ئەمین گەردیگلانی @amingardiglani Channel on Telegram

ئەمین گەردیگلانی

@amingardiglani


کاناڵی تایبەتی بەرهەمەکانی ئەمین گەردیگلانی

ئەمین گەردیگلانی (Kurdish)

ئەمین گەردیگلانی یەکێکە لە کاناڵە تایبەتی بەرهەمەکانی کوردی کە لەسەر بیوچی خەڵک و مەبەستییەکان گرتووە. ئەم کاناڵە تایبەتی دەسڕێتەوە لە نوێترین و بەرهەمەکانی ئەمین گەردیگلانی، بەرهەمەکانی باشترین خستەرانی کوردی و جیاوازی زانستی بەردەست دەکات. بەرنامەی ئەمین گەردیگلانی بەرهەمەکانی نوێ و بەرهەمەکانی گشتی بەشی خۆشترییەکان، بە شێوەیەکی شیق کەپارێزییە بۆ هەموو خەڵک. واژۆی چاوەڕوانی بەرەوانە بۆ هەمووان کە دەتوانن بەرهەمەکانی زانستییەکانی بەرێوبەر، ئاستەناو و زانیاریی زانستی ببینن. بەشی ژووری بەرهەمەکانی ئەمین گەردیگلانی الان چاواندەرییەکان و پەیوەندییەکانی تر بۆ هەموو خەڵکان دەدات، کە زیادکراوە لەگەڵ بەرهەمە بەرهەمەکانی بەرەوان، نوێترین و زاناوترین بەرهەمەکانی ھیوادار، هونەرمەندان و فرۆشانی کوردی.

ئەمین گەردیگلانی

14 Jan, 18:26


💧دەریای ئەوین💧

▪️ئەمین گەردیگلانی▪️

ئێمە ڕۆڵەی باوەشی ئازار و گریان و شەوین
ڕێ دەپێوین، ڕێ دەپێوین، ڕێ بەرەو لووتكەی ئەوین

ئێمە ڕۆڵەی خۆر و گڕكانین و تاریكی بەزێن
ئەسپی ژێر پێمان برووسكەن، فێری تەقڵە و ھەوھەوین

چلچەمەی ئەشقە دەماری ئێمە، دڵ سەرچاوەكەی
بەرزە سەرمان، دوندی ئاواتێكی بەرزین، نانەوین

ئێمە خەرمانەین لەدەوری مانگی ھیوای نیشتمان
تا زەوی پاراو نەكا بارانی شادی، ناڕەوین

ژوانی ھیوامان چیای عەشقە و ھەمێزی گەرمی خۆر
ڕژد و ھەوراز و گەوەی ڕێمان لە بەر پێدا، كەوین

پەنجەمان لێك ھەڵدەپێكین ھەروەكوو كانی و شەتاو
ڕێ دەپێوین، ڕێ دەپێوین، ڕێ بەرەو دەریای ئەوین

🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

05 Jan, 11:08


📚📕
من کتێبم کتێبم
پێم بڵێن هاوڕێی کێ بم
لە تەنیایی بێزارم
هەتا کەی چاوەڕێ بم
پڕ لە پاکی و وشیاریم
من سەرچاوەی زانیاریم
هاوڕێی منداڵ و گەورەم
دژی نەخوێندەواریم
دڵم منداڵانەیە
جێگەم کتێبخانەیە
لاپەڕە و دێڕ و ڕستەم
پڕ لە پەند و وانەیە
کانگای پەندی شیرینم
سەرچاوەی ڕوونی ژینم
کاتێک هاوڕێی منداڵم
دنیا جوانتر ئەبینم

📚با مناڵەکانمان بە کتێب خوێندنەوە ڕابێنین و هەوڵ بدەین فێریان بکەین کە لەگەڵ کتێب هاوڕێیەکی باش بن!

لینکی تێلێگرام:👇
https://t.me/yakamhawrekan_baneh
لینکی ئینستاگرام:👇
https://www.instagram.com/yakamhawrekan_bane?igsh=NDAwcW1qdDFxNml4

ئەمین گەردیگلانی

30 Dec, 14:05


برین

تاکوو چەک بیکەن لە کوردستانەکەم گێرەی برین
پڕ دەبێ ئاسمانەکەم بێ شک لە ئەستێرەی برین

گولـلە تا زیاتر ڕەگاژۆ کەن لە گۆشت و ئێسکما
گەشتر و چڕتر دەبێ ئەم پیرە زەنوێرەی برین

خوێن دەڵێنن دەشت و شاخ و ماڵ و کۆڵان و شەقام
بست بە بست دەڕوێن لە سەر ئەم خاکە شللێرەی برین

تاکوو دەریا لووشەری جەستەم بێ ویشکەسوێ‌ترە
جەرگی دەبڕم بەو کفارەی ڕۆندکە سوێرەی برین

بۆیە چێشکەی شلکی وەک «ئایلان»ی پێ قووت نادرێ
قوڕگی گرت خوێناوی خەستی پڕ کەف و لێرەی برین

گڕ دەھاوێژێ قەمۆچکەی گڕپژێنی دژ ڕەوێن
مێشک و سینگی شەو پەرست ئامانجە بۆ سێرەی برین

غیرەتی شەنگال و کۆبانیی لە دڵدا کۆوەبوون
گشت جیھانی ڕاپەڕاندن زایەڵەی چوێرەی برین

تاکوو قووڵتر بێ برینم پڕ وزە و ئاشقترم
با لە سەر سینگم چەکی دنیا بکەن گێرەی برین

فەرهەنۆگۆک:

وشکەسوێ: زۆر تینوو، سیوشکە. عطش.
کفارە:فوارە
ڕۆندک: فرمێسک، ئەسرین.اشک.
چێشکە: چێشتە، طعمه.
لێرە: زنچکاو. زردابەی زخم.
قەمۆچکە: زارکی گڕپژێن. دهانەی آتشفشان.
چوێرە: قیژە و هەرا، هاواروگریان. جیغ و فریاد.

@amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

21 Dec, 16:58


بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەری گەورەی کورد مامۆستا فەتاح ئەمیری سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی و هەموو نووسەران و ئەدیبان و خەڵکی کوردستان دەکەم و خۆم بە شەرێکی خەمتان دەزانم.
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان


ئەمین گەردیگلانی

ئەمین گەردیگلانی

20 Dec, 07:41


🔹یەلدا🔹

🔸ئەمین گەردیگلانی🔸

کۆنە ڕێبواری ڕچەی سەخت و چڕی یەلدا منم
بادەوەی دەم باتەزووی سەرد و سڕی یەلدا منم

شەو دەپێوم شەو هەتا کاتی لە دایک بوونی خۆر
شێتە چاوەڕوانەکەی ڕێگەی چڕی یەلدا منم

سۆڵەسۆڵی چاوی ئەستێرەی بەیان بانگم دەکا
چونکە سووتاوی چزە و شۆڵەی گڕی یەلدا منم

ڕۆحی پاییزم گەڵا فرمێسکی چاوانی منن
قەترە ئاونگی تەزیوی دڵپڕی یەلدا منم

بەڕ بەڕۆچکەش خەونە بۆ کۆرپەی کەسیرەی ئارەزووم
ڕووتەڵۆکی بێ پەسیوی جل شڕی یەلدا منم

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

19 Dec, 22:29


Channel photo updated

ئەمین گەردیگلانی

11 Dec, 05:10


تان و پۆ
خۆر کە دیتت ڕۆژ و شەو بێ ئۆقرە ھاتوچۆیەتی
تاسەباری شیلەماچێکی دەمی ئاسۆیەتی
گوڵ لە گڵ دەڕوێت و عەتری پێشکەشی شەوبا دەکا
تیشکی خۆر و ئەشکی بارانیشە ڕەنگ و بۆیەتی
گوێ لە ھاژە و ویرەویری ڕۆحی بەفراو ڕاگری
تێدەگەی بۆ ھاتوچۆ بێھوودەکەی ڕۆڕۆیەتی
ژینی کورت و پیرە دنیا ڕۆژی ڕەش کردین، کەچی
گیانی پڕ ھیوا بە ھیوای مانەوەی ئەمڕۆیەتی
ئەو گڵەی وا دەم لە ژینا سەد دڵی بۆ کردە خوێن
لاشەخۆری ھەردەمە و ناخی ڕەشی گڵکۆیەتی
گیان کە ناسکتر لە داوی وردی جاڵجاڵووکەیە
«تان»ەکەی ئاوات و ھیوا و خۆشەویستی «پۆ»یەتی
تۆ منی من تۆم لە قوڕگی کانییێکیش ھەڵقوڵاین
گیانی ناسازت کەچی ھەر من من و تۆ تۆیەتی
بۆ لە دووی ھۆکاری وێرانی مرۆ دەخولێتەوە،
دەغڵ و دان و ئاور و خەرمانەکەش ھەر خۆیەتی؟!
دێی بە شلکی و ھەژگەڵی کاتێ لە دنیا دەردەچی
دەبیە گرپە و دوا پشووشت دووکەڵ و بۆسۆیەتی!
🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

04 Dec, 20:30


"پاڕادۆکس"

ئەمین گەردیگلانی

گشت زمانن زوورەیە و زوو زوو قسەی ناسک دەکەین
بۆ فریوی یەک، دەم و ڕوو دیڵی ژێر ماسک دەکەین

فێری چاڵ و کەندەڵان و بوودڕ  و گۆڕی ڕەشین
دەم کە دەبزێوین کەچی باسی چیا و باسک دەکەین

نێر و مێمان زگ پڕی قین و تەماحن بۆیە وا
دەوروبەرمان پڕ وچەی داخە و لە پەستا سک دەکەین

ئێمە دیلی دەستی گێژ و فەرتەنەین و دوورە ڕۆخ
پشت و پێمان لێی‌بڕا هێز و مەلەی باسک دەکەین

ڕێ، لە ڕوومان شەرمەزارە و چۆکی ناسیوین زەوی
کیسەڵ‌ئاسا ڕێدەکەین، هاوڕێیەتیی ئاسک دەکەین

داری قرچۆکین و دەستەملانی هاژەی باگەڕین
ماڵی دڵمان شووشەیە و یاری بە قەڵماسک دەکەین

گەردەلوولی سەرکەشین و لافی شیبا لێدەدەین
خونچە گوڵ پەڕپەڕ دەکەین، لای‌لایە بۆ لاسک دەکەین

باوی ئەمڕۆن دوو زمانی و فێڵ و دووڕوویی و درۆ
گشت زمانن زوورەیە و زووزوو قسەی ناسک دەکەین

🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔@amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

24 Nov, 05:38


زەلکاوی زەمان

ئەمین گەردیگلانی

با دڵی شەو لە تکەی ئەشکی بەیان هەڵکێشین
خۆ لە کانیاوی بزەی سەوزی ژیان هەڵکێشین

با لە سەر کێش و هەوای زەردەخەنەی بووکی غەزەل
هەست و ئەندێشە لە ڕووباری زمان هەڵکێشین

وەرە! با کاتێ چرۆی چاوی بەیانی پشکووت
دڵ لە ئاونگی بەرۆی خونچە گوڵان هەڵکێشین

با لە سەر ڕوومەت و برژانگی تەڕی ئەستێرە
ڕۆحی سڕمان لە هەناوی پەرییان هەڵکێشین

با بەدەم سروەوە بشنێتەوە سەروی سەرمان
تاکوو کەنگێی لە قوڕی قین و گومان هەڵکێشین؟

شاری داپۆشی تەمی زەردی هەناسەی تاعوون
بۆ تەوێڵیشی لە قیلی شەوەژان هەڵکێشین؟

ماڵ و کۆڵان گڕی مردن لە دەماری دەگەڕێ
بۆچی ئەم ژینە لە تاڵاوی نەمان هەڵکێشین؟

شۆستە جەستەی هەموو خووساوە بەخوێناوی گەڵا
بۆ شەقامیشی لە دوودەی خەمی نان هەڵکێشین؟!

گووگلێنەین، دەگلێنین شەو و ڕۆژ تۆپی ژیان
تاکوو ئەم خاکە لە زەلکاوی زەمان هەڵکێشین

گیان‌کەنشتی شەو ئەبینین ئەگە تێکڕا دڵمان،
لە شەتاوی قژی زێڕینی بەیان هەڵکێشین

🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

11 Nov, 06:32


🔹باوەشی باران🔹

🔸ئەمین گەردیگلانی🔸

خەم دڵی خستوومە جەغزی ئاگری ژانێکەوە
هەر شەوەی دەخزێمە ڕۆحی سەوزی گریانێکەوە

بۆیە شەو، ئەشکم دەبێتە گوڵوشەی شێعری ئەوین
ڕۆژ، نیگام دەدرووم بە تیشکی نیو نیگای جوانێکەوە

گوندی ژینم بۆتە جاڕی خوێن و فرمێسک و برین
بۆنی مەرگە و دێ لە نێو هەر ماڵ و کۆڵانێکەوە

ڕۆژ فەڵای بیرم، لە مەزرای دڵ، دەچێنێ تۆوی ژین
هەر کە شەو دێ، وێڵە بە دوای ڕەنگ و بۆی نانێکەوە

پێ لە هەر جێگایە دانێم، تیغ و پشکۆ و ئاگرە
بۆ پشوودان بچمە ژێر کەپری چ ئاسمانێکەوە؟

ئەو مەلانەی ساڵەهایە لەم هەرێمە کۆچ ئەکەن
ئێستە چوونە نێو ڕکەی قینی چ یەزدانێکەوە؟!

زایەڵەی هاواری شێعری دڵ بەژانی ئەمشەوم
چۆتە شمشاڵی دڵی خنکاوی چ شوانێکەوە؟

دڵ، ڕەگی تینووی درەختی ئەشقی ژینە، بۆیە من
سەر دەنێمە باوەشی گشت قەترە بارانێکەوە

🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

30 Sep, 08:24


🔹ناکامی🔹

🔸ئەمین گەردیگلانی🔸

لە دنیای عاشقیدا کەس وەکوو من چاوەڕێ نەکرا
دڵی هیچ کەس بە قەد من دەرد و داخی بۆ بەڕێ نەکرا
وتت: ڕۆژێکی دێم بسکم لە ئەستۆت توند دەکەم، شێتی!
سپی بوو چاوی ئەم شێتە و بە دەستی تۆ تەمێ نەکرا
لە ڕێتا کەوتبووم و پێم نەگیرا چاکی داوێنت
لەبەر بێ هێزی دەستم چاوەڕێی چقڵێکی لێ نەکرا
لە سەر تۆ بوو بە قوڕگمدا کرا زووخاوی گشت داخێ
بەڵام دەفری دڵم چۆڕێ شەڕابی عەشقی تێ‌نەکرا
ژیانم سروەیەک بوو هات و چوو، لێی جێ نەما تۆزێ
تەمەن ڕابرد و ڕۆحم مرد ، ئەوەی بۆ دڵ دەبێ نەکرا
دەرمهێنا گلێنەم، چاوی خۆم جووت کرد لەبەر پێتا
سەرم تۆزی لە سەر نیشت و چەلێ چاوم لە پێ نەکرا!
کە ڕووتم دی بزەم هاتێ بەڵام لێوت نەپشکووتن
بزەم سەیرە لە سەر هەستت وەکوو باوێشکی پێ‌نەکرا!
وشک بووم و لە چاوەڕوانییا ڕۆیی هەموو ژینم
لە دنیای عاشقیدا کە‌س وەکوو من چاوەڕێ نەکرا
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

18 Sep, 18:48


دیاریی هونەرمەندی پەنجە زێڕین
کاک لوقمان نادری


چەن ساڵە بە دووی ھیچەوە وێڵیت و ھیچ
ئەم ھیچە بە ھیچە جێدەھێڵیت و ھیچ
سەد ساڵی تریش لە باوەشی ھیچا بی
ھیچیت و زەوی بە ھیچ ئەکێڵیت و ھیچ

🔸ئەمین گەردیگلانی🔸

🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

13 Sep, 21:22


🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

02 Sep, 07:25


🔸خۆکرد🔸

🔹ئەمین گەردیگلانی🔹

بە دەستی خۆت بە فیڕۆ بۆ دەدەی ژین و ژیانی خۆت؟
شەقامی ڕەش ببینە و تێپەڕینی ساتەکانی خۆت!

بە سەر شان و ملتدا ناسەپێ ئازار و ڕەشبەختی
هەتا خۆت حەز نەکەیت و تاوەکوو هەڵنەگرێ شانی خۆت!

بە دەست خۆتە لە دنیا دیتنی کابووس و خەونی خۆش
ئیتر بۆچی بە دەستی خۆت لە دۆزەخ داوی گیانی خۆت؟

ژیان بوومی سپی و دنیا هەموو ڕەنگێکی تێدایە
لە دەست خۆت دایە فڵچە و وێنەگەر هەر خۆتی، مانی خۆت!

لەبەر چی هێندە لاڕێی و بەرەو تاریکی خۆدەکوتی؟
ئەوەی پێی ڕەش دەبێ دڵ، چاوی ڕەشبینە، دەزانی خۆت

بە لێوی ویشکەوە کەوتوویە ڕێ، دەخوشێی بەرەو مردن
سەرت هەڵگرتووە و دەشزانی توونی خۆتی، کانی خۆت

لە ئەشکەوتی سەرتدا ئاوی ژین قوڵپە و کەفوکوڵیە
خودا هەرخۆتی، ڕوح خۆتی، ژیان و خزری سانی خۆت!

🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

27 Aug, 05:00


📚پێشانگەی پەرتووکی کوردیی منداڵانە


🌹هاتنتان، پاڵپشت و هاندەری ڕێبازمانە

کرانەوەی پێشانگەی پەرتووکی کوردیی منداڵانە
لە فێرگەی سەربەخۆ
ڕۆژی شەممە(١٠ی خەرمانانی٢٧٢۴)
بۆکان، مەجبووراوا، شەقامی ۵۵، کاوانی ١، فێرگەی سەربەخۆ

🧮داشکانی ٣٠٪ تا ۵٠٪

بۆ ماوەی حەوتەیەک
بەیانان: ٩ تا ١٣
دوانیوەڕۆژان: ١۶ تا ٢١

#بڵاوگەی_کوردیبۆک

+989141805495
Instagram:
@fergey_serbexo
@kurdi_book
@kurdi_book1
@kurdi.online
@susen_hz


@kurdi_book

ئەمین گەردیگلانی

26 Aug, 14:25


🔸برووسکەی خەم🔸

بۆ یادی سەوزی مامۆستا ئاوات

🔹ئەمین گەردیگلانی🔹

ناوی تۆ "ئاوات"ەکەم کاتێ وەبیرم دێتەوە
زامی کۆنی دڵ هەمیسان دێتە سۆ دەکوڵێتەوە


بەرقی خەم دیسان لە هەو‌‌ری دڵ دەدات و دێتەکوڵ
کوێرە کانیی وشک‌هەڵاتووی چاوەکەم دەژیێتەوە

ڕوو بە شادی پێوەدەدرێ پەنجەرەی هیوای دڵم
ڕوو بە داخ و مەینەت و دەرد و کەسەر دەکرێتەوە

کورپەکەی هەستم گوڕووی بۆ نوقڵی لێوت گرتووە
ڕۆژ و شەو دەگرێ بەهانە و دەگری، نالاوێتەوە

بێرەوە و شێعرێ بڵێ با دامرێ کڵپەی دەروون
مۆمی ژینم چاوەکەم، با کەم بە خەم بتوێتەوە

خۆشەویستم بێرەوە و بڕوانە شاگردت "ئەمین"
چۆن بە واژەی کوردی ملوانکەی شێعر دەگرێتەوە

بەهاری 1369 گیلانی ڕۆژاوا

🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

25 Aug, 08:50


خوناوکەی گوڵ

شێعر ئەمین گەردیگلانی
خوێندنەوە: کەژاڵ فەرهادی

ڕاسا دڵی دەریاییم، شێتانە بەجێی ھێشتم
تێکەڵ بە شەپۆلێ بوو، مەستانە بەجێی ھێشتم

ڕسکا لە دەمارمدا ئەشقێک و بە لەز ھەڵچوو
ڕووی کردە چەمم، دیتم گریانە، بەجێی ھێشتم

دیم لێوی دڵۆپێ مەی زەردەی ڕەزی تێزاوە
دەیگوت: گوڵی لێوم، چش پەیمانە بەجێی ھێشتم

ئەشقی حەز و تاسەم بوو، خۆی ڕۆح و ھەناسەم بوو
بێ ڕەحمە کە نەیزانی تاوانە، بەجێی ھێشتم

تک تک کە خوناوکەی گوڵ دەتکا لە ملی شیرین
پرچی دەشەکا دەیگوت: بارانە بەجێی ھێشتم

ئەو گەردنە بێگەردەی ماری دەمی پەت مژتی
دەیگوت بە بەرۆکی گوڵ: گەردانە بەجێی ھێشتم

لەم بەندە فڕی ڕۆحی، بۆ تەشقی ئەوین ڕۆیی
خۆی خستە مەکۆی تیشک و لێرانە بەجێی ھێشتم

@amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

14 Aug, 18:32


زایەڵەی شاخ و قیژەی گوڵەباخ

🔹ئەمین گەردیگلانی🔹

بەڕێوەم و دەگەڕێم تا سنووری ئەم خاکە
لە چاوم ھەڵدەوەرێ ئەسری سووری ئەم خاکە

لە ناخم ھەڵدەقوڵێ زایەڵەی بە تینی شاخ
دڵم بووە بە ھەناوی تەنووری ئەم خاکە

خەزەڵوەرێنە نیگای باخ و، گوڵ وەری پەلکی
ژەنینی دارە لە سەر  نۆتی شووری ئەم خاکە

لەگەڵ ھەنیسکی گوڵ و کانیی دڵ بە خەم، گریان
چڕینی باخە بە قوڕگی تەمووری ئەم خاکە

گلارە شەونمی سەر پەلکی گوڵ لە قوڕ وەربوون
لە دووکەڵا ونە کوڵمەی بلووری ئەم خاکە

بە قیژەقیژ و زریکەی گوڵووک و وردەچرۆ
چیا دڵی بە گڕە و بۆتە «توور»ی ئەم خاکە

لە دووریی تیشکە، غەور گرتی چاوی ئاوێنە
وەریوە باڵی شنەی سەوز و سووری ئەم خاکە

وەنەوشە سەر بە ھەشە و خۆ دەڕنن گوڵباخی
بەقەد خودایە، خودایە سەبووری ئەم خاکە

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

09 Aug, 10:09


🔸دووبەیتی🔸

ئەوین ڕێگەی دڵی زۆر پێ بڕیوم
گوڵاڵەی سووری ماچی پێ چنیوم
پشووم ئەو کاتەیە بۆ ماچی لێوت
بە کێوی بەژنی تۆدا هەڵزنیوم

🔹ئەمین گەردیگلانی🔹

🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

26 Jul, 20:20


🔸کەنی🔸

شێعر و خوێندنەوە:
ئەمین گەردیگلانی

🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🆔 ‌@amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

20 Jul, 05:21


دووبەیتی

لە دووریی تۆ دڵم پڕ ژان و سۆیە
نەماوم، گەر بڵێن ماوی درۆیە
بە وێنەی پیرەدارێ سیس و تینوو
گوڵم، چاوم لە ڕێژنەی عەشقی تۆیە


ئەمین گەردیگلانی

🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani

ئەمین گەردیگلانی

08 Jul, 13:21


🔸گڕی شەڕ🔸

🔹ئەمین گەردیگلانی🔹

من خاکی بێ بەهارم، کەوتوومە بەر گڕی شەڕ
جەستەم وەها تەزیوە، دۆزخ دەکەم بە سەڕسەڕ

نەکوژاوە ژیلەمۆکەی ئاورگی سووری نەورۆز
سیس هەڵگەڕا گوڵانم وەک بسکی زەردی پووشپەڕ

عەشقی فڕین لە سەرما سەد باڵی لێ‌ڕواندووم
باڵم نەسوو لە هەور و گشت هەڵوەرین پەل و پەڕ

ژین کورتە تاکوو هاتم چاوێ بە دڵ لە گوڵ کەم
دیتم لە سەر مەزارم ڕسکا شلێر و شەشپەڕ

کەوتوومە دووی شەبەنگی خۆرێکی زەردی بێ تین
داماو و کۆڵەکوتراو، کوێر و شەل و خول و کەڕ

ناسیویە ماری ڕێگا پێی پڕ بلۆق و زامم
برژاومەوە بە ئارەق، داومی لە عەرزی باپەڕ

لەم کەند و لەندی ژینە ئاتاجی دەسگرم خۆم
بابردەڵەم بە سەر چووم، کەوتوومە چنگی باگەڕ

من خۆم لە ڕێگە هەتڵەم، عەشقم دەکەن بە ڕێباز؟!
کێوم لە پێ دەبەستن؟ بیرم دەکەن بە باوەڕ؟!

ئەی شلکە خەڵفی پاراو  بڕوانە جەرگی چوومەت
ماچی ڕەشت نەدیوە لە لێوی ئاوری تەڕ

دەیبینی شایی سووری ماچ و گوڵ و قوڕ و خوێن
لەم چۆڵگەیە کە بلوێ ژوانی گورگ لەگەڵ ‌مەڕ

دەنگێ لە ناخی شەودا چڕژاندی بەردی مت بوون
دەیگوت بە گڕ بنووسە، ڕازی گوڵانی پەڕپەڕ

هەرچەندە نووتەکیش بێ شەوگاری ناهومێدی
خۆرێکی تر دەڕسکێ ڕادا شەوی ڕەشی شەڕ

ئەمین گەردیگلانی

22 Jun, 17:12


🔸ژیانەوە🔸

🔹ئەمین گەردیگلانی🔹

خۆزگا لە باخی لێوتا واژەی ئەوین دەڕسکا!
پڕ بە شەوی نیازت، پڕشنگی ژین دەڕسکا،

بۆ وردە پێلی تاسەم، عیشقت دەبوو بە ڕێباز
لە سەر نیگای زوڵاڵی، سەد پێکەنین دەڕسکا

شانەی دەکرد هەناسەم، چینی شەپۆلی کەزیەت
ئەو دەم لە کانی دەمتا، ماچی بەتین دەڕسکا!

پێسیری ئاوەڵای گوڵ، ژوانگەی دڵی پەپوولەن
ئەوین نەبا گوڵاڵە، بۆ هەڵوەرین دەڕسکا

دڕکی کەسەر نەهاڵێ ڕیشەی لە ڕۆحی باخان،
گوڵباخی زەردەخەندە کوا بێ برین دەڕسکا؟

عەرزی سەری لە دەوری چاوی هەتاو نەگێڕێ،
کەی باخی پڕ هەسارەی ئاسمانی شین دەڕسکا؟!

ودمی ژیان لە بۆنی قژیا نەبا گەنم، کوا
بەژنی زراو و شلکی بۆ سەر بڕین دەڕسکا

کۆڵانی چۆڵی شەو کوێر بەیانی تێ‌نەزایە
شەو، هەر گوڵی سەهۆڵی لە سەر سەرین دەڕسکا!
🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani