فێرگەی زانست @fergay_zanst Channel on Telegram

فێرگەی زانست

@fergay_zanst


« فێرگەیەك تایبەت بە بڵاوکردنەوەی زانستە شەرعییەکان »
بۆ هەر پرسیار و پێشنیازێک پەیوەندی بکەن بەم بۆتەی خوارەوە::
https://t.me/Fergay_Zanst_Bot

فێرگەی زانست (Kurdish)

به‌خۆش ئه‌ویداوانی زانست، ئه‌م فێرگەیەیە یارمه‌تیان ده‌كات له‌ بابه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستە شەرعییەكان. ئه‌م فێرگەیەیە بۆ هه‌موو كەسی كۆمه‌ڵه‌ و چاوه‌ڕێكه‌ر هه‌یه‌، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌دوێت تایبه‌ت به‌ئه‌م زانستانه‌یا دزانین و به‌رزی نازانین. ئه‌م فێرگەیە بۆ ئه‌و كه‌سانەی كه‌ دەبێت بە زانستە نوێ ده‌ست بكات و هه‌وڵیانی خۆیان بنووسن. بەهاڵه‌یه‌ك له‌ بابه‌تی زانستەكان و ئه‌وانەی كه‌ يانه‌كی ئه‌م یارمه‌تییه‌ تایبه‌تیان بوون، په‌یوەندی بده‌ن بە bot له‌م بۆته‌ی خواره‌وه‌: https://t.me/Fergay_Zanst_Bot

فێرگەی زانست

20 Jan, 16:59


#سودی_وانەکان
م.إدریس محمود
پێگەی زانایان لە ئیسلامدا و مافیان بەسەرمانەوە.
لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

18 Jan, 13:08


نمونەیەك لە كتێب و خشتەی خوێندن و نمرەكانی یەكێك لە فێرخوازانی قۆناغی (دووەم)ی فێرگەی زانست، سوپاس بۆ خودا بەسەركەوتوویی ئەو قۆناغەی تێپەڕاند و بەم زووانە دەست بەخوێندن دەكەن لە قۆناغی (سێ)، خودای گەورە هەموو فێرخوازەكانمان مۆفەق و سەركەوتوو بكات.

فێرگەی زانست

17 Jan, 14:48


بۆ زانینی ئەزموونی فێرخوازانمان لە خوولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان داخلی ئەم کەناڵە بن:
https://t.me/ferkhwazan

فێرگەی زانست

16 Jan, 16:59


#سودی_وانەکان
م.دارا جبار
ئیسلام دینی هەموو پێغەمبەرانە و تەنها یەک دینی ئیسلامی ئاسمانی هەیە نەک زیاتر.
لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

09 Jan, 16:59


#سودی_وانەکان
م.خلیل أحمد
مەرجی وەرگرتنی کردەوەی چاکە بریتییە لە بیروباوەڕێکی دروست.
لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

06 Jan, 17:03


#سودی_وانەکان
م.سەردار جبار محي الدین
پەند و ئامۆژگاری لە سەفەری پێغەمبەر (علیه الصلاة والسلام) بۆ شاری طائف، کە 90کم بە پێ بۆی ڕۆشت.
لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

02 Jan, 16:59


#سودی_وانەکان
م.خلیل أحمدسەرچاوەکانی عەقیدە لە چییەوە وەردەگیرێت کە جیاوازی نێوان ئەهلی سوننە و بیدعەیە.
لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

30 Dec, 16:59


#سودی_وانەکان
م.خلیل أحمد
ڕەتکردنەوەی حەق نیشانەی خۆبەگەورەزانینە
لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

26 Dec, 16:59


#سودی_وانەکان
م.خلیل أحمد
جیاوازی نێوان ئەهلی سوننە و ئەهلی بیدعە لەم خاڵەدایە
لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

23 Dec, 16:59


#سودی_وانەکان
م.خلیل أحمد
"العقل" لە نێوان ئەهلی سوننە و ئەوانی تردا
ئایا عەقڵ پێش نەقڵ دەخرێت؟
لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

21 Dec, 08:04


خولێكی نوێی زانستی تەجوید (بەشێوەی ئۆنلاین) دەكرێتەوە

بسم الله الرحمن الرحیم
ئاگادارییەك لە فێرگەی نوورهێنەوە بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی

كردنەوەی  (وەجبەی چوارەم)ی زانستی تەجوید (ئاستی یەکەم و دووەم) ڕادەگەیەنین هیوادارین لەگەڵ ئێمەدا زۆرترین سوود ببینن...

بەڕێزان وەك زانراوە هەر ناوەندێكی زانستی و ئەكادیمی چەند مەرج و ڕێنماییەكی بۆ فێرخوازانی هەیە، ئێمەش وەك ئیدارەی فێرگە بە مەبەستی بەرەوپێشبردن تواناكانتان و هاندانتان بۆ فێربوونی زانستی تەجوید و ڕێكخستنی كاتەكانتان بۆ گوێگرتن لە وانەكان، چەند ڕێنمایی و زانیارییەك لەسەر خولەكە دەخەینەڕوو:
* وانەكان تەنها لە ڕۆژانی (شەمە) و (چوارشەمە) دادەنرێت.
* بە دانانی هەر وانەیەكی نوێ، وانەكەی پێشووی دەسڕێتەوە، بۆنموونە ، كە شەمە وانە دانرا، دەتوانن گوێی لێبگرن تاكو چوارشەمە، ڕۆژی چوارشەمە لەگەڵ دانانی وانەی نوێدا وانەی پێشوو دەسڕێتەوە.
* هەموو چوارشەمەیەك فۆرمی گوێگرتن لە وانەكان (غیابات) دادەنرێت و پێویستە فێرخواز پڕی بكاتەوە، چونكە گوێگرتن لە وانەكان نمرەی لەسەرە، بۆ هەر وانەیەك (١) نمرە.
* هەر فێرخوازێك (سێ وانە) گوێ نەگرێت، بە كەوتوو هەژماردەكرێت و (بڕوانامەی بەشداریكردن) وەرناگرێت، چونكە ئامانجی ئێمە گوێگرتن و سوودوەرگرتنە لە وانەكان نەك تەنها تاقیكردنەوە و پێدانی بڕوانامە.
* ئاستی یەكەم: شەرحی کتێبی ((مختصر من کتاب المذکرة فی التجوید)) دەکرێت
تەنها یەك تاقیكردنەوەی تێدا دەكرێت و 100 نمرەی لەسەرە.
-  هەر فێرخوازێك نمرەی 50-69 % بهێنێت، بڕوانامەی بەشداریكردن وەردەگرێت
- ئەگەر نمرەی (70-100)، ئەوا جگە لە بڕوانامەی بەشداریكردن، سەنەدی تایبەتی كتێبەكەشی لە لایەن بەڕێز م.داراوە پێ دەبەخشریت.
- بڕوانامە و سەنەدی كتێبەكە (واژۆ و مۆری بەڕێز م.دارای لەسەرە).

* ئاستی دووەم: شەرحی کتێبی ((المذکرة فی التجوید)) دەکرێت.

دوو تاقیكردنەوە ئەنجامدەدرێت:
✓ تاقیکردنەوەی یەکەم وانەکانی (١ـ١٣) داخلدەبێت.
✓ تاقیکردنەوەی دووەم وانەکانی (١٤-٢٨) داخلدەبێت
✓ هەر تاقیکردنەوەیەک لەسەر ٥٠ نمرەیە و هەردوو تاقیکردنەوەکە کۆدەکرێتەوە دەکاتە ١٠٠ .
هەر فێرخوازێك نمرەی 50-100 % بهێنێت، بڕوانامەی بەشداریكردن وەردەگرێت (كە واژۆ و مۆری بەڕێز م.دارای لەسەرە).


کاتی دەستپێکردنی خولەکە: شەممەی داهاتوو (٢٨/ ١٢/ ٢٠٢٤) دەبێت و تاکو ئەو بەروارە ناونووسین بەردەوامە.

هەر بەڕێزێك ئارەزووی بەشداریكردن دەكات، تكایە ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕبكاتەوە:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScyZfxjByEBytWW-Sla6KEVvcfM7fw_ZI5A4FXqE0MzUZDwdw/viewform?usp=header

https://t.me/noorhen2024

فێرگەی زانست

05 Dec, 16:59


م.خلیل أحمد
بۆچی کتێبی زانایان نەکراوەتە مەنهەج لە فێرگەی زانست؟

لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

02 Dec, 16:59


#سودی_وانەکان
م.خلیل أحمد
سەرچاوەی کتێبەکانی فێرگەی زانست هەڵقوڵآوی بیروباوڕی ئەهلی سوننەیە

لەتیلیگرامەوە لەگەڵمانبن:
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

01 Dec, 07:42


#هەگبەی_فێرخواز:
کەناڵێکی زانستی فێرکاریە لە تیلیگرام تایبەت بە خزمەتکردنی فێرخوازان و مامۆستایان و پسپۆڕانی زانستە شەرعییەکان.
لەم کەناڵەکەدا ئەم بابەتانە بڵاودەکرێتەوە:
1️⃣-ناساندنی بەرنامە و ئەپڵیکەیشنە بەسوودکان بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی.
2️⃣-کردنەوەی خولی فێربوونی زمانی عەرەبی (تێگەیشتن و قسەکردن و نووسین).
3️⃣-پرۆگرامی خوێندنی زانستە شەرعییەکان لە ناوەندە زانستییە جیهانییەکان.
4️⃣-سەرچاوە و مەوسوعە زانستییە سەردەمییە تازەکان لە زانستە شەرعیەکاندا.
5️⃣-ناوازەترین و بەسوودترین پەرتووکەکان.
6️⃣-بڵاوکردنەوەی بەهێزترین خولە ئۆنلایینەکان کە لە جیهانی ئیسلامییدا ڕادەگەیەندرێت.
7️⃣-هەلی خوێندن (زەمالەی خوێندن، المنح الدراسية) لە زانکۆکانی وڵاتی سعودیە بۆ خوێندنی (دیبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا).
8️⃣-شیکردنەوە و بڵاوکردنەوەی بابەتە فقهییە سەردەمییەکان بە شێوەیەکی زانستی.
9️⃣-بڵاوکردنەوەی وتەی زێڕینی زانایان و ئامۆژگارییە بەنرخەکانیان.
ئەم پرۆژەیە لە لایەن: مامۆستا سەردار جبار محي الدین ەوە بەڕێوەدەچێت.
لینکی پرۆژەکە:
https://t.me/hagba2024
تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە.
الدال على الخير كفاعله.

فێرگەی زانست

14 Nov, 19:15


ناوی ئەو بەڕێزانەی كە لە تیروپشكەكەدا دەرچوو:
إن شاء الله لەم چەند ڕۆژەدا پەیوەندییان پێوەدەكرێت.

فێرگەی زانست

14 Nov, 18:36


پرۆسەی تیروپشک بۆ ناوی ئەو بەڕێزانەی کە بەشدارییان کردووە لە (تاقیکردنەوەی پرۆژەی پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد صلى الله عليه وسلم لە ئیسلامدا).


https://youtu.be/xjk4jtHj7D0?si=aVCZdOfH9e1j-A1r

فێرگەی زانست

14 Nov, 17:49


الحمدلله کۆتایی هات بە تیروپشکی پرۆژەی پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-, پیرۆزبایی لە تەواوی بەشداربووان دەکەین بەتایبەتی ئەو بەڕێزانەی کە ناویان دەرچووە بۆ وەرگرتنی خەڵات.
تێبینی:
١- ئەو بەڕێزانەی کە ناویان دەرچووە إن شاء الله بە لیست بڵاودەکرێتەوە.
٢- إن شاء الله پەیوەندیان پێوەدەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
ئیدارەی فێرگەی زانست و ڕێکخراوی میعراج

فێرگەی زانست

14 Nov, 17:08


ڕاستەوخۆ:
پرۆسەی تیروپشکی کتێبی پلەوپایەی هاوەڵان:

https://www.facebook.com/share/v/15BKG7gbJh/

فێرگەی زانست

14 Nov, 15:51


یادخستنەوە:
پشتیوان بەخوای گەورە ئەمشەو کاتژمێر 8 بەکاتی هەرێمی کوردستان تیروپشک دەکرێت بۆ ناوی ئەو بەرێزانەی کە بەشداریان کردووە لە (تاقیکردنەوەی پرۆژەی پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد صلى الله عليه وسلم لە ئیسلامدا).
تێبینی: پرۆسەی تیروپشکەکە لە پەیجی فەرمی ڕێکخراوی میعراج لە فەیسبوک پەخشدەکرێت و لینکی پەخشەکەش لێرە دادەنرێت.
ڕێکخراوی میعراج.
فێرگەی زانست.

فێرگەی زانست

14 Nov, 08:09


پشتیوان بەخوای گەورە ئەمڕۆ کاتژمێر ( 8 )ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان بە پەخشی ڕاستەوخۆ تیروپشک دەکرێت بۆ ناوی ئەو بەرێزانەی کە نمرەی 100و 95 و 90 هێناوە لە تاقیکردنەوەی پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە ئیسلامدا، بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتانەی ئامادەرکراون.
تێبینی (15) خەڵات زیادکراوە بۆ ئەو خەڵاتانەی پێشتر ڕاگەیەندرابوو.
ڕێکخراوی میعراج
فێرگەی زانست.
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

13 Nov, 19:08


تیروپشک کردن بۆ خەڵاتەکانی پرۆژەی هاوەڵان
بسم الله الرحمن الرحيم
پشتیوان بەخوای گەورە سبەی شەو کاتژمێر (8) بەکاتی هەرێمی کوردستان بە پەخشی ڕاستەوخۆ تیروپشک دەکرێت بۆ ناوی ئەو بەرێزانەی کە نمرەی (100و 95 و 90)یان هێناوە لە تاقیکردنەوەی پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە ئیسلامدا، بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتانەی ئامادەکراون.
تێبینی (15) خەڵات زیادکراوە بۆ ئەو خەڵاتانەی پێشتر ڕاگەیەندرابوو، كە تەفسیری ڕێبەرە.

ڕێکخراوی میعراج
فێرگەی زانست.

https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

08 Nov, 21:06


تاقیکردنەوە کۆتایی پێهات:

بەناوی فێرگەی زانست و ڕێکخراوی میعراجەوە دەستخۆشی و پێزانینمان هەیە بۆ تەواوی بەشداربووان، بەو هیوایەی هەمووان سوودیان بینیبێت لە پەرتوکی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم- لە ئیسلامدا).

بەپشتیوانی خودا بەمزووانە وردەکاری کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و کاتی تیروپشک لە کەناڵی (فێرگەی زانست) بڵاودەکرێتەوە.
خودای گەورە هەمووتان سەربەرزو سەرکەوتوو بکات و لێتان ڕازیبێت.

فێرگەی زانست

07 Nov, 08:38


ڤیدۆی فێرکاری بۆ چۆنێتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە پرۆژەی پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە ئیسلامدا.
هەموو زانیاریەکی پێویست لەم ڤیدۆیەدا باسکراوە، تکایە هەمووتان بەجوانی بینەری بن.

(هەرکەس بیەوێت تاقیکردنەوە بکات پێویستی بینەری تەواوی ئەم ڤیدۆیە بێت).
(تێبینی لینکی تاقیکردنەوە تەنها لە کەناڵی فەرمی فێرگەی زانستدا دادەنرێت:
https://t.me/Fergay_Zanst )
.👇👇👇👇👇👇👇👇

فێرگەی زانست

06 Nov, 05:49


#تەنها_دوو_ڕۆژ_ماوە

بسم الله الرحمن الرحیم
بەڕێزان فێرگەی زانست بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (میعراج) پرۆژەیەک ڕادەگەیەنێت، لەژێر ناونیشانی
(پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم-)
ئەویش بەخوێندنەوە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک دەبێت لەسەر کتێبی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم- لە ئیسلامدا).

* مەرجە کەسی بەشداربوو (دووجار) کتێبەکەی بەتەواوی خوێندبێتەوە.

شێوازی تاقیکردنەوەکە:
1- تاقیكردنەوەكە لە 20 پرسیار پێكدێت.
2- تاقیكردنەوەكە تەنها بە ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت و بەشێوازی (گوگڵ فۆرم) دەبێت.
3- پرسیارەكان هەمووی هەڵبژاردن دەبێت.
4- نمرەكانی (100)، (95)، و (90) ناویان دەچێتە تیروپشكەوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵات.
5- تاقیکردنەوەکە لەکەناڵی فێرگەی زانست لە تێلیگرام دادەنرێت، بەم ناونیشانە:
https://t.me/Fergay_Zanst71

خەڵاتەكان بریتین لە:
* گەشتی عومرەی وشكانی
* مۆبایلی زیرەك
* پەرتووكی بەسوود

📝 کاتی تاقیکردنەوەکە:
ڕۆژی هەینی، بەرواری: (٨ / ١١ / ٢٠٢٤) دەبێت (بەویستی خودا).

فۆڕمی ناوتۆماکردن:
هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەشداری بکات تکامان وایە کە ئەم فۆرمە پڕبکاتەوە.
https://forms.gle/ibrDymiKLhoLTBUN8

کتێبەکە لەم شوێنانە بەردەستە:
https://t.me/Fergay_Zanst/637

تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە.
والدال على الخير كفاعله.

فێرگەی زانست

03 Nov, 18:00


بۆ ئەو بەڕێزانەی لەدەرەوەی كوردستانن، یاخود لەناوخۆی كوردستانن بەڵام ناتوانن كتێبی:
(پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- لە ئیسلامدا) بەردەست بخەن، تكایە بۆ دەستكەوتنی كتێبەكە بەتەنها نامە بنێرن بۆ ئەم لینكەی خوارەوە لە نامەكەدا (ناوی سیانی و شوێنی نیشتەجێبوون بنووسن تكایە):

@Fergayzanist

ئیدارەی فێرگەی زانست
https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

02 Nov, 13:59


☝️☝️☝️☝️☝️☝️
ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لەسەر پرۆژەی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە ئیسلامدا).
تکایە هەمووتان زۆر بەجوانی گوێبیستی ئەم ڕونکردنەوەیە بن.
وبارك الله فيكم.

فێرگەی زانست

30 Oct, 17:15


مژدە مژدە مژدە
ئێستا دەتوانیت ڕاستەوخۆ بەشداربیت لە پرۆژەی: (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە ئیسلامدا).
تاقیکردنەوە لە بەرواری ٨-١١-٢٠٢٤ ئەنجامدەدرێت.

بۆ بەشداریکردن و وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر پرۆژەکە جۆینی ئەم كەناڵە بكە لە تێلیگرام:
👇👇👇👇👇👇
https://t.me/Fergay_Zanst

تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە.
والدال على الخير كفاعله.

فێرگەی زانست

29 Oct, 16:32


كتێبی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لەئیسلامدا) لەم شوێنانە دەستدەكەوێت:

هەولێر: (كتێبخانەی مەحوی) پشت پارێزگا: كۆڵانی مزگەوتی محمود علاف.ژ.مۆبایل: 07504622521

سلێمانی: كتێبخانەی ئامۆژگاری (دارەسووتاوەكە). ژ.مۆبایل: 07701499711.

كەركوك: ناوبازاڕی شۆرجە، بەرامبەر قوتابخانەی ئەستێرە: ئەعشابی ملا ٲمین. ژ.مۆبایل: 07501866125.

دهۆك: ژ.مۆبایل: 07504977442.

كەلار: هەموو لقەكانی بیت العطور: ژ.مۆبایل: 07740875368.

كفری: بۆنفرۆشی نێرگز: ناوبازاڕی گشتی: ژ.مۆبایل: 07719702362.

هەڵەبجەی شەهید: عەتری دایک (شەقامی گشتی: کۆڵانی قەیسەری شنروێ). ژ.مۆبایل: 07507694654.

سۆران: چاپخانەی دێرین (ڕیزی سیدی فرۆشان). ژ.مۆبایل: 07504128220.

ڕانیە: کتێبخانەی ئامۆژگاری / ناو بازاڕی کۆنە: ژ.مۆبایل: 07501664503.

قەڵادزێ: پەڕاوگەی ئانا / بەرامبەر باخی گشتی: ژ.مۆبایل: 07502226823 - 07702226823.

چوارقوڕنە: پەڕاوگەی شار: لقی یەکەم: بەرامبەر شارەوانی - لقی دووەم: دوو سایدی گۆڕان بەرامبەر مەڵبەندی تەندروستی: ژ.مۆبایل: 07501081179.

حاجیاوا: پەڕاوگەی ئالان / بەرامبەر نەخۆشخانەی گشتی. ژ.مۆبایل: 07501180405 - 07701518274.

زەڕایەن: سەرووی مزگەوتی صلاح الدین، مۆبایلی هێلند. ژ.مۆبایل: 07501567538

كۆیە: ماڵی ڕازیانە، دووسایدی شەهیدان، تەنیشت سوپەرمارکێتی هاڤانە. ژ.مۆبایل: 07736952690 - 07501503044

چەمچەماڵ: ناوبازاڕ، قەرتاسیەی یاوەر. ژ.مۆبایل: 07511515218.

سیدصادق: ناوبازاڕ: کتێبخانەی بێخود: 07501786818

تكایە: بۆ زانینی ناونیشانی كتێبخانەكان بەتەواوی، هەر كەسەو پەیوەندی بكات بەو ژمارانەی كە دانراوە لە شارەكەی خۆیدا، لەڕێگای تێلیگرام و وەتس ئاپەوە.

هەر شارو شوێنێك كتێبی پرۆژەكەی دەوێت بە (كۆ)، ئەوا پەیوەندی بكات بە ژمارە مۆبایلی (07714343408) لەڕێگای (تێلیگرام و وەتس ئاپەوە).

نرخی کتێبەکە : بە کۆ (جوملە): 1000 دینار.
‌                      بە تاک :            1500 دینار.


https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

29 Oct, 03:37


خوازیاریت كە بەشدار بیت لە پرۆژەی
(پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم)

فەرموو بۆ دەست كەوتنی زانیاری تەواو جۆینی ئەم كەناڵە بكە لە تێلیگرام:
👇👇👇👇👇👇
https://t.me/Fergay_Zanst
تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە.
والدال على الخير كفاعله.

فێرگەی زانست

29 Oct, 03:16


ڕوونکردنەوەیەکی زۆر گرینگ لەسەر هاوەڵانی پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم، وە لەسەر پرۆژەی پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە ئیسلامدا.
(تکایە هەمووتان زۆر بەجوانی گوێبیستی ئەم ڕوونکردنەوەیە بن)
.👇👇👇👇👇👇👇👇

فێرگەی زانست

27 Oct, 18:14


📢ئاگاداری ... 📢

بۆ بەشداربووانی (پرۆژەی پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا - صلی الله علیه وسلم -)
📝 كاتی تاقیكردنەوەكە دواخرا بۆ بەرواری 8/11/2024 كە دەكاتە ڕۆژی هەینی إن شاء الله.

ئیدارەی فێرگەی زانست.

فێرگەی زانست

13 Oct, 08:11


خەڵاتەکان ئامادەکراون بۆ بەشداربووانی پرۆژەی
(پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا - صلى الله علیه وسلم -)


خەڵاتەکان بریتین لە:
یەکەم: (6) گەشتی عومرەی وشکانی
دووەم: (6) مۆبایلی زیرەک
سێیەم:(30) پەرتووکی تەفسیری ڕێبەر

هەرئێستا تۆی بەڕێز ئەتوانی خۆت تۆماربکەیت لەم لینکەی خوارەوە:
https://forms.gle/ibrDymiKLhoLTBUN8

بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://t.me/Fergay_Zanst/635

فێرگەی زانست

فێرگەی زانست

06 Oct, 07:47


نرخی پەرتووکی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-)
بە تاک: 1500 دینار
بە کــۆ: 1000 دینار

فێرگەی زانست

05 Oct, 07:16


بسم الله الرحمن الرحیم

بەڕێزان فێرگەی زانست بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (میعراج) پرۆژەیەک ڕادەگەیەنێت، لەژێر ناونیشانی
(پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم-)
ئەویش بەخوێندنەوە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک دەبێت لەسەر کتێبی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم- لە ئیسلامدا).

* مەرجە کەسی بەشداربوو (دووجار) کتێبەکەی بەتەواوی خوێندبێتەوە.

شێوازی تاقیکردنەوەکە:
1- تاقیكردنەوەكە لە 20 پرسیار پێكدێت.
2- تاقیكردنەوەكە تەنها بە ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت و بەشێوازی (گوگڵ فۆرم) دەبێت.
3- پرسیارەكان هەمووی هەڵبژاردن دەبێت.
4- نمرەكانی (100)، (95)، و (90) ناویان دەچێتە تیروپشكەوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵات.
5- تاقیکردنەوەکە لەکەناڵی فێرگەی زانست لە تێلیگرام دادەنرێت، بەم ناونیشانە:
https://t.me/Fergay_Zanst

خەڵاتەكان بریتین لە:
* گەشتی عومرەی وشكانی
* مۆبایلی زیرەك
* پەرتووكی بەسوود

📝 کاتی تاقیکردنەوەکە:
ڕۆژی هەینی، بەرواری: (١ / ١١ / ٢٠٢٤) دەبێت (بەویستی خودا).

فۆڕمی ناوتۆماکردن:
هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەشداری بکات تکامان وایە کە ئەم فۆرمە پڕبکاتەوە.
https://forms.gle/ibrDymiKLhoLTBUN8

چۆنێتی بەدەستخستنی کتێبەکە:
کتێبەکە لەم شوێنانە بەردەستە:
https://t.me/Fergay_Zanst/637
تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە.
والدال على الخير كفاعله.

فێرگەی زانست

04 Oct, 11:17


*فۆرمی بەشداری کردن لە پرۆژەی*
(پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا - صلى الله علیه وسلم-)

هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەشداری بکات تکامان وایە کە ئەم فۆرمە پڕبکاتەوە
.
https://forms.gle/ibrDymiKLhoLTBUN8

فێرگەی زانست

02 Oct, 13:48


كتێبی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لەئیسلامدا) لەم شوێنانە دەستدەكەوێت:

هەولێر: (كتێبخانەی مەحوی) پشت پارێزگا: كۆڵانی مزگەوتی محمود علاف.ژ.مۆبایل: 07504622521

سلێمانی: كتێبخانەی ئامۆژگاری (دارەسووتاوەكە). ژ.مۆبایل: 07701499711.

كەركوك: ناوبازاڕی شۆرجە، بەرامبەر قوتابخانەی ئەستێرە: ئەعشابی ملا ٲمین. ژ.مۆبایل: 07501866125.

دهۆك: ژ.مۆبایل: 07504977442.

كەلار: هەموو لقەكانی بیت العطور: ژ.مۆبایل: 07740875368.

كفری: بۆنفرۆشی نێرگز: ناوبازاڕی گشتی: ژ.مۆبایل: 07719702362.

هەڵەبجەی شەهید: عەتری دایک (شەقامی گشتی: کۆڵانی قەیسەری شنروێ). ژ.مۆبایل: 07507694654.

سۆران: چاپخانەی دێرین (ڕیزی سیدی فرۆشان). ژ.مۆبایل: 07504128220.

ڕانیە: کتێبخانەی ئامۆژگاری / ناو بازاڕی کۆنە: ژ.مۆبایل: 07501664503.

قەڵادزێ: پەڕاوگەی ئانا / بەرامبەر باخی گشتی: ژ.مۆبایل: 07502226823 - 07702226823.

چوارقوڕنە: پەڕاوگەی شار: لقی یەکەم: بەرامبەر شارەوانی - لقی دووەم: دوو سایدی گۆڕان بەرامبەر مەڵبەندی تەندروستی: ژ.مۆبایل: 07501081179.

حاجیاوا: پەڕاوگەی ئالان / بەرامبەر نەخۆشخانەی گشتی. ژ.مۆبایل: 07501180405 - 07701518274.

زەڕایەن: سەرووی مزگەوتی صلاح الدین، مۆبایلی هێلند. ژ.مۆبایل: 07501567538

كۆیە: ماڵی ڕازیانە، دووسایدی شەهیدان، تەنیشت سوپەرمارکێتی هاڤانە. ژ.مۆبایل: 07736952690 - 07501503044

چەمچەماڵ: ناوبازاڕ، قەرتاسیەی یاوەر. ژ.مۆبایل: 07511515218.

سیدصادق: ناوبازاڕ: کتێبخانەی بێخود: 07501786818

تكایە: بۆ زانینی ناونیشانی كتێبخانەكان بەتەواوی، هەر كەسەو پەیوەندی بكات بەو ژمارانەی كە دانراوە لە شارەكەی خۆیدا، لەڕێگای تێلیگرام و وەتس ئاپەوە.

هەر شارو شوێنێك كتێبی پرۆژەكەی دەوێت بە (كۆ)، ئەوا پەیوەندی بكات بە ژمارە مۆبایلی (07714343408) لەڕێگای (تێلیگرام و وەتس ئاپەوە).

نرخی کتێبەکە : بە کۆ (جوملە): 1000 دینار.
‌ بە تاک : 1500 دینار.

https://t.me/Fergay_Zanst

فێرگەی زانست

01 Oct, 10:29


بسم الله الرحمن الرحیم

بەڕێزان فێرگەی زانست بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (میعراج) پرۆژەیەک ڕادەگەیەنێت، لەژێر ناونیشانی
(پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم-)
ئەویش بەخوێندنەوە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک دەبێت لەسەر کتێبی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم- لە ئیسلامدا).

* مەرجە کەسی بەشداربوو (دووجار) کتێبەکەی بەتەواوی خوێندبێتەوە.

شێوازی تاقیکردنەوەکە:

1- تاقیكردنەوەكە لە 20 پرسیار پێكدێت.
2- تاقیكردنەوەكە تەنها بە ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت و بەشێوازی (گوگڵ فۆرم) دەبێت.
3- پرسیارەكان هەمووی هەڵبژاردن دەبێت.
4- نمرەكانی (100)، (95)، و (90) ناویان دەچێتە تیروپشكەوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵات.
5- تاقیکردنەوەکە لەکەناڵی فێرگەی زانست لە تێلیگرام دادەنرێت، بەم ناونیشانە:
https://t.me/Fergay_Zanst

خەڵاتەكان بریتین لە:
* گەشتی عومرەی وشكانی
* مۆبایلی زیرەك
* پەرتووكی بەسوود

📝 کاتی تاقیکردنەوەکە:

ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری: (١ / ١١ / ٢٠٢٤) دەبێت (بەویستی خودا).

بۆ بەدەستهێنانی كتێبەكە تكایە چاوەڕاوان بن وردەكاری زیاتر دەدرێت إن شاء الله.

فێرگەی زانست

30 Sep, 11:44


#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری میهرەبان کە بەهۆی میهرەبانی خۆی بەم خولەی ئاشنا کردم، دواتر سوپاس و پێزانینم بۆ هەموو مامۆستایانی ئازیز و خەمخۆر، کە بەهۆی ئەوانەوە توانیم زیاتر شارەزاو چاوکراوە بم لە دین و دونیا و ماف و ئاکار و ئادابەکان، هەروەها شارەزاتر ببم بە ژیانی پێغەمبەری ئازیزمان و ئەو هەموو بابەتە تایبەتەی ئافرەتان، هەمیشە لە دوعاکانمدا ئەم مامۆستا بەڕێزانە إن شاء اللە لەبیر ناکەم کاتی تایبەتم بە وانەکان داناوەو ڕۆژانە جیا لە گوێگرتن موراجەعەیەکی زۆر باشیش دەکەم، تەنانەت لە کاتی ڕۆشتن بۆ سەرکار یاخود هاتنەوە لە کارەکەم لە کاتی ئیسراحەتەکەمدا گوێم لێ دەگرتن یاخود لە پێش نوستن... هەر جارێک گوێگرتن و دووبارەکردنەوە سوود و تێبینی و زانیاری نوێ و بەسوودم وەردەگرت و زیاتر ڕوونتر دەبوو لەلام، وەك لە پێشتر ئاماژەم پێدا کە هەوڵی ناساندم داوە و پشتیوان بە خوا بەردەوام دەبم لە ناساندن و ئاشناکردنی خەڵک بەم خولە کە یەکێک بوو لە میهرەبانییه‌کانی پەروەردگار منی ئاشنا کرد، داواکارم هەمووان بەشداربن و بێ بەش نەبن.

فێرگەی زانست

29 Sep, 17:43


#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
السلام علیکم من ساڵی ڕابردوو کاتێ هاوسەری بەڕێزم بەشداری فێرگەی زانستی کرد، داوای لێکردم بەشداری بکەم، منیش لەبەر ئەوەی هەستم ئەکرد کاتم نییە و ناتوانم پابەندبم بەوانەکانەوە ڕەتم کردەوە کە بەشداری بکەم، الحمدلله بەشداریم كرد خوای گەورە بەردەوامم بکات لەگەڵ هەموو خوشک و برایانی بەشداربوو، بەشداریکردن لە حیفظی قورئانی پیرۆز، و وتنەوەی ئەو زانستە شەرعییانە بە منداڵان و بەشداریکردنم لە دیبلۆمی وەرگێڕان، كە ئەمە بەرەكەتی بەشداریكردنم بوو لەم زانستە کە بۆ من دەستکەوتێکی زۆر بەنرخە و خەڵاتی خوای گەورەیە، وەکو هەموو خەڵاتەکانی دیکەی، هەروەها بەرەکەتی ڕزق، خوای گەورە کردمی بەخاوەنی زۆر شت کە پێش بەشداریکردنم لێرە هەر لەخەیاڵیشما نەبوو، داواکارم لەهەموو ئەو کەسانەی ئەم پەیامەی من ئەبینن یەکسەر بێ دوودڵی بڕیاری بەشداریکردن بدەن و بگەن بەوەی لە دڵتاندایە، لە هەموو بەرەکەتێکی خوای گەورە لە ڕووی دین و دونیاوە، گرتنەبەری ڕێگەی خوای گەورە بەختەوەریتان بۆ ئەهێنێت إن شاءاللە تعالی.

فێرگەی زانست

28 Sep, 08:49


#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
السلام علیکم من خۆێنکاری خولی دوو ساڵەی فێرگەی زانستم لە شاری سلێمانیم و پیشەم ئەندازیارە، لەم ساڵەدا الحمدلله هێواش هێواش الله زانیاری زیاد کردم بە هۆی ئەم مامۆستا بەڕێزانەی فێرگە، کە سەرەڕای کار و هیلاکەتی ڕۆژانەی خۆیان ئەوەندە بەجوانی و لەسەرخۆ و بەشێوازێکی جوان و هەموو بابەتەکانیان ڕوونکردۆتەوە، کە بەڕاستی ئێمە ناتوانین پاداشتان بدەینەوە تەنها دەپاڕێینەوە لە الله جەزاتان بەبەهەشت بداتەوە.

فێرگەی زانست

25 Sep, 08:22


#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
من بەشداربوویەكی ئەم خولەم، بەڵێنم داوە بەردەوام بم تەمەنم 57 ساڵە لە فەرمانگەیەك دەوام دەكەم، سەرەڕای ماڵ و دەوام بەبەردەوامی كاتەكانم دابەشكردووە، وا هەست ئەكەم ئەو تەمەنەم بە فێرۆ ڕۆیشت، بەڕێزان ژیان هەوڵ و خەباتێكی بێ وچانە لە پێناو گەشتنی مرۆڤ بە خەونەكانی، تەمەن خەسارە گەر زانستی شەرعی نەزانی ئەم فێرگەیە دڵخۆشی كردم وەك چرایەك بوو بۆم، لەڕێگای ئەو مامۆستا ماندوو نەناسانە وایان لێ كردم كە خوا و پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم زیاتر بناسم.

فێرگەی زانست

24 Sep, 12:52


#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

سەلام وڕەحمەت و بەرەكەتی اللە بڕژێ بەسەرتانا برایانی ماندوونەناسم من چەندین ساڵە هەوڵمداوە لە شاری خۆم لە بنکەیەك هەوڵی فێربوونی شەریعەت بدەم، بەڵام بەچەندین هۆكاری خێزانی و كۆمەڵایەتی و جەهل نەمتوانیوە تەنانەت یەك مانگیش بەردەوام بم، بەڵام بەفەزڵی اللە و پاشان كەناڵەکەی بەڕێزتانەوە توانیم بەشداربم لەم ئاستە بەسەرکەوتوویی، ٳن شاء اللە بەردەوامیش دەبم تا هەردوو ساڵەكە تەواو دەكەم بەئیزنی اللە و پاشان یارمەتی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست، من لێرەوە دەمەوێ بڵێم بەڕاستی زانکۆیەكی شەریعەتە لەماڵەكاندا و بەئاسانی دەتوانن فێری حوكم و ئەحکام و وانە شەرعیەكان ببین بارك اللە فیكم جمیعا.

فێرگەی زانست

23 Sep, 11:20


دەمێک بوو دەمویست دەست بە خوێندنی زانستی شەرعی بکەم و نەمدەتوانی لەبەر زۆری خوێندن بە حوکمی ئەوەی زانستی شەرعی زۆر گەورەو فراوانە، لەوانەبوو نەمتوانیبایە بەردەوام بم لەسەری و نەشارەزایم لە زانستەکە وتووشی سەرلێشێوان و پەرتەوازەیی ببم، بۆیە هەر کە بڵاوکراوەی فێرگەی زانستم بینی لە فەیسبووک یەکسەر زانیم ئەمە ئەو سەرچاوەیە کە چەند کاتە لە دوای دەگەڕام و دەستم نەدەکەوت، بە خۆمم دەوت باشە چۆن ئەبێ من پەیڕەوی دینێک بکەم کە نەزانم ناوەڕۆکەکەی چیە و هیچ مەعلوماتێکم لەسەری نەبێت، بۆیە کە بڵاوکراوەکەم بینی یەکسەر خۆم ناونووس کرد مامۆستاکان زۆر بە جوانی و سادەیی و لەسەرخۆیی وانەکانیان شی دەکردەوە، خوا جەزای یەک بە یەکیان بداتەوە، بێ ماندوو بوون و بەبێ دەرچوون لە ماڵ و بەبێ بەرامبەر بە پێی ئەو کاتەی کە هەمبووە و پێمان کراوە وانەکانمان خوێندووە و بەردوام بووین . کە خوای گەورە ویستی لەسەربێ إن شاء اللە ویستمان هەیە لە قۆناغەکانی تریش بەشدار بین و هەموو قۆناغەکان ببڕین و بەتەواوی خۆمان شارەزای ئاینی ئیسلام بکەین، خوا جەزای مامۆستایان وڕێکخەران وهەر کەسێک کە دەستی هەبووە لە دانانی ئەم خولە و ماندوو بووە بە زیادەوە بداتەوە،

فێرگەی زانست

22 Sep, 11:58


#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە کە یارمەتیدام بتوانم بەشداری ئەم فێرگە جوانە بکەم و دواتر مامۆستایانی بەڕێز کە زۆر پێمانەوە ماندوو ئەبن، من خۆم ئاواتم بەشی پزیشکی بوو جگە لە زانستی شەرعی وتم کە پۆلی دوانزە ببڕم دەستدەکەم بە خوێندنی زانستی شەرعی، بەڵام نەمزانی لە کوێ بخوێنم، سبحان اللە بەو فێرگەیە ئاشنابووم واللە هێندەی دڵم بەم فێرگەیە خۆشە هێندە دڵم بەو بەشە پزیشکییە خۆش نییه‌ کە ئاواتی دوانزە ساڵەم بووە، هێندەی وانەکانی فێرگە گرنگی پێ ئەدەم ئەوەندە گرنگی بە وانەکانی کولێژ نادەم، جگە لەمەش، من خۆم پێشتر زانستی شەرعیم ئەخوێند بەڵام لە کتێبی کوردی، نەمئەزانی چۆن لە کتێبی عەرەبی بخوێنم، بەڵام فێرگەی زانست ئەم دەرگایەی بە ڕوومدا کردەوەو ئێستا الحمدللە ئەتوانم لە سەرچاوەی عەرەبیش بخوێنم، الحمدللە بەڕاستی هێندەی باسی ئەم فێرگەیە بکەم هەر کەمە، کاریگەرییەکی وەهای لەسەر ژیانم هەبووە وەسف ناکرێ،بۆیە ئامۆژگاریم بۆ سەرجەم خەڵکی ئەوەیە کە ئەم دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن، تۆی بەڕێز گەر فێرخوازی زانستی شەرعیت یان فێرخوازیش نیت لەهەر تەمەنێک بیت کاتێکی ژیانت بۆئەم فێرگە تەرخان بکە.

فێرگەی زانست

21 Sep, 08:31


#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

من دانیشتووی قەزای چەمچەماڵم پیشەم ئەندازیارە، یەکێکم لە بەشداربووانی خوولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست، لە مێژە ئاواتەخواز بووم ئەو زانستە شەرعییانە بخوێنم، بەڵام دەرفەتێکی وام بۆ نەڕەخساوە لە ڕێگای فەیسبوکەوە ئاشنای ئەم خولە بووم، زۆر بە دڵخۆشی بەشداربووم و بەردەوامم، إن شاءالله تا کۆتای بەشدار ئەبم، داواکارم لە موسوڵمانان بەشداری بکەن چونکە زۆر زەرورە بۆ موسوڵمان ئەم زانستە شەرعییانە بخوێنێت، خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە.

فێرگەی زانست

20 Sep, 18:01


#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

من وەک خوێندکارێک لە شاری سلێمانی بەشداریم کردووە بەهۆکاری ئیشەکەم نەمتوانیوە وەک پێویست لە شوێنەکەوە دەست پێ بکەم، شارەزایی دینی ئیسلام ببم الحمدللە لە ماڵی خۆمەوە بەئاسانترین شێوە و بەرنامەیەکی پڕ تۆکمە و لە ڕێگای کۆمەڵێک لە مامۆستایانی دڵسۆز و شارەزا لە ڕێگەی ئۆنلاین بە فەضلى خوای گەورە سوودێکی بەرفراوانم بینیوە، لە چەندین حوکمی شەرعی سوودم وەرگرتووە، ئەزمونێکی خۆم ئەخەمە ڕوو ئەویش چۆنیه‌تی دەستنیشانکردنی کاتی نوێژی خەوتنان بوو، خۆم ئەوانەی کە ئەمناسین زۆربەی کات نوێژی خەوتنانمان کردووە لە دوای سەعات 12 شەو چونکە هیچ زانیارییەکمان نەبوو کە زۆربەی زانایان ڕایان وایە کە لە سێ یەکی شەو بکرێ باشترە، خوای گەورە بەرەکەت بخاتە علمتانەوە جەزای خێرتان بداتەوە.

فێرگەی زانست

19 Sep, 08:41


من وەک فێرخوازێک هەرچەندە بەفەزڵی خودا پێشتر چەند کتێبێکم لەم زانستانە خوێندبوو، بەڵام وەک هیممەت و حەزم بۆ طەلەبی عیلم بەشداربووم لەم خولە جوانە، بەڕاستی زۆر سوودم لێی بینی و زۆر شتی نوێ فێربووم، بەهۆی ئەم خولەوە گەڕانی زیاترم کرد بۆ تەواوی بابەتەکان و موطالەعەی زیاتری کتێبی دەرەکیشم کرد بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی ئەوەی لەو خولە فێری بووم، ئەوەی سوودی ئەم خولە جیادەکاتەوە لە خولەکانی تر ئەوەیە کە بازنەی زانستی فراوانترەو تەرکیز نەخراوەتە سەر یەک زانست بە تەنها وەک (تەجوید یان فقە یان عقیدە )، بەڵکو تەواوی زانستەکانی بۆ کۆکردووینەتەوە لە چەند پەرتوکێکی کورتدا، کە مشتێک لە خەرەمانێکت پێ ئەبەخشن تا موسڵمان بۆ ژیانی ڕۆژانە و عیبادەتی لێیان سوودمەند بێت، ئامۆژگاریم بۆ تەواوی ئەو براو خوشکانەی کە ئەم نوسینە ئەبینن بەشداری بکەن لەم خولە جوانە، چونکە ئەم خولە هیچ مەسرەفێکی ناوێت هاتن و ڕۆشتن بۆ لای هیچ مامۆستایەکی تیدا نییه،‌ لە مۆبایلەکەتەوە هەر کات بتەوێ گوێ لە وانەکان ئەگریت و موتالەعەی دەرسەکانت ئەکەیتەوە، دەرسەکان زۆر ئاسانن دڵنیابە هەر گوێ لە چەند دەرسێک بگریت خۆت زیاتر حەزو خولیات بۆی دەچێت.

فێرگەی زانست

18 Sep, 10:52


#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە لەدونیا و قیامەتدا، بەڵێ من زۆر سوودم بینیوە لەهەموو بابەتەکان، هەر کات بابەتەکە لەسەر (سیرە) بووایە من دەگریام کەباسی ئەو هەموو نەهامەتییانە بەسەر پێغەمبەر و هاوەڵانی هاتووە، بەم شێوەیە گەیشتووەتە دەستی ئێمە، زۆر زۆر سوودی هەبوو، هیوادارم بەردەوام بن.

20,339

subscribers

223

photos

86

videos