پێغەمبەری خوا ﷺ لە ڕۆژەکانی کۆتایی تەمەنی بەهۆی نەخۆشی کەم دەیتوانی بێتە دەر بۆ ناو هاوەڵان، ڕۆژێک پەڕۆیەکی لەسەر بەستبوو، چۆیە ناو هاوەڵانی لە مزگەوت، پاشان چۆیە سەر مینبەر و کۆتا جار بوو لەوێ ببینرێ.
لەناو فەرمایشتەکانیدا فەرمووى: «بەڕاستى بەندەیەك ژیانى دونیا و جوانییەكانى بۆ پێشنیار كرا، بەڵام ئەو دواڕۆژى هەڵبژارد».
ئەبو سەعیدی خودری دەڵێ: هیچ كەس لە خەڵكەكە لەو وتەیەى تێنەگەیشت جگە لە ئەبو بەكر، گریا (زانی کە وەفاتی رسول ﷺ نزیکە)، گوتى: باوك و دایكم بەقوربانت بن، بەڵكوو ماڵ و گیان و منداڵمان دەكەینە قوربانت، خەڵکەکە سەریان سوڕما لەو گریان و قسەیەی ئەبو بەکرو هەندێکیان گوتیان: ئەی لەو پیاوە بەتەمەنە! وەک بڵێی پێغەمبەر ﷺ باسی چی دەکات و ئەویش چی دەڵێ؟! دواتر تێگەیشتین کە لەهەموومان شارەزاتر (بە رسولی خودا ﷺ) ئەبو بەکر بوو، پاشان پێغەمبەر ﷺ لەسەر مینبەرەكە هاتە خوارەوە و جارێکی دیکە نەچۆیەوە سەری 💔😢
هەر لەوێ بوو کە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: «بەڕاستی ئەوەی لە هەموو کەس زیاتر چاکەی بەسەر منەوە هەیە لە هاوڕێیەتی و سامانەکەیدا ئەبو بەکرە، خۆ ئەگەر لە ئوممەتمدا کەسێکم بکردبا بەهاوڕێی هەرە خۆشەویستی خۆم، بێگومان ئەبو بەکرم هەڵدەبژارد، بەڵام دۆستایەتی و خۆشەویستی ئیسلام هەیە (لە نێوانماندا)، هیچ دەرگایەک لە مزگەوت نەمێنێ جگە لە دەرگای ماڵی ئەبو بەکر».