Rachlaken News @rachlaken Channel on Telegram

Rachlaken News

@rachlaken


دەزگای میدیایی راچڵەکین

Rachlaken News (Kurdish)

دەزگای میدیایی راچڵەکینnnدەزگای میدیایی راچڵەکین، یەکێک لە بەشداری و چاوپێکەری نیوەکانی باس وزیریەتی داواکردنەوەکانی سێری ھەرێمە عێراقە. چاوپەڕێکی یارمەتی بۆ خوایانی خۆشبڕینی سێری عێراق، داواکردنەوە و بڵاوکردنەوەی هەموو نوێترین و زانیاریەکانی رۆژهەڵات. سەردانە ھەموو بەژی راشان، ھەواڵ، گێڕان، زانست و گشت لە موسڵیمانان و غربستانییان. چاوپەڕێکی باشتر بۆ دەرچونی ھەواڵەکانی سێری عێراق و نوێترین ھەواڵەکانی جیهانی نزیک

ڕاژەکانی دەزگای میدیایی راچڵەکین به‌كارهێنانه‌ی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی له‌ فه‌رمی عێراقی. به‌رهه‌م زانیارییه‌ ته‌مه‌ننه‌ف‌یه‌كانی بیر هه‌نییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و سه‌رچاوه‌كان له‌ هه‌رێمی عێراق. ئه‌ندامانی دەزگای میدیایی راچڵەکین له‌گه‌ڵ ده‌ستیانی ئاگادارترین ھه‌واڵه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن. بۆ كه‌سانی ته‌نهاوه‌ری له‌ چاڵاكییه‌كانی كورد و عێراقیه‌كان، ده‌كه‌وتلۆگرامی راچڵەكین چاوپێكراوه‌ به‌بێ پێشنیاری به‌دواكه‌ر

تۆ مەکۆی مان پەڕە لە چاوپێکردنی ھەواڵەکانی سێری عێراق و جیهانی نیزەکی دیکە بکەوێت و زانیارییەکی نوێی خۆی بگۆڕێت. تۆ دەتوانی بە شێوازی نیوترین و سریاویی نوێترین ھەواڵەکانی سێڕی عێراق و جیهان ببینی. بەكاردێت دوورەوەی ھەواڵ بۆ ناوخۆتەكانی تۆ و نەخشەیەكانی یارمەتیدان لە بابەتی سیاسی، ھونەری، پاسەیە، سپۆرتی و زانستی. ئەمەوەیە كە ئێتھەی زانیاریێك نوێ پێ بدەی بۆ بەدەست دانی كارنامەیەكی گونجاو و گرنگییە بۆ خۆیت. به‌ خۆش ئه‌مراوه‌تییه‌كی نووسه‌ری ده‌زگای میدیایی راچڵەکین بیخواهین. كڕینی تاقیبن، گشتیاری، و شناسە كە پڕ بدە. راژەكانی میدیایی راچڵەكین بە توانایی ھەواڵ مانگان دایبت ئەرشیفێكی سهرتن بچۆن و ھەواڵەكانەكانی خۆی بنێردراوەكان بپارێزن و ناردنی تێدایەی ھەواڵەكانی نوێیەكان تۆ بەده‌ستە. ده‌زگای میدیایی راچڵەکین چاوپێكراوە بۆ لەم هەواڵە جیهاندا و رووداوە. تكایە داوا نه‌كەیت لە ھەرێمەی عێراق و بەژی مان گیان بكە

بەشداری بکە لە دەزگای میدیایی راچڵەکین و زانستییەكانی نوێترین هەواڵەكان و ڕاستییەكان ببینە. سەردانە ھونەری، رۆژهەڵات، گەراویی و زانست به‌كارهات، زیاتر ھەواڵی کوردستان و عێراقییەكان چاكیت. تیجای تۆ بۆ گرنگ و ڕەوگەرییەكی ھەواڵان هەبێتەوە لە دەزگای میدیایی راچڵەکین.

Rachlaken News

17 Feb, 06:04


ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لەعیراق رادەگەیەنرێت
https://www.rachlaken.com/details/57265

Rachlaken News

17 Feb, 05:33


نرخی نەوت بەرزبوەوە
https://www.rachlaken.com/details/57264

Rachlaken News

16 Feb, 21:16


رێناس تۆفیق راوێژکاری فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە دوبەی ویستیان دەستدرێژی بکەنە سەرم و ئاگاتان لە جوتیار عادل بێت

جوتیار عادللە رێگەی فەیسبوکەوە وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: ئەو تۆمەتانەی ناوبراو بێ بنەمایە و دوورە لە ڕاستی داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەم و دەبێت دادگا ڕووی ڕاستیی ئەو تۆمەتانە یەکلایی بکاتەوە

Rachlaken News

16 Feb, 20:42


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: لەماوەی چەند هەفتەی داهاتودا چیتر عێراق ناتوانێت گاز و کارەبا لە ئێران بکڕێت

Rachlaken News

16 Feb, 19:48


نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی: 36 کەس لە عێراق ملیاردێرن

Rachlaken News

16 Feb, 19:32


وەزیری دارایی بۆ تیمی چاودێری دارایی: دەرگای وەزارەتمان كراوەیە

🔴 ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم پێشوازیكرد لە تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عیراق و هەرێمی كوردستان و لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی كاری تیمە هاوبەشەكان كرا، كە بڕیارە ڕاپۆرتێك لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردووی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەكانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، ئامادە بكەن.

🔴 وەزیری دارایی، ئامادەیی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی بۆ سەرخستنی كارەكانی تیمە هاوبەشەكە دووپاتكردەوە و رایگەیاند: دەرگای وەزارەت و دامەزراوەكان بەردەوام كراوەیە بۆ تیمەكان تا بتوانن لە نزیكترین كاتدا راپۆرتی خۆیان ئامادە بكەن.

Rachlaken News

16 Feb, 19:14


کەشناسیی هەرێم دەڵێت بارانبارین دەستپێدەکات و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفردەبارێت

Rachlaken News

16 Feb, 18:36


دوو گەشتیارەكەی گۆمی فێڵاو رزگار كران

🔴 بەرگری شارستانیی سۆران ئەم وێنانەی بڵاوكردووتەوەو نووسیویەتی: دوای ئەوەی ئەمشەو دوو هاوسەر لە گۆمی فێلاو لە قەزای چۆمان لەلایەن رەوە گورگێك دەوردرابوون و مەترسی لەسەر ‌ژیانیان دروستببوو، تیمەكانیان بەهانایانەوە چوون و رزگاریان كردن.

Rachlaken News

16 Feb, 18:05


دوو هاوسەرەكەی گۆمی فێڵاو لە پەلاماری رەوە گورگ رزگار دەكرێن
https://www.rachlaken.com/details/57262

Rachlaken News

16 Feb, 17:15


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی وادەی دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بە ئاژانسی بلومبێرگ-ی راگەیاند: ئێستا لەلای ئێمەوە هەموو شتێك ئامادەیە بۆ ئەوەی نەوتی خۆمان هەناردە بكەین، پێشبینییش دەكەم كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە.

Rachlaken News

16 Feb, 16:57


وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم: زۆرینەی کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچە چارەسەر بووە

Rachlaken News

16 Feb, 16:03


لە بەدلیس-ی باكووری كوردستان بە هەڵپەڕكێ و گۆرانی، چوارەمین فێستیڤاڵی خلێسكێنەی سەر بەفر بەڕێوەچوو

Rachlaken News

16 Feb, 15:28


وەزیری دارایی: بەشێكی زۆری كێشەكانی بەردەم مووچە چارەسەر بووە
🔴 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، كونسوڵی گشتی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر، رایگەیاند: لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ كراوە، بەشێكی زۆری كێشەكانی بەردەم مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر بووە، ئەوەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بتوانێت كار لەسەر سەرپێخستنەوەی پڕۆژەكان بكات و شایستەی داراییان بۆ دابین بكات.

Rachlaken News

16 Feb, 15:14


ئاژانسێك: 250 هەزار فەڵەستینی بەرەو عیراق كۆچیان پێدەكرێت
https://www.rachlaken.com/details/57253

Rachlaken News

16 Feb, 14:44


ببینە شوێنكەوتوویەكی د.شێخ مادیح کوڕی شێخ عوسمانی سیراجەدینی بیارە، لەكاتی وتاردانی د. شێخ مادیح-دا چۆن حاڵ دەیگرێت.

Rachlaken News

02 Feb, 20:51


ئیلۆن ماسک: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پارەی بە گروپە تیرۆریستەکان ـداوە

Rachlaken News

02 Feb, 20:30


عیراق لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات
https://www.rachlaken.com/details/56989

Rachlaken News

02 Feb, 20:20


دەوترێت تەمەنی 24 ساڵ دەبێت

Rachlaken News

02 Feb, 19:55


محەمەد حاجی مەحمود: بەریتانیا دژی کوردە

Rachlaken News

02 Feb, 19:04


دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هاوكارییە زۆرەكانی ئەمریكا نەبووایە، كەنەدا وەك وڵات بوونی نەدەما، بۆیە پێویستە ببێتە ویلایەتی ژمارە 51ی ئەمریكا

Rachlaken News

02 Feb, 17:52


🛑مەسرور بارزانی: هیوادارین ئەم هەنگاوە ئەرێنییەی هەموارکردنی یاسای بودجە، ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکە و پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵ بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

Rachlaken News

02 Feb, 17:34


سودانی پەیامێكی بەپەلە ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم دەكات
https://www.rachlaken.com/details/56987

Rachlaken News

02 Feb, 17:33


حوشتر لە رەنجا بۆیە ناسرەوێ
بەو زلحۆرییە دوای کەر دەکەوێ

پیرەمێرد

Rachlaken News

02 Feb, 17:11


زانیاری لەبارەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئاشكرا دەكرێت
https://www.rachlaken.com/details/56986

Rachlaken News

02 Feb, 17:07


زەختێکی زۆر لە بەغدا کراوە تا موچەی مانگی یەک بنێرێت

Rachlaken News

02 Feb, 16:42


بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لەسنووری قەزای چەمچەماڵ و تائێستا زیانەكانی نەزانراوە

Rachlaken News

02 Feb, 16:25


وتەبێژی حكومەت: بەشێك لە مانگرتووانی سلێمانی رەنگی سەركردەی میلیشیا عیراقییەكانیان گرتووە
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی مانگرتووانی سلێمانی رایگەیاند:
🔴 بەشێك لەو مامۆستایانەی سلێمانی كە ئێستا لەژێر خێمەن، ئەوانەن كە خۆپیشاندان و مانگرتن و شەقامگرتنیان بۆ ئەوە بوو كە ئێمە بچین لە بەغدا مووچە وەربگرین.
🔴 هەندێك دەموچاوی تێدایە ئەوەندە باوەشیان كردووە بە هەندێك سەركردەی بێزراوی میلیشیا عیراقییەكان، رەنگی ئەوانیان گرتووە.
🔴 چەند كەسێك لەوان زۆر بە روونی دیارە كە بۆچی ئەم كارە دەكەن و بۆ كێی دەكەن، لەلای ئێمەو لەلای خەڵكی كوردستانیش نییەتیان دیارە.
🔴 بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان بەناوی پشتگیری و پاڵپشتییەوە، دەستوەردەدەنە ئەم بابەتە بۆ لێدان لە حكومەتی هەرێم، دەچن لەوێ خۆیان نمایش دەكەن و لێدوان دەدەن، بەڵام كاتێك كە دێتە رۆژی حەق و حساب، كەسیان لە گۆڕەپانەكە وجودیان نییە بێن بەرامبەر بە شاندی باڵاو شاندەكانی حكومەتی فیدراڵ داوای مافی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكەن.

Rachlaken News

02 Feb, 15:56


دەقی هەموارکراوی ماددەی 12 لە یاسای بودجەی گشتی عێراق
https://www.rachlaken.com/details/56981

Rachlaken News

02 Feb, 15:33


بەڤیدیۆ، بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی لیڤاندۆڤسکی ئەلاڤێسی تێپەڕاند
https://www.rachlaken.com/details/56983

Rachlaken News

02 Feb, 15:09


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەچەند رۆژی داهاتوودا مووچە رەوانە دەكرێت و بە گەیشتنی پارەكەش راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

Rachlaken News

02 Feb, 14:50


دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە مانگانە بەغدا بڕێک پارە دەداتە هەرێم
https://www.rachlaken.com/details/56977

Rachlaken News

02 Feb, 14:25


جێگری سەرۆکی پەرلەمان زانیاری لەسەر هەناردەی نەوت ئاشکرا دەکات
https://www.rachlaken.com/details/56978

Rachlaken News

02 Feb, 13:52


داواكاری مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی ئاڕاستەی مەشهەدانی و سودانی دەكرێت
https://www.rachlaken.com/details/56979

Rachlaken News

02 Feb, 13:25


هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: بەهەموو شێوەیەك دژی ئەو پلانە دەوەستینەوە كە هەوڵی راگواستنی دانیشتووانی كەرتی غەززە دەدات بۆ وڵاتانی تر.

Rachlaken News

02 Feb, 12:49


پەروێز حەمە ئەمین، چالاکوانی مانگرتوو ، دوای ئەوەی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، دووبارە گەڕایەوە ناو خێمەی مانگرتووان و دەڵێت، " سەرکەوتن بۆ خەڵک".

Rachlaken News

27 Jan, 10:45


ئەو دوو کەسەی بەهۆی بۆردوومانەکەوە گیانیان لەدەستداوە هاوسەری یەکتری بوون

https://www.rachlaken.com/details/56840

Rachlaken News

27 Jan, 10:33


پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە چی دەڵێت ؟

https://www.rachlaken.com/details/56837

Rachlaken News

27 Jan, 10:16


داستانی سەری رەش - ئەو شەوەی بەفر گڕی گرت
شەوی 27 لەسەر 28ـی 1ـی ساڵی 1988 هێزێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، داستانی سەری رەش-ی تۆمار کرد و کۆشکەکەی سەدام حسێن، دەستی بەسەردا گیرا و سەری رەش لە دەستی بەعس ئازادکرا.

Rachlaken News

27 Jan, 09:59


سزای سێدارەیان بۆ دەرکرا


دادگاى تاوانەکانى گەرمیان، لە یەکەم دانیشتنیدا سزاى سێدارەى بۆ بکوژانى "عەبدوڵا ساڵح" تاقانەی شەش خوشک دەرکرد کە کۆتاییەکانى ساڵى رابردوو لەلایەن دوو هاوڕێیەوە کوژرا.

Rachlaken News

27 Jan, 09:49


ئاگربەست درێژ دەکرێتەوە..

https://www.rachlaken.com/details/56836

Rachlaken News

27 Jan, 09:22


وەزارەتی دارایی لەبارەی داهات و خەرجی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە...

https://www.rachlaken.com/details/56839

Rachlaken News

27 Jan, 08:46


د.عەلی قەرەداغی: چاوەڕوانبوین ترەمپ بەزەیی بۆ ئازارو نەهامەتیەكانی غەززە جوڵابێت

🔴چاوەڕوانی ئەوەمان دەكرد بەزەیی لە دڵی ترەمپ دروستبوبێت، دوای ئەو هەموو نەهامەتیانەی جیهان لە غەززەو ناوچەكانی دەوروبەری بینی، بەڵام هەڵسوكەوت و بڕیارەكانی دەریخست ئەو هێشتا لایەندارە بۆ پشتیوانیكردنی داگیركەری ئیسرائیلی.

🔴گوتاری ترەمپ هاوشێوەی تێڕوانیی زایۆنیە راستڕەوە توندڕەوەكانە، پشتیوانی راگواستنی كەسوكارمان دەكات لە غەززەو، هانیان دەدات بۆ رۆیشتن بەرەو میسرو ئوردون.

🔴بیرۆكەی"گرێبەستی سەدە" كە ترەمپ لە ماوەی سەرۆكایەتی یەكەمیدا پێشكەشیكرد، شكستی هێنا، جەختدەكەین لەوەی هەوڵەكانی ئێستاشی بۆ لاوازكردنی خۆراگری گەلی فەلەستیتن شكستدەهێنێت.

Rachlaken News

27 Jan, 08:44


عومەر محەمەد ئەمین: هەرگیز لەگەڵ بایکۆت نیم.

عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، هەرگیز لەگەڵ بایکۆت نیم، چونکە تەنها مناڵی هەژار باجەکەی دەدات.

Rachlaken News

27 Jan, 08:44


ئێرە کوردستانە

هاووڵاتیان بەمەبەستی بەسەربردنی کەشێکی زستانە و ئەسپ سواری لەناو بەفردا روویان لە پارێزگای ئەردەخان- باکووری کوردستان کردووە.

Rachlaken News

27 Jan, 08:27


دوای جەنگ و ئاوارەبوون دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان

ئەمڕۆ هەزاران ئاوارەی فەلەستینی دوای 15 مانگ لە جەنگ و ئاوارەبوون دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە غەززە.

Rachlaken News

27 Jan, 07:39


هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکا رادەگیرێت..


https://www.rachlaken.com/details/56835

Rachlaken News

27 Jan, 07:01


بکوژی گەنجەکەی رانییە دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بکوژی گەنجە تەمەن 22 ساڵانەکەی رانیە دەستگیرکرا.

🔴 شەوی یەکشەممە، لە گەڕەکی شەهیدانی شاری رانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک دەکوژرێت بەناوی ' ژیناڵ ئیبراهیم کەریم ' لەدایکبووی ساڵی 2004
سێ کەسیش بریندار دەبن.


🔴پاش رووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر رووداوەکە ئەنجامدا و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژەکەیان بەناوی ( م ، م ، أ ) دەستگیرکرد کە لە گوندی زه‌نگڵان- لەپشدەر کە لەهەوڵی دەربازبونیدابووە بۆ ئەودیو سنورەکانی هەرێمی کوردستان.


🔴لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 406 لەیاسای سزادان راگیراوە و دانیبەتاوانەکەیداناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

Rachlaken News

27 Jan, 06:55


گۆڕانکارییەک لە بازاڕی سلێمانیدا دەکرێت و ئامانج لێی جوانکردنی بازاڕەکەیە..

https://www.rachlaken.com/details/56833

Rachlaken News

27 Jan, 06:54


زانیاری لە بارەی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەخرێتەڕوو


https://www.rachlaken.com/details/56832

Rachlaken News

27 Jan, 06:53


نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان


https://www.rachlaken.com/details/56834

Rachlaken News

26 Jan, 20:45


بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە، بەشێك لە تاڤگەی مورادیە لە پارێزگای وان-ی باكووری كوردستان بەستوویەتی.
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

26 Jan, 20:25


ئایدن مەعروف: بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پێویستمان بە پەیوەندییەکی باش هەیە لەگەڵ تورکیا

Rachlaken News

25 Jan, 20:26


لەچەند پارێزگایەك پشووی فەرمی راگەیەندرا
https://www.rachlaken.com/details/56809

Rachlaken News

25 Jan, 20:10


عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: یاسای خانەنشینی نایاساییە

Rachlaken News

25 Jan, 19:37


ئیسرائیل بە مەرج دەیان زیندانیكراوی فەلەستینی ئازاد دەكات
https://www.rachlaken.com/details/56806

Rachlaken News

25 Jan, 19:12


ئەردۆغان: لەمەولا بەردەوام دەبین لەسەر لە ئامێزگرتنی هەموو هاوڵاتیانی تورکیا لە تورک، کورد، زازا، عەلەوی و سوننە، بە بێ جیاوازی.

Rachlaken News

25 Jan, 18:24


د. موسەنا ئەمین: باسکردنی بابەتی کشانەوەی کورد لە بەغدا بۆ دروستکردنی تەپوتۆزە

Rachlaken News

25 Jan, 17:06


رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق: کارەکان بەزووی جێبەجێ ببن تا ناوەراستی ئەم هەفتەیە وەفدی باڵای هەرێم بگەرێنەوە بەغداد و ئالیەتی کارکردن و سەرفکردنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردن.

Rachlaken News

25 Jan, 16:43


ئەمریكا جووڵە بە هێزە سەربازییەكانی دەكات
https://www.rachlaken.com/details/56803

Rachlaken News

25 Jan, 16:20


سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، رەتیكردەوە لە كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی یەكێتی و پارتی، باس لە پۆستەكان كرابێت و رایگەیاند: باسی هیچ پۆستێك ناكەین و بابەتەكەش پەیوەست نییە بە پۆستەوە، ئەگەر لەسەر بەرنامەی حكومەت رێكنەكەوین پۆستمان بۆچییە.

Rachlaken News

25 Jan, 15:49


ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، لەبارەی دانوستان لەگەڵ رووسیا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ، رایگەیاند: هەر جۆرە دانوستانێك لەگەڵ مۆسكۆ ئەگەر نوێنەری ئێمەی تێدا بەشدار نەبێت، سەركەوتوو نابێت و شكست دەهێنێت.

Rachlaken News

25 Jan, 14:43


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆچی دوایی كرد
https://www.rachlaken.com/details/56800

Rachlaken News

25 Jan, 14:06


چەند تایبەتمەندییەکی ناوازە مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ جیادەکاتەوە
https://www.rachlaken.com/details/56799

Rachlaken News

25 Jan, 13:46


دیمەنی روباری موراد لە باكووری كوردستان، كە بەهۆی سەرماوسۆڵەوە بەستوویەتی

Rachlaken News

25 Jan, 13:21


دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای بەرگریی ئیسرائیل، لەبارەی پرۆسەی ئازادكردنی بارمتەكان، رایگەیاند: ئەركەكانمان كۆتایی نایەت تا هەموو بارمتەكان ئازاد نەكرێن، هێزەكانیشمان لە ئەركەكانیان بەردوام دەبن لەپێناو پاراستنی هەموو هاووڵاتییەكی ئیسرائیلی.

Rachlaken News

25 Jan, 12:58


سێ خواردنەوە مەترسین بۆ تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە
https://www.rachlaken.com/details/56798

Rachlaken News

25 Jan, 12:18


هاکان فیدان بۆ چەند پرسێک سەردانی بەغدا دەکات
https://www.rachlaken.com/details/56797

Rachlaken News

25 Jan, 12:05


لە بەڕیوەبەرایەتیەکی هەرێم زیاتر لە 600 کارمەند خانەنشین دەکرێن..

https://www.rachlaken.com/details/56796

Rachlaken News

25 Jan, 11:42


فوئاد حوسێن لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا راگەیاند:
🔴پێشبینی دەکات هێزەکانی ئەمەریکا لە ژێر دەسەڵاتی ترەمپ لە عێراق بمێننەوە
🔴 ئێمە رووبەڕووی تەحەدایەکی نوێ دەبینەوە و هەست دەکەم بوونی ئەمەریکا لەم ناوچەیەدا بەردەوام دەبێت

Rachlaken News

25 Jan, 11:25


سەعدی پیرە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی ئاشکرا دەکات
https://www.rachlaken.com/details/56795

Rachlaken News

25 Jan, 10:56


فوئاد حوسێن لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێک دەگەیەنێت‌

https://www.rachlaken.com/details/56794

Rachlaken News

25 Jan, 10:26


ئەم توێژانەی هەرێمی کوردستان لەم ساڵدا 18 مووچە بەسەر یەکەوە وردەگرن..


https://www.rachlaken.com/details/56792

Rachlaken News

21 Jan, 20:52


🛑دانا ئەحمەد مەجید: بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەندەی هێز و سەرچاوەی مرۆیی هەیە كە رۆڵ و كاریگەری هەبێت و ئاڕاستەی چارەسەرەكان بگۆڕێت

Rachlaken News

21 Jan, 20:34


"ئەم یاسایە زوڵمێكی گەورەی دەیان ساڵە لەسەر جوتیارانی كورد و توركمان لادەبات"
د. خالید شوانی، وەزیری داد-ی عیراق لەدوای دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان، رایگەیاند:
🔴 زۆر خۆشحاڵم بە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یاسای گەڕانەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی جوتیارانی كورد و توركمان، ئەو یاسایەی زیاتر لە 20 ساڵە كاری لەسەر دەكەین.
🔴 دواجار دوای سەرگرتنی هەوڵەكانمان بە جێگیركردنی لە مینهاجی حكومی و ئامادەكردنی پڕۆژەكە و ئیقراركردنی لە ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسەند كرا.
🔴 سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم، بە تایبەتی پەرلەمانتارە كوردستانییەكان بۆ هەوڵ و ماندووبونیان بۆ پەسەندكردنی یاساكە.
🔴 ئەم یاسایە زوڵمێكی گەورەی دەیان ساڵە لەسەر جوتیارانی كورد و توركمان لادەبات و میكانیزمێكی دادپەروەرانەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ لێكەوتەكانی لەسەر جوتیارە عەرەبەكان دابینكردووە.
🔴 بەدەرچوونی یاساكە، بەشێكی گەورەی پڕۆسەی بەعەرەبكردن كە لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو جێبەجێكراوە، هەڵدەوەشێتەوە.

Rachlaken News

21 Jan, 20:08


سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان: کەرتی تایبەت بەرەوپێش دەبەین بۆ ئەوەی هاوڵاتییان کەمتر پشت کەرتی حکومی ببەستن بۆ دامەزراندن

Rachlaken News

21 Jan, 19:52


دیمەنی كەرتی غەززە كە بەهۆی شەڕو بۆردومانەكانەوە دووچاری كاولكارییەكی زۆر بووەتەوە

Rachlaken News

21 Jan, 18:58


مونا قەهوەچی: هیچ لایەنێکی سیاسی جورئەتی ئەوە ناکات ئێمە بکڕێتەوە

Rachlaken News

21 Jan, 18:27


Live stream finished (285 days)

Rachlaken News

21 Jan, 18:07


🛑گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف رەنگە بە درەنگ بکەوێت بەڵام دواجار هەر بەدی دێت

🛑بەبۆنەی پەسندکردنی "پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە" کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت دانیشتوانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەم و سوپاسی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هەموو ئەو پەرلەمانتار و لایەنانە دەکەم کە رۆڵیان بینیوە لە پەسندکردنی ئەم یاسایەدا.

🛑پەسندکردنی ئەم یاسایە بەرهەمی چەندین ساڵ هەوڵ و پێداگری و پێکەوەکارکردنی لایەنە کوردستانییەکانە لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری. ئەم سەرکەوتنەش جارێکی دیکە وەبیری هەموو لایەکمان دەخاتەوە کە لە پرسە نیشتمانییەکاندا و بۆ بەدیهێنانی ئامانج و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان دەبێت نوێنەرانی کورد و لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا هەمیشە یەکڕیز و یەکدەنگ بن و بەبێ پێکەوەکارکردن و یەکڕیزی ناتوانین خواست و داواکارییە رەواکانی گەلەکەمان بەدیبهێنین.

قوباد تاڵەبانی

Rachlaken News

21 Jan, 17:50


🛑لەدڵەوە سوپاس و پێزانینی بێپایانم ئاڕاستەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەکەم بۆ یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستییان سەبارەت بە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد و تورکمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.


بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Rachlaken News

21 Jan, 17:47


سوودانی جگە لە نەوت داوای چەند شتێکی دیکەی لە هەرێم کردووە
https://www.rachlaken.com/details/56718

Rachlaken News

21 Jan, 17:42


مەسعود بارزانی: هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس، گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنەکانیان

Rachlaken News

21 Jan, 17:30


ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی ئاشكرا دەكرێت
https://www.rachlaken.com/details/56719

Rachlaken News

21 Jan, 17:14


سەرۆکئەرکانی سوپای ئیسرائیل: نەمانتوانی هاوڵاتیانمان بپارێزین

Rachlaken News

21 Jan, 16:47


راگەیەندراوێك لە دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە
https://www.rachlaken.com/details/56717

Rachlaken News

21 Jan, 16:26


پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
https://www.rachlaken.com/details/56714

Rachlaken News

21 Jan, 16:00


لەدوای بڕیاری ئاگربەست و كۆتایی هاتنی شەڕ، ژیان لە بەشێكی زۆری كەرتی غەززە ئاسایی دەبێتەوە
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

30 Dec, 07:39


کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند
https://www.rachlaken.com/details/56231

Rachlaken News

30 Dec, 07:11


https://www.rachlaken.com/details/56230

Rachlaken News

30 Dec, 05:48


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
https://www.rachlaken.com/details/56228

Rachlaken News

29 Dec, 20:27


🛑ئیتر بەس نییە؛ ناکۆکیی؟!، دوای پەیامەکەی ئاپۆو، هەڵوێست و لێدوانەکانی عەبدی، پاش ئەوەی دەرکەوت لانی کەمی چارەسەر لە ڕێی گفتوگۆو بەیەکگەیشتن و لەیەکگەیشتنەوە دەبێت، مانەوە؛ پەیوەستی تێگەیشتنی لۆژیکیانە لە واقیع دەبێت، یەکبونی نیشتمانیی؛ زامنی دیاریکردنی چارەنوس و بەدەستهێنانی مافەکان دەبێت.

🛑ئیتر؛ ناکۆکیی و دووبەرەکیی و دەبەرەکیی و بەرەی خەڵکیی؛ بەسە، ناکرێت بەهاتی کورد بکەینەوە بە ناهات و نەهامەتیی، سەردەمێکە دەوڵەت دەکەوێت نەک حیزب، نەک باڵ، نەک ماڵ، نەک مناڵ، کاتی بەخۆداچونەوەی خێراو دەستپێشخەریی ڕاستگۆیانەیە، نابێت چاوەڕێی ساردبوونەوەی ئاسنەکەو وەستانی گاسنەکە بکەین، دەبێت خێرا خۆمان سازو ئامادەو یەکگرتوو بکەین، ئیتر چاوەڕوانیی ناوچەکەو سەنگی تایان دادی ئێمە نادات، کاتی خستنەڕووی سەنگی خۆمانە کە لە یەکبوونەوە دێت، بەبێ یەکبوونی نیشتمانیی؛ نە سەنگ و نە دەنگ و نە ڕەنگمان نابێت.

🛑ئەزمونتان لەسەرکەوتن نەکرد، ئەزمون لە شکست بکەن؛ بەدوای دەرکەوتنەوە مەبن، کەوتن بکەن بە سەرکەوتن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی

Rachlaken News

29 Dec, 19:51


ئاسایشی هەولێر بكوژی شوان مامە دەستگیر دەكات
https://www.rachlaken.com/details/56227

Rachlaken News

29 Dec, 19:46


"هۆکاری ئەم بەڵاو موسەیبەتانە هەمووی ئازاردانی ئاژەڵانە"

ئاژەڵدۆستێک: سەگێکم ناونابوو "لولو" بوو بە ترێند و کە منیان دەبینی دەیانوت لولو

Rachlaken News

29 Dec, 19:09


وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر دابەشكردنی مووچە دێتەدەنگ
https://www.rachlaken.com/details/56225

Rachlaken News

29 Dec, 19:00


دەزگای ئاسایشی هەرێم: لەمساڵدا دەستبەسەر سێ تۆن و 24 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە

Rachlaken News

29 Dec, 18:07


میدیاکانی ئیسرائیل: نەتانیاهو توشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە

Rachlaken News

29 Dec, 17:48


ئازەربایجان بڕیارێك لەدژی رووسیا دەردەكات
https://www.rachlaken.com/details/56224

Rachlaken News

29 Dec, 17:05


بەڕیتانیا رێگەنادات هاوسەرەکەی ئەسەد بگەڕێتەوە وڵاتەکەیان

Rachlaken News

29 Dec, 16:21


نەخۆشخانەی هیوا ئامارێكی نوێی توشبووانی شێرپەنجەو چارەسەرکردن بڵاودەكاتەوە
https://www.rachlaken.com/details/56221

Rachlaken News

29 Dec, 16:03


كاركردن لەپڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامە

🔴 قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، كاركردن لەپڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، بەردەوامەو بەتەواوبوونیشی، كێشەی كەمئاوی لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی شۆڕش و تەكیە و ئاغجەلەر، چارەسەر دەبێت.

Rachlaken News

29 Dec, 15:26


لە ئەرزەروم-ی باكووری كوردستان، مامۆستایەك دوای سێ رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمەكەی لە روباری كاراسۆ دۆزرایەوە

Rachlaken News

29 Dec, 14:57


بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دادەخرێت
https://www.rachlaken.com/details/56220

Rachlaken News

29 Dec, 13:42


لە خولی ئەستێرەكانی عیراق یانەی نەورۆز بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ شكستی بە یانەی دهۆك هێنا و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

Rachlaken News

26 Dec, 20:31


پوتین زانیاری لەبارەی كۆتایی هاتنی شەڕ لە ئۆكراینا ئاشكرا دەكات
https://www.rachlaken.com/details/56163

Rachlaken News

26 Dec, 19:41


سبەی ئەم شەقامانەی هەولێر بۆ کاتی ماراسۆنەکە دادەخرێت

- شەقامى 60 مەتریى بەرامبەر پەرلەمانى کوردستان تا ڕێگەى موسڵ.
- شەقامى سێڕیانى دارایی تا کۆتایی شوراى پارک.
-شەقامى 40 مەتریی رێگاى موسڵ تا چواڕیانى فیدراڵ.
-شەقامى زاگرۆس تا شەقامیی 60 مەتریی.

Rachlaken News

26 Dec, 18:45


لە بەغداوە رێكاری یاسایی لەدژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەگیرێتەبەر
https://www.rachlaken.com/details/56161

Rachlaken News

26 Dec, 18:30


بۆچی فەیسبوک یەکێکە لە خراپترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؟

لێرەوە زانیاریی زیاتر: https://www.rachlaken.com/article/56160

Rachlaken News

26 Dec, 18:12


ئۆكراینا.. بەهۆی مەترسی كۆنترۆڵكردنیان لەلایەن سوپای روسیاوە، ناوچەكانی نزیك لە بەرەی جەنگ لە دانیشتوانەكانی چۆڵ دەكرێن.
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

26 Dec, 17:41


🛑سبەینێ هەینی یەکگرتووی ئیسلامی، نۆیەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدەدات
🛑سەڵاحەدین بەهادین، بۆ جارێکی دیکە دەبێتەوە ئەمینداری گشتی حزبەکە و هیچ رکابەرێکی نییە تا هەبژاردنیان بۆ بکرێت
🛑کۆنگرەکە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

Rachlaken News

26 Dec, 17:03


نەتانیاهو: بەردەوام دەبین لە بڕینی باڵی گرووپە تیرۆریستییەکان

Rachlaken News

26 Dec, 17:03


مالیكی هۆشداریی لە گەڕانەوەی بەعسییەكان دەدات
https://www.rachlaken.com/details/56158

Rachlaken News

26 Dec, 16:15


کەمێک پێش ئێستا.. بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماجدی مۆڵی سلێمانی سێڵفی لەگەڵ هاووڵاتیان دەگرێت
🎥: راچڵەکین- ئیبراهیم فەتاح

Rachlaken News

26 Dec, 15:39


گەشتی ئاسمانی لەنێوان بەغداو شارێكی عەرەبی دەستپێدەكات
https://www.rachlaken.com/details/56155

Rachlaken News

26 Dec, 15:22


دیمەنی بەفربارین لە پارێزگای سەمسور-ی باكووری كوردستان
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

26 Dec, 14:29


عیراق هەناردەی نەوتی خاو كەمدەكاتەوە
https://www.rachlaken.com/details/56153

Rachlaken News

26 Dec, 14:02


چەند شەقامێكی هەولێر بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێن
https://www.rachlaken.com/details/56154

Rachlaken News

07 Dec, 20:37


گەورەترین دارستانی دەستكرد لە بەغدا دروستدەكرێت

🔴 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، دەستپێكردنی پرۆژەی دارستانەكانی بەغدای راگەیاند و وتی:" چیتر رێگە نادەین رووبەری زەویی تەرخانكراو بۆ سەوزایی، داگیربكرێت و پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لەسەر دروستبكرێت".

🔴 پرۆژەی دارستانەكانی بەغدا لەسەر رووبەری زیاتر لە 12 ملیۆن مەتر دوجا دروستدەكرێت، شوێنەكە پێشتر سەربازگەی رەشید بووە، رووبەری پرۆژەكە بەسەر 28 دارستانی جۆراوجۆر دابەشدەكرێت و نزیكەی دوو ملیۆن داری تێدا دەچێندرێت، شوێنەكە دەبێتە رووگەیەكی گەشتیاری و 80 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت.

Rachlaken News

07 Dec, 20:18


سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە: کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەشار ئەسەد لە دەسەڵات نامێنێ

Rachlaken News

07 Dec, 19:34


ئه‌ردۆغان: چاومان له‌ داگیركردنی خاكی هیچ وڵاتێك نییه‌

Rachlaken News

07 Dec, 18:10


چارەنووسی بەشار ئەسەد یەكلایی دەكرێتەوە
https://www.rachlaken.com/details/55751

Rachlaken News

07 Dec, 18:05


وەزیری ناوخۆی سوریا: بازنەیەكی ئەمنی بەهێزی وا لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت هەیە، كە كەس ناتوانێت بیشكێنێ

Rachlaken News

07 Dec, 17:29


🛑لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکانمان بۆ دێرەزور لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان، لێبووردنی گشتی لەو ناوچەیە رادەگەیەنین

🛑داوا لە هەموو لایەک دەکەین هاوکار بن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی

🛑پشت بە رۆڵی هۆزەکان دەبەستین بۆ رێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی و پاراستنی ناوچەکە

مەزڵوم عەبدی

Rachlaken News

07 Dec, 17:29


دیمەنی سەنتەری شاری حەما، چوارەم گەورەترین شاری سوریا كە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە كۆنترۆڵ كراوە

Rachlaken News

07 Dec, 16:27


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا گەیشتە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا و لە كۆشكی ئیلیزێ لە لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

07 Dec, 16:10


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا: چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هەنگاوێکی بێوێنەیان ناوە

Rachlaken News

07 Dec, 15:14


دیمەنی رووداوەکەی ئەمڕۆی بەدلیس کە بەهۆی بوونی تەمێکی چڕ و سەهۆڵبەندان ٢٣ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و ٣٣ کەس بریندار بوون

Rachlaken News

07 Dec, 15:10


نزیکەی دوو هەزار سەربازی سووریی دێنە ناو خاکی عێراقەوە
https://www.rachlaken.com/details/55747

Rachlaken News

07 Dec, 15:01


سلێمانی.. رێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (نیشتمانی گوڵەگەنمەكان) لە نوسینی سەلام عەلی.
📷: راچڵەكین - ئیبراهیم فەتاح

Rachlaken News

03 Dec, 07:46


کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت
https://www.rachlaken.com/details/55662

Rachlaken News

03 Dec, 07:20


بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە چەند فەرمانگەیەك لە سنووری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

Rachlaken News

03 Dec, 06:49


"بەشێک لە ئاوارەکان بە کاروانێکی چەند سەد ئۆتۆمبێلی بە سەلامەتی گوازراونەتەوە و گەیشتوونەتە شارۆچکەی تەبقە."
فەرهاد شامی
گوتەبێژی هـەسـەدە

Rachlaken News

03 Dec, 06:19


لێدوانی راوێژکارێکی سودانی بۆ راچڵەکین لەبارەی نرخی دۆلارەوە
زیاتر بخوێنەرەوە..
https://www.rachlaken.com/details/55661

Rachlaken News

02 Dec, 20:30


عەبدولستار مەجید: ئەگەر هێرۆ عەتار دەستلەکار بکێشێتەوە لە پەرلەمان ئێمەش دەیبورین و دەبێتەوە کادری کۆمەڵی دادگەریی

Rachlaken News

02 Dec, 19:54


نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی بۆردومانەکانی سوریاوە ٤٤ هاوڵاتی مەدەنیی کوژراون کە ١٢یان منداڵن و حەوتیان ژنن

Rachlaken News

02 Dec, 19:22


پەرواس حوسێن: بە فەزڵی خوای گەورە توانیم نەخۆشی شێرپەنجە تێپەڕێنم

Rachlaken News

02 Dec, 18:37


بەشار ئەسەد: ئەمریکا و خۆرائاوا دەیانەوێت وڵاتانی ناوچەكە پارچە پارچە بكەن

Rachlaken News

02 Dec, 14:41


وێنەی بەشێک لە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی سوێندخواردندا

Rachlaken News

02 Dec, 14:41


وێنەی بەشێک لە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی سوێندخواردندا

Rachlaken News

30 Nov, 15:32


ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی و سۆسیالیست ئاشكرابوو

🔴 ئەمڕۆ شەممە، شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لە سلێمانی سەردانی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستانیان كردو لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود و شاندی بالای ئەو حزبە كۆبوونەوە.

🔴 لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەردوولا و ئامادەكارییەكانی قۆناغی باش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا.

🔴 سەبارەت بەیەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانیش، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی هەماهەنگی باشی لایەنەكان لەپێناو دروستبوونی تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانرێت خزمەتی باشتری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

🔴 لەكۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوانیان كرایەوە و بۆ قۆناغەكانی داهاتوو هەماهەنگی زیاتر و باشتریان هەبێت.

Rachlaken News

30 Nov, 14:48


سلێمانی.. بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی پەیمانگای تەكنیكی كوردستان
📷: راچڵەكین - ئیبراهیم فەتاح

Rachlaken News

30 Nov, 14:14


شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی لە كۆبوونەوەدان

Rachlaken News

30 Nov, 14:05


دەرچوویەكی پەیمانگای تەكنیكی کوردستان باس لە پلانەكانی بۆ داهاتوو دەكات

Rachlaken News

30 Nov, 13:48


🔴 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤۆڵكەر پێرسس، توێژەری باڵا لە پەیمانگەی كاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش (SWP) كە سەنتەرێكی پێشەنگی لێكۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی حكومەتی ئەڵمانیایە كۆبووەوە، كە ساڵانێكی زۆرە دڵسۆزی دۆزی كوردە و بەردەوام سەردانی كوردستانی كردووە .
🔴 لەكۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەیبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی دوایین پێشهاتەكانی كوردستان و عیراقی بۆ پڕۆفیسۆر ڤۆڵكەر خستەڕوو.
🔴 هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی یەكێتی تیشكی خستەسەر رۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و تواناكانی بۆ هاوبەشیكردن لەگەڵ كوردستان بۆ گەشەپێدانی ئابووری بۆ رەخساندنی خۆشگوزەرانی و دەرفەت بۆ خەڵكەكەی.

Rachlaken News

30 Nov, 13:21


هەردوو وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆبوونەوە.

🔴لە كۆبوونەوەكەدا كە لەكەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كورستان كرد و ئەگەر و ئامادەكارییەكانی چۆنییەتی كاركردن بەشێوازێك كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت.

🔴هەردوو وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەكۆبوونەوەكانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنەكانی دیكەش.

Rachlaken News

24 Nov, 17:58


سوپای ئۆکراینا: لەساڵی 2022 ەوە تا ئێستا 730 هەزار سەربازی ڕوسی کوژراون

Rachlaken News

24 Nov, 17:21


سەرۆکی دەستەی ئامار، لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق: قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی دانیشتوان دەستیپێکرد و تاکو 10ی مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت.

Rachlaken News

24 Nov, 17:04


هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

Rachlaken News

24 Nov, 16:36


هێرشێكی ئیسرائیل بۆسەر بەیروت نزیكەی 100 كوژراوو برینداری لێدەكەوێتەوە
https://www.rachlaken.com/details/55468

Rachlaken News

24 Nov, 16:04


دوو برینداری دیكەی رووداوی هاتووچۆكەی رێگای كەلار - خانەقین گیانیان لەدەستدا

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای كەلار - خانەقین، كەسێك گیانی لەدەستداو سێ كەسیش برینداربوون، دوو لەبریندارەكان لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەستدا.

Rachlaken News

24 Nov, 15:31


دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەنگاریا رادەگەیەنرێت
https://www.rachlaken.com/details/55467

Rachlaken News

24 Nov, 15:05


ئاسایش گروپێكی مەترسیداری داعش هەڵدەوەشێنێتەوە
https://www.rachlaken.com/details/55466

Rachlaken News

24 Nov, 14:24


پاش كەمێكی تر.. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، هەڵوەشاندنەوەی گروپێكی مەترسیداری دا.عش (ویلایەتی كوردستان) رادەگەیەنێت

Rachlaken News

24 Nov, 13:09


مەرجەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست

🔴تەنها کار بەو بڕوانامەیە دەکرێت کە فەرمانبەر بە گرێبەست پێی دامەزراوە

🔴دەبێت دوای دامەزراندنی فەرمانبەرەکە بتوانێت ٢٠ ساڵ خزمەت بکات

🔴دەبێت کاتی بەگرێبەستبوونی لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبووبێت

🔴پێویستە دوای دامەزراندن تاوەکو ٣ ساڵ داوای گواستنەوەی راژە نەکات

مەرجەکانی تر لەم لینکەوە بخوێنەرەوە..
https://www.rachlaken.com/details/55465

Rachlaken News

24 Nov, 11:32


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا
https://www.rachlaken.com/details/55462

Rachlaken News

24 Nov, 11:12


هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی تایبەت بە نەهێشتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و کەمردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان و رووداوی هاتوچۆ دەکرد

🔴 لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی هەولێر قەدەغەیە.

🔴هاتوچۆی پاسکیل و مۆتۆرسیکل "دوو تایی و سێ تایی" لەسەر شەقامەکانی ١٢٠م و ١٥٠م قەدەغەیە.

🔴هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی قورس کە لە بواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەکار دەهێنرێن و خێراییەکانیان لە ٨٠کم/لە کاتژمێرێک کەمترە، دەبێت لە هەردوو شەقامی ١٢٠م و ١٥٠م خێرا لەسەر فلات بگوازرێنەوە.

🔴هەر شۆفێرێک سەرپێچی بڕیارەکان بکات سزا دەدرێت و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت.

Rachlaken News

24 Nov, 10:43


بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی

لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەنە

Rachlaken News

24 Nov, 10:14


وەزارەتی دارایی عێراق قەرەبووی حکومەتی هەرێم دەکاتەوە؟
زیاتر بخوێنەرەوە..
https://www.rachlaken.com/article/55460

Rachlaken News

24 Nov, 09:53


هاتوچۆی سلێمانی: لە چوارشەممەوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەم رێگا سەرەکییە دەکەونە کار
https://www.rachlaken.com/details/55456

Rachlaken News

24 Nov, 09:33


کەشناسی: بارستەهەوایەکی سارد روو لە هەرێم دەکات و بەفر و باران دەبارێت
https://www.rachlaken.com/details/55455

Rachlaken News

24 Nov, 09:12


مامۆستا عەلی ئەو مامۆستایەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی چڕەی سەر بە دهۆک لەکاتی وانەوتنەوەدا گیانی لەدەستدا

Rachlaken News

24 Nov, 08:25


نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟
https://www.rachlaken.com/details/55454

Rachlaken News

24 Nov, 07:40


ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان نۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە
https://www.rachlaken.com/details/55453

Rachlaken News

24 Nov, 07:17


لە فلیپین ئاگر کەوتووەتەوە و نزیکەی هەزار خانوو سوتاون
https://www.rachlaken.com/details/55452

Rachlaken News

17 Nov, 20:47


ئومێد سەباح: پارتی سەردانی هەموو حزبەکان دەکات

Rachlaken News

17 Nov, 20:20


کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت: پێشبینیدەکەین سەرەتای ساڵى نوێ دەست بە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکرێتەوە.

Rachlaken News

17 Nov, 19:51


محەمەد حاجی مەحمود: سودانی دەتوانێ بەیەک تەلەفۆن كێشەی موچە چارەسەر بکات

Rachlaken News

17 Nov, 19:01


بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ: سەرژمێریی بۆ ئاییندەی هەرێمی کوردستان گرنگە و پێویستە هاووڵاتییان بەشداریی پرۆسەکە بکەن

Rachlaken News

17 Nov, 18:27


ئەو تۆمەتبارەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لە ژنان دەكرد دەستگیركرا
https://www.rachlaken.com/details/55352

Rachlaken News

17 Nov, 18:06


سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان: قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی سەرژمێریدا ئەو رۆژنامەنووسانە ناگرێتەوە کە هەڵگری ناسنامەی سەندیكان یان هەڵگری ناسنامەی دەزگاكانی خۆیانن

Rachlaken News

17 Nov, 17:32


هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ هاوڵاتییان: زانیاریی پێویست بدەنە تیمەکانی سەرژمێریی

Rachlaken News

17 Nov, 16:55


دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتیی بەپەرۆشە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک ئەو کابینەیە رەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت و خزمەتگوزاری و دادپەروەری تێدا بچەسپێت

Rachlaken News

17 Nov, 16:32


دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی بەپەرۆشە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كە خزمەتگوزاری و دادپەروەری تێدا بچەسپێت

🔴 ئەمڕۆ 17-11-2024 دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە ئاندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان.

🔴 لە دیدارێكدا گفتووگۆكرا لەبارەی تێپەڕاندنی ئەو ئالنگاریانەی كە لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدان لە هەرێمی كوردستان، لای خۆیەوەیە ئاندرۆ بیزلی راو سەرەنجی خۆی خستەڕوو، كە سەقامگیری ناوچەكەو دۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان لەبەرچاوبگیرێت.

🔴 لە دیدارەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پەرۆشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ دۆخی ناوچەكەو پڕۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بۆ كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو و رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەپەرۆشە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك ئەو كابینەیە رەنگدانەوەی خواستی خەڵك بێت و خزمەتگوزاری و دادپەروەری تێدا بچەسپێت.

🔴 رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و سەركەوتنی هەڵبژاردنەكە تەوەرێكی تری گفتۆگۆی نێوان هەردوولابوو، جەختیشكرایەوە كە دەبێت لایەنە سیاسییەكان لە ئاست متمانەی دەنگدەران بن و بەڵێنەكانی هەڵبژاردن بە هاووڵاتیان جێبەجێ بكەن.

Rachlaken News

17 Nov, 16:00


پارێزگاری سلێمانی چەند رێنماییەك لەبارەی سەرژمێرییەوە دەردەكات
https://www.rachlaken.com/details/55351

Rachlaken News

17 Nov, 13:55


ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رایگەیاند: لە دوایین سەردانی محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو پرسە بابەتی گەرمی نێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی عیراق بووەو بەڵێن دراوە چارەسەری یاسایی بۆ ئەو بابەتانە بدۆزرێتەوە.

Rachlaken News

17 Nov, 13:48


"کچەکەم و سێ نەوەم لە رووداوی تەقینەوەی سیستمی غازەکەدا لەدەستدا"
باسی ئەو ساتە دەکات کە هەواڵەکەیان پێداوە و چووەتە شوێنی رووداوەکە..

Rachlaken News

17 Nov, 12:56


سەندیکای رۆژنامەنووسان: قەدەغەی هاتوچۆ رۆژنامەنووسان ناگرێتەوە

🔴 بەپێی نووسراوێکی سەندیکای رۆژنامەنووسان قەدەغەی هاتوچۆ ئەو رۆژنامەنووسانە ناگرێتەوە کە هەڵگری ناسنامەی سەندیکا یان دەزگاکەی خۆیانن.

🔴 داوا لە سەرجەم رۆژنامەنووسانیش دەکەن لەپاڵ ئەرکە رۆژنامەوانییەکانیان، وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بەشداری پڕۆسەی سەرژمێریش بکەن.

Rachlaken News

17 Nov, 12:44


دوای دووساڵ لە رووداوەکە چوونەتەوە سەر گۆڕی ئازیزانیان و بەکوڵ دەگرین

🔴دوو ساڵ بەسەر رووداوی تەقینەوەی سیستمی غازی ماڵەکەی سلێمانیدا تێپەڕی

🔴 لە رووداوەکەدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١٤یان ئەندامی یەک خێزان بوون و یەکێکیشیان وەستای سیستمی غازەکە بوو، ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.

🔴 رووداوەکە لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی روویدا و لە بەشێکی زۆری سلێمانیدا دەنگی تەقینەوەکە بیسترا.

🔴 بە ١٧ کاتژمێر گەڕانی بەردەوامی تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتن توانرا تەرمەکان لەژێر داروبەردی خانووە رووخاوەکەدا دەربهێنن و دوابەدوای ئەوەش لەسەر ئاستی هەرێم ماتەمینی راگەیەنرا.

📷: راچڵەکین - ئیبراهیم فەتاح

Rachlaken News

15 Nov, 17:02


لە گردی مامەیارە بە ئاهەنگ هەڵپەڕكێ ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی كرایەوە

فۆتۆ: راچڵەكین - ئیبراهیم فەتاح

Rachlaken News

15 Nov, 16:10


لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عیراق: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ چارەسەركردنی لێكەوتەكانی گۆڕانی كەشوهەوا

Rachlaken News

15 Nov, 14:55


كەشوهەوای دڵڕفێنی سەیرانگەی كانی میران لە قەزای هەریر

Rachlaken News

15 Nov, 14:27


ئەمڕۆ.. سەیرانگای جناسان لەناوچەی باڵەكایەتی
📷: جیهاد سەیدە

Rachlaken News

15 Nov, 13:57


عەلی لاریجانی، راوێژكاری عەلی خامنەیی: ئێران پشتیوانی لەهەر هەوڵێك دەكات بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان و كۆتایی هێنان بە هێرش و پەلامارەكانی سوپای ئیسرائیل.

Rachlaken News

15 Nov, 13:26


دیمەنی باخچەی نیشتمانیی سرینجار لە ویلایەتی جامۆ كشمیر-ی هیندستان
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

14 Nov, 20:28


کۆمپانیای گەنەڵ ئیینرجیی: حکومەتی هەرێمی کوردستان 107 ملیۆن دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکەمانە

Rachlaken News

14 Nov, 19:55


پارێزگاری سلێمانی: خەڵک شایستەی ئەوەیە کەسێک خزمەتی بکات کە لە 2014 هەڵیبژاردووە

Rachlaken News

14 Nov, 19:33


بەهۆی بەردەوامیی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای رووسیاو نزیكبوونەوەیان لە كۆنترۆڵكردنی شاری میرنوهراد لە هەرێمی دۆنێتسك-ی ئۆكراینا، دانیشتوانی شارەكە ماڵ و حاڵیان جێدەهێڵن و روو لە ناوچەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئۆكراینا دەكەن.
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

14 Nov, 18:56


هونەرمەندێكی سلێمانی بە گۆرانییەك یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شارەكە دەكاتەوە

Rachlaken News

14 Nov, 18:30


فوئاد حسێن: کێشەی گەورە لەبەردەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە

Rachlaken News

14 Nov, 18:13


عێراق شایستەی سەرکەوتن بوو؟

هەڵبژاردەی عیراق لەناو یاریگاو جەماوەری خۆی نەیتوانی سەركەوتن بەسەر هەڵبژاردەی ئوردن بەدستبهێنێت و یارییەكەی بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

Rachlaken News

12 Nov, 20:58


ترەمپ ئەم کەسە بە "هەڵۆی سیاسەتی دەرەوە" ناودەبات

Rachlaken News

12 Nov, 20:33


نەتانیاهو هەڕەشەدەکات

Rachlaken News

12 Nov, 19:54


لە شەو و رۆژێکدا نزیکەیی 200 کەس لە غەزە دەبنە قوربانیی

Rachlaken News

12 Nov, 19:04


کۆمەڵی دادگەریی: 500 بەڵگەی ساختەکاریمان داوە بە کۆمیسیۆن

Rachlaken News

12 Nov, 18:41


بەهۆی لافاوو رۆچوونی زەوییەوە كە لەئەنجامی بارانبارین لە چەند ناوچەیەكی كۆڵۆمبیا روویدا، حكومەتی ئەو وڵاتە باری نائاسایی راگەیاندو 46 هەزار خێزانیش لەناوچە كارەساتبارەكان رزگاركران.
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

12 Nov, 18:18


ئیخڵاس دلێمی: لە هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكات

Rachlaken News

12 Nov, 17:44


دوای ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە لە کەرکوک و ناوچەکانی مادەی 140 ، راگەیاندنی ئەنجامەکەی بەمەبەستی وردبینیکردن و بەراوردکردن، دوادەکەوێت

Rachlaken News

12 Nov, 17:22


پێتباشە ئەم بڕیارە لە هەرێمی کوردستانیش بدرێت؟

Rachlaken News

12 Nov, 17:07


🔴 لەخۆڕا نەبوو نازناوی دایكی كوردانمان پێبەخشی.. دانیێڵ میتێران ئەو ژنە بوو كە لەسەردەمێكدا دەنگی كوردی گەیاند بەجیهان، كەس ئامادەنەبوو گوێ لەدەنگی كورد بگرێ.

🔴 بە شانازییەوە ئەمڕۆ بەشداربووم لە ڕێوڕەسمی یادی ١٠٠ ساڵەی لەدایكبوونی دانیێل میتەران. بەڕێوەچوونی ئەم یادە دەرخەری ئەو راستییەیە كە ئێمەی كورد هەرگیز دۆستە راستەقینەكانمان لەیاد ناكەین.

قوباد تاڵەبانی

Rachlaken News

12 Nov, 16:45


محەمەد رەزا عارف، جێگری یەكەمی سەرۆككۆماری ئێران: لەمیانی سەردانێكی بۆ سعودیەو دیداری لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە، رایگەیاند: گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی و عەرەبستانی سعودیە، لەسەر رێڕەوێكی راست هەنگاو دەنێت و پتەوبوونی ئەو پەیوەندییەش سوودی بۆ تەواوی ناوچەكەو جیهانی ئیسلامی دەبێت.

Rachlaken News

12 Nov, 16:27


فەرمانی دەستگیركردن بۆ خاوەن مۆلیدەكانی چەمچەماڵ دەركرا
https://www.rachlaken.com/details/55263

Rachlaken News

12 Nov, 15:59


دیمەنی ناوازەی وەرزی پاییز لە گوندی سیساوا - قەزای شەقڵاوە
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

08 Nov, 15:48


بەهۆی كاریگەریی وشكەساڵییەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی یوڤاجیك لە توركیا بەڕێژەی 19% كەمبووەتەوە.
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

08 Nov, 15:28


لە گوندی کوڵکنی ناوچەی شارەزوور رۆژانە نزیکەی شەش تۆن هەنار دەکرێت بە شەربەت
📷 : راچڵەکین - ئیبراهیم فەتاح

Rachlaken News

08 Nov, 15:18


بوومەلەرزە شارێكی باكووری كوردستان دەهەژێنێت
https://www.rachlaken.com/details/55185

Rachlaken News

08 Nov, 14:49


🔴 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەكاتێكدا تیمی حكومەت بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونەكانی لەسەرجەم بوارەكاندا، هەندێ كەس و لایەن لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست، تۆمەتی بێ بنەما ئاڕاستەی تیمی حكومەت دەكەن.
🔴 بڵاوكردنەوەی درۆ و هەواڵی بێ بنەما، چەكی كەسانی مایەپووچەو ناتوانن لەو رێگەیەوە زەفەرە بە حكومەت ببەن، هەر كەس و لایەنێكیش ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاوبكاتەوە، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت و رادەستی دادگا دەكرێت.

Rachlaken News

08 Nov, 14:21


هۆشداری لە دەستپێكردنەوەی شەڕی ئەرمینیاو ئازەربایجان دەدرێت
https://www.rachlaken.com/details/55184

Rachlaken News

08 Nov, 13:16


پارتی سۆسیال دیموكرات مەرجی بەشداریكردن لە حكومەت ئاشكرا دەكات
https://www.rachlaken.com/details/55183

Rachlaken News

08 Nov, 13:16


لە پارێزگای روهای باكووری كوردستان، شوێنەوارێكی مێژوویی دۆزرایەوە، كە جگە لە ئێسك و پروسكی چەند گیانەوەرێك، ژمارەیەك قاپی لە بەرد دروستكراویش لەخۆدەگرێت.
راچڵەكین - AA

Rachlaken News

26 Oct, 14:29


ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم نەكات و درێژەپێدەری رەوتی ئۆپۆزسیۆنی خۆی بێت لە پەرلەمانی كوردستان.

Rachlaken News

26 Oct, 14:16


عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان: 100%دڵنیابووینەوە لەوەی ساختەكاری زۆر لە هەڵبژاردن كراوە، بۆیە وەكو كۆمەڵ ناچینە پەرلەمان.

Rachlaken News

26 Oct, 13:43


سەرۆكایەتی هەرێم لەبارەی هێرشكردنە سەر ئێران دێتەدەنگ
https://www.rachlaken.com/details/54986

Rachlaken News

26 Oct, 13:27


"هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە"

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق

Rachlaken News

26 Oct, 12:51


"هەژماری من بوو بە رابردوو، شتێک نەماوە بەو ناوە و رێگای راست کردنەوەی نووسینگەی بانکە فیدراڵییەکانە لە هەرێم"

سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

Rachlaken News

26 Oct, 12:18


ئێران.. لە هێرشێکی چەکداریدا 10 کەس کوژران
https://www.rachlaken.com/details/54985

Rachlaken News

26 Oct, 11:54


"ئێران ئامادەیە بۆ ئەوەی وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بداتەوە"

ئاژانسی تەسنیم

Rachlaken News

26 Oct, 11:24


نرخی زێڕ کەمێک دابەزی
https://www.rachlaken.com/details/54984

Rachlaken News

26 Oct, 10:56


جامی ئۆتۆمبێلەکان بەستوویەتی

شەپۆلێکی سەرما و بەستەڵەک روویان لە پارێزگاکانی قەرس و ئەردەخان کردووە لە تورکیا.

لە هەندێک ناوچەئ حەو دوو پارێزگایە پلەکانی گەرما بۆ شەش پلە ژێر سفر دابەزیوە و شەپۆلێکی بەفربارینیش پارێزگای ئەردەخانی گرتووەتەوە.

راچڵەکین - AA

Rachlaken News

26 Oct, 10:25


"ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوشێوەی ئەلیکترۆنییەکە بووە"
https://www.rachlaken.com/details/54980

Rachlaken News

26 Oct, 10:03


ئەمشەو کاتژمێر 10:00ی شەو بە کاتی هەرێم لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای خۆی رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە.


پێشبینیت چییە؟

Rachlaken News

26 Oct, 09:19


عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیستی هەڵوێست رایگەیاند: لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین گفتوگۆمان کرد لەبارەی ساختەکاری گەورەی هەڵبژاردن

Rachlaken News

26 Oct, 08:56


ئێران کوژرانی دوو سەربازی لە هێرشەکانی ئیسرائیل راگەیاند
زیاتر بخوێنەرەوە..
https://www.rachlaken.com/details/54979

Rachlaken News

26 Oct, 08:28


کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟
https://www.rachlaken.com/details/54978

Rachlaken News

23 Oct, 06:19


ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
https://www.rachlaken.com/details/54941

Rachlaken News

22 Oct, 20:52


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم: حکومەتێکی گشتگیر بە زووترین کات پێکبهێنن

Rachlaken News

22 Oct, 20:19


شارەوانی سلێمانی: پێویستە لایەنەکان خۆیان پۆستەر و فلێکسەکان لێبکەنەوە

Rachlaken News

22 Oct, 19:49


گۆڕانی گردی زەرگەتە: گۆڕانی گەڕەکی کوردسات غەدری لێکردین

Rachlaken News

22 Oct, 19:23


محەمەد حاجی مەحمود: هەڵبژاردن بە سەرکەوتویی بەڕێوەچوو

Rachlaken News

22 Oct, 18:43


وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بوو نەک یاسایی، کە خۆی لە نزیکەی ( ١٤٠ ) هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە، لە ئێستادا لە ( ٧٥ ٪ ) کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووەو تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت

Rachlaken News

22 Oct, 18:16


"یەکێتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئامادە دەکات"

مەکتەبی سیاسی یەکێتی

Rachlaken News

22 Oct, 17:38


مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پەیامی ‏راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و دروستكردنی هاوسەنگی هێز، ‏نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی یەكێتیی دەبێت

Rachlaken News

22 Oct, 17:19


بەهۆی نەهێنانی هیچ کورسییەکەوە، ئارام قادر دەستبەرداری پۆستەکەی بووە

Rachlaken News

22 Oct, 17:09


مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
https://www.rachlaken.com/details/54939

Rachlaken News

22 Oct, 16:24


"ئاگری ئەو شەڕەی ئیسرائیل لە لوبنان و كەرتی غەززە هەڵیگیرساندووە، خەریكە لە سنوورەكانی توركیا نزیكدەبێتەوە"

رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆككۆماری توركیا

Rachlaken News

22 Oct, 16:12


گەرمیان.. منداڵێك لەئاوی باڵەجۆ خنكا
https://www.rachlaken.com/details/54938

Rachlaken News

22 Oct, 15:40


تۆڵەی شەهیدانی ئاسایش لە قەرەداغ و ناوشوان كرایەوە

لە ئۆپەراسیۆنێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، سەرجەم ئەو تیرۆ.ریستانەی دا.عش كوژران كە دەستیان هەبوو لە شەهیدكردنی كارمەندەكەی ئاسایشی قەرەداغ و محەمەد ژاڵەیی لەناوشوان.

Rachlaken News

22 Oct, 15:29


سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی دەستلەكاردەكێشێتەوە
https://www.rachlaken.com/details/54934

Rachlaken News

22 Oct, 14:55


جیاوازیی دەنگی یەكێتی لەنێوان 2021 و 2024

Rachlaken News

22 Oct, 14:05


لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان 209200 دەنگی پووچەڵ هەبوو

Rachlaken News

22 Oct, 14:03


دادگای فیدراڵیی چەند بڕگەیەكی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە
https://www.rachlaken.com/details/54932