Kurdistanregion @kurdistanregionpresidency Channel on Telegram

Kurdistanregion

@kurdistanregionpresidency


The official account of the Kurdistan region presidency- iraq

Kurdistanregion (English)

Are you interested in staying updated with the latest news and events in the Kurdistan Region of Iraq? Look no further than the official Telegram channel of the Kurdistan Region Presidency. With the username @kurdistanregionpresidency, this channel is your go-to source for all things related to the Kurdistan region. From political updates to cultural events, the Kurdistan Region Presidency channel has it all. Who is it? The Kurdistan Region Presidency channel is managed by the official office of the President of the Kurdistan Region of Iraq. This means that you can trust the information shared on this channel to be accurate and reliable. Whether you are a resident of the Kurdistan region or simply interested in learning more about this unique part of the world, this channel is for you. What is it? The Kurdistan Region Presidency channel is dedicated to keeping its subscribers informed about all aspects of life in the Kurdistan region. From announcements by the President to news about important events happening in the region, this channel covers it all. Whether you are interested in politics, culture, or current affairs, you will find something of interest on this channel. With the username @kurdistanregionpresidency, this channel is easy to find and follow on Telegram. Simply search for the username in the app and hit the follow button to start receiving updates from the Kurdistan Region Presidency. Don't miss out on the latest news and information from this dynamic region. Follow the Kurdistan Region Presidency channel today!

Kurdistanregion

01 Jan, 21:26


سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا:

بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكەم كە ئەمڕۆ لە (نیو ئۆرلینز) كرایە سەر خەڵكی بێتاوان. هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم بۆ قوربانییانی ئەم پەلامارە دڕندانەیە دەردەبڕم. لەم كۆستەدا هاوخەمی خەڵكی ئەمەریكاین.

Kurdistanregion

31 Dec, 20:35


دەقی نامەی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی:

Kurdistanregion

31 Dec, 15:08


پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆک بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە

بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەی زایینییەوە (٢٠٢٥)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کورستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت کوردستانیانی ئازیز دەکەم، هیوای ساڵێکی خۆش و پڕ لە کامەرانیی و سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان دەخوازم.

لای هەموومان ڕوون و ئاشکرایە، کە ناوچەکە بەگشتی بە دۆخێكى ئاڵۆز و ناهەمواردا تێپه‌ڕ دەبێت، بێگومان ڕووداو و پێشهاته‌كانیش کەم تا زۆر كاريگه‌رييان دەبێت له‌سه‌ر هه‌رێمەکەمان، بۆیە گرنگە یەکڕیزی و یەکدەنگیی گشت لایە سیاسییەکان بکەین بە خاڵی بەهێزبوون، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهات و ئەگەرێک؛ هەروەها گرنگە ئەرک و بەرپرسیارێتیی هاوبەش بکەین بە ئامانجی بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئارامیی و سەقامگیری بۆ ناوچەکەمان.

هیوادارم هاتنی ساڵی نوێ ببێت بە دەستپێکی بەیەکەوە کارکردن، لەپێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان، هەروەها ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی و چەسپاندنی دادپەروەری و گەشەسەندنی ئابووری و خۆشگوزەرانی بێت بۆ هەموو لایەک، ئومێدەوارم لە ساڵی نوێدا بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیماندا.

ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان لە هەر پێشهاتێکی نەخوازراو بپارێزێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/12/31

Kurdistanregion

31 Dec, 14:10


ساڵی نوێتان پیرۆزبێت

Kurdistanregion

28 Nov, 11:15


سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/11/28 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برایم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا، دۆخی ناوخۆ و ئەو هەنگاوانەی کە بۆ خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت پێویستن، خرانە بەر باس. لەمبارەیەوە، بە بایەخەوە باس لە فەرمانی هەرێمیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ گرێدانی دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا و وەک سەرەتایەکی گرنگ بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، لە قەڵەمدرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا کە بەڕێز نیاز ساڵح، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی ئامادەی بوو، وێڕای باسکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەش، ئاڵوگۆڕ کرا.

Kurdistanregion

27 Nov, 18:18


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی لە ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد:

Kurdistanregion

27 Nov, 17:23


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ناوخۆى به‌ريتانيا كۆده‌بێته‌وه‌

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/11/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پته‌وكردنى پەیوەندیيەکانی عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی یەکگرتوو، بەهێزکردنی هاريكاريى هاو‌به‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى هاوکاریی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، کۆچی نایاسایی، بازرگانی بە مرۆڤ، سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئەلیکترۆنی، تاوتوێ كران.

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاریی نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنی و مرۆییەکان و تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی شانشینی یەکگرتووی کرد لە پشتگیریکردنی سەقامگیريی هەرێمی و پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی توانا ئەمنی و کارگێڕييه‌كانى.

لاى خۆیەوە، خاتوو کووپەر، وێڕای پیرۆزبایی بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، سوپاسی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد وەک هاوبەشێکی ستراتیژی لە بەهێزکردنی ئاسایشی هەرێمی و ئاماژەی بە به‌رده‌واميى پابەنديى وڵاتەکەی کرد بۆ پشتيوانى و هاوكاری لەگەڵ هەرێمى كوردستان و عێراق له‌پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە مرۆییەکان لە ناوچەکەدا.

پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گرنگیی جێیه‌جێکردنی ده‌ستووری عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵات، مه‌ترسییه‌کانی داعش، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخى‌ ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

Kurdistanregion

27 Nov, 17:12


پێشوازیی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، لە بەڕێز ئێڤێت کووپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، لە هەولێر

Kurdistanregion

26 Nov, 14:32


سەرۆک نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان دەرکرد

Kurdistanregion

16 Nov, 13:20


ڤیدیۆ؛ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، به‌شداریی له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی چواره‌می پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌راندا له‌ كۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالاندا كرد

Kurdistanregion

16 Nov, 11:31


“جەخت لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێک دەکەمەوە کە وه‌ڵامگۆى چاوه‌ڕوانييه‌كانى خه‌ڵك بێت. حکوومەتێک کە بتوانێت سەرکەوتووانه‌ ڕووبەڕووی مه‌ترسى و ئاڵنگارییەكانى ئێستا و داهاتوو ببێتەوە”

Kurdistanregion

16 Nov, 11:18


“باوەڕێکی قووڵ و پتەومان هەیە کە پێشمه‌رگه‌ و هێزە چەکدارەکانمان، دەبێت دامەزراوەیەکی نیشتمانی و پیشەیيی سەربەخۆ بن و دوور بن لە هەموو جۆرە ناكۆكى و ململانێی سیاسی و حزبی”

Kurdistanregion

16 Nov, 11:06


سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی: كۆڵ ناده‌ین، ئیراده‌ی جددیمان هه‌یه‌ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16/11/2024، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداریی له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی چواره‌می پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌راندا له‌ كۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالاندا كرد.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌رێزان شێخ جه‌غفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و خێزان و كه‌سوكاری ده‌رچووان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

‏https://presidency.gov.krd/shrok-nechyrvan-barzany-kol-nadhyn-ayradhy-gddyman-hhyh-bo-yhkkhstnhohy-peshmhrgh/

Kurdistanregion

16 Nov, 10:59


“بەشداریی کچان و ژنانی کوردستان لە ریزەکانی پێشمەرگەو هێزەچەکدارەکانمان، لەم ڕۆژەدا بەرز دەنرخێنم”

Kurdistanregion

16 Nov, 10:45


“ئێوە ڕێگای ئاسانتان هەڵنەبژاردووە، بەڵکو ڕێگایەکی سەختی شکۆو سەربەرزیتان هەڵبژاردووە، کە ڕێگای خزمەتکردنی نیشتمان و پاراستنی دەستکەوت و بەها باڵاکانی گەلەکەمانە”

Kurdistanregion

16 Nov, 10:35


“خەڵکی کوردستان کە ئەم دیمەنانە دەبینن، بە شانازییەوە هەست بە سەربەرزی دەکەن”

Kurdistanregion

10 Nov, 09:10


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازی له كونسوڵى گشتيى ئێران ده‌كات

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، ستايشى ڕۆڵى به‌ڕێز نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسوڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانی له‌ هه‌ولێر كرد له‌ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای خواست له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا سه‌ركه‌وتوو بێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ڕه‌شنوودى، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ خۆى و كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا له‌ هه‌ولێر كرد بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانيان. هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

Kurdistanregion

10 Nov, 07:56


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ماڵئاوايی له‌ كونسوڵى گشتيى ئيمارات ده‌كات


به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا سوپاسى به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهرى، كونسوڵى گشتيى ئيماراتی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕۆڵى له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئيمارات، خۆشحاڵيى خۆى به‌ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگيرى و هاوكارييان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌يدا.

Kurdistanregion

10 Nov, 07:24


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى باڵيۆزى ژاپۆن ده‌كات

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز ماتسومۆتۆ فۆتوشى، باڵيۆزى ژاپۆن له‌ عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ كار و هه‌وڵى به‌ڕێز باڵيۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايشى ڕۆڵى ئه‌رێنيى ژاپۆنى له‌ پشتگيريكردنى‌ سه‌قامگيرى و په‌ره‌پێدان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ به‌ڕێز فۆتوشى خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى ژاپۆن، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

Kurdistanregion

07 Nov, 19:29


شاندێکی سەرۆکایەتی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی شای بەریتانیادا بەشدار بوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/11/7 لە هەولێر، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان و د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی شای بەریتانیادا کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیاوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێز سەرۆکی دیوان و شاندی سەرۆکایەتی، پیرۆزباییی یادەکەیان بە بەڕێز ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتیی به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان و ستافی کونسوڵخانە گەیاند و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان، بۆ خواستن.

لای خۆیەوە بەڕێز بیزڵی، وێڕای دەربرینی سوپاس و پێزانین بە بەشداریی شاندەکە لە یادەکەدا، جەختی لە پتەویی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، کردەوە.

Kurdistanregion

07 Nov, 11:18


سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی له‌ ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتيی ئەورووپا له‌ هه‌رێمى كوردستان‌، كرد

Kurdistanregion

07 Nov, 11:15


نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا ستايشى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/11/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتيی ئەورووپا له‌ هه‌رێمى كوردستان‌، كرد.

له‌ ديدارێكدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.

به‌ڕێز به‌رپرسى نووسینگەی یەکێتيی ئەورووپا وێڕاى پيرۆزبايى بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاما‌ژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌وان، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، سه‌ركه‌وتووانه‌ و به‌ ڕێكوپێكى به‌ڕێوه‌ چووه‌ و مايه‌ى ڕه‌زامه‌نديى ئه‌وانه‌، بۆ ئه‌وه‌ش، ده‌ستخۆشیی له‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان، كرد.


هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودانى زياتر به‌ هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستن و ده‌توانن يارمه‌تيده‌ر بن بۆ پته‌وكردنى دامه‌زراوه‌كان.

مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

Kurdistanregion

07 Nov, 11:00


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیى لە ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد

Kurdistanregion

01 Nov, 10:06


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز د. ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كات

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ براى به‌ڕێزم د. مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم. دڵنياين كه‌ هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزيان هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه‌ به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى وڵات له‌ به‌ڕێوه‌بردنى سياسى و كارگێڕى و ياساداناندا.

هيواخوازين ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى به‌ڕێزيان ببێته‌ هۆى پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ييى نيشتمانى بۆ به‌گه‌ڕخستنى هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى باشترى وڵاتدا به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كاراتر به‌رده‌وام بێت له‌ ئه‌ركى ياسادانان كه‌ وه‌ڵامگۆى چاوه‌ڕوانييه‌كانى گه‌ل بێت و سه‌قامگيرى و ئێستا و داهاتووى وڵات به‌هێزتر بكات.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/11/1

Kurdistanregion

31 Oct, 14:15


جێگری سەرۆک لەگەڵ جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/10/31, بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز رودۆلف ریچارد، جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، پەیوەندييه‌كانى فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران و جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان و پێشخستنیان لە کایە جیاجیاکاندا، کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی کرا. لەمبارەیەوە، بەڕێز جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، پیرۆزباییی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە گەلی کوردستان کرد و هەردوولاش گرنگیی لێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکانیان بۆ بە زوویی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تیایدا لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور، هاوڕا بوون.

Kurdistanregion

31 Oct, 07:57


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هێنانه‌كايه‌ى سێ ناحيه‌ ده‌رده‌كات

له‌ فه‌رمانێكى هه‌رێميدا كه‌ چوارشه‌ممه‌ 2024/10/30 ده‌رچووه‌، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى هێنانه‌كايه‌ى هه‌رسێ ناحيه‌ى (شاريا، مسێريك و ته‌ناهى) له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌رخست.

ئه‌م فه‌رمانه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تى و له‌به‌ر ڕۆشناييى نووسراوێكى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، به‌پێى ياساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه‌ و له‌ ڕۆژى ئيمزاكردنييه‌وه‌، جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هێنانه‌كايه‌ى ئه‌و سێ ناحيه‌ تازه‌يه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته‌ هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زياتر به‌ خزمه‌تگوزاريى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكاريى زياترى كارگێڕى بۆ هاووڵاتيانى ئه‌و سێ ناوچه‌يه.

Kurdistanregion

30 Oct, 21:03


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ دان به‌ واقعى سياسيدا بنێين

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30/10/2024 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له‌ پانێڵێكی دیداری ساڵانه‌ی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری)دا كرد كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكوومی و حزبی و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سایه‌تیی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ تیایدا ئاماده‌ بوون.

له‌ پانێڵه‌كه‌دا سه‌ره‌تا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و گرنگیی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، به‌ڕێزیان گوتی:

https://presidency.gov.krd/shrok-nechervan-barzani-dhbe-dan-bh-oakaai-seaseda-bneen/

Kurdistanregion

30 Oct, 17:57


“داعش ساڵی ٢٠١٤ کە هات، خەڵکی موسڵمان مزگەوتیان کردەوە بۆ برا مەسحی و ئێزیدییەکانی خۆیان”

Kurdistanregion

30 Oct, 17:49


“لە ناوچەکە شەڕێکی گەورە هەیە، هەوڵی ئێمە دەبێت هەمووی بۆ ئەوەبێت عێراق نەکەوێتە ناو ئەو ئاژاوەیە”

Kurdistanregion

30 Oct, 17:35


“ئێمە دوژمنی یەك نین، ڕکابەری سیاسیی یەکترین”

Kurdistanregion

30 Oct, 17:28


“دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان، لە دەرەوەو لە ناوەوە گۆڕینی بەسەرداهاتووە”

Kurdistanregion

26 Oct, 15:31


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى ميرى ئێزدييان ده‌كات

ژبۆ وه‌غه‌را داويێ يا خودێ ژێ ڕازى (سۆزان ميرزا به‌گ)، به‌هيدارى و سه‌رساخيێ ل مالبات و كه‌سوكارێن وێ يێن هێژا و ڕێزدار مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرێ ئێزدييا دكه‌م، هه‌ڤسۆز و هه‌ڤپارێن خه‌ما وانين. ژ خودايێ مه‌زن هيڤيخازين گيانێ وێ ب ڕه‌حم و دلۆڤانييا خۆ شاد بكه‌ت و سه‌بر و ئاراميێ بده‌ته‌ هه‌ميان.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
2024/10/26

Kurdistanregion

26 Oct, 13:19


پەیامێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە:

سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج. داوا لە هەموو لایەك دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان. پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دەکات.

Kurdistanregion

25 Oct, 12:38


سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا:

سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو پرۆفيسۆر خاتوو جۆيس بله‌و، دۆستى كورد و نووسه‌ر و زمانناس و شاره‌زاى زمان و ئه‌ده‌بى كوردى و هاوكارانى له‌ ئه‌نستيتوى كوردى له‌ پاريس ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

‏خاتوو بله‌و زۆرترين ته‌مه‌نى خۆى له‌ پشتگيريى گه‌لى كوردستان و خزمه‌ت به‌ زمان و ئه‌ده‌ب و كولتوورى كورديدا به‌سه‌ر بردووه‌. وه‌ك دۆستێكى دڵسۆز و به‌ كار و به‌رهه‌مه‌كانى، هه‌ميشه‌ له‌ يادماندا ده‌مێنتێه‌وه‌.

‏گيانى شاد و يادى به‌ خێر.

Kurdistanregion

24 Oct, 12:39


سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/10/24، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برایم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، کە بەڕێز فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە ئامادەی بوو، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خرایە بەر باس و بیروڕا سەبارەت بە هەنگاوەکانی دوای پرۆسەکە، ئاڵوگۆڕ کرا.

بەڕێز کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە سەرکەوتنی هەڵبژاردن، بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی لە کەشێکی ئازاد و سەقامگیردا، بە گرنگ لە قەڵەم دا و هەروەها ئەرکی خۆیان و تیمەکانیانی لە چاودێریکردنی پرۆسەکەدا، ڕوون کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی دیوان، بە پێزانینەوە لە هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان دوا و ڕۆڵی بەڕێز کونسوڵ و ستافی کونسوڵخانەی لە سەرخستنی هەڵبژاردنەکەدا، بە گرنگ و دۆستانە، وەسف کرد.

هەنگاوەکانی دوای ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامەکان و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

Kurdistanregion

24 Oct, 11:08


سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/10/24، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو نادین مێنزا سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی (IRF)، کرد.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە ئامادەی بوو، وێڕای خستنەڕووی ڕەوشی ناوخۆ و هەڵسەنگاندنی پێشهاتەکانی ناوچەکە، دۆخی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ژێر کاریگەریی ڕووداو و ئاڵۆزییەکاندا، تاوتوێ کرا.
بەڕێز سەرۆکی دیوان سەبارەت بە ژیانی پێکەوەیی و بنەمای فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا، ڕوانگەی سەرۆک و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ڕوون کردەوە و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەیی و پتەوکردنی ژیانی فرەییی نەتەوەیی و ئایینیی، وەک سیاسەتی فەرمی و هەروەها کولتوورێکی کۆمەڵایەتی، دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە خاتوو مێنزا، خۆشحاڵیی خۆی بە ڕەوشی ژیان و ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد لە سەرخستنی کار و ئەرکی ڕێکخراوەکەیاندا

Kurdistanregion

23 Oct, 19:40


سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا:

Kurdistanregion

23 Oct, 18:06



سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا:

سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنکارا دەکەم. سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم. بە تەواوی پاڵپشتی لە گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەین دژ بە تیرۆریزم.

Kurdistanregion

21 Oct, 16:38


“گه‌لى كوردستان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێيه‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌ زووترين كات حكوومه‌تێک پێکبهێنن كه بتوانێت سه‌قامگيريى پته‌وتر و ئابوورييه‌كى به‌هێز بهێنێته‌‌ ئاراوه‌ و بره‌وى زياتر به‌ مافه‌كان بدات”

Kurdistanregion

21 Oct, 16:36


پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەوە:

Kurdistanregion

21 Oct, 15:46


ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست،
به‌ڕێزان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان،

به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتن و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌ ده‌كه‌م. هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان، هه‌ڵنانى هه‌نگاوێكى گرنگ بوو له‌ به‌هێزكردنى ڕه‌وتی ديموكراسيى گه‌لى كوردستاندا. هاوكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ سه‌رخستن و به‌ڕێوه‌چوونى بێ كێشه‌ى پرۆسه‌كه‌، مايه‌ى شانازى و پێزانينه‌. له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا، گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌.

هه‌ڵبژاردن نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى ئازادانه‌ى بير و ده‌نگتان بوو، بۆ دياريكردنى نوێنه‌ره‌كانتان له‌ په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ى له‌ گيانى كێبڕكێى ئاشتييانه‌ و ڕێژه‌ى به‌شداريى فراوانى هاووڵاتييان له‌ بانگه‌شه‌ و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا بينرا، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ گه‌لى كوردستان مكوڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ديموكراسى و مافى خۆى بۆ بڕياردان له‌ چاره‌نووس و داهاتووى خۆى، به‌هێز بكات و نيشانه‌ى زيندوويى و پێگه‌يشتنى زياترى كولتوورى ديموكراسيى گه‌لى كوردستانه‌.

زۆر سوپاس بۆ هاووڵاتييانى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ هه‌وڵ و كۆششى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان، كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، حكوومه‌ت و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق، يوونامى و ته‌واوى ئه‌و لايه‌نانه‌ى له‌ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌يه‌دا، به‌شدار بوون. پابه‌ندى و هاوكاريى هه‌موو لايه‌كتان، كليلى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بوو. ده‌ستخۆشى و پێزانينمان ئاراسته‌ى هه‌مووان ده‌كه‌ين.

ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌يه‌كى ئارام و شارستانييانه‌‌، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه‌ كه‌ جيهان به‌ ڕێزه‌وه‌ سه‌يرى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ته‌واو ده‌كات و گه‌لى كوردستان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێيه‌تى، ئه‌وه‌يه‌ دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌ زووترين كات حكوومه‌ت پێكبهێنن.

حكوومه‌تێك كه بتوانێت سه‌قامگيريى پته‌وتر و ئابوورييه‌كى به‌هێز بهێنێته‌‌ ئاراوه‌ و بره‌وى زياتر به‌ مافه‌كان بدات، پێويستييه‌كى له‌پێشينه‌ى قۆناغ و ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و بنياتنانى داهاتووى هاوبه‌شمانه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گيانى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و هاريكاريى هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌كرێت.

سڵاو و دروود له‌ گيانى پاكى شه‌هيدان.

هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌خوازم.


نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/10/21

Kurdistanregion

21 Oct, 08:09


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى ده‌كات

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زيرى پێشووى سامانه‌ سروشتييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.

له‌ ماوه‌ى كار و ئه‌ركه‌كه‌يدا، خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى، به‌ لێهاتوويى و دڵسۆزى‌ خزمه‌تى به‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌ شاره‌زايى و پسپۆرى و تواناكانى، ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له‌ بنيتانانى ژێرخان و به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستاندا گێڕا.

يادى به‌ خێر و گيانى شاد بێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/10/21

Kurdistanregion

20 Oct, 10:09


سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی: به‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن، كوردستان براوه‌يه‌

به‌يانيى ئه‌مڕۆ یەکشەممه‌ 2024/10/20 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاش ئه‌وه‌ى له‌ بنكه‌يه‌كى تايبه‌تى ده‌نگدان له‌ هه‌ولێردەنگی دا، له‌ لێدوانێكدا باسى له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن كرد و وه‌ڵامى پرسيارى ڕۆژنامه‌نووسانى دايه‌وه‌.

https://presidency.gov.krd/shrok-nechyrvan-barzany-bh-shrkhotni-hhlbzhardn-kordstan-braoheh/