draw media @drawtt Channel on Telegram

draw media

@drawtt


هەواڵ و اپۆرتی بنکۆڵکاریی

draw media (Kurdish)

draw media کەناڵێکی تەلەگرامیە کە بۆ خۆی پارێزگاریی و قسەی زانیاریەکانی هونەری دیجیتاڵ. "drawtt" ناوی بەکارهێنەری ئەم کەناڵە. تاکەکەسەکانی ئەم کەناڵە لەوانەیە کە دیجیتاڵی هونەر بەردەستان بکەیەوە و هەواڵەکانی کردارەکانی هونەری دیجیتاڵ بگرن، بۆ هەر کەسێک کە قوتابی هونەری دیجیتاڵە و ئازادییەکانی هونەری دیجیتاڵە لە کاتێکی کورت. draw media یەکەمین بەرهەمی هونەر جیاوازی دیجیتال دەکات و پارێزگاریی بە نمونەی تایبەتی بەکارهێنەرانەی نوێ.

draw media

13 Feb, 18:28


🔻لایەنگرانی حیزبوڵای لوبنان لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی پێدانی مۆڵەتی نیشتنەوە بە فڕۆکەیەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری لە بەیروت، گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامداو بە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل ڕێگای فڕۆکەخانەیان داخست.

draw media

13 Feb, 18:17


رۆژنامەی (یەنی شەفەق)ی توركی:
🔻هەمواركردنەوەی بودجەی عێراق هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا
🔻هەرێم و بەغداد پێویستیان بە راوێژکارێکی سەربەخۆیە بۆ هەڵسەنگاندنی تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە
"بۆ ئەوەی ڕێگری لە سەرهەڵدانی گرژی بکات لە داهاتوودا"
🔻هەناردەکردنی نەوت کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و توركیا دەبێت
🔻هەناردەکردنی نەوت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشارە ئابورییەکانی هەرێم
درەو:
رۆژنامەی (یەنی شەفەق)ی توركی راپۆرتێكی بە ناونیشانی "هەموارکردنەوەی بودجەی عێراق: سەرەتایەك بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی باکور بۆ تورکیا"بڵاوكردووەتەوەو تیايدا هاتووە:
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16421

draw media

13 Feb, 16:18


بەرپرسێكی دەوڵەتی یاسا:
🔻گروپە چەكدارەكانی عێراق تائێستا خۆیان بە بەشێك لە بەرەی مقاوەمە دەزانن و بەردەوامن لە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران
🔻 حكومەتی عێراق ناتوانێت پابەندنیان بكات بە هیچ بڕیارێك
"بەشێك نین لە سیستەمی حەشدی شەعبی"
درەو:
بەرپرسێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: گفتوگۆكان لەنێوان حکومەتی عێراق و گروپە چەکدارەکان بەردەوامە، بەمەبەستی داماڵینی چەکەكانیان بەتایبەت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكان.
عەبدولڕەحمان جەزائیری، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمریكا داوایکردووە گروپە چەكدارە عێراقییەکان چەكبكرێن، بەتایبەت چەکە قورسەكانیان، وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەندێك چەكی تر، وەك هەنگاوێك بۆ بەشداریكردنیان لەكاری سیاسی لە قۆناغی داهاتوودا.
وتیشی: گفتوگۆی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و گروپەكان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو پرسە بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر داماڵینی چەک و یەکخستنی ئەو گروپە چەكدارانە نەكراوە، بەتایبەت ئەو گروپانە كە بەشێکن لە بەرەی مقاوەمە، هێشتا لە پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامدان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمە جگە لەوەی کە ئەوان لە دەرەوەی سیستمی حەشدی شەعبین، بەوهۆیەوە حکومەت ناتوانێت ناچارو پابەندیان بکات بە هیچ شتێكەوە.

draw media

13 Feb, 14:56


🔻"ئەگەر 100 وێستگەی ئەتۆمی بۆردومان بكەن، هەزار دانەی تر دروستدەكەین"
(درەو):
مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، دوژمنانی ئێران رەنگە بتوانن دامەزراوە ئەتۆمییەكانی بكەنەئامانج، بەڵام ناتوانن رێگری لێبكەن یاخود تواناكانی زەوت بكەن بۆ بنیادنانی وێستگەی ئەتۆمی نوێ.
ئەم قسانەی پزیشكیان دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكرد، هەواڵگریی ئەمریكا پێی وایە رەنگە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ ئیسرائیل دەستپێشخەریی بكات و هێرش بكاتەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران
"هەڕەشەی بۆردومانكردنی وێستگە ئەتۆمییەكانمان لێ ئەكەن.. ئەگەر 100 دانەیان بۆردومان بكەن هەزار دانەی تر دروست ئەكەین.. ئەتوانن بیناو شوێنەكان بۆردومان بكەن، بەڵام ناتوانن ئەوانە بۆردومانی بكەن كە دروستیان دەكەن" پزیشكیان وای وت.
رۆژی دوو شەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (فۆكس نیوز) باسی لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران كرد، بەڵام وتی:" لەبری ئەوە، من بەباشی ئەزانم رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران بكرێت كە رێگری لە تاران بكات پەرە بە چەكی ئەتۆمیی بدات".
ترەمپ باسی لەوەكرد" هەمووان باوەڕیانوایە ئیسرائیل بە یارمەتی یاخود رەزامەندی ئێمە دەستوەردان و بۆردومانیان دەكات، بەڵام من پێم باشە ئەمە روونەدات".
حەمید وەحیدی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران ئەمڕۆ وتی:" بەهەموو وڵاتان دەڵێین، چ دۆست یاخود دوژمنان، باوەڕی وڵاتەكەمان بەرگریكردنە، بەڵام بەتوندی وەڵامی هەر هێرشێك دەدەینەوە كە لەلایەن دوژمنەوە ئەنجام بدرێت".
ساڵی رابردوو، ئێران و ئیسرائیل بەهۆی پەرەسەندنی دۆخی جەنگی غەززەوە، چەندجارێك یەكترییان بۆردومان كرد.

draw media

13 Feb, 10:25


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر:
- ئێستاش جەخت دەكەمەوە هەولێر میوانی رەزا قورس وەرناگرێت.
- ئێمە بەپێی یاسا مامەڵەمان كردووە، پێمان وتوون ئێوە مۆڵەتان نیە كەواتا ناتوانن خۆپیشاندان بكەن

draw media

13 Feb, 08:58


هەسەدە:
🔻سێ‌ سەربازی توركیا كوژران و دوو چەكداریش برینداربوون
" لەدەوروبەری پردی قەرەقۆزاك"
🔻بەفرۆكەی بێفرۆكەوان پێگەیەكی سوپای توركیا خاپوركرا
درەو:
هێزەكانی سوریای دیموكرات، كوژرانی سێ سەربازی تورکیاو دوو چەكداری گروپەكانی هاوپەیمانی راگەیاند.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: لە وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی، هێزەکانیان دوێنێ چوارشەممە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا بۆ کردە ئامانجی بنکەکانی داگیرکەری تورکیا و گروپە چەكدارەكان لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاك، كە تیایدا گردی قەرەقۆزاك كرایە ئامانج كە لێی جێگیرکروان، هەروەها گردەکانی دیکەش کە گروپە چەكدارەكانی تیادا جێگیربون.
لەو ئۆپەراسیۆنانەدا (3) سەربازی تورکیای داگیرکەر کوژراون و دوو چەكداریش بریندار بوون، هاوكات یەکەکانی شەهید هارون خاڵێکی گروپە چەكدارەكانیان لەسەر گردی " قەرەقۆزاك" کردە ئامانج و بەتەواوی تێکشکێندرا.

draw media

13 Feb, 08:48


لەماوەی یەك ساڵدا، قەرزی ناوخۆیی عێراق بەڕێژەی (13 ترلیۆن) دینار زیادبوونی بەخۆوە بینیوە، كە ئەمەش زیادبوونێكی گەورەیەو رێژەی 40%ی بەرهەمی ناوخۆیی پێكدەهێنێت. ئەم زیادبوونەی قەرزی ناوخۆیی كە تەنیا لە ساڵێكدا روویداوە، زیاترە لە قەبارەی تۆماركراوی زیادبوونی قەرز لەماوەی چوار ساڵی تەواودا لە 2024 بۆ 2023، لەو ماوەیەدا بەسەریەكەوە تەنیا 6 ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی زیادی كردووە كە دەكاتە رێژەی 2%ی بەرهەمی ناوخۆیی.
ئەوەی جێگەی سەرەنجە، بەرزبوونەوەی قەرزی ناوخۆیی عێراق لەكاتێكدا روویداوە كە بەراورد بە چوار ساڵی پێشتر، لە ساڵی 2024دا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینوە، كە دەبوو قەرزی ناوخۆیی كەمبكاتەوە، بەڵام زیادبوونی قەرزی بەرامبەر بە تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی بۆ رێژەی 25% بەرزكردوەتەوە.
سەرباری ئەوەی ئەم رێژەیە هێشتا لەچوارچێوەی قبوڵكراوی ئابوریدا، بەڵام بەردەوامی گەشەی ساڵانەی قەرز بە هەمان ئاست و، ئەگەری...
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16417

draw media

13 Feb, 08:00


رۆژنامەیەكی ئەمریكی:
🔻ئیسرائیل پلانی هێرشكردنە سەر بەرنامەی ئەتۆمییەكەی ئێرانی داڕشتووە
🔻دەزگای هەواڵگری ئەمریكاو ئیسرائیل ناكۆكییان هەیە لەسەر كاریگەری هێرشەكە
🔻ئەمریكا پێیوایە هێرشەكە بۆ چەند هەفتەیەك یان چەند مانگێك بەرنامە ئەتۆمییەكەی دوادەخات
"ئیسرائیل پێیوایە هێرشەكە كاریگەری دەبێت"
درەو:
دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا هۆشداری دەدات لەوەی رەنگە ئیسرائیل لە چەند مانگی داهاتوودا هێرشێکی دەستپێشخەری دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەنجام بدات، لە هەنگاوێكدا كە گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات.
رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" بڵاویكردووتەوە: راپۆرتە هەواڵگرییەکە ئاماژەی بەوەكردووە گورزە چاوەڕوانكراوەكەی ئیسرائیل، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەنها بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك یان مانگێک دوادەخات، بەڵام لەوانەیە تاران ناچار بکات پیتاندنی یۆرانیۆم خێراتر بکات بۆ ئاستی چەک، كە ئەوەش هێڵی سورەو بۆ هەریەك لە واشنتۆن و تەلئەبیب.

سیناریۆكانی پێشنیازكراوەكانی هێرشكردن
بەرپرسانی ئیسرائیل بیر لە دوو بژاردەی سەرەکی دەکەنەوە:
یەكەم:هێرشی دورمەودا: فڕۆکەکانی ئیسرائیل موشەکی بالیستی ئاسمان بۆ زەوی(ALBMs) لە دەرەوەی بواری ئاسمانی ئێرانەوە بهاوێژن، ئەوەش مەترسی لەسەر فڕۆکەکانی ئیسرائیل کەم دەکەنەوە.
دووەم: ئەنجامدانی هێرش لەناوبواری ئاسمانی ئێران كە ئەوەش مەترسیدارترین بژاردەیە، كە فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئاسمانی ئێران دەبڕن و بۆمبی جۆری (BLU-109) ئاڕاستەی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی دەكەن.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بەم دواییانە فرۆشتنی سیستەمی ئاراستەکردنی ئەو بۆمبانە بە ئیسرائیل پەسەند کرد و هەفتەی رابردوو کۆنگرێسی لەو بابەتە ئاگادار کردەوە.

هەڵوێستە نێودەوڵەتیەكان و كاردانەوەكان
هاوکات حکومەتی ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری ناوەندی(CIA) و دەزگای هەواڵگری بەرگری و نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی ڕەتیان کردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ڕاپۆرتەکە بدەن.
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی برایان هیوز، وتی ترەمپ ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئاماژەی بەوەشكردووە: واشنتۆن چارەسەری دیپلۆماسی پەسەندە، بەڵام بۆ هەتا هەتایە چاوەڕێ ناکات ئەگەر تاران ئامادەیی جدی بۆ دانوستان نیشان نەدات.

ناکۆکی هه واڵگری له نێوان واشنتۆن و ته لئه بیب
سەرەڕای هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگری ئەمەریکا کە هێرشی ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی کورت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پەکدەخات، هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە زیانی زیاتر بە توانا ئەتۆمییەکانی تاران دەگەیەنێت.
بەگوێرەی بەرپرسێکی پێشووی ئەمەریکا، ناکۆکی هەیە لە نێوان هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگری ئەمەریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە کاریگەری هێرشەکە.

draw media

09 Feb, 11:13


دێگەڵە پلەدارێكی سەربازی ئاو بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەكات

draw media

09 Feb, 11:11


مامۆستایان گەیشتنە بازگەی دێگەڵە

draw media

09 Feb, 10:24


مامۆستایان لە هەوڵی شکاندنی بەربەستی ئەمنیدان بەرەو هەولێز

draw media

09 Feb, 09:46


ساتی رێگریکردن لە مامۆستایان فەرمانبەران بۆ هەوڵێر

draw media

09 Feb, 09:39


🔻ئیدارەی خۆسەر 155 خێزانی داعش لە كەمپی (هول)ەوە رەوانەی عێراق دەكاتەوە
(درەو):
155 خێزانەی داعشەكان لە كەمپی (هول)ی رۆژئاوای كوردستانەوە رەوانەی عێراق كرانەوە.
ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی لە هەرێمی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ 155 خێزانی عێراقی كە لە (569) كەس پێكهاتبوون لە كەمپی (هول) رەوانەی عێراق كردەوە.
ئەمە سێیەم كاروانی خێزانە عێراقییەكانە كە ئەمساڵ و بە هەماهەنگیی لەگەڵ حكومەتی عێراق، لە كەمپی (هول)ەوە رەوانە كراونەتەوە.
ئیدارەی خۆسەر مانگی رابردوو، 148 خێزانی تری لە كەمپی (هول)ەوە رەوانەی عێراق كردەوە كە لە (579) كەس پێكهابوون.
رۆژی 25ی كانونی دووەمی رابردوو، ئیدارەی خۆسەر دەرگای گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی بۆ ئەو هاوڵاتییە سورییانە كردەوە كە لە كەمپەكەدا دەژین، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو هاوكارییەك بەو كەسانەی كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.
كەمپی (هول) دەكەوێتە ناوچەكەی (حەسەكە)و (38 هەزارو 890) كەسی خێزانی ئەندامانی رێكخراوی "داعش"ی تێدایە، ئەمانە رەگەزنامەی سوری و عێراقی و چەند وڵاتێكی تریان هەیە.

draw media

09 Feb, 08:52


مامۆستا عادل حەسەن:
زیاد لە (750) هەزار هاوڵاتی پێكهاتەی عەرەبی لە هەولێرن میوانداری دەكرێن، بەڵام مامۆستایان و فەرمانبەران میوانداری ناكرێن.

draw media

09 Feb, 08:41


عەلی حەمەساڵح: رێگە بە وەستانی هیچ كەسێك نادرێت لە هەولێر، هێزێكی زۆر بڵاوەی پێكراوە بۆ رێگریكردن لە هاتنی مامۆستایانی ناڕازی

draw media

02 Feb, 17:47


دژەتیرۆر/ سلێمانی:
🔻 هێرشەکەی کۆرمۆر لە ناوچەی بەشیرەو لەلایەن میلیشیا یاساشكێنەکانەوە ئاڕاستە کراوە
(درەو):

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر

🔹 لە کاتژمێر 07:05ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێکی درۆنی خۆکوژ ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا، کە دەکەوێتە سنووری چەمچەماڵ.

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لەلایەن گرووپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێ کراوە.

هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو و کێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون.

دەزگا ئەمنییەکان دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلکارییە دەکەن و هەر زانیارییەکی نوێ لەم بارەیەوە ڕادەگەیەنرێت.

draw media

02 Feb, 17:32


🔻 سودانی داوا لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوت دەکات کار بە هەموارەکە بکەن
(درەو):
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق:
🔹 محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران رێزی هەیە بۆ ئەو هەنگاوە بەرپرسیارو بنیادنەرانەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە، بەپێی ئەو دەقەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هاتبوو.
🔹 دەنگدان لەسەر هەموارەکە بەپێی ئەو دەقەی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکرابوو، جەخت لەسەر سەقامگیریی سیاسی و ئەو حاڵەتی لێکتێگەیشتنە دەکات کە لەم قۆناغەدا هەیە، هەروەک رەنگدانەوەی هاوکاری باڵای نێوان حکومەت و پەرلەمانیشە بۆ کاری پێکەوەیی لەپێناو خێراکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەو چاکسازیی.
🔹 پاڵپشت بەم هەموارە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هەریەکە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دامەزراوە تایبەتمەندەکانییەوە هەروەها وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەکات دەستبەجێ دەستبەکار بن بەم هەموارە، لەپێناو باشترین وەبەرهێنانی سامانی نەوت، بۆ ئەوەی ئەم سامانە ببێتە پاڵنەری سەقامگیریی...

draw media

02 Feb, 15:34


🔻 داهاتی هەرێمی كوردستان لە 2024دا

draw media

02 Feb, 15:03


پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
🔹بەشێك لەو مامۆستایانەی ئێستا لەژێر خێمەدان لە سلێمانی، خۆپیشاندان و جادەگرتنیان بۆ ئەوەبوو كە ئێمە بچینە بەغداد موچە وەربگرین.
🔹هەندێك دەموچاویان تێدایە هێندەی باوەشیان كردووە بە هەندێك سەركردەی بێزراوی میلیشیا عێراقییەكاندا رەنگی ئەوانیان گرتووە.
🔹چەند كەسێكیان بەروونی دیارە بۆچی مانیانگرتووە و خۆیان دەنوێنن، 🔹پێشتریش ئەم سیناریۆیانەمان بینیوە كە بەشێكیان خۆیان كاندید دەكەن لەسەر حشابی خەڵكی خۆیان دەوڵەمەند دەكەن.
🔹بەشێك لە مامۆستایان مانگرتوو ئێمە وەك نوێنەری هەندێك سەركردەی دژە كورد سەیریان دەكەین

draw media

02 Feb, 13:44


🔻ئەحمەد شەرع و بن سەلمان كۆدەبنەوە
(درەو):
لە یەكەم سەردانیدا بۆ دەرەوەی وڵات دوای دانانی بە سەرۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر (ئینتقالی)، ئەحمەد شەرع لە ریاز چاوی كەوت بە (محەمەد بن سەلمان) جێنشینی پادشای سعودیە.
سعودیە پێشتر ئەوەی راگەیاندووە كە كار دەكات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەوروپاو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەمەبەستی هەڵگرتنی سزاكانی سەر سوریا.
ئەحمەد شەرع كە پێشتر ئەندامی رێكخراوی (قاعیدە) بووە، لەدوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەدەوە كار بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی سەركردەكانی عەرەب و خۆرئاوا دەكات.
رۆژی 24ی مانگی رابردوو، وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی دیمەشقی كردو لەوێ وتی:" سعودیە كاردەكات بۆ هەڵگرتنی سزاكانی ئەوروپاو ئەمریكا، چونكە ئەم سزایانە بوونەتە هۆی وێرانكردنی ئابوری سوریا".
لە كۆتاییەكانی 2024دا هەناردەی سعودیە بۆ سوریا بەرێژەی 103% بەرزبووەوە گەیشتە (57.2 ملیۆن) ریاڵ لەسەر ئاستی ساڵانە، ئەمەش بەراورد بە كۆتا مانگی 2023 كە قەبارەی هەناردەی بریتی بوو لە (28.2 ملیۆن) ریاڵ.
لەبەرامبەردا هاوردەی سعودیە لە سوریاوە لە هەمان ماوەدا بەڕێژەی زیاتر لە 4% زیادی كردبوو، گەیشتبووە (72.4 ملیۆن) ریاڵ، ئەمە بەراورد بە (68.8 ملیۆن) ریاڵ لە كۆتا مانگی 2023دا.

draw media

02 Feb, 13:41


پەرلەمانتارانی کورد، لە پەرلەمانی عێراق، وێنەی مانگرتوانیان بەرزکردەوە

draw media

19 Jan, 18:34


رێبەری كێڵگە نەوتییەكان
سەرسەنگ.. چیرۆكی غازێكی بەفیڕۆچوو
راپۆرت: درەو
کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەکەوێتە سنوری (پارێزگای دهۆک)‌، رووبەری کێڵگەکە (420) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، دابەشبووە بەسەر دوو ناوچەی نەوتی جیاوازدا کە بریتین لە ناوچەی (سوارە توکەو رۆژهەڵاتی سوارە توکە)، هەر یەکێک لەو دوو ناوچەیە (3) کۆگای نەوتی سەربەخۆی تێدایە؛ پێشبینی دەكرێت بڕی (2) ملیار بەرمیل یه‌ده‌گی نه‌وت هەبێت.
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16292

draw media

19 Jan, 18:08


یەکەم/ زیانەکانی ئسرائیل :

١- کوژرانی زیاتر لە (٨٤٠) سەرباز ، هەرچەندە بە پێی ئەو ئامارانەی پێگەی هەواڵی (إرم نیوز) "Erem News" بڵاوی کردۆتەوە باس لە نزیکەی (١٢٠٠) کوژراو لە خەڵکی سڤیل و (٦١٨) سەربازی ئسرائیلی دەکات.

٢- زیاتر لە (٥٦٠٠) بریندار، بە پێی ئەو زانیاریانەی پێگەی هەواڵی (إرم نیوز) "Erem News" بڵاوی کردۆتەوە تەنها لە هێرشی ڕۆژی ٧/ ئۆکتۆبەر/٢٠٢٣ ئامارەکان باس لە برینداربوونی (١٩٤١) هاوڵاتی سڤیلی ئسرائیلی دەکەن.

۳- بە گوێرەی ئامارەکانی ئسرائیل بزوتنەوەی حەماس (٢٥١) کەسی سڤیلی ئسرائیلیان بەدیل گرتووە، لەوانە (١١٦) دیلیان ئازاد کران کە بریتی بوون لە: (٨١) ئافرەت و منداڵی ئسرائیلی، (٢٤) هاوڵاتی بیانی کە لە ناو دیلەکاندابوون، (١١) دیل لەلایەن هێزەکانی ئسرائیل ئازاد کران کە (٢) دیلی ئەمریکی تێدابوو.
هەروەها ئسرائیل تەرمی (٣٠) دیلیان گەڕاندۆتەوە.
لە بەرامبەردا ژمارەیەک ئافرەت و منداڵی فەلەستینی کە زیندان بوون لەلای ئسرائیل ئازاد کران.
بە پێی ڕاگەیاندنەکانی ئسرائیل (١٠٩) دیل لەلای بزوتنەوەی حەماس ماوە.

٤- بڕی(٢٥٠ ملیار شیکل) کە بە زیاتر لە (٦٧٫٥٧ملیار) دۆلار مەزەندە دەکرێت کۆی گشتی زیانەکانی جەنگەکەیە.

٥- بڕی (١٢٥ ملیار شیکل) کە دەکاتە نزیکەی(٣٤ ملیار) دۆلار تێچوی شەڕەکەیە تا کۆتایی ٢٠٢٤.

٦- بڕی کورتهێنان لە میزانیەی گشتی ئسرائیل مەزەندە دەکرێت بە (١٣٦ ملیار شیکل) کە دەکاتە نزیکەی (٣٧ ملیار) دۆلار.

٧- بە پێی ڕۆژنامەی (کالکالیست، כלכליסט)ی ئسرائیل زیانە مادییەکانی باڵەخانە و دامەزراوەکان لە باکوری ئسرائیل بە(١٫٤) یەک ملیار و چوارسەد ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و نزیکەی (٣٠٠٠) سێ هەزار خانوو و باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.

٨- بە بڕی (٥٫٢ ملیار) دۆلار زیان بەر کەرتی گەشت و گوزاری ئسرائیل کەوتووە.

٩- ڕێژەی هەژاری بەرز بۆتەوە بۆ (٢٥٪).

١٠- نزیکەی (٦٠٠٠٠٠)شەش سەد هەزار هاوڵاتی ئسرائیلیان جێهێشتووە و کۆچیان کردووە.

دووەم/ زیانەکانی فەلەستین و کەرتی غەزە:

١- بە گوێرەی داتاکانی ( وكالة الانباء والمعلومات الفلسطينية "وفا") ژمارەی کوژراوان لە فەلەستینیەکان نزیكەی (٤٦٠٠٠) چل و شەش هەزار کوژراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری شارستانی (غەزە) دەڵێت نزیکەی (١٠٠٠٠)دە هەزار کوژراو لەژێر دار و بەردی خانو و باڵەخانە ڕوخاوەکانن.

٢- بە گوێرەی داتاکانی ( وكالة الانباء والمعلومات الفلسطينية "وفا") ژمارەی بریندارەکان (١٠٩) هەزار برینداری تێپەڕاندووە.

٣- هەروەها دەیان هەزار بزربوو هەیە.

٤- نزیکەی (١٫٧ ملیۆن) هاوڵاتی ئاوارە بوون.

٥- بە گوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (un) و وێنەی مانگە دەستکردەکان زیاتر لە (١٧٠٠٠٠٠) سەد و حەفتا هەزار خانوو و باڵەخانە کە دەکاتە (٧٠٪) لە کۆی خانوو و باڵەخانەکانی (کەرتی غەزە) تەختی زەوی کراون.

٦- زیاتر لە (١٨٠٠٠٠٠٠) هەژدە ملیار دۆلار زیان تەنها بەر ژێرخانی ئابوری (غەزە) کەوتووە.
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16291

draw media

19 Jan, 17:55


🔻 شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت
(درەو):
وەزارەتی دارایی هەرێم:
ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ١٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت. ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

draw media

19 Jan, 17:30


هەسەدە:
🔻دەیان چەكداری بەكرێگیراوی توركیا كوژراون
"لەبەرەی باشوری منبج و گوندەكانی باكوری بەنداوی تشرین"
درەو:
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، كوژرانی دەیان بەكرێگیراوی توركیاو تێكشكاندنی ژمارەیەك تانك و ئۆتۆمبیلی سەربازی رادەگەیەنێت.
فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: لەكاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی گروپە بەكرێگیراوەكانی توركیادا، كە بەپشتیوانی فرۆكەی جەنگی و فرۆكەی بێفرۆكەوانی توركیا هێرشیان كردووە لە بەرەی باشوری منبج و گوندەكانی باكوری بەنداوی تشرین، دەیان چەكداری بەكرێگیراوی توركیایان كوشتووەو چەندین كەرەستەی سەربازیشیان تێكشكاندووە، بەمزوانە وردەكاری زیاتر بڵاودەكەنەوە لەگەڵ دیمەنە وێنەگیراوەكان.

draw media

19 Jan, 14:24


وەزیری بەرگری سوریا:
🔻بوونی هێزێكی كوردی لەناو وەزارەتی بەرگری سوریا رەتدەكەینەوە
🔻هەسەدە لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكانیدا دەستی دەستی دەكات
"بەگوێرەی رێوشوێنی سەربازی هێزەكان دابەشدەكرێن"
درەو:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز:
مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری ئیدارەی نوێی سوریا دەڵێت: كارێكی دروست نیە چەكدارە كوردەكان كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی پشتیوانی دەكرێن و لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریان، خاوەن گروپێكی تایبەت بەخۆیان بن لەناو هێزە چەكدارەكانی سوریا.
ئەبو قەسرە، ئەمڕۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر، وتویەتی: فەرماندەی ئەو گروپە كوردییە چەكدارەی ناسراوە بە هێزەكانی سوریای دیموكرات، دەستی دەستی دەكات لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پرسە.
ئەبو قەسرە، ئەو پێشنیازەی رەتكردەوەو وتی: ئەوان دەچنە ناو وەزارەتی بەرگری بەپێی ریزبەندی لەسەرەوە بۆ خوارەوەی وەزارەتی بەرگری و، بەگوێرەی رێوشوێنی سەربازی دابەشدەكرێن، كێشەمان نیە لەوەدا، بەڵام وەك یەكەو گروپێكی سەربازی بن لەناو وەزارەتی بەرگری، ئەوە دروست نیە.
وەزیری بەگری سوریا وتوشیەتی، ئەو چاوی بە سەركردەكانی سوریای دیموكرات كەتووە، تۆمەتباریشیكردون بەوەی دەستی دەستی دەكەن لە پرسی تێكەڵكردنیان، ئەو پرسەشی وەك هەر گروپێكی چەكداری تر بە مافی دەوڵەتی سوریا ناوبردووە.
قسەكانی وەزیری بەرگری سوریا لەكاتێكدایە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبیە، كە ئەمشەو كاتژمێر (8) پەخشدەكرێت، جەختیكرد لەوەی، چەك دانانێن و هێزەكانیشیان هەڵناوەشێننەوە، جگە لە دانوستانیش هەر رێگایەك لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكان بگیرێتەبەر كێشەی گەورە لە سوریا دەخولقێنێت.

draw media

19 Jan, 13:38


"لەو ماوەیەی كە حوكمیان گرتووەتە دەست، ئەحمەد شەرع وەك كەسێكی جیهادی ئیسلامی،هەتا ئەم دەقەیە یەك حەدیس و ئایەتی بەكار نەهێناوە لە لێدوان و قسەكانیدا، ئەمە ئەگەر موجامەلەش بێت خۆكۆنترۆڵكردنێكی زۆرە بۆ كەسێك كە هەموو سەرچاوە مەعریفی و كلتورییەكەی دینە، خۆشی كەسێكی جیهادیە لە پێشوازی 24 وەفدی بیانیدا یەك نەسی دینی بەكار نەهێناوە، لەبەرامبەریشدا هیچ نەسێكی دیموكراسیشی بەكار نەهێناوەو هیچ وەعدێكی هەڵبژاردنی بەكارنەهێناوە"
د. یاسین تەها لە (خەرمانی درەو)
لینكی تەواوی گفتوگۆكە
https://drawmedia.net/debate_detail?id=65

draw media

19 Jan, 13:35


🔻لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری بودجەدا
🔻چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگی لەسەر بدرێت
"پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە"
درەو:
نەرمین معروف، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە لەکۆبونەوەی لیژنەی دارایی، دەنگماندا بە پرۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە ( مادەی 12/ دووەم/ ج) تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگی لەسەر بدرێت، و بەوەش دەستبکرێتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
بەپێی هەموارەکە بڕی (١٦)دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت وەک سلفە دەدرێتە هەرێم بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە تا ئەو کاتەی کۆمپانیایەکی پسپۆر (کە لەماوەی (٦٠) رۆژ دەستنیشاندەکرێت بە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا) خەملاندنێکی دادپەروەرانە دەکرێت بۆ تێچووی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێ..
بەپێی یاسای بودجەی فیدڕاڵی هەرێم دەبێت رۆژانە (٤٠٠)هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردە بکات یان لەرێگەی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاریبێنێت.

draw media

19 Jan, 13:18


‎دۆخی سوریا درامایەكی خێرا و جێگەی پرسیارە، لە پڕێكدا زۆر دیمەنی ناو پرۆسەی سیاسی گۆڕانی بەسەردا هات، روسیا و ئێران لە خاوەن ماڵەوە بوون بە میوان، بەشار ئەسەد لە فێڵێكی ئەمنیدا خۆی دەگەیەنێتە مۆسكۆ، بەرەی نوسرە و چەتری چەكداریی گروپە توندڕەوەكان لە وێنەی تیرۆرستێكی راكردو لە یاسا دەبن بە پاڵەوان و فریادڕەس، دیمەشقی گەمارۆدراو لە رووی دیپلۆماسیەوە دەبێت بە شاڕێگای شاند و نێردەی وڵاتان، لە ناو هەموو گۆڕانكارییەكاندا زەقترین خاڵ كە دەبێتە جێگەی سەرنج، گۆڕینی ناوی (ئەبو محەمەدی جۆلانی) یە بۆ (ئەحمەد شەرع).

داهاتووی سوریا لە نێوان لۆژیكی شەرع و جۆلانی
ره‌نگین عه‌بدوڵڵا
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16289

draw media

19 Jan, 11:28


د. عەبدولەتیف ئەحمەد (سەلەفی) رێبەری ڕەوتی سەلەفی لە هەرێمی كوردستان دەڵێت :
🔻ئەوە سەركەوتنە 46 هەزار موسڵمان شەهیدبوون و 100 هەزار بریندار، ئەگەر ئەوە سەركەوتن بێت ئەی توخوا شكست كامەیە؟.
🔻خەڵكانێكیش لە كوردستان بەئیسراحەت دانیشتووەو قسەی قەڵەو دەكات و فەلسەفە لێدەدات لەسەر خوێن و لاشەی ئەهلی غەزە، دەڵێت برایانمان سەركەوتن
🔻گروپێكی حزبی هاتن ئەو كارەساتەیان خوڵقاند لە غەزە كە كارێكی باشیان نەكرد، ئێستاش ئەڵێن سەركەوتین.
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16288

draw media

19 Jan, 09:53


سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان:
بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكەین، بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، لە رۆژی چوارشـــــــەممە 2025/1/22، ئەگەر دانیشتنەكە رێك نەخرێت و فراكسیۆنەكان بەشدار نەبن، بەرپرسیارێتی یاسایی و هەر لێكەوتەیەكی تر دەگرنە ئەستۆ كە لە داهاتوو روودەدات.

draw media

29 Dec, 18:06


🔻قسەكانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردی سوریا كەسوكاری شەهیدانی هەسەدەی توڕەكردووە
🔻لەبەردەم بارەگەكەی لە قامیشلۆ ناڕەزاییان دەربڕی
درەو:
🔹ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ دەبڕینی ناڕەزایی دژی قسەكانی محەمەد ئیسماعیل، سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا، لە بەردەم بارەگای ناوبراو لە شاری قامیشلۆ كۆبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
بە گوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە چالاكانی رۆژئاوای كوردستان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەردەم بارەگای سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی ناڕەزاییان دەربڕیوە لەبەرامبەر ئەو قسانەی كە لە چاوپێكەوتنی تەلەفیۆنیدا كردنی، تیایدا ئاماژەی بەوەكرد، هەسەدە ناوچە كوردییەكانی نەپاراستووە و نوێنەرایەتی كورد ناكات، ئەوان بە ئاقڵمەندی و هۆشمەندی ناوچە كوردییەكانیان پاراستووە، ئەوەش ناڕەزایی كەسوكاری شەهیدانی لێكەتووەتەوەو بەناوبراویان راگەیاندووە، نە لەو نە لەهیچ كەسێكی تری قبوڵناكەن قسە لەسەر هەسەدە بكات، ئەوان رۆڵەی ئێمەن و كەرامەتی خەڵكیان پاراستووە.

draw media

29 Dec, 14:43


راوەستانی هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق قەیرانی كارەبای دروستكردوە، بەهانەی ئێران بۆ راگرتنی غازەكە نۆژەنكردنەوەی بۆرییەكانە، بەڵام لە پشتی پەردەوە كێشەی دابینكردنی غازی تەنانەت بۆ ناوخۆی وڵاتەكەش بۆ دروستبووە، قەیرانی غاز سەرەنجی شەقامی عێراقی بردەوە بۆ لای گرێبەستەكەی توركمانستاندا، بەڵام وەزارەتی كارەبا رەتیدەكاتەوە گرێبەستەكە كەوتەبێتە بواری جێبەجێكردن و عێراق هیچ بڕە پارەیەكی بە توركمانستان دابێت، لەم نێوەندەدا هەندێك لە شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەكەن هەرچی زووە عێراق جێگرەوەیەك بۆ غازی ئێرانی بدۆزێتەوە...
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16148

draw media

29 Dec, 13:52


لاهور شێخ جەنگی:
🔻تەسەور دەكەم پێكهێنانی حكومەتی هەرێم تا شوباتی داهاتوو بخایەنێت
درەو:
لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
🔹ئێمە هەندێك كارمان كردوە بۆ ئەوەی لەو دۆحەی رۆژاڤا كورد زەرەرمەند نەبێت. كورد ئەگەر وریا نەبێت و یەكگرتو نەبێت و پشتیوانی یەكتری نەكەن، لەوانەیە خاكێكی زۆر لە دەست بدەن."
🔹هیوادارین هەمو لایەنەكان لە هەرێمی كوردستان هاوكار بن لەوەی كە ئاشتەوایی كورد رابگەیەندرێت لە رۆژاڤا و هەمویان ئاشتبكەینەوە، بە ئەنەكەسەو ئەوانی تریشەوە بۆ ئەوەی بە یەكدەنگی بچنە دیمەشق."
🔹تەسەور دەكەم پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا مانگی 2ی ساڵی داهاتو بخایەنێت.

draw media

29 Dec, 12:17


ئەحمەد شەرع:
🔻كورد بەشێكی جیانەكراوەی سوریایە، بەڵام هیچ نیازێك بۆ دابەشكردن و فیدراڵیەت نییە
(درەو):
ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (العربیە):
🔹خۆم بە رزگاركەری سوریا نازانم، ئەوانەی قوربانییان داوە وڵاتیان رزگاركردووە. گەلی سوریا بەدەستی خۆی، خۆی رزگاركرد.
🔹زۆر هەوڵمانداوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی بەشێوەیەكی ئاسان بگوازرێتەوە.
🔹رزگاركردنی سوریا گرەنتی ئاسایشی ناوچەكەو كەنداوی عەرەبییە بۆ ماوەی 50 ساڵی ئایندە.
🔹ئامادەكردن و نوسینەوەی دەستورێكی نوێ بۆ سوریا رەنگە نزیكەی 3 ساڵ بخایەنێت، سازدانی هەڵبژاردنیش پێدەچێت پێویستی بە 4 ساڵ هەبێت.
🔹هەر هەڵبژاردنێكی رێكوپێك پێویستی بە ئەنجامدانی سەرژمێرییەكی گشتگیری دانیشتوان هەیە، ئەوەش كاتی پێویستە.
🔹كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی كۆكەرەوەی هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی سوریا دەبێت و لیژنەی تایبەتمەند دروستدەكرێت و دەنگدان بەخۆوە دەبینێت.
🔹سوریا پێویستی بە ساڵێكە بۆ ئەوەی هاوڵاتی هەست بە گۆڕانكاریی ریشەیی لە بواری خزمەتگوزاریدا بكات.
🔹هەموو هاوڵاتییەك مافی ئەوەی هەیە خۆپیشاندان بكات بۆ گوزارشتكردن لە بۆچوونی خۆی، بەڵام بەبێ دەستبردن بۆ دامەزراوەكان.
🔹لە وەڵامی ئەوەی بۆچی ئەوانەی لە حكومەتە ئینتیقالییەكەی ئێستای سوریا دەدەنرێن هەموویان سەربە یەك لایەنن (بەرەی تەحریر شام)، ئەحمەد شەرع وتی: چونكە قۆناغی ئێستا پێویستی بە پێكەوەگونجان هەیە، ئەمە پێویستی قۆناغەكەیە نەك دورخستنەوەی كەس. پشك پشكێنە لەم قۆناغەدا پرۆسەی ئینتیقالی (راگوزەر) وێران دەكات.
🔹بەراورد بە قەبارەی قەیرانەكە، پرۆسەی تۆڵەكردنەوە لە سوریا لە خوار ئاستی پێشبینیكراوەوەیە. رژێمی پێشوو پەرتبوونێكی گەورەی لەناو كۆمەڵگەی سوریدا دروستكردووە، بەڵام سورییەكان پێكەوە دەژین و لەمبارەیەوە هیچ نیگەرانییەك نییە.
🔹بەدڵنیایی دەستەی تەحریر شام هەڵدەوەشێندرێتەوەو ئەمە لە كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیدا رادەگەیەندرێت.
🔹دەسەڵاتی نوێ لە سوریا بە عەقڵیەتی دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێت و سوریا نابێت بە سەرچاوەی بێزاریی بۆ كەس.
🔹ئیدارەی ئێستا لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دانوستان دەكات لەبارەی چارەسەری قەیرانی باكوری خۆرهەڵاتی سوریاو دواتر بەشداربوونی لەناو هێزە چەكدارەكانی حكومەتەوە.
🔹رێگەنادرێت خاكی سوریا بەكاربهێنرێت بۆ هێرشەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
🔹كورد بەشێكی جیانەكراوەن لە پێكهاتەكانی سوریا.
🔹هیچ نیازێك بۆ دابەشكردنی سوریاو فیدراڵیەت نییە، جەخت لەسەر یەكێتیی و سەلامەتی خاكی سوریا دەكەینەوە.
🔹هیوادارین ئیدارەی نوێێ ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ سزاكان لەسەر سوریا هەڵبگرێت.

draw media

26 Dec, 21:18


ئەولەویەتی ئیسرائیل لێدانی ئێرانە، هەروەها ناچارکردنی ئەمریکایە بۆ هاوکاریی، لە دۆخێکی وەهادا لە سوریا و عێراق ناکشێتەوە.
سەردەمی ئەردۆغان لای ئەمریکییەکان تەواوبوە. چیدی ئەو کەسە نیە کە داهاتوی لە سەر بونیادبنێن، بۆیە نەک سازشی بۆ ناکەن بەڵکو دەبێت سنورێک بۆ بەهێزبونی دابنێن.
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16133

draw media

26 Dec, 20:30


هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە): ئەمڕۆ گروپە چەكدارییەكانی سەربە توركیا هێرشێكی بەرفراوانیان كردۆتە سەر ناوچەكانی باشوری رۆژهەڵاتی منبج و شەڕڤانان هێرشەكەیان تێكشكاندوەو 12 چەكدار كوژراون و دو ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان تێكشكێندراون.

draw media

26 Dec, 18:04


یەكگرتوو كۆنگرەی نۆیەمی دەكات
درەو:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سبەینێ نۆیەمین كۆنگرەی خۆی سازدەكات، بە ئامادەبوونی زیاتر لە (800) ئەندام، لەدوای دامەزراندنییەوە لە 1994 – 2024 یەكگرتوو (8) كۆنگرەی كردووە، تاكە حزبی كوردستانە كە كۆنگرەكانی لەكاتی خۆیدا كردووە، جگە لە چوار ساڵەكەی (محەمەد فەرەج) لە ماوەی (30) ساڵی تەمەنی یەكگرتوودا (26) ساڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو بووە.

ووردەكاری كۆنگرەكانی یەكگرتوو
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16129

draw media

26 Dec, 16:03


فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەسەر بەنداوی تشرین:
🔻بانگەشەكانی توركیا لەبارەی كۆنتڕۆڵكردنی بەنداوی تشرین بۆ بەرزكردنەوەی مۆراڵی روخاوی چەتەكانێتی
🔻لەماوەی (20) رۆژی رابردوودا نزیكەی (450) چەتەی توركیا كوژران
🔻شەڕی سەخت لە دەوروبەری گوندی ئەبو گەل گەل لە باكوری بەنداوەكە بەڕێوەدەچێت
🔻نزیكەی (10) كیلۆمەتر لە باكوری بەنداوەكەو (15) كیلۆمەتر لە منبجەوە دورە
🔻ئەم شەڕە شەڕی بەنداو ناوچە نیە بەڵكو شەڕی بوون و نە بوونە

draw media

26 Dec, 15:39


وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
🔻تۆمەتباركردنی تاران بە دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی سوریا بێ بنەمایەو رەتیدەكەینەوە
🔻پشتیوانی پاراستنی یەكێتی خاكی سوریاو بەشداری سیاسی تەواوی پێكهاتەكانی دەكەین
درەو:
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، نیگەرانی وڵاتەكەی دەربڕی لە روداوەكانی ئەم دواییە كەشارەكانی جیاوازەكانی سوریا بەخۆیەوە بینی لە دەربڕینی ناڕەزایی، كە لەوەڵامی پێشێلكردنی شوێنە پیرۆزەكان سەریهەڵدا.
بەقائی، سەرسوڕمانی پیشانداوە لەو تۆمەتانەی هەندێك لە ناوەندە میدییایەكان ئاڕاستەی ئێرانیان كردووەو بانگەشەی ئەوەیان كردووە، تاران دەستوەردانی كردووە لە كاروباری ناوخۆی سوریا، ئەو تۆمەتانەی بە بێ‌ بنەماو رەتكراوە ناوبردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەكەی كردووەتەوە، كە پشتیوانی لە یەكێتی خاكی سوریاو یەكڕیزی نیشتمانی دەكات، لەگەڵ گرنگی پێكهێنانی سیستمێكی سیاسی گشتگیر لەسەرجەم پێكهاتەو نەتەوەو تائیفەكانی وڵات، لەگەڵ رێزگرتن لە كەمینەكان و شوێنە ئاینیەكان.

draw media

26 Dec, 14:47


🔻ئیسرائیل تاكلایەنە هێرشی بۆسەر یەمەن دەستپێكرد، بەڵام ئەمریكای ئاگاداركردووە
(درەو):
🔹فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل ژمارەیەك هێرشیان بۆسەر شاری سەنعای پایتەخت و حودەیدەی یەمەن ئەنجامدا.
🔹دەستەی پەخشی ئیسرائیل: ئیسرائیل بەشێوەی تاكلایەنە هێرش دەكاتەسەر یەمەن و ئەمریكای ئاگاداركردوەتەوە.
🔹كەناڵی 14ی ئیسرائیل: هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر یەكەن فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعاو وێستگەی كارەباو بەندەری حودەیدەی گرتوەتەوە.
🔹عەبدولمەلیك حوسی رێبەری حوسییەكانی یەمەن: ئەوانەی باس لە هەڕەشە بۆسەر كەشتیەوانی جیهان دەكەن، بەهانە بۆ لایەنگرییان بۆ ئیسرائیل و ئەمریكا دەهێننەوە.
🔹عەبدولمەلیك حوسی: پرۆسەی دەریاییەكانمان كاریگەریی لەسەر ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی لە ئەمریكاو بەریتانیا هەبووەو ئەوەی روودەدات تەنیا رێگریكردنە لە كەشتییەكانی ئەوان نەك وڵاتی تر.
🔹عەبدولمەلیك حوسی: بەئامانجگرتنی كەشتی فڕۆكەهەڵگریی "ترومان" هاوكات بوو لەگەڵ هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەیەكی دوژمنكارانەی گەورە دژ بە وڵاتەكەمان.
🔹عەبدولمەلیك حوسی: ئەمریكا شكستی هێنا لە جێبەجێكردنی دوژمنكارییەكەی لەسەر وڵاتەكەمان و كارەكەی لە هەندێك بۆردوماندا كورتكردوەتەوە كە هەندێك شەهیدی لێكەوتوەتەوە.
🔹عەبدولمەلیك حوسی: بەئامانجگرتنی كەشتی فڕۆكەهەڵگریی "ترومان" چوارەم بەئامانجگرتنی كەشتییە ئەمریكییەكان بوو، پرۆسەیەكی گرنگ و ئازایانە بوو.

draw media

26 Dec, 14:27


هەسەدە: بەنداوی تشرین لەژێردەستی خۆمانە و دەنگۆی گرتنی بەنداوەکە لەلایەن تورکیاوە دوورە لە راستییەوە.

draw media

26 Dec, 13:22


🔻 گرافیك: هەناردەی نەوتی عێراق لە تشرینی دووەمی 2024دا

draw media

26 Dec, 12:58


🔻سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە دیمەشق
(درەو):
هاوكات لەگەڵ تەقینەوەی ناڕەزایەتیی عەلەوییەكان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق گەیشتە دیمەشق و ئیدارەی نوێی سوریاش بەرپرسی دەزگای هەواڵگری خۆی دیاریكرد.
حەمید شەتری سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق كە بەمدواییە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە لەم پۆستەدا دانراوە، گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریاو ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا پیشوازییان لە سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق كرد.
هاوكات لەگەڵ گەیشتنی بەرپرسە ئەمنییەكەی عێراق، دەسەڵاتی كاتیی سوریا (ئەنەس خەتاب)ی وەكو سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی خۆی راگەیاند، لە یەكەم دەركەوتندا ئەنەس خەتاب پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق كرد.
حەمید شەتری بە نوێنەرایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی دیمەشقی كردووە، ئەمە یەكەم پەیوەندی ئاشكرای حكومەتی عێراقە لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا، دەسەڵاتێك كە دەستەی تەحریر شام رێبەرایەتیی دەكات و لایەنە عێراقییەكان بەتایبەتی شیعەكانی دوردونگ كردووە، بەوپێیەی ئەم هێزە لە هەناوی رێكخراوی قاعیدەو داعشەوە هاتوەتە دەرەوەو سەرۆكەكەی ئەحمەد شەرع یاخود "ئەبو محەمەد جۆلانی) لەسەردەمی دوای كەوتنی سەددامەوە لە ریزەكانی قاعیدەدا لە عێراق شەڕیكردووەو ماوەیەكی لە گرتوخانەكانی عێراق بەسەر بردووە.
لەسەرەتای پێشڕەویی گروپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریاوە، حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سنورەكانی خۆی لەگەڵ سوریا توندكردەوە، ئامادەیی خۆی بۆ پیشتوانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد راگەیاند، مەترسی هەبوو لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2014 كە داعش لە سوریاوە پەڕییەوە بۆ عێراق و روبەرێكی بەرفراوانی خاكی عێراقی داگیركرد، بەڵام ئەمە رووینەدا، هێزەكانی بەشار ئەسەد بەرگرییان نەكردو كشانەوە، ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتی لە دیمەشق كۆنترۆڵ كرد، توركیا بە پلەی یەكەم رۆڵی لە سوریا بەرفراوانتر بووە، روسیا چاوەڕوانەو ئێرانیش لەسەروبەندی خۆڕێكخستنەوەدایە لەو وڵاتە، عێراق تائێستا تەماشاكەرێكی دوو دڵ بووەو ئەوەی ئەمڕۆ یەكەم هەنگاوە بە ئاڕاستەی كرانەوەدا.
سەردانی بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی عێراق بۆ دیمەشق هاوكات لەگەڵ تەقینەوەی ناڕەزایەتی كەمینەی شیعەی عەلەوی لە سوریا بەڕووی دەسەڵاتی نوێی دیمەشقدا، ئەمەش لەبەرەنجامی هێرش بۆسەر مەزارگەو كەسایەتییە ئاینییەكانی سەربە ئەم پێكهاتەیە.

draw media

26 Dec, 12:39


🔻كەشتی نەوتهەڵگری (كۆردیلیا مون) پەكیكەوت، جوڵەی لە گەرووی بۆسفۆر پەكخست
(درەو):
كۆمپانیای تریبیكا بۆ گواستنەوەی دارایی و وەزارەتی گواستنەوەی توركیا رایانگەیاند، ئەمڕۆ جوڵەی كەشتییەوانی لە گەرووی بۆسفۆر راوەستاوە.
هۆكاری راوەستانی جوڵەی كەشتییەوانی لە بۆسفۆر بەهۆی لەكاركەوتنی بزوێنەری كەشتییەكی نەوتهەڵگرەوە بووە لەكاتی تێپەڕینی بە گەرووەكەدا.
ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرەی كە بزوێنەرەكەی وەستاوە ناوی (كۆردیلیا مۆن)ەو ئاڵای پەنەمای پێوەیە، بەرەو روسیا بەڕێوە بووە لەنزیك ناوچەی (ینیكۆی) پەكیكەوتووە كە لە لە ئیستانبوڵەوە بەرەو ئاڕاستەی باكور دەڕوات.

draw media

07 Dec, 06:09


وەزیری دەرەوەی ئێران:
🔻دوای غەززە هاتنە سەر لوبنان دواتر سوریاو لەوێش ناوەستن
"پێشهاتەكانی سوریا هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەكات"
درەو:
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا:
🔹پێشهاتەكانی ئەم دواییەی سوریا تەنیا لەو وڵاتەدا ناوەستێت، تیرۆرو پێشهاتەكانی سوریا هەڕەشە لە ئاسایشی عێراقیش دەكات.
🔹روداوەكان بەشێوەیەكی خێرا دەگوزەرێن، ئەوەش پرسێكە جێگەی پرسیارە، لەپشتی ئەو گۆڕانكارییە خێرایانەوە، پلانێكی ئەمریكی زایۆنی هەیە.
🔹دوای غەززە هاتنە سەر لوبنان و دواتر بۆ سوریا، بەڕای من ئەمە لە سوریا راناوەستێت، هەموو ناوچەكە روبەڕوی هەڕەشە بووەتەوە.
🔹پێشتر سەرچاوەی هەڕەشەكان تەنها قەوارەی زایۆنی بوو، بەڵام ئێستا مەترسی گروپە تیرۆرستییەكانیشی زیادكردووە.
🔹پێشهاتەكانی ئەلبوكەمال دۆخی سوریا ئاڵۆزتر دەكات، بەتایبەت كە جموجۆڵی سەربازی هەیە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوەو دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی زیاتریش دەڕوات و چارەسەری ئەو پرسە سەختر دەكات.

draw media

07 Dec, 05:26


رۆژنامەكانی ئەمریكا:
🔻ئێران سوریای چۆڵكرد
"فەرماندەكانی فەیلەقی قودس و باڵیۆزخانەكەی لە سوریا گواستوەتەوە"
🔻وڵاتانی عەرەبی داوایان لە ئەسەد كردووە دیمەشق بەجێبهێڵێت
"ژن و منداڵەكانی ئەسەد سوریایان بەجێهێشتووە"
درەو:
رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، دوێنێ‌ هەینی ئێران دەستیكردووە بەگواستنەوەی فەرماندە سەربازییەكانی و فەرمانبەرەكانی لەسوریا.
بەرپرسانی ئەمریكا بە رۆژنامەكەیان وتووە: بەمزوانە دیمەشق روبەڕوی هەڕەشە دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی پێشڕەویكردنی گروپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە لەباكورو باشورەوە بەرەو پایتەخت.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، لەنێو ئەو كەسانەی تاران گواستونیەتیەوە بۆ عێراق و لوبنان، گەورە بەرپرسانی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانی تیادابووە، لەگەڵ ئەندامانی سوپای پاسداران و هەندێك لەكارمەندانی باڵیۆزخانەكەی و خێزانەكانیان، لەگەڵ ژمارەیەك هاوڵاتی ئێرانی.
لەلایەكی ترەوە، رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆڕناڵ" ئەمریكی بڵاویكردەوە، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی سوریا، بەشار ئەسەد دوێنێ‌ هەینی لە دیمەشقی پایتەخت بووە، لەكاتێكدا ژن و منداڵەكانی هەفتەی رابردوو رۆیشتون بۆ روسیا.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، بەرپرسانی میسرو ئوردون داوایان لە ئەسەد كردووە سوریا بەجێبهێڵی، بەڵام باڵیۆزخانەی ئوردون لە واشنتۆن ئەو هەواڵانەی رەتكردووەتەوە.
رۆژنامە ئەمریكیەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەسەد داوای لە توركیا كردووە یاخیبوەكان رابگرێت، هەوڵی بەدەستهێنانی چەك و هاوكاری هەواڵگری داوە لەوڵاتانی وەك ئیمارات و میسرو ئوردون و عێراق، بەڵام داواكەی رەتكراوەتەوە.

draw media

06 Dec, 19:20


نەخشەی دەسەڵاتی هێزەكان لە سوریا (لە ئێستادا):
درەو:
سوریا لە (14) پارێزگا پێكهاتووەو رووبەرەكەی (185 هەزارو 180) كیلۆمەتر دوجایە، رووبەری خاكی سوریا لە ئێستادا بەسەر هێزو گروپەكاندا دابەشووە بەم شێوەیە:
🔹 هێزەكانی سوریای دیمكرات (هەسەدە) كە ناوچەی دەسەڵاتارێتی كوردە، زیاتر لە (40%)ی خاكی سوریای لەژێر دەستدایە و پارێزگاكانی (حەسەكە، رەقە، دێرەزور) ئەو پارێزایانەی زۆرترین رووبەریان هەیە، كۆی گشتی روبەری ئەو سێ پارێزگایە دەكاتە (76،010)كم2 ی لەخاكی سوریا، بەڵام بەشێك لەروبەری ئەو پارێزگایانە لەژێر دەستی گروپە چەكدارییەكاندایە بۆیە بە گشتی زیاتر لە (74 هەزار)كم2 خاكی سوریا لەژێر دەستی هەسەدەدایە كە لەكۆی (185،180)كم2 دەكاتە رێژەی (40%).
🔹 گروپە چەكداییەكانی سوریا بەتایبەتیش دەسەڵاتی (تەحریر شام)لە ئێستادا پارێزگاكانی (حەلەب، ئیدلیب، حەما)یان لەژێر دەستدایە كە كۆی گشتی رووبەری ئەو سێ پارێزگایە (33،480)كم2 لە خاكی سوریا بەڵام بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی حمس و ناوچەكانی تری لەبەردەستدایە كۆی گشتی ئەو خاكەی لەژێر دەستی گروپە چەكدارییەكاندایە نزیكەی (37 هەزار) كم2 كە دەكاتە (20%)ی خاكی سوریا.
🔹 ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا (بەشار ئەسەد) كە رۆژ بەرۆژ ناوچەی زاتر لەدەسدەدات بریتیە لە (8) پارێزگا ئەوانیش ( دیمەشق، ریفی دیمەشق، حمس، لازقیە، تەرتوس، دەرعا، قونەیتەرە، سوەیدا) كە خۆی گشتی روبەرەكەی دەكاتە (77،184)كم2 خاكی سوریا بەڵام بەشێك لەناوچەكانی حمس و شارەكانی تر لەو پارێزگایانە لەژێر دەستی گروپە چەكدارییەكاندایە بۆیە لە ئێستادا رووبەری ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بریتیە لە نزیكەی (74 هەزار) كم2 كە دەكاتە رێژەی (40%)ی تەواوی خاكی سوریا.

• ئەم رووبەرانە رۆژانە گۆڕانكارییان بەسەدا دێت دەسەڵاتی ئەسەد رۆژانە رووبەری دەسەڵاتدارێتی لەدەستدەدات و دەسەڵاتی هەسەدە لەلایەك و گروپە چەكدارییەكانی تر رووبەری خاكی تر زیاتر بەدەستدەهێنن و كۆنترۆڵی دەكەن.

https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16017

draw media

06 Dec, 18:01


وتەبێژی حكومەتی عێراق:
🔻عێراق هەوڵی دەستوەردانی سەربازی نادات لە سوریا
🔻ئەو هەڕەشانەی ئاڕاستەی عێراق كران ترسناك بوون
درەو:
باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی:
🔹ئەوەی لە سوریا رودەدات ئاڵۆزەو عێراق هەوڵی دەستوەردانی سەربازی نادات تیایدا.
🔹ئەو هەڕەشانەی ئاڕاستەی عێراق كران ترسناك بوون.
🔹دابەشكردنی سوریا هێڵی سورە بۆ عێراق.
🔹عێراق توانی ئەو ئاستەنگانە تێپەڕێنێت روبەڕوی ناوچەكە بووەوە.
🔹عێراق هێشتا بەشێكی چالاكە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا.

draw media

06 Dec, 16:36


فوئاد حسێن:
🔻عێراق بە پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی پشتیوانی سوریا دەكات
"هەڵوێستی عێراق پاشەكشێی گەورەی پێوەدیارەو خۆی بەدور دەگرێت"
درەو:
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانی و سورییەكەی لەبەغداد راگەیاند: عێراق دەستپێشخەری دەكات بۆ كۆبونەوەی ژمارەیەك لە وڵاتان لە بەغداد، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو دۆخە مەترسیدارەی لە سوریا روودەدات.
وەزیری دەروەی عێراق وتیشی: پشتیوانی سوریا دەكەین لەڕێی رەوانەكردنی هاوكاری مرۆیی، جەختیشكرد لەوەی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە تەواوی یەكەكانیانەوە ئامادەن بۆ بەگریكردن لە خاك و سنوری عێراق.
هەڵوێستی فەرمی حكومەتی عێراق لە سەرەتای سەرهەڵدانی هێرشی گروپە چەكدارەكانی سوریاوە بۆ سەر رژێمی ئەسەد هەڵوێستێكی توندبوو، تەنانەت والێكدەدرایەوە كە جگە بەشداری میلیشیا چەكدارەكان بەشێوەیەكى راستەوخۆ لەناو ئەو شەڕە، پێشبینی دەكرا عێراق بە فەرمی ببێتە بەشێك لەو ململانێیە، بەتایبەت دوای پەیوەندییە تەلەفونییەكەی نێوان محەمەد شیاع سودانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، كە تیادا سودانی بە ئەردۆغانی وتبوو، عێراق تاسەر وەك تەماشاكار نابێت لەبەرامبەر ئەو روداوانەی لە سوریا روودەدەن، بەڵام لەدوو رۆژی رابردودا هەڵوێستی فەرمی عێراق پاشەكشێی گەورەی پێوە دیاربوو، تەنانەت ئەو میلیشیا عێراقیانەشی كە ساڵانێكی زۆرە لە سوریا جێگیربوون، لە ئێستادا بەرەو سنورەكان هەڵدێن و دەگەڕێنەوە بۆ عێراق.
سودانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەمیانی دانیشتنە داخراوەكەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، ئەو فەرماندەی هێزە چەكدارەكانە هەرگیز (45) ملیۆن هاوڵاتی عێراق بەرەو چارەنوسێكی نادیار نابات، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی دەستوەردانی سەربازی ناكەن لەناو خاكی سوریا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، دوێنێ‌ دوای لە حكومەت و گەلی عێراق و تەواوی لایەنەكان و میلیشیاكان كرد، دەستوەردان نەكەن لەكاروباری سوریاو نەبنە رێگری لەبەردەم خواستی گەلی سوریا بۆ دیاریكردنی چارەنوسی خۆیان.
پێدەچێت دەسەڵاتدارانی شیعەی عێراق گەیشتبێتنە ئەو بڕوایەی ئەو گۆڕانكارییانەی بۆ نەخشەی نوێی ناوچەكە بەڕێوەیە بەوان راناگیرێت و رژێمی ئەسەد لە رۆژەكانی كۆتایدایەو باشترە لەناو سنورەكانی عێراقەوە تەماشای داڕمانی دەسەڵاتی ئەسەد بكەن، نەك ببنە بەشێك لە شەڕێكی دۆڕاو.

draw media

06 Dec, 15:50


🔻هێزەكانی سوریای دیموكرات تەواوی پارێزگای دەیرزرو رەقەی كۆنتڕۆڵكرد
🔻روانگەی سوری:هەسەدە (40%) خاكی سوریای لەژێر دەستدایە
🔻رۆیتەرز: دەروازەی ئەلبوكەمالی سنوريی لەگەڵ عێراق كەوتووەتە دەست هێزە كوردییەكان
درەو:
ئێوارەی ئەمڕۆ، دوای كشانەوەی سوپای سوریاو كشانەوەی میلیشیا عێراقییەكان بە ئاڕاستەی دەروازەی "قائم" لە خۆرئاوای عێراق، هێزەكانی سوریای دیموكرات فرۆكەخانەی دەیرزورو ناوچەی مەیادین و ناوچەی ئەلبوكەمالی سنوری سوریای لەگەڵ عێراق كۆنتڕۆڵكرد، بەوەش تەواوی پارێزگای دەیرزور كەوتە دەست هێزەكانی سوریای دیموكرات، هاوشانی ئەو پێشهاتە نوێیەی هێزەكانی سوریای دیموكرات تەواوی ئەو ناوچانەشی لە پارێزگا رەقە كۆنتڕۆڵكرد كە تائێستا لەژێر هەژموونی رژێمی سوریادا بووە.
رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ئێستادا (40%) تەواوی خاكی سوریایان لەژێر دەستدایە.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازی سوریاوە بڵاویكردووەتەوە، دەروازەی سنوری ئەلبوكەمالی سنوری لەگەڵ عێراق كەوتووەتە دەست هێزە كوردییەكان.

draw media

06 Dec, 15:15


🔻"ئێران حەوت بۆ هەشت هێندەی پێشوو پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادكردووەو نزیكە لە چەكی ئەتۆمیی"
(درەو):
رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی (رۆیتەرز):
🔹ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەمزوانە ئەوە رادەگەیەنێت كە توانای ئێران بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆنی پیتێنراو تا ئاستی 60%، كە نزیكە لە پلەی پێویست بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمیی، بەشێوەیەكی بەرچاو لەزیادبووندایە.
🔹تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن ئێرانەوە حەوت بۆ هەشت هێندەو رەنگە زیاتریش زیادی كردووە، ئەمە بەبەراورد بە پێشتر كە مانگانە بڕی 5 بۆ 7 كیلۆگرام بووە.

draw media

06 Dec, 14:56


گرافیک: ئاماری قوربانیانی یەک هەفتەی شەڕی سوریا

draw media

21 Nov, 16:21


یەكێتی ئەوروپا:
🔻فەرمانی دەستگیركردنی بنیامین ناتانیاهۆ جێبەجێدەكەین
🔻بڕیاری دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكان پابەندكەرە بۆ هەموو وڵاتانی یەكێتییەكە
درەو:
جۆزێب بۆریل، نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی پابەندكەرە بۆ هەموو وڵاتانی ئەندام لە دادگاكەو یەكێتی ئەوروپا و، پێویستە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و یواف گالانت، وەزیری پێشوی بەرگری ئیسرائیل دەستگیربكرێن، لەكاتی سەردانیكردنی ئەو وڵاتانە.
قسەكانی بۆریل دوای ئەوە هات، كەمێك لەمەوبەر دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكان، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری پێشوی بەرگری ئەو وڵاتە دەركرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە غەززە.
هەر لە چوارچێوەی كاردانەوەكاندا، "فلید كامپ" وەزیری دەرەوەی هۆڵندا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی وتی: ئەگەر فرۆكەكەی ناتانیاهۆ لەسەر خاكی هۆڵەندا بنیشێتەوە، ئەوا دەستیگر دەكرێت.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساش رایگەیاند: پێویستە دادپەروەری جێبەجێبكرێت، دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكان بە زامنی سەقامگیری نێودەوڵەتی دەزانین و پێویستە كاركردنی بەشێوەیەكی سەربەخۆ پارێزراوبێت.
دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هۆكاری لۆژیكی هەن بۆ ئەوەی پێمانوابێت ناتانیاهۆ و گالانت تاوانیان ئەنجامداوەو، سەرپەرشتی هێرشیان كردووە بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل.
رونیشكردووەتەوە، ئەو تاوانانە كوشتن و چەوسانەوەو كردەوەی تری نامرۆڤانە لە خۆدەگرێت.

draw media

21 Nov, 14:58


سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكان:
🔻هەر كەسێك لە كەركوك تۆماركرابێت كەركوكییە
🔻جێبەجێکردنی ئاماری ساڵی (١٩٥٧) خەمەکانی رەواندینەوە
درەو:
فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، ستایشی رێوشوێنەكانی بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی دەكات كە لە پارێزگای كەركوك بەڕێوەدەچێت.
فەهمی بورهان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەشاری كەركوك رێكیخست وتی: هەر كەسێك لەم شارە تۆماركرابێت كەركوكییە، بەگوێرەی یاساو دەستور و سەرجەم ئەو بنەمایانەی دەوڵەتی عێراقی لەسەر بونیادنراو.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ ئێمە جێبەجێکردنی ئاماری ساڵی (١٩٥٧)هەواڵێکی گرنگ بووەو خەمەکانی رەواندینەوە، لەسەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەچووە، بەڵام بەداخەوە لە هەندێک ناوچە ئەو ئامانجەی هەیبووە پرۆسەکە بەدی نەهاتووە.
هیواشی خواست لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو لیژنەیەی لەنێوان هەردوو وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و بەغداد پێكهێنراوەو راسپێردراوە بە راستكردنەوەی داتاو زانیارییەكان، دەستبكات بە كاركردن سەبارەت بە تۆمارنەكراوەكان لە تۆمارەكانی (1957) لەپێناو گواستنەوەی دۆسییەكانیان بۆ شوێنە یاساییەكانیان بەگوێرەی دەستوری عێراقی.

draw media

21 Nov, 08:35


تیمی راگەیاندنی حكومەت:
🔻سەرژمێری لەناوچە كێشە لەسەرەكان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت
"هیچ كێشەكە روینەداوەو بڕیاری دادگای فیدراڵی وەك خۆی جێبەجێدەكرێت"
درەو:
تیمی راگەیاندنی حكومەتی عێراق دەڵێت: پرۆسەی سەرژمێری لە ناوچە كێشە لەسەرەكان بەشێوەیەكی زۆرباش بەڕێوەدەچێت و، هیچ كێشەیەك تۆمارنەكراوە.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی تیمەكە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: ئەو زانیارییانەی كە هاوڵاتیان دەیدەن لەكاتی سەرژمێریدا زۆر نهبێنی و پارێزارو دەبێت، بەوتەی دەزگا ئەمنیە تایبەتمەندەكان لە بواری سیبرانی شیاوی دەزەكردنە ناوی نیە و، رێگەنادرێت هیچ كەسێك بیبینێت، جگە لەلایەنی پەیوەندار نەبێت.
لەبارەی ناوچە كێشە لەسەرەكانیش، رەنیكردووەتەوە، بڕیار لە دادگای فیدراڵییەوە دەرچووە لەبارەی رێوشوێنەكانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی، كە باس لە پێكهێنانی لیژنە دەكات لەناو پێكهاتەكان و پێویستە لەگەڵ بژمێرەكان بن، لەگەڵ بوونی نوێنەری مەسیحیش لەناوچانەی كە زۆرینەن تیایدا.
جەختیشكرد لەوەی، بڕیارەكەی دادگا كاری پێدەكرێت و تائێستا هیچ كێشە لەوبارەیەوە تۆمار نەكراوە.

draw media

21 Nov, 07:08


🔻میلیشا چەكدارەكانی عێراق گوێ بە هەڕەشەكانی ئیسرائیل و رێوشوێنەكانی حكومەتی عێراق نادەن
"بۆ جاری سێیەم ئامانجێكی سەربازی ئیسرائیلیان بۆردومان كردووە"
🔻فرۆكە بێفرۆكەوانەی ئیسرائیل جوڵەیەكی چڕیان لە ئاسمانی عێراق دەستپێكردووە
درەو:
سەرەڕای هەڕەشەكانی ئیسرائیل و رێوشوێنەكانی حكومەتی عێراق، میلیشیا چەكدارەكان بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل، لەو چوارچێوەیەدا و بەگوێرەی تازەترین بەیاننامە كە گروپی مقاوەمەی ئیسلامی بڵاویكردووەتەوە، دوێنێ‌ چوارشەممە، ئامانجێكی سەربازیان لە باشوری ئیسرائیل بە فرۆكەی بێفرۆكەوان بۆ جاری سێیەم كردووەتە ئامانج و جەختیشانكردووە لەوەی بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی هێرشەكانیان بەشێوەیەكی بەربڵاوتر.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، لە چەند كاتژمێری رابردوودا، لە ئاسمانی چەندین ناوچەی عێراق جوڵەیەكی چڕی فرۆكەی بێفرۆكەوان تۆماركراوە، كە ئەوەش ئاماژەیەكی روونە بەوەی عێراق كەوتووەتە ناو بازنەیەكی مەترسیدارو ئەگەری كردنە ئامانجی لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە.
تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و پێگە جیاوازەكان لە سەكۆی تیلگرام لە عێراق، بوونێكی چڕی فرۆكەی بێفرۆكەوانیان لەناوچەكانی بەلدیات و ئەنبارو چەند ناوچەیەكی بەغداد بڵاوكردووەتەوە.
ئەو پێشهاتە نوێیانە دوای ئەوە دێت، راپۆرتە رۆژنامەوانیە عەرەبی و جیهانیەكان باسیان لەوە كرد، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دواین هۆشداری داوە بە بەغدادو پێی راگەیاندووە، تەواوی ئامرازەكانی فشاری بۆ سەر ئیسرائیل كۆتایهاتووە، بۆ رێگریكردن لە ئەنجامدانی گورزی ئاسمانی بۆ سەر عێراق، لە وەڵامی ئەو هێرشانەی گروپە چەكدارەكان دژی ئیسرائیل ئەنجامی دەدەن، بۆ ئەوەش داوای لە عێراق كردووە هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ رێگەگرتن لەو هێرشانە.
ئەگەری گوزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق نزیكە، ئەگەر بەغداد رێگە لە هێرشی ئەو گروپانە نەگرێت كە لەناو خاكەكەیەوە ئەنجامیدەدەن بۆ سەر ئیسرائیل.
هاوكات سەرچاوە ئەمنیە عێراقییەكان ئاشكرایانكردووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق كوتلە سیاسیەكانی لە مەترسیداری دۆخەكە ئاگادار كردووەتەوە، ئەگەر گروپە چەكدارەكان بەردەوامبن لە هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل لەناو خاكی عێراقەوە.

draw media

21 Nov, 06:30


ئەرشەد ساڵحی:
🔻لەگەڵ سودانی و نوێنەرانی هەرێم رێككەوتوین ئەو سەرژمێریە زامنی جێبەحێكردنی مادەی (140) ناكات
"پرۆژەی لكاندنی كەركوك بە هەرێمی كوردستان كۆتایهات و بیری لێمەكەنەوە"
🔻بە هێنانی خەڵك لە هەولێرو سلێمانی ناتوانن هیچ بگۆڕن
" ئەوانە ئەگەر خەڵكی كەركوك بونایە لە شاری خۆیان دەبوون"
🔻هەرێم موچەی فەرمانبەرەكانی پێنادرێت و مانگانانە لە بەغداد دەپاڕێتەوە
" با واز لە خەڵكی كەركوك بێنن لە ئاشتی و ئارامیدا بژی"
درەو:
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی عێراق، لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا كە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی كەركوكی كردووە دەڵێت:
🔹لە كۆبونەوەكەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، نوێنەرانی حكومەتی هەرێممان لەگەڵ بوو، رێككەوتین لەسەر ئەوەی ئەو سەرژمێرییە بە زامنكردن یاخود جێبەجێكردنی مادەی (140) دانانرێت، با هەمووان مێشكی خۆیان ساف بكەن.
🔹بەم كارەی ئەیكەن بە هێنانی خێزانەكان لە سلێمانی و هەولێرەوە بۆ كەركوك، دەلالەت لەوە دەكات ئەمانە لە بنەڕەتدا خەڵكی كەركوك نین، ئەگینا بۆ لە كەركوك نیشتەجێنین و لەماڵ و حاڵی خۆیان دانەنیشتون.
🔹بە حزبە كوردستانییەكان دەڵێم ئەوە بزانن پرۆژەی لكاندنی كەركوك بە هەرێمی كوردستانەوە كۆتایهات و بیری لێمەكەنەوە.
🔹لێگەڕێن خەڵكی كەركوك لە ئاسایش و ئارامیدا بژی، ئێوە هەموو رێگایەكتان تاقیكردەوەو نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك، بەڵگەش راپرسیە شكستخواردووەكەتانە.
🔹فێڵ لەگەلی كورد مەكەن بەم كارانە، لەبری ئەوە خزمەتیان بكەن، ئێوە ناتوانن موچەیان بۆ دابین بكەن، هەموو مانگێك لە لە بەغداد دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەی موچەتان بداتێ‌.
🔹جارێكی تر داوا لە حزبە كوردیەكان دەكەم هۆش بێننەوە بەر خۆیان، ئێوە جارێك هەڵەیەكتان كرد و نەگەیشتنە ئەنجام، جگە لەوەی پێكهاتەكانی كەركوكتان لێكترازان.
🔹پێتان دەڵێم، ئێمە لەگەڵ وەزیری پلاندانان و سەرۆك وەزیران رێككەوتوین، تەنها ئەوانەی لەكەركوك نیشتەجێن خەڵكی كەركوكن، ئەگەر سەد جاریش تۆماریان بكەن فێڵیان لێدەكەن.

draw media

21 Nov, 05:47


🔻نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بە (72.97) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت

draw media

21 Nov, 05:46


🔻نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بە (2657) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت

draw media

20 Nov, 17:31


🔻هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان چ پەیوەندییەكی بە سەرژمێرییەوە هەیە؟

بۆ بینینی درێژەی بەرنامەی (گفتوگۆی درەو) لەبارەی سەرژمێریی گشتیی لە عێراق، سەردانی (درەو) بكە لە یوتیوب ⤵️
https://www.youtube.com/watch?v=IeE9e02A81Q

draw media

20 Nov, 16:06


🔻واشنتۆن دواین هۆشداریداوە بە بەغداد
" ئامرازەكانی فشاركردنمان بۆ سەر ئیسرائیل كۆتایهات"
🔻میلیشیاكان رانەگرن ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەكات
" بەغداد خۆی بۆ ئەگەری هێرش ئامادەكردووە"
درەو:
🔹ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بەغدادی راگەیاندووە، تەواوی ئامرازەكانی فشاری بۆ سەر ئیسرائیل كۆتایهاتووە، بۆ رێگریكردن لە ئەنجامدانی گورزی ئاسمانی بۆ سەر عێراق، لەوەڵامی ئەو هێرشانەی گروپە چەكدارەكان دژی ئیسرائیل ئەنجامی دەدەن، بۆ ئەوەش داوای لە عێراق كردووە هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ رێگەگرتن لەو هێرشانە.
كەناڵەكانی (العربیە) و (الحدث لەزاری سەرچاوەكانیانەوە بڵاویانكردەوە، ئەگەری گوزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق نزیكە، ئەگەر بەغداد رێگە لە هێرشی ئەو گروپانە نەگرێت كە لەناو خاكەكەیەوە ئەنجامیدەدەن بۆ سەر ئیسرائیل.
هاوكات سەرچاوە ئەمنیە عێراقییەكان ئاشكرایانكردووە، حكومەتی عێراق هەموو رێوشوێنێكی پێویستی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل گرتووەتەبەرو، سەرۆك وەزیرانی عێراق كوتلە سیاسیەكانی لە مەترسیداری دۆخەكە ئاگادار كردووەتەوە، ئەگەر گروپە چەكدارەكان بەردەوامبن لە هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل لەناو خاكی عێراقەوە.

draw media

16 Nov, 10:25


🔻عێراق لە كڕینی كاڵای ئێرانیدا پێش چین كەوتووە
🔻لە ئۆكتۆبەردا (2 ملیارو 780 ملیۆن) دۆلار هاوردەی هەبووە
(درەو):
روحوڵڵا لوتفی وتەبێژی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و پەرەپێدانی بازرگانی لە خانەی پیشەسازی و بازرگانی ئێران:
🔹لە ئۆكتۆبەری رابردوودا قەبارەی بازرگانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی تردا زیاتر لە (22 ملیۆن و 809 هەزار) تەن بووە، بە بەهای (13 ملیارو 698 ملیۆن) دۆلار.
🔹بە بەراورد بە ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، ئۆكتۆبەری ئەمساڵ قەبارەی بازرگانی ئێران بەرێژەی 39% زیادی كردووە.
🔹بازرگانی نانەوتیی ئێران لە ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا لە هاوردەو هەناردەو ترانزێتی بیانیدا گەشەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێك:
🔸بڕی زیاتر لە (18 ملیۆن و 359 هەزار) تەن كاڵا بە بەهای (6 ملیارو 771 ملیۆن) دۆلار هەناردە كراوە.
🔸بەراورد بە ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، ئۆكتۆبەری ئەمساڵ لەڕووی (كێش)ەوە هەناردەی ئێران بەڕێژەی 58.6% و لەڕووی (بەها)شەوە بەرێژەی 62.6% زیادی كردووە.
🔹سەرباری ئەوەی مانگەكانی رابردوو زۆرینەی هەناردەی ئێران لەلایەن (چین)ەوە كڕدراوە، بەڵام مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو عێراق لە كڕینی كاڵای ئێرانیدا پێش چین كەوتووە بەبڕی (2 ملیارو 780 ملیۆن) دۆلار، لەم مانگەدا چین بەبەهای (ملیارێك و 434 ملیۆن) دۆلار كاڵای ئێرانی كڕیوە، لەدوای ئەویش توركیا دێت بەبەهای (925 ملیۆن) دۆلار پاشان ئیماراتی عەرەبی بەبەهای (783 ملیۆن) دۆلار، لەكۆتایی ریزبەندی وڵاتانی هاوردەكاری كاڵای ئێرانیدا؛ ئەفغانستان هەیە كە لە ئۆكتۆبەردا بەبەهای (249 ملیۆن) دۆلار.
🔹سەبارەت بەو وڵاتانەی كە لە ئۆكتۆبەری رابردوودا كاڵایان بە ئێران فرۆشتووە، لە پلەی یەكەمدا ئیمارات دێت بە بەبەهای (2 ملیارو 180 ملیۆن) دۆلار كاڵای هەناردەی ئێران كردووە پاشان چین بەبەهای (ملیارێك و 755 ملیۆن) دۆلار، دواتر توركیا بەبەهای (ملیارێك و 442 ملیۆن) دۆلار، ئەڵمانیا بەبەهای (200 ملیۆن) دۆلار، روسیا بەبەهای (161 ملیۆن) دۆلار.

draw media

16 Nov, 08:32


وەزیری پێشمەرگە:
🔻دەمانەوێت تا كۆتایی (2026) هێزی پێشمەرگە یەكبخەینەوە
🔻ئەمریكاو هاوپەیماننان هاوكارمانن لە دروستكردنی سوپایەكی یەكگرتوی كوردستان
درەو:
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، لە ئاهەنگی چوارەمی خولی پێگەیاندنی ئەفسەران لە كۆلێژی سەربازی قەلاچوالان:
🔹چارەنوس و داهاتووی كوردستان بەندە بە بوونی سوپایەكی بەهێزو خاوەنی توانای سەربازیی پێشكەوتوو.
🔹ئامانجمان بنایتانی سوپایەكی یەكگرتووی نیشتمانیە، كە پارێزگاری لە خاكی كوردستان بكات.
🔹وێڕای گرفت و ئاستەنگەكان، توانیومانە بەشێكی زۆری كارنامەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێبكەین لە رێكخستنەوەو یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

🔹ئامانجمان ئەوەیە تا كۆتایی ساڵی (2026) یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كۆتایی پێبێت.
🔹ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیماننان لە چاكسازی و پێكهێنانی سوپای یەكگرتووی كوردستان هاوكارمانن.
🔹داوا لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم هاوكارو یارمەتیدەرمانبن لەم پرۆسە نیشتمانیەو یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

draw media

16 Nov, 07:23


🔻بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بە (150.750) دینارە

draw media

16 Nov, 06:18


🔻ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات
"بەشداری لە ئاهەنگی ئەفسەرە دەرچووەكانی كۆلێژی سەربازی قەلاچوالان دەكات"
🔻پێدەچێت هەنگاوی یەكەمی نزیكبونەوەی پارتی و یەكێتی بێت لەبارەی پێكهێنانی كابینی نوێ‌
درەو:
🔹بڕیارە ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری سلێمانی بكات، بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگی دەرچوانی خولی چوارەمی ئامادەكردنی ئەفسەران لە كۆلێژی سەربازی قەلاچوالان.
ئاهەنگەكە كاتژمێر (10) سەرلەبەیانی رێكدەخرێت، تیایدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، بە ئامادەبونی كەسوكاری قوتابیە دەرچووەكان بەشداری ئاهەنگەكە دەكەن.
هاتنی نێچیرڤان بارزانی بۆ شاری سلێمانی لەكاتێكدایە، پەیوەندیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە (20) تشرینی یەكەمی رابردودا بەڕێوەچوو، قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردنی تێنەپەڕاندووە، سەرەڕای ئەوەی هەردوولایان لیژنەی گفتوگۆی تایبەتیان پێكهێناوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كابینەی نوێی حكومەت و چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی پرۆسەی دەنگدان دەكەن، دوای یەكلایكردنەوەی تانەكان، بەڵام هیچ هەنگاوێكیان بە ئاڕاستەی دانیشتن و گفتوگۆی راستەوخۆ نەناوە، پێدەچێت سەردانەكەی نێیچرڤان بارزانی بۆ سلێمانی، یەكەم هەنگاوی دەستپێكردنی گفتوگۆی چاوەڕوانكراوی نێوان پارتی و یەكێتی بێت، یان لایەنی كەم شكاندنی بەستەڵەكی پەیوەندیەكانی نێوانیان بێت.

draw media

16 Nov, 05:59


🔻راوێژكارێكی حكومەتی هەرێم: هەست بە هیچ مەترسیەك ناكەین دژی ناوچە كێشە لەسەرەكان بكرێت لە پرۆسەی سەرژمێریدا
"پرسیارەكانی راپرسی هیچ مۆركێكی سیاسی پێوە نیە "
🔻 وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان: عێراق ساڵانە بەڕێژەی (2.6%) زیادبونی ژمارەی دانیشتوان بەخۆوە دەبینێت
درەو:
رۆژنامەی (العربي الجدید):
🔹زۆرینەی فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنیەكانی عێراق، لە ئامادەباشیدان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان، كە ساڵانێكی زۆرە چاوەڕوانی ئەنجامدانی دەكرێت.
🔹دواین پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان عێراق ئەنجامیداوە، لە ساڵی (1997) بووە، كە سێ‌ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، هەولێرو سلێمانی و دهۆك بەشدارییان تیادانەكردووە.
🔹سەرژمێرییەكەی ئەو كاتە دەریخست، ژمارەی دانیشتوانی عێراق (22) ملیۆن هاوڵاتیە، هەر (10) ساڵ جارێك سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق بەڕێوەدەچێت.
🔹دەبوو سەرژمێری لە ساڵی (2007)دا ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنیەوە، ، بۆ ساڵی (2009) دواخرا دواتر دە ساڵی تر دواخرا، بەهۆی كێشە ئەمنیەكان و هاتنی رێكخراوی داعش، لە ساڵی (2019)شدا، سەرلەنوێ‌ دواخرا، بەهۆی ناكۆكییە سیاسیەكانی تایبەت بە ناوچە كێشە لەسەرەكان و نەبوونی تەرخانكراوی دارایی و پەتای كۆرۆنا.
🔹رۆژی (20و21) ئەم مانگە، سەرژمێری گشتی لە عێراق جێبەجێدەكرێت، بە پشتیوانی سیاسی و حكومی، سەرەڕای تێبینەكانی هەولێر.
🔹بەهۆی ئەوەی ترسیان هەیە دەستكاری ژمارەی هاوڵاتیانی كورد بكرێت لەناوچە سنورییەكانی نێوان حكومەتی بەغدادو هەولێر، كە بەناوچە كێشە لەسەرەكان ناسراوە، بەڵام لە كۆتایدا بە ئەنجامدانی رازیبوو.
🔹كیفاح مەحمود، راوێژكاری لەسەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: مەترسی هەبوو لە لە ئەنجامدانی سەرژمێری، بەڵام فەرمانەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو مەترسیانەی كەمكردەوە.
🔹تەماشای هەندێك فۆرمەكانی سەرژمێریمان كردووەو هیچ مۆركێكی سیاسی پێوە نەبووە، بەڵكو ئامانجەكانی بۆ گەشەپێدانن.
🔹هەرێمی كوردستان هەستی بەهیچ مەترسیەك نەكردووە لە بەكارهێنانی سەرژمێری بۆ مەبەستی خراپ، دژی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.
🔹لەشەوی سێ‌ شەممە لەسەر چوارشەممەوە، قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق دەسەپێنرێت بۆ ماوەی دوو رۆژ، لەگەڵ رێگەگرتن لە هاتوچۆ لەنێوان شارەكان.
🔹پرسیاری مەزهەب و بیروباوەڕی ئاینی لە خێزان ناكرێت، رێككەوتنی سیاسی كراوە لەسەر ئەوە نەچنە وردەكاری ئەو پرسیارانە پەیوەستن بە تائیفە، ئەوەش دیارترین گرێ بووە كە بەربەستی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق دروستكردبوو لەدوای ساڵی (2003)وە.
🔹عەلی عریان، بەڕێوەبەری گشتی جێبەجێكاری سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق دەڵێت: قۆناغی یەكەمی سەرژمێری كۆتایهاتووە، كە ژماردنی باڵەخانەو زەوی كشتوكاڵی و خانووەكان بوو.
🔹ئێستا لەبەردەم گرنگترین قۆناغین كە سەرژمێری دانیشتوانە، لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە گەورەكە، كە خولقاندنی دۆخی گەشەپێدان و دابینكردنی خزمەتگوزارییە.
🔹لای خۆیەوە، عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت: عێراق ساڵانە بەڕێژەی (2.6%) زیادبونی ژمارەی دانیشتوان بەخۆوە دەبینێت.
بەپێی دواین خەمڵاندنەكان كە لە ساڵی (2023)كراوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق (43) ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، پێشبینی دەكەین لەمساڵدا ژمارەی دانیشتوان گەیشتبێتە (44) ملیۆن كەس.

draw media

16 Nov, 05:11


🔻نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بە (2.564) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت

draw media

16 Nov, 05:07


🔻نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جيهان بە (71.04) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت

draw media

15 Nov, 11:03


🔻ئەوانەی عێراقی نین سەرژمێریی دەكرێن، بەڵام هەموو پرسیارەكانی فۆرمی سەرژمێریی نایانگرێتەوە
(درەو):
عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق:
🔹سەرژمێریی هەموو ئەو عێراقی و ناعێراقییانە دەگرێتەوە كە لەناو سنوری وڵاتدان، بەڵام نەك بە وردەكاری تەواوی ئەو پرسیارانەی لە فۆرمی سەرژمێرییەكەدا هەن.
🔹پرسیاری تایبەت هەیە بەو بیانیانەی كە لە عێراقدا، جا ئیتر كرێكار بن یان كارمەندی باڵیۆزخانەو كۆمپانیاكان یاخود پزیشك و هەر كارێكی تر.
🔹بیانییەكان تەنیا بە چەند پرسیارێكی دیاریكراو سەرژمێریی دەكرێن.

draw media

15 Nov, 09:32


🔻لە دانیشتنێكی نهێنیدا لەگەڵ ئیروانی.. ئیلۆن ماسك هەوڵی هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران دەدات
(درەو):
دوای نێوەندگیرییەكەی بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان ترەمپ و زیلیسنكی، ئیلۆن ماسك پیاوی خاوەنكاری بەناوبانگ دەستی بە ئەركە نوێیەكەی كرد وەكو راوێژكار لە كۆشكی سپی، بەڵام ئەمجارەیان بە"نهێنی" لە نیویۆرك دانشتنێكی لەگەڵ (ئەمیر سەعید ئیروانی) باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)، ئامانج لە دیدارە نهێنییەكەی ئیلۆن ماسك، گفتوگۆكردن بووە لەبارەی هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران.
رۆژنامە ئەمریكییەكە لەزاری چەند بەرپرسێكی ئێرانەوە دەڵێ: ئیلۆن ماسك داوای كۆبوونەوەی لە (ئەمیر سەعید ئیروانی) كردووەو ئەویش شوێنی دیدارەكەی بۆ دیاری كردووە، گفتوگۆی نێوانیان زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاندووە، وا وەسفی كەشوهەوای گفتوگۆكە دەكەن كە گوایە "ئەرێنی" بووە، پێكەوە قسەوباسیان كردووە لەبارەی ئەگەری هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، ئەمە لەپاڵ بەهێزكردنی هاوكاری ئابوری لەو رێگەیەوە كە ئیلۆن ماسك هەندێك لە كارە ئابورییەكانی بگوازرێتەوە بۆ تاران.
ئەم دیدارە وایكردووە كە هەندێك لە چاودێران دۆخەكە واببینن تاران و واشنتۆن هەردووكیان ئامادەن بۆ ئەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكانیان هەڵبدەنەوە، (عەلی واعز) بەڕێوەبەری كاروباری ئێران لە گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی یەكێك لەو كەسانەیە كە ئەم بیركردنەوەیەی هەیەو دەڵێ:" لەگەڵ ترەمپدا هەموو شتێك ئەگەری هەیە رووبدات".
عەباس عێراقچی رۆژی پێنج شەممە لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسی، دوای دیدار لەگەڵ رافایل گروسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەگەری هەیە ناكۆكییەكان لەرێگەی هاوكاری و دیالۆگەوە چارەسەر ببن، ئێرانیش راستگۆیە لەبارەی نیازی دانوستانكردنەوە سەبارەت لە پرۆگرامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەكەیەوەو هەوڵ بۆ ئەوە نادات چەكی ئەتۆمی هەبێت، ئەمەش پاڵپشت بە فتوای عەلی خامنەیی رابەری باڵا.
لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییەی هەڵوەشاندەوە كە ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران ئیمزا كرابوو، وای ناوبرد "رێككەوتنێكی تاكلایەنەیە كە نەدەبوو هەرگیز ئیمزا بكرێت"، هەر بەمەوە نەوەستا، سزای ئابوری توندی بەسەر داهاتەكانی نەوتی ئێران و مامەڵەی بانكە نێودەوڵەتییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیدا سەپاند. هەروەك دواترو لە 2020 فەرمانیدا بە كوشتنی (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشێكدا لە عێراق.
بەڵام ئێستا لەبەر رۆشنایی ئەو جەنگ و ململانێیەی كە ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت. ئەجێندای ترەمپ لە كۆشی سپیدا هاوشێوەی خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەی نییەو گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بەتایبەتیش لەگەڵ تاران، بەوپێیەی ئەم رێبەرە كۆمارییەی ئەمریكا وا دەبینرێت "حەزی بە رێككەوتن هەیەو بەم پێیەش هەڵگرتنی سزاكان لەسەر ئێران رەنگە ئەگەرێكی كراوە بێت".
لەبەرامبەردا، رۆژنامەی "وۆڵ ستریت ژۆرناڵ" پێشتر وا بڵاویكردەوە گوایە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا (ترەمپ) دەیەوێت سزاكان لەسەر ئێران زیاتر بكات، ئەمە جگە لە كەمكردنەوەی ئاستی فرۆشی نەوتی ئێران بەئامانجی كەمكردنەوەی ئااستی پاڵپشتی دارایی تاران بۆ گروپە چەكدارەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

draw media

15 Nov, 08:49


شۆفێرێکی تانکەری سوتەمەنی:
🔻 هەر تانکەرێک سوتەمەنی(نەوت و گاز) بچێتە سنوری یەکێتی (٦٨٠ دۆلار) مان لێوەردەگرن
درەو:

شۆفێرێکی تانکەری سوتەمەنی بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت:

ئێمە ژمارەیەکی زۆر خاوەن تانکەرین و کاری سوتەمەی دەکەین.
هەر تانکەرێک سوتەمەنی(نەوت و گاز) بچێتە سنوری یەکێتی (٦٨٠ دۆلار) مان لێوەردەگرن لە بازگەکان بەناوی حیزب. هیچ وەسڵێکی حکومەت نیە، (٣٠ دۆلار) بۆ مەندوب، (٦٥٠ دۆلار) بۆ حیزب و کەسێک سەرپەرشتیارە ناوی سەردارە.
ئەم پارە دەچێتەوە سەر نرخی گازوایلەکەو لەسەر خەڵک گران دەبێت.
بۆ قیر (٣٠٠ دۆلار) ە
بۆ فلۆین (٥٠٠ دۆلار)ە

بۆ فەحسێک (١٠٠ هەزار) دینار وەردەگرن! زۆر زۆرەو ئەم پارەیەش بۆ حکومەت نیە..
تکایە هیمەتێک بکرێت لاببرێت.

draw media

14 Nov, 19:30


توێژینەوەی درەو
سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق 1884 بۆ1997
بڵاودەکرێتەوە

draw media

14 Nov, 16:40


🔻شەش وەزیری كابینەی حكومەتی عێراق دەگۆڕدرێن
🔻لیژنەی هەڵسەنگاندن راپۆڕتی كۆتایی پێشكەش بە سودانی كردووە
"لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا دەخوێندرێتەوە"
درەو:
محەمەد بەلداوی، وتەبێژی كوتلەی سادیقون، لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات: گۆڕانكاری وەزاری چاوەڕوانكراو لە كابینەی حكومەتی عێراق (6) وەزارەت دەگرێتەوە.
بەلداوی، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: لیژنەی هەڵسەنگاندن كاری هەڵسەنگاندنی بۆ وەزارەتەكان تەواوكردووەو، راپۆرتی كۆتایی پێشكەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، بڕیارە لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا راپۆرتەكە بخوێندرێتەوە.
رونیشكردووەتەوە: هەموارە وەزارییەكە (6) وەزارەت دەگرێتەوەو بە كاندیدەكانی هەمان كوتلەی سیاسی دەگۆڕدرێن، بە گوێرەی رێككەوتنی سیاسی.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو هەموارە وەزارییە بووەتە پێویستی، بەهۆی ئەوەی هەندێك وەزارەت بە دەست كەمتەرخەمییەوە دەناڵێنێت لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانی حكومەت، بەوپێودانگەی وەزیرەكەی ناتوانێت كاری وەزارەتەكەی بە باشی بەڕێوەبەرێت.

draw media

14 Nov, 15:36


حكومەتی عێراق بۆ ساڵی چوارەم لەسەر یەك، رەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێكردنەوەی رێككەوتنی سوتەمەنی لەگەڵ لوبنان، رێككەوتنێك كە ناوی لێنراوە "نەوت لەبەرامبەر خزمەتگوزاریی"و ئەمجارە بڕەكەی بۆ (2 ملیۆن) تەنی ساڵانە زیادكراوەو وەكو هەنگاوێك تەماشا دەكرێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا لە بەیروت.....
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=15905

draw media

14 Nov, 15:16


حكومەتی هەرێم:
🔻قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر (12:00)ی شەو(19-20) بۆ کاتژمێر (12:00)ی شەوی (22/21) بەردەوام دەبێت
🔻جوڵەی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شارو شارۆچكەكان سنوردار دەکرێت
درەو:
دەقی راگەیەندراوەکەی حکومەت:
بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان ئاڤاهییا بە سەرکەوتوویی و ئاسانکاری لە جوڵە و هاتوچۆی بژمێر و تیمەکانی مەیدانی کە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری ڕاسپێردراون، هەروەها لایەنە یارمەتیدەرەکانی دەزگا ئەمنییەکان لە ماوەی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە (20-2024/11/21) ئەم ڕێنماییانەمان دەرکرد:
1- سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی (19-20)ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر (12:00)ی شەو دەست پێدەکات و تاکوو کاتژمێر (12:00)ی شەوی (22/21)ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
2- جوڵەی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ سنووردار دەکرێت (لە نێوان پارێزگاکان، قەزاکان و ناحیەکان و لە نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود لە نێوان ناحیە و قەزا و بە پێچەوانەوە)، جگە لە حاڵەتە مرۆیی و زۆر پێویستەکان و بارودۆخی سروشتی و ئەمنی.
3- لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان و ئیدارەکان سەرجەم (بژمێرەکان، بەڕێوەبەری گەڕەك/گوند و یاریدەدەرەکانیان، سەرپەرشتیاران و چاودێران) بە فەرمی ڕێگەیان پێدەدەرێت، هەروەها ڕێگە بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان دەدرێت بۆ جوڵە و هاتوچۆکردن بۆ مەبەستی کاری سەرژمێری. بە هەمان شێوە، ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکاران کە لایەنە فەرمییەکان ڕێگەیان پێ داوە و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و هەڵگری باجی ناساندنن لە دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا ڕێگەپێدراون.
4- هەموو ئەو کەسانەی کە ئەركیان پێ سپێردراوە و لە ئێشگگریدان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن، وەك کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی و خزمەتگوزاری کە لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانن و بە پێی مۆڵەتی فەرمیی فەرمانگەکە و پێش ڕێکەوتی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بەرژەوەندیی گشتی داوای کار و ئامادەبوونیان لێکراوە.
5- هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی، دەوریەی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن.
6- قەدەغەی هاتوچۆ باڵیۆزخانەکان، نێردە دیبلۆماسییەکان، دەزگا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێتەوە.

draw media

14 Nov, 13:33


🔻گرافیك: دواین ئاماری دانیشتوان لە عێراق بەر لە ئەنجامدانی سەرژمێریی

draw media

14 Nov, 13:06


🔻بە 218 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران
كۆمارییەكان جڵەوی حكومەت لەدەستی ترەمپدا توند دەكەن
(درەو):
كۆمارییەكان دەستكەوتێكی گەورەی تریان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بەدەستهێنا، بەشی ئەوەی كۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن كورسییان بردەوە، بەمەش هاوكات لەگەڵ هاتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی، پرۆسەی كۆنترۆڵكردنی پایەكانی حكومەتی ئەمریكایان تەواوكرد.
دوای ئەو سەركەوتنە یەكلاكەرەوەی كە لە هەردوو ویلایەتی (ئەریزۆنا)و (كالیفۆرنیا) بەدەستیان هێنا، ژمارەی كورسی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە (218) كورسی، بەم ژمارەیەش توانییان زۆرینە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران دروستبكەن.
ئەوە هەر ئەنجومەنی نوێنەران نییە كە كۆمارییەكان كۆنترۆڵیان كردووە، پێشترو دوای شكستی دیموكراتەكان، ئەنجومەنی پیرانیان كۆنترۆڵ كرد. ئیتر ئێستا بەم زۆرینەوە سەركردەكانی پارتی كۆماریی هەوڵ دەدەن پرۆسەی جێبەجێكردنی روانگەی ترەمپ خێراتر بكەن، روانگەیەك كە لە ناواخنیدا بەڵینی گۆڕانكاریی ریشەیی لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەكی ئەمریكا هەڵگیراوە.
سەرۆكی هەڵبژێردراو (ترەمپ) كە بە دروشمی پۆپۆلیستانە رێبەرایەتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كرد، بەڵێنی ئەوەیداوە ئەجێندایەتی فراوان جێبەجێ بكات، ئەجێندایەك كە گەورەترین پرۆسەی دیپۆرتكردنەوە لە مێژووی ئەمریكا لەخۆدەگرێت، ئەمە لەپاڵ فراوانكردنی لێخۆشبوون لە باج و سەپاندنی سزا بەسەر نەیارە سیاسییەكانیدا، هەروەها دروستكردنی ئابورییەك بۆ ئەمریكا كە لەگەڵ روانگەی خۆیدا بگونجێت.
ئەم كۆنترۆڵكردنە گشتگیرە بەواتای ئەوە دێت كۆنگرێس لەتوانایدا دەبێت بەتەواوەتی پاڵپشتی لە ئەجێنداكانی ترەمپ بكات، بەتایبەتیش لەكاتێكدا كە تاڕادەیەك دیموكراتەكان هیچ توانایەكیان نییە بەری پێبگرن.
بەپێچەوانەی ماوەی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیەوە لە ساڵی 2016دا كە روبەڕووی بەرهەڵەستی توندی سەركردەكانی پارتەكەی (كۆمارییەكان) بووەوە لە كۆنگرێس و لە دادگای باڵاش كە زۆرینەی لیبراڵەكان بوون، ئەمجارە ترەمپ لە بارودۆخێكی تەواو جیاوازتردا پۆستی سەرۆكی ئەمریكا وەردەگرێت.
ئەم رۆژانە پارتی كۆماری بەشێوەیەكی قوڵ كەوتوەتە ژێر كاریگەری رەوتی "جارێكی تر ئەمریكا مەزن بكەنەوە"، رەوتێك كە ترەمپ رێبەرایەتیی دەكات، ئەمەش لەكاتێكدا كە زۆرینەی كۆنەپارێزەكان هەژمونیان كردووە بەسەر دادگای باڵادا، لەناویاندا سیان لە دادوەرەكان لەلایەن خۆیەوە دانراون.
بەم سەركەوتنە بەهێزەی كۆمارییەكان، وا دەردەكەوێت ئەمریكا لە لێواری قۆناغێكی نوێدایە، بەجۆرێك زۆر كەس دەپرسن: ئایا ئیدارەی نوێی ترەمپ دەتوانێت بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات؟ یاخود ئاڵنگارییەكانی ناوخۆو دەرەوە پلانەكانی تێكدەدات؟

draw media

14 Nov, 11:04


🔻بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی تاکڕەوی و نادادی رەتدەکاتەوە
(درەو):
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
🔹ئەمڕۆ بە خۆشەویستییەکی زۆر و دڵێکی پڕ لە هیواوە یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێك دەکەینەوە کە هەموو رۆژێک شانازییەک بۆ مێژووە زێڕین و درەوشاوەکەی تۆماردەکات و دەگەشێتەوە.
ئەمڕۆ لە قووڵایی دڵمانەوە دروود و سڵاو بۆ هەموو ئەو کەسایەتییە سیاسی، رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییانە دەنێرین کە بەشێکی گرنگ و کاریگەری مێژووی شارە حەیاتەکە بوون و سلێمانییان کردە سیمبوولی کوردایەتی و دادپەروەری. بە پێزانینەوە یادی ئەو نووسەر و هونەرمەندانەمان دەکەینەوە کە مۆرکی رۆشنبیرییان بە شاری شاران بەخشی و سەری رێز بۆ مێژووی هەوڵدان و پڕ لە بەرهەمیان دادەنەوێنین. بێگومان دڵسۆزی و خۆڕاگریی سلێمانییە سەربەرزەکانیش لەیادناکەین کە سەرباری هەموو دۆخە سەخت و دژوارەکان، کە سەرەڕای هەموو سزا سیاسی و جیاکارییەکان، وەک گۆیژە بەپێوە مانەوە.
ئەوانەی لە رابردوودا و بە هەر مەبەستێک دژایەتیی سلێمانییان کردووە و بە هەر هۆکارێک ئەم شارەیان فەرامۆشکردووە، بەداخەوە نە ئاشنای مێژووی شارەکەن و نە دەتوانن لەو رۆحە زیندووە ئازادیخوازەی خەڵکەکەی تێبگەن. راستییەکە و حاشای لێناکرێت سلێمانی تاکڕەوی و نادادی رەتدەکاتەوە، بیرە ئازادو رۆشنگەرەکەی نایەوێت تەسلیمی ئیرادەیەکی فەرزکراوبێت و دژی خواستەکانی بوەستێتەوە. ئەوەی ئەمڕۆ سلێمانی و خەڵکەکەی پێویستییانە، ئاوەدانی و خزمەتگوزارییە. ئەوەی دەبێت پێشکەشی سلێمانی بکرێت پێویستە زۆر لەوە زیاتر بێت کە بە کوردستانی بەخشیووە و دەیبەخشێت. بۆ ئێمەش کە بەرپرسیارێتیی ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان لەسەر شانە، سازش ناکەین و رێگە بە هیچ سیاسەتێکی چەوت و نادروست نادەین بەرامبەر ئەم شارە جێبەجێبکرێت، سلێمانی لە رۆحماندایە و وەک چاومان دەیپارێزین.

draw media

14 Nov, 10:28


🔻دوو كچ كوژران، برایەكی خۆیان تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانەكە، ئەم رووداوە ئەمڕۆ لە گەڕەكی (بەكرەجۆی تازە) لە سلێمانی روویدا.
بەپێی زانیارییە بەراییەكان، دوای تاوانەكە بكوژ بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووەو تائێستا دەستگیرنەكراوە.
كچەكان یەكێكیان لەدایكبووی 2002و ئەوی تریان لەدایكبووی 2005ە، تیمەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکانیان گواستوەتەوە بۆ پزیشکی داد.

draw media

14 Nov, 07:36


🔻بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بە (150.750) دینارە

draw media

14 Nov, 07:30


🔻 سەرژمێری (1957) دەكرێتە بنەما بۆ سەرژمێری گشتی (2024) لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم
🔻هەموو ئەو سەرژمێریانەی لەدوای (1957)وە كراون لەوناوچانە هەڵدەوەشێنرێنەوە
درەو:
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
🔹لە دانیشتمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، تێبینیەكانمان لەبارەی سەرژمێری خستەڕوو.
🔹كێشەی ئێمە لەگەڵ عێراق لەبارەی سەرژمێری مادەی (140)ە و، نابێت سەرژمێری لەوناچانە بسەپێندرێت.
🔹سەرژمێری گشتی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان یەكلادەكاتەوە.
🔹ترسی ئێمە دەستوری و یاسایی بووە، بەهۆی ئەو پێداگرییەی كردمان دەتوانم بلێم یەكەمجارە لە دوای پەسەندكردنی دەستوری عێراق لە (2005)وە، سەرژمێری (1957) بكرێتە بنەما بۆ سەرژمێری گشتی لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.
🔹لەسەر ژمێرییەكانی دوای (1957) غەدر لەكوردو توكمان و مەسیحی و كلدۆ ئاشوری كراوە، بۆیە بڕیارەكەی ئەنجومەنی زۆرگرنگەو هێزی یاسایی هەیە.
🔹هەموو ئەو سەرژمێرییانەی لەدوای (1957)وە كراوە، رەشدەكرێتەوە.
🔹خراپترینیان سەرژمێری (1997) كە رێژەی كوردی كردووەتە (20%) لەكاتێكدا لە ساڵی (1957) سەدا پەنجا بووە لەوناوچانە.

draw media

10 Nov, 08:04


نەبیل مەرسومی:
🔻بانكی فیدراڵی ئەمریكا سەری سوڕماوە لە قەبارەی هاوردەكردنی ئەندۆمی بۆ عێراق
🔻"حەزی عێراقییەكانە بۆ ئەندۆمی یان ئامرازێكە بۆ بەقاچاغبردنی دۆلار؟"
درەو:
🔹نەبیل مەرسومی، مامۆستای زانكۆو پسپۆڕی ئابوری دەڵێت: بەگوێرەی داتاكانی دەستەی گشتی گومرگ، عێراق لە ساڵی (2023)دا لەسەرجەم دەروازە سنورییەكانەوە جگە لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی (64) هەزارو و (185) تەمەن ئەندۆمی بە بەهای (17)میلۆن و (700) هەزار دۆلار یان (23)میارو (600) ملیۆن دینار هاوردەكراوە، كە ئەوەش رێژەی (18%) بەزرترە لە ساڵی (2022).
ئەگەر هەیە ئەو ژمارەیە بۆ زیاتر لە (50) ملیۆن دۆلاری ساڵانە بەرزببێتەوە، چونكە دوور لەسەرسێی هاروردەكردنی عێراق لە دەستەی گشتی گومرگەكان تۆمارناكرێن، بەڵكو لەڕێی دەروازەكانی كوردستان و دەروازە نایاساییەكانەوە تێدەپەڕێنن.
ئەو پسپۆڕە ئابورییە پێشیوایە، پسپوڵەی هاوردەكردنی ئەندۆمی زۆر گەورەترە لەو ژمارەیە، كە ئەوەش سەرسوڕمانی لای بانكی فیدراڵی ئەمریكا دروستكردووەو، پرسیاری ئەوەی كردووە ئاخۆ ئەو هاوردەكردنە راستەقینەیەو دەربڕی حەزی عێراقییەكانە بۆ ئەندۆمی، یان ئامرازێكە بۆ بە قاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوە؟.

draw media

10 Nov, 07:08


🔻بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بە (150.500) دینارە

draw media

10 Nov, 06:59


گرافیك: ئاماری توشبوون بە شێرپەنجە 2022- 2023

draw media

10 Nov, 05:58


فازیل میرانی:
🔻پیلانی زۆر گەورە لەسەر هەرێمی كوردستان هەبوو
🔻دەیانەویست هەڵبژاردن كێشەی تێبكەوێت یاخود مقەست لە هەرێمی كوردستان بدەن
درەو:
🔹فازیڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: پیلانێکی زۆر گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەبوو بۆ ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە کێشەی تێبکەوێت، یاخود سێ چوار مقەست بە دڵی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بدەن.
فازیڵ میرانی، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی کوردستان(24) ئاماژەی بەوەشكرد: خەڵكی كوردستان بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری هەڵبژاردنیان كردو هەستێکی نیشتمانپەروەرانە لەنێو خەڵکی بە تەواوی پێکهاتەکانەوە وەڵامی ئەو پیلانەیان دایەوە، بە دەنگدانیان لە هەڵبژاردن شکستیان بە پیلانەکە هێنا.

draw media

10 Nov, 05:32


🔻سودانی سەردانی هەولێرو سلێمانی دەكات
🔻دۆسیەی نەوت و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە ئەجێندای سەردانەكەیدایە
درەو:
🔹بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە حكومییەكانەوە بڵاویانكردووەتەوە، سودانی لە دەستپێكی سەردانەكەیدا لە هەولێری پایتەخت، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆدەبێتەوەو دواتر سەردانی شاری سلێمانی دەكات.
سەردانەكەی سودانی دوای ئەوە دێت، لەچەند رۆژی رابردودا ئەنجومەنی وەزیرانی هەمواری مادەی (12)ی لە پرۆژە یاسای بودجەی سێ‌ ساڵی عێراق پەسەندكرد، كە تایبەتە بە دیاریكردنی نرخی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، كە ببوە ئاستەنگی سەرەكی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەمە یەكێك دەبێت لە تەوەرەكانی باسی سودانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان، ئەجێندایەكی تری سەردانەكەی سودانی بۆ هەولێرو سلێمانی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەبێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەوڵی هێوركردنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و تێپەڕاندنی قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردن دەدات لەپێناو دەستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم.

draw media

06 Nov, 15:23


🔻 "سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون
گسکی کارەبایی بەکاردەهێنیت؟
هاوڕێ تۆفیق.
ئەو پرسیارەی سەرەوە یەکێکە لە پرسیارەکانی فۆرمی ئەلکترۆنی سەرژمێری کە لە هاوڵاتیان دەپرسێت ، دواتر بە وردی دێینەوە سەر ئەو پرسیارەو ڕووناکی دەخەینە سەری .
کاتێک پرسیارت لێ دەکات لە ماڵەوە کسکی کارەبایت هەیە؟ بەفرگرت هەیە، راوتەری ئینتەرنێتت هەیە، پاسکیل، موبەریدە، جلشۆری ماڵ، تەلەفزیۆن؟ هتد.. ئەمانە بە گوێرەی پێوەری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئاماژەن بۆ دیاریکردنی هێڵی هەژاری و ئاستی خۆشگوزەرانی. هەقی خۆیەتی بڵێین، ئەم پرۆسەیە خاڵێکی وەرجەرخانە بۆ بیناکردنی بنکەیەکی زانیاری راست و دروست کە دەوڵەت و خەڵک و زانکۆ و کۆمپانیاکان هەموولایەک سودی لێ وەربگرن. لە کۆتایدا هەروەکو وتەیەکی بەناوبانگی فۆلکلۆری کوردی هەیە کاتێک کە حیکایەتخوان کۆتایی گێرانەوەی حیکایەتەکەی ئەهێبێت، هەمیشە دەڵێت ؛ منیش تەواوبوم هیچیان پێ نەدام.
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=15872

draw media

06 Nov, 14:53


لە یەكەم كاردانەوەدا لەبەرامبەر بڕیاری حكومەتی فیدراڵ بۆ هەمواری یاسای بودجەو دابینكردنی بڕی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك لە نەوتی كوردستان تا ئەوكاتەی ناكۆكییەكان لەسەر نرخی بەرهەمهێنان یەكلادەبێتەوە، حكومەتی هەرێم پێشوازی لە بڕیارەكە دەكات و هیوای خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت نیشان دەدات.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ....
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=15873

draw media

06 Nov, 14:30


🔻 "حكومەتی فیدراڵ، وەزارەتی دارایی پابەند کردووە بەردەوام بێت لە خەرجکردنی موچەی هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ"
(درەو):
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێم:
🔹 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و وتی:" پرۆسەکە بەپێی هەڵسەنگاندنی چاودێرەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و لە کەشێکی ئارام و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە بنەماکانی دیموکراسی بەڕێوەچوو".
🔹 سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە سەرەکیيەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی، تا پێکهێنان و دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.
🔹 ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پرۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان بۆ مەبەستی گەشەپێدان دووپات کردەوە، هەروەک جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، چەندین سەرنج و تێبینی لەسەر پرۆسەیە تۆمارکردووە تاوەکوو سەرژمێریەکە جێی ڕەزامەندی هەموو پێکهاتەکان بێت و بەلاڕێدا نەبرێت بۆ مەبەستی دیکەی جگە لە مەبەستی گەشەپێدان. هەروەها جەخت کرایەوە کە دەبێت ئەم سەرژمێرییە، بەهیچ شێوەیەک، بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیشی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوورو یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ( ناوچە کێشە لەسەرەکان) نەبێت و بەهیچ جۆرێک نابێت ببێتە جێگرەوەی ئەو میکانیزم و ڕێکارە دەستووریانەی لە ماددەی 140ی دەستووری عێراق جێگير کراون.
🔹 دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی دارایی و موچە و بابەتی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران و هەندێک ڕێکاری نوێی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ موچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024 گفتوگۆی لەبارەوە كرا، کە لەلایەن ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون خرایەڕوو.
🔹 ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ لە ژێر هیچ پاساو و بیانوویەک، موچەی هەرێمی کوردستان دوانەخات یان لێی ببڕێت و ڕێگری نەکات لە دابینکردنی شایستەی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵکو پێویستە هاوشێوەی موچەخۆران لە ناوچەکانی دیکەی عێراق ، موچەی هەرێمیش لە کاتی خۆی و بە بێ کەموکوڕی خەرج بکات هەروەک دادگای باڵای فیدڕاڵ بە ڕوونی لە بڕیارەکانیدا داوای کردووە بابەتی موچە تێکەڵی هیچ ناکۆکیيەکی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت، بەو پێیەی شایستەی یاسایی موچەخۆرانە و دەبێت بە دوور بگیرێت لە هەر ناکۆکیەکی سیاسی، تەنانەت ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە دوا بڕیاری خۆی، وەزارەتی دارایی عێراقی پابەند کردووە کە بەردەوام بێت لە خەرجکردنی موچەی هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ. هەروەها وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم ، لە ماوەی ڕابردوودا، سەرجەم کەموکورتی لیستەکانی موچەیان ڕاستکردووەتەوە و ناردویانە بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، بۆ ئەوانەشی کە تا ئێستا بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە یان ژمارەی وەزیفیی بێ هاوتایان نیە، ڕۆژی 20ی ئەم مانگە وەک دوا وادە دەستنیشانکراوە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەکات کە بە زووترین کات، موچەی مانگی 10 خەرج بکات و ڕێکاریی جیاکاریی بەرامبەر هەرێمی کوردستان نەگرێتە بەر لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ڕێکارە داراییەکان.
🔹 گفتوگۆ لەبارەی نوێترین پێشنیاری حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت کرا و ئەنجامی دوا کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و کۆمپانیا نەوتییەکان، لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و شاندی دانوستانکار خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات کردەوە کە دەبێ هەرچی زووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمو دەست پێ بکاتەوە کە ئەمەش لە بەرژەوەندی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم و تەنانەت کۆمپانیا نەوتیەکانیشە، ئەنجومەنی وەزیران هیواخوازە کە هەموارکردنەوەی ماددەی 12 لە یاسای بودجەی عێراق، ببێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و هەرچی زووە نەوتی بەرهەمهێنراوی کوردستانیش، هەناردەی بازاڕە جیهانیيەکان بکرێتەوە کە بێگومان ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە زیادکردنی داهاتی گشتی وڵات و برەودان بە وەبەرهێنان لەم بوارەدا.

draw media

06 Nov, 13:33


🔻 " گەنجێك دڕی بە خەڵكەكە دا، وتی: ئەو دیوانە هی تۆیە؟! وتم: بەڵێ. وتی كڕیم و میزم پیاكرد!!!
🔻 "خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دكتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ یەك دوو شعری دیوانەكەمی خوێندەوە منی كرد بە ئەندامی یەكێتیی نوسەرانی كورد، ئەو رۆژێكە قەت لەبیرم ناچێتەوە"

لەتیف هەڵمەت لە (خەرمانی درەو) چیرۆكی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە
بۆ بینینی درێژەی بەشی یەكەمی ئەم بەرنامە، سەردانی (درەو) بكە لە یوتیوب ⤵️
https://youtu.be/0Tc8wW0EaDM?si=sbiqLusEcbPbI8SL

draw media

06 Nov, 11:03


🔻 "جەنگە هەرێمیی و جیهانییەکان بەتایبەتی پرسی فەڵەستین و جەنگی روسیا- ئۆکراینا کۆتایی پێبێت"
(درەو):
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە پەیامێكدا بەبۆنەی سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكادا:
🔹 پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپی هاوڕێم دەکەم کە دوای خەباتێکی زۆر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێناو دووبارە بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە. هیوادارم لەم سەردەمە نوێیەدا کە بە پرۆسەی هەڵبژاردنی گەلی ئەمریکا دەستپێدەکات پەیوەندییەکانی تورکیا- ئەمریکا بەهێزببن، قەیران و جەنگە هەرێمیی و جیهانییەکان بەتایبەتی پرسی فەڵەستین و جەنگی روسیا- ئۆکراینا کۆتایی پێبێت. لەو باوەڕەدام زیاتر کار دەکات لە پێناو جیهانێکی دادپەروەرانەتردا. هیوادارم هەڵبژاردنەکان ببنە مایەی خێر بۆ گەلی دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکا و هەموو مرۆڤایەتی

draw media

06 Nov, 10:44


سەرۆككۆماری عێراق:
🔻پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و هاوسەنگ لە هەرێمدا
درەو:

د.لەتیف جەمال رەشید، پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد:
هەوڵەکان و پەرۆشیی کۆمیسیۆن و کارمەندان بەرزدەنرخێنین، کە یارمەتیدەربون لە سەرخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی شەفاف، ستایشی رێوشوێنەکانی کۆمیسیۆنی کرد، کە بوەهۆی راگەیاندنی خێرای ئەنجامەکان، جگەلەوەی هەڵبژاردنەکەش ژمارەیەکی کەم تانەی لێدرا، کە لایەن و لیست و کاندیدەکان تۆماریان کردبو.
هەروەها بەڕێزیان جەختیکردەوە لە پێویستی رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو و دابینکردنی پێداویستییە لۆجستییەکان بۆ کۆمیسیۆن بەمەبەستی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
گرنگە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و هاوسەنگ لە هەرێمدا، بەشێوەیەك کە لەگەڵ خواستەکانی گەلی کوردمان بگونجێت.

draw media

06 Nov, 09:09


مەسرور بارزانی بۆ دۆناڵد ترەمپ:
🔻پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەت لێدەكەم بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا
"لە قوڵكردنەوەی هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا دەڕوانین"
درەو:
🔹مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە نوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ كردووەو تیایدا رایگەیاندووە:، پیرۆزبایی سەرلەنوێ‌ هەڵبژاردنەوەت لێدەكەم بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە قوڵكردنەوەی هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكان دەڕوانین، لەگەڵ كاری پێكەوەیی بۆ پتەوكردنی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەكە.

draw media

06 Nov, 09:01


زانراوە كە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو نەوتەی كە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بەرهەمی دەهێنێت دەگاتە (6.9) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لەكاتێكدا هەرێم داوای نزیكەی 32.9 دۆلار دەكات بۆ هەر بەرمیلێك، كە....
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=15871

draw media

06 Nov, 08:37


🔻بنیامین ناتانیاهۆ: بردنەوەی ترەمپ سەركەوتنێكی مەزنە
درەو:
🔹بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان كردو سەركەوتنەكەی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بە سەركەوتنێكی مەزن وەسفكردووە.
ناتانیاهۆ لە پیرۆزباییەكەیدا رایگەیاندووە: "ئازیزم ترەمپ، پیرۆزبایی سەركەوتنت لێدەكەم، گەڕانەوەت سەرەتاییەكی نوێیە".

draw media

06 Nov, 08:37


🔻حكومەت پێشنیاری بەغداد بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت تاوتوێ دەكات
(درەو):
لەدوای هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری پەرلەمانەوە، ئەمە یەكەمین كۆبوونەوەی حكومەتەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت سەرپەرەشتی كۆبوونەوەكە دەكات، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بەشدار دەبێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی هەیە.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەكات كە ئەمانەن:
🔹بڕگەی یەكەم: دواپێشهاتی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق، لەژێر ڕۆشنایی دواكۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی تاوتوێ دەكرێ، كە لە 31ی 10ی 2024، لە بەغدا، بە بەشداریی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ و وەزیری پلاندانانی فیدراڵ و وەزیرە كوردەكانی نێو حكومەتی فیدراڵی و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.
🔹بڕگەی دووەم: دواپێشهاتی تایبەت بە بارودۆخی دارایی و موچە و بابەتی (ژمارەی وەزیفی)ی فەرمانبەران و هەندێك ڕێكاری نوێی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ موچەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2024 و ئەنجامی گفتوگۆكان لەم بارەیەوە دەخرێتە ڕوو.
🔹بڕگەی سێیەم: نوێترین پێشنیاری حكومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە هەمواركردنەوەی ماددەی (12) لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و خستنەڕووی دواكۆبوونەوە و دانوستانەكان لەمبارەیەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و كۆمپانیا نەوتییەكان دەخرێتە ڕوو.

draw media

04 Nov, 10:35


لاهور شێخ جەنگی و عەلی باپیر:
🔻 دوپاتی دەكەینەوە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەر ساختەكاری و دیزایینكراوە
درەو:

لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ پێشوازیمان كرد لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و دوپاتمانكردەوە:
🔹 پێویستە تانەی لایەنە سیاسییە بەشداربوەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەبەرچاو بگیرێ، جەختیشمان کردەوە لەسەر ئەو ڕاستییەی کە تێپەڕبوونی هەڵبژاردنەکانی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر بەو هەموو ساختەکارییەوە پرسیاری جدی لەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و شەرعییەت و مەشروعییەتی پرۆسەی سیاسی دروست دەکات و متمانەی خەڵک بە دامەزراوە نیشتیمانییەکان هێندەی تر لاواز دەکات.
🔹 ئەو ساختەکاریی و دیزاینەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر کراوە گوزارشتە لە شکستی حوکمڕانیی و ترسی حزبەکانی دەسەڵات لە سەنگی راستەقینەی خۆیان هەر بۆیە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا و هەر جارە و بە مۆدێل و رێکارێک پەنا بۆ ساختەکردنی ئیرادەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبەن

draw media

04 Nov, 10:23


هەوڵدان بۆ کردنی پارتی بە ئۆپۆزیسیۆن هەوڵدانێکی سیاسیی تەندروستە و ئەگەرێکە قابیلی تاقیکردنەوەیە.

لە بەلجیکا زۆرجار براوەی هەڵبژاردنەکان هێزێکە بەناوی «فلامس بلۆک»ەوە، بەڵام چونکە هێزەکانی تر نایانەوێت لەگەڵیدا بەشداربن لە دروستکردنی زۆرینەی پەرلەمانی و دروستکردنی حکومەتدا، بۆیە ساڵانێکە، سەرەڕای بردنەوەی هەڵبژاردنەکان، وەک هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن دەمێنێتەوە و کاردەکات. هەمانشت لە دواهەمین هەڵبژاردنی فەرەنساشدا روویدا، هێزەکانی تری ئەو وڵاتە بڕیاریاندا لەگەڵ پارتەکەی ماری لۆپىن دا کارنەکەن، ئەگەرچی ئەو پارتە هەڵبژاردنەکانی بردەوە و زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=15859

draw media

04 Nov, 08:56


ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
🔻 دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی، دوای رووداوەکانی چەند هەفتەی ڕابردوو راوەستاون.

draw media

04 Nov, 08:01


🔻ڕێژەی باران بارین لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو له وێستگه كەشناسيه كشتوكاڵیەكانى سنورى پارێزگای سلێمانى .

draw media

04 Nov, 07:35


راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق:
🔻 پێشبینی دەکەم بەم نزیکانە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق
(درەو):
ئیبراهیم سومەیدعی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق:
🔹 پێشبینی دەکەم بەم نزیکانە عێراق روبەڕووی هێرشی ئیسرائیل بببێتەوە.
🔹 لێدوان و کارەکانی بەرەی مقاوەمە حکومەتی عێراقی توشی ئیحراجی دەکات.
🔹 ئێستا عێراق بووەتە گۆڕەپانێکی ئاشکرا بۆ هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل، دەبێت رێگری لە هەموو لایەنەکان بکەین کە عێراق وڵاتی تێپەڕینی موشەک و فڕۆکەکانیان بێت.
🔹 راگەیاندنی جەنگ بڕیارێکی تەواو عێراقییە بەڵام عێراق توانای چونە ناو جەنگی نییە.
🔹 سەرۆک وەزیرانی عێراق تا ئێستا (6) هێرشی بۆ سەر عێراق راگرتووە.

draw media

04 Nov, 07:00


🔻گرافیك: نەخشەی دابەشبوونی تانەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

draw media

04 Nov, 06:42


🔻بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بە (151.250) دینارە

draw media

04 Nov, 06:36


🔻بڕی باران بارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ٢٤کاتژمێری رابردوودا

draw media

04 Nov, 06:18


🔻 عێراق ترسی لە هێرشی ئیسرائیل هەیە
🔻 دامەزراوەی نەوتی و وێستگەکانی کارەبا جێگای نیگەرانی عێراقن
(درەو):
رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
🔹 ئیسرائیل ئەو ئامانجانەی دیاریکردووە کە دەیەوێت هێرشیان بکاتە سەر، ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر وڵاتەکەی بەردەوام بن، بەشێک لەو ئامانجانە عێراقین.
🔹 ئەم کارەی ئیسرائیل دۆخی دڵەڕاوکێی لە بازنەی فەرمی و جەماوەری عێراقدا دروستکردووە.
🔹 ئەو ئامانجانەی کە ئیسرائیل بۆ یەکەم جارە ئاماژەیان پێدەدات تەنها تایبەت نین بە گروپە چەکدارەکان بەڵکو کۆمەڵێک ئامانجی گرنگی عێراق دەگرێتەوە.
🔹 عێراق ترسی لەوە هەیە کە ئەو ئامانجانەی ئیسرائیل دیاریکردووە دامەزراوە نەوتیی و وێستگەکانی کارەبا بگرێتەوە.
🔹 بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) مانگە دەستکردەکان چاودێری ئێران دەکەن بە مەبەستی هێرش بۆ سەر ئیسرئیل موشەکی بالیستی لە ئێرانەوە بۆ عێراق دەگوێزرێتەوە.
🔹 ئیسرائیل کۆمەڵێک ئامانجی عێراقی و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی وەک ئامانج بۆ کاتی هێرش دیاریکردووە.

draw media

04 Nov, 05:26


رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی:
🔻ئیسرائیل هۆشداریداوە بە بەغداد لە ئەگەری بەردەوامی هێرشی میلیشیاكان
"ئامانجەكانمان لە عێراق دیاریكردووە بۆ لێدانی"
🔻تاران بە نیازە خاكی عێراق بە كاربهێنێت بۆ هێرشكردن
"تا خۆی بەدوربگرێت لە وەڵامی ئیسرائیل"
درەو:
🔹رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاویكردەوە:ئیسرائیل هۆشداری داوە بە بەغداد لە بەكارهێنانی خاكی عێراق لەلایەن گروپە چەكدارە پاڵپشتیكراوەكانی ئێرانەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل.
🔹بەگوێرەی رۆژنامەكە، تەلئەبیب ئامانجەكانی لە عێراق دیاریكردووە بۆ لێدانی، ئەگەر ئەو گروپانە بەردەوامبن لە هێرشكردن بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل.
🔹مانگە دەستكردەكان چاودێری ئەوەیان كردووە، تاران موشەكی بالیستی و كەرەستەی هێرشكردنی لە ئێرانەوە گواستووەتەوە بۆ ناوخۆی عێراق، بۆ بەكارهێنانی لە هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی كە هەڕەشەی ئەنجامدانی دەكات.
🔹پێشتر پێگەی "ئەكسیۆس"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە: هەواڵگری ئیسرائیل پێیوایە ئێران ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل لەناو خاكی عێراقەوە، ئەگەریش هەیە هێرشەكە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێرانەوە ئەنجامبدرێت، لە هەوڵێكدا بۆ خۆبەدورگرتنی تاران لە هێرشێكی تری ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە ستراتیحیەكان لە ئێران.
🔹لای خۆیەوە، عەلی فەتلاوی، سەركردە لە گروپی "ئەنساروڵای ئەوفیا" بە رۆژنامەی (العربی الجدید)ی راگەیاندووە: مقاوەمی ئیسلامی لە عێراق، بڕیاریداوە پرۆسەی هێرشكردن بۆ سەر پێگەو ئامانجەكانی قەوارەی زایۆنی فراوانتر بكات، لە چوارچێوەی فراوانكردنی پلانی هێرشكردن دژی داگیركەر لە بەرە جیاوازەكانەوە.

draw media

02 Nov, 10:40


🔻"لە عێراقەوە بە چوار درۆن هێرشمان كردە سەر ئیسرائیل"
(درەو):
خامنەیی هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سەختی ئەمریكاو ئیسرائیلی كرد، موقاوەمەی عێراق 4 درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد، ئەمریكاش بەنیازە ئاڵوگۆڕ بە گەشتیگەلە سەربازییەكەی بكات لە ناوچەكەو دەڵێ ئەگەر ئێران ئەمە بقۆزێتەوە بۆ هێرشكردن هەموو رێوشوێنێك دەگرینەبەر.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەدا رایگەیاند، بە (4) درۆن هێرشی كردوەتە سەر چەند ئامانجێكی گرنگ لە ناوچەی (أم الرشراش)ی داگیركراو، كە مەبەست لێی شاری (ئیلات)ی ئیسرائیلە.
وەكو خۆی دەڵێ، مقاوەمەی ئیسلامی ئەمڕۆ هێرشەكانی ئەنجامداوەو ئامانج لە هێرشەكانیش پشتیوانیكردنە لە خەڵكی فەلەستین و لوبنان.
مقاوەمە جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە بەردەوام دەبێت لەسەر هێرشەكانی.
هێرشە درۆنییەكەی ئەمڕۆی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بۆسەر ئیسرائیل لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە راپۆرتە رۆژنامەوانییە جیهانییەكان پێشبینی هێرشی ئێران دەكەن بۆسەر ئیسرائیل لەناو خاكی عێراقەوە، ئەمەش دوێنێ كاریگەریی هەبوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا.
بەر لەوەی موقاوەمەی ئیسلامی هەواڵی هێرشە درۆنییەكەی رابگەیەنێت، عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریكاو ئیسرائیل لەبەرامبەر كردەوەكانیان دژ بە ئێران و بەرەی مقاوەمە، بێ دوودڵی وەڵامێكی قورس وەردەگرن.
خامنەیی ئەم قسانەی لە وتارێكدا لەبەردەم قوتابیاندا كرد بەبۆنەی ساڵیادی دەستگرتن بەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تاران (1979)، ئەمەش دوای ماوەیەكی كەم لە سەركەوتنی "شۆڕشی ئیسلامی"و كۆتایهێنان بە حوكمڕانی حەمەڕەزا شا كە لەلایەن ئەمریكاوە پشتوانی لێدەكرا.
هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنە نوێیەكانی ناوچەكەدا، دوێنێ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، موشەكهاوێژی بی-52 هەروەها فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی هەڵگرتنی سوتەمەنی و كەشتی جەنگی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەكات.
بەپێی قسەی بەرپرسانی واشنتۆن، ئەمە لەچوارچێوەی رێكخستنەوەی گەشتیگەلی سەربازی ئەمریكادایە هاوكات لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ كشانەوەی گەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەبرەهام لینكۆڵن و هاوەڵەكانی لە ناوچەكە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، پرۆسەی بڵاوەپێكردنی هێزی نوێ لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكەوێتە چەند مانگی ئایندە.
مێجەر ژەنەراڵ (پاتریك رایدەر) وتەبێژی پەنتاگۆن دەڵێ:" ئەگەر ئێران و بریكارەكانی ئەم ساتە (مەبەستی ساتی ئاڵۆگۆڕی هێزی ئەمریكایە لە ناوچەكە) بقۆزنەوە بۆ بەئامانجگرتنی كەس یاخود بەرژەوەندییە سەربازییەكان لە ناوچەكە، ئەمریكا هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریكردن لە گەلەكەی".
كشانەوەی كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەبرەهام لینكۆڵن لە ناوچەكە، درزێك لە بواری كەشتی فڕۆكە هەڵگر دروستدەكات تا ئەوكاتەی كەشتییەكی تری هاوشێوە دەگاتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاڵۆگۆڕی هێزی سەربازی ئەمریكا لەم ناوچەیە لەكاتێكدایە كە ئیسرائیل لە ئۆكتۆبەری رابردەوەوە تائێستا لە جەنگدایە دژ بە حەماسی فەلەستینی و بەمدواییەش جەنگێكی نوێی دژ بە حزبوڵا لە لوبنان دەستپێكردەوەو مەترسی هەیە لە هەركاتێكدا لەگەڵ ئێران بكەوێتە ناو جەنگێكی بەرفراوانەوە.

draw media

02 Nov, 08:43


سیستەمی کوردستان لەبەردەم کۆمەڵێک گرێکوێرەی سەختدایە. یەکەم، کاتێک دەخوازێت زاڵبێت، بەڵام نە شەرعیەتی هەیەو نە متمانە، ئەوا بەردەوام پێویستی بە داهاتی زیاترە هەتا زاڵبوونی مسۆگەر بکات.
دووەم، کێشەی کڕینی زاڵبوون لەوەدایە کە مارکس واتەنی گۆڕ بۆ خۆی هەڵدەکەنێت، چونکە پێویستی بە بردن و دەستبەسەراگرتنی زیاتری داهاتە، بۆیە خەڵک ڕەزامەندی دەدات بە سیستەمێک کە نە بە شەرعی دەزانێت و نە متمانەی پێیەتی، چونکە ...
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=15854

draw media

02 Nov, 07:59


وەزیری دەرەوەی روسیا:
🔻گفتوگۆكانی نێوان ئەنكەرەو دیمەشق لەبارەی ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكان راگیراون
🔻سوریا پێداگرە لە گفتوگۆكردن لەبارەی كشانەوەی هێزەكان و ئەنكەرەش دەیەوێت دوایبخات
"مۆسكۆ چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دەكات"
درەو:
🔹سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشكرایدەكات: دانوستانەكانی نێوان توركیاو رژێمی سوریا راوەستان، بەهۆی جیاوازی هەڵوێستیان لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی توركیا لە سوریا.
لاڤرۆڤ، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (حورییەت)ی توركی وتوویەتی: سوریا پێداگرە لەسەر قسەكردن لەبارەی پرسی كشانەوەی هێزەكانی توركیا لەناو خاكی سوریا، توركیا لەڕووی پرنسیپەوە جەخت لەپابەندبوونی بە سەروەری و یەكێتی خاكی سوریا دەكاتەوە، لەگەڵ ئامادەیی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی كشانەوەی هێزەكانی لە داهاتوودا.
لاڤرۆڤ، ئاماژەی بەوەشكردووە: ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان لەنێوان سوریا و توركیا یەكێك بووە لەو پرسانەی كە لە دیداری نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیاو ڤلادێمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا، لە میانی لوتكەی بریكس لە شاری قازانی روسیا گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، پێگەی تەلەفیزیۆنی سوریا بڵاویكردەوە: لەناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە، روسیا نێوەندگیری نێوان توركیاو سوریای سڕكردووە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، كە خۆی لە ئاڵۆزی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا دەبینێتەوە، وێڕای نزیكبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە رەنگە ترەمپ بۆ كۆشكی سپی بگێڕێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە: روسیا چەند هەفتەیەك لەمەوبەر داواشی لە بەغداد كردووە هەوڵەكانی لەنێوان ئەنكەرەو دیمەشق رابگرێت، چونكە لایەنی روسی پێیباشە چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریكا بكەن و، كار بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن بكەن ئەگەر ترەمپ سەركەوتنی بەدەستهێنا.

draw media

02 Nov, 07:10


رۆیتەرز:
🔻ئێران بەنیازە لەناو خاكی عێراقەوە هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل
🔻حكومەتی سودانی سەركەوتوو نەبووە لە راگرتنی میلیشیا چەكدارەكان
"میلیشیاكان هۆشداریان داوە بە سودانی"
🔻ئێران داوای هاوكاری عێراق بۆ راگرتنی میلیشیاكان رەتكردووەتەوە
"گروپە چەكدارەكان بڕیاری تایبەتی خۆیان هەیە"
🔻بەغداد هانای بۆ واشنتۆن بردووە تا رێگە لە ئیسرائیل بگرێت تۆڵەی هێرشەكان نەكاتەوە
درەو:
ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز":
🔹پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی دەڵێت: هەواڵگری ئیسرائیلەوە ئاماژەی بەوەدەكات كە ئێران لەناوخاكی عێراقەوە ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشكردنە سەر تەلئەبیب لە چەند رۆژی داهاتوودا.
🔹حكومەتی سودانی سەركەتوو نەبووە لە قەناعەتپێكردنی میلیشیاكان عێراق بە راگرتنی تەقاندنی موشەك و هەڵدانی فرۆكەی بێفرۆكەوان بە ئارشاستەی ئیسرائیل.
🔹لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، دوو گەورە بەرپرسی ئەمنیی عێراق سەردانی ئێرانیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ئێران لەپێناو راگرتنی گروپە چەكدارەكان، بەڵام هەوڵەكانیان شكستی هێناوە.
🔹بەرپرسێكی باڵای ئەمنیی عێراقی ئاشكرایكردووە، تاران بە ساردی پێشوازی لە وەفدەكانی عێراق كردووەو وەڵامەكەیان ئەوە بووە كە ئەو گروپانە بڕیاری تایبەتی خۆیان هەیەو ئەوان بڕیار دەدەن بە چ شێوازێك پشتیوانی براكانیان دەكەن لە غەززەو لوبنان.
🔹بەغداد رووی كردووەتە واشنتۆن و داوای لە بەرپرسانی ئەمریكا كردووە دەستوەردان بكەن لای ئیسرائیل بۆ رێگەگرتنی لە تۆڵە سەندنەوەی هێرشی میلشیاكان. بەو هێرشەشی كە لەسەرەتای مانگی ئۆكتۆبەری رابردوودا بووە هۆی كوژرانی (2) سەربازو برینداربوونی زیاتر لە (20) سەربازی تر.
🔹بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكردووە، واشنتۆن تێگەیشتنی هەیە بۆ لێكەوتەكانی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و بەڵێنی هاوكاریكردنی داوە.
🔹چوار سەرچاوە لە میلیشیاكان رایگەیاندووە: كەتیبەكانی حزبوڵاو نوجەبا كە هێرشەكان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدەدەن، هۆشداریانداوە بە سەرۆك وەزیران لەوەی فشاریان لێبكات بۆ راگرتنی هێرشەكانیان و بەڵێنیان داوە بە درێژەدان بە هێرشەكانیان تا ئەو كاتەی ئیسرائیل هێرشەكانی لە غەززەو لوبنان رادەگرێت.
🔹ئەم پرسە بووەتە هۆی دابەشبونی حزبەكانی ناو هاوپەیمانیی دەسەڵاتدار لە عێراق، كە سەرجەمیان هاوسۆزی كێشەی فەلەستینن و وەك دوژمن تەماشای ئیسرائیل دەكەن، سەرەڕای ئەوەی هەندێكیان جیاوازیان هەیە لەبارەی ئاشتی بەشداری عێراق لە روبەڕوبونەوەی هەرێمایەتیدا.
🔹چوار پەرلەمانتاری شیعە ئاماژەیان بەوەكردووە: یاریزانە سەرەكییەكان لە هاوپەیمانی شیعی دەسەڵاتدار پێیانوایە، روبەرشوبونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل بێبەرهەمەو رەنگە زیان بە عێراق بگەیەنێت.

draw media

02 Nov, 06:15


🔻هێرشی بەردەوامی میلیشیاكان ترسی وەڵامدانەوەی ئیسرائیلی زیاتر كردووە بۆ سەر عێراق
🔻میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران رۆژانە پێنج هێرش بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدەدەن
درەو:
🔹ئاژانسی هەواڵی "ئەسۆشییەتد پرێس" لەزاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، پرۆسەی هەڵدانی بەردەوامی فرۆكەی بێفرۆكەوان لەناو عێراقەوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل، ئەگەری وەڵامدانەوەی راستەوخۆی ئیسرائیلی بۆ ئەو هێرشانە زیاتر كردووە.
دوو بەرپرسی ئەمریكی جەختیانكردووە: ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانەكانیان ناچاربوون دەستوەردان بكەن بۆ بەردانەوەی ئەو فرۆكە بێفرۆكەوانانەی كە میلیشیا پاڵپشتیكراوەكان لەلایەن ئێرانەوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل هەڵیدەدەن.
هاوكات بەرپرسێكی ئەمنیی هەرێمی رایگەیاندووە: رۆژانە بە تێكڕا میلیشیاكانی هاوپەیمانی ئێران پێنج هێرش لەناو عێراقەوە دژی ئیسرائیل ئەنجامدەدەن، لە هەفتەی رابردوودا، هەشت فرۆكەی بێفرۆكەوان لە (24) كاتژمێردا بە ئاڕاستەی ئیسرائیل هەڵدراوە.

draw media

02 Nov, 05:37


🔻حەلبوسی بە ناچاری رازیبوو بە پشتیوانیكردنی مەشهەدانی
"شیعەكان پێیانوتم ئاسك دەوێت فەرموو ئەوە كەروێشك"
🔻مەشهەدانی سەرۆك پەرلەمانێكی سوننی بە ئەجێندای شیعییەوە
"بەڵێنی بە شیعەكان داوە یاسای هەڵبژاردن بگۆرێ‌ و هەمواری یاسای باری كەسیش تێپەڕێنێت"
درەو:
رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
🔹حەلبوسی پشتیوانی هەڵبژاردنی مەحمود مەشهەدانی نەدەكرد، بەڵام ناچاربوو ئەوەبكات بە سازانێكی دەگمەن لە گەڵ نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، كە دەستی باڵای هەبوو لە تێپەڕاندنی مەشهەدانی (هاورێ دێرینی).
🔹حەلبوسی پەنای بۆ بژاردەی مەشهەدانی برد، بۆ ئەوەی رێگە لە سالم عیساوی بگرێت ببێتە سەرۆكی پەرلەمان.
🔹حەلبوسی پێشتر لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا وتی: هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیانوتم(كەروێشك دەوێت كەروێشك بەرە، ئاسك دەوێت كەروێشك بەرە) واتە تاكە بژاردە مەشهەدانیە بۆیە رازیبووە پێی.
🔹كاتێك گەڕی یەكەمی هەڵبژاردن تەواوبوو بەبێ‌ یەكلایكردنەوەی سەرۆك، لەگەڕی دووەمدا هاوكێشەكە سەروژوور بوو لەگەڵ گەیشتنی سەركردەی حزبەكان بۆ پەرلەمان.
🔹مالیكی و حەلبوسی دیارترینی ئەوانە بوون گەیشتنە پەرلەمان ،و زۆر بەتوندی فشاریان كرد لە پەرلەمانتارەكانیان بەوەی دەنگبدەن بە مەشهەدانی.
🔹میشعان جبوری، سیاستمەداری عێراقی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا وتی: سەرۆكی كوتلەكان لەسەر قادرمەیەك دانیشتبون كە دەچووەوە سەر سەكۆی دەنگدان لەناو هۆڵی پەرلەمان، داوایان لە پەرلەمانتارەكان دەكرد وەرقەی دەنگدانەكەیان پیشانبدەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی دەنگیان داوە بە مەشهەدانی.
🔹جبوری ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی پەرلەمان پێشتر لە كۆبونەوەیەكدا لە ماڵی مالیكی یەكلاكراوەتەوە، كە هەریەك لە عەممار حەكیم و هادی عامری و مەشهەدانی و حەلبوسی ئامادەیبون.
🔹مەشهەدانی وەك تاك خۆی هەڵبژاردبوو، لەسەرەتاوە پشتیوانی مالیكی هەبوو، توانی قەناعەت بە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بكات بۆ رێگەگرتن لە گەیشتنی كاندیدێك لە سودانی پشتیوانی لێدەكات، وێڕای ئەوەی لە سەرەتای پرۆسەی سیاسیەوە ئێران پشتیوانی لێدەكات.
🔹بەوتەی جبوری، مەشهەدانی بەڵێنی بە شیعەكان داوە بە گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەكان و، تێپەڕاندنی هەمواری یاسای باری كەسێتی، سەرەڕای راسپاردەكانی كۆمەڵگەی فیقهی سوننی بەوەی دەنگی پێنەدرێت.

draw media

26 Oct, 14:19


عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری:
وەکو کۆمەڵ ناچینە پەرلەمان، لەسەدا سەد دڵنیابووینەوە لەوەی ساختەکاری زۆر لە هەڵبژاردن کراوە.

draw media

26 Oct, 14:13


ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو : بەشداری كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم ناكەین
"ئۆپۆزسیۆن دەبین"
درەو:
سەرپەرشتی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو لە شاری هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا:

هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا، و گفتوگۆ كرا لەسەر ئەو كەموكوڕتی و خروقاتانەی لەپرۆسەكەدا روویانداوە و دەزگای هەڵبژاردن راسپێردرا كە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی تر بەدواداچوونیان بۆ بكات، و كاری پێویست لەم بارەیەوە ئەنجام بدات.. هەر لە كۆبوونەوەكەدا بەكۆی دەنگ بڕیاردرا كە یەكگرتوو بەشداری نەكات لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و درێژە پێدەری رەوتی ئۆپۆزسیۆنی خۆی بێت لە پەرلەمانی كوردستان .

سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا ئەنجومەنی جێبەجێكردن دووپاتی كردەوە كە پێشوازی دەكات لەو هەوڵانەی كە لە ئێستادا بەرێوەدەچن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد بە شێوەیەكی ئاشتیانە و دابینكردنی مافەكان بە گفتوگۆو دانوستان.

draw media

26 Oct, 13:40


🔻شۆك بووین لە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن.
🔻نوسراوێكمان نوسیوە بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و داوای تێستكردنی ئامێرەكانی دەنگدان دەكەین.

موسەننا ئەمین- ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق

draw media

26 Oct, 13:03


كۆمسیۆن فۆرمی دەنگدانی بە (هارد كۆپی) داوەیەوە حزبەكان
درەو:
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە (هارد كۆپی) فۆرمی دەنگدانی هەڵبژاردنی دایەوە حزب و لیستەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
لە ئێستادا لیست و قەوارە سیاسیەكان بەتایبەت ئەوانەی ناڕازین لە ئەنجامەكان و پێیان وایە ساختەكاری كراوەو گۆڕانكاری لە دەنگەكانیاندا كراوە، سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو پشكنینی فۆرمەكانن بەتایبەت فۆرمە پوچەڵەكان و بەراورد كردنیان بە دەنگەكانیان بۆ ئەوەی بزانن فۆرمەكان دەستكاری كراوە یان نا؟

draw media

26 Oct, 12:21


🔻10 ئەفسەری پۆلیس لە هێرشێكدا كوژران
(درەو):
10 ئەفسەری پۆلیس كوژران، لە هێرشێكدا بۆسەر كاروانێكی پۆلیس لە ناوچەی (تەفتان)ی سەربە پارێزگای سیستان و بلوچستان لە ئێران.
هێرشەكە دوای چەند كاتژمێرێك دێت لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران كە بەهۆیەوە تەنیا دوو سەربازی ئێرانی كوژران.
ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێران لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاند، ژمارەیەك "تاوانباری تیرۆرستی چەكدار" هێرشیان كردوەتە سەر كاروانێكی (گشت فراجا) كە هێزێكی تایبەتی پۆلیسی ئێرانە، هێرشەكە لەناوچەی (کوهرکوه)ی سیستان و بلوچستان روویداوە.
تاتێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ، وەزیری ناوخۆی ئێران فەرمانیداوە لێكۆڵینەوەی خێرا لەبارەی هێرشەكە بكرێت و ئەنجامەكەی بۆ رایگشتی رابگەیەندرێت.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران پشتڕاستیكردەوە لە هێرشەكەدا 10 سەربازو كارمەندی هێزی تایبەتی (فراجا)ی پاسەوانی سنور كوژراون.

draw media

26 Oct, 11:54


🔻"هەژماری من بوو بە رابردوو، شتێك نەماوە بەوناوەوەو كۆتایی هاتووە"
(درەو):
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سایتی فەرمی حزبەكەی:
🔹 لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كە سبەینێ 27-10، پاش سێ هەفتە یەكەم دانیشتن بەڕێوەدەچێت، وەك فراكسیۆن هەوڵەكانمان چڕتر دەكەینەوە بۆ تەوتینی موچەخۆرانی هەرێم.
🔹 هەژماری من بوو بە رابردوو، شتێك نەماوە بەوناوەوەو كۆتایی هاتووە، لەكاتێكدا پێویستە تا كۆتایی ساڵ سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە.
🔹 هەژماری من پڕۆژەیەكی شەخسییەو تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە، فراكسیۆنەكەمان بەئەركی خۆی دەزانێت لەپێناو كۆتایی هاتنی دواكەوتنی موچە هەوڵی جددی تر بدات بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو كێشەیە چارەسەر بكات.

draw media

26 Oct, 10:42


🔹 2021 ئێران بەرپرسیارێتی كوژرانی زانای ئەتۆمی (موحسین فەخریزادە)ی خستە ئەستۆی ئیسرائیل، دەزگای هەواڵگرییەكانی خۆرئاوا دەیانوت فەخریزادە ئەندازیاری بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بووە بۆ پەرەپێدانی توانای دروستكردنی چەكی ئەتۆمی، وەكو هەمیشە تاران بەردەوام رەتیدەكاتەوە تەماحێكی لەوجۆرەی هەبێت. 🔹 2022 جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاو لەگەڵ یائیر لاپید سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئیمزای لەسەر پەیماننامەیەكی هاوبەش كرد بەمەبەستی رێگریكردن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆمی، ئەمە راگەیاندنی یەكێتییەكی نوێ بوو لەنێوان ئەمریكاو ئیسرائیل وەكو دوو دەوڵەتی هاوپەیمان، كە ئەوكات ماوەیەك بوو پەیوەندییەكانیان سەبارەت بە بەكارهێنانی رێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران ئاڵۆزی و دابڕانی تێكەوتبوو. ئەم پەیماننامەیە بەشێك بوو لە "راگەیەندراوی قودس"، رۆژێك دوای لێدوانی جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا هات بۆ كەناڵێكی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی كە رایگەیاند، كراوەیە بەڕووی بەكارهێنانی هێز "وەكو دواین چارەسەر" دژ بە ئێران، ئەمەش وەڵامدانەوەیەكی روونی ئەمریكا بوو بۆ بانگەوازەكانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەكارهێنانی هەڕەشەی جددی دژ بە ئێران لەلایەن زلهێزەكانی جیهانەوە.
🔹 2004 هێرشێكی ئاسمانی كە گوماندەكرا ئیسرائیلی بێت، كۆمەڵگەی باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشق كردە ئامانج و بووە هۆی كوژرانی 7 ئەفسەری سوپای پاسداران، لەنێویاندا دوانیان گەورە فەرماندەی سەربازی ئێران بوون. ئیسرائیل نە بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند، نە پشتڕاستیشی كردەوە. ئێران لە هێرشێكی راستەوخۆدا بۆسەر خاكی ئیسرائیل، بە رەوانەكردنی پۆلێك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكان لە 13ی نیسانی ئەمساڵدا وەڵامی دایەوە، ئەوەی ئێران كردی بێ پێشینە بوو، بۆیە بە قسەی سەرچاوە ئیسرائیلییەكان بە وەشاندنی گورزێك لەناو خاكی ئێراندا لە رۆژی 19ی نیسان وەڵامی تارانی داوەتەوە.
لە 1ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا ئێران زیاتر لە 180 موچەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد، ئەمەی وەكو تۆڵەكردنەوەی خوێنی هەریەكە لە (حەسەن نەسروڵا)ی ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان و (ئیسماعیل هەنیە)ی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی ناوبرد، نەسروڵا لە 27ی ئەیلولدا لە هێرشێكی ئیسرائیلدا لە باشوری بەیروت كوژرا، هەنییەش لە 31ی تەموزدا لە هێرشێكدا لە تاران.
26ی ئۆكتۆبەر (واتا ئەمڕۆ) ئیسرائیل ژمارەیەك پێگەی سەربازی لەناو خاكی ئێران كردە ئامانج و رایگەیاند ئەمە وەڵامجانەوەی هێرشەكانی تارانە بۆسەر ئیسرائیل لەماوەكانی پێشتری ئەم مانگەدا. میدیانی ئێران دەڵێن زیانەكانی هێرشەكەی ئیسرائیل زۆر سنوردارە.

draw media

26 Oct, 10:42


🔻 ئێران و ئیسرائیل.. لە شەڕی سێبەرەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاشكرا
(درەو):
ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو گورزە ئاسمانییەی كە ئەمڕۆ لە ئێرانی وەشاندووە، وەڵامدانەوە بووە بۆ هێرشەكانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل لە رۆژی 1ی ئۆكتۆبەری رابردوودا.
ئەمە نوێترین پەرەسەندنی ململانێی دوو سەرسەختترین نەیارە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەشێكە لەو ئاڵۆزییەی كە لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە لە ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە، تادێت پەرەسەندنی زیاتر بەخۆوە دەبینێت، بەڵام دوژمنایەتی نێوان ئیسرائیل و ئێران ریشەی بۆ چەندین دەیە دەگەڕێتەوە، بەناو مێژوویەك لە شەڕی سێبەرو هێرشی نهێنی لە زەمین و ئاسمان و دەریاو تەنانەت شەڕی ئەلیكترۆنیشدا تێپەڕ بووە.
ئەمانە هەندێك لە وێستگە سەرەكییەكانن لە مێژووی دوژمنایەتی نێوان ئێران و ئیسرائیل:
🔹 1979 شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران كۆتایی بە دەسەڵاتی (محەمەدڕەزا شای پەهلەوی) هێنا كە سەربە خۆرئاوا بوو، حەمەڕەزا ئیسرائیلی وەكو هاوپەیمان دەزانی. لەبری ئەوە شۆڕشی ئیسلامی رژێمێكی سیۆكراتی (ئاینی)ی نوێی لە ئێران دامەزراند كە نەیاربوون لەگەڵ ئیسرائیل بە پێویستیی ئایدیۆلۆژی دەزانێت.
🔹 1982 كاتێك ئیسرائیل هێرشی دەكردە سەر لوبنان، سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ موسوڵمانانی شیعەی ئەوێ، كاریكرد بۆ دامەزراندنی كۆمەڵەی (حیزبوڵا)ی لوبنان. دواتر ئیسرائیل حزبوڵای بە مەترسیدارترین نەیار لەسەر سنورەكانی خۆی ناساند.
🔹 1983 حزبوڵا كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرا، پەنای بۆ هێرشی خۆكوژی برد بۆ كردنەدەرەوە هێزە بیانی و ئیسرائیلییەكان لە لوبنان، لە تشرینی دووەمی ئەم ساڵەدا، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو خۆی كرد بەناو بارەگای فەرماندەیی سەربازی ئیسرائیلدا. ئیتر دوای ئەم رووداوە ئیسرائیل بڕیاریدا لەسەرتاسەری خاكی لوبنان بكشێتەوە.
🔹 1992- 1994 هەریەكە لە ئەرژەنتین و ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی دوو تەقینەوە خۆكوژییەكەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل (1992)و سەنتەری جولەكەكان (1994) لە بۆینس ئایرس خستە ئەستۆی ئێران و حزبوڵا، بەهۆی ئەم دوو هێرشەوە دەیان كەس كوژران، بەڵام ئێران و حزبوڵاش رەتیانكردەوە بەرپرسیارێتیی هێرشەكان لەئەستۆ بگرن.
🔹 2002 ئاشكراكردنی بەرنامە ئەتۆمییە نهێنییەكەی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، كە مەترسی ئەوەی دروستكرد ئێران هەوڵ بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی بدات و پابەندییەكانی خۆی بەگوێرەی پەیماننامەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی پێشێل بكات، ئەمەش تۆمەتێك بوو كە تائێستا ئێران رەتیدەكاتەوەو لەبەرامبەردا بەردەوام ئیسرائیل داوای ئەوە دەكات رێوشوێنی توند دژ بە كۆماری ئیسلامی بگیرێتەبەر.
🔹 2006 ئیسرائیل چووە ناو شەڕێكی یەك مانگەوە لەگەڵ حزبوڵا لە لوبنان، بەڵام نەیتوانی حزبوڵای پڕچەككراو لەناو ببات.
🔹 2009 ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێكدا ئیسرائیلی بە "شێرپەنجەیەكی مەترسیدارو كوشندە" ناوبرد.
🔹 2010 ڤایرۆسی (ستاكسنت)ی كۆمپیوتەر كە دەوترێت لە ئەمریكاو ئیسرائیل پەرەی پێدراوە، بەكارهێنرا بۆ هێرشكردنەسەر دامەزراوەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە وێستگەی ئەتۆمی (نەتەنز)ی ئێران، ئەمە یەكەمین هێرشی ئەلیكترۆنی ئاشكرا بوو بۆسەر ئامێرە پیشەسازییەكان.
🔹 2012 مستەفا ئەحمەدی رەوشەن زانای ئەتۆمی ئێران بەهۆی بۆمبێكەوە كە ماتۆڕسوارێك لە ئۆتۆمبیلەكەی بەستبوو، لە تاران كوژرا. ئێران بەرپرسیارێتی كوژرانی رەوشەنی خستە ئەستۆی ئیسرائیل.
🔹 2018 بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ستایشی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكای كرد بەهۆی بڕیارەكەی بۆ كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی زلهێز لەگەڵ ئێران، ئەمەش دوای ساڵانێك لە تانەدان لە بایەخی رێككەوتنەكە، ناتانیاهۆ بڕیارەكەی ترەمپی بە "هەنگاوێكی مێژوویی" ناوبرد. هەمان ساڵ و لە مانگی ئایاردا، ئیسرائیل ژێرخانی سەربازی ئێرانی لە سوریا بۆردومان كرد، ئەوكات تاران لە شەڕی ناوخۆیی سوریادا پشتیوانی لە سەرۆك بەشار ئەسەد دەكرد، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەكانی ئێران لە سوریاوە ژمارەیەك موشەكیان ئاڕاستەی بەرزاییەكانی جۆلان كرد كە ئیسرائیل داگیری كردووە.
🔹 2020 ئیسرائیل خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە كوژرانی ژەنەراڵ قاسمی سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی باڵی دەرەوەی سوپای پاسدارانی ئێران، لە هێرشێكی ئەمریكادا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە بەغداد، لەوەڵامی كوژرانی سولەیمانیدا ئێران هێرشی موشەكی كردەسەر بنكەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و بەهۆیەوە نزیكەی 100 سەربازی ئەمریكی برینداربوون.

draw media

26 Oct, 08:43


سوپای پاسداران:
🔻دوو سەربازمان لە هێرشەكەی ئیسرائیلدا كوژراون
درەو:
🔹سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: دوو سەربازیان لە هێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلدا كوژراوە.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: دوو سەربازمان لەكاتی بەرپەچدانەوەی تەقەمنیەكانی قەوارەی زایۆنی تاوانكار بوونەتە قوربانی لەپێناو بەرگریكردن لە ئاسایشی ئێران و گەلەكەی.
بەیاننامەكە دەشڵێت: بەیانی ئەمڕۆ قەوارەی زایۆنی هێرشی كردووەتە سەر ناوەندی سەربازی لە پارێزگاكانی تاران و خوزستان و ئیلام و، سیستمی بەرگری ئاسمانی رێگری كردووە لەو دوژمنكارییەو سەركەوتووانە روبەڕوی بووەتەوە، تەنها زیانێكی سنوردار بەر هەندێك خاڵ كەوتووە.

draw media

26 Oct, 08:26


🔻"دەبێت ئەمە كۆتایی هێرشی راستەوخۆی ئێران و ئیسرائیل بێت بۆسەر یەكتر"
(درەو):
ئاژانسی (رۆیتەرز) لەزاری بەرپرسێكی باڵاوە لە كۆشكی سپی ئەمریكا، سەبارەت بە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ئێران:
🔹دەبێت ئەمە كۆتایی هێرشی راستەوخۆی ئێران و ئیسرائیل بێت بۆسەر یەكتر.
🔹هێرشەكەی ئیسرائیل بەجۆرێك ئامادەكاری بۆ كرا، كاریگەر بێت.
🔹ئەگەر ئێران بڕیاریدا وەڵامبداتەوە، ئەوا ئەمریكا بەتەواوەتی ئامادە دەبێت بۆ بەرگرتن لە هەر هێرشێك.
🔹لە چەند هەفتەی رابردوودا بایدن لەگەڵ ئیسرائیلییەكان كاریكرد بەمەبەستی هاندانیان بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی گونجاو بۆسەر ئێران و كەمكردنەوە مەترسی بەركەوتنی خەڵكی مەدەنی لە هێرشەكەدا.

draw media

23 Oct, 16:32


وەزیری ناوخۆی توركیا:
🔻لە هێرشەكەی ئەنكەرەدا (4)كەس كوژراون و (14) كەسی دیكەش برینداربون
درەو:
🔹عەلی یەرلی كایا وەزیری ناوخۆی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی: لە هێرشەكەی ئەنكەرەدا (4) كەس كوژراون و (14) كەسی دیكەش بریندارن، كە برینی هەندێكیان قورسە.
لە لێدوانێكی پێشوتریدا پێشتر وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەكردبوو، هێرشێكی خوێناوی لە بارەگای سەرەكی کۆمپانیای توساش لە ناوچەی کەهرەمان کازان لە لە نزیك ئەنكەرە رویداوەو بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژراون و برینداربون.
بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، دوان لە هێرشبەرەكان كە تائێستا ناسنامەیان ئاشكرانەكراوە كوژراون.

draw media

23 Oct, 16:24


🔻 نەوەی نوێ بە پێنج ملیۆن دینار غەرامە كرا
(درەو):
بەهۆی پێشێلكردنی سیستەمی بانگەشەی هەڵبژاردن و شكاندنی بێدەنگی هەڵبژاردن دوای راوەستانی هەڵمەتی بانگەشە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەیەك سزای دارایی دەركرد.
🔹لیستی جوڵانەوەی (نەوەی نوێ) بە بڕی (5 ملیۆن) دینار غەرامە كراوە، بەهۆی ئەوەی كەناڵی (NRT) لەماوەی بێدەنگیدا بانگەشەی هەڵبژاردنی رانەگرتووە.
🔹رامی نوری سیاوەش كە كاندید بووە بۆ كورسی كۆتای مەسیحی لە پارێزگای هەولێر بە بڕی (1 ملیۆن) دینار غەرامە كراوە، ئەمیش سیستەمی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشێل كردووە.
🔹 (باخان ئازاد) كە كاندیدی پارتی بووە ئەویش بڕی (1 ملیۆن) دینار غەرامەی بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی ئەوەی سیستەمی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشێل كردووە.

draw media

23 Oct, 15:56


🔻 كاتی تەقینەوەكە جێگەی گومانە؛ دانوستانی نوێی ئاشتی لەگەڵ كورد لەبەردەم تاقیكردنەوەدایە
(درەو):
هێرشی چەكداریی بۆسەر بۆسەر كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی توركیا (TUSAŞ) لە ناوچەی (قەهرەمان کازان) لە ئەنكەرە، گومانی ئەوەی لێدەكرێت هەوڵ بێت بۆ لەباربردنی دانوستانی نوێی ئاشتی لەگەڵ كورد لە توركیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشە تیرۆرستییەكەوە بۆسەر كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی توركیا، 4 شەهیدو 14 بریندارمان هەیە.
هێرشبەرەكان دوو كەس بوون، پیاوێك و ژنێك، هەردووكیان لە هێرشەكەدا كوژراون، بەڵام هێشتا بەرپرسانی توركیا ئەو لایەنەیان دیاری نەكردووە كە لە پشت هێرشەكەوەن.
هێرشەكەی سەر كۆمپانیای (TUSAŞ)ی توركیا لەكاتێكدا روودەدات كە چەند رۆژێكە سەرلەنوێ لە توركیاو لەسەر ئاستی فەرمی گفتوگۆ لەبارەی دەستپێكردەوەی گفتوگۆی ئاشتیی لەگەڵ كورد دەستی پێكردوەتەوە.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەپە) كە هاوپەیمانی ئەردۆغانە، بەفەرمی پێشنیاری ئەوەی كرد عەبدوڵا ئۆ*جەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان ئازاد بكرێت و لەناو پەرلەمانی توركیاو لەناو فراكسیۆنی (دەم) پارتی كە نوێنەرایەتی كورد دەكات بەفەرمی كۆتایهاتنی پارتی كرێكاران و چەكدانانی ئەو پارتە رابگەیەنێت، چونكە بەپێی قسەی ئەو كێشەیەك لەناو توركیادا بەناوی كێشەی كورد بوونی نییەو ئەوەی هەیە كێشەی پارتی كرێكارانە.
بانگەوازی باخچەلی بۆ ئازادكردنی ئۆ*جەلان لەكاتێكدایە سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوەپەرەست پێشترو لە 2022دا رێبەری دەستبەسەركراوی پارتی كرێكارانی كوردستانی وەكو "بكوژ" ناوبرد كە نابێت هەرگیز ئازاد بكرێت.
سەرباری ئەمە، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا هەرزوو پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیارەكەی باخچەلی واتا ئازادكردنی (ئۆجەلان) لەبەرامبەر چەكدانانی پارتی كرێكاران راگەیاند.
بەر لە تەقینەوەكەی ئەنكەرە، گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی پێشووتری گەورەشارەوانی دیاربەکر ئاشكرایكرد" رەنگە 29ی ئەم مانگە و لە یادی راگەیاندنی کۆماری تورکیا، گوێمان لە دەنگی عەبدوڵا ئۆجە*لان بێت".
ئەمە هۆكارەكەیە، ئێستاو دوای تەقینەوەكەی ئەنكەرە، پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان (دەم پارتی) كە نوێنەرایەتی كورد دەكات، ئیدانەی هێرشەكەی كردو گومانی لەسەر وادەی ئەنجامدانی هێرشەكە دانا.
بەگوێرەی راپۆرتی میدیا جیهانییەكان، ئەردۆغان و سەركردایەتی سیاسی توركیا گەیشتونەتە ئەو بڕیارەی كە ئیسرائیل دیزاینی سیاسی ناوچەكە دەگۆڕێت و ئەمەش هەڕەشە ئەمنییەكان لەسەر ئاسایشی توركیا زیاتر دەكات، بۆیە پێشوەختە دەبێت دۆخی ناوخۆیی رێكبخەنەوەو لە یەكەم هەنگاویشدا كۆتایی بە هەڕەشەی پارتی كرێكاران بهێنن و هەنگاوێكی تر بەئاڕاستەی چارەسەری دۆزی كورد هەڵبگرن، ئەمەش دوای 10 ساڵ لە شكستهێنانی دواین هەوڵی چارەسەری ئاشتی لە توركیا.

draw media

23 Oct, 14:44


لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ھێرشێکی خۆکوژی و چەکداری کرایە سەر کۆمپانیایەکی دروستکردنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکی بەناوی (TUSAŞ) و بەهۆیەوە كوژراو و بریندار هەیەو چەكدارەكان چەند كارمەند]كی كۆمپانیاكەیان بە بارمتەگرتووە.

draw media

23 Oct, 12:41


نەوتی عێراق نزیكبووەتەوە لەوەی بگاتە یەكێك لە وڵاتانی تری یەكێتی ئەوروپا، وڵاتێك كە دەیەوێت پەیوەندی بە ریزی ئەو وڵاتانەی ترەوە بكات كە وەكو سزایەك بۆ هێرشی روسیا بۆسەر ئۆكراینا، هاوردەی نەوتی خاوی مۆسكۆ قەدەغە بكات.....
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=15796

draw media

23 Oct, 12:13


بزوتنەوەی گۆڕان:
🔻 ئەنجامی هەڵبژاردن لە ئاستی چاوەڕوانیماندا نەبوو
🔻 تێبینیمان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی هەیە
(درەو):
بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:
🔹 ئەنجامی هەڵبژاردن لە ئاستی چاوەڕوانیماندا نەبوو.
🔹 سەرنج و تێبینیمان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
🔹 رێژەی دەنگی پووچەڵکراو لە ئاستێکی بەرزدایە کە گومان لەسەر پرۆسەکە دروستدەکات.
🔹 رێگە نەدراوە لە بنکەکانی دەنگدان بریکارەکانمان رووی پێشەوەی پەڕاوی پوچەڵی دەنگدان ببینن.
🔹 تەنیا مۆری پوچەڵبوونی پشتی پەڕاوی دەنگدانەکە نیشان دراوە.
🔹 داوا لە کۆمسیۆن دەکات ئەنجامەکان بە ئەلیکترۆنی رادەستی لایەنەکان بکات بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەنجامەکان بدەن.

draw media

23 Oct, 11:41


🔻 "بەر لە راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی، وێنەی فۆرمەكانی دەنگدان رادەستی كاندیدەكان دەكەینەوە"
(درەو):
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق:
🔹 بەر لە راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی و لە چەند رۆژی ئایندەدا، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، كاندیدەكان بانگهێشت دەكات بەمەبەستی هێنانی هاردی (ئێس ئێس ئێس دی 4 تێرا). كۆمسیۆن راپۆرتی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و وێنەی فۆرمەكانی دەنگدانیان رادەست دەكات، هەر كاندیدێك دەتوانێت بەراوردكاری بكات لەنێوان راپۆرتی ئەنجامەكان و ئەو فۆرمانەی دەنگدان كە لای خۆی هەیە.
🔹 هەندێك كەس باس لە حاڵەتی ساختەكاری دەكەن، بۆیە كۆمسیۆن راپۆرتی ئەنجامەكان و وێنەی فۆرمەكانی دەنگدان رادەستی كاندیدەكان دەكاتەوە بۆ ئەوەی ژمارەی دەنگەكانی خۆیان بزانن، ئەمە بۆ جەختكردنەوەیە لە خاوێنی كاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و ئەوەی كە هەڵبژاردنی كوردستان بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەچووە.
🔹 هەندێك كەس لەبارەی كاغەزە پوچەڵەكانی دەنگدانەوە پرسیار دەكەن، رێژەی دەنگە پوچەڵەكان لەئاستی سروشتی كارەكەدایەو، هۆكاری ئەو ژمارە دەنگە پوچەڵە ئەوەیە كاندیدەكان تەنیا دەنگدەرانیان لە ژمارەكەی خۆیان هۆشیاركردوەتەوە نەك ژمارەی ئەو حزبەی كە خۆیان تێدا كاندید كردووە، بۆیە دەنگدەر هاتووە نیشانەی لەسەر كاندید داناوە، بەڵام لیستەكەی نیشانە نەكردووە، بەوەش كارتی دەنگدانەكەی پوچەڵ بووەتەوە، هەندێك كارتیش هەیە كە بەتاڵەو هیچی لەسەر نییە، بۆیە ئەمانەش بە پوچەڵ ئەژماردەكرێن، لەناو كارتە پوچەڵەكاندا كارتیش هەیە كە دەنگدەر نیشانەی لەسەر كاندیدی كۆتا داناوەو دەنگی بە لیستێكی حزبیش داوە، بۆیە ئەم كارتانەش پوچەڵ كراونەتەوە.
🔹 ئێستا كۆمسیۆن لەسەروبەندی ریزكردنی سكاڵاكانی هەڵبژاردندایە، لەنێوان سكاڵای زەردو سەوزدا، چونكە تائێستا هیچ سكاڵایەكی سور نییە،

draw media

23 Oct, 11:35


سەرۆککۆماری عێراق:
🔻 داوا دەکەین رێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ئیرادەی ئازادی گەل بگیرێت
(درەو):
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە:
🔹 بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و سەرجەم حزب و قەوارە سیاسییەکان دەکەم.
🔹 رۆڵی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەرز دەنرخێنم کە پیشەییانە هەڵبژاردنێکی پاکوبێگەردیان بەڕێوە برد.
🔹 داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەم لەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆببنەوە.
🔹 داوا دەکەین رێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ئیرادەی ئازادی گەل بگیرێت.

draw media

23 Oct, 11:30


🔻مامۆستایانی ئایینی دەرنەچوون
"زیاتر لە 15 مامۆستای ئایینی كاندید بوون"
درەو:
زیاتر لە (15) مامۆستای ئایینی لە لیستە جیاوازەكان كاندید بوون بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڵام هیچ مامۆستایەكی ئایینی دەرنەچوو.
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە زۆرینەی لیستە جیاوازەكان مامۆستای ئایینی كانددیدبوون، بەڵام هیچیان سەرنەكەوتن بۆ پەرلەمان.
درەو:
لیستی پارتی
- مەلا عیماد فائیز
- مەلا عەبدولباست بالیسانی
- مەلا عەزیز مەنتک
لیستی یەكێتی
- مەلا ئیدریس ژاڵەیی
- مەلا حەسەن دوكانی
لیستی یەكگرتوو
- مەلا ئیسماعیل پێنجوێنی
- مەلا ئیدریس كەریم
- مەلا هێمن بۆگدی
لیستی كۆمەل
- مەلا ئەحمەد سۆفی
- مەلا عەنتەر بادینی