بەکورتى @ba_kurty Channel on Telegram

بەکورتى

@ba_kurty


بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى

بەکورتى (Kurdish)

بەکورتى چەندین حوکمە شەرعییەکان لە بنکەی زانکۆی ڕۆژهەڵاتی هەولێر بە کورتى و پوختى بڵاو دەکات. ئەم کانالە بۆ هەموو ئەوانەی کە ئازادییەکانیان فەرمیان کردووەتەوە و دەتوانن بابەتەکانی حوکمە شەرعییەکان، حقوقیەکانی مردووودەکرێ و زانستییەکانی دیان خۆیان بدەن. ئەم کانالە کۆمەڵایەتیەکە بۆ گەڕانی دەربارەی ڕێگای حوکمە شەرعییەکان لە ناوچەی کوردستان و عێراق بەشێوەی کورت و پوخت دەربارە.

بەکورتى

03 Feb, 10:34


#فێرگەی_زمانی_عەرەبی
مژدە مژدە مژدە
سوپاس بۆ خوای گەورە  بەهێزترین فێرگە، تایبەت بە فێربوونی زمانی عەرەبی بەناوی (فێرگەی زمانی عەرەبی) کرایەوە.
ئەم فێرگەیە گەورەترین و بەهێزترین ناوەندی فێربوونی زمانی عەرەبی دەبێت لە کوردستاندا إن شاء الله تعالى.
ئەم فێرگەیە پشتیوان بەخوای گەورە هەموو ڕێگە تەقلیدیەکان تێدەپەڕێنێت و بە تازەترین و بەهێزترین و پێشکەوتووترین بەرنامە خوولەکانی دەکاتەوە و بەگەرەنتی بەشداربوانی خوولەکانی (بەمەرجی بەردەوام بوون و هەوڵدان):
1-فێری زمانی عەرەبی دەبن.
2-بەجوانی لە زمانی عەرەبی تێدەگەن، توانای تێگەیشتنیان زۆر باش دەبێت بۆ ئەو بابەتانەی دەیبیستن و دەیخوێننەوە.
3-دەتوانن بەباشی زمانی عەرەبی بەکاربهێنن لە گفتوگۆکردن و نووسیندا.

بەکورتی: لەم فێرگەیەدا گرنگی بەم بابەتانە دەدرێت:
-حیوار و گفتوگۆکردن.
١-نووسین و ئیملاء.
٢-خوێندنەوە.
٣-قسەکردن.
٤-گوێگردن و تێگەشتن لە زمانی عەرەبی.
٥-ڕێزمانی زمانی عەرەبی.
٦-تعبیر و دەربڕین و نووسینی بابەت.

ڕێگاکانی خوێندن لەم فێرگەیەدا:
١-هەڵبژاردنی بەهێزترین پرۆگرام بۆ فێرکردنی زمانی عەرەبی (سلسلة العربية بين يديك).
٢-خوێندنی وانەکان بە پەخشی ڕاستەوخۆ.
٣-پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ فێرخوازان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان.
٤-بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد Ai بەشێوەیەکی فراوان بۆ بەرەو پێشبردنی توانای فێرخوازان.
٥-دانانی چەندین ڤیدۆی فێرکاری.
٦-ڕاهێنان لەسەر چیرۆک و ئەنیمەیشن.
٧-ڕاهێنان لەسەر ڕێگەی وانەوتنەوەی زمانی عەرەبی.
(تێبینی: لە خوولەکانی ئەم فێرگەیە زمانی کوردی بەکارناهێنرێت و فێرخواز لەیەکەم ڕۆژی بەژداریکردنیەوە لەسەر قسەکردن بە زمانی عەرەبی ڕادەهێنرێت).

تێبینییەکی گرنگ:
ئەو بەشداربوانەی چەند خوولێک دەبڕن بڕوانامەیان پێدەدرێت و هەلی بەشداریکردنیان لە خوولی نێودەوڵەتی ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی عەرەبی بۆ دەڕەخسێنرێت إن شاء الله تعالى.

خوێندن لە خوولەکانی ئەم فێرگەیە بۆ ئەم کەسانە گرنگە:
١-فێرخوازانی زانستی شەرعی.
٢-مامۆستایانی زمانی عەرەبی و زانستە شەرعییەکان لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
٣-قوتابیانی بەشی زانستە ئیسلامیەکان و بەشی زمانی عەرەبی و کۆلێژی یاسا و هەر بەشێکی تر کە زمانی عەرەبی بەکاربهێنن لە خوێندندا.
٤-مامۆستایانی ئاینی و یاساناس و پارێزەران.
٥-هەر بەڕێزێک خوازیاری فێربوونی زمانی عەرەبی بێت بۆ هەر مەبەستێکی تر.

فێرگەی زمانی عەرەبی لە تیلیگرام:
https://t.me/fergayzmanearabe
فێرگەی زمانی عەرەبی لە واتسئاپ:
https://chat.whatsapp.com/CsFa7HmHwsW3dA3Kn5xbqR
فێرگەی زمانی عەرەبی لە فەیسبوک:
https://www.facebook.com/share/15viu5FCFV/

(تکایە هەمووتان ئەم بڵاوکراوەیە لای خۆتان بڵاوبکەنەوە، والدال على الخير كفاعله).

بەکورتى

01 Feb, 19:15


ئەگەر پیاو دوور بوو لە خێزانى و لە سەفەر بوو دروستە لەگەڵ خێزانى بە تەلەفۆن ئارەزووى یەکتر بجوڵێنن؟

وەڵام :
وەکو ئەسڵ دروستە ژن و مێرد پێکەوە قسەى خۆش بکەن و بیر لەبابەتی جوت بوونی یەکتر بکەنەوە ، بەڵام پێویستە چەند شتێکی گرنگ ڕوون بکەینەوە لەم بارەیەوە :

یەکەم : پێویستە لەسەر موسوڵمان دوور نەکەوێتەوە لەخێزانەکەی زیاتر لەشەش مانگ ، هەروەک ئیمامی عومەر خوا لێی ڕازی بێت ئەو ماوەیەیی دیاری کردووە .

دووەم : هەندێ جار ئەو قسە کردن و یادکردنەوەیە دەبێتە هۆی شتی نەشیاو ، وە هەندێ جار دوای ئەو بیر لێکردنەوەیە مرۆڤ پێویستی بەبەتاڵکردنەوەی ئارەزوی دەبێت ، و ڕەنگە ڕایبکێشێت بۆ توش بوون بەحەرام پەنا بەخوا ، وە ئارەزوو زاڵە بەسەر عەقڵەوە ، و وای لێدەکات توشی تەماشا کردنی وێنەی حەڕام و شتی حەڕامی بکات بەتایبەت کە ژن ومێرد لە یەک دووربن ، وە دەبێ ئەوەش بزانن کە حەرامە و دروست نیە دەست بەکاربێنن بۆ دامرکاندنەوەى شەهوەت ، بەڵام کە ژن ومێرد پێکەوە بوون دەتوانن بە دەستى یەک یەکتر ڕەحەت بکەن ، نەک هەر کەسەو بە دەستى خۆى خۆى ڕەحەت بکات .

سێیەم : پێویستە لەسەر موسوڵمان ئەو توانا ئارەزووەی بە (ڕۆژو و پاراستنی چاو ودوور کەوتنەوە لەفیتنە)بشکێنێت و پێویستە لەسەری تەقوای خوا بکات ، و شوێن ڕێچکەکانی شەیتان نەکەوێت کە بە هۆى ئەو قسە کردن و ئارەزوو جوڵاندنە بیبات بۆ حەرام وتاوان .

چوارەم : بینراوە و بیستراوە کە کەسانێک ئەم کارەیان ئەنجام داوە ، و وێنە و ڤیدیۆى خۆى بە ڕووتى ناردووە بۆ خێزانى کاتێک کە لێی دوور بووە بەڵام بە هەڵە ناردوویەتى بۆ کەسێکى تر و بڵاو بوتەوە ، و توشى ئابڕوچوون هاتووە .

بۆیە ژن ومێرد کاتێک کە لەیەک دوورن پەنا نەبەنە بەر تصویر کردنی لاشەى یەکتر و ئەو شتانەى کە سەردەکێشێ بۆ حەرام وتاوان ئەمەش بۆ پاراستنى دین و شەرەف وناموسیان .
خواى گەورە هەموو لایەکمان بپارێزێ لە هەموو خراپە و تاوانێک .
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-100
-----------------------
#بەکورتى (٤٤٧)

بەکورتى

30 Jan, 16:45


خوشک و برایانی بەڕێز :
سبەینێ جومعە (١) ى مانگی شەعبانە ، بەم بۆنەیەوە ئەم پێشبڕکێ تایبەتە ڕادەگەیەنین .

١. پێشبڕکێکە لەسەر خوێندنەوەى ئەم کتێبەی سەرەوەیە کە تەنها (٢٠) لاپەڕەیە .
٢. تاقیکردنەوەى تێدا نیە و تەنها بیخوێنەوە و ئەم پۆستە بینێرە بۆ پێنج هاوڕێت ناوت دەچێتە تیروپشکەوە .
٣. لە بەرواری (١٤/٢/٢٠٢٥) فۆرمێک دادەنرێت لە کەناڵی بەکورتى تا ئەو کاتە هەر کەس کتێبەکەى خوێندبێتەوە و ناردبێتی بۆ پێنج هاوڕێ ناوی خۆی تۆمار دەکات بۆ تیروپشک .
٤. لە بەروارى (١٦/٢/٢٠٢٥) تیروپشک دەکرێت و چەند لەتواناماندا بێت خەڵاتی کتێبی بەسوود دابین دەکەین
٥. إن شاء الله لە پانزەى شەعبان خولی دوانزەیەمی کەناڵی بەکورتى ڕادەگەیەنین کە سەبارەت بە (مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ) دەبێت و چەندین تەفسیری قورئان و موصحەف و کتێبی بەسوود دەکەین بە دیاری .
------------------------
کەناڵى بەکورتى
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
https://t.me/ba_kurty
------------------------
بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://t.me/malpariba8

بەکورتى

29 Jan, 20:02


بەکورتى pinned «ئاگادارى ... ئاگاداری خوشک و برایانی بەڕێز بە بۆنەى هاتنی مانگی (شەعبان)ەوە إن شاء الله سبە شەو پێشبڕکێیەکی خنجیلانەی جیاواز ڕادەگەیەنین کە بێ تاقیکردنەوەش ناوت دەچێتە تیروپشکەوە بۆ خەڵات و دیاری. بۆیە سبە شەو دواى نوێژى عیشا سەردانی کەناڵى بەکورتى بکەن و…»

بەکورتى

29 Jan, 19:55


ئاگادارى ... ئاگاداری
خوشک و برایانی بەڕێز
بە بۆنەى هاتنی مانگی (شەعبان)ەوە إن شاء الله سبە شەو پێشبڕکێیەکی خنجیلانەی جیاواز ڕادەگەیەنین کە بێ تاقیکردنەوەش ناوت دەچێتە تیروپشکەوە بۆ خەڵات و دیاری.
بۆیە سبە شەو دواى نوێژى عیشا سەردانی کەناڵى بەکورتى بکەن و ئەم ئاگاداریەش بنێرن بۆ هاوڕێکانتان.
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

29 Jan, 19:25


ڕۆژى جومعە (١) ى مانگی شەعبانە
فەرموون بۆ (١٥) خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان


١. مانگی شەعبان هەشتەم مانگە لەمانگە کۆچیەکان ، و لە نێوان مانگی ڕەجەب و ڕەمەزاندایە .
٢. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە مانگی شەعبان فەرموویەتى : مانگێکە خەڵک تیایدا بێئاگان، و مانگێکە  کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا .
٣. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆربەی مانگی شەعبانی وەك سوننەت بەڕۆژوو دەبوو.
٤. چاکەکردن لە کاتى غەفڵەت و بێئاگایی خەڵکدا ، خێری زیاتر و چاکتره.
٥. بەڕۆژوو بوونی مانگی شەعبان باشتر و چاکترە لەمانگە حەرامکراوەکانی تر ؛ چونکە ڕۆژووی مانگی شەعبان لەگەڵ ڕەمەزاندا هاوشێوەی سوننەتەکانە لەگەڵ فەرزەکاندا.
٦. مانگی شەعبان مانگی بەرز بوونەوەی کردەوەی ساڵانەیە بۆ لای خوداى گەورە .
٧. ڕۆژوو گرتنى مانگی شەعبان ڕاهێنانى نەفس و ئامادە كردنێتى بۆ ئەوەى ئامادە باش بێت بۆ ڕۆژوى ڕەمەزان تا سووك و ئاسان بێت لەسەرى.
٨. ئەو کەسانەى گلەیی قورسی ڕۆژوو و خوێندنی قورئان دەکەن لەڕەمەزاندا ، هۆکارەکەى ئەوەیە لە شەعباندا خۆیان ڕانەهێناوە .
٩. پێشەوایان و سەلەفی ساڵح خۆیان یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان لەمانگی شەعباندا .
١٠. مانگی شەعبان مانگی یارمەتى دانى کەسانی فەقیر و هەژارە ، بەڵکو بەهێز بن و بتوانن ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن و خواردن و خەرجیان هەبێ بۆ مانگی ڕەمەزان .
١١. هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی پارى لەسەر ماوە با پەلە بکات لەگرتنەوەی پێش هاتنی ڕەمەزان ، مادام توانای گرتنەوەی هەیه و عوزری نیە .
١٢. تایبەت کردنی نیوەی شەعبان بەڕۆژوو گرتن و شەوەکەی بە شەو نوێژ و ئاهەنگێڕان بە ناوى شەوی بەرات و دابەشکردنى نوقڵ و چکلێت و خواردن هەموو ئەمانە بیدعەن .
١٣. پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعبان فەرموویەتى: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە شەریک بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ و قسەیان پێکەوە نەبێت.
١٤. سەبارەت بەرۆژوو بوون لە دواى پانزەى شەعبانەوە بۆ کەسێک مەکروهە کە سەرەتاى شەعبان هیچ ڕۆژووى نەگرتبێ و بیەوێ لە دواى پانزەوە دەست پێ بکات ، بەڵام کەسێک عادەت و بەرنامەى وایە کەوا ڕۆژانەى دوو شەممان و پێنج شەممان بەڕۆژوو دەبێ ئەوا دروستە و ئاساییە کە لە دواى پانزەى شەعبانیشەوە هەر بەردەوام بێ.
١٥. ڕۆژوو گرتنى ڕۆژی (٣٠) شەعبان کە پێی دەوترێ (یوم الشک) دروست نیە ، مەگەر بۆ کەسێک کەعادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت وبکەوێتە دوو شەم یاخود پێنج شەممەوە .
----------------------

گەر زانیارى زیاترت دەوێ سەبارەت بە فەزڵ و حوکم و ئادابەکانى مانگی شەعبان ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Polen-18

بەکورتى

25 Jan, 18:21


شێوازی بانگەوازی كەسی كافر
گەر دەتەوێ کەسێکی بێ باوەڕ بانگ بکەی بەرەو ئیسلام و موسڵمان بوون
ئەم چیرۆکە قورئانییە بخوێنەوە
👇👇👇
https://walamakan.com/Babet-59

بەکورتى

24 Jan, 19:16


شێوازه‌كانی داوای لێخۆشبوون :
١ ـ سه‌روه‌ری داوای لێخۆشبوون كه‌له‌هه‌موو شێوازه‌كان چاك تره‌: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌نده‌بڵێت :
(اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي ، اغْفِرْ لِي ، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ) .
٢ ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ) .
٣ ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي) .
٤ ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي ، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ) .
٥ ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الْغَفُورُ) .
٦ ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمَاً كَثِيرَاً وَلاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) .
٧ ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ) .
-----------------------------
#بەکورتى (٤٤٦)
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

20 Jan, 04:10


برا و خوشکانى بەڕێز :
ئەمەى سەرەوە ناوى ئەو بەڕێزانەیە کە لە تیروپشکی خولی یانزەیەمی تاقیکردنەوەى کەناڵی بەکورتى ناویان دەرچووە .
تکایە لەماوەى یەک هەفتەدا پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە .
بەس تکایە ناوی خۆت و شار و گەڕەک و ئەو ژمارە مۆبایلە بنێرە کە تاقیکردنەوەکەت پێ کردووە .
https://t.me/malpariba8

بەکورتى

18 Jan, 05:06


گەورەترین خولەك
١. گەورەترین خولەك ئەوەیە كاتێك دەزانی كە هەركەس ئەو دوو ئایەتەی كۆتایی سورەتی بەقەرە بخوێنیت لەشەوێكدا ئەوە بەسە بۆ ئەو كەسە كە بیپارێزێت لە شەیتان و خراپە.
ئەمەش خولەكێك ناخایەنێت.

٢. گەورەترین خولەك ئەوەیە كاتێك دەزانی كە هەركەس ئایەتی كورسی بخوێنێت لە دوای هەموو نوێژێكەوە ئەوا هیچ شتێك ڕێگر نییە لەوەی بچێتە بەهەشتەوە تەنها مردن نەبێت. وە هەركەس ئایەتی كورسی بخوێنێت لە هەموو شەوێكدا پێش خەوتن ئەوا ئەو شەوە تا بەیانی پارێزەرێكی بەسەرەوەیە و شەیتان نزیكی ناكەوێتەوە.
كە ئەمەش خولەكێك ناخایەنێت.

٣. گەورەترین خولەك ئەوەیە كاتێك دەزانی كە وتنی (سبحان الله والحمدلله و لاإله إلا الله والله أكبر) باشترە لە هەموو ئەو شتانەی كە خۆر لەسەری هەڵدێت واتە لەهەموو دونیا و ئەمەش خولەكێك ناخایەنێت.

٤. گەورەترین خولەك ئەوەیە كاتێك دەزانی كە هەركەس كاتێك گوێی لەبانگ دەبێت و بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هذِه الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، والصَّلَاةِ القَائِمَةِ آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ والفَضِيلَةَ، وابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الذي وعَدْتَهُ)
ئەوا شەفاعەتی پێغەمبەری صلى الله علیه وسلم بۆ دەستەبەر دەبێت لەكاتێكدا كە خولەكێك ناخایەنێت....

٥. گەورەترین خولەك ئەوەیە كاتێك دەزانی كە هەركەس سەدجار بڵێت (سبحان الله وبحمده) ئەوا خوا لەتاوانەكانی خۆشدەبێت ئەگەر بەئەندازەی كەفی سەر دەریاش بێت و ئەمەش خولەكێك ناخایەنێت...

٦. گەورەترین خولەك ئەوەیە كاتێك دەزانی كە بڵاوكردنەوە و پیشاندانی خێر و چاكەیەك بە كەسێك پاداشتی ئەو كەسەشت بۆ دەنووسرێت و هەموو ئەوانەی كە بەشدارن و ئەو زیكرە یان ئەو خێرە جێبەجێ دەكەن تۆش بەشداری لەگەڵیاندا و بەوەش جێ پەنجەت دیارە لە دونیاو دواڕۆژدا.....
------------------------
#بەکورتى (٤٤٥)
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

14 Jan, 16:14


مژدە و ئاگاداری
ٳن شاء الله هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ سەرکەوتووانی خولی یانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بەکورتی ئەنجام دەدرێ .
وە بەمزوانەش خولی دوانزەیەم ڕادەگەیەنین سەبارەت بە (مانگی پیرۆزی ڕەمەزان).
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

13 Jan, 16:24


بەکورتى pinned «ئاگاداری ئەمشەو کاتژمێر (١٠) فۆرمی تاقکردنەوەکە دادەخرێت گەر تاوەکو ئێستا تاقیکردنەوەکەت ئەنجام نەداوە ئەم لینک بکەرەوە 👇👇👇 https://walamakan.com/BekwrteTaqikrdnewa/11»

بەکورتى

13 Jan, 10:41


ئاگاداری
ئەمشەو کاتژمێر (١٠) فۆرمی تاقکردنەوەکە دادەخرێت
گەر تاوەکو ئێستا تاقیکردنەوەکەت ئەنجام نەداوە ئەم لینک بکەرەوە
👇👇👇
https://walamakan.com/BekwrteTaqikrdnewa/11

بەکورتى

12 Jan, 17:36


بەکورتى pinned «خوشک و برایانی بەڕێز : فەرموون بۆ تاقیکردنەوەى خولی یانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) ئەم لینکە بکەنەوە و سەرەتا تێبینیەکان بخوێننەوە و پاشان تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن 👇👇👇 https://walama…»

بەکورتى

11 Jan, 19:28


بەکورتى pinned «خوشک و برایانی بەڕێز : فەرموون بۆ تاقیکردنەوەى خولی یانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) ئەم لینکە بکەنەوە و سەرەتا تێبینیەکان بخوێننەوە و پاشان تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن 👇👇👇 https://walama…»

بەکورتى

10 Jan, 11:07


خوشک و برایانی بەڕێز :
فەرموون بۆ تاقیکردنەوەى خولی یانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم)

ئەم لینکە بکەنەوە و سەرەتا تێبینیەکان بخوێننەوە و پاشان تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن
👇👇👇
https://walamakan.com/BekwrteTaqikrdnewa/11

بەکورتى

10 Jan, 03:39


بەکورتى pinned «ئاگاداری ... ئاگاداری ٳن شاء الله ئەمڕۆ جومعە دوای نوێژی عەسر تاقیکردنەوەی خولی یانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ فۆرمی تاقیکردنەوە داناخرێت . ئەگەر تاوەکو ئێستا…»

بەکورتى

09 Jan, 21:18


ئاگاداری ... ئاگاداری
ٳن شاء الله ئەمڕۆ جومعە دوای نوێژی عەسر تاقیکردنەوەی خولی یانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ فۆرمی تاقیکردنەوە داناخرێت .
ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییت نییە لەسەر ئەم پێشبڕکێ یە ئەوا ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://t.me/ba_kurty/1205

بەکورتى

06 Jan, 17:33


پوختەى ڕەوشتى موسڵمان
شەشەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ نەفسی خۆیدا

١- تێکۆشان بۆ سەلامەتی دینەکەت و پاراستنی لە شیرک و بیدعە و تاوانەکان .
٢- پاک کردنەوەی دڵ و دەروون لە نەخۆشییەکانی وەکو حەسودی و ڕق و کینە ، وە دوعا کردن بۆ ئەوەی خوای گەورە نەفس و دەروونت چاک بکاتەوە .
٣- دوور کەوتنەوە لەو شوێنانەی فیتنەی تێدایە ئەمەش بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانی ڕزگارت بێت .
٤- لێپرسینەوەی نەفسی خۆت بۆ ئەوەی عەیبەکانی بزانیت و چاکیان بکەیتەوە ، وە تێکۆشانی نەفسی خۆت بە ئەنجامدانی کردەوەی چاکە .
٥- ئارامگرتن لەسەر بەندایەتییەکان ، وە خۆڕاگری لە دژی تاوانەکان ، چونکە خۆڕاگری لەسەر نەکردنی تاوان زۆر ئاسانترە لە خۆڕاگری لە سزای خوا .
٦- فێربوونی زانستی شەرعی چونکە شێوازی چاک کردنی نەفست پێ ئەڵێ ، وە خوێندنەوەی ژییاننامەی پەیامبەران و پیاوچاکان بۆ ئەوەی چاویان لێ بکرێت .
٧- هەڵبژاردنی هاوڕێیەکی لە خوا ترس چونکە هاوڕێ لەسەر دینی هاوڕێ کەیەتی .
٨- سەرسام نەبوون بە کردەوە چاکەکانی خودەوە .
٩- وریای دوودڵی و دڵەڕاوکێی خراپ بە .
١٠- هەرکات تاوانت کرد دەستبەجێ تەوبە بکە و داوای لێخۆش بوون لە خوا بکە و پەشیمان بەرەوە لە فەرموودەشدا هاتووە : (( پەشیمانی تەوبەیە )) .
------------------------
#بەکورتى (٤٤٤)
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

06 Jan, 09:40


بەکورتى pinned «ئاگاداری تەنها (٥) ڕۆژ ماوە بۆ پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییت نییە لەسەر ئەم پێشبڕکێ یە ئەوا ئەم لینکە بکەرەوە 👇👇👇 https://t.me/ba_kurty/1205»

بەکورتى

05 Jan, 16:47


ئاگاداری
تەنها (٥) ڕۆژ ماوە بۆ پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم)
ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییت نییە لەسەر ئەم پێشبڕکێ یە ئەوا ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://t.me/ba_kurty/1205

بەکورتى

02 Jan, 17:07


بەکورتى pinned «ئاگاداری تەنها (8) ڕۆژ ماوە بۆ پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییت نییە لەسەر ئەم پێشبڕکێ یە ئەوا ئەم لینکە بکەرەوە 👇👇👇 https://t.me/ba_kurty/1205»

بەکورتى

31 Dec, 17:38


چەند ئەحکامێکی کورت تایبەت بەمانگی ڕەجەب
سبەینێ چوار شەممە (1) ى مانگی ڕەجەبە ، فەرموون بۆ دە زانیارى سەبارەت بە مانگی ڕەجەب
١- بۆیە ئەم ناوەیان لێ ناوە چونکە لەسەردەمی نەفامیدا عەرەبەکان جەنگ و کوشتاریان لەم مانگەدا زۆر بەگەورە دادەنا و شەڕیان تێدا نەدەکرد.
٢- مانگی ڕەجەب هیچ تایبەتمەندیەکی نیە بەسەر مانگەکانی تردا ، تەنها ئەوە نەبێت کە ڕەجەبیش مانگێکە لە مانگە حەڕامەکان و زیاتر پێویسته تیایدا لەحەرامکراوەکان دوور بکەوینەوە .
٣- هیچ فەرموودەیەکی صەحیح  لەبارەی فەزڵی مانگی ڕەجەبەوە نەهاتووە .
٤- مانگی ڕەجەب هیچ عیبادەتێکی تایبەتی تێدا نی یە نە نوێژ و نە ڕۆژوو .
٥- هەر کەسێک عادەتی وا بوو دوو شەممان و پێنج شەممان بەڕۆژوو بێت ئەوا لەم مانگەش بەردەوام دەبێت وەکو باقی مانگەکانى تر .
٦- هیچ فەرموودەیەکی صەحیح نەهاتووە دەست نیشانی بکات و بڵێت ( الإسراء والمعراج )  لەڕەجەبدا بووە .
٧-  خۆ ئەگەر دەست نیشان کردنەکەشی سابت بێ ئەوا هەر دروست نی یە بۆ موسوڵمانان ئاهەنگی تێدا بگێڕن ؛ چونکە پێغەمبەر ﷺ وهاوەڵان ئاهەنگیان بەم بۆنەیەوە نەگێڕاوە .
٨- تایبەتکردنى (٢٧) مانگى ڕەجەب بە ڕۆژوو گرتن و شەوەکەشی بە شەونوێژ کردن بەڵگەی لەسەر نەهاتوە و دەبێت بەبیدعە .
٩- نوێژی (الرغائب) کە بریتی یە لە ئەنجامدانی دوانزە ڕکات لەنێوان مەغریب وعیشادا لە یەکەم شەوی هەینی مانگی ڕەجەبدا هیچ ئەسڵێکی نی یە .
١٠- هەندێ کەس پێیان وایە سەردانی کردنی مزگەوتی پێغەمبەر ﷺ لەمانگی ڕەجەبدا ڕێزێکی تایبەتی هەیە ناوی ئەم سەردانەیان ناوە (الزيارة الرجبية) جا ئەم کارە بیدعەیە وئەسڵی نییە .
----------------------

بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2729

بەکورتى

31 Dec, 16:19


ڕونکردنەوەی پێویست بە سەری ساڵ و جەژنی کریسمس لە ڕوانگەی شەرعەوە
یەکەم: ئێمە وەکو موسڵمان و ئەهلی ئیسلام تەنها دوو جەژنمان هەیە ( جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان ) لە ساڵەکەدا ، وە جەژنێکی هەفتانەش کە ( ڕۆژی هەینییە ) ، جگە لەم جەژنانە هیچ جەژنێکی دیکەمان نییە .
دووەم : حەرامە و دروست نیە بە هەموو شێوازێک بەشداری کردن لە جەژنی کافر و بێباوەڕەکاندا ، وەکو کریسمس ، سەری ساڵ  .. هتد ، چونکە ڕازی بوونە بەو باتڵەی ئەنجامی ئەدەن .
سێیەم : حەرامە و دروست نیە بە هەموو شێوازێک پیرۆزبایی کردن لە کافر و بێباوەڕەکان لە جەژنەکانیاندا بە کۆدەنگی زانایان چونکە ڕازی بوونە بەو باتڵەی ئەنجامی ئەدەن ، قال الإمام ابن القيم: ( وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق، مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم، فيقول: عيد مبارك عليك، أو تهنأ بهذا العيد ونحوه ) . أحكام أهل الذمة 1/161
چوارەم : ئەگەر کەسێک تەنها بەشدار بوو لە جەژن و ئاهەنگەکانیان وە بێباوەڕ بوو بەوەی ئەوان باوەڕیان پێیەتی ( مجرد المشارکة ) ئەوا بەشداری کردنی حەرامە و دروست نییە .
پێنجەم: ئەگەر کەسێک بەشدار بوو لە جەژن و بۆنەکانیان و ڕازی بوو بەو بیروباوەڕەی ئەوان لەسەرین لە جەژن و ئاهەنگەکانیان ئەوا پێی کافر دەبێت ، خۆ ئەگەر هەر بەشداریش نەکات بەڵام لە دڵەوە ڕازی بێت ئەوا هەر پێی کافر دەبێت پەنابەخوا . 
شەشەم : دەبێت موسڵمانان ئاگەدار و وریا بن نەخەڵەتێن بەقسەی کۆمەڵێک بانگخواز و مەلا کە ڕەوایەتی دەدەن بە بەشداریکردن لەم جەژنانە یاخود پیرۆزبایی کردن لێیان ، چونکە بەکۆدەنگی زانایانی ئیسلام بەشداریکردن لەم جەژنانە یان پیرۆزبایی کردن لە کافران لە جەژنەکانیاندا حەرامە و دروست نییە .
لەکۆتاییدا :
ئەو کەسانەى بەشدارى جەژنی سەرى ساڵ دەکەن دەبێ بزانن ئەمە لاسایی کردنەوەى گاورەكانە ئەوانەى کە عیسا بە خوا و کوڕى خوا دەزانن ، خوا سبحانە وتعالی لە بارەیانەوە دەفەرموێ‌: [وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللَّهِ] واتە: «نەصرانیەكان ئەڵێن عیسا كوڕی خوایە».
---------------------------------

https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

28 Dec, 11:36


بەکورتى pinned «ئاگاداری تەنها (8) ڕۆژ ماوە بۆ پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییت نییە لەسەر ئەم پێشبڕکێ یە ئەوا ئەم لینکە بکەرەوە 👇👇👇 https://t.me/ba_kurty/1205»

بەکورتى

22 Dec, 13:40


گفتوگۆیەك لەگەڵ فێرخوازانی زانكۆ
ئەگەر كەسێك لە فێرخوازانی زانكۆ تێبفكرێت ، سەیری چۆنیەتی سەعیكردن و چۆنیەتی بەسەربردنی كاتەكانیان بكات ، ئەوا بۆی دەردەكەوێت كە بەڕاستی زۆرینەی فێرخوازانی زانكۆ ( بێئامانجن ) ، ئامانجێكی ڕوونیان نیە كە سوودی دونیا و دواڕۆژیانی تێدا بێت .
فێرخوازی بەڕێز : ئەم ژیانە هەروا بێهودە و سادە نیە وەكو زۆرێك لە خەڵكی بۆێ‌ دەڕوانن ، ژیانی دونیا هۆ و پێناوێكە بۆ ژیانێكی نەبڕاوە ، ژیانێك كە تێیدا مرۆڤەكان دابەش دەبن ، بەشێك بۆ بەهەشت و بەشێكیش بۆ دۆزەخ : [ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ ] ( الشورى :٧ ) .

بۆیە برای بەڕێزم : تا لە ژیاندا ماوی بیرێك لە خۆت بكەرەوە و ئەو پەردەیە لابە كە ئارەزوو پەرستان بەسەر دڵتدا هێناویانە ، وە كارەكانت ڕێكبخە و ئامانجت دیاری بكە ، ئامانجێك كە سوودی دواڕۆژی خۆت كۆمەڵگاكەتی تێدابێت ، نەك ئامانجێك كە لە ژیانی دونیادا بتسوتێنێ‌ و لە قیامەتیش بە هەمان شێوە ، با هەموو ئامانجت لە ژیاندا خۆشەویستی كچێك نەبێت كە ئەگەر ئەو كچەت بۆ نەبوو ئیتر بڕوخێیت و بە خەم و خەفەتەوە ژیان بەسەربەریت ، چونكە ئەو مەبەستەی كە تۆ لە پێناویدا دروست كراویت زۆر لەوە گەورەترە كە تۆی بەڕێز بیری لێدەكەیتەوە .
بۆیە با بەس بێت لە یادكردن و فەرامۆشكردنی ئەو مەبەستەی كە لە پێناویدا دروست كراوین ، كە ئەویش پەرستنی خوای گەورەیە بە تاك و تەنهایی ، وەك ئەفەرمووێت : [ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ] ( الذاريات : ٥٦ ) .
دڵنیابە ئەو خوایەی كە توانیویەتی باوكە ئادەم لە خۆڵ و نەوەكانی لە دڵۆپە ئاوێك دروست بكات هەر ئەو خوایەش دەتوانێت زیندوومان بكاتەوە و لێپرسینەوەمان لە گەڵدا بكات .
فێرخوازی بەڕێز : لە كۆتاییدا هیوام وایە پاش ئەو بێ ئاگاییەكی زۆرەی كە تێیدا دەژیت ئەم وشانە بە ئاگات بهێنێتەوە ، وە وات لێبكات ئامانجی ژیانت دیاری بكەیت پاش ئەوەی لە بێ ئامانجیە دەرچوو بوو .
---------------------
#بەکورتى (٤٤٣)
https://t.me/ba_kurty/1205

بەکورتى

20 Dec, 20:38


بەکورتى pinned «ئاگاداری تەنها (8) ڕۆژ ماوە بۆ پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییت نییە لەسەر ئەم پێشبڕکێ یە ئەوا ئەم لینکە بکەرەوە 👇👇👇 https://t.me/ba_kurty/1205»

بەکورتى

20 Dec, 17:42


ئاگاداری
تەنها (8) ڕۆژ ماوە بۆ پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم)
ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییت نییە لەسەر ئەم پێشبڕکێ یە ئەوا ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://t.me/ba_kurty/1205

بەکورتى

19 Dec, 18:40


لە هەڵەکانى خەڵکی لە ڕۆژى جومعەدا
1- وازلێ هێنانی نوێژی هەینی لەلایەن هەندێك كەسەوە بەبێ عوزر.
2- كەمتەرخەمی و تەمەڵی كردن لە ئامادەبوون بۆ وتاری هەینی.
3- كڕین و فرۆشتـن دوای ئەوەی بانگی هەینی دا.
4- هەڵساندنی كەسێك و دانیشتن لە شوێنەكەی.
5- دەنگ بەرزكردنەوە لەكاتی قسەكردن و قورئان خوێندندا، كەبەو هۆیەوە ئەو كەسانەی نوێژ دەكەن لەو كاتەدا یان دانیشتوون و زیكر دەكەن سەریان لێ تێك دەچێت.
6- دەرچوون لە مزگەوت دوای بانگ بەبێ عوزر.
7- قسەكردن لەكاتی وتاردا.
8- تایبەت كردنی ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو ، وە شەوەكەشی بە شەونوێژ .
9- وازهێنان لە خۆشۆردن و خۆبۆن خۆشكردن و سیواك.
10- پێ نان بەملی خەڵكیدا و جیاكردنەوەی خەڵكی لەیەكتر.
11- سيواك كردن له كاتى وتاردا .
12- سەلام كردن لە خەڵکی و وەڵام دانەوەی سەلام لەکاتى وتار خوێندنەوەی ئیمام .
13- نەکردنی (تحیة المسجد) تا تەواو بونی وتارى یەکەم (واتە : کەسێک دێتە مزگەوتەوە ئیمام وتار دەدات ئەم یەکسەر دادەنیشێ و دواى تەواو بونى وتاری یەکەم هەڵدەسێتەوە بۆ (تحیة المسجد))
14- وازهێنان لەنوێژی سوننەتی پاش نوێژی جومعە .
15- وازهێنان لە صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی جومعەدا .
-------------------------

https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

16 Dec, 17:07


خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی یانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) بەم شێوەیە :

یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە و لە لاپەڕە (٩) بۆ لاپەڕە (٤٢) واتە تەنها (٣٣) لاپەڕە دەخوێنیتەوە و داخلە.

دووەم : تاقی کردنەوەکە بە ئۆنلاینە و لەسەر (١٠٠) نمرەیە :
أ. (٤٥) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (٤٠) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیەئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.

سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە ڕۆژى (١٠/١/٢٠٢٥) دەبێت .

چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.

پێنجەم : خەڵاتەکان بریتین لە کتێب و تەفسیری قورئان .

بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://t.me/malpariba8

بەکورتى

15 Dec, 18:06


مژدە ... مژدە ... مژدە
إن شاء الله سبە شەو خولی یانزەیەمی پێشبڕێکی کەناڵی (بەکورتى) ڕادەگەیەنین کە تایبەتە بە خوێندنەوەى کتێبی (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) بۆ ئەوەى تۆی موسڵمان زیاتر شارەزابیت لە چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و نوێژەکەت بەو شێوەیە بێ کە خۆی پێمان دەفەرموێ : ((صَلُّوا كَمَا رَأَيتُمونِي أُصَليِ)) .
چاوەڕوان بن

بەکورتى

15 Dec, 15:43


دوو سوننەت لە یەک ڕۆژدا
سبەی دوو شەمەیە ، و له ڕۆژە سپییەکانە ، بۆیه بەڕۆژووبە دوو سوننەت دەپێکی إن شاء اللە .
ئەگەر توانیت ئەوا هاوسەفەرى کاروانى ڕۆژوگرانى سبەینێ بە
ئەگەر ناتوانیت ، ئەوا یادی کەسانى ترى بخەوە
چونکە تۆ نازانى کە کێ بەهۆى یادخستنەوەکەى تۆوە بەڕۆژوو دەبێ!
وە ئێستا زستانە و دنیا ساردە و ڕۆژگاریش کورتە و کەس عوزرى گەرما و برسێتى نیە
-----------------
هەندێك پاداشتی ڕۆژو کەلەفەرمودەکاندا هاتوە،
1ـ ڕۆژووگرتن هاوشێوەی نیە لەپاداشت.
2ـ لەبەر گەورەیی ڕۆژوگرتن پاداشتی دیاری نەکراوە.
3ـ ڕۆژوگرتن پارێزەرەو قەڵغانە لە ئاگر لەقیامەت.
٤ـ یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگر.
٥ـ یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون خەندەقێك دروست دەکات لە نێوان تۆو ئاگر کە بەقەد ئاسمان و زەوی دورە.

ماڵپەڕى بەهەشت
ba8.org

بەکورتى

13 Dec, 16:54


بەکورتى pinned «ئایا پێت باشە بەمزوانە پێشبڕێکی کەناڵى بەکورتى دەست پێ بکەینەوە و کتێبی پوختەى (چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) دیاری بکەین؟»

بەکورتى

11 Dec, 19:36


بەکورتى pinned «پوختەى ڕەوشتى موسڵمان پێنجەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ دایک و باوکی ١- چاکەکاری لەگەڵیان . ٢- دەربڕینی وشەی جوان لەگەڵیان ، وە دەنگ بەرز نەکردنەوە بەسەریاندا. ٣- گوێڕایەڵی کردنیان تا ئەو کاتەی فەرمانەکانیان پێچەوانەی شەرع نەبن. ٤- خەرجی پێدانیان لەکاتی پێویستدا…»

بەکورتى

11 Dec, 18:27


پوختەى ڕەوشتى موسڵمان
پێنجەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ دایک و باوکی
١- چاکەکاری لەگەڵیان .
٢- دەربڕینی وشەی جوان لەگەڵیان ، وە دەنگ بەرز نەکردنەوە بەسەریاندا.
٣- گوێڕایەڵی کردنیان تا ئەو کاتەی فەرمانەکانیان پێچەوانەی شەرع نەبن.
٤- خەرجی پێدانیان لەکاتی پێویستدا بەتایبەت کاتێک ئەچنە تەمەنەوە.
٥- بانگ نەکردنیان بە ناوی خۆیانەوە ، بەڵکو دەبێ بڵێین باوکەگیان ، دایکەگیان .
٦- ئارام گرتن لەسەر ئەو ئازارانەی پێمانی ئەدەن .
٧- دوعای خێر کردن بۆیان ، وە دوعای ڕەحمەت و لێخۆشبوون بۆیان لە پاش مردنیان ، وە سەدەقەکردن بۆیان و بەجێ گەیاندنی وەسیەتەکانیان ، وە سەردانی کردنی هاوڕێ و خۆشەویستەکانیان .
٨- خزمەت کردنیان بە هەر شێوەیەک کە لە توانادا هەبێت .
٩- بەردەوام سەردانی کردنیان بەتایبەت گەر تەنیا بوون ، وە پەیوەندی کردن پێیانەوە گەر دوور بیت لێیان .
١٠- گوێ ڕاگرتن لە قسەکانیان بە جوانی ، وە وەڕەس نەبوون لە ئامۆژگارییەکانیان ، وە گفتوگۆ کردن لەگەڵیان بەو پەڕی ڕێزەوە ، وە ڕاوێژ پێکردنیان لە بابەتە گرنگەکاندا .
١١- دەرنەچوون لە ماڵ بۆ گەشت و شوێنەکانی تر بەبێ مۆڵەت خواستن لێیان.
١٢- بەهۆی هاوسەرەکەتەوە نەکەی ئازاری دایک و باوکت بدەیت یان کەمتەرخەم بیت بەرامبەریان .
١٣- گاڵتە و سوعبەت کردن لەگەڵیان بە جوانی و خۆشی خستنە دڵیانەوە .
----------------------
#بەکورتى (٤٤٢)
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

10 Dec, 20:48


بەکورتى pinned «پوختەى ڕەوشتى موسڵمان چوارەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ زانایان ١- خۆشویستنیان لە پێناوی خوا چونکە زانایان میراتگری پەیامبەرانن وەکو لە فەرموودەی صەحیحدا هاتووە . ٢- بڕوابوون بەوەی خاوەن فەزڵن و خوای گەورە پلەی بەرز کردوونەتەوە . ٣- ڕێز و تەقدیر گرتنیان چی لە…»

بەکورتى

10 Dec, 18:19


پوختەى ڕەوشتى موسڵمان
چوارەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ زانایان

١- خۆشویستنیان لە پێناوی خوا چونکە زانایان میراتگری پەیامبەرانن وەکو لە فەرموودەی صەحیحدا هاتووە .
٢- بڕوابوون بەوەی خاوەن فەزڵن و خوای گەورە پلەی بەرز کردوونەتەوە .
٣- ڕێز و تەقدیر گرتنیان چی لە ئامادەبوونیان لە کاتی نەبوونیشیان ، وە غەیبەت کردن و گاڵتەکردن پێیان لە حەرامکراوەکانە .
٤- هەوڵدان بۆ فێربوونی زانست لێیانەوە ، وە هەڵبژاردنی کاتی گونجاو بۆ سەردانی کردنیان یان پەیوەندی پێوە کردنیان ، لەگەڵ پرسیارکردن لێیان بە ڕێز و ئەدەبەوە .
٥- دوعای خێر کردن بۆیان لە پێناو ئەو کارانەی بۆ ئیسلام و موسڵمانان دەیکەن و کردوویانە .
٦- بڵاوکردنەوەی زانستەکەیان بە نێو خەڵکیدا ، وە لێکۆڵینەوە لە هەر وتە و بۆچوونێک کە لێیانەوە نەقڵ ئەکرێت ، وە متمانە پێکردنیان و گوێنەدانە قسەڵۆکی دوژمنەکانیان .
٧- شوێنکەوتنیان لەو شتانەی کە موافەقەی قورئان و سونەتیان کردووە ، وە بڕوا بوون بەوەی پارێزراو نین لە هەڵە ، بەڵکو وەکو مرۆڤەکانی ترن ، تاوان ئەکەن ، توڕە ئەبن ، بیریان ئەچێتەوە ... هتد ، بەڵام دەبێ بزانین چاکەکانیان لە تاوانەکانیان زیاترە .
٨- بەرگری کردن لێیان کاتێک ئازاری خەڵکییان پێ ئەگات ، وە گومانی چاک بردن پێیان .
٩- ئامۆژگاری کردنیان بە ڕێزەوە کاتێک توشی هەڵەیەک ئەبن ، وە ئارام گرتن لەسەریان کاتێک تەمبێت ئەکەن .
١٠- بانگ کردنیان بە نازناوی جوان وەکو : شێخی بەڕێزمان ، مامۆستاگیان ، خوای گەورە پێگەت بەرز بکاتەوە ، خوای گەورە لێت خۆش بێت .
------------------------
#بەکورتى (٤٤١)
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

21 Nov, 19:21


ئایا ڕاستە نابێ ئافرەت لە ماڵەوە نوێژى نیوەڕۆ بکات تاوەکو پیاوان لە نوێژى هەینى لێ دەبنەوە؟
وەڵام :
ئەو قسەیە ڕاست نی یە ، نوێژی هەینی کاتەکەی کاتی نوێژی نیوەڕۆیە ، هەرکاتێک خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان لایدا وبانگی نیوەڕۆی دا ، ئەوا ئافرەتان نوێژی نیوەڕۆ دەکەن هەر چەند هێشتا پیاوان نوێژی هەینیان نەکردبێت ، ئەوەی گرنگ بێت هاتنی کاتەکەیە ، و بێگومان ئەوەی واجب بێت لەسەر ئافرەتان نوێژی نیوەڕۆیە ، وبەهەمان شێوە کەسی نەخۆشیش کە ئامادەی نوێژی هەینی نابێت ئەویش لەماڵ نوێژی نیوەڕۆ دەکات کاتێ خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان لادەدات وبانگی نیوەڕۆ دەدات هەر چەند هێشتا پیاوان نوێژی هەینیان نەکردبێت ، چونکە هەندێ لەوتار بێژان وتارەکانیان درێژ دەکەنەوە و نوێژی هەینی زۆر دوا دەکەوێت ، هەر بۆیە پێویست نی یە لەسەر ئافرەتان وکەسانی نەخۆش نوێژەکانیان دوا بخەن ، بەڵکو هەر کاتێک بانگی نیوەڕۆی دا نوێژی خۆیان لەماڵ دەکەن وچاوەڕێ ناکەن تاوەکو پیاوان لەمزگەوت دەرچن و نوێژی هەینی کۆتایی بێت .
وەڵامى زانای پایەبەرز : عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله
--------------------------
#بەکورتى (٤٣٦)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/Besh-59

بەکورتى

19 Nov, 20:01


بەکورتى pinned «سەیر کردنی ئافرەت بە مەبەستى هاوسەرگیرى پرسیار: گەنجێک دەیەوێ خوازبێنى کچێک بکات، ئایا مەرجەکانی سەیرکردنی ئافرەتی داواکراو چیە ؟ وەڵام : مەرجەکانی سەیرکردنی ئافرەتی داواکراو یەکەم : نابێت بە تەنها بن بەڵکو دەبێت مەحڕەمی خۆیان لەگەڵ بێت . دووەم : دەبێت…»

بەکورتى

17 Nov, 12:16


حوکمی سەلام کردنی پیاو لە ئافرەتی نامەحرەم

یەکەم : خوای گەورە فەرمانی کردووە بە بڵاوکردنەوەی سەلام ، وە وەڵامدانەوەشی واجب کردووە ، وە سەلامیشی لەو کارانە داناوە کە دەبێتە هۆکارى زیاد بوونى ڕێز و خۆشەویستی لە نێوان ئیمانداران .
خوای گەورە فەرموویەتی : ﴿ وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا ﴾ . [النساء /٨٦]
وە [أَبِي هُرَيْرَةَ] دەگێڕێتەوە کە پەیامبەری خوا ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ فەرموویەتی : (( ناچنە بەهەشتەوە تاکو ئیمان نەهێنن ، وە ئیمانیشتان تەواو نابێت تاکو یەکترتان خۆشنەوێت ، ئایا شتێکتان پێ پیشان نەدەم ئەگەر ئەنجامتان دا بەهۆیەوە یەکترتان خۆش ئەوێت ؟ ، سەلام لە نێوان خۆتاندا بڵاو بکەنەوە )) .

دووەم : فەرمان کردن بە بڵاو کردنەوەی سەلام گشتگیرە و گشت موسڵمانان ئەگرێتەوە ، جا پیاو لەگەڵ پیاو وە ئافرەت لەگەڵ ئافرەت ئەگرێتەوە ، وە پیاو لەگەڵ مەحرەمەکانی خۆیدا ، گشت یەکێک لەوانە فەرمان پێکراوە کە دەستپێشخەر بێت لە سەلام کردن ، وە واجبیشە لەسەر ئەوی تر وەڵامی بداتەوە .
بەڵام پیاو لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم حوکمێکی جیاو و تایبەت ئەیانگرێتەوە لە دەستپێشخەری کردن لە سەلام کردن و وەڵامدانەوەی ، ئەمەش لەبەر ئەو فیتنانەی کە لە پاش ئەوە دێنە کایەوە هەندێ جار .

سێیەم : ئاساییە ئەگەر پیاو سەلام لە ئافرەتێکی نامەحرەم بکات بەبێ تەوقە کردن ئەگەر پیر و بەتەمەن بێت، بەڵام سەلام کردن لە ئافرەتێکی گەنجی نامەحرەم نابێت ئەگەر ترسی فیتنە هەبوو ، ئەمەش وتەی زانایانی لەسەرە ڕەحمەتی خوایان لێبێت .
--------------------------
#بەکورتى (٤٣٥)
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/3587

بەکورتى

10 Nov, 08:28


بەکورتى pinned «وریاکردنەوەى موسڵمانان لە ترسناکی نێربازی و کارى هاوڕەگەزبازان پرسیار: پێناسەى نێربازی و هاوڕەگەزبازی چیە؟ وە حوکم و ترسناکی ئەم کارە قێزەونە چیە؟ وە لە ئیسلامدا چ سزایەک بۆ ئەو جۆرە کەسانە دانراوە کە ئەم کارەیە دەکەن؟ وە ئایا ڕۆشتنە لاى خێزان لە دواوە هەمان…»

بەکورتى

09 Nov, 17:39


وریاکردنەوەى موسڵمانان لە ترسناکی نێربازی و کارى هاوڕەگەزبازان
پرسیار:
پێناسەى نێربازی و هاوڕەگەزبازی چیە؟ وە حوکم و ترسناکی ئەم کارە قێزەونە چیە؟ وە لە ئیسلامدا چ سزایەک بۆ ئەو جۆرە کەسانە دانراوە کە ئەم کارەیە دەکەن؟ وە ئایا ڕۆشتنە لاى خێزان لە دواوە هەمان تاوانە؟ وە لە ڕووی تەندروستیەوە چ زیانێکی هەیە؟

وەڵام :
یەکەم : پێناسەکەى نێربازی
نێربازی : واتە جوت بوون لەدواوە لەگەڵ پیاواندا (نێر لەگەڵ نێر).

دووەم : حوکمی نێربازی لە ئیسلامدا
تاوانى نێربازی لەزینا گەورەتر وقێزەونترە.

سێیەم : ترسناکی تاوانی نێربازی
نێربازی تاوانێکی گەوەرە وجەریمەیەکی بێ وێنەیە ، و زیانی بۆ دین و ژین هەیە ، و تێکدەری ڕەوشتە وڕوخێنەری پیاوەتی یە ، وکۆمەڵگا دادەڕوخێنێت ، ولەناو بەری خێر وبەرەکەتە ، وهێنەری شەڕ وبەڵایە ، وهۆکارە بۆ سەرشۆڕی و زەلیلی .

چوارەم : سزای نێربازان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا :
لەشەریعەتی ئیسلامیش دا هەر كەسێك ئەو كارە ئەنجام بدات یان ئەو كارەی لەسەر بكرێ بەڕازی بوونی خۆی‌و زۆری لێ نەكرابێ ، ئەوا تۆڵەو سزاكەیان ئەوەیە كەدەبێ بكوژرێن لە لایەن فەرمانڕەوای موسڵماننەوە.

پێنجەم : حوکمی چونە لاى ئافرەت لە دواوە (کۆم)
حەرامە جوت بوون لەگەڵ ئافرەتدا لەدواوە ، بەو مانایەیی زەکەری بخاتە کۆمی ئافرەتەوە.

شەشەم : زینانەکانى لە ڕووی تەندروستیەوە :
لە ڕووی تەندروستیەوە نێربازی دەبێتە هۆی چەند نەخۆشیەكی ترسناك كە بە ئاسانی چارەسەر ناكرێن وەكو :
١. دەركەوتنی وەرەمێكی شانەیی لە ڕیشاڵەكانی بەشی ئەندامی زاوزێی كەسێكی تووشبوو كە بە شێوەی برینێك دەردەكەوێت لەسەر ئەندامی نێرینە و لەسەر كۆمەوە.
٢. تووشبوونی كۆم بە هەوكردنێكی (التهاب)ی زۆر توند و دەركەوتنی چڵكی خوێناوی .
٣. تووشبوون بە وەرەمێكی شێرپەنجەیی لە ئەندامی زاوزێی نێرینە.
٤. گواستنەوەی نەخۆشی ترسناك لە نێوان ئەندامی زاوزێی نێرینەی نێربازەكان.
٥. كردەوەی نێربازی دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی ترسناكی ئایدز.
٦. نێرباز تووشی تیچكچوون دەبێت لە مێشك و بیركردنەوەی ئاسایی و ڕاوبۆچوون و هەروەها لاوازی لە توانای قەراردانان.
٧. بە هۆی گەورە بوونی قەبارەی بۆشایی كۆمەوە وەكو دەرئەنجامێك بۆ فاحیشەی نێربازی دەبێتە هۆی دەرچوونی پیسایی لە ڕیخۆڵە بە شێوەیەكی زۆر خێرا و كۆنترۆڵنەكراو كە بە هیچ شێوەیەك تووشبووەكە ناتوانێت خۆی بگریت.

لەکۆتاییدا دەڵێین : پێویستە لەسەر باوكان و دایكان ئاگادار بن لە كردەوە و هەڵسوكەوتی کوڕ و کچەکانیان و لە ئەخلاقی هاورێكانیان و كات و شوێنی دەرچوونیان و دەبێت لەبەر چاویان بن بۆ ئەوەی تووشی ئەم كردەوە نەبن لە هەموو تەمەنەكان.
خواى گەورە نەوەکانمان لە هەمو خراپە و تاوانێکی وا قێزەون بپارێزێ .
-----------------------
#بەکورتى (٤٣٤)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/3284

بەکورتى

07 Nov, 18:59


سەیر کردنی ئافرەت بە مەبەستى هاوسەرگیرى
پرسیار:
گەنجێک دەیەوێ خوازبێنى کچێک بکات، ئایا مەرجەکانی سەیرکردنی ئافرەتی داواکراو چیە ؟
وەڵام :
مەرجەکانی سەیرکردنی ئافرەتی داواکراو
یەکەم : نابێت بە تەنها بن بەڵکو دەبێت مەحڕەمی خۆیان لەگەڵ بێت .

دووەم : دەبێت بەبێ شەهوەت بێت، چونکە ئەو پڕۆسەی سەیرکردنە ئەگەر بە شەهوەتەوە بێت حەڕامە لەبەر ئەوەی مەبەست لەو سەیرکردن وتێڕوانینە بریتی یە لە پێڕاگەیاندن نەک چێژوەرگرتن.

سێیەم : دەبێت کەسەکە گومانی زۆری وابێ کە لەلایەن ماڵی کچەکەوە وەڵام دەدرێتەوە.

چوارەم : دەبێت سەیری ئەو شوێنەی ئافرەتەکە بکات کە زۆرجار بەدەرەوەیە کە ئەویش ڕومەتە.

پێنجەم : دەبێت کەسەکە سوربێت لەسەر ئەو داواکردنە واتا دەبێت دەرئەنجامی سەیرکردنەکەی ببێتە هۆی ئەوەی کە بچێتە پێشەوە بۆ خوازبێنی ئەو ئافرەتە، بەڵام ئەگەر نیازی گەڕان و ڕابواردن بوو بەسەر ئافرەتانەوە ئەوە دروست نییە.

شەشەم : نابێت ئافرەتەکە بە سفوری یان بە بۆخۆشکردن یان بە چاو ڕشتن یان بە هەر کارێک کە لەسەر ئافرەت حەڕام بێت بەرامبەر پیاوی نامەحڕەم ئەنجامی بدات و خۆی پێ بڕازێنێتەوە خۆی پیشان بدات چونکە مەبەست لەو پڕۆسەی سەیرکردنە ئەوە نییە کە کەسەکە بۆ جوتبون هاتبێ لەگەڵی تاوەکو ئەویش بە ڕووتی دەرکەوێت یان بەجلی تەسکەوە یان بە خۆڕازادنەوەوە ، بەڵکو ئەم کارانە ئافرەت بۆ مێردی خۆی دەیکات تاوەکو بانگی بکات بۆ جوتبون، بەڵام ئەگەر ئافرەت ئەو کارانەی کرد بۆ کەسێک کە هێشتا حەڵاڵی نییە ئەوە فیتنەی لێ دەکەوێتەوە کە ئەمانەش حەڕامە چونکە هێشتا ئەو ئافرەتە بۆ ئەو پیاوە حەڵاڵ نییە لەو کاتەدا ، وە هەروەها ئەگەر ئافرەت بەو کارانە خۆی پیشانی داواکەرەکە بدات ئەوە دەرئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە چونکە ئەگەر مارەی کرد وە بینی کە ئەم ئافرەتە بەو شێوەیە نییە کە ئەم ئەو کاتە بینی بووی و دەیویست بەو هۆیەشەوە هەڵسوکەوت وتێڕوانینی بەرامبەر ئەو ئافرەتە دەگۆڕێت.

سەرچاوە: الشرح الممتع (٢٣/١٢)
زانای پایەبەرز محمد بن صالح العثيمين رحمه الله
-----------------------------
#بەکورتى (٤٣٣)
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

06 Nov, 19:37


بەکورتى pinned «وەهبی كوڕی مونەبیهـ دەڵێت : من لە حیكمەتی ئالی داود ئەم شتانەم دەس كەوتووە : پێویستە لەسەر كەسی عاقڵ بێ ئاگا نەبێ لەچوار سەعات : ١. سەعاتێك گفتوگۆ بكات لەگەڵ خودای خۆیدا . ٢. سەعاتێك لێپرسینەوە لە نەفسی خۆی بكات . ٣. سەعاتێك سەردانی ئەو براو هاوەڵانەی بكات…»

بەکورتى

03 Nov, 18:08


بەکورتى pinned «ئەو پێنج شتەى کە پیاو هەمیشە ڕقی لێیەتی لە خێزانەكەیدا هەبێت ئەگەر ئەتەوێت پارێزگاری بكەیت لە ئارامی و ئۆقرەیی ماڵەكەت و ژیانی هاوسەرێتیت ئەوا دەبێت ئەم پێنج خاڵە هەرە گرنگە بزانیت كە پیاو هەمیشە ڕقی لێیەتی لە خێزانەكەیدا هەبێت: یەكەم: دەنگی بەرز: ئیتر…»

بەکورتى

03 Nov, 16:45


ئەو پێنج شتەى کە پیاو هەمیشە ڕقی لێیەتی لە خێزانەكەیدا هەبێت

ئەگەر ئەتەوێت پارێزگاری بكەیت لە ئارامی و ئۆقرەیی ماڵەكەت و ژیانی هاوسەرێتیت ئەوا دەبێت ئەم پێنج خاڵە هەرە گرنگە بزانیت كە پیاو هەمیشە ڕقی لێیەتی لە خێزانەكەیدا هەبێت:

یەكەم: دەنگی بەرز: ئیتر لەگەڵ مێردەكەتدا بێت یان منداڵەكانی و بە ئامادەیی ئەو، چونكە مێرد ڕقی لەوەیە كە خێزانەكەی دەنگی بەرز بێت و بەرزی بکاتەوە بەتایبەت لە ماڵدا.

دووەم: زاڵبوون: پێكهاتەی سروشتی پیاو وا دەخوازێت كە ئەو زاڵ و دەسەڵاتدار بێت بەسەر ماڵدا چونكە بەكورتی ئەو پیاوە نەوەك جەنابت.

سێیەم: كەلەڕەقی: یەكێكە لە خراپترین ئەو خو و سروشتانەی كە بەربڵاوە لە زۆربەی ئافرەتانی ئەم ڕۆژگارە ، چونكە پیاو عاشقی هاوسەرە گوێڕایەڵەكەیەتی كە كاتێك فەرمانێكی پێ دەدات ئەویش بە بەڵێ و بەسەرچاوەوە وەڵامی دەداتەوە و دڵی مێردەكەی كەمەندكێش دەكات ، بەڵام ئافرەتی كەلەڕەق ئەوانەن كە لەكۆتاییدا زۆرجار مێردەكانیان لەدەست دەدەن بەتێپەڕبوونی كات، چونكە چەندین كێشەی تەڵاق و جیابوونەوە هەیە كە تاكە هۆكاری كەللەڕەقی بووە لەلایەن ئافرەتەكەوە.

چوارەم : خەمۆك و دڵتەنگ: ئەوەش لەبەر ئەوەی پیاوان بۆ ئەوە هاوسەرگیری دەكەن بۆ ئەوەی ژیانێكی ئاسوودە و پڕ دڵخۆشی و كامەرانی بەدی بێت كە ئۆقرەیی و ئارامی باڵی بەسەردا كێشابێت نەوەك خەمۆكی و بێتاقەتی و پەژارە و كێشە.

پێنجەم : خۆبەپیاو زانین: ئەمەش ئەو سیفەتە خراپەیە كە بووەتە هۆكاری داڕمانی زۆرێك لە ماڵەكان، چونكە پیاو حەز ناكات لەگەڵ كەسێكدا بژیت كە هاوشانی خۆی بێت و كێبڕكێی لەگەڵدا بكات و لە ململانێدا بێت بەرامبەری و بەدرێژایی ژیانی توڕەیی و هەڵچوون ئامادەیی هەبێت.
-------------------
#بەکورتى (٤٣٢)
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

30 Oct, 19:42


بەکورتى pinned «چۆنێتى نوێژ کردن لەسەر کورسی و ئادابەکانى و چۆنێتى دانانى کورسی لە ڕیزى نوێژ خوێنان سەرەتا ئەبێت بزانین کە نوێژ كردن بە پێوە ڕاوەستان واجبە لەسەر كەسێك تواناى هەبێت ئەگەر نەیتوانى بە دانیشتنەوە نوێژ دەكات لەبەر فەرموودەكەى پێغەمبەرى خوا ﷺ كەدەفەرموێ: (صلِّ…»

بەکورتى

29 Oct, 17:42


چۆنێتى نوێژ کردن لەسەر کورسی و ئادابەکانى و چۆنێتى دانانى کورسی لە ڕیزى نوێژ خوێنان

سەرەتا ئەبێت بزانین کە نوێژ كردن بە پێوە ڕاوەستان واجبە لەسەر كەسێك تواناى هەبێت ئەگەر نەیتوانى بە دانیشتنەوە نوێژ دەكات لەبەر فەرموودەكەى پێغەمبەرى خوا ﷺ كەدەفەرموێ: (صلِّ قائما ًفان لم تستطع فقاعداً فان لم تستطع فعلى جنب) رواه البخاري وأبوداود وأحمد.
بە پێوە نوێژ بكە ئەگەر نتتوانی ئەوا بە دانیشتنەوە وە ئەگەر نەتتوانی ئەوا بە سەر لادا بیكە.

سەبارەت بە نوێژ کردن لەسەر کورسی :
یەکەم : ئەگەر توانیت بە دانیشتنەوە لەسەر زەوی نوێژ بکەیت و سوجدە بەریت لەسەر هەر حەوت ئەندامەکە ، بەڵام کە لەسەر کورسی بیکەیت ئەوەت پێ نەکرێ ، ئەوە واجبە لەسەرت کە بە دانیشتنەوە لەسەر زەوی نوێژ بکەى نەک کورسی .

دووەم: ئەگەر نوێژت کرد بە پێوە پاشان دانیشتیت لەسەر کورسی لە کاتى سوجدەو وە ئەوەشی دواى سوجدە دێت پێویستە بە ڕێکى بوەستى لەگەڵ ئەوانەى کە لە تەنیشتتدان ، وە کاتێک ویستت دابنیشیت کورسیەکە پاڵ بنێ بۆ دواوە بۆ ئەوەى پشتت ڕیکى پشتى کەسەکانى تەنیشتت بێت .

سێیەم : ئەگەر نەیتوانى بە پێوە بوەستێ و ڕکوع و سوجدە بەرێت و هەر لەسەرەتاوە بە دانیشتنەوە نوێژت دەست پێ کرد تا کۆتایی ئەوە پشتى کورسیەکە ڕێک دەکەى لەگەڵ پشتى ئەو کەسەى کە لە تەنیشتتەوەیە هەر لە سەرەتاوە ، دروست نیە هەردوو پێیەکانت ڕێک بکەى کە تۆ دانیشتویی لەگەڵ پێیەکانى ئەو کەسەى کە لە تەنیشتتەوەیە و بە پێوەیە چونکە لە ڕیزەکە دەردەچیت بۆ دواوە ، وە دەبیتەوە مایەى ئازار بۆ ئەوە کەسەى کە لە ڕیزى دواوەیە .
( واتە قاچی کورسیەکە لە تەنیشت قاچى کەسى تەنیشتت دادەنێى نەک کورسیەکە ببیەتە دواوە بۆ ئەوە قاچى خۆت لەتەنیشت قاچی کەسى تەنیشتت دابنەى ئەمە بۆ کەسێک کە هەر لەسەرەتاوە تاوەکو کۆتایی نوێژ لە سەر کورسى دەکات و ناتوانێ هەستێ )
------------------------
#بەکورتى (٤٣١)
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

23 Oct, 20:07


وەهبی كوڕی مونەبیهـ دەڵێت :
من لە حیكمەتی ئالی داود ئەم شتانەم دەس كەوتووە : پێویستە لەسەر كەسی عاقڵ بێ ئاگا نەبێ لەچوار سەعات :
١. سەعاتێك گفتوگۆ بكات لەگەڵ خودای خۆیدا .
٢. سەعاتێك لێپرسینەوە لە نەفسی خۆی بكات .
٣. سەعاتێك سەردانی ئەو براو هاوەڵانەی بكات كەڕاستگۆن و عەیبەكانی پێ دەڵێن و بەنهێنی ئامۆژگاری دەكەن .
٤. سەعاتێك گرنگی بە نەفسی خۆی بدات ئەو شتانەی بۆ فەراهەم بكات كە حەڵاڵ و جوانن ، ئا ئەم سەعاتەیان یارمەتی دەری هەموو سەعاتەكانی تر دەدا و كۆكەرەوەی دڵ و فەزڵ وڕێزە و گەیەنەرە بەئامانجەكانی .
------------------------
#بەکورتى (٤٣٠)
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

20 Oct, 19:52


كێ براوەیە ؟
ئەم لینکە بکەرەوە و بزانە براوەی ڕاستەقینە کامەیە؟
https://ba8.org/Kteb/167

بەکورتى

17 Oct, 18:34


سزاى ئەو کەسەى کە نوێژى بەیانیان ناکات
برا و خوشكى لاوم: داواكارم ئەگەر بتوانى بە گوێى دڵ گوێبیستى ووتەكانم بیت، و هەست و بیرى خۆتم بدەیتێ، لە چەند خولەكێكى ژیانت، بۆ ئەوەى چەند ئامۆژگاریەكت بە گوێدا بدەم، كە هەموویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كەسێكى خۆشەویستى خۆى، لە كەسێكى پەرۆش لە سەر دوا ڕۆژ و ژیانت، لە ڕۆژگارێكدا كە ئامۆژگاریكاران تێيدا كەم و بەدەگمەنن، ئامۆژگاریەكانیشم بە شێوەى پرسیار دەبن، بۆ ئەوەى هەموو پرسیارێكى زەنگێكى بیداركەرەوە بێت، و چیتر لە خەوى غەفڵەت بێدارمان بكاتەوە، و بە ئاگامان بێنێتەوە، و قۆڵى بۆ هەڵماڵین و پەشیمان ببینەوە لەوەى كە ڕۆژێك لە ڕۆژان كەمتەرخەمیەكمان نوواندبێت لە ئەنجامدانى نوێژى بەیانى .
ئامۆژگارى و پرسیارەكانیش ئەمانەن:
١ - ئایا دەزانى نەکردنى نوێژى بەیانى یەکێکە لەسیفاتی مونافیقەکان؟
خوای پەروەردگار لەبارەی دووڕووەکانەوە فەرموویەتی: {وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلاً} [النساء: ١٤٢].
وە پێغەمبەر - ﷺ فەرموویەتی -: هیچ نوێژێک بەقەد نوێژی بەیانی وعیشا قورس نییە لەسەر دووڕووەکان .
٢ - ئایا دەزانى کە دۆڵێک لەدۆزەخ بۆ ئەو کەسە یە کە نوێژى بەیانى ناکات :
خوای پەروەردگار فەرموویەتی -: {فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا} [مريم: ٥٩].
٣ - ئایا دەزانى ئەو کەسەى کە نوێژى بەیانى ناکات شەیتان میز دەکات بە گوێی دا؟
یەکێک لەخراپییەکانی واز هێنان لەنوێژی بەیانی ئەوەیە شەیتان میز دەکات بەگوێیدا ، هەروەک ابن مسعود، دەڵێ : باسی پیاوێک کرا لەلای پێغەمبەردا - صلى الله عليه وسلَّم - شەو نوستووە تاوەکو بەیانی بەخەبەر نەهاتووە ، فەرمووی : ئەوە کەسێکە شەیتان میزی کردووە بەگوێیەکانیدا .
٤ - ئایا دەزانى ئەو کەسەى نوێژى بەیانى ناکات لە قەبردا چ سزایەک دەدرێ؟
پێغەمبەرى خوا ﷺ باسی خەوێکى خۆى دەکات و دەفەرموێ : دووپیاوم بینى یەكێكیان پاڵ كەوتبوون، ئەویتریشیان بەردێكى گەورەى بە دەستەوە بوو بە سەریەوە وەستا بوو، و بەردەكەى بەسەردا دەدا و سەرى دەپژاند و پانى دەكردەوە، و پاشان بەردەكەى هەڵدەگرتەوە، و دەوەستا تاكو سەرى دەگەڕایەوە بۆ دۆخى جارانى، و جارێكى تر بەردەكەى دەدایەوە بە سەریدا، هەروەكو لە جارى یەكەمدا پێی كرد، منیش ووتم: پاكى و بێگەردى بۆ خواى پەروەردگار ئەم دوو كەسە چیانە ؟! جبریل ـ علیه السلام ـ پێی ووتم: ئەوە ئەو كەسەیە كە دەخەوێت و نوێژى بەیانیانى ناكات.
-------------------------
#بەکورتى (٤٢٩)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2431

بەکورتى

15 Oct, 19:32


بۆ ئەوەى سحر و جادومان لێ نەکرێت و توشی سحر و جادوو نەبین چ زیکر و دوعایەک بخوێنین؟
وەڵام :
یەکێک لەگرنگترین ڕێگە کەبەهۆیەوە مرۆڤ خۆی لەسیحر دەپارێزێت پێش ئەوەی ڕوو بدات بریتی یە لەزیکرە شەرعیەکان ، وپاڕانەوە ، و ئەو خۆپاراستنانەی کەلەسوننەتدا هاتووە ، لەوانە :

یەکەم : خوێندنی ( آية الكرسي ) لەدوای هەموو نوێژە فەرزەکان و لەکاتی نوستندا.

دووەم : ویەکێکی تر لەوانە خوێندنی هەر یەک : ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) و ( قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ) و ( قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ) لەدوای هەموو نوێژە فەرزەکانەوە .

سێیەم : خوێندنی دوو ئایەتی کۆتاتی ( سورة البقرة ) پێش خەوتن .

چوارەم : زۆر پەنا گرتن و گوتنی (أعوذُ بِكَلِماتِ اللهِ التّامّاتِ مِن شَرِّ ما خَلَقَ ) لەشەو وڕۆژدا ، ولەکاتی چوونە ماڵی هەر کەسێک ، یاخود لادان لەچۆڵەوانی ، و لەبەحر ، ولەئاسماندا.

پێنجەم : ویەکێکی تر لەوانە ئەوەیە کە گرنگى بدات بە زیکرەکانى بەیانیان و ئێواران کە سوننەتە ئەم زیکرەیە لە بەیانیان و ئێواراندا سێ جار بخوێنێت و بڵێت : : (بِسمِ اللهِ الـَّذي لا يَضُرُّ مَعَ اسمِهِ شَيءٌ في الأرضِ وَلا في السّمآءِ وَهَوَ السَّمِيعُ العَلِيم) واتە: بە ناوی ئەو خوایەی لەگەڵ ناوی ئەودا هیچ شتێك زیان ناگەیەنێ‌ نە لە زەوی و نە لە ئاسماندا ئەو خوایە بیسەرو زانایە. چونکە بەسەحیی لە پێغەمبەرەوە ﷺ هاتووە ، وەئەوە دەبێتە هۆی سەلامەت بوون لەهەموو ناخۆشیەک .
جا ئەم زیکر وخۆپاراستنانە یەکێکن لەگەورەترین هۆکار بۆ خۆ پاراستن لەسیحر وجگە لەویش بەمەرجێک بەڕاستیەوە بیخوێنێت وباوەڕی پێی هەبێت ، وسیقەی بەخودا هەبێت ودڵی ئارام بێت بەو زیکرانە .

شەشەم : یەکێکی تر لەوانە : ئەو ڕوقیەیەیە کە جبرائيل بەسەر پێغەمبەردا ﷺ دەیخوێند ، کەئەویش بریتی یە لە : (بِسْمِ الله أرقيكَ. مِنْ كُلّ شَيءٍ يُؤذيكَ. وَمِنْ شَرِّ كُلّ نَفْسٍ أو عَينٍ حاسِدٍ اللهُ يَشفيكَ. بِسْمِ الله اُرقيكَ) واتە: بە ناوی خواوە دوعات بۆ دەكەم لە هەموو شتێك كە ئەزیەتت دەدات و لە خراپەی هەموو نەفسێك یان چاوی حەسوود بەرێك كە حەسودیت پێ‌ دەبات خوا شیفات بدات، بە ناوی خواوە دوعات بۆ دەكەم.
وە با ئەم زیکرە ( سێ جار ) دوو بارە بکاتەوە . والله أعلم .
-------------------------
#بەکورتى (٤٢٨)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/Besh-17

بەکورتى

13 Oct, 19:08


مژدە بۆ هەموو خوشک و برایان و هاوڕێیانى بەڕێزمان
سوپاس بۆ خواى گەورە ئێستا لە ماڵپەڕى وەڵامەکان دەتوانن وەڵامى زیاتر لە (3500) پرسیار بخوێننەوە
http://walamakan.com
یەکەمین ماڵپەڕى کوردی تایبەت بە پرسیار و وەڵامى شەرعى
-----------------------------------
وەڵامەکان تەنها ماڵپەڕ نیە لەئێستادا
دەتوانن ئەپلیکەیشنەکانی بۆ سیستەمی ios و android دابەزێننە ناو ئامێرەکەت بەبەردەوامی لەکاتی هەبوونی هێڵی ئینتەرنێت یاخود نەبوونی وەڵامی پرسیارەکانت دەستبکەوێت.

لینكی به‌رنامه‌ بۆ IOS و android

http://onelink.to/ekb63b

بەکورتى

13 Oct, 17:47


بەکورتى pinned «یەکەم بابەتی کەناڵى بەکورتى لە مانگی (٧) ى ساڵی (٢٠٢٢) شێوازەکانی زیکری دوای نوێژەکان لە دواى نوێژە فەرزەکان بە پێنج جۆر دەتوانى زیکرەکان بکەی ، وە باشتر وایە هەرجارەو بە جۆرێک بیکەی بۆ ئەوەى کار بە هەموو ئەو فەرمودانە بکەی کە باسی ئەم پێنج جۆرەمان بۆ دەکەن…»

بەکورتى

12 Oct, 20:15


بەکورتى pinned «داواکارى خوشک و برایانی بەڕێز : گەر سوودت لە کەناڵى (بەکورتى) بینیوە تکایە لینکی کەناڵەکە بنێرە بۆ هاوڕێکانت بۆ ئەوەى زۆرترین کەس سوود لە بابەتەکانى ببینێ و ببێتە سەدەقەیەکی نەبڕاوە بۆ بەڕێزتیش . 👇👇👇 https://t.me/ba_kurty»

بەکورتى

12 Oct, 19:20


حوکمی دابەزینی خوێنی حەیز بەهۆی چارەسەری پزیشکیەوە
پرسیار: ئافرەتێك بەهۆى بەكارهێنانى چارەسەرى پزیشكیەوە خوێنى حەیزى دابەزیوە، جا ئایا واز لەنوێژ بهێنێت یاخود قەزاى بكاتەوە؟
وەڵام :
ئافرەت قەزاى نوێژ ناكاتەوە ئەگەر شتێك بوو بەهۆى دابەزینى خوێنى حەیزى، چونكە حەیز خوێنێكە هەركات بوونى هەبوو حوكمەكەشى بوونى هەیە، هەروەكو چۆن ئەگەر شتێك بخوات یان بەكاربهێنێت و ببێتە هۆى نەهاتنى خوێنى حەیز ئەوا نوێژ دەكات و رۆژویش بەقەزا ناداتەوە چونكە لەحەیزدا نییە، كەوابوو حوكم لەگەڵ هۆكارەكەی دەبێت (بە بوون و نەبوون)، وە خواى گەورەش دەفەرموێت: (وَيَسْأَلونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذى) (البقرة: من الآية222) واتە: وە پرسیارت لێدەكەن ـ ئەى پەیامبەرى خوا ﷺ ـ لەبارەى خوێنى حەیز و سوڕى مانگانەى ئافرەتانەوە ـ كە بریتیە لەو خوێنەى لەڕەحمى ئافرتانەوە دێتە دەرەوە بە فیترەت لە چەند كاتێكى دیاریكراودا ـ ؟ تۆش لەوەڵامدا پێیان بڵێ : ئەو خوێنە پیسیەكى قیزەونە ، و زیان دەگەیەنێت بەوەى كە نزیكى بكەوێتەوە.

جا بۆیە هەركات ئەم ئازارە بوونى هەبوو ئەوا حوكمەكەشى بوونى دەبێت و هەركاتیش بوونى نەبوو ئەوا حوكمەكەى بوونى نابێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
-------------------------
#بەکورتى (٤٢٧)

بەکورتى

11 Oct, 18:28


ئەگەر كەسێ شیرى دایكمى خواردبێ من شیرى دایكى ئەوم نەخواردبێ ئەتوانم خوشكى ئەو بێنم؟
وەڵام :
هەركەسێك شیرى هەر ژنێك بخوات ئەوە كەسى شیر خواردوو دەبێتە كوڕى ئەو ژنە شیر دەرە وە براو خوشكى كەسى شیر خواردوو نابنە هیچى ئەو ژنە بەڵام ئەم دەبێتە ئەندامێك لە خێزانى ئەوان وە دەبێتە خزمى ئەوانەى كە خزم و كەس و كارى ئەمانن وەكو باقى ئەندامەكانى ئەو خێزانە بەڵگەش لە قورئاندا ئەم ئایەتەیە كە دەفەرموێ: {... وَأَخَوَاتُكُم مِّنَ الرَّضَاعَةِ...} سورة‌ النساء (٢٣). واتە: خوشكەكانتان لە شیرەوە لەسەرتان حەرامكراوە مارەیان بكەن بۆ خۆتان واتە بەهۆى شیرەوە خوشكى ئێوەن.
هەروەها حەدیسى ئیمامى موسلیم كاتێ بە پێغەمبەرى خوا (ﷺ)یان ووت بۆچى كچەكەى حەمزەى مامت مارە ناكەیت ئەویش فەرمووى:(انها لا تحل لي انها ابنة أخي من الرضاعة)چونكە ئافرەتێك شیرى داوە بە پێغەمبەرى خوا (ﷺ) وە شیریشى داوە بە حەمزە لە كاتێكدا هەردووكیان منداڵ بوونە.
وەڵامیش بۆ ئەم بەڕێزە كە دەڵێ من شیرى دایكى ئەوم نەخواردووە ئایا دەتوانم خوشكى ئەو بێنم كە براكەى شیرى داكى منى خواردوە لەوەڵامدا بەڵێ ئەو كچە هیچى تۆ نیە بەڵام خوشكى براكەتە .
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە
--------------------
#بەکورتى (٤٢٦)
https://walamakan.com/Sereta

بەکورتى

09 Oct, 19:25


بەکورتى pinned «داواکارى خوشک و برایانی بەڕێز : گەر سوودت لە کەناڵى (بەکورتى) بینیوە تکایە لینکی کەناڵەکە بنێرە بۆ هاوڕێکانت بۆ ئەوەى زۆرترین کەس سوود لە بابەتەکانى ببینێ و ببێتە سەدەقەیەکی نەبڕاوە بۆ بەڕێزتیش . 👇👇👇 https://t.me/ba_kurty»

بەکورتى

06 Oct, 18:34


كچ و كوڕ لەتەمەنى چەند ساڵى یەوە داوایان لێ كراوە فەرزەكان جێ بەجێ بكەن؟
وەڵام :
بسم الله الرحمن الرحيم
كچ و كوڕ لە تەمەنى حەوت ساڵیەوە داواكراوە لە بەخێوكاریان فەرمانیان پێ بكەن بە نوێژ و لە دەساڵیدا ڕایان بێنن ئەگەر لێدانیشیان پێویست بوو بۆ ئەوەى ئەنجامى بدەن ئەم كارەش دەست پێشخەرییە بۆ ئەوەى منداڵ ڕابێت لەسەر كردەوەى چاك و لەكاتى پێگەیشتندا ئاسان بێت لاى، تەمەنى دیارى كراویش بۆ كچ وكوڕ (بالغ) بوونە ئەمەش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكى تر و لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكى تر دەگۆڕێت بەڵام چەندین نیشانە هەن بۆ زانینى پێگەشتنى كوڕ یان كچ.
بۆ كوڕ سێ نیشانەیە:
یەكەم: پڕ كردنەوەى پانزە ساڵ.
دووەم: دابەزینى (مەنى) بە چێژەوە بەخەبەر بێت یان لەخەودا بێت.
سێ یەم: دەرهاتنى تووكى بەر.
ئەم سێ نیشانەیە بۆ (كوڕ و كچ) ن بەڵام كچان نیشانەیەكى تریان هەیە كە بریتى یە لە دابەزینى خوێنى بێ نوێژى (حيض) جا كچ یان كوڕ تا نەگاتە ئەم تەمەنە هیچ لەسەر خودى خۆیان واجب نابێت بەڵام لەسەر كەس و كاریان واجبە ڕایان بێنن لەسەر كردەوە چاكەكان بە تایبەت نوێژ.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە.
-------------------------
#بەکورتى (٤٢٥)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/Sereta

بەکورتى

04 Oct, 18:45


حوکمی خوێنی ئافرەت کە تەمەنی لەسەروی پەنجا ساڵەوەیە
پرسیار:
ئافرەتێك تەمەنى لەسەروى پەنجا ساڵەو خوێنى لێوە دێت بەو شێوەیەى كە وەصف كراوە خوێنەكە، وە ئافرەتى تریش هەیە كە پەنجا ساڵى تێپەڕاندووە و خوێنى لێوە دێت بەڵام بەو شێوەیە نییە كە وەصفی خوێنەكە كراوە، بەڵكو زەردباوە یان مەیلە و ڕەشە؟
وەڵام :
ئەوەیان كە خوێنى لێ دێت بەو شێوەیەى كە خوێنى حەیزى پێ وەصف كراوە ئەوا لەسەر وتەى پەسەند و تەواو ئەوەیە كە ئەوە خوێنى حەیزە، چونكە لاى سەروى تەمەنى لە حەیز بڕانەوە دیارى نییە و بینا لەسەر ئەمەش ئەو كەسە حوكمى خوێنى حەیزى هەیە وحوكمەكان دەیگرنەوە لە نوێژنەكردن و رۆژو نەگرتن و جیماع نەكردن وغوسڵ كردن و قەزاكردنەوەى رۆژو هاوشێوەكانى.

بەڵام ئەوەیان كە خوێنى زەردباو یان مەیلەو ڕەشى لێ دێت ئەوا ئەگەر خوێنەكە لە ماوە وكاتى حەیزدا بوو ئەوا حەیزە، وە ئەگەریش لەو ماوەیەدا نەبوو ئەوا حەیز نییە، بەڵام ئەگەر خوێنەكە خوێنى حەیز بوو بەڵام دواكەوت یان پێش كەوت ئەوا كاریگەرى نییە و دادەنیشێت ئەگەر حەیزى بۆ هات و ئەگەریش كۆتایی هات ئەوا غوسڵ دەكات. هەموو ئەمانەش لەسەر وتەى صەحیح ودروست لاى زانایان بەوەى كە تەمەنى ئافرەتى حەیزدار دیارى نییە، بەڵام لە مەزهەبی حەنبەلیدا لە دواى پەنجا ساڵەوە حەیز نییە ئەگەرچی خوێنێكى ڕەشی ئاساییش بێت، و نوێژ دەكات و ڕۆژویش دەگرێت و ئەگەریش خوێنەكە بڕایەوە غوسڵیش دەرناكات بەڵام ئەم بوچوونە صەحیح وتەواو نییە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
--------------------------
#بەکورتى (٤٢٤)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/Besh-51

بەکورتى

02 Oct, 19:07


داواکارى
خوشک و برایانی بەڕێز :
گەر سوودت لە کەناڵى (بەکورتى) بینیوە تکایە لینکی کەناڵەکە بنێرە بۆ هاوڕێکانت بۆ ئەوەى زۆرترین کەس سوود لە بابەتەکانى ببینێ و ببێتە سەدەقەیەکی نەبڕاوە بۆ بەڕێزتیش .
👇👇👇
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

01 Oct, 11:39


حوکمی خوێندنی قورئان بۆ ئافرەتێک کە لە حەیز دایە
پرسیار:
ئایا دروستە ئافرەتى حەیزدار قورئان بـخوێنێت؟
وەڵام :
حەیزدار بۆ پێویستى دروستە قورئان بخوێنێت، وەكو ئەوەى مامۆستا بێت قورئان دەخوێنێت بۆ فێركردن، یان فێرخواز و قوتابی بێت و قورئان بخوێنێت بۆ فێربوون، یان قورئان فێرى منداڵى بچووك یان گەورەى خۆى بكات و خۆى قورئانەكە بخوێنێتەوە وئەوانیش لە دوایەوە بیخوێنن. بەهەرحاڵ ئەگەر پێویستى كرد ئافرەتى حەیزدار قورئان دەتوانێت بخوێنێت و هیچی تێدا نییە و دروستە، بەهەمان شێوە ئەگەر ترسا لەوەى بیرى بچێتەوە دروستە پێداچوونەوەى بكات و بیخوێنێت ئەگەر لە حەیزیشدا بێت، هەرچەندە هەندێك لە زانایان وتوویانە: دروستە بۆ ئافرەتى حەیزدار قورئان بخوێنێت بەڕەهایی و لەهەموو حاڵەتێكدا بابۆ پێویستیش نەبێت.

بەڵام هەندێكى تر وتویانە: حەرامە لەسەرى قورئان بخوێنێت با بۆ پێویسیش بێت. بۆیە سێ وتەى زانایان هەیە لەوبارەیەوە بەڵام ئەوەى پێویستە بووترێت لەنێویاندا ئەوەیە: ئەگەر پێویستى كرد بۆ قورئان خوێندن بۆ فێربوون یان فێركردن یان ترسی بیرچوونەوە ئەوا ئاساییە و هیچی تێدا نییە.
-------------------
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
---------------------
#بەکورتى (٤٢٣)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/Besh-51

بەکورتى

29 Sep, 19:41


بەکورتى pinned «سود و چاكه‌كانی داوای لێخۆشبوون (إستغفار) کردن ١ ـ داوای لێخۆشبوون گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای گه‌وره‌یه‌ . ٢ ـ هۆكارێكه‌ بۆ لێخۆشبوونی تاوانه‌كان : {فقُلْتُ اسْتغْفِرُوا ربّكُمْ إِنّهُ كان غفّارا (١٠) } [نوح] . ٣ ـ بۆ دابەزينی باران : يُرْسِلِ السّماء عليْكُمْ…»

بەکورتى

29 Sep, 18:13


سود و چاكه‌كانی داوای لێخۆشبوون (إستغفار) کردن

١ ـ داوای لێخۆشبوون گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای گه‌وره‌یه‌ .
٢ ـ هۆكارێكه‌ بۆ لێخۆشبوونی تاوانه‌كان : {فقُلْتُ اسْتغْفِرُوا ربّكُمْ إِنّهُ كان غفّارا (١٠) } [نوح] .
٣ ـ بۆ دابەزينی باران : يُرْسِلِ السّماء عليْكُمْ مِدْرارا (١١) [نوح] .
٤ ـ بەردەوام پێدانی ماڵ و منداڵ : ويُمْدِدْكُمْ بِأمْوالٍ وبنِين (١٢) [نوح] .
٥ ـ ڕۆشتنە نێو چەندین باخ : ويجْعلْ لكُمْ جنّاتٍ (١٢) [نوح] .
٦ ـ زیادبوونی توانا و هێز به‌هه‌موو واتاكانیه‌وه‌ : وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ (٥٢) [هود] .
٧ ـ سوودی باش و خۆشگوزرانی : يُمَتِّعْكُم مَّتَاعًا حَسَنًا إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى (٣) [هود] .
٨ ـ لادانی بەڵا و ناهەمواری : وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (٣٣) [الأنفال] .
٩ ـ وه‌هۆكارێكه‌ بۆ پێدانی چاكه‌به‌هه‌موو خاوه‌ن چاكه‌یه‌ك : وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ (٣) [هود] .
١٠ ـ به‌نده‌كان له‌هه‌موو شتێك زیاتر پێویستیان به‌داوای لێخۆشبوونه‌ چونكه‌به‌شه‌و و به‌ڕۆژ هه‌ڵه‌ و تاوان ده‌كه‌ن ، جا ئه‌گه‌ر داوای لێخۆشبوونیان كرد له‌خوا ئه‌وا خوا لێیان خۆشده‌بێت .
١١ ـ داوای لێخۆشبوون هۆكارێكه‌ بۆ دابه‌زینی ڕه‌حمه‌ت : لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٤٦) [النمل] .
١٢ ـ وه‌ده‌بێته‌ مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و تاوانه‌كانی نێو مه‌جلیس .
١٣ ـ وه‌چاولێكردنه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ، چونكه‌ئه‌و ته‌نها له‌یه‌ك مه‌جلیسدا (٧٠) حه‌فتا جار داوای لێخۆشبوونی كردووه‌له‌خوا ، وه‌له‌ریوایه‌تێكدا : (١٠٠) سه‌د جار .
----------------------
#بەکورتى (٤٢٢)
بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/988

بەکورتى

28 Sep, 18:26


جێگەی نوستنى منداڵان لە تەمەنى چەند ساڵیەوە دەبێ لە یەک جیا بکرێتەوە؟
وەڵام :
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتی:
((مُرُوا أولادَكم بالصلاةِ و هم أبناءُ سبعِ سِنِينَ ، واضرِبوهم عليها وهم أبناءُ عشرِ سِنِينَ ، وفَرِّقُوا بينهم في المضاجعِ)). رواه أبوداود (حديث حسن ، صحيح الجامع ٥٨٦٨)
واتە: لە تەمەنی حەوت ساڵی دا فەرمانى نوێژ كردن بە منداڵەكانتان بدەن، لە تەمەنی (دە) ساڵی گەر نوێژیان نەكرد لێ یان بدەن و، جێگەی نوستنیان جیا بكەنەوە.
جیا كردنەوەی جێگەى نوستنی منداڵ لە تەمەنی (دە) ساڵی، ئەدەبێكی ئیسلامی گرنگە، كە بەداخەوە زۆر كەس فەرامۆشیان كردوە .
ئەوەی دەبێتە بەڵگەی گەورەیی ئیسلام و پێشكەوتنی مەبدەئەكانی ئەوەیە، كە تیۆری جیاكردنەوەی نوستنی منداڵ، پێغەمبەر ﷺ پێش چواردە سەدە فەرمانی پێ كردوین، ئەمڕۆ زانایان لە كتێبە پزیشكی و جنسى یەكاندا هانی لەسەر دەدەن و لایەنە باشەكانی ئاشكرا دەكەن و حەزەر دەدەن بە فەرامۆش نەكردنی..
لە كتێبی (صرح طفلك عن الجنس) لە دانراوی (كۆمەڵەی لێكۆڵینەوەی منداڵ لە ئەمریكا)دا هاتوە:
(منداڵەكان نابێ لە یەك پێخەفدا بخەون، هەروەها باشتر وایە لەیەك ژور نەخەوێنرێن، ئەو منداڵانەی لە یەك پێخەفدا دەخەون، بەشێوەیەكی رێكخراو توشی لێك خشاندن و پێكەوە نوسانی جەستەیی دەبن، كە لەوانەیە بە هۆیەوە گەمە پێ كردن ڕو بدات...
خەوتنی منداڵیش لەگەڵ دایك و باوكی لەیەك ژوردا، كارێكە هەرگیز پێی ناگوترێ حیكمەت و دانایی. منداڵ كە دەخەوێ وا پێدەچێ خەوتوە، بەڵام ئاواش نى یە، تەنانەت ئەوانەی لە تەمەنی دو ساڵى یان سێ ساڵی دان، لە كاتی هەست كردن بە دیاردەی كرداری جنسی دایك و باوك لەسەرجێ دا، دەترسن.. تەنانەت تاریكیش نابێتە پەردە لەبەردەمیان دا، چونكە منداڵی بچوك لە دەنگە دەنگدا توشی دڵەڕاوكێ دەبێت!!
دەتوانین بڵێین زۆربەی حاڵەتەكانی كزى جنسی، كە لە منداڵان ڕو دەدات، هۆیەكەی فەرامۆش كردنی جیاكردنەوەی شوێنی نوستنیانە و، نوستنیانە لە ژوری دایك و باوك، هەمو ئەمانەش بە شەرعی خوا و عەقڵیش قەدەغەیە، كەواتە با دایك و باوكان ئاگاداربن.
---------------------
#بەکورتى (٤٢١)
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پەروەردەى منداڵ ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-99

بەکورتى

27 Sep, 11:47


بەکورتى pinned «پەیامێك بۆ تاجر و بازرگانان ( ئایا هیچ وەقفت هەیە) ؟ زۆر ئاساییە ئەگەر هەوڵ بدەیت خۆت زیاتر دەوڵەمەندتر بكەیت و سەرچاوەكانی داهاتت زۆرتر بكەیت، داوا لە خوا دەكەین كە فەڕ و بەرەكەت بڕێژێت بەسەر ماڵ و سامانتدا. بەڵام ئەوەت بیرنەچێت كە تۆ لە گەشتێكی كورتخایەندایت…»

بەکورتى

26 Sep, 15:58


پەیامێك بۆ تاجر و بازرگانان ( ئایا هیچ وەقفت هەیە) ؟

زۆر ئاساییە ئەگەر هەوڵ بدەیت خۆت زیاتر دەوڵەمەندتر بكەیت و سەرچاوەكانی داهاتت زۆرتر بكەیت، داوا لە خوا دەكەین كە فەڕ و بەرەكەت بڕێژێت بەسەر ماڵ و سامانتدا.

بەڵام ئەوەت بیرنەچێت كە تۆ لە گەشتێكی كورتخایەندایت لەم ژیانەدا، ئیتر تەمەنت درێژ بێـت یان كورت.

بۆیە پێشنیارت بۆ دەكەن كە وەقفێك بكڕیت یان دروست بكەیت بۆ ئەوەی لەهەموو لایەكەوە خێر و سوود و قازانجت بۆ بێت.
با وای دابنێین تۆ 90 ساڵ دەژیت و پاشان دەمریت، و بە ملیۆنانت لەدوای خۆت بەجێ هێشتووە، چەندێك لەو پارەیە دێتە ناو گۆڕەكەت؟ هیچ، تەنها ئەو پارانە نەبێـت كە لە خێر و چاكەدا سەرفت كردووە. چونكە دوای تۆ ئەو ماڵە میراتگرانت هەریەكە و بەش و پشكی خۆی دەبات، و كەمێك بۆت دڵتەنگ دەبن و دواتر دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان....

جا بۆیە بیربكەرەوە ئەگەر دینارێك یان هەزار دینارت كردبێتە وەقف بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی هەژاران و نەداران، دەبینی ئەو پارەیە هەر بەردەوام پاداشتەكەی بۆت دێت لەدوای مردنتیش بەبێ وەستان، سەدان ساڵت بەسەردا تێپەڕ دەبێت و تۆ بوویت بە خۆڵ لەناو گۆڕدا، بەڵام تۆ هەر هەژمارەكەت لەزیاد بووندایە بەهۆی ئەو صەدەقانەوە كە كردووتە.
سوێند بە خوا ئەمە ئەو ڕێز و شەرەفەیە كە پێویستە خەڵكی لەسەر كێبڕكێ بكەن.

تێبینی:
مەبەست لە (وەقف) بریتییە لە دەرکردنی شتێک لەموڵکی خۆت و تەرخان کردنی لەپێناو خزمەتکردنی ئیسلام و موسڵمانان وەکو تەرخان کردنی پارچە زەوییەک بۆ دروست کردنی مزگەوتێک ، یان تەرخان کردنی قازانج و کرێی دوکانێک لەپێناو دینی ئیسلام ، یان بیرێک بۆ خزمەتی خەڵکی .
----------------------
بەکورتی (٤٢٠)
https://t.me/ba_kurty

بەکورتى

21 Sep, 20:36


ئەمەت دەوێت؟
ئەمە ئەنجام بدە
1. تەندروستی
* بەڕۆژووبونی دووشەم و پێنج شەم
2. نوری دەموچاو
* شەونوێژ ئەگەر دوو ڕكاتیش بێت
3. پشوودان و حەسانەوە
* خوێندنی قورئان هەموو ڕۆژێك
4. بەختەوەری
* نوێژكردن لەكاتی خۆیدا
5. دڵئارامی
* زۆر زیكری خوا كردن
6. ماڵ و منداڵ
* زۆر وتنی أستغفرالله
7. لاچوونی خەم و پەژارە
* دوعای زۆر
8. لادانی بەڵا و كارەسات
* صەدەقەكردن ئەگەر كەمیش بێت
------------------------
#بەکورتى (٤١٩)
https://t.me/ba_kurty