kurdish world news @kurdishworldnews Channel on Telegram

kurdish world news

@kurdishworldnews


،،هـەواڵـی بـەپـەلەی جـیهان بـەزمـانـی کـوردی،،

Kurdish World News (Kurdish)

کەناڵی تەلیگرامی "کوردیش وەرەنیوز" کە بە لە ژیانی رۆژێکدا، خوێندکارانی بەپێی جیهانی کورد پێویستیان بە وەرزشەکردنی زانیاریی جیهان بەزمانی کوردی هەیە. ئەم کەناڵە کە لە ساڵی ٢٠١٨ دابەشکراوە، هەوڵی به‌ده‌ست دادەده بە فراوانیی چاکبەشکردنی هەواڵەکانی رۆژهەڵات و باشووریی جیهان

"کوردیش وەرەنیوز" کەناڵێکی تایبەتی و گشتییە بۆ خوێندکارانی کوردی کە دەتوانن باشترین و جدیدترین هەواڵەکانی جیهان بخوانن بە زبانی خۆشیار. ئەم کەناڵە دەتوانێت بەرزترین و گەورەترین واژەهەکانی رۆژهەڵات و باشووریی جیهان بەزمانی کوردی پیشان بدە، هەروەها وردەکاری و گشتییەتیی خۆیان بەرنامەکردنەکانی سکاڵاکانی خۆیانیان لە کوردستان و رۆژهەڵات

ئەگەر دەتوانی بە خۆشحاڵی دەستی خۆ بنەوە و زانینی هەواڵی جیهان بەزمانی خۆشحاڵانە دابەش بکەی، کوردیش وەرەنیوز هەمووان بە دەستی پێکهاتوو تایبەتەوە. بەخۆشیاری و چاکیاری، بزمانی کوردی هەمووان بەرز قەبارەی خۆی دەبندێتەوە. بەڕزخراوەتاترین و گەورەترین هەواڵەکانی جیهان بە زمانی کوردیان هەمووانه بخوانن. بۆیە بە گشتیییە، کوردیش وەرەنیوز کەناڵێکی خوێندنی بەپێی جیهان بە زمانی کوردیە. بچووک، برۆنەوە، بلۆک و ژیر بۆ هەر کەسێک کە دەتوانێت بچیتە دەنگی خۆییە بەدەست بکات."nn

kurdish world news

22 Jan, 15:48


ئەو گرتە ڤیدیۆیە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری #تورکیا دەستیان کەوتووە کە لە ناوچەی بەنداوی تشرین خراوەتە خوارەوە، دەرکەوتووە لە بە بنکەیەکدا سەربازانی تورکیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەڕێوەدەبەن بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین و دەوروبەری.

لە دیمەنەکاندا بە ڕوونی بنکە و سەرباز و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەرباز،  دەرکەوتووە. ئەمە جگە لە چەندین کەمپی مەشق و ڕاهێنان و خاڵی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەبەردەستی سەربازانی تورکیادان

kurdish world news

21 Jan, 18:28


#تڕەمپ بریاری دا بۆ ماوەی سێ مانگ هاوکاری بۆ وڵاتە بیانییەکان رابگرێت،
ئەو بریارە
#ئۆکرانیا ش دەگرێتەوە

بەڵام دیار نیە ئەم بڕیارە بەسـەر
#هەسەدە شدا جێبەجێ دەکرێت یان نا چونکە #ئەمەریکا لە #سوریا هاوکاری هێزی دەرەکی ناکات بەڵکو سـەربازی خۆی لە سوریایە
ئەگەر ئەم بڕیارە بەسەر هەسەدە جێبەجێ بکرێت ئەو سێ مانگە زۆر قورس دەبێت

kurdish world news

21 Jan, 15:13


#پوتین و شی جین پینگ لە پەیوەندی ڤیدیۆیی هاوبەشییان ڕاگەیاند

سەرۆکی
#روسیا ڤلادیمیر پوتین و هاوتا چینییەکەی شی جین پینگ ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا ستایشی گەشەسەندنی هاوبەشیەکەیان کرد

ترەمپ کە بەڵێنی داوە هەڵوێستی توندتر بەرامبەر نەیارەکانی واشنتن بگرێتەبەر، هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی قورسی بەسەر
#چین کردووە

kurdish world news

21 Jan, 05:40


مارک ڕوبیۆ بووە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا


بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەنجومەنی پیرانی #ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیوی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دیاری کرد

kurdish world news

20 Jan, 15:17


درۆنێكی ڕووسی لەکاتی ئەرکدا ویستی سەربازانی #ئۆکرانیا لەنێو ئۆتۆمبێل بکاتە ئامانج
بەڵام لەناکاو درۆنەكە دەبینێت كە منداڵێك بە باوەشی سەربازێكەوەیە، بۆیە درۆنەكە ئاڕاستەكەی گۆڕیی و هێرشەكەی ئەنجام نەدا

دۆستۆیۆڤسكی دەڵێ: لە هەموو دۆخێك دا دەبێت شكۆمەندانە مامەڵە بكەین

ئەم هەڵوێستە نیشانی دەدات كە ئەخلاق دەبێت لە جەنگیش دا هەبێت.

kurdish world news

20 Jan, 13:58


#پوتین ڕایگەیاند پێشوازی لە ویستی #تڕەمپ دەکەین بۆ دروستکردنی پەیوەندی راستەوخۆ و رێگریکردن لە جەنگی جیهانی سێهەم

kurdish world news

20 Jan, 08:37


سـەرچاوەکان بە CNN ڕاگەیاندووە، دۆناڵد #تڕەمپ فەرمانی بە یاریدەدەرەکانی کردووە لە ماوەی چەند ڕۆژێک دوای دەستبەکاربوونیان گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر #پوتین ڕێکبخەن

kurdish world news

19 Jan, 16:45


بەپێی لێدوانی وتەبێژی #حەماس ئەم سێ بارمتە ئیسرائیلیە ئازاد دەکرێن

ڕۆمی گۆنێن (24) ساڵ
ئیمیلی داماری (28) ساڵ
دۆرۆن شتینبەر خیر (31) ساڵ

kurdish world news

18 Jan, 19:01


سیستمی بەرگری ئاسمانـی #روسیا S400 فرۆکەیەکی فـەڕەنسی لە جۆری (ئەتلانتیک 2) لەدەریای باڵتیکدا کردە ئامانج

سـێ ڕۆژ لەمەوبەر سیستەمـی بەرگری ڕووسـی S400 فرۆکەیەکی فەڕەنسی لەکاتی گەران و جێبەجێکردنی ئەرکی
#ناتۆ دا لەدوریەیەکی ئاسمانـی بەسـەر دەریای بەڵتیکدا کرایە ئامانج وتێکشکێنرا،حکومـەتـی #فەڕەنسا پشڕاستی کردەوە کە فرۆکەیەکیان لە هێرشێکی ڕوسیادا لەدەسـت داوە

kurdish world news

18 Jan, 18:54


فڕۆکەوان و ڕاهێنەری فڕۆکەی جەنگی F-16 دانمارکی جێپ هانسن لە هێرشی مووشەکی #روسیا بۆ سەر ناوەندێکی مەشقی سەربازی #ئۆکرانیا لە شاری کریڤۆی ڕۆگ کوژرا

لەگەڵ کوژرانی چەند فڕۆکەوانێکی ئۆکڕانی کە ماوەی ساڵێك دەبێت لە
#دانمارک مەشق لەسەر فڕۆکەی F-16 ئەنجام دەدەن

kurdish world news

17 Jan, 20:17


#پوتین پلانی هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەردانی نیودەلهی بکات و چاوەڕوان دەکرێت ئەم بەهارە بەروارێکی دیاریکراو بۆ گەشتی نێوان #هیندستان و #روسیا بەبێ ڤیزا دیاری بکرێت

kurdish world news

17 Jan, 19:00


ئاڵای ڕووس و فارس بۆ یەکەمجار لە مێژوودا پێکەوە بەرزبوونەوە

ئەو گرێبەستەی ئەمڕۆ شاهیدی بووین بۆ چەندین سەدەی داهاتوو باسی لێوە دەکرێت

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەو کارەی کردووە کە پاشاکانی ڕابردووی فارس بۆ چەندین سەدە مشتومڕیان لەسەر دەکرد

دوای 500 ساڵ، دواجار
#ئێران و #روسیا بە یەکگرتوویی وەستاون
هێزی گەورەی سوپای ڕووسیا بڕیارە ئێران بگۆڕێت ئاوەدانکردنەوەی سەربازی و ئابوورییەکەی لە بنەڕەتەوە، دروستکردنی سەردەمێکی نوێ

ئەو فڕۆکەی ئێف 4 و ئێف 14 کە ئێران بۆ دەیان ساڵە بە نرخی دەزانی ئێستا دەتوانرێت بەخاک بسپێردرێت
وەرگیراوە

kurdish world news

29 Dec, 08:49


فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 لە کۆریای باشوور لە لەتایلەندەوە هاتبوو، لەکاتی نیشتنەوەدا تێکشکا و ئاگری گرت، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەم فڕۆکەدا گیانیان لەدەستداوە نزیکەی 120 کەسە، بەڵام دەزگاکانی کۆریای باشوور باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت لە کۆی 175 سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدابێت

kurdish world news

28 Dec, 17:57


هێرشەکە لە نزیک بارەگای پۆلیسی بەندەر لەنگە روویداوە

kurdish world news

28 Dec, 17:57


بەپێی میدیاکانی #ئێران
یاریدەدەری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری پۆلیسی ئێران لەکاتی پارێزگاری کردن لە بەڕێوەبەرەکەی بە سەختی بریندار بوە

kurdish world news

28 Dec, 17:31


بەرگری ئاسمانی #پاکستان فڕۆکەیەکی ئیمبرایر A-29 سوپەر توکانۆی سـەر بە #ئەفغانستان (تاڵیبان) خستووەتە خـوارەوە
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێکدادان لەسـەر سنووری ئەفغانستان و پاکستان زیادیکردووە

kurdish world news

28 Dec, 16:40


دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی جۆری MQ9 له #یەمەن هەیە

kurdish world news

28 Dec, 16:37


#سلۆڤاکیا دەڵێت پێدانی کارەبا بە #ئۆکرانیا ڕادەگرین ئەگەر #کیێڤ گواستنەوەی غازی ڕووسی بۆ ئەو وڵاتە ڕابگرێت

سەردانەکە ئیشی خۆی کرد..!

(زێلێنسکی بەنیازە سەری ساڵ گواستنەوەی غازی #روسیا بۆ #ئەوڕوپا لەخاکی ئۆکڕانیا ڕابگرێت)

kurdish world news

28 Dec, 15:48


کاروانی سەربازی #ئیسرائیل جارێکی تر لە باشووری #سوریا دەجوڵێنەوە چەندین سەرپێچی تۆمار کراون

ئەمە دوای دوو ڕۆژ دێت لە گەیشتنی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باشووری سوریا دوای کشانەوەی ئیسرائیل

kurdish world news

28 Dec, 15:39


فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی داوا لە #روسیا دەکات ناوبژیوانی دانوستانەکانی نێوانیان لەگەڵ #تورکیا بکات

kurdish world news

28 Dec, 15:37


پێکدادانی نێوان چەکداران و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکی ئەشرەفیەی حەلەب کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە

kurdish world news

28 Dec, 14:48


#روسیا کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە مەدەنیەکەی ئازەربایجانی لەئەستۆ گرت کە بە هەڵەی موشەکی سیستەمی بەرگری کەوتە خوارەوە

هاوکات
#پوتین لەگەڵ عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان قسەی کرد و داوای لێبوردنی کرد بۆ ئەو ڕووداوەی لە ئاسمانی ڕووسیا ڕوویدا و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان کرد

kurdish world news

28 Dec, 14:08


ماوەیـەک لەمـەوبـەر #پوتین گوتـی ئەگەر ڕۆژئاوا بـەردەوام بێـت لە ناردنـی چـەک و مـووشـەکی دوور مـەودا بـۆ #ئۆکرانیا

ئێمەش چـەک و مـووشـەک دەدەین بە وڵاتانـی دووژمنـی ڕۆژئاوا

kurdish world news

27 Dec, 21:02


سیستەمی بەرگری مووشەکی THAAD ی ئەمریکی کە لە #ئیسرائیل جێگیر کرابوو یەکەم جار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەکی بالستیکی حوسیەکانی #یەمەن بەکارهێنرا

kurdish world news

27 Dec, 21:00


پێکدادان لە بەنداوی تشرین لە نێوان چەکداران و هێزە کوردیەکان

kurdish world news

27 Dec, 20:15


گرتە ڤیدیۆییەکان ئەو ساتەی هێرشێکی #ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا لە #یەمەن لە کاتێکدا بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس ئامادە بوو.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ئەندامێکی دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبینیت کە بریندار بووە

kurdish world news

27 Nov, 20:02


#روسیا 28 تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ #غەززە نارد

kurdish world news

27 Nov, 15:47


نازانم چیتان بۆ بگوازمەوە هەواڵەکان هەمووی دەربارەی سوریایە بە کوردی و پوختی شەڕەکە لە نێوان هێزەکانی بەشار ئەسەد و تحریر شام ە لە حەلەب و دەوروبەری، هەرچەندە تحریر شام ئەو گروپانەی دژایەتی ئەسەد دەکەن پێشڕەوی بکەن هێزەکانی ئەسەد و گروپەکانی سەر بە #ئێران و فڕۆکە جەنگیەکانـی #روسیا دەیانوەستێنن و شەڕەکە هەر لە بەرژەوەندی ئەسەد کۆتایی دێت،
ئەم شەڕە بەو شێوەیە دەستی پێکرد تحریر شام زانیاری پێگەیشتوە کە ئەسەد هێرش دەکاتە سەریان ئەوانیش ئۆپەراسیۆنێکیان بە پشتیوانی و
#تورکیا دەست پێکردوە تا ئێستا زیاتر لە 15 گوندیان کۆنتڕۆڵ کردوە، کوژراو و بریندار و دیل لە هەردوو لایەن هەیە
لە نێو سەربازە تایبەتەکانی
#روسیا ش کوژاو و دیل هەیە و فڕۆکە جەنگیەکانی ڕوسیا بەردەوامن لە بۆردومان کردن

kurdish world news

27 Nov, 15:17


سـوپای نیشتمانی #سوریا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە و هێشتا بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەی حەلەب ناکات، هەرچەندە میدیاکانی لایەنگری ئەسەد دەڵێن لیوای ئەحرار تەوحید لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشداربوو

(ئەمڕۆ شەڕ لە سوریا زۆر بە فراوانی دەستی پێکردۆتەوە هەوڵ دەدەین ڕووداوە گرنگەکان دەربارەی ئەم شەڕە بڵاو بکەینەوە)

kurdish world news

27 Nov, 12:49


ڤلادمێر #پوتین سـەرۆکی #روسیا گەیشتە #کازاخستان بـۆ گفتوگۆیـەکی گرنگ لەگەڵ سـەرۆکی ئەو وڵاتە

kurdish world news

26 Nov, 18:27


،، نەتانیاهۆ ،،

حیزبوڵا وەک جاران نامێنێت و بۆ دەیان ساڵ گەڕاندنمانەوە دواوە ئەسەدیش دەبێت لەوە تێبگات کە یاری بە ئاگر دەکات

kurdish world news

26 Nov, 18:15


#ئیسرائیل و #حیزبوڵا ئاگربەست ڕادەگەیەنن بۆ ماوەی 60 ڕۆژ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە #لوبنان و بڵاوەپێکردنی هێزە چەکدارەکانی لوبنان لە باشووری لوبنان

kurdish world news

26 Nov, 15:15


بەم بڵاوکراوەیە فەرمیە #روسیا بۆ جیهانی سەلماند کە بە چەکی ڕۆژئاوای هێرش کراوەتەسەری،

ئەم بڵاوکراوەیە شتێکی ئاسایی نیە و ڕوسیا شەرعییەت دەدا بەخۆی وەڵامێکی بەهێز بداتەوە

( لەناکاو هەواڵی شۆکهێنەر دەبیستن )

kurdish world news

26 Nov, 15:09


بە بۆچونی من هێرشی ئەم جارەی #روسیا زۆر جیاواز دەبێت،
دوور نیە کوژرانی سەرکردەکانی لێ بکەوێتەوە

هێرشەکەی ڕوسیا بۆ سەر شاری دنیپەر بە مووشەکی مەودا ناوەند زیاتر نمایش بوو نیشانی دان کە توانای هێرشی بەهێزی هەیە، بەڵام
#ناتۆ و #ئەمەریکا و #ئۆکرانیا هیچ گرنگیەکانیان بەمە نەدا

kurdish world news

26 Nov, 15:01


دۆخەکە مەترسیدارە و #روسیا خەریکی ئامادەکاریە بۆ هێرشی تۆڵەسەندنەوە هێرشەکەی ئەم جارە زۆر بەهێز دەبێت

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەفەرمی ڕایگەیاند کە بە مووشەکی ئەمەریکی زیاتر لە دوو جار هێرش کراوەتە سەر ڕووسیا

kurdish world news

26 Nov, 13:56


وەزارەتی بەرگری #روسیا بەشێک لە مووشەکی بالستیکی تاکتیکی ATACMS ی ئەمەریکی نیشاندا کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی #ئۆکرانیا وە بۆ لێدانی هەرێمی کورسک بەکارهێنراون

▪️وێنە لە فرۆکەخانەی کورسک ڤۆستۆچنی (خالینو)، 25 تشرینی دووەمی 2024.
▪️وێنە لە شوێنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لە ناوچەی نیشتەجێبوون. لوتارڤکا، هەرێمی کورسک، 23 تشرینی دووەمی 2024

kurdish world news

21 Nov, 20:24


بەهـۆی هـەڕەشـەی مـووشـەکی هـەمـوو کۆبـوونەوەکانـی پەرلەمانـی #ئۆکرانیا تا مانگی داهاتـوو هـەڵدەوەشێنێتەوە

kurdish world news

21 Nov, 18:31


خێرایی ئۆرێشنیک

ئەو مووشەکەی
#روسیا ئاراستەی #ئۆکرانیا ی کرد

kurdish world news

21 Nov, 18:12


#پوتین بە روونی بە #ئەمەریکا و رۆژئاوای راگەیاند کە ئەگەر بەکارهێنانی موشەکی دوورمەودا لەلایەن #ئۆکرانیا وە دووبارە ببێتەوە ئەوا #روسیا بنکەی ئەمەریکا و رۆژئاوا دەکاتە ئامانج لە #ئەوڕوپا و یەکەم دانەشیان ئەوەی #پۆڵەندا دەبێت، بەکارهێنانی ئەم موشەکە بالیستیەش پەیامێک بوو بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کە پارێزراو نابن بەهیچ شێوەیەک

kurdish world news

21 Nov, 15:03


دوای ئەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهۆ سـەرۆک وەزیرانی #ئیسرائیل و گالانت وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل دەرکرد بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە #غەززە

#هۆڵەندا یەکەم وڵاتە کە ڕایگەیاند بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی جێ بە جێ دەکەن ئەگەر بێت و ناتانیاهۆ بچێتە خاکی ئەو وڵاتە دەستگیری دەکەن

kurdish world news

21 Nov, 14:55


فـەرماندەیی ستراتیژی هێزە چـەکدارەکانی #ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ئۆکرانیا کەوتۆتە ژێر هێرشـی مـووشـەکی بالستیکی کیشوەربڕ

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بـەوە دەکەن کە ئۆکرانیا بـووە یـەکەم وڵات لە جیهاندا کە ئـەو جـۆرە چەکانە لە دژی بـەکارهاتـوون

kurdish world news

21 Nov, 13:35


ئامادەکاری بۆ هێرشە ئاسمانییەکان لە زۆربەی پارێزگاکانی ڕۆژئاوا کۆتایی هاتووە و ئامادەکارییەکان لە کیێڤ، چێرکاسی، کیرۆڤگراد، دنیپەر، زاپۆرۆژی، دۆنێتسک، خارکۆڤ، پۆلتاڤا، سومی و چێرنیگۆف بەردەوامە

kurdish world news

21 Nov, 13:29


کەناڵەکانی #ئۆکرانیا بڵاویان کردەوە کە مووشەکی بالستیکی کیشوەربڕ لە کاتی دابەزینی بەرەو دنیپەر لە دیار نەماوە تا ئێستا هیچ تەقینەوەیەک تۆمار نەکراوە

kurdish world news

15 Nov, 17:18


کرملین پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان شولتز و پوتین پشتڕاست کردەوە

kurdish world news

15 Nov, 17:18


ڕاوێژکاری #ئەڵمانیا شولتز پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی #روسیا #پوتین کرد و پەیوەندییەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند ئەمە یەکەم جارە ئەو دوو سەرکردەیە لە ماوەی دوو ساڵدا پەیوەندییان لەگەڵ یەکتردا هەبێت

kurdish world news

14 Nov, 14:39


هێرشـی ئاسمانـی #ئیسرائیل بـۆ سـەر #دیمەشق ی #سوریا
بەهۆیەوە زیاتر لە 15 کەس کوژران

kurdish world news

13 Nov, 07:43


پنتاگۆن پشتڕاستی کردەوە کە #حوسیەکان ی #یەمەن هێرشیان کردۆتە سـەر کەشتییـە مووشەکییەکانی USS Spruance و USS Stockdale لە دەریای سوور
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری بەلایەنی کەمەوە 8 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 5 مووشەکی بالستیک و 3 مووشەکی کروز بۆ هێرشەکە بەکارهاتوون

( باس لە زیانەکان و سەرکەوتن و شکستی هێرشەکە نەکراوە)

kurdish world news

12 Nov, 18:50


#حوسیەکان ی #یەمەن هێرشیان کردەسـەر کەشتی ئەبراهام لینکۆڵنی ئەمەریکی

kurdish world news

11 Nov, 20:08


چـەند نمایشێکی سـەرنجڕاکێشی فڕۆکەی جـەنگی Su-57 ڕووسی لە پێشانگای ئاسمانـی لە فڕۆکەخانـەی ژوهای #چین


( ئەوەی جێگای سـەرنجە لەسـەرەتا لە مودەیەکی زۆر کەم بەرز دەبێتەوە ئەوەش پرسیاری زۆر دروسـت دەکات کە ئایا ئەمە پێشکەوتـوی فڕۆکەکەیە یان سـەرکێشی فڕۆکەوانەکەیە )

kurdish world news

10 Nov, 13:39


ڕۆژنامەنووسـی ئیتاڵی ئاندریا لوسیدی کە ڕووماڵی ڕووداوەکانـی دونباس دەکات داوای ڕەگەزنامەی ڕووسی کردووە

لۆچیدی داوای لە پوتین کرد ڕەگەزنامەی ڕووسی پێ ببەخشێت بەهۆی ئەو چـەوساندنەوەیەی کە لە وڵاتەکەیدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە

ئەو ڕۆژنامەنووسە زیاتر لە دوو ساڵە ڕووماڵی ڕووداوەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی
#ئۆکرانیا دەکات
ئەو گوتی دەترسێت بگەڕێتەوە بۆ
#ئیتاڵیا چونکە پۆلیس دەتوانێت پاسپۆرتە ئیتاڵییەکەی دەسـت بەسەردا بگرێت

kurdish world news

10 Nov, 10:47


#ئۆکرانیا ئەمڕۆ گەورەترین هێرشـی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانـی کردە سـەر #مۆسکۆ ی #روسیا

ڕووسیا دەڵێت ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەکان خراونەتە خـوارەوە

kurdish world news

10 Nov, 06:02


وۆڵ ستریت جۆرناڵ

#ئەمەریکا هەوڵی ناردنی چەک بۆ #ئۆکرانیا دەدات پێش دەستبەکاربوونی #تڕەمپ

بی بی سی

ڕاوێژکاری ترەمپ دەڵێت پێویستە سەرنجمان لەسەر ئاشتی بێت نەک گەڕانەوەی خاکەکان لە ئۆکرانیا

وۆڵ ستریت جۆرناڵ

#روسیا بیر لە پلانێک دەکاتەوە بۆ یەکخستنی کۆمپانیا نەوتییە زەبەلاحەکانی

وۆڵ ستریت جۆرناڵ

ئەمەریکا بەنیازە زیاتر لە 500 مووشەک بۆ ئۆکرانیا بۆ سیستەمی پاتریۆت و ناسامس بنێرێت، بەڵام ATACMS ڕەتیدەکاتەوە

سەرۆکی کۆماری چیک

ترەمپ دەتوانێت ڕێککەوتنێک لەگەڵ پوتین ئەنجام بدات بۆ کۆتاییهێنان بە شـەڕەکە، بەڵام لە بەرژەوەندی ئۆکرانیا و #ئەوڕوپا نیە

kurdish world news

10 Nov, 05:57


وەزارەتی دەرەوەی #سودان داوا لە #روسیا دەکات دەستوەردان بکات بۆ یارمەتیدانی کۆتایی هێنان بە شـەڕی سودان

kurdish world news

09 Nov, 15:46


#ئەمەریکا مووشـەك بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت و NASAMS دەگوازێتەوە بـۆ #ئۆکرانیا وەك بەشێک لە دوایین پاکێجی هاوکاری بـۆ ئەو وڵاتە

پەلەکردن لەم کارە تەواو نەکراوانە ترسی گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ’ە بۆ کۆشکی سپی

kurdish world news

07 Nov, 20:23


#ئەمەریکا ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی سەربازی و چەکی گواستۆتەوە بنکە سەربازیەکانی لە #سوریا
زیاتر لە شەش فڕۆکەی گواستنەوەی کەلوپەلی سـەربازی ئەمەریکی لە سوریا نیشتونەتەوە لەماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا

kurdish world news

07 Nov, 20:04


♦️پوتین ڕایگەیاند کە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی لەگەڵ #تڕەمپ

♦️دۆناڵد تڕەمپ :: بەم زووانە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سـەرۆکی
#روسیا قسە دەکەم

kurdish world news

07 Nov, 17:56


میدیای جیهانی: #ئۆکرانیا زۆرترین زیان لە سەرکەوتنی ترامپ وەردەگرێت

The New York Times: یەکەم هەوڵی ترەمپ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی هەڵمەتەکەی و چارەسەرکردنی ناکۆکی ئۆکرانیا دەبێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا.

Sky News: لە مانگی ئەیلولدا، ترەمپ گوتی پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ پوتین هەیە. دەڵێت دەتوانێت دەستبەجێ کۆتایی بە ڕووبەڕووبوونەوە لە ئۆکرانیا بهێنێت. بەڵام هەرگیز دیاری نەکردووە کە چۆن ئەم ئامانجە بەدەست دەهێنێت.

Axios: زۆرێك لە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی
#ئەمەریکا نیگەرانن لە گەڕانەوەی ئیدارەی ترەمپ کە لەوانەیە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا و کارلێکەکانی لەگەڵ جیهاندا بگۆڕێت.

The Guardian: دڵنیایی نییە کە واشنتن بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا.

NBC: ئەگەر ترامپ سەربکەوێت لەوانەیە ئۆکرانیا ببێتە ئەو وڵاتەی کە زۆرترین زیانی پێ دەگات.

The Wall Street Journal: تیمەکەی ترەمپ دەستیان کردووە بە گفتوگۆکردن لەسەر پلانێکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ لە ئۆکرانیا. ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە بەستنی ئاگربەست دەدات لەگەڵ دروستکردنی جۆرێک لە ناوچەی ئارام بە درێژایی هێڵی شەڕ

kurdish world news

07 Nov, 17:38


سـەرۆکی #ڕۆمانیا یۆهانیس پشتی لە سـەرۆک وەزیرانـی #هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان کرد کاتێک یـۆهانیس گەیشتە لووتکەی یـەکێتـی #ئەوڕوپا لە بوداپێسـت

( زۆربەیان وڵاتانـی یـەکێتـی ئەوڕوپا ڕقیان لە سـەرۆکـی هـەنگاریایە بـەهـۆی نزیکی لە پوتین و ڕەت کردنـەوەی یارمـەتـی دانـی
#ئۆکرانیا )

kurdish world news

06 Nov, 20:10


♦️ڕۆژنامەی فاینانشیال تایمز دەڵێت ڕۆژئاوا تاوتوێی ئەگەری لابردنی سزاکانی دارایی سەر #روسیا دەکات دوای سەرکەوتنی تڕامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا

♦️وەزارەتی دادی
#ئەمەریکا دەستیکرد بە داخستنی دوو دۆسیەی تاوانی دژ بە تڕامپ لە پەیوەندیدا بە ئامادەکارییەکانی بۆ دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمەریکا

♦️لۆکاشینکۆ سـەرۆکی
#بیلاڕوس پیرۆزبای سەرکەوتنی لە تڕامپ کرد

♦️
#سعودیە یەکەم وڵاتی عەرەبی بوو پیرۆزبای لە تڕامپ کرد

kurdish world news

06 Nov, 18:19


کاردانەوەی ڕۆژنامەی Die Zeit ئەڵمانی لەسـەر سـەرکەوتنی ترامپ له هـەڵبژاردنەکانی سـەرۆکایەتـی #ئەمەریکا

(
#ئەوڕوپا ترسی لێ نیشتوە بەهۆی سەرکەوتنی تڕامپ )

kurdish world news

05 Nov, 20:52


،، تا ئێستا دۆناڵد تڕامپ براوەیە ،،

kurdish world news

05 Nov, 18:09


#ناتانیاهۆ وەزیری بەرگری یواف گالانتی لە پۆستەکەی دورخستەوە

kurdish world news

25 Oct, 19:39


دیمـەنـی ئێستای ئاسمانـی #کیێڤ ی #ئۆکرانیا بەرپەچدانەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسی

kurdish world news

25 Oct, 19:22


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خـۆی بۆ پوتین دەچەمێنێتەوە و دواتر بەگەرمـی باوەش بە لوکاشینکۆدا دەکات

kurdish world news

25 Oct, 15:55


چـەند فڕۆکەیەکی جـەنگی F-16 ی #ئەمەریکا لە بنکەیەکی ئاسمانـی لە #ئەڵمانیا فڕین بـەڕەو ڕۆژهـەڵاتـی ناوەڕاسـت

kurdish world news

25 Oct, 08:45


ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی #روسیا بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ #کۆریای_باکوور بوونی هێزەکانی کۆریای باکووری لە ڕووسیپشتڕاست کردەوە

پوتین لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوێنێدا، کاتێک پرسیاری لەبارەی بەڵگەکانی سەربازانی کۆریای باکووری کرد، وتی: ئێمە هەرگیز بە هیچ شێوەیەک گومانمان نەبووە کە سەرکردایەتی کۆریای باکوور ڕێککەوتنەکانمان بە جددی وەردەگرێت.

پوتین ئاماژەی بە ماددەی چوارەمی ڕێککەوتننامەی هاوبەشی ستراتیژی کرد کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لەنێوان
#مۆسکۆ و پیۆنگیانگ واژۆکرابوو و پێشتریش ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن پەرلەمانتارانی ڕووسیا پەسەندکرا

پوتین وتی, ‘سەبارەت بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆماری گەلی دیموکراتیی کۆریا، وەک دەزانن، ئەمڕۆ پێموایە ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژیمان تازە پەسەندکراوە, لەوێ مادەی چوارەم هەیە، بۆیە بونی سەبازانی کۆریای باکور لەسەر خاکەکەمان شتێکی ئاساییە

kurdish world news

24 Oct, 18:18


شاندێکی دیپلۆماسی باڵای #روسیا ئەمڕۆ گەیشتە ئیسرائیل بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان #حەماس و #ئیسرائیل

kurdish world news

24 Oct, 17:20


لوتکەی بریکس
#روسیا کازان

kurdish world news

24 Oct, 16:11


ئێمە داوای گەرەنتی نووسراو دەکەین بۆ ئەوەی BRICS بەرەو ڕۆژئاوا فراوان نەبێت

kurdish world news

24 Oct, 13:49


وەزارەتـی بـەرگری #سعودیە کڕینـی سیستەمـی بـەرگری ئاسمانـی دژە فڕۆکەی “Pantsir-S1” ڕووسـی ڕاگەیاند