Barbzin @bradost_krd Channel on Telegram

Barbzin

@bradost_krd


BRADOST KRD - ئاژانسی هەواڵی برادۆست

t.me/Bradost_KRD

سناپ چات"
www.snapchat.com/ahb.news

BRADOST KRD - ئاژانسی هەواڵی برادۆست (Kurdish)

تایبەتمەندی، هەواڵیان بەرخۆیان بزانین! ئاژانسی هەواڵی برادۆست لە سناپ چات، گونجایی تایبەتی بۆ هەواڵیانی برادۆست لە کوردستان و رۆژهەڵات. بەردەستە بە وانەی هەواڵی برادۆست، بەرهەمەکانی نوێترین و ئاشنا تەنها لەم کەناڵە خاصە. Join us to stay updated with the latest news and updates in the Kurdish region and beyond! Follow Bradost KRD on Telegram for exclusive content and breaking news. Stay informed, stay connected with BRADOST KRD - ئاژانسی هەواڵی برادۆست. ✅

Barbzin

02 Jan, 19:14


خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم. ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٥/١/٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە ( ٢٠٢٥/١/٨ ) کۆتایی دێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٥/١/٢

Barbzin

29 Dec, 22:18


چەند شرینە قەزاکەمان ماشالله ئەم سرووشتە نازدارە 🥹

Barbzin

16 Dec, 10:54


وەزارەتى دارایی: تاوەکو دوو شەمەى داهاتوو مووچەى هەموو مووچۆران دابەشدەکرێت

Barbzin

16 Dec, 10:53


لیستی مووچەی مانگی 10 فەرمانبەر و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان

Barbzin

15 Dec, 15:39


حکومەتی عێڕاق بۆ مووچەی مانگی ١١ نزیکەی ٩٧٣ ملیار دەنێرێت لە هەفتەی داهاتوو ئەویش دابەش دەکرێت

Barbzin

15 Dec, 15:39


ڕۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووجەی مانگی ١٠ دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان

Barbzin

05 Dec, 19:23


رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشێکی گەورەی لە بیابانی باکووری حومس ئەنجامداوە و شارۆچکەی الکوم لەلایەن داعشەوە هێرشی کراوەتە سەر، لیوای قودس کە لەو ناوچەیەن هەڵهاتوون.


داعش زیندوو کراوە……

Barbzin

04 Dec, 08:51


وەزارەتی دارایی: پارەى پێویستمان بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى مووچە لەبەردەست نییە، دەبێت ئەنجومەنى وەزیران بڕیار بدات کورتهێنانەکە لە داهاتى ناوخۆ پڕبکاتەوە یان دابەشکردنى مووچە زیاتر دوابخرێت

Barbzin

01 Dec, 15:19


لە شێخ سەعیدی پیرانیان پرسی
چیت هەیە
بۆ ئەو کوردانەی خائینن و کوردستانیان خۆش ناوێ ،
شێخ سەعید فەرمووی : کوردستان شەرەفە
شەرەفیش بە زۆر ناکرێ بە بەری هەر بێ شەرەفێکدا ..

Barbzin

01 Dec, 09:09


بڕی 760 ملیار و 262 ملیۆن دیناری مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نێردرا.

Barbzin

28 Nov, 15:10


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: پارەکە یەکشەممەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان

Barbzin

28 Nov, 14:44


#بەپـەلـە..وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد.

Barbzin

26 Nov, 08:39


وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی حکومەتی عێراق کرا

Barbzin

24 Nov, 09:37


هاتووچۆی سۆران دەڵێت، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی و خێرایی رێگەپێدراو لە جووتسایدی خێرای خەلیفان-سپیلک دانراوە.

Barbzin

17 Nov, 07:37


🚨 #بەپەلە

كەمێك پێش ئێستا لە سنووری پەڵکانەی دوز بۆمبێک بە هێزێكی لیوای هاوبەشی پێشمەرگەدا تە*قییەوە و فەرماندەی فەوجی سێی لیوای بیستی هێزە هاوبەشەكە شەهید بوو بە ناوی عەقیدی ڕوكن سامان سابر سلێمان، هاوكات عەقید محەمەد ئەفسەری ئەندازەش شەهید بوو.

Barbzin

11 Nov, 14:31


بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتى سلێمانى دەوامى فەرمانگەکەى بۆ ماوەى یەک رۆژ راگرت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتى سلێمانى: سبەى سێشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگرین مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناکەین

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتى سلێمانى: سبەى ماڵئاوایی کۆتایی لە ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیمان (رائد هاوژین عەبدوڵا) دەکەین، کە ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین

Barbzin

11 Nov, 09:31


هاوژین عەبدوڵڵا، ئەفسەری بەشی یاسایی پاسپۆرتی سلێمانی لە کاتی دەوام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

Barbzin

11 Nov, 09:31


مامەڵە لە پاسپۆرتی سلێمانی راگیرا

Barbzin

11 Nov, 09:31


وێنەی ئەو کارمەندەی لەناو پاسپۆرتی سلێمانی بە گوللە گیانی لەدەستدا

Barbzin

07 Nov, 22:08


" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..

Barbzin

07 Nov, 15:48


پۆستی جوان ❗️@X4wnakam

Barbzin

07 Nov, 10:11


دهۆک: لە ناحیەی فایدە لە سنووری قەزای سێمیڵ ژن و مێردێک لە نێو ماڵەکەی خۆیان بە کوژراوی دۆزرانەوە

Barbzin

07 Nov, 10:07


فازڵ نەبی دەڵێت، تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دیاریکراوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان بەوە رازی بێت، بەغدا نزیکەی 10 تریلیۆن دینار وەکو بەشە بودجە، پارەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و پترۆدۆلار دەنێرێت.

Barbzin

06 Nov, 21:10


🔻تاڵیبان:
ئەمریکییەکان بۆ جاری دووەم ئامادە نەبوون حوکمڕانی وڵاتەکەیان ڕادەستی ژنێک بکەن.
لەکاتێکدا بانگەشەی ئازادی ومافی ئافرەت دەکەن و ڕەخنە لە وڵاتانی مسوڵمان دەگرن.

Barbzin

06 Nov, 20:06


گوتەبێژی حکوومەت: چاوەڕوانین لەم چەند ڕۆژە تەمویلی مووچەی مانگی 10بنێردرێ و مووچەی مانگەکانی 11و 12ش نافەوتێ.

Barbzin

06 Nov, 14:23


ئەنجومەنی وەزیران: داوا لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکەین، بە زوترین کات موچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران و موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات

Barbzin

06 Nov, 14:22


ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ لە ژێر هیچ پاساو و بیانوویەک، مووچەی هەرێمی کوردستان دوانەخات یان لێی ببڕێت و نابێت ڕێگری لە دابینکردنی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم بکات

Barbzin

06 Nov, 05:12


تێچووی هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دەبێت

Barbzin

06 Nov, 05:12


حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر نرخێکی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن و دەبێت بە "راستەوخۆ و دەستبەجێ" نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێتەوە

Barbzin

05 Nov, 09:00


🔴وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم:
چاوەڕوانین سبەی تەمویلی مووچەی مانگی ١٠ بنێردرێ


🔸بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیارە ئەمڕۆ وردبینیی لیستی مووچەی ١٠ تەواو بکرێت و چاوەڕوانن سبەی تەمویل بنێردرێ.

🔸ڕاشیگەیاند، شەوی ڕابردوو شاندێکی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا، چوونی شاندەکە لەسەر داوای بەغدا بووە و زیاتر پەیوەندی بە چەند بابەتێکی دارایی و پرسی (هەژماری من) و گرێبەستە گرنگ و دڵخۆشکەرەی بانکی بازرگانییەوە هەیە.

🔸جەختی کردەوە، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ کردووه.

Barbzin

04 Nov, 12:11


بەپەلە؛ لایەنەکانی ناڕازی لە ئەنجامی هەڵبژاردن جگە لە نەوەی نوێ، داوا لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەکەن ئەنجامی هەڵبژاردن پەسند نەکات و دووبارە هەڵبژاردن بکرێتەوە.

Barbzin

03 Nov, 19:33


بانکى بازرگانیى عێراق: گرێبەستێکمان لەگەڵ پرۆژەى هەژمارى من واژۆکرد

بانکى بازرگانیى عێراق: بەشدار دەبین لە پرۆسەى بە بانیکردنى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان

Barbzin

03 Nov, 19:32


دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق: کەمێک پێس ئێستا بومەلەرزەکە بە گوڕی 4.2  پلەی ڕێکخەتەر لە قەزای شێخانی داوە

Barbzin

03 Nov, 10:28


🔸بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، دوای چاککردنی تێبینییەکان، لیستی مووچەی مانگی ١٠ گەڕێندرایەوە بەغدا.

🔸بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شەوی ڕابردوو تاوەکوو درەنگانی شەو، تیمێکی دارایی خەریکی لیستی مووچەی مانگی ١٠ بوون و لیستەکە تەواو بووە

🔹️وتیشی: ئەم بەیانییە لیستەکە گەیشتە دەستی دارایی فیدراڵ و سەرجەم تێبینییەکان چارەسەر کراوە.

Barbzin

02 Nov, 22:50


📌بە ڤیدیۆ.. ئەمشەو، بەهۆی بروسكەوە نەخۆشخانەیەك لە تكریت دوو نهۆمی كەوتە خوارەوە

Barbzin

02 Nov, 22:40


📌ئەمشەو، لە گەڕەكی پەنجا عەلی كەركووك لافاو دروست بووە و یەكێك لە دانیشتووانی ئەو گەڕەكە دەڵێت: یان بە ئۆتۆمبێل یان بە بەلەم دەتوانین هاتوچۆ بكەین

Barbzin

02 Nov, 17:47


دیمەنی ساتی دروستبوونی لافاوەکەی گوندی عەباسی لە سنووری کەرکوک

Barbzin

02 Nov, 17:39


#بەپەلە
بەهۆی لافاوەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

ئەمشەو لە سنووری ناحیەی عەباسی لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕو دروستبوونی لافاو، ژن و مێردێكی شوانكارە لەگەڵ رانە مەڕەكەیان كەوتنە ناو لافاوەكەو بەهۆیەوە ژنەكە خنكاو رانە مەڕەكەش ئاو بردی.

رووداوەكە لەگوندێكی نزیك زێی بچوك روویداوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی كەركوك گەیشتوونەتە شوێنەكەو تائێستا تەرمی ژنەكە نەدۆزراوەتەوە.

Barbzin

02 Nov, 17:29


شەهد تەمەنی 10 ساڵ بوو، باوکی گوتی، لەکاتی کاردا لە سنووری هەولێر نزیکەی 50 سەگ پەلاماری کچەکەیان دا و پارچەی گۆشتیان لە لەشی لێکردەوە. بەوهۆیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

Barbzin

26 Oct, 15:26


بانکی TBI لە هەوڵێر و سڵێمانی دەکرێتەوە

Barbzin

26 Oct, 14:33


یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان: بەشداریی كابینەی داهاتووی حكومەت ناكەین و لە پەرلەمان ئۆپۆزسیۆن دەبین

Barbzin

26 Oct, 14:32


عەلی باپیر: ناچینە پەرلەمان و ئەو سێ کورسییەی پێمان دراوە نامانەوێت

Barbzin

26 Oct, 14:32


شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی:
بەدرێژایی داتا تۆمارکراوەکانی ڕابردوو سەرمای وەک ئەو ماوەی ڕابڕدووی مانگی دە نەهاتبوو ، وە بەفر ئاوا بەزووی نەباریوە لەسەنتەری حاجی ئۆمەران و دەوروبەری و ناوچە شاخاویه سنوریه کان بەتایبەت وە سەرمای ئاواش لەوکاتەی زووەی ساڵدا نەهاتووە تەنانەت وەرزی دابارینی ساڵانی 1972 و 1982 و 1992 هەریەک لەم ساڵانە کە بەساڵانی سەختی سەرماو سۆڵەو بەفر دادەنرێت بەتایبەت وەرزی دابارینو زستانی 1991 - 1992 بەوەرزێکی سەختو مێژوویی پڕ سەرماو بەفر دادەنرێت تەنانەت لەو ساڵەش و ساڵانەی پێشتریش 1971 بۆ 1972 و 1981 -1982یش سەرماو بەفری ئاوا لەوکاتەی ساڵدا و مانگی دەداو وازوو بوونی نەبووە !!

گۆرانی کەشو هەوا فاکتەرێکی هاتنی ئەو سەرماو بەفرەی ئەم ماوەیه ناوەختەی ڕابردوو بوو

Barbzin

26 Oct, 12:28


ئەنجامی سەرژمێریی دانیشتووان، پشکی هەرێم لە بودجە کەم دەکاتەوە           

Barbzin

25 Oct, 11:34


ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: ئەگەر تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکرێت دۆخێکی خراپ چاوەڕێی مووچۆخۆران دەکات

Barbzin

23 Oct, 13:16


وەزارەتی پلاندانان دەڵێت: لە 2040 ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەبێتە 9 ملیۆن

Barbzin

23 Oct, 08:52


بەپێی زانیارییم، بۆ لیستی مووچەی مانگی 10، لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق، لە لیستەکە ناوی چواریی دایکی فەرمانبەران دەنێردرێ.

Barbzin

22 Oct, 18:47


وەزارەتی دارایی :تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی لیستی مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەبێت.

Barbzin

22 Oct, 18:29


لە دوو مانگی ڕابردودا زیاتر لە 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە

Barbzin

22 Oct, 16:10


دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە:
ئەو چەكدارانەی دا*ع*ش، كە دەستیان هەبوو لە شەهیدكردنی ئاسایشەكەی قەرەداغ و محەمەد ژاڵەیی لە ناوشوان، كەوتنە ناو ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و كوژران.

Barbzin

22 Oct, 15:50


هۆڕنێ دەڤەری برادۆست بەفر دەبارێت کەمێک پێش ئیستا

Barbzin

22 Oct, 15:50


ڕێباز حەملان:(هەژماری من) لەزاخۆ بۆ کەلار بەردەوام دەبێت و وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت و تەنازولی لێ ناکرێت.

Barbzin

22 Oct, 15:30


ئەردۆغان پاڵپشتیی خۆی بۆ پێشنیازی ئازادکردنی ئۆجەلان ڕاگەیاند

Barbzin

22 Oct, 14:27


🔴بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی ١٠ بنێردرێت بۆ بەغدا



🔸وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، عێراق دەستی بە پارەدارکردنی وەزارەتەکانی کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی، ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا حکومەت لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی بۆ نەناردوون، چاوەڕوانی ناردنی لیستەکەن بۆ ئەوەی دەست بە ناردنی پارە بکەن بۆ هەرێم، بەڵام بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە ئامادە بکرێت و بنێردرێت بۆ بەغدا.

🔸وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر هەرێم بەبێ کێشە مانگانە لەکاتی خۆیدا لیستی مووچە رەوانەی بەغدا بکات، ئەوا حکومەتی عێراق لەگەڵ پارەدارکردنی وەزارەتەکانی خۆی مووچەی هەرێمیش دەنێرێت.

Barbzin

21 Oct, 22:27


🔴باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق داوا دەكات بێ دواكەوتن كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت.

Barbzin

20 Oct, 20:05


ئاڵا تاڵەبانی: قوباد تاڵەبانی رێگەی نەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بکرێت

Barbzin

20 Oct, 20:05


ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.                                                   لەگەڵ ئەوەی سبەی دوو شەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢١ ) پشووی فەڕمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.                                                                       ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی.                                                           ٢٠٢٤/١٠/٢٠

Barbzin

20 Oct, 19:41


حکومەتی هەرێم: سێشەممە دەوامی ئاسایی لە دامودەزگاكان دەستپێدەكاتەوە

Barbzin

20 Oct, 19:41


حکومەتی هەرێم: سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە

Barbzin

20 Oct, 14:57


ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەران لەسەر سندوقی دەنگدانن و تا ئێستا نەكراوە بە پشوو...
حكومەتی هەرێم:
سبەینێ دوو شەممە. بۆ خوێندنگە و زانکۆکان پشووە، بەڵام بۆ فەرمانگەکان دەوامی فەرمییە و بانکەکان کراوە دەبن و مووچە دابەش دەکرێت

Barbzin

19 Oct, 22:31


🔶بەوێنە - لە چیاکانی برادۆست یەکەم بەفری ئەمساڵ باری

Barbzin

19 Oct, 18:13


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا

Barbzin

19 Oct, 18:05


19-10-2024 یەکەم بەفر بارینی دەڤەری برادۆست بناری چیای هەڵگۆرد

Barbzin

19 Oct, 09:40


ڕووداوەکەی ئەمڕۆ