Raz Press @razpresss Channel on Telegram

Raz Press

@razpresss


Raz Press (English)

Welcome to Raz Press, the ultimate destination for book lovers and literature enthusiasts! Founded by the passionate team behind the username @razpresss, this Telegram channel is dedicated to bringing you the latest updates, reviews, and recommendations in the world of literature. Whether you're a fan of fiction, non-fiction, poetry, or self-help books, Raz Press has something for everyone. Join our community of like-minded readers and discover new authors, genres, and literary treasures. Stay informed about upcoming book releases, author interviews, and literary events. With Raz Press, you can expand your reading list and connect with fellow bookworms who share your love for words. Don't miss out on the opportunity to immerse yourself in the magic of storytelling and join Raz Press today!

Raz Press

16 Feb, 21:01


بافڵ تاڵەبانی هاتە ناوشەڕی تیک تۆک-ەوە و پشتگیری مام لەتیف دەکات

Raz Press

16 Feb, 16:27


🔴 بە ڤیدیۆ.. کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێل دادەبەزێت و تەقە لە ماڵێک دەکات

پۆلیسی هەولێر چەند کەسێکی دەستگیر کردووە: هەر کەسێک توندوتیژی ئەنجام بدات و تەقە بکات، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و دەدرێتە دادگە

Raz Press

16 Feb, 12:15


پاسێکی قوتابییان لە هەولێر وەرگەڕا؛ بەپێی زانیارییەکان گیان لەدەستدان و بریندار هەیە.

نوێ دەکرێتەوە

Raz Press

16 Feb, 10:31


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی ئیمرالی دەكات

ڕۆژی یەكشەممە 16ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی بە سەرۆكایەتیی خاتوو پەروین بولدان و بەڕێز سری سورەیا ئوندەر كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان بیروبۆچوونی خۆیان لەمەڕ بارودۆخی سیاسی و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و وردەكاری و ئەنجامی دیدارەكانیان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو. هەروەها شاندی ئیمرالی لەو دیدارەدا ناوەڕۆكی پەیامی بەڕێز (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ـیشیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەختی لە بایەخی پڕۆسەی ئاشتی وەك تاكە ڕێگەی دروست بۆ گەیشتن بە چارەسەری كردەوە و بە پێویستیشی زانی كە هەموو لایەك هەوڵی خۆیان لەوەدا چڕ بكەنەوە كە پڕۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام. سەرۆك بارزانی ئامادەیی تەواوی خۆشی بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەرگرتنی ڕاگەیاند.

Raz Press

13 Feb, 17:27


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی شوبات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، باندێکی بە تۆمەتی فێڵکردن لەچەند هاووڵاتیەك گرت، فێڵەکەش بەم شێوەیە بووە، یەکێک لە ئەندامانی باندەکە تەلەفۆنی بۆ خاوەن کارێک کردووە کە کاریان بۆ بکات، دواتر داوای لێکردووە کە سەردانیان بکات بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی کارەکە ببینێت و مامەڵەکە بکەن و پۆلیس لە ئاگەدارییەكدا بۆ هاووڵاتییان داوا دەكات، هەر كەس فێڵی لەو شێوەی لێ كراوە سەردانی پۆلیسی هەولێر بكات.
"پاش ئەوەی کە مامەڵەکەیان کردووە، لە کاتی سەردانیکردندا، هەر ئەو کەسە تەلەفۆنی بۆ هەمان خاوەن کار کردووە کە لەسەر ڕێگای خۆی پۆستێک هەیە بۆی وەربگرێت و پارەی پۆستەکەش بدات، کە بڕی پارەکە زۆر بووە، هەرچۆنێک بێت وایان لەو خاوەن کارە کردووە بڕوایان پێ بکات و پارەکە بدات، بۆیە پارەکەی داوە و پۆستەکەی وەرگرتووە تاکو دەگاتە لای، پارەکەی بدەنەوە." لە راگەیەنراوەكەی پۆلیس وا هاتووە.
ئەو کەسەی کە پۆستەکەشی بە خاوەن کارەکە داوە و پارەکەی لێ وەرگرتووە، ئەندامی هەمان ئەو باندە بووە، دوای ئەوەی کە پارەکە وەرگیراوە، تۆمەتباران ژمارە مۆبایلیان داخستووە.

Raz Press

12 Feb, 19:26


"مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ دەبێت"

شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی و فەلەکی رایدەگەیەنێت، ڕۆژی شەممە 1 ی ئازاری داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، ڕۆژی 29 ی ئازار کە دەکاتە ڕۆژی شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمه زانە و ڕۆژی 30ی مانگی ئازار کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت، بەو پێیەش ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ دەبێت.

Raz Press

12 Feb, 19:12


لیژنەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت كاری خۆی تەواوكردوە

بەپێی زانیارییەکان، هەفتەی داهاتوو پارتی و یەکێتی شاندی باڵای دانوستانكاری هەردوو لا کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر ئەو پرسانە دەدەن کە لە لیژنەکان دیاری کراون بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 یەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

زانیارییەکان ئەوەش دەخەنە ڕوو کە یەکێتی و پارتی لەسەر سەرجەم پۆستە باڵاکانی کابینەی داهاتوو رێککەوتوون هیچ کێشەیەک نەبووە لە دابەشکردنی پۆستەکاندا ئەوی ماوەتەوە بریاری کۆتایی بدرێت و کابینەی دەیەم پێکبێنن

Raz Press

11 Feb, 19:49


هاووڵاتییان لەبارەی جۆرە ئۆتۆمبێلێک ئاگادار دەکرێنەوە

هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکەینەوە کە ئێستا جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕەکان کرین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، کە لە ڕووکاری دەرەوەی دا لۆگۆی ئۆتۆمبێلی (MG) پێوەیە. بەڵام لە دیوی ناوە وە لۆگۆی (ROE WE) لەسەر سوکانەکەی هەیە .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوا ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لە ئێستادا تۆمار ناکرێت ژمارە و تابلۆی پێنادرێت، تا ئەو کاتەی کێشەکەیان لە بەڕێوە بەرایەتی گومرگ یەکلایی دەکرێتەوە . بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین مامەڵەی تۆمارکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە نەهێنن بۆبەڕێوەبەرایەتیەکەمان.

Raz Press

11 Feb, 07:40


پاکیزە حەمەئەمین: خەڵکی هەولێر گێل و ناموسەقەفن، ئێمەی سلێمانی هەر لەزووەوە ڕۆشنبیر بووین!

Raz Press

09 Feb, 09:16


بەپەلە و بە ڤیدیۆ؛ دەیان پاسی پڕ لە عەرەب ئامادە کراون لە سلێمانی دێنە هەولێر بۆ خۆپیشاندان و تێکدانی "ئەمنی قەومی"

Raz Press

07 Feb, 21:02


گومانەكان لەسەر گیانلەدەستدانی وریا حەمەكەریم زیاتر دەبن
لەكاتی ڕووداوی هاتووچۆیی گیانلەدەستدانی وریا حەمەكەریم، دوو تەقینەوەی بەهێز ڕوودەدات.

Raz Press

07 Feb, 12:31


بە ڤیدیۆ…
ئیسرائیل ساتی کوشتنی حەسەن نەسڕوڵای بڵاوکردەوە.

ناخی زەوی دەبێتە ئاگرباران.

Raz Press

07 Feb, 08:45


فەرهاد پیرباڵ بە مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت كەر

Raz Press

06 Feb, 07:07


شوێنی ئەو ڕووداوەی کە ڕۆژنامەنووس وریا حەمەکەریم لەسەر ڕێگەی سلێمانی-عەربەت گیانی تێدا لەدەستدا.

Raz Press

05 Feb, 15:22


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرەبی سووریای بەناوی (م. ب. ذ) بە تۆمەتی کوشتنی ئافرەتێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی (ٱ. س. م) دەستگیر کرد.
ئەم تۆمەتبارە لەگەڵ ئەو ئافرەتەلە درەنگانی شەو لەسەر کێشەیەک دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا تۆمەتبار ئافرەتەکە لە ژوورەوە دەخنکێنێت و دواتر پارە و ئاڵتونەکانی دەدزێت، بەوەندەش ناوەستێت و تەرمی ئافرەتەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دوورەدەست و لەوێ تەرمەکە دەسووتێنێت بۆ ئەوەی خۆی لە تاوانەکە بدزێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی کە پۆلیس لە ڕووداوەکە ئاگادار کرایەوە، بە چەند کاتژمێرێک تۆمەتبار دەستنیشان کرا و دەستگیر کرا و دانی نا بە تاوانەکەیدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان دراوەتە دادگا.

Raz Press

05 Feb, 09:11


لەسەر بڕیاری دارایی عێراق، بۆ ئەم مانگە 100 هەزار دینار لە خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كەم دەكرێتەوە

لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، بە هۆكاری نوێنەكردنەوەی فەرمانەكەی، 100 هەزار دیناری دەرماڵە لە مووچەی مانگی یەكی خانەنشینان كەم كراوەتەوە. بەرپرسێكی خانەنشینیش ئاشكرای دەكات، بابەتەكە پەیوەندیدارە بە عێراق و بڕیارەكە لە هەرێمی كوردستان نەدراوە.
بەرپرسێك لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر دەڵێت بڕینی ئەو 100 هەزاری دەرماڵەیە بۆ مانگی یەك هۆكارەكەی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكوو پەیوەندیی بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەیە و ئەوان لە مووچەی مانگی یەك خەرجیان نەكردووە و چاوەڕوانین لە مانگی دوو ئەو پرسە قەرەبوو بكرێتەوە."
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا: "تەنیا ئەو 100 هەزار دینارە كەم كراوەتەوە، ئەگینا ئەوانەی پێشووتر مووچەیان هاوتا كراوە، خانەنشین بن یان میراتگرەكانیان، مووچەیان وەكوو خۆیەتی و بە هاوتاكراوی خەرج دەكرێت."
روونیشی كردەوە، ئەو 100 هەزار دینارە، كە بە دەرماڵەی گرانیی گوزەران ناو دەبرێت، بەهۆی نوێنەكردنەوەی فەرمانی ساڵانەی دەرماڵەكە، لەلایەن دارایی عێراق لە مووچەی مانگی 1ی 2025 نەبەستراوە و بابەتەكە پەیوەندیی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵكوو لە عێراق خەرج نەكراوە.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ڕاپەڕین، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "لە مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2025 دا بڕی 100 هەزار دینار لە مووچەی ئەو خانەنشینانە کەمدەکات، کە مووچەکانیان کەمترە لە یەک ملیۆن دینار."
ئاماژەی بە هۆكارەكە كردووە و هاتووە: "ئەم بڕە پارەیەش کە بریتییە (منحە - هاوکاری)، بە هۆکاری نوێنەکردنەوەی ڕەزامەندیی ساڵانەی ئەو بڕە هاوکارییەیە، بەڵام لە مانگەکانی داهاتوو لە کاتی نوێکردنەوە ئەو بڕە دەخرێتەوە سەر مووچەی خانەنشینان."
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ڕاپەڕین دەشڵێت: "سەبارەت بەو 100 هەزار دینارە، تکایە هەم لە بانك و هەم لەناو بەڕێوەبەرایەتیمان پێویست بە پرسیار و دڵنیاکردنەوە ناکات".
لە مانگی 10ی ساڵی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا، وەكوو دەرماڵە 100 هەزار دینار بدرێتە ئەو خانەنشینانەی، كە مووچەیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە و بڕیارەكەش لە مانگی11ی 2023وە جێبەجێ كرا.

Raz Press

04 Feb, 19:34


لیستی مووچەی مانگی یەك بڵاوكرایەوە

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ مانگی کانوونی دووەم. ڕۆژی چوارشەممە ٥ ی شوباتی ٢٠٢٥، دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینانی شارستانی دەست پێ دەکات و ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی شوباتی ٢٠٢٥، دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥.

Raz Press

04 Feb, 15:17


لیستی مووچە..
لەچەند کاتژمێری داهاتودا لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت.

Raz Press

04 Feb, 07:37


بەپەلە
بەغدا مووچەی مانگی یەكی خەرجكرد

Raz Press

03 Feb, 18:24


چەند تیکتۆکچییەکی سلێمانی دێنە هەولێر و هێرش دەکەنە سەر تیکتۆکچییەکی هەولێر

کەیسێکی دیكەی تیکتۆکچییەکان ئاشکرا دەبێت، دوێنی لە هەولێر 15 تیکتۆکچی هێرش دەکەنە سەر گەنجێكی هەولێر و ئازاری زۆری دەدەن و هەوڵی ئەتککردنیان داوە، ئەو 15 کەسەی کە لە سلێمانی هاتوون دووانیان کەسایەتی دیاری نێو تیکتۆکن بە ناوی خوازراوی ( سیتۆ و قەیسول) ئەو کەسەی کە هێرشی کراوەتە سەر بە هەمان شێوە لە تۆری کۆمەڵایەتی تیکتۆک هەژماری خۆی هەیە و ناوی خوازراوی (سینیۆرە)

شەڕەکە لەسەر چی بووە، بزانە؛
ئەو کەسەی ناوی سینیۆرە لە لایڤێکی تیکتۆک لاسای قەیسولی سلێمانی دەکاتەوە، بەمەش شەڕە جنێو لە نێوان قەیسول و سینیۆر دەست پێدەکات دواتر لە شەرە جنێو دەبێتە شەری دەستەو یەخە، لە شەرەکەی نێوانیان چەک و چەقۆش لە یەکتری ڕاکێشراوە

Raz Press

03 Feb, 17:59


‎كێشەی ئۆتۆمبێلی ئێم جی چارەسەر بوو، ئەمڕۆ ژمارەی بۆ بەسترا

Raz Press

03 Feb, 16:25


وەزیری دارایی کوردستان: لەگەڵ بەغدا ڕێکەوتین .. کێشەی مووچە ئەمساڵ کۆتایی هات

Raz Press

03 Feb, 10:28


هەردوو ئۆتۆمبێلی MG و Roewe هەر هەمان ئۆتۆمبێلن کە کۆمپانیای SAIC دروستی دەکات بە دووناوی جیاواز، ئۆتۆمبێلی ئۆپل لە بەریتانیا پێی دەڵێن فۆکسل هەرهەمان ئۆتۆمبێلە ..

هەردوو هێمای بازرگانی ئێم جی MG وەROEWE ڕۆی وی هەردووکیان سەر بە یەك كۆمپانیان بەناوی کۆمپانیای سایک مۆتۆر SAIC MOTOR جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە بەڵام ئێم جی زیاتر بۆ بازاڕەكانی دەرەوەی وڵاتی چین دروست دەکرێت وە ڕۆی وی بۆ ناوخۆی چین دروست دەکرێت وە تاڕادەیەک ڕۆی وی باشتریشە لە ئێم جی واتە ڕۆی وی سەیارەیەکی فاخرترە ... ئەوەش هەروەکو سەنی کۆری و سەنی سامسۆنگە یان هەروەکو شۆڤرلێت کرۆز و دایۆیە کە هەرمان سەیارەن بەس عەلامەتەکەیان جیایە کە پێشووتر ڕەقەم کراون

Raz Press

02 Feb, 19:37


بەڤیدیۆ:
ساتی تەقەكردن لە درۆنەكەی كۆرمۆر ببین

Raz Press

30 Jan, 08:43


چركەساتی كوژرانی سەلوان مۆمیكا، ئەو گەنجە عێراقییەی چەند جارێك قورئانی پیرۆزی سووتاند..

شەوی ڕابردوو، سەلوان مۆمیكا، ئەو گەنجە عێراقییەی چەند جارێك لە (ستۆكهۆڵم)ی پایتەختی سوید، قورئانی پیرۆزی سووتاند، لە كاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك) كەسێك دەچێتە نێو شوقەكەی و لەو كاتەدا پەخشی ڕاستەوخۆكەی دەپچڕێت، میدیا جیهانییەكانیش ئاماژە بەوە دەدەن، لەو كاتەدا كوژراوە.

Raz Press

30 Jan, 08:41


ساتی كوژارنی سەلوان مۆمیكا ئەو كەسەی كە قورئانی سوتاند، بڵاوكرایەوە

Raz Press

30 Jan, 08:16


بەپەلە
سەلوان مۆمیكا ئەو كەسەی قورئانی سوتاند شەوی ڕابردوو كوژرا

Raz Press

27 Jan, 19:12


بەپەلە
پاسێكی عەمرەكارانی هەرێمی كوردستان كە خەلكی چەمچەماڵە، تووشی ڕووداوی هاتووچۆو بووە، بەپێی زانیارییەكان قوربانی هەیە.

Raz Press

26 Jan, 08:15


شەوی رابردوو ژیناڵ وەڵزی بەهۆی شەڕەتەقەوە لە ڕانییە گیانی لە دەستدا

بەهۆی شەڕە تەقەی شەوی رابردووی ڕانیە لە نزیک ماڕکێتی ئەپڵ، چوار کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان ژیناڵ وەڵزی بوو، کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

Raz Press

24 Jan, 15:02


🔴 گریانی كیژۆڵەیەك بۆ شەهیدبوونی باوكی ناخ دەهەژێنێ..
📌 ئەمڕۆ (عەلی ڕەمەزان، پاسەوانی سنوور) باوكی ئەم كیژۆڵەیە، بە دەستی پەكەكە لە زاخۆ شەهید كرا..

Raz Press

24 Jan, 10:11


ئەمڕۆ هەینی هێرش كرایە سەر خاڵێكی پاسەوانانی سنوور لە سنووری ئیدارەی زاخۆ و لە ئەنجامدا دوو لە پاسەوانەكان شەهیدبوون و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەمڕۆ هەینی لە گوندی شیلانێ سەر بە شارۆچكەی باتیفا، هێرشی چەكداری كرایە سەر خاڵێكی پاسەوانانی سنوور.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هێرشەكە لەلایەن چەكدارانی پەكەكە ئەنجامدراوە.

لە ئەنجامی هێرشەكە دوو لە پاسەوانانی سنوور شەهیدبوونە و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندار بووە.

ئەو دوو كەسەی شەهیدبوونە بریتین لە: عەلی رەمەزان ئیسماعیل تەمەن 40 ساڵ خەڵكی شارۆچكەی سێمێل، مێهڤان ناجی میر شەرەف تەمەن 41 ساڵ خەڵكی پارێزگای دهۆك.

ئەو كەسەشی بریندار بووە ناوی بێوار جەمیل ئیبراهیم تەمەن 39 ساڵە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

Raz Press

22 Jan, 19:19


دۆناڵد ترەمپ، هەڵکردنی ئاڵای هاورەگەزخوازانی لە دامودەزگاکانی ئەمەریکا قەدەغە کرد

Raz Press

21 Jan, 20:13


ئێوارەی رۆژی سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی ئەم پەیامەی لە ئێکس بڵاوکردەوە؛

بڕیارەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەلمێنەری ئەوەیە کە:

"دادگەری گەر بەردەوام بێت ئاوەدانکارە ، زوڵم گەر بەردەوام بێت وێرانکارە".

Raz Press

20 Jan, 19:44


وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی خانەنشینیەكەی خستە بواری جێبەجێكردنەوە

بەپێی نوسراوێك كە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە فەرمانەكەی مەسرور بارزانی بۆ خانەنشینی خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە:
- لە رێكەوتی 31/1/2025 دەستهەڵگرتن دەكرێت بۆ لەدایكبووانی (1962،1963، 1964) خانەنشیندەكرێن
- ئەوانەی (1965) لەرۆژی لەدایكبوونیان فەرمانی خانەنشینیان بۆ دەردەكرێت

Raz Press

20 Jan, 17:36


دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
 
بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا. هاوبەشیی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لە کارکردنی پێکەوەیە لە نزیکەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەهای هاوبەش. 

Raz Press

20 Jan, 17:04


دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی بووە سەرۆکی ئەمریکا

Raz Press

19 Jan, 11:21


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی لەگەڵ محەمەد بن زاید ئالنەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.

🔴مەسرور بارزانی ئەم وێنانەی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد و جەختمان لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە"

Raz Press

18 Jan, 06:20


هێرشی چەند کەسێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی تکریت بۆسەر ستافێکی پزیشکیی نەخۆشخانەکە

Raz Press

17 Jan, 12:52


مەزڵووم عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی: دیدارەکەمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی جێی خۆشحاڵی بوو. پرۆسەی گۆڕانکارییەکانمان تاوتوێکرد کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت.

Raz Press

16 Jan, 20:13


‎دوور لە چاوی كامێرا و میدیا، بافڵ تاڵەبانی سەردانی مەسرور بارزانی كرد

‎بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوای گفتوگۆ لە بارەی پێكهێنانی كابینەی دەییەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی كردووە بۆ سەرۆكایەتی كابینەیی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

Raz Press

16 Jan, 19:31


سەرۆك بارزانی
پێویستە لایەنە کوردیەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن

Raz Press

16 Jan, 19:18


بە ڤیدیۆ؛ لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی کرد

Raz Press

16 Jan, 18:00


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.

لەم دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

هەر لەم دیدارەدا جەخت لەوە
کرایەوە کە پێویستە لایەنە کوردیەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕێزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریادا هاتوونە.

Raz Press

16 Jan, 17:26


🟢شنیار ئەنوەر وەرگرتنی دوو ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شوقەكەی ڕەتدەكاتەوەو داوای 10 ملیۆن دینار دەكات

پەرلەمانی کوردستان بڕی 2 ملیۆن دیناری بۆ هەر پەرلەمانتارێکی خولی شەشەم خەرج کردووە بە مەبەستی نۆژەن کردنەوەی خانوو و شوقەی پەرلەمانتاران
شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری یەکێتی، تاکە پەرلەمانتارە داوای کردوە 10 ملیۆن دیناری پێبدرێ بۆ نۆژەنکردنەوەی شوقەکەی کە لە پڕۆژەی ناز ستی(شوقەکانی زەکەریا عەبدوڵڵایە)

Raz Press

16 Jan, 15:43


گەورەیی کاک مەسعود ئەمڕۆ دەردەکەوێ،بڵاوبونەوەی دەنگۆی سەردانی مەزڵوم بۆ لای کاک مەسعود دڵخۆشکەرە بۆ هەمو کورد،ئیتر کاتی ئەوەیە کاک مەسعود ببێت بە برا گەورە بۆ ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد.

Raz Press

16 Jan, 14:08


هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان: ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە هەولێر کۆبوونەتەوە.

Raz Press

16 Jan, 06:47


وەزیری دەرەوەی سوریا لە ئەنقەرەوە دەڵێت : هیچ پاساوێک بۆ بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا نیە.

Raz Press

15 Jan, 21:02


لە مزگەوتەكانی بەغدا لە خۆشی راگەیاندنی ئاگربەست...تەكبیراتی هاوشێوەی جەژن دەڵێنەوە...

Raz Press

15 Jan, 20:34


کشانەوەی سوپای ئیسرائیل
 
سوپای ئیسرائیل بەرەو رۆژهەڵات دەکشێنەوە لەو ناوچانەی کە چڕیی دانیشتووانی هەیە بەدرێژایی سنووری کەرتی غەززە، کە ناوچەی دۆڵی غەززە (بەرەی نێتزاریم و دوار کوێت)ـیش دەگرێتەوە، هێزەکانی ئیسرائیل بە درێژایی 700 مەتر بڵاودەبنەوە لە 5 خاڵی دیاریکراو، کە ئەوەش تاوەکو 400 مەتر زیاد دەکرێت، کە ئەوەش لایەنی ئیسرائیلی دیاری دەکات، باشوور و رۆژئاوای سنوور لەسەر بنەمای نەخشەی رێککەوتن لەسەرکراو دەبێت.
 
ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانیکراوان:
 
- 9 بارمتەی نەخۆش و بریندار لەنێو لیستی 33 ئازاد دەکرێن، لە بەرامبەردا ئازادکردنی 110 زیندانیکراوی فەڵەستینی کە بە سزای تاهەتایی حوکمدراون.
 
- ئیسرائیل 1000 دەستگیرکراوی غەززە ئازاد دەکات کە لە 8ـی ئۆکتۆبەری 2023ـدا دەستگیرکراون، ئەو کەسانەی کە هیچ بەشدارییەکیان لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـدا نەبووە.
 
- کەسانی سەروو 50 ساڵ لە لیستی 33ـدا بەگوێرەی کلیلی 1: 3 سزادراوی تاهەتایی +1: 27 حوکمدراو بە یاسای دیکە.
- ئیبرا مەنگستۆ و هشام سەید – ئازاد دەکرێن بەگوێرەی یاسای ئاڵوگۆڕی 1: 30 لەگەڵ 47 زیندانیکراوی شالیت.
- چەند زیندانیکراوێکی فەڵەستینی لە دەرەوە یان لە نێو غەززە ئازاد دەکرێن، ئەوەش لەسەر بنەمای رێککەوتنی هەردوولا.
 
بەرەی فێلادلفیا:
 
- سوپای ئیسرائیل هەنگاو بە هەنگاو لە ناوچەکانی رێڕەوەکە ژمارەی سەربازەکانی کەم دەکاتەوە لە چوارچێوەی قۆناخی یەکەم، ئەوەش بە گوێرەی نەخشەی رێککەوتن لەسەرکراو لەلایەن هەردوولاوە.
 
- لە چوارچێوەی قۆناخی یەکەم کۆتا بارمتە ئازاد دەکرێت لە رۆژی 42ـەمین، سوپای ئیسرائیلیش دەست بە کشانەوە دەکات لەماوەیەکدا کە 50 رۆژ زیاتر نەبێت.
 
دەروازەی رەفەح
 
- دەروازەی رەفەح ئامادە دەبێت بۆ گواستنەوەی سڤیل و بریندارەکان دوای ئازادکردنی سەرجەم ئافرەتانی سڤیل و سەرباز، ئیسرائیلیش کار دەکات بۆ ئامادەکردنی دەروازەکە بەزووترین کات.
 
- سوپای ئیسرائیل لە دەوروبەری دەروازەی رەفەح بڵاوەیان پێدەکرێت بەگوێرەی نەخشە.
 
- رۆژانە رێگە دەدرێت کە 50 سەربازی بریندار لەگەڵ 3 هاوەڵ بۆ هەر یەکێکیان تێپەڕبن بە دەروازەکەدا، هەریەک لەو هاوەڵانەش دەبێت رەزامەندیی میسر و ئیسرائیل وەربگرن.
 
- دەروازەکە بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکانی مانگی تەممووزی 2024 دەکرێتەوە.
 
دەرچوونی نەخۆش و بریندارە سڤیلەکان:
 
- رێگە بە سەرجەم خەڵکانی سڤیلی فەڵەستینی بریندار و نەخۆش دەدرێت کە بە دەروازەی رەفەحدا تێپەڕبن، ئەوەش بە گوێرەی بەندی 12 لە رێککەوتنی 27ـی ئایاری 2024.
 
گەڕانەوەی ئاوارەکان بەبێ هەڵگرتنی چەک (بەرەی نێتزاریم):
 
- گەڕانەوەی رێککەوتن لەسەرکراو لەسەر بنەمای رێککەوتنی 27ـی ئایاری 2024، مادەی 3- ئا و مادەی 3- ب.
- لە رۆژی حەوتەمدا، رێگە بە ئاوارەکان دەدرێت بە پیادە بگەڕێنەوە بەرەو باکوور، بەبێ هەڵگرتنی چەک و بەبێ پشکنین لە شەقامی رەشیدەوە، لە رۆژی 22ـەمدا رێگەیان پێدەدرێت کە بەرەو باکوور بگەڕێنەوە لە شەقامی سەلاحەدین بەبێ پشکنین.
- لە رۆژی حەوتەمدا، رێگە بە ئۆتۆمبێلەکان دەدرێت بگەڕێنەوە باکووری بەرەی نێتزاریم، ئەوەش دوای پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان لە رێگەی کۆمپانیای تایبەت، کە وڵاتانی نێوەندگیر بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ ئیسرائیل کۆمپانیاکە دیاری دەکەن.
 
پرۆتۆکۆڵی هاوکارییە مرۆییەکان:
 
رێکارەکانی سەبەتەی هاوکارییە مرۆییەکان بەگوێرەی رێککەوتنەکان دەبێت، بە پشتبەستن بە پرۆتۆکۆڵە مرۆییەکان کە رێککەوتنی لەسەرکراوە لە ژێر چاودێریی وڵاتانی نێوەندگیر.

Raz Press

15 Jan, 20:34


بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لەسەر چی ڕێككەوتون؟

Raz Press

15 Jan, 19:48


‎ئەمە بەشێك لە ئاماری جەنگی غەززەیە كە دوای زیاتر لە ٤٧٦ ڕۆژ، جەنگێكی خوێناوی ڕاگیرا.

Raz Press

15 Jan, 17:51


هاوڵاتیان لە غەززە ئاهەنگ دەگێڕن بەهۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل

Raz Press

10 Jan, 12:16


ببینە چۆن 800 ملیۆن دینار لە کەرکوک دەدزرێت، دزەکە بە ئەستەم پارەکە دەبات

Raz Press

10 Jan, 12:13


‎ئاڵۆزییەك لە نوێژی هەینی مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق ڕوویداوە و بەهۆیەوە چەندین هاولاتی گیانیان لەدەستداوە

Raz Press

09 Jan, 21:22


🔴 هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتی شاندێک دەکات بۆ کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا .

Raz Press

08 Jan, 21:24


مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا رێککەوتین لەسەر رەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەکی دابەشکاریی سووریا کە هەڕەشە لە یەکڕیزیی وڵات بکات

Raz Press

08 Jan, 18:18


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، باندێکی پێنج کەسی بە ناوەکانی (ا. ح. ص) و (ا. ح. م) و (ا. م. ر) و (د. م. ح) و (ش. ع. خ) بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە چواریان پیاو و یەکێکیان ئافرەتە و دانیشتووی هەولێرن، دانیان نا بە تاوانەکەیادا، کە ئەو پارەیەی لە دزینی ماتۆڕسکیل دەستیان کەوتووە، لە ماددەی هۆشبەر و کاری خراپ بەکاریان هێناوە، هەروەها لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا، دانیان بەوەدانا کە تۆمەتبارە ئافرەتەکەیان لەناو کابینەیەکدا جێهێشتبوو و دەرگاشیان لەسەر داخستبوو، هەر بۆیە پۆلیس بەزوویی چووە شوێنی مەبەست و ئافرەتەکەشی ڕزگار کرد.
لە کاتی ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتبارەکان ڕێکخراوە و ڕادەستی دادگا کراون.
هاووڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە، کەوا تۆمەتباران لە دەستی یاسا دەربازیان نابێت و دەدرێنە دادگا.

Raz Press

06 Jan, 20:04


ڕێباز ماڵکاول ئەتککرا

بەپەلە؛ کەمێک پێش ئێستا ڕێباز ماڵکاول کەسایەتی ناو تیکتۆک ئەتککرا و بەگووتەی خۆی؛ " بەفێڵی ڕێکلام کردن براوەتە دەرێ و لەوێ لەلایەن شەش کەس ئەتککراوە و پڕچ و برۆی تاشراوە"

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شەوانی سەری ساڵ لە گرتە ڤیدیۆیەک ڕێباز ماڵکاول قسەی کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی خەڵک و بەم هۆکارەش ئەتتکراوە

Raz Press

06 Jan, 14:21


بەهۆی تەقینەوەی TNT لە دەڤەری بەرواری باڵا پێشمەرگەیەک بەناوی "محمد سورچی" شەهید بوو.
ئاکنجی قەزای ئاکرێیە
بنەمالەکەیان لە کوندی سەروکانینە سەر بەناحیەی بجیل

Raz Press

05 Jan, 13:46


تەقەكەرەكەی ئەمڕۆی زانكۆیەكی بەغدا كە سێ كەسی بریندار كرد

Raz Press

05 Jan, 13:44


ساتی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی کە لەناو زانکۆیەکی بەغداد تەقەی کرد و خوێندکارێکی بریندار کرد

Raz Press

04 Jan, 13:23


پێدانی بەنزین دەكرێتە كۆبۆن

بەپێی پلانەكە هەر شوفێرێكی خاوەن ئۆتۆمبێلی تایبەت، بە كۆبۆن لە هەفتەیەكدا بڕی 40 لیتر بەنزین وەردەگرێت، بەڵام بۆ ئۆتۆمبێ
لی تاكسی و بارهەڵگر بڕەكەی جیاواز دەبێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هەر خێزانێك پێویستیی بە دوو بوتڵ غاز زیاتر بوو، دەتوانێت غاز بەنرخی بازرگانی بكڕێت، پلانیان هەیە ئەمساڵ سەرجەم سووتەمەنییەكانی غاز و نەوت و بەنزینی پاڵپشتیكراو، بكەنە كۆبۆنێكی ئەلیكترۆنی، بۆ ئەوەی سەرجەم هاونیشتمانییان بتوانن بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لێی سوودمەند ببن.

باسی لەوەش كرد، پێدانی غاز بە كۆبۆن بۆ ئەوەیە دادپەروەری هەبێت و كێشەی كەمیی غاز دروست نەبێت.

Raz Press

04 Jan, 10:25


تا قەرەباڵغی دروست نەبێت رۆژانە موچەی چەند پیتێک دابەش دەکەن

بانکی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەڵێت، دابەشکردنی موچەی مانگی 11 بەپێی ئەم خشتەیە دەبێت، بۆ ئەوەیی قەرەباڵغی دروست نەبێت و رۆژانە چەند پیتێک دابەش دەکرێت،

دەشڵێت، پێویستە موچەخۆران بەپێی خشتەکە سەردانی بانک بکەن.

Raz Press

02 Jan, 19:07


خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم. ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٥/١/٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە ( ٢٠٢٥/١/٨ ) کۆتایی دێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٥/١/٢

Raz Press

01 Jan, 21:21


ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لەبەردەم یەکێک لە هۆتێلەکانی ترەمپ لە لۆس ئەنجلس دەتەقێتەوە؛ لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە

Raz Press

31 Dec, 18:10


‎لاهور شێخ جەنگی هێرش دەكاتە سەر بافڵ و قوباد و دەڵێت ”بە پیاویان نازانم”

Raz Press

30 Dec, 20:49


ببین چۆن "شاسوار عبدالواحید" هێلکە باران کرا

Raz Press

29 Dec, 21:48


🔴جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

🔴کارتەر کە 39ەمین سەرۆکی ئەمریکا بوو لە نێوان ساڵانی 1977-1981، دوای سەرۆکایەتی خۆی بە کاری مرۆڤدۆستی و چالاکی ئاشتی سەرقاڵ کردبوو. لە ساڵی 2002 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.

🔴 سەنتەری کارتەری دامەزراند کە لە بواری مافی مرۆڤ و چارەسەری ململانێکاندا کاری دەکرد.

🔴کارتەر لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا رێککەوتننامەی کامپ دەیڤیدی نێوان میسر و ئیسرائیلی بەڕێوەبرد، کە یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی سەردەمی سەرۆکایەتیەکەی بوو.

🔴لە کۆتایی ژیانیدا، دامەزراوەی کارتەر رایگەیاند کە ناوبراو دەیەوێت دواساتەکانی ژیانی لە ماڵەکەی خۆی و لە تەنیشت خێزانەکەی بەسەر ببات.

Raz Press

29 Dec, 17:56


📌ڤیدیۆ.. موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە بەغدا، بە گەنجانی بالیسان و سێوسێنان دەڵێت: "... مادام دەنگتان بە یەكگرتووی ئیسلامی نەداوە، موستەحەقی ئەوەن كیمیاییەكی ترتان لێ بدەن، ئەمجارە زەلامتان لە ژیانا نەمێنێت..."

📌سەرنج لە ڤیدیۆكە بدەن و گوێ لە قسەكانی بگرن..

Raz Press

27 Dec, 18:58


سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین به‌ ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه

Raz Press

27 Dec, 15:55


ئەمە شوجاع العلی-یە، بە قەسابەكەی بەشار ئەسەد ناوی دەركردبوو، ئەمرۆ كوژرا.

Raz Press

27 Dec, 06:33


بە ڤیدیۆ..
📌ئاسایشی هەولێر: بە فەرمانی مەسرور بارزانی هەڵمەتەكانمان بۆ داخستنی ئەو پاڵاوگانەی كە پابەندی ڕێنوێنییە ژینگەییەكان نابن بەردەوام دەبێت

📌بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، هەڵمەتەکانمان بەردەوامی دەبێت بۆ داخستن و بەدواداچوونی ئەو پاڵاوگانەی پابەندی ڕێنوینییە ژینگەییەکان نابن."

📌ئاماژەی بەوەش داوە، كە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت لە پێناو پاکڕاگرتنی ژینگەیە و بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیانە.

Raz Press

25 Dec, 08:10


بەپەلە.. فڕۆكەیەكی گەشتیاری كەوتە خوارەوە

پێش كەمێك (ئەمڕۆ چوارشەممە 25/12/20249 فڕۆكەیەكی گەشتیاری، كە لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجانەوە بەرەو چیچان دەڕۆیشت، لە نزیك شاری ئاكتاو لە كازاخستان بەهۆی تەمومژەوە كەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان. لە كۆی 72 كەس، تا ئێستە تەنیا 6 كەس رزگاریان بووە.

Raz Press

24 Dec, 14:35


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق بڕیاری خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی دا

Raz Press

24 Dec, 05:48


🔴له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌...
ژماره‌یه‌ك  چه‌كدار له‌ شاری سوقه‌یله‌بییه‌ی‌ رۆژئاوای‌ حه‌ما ئاگریان له‌و داری‌ كریسمسه‌ به‌ردا كه‌ دوێنێ به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ ساڵی‌ نوێی‌ زاینی‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ شاره‌كه‌ دانرابوو.

Raz Press

23 Dec, 11:21


حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمیی ڕاگەیاند

لە ڕۆژی چوارشەممە، 25ی 12ی 2024، تا ڕۆژی پێنجشەممە، 2ی 1ی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە، 5ی 1ی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
23ی کانونی یەکەمی 2024

Raz Press

22 Dec, 10:32


🔴ئەمڕۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانی سەماوە هەڵدرایەوە کە ئێسکوپروسکی 50 ژن و منداڵی کوردی تێدایە و جلوبەرگی رەنگاوڕەنگی منداڵان و ملوانکەی ملی دایکان هێشتا لەژێر خۆڵدا نەڕزیون

Raz Press

22 Dec, 09:46


ڤیدۆی بێژەری بەناوبانگی کەناڵی بین سپۆرت...حەفید دەڕاجی جەزائیری...

نازاندرێ ئەو مادەیە چییە دەیخاتە دەمیەوە...بەشێك لە خەڵك پێیان وایە مادەی هـ.ـۆشـ.ـبەرە

Raz Press

21 Dec, 17:35


سوودانی لەگەڵ بافڵ باسی مووچە نەکراوە

دوای سەردانی بافڵ بۆ بەغدا وای بڵاو کردەوە باسی مووچەی کردووە لەگەڵ سوودانی.

لە راگەیەندراوی محەمەم شیاع سوودانی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بەهیچ شێوەیەک باس لەوە نەکراوە لەگەڵ بافڵ باسی مووچە کرابێت.

Raz Press

21 Dec, 11:47


ئــەبوبەکر ‌‌هەڵەدنی: ئـەوەی کوردستانییانە بیر بکاتەوە لە یەکگرتوودا جێگای نابێتەوە.

Raz Press

18 Dec, 17:14


راگەیێندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان


وەزارەتی دارایی عێراق ئەمشەو رایگەیاند
"بەمەبەست خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستانمان دوانەخستووە.. پابەندییەکانمان بەگوێرەی یاسا و رێوشوێنەکان بە تەواوی جێبەجێ دەکەین."

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق دا هەروەها هاتووە "پارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11ـی ئەمساڵـی هەرێمی کوردستانمان ناردووە."

وەزارەتی دارایی عێراق هەروەها دەڵێ "بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی، پابەند کراوین بە خەرجکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا"

Raz Press

18 Dec, 13:47


لە ئاکرێ شەڕەتەقە لە نێوان دوو خانەوادە کە کەسوکار و خزمی یەکترن روویداو و کەسێک گیانی لە دەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ وتی، بەهۆی شەڕەتەقە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ کوژراوە و تەرمەکەی لەپزیشکی دادی ئاکرێیە.

Raz Press

18 Dec, 09:54


دەزگای ئاسایشی ڕوسیا بکەری تەقینەوەکەی مۆسکۆی دەستگیر کرد خەڵکی ئۆزپەکستانە و لەلایەن هەواڵگری ئۆکرانیا ئاراستە کراوە

لە تەقینەوەکە فەرماندەی باڵا کێریلۆڤ کوژرا

Raz Press

17 Dec, 16:27


دوای هەشتا ڕۆژ لە بی مووچەی، پێشمەرگەیەكی یەكێتی دەڵێت ئامادەین بێ مووچە ١٠٠ ساڵی دیكە دەوام بكەین

Raz Press

07 Dec, 19:51


بەشار ئەسەد هەڵات

کەناڵی سی ئێن ئێن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە نەماوە.

Raz Press

07 Dec, 19:18


گەیشت....
چرکە ساتی شکاندنی زیندانی سوەیدە و ئازادکردنی
گیراوەکان

Raz Press

07 Dec, 16:49


بەڤیدیۆ : لەسێدارەدانی کوڕە مامی بەشار ئەسەد

عمار الاسد

Raz Press

07 Dec, 15:12


بە ڤیدیۆ.. سوپای سووریا چەکەکانی رادەستی عێراق کرد

Raz Press

07 Dec, 14:02


بەپەلە؛ سوپای سووریا لە شاری ئەبوكەمالی کە دەروازەی سنووری سووریایە لەگەڵ عێراق کشایەوە

Raz Press

07 Dec, 11:47


بەرپرس و سەربازە ئێرانیەکان بۆ کۆتا جار خواحافیزی لە مەزاری ڕوقیە دەکەن پێش چوونەوەیان بۆ ئێران

Raz Press

07 Dec, 11:30


پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.

هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە.
هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.

سەرۆک بارزانی
7ی کانوونی یەکەمی 2024

Raz Press

07 Dec, 08:43


گرتوخانەی دیرەزور شکێنرا و سەدان بەندکراو ھەڵاتن.

Raz Press

07 Dec, 06:54


هێرشی مووشەكی کرایە سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە نزیک فرۆکەخانەی بەغدا

Raz Press

06 Dec, 21:22


بەندیخانەی ناوەندیی شاری دەرعا شکێندرا و تەواوی زیندانیانی ئازاد کران

Raz Press

06 Dec, 20:46


‎بەهۆی شەڕی نێوان گروپە چەكدارەكان و ڕژێمی سوریا، هیچ فڕۆكەیەك بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا تێناپەڕێت.

Raz Press

06 Dec, 20:38


ئەم ڤیدیۆیە شۆكت دەكات
ئاسایشی هەولێر بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر دەكات كە مادەكانی قوت داوەوە و لە ڕێگای كۆمی-یەوە دەری هێناوە

Raz Press

06 Dec, 20:25


‎هاوڵاتییەكی كورد لە شاری دیمەشە لە سوریا، باسی دۆخی شارەكەتان بۆ دەكات


Raz Press

06 Dec, 20:16


بەپەله بەپەله

تەقینەوەیەک له بەغداد ڕویدا...

Raz Press

06 Dec, 20:11


چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان خوانێکیان بۆ سەربازە دیلەکانی ئەسەد ئامادەکردووە لە سوەیدا .

Raz Press

06 Dec, 19:51


پەیکەری حافز ئەسەد بەنێو شەقامەکانی حەمادا رادەکێشرێت.

Raz Press

06 Dec, 17:14


سەرچاوەکانی هەواڵ:
بەشار ئەسەد دیمەشقی بەرەو تاران بەجێهێشت

Raz Press

06 Dec, 10:08


🔴ساتی ئازادکردنی زیندانیانی بەندیخانەی حەما لەلایەن میلیشیای تەحریر شام

Raz Press

05 Dec, 20:15


دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکا: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلە بە دووری 63 کیلۆمەتر داویەتی لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیاو ترس هەیە لە دروستبوونی تسۆنامی.

Raz Press

05 Dec, 12:53


جۆلانی وەڵامی سوودانی دەداتەوە

ئێمە نابینە مەترسی بۆسەر عێراق و دەمانەوێت پەیوەندی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیمان ھەبێت

Raz Press

04 Dec, 19:01


ڤیدیۆیەكی یائیر نەتانیاهۆ کوڕی سەرۆکی ئیسرائل بڵاو دەکرێتەوە لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت بە بەدیل گیراوە لەژێر تونێلەکاندا دەستبەسەرە

Raz Press

04 Dec, 17:07


داخستنی دەرمانخانەیەک کە بازرگانی بە دەرمانی هۆشبەر کردوە

دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانمانەوە بەهەماهەنگی لەگەل لێژنەی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی ، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەرمانخانەیەکمان داخست و دوو تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (أ ، م ، ب ) کە یاریدەری پزیشکی دەرمانخانەیە و تۆمەتبار (أ ، ع ، أ).
تۆمەتبارانی ناوهاتوو هەڵساون بە بازرگانی کردن بەدەرمانی هۆشبەرو کارتێکەرە هۆشیەکان و بەبێ پسولەی پزیشک و دوور لە ڕێنمایە پزیشکیەکان و فرۆشتن و پێدانی بە کەسانی ئالودەی ماددەی هۆشبەر ، هەروەها لە کاتی پشکنین بۆ دەرمانخانەکە دەرکەوت ژمارەیەکی زۆر دەرمانی قاچاخ و ڕێگە پێنەدراوی تەندروستی لە دەرمانخانەکەی هەیەو دەستی بەسەردا گیراو پاشان رێوشوێنی یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٤ دیسمبەری ٢٠٢٤

Raz Press

03 Dec, 20:08


🔴ئەمشەو ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار و لەنێو کۆڵانێک لە نزیک قوتابخانەی ڕەوشتی کچان خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێک و هەڵدێت، دواتر خۆی دەکێشێت بەدوکانێکی دەلاکی و ٤ ئۆتۆمبێلی دیکەدا.
بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا ۲ کەس بریندار بوون، شایەنی باسە ئەو ئۆتۆمبێلەشی کە خۆی کێشاوە بە دوکان و ئۆتۆمبێلەکانی دیکەدا و هەڵهاتووە، لە جۆری توێتا هایلۆکس بووە.

Raz Press

03 Dec, 17:46


ڕوونكردنەوەیەكی پێویست لە (مام شەهاب فەتاح)ەوە، بۆ ڕای گشتی خەڵكی كوردستان.

لەسەر داوای خۆی و بەپێویستی زانی ئەم ڕوونكردنەوەیە لەسەر زاری مام شەهاب فەتاح نووسەر و كەسایەتیی دیاری كوردستان بڵاوبكەیەوە.

(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

خەڵكی بەڕێزی كوردستان.
خزمان و دۆستان.

وێڕای سڵاو و ڕێز و پێزانینم بۆ خەمخۆریی و دڵسۆزیی ئێوەی بەڕێز. دوای ئەوەی شەوی یەکشەممە 1/12/2024، لە ڕووداوێکی نەخوازراو و كارەساتباردا، لە شارۆچكەی شەقڵاوە و لە ماڵەكەی خۆمدا، ڕووداێكی تەقەکردن ڕوویدا، زۆر بەداخەوە خاتوو (عیسمەت حاجی حەمید) هاژینم و مامۆستا (ژیان شەهاب) كچم گیانیان سپارد. هەرچەندە لەدەستدانی دوو لە خۆشەویستان و ئازیزانم بۆ من ئاسان نییە، ژانێكی قورس و كارەساتێكی جەرگبڕە. دڵنیام ئێمە یەكەم كەس نین و دواین كەسیش نابین كە خوای گەورە بە خەم و كەسەر بەسەری كردینەوە و بەو بەشە ڕازین كە خودا لە چارەنووسمان دەینووسێتەوە.

چاوی یەكە یەكەی خۆشەویستان و خزمان و دۆستان و كەس و لایەن و دەزگە ئەمنییەكانی شارۆچكەی شەقڵاوە ماچ دەكەم، كە لەیەكەم ساتی ڕووداوەكەدا بەهانامانەوە هاتن و خەمخۆرانە لەگەڵمان بوون و بەشداری خەممان بوون، هەموو خەڵكی كوردستان لە ئێمە زیاتر غەمباری ئەو ڕووداوە بوون. سوپاسی هەر كەسێك دەكەم كە بە وشەیەك باری سەرشان و خەمی ئێمەیان بە هی خۆیان زانیوە.

لێرە و لەوێ هەندێك قسەی ناڕاست لەسەر ئەم ڕووداوە دەكرێت و ڕەنگە هەندێكیان لە خەمخۆریی و دڵسۆزییەوە بێت و هەندیكیشیان لە بێ ئاگایی و نەزانینی ڕووداوەكە بێت. بەمەش لەبری بارسووكیی و نزای خێر، هەم خەمی ئیمە زیاد دەكات و گیانی كۆچكردووەكانیشمان ئازار دەدات.

بۆیە بە پێویستی دەزانم هەموو لایەك لە ڕاستی ڕووداوەكە ئاگادار بكەمەوە.

لە ساتی ڕووداوە نەخوازراوەكەدا من لە ماڵی خۆم بووم، ڕۆژگاری كوڕم كە تەنها تەمەنی شانزە ساڵانە و بە نەزانیی و نەشارەزاییەوە، دەستكاری چەكی كرد و گوللەی لە دەست دەرچوو، بەداخەوە چەكەكەش لەسەر سرییە (گوللەپژێن) بووە، بۆیە لە ئەنجامدا گوللە بەر هەردوو خۆشەویستانم كچ و هاوژینەكەم كەوت. من لەو كاتەدا نەمدەتوانی بەتەنیا فریای هەردووكیان بكەوم و ڕۆژگاریش لە تاو ئەو ڕووداوەی لە دەستی قەومابوو، بە تەواوی شێوابوو و هۆشی لە دەستدا بوو، ترسی ئەوەم لی نێشت بوو، ئەویش شتێك بەسەر خۆی بێنێت، بۆیە بە ڕاكردن چوومە دەرەوە داوای هاوكاریم لە دراوسیكانم كرد. هەرچەندە گێڕانەوەی ئەم ڕووداوە بۆ من ئاسان نییە و زیاتر بیرینم دەكوڵێنیتەوە و ئازارم دەدات. بەڵام ئەمە ڕاستی ئەو ڕووداوەبووە، دڵگرانم هەندێك كەس لە خۆیانەوە بانگەشە و درۆی ناڕاست بڵاو دەكاتەوە گوایە بەشەڕهاتوون و یاخود كێشەیەكمان هەبووبێت. لە كاتێكدا هەموومان زۆر بە دڵخۆشییەوە خوانی ئێوارەمان بەیەكەوە خوارد و هەرگیز نەماندەزانی تووشی ئەم ڕووداوە ناخۆشە دەبین. بۆیە لەبەردەم خودادا لەسەر ڕەفتار و گوفتارەكانمان بەرپرسیار دەبین.

هەرچەندە ئێستا من دەگەڕێمەوە سەر ماڵێكی وێران كە چرا و ڕووناكیی بە بێ كچ و ژنەكەم كوژاوەتەوە، دووهیندەی دیكەش خەمی ڕۆژگاری كوڕەمە، كە بەبێ ویست و ئیڕادەیی خۆیەوە ڕووداوەكەی لەدەست دەرچووە و خۆشی لەگەڵمان هاتە نەخۆشخانە و خۆی ڕادەستی یاسا كرد.

ئێوە خۆتان بخەنە شوینی من كە بەم ڕووداوەی بەسەرمان هات، سێجار ماڵم وێران بووە. بۆیە لە بڕیاردان لەسەر ئەم ڕووداوە پەلەمەكەن و چاوەڕێی ڕێڕەوی یاسا بكەن، هەموو ڕاستییەكانتان بۆ ئاشكرا دەبێت.

شەهاب فەتاح
3/12/2024

Raz Press

03 Dec, 17:46


ژن و کچەکەی شەقڵاوە، چۆن کوژران؟

Raz Press

03 Dec, 17:35


میدیاکانی کۆریای باشوور: یۆن ​​سوک یول سەرۆکی کۆریای باشوور، باری یاسای سەربازی ڕاگەیاند

بەگوێرەی میدیاکانی کۆریای باشوور، ئەو بڕیارە لە وەڵامی هەوڵە بەردەوامەکانی پارتی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی بۆ دوورخستنەوەی بەرپرسانی سەرەکی حکومەت بووە، بەپێی ئەو قسانەی سەرۆک لە وتارەکەیدا وتوویەتی.

سەرۆکی کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپۆزسیۆن چالاکی دەکات دژ بە دەوڵەت، هاوکات وەزیری ناوخۆ و هەروەها سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی کۆریای لە کارەکەی دوورخستووەتەوە، ئێستاش بەدوای ئەوەدایە سەرۆکی دەستەی وردبینی و پشکنینیش لە کارەکەی دووربخاتەوە وەک ژمارەیەک داواکاری گشتی.

سەرۆکی کۆریای باشوور جەختی لەوە کردەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە پابەندبوونەکانی حکومەتەکەی لە سیاسەتی دەرەوەی حکومەتدا نییە بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیەکانی بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

Raz Press

03 Dec, 12:26


ئاشکرا کردنی سینارێۆی ڕوداوێکی کوشتن لەشاری هەولێر

دوای ئەوەی لە شەوی ڕابردو لە زۆربەی پێگەو پەڕەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان گرتەڤیدیۆیەک بڵاو کرایەوە و کە تاوانێکی کوشتن ڕویداوە لە ناوشاری هەولێر،دەست بەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە بەدواداچون ئەنجامدرا، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر،ئەو قوتابیەی کە لە گرتەڤیدێۆکە وا پیشان دەدرێت کە دەکوژرێت و خاوەنی ئەو دوکانەی کە کامێرەی چاودێرەکەی تێدایە دەستگیر کران، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەم گرتەڤیدێۆیە لە لایەن چەند قوتابیەکی پەیمانگای پۆڵەتەکنیکی بەشێوەی کورتەفلمێک تۆمار کراوە ، بەمەبەستی ئەنجامدانی (سیمینار)ێک لە پەیمانگاکەیان، دواتر گرتە ڤیدۆیەکە مۆنتاژ کراوە و بڵاو کراوەتەوە و هێچ جۆرە چەکێک تێیدا بەکار نەهاتوە،ئەوەی جێگەی سەرنجە زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەبێ ئەوەی لە ڕاستی و دروستی ئەم ڕوداوە دڵنیابن و بکۆڵنەوە گرتەڤیدۆکەیان بڵاو کردەوە ، بۆیە داوا دەکەین لە دەزگا میدیایەکان لەکاتی بونی هەر ڕوداوێک لە بونی ڕوداوەکە دڵنیابنەوە تاکو کاری پیشەی و متمانەی خۆیان لەدەست نەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

Raz Press

03 Dec, 07:38


🔴 راستی و دروستی ئەم ڤیدیۆیە؛ کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوبووەتەوە کە گوایە کەسێک لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر تەقە لە سێ کەسی دیکە دەکات و یەکێکیان دەکوژێت، خوێندکارانی بەشی کارگێڕیی یاسایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرن و رووداوەکە سیناریۆیە".

گوتیشی، "ئەم کارە بەپێی یاسا رێگەپێدراو بووە چونکە وەکو تێزی خوێندن پێویستیان پێیەتی و بۆ کاری دادگەی گریمانەیی نێو زانکۆکەیان دۆسیەی ئەو رووداوەیان بەکارهێناوە".

Raz Press

03 Dec, 07:35


🔴 راستی و دروستی ئەم ڤیدیۆیە؛ کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوبووەتەوە کە گوایە کەسێک لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر تەقە لە سێ کەسی دیکە دەکات و یەکێکیان دەکوژێت، خوێندکارانی بەشی کارگێڕیی یاسایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرن و رووداوەکە سیناریۆیە".

گوتیشی، "ئەم کارە بەپێی یاسا رێگەپێدراو بووە چونکە وەکو تێزی خوێندن پێویستیان پێیەتی و بۆ کاری دادگەی گریمانەیی نێو زانکۆکەیان دۆسیەی ئەو رووداوەیان بەکارهێناوە".

Raz Press

02 Dec, 21:17


لە هەولێر کەسێک کوژرا

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ئەمشەو لە شاری هەولێر ڕوویدا، کەسێک کوژرا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەڕەکە لە نێوان چەند کەسدا ڕوویداوە لە شەقامی 40 مەتری

Raz Press

23 Nov, 11:27


هاوڵاتی بەڕێز…
پەنابردن بۆ کەسانی (ساحیر و جادوگەر) جگە لەوەی کارێکی نایاساییە و لە ڕوی ئاینی ئیسلامیش تاوانێکی گەورەیە… دەتکاتە قوربانی و بن دەستی و بە ئارەزوی خۆیان بەکارت دەهێنن و حەزو ئارەزوەکانی خۆیانت لەسەر تاقی دەکەنەوە و سەرئەنجام ناچاری چەندین کاری خراپت دەکەن ،دواتر دەبێتە هۆی تێک چونی شیرازەی خێزانی و بەزاندنی ئادابی داب و نەریتی کۆمەڵایەتی…بۆیە وەک هەمیشە داوا دەکەین خۆتان بەدور بگرن لەم جۆرەکەسانە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

Raz Press

22 Nov, 18:45


‎وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: نامەی نووسراوی هەڕەشە ئامێزمان لە ئیسرائیلەوە بەدەست گەیشتووە

Raz Press

22 Nov, 18:39


هەواڵی بەپەلە

تۆماری خێزانی لە هەرێمی كوردستان گەیشتە لە %٩٩.٩٨

Raz Press

21 Nov, 08:36


دوو میوان کە هاوڕێی یەکدین لە هۆتێل رامادای شاری هەولێر بەشەڕدێن و یەکێک لە میوانەکان تەقە دەکات و دوو کەس بریندار دەکات، دواتر تەقەکەرەکە ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی دەبات و بەرەو دهۆک هەڵدێت، بەڵام لە رێگەدا تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت.

Raz Press

19 Nov, 18:30


تكایە بۆ سەرو ١٨ساڵە 🔞
ڤیدیۆیەكی دزەپێكراوی ڕەیان كلدانی بڵاودەبێتەوە كە تێدا گوێی چەند هاوڵاتییەك دەبڕێت.

Raz Press

19 Nov, 09:14


ئەو ڕێستۆرانتەى بانگەشەى فڕۆشتنى خواردنى گرانبەهاى دەکرد داخرا

دواى بڵاو بوونەوەى گرتە ڤیدۆیەک لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان، بە بڕیارى پارێزگارى هەولێر، ئەو ڕێستۆرانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى پیرۆزى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها و ئێجگار بەرز دەکرد و بە هۆى پابەند نەبوونى بەیاسا و ڕێنماییەکان داخرا.

Raz Press

17 Nov, 18:14


دەستگیر کردنی بەکار هێنەری ئەکاونتی (چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) لە فیس بوک

بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (هـ ، ع ، ح) مان دەستگیر کرد، تۆمەتباری ناوهاتو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فیس بوک) هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی ( چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) و لەگەل ژمارەیەک ئافرەت کەو تۆتە پەیوەندی بەناوی چارەسەر کردنی کێشە خێزانیەکانیان و دواتر بە پلانێک وێنەو گرتە ڤیدۆی ئەو ئافرەتانەی تۆمار کردوە،پاشان هەڵساوە بەهەڕەشە کردنی بلاو کردنەوەی وێنە و ڤێدۆکانیان یان ڕەوانە کردنی بۆ کەسوکاری ئافرەتەکان لە بەرامبەر ئەنجام نەدانی ئەم کارەی، بڕێکی زۆر پارەی لە ئافرەتەکان وەرگرتوە ، بەدوادا چونەکانمان بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم جۆرەکەسانەو هەمو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دۆزینەوە و دەست نیشان کردنیان،داوا دەکەین لە هاوڵاتیانی بەڕێز پەیوەندیەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان سنوردار بکەن و متمانە بە کەسانێک نەکەن کە نایان ناسن و جێگای متمانە نین…هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە باسەردانمان بکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٧ی نۆڤمبەری ٢٠٢٤

Raz Press

16 Nov, 21:31


هێڵی ئینتەرنێتی ئێف تی تی ئێچ لەکارکەوت

Raz Press

16 Nov, 20:14


پاشای برنج دەڵێت سحرم لێكراوە و ئاگام لەخۆم نەبووە چیم وتووە

Raz Press

16 Nov, 12:30


دەستەی دادوەری عێراق تانەكانی هەڵبژاردن ڕەت دەكاتەوە

Raz Press

15 Nov, 19:21


🔴وابڕیارە سبەینێ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی سلێمانی بکات و بەشداری ئاهەنگی دەرچوانی کۆلیژی قەلاچوالان بکات.

🔴 سبەینێ کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران بەڕێوەدەبات.

Raz Press

14 Nov, 11:39


ئەو کوڕەی دووخوشکە کەی خۆی کوشت کۆتای بەژیانی خۆی هێنا

Raz Press

13 Nov, 18:10


دەستگیر کردنی بەکار هێنەری هەژماری (زێڕنگیری سان) لە سناپ چات

بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ع ، م ، ع) مان دەستگیرکرد، تۆمەتباری ناو هاتوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی ( زێڕنگیری سان) و بەناوی کاری زێڕنگەریەوە لەگەل چەند ئافرەتێک کەو تۆتە پەیوەندی و وێنەو گرتە ڤیدیۆیانی لە ژێر هەڕەشە تۆمار کردوە، دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک ،هەر یەکێک لە قوربانیەکان پارەیان پێ نەدابێت یان داواکاریەکەیان بۆ جێ بەجێ نەکردبێت ،وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو کردۆتەوە، جێگەی باسە ئەم تۆمەتبارە لە بنەڕەتدا پیشەی زێڕنگر نیە و لەو بوارەشدا کاری نەکردوە ،داوا دەکەین هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە سەردانمان بکات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١١ی نۆڤمبەری ٢٠٢٤
د

Raz Press

13 Nov, 16:01


هەفتەی داهاتوو، ڕێبار حەملان وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەکاردەبێت

Raz Press

12 Nov, 18:05


ئەگەر شۆفێریتان کرد ئاگادار بن؛ شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، ئەمشەو شەپۆلێکی تەمومژ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو کاژێر 06:00 بەیانی بەردەوام دەبێت

Raz Press

12 Nov, 17:59


ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكیدا، دەستگیركردنی جادووگەرێكی ڕاگەیاند، كە بە (شێخ عەباس) خۆی ناساندووە و سەدان ئافرەتی فریو داوە و فێڵ و ساختەكاری زۆریشی كردووە.
ئەمشەو، 12ی 11ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی جادووگەرێكی ڕاگەیاند، كە خۆی بە (شێخ عەباس) ناساندووە و دەڵێت: "داوا دەکەین لە ئافرەتە بەڕێزەکان خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کەسانە تاوەکوو نەبنە قوربانی."

Raz Press

12 Nov, 13:16


ئیخلاس دلێمی: دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە نەبوونی تەمویل هەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق

Raz Press

11 Nov, 19:15


ژنی سەركەوتی كووبە هەڕەشەی كوشتن لە دكتۆرە دونیا دەكات

Raz Press

10 Nov, 14:12


رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندێكی باڵای ئەمنی، بە سەردانێك گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران.

Raz Press

09 Nov, 17:45


‎ئامارەكە مەترسیدارە
‎ئەنجومەنی شێرپەنجە لە عێراق دەڵێت: ڕێژەی تووشبوونی شێرپەنجە لە پارێزگای هەولێر لە ڕیزبەندی یەكەمە.

Raz Press

09 Nov, 17:35


بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆی دڵتەزێن لەسەر ڕێگای بەحركە ڕوویداوە دوو هاوڵاتی لە ئۆتۆمبێلەكەدابوون، یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیكەش دۆخی تەندروستی ناجێگیرە

Raz Press

09 Nov, 14:57


"وردبینی 100% لە لیستی مووچە تەواو بووە"

ڕۆژنامەنووسی ئابووری هاورێ ستار دەڵێت؛ وردبینی لیستی مووچە %100 تەواو بووە

بەپێی زانیارییەکان، بەغدا بریاری داوە دوای تەواو بوونی وردبینی ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی 10 بنێردرێت و یەکشەممە و دووشەممە بە دوو گوژمە مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت

Raz Press

09 Nov, 10:18


ئەمە ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی (ئامانج زەمان)ـە لە بەریتانیا؛ ئاژانسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئەو وڵاتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و دیمەنی گەعدەکەشی پێشانداوە

Raz Press

09 Nov, 06:38


‎هەستت بە بوومەلەرزە كرد؟
‎بەشێك لە هاوڵاتیان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان هەستیان بە بوومەلەرزە كردووە.

Raz Press

08 Nov, 15:53


رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە لە هەرێمی كوردستان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت

Raz Press

06 Nov, 07:06


دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا هدڵبژێردرا

Raz Press

04 Nov, 16:43


لە وڵاتی ڕۆمانیا، مندالێكی دوو ساڵە دەكەوێتە ناو بیرێكی ئاو و بە ڕێگەیەكی سەرسوڕهینەر دەردەهێنرێتەوە

Raz Press

04 Nov, 09:10


وەزارەتی دارایی عێراق: لەماوەی 24 سەعات مووچە دەنێرین

وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند،"وردبینی لە لیستی مووچە دەستی پێکردووە و ئەگەر هیچ گرفتێکی نەبێت لە 24 کاتژمێری داهاتوودا پارە دەنێردرێت"

Raz Press

03 Nov, 19:34


بانکی بازرگانی عێراق : گرێبەستی ( هەژمار من ) مان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد

Raz Press

03 Nov, 18:43


📌کەمێک پێش ئێستا لە هەڵەبجە لافاو دروست بووە و تانکی لەگەڵ خۆی دەبات

Raz Press

03 Nov, 18:24


بەپەلە لە دهۆک بوومەلەرزە رویدا

Raz Press

03 Nov, 16:35


سزای فرۆشتنی یەک سیمکارتی تۆمار نەکراو 3ملیۆن دینارە

وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند؛ رێوشوێنی تووند بەرامبەر هەر کەس و فرۆشگا و بریکارێک دەگیرێتەبەر کە سیمکارتی تۆمارنەکراو بفرۆشێت

وەزارەت دەڵێت؛ سێ ملیۆن دینار سزای ئەو کەسە دەدرێت کە سیمکارتی تۆمار نەکراو بفرۆشێت

Raz Press

02 Nov, 19:43


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بڵاوی کردەوە: "لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سبەی یەکشەممە 3/11/2024، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان پشووە."

Raz Press

02 Nov, 18:08


بارانى 12 کاتژمێری ڕابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم

هەولێر 2.6 ملم
سلێمانی 9 ملم
كەركوك 18.2 ملم
هەلەبجە 4 ملم
پیرمام 19.1 ملم
چەمچەمال 9.4 ملم
شەمامك دڵۆپ دڵۆپ
سۆران 3 ملم
خەبات 14.4 ملم
هەڵشۆ 1.6 ملم
پێنجوین 6.2 ملم
چۆمان 10 ملم
ئاكرێ 1 ملم
بازیان 5.4 ملم
دەربەندیخان 6 ملم
حاجی ئۆمەران 7 ملم

Raz Press

01 Nov, 21:36


‎لە نووسینگەیەكی پارێزەران لە بەغدا، هەوڵی تیرۆركردنی پارێزەرێك دەدرێت كە راستەوخۆ تەقەی لێ دەكرێت

Raz Press

01 Nov, 21:26


کەشناسی عێراق دەڵێت بارانە بەلێزمەکە هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، نەچنە دەرەوە و خۆتان بپارێزن

Raz Press

31 Oct, 19:00


مەحموود مەشهەدانی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

Raz Press

29 Oct, 19:08


مەرجەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداری لە كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

Raz Press

29 Oct, 19:07


مەرجەكانی یەكێتی بۆ بەشداریكردن لە كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

Raz Press

28 Oct, 05:55


‎بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: هەژماری من و تەوتین یەك پرۆسەن و هەردووكیان دەبنە بەبانكیكردنی مووچە.

Raz Press

27 Oct, 20:30


بەپەلە..
📌ژنێک بەهۆی کێشەیەکی کۆنەوە لە کۆمەڵگەی چڕە سێ خانووی سووتاند

Raz Press

27 Oct, 16:01


‎هەواڵی پشوو

‎٢١/٢٠ی١١ی٢٠٢٤ بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەعێراق و هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمییە.

Raz Press

27 Oct, 15:24


سبەی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت. ڕۆژی دووشەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢٨ ) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤/١٠/٢٧

Raz Press

27 Oct, 12:07


هەر کەسێک مووچەخۆربێت و تاوەکو ٢٠-١١ کۆدی بایۆمەتری نەبێت، بەغدا مووچەکەی ڕادەگیرێت

Raz Press

27 Oct, 11:02


ئاگادارییەکی بەپەلە و گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.

لەسەر بنەمای ئەو ڕێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە.

١- هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا ( upn ) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە پێویستە تا ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) خۆیان تۆمار بکەن.

٢- بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و هتد...

٣- هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا بەرواری ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤/١٠/٢٧

Raz Press

26 Oct, 05:52


‎هەواڵی بەپەلە

‎ئیسرائیل چەند پێگەیەكی سەربازی لە تاران و ئیلام و ئەهواز كردۆتە ئامانج

Raz Press

26 Oct, 05:44


🔴چرکەساتی یەکێک لە تەقینەوەکانی تاران

Raz Press

25 Oct, 23:04


بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تاران دەنگی تەقینەوە بیستراوە. بەشێک لە دەنگەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بوون

Raz Press

25 Oct, 22:57


هەواڵی خێرا؛ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە تاران بیسترا

Raz Press

25 Oct, 20:42


لە قەزای حاجیاوا شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ درووست بوو دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکە بریندار بوون

Raz Press

25 Oct, 09:28


لەبەردەم دادگایی شەعب لە بەغدا، ئافرەتێك دوای ئەوەی لە پیاوەكەی جیا دەبێتەوە، تەقەی لێ دەكات

Raz Press

25 Oct, 08:44


هەواڵی بەپەلە
پەكەكە بەرپرسیارییەتی هێرشەكەی ئەنكەرەی گرتە ئەستۆ

Raz Press

23 Oct, 18:53


وەزیری بەرگری توركیا:

پەكەكە هێرشەكەی ئەنقەرە ئەنجامداوە

Raz Press

23 Oct, 17:04


کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق NRTی سزا دا

بەهۆی سەرپێچیان لە بانگەشەی هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، "نەوەی نوێ"ی بە پێنج ملیۆن دینار سزادا،داواشى لەوەزارەتى رۆشنبیری کردووە کەرێو شوێن بگرێتە بەر لەبەرامبەر کەناڵى NRT چونکە لەکاتی راگەیاندنی راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردندا پابەند نەبووە و هەر بەردەوام بووە.

Raz Press

23 Oct, 14:28


ساتى هێرشە چەکدارییەکەى ئەمڕۆ ، لە کامێڕای چاودێری، بۆ سەر دامەزراوەیەکى پیشەسازى ئاسمانى تورکیا.

Raz Press

23 Oct, 08:17


‎ئەم هەواڵە دڵی هەمووان خۆش دەكات

‎نووسراوی بە هەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی ڕاژە كرا

Raz Press

23 Oct, 07:05


ببینە ئیسرائیل چۆن بینایەک لەلوبنان دەروخوێنێت

Raz Press

22 Oct, 19:17


بە هۆکارێکی نادیار، چەند کەسێک تەقە لە لقی چواری پارتی لە سلێمانی دەکەن و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێنن.

Raz Press

21 Oct, 20:13


ئێستا
ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی ١٢٠مەتری هەولێر، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری دۆج وەرگەڕاوە

Raz Press

21 Oct, 15:26


ئەنجامی هەڵبژاردن لە دهۆک

Raz Press

21 Oct, 15:26


ئەنجامی هەڵبژاردن لە هەڵەبجە

Raz Press

21 Oct, 15:25


ئەنجامی هەڵبژاردن لە سلێمانی

Raz Press

21 Oct, 15:25


ئەنجامی هەڵبژاردنی هەولێر

Raz Press

20 Oct, 19:34


بەپەلە..
سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت

سبەی دووشەممە، 21ی تشرینی یەكەمی 2024، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕۆژی سێشەممە، 22ی تشرینی یەكەمی 2024، دەوامی ئاسایی لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Raz Press

20 Oct, 19:19


پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

شوكر بۆ خودای مەزن پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەركەوتوویی كۆتایی هات و خەڵكی كوردستان توانیان لە كەشێكی ئازاددا دەنگی خۆیان بدەن.
بە دڵنیاییەوە سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە سەركەوتنی گەلی كوردستانە بە هەموو پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكانیەوە. بەم بۆنەوە سوپاس و پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كوردستان و جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها سەرجەم لایەنە سیاسیەكان دەكەم.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم دەستخۆشی لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و کوردستان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و هێزە ئەمنیەكان بکەم كە پێكەوە یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بە سەركەوتوویی ئەنجام بدرێت. هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هیوایەكی نوێ و قۆناغێكی تازە بەدی بهێنێت كە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستاندا بێت.

مسعود بارزانی
20ی ئۆكتۆبەری 2024

Raz Press

19 Oct, 18:37


لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی:

پارتی ٨٦٧٧٥ دەنگ
یەکێتی ٥٠٧٧٦ دەنگ
نەوەی نوێ ١١٠٧٨ دەنگ
یەکگرتوو ٣٠١٨ دەنگ
بەرەی گەل ٢٠٥١ دەنگ
کۆمەڵ ٢٣٦٥ دەنگ
هەڵوێست : ٢٤٤٨ دەنگ

Raz Press

19 Oct, 17:01


لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی

Raz Press

19 Oct, 11:37


ئەنجامی 90٪ـی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان

Raz Press

19 Oct, 09:00


بەپەلە؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە پێنجوێن 5 کەس گیانیان لە دەستدا

Raz Press

18 Oct, 20:14


ئەنجامی زیاتر لە 62 هەزار دەنگی جیاکراوەی هەولێر بزانن

Raz Press

18 Oct, 05:50


بەپەلە... لە بنكەیەكی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە بووە شەڕ

یەكێتی لە ترسی شكست، دەستی بە خروقات كرد و لەبەردەم بنكەیەكی هەڵەبجە بووەتە شەڕ، چونكە یەكێتی فشار لە دەنگدەرانی هێزەكانی دەكات مۆبایل ببەنە ژوورەوە

Raz Press

17 Oct, 08:27


🔴 بەپەلە..
خشتەی مووچەی مانگی 9 بڵاو كرایەوە

Raz Press

17 Oct, 06:01


‎بێهزاد خوسرەوی چۆنیەتی دستگیركردنی لەلایەن ئاسایشی یەكێتی و ڕادەستكردنی بە ئێران باس دەكات

Raz Press

16 Oct, 20:11


وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان: سبەی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول رادەگەیێنین

Raz Press

16 Oct, 20:11


بەپەلە؛ سبەی پێنج شەممە خشتەی مووچەی مانگی 9 رادەگەیەنرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان

Raz Press

16 Oct, 15:27


یەکێک لە تاوانبارانی تیرۆرکردنی هاوکار جاف دەڵێت، هاوکار جاف ئەگەر زیندوو بێتەوە 10جاری تریش دەیکوژینەوە

Raz Press

16 Oct, 12:55


نوێ
ڤیدیۆیی ساتی یەکەمی تیرۆرکردنی ئامانج بابان و لانەی هاوسەری ببین

Raz Press

16 Oct, 12:53


ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر ڕوویدا

Raz Press

09 Oct, 13:10


ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی و بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.

Raz Press

08 Oct, 11:59


کۆی کێشەکانی گوندی کۆری چارەسەرکرا
دوای ئەوەی بڕیاری ڕێپدانی خانوو بۆ گوندی کۆری دەرچوو، 3000 هەزار پارچە زەوی کێشەی خزمەتگوزارییان هەبوو، دوای هەوڵەکانی د.شەهرام کەژۆ کاندیدی پارتی کۆی کێشەکانیان گەیشتە شوێنی مەبەست و چارەسەری یەکجارییان بۆ دەرچوو

Raz Press

08 Oct, 09:22


پارتی تۆمارێکی دەنگی نهێنی بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەبارەی سووکایەتیکردن و دژایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە

Raz Press

06 Oct, 07:01


پێشەوا هەورامانی بە ئایەتێك وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە

وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ۚ إِنَّ أَنكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيرِ.

لەڕۆشتندا مام ناوەندی بە (نەھێواشبە نەپەلەپەل) (لەقسەکردندا) دەنگت نزم بکەرەوە بەڕاستی ناخۆشترینی دەنگەکان دەنگی (سەڕەی) گوێدرێژە