Rawa Musa :: ڕەوا موسا @rawamusa Channel on Telegram

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

@rawamusa


تایبەت بە زانیارییە سەربازی و سیاسی و پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان...

خاصة بالإعلام العسكري والسياسي والعلاقات الدولية...

Rawa Musa :: ڕەوا موسا (Arabic)

هل تبحث عن مصدر موثوق للمعلومات حول الشؤون العسكرية والسياسية والعلاقات الدولية؟ إذاً قناة روا موسى هو المكان المناسب لك!

روا موسى تقدم لك زيادة فهمك للأحداث السياسية والعسكرية الحالية في العالم، بالإضافة إلى تحليل عميق للعلاقات الدولية. سوف تجد في هذه القناة معلومات شاملة ومحدثة بانتظام تساعدك على مواكبة التطورات الأخيرة في هذه القطاعات المهمة.

بفضل فريقنا المتخصص في تجميع وتحليل البيانات، يمكنك الآن الاعتماد على قناة روا موسى كمصدر أساسي للمعلومات التي تبحث عنها. انضم إلينا الآن لتحظى بتجربة فريدة من نوعها في عالم الإعلام العسكري والسياسي والعلاقات الدولية!

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

03 Feb, 12:26


شتێکی تریش زۆر گرنگە بیزانین ئەوەیە، هیچ جاش و ناپاکێکی کورد جۆرە زێڕەکەی پێ نەدرا بەڵکو زۆربەیان جۆرە بڕۆنزەکەیان وەرگرت کە لەهەموویان بێ قیمەتر و بێ نرخترە....

ئیدی بزانن ناپاک و خائینی نیشتیمانی هیچ نرخێکیان لای خاوەنەکانیان نییە. ڕێز و نرخی ئێمە لەدوای خودا جل جلالە لەناو خاک و خەڵکی خۆمانە...

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

03 Feb, 12:24


لەزۆرێک لەپەیج و ئەکاونت و سۆشیال میدیای کوردیدا ئەم وێنەیە بڵاوکراوەتەوە گوایە دراوی میرنشینی سۆرانە. لەلایەک مۆری سوڵتانی پێوەیە و لەلایەکەی تر نووسراوە کوردستان لەگەڵ وێنەیەکی چیاکانی کوردستان.

بەڵام لەڕاستیدا وانییە، ئەمە دراونییە و مەدالیای عوسمانییە. بەخشرایە ئەو ئەفسەر و فەرماندانەی بەشداریان لە ڕووخاندنی میرنشینی بۆتان کرد. بە زێڕ و زیو و بڕۆنز درووستکرا. مۆرەکەی پشتەوەی مۆری سوڵتان عبدالمجیدی دووەمە. ساڵەکەش ساڵی 1846ی زاینییە، ئەوەی مایەی داخە کۆمەڵێک پەیجی مێژووی کوردی و کەسانی دیاری سۆشیال میدیاش کەوتوونەتە ئەو هەڵەیەوە بەبێ ئەوەی بەدوای سەرچاوەکەیدا بگەڕێن. سۆشیال میدیای کوردی فەوزایە هەر ئەوەندەیە شتێکت فڕێدا ئیدی وەک لافاو بەهەموو لایەکدا بڵاودەبێتەوە و دەکرێتە فاکت.

ئەوەی گرنگە ئەوەنییە ئەوە مەدالیایە یاخود دراوە، بەڵکو هەستکردن بەو فەوزایەیە لەناو سۆشیال میدیای کوردیدا هەیە و هەرگیز تەنانەت ئەو نووسینەی منیش نووسیوومە باوەڕی پێ مەکەن بەبێ ئەوەی بەبیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بەدوای حەقیقەت و سەرچاوەکاندا نەگەڕێن. با کەس نەبێتە ئوستاد و مامۆستاتان خۆتان مامۆستای خۆتان بن...

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

26 Jan, 09:20


ئەم شتانەم بۆیە ئەمڕۆ باسکرد، چونکە یەکێک لە هۆکارەکانی سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ عێراق پرسی عەشایەری شەممەرە!

دەیەوێت لەڕێگەی لقی شەممەری عێراقەوە گوشارێک لەسەر شێخانی لقی شەممەری شام درووستبکەن و لە ئیدارەی خۆسەر دووربکەونەوە.

ئەمە شتێکە لە میدیاکان بۆتان باس ناکرێت.....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

26 Jan, 09:17


مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە...

لەکۆتایی قۆناغەکانی دەسەڵاتی عوسمانیدا، عوسمانییەکان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر شامدا هەوڵی نانەوەی دووبەرەکی و ناکۆکیان دەدا لەنێوان کۆنفدراسیۆنی هۆزەکانی میلانی کوردی و کۆنفدراسیۆنی عەشایەری شەممەری عەرەبیدا. بەڵام هەوڵەکانیان بە ئەنجامێکی ئەوتۆ نەگەیشت، چونکە و ژن و ژنخوازی و خزمایەتی زۆر لەنێوان دوو کۆنفدراسیۆنەکەدا هەبوو.


ئێستاش تورکیا هەموو هەوڵێکی خۆی خستۆتەگەڕ تا عەشایەری شەممەر لە کوردەکان بکات و بیری یاخیبوونیان لە مێشکدا بچەسپێنێت. بەڵام سوپاس بۆ خودا هەتا ئەم ساتە بە ئەنجامێکی ئەوتۆ نەگەیشتوون، بۆیە پەنایان بۆ عەشایەری "العقيدات" برد و توانیان لایەکی عەشیرەتەکە جودابکەنەوە و ئێستا دوژمنایەتیان خستۆتە نێوان مام و برازاوە، بەشێوەیەک مام لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر دایە و برازا لەگەڵ جاشەکانی سەر بە تورکیا دەستی تێکەڵکردووە و چەندین جار هەوڵی داگیرکردنی ناوچەکانی باشوری جەزیرەیان داوە. دواهەمین هەوڵ سێ ڕۆژ بەر لەئێستابوو کە هێرشەکەیان لەلایەن عەشایەری شەممەر و دڵسۆزەکانی العقيدات تێکشکێندرا.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

26 Jan, 09:07


لەئێستادا گەورەترین حەملەی هەواڵگری ناحەزانی کورد لەسەر عەشایەری شەممەرە، بۆئەوەی جودایان بکەنەوە لە دەسەڵاتی کوردی. ئەگەر کارێکی وەها ڕووبدا دەرگای هەژموونی کورد بەڕووی عەرەبدا دادەخرێت....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

26 Jan, 09:06


ئەم وێنەنانەم بۆیە دانا تا پێتانی بڵێم عەشایەری شەمەر کە یەکێکە لە گەورەترین عەشیرەتەکان لە جیهانی عەرەبیدا، کۆد و خەزنەی مانەوەی دەسەڵاتی کوردین بەسەر عەرەبدا لە موسڵ و جەزیرە بەتایبەتی و عێراق و سوریا بەگشتی.

ئەم عەشیرەتە ژمارەیان ملیۆن و نیوێک زیاترە لە عێراق و هەروەها لە سوریا زیاترن لە سێ ملیۆن و نیو، پێکهاتەی سەرەکی عەرەبین لە ئیدارەی زاتی خۆسەری رۆژئاوادا و تەنانەت ژمارەیان لە کوردیش زیاترە.

بەڵام بەهۆکاری تێکەڵاوبوونی لەمێژینەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی سیاسی و هەڵکەوتەی جوگرافیانەوە، نزیکبوونەوەیەکی تەواویان لەگەڵ کوردەکان هەیە و لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی کوردیشدا ئاوێتەبوونە. لەئێستادا دەسەڵاتی ئیدارەی زاتی خۆرئاوایان لەناو عەرەبەکانی ژێردەستیان چەسپاندووە و زۆر نزیکن لە دەسەڵاتی کوردی لە باشور و خۆرئاوای کوردستان.

هێزەکانی سەنادید کە ژمارەیان زیاتر لە دە هەزار چەکدارە و شەمەرن، بەرامبەر هێزی عەرەبەکانی تری ناوچەکە بەردەوام لە لەململانێدان بۆ پاراستنی دەسەلاتی ئیدارەی خۆسەر لە دێرەزور و ڕەقە و تەبقا و حەسەکە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

26 Jan, 08:56


وێنەی یەکەم: وێنەی شێخ حەمیدی دهام شێخی پێشووی عەشایەری شەمەر لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان. لەکاتی پێشوازیکردنی سەردانەکەی کاک مەسعودا بۆ قامیشلۆ و ئەرکی خوان و دەعوەتی خەڵکی گرتە ئەستۆی خۆی.

وێنەی دووەم: وێنەی شێخ مانی شێخی ئێستای عەشایەری شەمەر لەگەڵ کاک مەسرور بارزانی.

وێنەی سێیەم: وێنەی فەرماندە بندر حەمیدی دهام کوڕی حمید شێخ دهام و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عەشایەری شەمەر لەگەڵ بەڕێز مەزڵوم عەبدی.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

28 Dec, 20:36


هێزەکانی هەسەدە پەنجا بۆ حەفتا هەزار ژن و منداڵ و چەکداری داعشیان لەکنە ئامادەنەبوون بیانکوژن و ئەسڵەن مەسرەفەکی زۆریان لێ دەکەن و بەخێویان دەکەن چونکە دیلن، ئێستا بۆ لەو وەزحە ناسکەیدا ژن و پیاوێک بەئاڵای پەکەکەوە لەسەر ئەو جادەیە بە ئاشکرا دەکوژێت؟! ئەوە دەبێ چ گەمژەیەک باوەڕ بکات؟ بۆ لە ئاژانسێکی جیهانی ئەو ڤیدیۆیانە بڵاونابنەوە؟

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

28 Dec, 20:30


تەماشای ئەو فیشەکانە چۆن لەو عەرزە هەڵدەبزنەوە، خۆ فیشەکەکان لە پیاوەکە نزیکتربوون ئەو ژنە بۆ خۆی خەواند

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

28 Dec, 20:26


تەماشای ئەو فلیمە کۆمیدییەی دەزگای هەواڵگری میتی تورکیا بکەن، تا ئێستا سیناریۆیەکی جوانیان نەکردووە خەڵک باوەڕبکات و لە ئاژانسێکی جیهانی بڵاوببێتەوە و ببێتە مەوزوحی میدیاکان. تەنها لە دوو سێ تەلەگرام و چەند ئەکاونتێکی بێ داک و بابی ئێکس بڵاودەبێتەوە و لەبیر دەچتەوە😅



ئاڵاکەی پەکەکەشیان داناوە بەحساب ئەها هەسەدە پەکەکەنە، دەیانەوێ بە یەک بەرد دوو چۆلەکە بکوژن. هەم بڵێ هەسەدە خەڵک و ژن دەکوژێت هەمیش پەکەکەیە، هەسەدە هەرگیز ئەو ئاڵایەیەی بەکارنەهێناوە و بەتایبەتی ئێستا کە زۆر زۆر حەزەر دەکەن و زۆر پارێزی دەکەن هەتا بیانوو نەدەنە دەستەوە و ئەمریکا لە پاڵپشتی بەردەوام بێت، ئەوان ئامادەبن تەلڕەفعەت و شەهبا و مەنبج چۆڵ بکەن بۆ خاتری مانەوەی ئەمریکا جا دێن بە ئاڵایەکی پەکەکە و کوشتنی ژنێک لە خۆیانی تێکدەدەن؟!

نەفرەتی خودا لە دووڕوویی و ناخی پیسی تورک، هەموو بوختان و درۆ و کارێکی نائەخلاقی و شەیتانی دەکەن بۆئەوەی کورد ماڵێکی نەبێت قومێک ئاوی تێدا بخواتەوە....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

28 Dec, 16:13


بۆچی موسڵمان پشتگیری هەسەدە بکات؟! ئایا هیچ کێشەیەکی ئیمانی لە پشتگیریکردنی هەسەدەدا هەیە؟! ئایا تورکیا ئیخوانییە؟! پەیوەندی ڕەوتی ئاکپارتی و ڕەوتی ئیخوان لەکوێوە دەستیپێکرد و لە چ خاڵێکدا کۆتایی پێهات؟! روئیاکانی ئەحمەد شەرع تا چەند لە سیاسەتەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە؟! وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری تر لەم دوو ڤۆیسەدا ببیستن، ببورن کە کاتمان نەبوو بە وتارێکی جوانتر و ڕێککتر لەخزمەتتاندابین و ئەمەندەمان لێ قبوڵ بکەن.....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

28 Dec, 08:45


ژمارەی ئەندامانی گەلی پەشتون لە پاکستان سێ ئەوەندەی ژمارەی پەشتونەکانی ئەفغانستانن، لە ئەفغانستان نزیکەی 15 ملیۆن پەشتون هەنە کەچی لە پاکستان زیاتر لە 46 ملیۆن پەشتون هەن.

پەشتونەکان گەلێکی ئێرانین و لەئێستادا سەرانی تاڵیبان پێکدەهێنن، لە پاکستاندا گرووپێکیان هەیە بەناوی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان. داوای سەربەخۆیی هەرێمی پەشتونەکان دەکەن لە پاکستان کە ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە بە سور دیاریکراوە لە نەخشەکەدا.

لە سیاسەتی پاکستانیشدا ڕۆڵی گەورەیان هەبووە، عمران خانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە ڕەچەڵەک پەشتونییە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

28 Dec, 08:33


شەڕوپێکدادانەکانی نێوان تاڵیبان و پاکستان بۆ کێشەی یاخیبووە پەشتووەکانی پاکستان دەگەڕێتەوە، کە پاکستان بانگەشەی ئەوە دەکات لەلایەن تاڵیبانەوە پشتیوانی دەکرێن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکەکانی پاکستان کەمپێکی ئاوارەکانی خەڵکی پارێزگای وەزیرستانیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە 46 کەس گیانیان لەدەستدا، زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون. تاڵیبان دەمێک بوو ئەوانی وەکو میوان وەسف کردبوو، ئەمەش توڕەیی چەند فەرماندەیەکی لێ کەوتەوە و وەکو تۆڵەکردنەوە هێرشیان کردە سەر پێگەکانی پاکستان لەسەر سنور.

هەتا ئێستا نۆزدە سەربازی پاکستانی کوژراون، چەند گوند و پێگەیەکی پاکستانی لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ کراون. دۆخەکە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت دەکەونە جەنگێکی ڕانەگەیەندراوەوە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

27 Dec, 18:37


مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین بۆ جاری هەشتەم وەکو سەرۆکی حزبی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە، هەموو مونافس و رکابەرەکانی بەر لە کۆنگرە دوورخستەوە چونکە دەیزانی رکابەری دەکەن بۆ پۆستەکە. کەسایەتییەکی گەورەبیرمەندی وەکو مامۆستا ئەبوبەکری کاروانی بەو هەموو ئەقڵیەتە فراوانەی هەیەتی جێگای لە کۆنگرەدا نەبۆوە و حزبەکە تاراندی، سامانە مرۆییەکانی خۆیان لەپێناوی یەک شەخسدا بەدەرنا!

مامۆستا سەڵاحەدین ماوەی 24 ساڵ سەرۆکی حزبە و ئێستاش لێیان بپرسی ڕەخنە لە یەکێتی و پارتی دەگرن بەوەی خۆسەپێن و تاکڕەون! هەمووشی لەبەر دەردە کوردە کە حەسودی و ئیرەیی بردنە بە کەسانی زیرەک و بیرمەند و خاوەن زانست، دەنا دەبوو دەمێک بوایە یەکێکی تر لەو بیرمەندانەی ناو خەتی یەکگرتوو و ئیسلامییەکانی کوردستان تەکلیفی پۆستی سەرۆکی یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوەیان بۆ کرابایە.....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

27 Dec, 12:38


لەو سەردەمەی میسڕ کەوتۆتە بەردەستی عوسمانییەکان، هەتا ئەو ڕۆژەی ناپلیۆن بۆناپارت پێی لەسەر خۆڵی ئەسکەندەرییە دانا و میسڕی خستە ژێر چەپۆکی فەڕەنساوە. دواتر تا کەوتەوە ژێر هەژموونی بەریتانییەکان و بنەماڵەی محمد عەلی پاشا و تا مەلیک فاروقی خوێنڕێژ و هەموو سەرکردە سەربازییە یەک لەدوای یەکەکان تا گەیشتە عبدالفتاح سیسی دیکتاتۆر، میسڕییەکان حوکمێکی عەدالەت و ساڵێکی باشتریان وەک لەو ساڵە نەدیووە کە ئیخوانییەکان حوکمی وڵاتیان دەکرد.

بەڵام تەنها لەبەرئەوەی ئیتیمای ئاینیان هەبوو، دەست بە دەستنوێژ و دژی گەندەڵی و دزینی سامانی خەڵک بوون لەلایەن سوپا و کۆمەڵێک کۆمپانیای جیهانییەوە. بۆیە هەموو جیهان یەکیانگرت و لەدژی وەستان هەتا ڕووخاندیان و لایەنگرە سیڤیلەکانیشیان بە بۆردوومانی تانک و فڕۆکە شەهید کردن! ئیخوان نەدەبوو لەسەر حوکم بێت چونکە دژی ئەو سیستەمە جیهانییە بوو کە لە سەفقەی ژوورە تاریکەکانەوە نەخشەی بۆ دادەڕێژرێت.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

27 Dec, 12:25


ئەو شارەی درووست دەکرێت بەناوی پایتەختی نوێیەوە لە میسڕ، 51% ی پشکەکانی بۆ سوپا دەگەڕێتەوە! سوپا زۆرینەی دەسەڵاتەکان و ئابوری وڵاتی کۆنتڕۆڵ کردووە، سیسی دەچێت بە ملیاران دۆلار قەرزدەکات لە وڵاتان، دێتەوە کۆمەڵێک پڕۆژەی پێدەکات و بە تاپۆ و بە پشک دەیخاتەوە سەر سوپا!

لە زەمانی تەقیانووسیش سوپا کاری بە ئابوری و پشکی پیشەسازی شانشینەکەوە نەبووە، بەڵام میسڕ لەسایەی ئەو مولحید و دژە ئیسلامیانەوە لە زەمانی تەقیانووسیش نەگبەتترن.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

27 Dec, 12:16


کۆشکەکەی سیسی زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری تێچووە، لەچوارچێوەی شارێکی نوێ دایە کە درووستکردنەکەت زیاتر لە پەنجا ملیار دۆلاری تێدەچێت. زۆربەی دانیشتوانەکەی خێزانی فیرعەون و قارونەکانی میسڕ دەبێت، و هیچ سودێکی ئەوتۆ بە ئابوری وڵات ناگەینێت. ئەمەش لەکاتێکدایە سیسی لەو سێنزدە ساڵەی حوکمی کردووە زیاتر لە 130 ملیار دۆلار قەرزی هێناوەتە سەر حکومەت و گەلی میسڕ!

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

27 Dec, 12:14


ئەوکاتەی محمد مورسی سەرۆکی میسڕ بوو هیچ کۆشکێک لە ئارادا نەبوو، لەکاتی سەرۆکایەتییەکەیدا لە شوقەیەکی کرێدا دەژیا. خوشکەکەی نەخۆش کەوت ئامادەنەبوو لەسەر حسابی گشتی بیباتە دەرەوەی وڵات یان نەخۆشخانەیەکی ئەهلی و گووتی " ئەندامانی خێزانەکەم نابێت لەسەرووی خێزانەکانی میسڕەوە بێت" خوشکەکەی هەر لە نەخۆشخانەیەکی حوکمی قاهیرەدا گیانی لەدەستدا!

موچەی مانگانەی نزیکەی تەنها هەشت وەرەقە بوو! لە ماوەی یەک ساڵی حوکمڕانیدا هەموو بوار و سێکتەرەکانی میسڕ دەستیان بە بوژانەوە کرد، کەچی کەناڵ و میدیا دژە ئیسلامییەکان و تەنانەت ئەوانەی کوردستانیش هەموو درۆ و بوختان و چەواشەکارییەکیان کرد بۆ ناشرینکردنی ڕووی ئیخوانەکانی میسڕ. تەنانەت پشتیوانی کودەتاکەشیان کرد و گووتیان ئەوە بۆ پاراستنی دیموکراسییە! بەس لە فەرهەنگی کۆنەپەرستان و نەفام و هەوەسبازەکاندا کودەتا لەسەرووی هەڵبژاردنی پاکی خەڵکەوەیە!

کەچی ئێستا کەس نییە باسی کۆشکەکەی عبدالفتاح سیسی بکات کە ئەوە سێنزدە ساڵ بە زوڵم و دەستی ئاگرینەوە حوکمی ئەو وڵاتە دەکات لە حوسنی موبارەک خراپتر.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

24 Dec, 07:52


بەپێی زانیاری سەرچاوەی تایبەتی ستاندەر، شەوی ڕابردوو سەرجەم گوندە كوردیەكانی سنوری مەنبەج ئازادکران و شەڕ کۆتایی هات، ئەگەر هێزەکانی توركیا بەهانایان نەهاتبوایە پاشەکشەی زیاتریان پێدەکرا.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 23:20


ئەم ڤیدیۆیە لە هەندێک میدیای کوردی بڵاوکراوەتەوە گوایە هێزەکانی هەسەدەن لەناو شاری مەنبج، بەڵام گومانی لەسەرە چونکە هەندێک سەرچاوەی نزیک لەوێ پێیان ڕاگەیاندووم کە لە مەنبج کارەبا نییە.

تا سبەی شتەکان ڕوون دەبنەوە، هەسەدە بەشی پێویست پێشڕەوی کردووە ئەمڕۆ.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 23:08


ئەو هەواڵانەی لەهەندێک میدیای کوردی باس لە ئازادکردنی شارۆچکەی مەنبج و چوونە ژوورەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن هەتا ئەم ساتە دەقیق نین و فەرمی نین.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 23:00


دڵخۆشی مریشک و پەلەوەرەکانی مەنبج بە هەواڵی سەرکەوتنەکانی هەسەدە😎

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 22:54


ڤیدیۆ و وێنەی زۆرم لایە و لەگەڵ هەندەک سەرچاوەی خۆجێیش لەسەر خەتم گوایە هێزەکانی هەسەدە لەناو مەنبجن. بەڵام نامەوێ لەخۆمەوە دایانبنێم هەتا بەتەواوی دڵنیانەبینەوە لەوەی کە ڕاستە....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 22:48


مایک واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیدارەی تڕەمپ ڕایگەیاند، بەردەوامی هاوکاری ئەمریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لەپێناوی ڕاگرتنی مەترسییەکانی داعش لە کارە هەرە لەپێشینەکانمانە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 22:12


ژمارەیەکی زۆری چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تەل تەمر و عەین عیسا کۆبوونەتەوە، ڕەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێرش بۆسەر گردەسپی و سەرێ کانی دەستپێبکەن....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 22:04


نافەرمی

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی جیاواز گەیشتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە منبج بڵاودەکەنەوە، ئاخۆ ڕاستە یان نا لە ماوەی داهاتووێکی نزیکدا ڕووندەبێتەوە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 21:49


ئەو شەڕەی هێزەکانی هەسەدە لە مەیدانی جەنگدا بۆ پاراستنی گەلی کورد دەیکەن، گەنجانی وەکو ئێمە لە ئەتاریشدا نەمانکردووە. بۆیە با جیاوازی ئایدۆلۆجی و بیروباوەڕی سیاسی نەبێتە هۆی داگرتنی ڕق و کینەیەکی بێ مانا و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بۆ دوژمنانی کورد بەناوی هەر بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیایەکەوەبێت. بەتایبەتی کاتێک بەزۆر بەرگی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەبەر کۆمەڵێک دز و تاڵانچیدا بکەین تەنها لەبەر ئەوەی لەبەر کامێرادا دەڵێن الله اکبر، خۆ ئەو قەرامیتانەی مەککەشیان تاڵانکرد و خەڵکەکەیان جینۆساید کرد و بەردە ڕەشەکەیان دزی و دواتر بە پارە دایانەوە خەلیفەی عەباسی الله اکبریان دەکرد....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 21:43


دیمەنی شەڕێکی بێ زەللەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، چۆن بەو شەوە ئەو خەڵکەیان لە خەو کردووە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 21:35


ئەی قوڕ بەسەر سوریای نوێ

مەسیحییەکانی حەمماش لە دەسەڵاتی نوێ ناڕازین و ناچاربوون بەم سەرمای نیوەشەوە بڕژێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان دژی ڕەفتارەکانی بەشێک لە چەکدارانی سەر بەئەنجومەنی سەربازی دیمەشق بکەن.

ئەمەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار داری کریسمسی مەسیحییەکانیان سوتاند.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 21:25


بۆ ئەوانەی شکانی بەکرێگیراوانی تورکیایان لا سەیرە، ئەسڵەن بەکرێگیراوان لەسەرەتاوە سەرکەوتوو نەدەبوون ئەگەر درۆن و فڕۆکەی تورکی نەبوایە. ئەوانە ناوەکەیان بەخۆیانەوەیە و بەکرێگیراون، بۆ پارە و تاڵانی شەڕ دەکەن نەک بەبیروباوەڕ. لەبیرمان نەچێت ئەوانە هەشتا هەزار چەکداربوون چونکە تاڵانچی بوون بەقەد پانزە هەزار چەکداری تەحریر الشامیان بەرامبەر سوپای ڕژێم پێ نەکرا!


کۆمەڵێک خەڵکی لات و داماون، بۆ تەئمینکردنی ژیانیان هاتوون نەک بۆ خۆ بەکوشتدان. زۆربەیان باوەڕیان بەو جەنگە نییە کە دەیکەن، ئێستاش کە ڕژێم ڕووخاوە زۆرێکیان هەڵدێن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان. وە ناوبانگ و زەبری هەسەدەیان بینیووە لەدژی داعش، باش دەزانن کە شەڕێکی ئاسان نییە و هەسەدە سوپای سوریا نییە بە دوو فیکە ڕاوبنرێن. شکانی ئێستای گرووپەکانی سەر بە تورکیا شۆکهێنەرنییە و خۆیان هێزێکی ڕووخاون ئەگەر تورکیا لێیانگەڕێت بەشی پانزە ڕۆژ ناکەن. لەبیریشمان نەچێت پێشتریش هەسەدە لە مەنبج نەشکا بەڵکو بە پێشنیاری ئەمریکا کشایەوە...

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 21:19


هێرشەکان ناوەستن، هێزی زیاتر و زیاتر بەرەو مەنبج دەهێندرێت. هەسەدە نیازی هەیە شارەکە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە... بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەمشەو یاخود سبەی دەگەنە ناو مەنبج....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 21:06


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لە چەندین چەکداری گرووپەکانی سەر بە تورکیاوە ڕاپۆرتیان پێگەیشتووە تورکیا ڕێگری دەکات لەوەی چەک دابنێن!

ڕوانگەکە دەڵێت ئەو چەکدارانەی هێنراونەتە گردەسپی و سەرێ کانێ لەگەڵ خێزانەکانیان لەوێ نیشتەجێکراون بە ئامانجی گۆرینی دیمۆگرافیای ناوچەکە لە کوردییەوە بۆ عەرەبی، ئێستا بەشێکیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان لە زێدی ڕەسەنی خۆیان لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا و چەک دابنێن. بەڵام تورکیا بەتوندی ڕێگریان لێدەکات و بەزۆر دەیانهێڵێتەوە، ڕوانگەکە دەڵێت لە ئیفادەیەکی تردا چەکدارێکی گرووپێک گووتوویەتی خۆم و هاورێکانم داوای هاوکاری لە ئەحمەد شەرع دەکەین و فریامان بکەوێت و لە دیلێتی تورک ڕزگارمان بکات. گووتوویەتی کە ئێمە دیل و دەستبەسەرین وەک لەوەی چەکدار و سەربازبین!

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 20:57


چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە تەل تەمر و عەین عیسا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی هەسەدە، بەڵام شکستیان هێنا و دوو چەکداریان کوژرا.

ئەمەش وەکو کەمکردنەوەی گوشار لەسەر مەنبج.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 18:19


پێشڕەوی هێزەکانی هەسەدە بە ئاڕاستەی مەنبەج

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 18:08


کۆبوونەوەی ئەنەکەسە و هەسەدەش بەبێ ئەنجام کۆتایی هات، بڕیاریانداوە کۆبوونەوەی زیاتر بکەن.

إن شاء الله دەسازێن....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 18:06


ئەمڕۆ بە سەرکەوتن بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتایی هات، ژمارەیەکی زۆر چەکدار کوژراون و چەندین تانک و زرێپۆشیش شکێندراون. چەند گوندێکیش بە ئاراستەی مەنبج کۆنتڕۆڵکراون و لەئێستادا تەنها چەند کیلۆمەترێک لە مەنبجەوە دوورن.


ئێستا پڕۆسەی کێوماڵکردن لە ناوچەکە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانەی لەناوچەکەدا بەجێماون یاخود خۆیان حەشارداوە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 15:07


هێزەکانی سوریای دیموکرات ئێستا لە دووری تەنها حەوت کیلۆمەترن لە مەنبج، داوا لە خەڵکی دەکەن لە بارەگاکان و ناوچەکانی شەڕ دووربکەونەوە....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Dec, 14:00


هەسەدە داوای لە خەڵکی گوندەکە کردووە هەرکەسێک خۆی بە خاوەنیان دەزانێت بێت مریشکەکانی بباتەوە....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

03 Dec, 15:32


لەئێستادا ئۆپۆزسیۆن دوو ڕێگای لەبەردەمە

یەکەم: پەنا بەرێتە بەر دادگای باڵای وڵات بۆ لەکارخستنی دۆخی نائاسایی کە دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە.
دووەم: خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری ڕێکبخەن تا بە زەبری هێزی خەڵک سەرۆک کۆمار لابدەن و هەڵبژاردن دووبارەبکەنەوە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

03 Dec, 15:32


ئەو گرژییەی لە کۆریای باشور هەیە بەهۆی ناکۆکی سیاسی نێوان دوو پارتەوەیە.

پارتی هێزی گەل سەرۆکایەتی کۆماریان بەدەستەوەیە کە دەسەڵاتی یەکەمی وڵاتە، لەبەرامبەردا لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا پارتی دیموکراتەکانی ئۆپۆزسیۆن زۆرینەی پەڕلەمانیان دەستەبەرکرد.

ئیدی جەنگی دوو پارتەکە بووە جەنگی پەڕلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار، چەندین بڕیار و ڕێنماییان لەدژی یەکتر دەرکرد، هەتا لەکۆتاییدا پەڕلەمان بودجەی وڵاتی بۆ ساڵی 2025 بلۆک کرد کە ڕەزامەندی سەرۆک کۆماری هەبوو.

دوای ئەوەی دۆخەکە گەیشتە بنبەست سەرۆکایەتی کۆمار بڕیاریدا دۆخی نائاسایی سەربازی کارابکات کە لەدەسەڵاتی خۆیدایە. وە ئۆپۆزسیۆن بەوە تۆمەتبار دەکات کە کار بۆ کۆریای باکور دەکەن! ئەوەش تۆمەتبارکردنێکی تەواو بێ مانا و سیاسیانەیە.

پەڕلەمان نەیدەتوانی سەرۆک کۆمار لەکاربخات چونکە هەشت کورسیان کەمبوو لە دوو لەسەر سێی کۆی ژمارەی پەرلەمانتاران.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

02 Dec, 18:21


بەپێی سەرچاوەکانی تەحریر شام 13,000 چەکدار لە دەورووبەری حەمما کۆبوونەتەوە، لە نێویاندا یەکەی عەسائیب حەمرا کە بە یەکەی مەرگیش ناسراوە.

یەکێک لە ئۆپەراسیۆنە گرنگەکانی ئەم گروپە وەک تۆڵەی کوژرانی چەکدارانی جەیش عیزە بوو، هێرشیان کردە سەر ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ڕژێم لە ئەل تەرەبیع لە باکووری حەمما و کوشتنی ئەفسەرانی ڕووسی.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

02 Dec, 18:21


بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان ئەمریکا داوای لە هەسەدە کردووە هێرش بکەنە سەر ناوچەی خشام لە لە کەناری ڕۆژهەڵاتی فورات بەڵام فەرماندە سەربازییەکانی هەسەدە ڕەتیان کردووەتەوە ،
بۆیە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سێ فەرماندەی عەرەبیان بۆ سەرکردایەتی هێرشەکە دەستنیشان کردووە

ناوچەی خشام تاکە ناوچەیە لە کەناری ڕۆژهەڵاتی فورات کە لەلایەن میلیشیا ئێرانییەکانەوە کۆنترۆڵ کرابێت ،

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

02 Dec, 14:31


بە سوپاسەوە بڵاوبوونەوەی دوایین وتارمان لە پێگە فەرمییە میدیاییەکانی ستاندەر، دیپلۆماتیک، کوردجۆڕناڵ، دۆزی زمانحاڵی ڕەوتی هەڵوێست.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

02 Dec, 07:59


گرووپەکانی سەر بە تورکیا ڕێگای نێوان مەنبج بۆ حەلەبیان داخستووە، تەحریریان بە خیانەت تۆمەتبارکردووە و لەژێر فەرمانی تورکیا ئامادەنین ڕێگای گواستنەوە بۆ کوردەکان بکەنەوە.
سەوزە کاڵەکە ناوچەی گرووپەکانی سەر بە تورکیایە و سەوزە تۆخەکە سەر بە تەحریرە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

02 Dec, 07:57


حەشدی شەعبی پەڕیوونەتەوە سوریا، جارێ دیارنییە نیازیان پاراستنی دێرەزوورە یان هاتنیانە بۆ حەلەب.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

02 Dec, 06:06


گرووپەکانی سەر بە تورکیا کرمانجی کوردی دەگرن و ڤیدیۆیان دەکەن بەناوی شەڕڤانی هەسەدەوە بڵاویان دەکەنەوە. ئەوانە گرتن و کوشتنی هەموو کوردێک بە غەزا دەزانن....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

01 Dec, 21:31


چەکدارانی سەر بە تورکیا ئاو و کارەبایان لەسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بڕی، تحریر الشام هۆشداری داوە ئەگەر لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بە کشانەوە ڕازی نەبن ناتوانن بەر بە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بگرن. لەبەرامبەردا بەڵێنی پاراستنی گیانی شەڕڤانەکان و ماڵ و سامانی دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکانی داوە ئەگەر بکشێنەوە. دەشتوانن هەموو ئەو چەکانە ببەن کە پێیان هەڵدەگیرێت.

بەپێی سەرچاوەیەکی نافەرمیم گوایە هەتا کاتژمێر هەشتی بەیانی مۆڵەت بە هەسەدە دراوە، نازانم ئاخۆ ئەم کاتە ڕاستە یان نا.


وە هەروەها بۆ ئەمشەو جیش الإسلام لە شاری حەلەب لەلایەن تەحریرەوە دەرکرا.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

01 Dec, 20:49


فەرماندەکەی تەحریر لەسەرچی کوژراوە؟!

فەرماندەیەکی باڵای تەحریر الشام لەلایەن چەکدارانی جيش الإسلامی نزیک لە تورکیاوە لە حەلەب کوژرا. جیش الإسلام ئێستا لەناو فیرقەی دووی سوپای نیشتیمانی هاوپەیمانی تورکیادایە، ساڵانێکە لەگەڵ تحریر الشام دوژمنداری و خوێنیان لەنێواندا هەیە.

شەڕەکەی ئەمشەویان لەسەر گوند و شەڕڤانە کوردەکان بووە، تحریر الشام داوای گوند و ناوچە کوردییەکانی حەلەب و تەلڕەفعەتی کردووە. بەڵام جیش الإسلام ڕازی نەبوون و تحریر الشامیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە چەند شەڕڤانێکی کوردیان داڵدەداوە و تەسلیمیان نەکردوون. هەروەها تۆمەتباریان کردوون بە خیانەت و ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە، ئیدی لەم دەمەقاڵێیەوە شەڕوپێکدادان درووستبووە. وە لەئێستاشەوە بەشێک لە دەزگا پڕوپاگەندەکانی نەیارانی تحریر الشام هاوشێوەی ئێران و حکومەتی سوریا گرووپەکە بە بریکاری ئیسڕائیل تۆمەتباردەکەن. محمد جۆلانی دوژمنی زۆرە لەناو گرووپەکانی سەر بە تورکیا و لەگەڵ سەرکەوتنە گەورەکانیشی لە حەلەب و حەمما دۆخی ئێستای زۆر نالەبارە و کەوتۆتە نێوانی دوو بەرداشی گوشاری سوریا و تورکیا و گرووپەکانی سوپای نیشتیمانی سوریا.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

01 Dec, 20:33


هەموو ئەو چەکدارانەی لە هێرشەکەدا بەشدارن جگە لە موچەی مانگانەیان، پێیانگووتراوە ڕۆژانە دە هەزار لیرەی تورکیتان پێدەدرێت حەقدەستی ئەم هەڵمەتە نوێیە. وە هەزاران چەکداری نوێ هێندران کە تەنها ماوەیەکی کەمە مەشقیان پێکراوە و پارەی ڕۆژانەیان دراوەتێ بۆ ئەم هێرشە. جگە لەو چەک و تەقەمەنیانەی بەخۆرایی پێیاندراوە لەلایەن تورکیاوە. مەزەندە دەکرێت هەشتا هەزار چەکدار بەشداری ئەم هێرشە نوێیەیان کردبێت، کە زیاتر لە نیوەیان ڕاستەوخۆ سەر بە تورکیان.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

01 Dec, 11:50


ئەگەر ئەبو محمدی جۆلانی نەکەوێتە ژێرباری داواکارییەکانی تورکیا بۆ ڕاگەیاندنی جەنگ لە دژی هەسەدە، بە ئەگەری زۆرەوە میتی تورکی هەوڵی فرۆشتن و لەناوبردنی دەدات بە ڕووسیا. بەڵام لەبەرامبەریشدا ئەگەر جۆلانی بکوژرێت ئیدلیب بەوشێوازەی چەندین ساڵە خۆڕاگرە بەرامبەر سوریا و ڕووسیا و ئێران و گرووپەکانی تر ئاوا بە خۆڕاگری و سەرسەختانە نامێنێتەوە و ئەگەری کەوتنی زۆر بەهێز دەبێت. ئەوکاتە دەبێت تورکیا چاوەڕێی شەپۆلێکی تری ئاوارەکان بکات....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

01 Dec, 07:13


ئەبو محمدی جۆلانی ئەمیری تحریر الشام و بەرەی نوسڕەی جاران لە ئێستادا لە شاری حەلەبە. ئەم کەسە تاکە شەخسی گەورەی بەربەستە لەبەردەم هەژموونی تورکیادا لەناو گرووپە چەکدارە یاخیبووەکان، ئەگەرچی پەیوەندی هەیە لەگەڵ تورکیادا بەڵام نەگەیشتۆتە ئاستی ئەوەی ببێتە بریکاری تورکیا هاوشێوەی گرووپەکانی تر.

چەند ڕۆژێکە تورکیا گوشاری لێدەکات تا جەبهەی فەتحولموبین بە سێزدە گرووپەوە بخاتە ناو شەڕی هەسەدەوە، بەڵام تا ئێستا ڕازی نەبووە. زۆرترین گرووپ و ئەمیری کوردیش لەلای ئەم ئەمیرەن، کوردەکانی ئیدلیب و عەفرین و حەلەب ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم کەسەیان پێ باشترە وەک لە بەکرێ گیراوانی تورکیا. بەهاری ئەمساڵیش ئازادی دا بە کوردەکان کە یادی نەورۆز بکەنەوە و چەند چەکدارێکی بەکرێگیراوی تورکیاشی سزادا کە دەیانوویست ڕێگری لە یادکردنەوەی نەورۆز بکەن.


ئەبو محمدی جۆلانی پێشتر قاعیدە بوو و لەسەر پەیمان بەستن بە ئەیمەن زەواهیری لە ئەبوبەکر بەغدادی جیابۆوە، پێشتر هەردووکیان نوێنەری قاعیدە بوون لە عێراق و سوریا.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

30 Nov, 09:55


گەیشتنی هێزەکانی هەسەدە بۆ فڕۆکەخانەی حەلەب

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

30 Nov, 09:20


کورد و جەنگ بۆ حەلەب!

سەرنجێکی نوێ لەسەر هۆکار و کاریگەری هەڵمەتە نوێیەکەی یاخیبووان بۆ حەلەب لە پەیجی فەیسبوکەوە خوێنەربن👇


is.gd/CK4Pck

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

20 Nov, 16:56


قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕانیە و دەڤەری ڕاپەڕین🕵

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

19 Nov, 20:55


- کابینەی نوێی دۆناڵد تڕەمپ بە فەرمی بانگهێشتی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردووە بۆ واشنتن، بە مەبەستی بەشداریکردنی لە دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی ئەمریکا.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

19 Nov, 20:54



Rawa Musa :: ڕەوا موسا

14 Nov, 10:42


هەر لەپاڵ ئەوانەشدا با ئەم زانیارییەش زیابکەین، کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بە نزیکترین و کاریگەرترین ڕاوێژکار دادەنرێت لە سەرۆکی ئەمریکاوە لە پرسەکانی داڕشتنی ستراتیژ و بڕیاردانی درووست لە بارەی داڕشتنەوە و لە قاڵپدانی سیاسەتەکانی دەرەوەی وڵات. تەنانەت لە خودی وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگریش کاریگەری زیاترە لەسەر سەرۆک و لەناو کۆشکی سپیش دەوام دەکات نەک لە بینا و فەرمانگەیەکی تری سەربەخۆ.

ڕۆژانە چاوی بە سەرۆک دەکەوێت و ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە ئاسایشی نیشتیمانی وڵات پێشکەش دەکات و گفتوگۆی لەگەڵدا دەکات. هەروەها جیاواز لە وەزیرەکان پێویستی بە دانپێدانانی ئەنجومەنی پیران نییە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە و ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکەوە دیاری دەکرێت.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

14 Nov, 10:33


لەناو لیستی کاندیدەکانی ئیدارەی تڕەمپ چەندین کەس هەن کە پێشتر لە بەرژەوەندی گەلی کورد لێدوانیان داوە، بەڵام زۆربەیان لێدوانی تاکتیکی بوون و بۆ دۆخێکی تایبەت گووتراون بەزۆریش لەچوارچێوەی دژایەتی هەژموونی شیعە و ئێران بوون.

تاکە کەسێک لەناو کاندیدەکاندا کە بە کرداری ئاگاداری دۆسیەی کوردی بێت بریتییە لە کاندیدی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کاک مایک واتز. مایک واتز زیاتر تەرکیزی لەسەر دژایەتی سیاسەتی تورکیا بووە لە ڕابردوودا وەک لە ئێران، هەروەها سەردانی کوردستانی کردووە و لەنزیکەوە ئاگاداری پرس و مێژووی کوردە. تورکەکان بە لایەنگری پەکەکە و یەپەگەی دەزانن و دەڵێن پشتیوانی لە تیرۆر دەکات. سیاسەتی درێژمەودای ئەمریکا لەسەر پرسە جیاوازەکان بە تەنها کەسێک ناگۆڕێت، بەڵام ئەو پیاوە جێگای ترسێکی گەورەیە بۆ تورکەکان چونکە پێیان وایە کورد دەتوانێت لەڕێگای ئەوەوە لۆبی بکات.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

14 Nov, 10:28


تڕەمپ شەقامی سیاسی تورکی جوڵاندووە!

لە تورکیا دیبەیت و گفتوگۆ و وەڵامدانەوەی یەکتری کەوتۆتە نێوان شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسی وڵاتەکەوە، ئەمەش لەسەر تێڕوانینیان بۆ کاریگەرییەکانی گەڕانەوەی دۆناڵد تڕەمپ لەسەر تورکیا.

بەشێکی ئەوانەی لایەنگری ئاکپارتین پێیان وایە گەڕانەی تڕەمپ سودی بۆیان هەیە و دەستکراوەتریان دەکات لەبەرامبەر کوردانی ڕۆژئاوا، بەهۆی ئەوەی پێیان وایە ئەمریکا لە ئیدارەی تڕەمپدا تەداخولی کێشەکانی نێوان کورد و تورک ناکات.

لەلایەکی ترەوە چاودێرانی نزیک لە ئۆپۆزسیۆن پێیان وایە ئەوە خەیاڵپڵاوییە، کاندیدەکانی تڕەمپ بۆ پۆستە گرنگەکان کەسانی دۆستی کوردن و پێشتر لێدوانیان لە قازانجی کورد داوە، بۆیە گەڕانەوەی ئەمجارەی تڕەمپ جیاوازدەبێت لە پێشتر لەهەمبەر کێشەکانی نێوان کورد و تورکدا.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

13 Nov, 15:36


کوردەکان لە خولگەی کارت و بەردەبازیدا!
نهێنی نەرمی نواندنەکانی ئەردۆگان و باخچەلی لەبەرامبەر کورد چییە؟!

🔻 چۆن کوردەکان بەهۆی گرژی و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە هاتنەوە بەرباس؟!

🔻 تورکیا چۆن لە کارتی کوردی ئیسڕائیل دەڕوانێت؟!

🔻 هاتنەوە سەرکاری دۆناڵد تڕەمپ، کاریگەری لەسەر هاوکێشەکان چییە؟!


وتارێکی شیکاری نوێ لە پەیجەوە دەتوانن
لێرەوە خوێنەربن👇

is.gd/XFwnii

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

06 Nov, 09:35


ئەگەر لە ساڵی 2014ەوە هەژماری بکەین، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 1.5 ملیار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە. ئەگەر کەمترین بڕی تێچووی زیادە هەژماربکەین کە حەڤدە دۆلاری زیادەیە بۆ هەر بەرمیلێک، بەو پێیە حکومەتی هەرێم لەو ماوەیەدا زیاتر 25 ملیار دۆلاریان بەناوی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەوە بەهەدەر داوە!

ئەم بڕە پارەیەش ئەوەندە زۆرە کە ئەگەر وەکو موچە هەژماری بکەین، پارەی موچەی 38 مانگی هەرێم دەکات بەهەموو گەندەڵییەکانیشەوە!

ئەم هەژمارکردنەش کەمترین ڕێژەیە و پارەکە لەوەندەش زیاترە، فەرموون خەڵکی کوردستان کێ بەرپرسیاری ئەم فەزاحەتە زەبەلاحەیە؟! ئێستا ئەگەر حکومەتیش بگۆڕێت ئەو 25 ملیارە لەکوێڕا دەهێندرێتەوە؟! هێشتاش ماویانە زیاتری بفەوتێنن، هەتا یەک ڕۆژ زیاتر حکوم بکەن لەوسەرەوە یەک ساڵ زەرەرمان بەرکەوتووە....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

06 Nov, 09:03


"ساڵەهای ساڵە ئامون فێڵی لێکردووین"

حکومەتی عێراق سەرەتا تێچووی نەوتی هەرێمی بە شەش دۆلار دیاریکرد، دوای نوزانەوەیەکی زۆر لەئێستادا ڕێککەوتن کە تێچووی هەردووک پڕۆسەی بەرهەمهێنان و کرێی گواستنەوەی نەوت شانزە دۆلاربێت بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان.

کەچی ساڵەهای ساڵە سەرانی نەوت و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوەتەی ئابوری سەربەخۆیان ڕاگەیاندووە بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 34 دۆلار و هەتا 40 دۆلاریشیان داناوە. لە باشترین حاڵەتدا حەڤدە دۆلاری زیاترە لەوەی حکومەتی عێراق دایناوە! کوا ئەو پارە زیادەیە ساڵەهای ساڵە بۆ کوێ چووە؟! کێ لێی بەرپرسە؟! کێ قەرەبووی ئەم میللەتە هەڵخەڵەتێندراوە دەکاتەوە؟!

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

06 Nov, 06:55


کۆمارییەکان خەریکە پشتی دیموکراتەکان بە ئەرزدا دەدەن، زۆر نزیکن لەوەی زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران و زۆرینەی ئەنجومەنی پیران و سەرۆکایەتی کۆماریش ببەنەوە. هەروەها لەو یانزە ویلایەتەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ویلایەتی تێدا کراوە، کۆمارییەکان توانیوویانە سەرۆکایەتی هەشت ویلایەت ببەنەوە....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

05 Nov, 20:08


هەرچەندە کردەیەکی کۆمیدی دەردەکەوێت، بەڵام دەنگی تڕەمپ ناهۆشیاری و بێ ئاگایی سیاسی تاکی کورد دەردەخات لە ئاستی پێگە و ڕۆڵی کورد لە ململانێ جیهانی و هەرێمییەکاندا....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

05 Nov, 20:07


🔴لە هەڵەبجە ترامپ بوو بە سەرۆک

🔸ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە پارێزگای هەڵەبجە کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هاوڵاتییەکەوە ئەنجامدرا.

دۆناڵد ترەمپ ٤٧ دەنگ، کامالا هاریس ٣١ دەنگ ، ١٦ دەنگ هیچیان، ١ دەنگی پوچەڵ.



@diplomatic_magazine

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

05 Nov, 10:22


دەستەی هەڵبژێردراوان کە وەک گووتمان 538 کەسن، لە دەنگدانێکدا سەرۆکی ئەمریکا بەدەنگی 269+1ی ئەندامان هەڵدەبژێرن. لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان و دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ ئیدی دەستەکە هەڵدەوەشێتەوە و هیچ کارێکی تریان نابێت بیکەن. ئەم دەستەیە کاتییە پلە و پۆست و ئیمتیازاتی نییە، بۆیە دیموکرات و کۆمارییەکان کەسە دڵسۆز و ئەندامە لەمێژینەکان و کەسایەتییە فەرمییەکانی خۆیان کاندید دەکەن بۆ ئەنجومەنەکە، بۆئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی ئەندامێکیان دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بەرامبەر بدات.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

05 Nov, 10:08


سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی سیستەمێکەوە هەڵدەبژێردرێت کە نوێنەرایەتی لەلایەن ویلایەتەکانەوە لە پێشینەدا داناوە وەک دەنگدانی ڕاستەوخۆی جەماوەری، ئەمەش وا دەکات سەرۆک زیاتر نوێنەری ویلایەتەکان بێت بەکۆمەڵ نەک نوێنەری تاکەکەسی دەنگدەرەکان ڕاستەوخۆ. 

ئەم پێکهاتە ڕەنگدانەوەی سروشتی فیدراڵی ئەمریکایە، هاوسەنگکردنی بەرژەوەندییەکانی دانیشتووان و ویلایەتەکانە وەک قەوارەی سیاسی. خەڵک سیاسەتی ویلایەتەکەیان هەڵدەبژێرن، دواتریش سەرۆک دەبێتە نوێنەری سیاسەتی ویلایەتەکان.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

05 Nov, 09:37


ویلایەتی کالیفۆڕنیا بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوانەوە زۆرترین کورسی لە دەستەی هەڵبژێردراوان هەیە کە 52 کورسی کۆنگرێس و 2 کورسی سیناتەکانە. واتا بەکۆی گشتی 54 کورسی هەیە، ئەگەر هاریس بە تەنها یەک دەنگ لە پێش تڕەمپەوە بێت لەم ویلایەتە ئەوا هەر 54 کورسییەکە بۆ هاریس و دیموکراتەکانە و دەنگی دەنگدەدرانی تری کۆماری دواتر بۆ کورسییەکانی کۆنگرێس سودی دەبێت و کاریگەری بەسەر سەرۆکایەتییەوە نابێت.

بەپێی دوایین ڕاپرسییەکانیش ویلایەتی کالیفۆڕنیا بە جیاوازییەکی زۆر بۆ هاریس یەکلایی بۆتەوە، بەحوکمی ئەوەی نزیکەی چارەکێکی دانیشتوانەکەی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک ئاسیایی و ئەفریقین، پشتیوانی سیاسەتی دیموکراتەکان دەکەن بەرامبەر پەنابەران.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

05 Nov, 09:31


نزیکەی لە 65% ئەمریکییەکان ئەم سیستەمەیان بەدڵ نییە و دەیانەوێت بگۆڕدرێت، پێیان باشترە سەرۆک لەڕێگەی زۆرینەی دەنگەکانەوە (پەنجا+یەک)ی دەنگی خەڵک هەڵببژێردرێت نەک پەنجا+یەکی دەستەی هەڵبژێردراوان.

زۆرێک لە سیاسەتمەداران و بیرمەندانی فەلسەفەی سیاسیش ڕەخنەیان لەم سیستەمەی ئەمریکا گرتووە، بەڵام ئیدی کۆماری و دیموکراتەکان نایگۆڕن چونکە لە قازانجی مانەوەی ئەم دوو حزبەیە و ڕێگە بە کاندیدی خەتی سێیەم نادات بچێتە خولی دووەمەوە و ببێتە سەرۆک کۆمار.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

05 Nov, 09:25


لە ئەمریکا سیستەمی " براوە هەمووی دەبات" لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی جێبەجێ دەکرێت، ئەم سیستەمە لەساڵی 1787ەوە پەیڕەو دەکرێت.

بەپێی سیستەمەکە دەبێت سەرۆک لە دەستەی هەڵبژێردراوانەوە هەڵببژێردرێت، دەستەکەش لە 538 کورسی پێکدێت. کورسییەکان بەپێی ژمارەی دانیشتووان بەسەر ویلایەتەکاندا دابەشکراون.

وە واشنتۆنی پایتەخت کە ویلایەت نییە سێ کورسی بۆ دانراوە، ئەگەر دۆناڵد تڕەمپ بە تەنها یەک دەنگ لە پێش هاریسەوە بێت ئەوا هەر سێک کورسییەکە دەبات. یاخود لە ویلایەتی ئەریزۆنا کە یانزە کورسی هەیە، ئەگەر هاریس بە تەنها یەک دەنگ لە پێش تڕەمپەوە بێت ئەوا هەر یانزە کورسییەکەی ئەریزۆنا دەبات.

دواتر لە دەستەی هەڵبژێردراوان هەڵبژاردنێکی تر دەکرێت ئەگەر دیموکراتەکان زیاتر لە 269 کورسی ببەن ئەوا هەموویان دەنگ بە کاندیدەکەی خۆیان دەدەن کە هاریسە و دەیکەن بە سەرۆک کۆمار. وە بە پێچەوانەشەوە بۆ کۆماری و تڕەمپیش ڕاستە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

03 Nov, 21:02


ڕوانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا:
تڕه‌مپ یاخود كامالا هاریس له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌؟

لەگەڵ نزیکبونەوەی ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا کە بڕیارە ئەم سێشەمەیە ئەنجامبدرێت، هەڵوێست و پشتیوانیەکان ڕوونتر بۆتەوە،لەم چوارچێوەیە دوای لێکوڵینەوە و بەدواداچوون، ستاندەر ئەو خوێندنەوەیە دەخاتە بەردەم ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی ئەمریکا:

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌مریكا ڕه‌هه‌ندی زۆره‌ و ئاڵۆزه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وێنه‌ گشتیه‌كه‌یه‌ بۆ كورد تا ڕاده‌یه‌ك ڕوون ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌زمونی كورد له‌گه‌ڵ چوار ساڵی حكومڕانی تڕه‌مپ تاڕاده‌یه‌كی زۆر خراپ بووه‌، به‌و پێیه‌ی ئیداره‌ی تڕه‌مپ سیاسه‌تی خۆی به‌شێوه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و كێشانه‌وه‌ی پاره‌ ده‌بینێته‌وه‌، كه‌متر به‌لای پره‌نسیپ و مافه‌كان داده‌چێت، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو رێكه‌وتنه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات كه‌ چی ده‌ستده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ توركیا كرد و به‌شێكی رۆژئاوای كوردستانی بۆ سوپای توركیا بۆ داگیركردنی چۆڵ كرد.
به‌و پێیه‌ش بێت ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی تره‌مپ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێز و خاوه‌ن ئابورییه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیانی گه‌وره‌ له‌ میلله‌تانی بێ ده‌وڵه‌تی هاوشێوه‌ی كورد ده‌دات، بایدن به‌ هه‌موو تێبینیه‌كانی سه‌ری شاره‌زای دۆزی كورد بوو، تره‌مپ هیچ ئاگایه‌كی له‌ دۆزی كورد نیه‌ و به‌ ئاسانی سه‌ودای پێده‌كات، به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا ناو ماڵی كورد زۆر په‌رته‌وازه‌یه‌ له‌ناوخۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی گه‌وره‌ش دروست بێت، زیانی زۆر گه‌وره‌ به‌ر هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ده‌كه‌وێت.
بۆیه‌ به‌خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌ گۆشه‌ نیگای كورده‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت پێویست ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌وه‌ دایه‌ پشتیوانی ئه‌م بۆچونه‌ ده‌كه‌ین كه‌، كوردانی دانیشتوی ئه‌مریكا پشتیوانی تڕه‌مپ نه‌كه‌ن، به‌ هه‌موو تێبینیه‌كانه‌وه‌ ده‌نگ به‌ دیموكراته‌كان بده‌ن.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

23 Oct, 10:34


هوداپار پێ لە پەکەکە نانێت!

هەتا ئەم ساتەش هوداپار کە ماوەی ساڵێک زیاترە وەکو حزبێکی باکگراوند ئیسلامی کوردی نوێ هاتوونەتە پەڕلەمانی تورکیا و خاوەنی چوار کورسین، ئامادەنین پێ لەسەر پەکەکە دابنێن وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی!

لە دوایین لێدوانی فەرمی پارتەکەدا کاک سەرکانی وتەبێژ لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا پەکەکەی وەکو "ڕێکخراوێکی چەکدار" ناوبرد لەجیاتی ئەوەی وەکو تیرۆریست ناویان بەرێت. لە تورکیا بوێرییەکی زۆری دەوێت خۆ لە ناوهێنانی پەکەکە وەکو تیرۆریست بدزیتەوە و دەیان پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانی و سیاسەتمەداری کورد لەسەر ئەم بابەتە بەتۆمەتی پشتیوانی تیرۆر دەستگیرکراون تەنها لەبەرئەوەی پەکەکەیان وەکو چەکدار و میلیشیا ناوبردووە نەک تیرۆر.

هوداپار وەکو جێگرەوەی حزبوڵای کوردی جاران سەیردەکرێت، کە حزبێکی یاخی بوون لە تورکیا و خوێناوییترین شەڕەکانیشیان لە چیاکاندابوون لەگەڵ پەکەکە سەدان و هەزاران کەسیان لە یەکتری کوشتووە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

22 Oct, 17:02


بزانن 1,701,433 کەس لە کوردستاندا سەر سندوقیان نەدیووە و پەنجەیان مۆر نەکردووە و بەشداری دەنگدانیان نەکردووە. لەلایەکی تریشەوە ئۆپۆزسیۆن سەروو پێنجسەد هەزار دەنگیان هێناوە، بەم شێوەیە زیاتر لە دوو ملیۆن و دوو سەد هەزار کەس لە کوردستاندا دەنگیان نە بە یەکێتی داوە نە بە پارتی. بیربکەنەوە ئەگەر ئۆپۆزسیۆنێکی یەکگرتوو و سەرکردایەتییەکی متمانەپێکراو و شایستە هەبووایە ئێستا ئەم دوو ملیۆن و دووسەد هەزار کەسە چ گۆڕانکارییەکیان درووستدەکرد. ئەوەشی تاوانبارە سیاسییەکانن نەک خەڵک، ئەوەی خەڵک تاوانباربکات تێنەگەیشتووە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

22 Oct, 16:56


ڕێژەی دەنگدەرانی هەردووک حزب دەکاتە %31ی کوردستان، بەمشێوەیە %69 ی کوردستان دەنگیان بەهیچ کام لەو دوو حزبە نەداوە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

22 Oct, 16:54


ژمارەی دەنگدەرانی یەکێتی نزیکەی 408 هەزار کەس بوون، بەمەش ڕێژەی دەنگدەرانی یەکێتی دەکاتە سەدا 10 ی هەرێمی کوردستان. تەنها ژمارەی ئەوانەی کارتی دەنگدانیان دەرنەهێناوە دوو ئەوەندەی ژمارەی دەنگدەرانی یەکێتی بوون، بەوانەشەوە کە دەنگیان نەداوە چوارئەوەندەی دەنگدەرانی یەکێتی بوون.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

22 Oct, 16:52


پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکەی 809 هەزار دەنگی هێناوە، ئەمەش دەکاتە نزیکەی 21%ی کوردستان. واتا ژمارەی دەنگدەرانی پارتی سەدا 21ی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی کارتی دەنگدانیان نوێ نەکردۆتەوە و دەریاننەهێناوە زیاترە لەژمارەی دەنگدەرانی پارتی، بە ژمارەی ئەو کەسانەشی کە دەنگیان نەداوە دوو ئەوەندەی دەنگدەرانی پارتین.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

22 Oct, 16:47


لە هەرێمی کوردستان 3,789,405 کەس مافی دەنگدانی هەبووە، بەڵام لەو ژمارەیە 2,899,578 کەس هاتوون کارتی دەنگدانیان دەرهێناوە، بەمشێوەیە زیاتر لە 890 هەزار کەس لەکوردستاندا کارتی دەنگدانی دەرنەهێناوە.
هەروەها لەو ژمارەیەی کە کارتیان هەبووە 2,087,972 کەس دەنگی داوە و 811 هەزار کەس دەنگی نەداوە. بەمشێوەیە لەکۆتاییدا با بەرچاومان ڕوون بێت کە تەنها %55 خەڵکی کوردستان دەنگیداوە و ڕێژەی بەشداریکردن هەر %55 بووە، ئەو سەدا 72ەی کۆمیسیۆن بڵاوی کردۆتەوە ڕێژەی دەنگدانە لەناو ئەو کەسانەی کە کارتی دەنگدانیان دەرهێناوە نەک کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

21 Oct, 14:23


هەر کەسێک باسی تەزویرات بکات باسی دۆڕانی خۆی دەکات، هەموو ئەوانەی باسی تەزویر دەکەن هیچ لە سیستەمەکە نازانن یان دەیانەوێ ڕووی خۆیان سپی بکەنەوە. لەم هەڵبژاردنەدا 6298 وێستگەی دەنگدان هەبوون، لە هەر یەکێک لە وێستگەکاندا بەلانی کەمەوە پێنج چاودێری سیاسی هەبووە، واتا بەگشتی زیاتر لە 30 هەزار چاودێرئ سیاسی چاودێری وێستگەکان بوونە. ئەوە جگە لە چاودێرانی کۆمیسیۆن و ڕێکخراوەکان، دەنگی هەر وێستگەیەک جگە لە ئەلیکترۆنی بە دەستیش ژمێردراونەتەوە. تا دوانزە و یەکی شەو کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێرانی لایەنە سیاسییەکان لە بنکەکان ماونەتەوە و هەموو ئەو دەنگانەی بەدەست ژمێردراون ئەنجامەکەی لەگەڵ ژماردنی ئەلیکترۆنی هاوشێوە بووە.
هەتا ئەم ساتەش هیچ حزبێکی سیاسی بەفەرمی سکاڵای سوری لەسەر هیچ سندوقێک نییە، بۆیە تکایە دەروونی خۆتان زۆر مەشێوێنن و زۆر گوشار لەخۆتان مەکەن، ئەگەر ئەنجامەکەتان بەدڵ نییە پێویست ناکات بە گریمانەی پیلانگێڕی لە بابەتەکان بڕوانن و خۆتان بهێننە ئەو ئاستەی بڵێن تورکیا و ئێران دەنگەکانیان داناوە!

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

21 Oct, 10:32


نەوەی نوێ لەچاو ئەو تموحە زۆرەی سەرکردایەتییەکەی و لایەنگرانی هەیانبوو بەشێک پێیان وایە شکستیهێناوە و بەشێکی زۆری لایەنگرانیشی هەست بە شکست دەکەن، دەنا لەڕووی واقعی گۆڕەپانەکەوە نەوەی نوێ سەرکەوتوو بووە لە جێگرتنەوەی گۆڕان بۆ خەڵک و ژمارەی کورسییەکانیشی دوو هێندە بووە. وەک لە پۆستی پێشوودا باسمانکرد بەهۆی ئەو خاڵانەی ئاماژەمان پێدا چاوەڕێ نەدەکرا ببێتە هێزی یەکەم یان دووەم، بەڵام ئەوە مانای ئەوەنییە کە دۆڕاون. ئەگەر سەرنجبدەین دەبینین ئەوەی نەوەی نوێ بەم شەش ساڵە بەدەستی هێناوە، دوو دەیە زیاترە بەکۆمەڵێک نووسەر و بیرمەند و ڕێکخراوی باکگراوند ئیسلامی یەکگرتوو و کۆمەڵ نەکراوە! ئەمەش دووبارە کۆمەڵێک هۆکاری خۆی هەیە لەوانە لاوازی سەرکردایەتی باکگراوند ئیسلامییەکان کە تا ئێستا نەیانتوانیووە هێز و توانای بیرمەند و نووسەر و ڕێکخراوەکانیان بقۆزنەوە یاخود بگوازنەوە گۆڕەپانی سیاسی، لەکاتێکدا کاک شاسوار بەبێ هیچ نووسەر و بیرمەند و ڕێکخراوێکەوە تەنها بە کەناڵێک و کۆمپانیایەک سێبەری بەسەر ئۆپۆزسیۆندا کێشا.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

21 Oct, 10:23


دەبێ خاڵێکی ترمان لە پێشچاو بێت. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەدرێژایی مێژوو لە سنوری دەسەڵاتیدا ئازادی زیاتری داوە بە لایەنەکانی تر، ئەم ئازادییەش وایکردووە لایەن و هێزی تر لە سنوری دەسەڵاتیدا بێنە گۆڕەپانەکەوە و جوڵە بکەن. ئەگەر لەڕووی جوگرافی و مێژووی سیاسیشەوە لێی بڕوانین دەتوانین بڵێن هەریەکە لە نەوەی نوێ، گۆڕان، هەڵوێست، بەرەی گەل لە یەکێتییەوە لە دایکبوون. بۆیەشە ئاساییە زۆربەی ئەو دەنگانەی بەدەستیبهێنن دەنگی ئەم سنورەبێت و دەنگی ئەندامانی ئەو خێزانانەبێت کە سەرۆکەکەیان یاخود ئەندامی تریان لەناو یەکێتیدایە. بەبێ گومانی ئەگەر سیاسەتی یەکێتی وەکو پارتی بوایە هەڵبژاردن و سیستەمی پەرلەمانی و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا ئەزموونێکی جیاوازتری دەبوو وەک لە ئێستا.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

21 Oct, 10:16


وەک لە پۆستی پێشوو ئاماژەمان پێدا، پارتی خاوەنی دوو خاڵی بەهێزە و بەهۆی ئەم دوو خاڵەوە هەمیشە وەکو پلەبەندی وەکو یەکەم دەمێنێتەوە ئەگەرچی زۆرینەی پەرلەمانیش لەدەستبدا!
یەکەم: خاوەنی کاک مەسعودە و هێشتا لەگۆڕەپانەکەدایە، زۆرێک لەوانەی لە پارتی توڕەن بەیەک تەلەفۆنی کاک مەسعود دەگەڕێنەوە ناوی و ئامادەن بەخۆیان و عەشیرەتیانەوە دەنگ بدەنەوە پارتی، ئەمەش بێگومان بەهۆی ئەوەی کاک مەسعود میراتگری ئەو قورساییە مێژووییەیە کە بارزانییەکان لە پێش جەنگی یەکەمی جیهانییەوە لەکوردستان هەیانە. پێمانخۆشبێت یان نا ئەوە ڕاستییەکە و سیاسەتیش بە عاتیفە ناکرێ بەڵکو سیاسەت "هونەری ئەگەریی و هۆکارەکانە".

خاڵی دووەم: زۆری ئەو ژمارە موچەخۆرەی هەیەتی ئەویش بەحوکمی سنوری جوگرافییەکەی و ئەو سیستەمەی پارتی لەوێ پەیڕەوی دەکات، بەوەی چەند موچەخۆری حوکمی هەیە ئەوەندەشی لەناو کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکاندا دامەزراندووە، وە سەرمایەدارەکانی هەولێر و دهۆک پارتین و ئیش بۆ پارتەکەشیان دەکەن.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

21 Oct, 10:02


کاک لاهوری شێخ جەنگی پێی وابوو دەبێتە کاک نەوشیروان بۆ باڤڵ تاڵەبانی، بەڵام جگە لە دەنگی بەشێکی گەنجانی یەکێتی دەنگی هیچ کەسێکی تری نەبرد. لەناو ئۆپۆزسیۆنیشدا جێگای خۆی نەکردەوە و نەبووە ژمارە، وەک لەپۆستی پێشوودا باسمان کرد، وەزحی ئێستای کاک لاهور چاوەڕوانکراوبوو. ئەو لەئەزموونی ڕابردوویدا کەسێکی زیاتر موخابەراتی بوو لەوەی سیاسی یاخود سەربازی و کۆمەڵایەتی بێت. بۆیە دۆخەکەی ئاساییە....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

21 Oct, 09:58


کۆتاکان بەپێی ئەنجامەکان هەتا ئێستا دوو کورسی کۆتای سلێمانی بۆ هاوپەیمانی یەکێتییەکان یەکلایی بۆتەوە، دانا ئامانجی مەسیحی و مامۆستا نەجدەتی تورکمان. بەمەش دووبارە سیستەمی نوێ لە قازانجی پارسەنگی هێزی یەکێتی بڕیاریدا.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

21 Oct, 09:50


سیستەمی نوێی هەڵبژاردن کە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەسەردا زۆرترین زیانی لە پارتی داوە.
بەپێی هەژمارکردنی دەنگەکان بە سیستەمی ڕابردوو تەنها پارتی 48 کورسی دەبرد جگە لە یانزەی کۆتا، کە دەبووە 59 کورسی و زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستدەهێنایەوە.
بەڵام لەم سیستەمەدا کە دەنگەکەکان بەسەر بازنەکاندا دابەش دەبن پارتی چل کورسی بەدەستهێناوە، یەکێتیش بە هەر کام لە سیستەمەکان بوایە هەر هەمان ڕێژەی کورسی دەبرد، بەڵام ئەو هێزە سیاسییەی لە سیستەمی نوێ بەدەستیهێناوە لە سیستەمی کۆن نەیدەبوو. بەوەی پارتی پێویستی بە کورسییەکانی یەکێتی دەبێ بۆ پێکهێنانی حکومەت لەکاتێکدا پێشتر پێویستی پێنەبوو. بۆیە یەکێتی دەتوانێت ئەم پێویستییە بقۆزێتەوە بۆ دوو ساڵ بە دوو ساڵ وەک لە پۆستی پێشوو باسمان کرد.

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

18 Oct, 11:52


کێ براوەیە و کێ لە قەیراندایە؟!

وتارێکی نوێمان دەربارەی قەیران و سینارۆیەکانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان!

لەم لینکەوە لە پەیج خوێنەربن:

is.gd/r75nXo

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

11 Oct, 18:53


تورکیای نوێ؟!

ئەم پڕۆسە نوێیە لێک نزیکبوونەوەی ئەردۆگان و باخچەلی بەرامبەر "دەم پارتی" بەجددی هەوڵی بۆ دەدەن، بەشێوەیەک بۆ یەکەمینجار لە مێژوودا باخچەلی وەکو سەرۆکی پارتێکی نەتەوەپەرستی تورک لەشوێنەکەی خۆی لە هۆڵی پەرلەماندا هەستا، چوو دەستی تەوقەی بۆ یەک بە یەکی ئەندامانی دەم پارتی وەکو نوێنەری کورد درێژکرد، کە ئەم رەفتارە نامۆیە لە تەواوی میدیاکانی تورکیادا هەرای نایەوە.

تەنانەت لە بەشێک لە میدیاکاندا باس و خواسی پڕۆسەیەکی تری ئاشتی لەنێوان تورکیا و پەکەکە هێنراوەتە گۆڕێ و تەنانەت ناوی خودی بەڕێز ئۆجەلانیش دەهێندرێت تێیدا. ئەم پڕۆسە نوێیەش ئەردۆگان سەرپەرشتی دەکات و باخچەلیشی ڕاسپاردووە.

سەرسام مەبن!

لەپێناوی ڕازیکردنی نوێنەرانی کوردە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیرییان بۆ هەموارکردنەوەی دەستور و دانانی دەستورێکی نوێ. ئەگەر کوردەکانی باکور ئەمجارە ئاقڵ بن دەتوانن چەند ماددەیەکی گرنگ و نوێ بۆ دەستور زیادبکەن لە قازانجی کورد....

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

01 Oct, 18:16


https://t.me/Kurdish_Front

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

01 Oct, 17:49


https://t.me/RasulAlKurdi47

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

01 Oct, 17:48


https://t.me/peshangarsalan

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

01 Oct, 17:48


https://t.me/Outlawism

Rawa Musa :: ڕەوا موسا

01 Oct, 17:48


هاوڕێیانی خۆشەویستم، بەهۆی سەرقاڵی ئیش و کاری تایبەتییەوە توانای ئەوەمان نەماوە وەکو جاران بەردەوام لەگەڵتان بین و ڕۆژانە هەواڵ و زانیاریتان پێشکەش بکەین. مەگەر ئاوا جار جارە بە وتارێک لەخزمەتتاندابین.
بۆئەوەی بەردەوام زانیاری و هەواڵی گرنگی ڕۆژانەتان پێبگات دەتوانن ئەم کەناڵانەی خوارەوە جۆین بکەن، کە خۆشم موتابەعەیان دەکەم و متمانەیان هەیە....