانگێکی دیکە سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان فۆڕمەکانیان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

لە ئێستادا تەنها وەزارەتەکانی ئەوقاف، تەندروستی، خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی ماون کە کارەکانیان لە وەزارەتی شارەوانی تەواو بکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

بەمەبەستی خێراکردنی رێکارەکانیش تیمێک لە وەزارەتی شارەوانی رۆژانە نزیکەی 12 کاتژمێر بەردەوام کار لە پرۆسەکەدا دەکەن.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

15 Jan, 06:48


🔴 ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر شەهیدکردنی پێشڕەو دزەیی و ژینا دزەیی یەک ساڵان تێپەڕدەبێت

سالێک بەر لە ئێستا شەوی 16 /17 ی 1 ی 2024 ، بێ هیچ هۆکارێک کۆماری ئیسلامی ئێران بە 11 مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر هەولێر ، کە تێیدا ماڵی پێشڕەو دزەیی بە ئامانجگیرا و خۆیی و ژینای تەمەن یەک ساڵانی کچی شەهیدبوون .

هەر لە هێرشەکەدا کارگوزارێکی بیانی و هاوڕێیەکی بە ڕەگەز عەرەبی پێشڕەو دزەیی گیانیان لەدەست دا و دوو لە ئەندامانی خێزانەکەش بە سەختی بر*ینداربوون

بەهۆی پاساوەکانی ئێران لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە بەغدا سەردانی شوێنەكەیان كرد و لێكۆڵینەوەیان كرد، دەركەوت ئەو قسانەی ئێران دەیڵێت بوخاتە و ماڵی هاووڵاتی سڤیل كراوەتە ئامانج و هاووڵاتی سڤیل شەهید بووە.

https://xwakurk.com/?p=189429

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

15 Jan, 06:24


🔴 حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ پڕۆژەی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەکات

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڵاو یكردووەتەوە و، رایگەیاندووە : "بەپێی سێ فەرمانی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی سێ گوژمە بە مەبەستی جێبەجێكردنی سێ پرۆژە لە بواری كۆنكرێتكردنی شەقام و چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری و پلانی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری پارێزگای سلێمانی."

پڕۆژەکان بەم شێوەیەیە:

- جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە گەڕەكی پوورەگوڵە لە چەمچەماڵ.

- كەرتی گەشتیاری بۆ چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سلێمانی.

- جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە ماستەرپلان.

https://xwakurk.com/?p=189432


#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

15 Jan, 05:23


🔴 کەمال محەمەد: تا کۆتایی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان گوتی: لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکییەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبێتە کارەبای 24 کاتژمێری .

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:'' ئێستا نزیکەی 80 هەزار هاوبەش لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەندن و کارەباکانیان بووەتە 24 کاتژمێری و ئەم پرۆژەیەش سەرەتا لە چەند گەڕەکێکی هەولێر جێبەجێ کرا.

کەمال محەمەد، گوتیشی: لە کۆتایی ساڵی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری و سەرجەم دانیشتووان لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن.

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 20:29


🔴هەرێمی كوردستان و ئەمریكا گەورەترین ڕێككەوتنیان واژۆكرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 15ی 1ی 2025، یەکەمجار لە مێژووی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشییەکی درێژخایەنی لەگەڵ کۆمیسیۆنی ویلایەتە ناوەڕاستەکان بۆ خوێندنی باڵا و کۆمەڵەی ویلایەتە ناوەڕاستەکان - کۆمیسیۆنەکانی قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان لە واشینتۆنی پایتەختی ئەمریکا پێکهێناوە. 

ئەم هاوکارییە پاڵپشتی دەستەی متمانەبەخشین بە پرۆگرام و دامەزراوەکانی کوردستان دەکات لە دانانی ستاندارد و دروستکردنی چوارچێوەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی قوتابخانە و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. ستانداردکردن هێزی بزوێنەری چاکسازیی مانادارە لە ناوچەکەماندا.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 20:09


🔴عێراق و بەریتانیا رێککەوتن کۆچبەرە عێراقیەکان دیپۆرت بکرێنەوە

لە سەردانێکی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەریتانیا و دانیشتن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆمەڵێک پرسی گرینگ لە نێوانیان تاوتوێ کرا و چەند بڕیارێکی گرینگیش درا.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەریتانیا و عێراق ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی کە بە زووترین کات گشت ئەو کۆچبەرانەی کە مافی پەنابەرێتیان کۆتایی هاتووە دیپۆرت بکرێنەوە وڵاتی خۆیان و ڕێکاری تووند لەمبارەیەوە دەگیڕێتە بەر، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسەکانی مووچە، ئابووری و وەبەرهێنان، ئاسایش و بەرگری کەشوهەوا و چەند پرسێکی دیکە کرا.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە پێویستە رێگە بگیرێت لە قاچاخچییەتی بە مرۆڤ، کە ژیانی زۆر کەسی خستووەتە مەترسییەوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 19:41


🔴چی له‌ باره‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌تلانتڕۆپا ده‌زانیت؟

📌ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌ورووپا ده‌گۆڕێت

📌ساڵ ساڵی 1920 ـه‌، ئه‌ندازیارێكی ئه‌ڵمانی بیرۆكه‌یه‌كی بۆ دێت كه‌ چۆن بتوانێت نه‌خشه‌ی ئه‌ووپا گه‌وره‌ بكات به‌بێ شه‌ڕ.

📌پلانی پڕۆژه‌ی  وشككردنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست داڕێشت تا شوێنی ده‌ریاكه‌ش بكرێته‌ زه‌وی.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 18:49


🔴کێشەی کورد لەگەڵ بەغدا دەچێتە قۆناخێکی دیکە

📌چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی کوردستان لە بەرامبەر مانەوەی عێراقە

📌پەیام بە عێراق درا

📌بەکشانەوی کورد پرۆسەی سیاسی لە عێراق تێک دەچێت

📌مۆڵەت بە عێراق دراوە فریای خۆی بکەوێت

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 18:25


🔴خالید بتال وەزیری پێشووی پلاندانانی عێراق لە دیدارێکی میدیای رایگەیاند: وەزیری دارایی و هیچ کەس لە عێراق نازانێت ژمارەی فەرمانبەران چەندە، تەحەددای وەزیری دارایی دەکەم ئەگەر بزانێت.

هەروەها دەشڵێت: مووچەی میلی*شیاکان بە لیست دابەشدەکرێت نەک بە ناو بە دڵنیاییەوە وەزیری دارایی نازانێ ژمارەیان چەندە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 17:41


🔴پۆلیسی هەولێر ئەو كەسەی دەستگیر كرد كە لە ڕێگەی فرۆشتنی ئۆنڵاینەوە فێڵی لە خەڵكی كردووە

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی 1ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد، کەوا لە ڕێگەی پەیجی ئۆنڵاینەوە داوای پێنج مۆبایلی جۆری ئایفۆنی کردووە بە بڕی (پێنج هەزار دۆلار)، کە کۆی پارەکەشی ڕادەست کردووە، بەڵام لە کاتی وەرگرتنی داواکارییەکەی بە دیلیڤەری، لەجیاتی مۆبایل، کلێنکس و کۆمەڵێک کاغەزی تێدا بووە و فێڵی لێ کراوە.

بۆ ئەو مەبەستەش تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی تۆمەتبار بەناوی (م. أ. م) بدۆزینەوە و دەستگیری بکەن.

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند، كە "تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.

داوا لە هاووڵاتیان دەكەن، كە لەكاتی هەر مامەڵە و كڕینی كاڵا و كەلوپەل بەشێوەی ئۆنڵاین "هۆشیار بن بۆ ئەوەی فێڵیان لێ نەكرێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 17:08


🔴حکومەت هەرێم ئۆفەرێک پێشکەش بە مامۆستایانی ئایینی دەکات

📌ئۆفەرەکە سەرجەم مامۆستایانی هەمیشەیی، گرێبەست و خۆبەخش دەگرێتەوە

📌حکومەت گەشتێکی عومرەی خۆڕایی پێشکەش بە مامۆستایان دەکات

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 16:38


🔴پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی  جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان دەكەم.

هیوادارم هەموو  خوشک و برایانی کاکەیی و هەروەها سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە و هەردەم دوور بن لە ناخۆشی و نەهامەتییەکان.

هیوای خۆشی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی
14ی کانوونی دووەمی 2025

https://xwakurk.com/?p=189425

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 16:34


🔴ئاسایشی هەولێر 10 كەسی بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیر كرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی 1ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردۆتەوە، 10 تۆمەتباریان بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیر كردووە.

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت: تاوانی تۆمەتباران بریتین لە ڕێگیریکردن، دزیکردن، تەقەكردن، هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت، هێرشکردنە سەر هاووڵاتیی کاسبکار.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکومەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دابینکردنی ئارامی و پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانییان.

ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییانی ئاگادار كردووەتەوە، لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە هێڵی گەرمی 066106 بكەن.


#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 15:38


بارزان عەلی حەمە:
مەسولە کاسبەکانی یەکێتی، کە خۆیان ئۆتۆمبێلی مەلیکەی قاچاخیان هێنا و خۆیان ساغیان کردەوە و هەر خۆشیان قەدەغەیان کرد و دیسان هەر خۆشیان بەرەڵای سەرجادەیان کردنەوە، توانیان وا لەخەڵک بکەن زۆر سوپاسیان بکەن و حکومەتیش تاوانبار بکەن کە گوایە ئەوە ئەوە زوڵم لە هەژاران دەکات لە کاتێکدا کە هیچ خەتایەکی نەبوو

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 15:01


شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی بەرەی گەل دەکات

د.ئومێد سەباح ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە” ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2025 شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای بەرەی گەل لە شاری هەولێریان کرد لە لایەن لاهور شێخ جەنگی پێشوازیان لێکرا.
ئەوەشی ئاشکراکردووە کە “لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕکران.”

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 14:30


بە بۆنەى جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى( یارسانان) لە کوردستان و
جیهان دەکەم، ئومێدەوارم هەمیشە لە شادی و ئاسوودەییدا بن .
ڕێز و پێزانینێکی زۆرمان بۆ قوربانیدان و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی خوشک و برایانی کاکەیی هەیە وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستان.
جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بژین.
مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 14:15


دادوه‌ر جاک سمیس، بۆ ئەندامانی کۆنگرێس: "بەڵگەی ڕوون و ئاشکرام هەیە کە دەیسەلمێنێت ترەمپ تاوانبارە."دۆناڵد تره‌مپ منیش به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكرام هه‌یه‌ كه‌ دادوه‌ر جاك سمیس شێته‌

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 13:10


وەزارەتی کارەبا پرۆژەیەکی ستراتیژی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جێبەجێ دەکات

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو باشترکردن و گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی پرۆژەی وێستگەی نوێی کارەبای 132کەی ڤیی کەلار
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک پرۆژەی وێستگەی نوێی کەلار بە تێچووی زیاتر لە 21 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت .
پرۆژەکە کارەکانی تەواو بووە و بەشێکی زۆری کێشەکانی کارەبای گەرمیان، لەوانە کێشەی کەمی ڤۆڵتیەی ناحیەکانی نەوجول و پێباز چارەسەر دەکات.

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 11:55


🔴 هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی سلێمانی:

📌 پار 3310 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆمارکراون.

📌 6.10٪ی تووشبووانی شێرپەنجە منداڵن، 54.60٪یان لە رەگەزی نێر و 45.40٪یان لە رەگەزی مێ-ن.

📌 91.8٪ی تووشبووانی شێرپەنجە خەڵکی سنووری سلێمانین، 5.9٪یان خەڵکی شارەکانی دیکەی عێراق و 2.4٪یان خەڵکی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوون."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Jan, 10:57


🔴 سه‌جاد سالم، یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكانی عەرەبی شیعه‌:

📌 وه‌زاره‌تى دارایی عێراق هیچ داتا و زانیارییه‌كى له‌سه‌ر 250 هه‌زار چه‌كداره‌كه‌ى میلیشــ*ـیاکان نیه‌.

📌 له‌ناكاو 163 هه‌زار چه‌*كدار زیادی كردووە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Jan, 08:02


🔴مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

📌داوای یەكسانی و مافە دەستوورییەكیانی گەلی كورد دەكەین

📌پێویستە عێراق دەستور جێبەجێ بكات

📌ڕەفتاری ئێستای بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە

📌دەبێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق رێكبخرێنەوە.

📌دەستوورێکمان هەیە و دەبێت پابەندی ئەم دەستوورە بین.

📌دادگای فیدراڵی، تەنها لە بەرژوەندیی حکوومەتی فیدراڵی، بڕیاری دەرکردووە و هەرگیز بڕیارێکی دەرنەکردووە کە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا بێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Jan, 07:33


🔴کۆبوونەوەی تایبەت و نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەستی پێکرد.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Jan, 07:29


🔴دانیمارک هێز ڕەوانەی دوورگەی گرینلاند دەکات

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دانیمارک، دوێنێ هەینی، 10ـی 1ی 2025، ڕایانگەیاند حکومەتی دانیمارک پێشنیاری نوێکردنەوەی فڕۆکەخانەی کانگەرلوسواکی کردووە کە پێشتر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا بووە لە ڕۆژئاوای گرینلاند، بۆ ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 35 تێدا جێگیر بکات."

دانیمارک پێشتر 400 ملیۆن دۆلاری بۆ جێگیرکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا لە جەمسەری باکوور و باکووری ئەتڵەسی تەرخان کردووە.

ترەمپ، لەم هەفتەیەدا دووبارە هیوای خواست بۆ کۆنترۆڵکردنی گرینلاند، کە خاکێکی نیمچە سەربەخۆی جەمسەری باکوورە و سەر بە دانیمارکە، بەڵام سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە گرنگی دەزانێت بۆ ئاسایشی ئەمەریکا.

ترەمپ، ڕۆژی پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی Truth Social لەسەر یەکێک لەو وێنانەی نەخشەی یەکگرتووی ئەمەریکا و کەنەدای پێکەوە لە ژێر ئاڵای ئەمەریکادا پیشان دەدات و دەڵێت: "ئای کەنەدا".

هەروەها ترەمپ گوتی: زۆر گرنگە ئەمەریکا خاوەنی گرینلاند بێت، هەر لەو ڕۆژەدا، مۆتی بۆروپ ئێگێدی، سەرۆک وەزیرانی گرینلاند، وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند "گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە و هەرگیز نافرۆشرێت."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Jan, 07:01


🔴ئافره‌تێك له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ست دا

به‌پێی زانیارییه‌كان، دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو، ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان كۆیه‌ - هه‌ولێر ڕووی دا.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌، ئافره‌تێك به‌ ناوی (ئاره‌زوو عه‌بدولڕه‌حمان) گیانی له‌ده‌ست دا و به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ گۆڕستانی (ده‌روێش خدر) له‌ كۆیه‌ به‌ خاك سپێردرا.


#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Jan, 06:18


🔴لە ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەكان دەكرێ

بڕیارە کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 11ی 1ی 2025، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، نوێنەرانی هەرێم لە حکومەتی فیدراڵ و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە بچێت. 

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی.

بە گوتەی وتەبێژی حکومەت کشانەوەی کورد لە بەغدا، یەکێک دەبێت لە بژاردەکان کە لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

11 Jan, 05:59


🔴پێشڕەو محەمەد، كوڕی سەركردەی كۆچكردووی پارتی (محەمەد مەلا قادر) لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەرمەكەی بگەڕێندرێتەوە کوردستان و لە هەولێر بە خاک بسپێردرێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

10 Jan, 20:05


وەزارەتی تەندروستی هۆشدارییەكی لەسەر بەكارهێنانی هۆرمۆنی خەو بڵاو كردەوە

وەزارەتی تەندروستی، ڕێنماییەكی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ناردووە و تێیدا هۆشداری لە چۆنییەتیی بەكارهێنانی هۆرمۆنی خەو (میلاتۆنین) دەدات.

لە ڕێنماییەكەدا ئاماژە بەوە دەدات نابێت منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵ میلاتۆنینیان لەگەڵ دەرمانی پاسیفلۆرا پێبدرێت. هاوكات هۆشداری دەدات نابێت كەسانی خوار 18 ساڵ ئەم دەرمانەیان بێ ڕاوێژكاری پزیشی پێبدرێت.

دەشڵێت: نابێ ئەم دەرمانە بە هیچ شێوەیەك بدرێتە منداڵی تەمەن 2 ساڵ. هەروەها لە درێژەی ڕێنماییەكەدا باس لە بڕی پێویست دەكات كە بەكارهێنەر پێویستە وەریگرێت.

Xwakurk_خواکوڕک

10 Jan, 19:38


شەپۆلێکى بارانبارین ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سبەى بەیانى ڕۆژی شەممە هەموو ناوچەکانى هەرێم باران دەبارێ لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی کردەوە: "پێشبینى دەکرێ سبەى شەممە لە دوای نیوەڕۆ وە ئاسمانى هەرێم بگۆڕێ بۆ هەورى تەواو لە گەڵ دەستپیکردنى نمەباران، سەرەتا لە ناوچەکانى کەرکووک گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانى پاشان هەموو ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان."

ئاماژەی بەوەش داوە، هەروەها پێشبینى دەکرێ ڕێژەی بارانبارین لە هەندێ لە ناوچەکانى گەرمیان و سلێمانى و ڕاپەڕین و سۆران و دهۆک زیاتر بێت بەراورد لەگەڵ ناوچەکانى ترى هەرێم.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کردووە: "ئەم شەپۆلە کاریگەریەکەى بە لاوازی بەردەوام دەبێت تا بەیانیى ڕۆژی یەکشەممە، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم."

Xwakurk_خواکوڕک

10 Jan, 17:15


پێنج باڵوێزی وڵاتان بۆ ڕزگاركردنی قوتابییە ڕفێندراوە ئیسرائیلییەكە فشار لە عێراق دەكەن

ڕۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) ئەمڕۆ هەینی، 10ی 1ی 2025، وردەكاریی لەبارەی ئێلیزابێس تسۆركۆف، كە خانمێكی قوتابیی دكتۆرایە و لە ساڵی 2023 لە بەغدا ڕفێندراوە، بڵاو دەكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئیسرائیل لە ڕێگەی چەندین دەوڵەتی ڕۆژئاواوە فشار لە بەغدا دەكات تاكوو چارەنووسی ناوبراو ڕوون بكاتەوە و ئازادی بكات.
ڕاپۆرتەكە باس لەوە دەكات، بەرپرسانی حكوومەتی ئیسرائیل و نوێنەرانی 5 دەوڵەتی ڕۆژئاوا، لەگەڵ خێزانی تسۆركۆرف، قوتابیی زانكۆی برنستیۆنی ئەمریكی كۆبوونەوە و خێزانەكەی پێیان وایە كچەكەیان لەلایەن گرووپێكی چەكداری سەر بە ئێران لە عێراق ڕفێندراوە.
ئیسرائیل لە كاتێكدا بۆ ئازادكردنی ئەو قوتابییە 36 ساڵە دەستی بە هەوڵەكانی كردووەتەوە، كە ناوچەكە بە گۆڕانكاریی زۆری سیاسیدا تێپەڕ دەبێت و بەردەوام ئیسرائیل و ئەمریكا داوای كۆنترۆڵكردنی گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەكەن

Xwakurk_خواکوڕک

10 Jan, 16:11


🔴 پێشەوا هەورامانی: سبەی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدرال کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، "سبەی کاتژمێر 10 لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجامدەدرێت."

ئاشکراشی کرد، "‏بابەتی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

10 Jan, 15:29


🔴 بەهۆی خراپی رێگاوبانەکانی سنوورەکە، کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی سلێمانی لەسەر رێگەی هەڵەبجە - سەیدسادق وەرگەڕا

بەپێی زانیارییەکان دۆخی تەندروستی شۆفێرەکە ناجێگیرە و گوازرەوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، و ئۆتۆمبێلەکەش بەتەواوی تێکشکا.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

10 Jan, 15:08


🔴 کۆتایی ئەم مانگە نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە دهۆک ده‌کرێتەوە

بەڕێوەبەری تەندروستی دھۆک رایگەیاند، نەخۆشخانەی 160 قەرەوێڵەیی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە، لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بکرێتەوە.

دکتۆر ئەفراسیاب موسا، رایگەیاند، نەخۆشخانەی 160 قەرەوێڵەیی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە دهۆک، لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بکرێتەوە، چونکە ئێمە لە دھۆک نەخۆشخانەی 45 قەرەوێڵەیی چارەسەری شێرپەنجەمان هەیە، بەڵام وەکو پێویست نییە و بە تەواوبوون و کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە، دەبینە خاوەن نەخۆشخانەیەکی گەورەی چارەسەری شێرپەنجە و ھەنگاوێکی زۆر گرنگیش دەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەو نەخۆشانە لە دھۆک.

موسا گوتیشی، داوامان کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ستافێکمان بۆ ئەو نەخۆشخانەیە بۆ دابمەزرێنێت کە 150 کارمەند بن بە شێوەی گرێبەست، چاوەڕێ دەکەین رەزامەندی بدرێت و ستافمان بۆ دابمەزرێنن.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

10 Jan, 14:29


🔴 بڕی پێنج ملیار لیرەی سووری لە کەرکووک دەستی بەسەردا گیرا

هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە بازگەی تەرکەلان دەستیان بەسەر بڕی 5 ملیار لیرەی سووریدا گرت کە لە سلێمانییەوە رەوانەی کەرکووک کرابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان خاوەنداریەتی ئەو بڕە پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ میلیـ،ـشــ*ـیاکانی هاوپەیمانی یەکێتی.

هەر بە پێی زانیارییەکان، لە ماوەی رابردوودا بڕێکی زۆری لیرەی سووری لە سلێمانی ساغکرانەوە و کرانە دۆلار بەڵام دوای ئەوەی ئاشکرا بوون ویستوویانە بیبەنە شوێنیکی دیکە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 18:50


🔴 ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی عەلوەی سەوزە و میوەی قوشتەپە

ئەمڕۆ هەینی 3ی کانوونی دووەمی 2025، قایمقامییەتی قەزای قوشتەپە، بڵاویكردەوە، ئامادەكاری بۆ كردنەوەی عەلوەی هاوچەرخی سەوزە و میوە (ڤیا بازاڕ) دەكرێ.

ئاماژەی بەوەش داوە، كە "بازاڕی سەوزە و میوە دەبێتە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی سنووریی قەزای قوشتەپە."

باسی لەوەش كردووە، كە "چەندین پڕۆژەی دیكەی گەورە لەو سنوورە کراونەتەوە و ڕاستەوخۆ بازرگانی هەموو شارەکانی خوارووی عێڕاق و وڵاتانی درواسێ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش سوودێکی گرنگ بە دانیشتوان و ئابووری هەرێمی کوردستان بە گشتی دەگەیەنێت لەم رووەوە."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 17:02


🔴 سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا لەکار کەوتن

ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەک لە سیستەمی ئەلیکتڕۆنی، سەرجەم فڕۆکەخانە کانی ئەڵمانیا لەکار کەوتن.

ئەمڕۆ هەینی 3ی 1ی 2025، رۆژنامەی (بێڵد)ی ئەڵمانی لەبارەی لەكاركەوتنی سیستەمی فڕۆكەخانەكانی ئەڵمانیا رایگەیاند: سیستەمی فڕۆکەخانەکان کۆنن و لەمبارەیەوەش پێشتر هۆشداری دراوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشدارییەکەی پشتگوێ خستووە.

هاوکات پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانی بە دووری دەزانێت، كە سیستەمی فڕۆكەخانەكان هاک کرابێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 15:45


🔴 بۆ ئەم مانگە زیاتر لە 230 مووچەخۆر لەڕێگەی "هەژماری من" ـەوە مووچەکانیان وەردەگرن

بەپێی ئەو پلانەی هەیە بڕیارە لەو مانگە 230 هەزار مووچەخۆر لە هەژماری من مووچەكانیان وەربگرن، بەمەیش سەرەی مووچەی و جەنجاڵی بەردەم بانكەكان كەم دەبێتەوە.

رۆژی یەكشەممە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، لەگەڵ گەیشتنی نامە بۆ فەرمانبەر راستەوخۆ دەتوانێت لە نزیكترین ئامێری  ATM مووچەكەی وەربگرێت.

بەپێی ئەو پلانەی هەیە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا مووچەی مانگی تشرینی دووەم دەخرێتە سەر هەژماری بانكی زیاد لە 230 هەزار مووچەخۆری بەشداربوو لە هەژماری من.

لەگەڵ ئەم پێشكەوتنە بەردەوامەی پڕۆژەی هەژماری من لە بەدیجیتاڵكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، تا ئێستە زیاد لە 300 ئامێری راكێشانی پارە بەردەستخراون لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ ئاسانكاری زیاتری مووچەخۆران.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 14:57


🔴 هەردوو ناوچەی پیشەسازی باکوور و باشوور پاککرانەوە

ئەمڕۆ هەیینی 3ی 1ی 2025، سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر بڵاوی كردەوە، "سەرەڕای پشووی فەرمی دەستکرا بە هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی هەردوو ناوچەی پیشەسازیی باکوور و باشوور."

ئاماژەی بەوەش داوە، "لەلایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر سەر بە سەرۆکایەتیمان، دەستکرا بە پاککردنەوەو کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و پاشماوەکانی هەردوو ناوچەی پیشەسازیی باکوور و باشوور ئەوە سەرەڕای ئەوەی، کە ڕۆژانە لەلایەن تیمەکانمان بە بەردەوامی زبڵ و پاشماوەکانی ئەو ناوچانە پاک دەکرێتەوە."

باسی لەوەش كردووە، كە "هەموو ڕۆژانی هەیینی، بەسوود وەرگرتن لە پشوو و داخرانی دوکانەکانی ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتگیر هەڵمەتی خاوێنکردنەوە ئەنجام دەدرێت، لەڕێگەی شۆفەڵ و قەلاب و بۆب کات و هێزی مرۆیی ژینگەپارێزانمان."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 12:48


🔴 لە خورماتوو دا*عشێك بۆ*مبی چێنراوی لەناو گۆڕستان دەشارێتەوە

هێزە ئەمنییەكانی عێراق دا*عشێكیان لە شارۆچكەی خورماتوو دەستگیر كرد كە بۆ*مبی چێنراوی لەنێو گۆڕستانێك شاردبووەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاوی كردەوە: تیر*ۆریستێكی دا*عشمان دەستگیر كرد پلانی داڕشتبوو تە*قینەوە لە ڕێگەی بۆ*مبی چێنراو لە شارۆچكەی خورماتوو ئەنجام بدات.

بڵاویشی كردەوە: تیرۆریستەكە ئەندامی و*یلایەتی كەركووكی رێكخراوی دا*عش بووە و پێشتر ئەركی گەیاندنی چەك و تەقەمەنی و پێداویستییەكان بووە بۆ چە*كدارانی دا*عش.

هەروەها بڵاوی كردەوە: تیر*ۆریستە دەستگیركراوە دانی بەوەداناوە كە پلانی ئەنجامدانی تە*قینەوەی هەبووە لە رێگەی بۆ*مبێكی چێنراو بە هێزە ئەمنییەكانی شارۆچكەی خورماتوو.

ئاماژەشی دا كە تیر*ۆریستەكە بەر لە ئەنجامدانی كردەوە تیر*ۆریستییەكە، بۆ*مبە چێنراوەكەی لە یەكێك لە گۆڕستانەكانی خورماتوو شاردبووەوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 11:49


🔴 ئه‌وس سەللوم ناسراو بە "ئیزرائیله‌كه‌ى سێدنایە" دەستگیرکرا

زۆرێک لە سوورییەکان وێنەی (ئه‌وس سەللوم)ـیان بڵاو کردەوە کە نازناوی “ئیزرائیله‌كه‌ى سێدنایە” ی لێنراوە، كه‌ پێشتر یه‌كێك له‌ شایەتحاڵانی دڕه‌نده‌یی ئه‌و ده‌ستگیر كراوه‌، ( مازن حەمادە)یه‌، کە لە سەردەمی بە*شار ئە*سەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا لە زیندانەکاندا بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانی لەدەست دا.

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی "ڕێگریکردن لە دەستدرێژی" دەستگیرکردنی “ئیزرائیله‌كه‌ى سێدنایە” ی ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارە بە کوشتن و ئەشکەنجەدانی زۆرێک لە زیندانییەکان.

هەروەها ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌ کە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان لەکاتی گەڕان و پشکنینەکاندا بووە کە دوێنێ بە مەبەستی گەڕان بەدوای "پاشماوەکانی ئە*سەد" لە چەند ناوچەیەکی حومس، ئەنجام دراون.
#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 10:04


🔴 سبەی دەوام لە دامودەزگا تەندروستییەكان دەست پێ دەكاتەوە

سبەی شەممە لە سەرجەم دامودەزگا تەندروستی و نەخۆشخانەكان لە هەرێمی كوردستان دەوامی پزیشك و فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە.

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و دهۆک و سلێمانی رایانگەیاند، سبەی شەممە رێكەوتی 4/1/2025 لە گشت دامودەزگاكانی تەندروستی دەست بە دەوام دەكەنەوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 09:16


🔴 ئاماری سەندیکای کرێکاران : لە سلێمانی ساڵی ڕابردوو 26 کرێکار لە شوێنی کار گیانیان لەدەستداوە

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 08:36


🔴 هۆشداری لە خۆڕێکخستنەوەی دا*عش لە سووریا دەدرێت

سێگری ریباکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بەمیدیاکانی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو دۆخەی لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی دا*عش و خۆڕێکخستنەوەیان هەیە.

گوتیشی: مەترسی ڕاستەقینە بۆ سەرهەڵدانەوەی دا*عش و ئەو گرووپە توندڕەوانەی دیکە هەن کە پێشتر لە سووریا چالاکبوون و دواتر نەماوەن.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 07:38


🔴 کەسێکی دیکە لە سنووری سلێمانی بێسەر*وشوێنە و سۆراغی نیە

ماوەی دوو رۆژە مامۆستایەک لە سنووری سلێمانی بێسەر*وشوێنە و کەسوکارەکەشی داوای هاوکاری دەکەن.

کەسوکاری مامۆستا رێباز رایانگەیاند :'' لە دوێنێ پێنجشەممە وە مامۆستا رێباز کە تەمەنی نزیکەی 42 ساڵە و مامۆستایە چووەتە ناو بازاڕی چەمچەماڵ و لەو کاتەشەوە تا ئێستا هیچ خەبەرێکمان لێ نییە و بێسەر*وشوێنە”.

دەشڵێن، لایەنی پەیوەندیداری چەمچەماڵیان لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە، لە سلێمانیش بەدوایدا گەڕاون، بەڵام تا ئێستا هیچ سۆراغێکیان دەست نەکەوتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوو رۆژ پێش ئێستا گەنجێکی دیکەی سنووری گەرمیان دوای بێسە*روشوێن بوونی چەند رۆژێک بەکو*ژراوی دۆزرایەوە و گەنجێکی دیکەی تەمەن 17 ساڵیش لە سنووری سلێمانی مانگ و نیوێکە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و تا ئێستاش سۆراغی نییە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 06:45


🔴 ڕێژەی 17.5%ـی خەڵكی عێراق هەژارن


توێژەرێكی كاروباری ئابووری ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی هەژاری لە عێراق 17.6% ە و، ڕێژەی بێكاریش 14.4% ــە.

جەلیل لامی، ئابووریناسی ناسراوی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، ڕێژەی هەژاری و بێكاری کاری لەسەر کراوە و ساڵی 2024 ڕێژەی هەژاری لە عێراق بووە بە 17.6%.

دەشڵێت:'' ڕێژەی بێكاری بووە بە 14.4% .

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

03 Jan, 06:08


🔴 فڕۆکەیەکی دیکە تێکشکا و قوربانی هەیە

ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی تێکشکاندنی فڕۆکەیەکەوە لە ئەمریکا، 20 کەس بوونە قوربانی.

پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا رایگەیاند :'' بەهۆی خۆکێشانی فڕۆکەیەکەوە بە سەربانی یەکێک لە باڵەخانە بازرگانییەکان لە باشووری ویلایەتەکە لە شارۆچکەی فۆلیترۆن، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 18 کەسی دیکەش بر*یندار بوون.

راشیگەیاندووە:'' بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆلینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

02 Jan, 20:23


🔴 وەزارەتی شارەوانی زانیاریی نوێی لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران راگەیاند

بەرپرسێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە کاری وردبینکردنیان بۆ ھەزاران فۆڕمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران تەواو کردووە و بڕیارە دوای تەواوبوونی پشووی سەری ساڵ، ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی ڕەزامەندی دابەشکردنیان بدرێت.

وردەکاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوەیە

https://www.facebook.com/share/p/738ciGe8n7m8neNj/

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

02 Jan, 19:24


🔴 خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم راگەیاندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، رۆژی یەک شەممە 5ی کانوونی دووەمی 2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، کۆتایی دێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 12:29


🔴 ناوی ئەو کەسانە بڵاو کرایەوە کە په‌*كه‌*كه‌ بێسەروشوێنی کردوون لە رۆژئاوای کوردستان.

📌 پەیامێک ئاڕاستەی ئەمریکا و فەرەنسا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرا.


ناوەکان و دەقی پەیامەکە لەم لینکەدایە
https://xwakurk.com/?p=189240

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 11:25


🔴 پڕۆژەیەك بیرە قووڵەكانی قوشتەپە كۆتایی پێ‌ دەهێنێت

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە كە پڕۆژەیەكی ستراتیجی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، لە ئێستادا لە بواری جێبەجێكردندایە لەلایەن كۆمپانیای ئاوزان كە كۆمپانیایەكی ناوخۆیە.

پڕۆژەكە ئاوی خواردنەوە بەگوێرەی ستاندارە جیهانییەكان بۆ شارۆچكەی قوشتەپە و شارەدێی بێستانە و 68 گوندی دەڤەرەكە دابین دەكات، پڕۆژەكە توانای بەرهەمهێنانی سێ‌ هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە سەعاتێكدا.

ئێستا كارەكان بەگوێرەی پلان بۆدانراو دەڕوات، كاری زۆرباش كراوە لە دیزاین و كارەكانی هەڵكەندن و یەكلاكردنەوەی بۆڕی و كەلوپەلی میكانیكی و كارەبایی، و بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە، سەرجەم بیرە ئاوەكان دادەخرێن و كۆتایی بە دەرهێنانی ئاو لە بیرەكان دەهێنرێت.

كابینەی نۆ بۆ چارەسەری كێشەی ئاو، چەندین پڕۆژەی گەورەی خستووەتە بواری جێبەجێكردن، لەوانە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ و پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری هەولێر و پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و .. هتد.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 10:58


🔴 گەنجێکى سلێمانى لە دوێنێوە بێ سەروشوێنە

گەنجێکى شارى سلێمانى لە دوێنێوە لە ماڵ دەرچووەوە نەگەڕاوەتەوە، کەسوکارەکەی داواى بەهاناوەچوون دەکەن بۆ دۆزینەوەى.

گەنجەکە ونبووەکە ناوى ئارە ئیدریس ساڵحە و قوتابی پۆلی12ی ئامادەییە و لەشەوی رابردووەوە لەماڵ دەرچووە و مۆبایلەکەی داخراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

هەرچەندە کەسوکاری گەنجەکە سەردانی پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کردووە بەڵام هیچ زانیارییەکی دڵخۆشەکەریان لە پۆلیسەوە پێنەدراوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 10:49


🔴 ئۆ*جەلا*ن:

بەهێزکردنەوەی برایەتی تورک و کورد بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە،بۆ تورکیا و ناوچەکە، سەردەمی برایەتی ئاشتەوایی و دیموکراسییە.

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 08:56


🔴 تیکتۆک لە جیهان دادەخرێت؟

دۆناڵد ترەمپ تیکتۆکی بە مەترسی پێناسە دەکرد لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا، بەڵام دوای ئەوەی هەژمارێکی تایبەتی بۆ خۆی کردەوە لە تیکتۆک و توانی نزیکەی 15 ملیۆن شوێنکەوتوو کۆبکاتەوە، ئێستا دژی داخستنی پلاتفۆرمەکەیەوە و دەڵێت: داخستنی دژی ئازادی رادەربڕینە.

ئیدارەی بایدن و ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەڵێن پلاتفۆرمە چینییەکە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی، دەیانەوێت بە یاسا کۆمەڵێک مەرجی خۆیانی بەسەردا بسەپێنن یان دایبخەن لە وڵاتەکەیان.

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 08:34


🔴 دابەشكردنی چەند مادەیەکی بەشەخۆراك كەوتە ساڵی نوێ‌

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك دەڵێت، دابەشكردنی بەشەخۆراكی كۆتایی ساڵ دەكەوێتە ساڵی نوێ‌ و چەند مادەیەكی لەخۆ گرتووە.

ئەمڕۆ شەممە 28ـی كانوونی یەكەمی 2024، لە روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێردا هاتووە، هاووڵاتییان و بریكارانی خۆراك ئاگادار دەكەینەوە، هەرچەندە پشووی فەرمییە لە سەرجەم داودەزگاكانی حكومەت، بەڵام بەشێك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و كۆمەڵگەی كۆگەكان، دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بۆ  دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان.

ئاماژە بەوە دراوە، ئەم بەشەخۆراكەی دابەش دەكرێت، سەبەتەی نۆیەمی ساڵی/ 2024 لەسەر لیستی مانگی 12 / 2024 بووە، کە پێكهاتوون لە:
زەیت یەك لیتر، شەكر یەك كیلۆ، برنج سێ‌ كیلۆ، نیسك نیو كیلۆ، ئارینۆك نیو كیلۆ و دۆشاوی تەماتە 400 گرام.

روون كراوەتەوە، ئێستا "برنج + شەكر + نیسك + ئارینۆك" لە 100% دابەش كراوە و تەنیا زەیت و دۆشاوی تەماتە لەبەر جەردی سەری ساڵ، دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 08:22


🔴 هەرێمی کوردستان چاوی لە هاتنی 20 ملیۆن گەشتیارە

کەرتی گەشتوگوزار پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە و ئەمەش کاریگەریی لەسەر هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات هەیە، هاوکات دەبێتە بنەمایەکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.
 
سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، داهاتی گەشتوگوزار 42٪ بووە  لە کەرتی تایبەت و زیاتر لە حەوت ملیار دۆلاریش داهاتی کەرتەکە بووە، لە پلانیشماندایە تاوەکو ساڵی 2030 ژمارەی گەشتیاران بگەیێنینە 20 ملیۆن گەشتیار. 
 
ئەمساڵ 28 پرۆژەی گەشتیاری مۆڵەتیان وەرگرتووە، سەرمایەکەیان 322 ملیۆن و 279 هەزار و 927 دۆلارە، ڕووبەرەکەیان نزیکەی 836 دۆنم زەوییە و ٪9.21 سەرمایەی سێکتەرەکان بۆ ساڵی 2024 پێکدەهێنێت.

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 08:16


🔴 وەزارەتی بەرگری عێراق خانووی هاووڵاتییانی گوندی تۆبزاوە لە کەرکووک دەروخێنێت

وەزارەتی بەرگری عێراق جارێکی تر هاوشێوەی سەردەمی بەعسی رووخاو خانووی هاووڵاتییانی کورد لە گوندی تۆبزاوەی کەرکووک دەڕوخێنێت، بەهۆی ئەوەی گوایە لە ناو سەربازگەیەکدا خانوویان دروستکردووە.

سکاڵاکەی وەزارەتی بەرگری عێراق لە کاتێکدایە ئەو زەویەی کە سەربازگەکەی تێدایە ناوەڕاستی گوندەکەیە و لە بنەڕەتدا موڵکی گوندنشینانە و لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو بە نایاسایی لەسەر موڵکی هاووڵاتییانی کورد دروستی کردووە

ئەگەر دادگە لە بەرژەوەندی ئەو وەزارەتە بڕیار بدات، دەبێ خانووی هاووڵاتییان بڕوخێندرێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 08:04


🔴 ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بۆ کەرتی پیشەسازی تەرخانکراوە

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات و کەرتی پیشەسازی لە پلەی یەکەم دێت. بۆ ئەمساڵیش یەک ملیار دۆلار بۆ کەرتی پیشەسازی تەرخانکراوە.
 
بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: لەمساڵدا کەرتی پیشەسازی بەرەوپێشچوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و 51 مۆڵەتی وەبەرهێنان بە کەرتەکە دراوە.
 
سەرمایەی پرۆژە پیشەسازییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ، یەک ملیار و 98 ملیۆن و 470 هەزار و 566 دۆلار بووە، هاوکات لەسەر ڕووبەری چوار هەزار و 404 دۆنم زەوی مۆڵەتیان پێدراوە.

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 06:45


🔴کارتی زانیاریی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: تائێستا 42 ملیۆن و 10 هەزار کارتی نیشتمانی دەرهێنراون. هەروەها 93٪ـی عێراقییەکان لە کارتی نیشتمانی تۆمارکراون.
 
عەمید میقداد میری ئەوەشی ئاشکرا کرد، 38 فەرمانگە لە ناوخۆی عێراق و 7 ناوەند لە دەرەوەی وڵات هەیە، بڕیاریشە چەندین ناوەندی دیکە لە دەرەوەی وڵات بکرێنەوە. 

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات یەک ملیۆن و 600 کارتی نیشتمانی ڕەنگاوڕەنگ دەرهێنراون.
 
لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە کارتی زانیاریی دەبێتە ئەلیکترۆنی و بە کارتی نیشتمانییەوە دەبەسترێتەوە،  ئەو کارتە دەبێتە جێگرەوەی بەڵگەنامەکانی (ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی )، 20 نهێنی كەسی هەر تاکێک لەخۆدەگرێت و‌ ساختەكردنی ئەستەمە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Dec, 05:50


بە وێنە؛ چەند دیمەنێکی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور کە بەهۆی تێکشکانییەوە، 85 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێشبینیش دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرز ببنەوە

Xwakurk_خواکوڕک

28 Dec, 21:38


له ڕوداوێكى هاتوچۆدا دايك و كچێك گيانيان له دەستدا

له سەر رێگەی نێوان بەردەرەش - باشیک، لە نزیک گوندی دووبەردان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە دایک و کچن.

Xwakurk_خواکوڕک

28 Dec, 20:27


🔴دەست و قاچی نییە تواناکانی بێ سنوورە
📌بەرەنگاری کەم ئەندامییەکەی بووەوە، پەرجوی درووستکرد
📌ئەم گەنجە توانی ببێت بە هاندەرێک بۆ هەموو جیهان

Xwakurk_خواکوڕک

28 Dec, 19:04


حەوتەمین ساڵیادی تیر*ۆکردنی مامۆستا هێرش عەلی زیندوو کرایەوە

لەشاری کۆیە بە ئامادەبوونی کەس و کاری و جەماوەرێکی زۆری سنوورەکه حەوتەمین ساڵیادی تیر*ۆرکردنی شەهید مامۆستا هێرش زیندووکرایەوە.

شەهید مامۆستا هێرش لە خۆپیشاندانەکەی 18ـی 12ـی 2017 لەبەردەم مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی لەلایەن چە*کدارانی یەکێتی و بە فەرمانی بەرپرسی مەڵبەندی کۆیە دەستڕ*ێژی گوللـ*ـەی لێکراو تیر*ۆرکرا.

کەس و کارەکەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دوای حەوت ساڵ لە تیر*ۆرکردنی مامۆستا هێرش تائێستا کەیسەکەی بە داخراوی ماوەتەوەو تاوانبارانی ئەم کەیسە کە بە پلەی یەکەم بەرپرسی مەڵبەندی کۆیە و دواتر چە*کدارانی مەڵبەند و هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی نەدراونەتە دادگاو دادگاش تاکلایانانە بێ گوێدانە سکاڵای ئێمە کەیسەکەی داخستووە .

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 21:15


🔴ئاسایشی هەولێر پەیامێكی بڵاو كردەوە و دڵنیایی دا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، هەڵمەتەکانمان بەردەوامی دەبێت بۆ داخستن و بەدواداچوونی ئەو پاڵاوگانەی پابەندی ڕێنوینییە ژێنگەیەکان نابن."

ئاماژەی بەوەش داوە، كە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت لە پێناو پاکڕاگرتنی ژینگەیە و بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیانە.

#Xwakurk #خواکوڕك 

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 20:59


🔴شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە 

ئەمشەو پێنجشەممە 26ی 12ی 2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: ئەوەشی خستووەتە روو: درەنگانی ئەمشەو لە کاتژمێر 12 بەدواوە بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و تەواوی پارێزگای هەولێر و کەرکووک دەگرێتەوە و سەرەتای بارانبارینەکەش بە نمەباران دەستپێدەکات دواتر دەگۆڕێت ، لە کاتەکانی بەرەبەیان بۆ خۆرهەڵاتن بەدواوە کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوه لە دوای نیوەڕۆش بە دواوە لە ڕۆژی هەینی بارانی سەرتاسەری سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرەمی کوردستان دەگرێتەوە.

روونیشی کردووەتەوە: لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ درەنگانی شەوی شەممە خێرایی با بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەرجەم ناوچەکانی زیادەکات بەهۆێ بەیەکگەیشتنی دووبارسته هەوا یەکێکیان سارد و ئەوەی تریان گەرم و  شێدار ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی بەخووڕ و تەرزە هەیە.

#Xwakurk #خواکوڕك 

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 19:30


🔴سبەی بەشێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر دادەخرێن

هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران و هاووڵاتییانی هەولێر رایگەیاند سەرلەبەیانی سبەی هەينى ڕاکردنی بەکۆمەڵ (ماڕاسۆن) ئەنجام دەدرێت.

 راشیگەیاند بەهۆی ماڕاسۆنەكەوە شەقەمەکانی چواردەوری پارکی شەهید سامی عەبدوڕەحمان لە كاتژمێر 7:00ی بەیانى تاكو 1:00ی دوای نیوەڕۆ دادەخرێن.

هەروەها رایگەیاند تەنها سایدی ناوەوەی شەقامەكان واتە تەنیشت پاڕک دادەخرێن، بەپێچەوانەە هاتووچۆ لە سایدی دەرەوە ئاسایی دەبێت.

هاتووچۆی هەولێر داوای لە شوفێران كرد لە کاتی بەڕێوەچوونی ماڕاسۆنەكە ئەم شەقامانە بەکار نەهێنن و شەقامی جێگرەوەی دیكە بەکاربهێنن.

ئەم شەقامانەی سبەی دادەخرێن بریتین لە:-

1-  شەقامى 60 مەتری بەرامبەر پەرلەمان تاكو ڕێگای مووسڵ.

2-  سێڕيانى دارايی تا کۆتایی شوورەی پاڕک.

3 - شەقامى 40 مەتری ڕێگای مووسڵ تاكو چوارڕيانى فيدڕال بەرامبەر هوڵى ماموستا سەعد عەبدوڵڵا.

4-  شەقامى زاگروس تا شەقامی 60 مەتری.

#Xwakurk #خواکوڕك 

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 19:04


🔴بەرپرسێكی ئەمریكی: ڕووسیا لە پشت كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئازەربایجانە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسێكی ئەمریكی باسی لەوە كردووە، ئاماژەكان وان كە ڕووسیا لە پشت كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە ئازەربایجانییەكەی كازاخستان بووبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی 12ی 2024، كەناڵی (یۆرۆنیوز) بڵاوی كردووەتەوە، لە سەرچاوە حكومییەكانی ئازەربایجانەوە گوتراوە، مووشەكێكی ڕووسی لە جۆری زەمین-ئاسمان، بووەتە هۆی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە.

سەرۆكوەزیرانی كازاخستان، بۆزۆمبیاف باسی لەوە كردووە، تاكوو ئێستا دڵنیا نین كە فڕۆكەكە لەلایەن ڕووسیاوە خراوەتە خوارەوە، یان بە هۆكاری دیكە بووە، تاكوو ئێستاش بەڵگە لەسەر ئەو گومانە نییە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 18:06


🔴 عێراق جۆرە هێلیكۆپتەرێک لە كۆریا دەكڕێت "لە 2012ـەوە لە بازاڕە هیچ وڵاتێك نەیكڕیوە"

گۆڤاری "میلیتەرینی" تایبەت بە كاروباری سەربازی رایدەگەیەنێت، وەزارەتی بەرگری عێراق و حكومەتی كۆریای باشوور گەیشتوونەتە رێكەوتن، بۆ ئەوەی عێراق چەند كۆپتەرێكی كۆری لە وڵاتەكە بكڕێت، بەمەش عێراق دەبێتە یەكەم كڕیاری كۆپتەرەكە لەوەتەی كۆریا دروستی كردووە لە ساڵی 2012.

بەپێی گۆڤارەكە، كۆمپانیای "كا"ی كۆریای باشوور، گرێبەستێكی كڕینی لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بە دەست گەیشتووە بۆ كڕینی چەند كۆپتەرێكی جۆری "KUH1 سوريون" كە بۆ زۆر مەبەستی سەربازی بەكار دەهێنرێت، نرخی هەر كۆپتەرێكیش 93 ملیۆن دۆلارە.

گۆڤارەکە هیچ وردەكارییەكی تری لەبارەی گرێبەستەكە و چاككردنەوە و گۆڕینی پارچەی كۆپتەرەكان باسنەکردووە، و عێراق دەبێتە یەكەم وڵات لە جیهاندا كە كۆپتەرەكەی كۆریا بكڕێت لەوەتەی كۆریا رایگەیاندووە كە دەیەوێت بیفرۆشێت لە ساڵی 2012ـەوە، روونیشی كردووەتەوە.

#Xwakurk  #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 17:22


🔴كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پارەی کارمەندان دابەش دەکات

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، یەكشەممەی داهاتوو لە رێگای بانكی بازرگانی عێراقەوە شایستەی دارایی ئەو كارمەندانەی كۆمسیۆن ڕەوانەی هەرێم دەكرێت كە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیان بەڕێوەبردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نووسینگەكانی كۆمسیۆن لە پارێزگاكانی هەرێم دەتوانن پارەكە وەربگرن و بەسەر كارمەندەكاندا دابەشی بكەن.

بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زیاتر لە 40 هەزار كارمەند بەشدارییان كردووە، هەر كارمەندێكی حكومەت بڕی 150 هەزار دینار و هەر دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان كە بەشدارییان لە پرۆسەكەدا كردبێت 250 هەزار وەردەگرێت.

#Xwakurk  #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 17:00


🔴لە سلێمانی مووچە بە لێبڕینەوە دابەشکرا

📌یەکێتی چی لە مووچە خۆران دەوێت

📌تا توانی لە بەغدا رێگری لە مووچە کرد

📌لە ناوخۆش دەستی بەسەر داهاتی سلێمانی و دەروازە سنوورییەکان گرتووە.

#Xwakurk  #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 16:00


🔴 چاودێرێكی سیاسی: یەکێتی، سلێمانی کردووە بە شەڵتەری داڵدەدانی بکو*ژان و تاوا*نباران

چاودێرێكی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات، یەکێتی لای بووە بە نەریت، بکو*ژ و تیر*ۆریست و تاوا*نبار لە هەر شوێنێکی ئەم کوردستانە تاوا*نێک ئەنجام دەدات، روو دەکاتە سنووری دەسەڵاتەكەی ئەو لە سلێمانی و لەوێ داڵدەیان دەدات و ڕادەستی یاسایان ناکات.

تەواوی بابەتەکە لەم لینکەی خوارەوەیە

https://www.facebook.com/share/p/A8znpGffCZoMybzp/


#Xwakurk  #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 14:50


🔴 دیاردەی بارینی ماسییەکان چییە؟

📌 چۆن دەکرێت ماسی ببارێت؟

📌 بارینی ماسی  زانایانی ناشناڵ جیۆگرافی شۆک کردووە

📌 ئایا بەڕاستی دیاردەی بارینی ماسی بوونی هەیە؟

#Xwakurk  #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 14:26


🔴 دژی سەرپێچی بەنزینخانەکان رێکاری توند دەگیرێتە بەر

رێوشوێنی توند دەگیرێتە بەر لە بەرامبەر ئەو بەنزینخانانەی کە سەرپێچی دەکەن لە بڕ و کوالێتی و دابەشکردنی بەنزینی جۆری نۆڕماڵی (750) دیناری.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەتەوە، لەسەر فەرمانی کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان، لیژنەیەکی باڵای وەزارەت بۆ دواداچوون و چاودێریکردنی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێکهات.

لیژنەی پارێزگای هەولێر هەر ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی فەلاح مەولوود بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی و سەرجەم ئەندامان دەستی بە کارەکانی کرد و لە رۆژانی داهاتووشدا لێژنەکانی پارێزگاکانی دیکە و ئیدارە سەربەخۆکان  دەست بەکارەکانی دەکات.

لیژنەی پارێزگای هەولێر بە دواداچوونی مەیدانی بۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین لە بەنزینخانەکان کرد کە لە پرۆسەی وەرگرتن و پشکنین و دابەشکردن پێکهاتووە و لە کۆتایی پرۆسەکەشدا رێوشوێنی تووند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
#Xwakurk  #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 14:02


🔴 بە ئاگاداری پارێزگاری کەرکووک رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوتی شارەکە بە قاچاخ دەبرێت

رۆژانە نزیکەی 10 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک بە قاچاخ دەبرێت و بۆ ئەم کارەش یەکێتی 100 هەزار دۆلار بۆ هەر شەوێک رادەستی لیوا روکن موعین سەعدی بەرپرسی پێشووی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک دەکات لە بەرامبەر کار ئاسانی و کردنەوەی رێگا بۆ بە قاچاخ بردنی نەوتی کەرکووک.

بەپێی زانیارییەکانی "دەزگای میدیایی خواکوڕک"؛ کەسێک سەرپەرشتی قاچاخەکە بۆ یەکێتی دەکات بە ناوی (ش.ع) کە لە کەرکووکدا کاری مافیایی و قاچاخ چییەتی دەکات و عەڕابی ئەم قاچاخچییە گەورەیەیە.

"خواکوڕک" لە چەند سەرچاوەیەکی دیکەوە زانیویەتی، تەنها لەیەک شەودا نزیکەی 600 بۆ 700 هەزار دۆلار قازانج دەکەن، ئەمەش بە بەشێکی تری درێژکراوەی رێککەوتنی تاک لایەنەی یەکێتی و عەرەبەکانی کەرکووک دادەنرێت کە لە بەرامبەردا یەکێتی دەستبەرداری هەموو پۆست و جومگە هەستیارەکانی کورد بوو لە کەرکووک.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 12:56


🔴 ئاڵدار خەلیل ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پـ.ـە*یـ.ـە*دە:

ئێمە لەگەڵ حوكمی زاتی و سەربەخۆیی و دەوڵەتی نەتەوەیی نین بۆ کورد لە سووریا.

#Xwakurk  #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 12:37


🔴 بازرگانێک سەدان هەزار دۆلاری هاووڵاتییانی راپڕینی برد و هەڵات

هاوشێوەی چەند ساڵێک لەمەوبەر هەواڵی دووبارە قۆڵبڕین و فێڵكردن لە سنووری ئیداری راپەڕین بڵاودەبێتەوە و باس لە بردنی سەدان هەزار دۆلار دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2024، بڵاوکرایەوە چەند كەسێك بەناوی كۆمپانیایەك، سەدان كەسیان هەڵخەڵەتاندووە و بە سەدان هەزار دۆلاری هاووڵاتییانیان بردووە و رایان كردووە.

ناوی كۆمپانیاکە (گ، و)ـە، و پارەیەكی زۆری لە خەڵكی پشدەر و بەدیاریكراوی دەڤەری راپەڕین وەرگرتووە و گوتوویانە، لە وڵاتانی ئەورووپا و ئوسترالیا، سكۆتەرتان بۆ دەكڕین و بۆتانی بەكرێ دەدەین، بەڵام نە كۆمپانیا لە گۆڕێ بووە و نە سكۆتەر و نە هیچ شتێك، تەنیا پارە وەرگرتن بووە لە خەڵك.

ئەو كەسانەی پارەكانیان فەوتاوە لە "گ، و" ئەمڕۆ لە سۆشیال میدیا بڵاویان كردووەتەوە، كۆمپانیاكە داخراوە و ئەوەشی بۆ ساختەی ئەو كارە بەكار هاتووە، ڤیدیۆی دروستكراو بووە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 11:46


🔴 مەسرور بارزانی بەڵێنێکی دیکەی جێبەجێ کرد؛ وردەکاری پرۆژەی جوتسایدی کۆیە - هەولێر بزانن، کە ئێستا کەتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە تەواوبوونی رۆژانە هەزاران کەس لێی سوودمەند دەبن.

#Xwakurk  #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 10:43


🔴 حەیدەر قوڕەیشی، ئەندامی تیمی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆ*شبەر لە عێراق:

📌زۆرترین بڵابوونەوەی ماددەی هۆ*شبەر لە پارێزگا سنوورییەکانن بەتایبەتی لە سلێمانی و بەسڕە و واست.

📌زۆرترین ماددەی هۆ*شبەریش لە عێراق کە بەکاردەهێنرێت بریتین لە کە*پتاگۆن، کر*یستاڵ و حە*شیش.


#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 09:52


🔴 ئەمڕۆ پێنج شەممە، عەبدولستار ئەمین مزووری، ئەو پیاوەی بە (دۆستی مارەكان) ناسرابوو و مارێكی زۆری لەنێو ماڵەكەیدا بەخێو دەكرد، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.


#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 09:11


🔴 روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

📌 پۆلیسی هەولێر: ماتۆڕسكیلی ئەو ئافرەتە هۆڵەندییەمان دۆزییەوە كە دەیگوت لێم دزراوە

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند:'' دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، کە ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک هۆڵەندی کەوا وەکو گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو و لە ڕێکەوتی (۱٦-۱۱-۲۰۲٤) لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شەقامی (شەست مەتری) لە شاری هەولێر ماتۆڕسکیلەکەی دزراوە، پاش ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

ئەوەشی خستۆتەروو:'' دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری، توانیمان لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا ماتۆڕسکیلەکەی بۆ بدۆزینەوە، لە کاتێکدا چەند مەترێک لە شوێنی مانەوەی دوور خرابووەوە و ماتۆڕسکیلەکەی لەکار کەوتبوو، دواتر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

باسی لەوەشکردووە:'' ناوبراو هیچ سکاڵایەکی یاسایی تۆمار نەکردووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش سەبارەت بەو ڕووداوە بەردەوامە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Dec, 08:38


🔴 كەسوكاری ئەو بنەماڵەی چوار كەسیان لێ كو*ژراوە:

📌یەكێتی بكو*ژەكانی لە سلێمانی داڵدە داوە و ئامادە نییە رادەستیان بكاتەوە.

📌هەندێك لە بكو*ژەكان لە یەكەی حەفتای یەكێتین و بە ئازادانە لە سلێمانی بەچە*کەوە دەسووڕێنەوە.

📌یەكێتی و بەرپرسانی سەربازی و ئیدارییان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی گەورەدان كە تا ئێستا تاوانباران لەو سنوورەدا داڵدە دراون و رادەستی یاسا نەكراون.

📌دەبێ یەکێتی وەڵاممان بدەنەوە ئەویش بە رادەستكردنی تاوانباران، ئەگینا دەریدەخات كە یەكێتی دەستی لە رووداوی كو*شتنەكەدا هەیە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

02 Dec, 04:51


🔴 كەسێك سندووقی خێرخوازیی مزگەوتی چوارقوڕنەی دزی و دواتر دەستگیر كرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە هێزەكانیان بە دزینی بڕێك پارە لەناو سندووقێكی خێرخوازی لە مزگەوتی چوارقوڕنە ئاگادار كرانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێكاری پێویستیان گرتووەتە بەر و دزەكەیان دەستگیر كردووە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، سوودیان لە كامێرای چاودێری وەرگرتووە و هێزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان توانیویانە لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بە ناوی (ك. ب. ڕ) دەستگیر بكەن.

روونیشی كردووەتەوە، كە تۆمەتبار لە رەگەزی نێرە و لە دایكبووی ساڵی 2008.

باسی لەوەش كردووە، كە تۆمەتبار لەبەردەم پۆلیس و دادوەری لێكۆڵینەوە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، كە بڕی 498 هەزار و 500 دیناری لەناو سندووقێكی خێرخوازی لە مزگەوتی چوارقوڕنە دزیوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 21:18


🔴 وەزارەتی تەندروستی:

📌لە كوردستان 64 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز تۆمار كراوە و بەشی زۆری بیانین و ڕەوانەی وڵاتی خۆیان كراونەتەوە.

📌لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵکردن دا ئەمساڵ 2024 لەماوەی 10 مانگی ڕابردوو، نزیکەی 574 هەزار 422 تێستی پشکنینی خوێن بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئەنجام دراوە.

📌 خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان، کەمترین تووشبووی ئەم ڤایرۆسە تۆمارکراوە بە ھۆکاری سەرەکی پابەندبوون بە بەھا کۆمەڵایەتی و کەلتووری و ئایینی و پتەوی بەرنامەکانی پەتازانی لە هەرێمی کوردستان."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 20:11


🔴 هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:

📌سبەی ڕۆژێکی گرنگە بۆ پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان

📌سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و پەرلەمانتاران سوێندنی یاسایی دەخۆن، بۆیە پێویستە ئەم هەلە لە دەست نەدەین و کۆبوونەوەکە بە باشی و بێ کێشە بەڕێوە بچێت.

📌ناوچەکە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و زۆر کێشە هەن، بەڵام نابێت ببێتە هۆی ئەوەی پرۆسەی دیموکراسی بۆ بەرژەوەندی کەسی و حزبی بەکار بهێندرێت و بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان برخێتە ژێر مەترسییەوە.

📌با بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەین.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 19:00


🔴بەردەوام هەرێمیان تۆمەتبار دەکرد.

📌بە فیتی نەیاران هەڵمەتێکی چڕیان دژ بە مافە نەتەوەیییەکانی گەلی کوردستان بەڕێوە برد.

📌شەست ڕۆژە مووچەی فەرمانبەران نەهاتووە ئێستا لە کوێن؟

📌کوان ئەوانەی دەیانگوت (با داهاتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدا بکرێت، ئیتر هەموو مانگێک مووچەمان بۆ دەنێرێت!)

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 18:25


🔴 ئاسایشی هەولێر: لە شەقڵاوە ئەو کەسەی تە*قەی لە دایک و خوشكی خۆی کردوو هەردووکیانی کو*شت دەستگیر کرا.

دەقی روونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەم لینکەدایە
https://xwakurk.com/?p=188913

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 18:17


🔴 شاخەوان عەبدوڵڵا: بەڵێنم بەرامبەر جووتیارانی هەرێم بەجێ گەیاند

📌رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراقم وەرگرت، بەناردی بڕی 289 ملیار دینار وەک ماوەی شایستەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان.”

نووسراوی فەرمی لەم لینکەدایە
https://xwakurk.com/?p=188908


#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 17:38


🔴 هەژماری من، ژمارەی (ATM) كانی لە هەولێر بڵاو كردەوە

هەژماری من لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) رایگەیاند :" سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من لە شاری هەولێر دەتوانن لە زیاد لە 40 ناونیشانی جیاواز ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بدۆزنەوە."

راشیگەیاندووە :"بۆ بینینی ناونیشانی تەواوی ئامێرەکان لە شاری هەولێر و سەرانسەری کوردستان سەردانی ئەم لینکە بکە."

لینكی ناونیشانی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارەیە لە هەولێر
https://myaccount.gov.krd/atm-locator/

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 17:08


🔴 ئازار و فرمێسکی نەخۆشانی شێرپەنجە کۆتایی پێدێت.

📌رووسیا موژدەیەک بە جیهان دەدات و، چارەسەری شێرپرنجە دۆزرایەوە.

📌هەواڵی سەرکەوتنێکی دیکەی مرۆڤایەتی، جیهان دڵخۆش دەکات

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 16:33


🔴 مەسرور بارزانی:

📌زانکۆی (ئەمریکی - کوردستان) ڕۆڵێکی گرنگ لە بەرەوپێشبردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان
دەگێڕێت

📌زانکۆی (ئەمریکی - کوردستان) بووەتە جێگەی شانازیی و ئیلهامبەخش

📌 زانکۆکە، بووەتە چرای نمونەییبوون، نەک تەنیا لە بواری خوێندن بەڵکوو لە بواری تەندروستیشدا.

📌دەقی وتارەکەی سەرۆکی حکومەت لەم لینکەدایە ⬇️
https://xwakurk.com/?p=188905

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 16:00


🔴 ئا*گر لە دوکانێکی جوانکاری ئۆتۆمبێل نزیک بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتووەتەوە

له‌ شه‌قامی‌ 100 مه‌تری‌ هه‌ولێر و نزیك بازاڕی‌ له‌نگه‌ی‌ شاره‌كه‌ی‌، ژماره‌یەک دوكانی‌ جوانكاری‌ ئۆتۆمبێل گـ*ــڕیان گرت و تا ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

تا ئێستا هۆكاری‌ ئا*گره‌كه‌ نازانرێ‌، و ژماره‌ی‌ ئه‌و دووكانانه‌ی‌ سوو*تاون یان ئا*گریان تێدایه‌ زیاتر له‌ سێ‌ دوكانن.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 15:49


🔴 لەسەر داوای وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق، بانكی ناوەندی ئاڵوگۆڕی پارەی لە تۆڕی تیكتۆك راگرت

ئەمڕۆ یەكشەممە، بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی تیكتۆكەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد و هەموو مامەڵەكانی گواستنەوەی  دارایی كۆمپانیای تیكتۆك رادەگرێت.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی عەمار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی لەسەرە، رێنوێنی دامەزراوە داراییەكان و بانكەكانی كردووە بۆ راگرتنی گواستنەوەی دارایی هاتوو و رۆیشتووی كۆمپانیای تیكتۆكی لە ناوخۆی عێراقدا.

بەپێی ئەو بڕیارەش، لەمەودوا لە عێراق چاڵنج و گوڵ و شێرەكان پارە ناكەن.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

01 Dec, 15:33


🔴 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و بەڕێز مەسرور بارزانی، ئاهەنگی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانكۆی ئەمەریكی كوردستان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Nov, 09:42


🔴 تا پێش سه‌ری ساڵ یاسای تازەی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ده‌رنه‌چێت، سزای زۆر قورسی عێراق دەدرێ

📌لە تەواوی جیهان قەدەغە دەخرێتە سەر هێڵی ئاسمانیی عێراقی


سه‌گڤان سندی، پەرلەمانتاری كورد لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ، رایگەیاند : "هه‌تا 29ی12ی ئه‌مساڵ یاسای هه‌مواركراوی هێڵی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌وه‌ له‌ ته‌واوی جیهان قه‌ده‌غه ‌له‌سه‌ر هێڵی ئاسمانی عێراقی داده‌نرێت.“

راشیگەیاندووە:'' پێوه‌ری چاككردنەوەی فڕۆكه‌ له‌ عێراق ده‌بێت بكرێته‌ نێوده‌وڵەتی، به‌وه‌ی چه‌ند هه‌زار كیلۆمه‌تر بڕوات ده‌بێت كاری چاككردنەوە بكرێت و سه‌رجه‌م فڕۆكه‌ و هێڵی ئاسمانی و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی عێراق به‌دوور بن له‌ سزای ئه‌مریكا و زۆر خاڵی دیكه‌.“

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Nov, 08:07


🔴 لە رۆژانی هەینیش کاروانی ئاوەدانی حکومەت بەردەوامە... شەقامێکی دیکە بۆ گەڕەکێکی هەولێر دروست دەکرێت

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند:'' بەردەوامین لە کارکردن لە پرۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقامەکانی (٢٠)م و (١٥)م لەکەرتی (٣،٠٠٠) سێبەردان کە پێکدێت لە
یەکەم: کاری دروست کردنی شەقام و تێکەڵە رێژکردنی شەقام بەڕووبەری (٣١٠٠٠)م٢.

دووەم: کاری لێدانی کێربستۆن بە درێژی (٥،٥٠٠)م درێژی.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Nov, 07:29


🔴 گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیان پێ کردەوە

دوێنێ شەو بەهۆی ئەو تەمەی کوردستان و بە تایبەت کە شاری هەولێری گرتەوە، گەشتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەگەڵ چەند وڵاتێک دواخران

لاوەند مەمووندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، ڕایگەیاند، بەهۆی تەمومژ و گۆڕانی کەشوهەوا دوێنێ شەو گەشتی چەند وڵاتێک بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دواخران، بەڵام ئەم بەیانییە گەشتەکان دەستیان پێ کردووەتەوە.

گوتیشی: هەریەک لە گەشتەکانی هەولێر – ئیستەنبوڵ، هەولێر – شاریقە، هەولێر – عەممان، هەولێر – دۆحە بەهۆی تەمومژەوە دواخران".

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Nov, 06:39


🔴 کەسوکاری ئەو پێشمەرگەیەی لەنێو بنکەی پۆلیسی کوردساتی سلێمانی لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووی دەباشان کو*ژرا لەسەر گۆڕی کوڕەکەیان رایانگەیاند :

لە دەباشان و ماڵی مام جەلال بکو*ژ داڵدەدراوە و رادەستمان ناکەن و نایدەن بەیاسا.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

29 Nov, 06:08


🔴 شاندێکـی ڕووسیا بۆ پرسی گواستنەوە و گەیاندن سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن

📌شاندێکی کوردستان یش لە ڕووسیایە .

زانیاری زیاتر لەم لینکەدایە
https://xwakurk.com/?p=188860

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

28 Nov, 19:53


🔴 ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا:

📌شانازییەکی گەورەیە بۆ من لە هەرێمی کوردستانم

📌یەکەم سەردانمە وەك وەزیری ناوخۆ بۆ دەرەوەی ئەورووپا، کە گرنگی پەیوەندیمان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان نیشان دەدات.

📌پێویستە پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە کوردستان، لە سەرانسەری عێراق و لە هەموو وڵاتان بە سەلامەتی بمێننەوە

📌ئێمە بە تامەزرۆییەوە بەردەوام دەبین لە هاوبەشیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەردوو بواری ئابووری و ئاسایش بۆ داهاتوو، زۆر سوپاس بۆ ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی ساڵانی ڕابردوو لە هەرێمەکەتان کردووتانە".

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

28 Nov, 18:34


🔴 بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان سێ وێستگەی گەڕۆكی كارەبا دادەندرێ

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "دوای كۆبوونەوەی كەمال محەممەد ساڵح، وەزیری كارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی كارەبای دهۆك، ئەمڕۆ دەست بە جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی دانانی سێ وێستگەی گەڕۆكی كارەبا كرا."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

28 Nov, 17:50


🔴 جیهان دەچێتە قۆناغێکی نوێ.

📌داهێنانێنكی نوێی ئۆتۆمبێل جیهان شۆك دەكات

📌کۆتایی بە سەردەمی ئۆتۆمبێلی بەنزین و گاز و کارەبا هات

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

28 Nov, 17:03


🔴 بەریتانیا و هەرێمی کوردستان لەبارەی بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان ڕێککەوتن 

وردەکاری ڕێککەوتنەکە لەم لینکەدایە
https://xwakurk.com/?p=188856

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

28 Nov, 16:28


🔴 بڕیاری بڕینەوەی دار سنە و بەرەکان گەیشتە ڕانیەش.

📌دوای بڕینەوە و سووتاندنی دار سنەوبەرەکانی سلێمانی، ژمارەیەک دار سنەوبەری ڕانیەش بڕانەوە نیگەرانی لێ دەکەوێتەوە.

📌لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی دارەکان بڵاو کرایەوە
دەیان داری بەتەمەنن.


#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

28 Nov, 15:49


🔴 لە چوارقوڕنە باوکێک منداڵێکی دوو ساڵانی خۆی شێلاو گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی گردجانی ناحیەی چوارقوڕنە، منداڵێک بەناوی (ئـ، ئـ، غ) لە رەگەزی مێ و تەمەنی دوو ساڵ و نیوە لەلایەن باوکیەوە کە لە دایکبووی 1993ـیە لەو کاتەی ئۆتۆمبێلەکەی لە ماڵ بردووتەوە دەرەوە منداڵەکەی شێلاوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

28 Nov, 15:28


🔴 کارگەی ماددە هۆشـ*ـبەرەکەی سلێمانی جارێکی دیکە هەرای نایەوە

📌 ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق هاتە دەنگ.

📌 دەڵێت لە سلێمانییەوە ماددەی هۆشـ*ـبەر بۆ کەنداو هاوردە دەکرێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

28 Nov, 14:59


🔴 حکومەتی عێراق مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی‌ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خه‌رجكرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 28ـی تشرینی دووه‌می 2024، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق،  763 ملیار و 146 ملیۆن دینار، بۆ مووچه‌ی مانگی 10ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

ئاشكراشی كرد، رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو پاره‌كه‌ خه‌رج ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كورتهێنان له‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان 230 ملیار دیناره‌.

هەروەها سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگەیاند، هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر هێڵن بۆ چاره‌كردنی ڕێژه‌ی كورتهێنانه‌كه‌.


#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

28 Nov, 13:53


🔴 کۆنفرانسی بازرگانی بەریتانیا – عێراق لە هەولێر رێکدەخرێت

بڕیارە لەم ساڵدا کۆنفرانسی بارزگانی بەریتانیا – عێراق لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بەشداری بازرگانان و کەسایەتییە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان رێکبخرێت. 

لەوبارەیەوە بارۆنێس نیکلسۆن، سەرۆک ئەنجومەنی بازرگانی بەریتانیا – عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوومەتەوە و داوام لێکردووە کۆنفرانسی ئەمساڵی بازرگانی بەریتانیا – عێراق لە هەرێمی کوردستان رێکبخرێت. و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، داواکەی پەسەندکردووە و ساڵی داهاتوو کۆنفرانسەکە لە هەولێر بەرێوەدەچێت.

ساڵانە لە کۆنفرانسی بازرگانی بەریتانیا – عێراق، سەدان سیاسەتمەدار و گەورە بازرگان و وەبەرهێنەر و گەورە کۆمپانیاکان کۆدەکاتەوە،  لەمیانی کۆنفرانسەکە دیدار و گفتوگۆی سیاسی و ئابووری بەڕێوەدەچێت، هاوکات رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیا گەورەکان واژوو دەکرێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

28 Nov, 12:34


🔴 بەهۆی سەرانەسەندنی میلیشـ*ـیاکانەوە، خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان زیانێکی زۆریان بەركەوتووە

خاوەنی چەند کێڵگەیەکی پەلەوەری لە سنووری پارێزگای هەولێر، نارەزایەتی دەردەبڕن لە باج وسەرانەکانی میلیشـ*ـیاکان لەسەر بەرهەمە پەلەوەرییەکانی هەرێمی كوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2024، عەبدوڵڵا فەتاح، خاوەنی شەش کێڵگەی پەلەوەری لە سنووری پارێزگای هەولێر رایگەیاند: "میلیشـ*ـیاکان باج و سەرانەیان لەسەر بەرهەمەکانمان داناوە، بۆ هەر بەرهەڵگرێك کە بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق بچێت، بە ئارەزووی خۆیان باج و سەرانە دیاری دەکەن، لە یەک ملیۆن تاوەکو دوو ملیۆن دینار، سەرجەم ئەو باج و سەرانانەش لە ئەستۆی خاوەنی کێڵگەکانە و ئێمەی رووبەڕووی زەرەر و زیان کردووەتەوە."

ئاماژەی بەوەش دا: "هەر لە بازگەکانی هەرێمی کوردستان دەرچوویت، واتا لە بازگەکانی پردێوە، باج و سەرانەی میلیشـ*ـیاکان دەست پێدەکات تاوەکو دەگاتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بازگەکانی ئەو میلیشــ*ـیایانە پەیوەندییان لە نێوان خۆیاندا هەیە و بێ پێدانی باج و سەرانە، ناتوانین بەرهەمەکانمان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغ بکەینەوە."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 16:41


🔴 پۆلیسی هەولێر ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیر كرد، كە زیاتر لە 25 ماتۆڕسكیلیان دزی بوو

📌هەر کەسێک مامەڵە بە کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی دزیاری و بەتایبەت ماتۆڕسکیل بکات، چاوپۆشی لێ ناکرێت.

زیاتر لەم لینکەدایە
https://xwakurk.com/?p=188736

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 15:55


🔴 شەوی ڕابردوو چی لە سلێمانی روویدا؟

📌بۆچی درۆنەکانی ئیسر*ائیل گەیشتنە ئاسمانی ئەو شارە؟

📌حکومەتی عێراق بۆچی هاواری لێ هەستا.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 14:11


🔴 د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەم وێنانەی بڵاوکردۆتەوە لەسەر نووسیوە، "لە کەرکووکی دڵی کوردستانەوە لە کاتی تۆمارکردنی سەرژمێری دانیشتوان، سوپاس بۆ خودا پڕۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 13:59


🔴 ئەو دوو کەسەی دوێنێ شەو بەهەڕەمەکی لە شەقامی 60 مەتری هەولێر تە*قەیان کردبوو دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ز. ح. و) و (ع. س. م) دەستگیر کردووە، بەهۆی ئەوەی شەوی رابردوو بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لەناو شاری هەولێر لەسەر شەقامی 60 مەتری تە*قەیان کردبوو.

دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بۆمان دەرکەوت کە ئەو دوو تۆمەتبارە لەناو ئۆتۆمبلێکی جۆری (تاکسی) بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و نابەرپرسیارانە لەسەر شەقامی ئاماژەپێکراو تە*قەیان کردووە و فیشە*کێک بەر پەنجەرەی یەکێک لە تاوەرەکانی نیشتەجێبوون کەوتووە، بۆیە پاش وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارانی ناوبراو دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و درانە دادگا.

پۆلیسی هەولێر دڵنیاییش دەداتە هاووڵاتییان، کە هەر کەسێک لە شاری هەولێر بیەوێت ئارامی شار تێکبدات و ئاژاوە بنێتەوە، دەدرێتە دادگا.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 13:19


🔴 منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ لە زێی بچووکدا خـــ*ــنکا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2024.11.21، منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان بە ناوی (ش.ش)، لە گوندی کڵێسەی سەر بە قەزای کۆیە، کەوتە نێو زێی بچووک و خــ*ــنکا و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 12:31


🔴 بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر: پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت

دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە رایگەیاند: "بە مەبەستی راهێنانی کارمەندانمان لەسەر فۆڕمی 77 پرسیارەکەی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری، پێنج رۆژ مەشق و راهێنان بە کارمەندانی سەرژمێری دەکرێت، بۆیە ئەو پێنج رۆژە پرۆسەی سەرژمێری لە هەولێر و هەرێمی کوردستان رادەگیرێت، دواتر پرۆسەکە دەست پێدەکاتەوە."

ئاشکراشی کرد: "لە سنووری پارێزگای هەولێر 10 هەزار کارمەندمان هەیە کە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بەڕێوەدەبەن."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 11:49


🔴 پارێزگای هەولێر هەواڵی تێکدانی بەشێک لە پارکی سامی عەبدولرەحمان رەتدەکاتەوە

لە روونكردنەوەیەكدا راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، کە ئەو هەواڵانەی باس لە تێكدانی پاركی سامی عەبدولرەحمان دەكەن دوورن لەڕاستییەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2024، پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، "لە سۆشیال میدیا و بەشێك لە میدیا و پێگە و پەیجەكان بڵاوكراوەتەوە، گوایە بەشێك لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا و بەشێكی پارك بەرامبەر تولیب تێكدەدرێت و دەبێت بە باڵەخانە و پڕۆژە."

هەروەها دەشڵێت، "بە پێویستی دەزانین بۆ رای گشتی و هاوڵاتییانی روونبكەینەوە، ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی دروستی نییە."

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 10:48


🔴له‌ پرۆسه‌ی سه‌رژمێریدا ناوی به‌ ته‌مه‌نترین كه‌س تۆمار كرا

پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ و له‌ پرۆسه‌كه‌دا به‌ ته‌مه‌نترین كه‌س كه‌ ئافره‌تێكی خه‌ڵكی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره‌ تۆمار كرا.

تیمه‌كانی سه‌رژمێری له‌ قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناوی ئافره‌تێكیان تۆمار كرد به‌ ناوی (عه‌مشه‌) كه‌ له‌دایك بووی ساڵی 1902ه‌ واتا ته‌مه‌نی 122 ساڵه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ته‌مه‌نترین كه‌سه‌ له‌ عێراقدا.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی دانیشتوی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر به‌ ته‌مه‌نترین كه‌سه‌ له‌ عێراقدا كه‌ تا ئێستا له‌ پرۆسه‌ی سه‌رژمێریدا تۆمار كراوه‌ و دوای ئه‌و، ئافره‌تێكی تره‌ به‌ناوی (ئوم جاسم) كه‌ خه‌ڵكی قه‌زای دوجێلی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌ و ته‌مه‌نی 119 ساڵه‌.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 09:43


🔴هاوكاری خۆراكی و ناخۆراكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گه‌یه‌ندرایه‌ پارێزگای كه‌ركووك

نووسینگەی کەرکووکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاری خۆراکی و ناخۆراکی بە سەر ژماره‌یه‌ك خێزان لە گوندی پەلکانەی سەر بە پارێزگای کەرکووک دابەش كرد.

هاوكارییەكان (سەبەتەی خۆراک، پاکێجی پاککەرەوە، جلوبەرگ، کەلوپەلی مەتبەخ و هاوكاریی نەختێنە) بوون.

#Xwakurk #خواکوڕك 

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 08:41


🔴دابان محەمەد:

گۆیژە لە لایەن کۆمپانیایەکی حزبی داگیر کرا، دیزاینی پرۆژەکەش پەسەند کراوە.

#Xwakurk #خواکوڕك 

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 08:10


🔴وەزارەتی پلاندانان کوردستانییانی مادەی 140 ئاگادار دەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21-11-2024، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوە، ئەگەر تا ئێستا ناوی خۆیان لە پرۆسەی گشتیی سەرژمێریی دانیشتووان تۆمار نەکردووە، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

کەرکووک:
07779278630

07779278610

07779278540

خانەقین:
07701364961

07701906532
مەخموور:

07507990725
سەڵاحەددین:

07701542275

#Xwakurk #خواکوڕك 

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 07:42


🔴بەپەلە.. بوومەلەرزەیەكی بەهێز ڕووی دا

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی 11ی 2024، كاتژمێر 7:59، بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەشی باشووری خۆرئاوای ئێرانی گرتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، گوڕی بوومەلەرزەكە 4.9 پلەی ڕێختەر بووە و كاریگەریی لەسەر هەردوو وڵاتی ئێران و سعوودیە هەبووە.

بوومەلەرزەكە لە دووریی 9 كیلۆمەتر لە شاری بۆرزاجان، لە پارێزگای بووشەهر بووە لە باشووری خۆرئاوای ئێران.

#Xwakurk #خواکوڕك 

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 07:03


🔴ئەم وێنەیەی دوێنێی هەولێر، سەرنجی هەموانی ڕاكێشاوە، كە تێیدا بەشێكی قەڵای هەولێر و بەشێكی شارەكە دەردەكەوێ

پارێزگاری هەولێر دەڵێ: هەولێر "پارچه‌یه‌‌كە له‌ به‌هه‌شت"

#Xwakurk #خواکوڕك 

Xwakurk_خواکوڕک

21 Nov, 06:52


🔴سەرژمێری ڕێژەی هەژاری و بێکاریی ئاشکرا دەکات

هاووڵاتییانی بەغدا بە پەرۆشەوە بەشداریی لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوواندا دەکەن و دەڵێن: "سەرژمێریی ڕێژەی هەژاری و بێکاریی ئاشکرا دەکات و هیواخوازین لە دووبارە دابەشکردنەوەی دادپەروەرانەی سامانەکان بەکار بهێنرێت." 

لە شاری سەدر، زیاتر لە 1460 بژمێر ناوی هاووڵاتیان تۆمار دەکەن، سەرپەشتی تیمی بژمێرانی شارەکەش دەڵێت: "پرۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت."

هاووڵاتییان هیواخوازن سەرژمێریی ببێتە بنەمای دابەشکردنی دادپەروەریی سەرچاوەکان و بە پشت بەستن بە ئامار و زانیاریی ورد، حکوومەت پلانی گەشپێدانی باشتر بۆ داهاتوو دابنێت و سوودی بۆ نەوەکانی داهاتوو هەبێت. 

نزار عەبدولحەسەن، هاووڵاتی دەڵێت: ئەم سەرژمێرییە بۆ کۆمەڵگە زۆر گرنگە، چونکە ڕێژەی درووستی هەژاری و بێکاریی ئاشکرا دەکات، دەمێکە چاوەڕێی هەنگاوێکی لەم شێوەیەین.

#Xwakurk #خواکوڕك 

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 14:34


بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان به‌ سه‌ركه‌وتوویی و ئاسانكاری له‌ جووڵه‌ و هاتوچۆی بژمێر و تیمه‌كانی مه‌یدانی كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری ڕاسپێردراون.

رێنوێنییه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆ كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌:

1-سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ نیوه‌شه‌وی (19-20)ی تشرینی دووه‌م له‌ سه‌عات (12:00)ی شه‌و ده‌ست پێده‌كات و تا سه‌عات (12:00)ی شه‌وی (22/21)ی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.

2-جوڵه‌ی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سنووردار ده‌كرێت (له‌ نێوان پارێزگاكان، قه‌زاكان و ناحیه‌كان و له‌ نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود له‌ نێوان ناحیه‌ و قه‌زا و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌)، جگه‌ له‌ حاڵه‌ته‌ مرۆیی و زۆر پێویسته‌كان و بارودۆخی سروشتی و ئه‌منی.

3-لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئامار له‌ پارێزگاكان و ئیداره‌كان سه‌رجه‌م (بژمێره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڕه‌ك/گوند و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاران و چاودێران) به‌ فه‌رمی ڕێگه‌یان پێده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌درێت بۆ جوڵه‌ و هاتوچۆكردن بۆ مه‌به‌ستی كاری سه‌رژمێری. به‌ هه‌مان شێوه‌، ڕۆژنامه‌نووسان و ڕاگه‌یاندكاران كه‌ لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان ڕێگه‌یان پێ داوه‌ و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌ڵگری باجی ناساندنن له‌ دوو ڕۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ڕێگه‌پێدراون.

4-هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌ركیان پێ سپێردراوه‌ و له‌ ئێشگگریدان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن، وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاری كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانن و به‌ پێی مۆڵه‌تی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌كه‌ و پێش ڕێكه‌وتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی داوای كار و ئاماده‌بوونیان لێكراوه‌.

5- هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به‌رگریی شارستانی، ده‌وریه‌ی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن.

6- قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ باڵیۆزخانه‌كان، نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ناگرێته‌وه‌.

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 12:14


🔴فێستیڤاڵی تەحین و بەرهەمە كوردەوارییەكان لە ئامێدی كرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی 11ی 2024، لە ئامێدی، دووەمین فێستیڤاڵی تەحین و بەرهەمە كوردەوارییەكان كرایەوە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.

لە فێستیڤاڵەكەدا، 60 کەپر ئامادە کراون، 20 لەو کەپرانە بۆ پیشاندان و فرۆشتنی تەحینی ئاشی ناوچەکەیە، 40 شوێنی دیكەش بۆ بەرهەمی خۆماڵی و كوردەوارییە.

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 11:24


🔴 کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئەو کوڕەی هەردوو خوشکەکەی خۆی لە سلێمانی کوشـ*ـتن بە کوژ*راوی دۆزرایەوە.

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 10:42


🔴 رۆژنامەی ئەلعەرەب: دواى هەڵبژاردنەکانى کوردستان لەبەر شاندە دبلۆماسییەکان رێگەى هەولێر بەرناکەوێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 09:43


🔴 400 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران خەرج کرا

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە ، 400 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2024 خەرج کردووە.

158 ملیار و 454 ملیۆن دیناریان بۆ جووتیارانی هەر سێ پارێزگای دهۆک، هەولێر و سلێمانییە بەم شێوەیە خەرج کراوە:

دهۆک: 43 ملیار دینار

هەولێر: 55 ملیار و 454 ملیۆن دینار

سلێمانی: 60 ملیار دینار

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 09:35


🔴 لە سلێمانی دوو ئافرەت کو*ژران

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند :'' کەمێک لەمەوبەر دوو ئافرەت لە بەکرەجۆی سلێمانی کە هەردووکیان خوشکی یەکترن کو*ژران، .

گوتیشی:'' تا ئێستا بکو*ژ دەستگیرنەکراوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 08:54


🔴 ئەپیکۆر بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بڕیاری خۆی دا.

📌بۆ دانوستانی بەرهەمدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و عێراق، ئامادەن.

لەم لینکەدایە
https://xwakurk.com/?p=188647

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 08:23


🔴 لەسنووری سلێمانی تە*رمی کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە

میدیاکانی سلێمانی رایانگەیاند:'' کەمێک پێش ئێستا تە*رمێک لە دەربەندی رانیەی سنووری سلێمانی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە.

هەروەها رایانگەیاندووە :'' تیمەکانی تەندروستی تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ پزیشکی دادی.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 08:10


🔴 مووچەی بژمێرانی سەرژمێری 250 هەزار دینار دەبێت

دەستەی ئامار رایگەیاند:'' ئەو بژمێرانەی بۆ پرۆسەی سەرژمێری وەرگیراون، مووچەکەیان 250 هەزار دینارە و لەبری نانخواردنیش 10 هەزار دیناریان پێدەدرێت

شەوی رابردوو دەستەی ئامار ناوی 19 هەزار دەرچووی وەرگیراوی وەک بژمێر بۆ سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 07:14


🔴ڕاستەوخۆ : دوایین زانیاری لەسەر ئامادەکاری سەرژمێری دەخرێتە روو


https://www.facebook.com/share/v/PHVuKMUHgc87nQof/

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 06:40


🔴 بانكەكانی رافیدەین و رەشید لقیان لە كوردستان دەكەنەوە و بەشداری هەژماری من دەكەن

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بانكی TBI بە فەرمی رێككەوتنی خۆی راگەیاند لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان بەرپرسانی بانكی رافیدەین و رەشید TBI لەگەڵ وەزیری دارایی بەڕێوە بچێت، بەمەبەستی بەشداریكردنیانە لە پرۆسەی هەژماری من.

زانیاری زیاتر
https://xwakurk.com/?p=188645

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

14 Nov, 06:02


🔴 ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە و پسوولەی خۆراکیان نیە نەوتیان پێ دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک لە پارێزگای دهۆک لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند :'' ئەو هاووڵاتییانەی تازە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە و لەبەر نەبوونی سیستەمی پسوولەی خۆراک مامەڵەی هاوسەرگیری خۆیان پێشکەش نەکردووە ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن پلێتی نەوت وەربگرن و نەوتیان پێ دەدرێت.

لەبارەی پێداویستییەکانیش رایگەیاندووە :'' کۆپی ناسنامەی سەرۆک خێزان و خێزانەکەی و کۆپی کارتی خۆراک ی باوک و خەزووری لەگەڵ کۆپی گرێبەستی هاوسەرگیری پێویستە .

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

08 Nov, 16:28


🔴 حكومەت ماڵپەڕێكی داناوە بۆ ئەوانەی كاریان نییە لەوێ ناویان تۆمار بكەن

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پۆرتاڵى کار، ماڵپەڕێکى تایبەت دەبێت بۆ تۆى کارخواز، کە لەلایەن خاوەنکارانە هەلى کارەکان لەم پۆرتاڵەدا دادەنرێن، ڕۆژى یەکشەمی داهاتوو لە کاتى دیاریکراودا ئەم پۆرتاڵە رادەگەیەنرێ و بڵاو دەکرێتەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، تۆ دەتوانین لەم ڕۆژەدا لە کات و شوێنى دیاریکراو سەردانمان بکەیت، تیمەکانمان هەژمارێکى تایبەتت بەخۆڕایی بۆ دروست دەکەن و تۆش دەتوانیت بەشێوەیەکى ئاسان بەدواى کارى دڵخوازى خۆت بگەڕێیت.

پۆرتاڵەكە لە پێشانگاى نێودەوڵەتیى هەولێر لە پارکى سامى عەبدولڕەحمان دەست بە خزمەتگوزارییەكانی دەكات.

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

08 Nov, 15:00


🔴 زەوی بەسەر 30 هەزار فەرمانبەری دیکە دابەش دەکرێت

قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات.

لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا دووبارە تیروپشک بۆ 30 هەزار پارچە زەوی دیکە دەکرێت و فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی، دارایی ، ناوخۆ ، پەروەردە ، خوێندنی باڵا ) زەوی وەردەگرن.

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان فراوان دەکرێت و ژمارەی ئەوانەی زەوییان پێدەدرێت لە 200 هەزارەوە بۆ 350 هەزار کەس زیاد دەکرێت.

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

08 Nov, 14:37


🔴لە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات، كچێكی 17 ساڵان خنكاوە و تا ئێستە تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

08 Nov, 13:19


🔴 ئەمڕۆ هەیینی، پێشانگەی بەرهەمی هەنگەوانان لە ژێر ناوی (هەنگوینی کوردستان) بەردەوامە.

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

08 Nov, 11:54


🔴 عەبدوڵڵاى کوێخا موبارەک: بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک ڕێگرن لە ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په‌- چه‌مچه‌ماڵ
 
"به‌م نزیكانه‌ ورده‌كارى بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌"

عەبدوڵڵاى کوێخا موبارەک، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت به‌م نزیكانه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک ڕێگرن لە پێدانی سلفەی ئەو کۆمپانیایەی کە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ، جێبەجێ دەکات.

عەبدوڵڵاى کوێخا موبارەک، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)، بابه‌تێكی له‌ ژێر ناونیشانی (پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ ڕادەگیرێت) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تى:

کۆمپانیاکە ئیشی باشی کردووە، بەڵام تائێستا ھیچ پارەیەکی پێنەدراوە، بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک ڕێگرن لە پێدانی سلفەی کۆمپانیاکە، گوتراوە چەمچەماڵ شایەنی ئەو پارە زۆرە نیە بۆی سەرف بکرێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بەم زوانە بە وردی ڕوونی دەکەینەوە کە چەمچەماڵ چەند داھاتی ھەیە بۆ سەر بودجەی ھەرێم و پارێزگاى سلێمانی کە پێیان وایە چەمچەماڵ شایەنی پرۆژەیەکی وەھا نیە".

له‌ كۆتاییدا ده‌نووسێت: بە خەڵکی چەمچەماڵیش دەڵێین، کێ و چی لایەنێک ھۆکاری ڕاگرتن و پەکخستنی پرۆژەکەن".
پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، پرۆژەیەكی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری بە بڕی (3400مەتر سێجا).

پرۆژەکە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، گرێبەستەكەی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 24/6/2024، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا بە زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلار ئیمزا كرا.

#Xwakurk #خواکوڕک

Xwakurk_خواکوڕک

08 Nov, 10:47


🔴 وێنەی ئەو گەنجە بڵاو کرایەوە کە لە سلێمانی کو*ژرا

بەڵێن فەرهاد عەبدوڵڵای تەمەن 23 کە کارمەندی یەکێک لەهێزە ئەمنیەکانی سلێمانیە شەوی رابردوو بەرووداوێکی تەمومژاوی لەیەکێک لەگەڕەکەکانی سلێمانی کو*ژرا .

بەپێی زانیارییەکان:'' دوو مانگە ژیانی هاوسەری پێک هێناوە تا ئێستا بکو*ژ دەستگیر نەکراوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

08 Nov, 10:32


🔴 #بەپەلە... لە سلێمانی تە*رمی کەسێک دۆزرایەوە و شوێنەواری گو*لــلەی پێوەیە

وردە لەم لینکەدایە
https://www.facebook.com/share/p/fr4M1434Y2diS5GL/

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

08 Nov, 08:58


🔴 لە شارەزوور، هەزار و 560 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە لەنەخۆشخانە خەوێندراون

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە شارەزوور هەزار و 560 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، لەدەڤەری شارەزوور، 1560 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

دەشلێت: تیمەکانمان لێکۆڵینەوەیان لەوبارەوە دەست پێ کرد هەم لە نەخۆشخانەکان و هەم لە سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە، هەروەها پشکینەکان ماوەی 24 تا 48 کاتژمێری پێویستە بۆ دەستنیشانکردنی جۆری بەکتریاکە".

جەختیشی کردەوە، " ئەوەی لە هەڵەبجەی تازە ڕوویداوە، ئێمە بۆچوونەکانمان ڕاست دەرچوو، کە یەکێک لە هۆکارەکان، تێکەڵ بوونی ئاوی مەزراکان بووە لەگەڵ ئاوی خواردنەوە، لە سەر ڕووباری "بێستان سوور"، کە پرۆژەی ئاوی پاک دابین دەکات".

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

08 Nov, 08:03


🔴 بە وێنە؛ چەند دیمەنێکی نوێی کۆرنیشی گەشتیاریی زاخۆ لە وەرزی پایزدا.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 15:49


🔴 داستانی سحێلا.. ئەو رۆژەی کە پێشمەرگەی پارتی بە سەرکردایەتی فەرماندە مەنسور بارزانی داگیرکاران و خیانەتکارانی تووشی رووڕەشی کرد.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 15:41


🔴 کۆمیتەی ناوەندی پارتی:

📌 بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی حکوومەت ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە.

📌 ئەوەی گرنگە پاراستنی قەوارەی هەرێم و هەبوونی یەک حکومەتی سەرتاسەرییە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 15:22


راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى..

بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، ئەمرۆ شەممە ٢٦ـى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢٤، كۆبوونەوەی فراوانى خۆی ئەنجام دا.

كۆبوونه‌وه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌مشه‌ له‌یاد ده‌ستی پێكرد، دواتر بە گوێرەى خشتەى دیاریکراوى کۆبوونەوەکە چەند بابەت و تەوەرێک خرانە بەر باس و گفتوگۆ کردن.

تەواوی راگەیاندراوەکە لەم لینکەی خوارەوەیە

https://xwakurk.com/?p=188348

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 14:47


🔴 یەکێتی مامۆستایەکی ئاینی لە راپەڕین لە وتاردان دوورخستەوە

له‌ دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ وتاری هه‌ینیدا ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌م و نادادییه‌ی له‌ سنووره‌كه‌ له‌ هاووڵاتییان ده‌كرێت، به‌ فشاری یه‌كێتی له‌ وتاردان دوور خراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بە "خواکوڕک"ی راگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر له‌ سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، دژی سته‌م و نادادییه‌كان و خراپی دۆخی هاوڵاتییان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و ناڕه‌زایی خۆی پیشان داوه‌، به‌ فشاری یه‌كێتی له‌ وتاردان دوور خراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشکراشی کرد، دوای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له‌ وتاردان، بڕیارێك هه‌یه‌ بۆ داخستنی مزگه‌وته‌كه‌ش به‌ یه‌كجاری.

دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌ كاتێكدایه‌، لەکاتی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی موزایەدەی بە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئاینی دوورخراوه‌ له‌ وتاردان دەکرد و باسی لە پاراستنی به‌ها ئاینییه‌كان له‌ سنووری سلێمانی دەکرد.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 14:28


🔴داستانی سحێلا پێی گوتین، ئەگەر لە هەندێک بەرەدا خیانەتکار هەبن، ئەوا هەزاران رۆلەش ماون سنوور بۆ خیانەتکاری و داگیرکاری دابنێن.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 14:22


🔴 موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری یەکگرتوو:

📌 لێكۆڵینەوەمان كرد و هیچ ساختەكارییەك بە ئامێرەكانی دەنگدان نەكراوە

📌 ئەو بۆچوونە راست نییە کە دەڵێت مۆرێكی تر لەناو ئامێرەكە بوونی نەبوو تا بتوانێت مۆر بۆ لیستێكی تر بكات.

📌 لە رووی "هاردوێر"ەوە هیچ ساختەكارییەك بە ئامێرەكان نەكراوە.

📌 رێی تێناچێت ئامێرەکان دەستکاری کرابن چونكە ژماردنەوەی دەنگەكان بە دەست یەكسان بووە بەوەی كە ئامێرەكە ژماردوویەتی لە رێگەی سۆفتوێرەكەیەوە.

تەواوی قسەکانی لەم لینکەی خوارەوەیە

https://xwakurk.com/?p=188345

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 13:17


🔴 مەترسییەکانی سەر سلێمانی زیاتر دەبن

📌 چۆن بافڵ تاڵەبانی قومار بە سلێمانییەوە دەکات؟

📌 میلیشـ*ـیاکانی عێراق سلێمانی بەرەو وێرانبوون دەبەن؟

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 12:48


🔴 بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا خودێ لێخۆشبوویی ( سوزان میرزا بەگ)، بەهی و سەرەخۆشیێ ل مالباتا وێ یا بەرێز و  بەرێز میر حازم بەگ میرێ ئێزدییان دکەم و هەڤپشکێ خەما وا مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وێ ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب وان ببەخشیت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 12:20


🔴 د. ئیبراهیم مه‌نده‌لاوی:

📌 یه‌كێتی لە هێنانی ئاوارەكانی لوبنان بۆ سنووری خانەقین بەشدارە

📌 یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك و خانه‌قین هیچ ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه‌، ناچار ده‌ستی كردووه‌ به‌ ملكه‌چكردن و لەکاتی هێنانی ئاواره‌ی لوبنان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه‌ و رازی بووه‌.

📌 یه‌كێتی نه‌ك گرفتی نییه‌ ئاواره‌ی عه‌ره‌ب بچنە ناوچەكانی سنووری ماددەی 140، بەڵكوو ئامادەیە بیانبات بۆ سلێمانییش.

📌 یەكێتی یارییەكی مەترسیدار دەکات و كارئاسانی بۆ پرۆسەی تەعریبكردنی كوردستان کردووە.

https://xwakurk.com/?p=188342

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 12:01


🔴کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەڵێن؛ یەکێتی بەڵێنەکەیان نەبردە سەر دەرمان دەکەن.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 11:31


🔴داستانی سحێلا و مەحموودیە

ڕەمزی مانەوەو بەردەوامی و ئیرادە هەستانەوە و خۆنەچەماندن.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 10:47


🔴لیو جیون كونسوڵی چین لە كوردستان سەردانی مەیدانی كۆترانی كرد و دواتر لە بازاڕی شێخەڵڵا بنێشتی كوردی كڕی.

#Xwakurk #خواکوڕك

Xwakurk_خواکوڕک

26 Oct, 09:47


🔴ئاوەدانی بەردەوامە..

قیرتاوکردنی چینی دووەمی بەرزەپردی دەروازەی سۆران

#Xwakurk #خواکوڕك