🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺 @khatonakam Channel on Telegram

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

@khatonakam


🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

ڪەناڵێك تایبەت بە خزمەتڪردنے خێزان و هاوسەرانے موسوڵمان بە ڕێنمایی قورئان و سوننەت.

پەیوەندے لەگەڵ ئێمه :

☞ @Rahehag

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺 (Kurdish)

بخشاییت بۆ خاتوونەکان و هاوسه‌رانی موسڵمان بە خزمەتکردنی قورئان و سوننەت، کەناڵێکی تایبەتە. ئەم کەناڵە پیشوانیکراوە لە لایەن گرووپی راهی هاگ دراووم. ئەگەر دەتەوێت پەیوەندی بکەیت، دڵنیابە لەگەڵ @Rahehag.

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

28 Jan, 05:24


کورتەیێک لە ئازایەتی و غیرەتی یەحیی سینوار

دکتۆر عبدالواحید


@KHATONAKAM

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Jan, 15:30


ئەو حیجابەی کە سەرنجی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت حیجاب نیە با ناویچی حیجاب‌بێت


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Jan, 15:09


{ إذ يقول لصاحبه لا تحزن إن الله معنا }

دەزانن ئەم ئایەتە کەی دابەزیوە؟

لە سورەتی تەوبە، ئەو سورەتەی کە کۆتا سورەت بوو کە دابەزی بە سەر پێغەمبەری خودا

دوای ٢٠ ساڵ

بۆ بیر هێنانەوەی ڕێز و قەدری ئەبوبەکری سدیق ڕەزای خوای لێبێت لای خەڵکی


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Jan, 08:58


گەورەی دایکمان عائشە بزانە یەکەمی ئیسلام 😍


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Jan, 08:07


صلوا علیه وسلموا تسلیما



@khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Jan, 07:54


قَالَ: عَطَاءٌ الْخُرَسَانِيُّ : «مَا مِنْ عَبْدٍ يَسْجُدُ سَجْدَةً فِي بُقْعَةٍ مِنْ بِقَاعِ الْأَرْضِ، إِلَّا شَهِدَتْ لَهُ بِهَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَبَكَتْ عَلَيْهِ يَوْمَ يَمُوتُ»
[الزهد والرقائق لابن المبارك ١/٣٤١ ]

#_ترجمة

عەطائی خوراسانی رحمه الله وتویەتی:
هیچ بەندەیەک نیە سوجدەیەک بەرێ لە پارچەیەک لە پارچەکانی زەوی، ئیلا لە ڕۆژی قیامەت شاهێدی بۆ دەدا بەو سوجدەیەی بردوویەتی، وە لەکاتی مردنیشی دا بۆی دەگری ..


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

21 Jan, 07:37


خودا ده‌یه‌وێت گوێی له‌ ده‌نگت بێت ، په‌شیمانی !!!


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

20 Jan, 15:17


عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، فِي قَوْلِهِ: {لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} ، قَالَ:  النَّعِيمُ: صِحَّةُ الْأَبْدَانِ وَالْأَبْصَارِ وَالْأَسْمَاع

[شعب الإيمان، ٣٣٧/٦]


ابن عباس دەربارەی فەرمایشتی الله تعالی : {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ}

تفسیر : [ پاشان سوێندبێ لە ڕۆژی قیامەت پرسیاریان لێدەکرێت دەربارەی نیعمەتەکان ].

ووتی: نیعمەتەکان لێرەدا واتە ساخ و سەلامەتی لاشە و بینین و بیستن.

«شعب الإيمان»



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

20 Jan, 07:08


🔻 🔻

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

19 Jan, 17:11


گەڕانەوەی خەڵکی غەززە بۆ ناو ماڵەکانیان

@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

19 Jan, 16:02


صالح ـی کوڕی ئیمامی احمد رحمهما الله وتوویەتی:

زۆرجار کە نەخۆش دەکەوتم، باوکم پەرداخێک ئاوی دەهێنا و قورئانی لەسەر دەخوێند و پێی دەوتم:

" لەو ئاوە بخۆرەوە و دەست و دەموچاوتی پێبشۆ



[ الآداب الشرعية ٤٥٦/٢]



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

19 Jan, 15:55


'وتارێکی کاریگەر دەربارەی عیزەتی موسوڵمان'

مامۆستا کرێکار


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

17 Jan, 14:06


موسای کوڕی عوقبە :

دەڵێ ئێمە لە ناوچەی ڕەملە لەگەڵ ابن موحەیریز بووین گوێم لێ بوو دەیوت :

" بەو خەڵکە گەیشتم ، کاتێک کەسێکی ـیان لێ بمردایە لە مسوڵمانان دەیان وت : سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە فڵان كەسی لەسەر ئیسلام مراند، پاشان ئەو شتە کۆتایی هات ئێستا هیچ کەسێ ئەمە ناڵێت "


[مصنف ابن أبي شيبة، ٢١٨/٧]


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

27 Dec, 06:28


عبدالله ـی کوڕی ئیمام احمد رحمهما الله وتویەتی:
باوکم وتی: پێم گەیشتووە کە کە ئەنەسی کوری مالیک بە ثابت ـی وت:

ئای چەندێک چاوەکانت لە چاوی پێغەمری خوا دەچێت صلی الله علیه وسلم، لەو کاتەوە سابت بەردەوام دەگریا تاوەکو چاوەکانی بیناییان لاواز بوو ..



📚[العلل ومعرفة الرجال لأحمد رواية ابنه عبد الله، ٣٧٣/٢]



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

26 Dec, 15:09


رەبیعی کوڕی خوسەیم وتی: من لە نەفسی خۆم ڕازی نیم جا چۆن لۆمەی خەڵکی بکەم ؟!


[ مساوئ الأخلاق للخرائطي ٢٩ ]

@khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

26 Dec, 08:37


پێشکەشکار: ئایا ڕێگە بە خواردنەوە کحولییەکان دەدەن؟

ئەحمەد شەرع: ئەمە لەلایەن پسپۆڕی دەستووریمان کە دەستووری سووریا دادەڕێژێت، دیاری دەکرێت.​​​​​​​​​​​​​​​​

وێنەی پسپۆری دەستوری 😉

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

26 Dec, 07:07


کێ کەسێکی ژیرە ؟!

قال أيوب السختياني رحمه الله : العاقل يأخذ من كل شيء أحسنه


📚[الأخبَار الموفّقيّات صـ ١٦٤ ط عالم الكتب ]


پێشەوا ٲیوب سختیانی ئەفەرموێت ژێر ئەو کەسەیە لەهەموو شتێک چاکەکەی دەبات ـ واتە کردەوەی چاک و ووتەی چاکە دەبات و لە شتی خەراپە خوی بە دوور ئەگرێت



💕 @Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

26 Dec, 05:06


عبدالله ـی کوڕی ئیمام احمد وتی:

باوکم کاتێ لە مزگەوتەوە دەهاتە ماڵەوە بە بەقاچی دەیکێشا بەزەوی پێش ئەوەی بێتە ناو ماڵ، وەهەندێ جار دەیوت : ئحم، ئحم تا ئەوەی لە ناو ماڵە بزانێ کە دێتە ژورەوە.



📚[مناقب الإمام أحمد، صفحة ٢٩٥]



💕 @khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

25 Dec, 14:26


باوکی حارث ئەڵێت : پرسیارم لە ئیمام احمد کرد ئەگەر پیاوێک بڵێت ـ لا ٳلە ٳلا الله ـ ئیماندارە باوەڕدارە


فەرمووی ، وابوو سەرتاۍ دەستپێکردنۍ ـ الٳیمان ـ پاشان فەڕائضەکان دابەزین لـ ، نۆێژ و زەکات و ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان و حەجی ماڵ پەروەردگار



📚[ السنة لأبي بكر بن الخلال، ٥٦٤/٣]

💕 @Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

25 Dec, 11:24


بازرگانێک دوای مردنی چی فریایی کەوت؟

مامۆستا ڕێبوار


💕 @Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

25 Dec, 07:23


قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : الندم توبة

پێغەمبەری الله علیە الصلاة والسلام ئەفەرموێت : پەشیمانی تەوبەیە ، واتە پەشیمان بوون لە هەر کردوەیەک وە قسەیەک تەوبەیە ـ

بەڵام بەو مەرجە کە نەگەڕێتەوە سەر هەمان هەڵەو و ڕەفتار


داواکارم لە الله لێمان ببورێت و لێمان خۆش بێت لە هەر هەڵەیەک وکردەوەیەک ئەنجامان دابێت کـ زانیومانە یاخود نەمانزانیوە


📚[المستدرك على الصحيحين للحاكم، ٢٧١/٤ و مسند أحمد مخرجا، ٣٧/٦]



💕 @Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

25 Dec, 05:20


موجاهد ئەفەرموێت:

لەگەڵ ابن عمر دەرۆیشتم، جا تێپەری بەلای کـەلاوەیەکدا وتی: بلێ ئەی کەلاوەکە ئەو کەسانەی نیشتەجێت بوون چیان کرد ؟!

موجاهد وتی منیش وتم : ئەی کەلاوە کە ئەو کەسانەی نیشتەجێت بوون چیان کرد ؟!.

ابن عمر وتی : ڕۆیشتن و کردەوەکانیان مایـەوە



📚[ حلية الأولياء ٣١٢/١]


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Dec, 15:05


ئه‌و پیاوه‌ی ئاخر كه‌س ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ چۆن ده‌ڕوات چی ده‌ڵی...؟



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Dec, 13:04


حاڵی بە ناو مەلاکان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەگێڕنەوە کە جاران کەسێک خێزانی تەڵاق بدایە دواتر بیگێڕایتەوە پێیان دەوت ئەوە چۆن ؟ـ خۆ تۆ تەڵاقت دا سێ بە سێ چۆن وا هێناتەوە ـ ئەویش دەیوت چۆن نایهێنمەوە بە پارە مەلا لە مزگەوت دەرئەهێندرێت ـ مەبەستی لەوە بوە کە بەناو مەلاکان فەتوایان دەدا به پارە ـ

ئەڵێم l ئەوە کاتی خۆی بوو بەڵام ئێستا بە پارە بەناو مەلاکان نەک لە مزگەوت دەرئەهێنرێن بەڵکوو لە دین دەریان ئەکەن ـ ئەگەر دینیان هەبێت ـ

قال شُعَيْب بن حَرْب لِرَجُل : إِنْ دَخَلْتَ القَبْرَ وَمَعَكَ الإِسْلاَمُ، فَأَبْشِرْ.

[سير أعلام النبلاء ٩٢/١٢]


ئەبێ ئێمەش بڵێن موژدە بێت لەهەرکەس بمرێت بچێتە ناو گۆڕکەیەوە ئیسلامی لەگەڵ بێت ـ دینەکەی ـ تووشی کوفر شرک نەبوبێت لە سەر ئیسلام بمێنێتەوە

داواکارم لە الله جێگیرمان بکات لە سەر ئیسلام وسوننەت وبمانمرێنیت لە سەر ئیسلام وسوننەت



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Dec, 09:03


ئاگاداربە هاوڕێکەت کەسایەتیت دەردەخات

مامۆستا_ڕێبوار


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Dec, 07:02


ابو بکر الوڕاق ئەڵێت : کچێکم هەبو نەخۆش بوو تەمەنی نزیک دە ساڵان بوو ، منیش تەمەنای ئەوەم دەکرد کە بمرێت ـ مرد ـ  بینیم لە خەونم ـدا وەک ئەوە وابوو قیامەت هەستاوە ـ ڕویداوەـ  منداڵەکان دەستی باوکەکانیان دەگرد ودەیان خستنە ناو بەهشت بە کچەکەم وت دەستم بگرە وە بم خەرە ناو بەهەشت فەرمووی نەخێر ، تۆ تەمەنای مردنی منت دەکرد

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبينیەک ئەوەی بیەویت لەبەر ئەوەی پاداشت وەربگرە جیاوازە لەو کەسەی کە حەز بکات منداڵەکەی بمرێت بۆ ئەوەی نەجاتی بێت لێی




[تاريخ بغداد ت بشار، ٢١٢/٦]



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Dec, 04:57


#سورة ؛ الإنسَان . . ♥️

#القارئ ؛ #إسلام_صبحي

بەیانیەکانتان بە خۆێندنی قورئان دەست پێبکەن



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Dec, 13:30


یەزیدی کوڕی نعامة وتی :: کەنیزەکێک وەفاتی کرد بەهۆی تاعونی جارف ، جا باوکی لە دوای مردنی لەخەودا بینی و پێی وت : ئەی کچەکەم هەواڵم پێبدە دەربارەی دواڕۆژ و ئاخیرەت.

ئەویش وتی : ئەی بابە گیان ڕۆیشتووین بۆ لای شتێکی زۆر گەورە، دەزانین[ کە گەیشتووین بە شتێکی چەندێ گەورە و سەخت]  و بەڵام کردەوەناکەین و دەرفەتی کردەوەمان نەماوە ، بەڵام ئێوە کردەوە دەکەن بەڵام نازانن [ چی چاوەڕێتانە و چی دەبینن] والله یەک سبحان الله یان دووسبحان الله یان یەک ڕکات نوێژ یان دوو ڕکات لە نامەی کردەوەکانمدا لام خۆشەویسترە لە هەموو دونیا و ئەوەشی تیایەتی

[ابن القيم، الروح، صفحة ٢٥]



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Dec, 12:10


👆موسوڵمانبوونی خوشکێکی ئەڵمانی بەهۆی وتارەکانی....


#دکتۆر_عبدالواحید


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Dec, 11:09


شەوێک سوفیانی ثەوری تا بەیانی گریا، کاتێ بەیانی کردەوە پێیان وت :

ئەو هەموو گریانە لەبەر ترسانە لە تاوانەکان ؟

سوفیان چلکە دارێکی بچوکی لەسەر زەوی هەڵگرتەوە و وتی :

تاوانەکان زۆر سوکترن لام لەو چلکە دارە، بەڵکو من لە ترسی (چۆنیەتی) کۆتایی ژیانم دەگریم ( کە لەسەر چی دەمرم )

[ العاقبة في ذكر الموت، صفحة ١٧٥]


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Dec, 04:50


.ئیمامی الشافعي رحمە الله دەڵێت:

« چوار شت ژیری زیاد دەکات:

واز هێنان لە قسەی زیادە، سیواک کردن، دانیشتن لەگەڵ پیاوچاکان، دانیشتن لەگەڵ زانایان


زاد المعاد لابن القيم الجوزية (٣٧٦/٤)



@KHATONAKAM

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Dec, 04:43


لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «(روقیەکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن»، (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەوانەیە كه ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن. (تەمیمەکان - التمائم): کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت یان بۆ ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی مێردەكانیان خۆشیان بوێن.



پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی ڕووندەکاتەوە کە هەندێک شت کردنیان شیرکە، لەوانەش:

یەکەم: (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه شیرک یان ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەمانەى تێدایە وساحیرەكان بەکاریدەهێنن ؛ ولە جاهیلیەتدا بۆ شیفاوەرگرتن بەکاردەهێنرا.

دووەم: (تەمیمەکان - التمائم): لە موروو وشتی تر دروستدەکرێت دەکرێتە ملی مرۆڤ و ئاژەڵەوە یان هەڵدەواسرێت، یان کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت.

سێیەم: (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان دەیکەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت.

ئەم شتانە شیرکە؛ چونکە شتێک کراوە بە هۆکار، لەکاتێدا هۆکارێکی شەرعی نییە بە بەڵگەوە سەلمێنرا بێت، وهۆکارێکی هەستپێکراو نەبێت کە بەتاقیکردنەوە سەلمێنرا بێت. بەڵام هۆکارە شەرعیەکان وەکو خوێندنی قورئان، یان هۆکارە هەستپێکراوەکان وەکو دەرمانەکان کە بەتاقیکردنەوە سەلمێنراون، ئەمانە ڕێگەپێدراون ؛ لەگەڵ باوەڕبوون بەوەى تەنها هۆکارن، وسوود وزیان هەمووی بەدەستی الله یە.



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

04 Dec, 17:02


دەبـێ چـەنـدە خـەسارەت مەند بێت"
ئەوکـەسـەی قیـامەت بـە دوونیا دەفرۆشێت"


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

04 Dec, 05:56


مامۆستا محمد فایەق

بەرنامەی شەونمی ڕۆح

لەعنەت‌کار مەبە!



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

04 Dec, 04:52


پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی:

المرأة إذا صلت خمسها، وصامت شهرها، وأحصنت فرجها، وأطاعت زوجها، فلتدخل من أي أبواب الجنة شاءت

📚رواه أبو نعيم في الحلية وله شواهد يرقى بها الى درجة الحسن والصحة



واتە: گەر ژن پێنج نوێژە فەرزەكانی بەجێ هێنا و مانگی رەمەزان بە رۆژو بو، داوێنی خۆی لە خراپەكاری پاراست و فەرمانبەری مێردەكەی بكات لە چاكە، ئەوا با لە هەر دەرگایەكی بەهەشت دەچێتە ژور كە خۆی ئارەزوی لێیەتى بچێت.



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

02 Dec, 07:37


بازرگانێک لە عێراقەوە هاتبوو بۆ حیجاز هەمووی سەرپۆشەکانی فرۆشت جگە لە سەرپۆشە ڕەشەکان نەبێت،بۆیە بازرگانەکە پەنای بردە بەر الدارمی کە شاعرێکی بەناوبانگ بوو پاشان بە خواناسی ناسرابوو وە ئەم شیعرە لەنێو خەڵکیدا بڵاو بویەوە.

قُلْ للمَليحَةِ في الخِمارِ الأسودِ ... ماذا فَعَلتِ بِزاهِدٍ مُتَعبِّدِ
قَد كان شَمَّرَ للصلاةِ إزارَهُ .. حَتى قَعَدتِ لَه بِبابِ المَسجدِ
رُدِّي عَلَيهِ صَلاتَهُ وصيامَهُ ... لا تَقتُليهِ بِحَقِّ دِينِ مُحَمَّدِ

ئیدی لەناو خەڵکی وا بڵاوبویەوە کە الدارمی وازی لە عیبادەت و زوهد هێناوە و عاشقی کچێک بووە کە سەرپۆشەکەی ڕەشە!!!!

بۆیە ئافرەتانی شار کە ئەمەیان بیست بە لێشاو چوون بۆ کڕینی سەرپۆشی ڕەش تاکوو بازرگانەکە هەموو سەرپۆشە ڕەشەکانی فرۆشت.!!!




@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

02 Dec, 06:32


خودای مەزن بەوە ڕێز و گەوورەیی لە خاتوو (هاجەر) ناوە کە یەكێك لە پایە گرنگەنگەکانی حەجی تایبەت کردووە بەم خاتوونە، کە مسوڵمانان تا ڕۆژی دوایی دەبێت ئەنجامی بدەن لە کاتی حەجدا، ئەویش هاتن و چوونی نێوان "صفا و المروة"یە.

خودای گەوورە بەوە ڕێزی لە پێغەمبەر (إسماعیل_علیە السلام) ناوە کە هەڵوێست و قوربانییەکەی و ملکەچبوونی بۆ فەرمانی خودا و گوێڕایەڵیکردنی باوکی بە نەمری هێشتووەتەوە، بەجۆرێك کە کردوویەتی بە جەژنێك و تا ڕۆژی دوایی مسوڵمانان لەتەواوی جیهاندا ساڵانە یادی دەکەنەوە.

بەڪوورتی:
هەڵوێست و قوربانییەکانت لەپێناو خودای پەروەردگار هەرگیز ون نابێت، ئەگەر بەروبوومەکەی لە دوونیادا نەبینیت، بێگومان لە ڕۆژی دواییدا دەیبینیت.
﴿ وَمَا عِندَ اللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ ﴾.



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

01 Dec, 12:54


جیاوازیەکانی نێوان کورد و عەرەب لە کاتی هاوسەرگیریدا


دکتۆر عبدالواحید



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

01 Dec, 12:27


عبداللە بن سەفیان لە باوکی ڕیوایەتی کردووە کە لە پێغەمبەری خودای پرسی لە چ شتێک دەبێت زۆر بترسم؟

پێغەمبەری خودا بە دەستی ئیشارەتی کرد بۆ زمانی و فەرمووی لەمە


زهد ابن ابی عاصم‌‌



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

01 Dec, 06:13


سوریه نوێژی مەغریو

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

01 Dec, 06:06


پۆشاک بۆ پیاو یان بۆ ئافرەت دەبێت  بەژن و باڵای دابپۆشێت وەک پەردەیەک داپۆشەربێت

خوای گەورە لە سورەتی {البقرە/١٨٧ دەفەرموێت { هُنَّ لِبَاسٞ لَّكُمۡ وَأَنتُمۡ لِبَاسٞ لَّهُنَّ}
لێرەدا اصل لە وشەی( لِبَاسٞ)  ئەوەیە کە پارێزەرە بۆ لەش بۆئەوەی دووربن لە تێکەڵی.
لێرەدا باسی دوو گرنگی پۆشاک ئەکەین لە ئاینی ئیسلامدا :
❶ پۆشاک دەبێتە هۆی جیاکارییەکی مەزن لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا چونکە خوای گەورە بە تایبەت پۆشاکی بۆ مرۆڤ داناوە هەر وەک خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا لە سورەتی {الأعراف /٢٦}دەفەرموێت {يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ قَدۡ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكُمۡ لِبَاسٗا يُوَٰرِي سَوۡءَٰتِكُمۡ وَرِيشٗا}
واتە (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه‌ به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه‌ ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که‌ خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه‌) .
❷ لابردنی پۆشاک کارێکی قەدەغەکراوە وە هەڵخەڵەتاندنێکە لەلایەن شەیتانەوە خوای گەورە لە سوڕەتی {الأعراف /٢٧}دەفەرموێت {يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ لَا يَفۡتِنَنَّكُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ كَمَآ أَخۡرَجَ أَبَوَيۡكُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ يَنزِعُ عَنۡهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوۡءَٰتِهِمَآ}  واتە :(ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م شه‌یتان، ئێوه‌ش له‌ خشته‌ نه‌بات، هه‌روه‌ک باوک و دایکتانی له‌ خشته‌ بردو له‌ به‌هه‌شتدا به‌ ده‌رکردنی دان، له‌کاتێکدا ده‌ستی کرد به‌داماڵینی پۆشاکه‌کانیان تا عه‌وره‌تیان پیشانی یه‌کتر بدات).


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

30 Nov, 18:19


اللهم لک الحمد حتی ترضی و لک الحمد بعد الرضی

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

29 Nov, 14:41


ئەم حەدیسەتان بیستووە؟



إذا أراد اللهُ عزَّ وجلَّ بعبدٍ خيرًا عسَّلهُ، وهل تَدْرونَ ما عسَّلهُ؟ قالوا: اللهُ عزَّ وجلَّ ورسولُهُ أعلمُ، قال: يفتَحُ اللهُ عزَّ وجلَّ له عملًا صالحًا بيْنَ يَدَيْ موْتِهِ حتَّى يَرضى عنه جيرانُهُ، أو مَن حوْلَهُ.

الراوي : عمرو بن الحمق
| المحدث : شعيب الأرناؤوط
| المصدر :تخريج مشكل الآثار
| الصفحة أو الرقم : 2641
| خلاصة حكم المحدث :صحيح
التخريج :أخرجه ابن حبان (342)، والطبراني في ((المعجم الأوسط)) (3298)، والحاكم (1258)


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

29 Nov, 12:52


#مجالس_الفقە

×نوێژی جومعە واجبە بە ئیجماعی فوقەها لەسەر هەموو موسڵمانێکی باڵغی ئاقڵی ئازادی لەشساغی نیشتەجێی نێر....!

×سەڵاوات دان لە شەو و ڕۆژی جومعە خەیرێکی زۆر گەورەیە و سیمای خواناسانی پێش ئێوەیە

×خوێندنی سوڕەی کەهف لەڕۆژی جومعە دەبێتە نوور بۆت تاکو هەفتەی داهاتوو...جا دڵێ نووری تیا بێ چۆن ئەو نوورە لە دەست خۆی دەدات کە سورەی کەهفە ڕۆژی جومعە

×سونەت وایە بۆ نوێژی جومعە خۆت بشۆیت و لاشەت پاک بکەیتەوە و جلێکی سپی جوان لەبەر بکەیت و بۆنی خۆش لەخۆت بدەیت وە زوو بچیتە نوێژی جومعە و جوان گوێ لە خەتیب بگریت

×لە جومعەدا کاتێک هەیە کە دوعای تێدا ڕەت ناکرێتەوە...سەبارەت بەو کاتە ابن حجر لە فەتح الباری 58 کات نقڵ ئەکات...!!!
بەڵام قەولی ئەسەح بریتیە لەنێوانی عەسر و مەغریب

خودای موتەعال تەوفیقی هەمووان بدات بۆ عەمەل لەم ڕۆژە موبارەکە



@khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

28 Nov, 14:25


یەکێک لەو عەقیدە پووچانەی کە تاغووت بە وەلی ئەمر ئەزانن ( عادل کەلبانی ئیمامی پێشووی مەککە )

@khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

28 Nov, 06:29


زانایانی ئافرەت لە سەردەمی حوکمی ئیسلام لە "ئەندەلوس".


خوێندن وفێرکردن و زانست و ڕۆشنبیڕی لە سەردەمی حوکمی 'ئەمەویەکان' لە "ئەندەلوس" تەنها چینی پیاوانی نەگرتبووەوە بەڵکو ئافرەتانیش لەبوارەکانی نوسین و کتێب و تەنانەت کاربەدەست و پلەو پۆستی دەسەڵاتیش ڕۆڵی گرنگیان هەبووە،

زۆرینەی ئافرەتانی شاری "قرطبة" چەندین دیوانی شیعری عەرەبیان لەبەر بووە،
ئافرەت وەک مامۆستا لە فێرگەکان زانستەکانی ئەدەب و زمانەوانیان فێری ئافرەتانی تر کردووە ،
هەروەها ئاڵوگۆڕی زانست و زانیاری هەبووە لەنێوان زانایانی پیاو و ئافرەتدا، بۆ نمونە:

-خاتوو (إشراق السویداء)..
کە ساڵی(443ك) کۆچی دوایی کردووە، ئافرەتێکی زانا و لێهاتوو بووە لەسەردەمی خۆیدا،
زانای گەورەی ئەو سەردەمە (أبو داود سلیمان بن نجاح) لەبارەیەوە دەڵێت:
من زانستی ,,العروض,,م لە خاتوو (إشراق السویداء) وەرگرتووە،
لەهەمان کاتدا هەردوو کتێبی ,,النوادر لأبي علي القالي,, و ,,الكامل للمبرد,,م پێ وتووەتەوە،

جگەلەوەش ئافرەت دەوری گرنگی هەبووە لە نوسینەوە و لەبەرگرتنەوەی کتێب و دەستنوسەکان لە کتێبخانە و کۆگاکانی دەستنوس,,المخطوطات,, کارمەند بوون و کاریان کردووە،
هەروەها پلە و پۆستی باڵایان بەدەست هێناوە لە "ئەندەلوس"، لەوانە:

-خاتوو (لبنى بنت عبد المولى)..
نوسەری تایبەتی خەلیفە (حكم بن عبدالرحمن) بووە، کتێبخانەیەکی تایبەت بەخۆی هەبووە کە نزیکەی 500,000 کتێب و دەستنوسی تێدا کۆکردوەتەوە، کەسێکی خۆشنوس بووە و شارەزایی لە جۆرەکانی ڕێنوسی عەرەبی هەبووە، هەبۆیە بەشێکی زۆری دەستنوسەکانی کتێبخانەکەی خۆی نوسیویەتیەوە، لەگەڵ ئەوشدا شاعیر بووە و لە زانستەکانی (العروض، النحو، الصرف، الریاضیات)  شارەزایی هەبووە،

-خاتوو (عائشة بنت أحمد القرمطي)  خاوەنی کتێبخانەیەکی دەستنوسی,,المخطوطة,, بووە لەسەردەمی خەلیفە (عبدالرحمن الأندلسي).

هەروەها ئافرەت لەبواری پزیشکی و دەرمانسازیدا شارەزابوون ، بۆنمونە:

-خاتوو (ام الحسن " بنت القاضي ابي جعفر الطنجالي) کە لە باوکیەوە ئەو زانستەی وەرگرتبوو،

هەروەها ئافرەت هەبووە لەبواری حدیث و فەرمودەدا شارەزایی هەبووە، لەوانە:

-خاتوو (عابدة المدنية) کە هەزاران فەرموودەی لە (أنس بن مالك ر.ض) ڕیوایەت کردووە،

-خاتوو (ولاّّدة بنت المستكفي)، خاتوو (طروب) کە کەنیزەی خەلیفة (الأمير عبد الرحمن الأوسط) بوو، هەروەها خاتوو (صُبح) کە کەنیزەی خەلیفە (حکم بن عبدالرحمن) بوو،
ئەمانە هەموویان لەبواری شیعر و ئەدەب و نوسینەوەیدا شارەزا و بەناوبانگ بوون.

(ابن فياض) لە کتێبەکەیدا دەڵێت:
تەنها لەشاری "قرطبة"دا 170ئافرەت کاری نووسینەوەی قورئانیان دەکرد بە ,,خط الکوفي,,
لەکاتێکدا کە ئافرەتانی "ئەوروپا" زۆرینەیان نەخوێندەوار بوون و تەنانەت بۆیان نەبوو دەست لە کتێبی پیرۆزی خۆشیان واتە ,,ئینجیل,, بدەن.

بەڵێ بەم جۆرە بوو سەردەمی زێڕینی مسوڵمانان لە "ئەندەلوس"، هەر بۆیە لە "ئەوروپا"وە خوێندکار دەهاتن بۆ شاری "قرطبة" بەمەبەستی خوێندن و فێربوون و زانست، هەربۆیە شاعیری بەناوبانگی ئەڵمانی(هروزثیا) لەستایشیدا دەڵێت "قرطبة" واتە جوانی هەموو دونیا.

سەرچاوە:
ـــــــــــــــ
-قُرْطُبة عروس الأندلس،
   رانيا عدلي نور الدين.

-نزهة الجلساء، في أشعار النساء،
   الإمام جلال الدين السيوطي.

-جذوة المقتبس في تاريخ الأندلس،
   الحميدي.



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

28 Nov, 06:21


‏"هنّ اللواتي في البيوت جواهرٌ وإذا خرجنَ إلى الطريق خيامُ"
- "بيضٌ نَواعمُ مَا هَممن بريبةٍ كَظباءِ مَكَّةَ صيدهنَّ حَرامُ"
شێوەی ژنان و کچانی سەلەف ئاوا بوون ..
پرسیار : ئەی شێوەی تۆ چۆونە ؟


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

26 Nov, 06:48


خودای گەورە لەسەر زاری پێغەمبەر موسا دەفەرموێ
(قَالَ رَبِّ ٱشۡرَحۡ لِی صَدۡرِی)
[سورة طه 25]
بەڵام دەیکاتە منەت بەسەر پێغەمبەر محەمەد صل الله علیە وسلم
دەفەرمووێت
(أَلَمۡ نَشۡرَحۡ لَكَ صَدۡرَكَ)
[سورة الشرح 1]

ئەوەیە جیاوازی سەرداری مرۆڤایەتی لەگەڵ تەواوی پێغەمبەران و بگرە گەورە و سەرداری پێغەمبەرانی أولو العزم
سەلامی خوای گەورە برژێ بەسەر تەواویان

هاو کات لەگەڵ وێنەی کێوی طور


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

26 Nov, 04:48


ڕەوشتی_پێغەمبەرمانﷺ

" ڕێزگرتن لە ئافرەت "

یەکێک لە ڕەوشتەکانی تری پێغەمبەرمان ﷺ ڕێزگرتن بووە لە ئافرەت ، بەجۆرێک هیچ کاتێک لەهیچ ئافرەتێکی نەداوە

دایکمان عائیشە دەفەرمووێ : هیچ کاتێک پێغەمبەری خودا ﷺ بەدەستەکانی لە هیچ خزمەتکارێکی و هاوسەرێکی خۆی نەداوە .

ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە چەندە ڕێزی لە ئافرەت گرتووە ، وە هەروەها پێغەمبەری خودا ﷺ هاوسەرگیر لەگەڵ ئافرەتی ( ژن و کچ ، ئافرەتی تەڵاق دراو وە ئافرەتی خاوەنی مێردی مردوو ، ئافرەتی لەخۆی گەورەتر بەساڵ و لەخۆی بچوکتر لە ساڵدا ) کردووە واتە لەژیانی دا هاوسەرگیری لەگەڵ هەموو جۆرەکانی ئافرەتدا کردووە ، ئەمەش پێمان دەڵێت :
ئەوانە واتە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ  ( ژن و کچ ، ئافرەتی تەڵاق دراو وە ئافرەتی خاوەنی مێردی مردوو ، ئافرەتی لەخۆت گەورەتر بەساڵ و لەخۆت بچوکتر لە ساڵدا ) عەیبە نین لە ئافرەتەکەدا ، بەڵکو تەواوشتێکی ئاساییە
ئەمەش ئەوپەڕی ڕێزی پێغەمبەر ﷺ دەردەخات بەرامبەر بە ئافرەت کە ویستی بەو کۆمەڵگایەی کەوا ئافرەتیان زیندەبەچاڵ دەکرد نیشان بدات کەوا هیچ کاتێک ئافرەت بەمانە عەیبدار نابێت و ئەویش وەک پیاو مافی هەیە ، ڕێزی هەیە ، شکۆی هەیە ، خاوەنی هەست و سۆزە وە تەنانەت کاتێک پرسیاریان لێ کرد : " کێ خۆشەویستترین کەسەلەلات ؟
فەرمووی : عائیشە - رضي الله عها -
وتیان : ئەی لە پیاوان ؟
فەرمووی : باوکی ( واتە ئەبوبەکری صدیق ) "

کەواتە خۆشەویستترین کەس لەلان پێغەمبەر ﷺ ئافرەتێک بووە ، کە ئەمەش دووبارە ڕەوشتە بەرزەکەی بەرامبەر بە ئافرەتان دەردەخات .



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

25 Nov, 08:01


🌹 ئارامی دڵان

ئە و گەنجە بێ ئەوەی خۆی دیاری بکات یارمەتی هژاران دەدەات بۆیە خەڵکی ناویان ناوە غەیث


به چاوی خۆتان بیبینن


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

25 Nov, 07:01


‍ سری بن مغلس فەرموویەتی : گوێم لێ بوو فوزەیلی کوڕی عەیاض دەیوت:

گەر کەسێک لە خودا بترسێت هیچ کەسێک ناتوانێت تووشی بەڵاو موسیبەتی بکات

گەر کەسێکێچ لە خودا نەترسێت با چاوەڕێی ئەوێ بێت هەموو کەسێک تووشی بەڵاو موسیبەتی بکات


[ #سير_أعلام_النبلاء ٤٢٧ ]


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

25 Nov, 04:18


ئیمام ئیبنو عەباس فەرموویەتی :

گەر دەتەوێ باسی خراپی خەڵکی بکەی،خراپیەکانی خۆیشتیان بۆ باس بکە


[ #ذم_الغيبة_لابن_أبي_الدنيا ١ /٢٢ ]


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

24 Nov, 10:27


"قودس" ناگەڕێتەوە بۆ باوەشی مسوڵمانان مەگەر بە زەبری هێز نەبێت... تەنها بە خوێنی مسوڵمانان و گەڕانەوەی ڕۆحە پاکەکان بۆ لای خودای گەوورە دەتوانین لە چنگی دووژمن دەریهێنین.
هەرگیز نەبووە و ڕووینەداوە لە مێژوودا، کە مسوڵمانان توانیبێتیان بە بێ جەنگ و لەسەر مێزی گفتوگۆ "قودس" بەدەست بهێننەوە...
خەلیفە(عومەری کوڕی خطاب) خودا لێی ڕازی بێت، بە سووپایەکی گەوورەوە توانی "قودس" فەتح بکات.
سوڵتانمان (صلاح الدين الأيوبي) بە هێز و بە سووپایەك لە مسوڵمانان توانی "قودس" ڕزگاربکات لە جەنگی "حطّين"




@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Nov, 11:11


‍ دایك و باوکە بەڕێزەکان دڵنیابن خوای گەورە پرسیار لەیەك بەیەکەتان دەکات دەربارەی پەروەردە و بەخێوکردنی کچەکانتان !!!

جا کەواتە جوان پەروەردەیان بکەن و هەر لەمناڵیەوە فێری باڵاپۆشی و حیجاب و ئەخڵاقی جوانیان بکەن لایان شیرین بکەن هەم بۆئەوەی گەورەبوون بەردەوام بن لەسەر باڵاپۆشی وئەخڵاقی جوان هەم بۆئەوەی ئێوە و کچەکانتان سەربەرز بن کاتێک دەگەنە لای پەورەردگارتان !!!

پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) مژدەی گەورەی داوە بەو کەسانەی کە کچەکانیان جوان پەروەردەدەکەن و لەگەڵیان باش دەبن و فێری ئەخڵاقی جون و باڵاپۆشیان دەکەن بەوەی پاداشتێکی یەکجار مەزنیان هەیە کە بەهەشت ورەزامەندی خودایە !!!

"قال النبی (صلی اللە علیە وسلم)
( من ابتلی من هذە البنات بشیء فاحسن الیهن کن لە سترا من النار !!!)متفق علیە.
واتە هەرکەسێك بەهەندێك لەو کچانە تاقی بکرێتەوە و پێی ببەخشرێن ئەویش لەگەڵیان چاکەکار بێت ( چاک پەورەردەیان بکات ) بۆی دەبنە پەردە و پەرژینی ئاگری دۆزەخ!!!

ایضا قال ( من کانت لە انثی فلم یئدها ولم یهنها ولم یؤثر ولدە الذکور علیها ادخلە اللە الجنة !!! )مسلم

واتە هەرکەسێك مێینەیەکی هەبێ و زیندە بەگۆڕی نەکات و بەسووک سەیری نەکات و منداڵەنێرینەکانی بەسەردا فەرز وپەسند نەکات خودا دەیخاتە بەهەشت !!! "



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Nov, 08:50


هەندێک کات ژیان وەک دار وایە بۆ شتی باش دەشکێت.


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Nov, 06:30


ئـەڵـێـم

تــەمـەنـێـک قــســەی چـاک بـکـەی نــاڕووا
گــەر لــەگـەڵــی بــێ شـیــریـن و حــەڵــووا

بــەڵام قــسـەی خـراپ هــەر زۆر زوو ئــەڕووا
هــەروەک و پــووشـێ کـەوتــبـێــتــە دەم بــا


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Nov, 06:15


بۆچوونە جیاوازەكان لەسەر #ئافرەت:
*عومەری كوڕی خەتتاب كاتێ‌ بووە خەلیفەی موسڵمانان شیفای كچی عەبدوڵڵای كردە سەرپەرشتیارى ناو بازار لە پایتەختی موسڵماناندا كە  شاری مەدینە بوو... لە كاتێكدا قەشەكانی ئەو كاتی كەنیسەكانی ئەوروپا دەیانووت: ئافرەت شەیتانێكە لە بەرگی مرۆڤدا!

*دوای 1400ساڵ بەسەر ئایەتی "وعاشروهن بالمعروف" فرۆید هات و ووتی: "ئافرەت جگە لە تێركردنی حەزەكانی پیاو شتێكی تر نییە."

*پێغەمبەرمان فەرمووی: "النسا‌ء شقائق الرجال"... یەهودییەكانی مەدینەش لەكاتی خوێندنەوەی تەوراتی تێكدراودا دەیانووت: "سووپاس بۆ تۆ خوایە كە بە ئافرەتی دروستت نەكردوین!".

*لە كۆتایشدا عەبدولحەمید بادیس دەڵێ: "ئەگەر كورێكت فێركرد، ئەوا تاكێكت فێركردووە، ئەگەر كچێكت فێر كرد ئەوا ئوممەتێكت فێر كردووە!"

سەرچاوە/ تأملات قصیرە جدا: ادهم الشرقاوی، ص54-55



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

22 Nov, 15:28


وێنەی خێزانێڪی ڪورد لە شاری "خەلیل"ی فەڵەستین، ساڵی 1909ز.


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

22 Nov, 13:04


‍ زۆر جار خەیاڵم دەمبات بۆ شوێنێکی لەم شێوە....!!!

ئێرە حوکمی خیلافەتی ئیسلامیە!!!
لێرە بەندەیەکی حەبەشی و ئیمپڕاتۆڕێک جیاوازیان نییە لە کاتی نوێژەکان شان دەدەن بە شانی یەکەوە و پێیەکانیان پێکەوە جووت دەکەن و هاوتای یەکن.

لێرە کاتی نەسیمی بەرەبەیان لەگەڵ چریکەی چۆلەکەکان و خوڕەی کانیاوەکان و بەرزی کێوەکان دەنگێکی ئەفسووناوی لە منارەی مزگەوتەکان بەرز دەبێتەوە دەڵێ حی علی الفلاح ئەی خەڵکینە وەرن بۆ سەرفرازی ئیدی مزگەوتەکان پڕ دەبن و لەگەڵ شەبەقی بەیاندا ئایەتەکانی سوڕەتی الرحمن تێکەڵی دڵەکان دەبن و سەمفۆنیایەک درووست دەبێ هیچ ناوترێ لەسەری تەنها دەڕبڕینی بە فرمێسکی چاوەکان دەبێ....

لێرە ئافرەتەکان پاڵاپۆش و پۆشتەن
لێرە بۆنی سیواک دێت
لێرە خواردن بە هەژاران دەدرێت

لێرە هەموو منداڵێکی 7 ساڵ حافیز قورئانە و لە 10 الفیەی  ابن مالکی لە عیلمی نەحو لەبەرە

لێرە سوپایەک هەیە کە پیاوەکانی مردنیان لە ژیان لا خۆشەویست تر

لێرە لەگەڵ نەسیمی بەیان تاڵب علمەکان دەست دەکەن بە خێوێندنی الورقات لە عیلمی ئسوڵ
منداڵان فێر تەجوید دەکرێن لەسەر تحفة الاطفال
خەتیبەکان فێری فەساحەت دەکرێن لەسەر الاجرومیە...
زاهیدان فێری تەقوا دەبن لەسەر قورئان
فەرموودەناسان خەریکی شەرحی تدریب الراوین

لێرە..لێرە....لێرە....مانای ژیان هەیە بۆ کەسانێک دڵیان بە نەرمی مابێتەوە و ترووسکایی ئیمانی تێدابێت

بەڵام دووای بیرم دەکەوێتەوە من تەنها خەیاڵم کرد شوێنێکی وا بوونی نەماوە پاک

خەڵکی حەزیان لە زینا و  مەشرووب و حوکمێکی علمانی و دڵێکی تاریک و مردوی دوور لە ئیسلامە... وە کاتێک سەیرێکی حاڵی دونیا ئەکەم ئەزانم تەنها خەیاڵ بوو تەنها خەیاڵ چونکە دۆستان و دوژمنانی ئیسلام یەکیان گرتووە تا نەهێڵن ئەو لادێ خەیاڵیە درووست بێ....


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

21 Nov, 09:54


مامۆستا محمد فایەق

بەرنامەی شەونمی ڕۆح

کێن ئەوانەى خودا بۆیان دێتە پێکەنین؟



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

21 Nov, 06:31


خۆزگە کچانی نیقاب پۆش و عابا پۆش لەوە تێئەگەیشتن جلەکانیان وەک عیبادەت وەربگرن نەک وەک عادەت و نمایش کارێک.

کاتێک دەبینم وێنەو ڤیدیۆکانیان بڵاو دەکەنەوە جگە لەخۆ نمایشکرد هیچتر نابینم خۆداپۆشینی #ئافرەتانی سەلەف لەکوێ و ئافرەتانی ئێستا لەکوێ!

تکایە مەڵێ نیقاب و عەبا پۆشم ئەگەر هەر نمایشێک و هەرکارێک بکەم ئاساییە لەبەر ئەوەی پۆشتەم، نەخێر تۆ زۆر لەوە قورستر خۆت ببینە و شوێنکەوتەی ئافرەتانی سەلەف بە چونکە ئەوان جگە لەوەی داپۆشراوبوون هەمیشە لەدەرەوەش خۆیان لە پیاوان دەپاراست، نەک وەکو ئێستا خەریکی بڵاوکردنەوەی ڤیدۆکانیان بن بەڕاست و چەپیان نامەحرەم بیانبینێت.



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

21 Nov, 05:24


ئـــەگـــەر خــۆری نـوێـژکـردنــت ئــاوا بـو

ئــەوە دلــنـیـابـە خــۆری دنـیـاو

ئـاخـیـرەتـیـشـت ئــاوا دەبـێـت

@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

20 Nov, 14:30


كچانی سەلەف و غیرەتیان لەسەر عەقیدە.

هەردوو کچەکەی عاصم كوڕی علی ،نامەیەکیان بۆ باوکیان نووسی:

ئەی باوکمان ،هەواڵمان پێ گەیشتووە کە ـ خەلیفە معتصم ـ
احمد ی کوڕی حنبل ی گرتووە و
بە قامچی لێی داوە بۆ ئەوەی بڵێ :قورئان مەخلوق ە
لەخوا بترسە گەر داوای لێ کردی کە وا بڵێی ،وەڵامی مەدەرەوە و وا مەڵێ ،
سوێند بە خوا گەر هەواڵی مردنی تۆمان پێ بگات لامان خۆشەویستترە لەوەی کە هەواڵمان پێ بگات کە تۆ وتووتە قورئان مەخلوقە.
.
تهذيب الكمال (13 /514)



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

20 Nov, 06:31


#باخچەی_پیاوچاکان

شەیخی ئیسلام  ابن تیمیە  [رحمە اللە] چوو بۆ میسڕ بۆ بانگەواز،بەو هۆیەوە ماوەیەکی زۆر لە دایکی دوور بوو،نامەیەکی بۆ دایکی نارد و و داوای لێبوردنی لێکرد بەهۆی ئەوەی دەمێکە لێی دوورە بەهۆی بانگەوازەوە!!

پاش گەشتنی نامەکە دایکی نامەیەکی نووسی.

ئەی کوڕی خۆشەویستم/ احمد بن تیمیە.

وعلیک السلام ورحمە اللە و برکاتە و مغفرتە.

جا واللە من بۆ ئەمە تۆم بەخێو کرد،بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان ،تۆم نەزر کرد بۆ ئەم کارە

بەخوا قەسەم من نزیکی تۆم ناوێ لە منەوە،بەڵکو نزیکی تۆم دەوێ لە ئیسلامەوە

ئەی احمد من لەبەردەم اللە تعالی لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکەم  وە سزات دەدەم ئەگەر کەمتەرخەمی بکەیت لە خزمەتی ئیسلام



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

19 Nov, 06:55


بۆ ئەوانەی دەترسن بمرن و منداڵیان بچوکە با گوێ لەمە بگرن

@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

19 Nov, 06:00


هۆکاری چییە کە کێشە لە نێوان خێزانەکان زۆر بووە؟
 
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یـەکـەم : هۆکاری سەرەکی کێشەی نێوان موسڵمانان بەگشتی و خێزانەکان بە تایبەتی ، بریتیە لە دووری لە خوای پەروەردگار.
کاتێک ئەندامانی خێزانێک گشتیان یان هەندێکیان دوور دەبن لە خوای پەروەردگار و طاعەتی خوای پەروەردگار ناکەن و زیکری خوا ناکەن ، دوعا ناکەن ، قورئان ناخوێنن ...هتد
لەولاشەوە مەعصیەت و تاوان دەکەن ، بۆ نموونە: کەناڵەکە چی بێ شەرعی و تاوان و گوناهـە لە سەریەتی ، و بە ئینتەرنێت چی خوای گەورە پێی ناخۆشە و پێی توڕە دەبێ لە ماڵیاندا کار دەکات ....هتد
بێ گومان ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە شەیتان لەو ماڵەدا بێت ، وە بەڕاستی ئیشی شەیتانیش بریتیە لەوەی کە تەفرەقەو (تحریش) بنێتەوە لە نێوان خێزانەکان بە گشتی و لە نێوان ژن و مێردیش بە تایبەتی((ولكن في التحريش بينهم)) (رواه مسلم :2812).
خوای پەروەردگار خۆی فەرموویەتی: ((وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا)).(طـه:124).
"هەرکەسێ پشت لە یادی خوا بکات و پشت لە دینی خوا بکات (پا بەندی دینی خوا نەبێت) ئەوە بەڕاستی ژیانێکی زۆر تەنگ و ناڕەحـەت و تەسک و ناخۆش بۆ ئەو کەسە هەیە "
ئەوکەسەی کە پشت لە یادی خواو لە دینی خوا دەکات ژیانی خۆش نابێت، بۆیە خێزان خۆشحاڵ نابێ، بەختەوەر نابێ، ناکۆک دەبن لەگەڵ یەکتریدا ،
کەواتە هۆکاری سەرەکی بریتیە لە پابەند نەبوون بە دینی خوای پەروەردگارەوە.
دووەم : گرنگە کە ئەندامانی خێزان ئەهلی مەشورەت بن بە یەکتری و پرس و ڕاوێژ بەیەکتر بکەن و لەگەڵ یەکتر دابنیشن و گفتوگۆ بکەن لە بابەتەکاندا، وە ڕێز لە یەکتری بگرن ، ئادابە شەرعییەکان بپارێزن ، ڕێزی گەورە هەبێ، بەزەیی بە بچوکدا بێتەوە ، ئیحترامی یەکتر بگرن و بەسوک سەیری یەکتر نەکەن و....هتد.

ـ ئەمانە زۆر گرنگن کە هاوکاری یەکتر بن إن شاء الله ، بۆ ئەوەی ژیانی خێزان بەختەوەرو خۆشحاڵ و سعید بێت ، نەک ناخۆشحاڵ بێت.

"خوای گەورە هەموو لایەکمان خۆشحاڵ بکات"



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

19 Nov, 05:47


کۆمەڵێ کەس دەچنە سەردانی #رابیعەی_عەدەوی و لەوێ دەست دەکەن بە باسی دونیاو پاشان زەمکردنی، رابیعەش بیدەنگ دەبێ و هیچ ناڵێت!
پاش ئەوەی زەمکردنەکەیان دریژە ئەکێشێ، رابیعە پێیان دەڵێ: هەمووتان دونیاتان خۆش دەوێ و ئەهلی دونیان. چونکە هەر کەسێ شتێکی خۆش بوێت زۆر باسی دەکات. ئەی نەتان دیوە ئەو باوکەی کە رۆڵەکەی خۆی زۆر خۆشبوێ زوو زوو لەناو خەڵکییدا باسی دەکات.
سەرچاوە/ مجموعة رسائل ابن الجوزي




@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

18 Nov, 07:43


کچێک مسوڵمان بووە دایک و باوکی ناڕازین دەڵێت لە خەودا پێم گوترا : ناوت عائیشەیە



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

18 Nov, 06:59


🔻 ئەوانەی دەیانەوێ موعجیزە ببینن، با سەیری غەززە بکەن.. غەززە موعجیزەیە!

هیچ هێزێک نیە لە دنیا دوای 405 ڕۆژ گەمارۆی وشکانی و ئاسمان و دەریا و بۆردومان و تۆپبارانی هەمەجی لە ڕوبەری یەک لەسەر 47ی پارێزگای سلێمانی خۆی بەرامبەر زلهێزانی جیهان (ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیسرائیل، ئیتاڵیا و هتد) بگرێ، جگە لەو پیاوانەی لەسەر ئەو خاکەی ئەم هەسارەیەن!


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

18 Nov, 05:27


پێغەمەبەری خودا لە ڕۆژەکانی کۆتایی ژیانی فەرموویی لەعنەتی خودای گەورە لە یەهوود و نەسارا بێت کە قەبری پێغەمبەرانی خۆیان کردە مزگەوت


بوخاری ڕیوایەتی کردووە


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

18 Nov, 04:30


ئارامی دڵان قورئان

#محمد_الحیدان

@khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

17 Nov, 20:28


#بەیانی_ڕۆژی_دووشەمەیە_سوننەتە_بە_ڕۆژو_بن

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

17 Nov, 11:36


عمر موختار بۆچی زۆر بە مەرگی هاوسەرەکەی نارەحەت بوو
کاتێک هاوسەرەکەی کۆجی دوای کرد، زۆر بە کوڵ ئەگریا زۆر ناڕەحەت بوو، لیان پرسی بۆ بەم جۆرە غەم باری وا بە کوڵ بۆی ئەگری، فەرمووی هەر کاتؽک دەگەڕامەوە بۆ خێمەکەم خیرا ئەهات دەرگای خؽمەکەی بەرز ئەکرد لیم پرسی بۆ دەرگای خیمەکە بەرز دەکەیت پؽ ی ووتم تا جگە لە اللە سەر بۆ هیچ شتیکی تر نزم نەکەیت

بەڵی ئافرەتان گەر بیانەویت ئەتوانن پیاوان سەربەرز و بەهیز بکەن........



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

17 Nov, 08:31


مامۆستا محمد فایەق

بەرنامەی شەونمی ڕۆح

زیانەکانى گاڵتەکردن وسوعبەت کردن؟



@khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

15 Nov, 06:03


ئیبن جەوزی دەڵێ:
كاتێ‌ عومەری كوڕی عەبدولعەزیز وەفاتی كرد، 11 كوڕی لە پاش خۆی بەجێهێشت و میراتییەكەشی 17دینار بوو. بە 5دینار قووماشی كفنەكەیان پێ كری و بە 2دیناریش جێگا قەبرەكەی. ئەوەشی مایەوە دابەش كرا بەسەر مناڵەكانییدا و یەكی 19درهەمیان بەركەووت. بەڵام كاتێك هیشامی كوڕی عەبدولمەلیك مرد، ئەویش 11كوڕی لەپاش خۆی جێهێشت، كاتێ‌ سەروەتەكەی دابەشكرا، هەر كوڕێكی هەزار دیناری بەركەووت. رۆژان تێپەرین خەڵكی یەكێ لە كوڕەكانی عومەری كوڕی عەبدولعەزیز بینی لەرۆژێكدا باری سەد ووشتر شتوومەكی دەبەخشییوە و یەكێك لە كوڕەكانی هیشامیشییان بینی خەڵكی خێری پێدەكرد.
دەبێ كوڕانی نابەرپرسەكانی ئەمرۆ چییان بەسەر بێت، وا ئەوەشی هەیانە هی خۆیان نییە و قووتی میللەتە بردوویانە بۆ خۆیان.

سەرچاوە/ الف قصە وقصە، ص548



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

13 Nov, 16:25


#ئیمامی_زەمەخشەری هەردوو پێكانی قرتابون، پرسیاریان لێ كرد لەو بارەوە: بەچی وات لێ هات یا شێخ؟
فەرموی: دوعای دایكم!
تەیرێكم گرت جارێكیان و پەتێكم پێچا لە قاچەكانی، كاتێ‌ ویستی بفرێت قاچەكانی بە پەتەكەوە جێما! دایكم ئەوەی بینی وتی: خوا قاچت ببڕێ، وەكو چۆن قاچی ئەوت بڕی!
پاشان گەورە بوم و بۆ زانست چوم بەرەو بوخارا، لەوێ‌ لەسەر وڵاخێك بە توندی كەوتم و هەردوو پێم شكا، ناچار پێكانیان بڕیمەوە.

سەرچاوە/
ازهار الریاض فی اخبار القاضی عیاض: المقری التلمسانی


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

13 Nov, 15:24


مامۆستا محمد فایەق

بەرنامەی شەونمی ڕۆح

زیانەکانى دووبەرەکایەتى کردن؟


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

13 Nov, 13:26


له‌ مالیكی كوڕی دینار یان پرسی چۆنی؟
فه‌رمووی:ده‌بێ چۆن بێ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی كورته‌ و گوناهی زۆره...

به‌ محمدی كوری واسعیان گووت چۆنی؟
فه‌رمووی:ده‌بێ چۆن بێ ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ر ڕۆژ هه‌نگاوی له‌ دووا ڕۆژ نزیك ده‌بێ...

زانایه‌ك له‌وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی گووتیان چۆنی؟
فه‌رمووی:له‌سه‌ر خوانی خودام و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتانم...

به‌ حامیدی له‌ففافیان گووت چۆنی؟
فه‌رمووی:تامه‌زرۆی ته‌نها ڕۆژیك سه‌لامه‌تیم!
گوتیان نه‌خۆشی؟
فه‌رمووی:سه‌لامه‌تی ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ توشی گوناه نه‌بم...

له‌سه‌ره‌ مه‌رگدا به‌یه‌كێكیان گوت چۆنی؟
فه‌رمووی:ده‌بێ چۆن بێ حاڵی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌بێ توێشوو له‌سه‌فه‌رێكی دوورو درێژدایه‌،به‌ بێ هاوده‌م له‌ گۆریكی ته‌نگه‌به‌ردایه‌...

به‌ حسه نی كوڕی سه‌نانیان گووت چۆنی؟
فه‌رمووی:چۆنه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی دڵنیایه‌ ده‌مرێ و بۆ پرسینه‌وه‌ هه‌ڵیده‌سێننه‌وه‌...!


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

13 Nov, 13:14


بەرگری له مافت بکه هەرچەنه لاوازبیت ..
چونکه هەمووکات خاوەن هەق بەهێز تره


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

12 Nov, 16:09


تۆ هه‌ر نه‌هاتیت و
به‌ده‌م کردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌کانته‌وه‌
پیر بوین....

كه‌تۆ دێیت كۆشكی سته‌م درز دێنێتو عه‌‌داله‌تت شه‌پۆل ده‌دات........



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

12 Nov, 15:07


مامۆستا محمد فایەق

بەرنامەی شەونمی ڕۆح

زیانەکانى دووبەرەکایەتى کردن؟


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

12 Nov, 13:05


قورئان ئارامی دڵان

ناصر القطامی


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

12 Nov, 08:47


ئەو خاڵانە چین کە  پێویسته‌ له‌سه‌ر كچی ئیماندار په‌یڕه‌وی بكات له‌كاتی شووكردنیدا ؟

 
مه‌رجه‌كانی شووكردن
ئەو خاڵانەى كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر كچی ئیماندار په‌یڕه‌وی بكات له‌كاتی شووكردنیدا :
1 . پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی شووی پێده‌كه‌ی كه‌سێكی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی ئاینی پته‌و و چاك بێت .
2 . ده‌بێت خاوه‌نی ئاكار و ڕه‌وشتێكی جوان بێت .
3 . پێویسته‌ كه‌سێك بێت فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێبكات وه‌كو ( ئه‌نجامدانی هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه‌ی نوێژ له‌ڕۆژێكدا و ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕه‌مه‌زان ... هتد ) وه‌ به‌پێی تواناش سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌خۆیدا په‌یڕه‌ و بكات .
4 . ده‌بێت كه‌سێك بێت دوور بێت له‌خواردنه‌وه‌ی مه‌یی و شته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان .
5 . ده‌بێت كه‌سێك بێت هاوڕێیه‌تی كه‌سانی خراپ نه‌كات چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ( المرء على دین خلیله ، فلینظر أحدكم من یخالل ) .واته‌ : خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئاینی هاوه‌ڵه‌كه‌یه‌تی ده‌ ئێوه‌ بڕوانن كێ ده‌كه‌نه‌ هاوه‌ڵى خۆتان .
===
(1) ( رواه أحمد والترمذي وأبو داود والبيهقي في : ( شعب الإيمان ) وقال الترمذي : هذا حديث حسن غريب . وقال النووي : إسناده صحيح ، وحسنه العلامة الألباني في : مشكاة المصابيح : 5019 ) .


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

12 Nov, 08:13


خواناسێک بە قوتابیەکانی ووت:
کڵاو بکەنە سەر دونیا
( دونیا فریو بدەن)
پرسیان : چۆن چۆنی؟
ووتی:
نانی دونیا بخۆن،،،،
بەڵام کار بۆ دواڕۆژ بکەن !


@khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

11 Nov, 07:03


ئێمە بووین جەژنمان کردە هی هەمووان هەژار و دۆڵەمەند و دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵات ڕەش پێست و سپی پێست
دۆڵەمەندانمان ناچار کرد بە پێدانی زەکات و قوربانی کردن و بەخشینی گۆشت
چ گەورەییەک چ شانازییەک بەر لە ئیسلام  مرۆڤە هەژار و بێ دەسەڵاتەکان  لە بۆنەکان ئەکرانە قوربانی بەردەم پاشا و خوداپووچەکان
یاخوود لە گۆڕەپانی زۆرانبازی بۆ کەیف و دڵخۆشی پاشا و دەسەڵاتداران دوو هەژار ئەبوایە تا مردن شەڕی یەکتر بکەن تەنها بۆ ئەوەی پاشا کەیفی ساز بیت 
ئیسلامی مەزن هات و هەمووشتێک گۆڕا
دۆڵەمەندان و هەژاران لەیەک ڕیز و بەیەکەوە جەژنانە ئەکەن نە کەس سوکایەتی پێ ئەکرێت و نە مرۆڤێک بۆ قوربانی
وا هەزارا ساڵە بەهۆی  فرمانی تۆ هەژاران تێر نان و جـــــوان پۆشن چ سحرێک دۆڵەمەندان ئەگەڕێن و پارە ئەدەن بە هەژاران و منداڵان دڵخۆش ئەبن بە پۆشتەی و جوان پۆش

چ شۆڕشێکت کرد  جوانی و  ئاسودەیــــیەکت خستە ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤەکان هەزاران هەزار سڵاوو لە دیدات پاکترین و بەوەفــــــاترین مرۆڤﷺ



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

11 Nov, 05:53


پێشەوای خواناس حەسەنی بەسڕی [رحمە اللە] دەفەرمێت

"پیاوی وا هەیە تاوانێک دەکات قەتیش لەبیری ناچێتەوە ئیدی هەر بەدڵتەنگی دەیهێڵێتەوە تا دەیخاتە بەهەشت"

کتابی #الزهد للامام احمد بن حنبل



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

10 Nov, 16:37


ئەی برای صاڵحم ، ئەی خوشکی صاڵیحەم ، سەرمەشقانمان زۆر حەزیان به شـەهیدی بووە نەک هەر بۆ خۆیان بەڵکو ئاواتە خوازیش بوون جگەر گۆشەکانیان له بەرەکانی جەنگدا لە ڕیزی پێشەوەی جیهاد دا بوونایه ، دەی گوێ بۆ ( ئەبــو وائیل ) بگرە :
ئەبو جەعفەر دەڵێت : ( ئەبو وائیل ) ( ڕەحمەتی خـودای لێ بێت ) فەرموویەتی :
کوڕێکم هەبێت و لەپێناوی خـودادا بجەنگێت پێم خۆشتره لەوەی ( 100 ) هەزار دیناری ئاڵتونم هەبێت .


1 - الزهد للإمام أحمد (لا: 350)
کتێبی بگە بەکاروانی صالحان




@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

10 Nov, 14:45


لە ئەعمەشەوە ئەویش لە شەقیقەوە دەڵێت:


پیاوێك هات ناوی أبو حورەیز بوو، پێی ووتم: كچێكی گەنجم مارە كردووە، وە من ترسی ئەوەم هەیە كە ڕقی لێم بێت، جا عبدالله ی كوڕی مسعودیش ووتی: " خۆشەویستی و پێكەوەبوون لە خواوەیە و ڕق لێبوونی یەكتر لەنێوان ژن  وپیاودا لە شەیتانەوەیە و دەیەوێت ئەو شتەی خوا بۆتانی حەڵاڵ كردووە لەپێش چاوتانی بخات و ڕقتان لێی بێت، جا ئەگەر ئەو كچە هات بۆ لات فەرمانی پێ بكە با لە پشتتەوە دوو ركعات نوێژ بكات". 


أَخْرَجَهُ عَبْدُ الرَّزَّاقِ وَابْنُ أَبِي شَيْبَةَ.



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

08 Nov, 14:52


الإمام الشافعي رحمه الله ئەیفەرموو
"من أحب أن يختم له بخير فليحسن الظن بالناس".

هەرکەس پێی خۆشــە بەکرداری چاکەوە کۆتای بەژیانی بێت با گومانی چاک بەخەڵک بــەرێت

المجموع شرح المهذب31



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

07 Nov, 08:48


مامۆستا محمد فایەق

شەونمی ڕۆح

چارەسەرى دووبەرەکایەتى کردن؟



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

07 Nov, 08:33


مرۆڤی داوێنپیس بووە بە دەمڕاستی موسڵمان و مرۆڤە داوێنپاکەکان بە خودی موسڵمانان بێ ئەرزش و نابووت دەکرێن!

خوا عەقڵی بە مرۆڤ داوە، لێپرسینەوەیش لە مرۆڤ بەهۆی ئەو عەقڵەوەیە کە پێیداوە، ئاژەڵ و مرۆڤی شێت بۆچی لێپرسینەوەیان نییە؟ چونکە عەقڵیان نییە و هەڵەیان لەسەر حساب نییە.. بۆیە ئەی مرۆڤی خاوەن عەقڵ، عاقڵ بە پێش لێپرسینەوە لە بەرهەمی عەقڵت! لەگەڵ پاکەکان بیت، پریشکی پاکیت بەردەکەوێ و لەگەڵ پیس و خەبیسەکانیش بیت بێگومان درەنگ یان زوو پریشکێکت بەردەکەوێ!


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

05 Nov, 10:58


ڕێگەی بەهەشت ئێستا بە غەززەدا تێدەپەڕێت، غەززە بووەتە نۆیەم دەرگای بەهەشت بۆ موسڵمانان و هەشتەم دەرگای دۆزەخ بۆ کافران

@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

04 Nov, 09:34


پێغەمبەرﷺ فەرمویەتۍ:
«ئیمانتان نوێ بڪەنەوە، وترا ئەۍ پێغەمبەرۍ خوا چۆن ئیمانمان نوێ بڪەینەوە؟
فەرمووۍ زۆر بڵێن:-

#لا_ٳلە_ٳلا_اللە»



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

04 Nov, 08:34


"هیوادارم دونیا هەموومان ببات بۆ ئەو شوێنانەی کە خۆشمان دەوێت،
بەجۆرێک کە بگونجێت بۆ ئەم تەمەنەی چاوەڕوانی،
هیوادارم هەنگاوەکانمان کۆتایی پێ بێت، کە بۆ هەمیشە لە ڕۆیشتن بحەسێینەوە، کەس کۆسپ و تەگەرە دروست نەکات جگە لە خۆشیەکان.
و ئەو ڕابردووی خەم بەسە کە دووبارە نەبێتەوە.



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

26 Oct, 08:58


بڕوا بەو کەسانە مەکە، دوای دابــڕانێکی زۆر ئەگەڕێنەوە بە بیانوی ئەوەی بیریان کردوی...

نـــــا !!
گەڕاونەتەوە چونکە لە تۆ باشتریان نەدۆزیوەتەوە.


@Khatonakam
︶\_(💓💓)_/︶

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Oct, 15:40


بەشێوەی فایلی دەنگی

لێھاتووییەکانت لە بیر نەکەیت

(بەشی چوارەم)


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Oct, 11:58


ژیان بەردەوامە لە غەززە


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Oct, 09:38


لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

«هیچ کەسێک هێندەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان خۆشەویست نەبوو، وئەگەر پێیان بگەیشتایە ئەوا بۆی هەڵنەدەستان چونکە حەزی بەوە نەدەکرد»



ئەنەس ڕەزاى خواى لێبێت باسی ئەوە دەکات کە لە لای هاوەڵان هیچ کەسێک وەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خۆشەویست نەبووە، ولەگەڵ ئەم خۆشەویستیە بەهێزەیان بۆی، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیان بگەیشتایە؛ بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵنەدەستان؛ چونکە ئەوان دەیانزانى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەز ناکات کەس لە بەر پێی بۆی هەڵسێت.



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Oct, 07:31


لە عبدالله کوڕی عەمرو ڕەزای خوایان لێبێت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:


«دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە».



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

23 Oct, 05:15


خەڵکی غەززە ڕۆژ نیە ئەم دیمەنە نەبینن


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

22 Oct, 05:25


ئیبنومەسعوود ڕەزای خوای لێ بێت دەفەرمووێت:

پێغەمبەری خودا دروودی خوای لێ بێت فەرموویەتی: لە سەرەتاوە یەکەم کەموکوڕی لە نەوەی ئیسڕائیلدا ڕووی دا، ئەوە بوو کاتێک پیاوێکیان دەگەیشت بە پیاوێکی تریان پێی دەگوت: کابرا! لە خودا بترسە و واز لەو کارە بێنە کە دەیکەیت، پاشان بۆ سبەینێ لەسەر ئەو حاڵە پێی دەگەیشتەوە، بەڵام -ئەمجارە- قەدەغەی لێ نەدەکرد، بەڵکوو خۆیشی لەگەڵیدا دەیخوارد و دەیخواردەوە و دەبوو بە هاونشینی، جا كاتێک ئەو کارەیان کرد، خودا دڵیانی تێکەڵ و پێکەڵ کرد و دای بەیەکدا، پاشان پێغەمبەری خودا ئەم چەند ئایەتەی خوێندەوە:

«نەفرین کرا لەوانەی بێبڕوا بوون لە نەوەکانی ئیسڕائیل لەسەر زمانی داوود و عیسای کوڕی مەریەمەوە، ئەویش لەبەرئەوەی سەرپێچییان کرد و دەستدرێژییان دەکرد. ئەوان قەدەغەی یەکتریان نەدەکرد لە خەراپە و تاوانێک کە دەیانکرد، بەڕاستی کارێکی زۆر ناپەسەندیان دەکرد. دەبینیت زۆربەیان بە خۆشەویستی و پشتیوانیی ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون، ڕازین، خراپترین دەستپێشخەرییان بۆ خۆیان ئەنجام دا ...

ئینجا فەرمووی: نەخێر، سوێند بە خودا دەبێت فەرمان بە چاکە و نەهی لە خەراپە بکەن و، بەر بە زۆرداریی زۆردار بگرن و، بیهێننەوە بۆ سەر ڕاستەڕێ و نەیەڵن بە موو لە حەق لا بدات، یان ئەوە دەکەن، یاخود خودا دڵەکانتان تێکەڵ و پێکەڵ و بەیەکدا دەدات، سەرەڕای ئەوەیش وەک لەعنەتی لەوان کرد لە ئێوەیشی دەکات.)



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

21 Oct, 09:07


فلا نامت اعین الجبناء

چاوی ترسنۆکان خەوی لێ ناکەوێت


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

21 Oct, 07:50


پێغەمـبەر صلی الله علیە وسـلم ـدەفەرموێت (إيَّاكُمْ والظَّنَّ، فإنَّ الظَّنَّ أكْذَبُ الحَديثِ)
دوورکەونـەوە لەگومان بردن ـی خراپ چونکە گومان درۆترین وتەیە .
رواە مسلم

وەدەفەرموێت
(يا معشر من آمن بلسانه ولم يدخل الإيمان قلبه، لا تغتابوا المسلمين، ولا تتبعوا عوراتهم، فإنه من تتبع عوراتهم يتبع الله عورته، ومن يتبع الله عورته يفضحه في بيته)).

ئەی ئەوانەی بەزمان باوەڕتان هێناوە باوەڕ نەچۆتە دڵەکانتانەوە غەیــبەت ـی موسڵمانان مەکەن و شوێن کەم وکورتیەکانیان مەکەون چونکە ئەوەی شـوێن کەم وکورت ـی براکەی بکەوێت الله شـوێن عەیبە وکەموکوڕیەکان ـی خۆت ئەکەوێ وە ئەگەر الله شوێن عەیبەی هەرکەسـێ بکەوێ ئەوا ئابــڕووی ئەبات گەر لەناوماڵەکەی خۆشــیدا بێت.



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

20 Oct, 06:43


مامۆستا محمد فایەق

بەرنامەی شەونمی ڕۆح

ئەو شتانەى هاوەڵان و پێشین ترساون کەتووشى ئوممەتى ئیسلام بێت؟


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

20 Oct, 06:39


قەومی عاد مەغرور بوو بە هێزی خۆیان.
ـ ثەموود مەغرور بوو باغ و بێستان و سەرچاوەکانی ئاو.
ـ قەومی فیرعەون مەغرور بوون بە ماڵ و دەسەڵات.

عاقبەتیان ئەوە بوو کە خوای گەورە بۆ ئێمەی باسکرد، هەر کەسێک مەغرور بێت بەم شتانە عاقیبەتی وەک ئەوان دەبێت، دەبێت تیابچن و ئەو نیعمەتە لەسەریان لادەچێت


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

17 Oct, 20:57


غەززە سەرکردەیەکی دیکەی شەهید بوو
خوای گەورە بە شەهید قبووڵی بکات
یحیی سنوار کەسێک بوو کە دەیانوت خۆی شادووەتۆ بەڵام ئەمڕۆ بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بوو کە خەریکی جیهاد بوو لەگەڵ دوژمنەکانی و هەر لە ساحەی جیهادیچ گیانی دا
وەیل بۆ ئەوانەی کە بۆ شەهید بوونی ئەم سەرکردە ئاواز دەگێڕن

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

16 Oct, 14:55


#خەلیفە_مەهدی (باوکی هارون ڕەشید) کاتێ بیستی #سوفیانی_سەوری کە یەکێک بوو لە پێشەوا بەرزەکانی شاری بەسرە ڕەخنە لە حوکم و فەرمانڕەوایی عەباسییەکان دەگرێ، ناردی بە شوێنییدا و داوای لێکرد ببێتە قازی شاری کوفە، بۆ ئەمەش فەرمانی دەست بەکاربوونی بۆ نووسی. بەڵام پاش ئەوەی لە کۆشکی خەلیفە هاتە دەرەوە، فەرمانەکەی دڕاندو پاشان خۆی شاردەوە.. هەرچەندە لە دووی گەڕان نەیان دۆزییەوە، هەتاوەکو لە بەسرە و لەساڵی ١٦١ک وەفاتی کرد.

کەسی خواناس ئەوەندە خۆپارێزە لە بەرپرسیارێتی هەڵگرتن!!
کابراش بۆ ئەوەی لای نەبەن ئامادەیە هەموو سەرشۆرییەک قبوڵ بکات.
سەرچاوە/ اقتضاء الصراط المستقيم،ج١،ص١١٨


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

16 Oct, 09:08


مامۆستا محمد فایەق

بەرنامەی شەونمی ڕۆح

ئەو کارانە چین پێغەمبەرﷺ ترساوە تووشى ئوممەتەکەى بێت؟


@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

16 Oct, 07:06


دەرگای لێ خۆشبون كراوەیە



ئەبوموسای ئەشعەری ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی:
(( إنَّ الله تَعَالَى يَبْسُطُ يَدَهُ بالليلِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ،ويَبْسُطُ يَدَهُ بالنَّهَارِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ اللَّيلِ،حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِها )) ئیمامی مسلم گێڕاویەتیەوە.
واتە:بەڕاستی خوای گەورە لەشەودا دەستی پیرۆزی خۆی ڕادەخات بۆئەوەی لەوبەندانەی ببورێت كە بەڕۆژدا تاوانیان كردوە,وەهەروەها لەڕۆژدا دەستی پیرۆزی خۆی ڕادەخات بۆئەوی لەوبەندانەی ببورێت كە بەشەودا تاوانیان كردوە,هەتا ئەوكاتەی خۆر لە خۆرئاواوە هەڵدێت.

سوده‌كه‌ی

١/ فراوانی بەزەیی خوای پەروەردگار بەرامبەر بەندەكانی خۆی كەتەوبە یان لێ وەردەگرێت هەرچەندە تەوبەكەیان دوابكەوێت,بەڵام پێویستە مرۆڤی بڕوادار زو تەوبەبكات و بگەڕێتەوە لای پەروەردگاری نەوەك مردن ڕێگای لێ بگرێت وفریای پەشیمان بونەوە نەكەوێت.

٢/ خوای گەورە تەوبەكردنی پێخۆشە هەرچەندە تاوانەكانیش زۆربن بەو مەرجە خاوەنەكەی بەپاكی بگەڕٍێتەوەلای خوای پەروەردگار.

٣/ ئەم فەرمودەیە بەڵگەیە لەسەر سەلماندن وچەسپاندنی دودەستن بۆ خوای گەورە لەسەر حەقیقەتی خۆی بەبێ ئەوەی ماناكەی بگۆڕدرێت یان بشوبهێنرێت بە سیفاتی دروستكراوەكانییەوە,وەك پەروەردگار فەرمویەتی:{ وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللَّهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا بِمَا قَالُوا بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنْفِقُ كَيْفَ يَشَاءُ (٦٤)} سورەتی مائیدە.
واتە:جوەكان دەیان ووت:دەستەكانی پەروەردگار زنجیركراوقوچراوە,بۆیە واڕژدوچروكە وڕۆزی بەندەكانی خۆی نادات پەروەردگار فەرموی:دەك دەستەكانی خۆئەوان هەمیشە قوچراوبێت,وەنەفرەتیان لێكرا بەهۆی ئەوقسە خراپەیانەوە كەدەیان ووت بۆیە بەردەوام بەخیل وچروكن,بەڵكودەستەكانی پەروەردگار هەمیشە واڵاو كراوەیە وهەچۆنێك خۆی بییەوێت دەیبەخشێت.

٤/ هەروەها بەڵگەیە لەسەرئەوەی كەدەرگای تەوبەكردن داناخرێت هەتا خۆر لە خۆر ئاواوە هەڵنەیەت,كاتێك ئەمە ڕویدا هەموخەڵك دەست بەجێ ئیمان دەهێنن بەگاورو جوەكان وبوزییەكان و مولحیدەكانەوە, بەڵام تەوبە لەكەسیان وەرناگیرێت چونكە درگای تەوبەكردن بەتەواوی داخرا.

٥/ واجبە موسڵمان لەهەموو تاوانەكانی بەگشتی تەوبەبكات وپەشیمان بێتەوە خۆئەگەر لە هەندێكی تەوبەی كردو لەهەندێكی تری تەوبەی نەكرد ئەوە تەنها ئەو اتاوانانە دەگرێتەوە كەتەوبەی لێ كردوە وتاوانی ئەوانی تری لەسەر دەمێنێتەوە,ئەمەش مەرجەكانی وەرگیرانی تەوبە وپەشیمانیە بەپێی قورئان وسوننەتی صحیح:

١/ دەست بەجێ لە تاوانەكانی دووركەوێتەوە.
٢/ زۆرلۆمەی خۆی بكات لەسەركردنی تاوانەكانی.
٣/ بڕیاربدات هەرگیس نەگەڕێتەوە سەرتاوانەكانی.
٤/ ئەگەر هەرمافێكی خەڵكی لەسەرە بۆیان بگێڕتەوە یان گەردنی خۆیانی پێ ئازاد بكات.
٥/ وەپێویستە لە كاتێكدا تەوبەبكات كەلێی وەربگیرێت چونكە تەوبەكردن لە دووكاتدا وەرناگیرێت:

أ/ كاتی هاتنی ئەجەل و غەرعەرە وەك پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمویەتی:(( إِنَّ اللهَ يَقْبَلُ تَوْبَةَ الْعَبْدِ مَا لَمْ يُغَرْغِرْ)) صحيح الترغيب والترهيب(٣١٤٣).  واتە:خوای گەورە تەوبەی بەندەكانی خۆی وەردەگرێت مادەم گیانیان نەگەشتبێتە گەرویان.

ب/ كاتی هەڵاتنی خۆر لە خۆرئاواوە كەئەمەش یەكێكە لە نیشانەكانی دواڕۆژ لەم كاتەشدا تەوبە لە كەس وەرناگیرێت,وەك پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمویەتی:(( لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا، فَإِذَا طَلَعَتْ وَرَآهَا النَّاسُ,آمَنُوا أَجْمَعُونَ، فَذَلِكَ حِينَ {لَا يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا}. بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە.
واتە: دوا ڕۆژ نایەت هەتا خۆر لە خۆرئاواوە هەڵنەیەت,كاتێك هەڵهات وخەڵك بینییان هەمویان بڕوادەهێنن,ئەوە ئەوڕۆژەیە(كەبڕواهێنانی هیچ كەسێك سودی نییە مەگەر پێشتر بڕوای هێنابێ,وەهەروەها كردەوەی چاكی هیچ كەسێكیش وەرناگیرێت مەگەر پێشتر ئەوكردەوەیەی كردجێ بەجێ كردبێت).شرح رياض الصالحين لابن عثيمين رحمه الله.

وه‌رگیراوه‌ له‌ به‌رنامه‌ی بیروباوه‌ڕ (ڕاڤه‌ی ١٠٠ فه‌رمووده‌)



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

16 Oct, 06:59


بەردەوام خۆشی هەیە ..
شاراوەتەوە چاوەڕێیی لێخۆش بوونە بۆئەوەی ئاشکرابێ ..


@Khatonakam
︶\_(💓💓)_/︶

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

15 Oct, 11:37


‏ئەگەر خوای گەورە بەتەنها منەتی سێبەرمان بەسەردا بکات، ئەوا ناتوانین هەرگیز سوپاسگوزارێكی تەواوبین
بۆ ئەم بەخششە گەورەیە


@Khatonakam
︶\_(💓💓)_/︶

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

15 Oct, 10:23


خیانەت مەکە لەوکەسەی خیانەتی لێت کردووە!!!

پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمووێت:
ئەمانەتەکە بدەرەوە بەدەست ئەوکەسەی کەداوێتی بەدەستت،وەخیانەت مەکە لەوکەسەی کەخیانەتی لێت کردووە.

عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) : ((أَدِّ الأَمَانَةَ إِلَى مَنِ ائْتَمَنَكَ وَلاَ تَخُنْ مَنْ خَانَكَ))


📚صحيح سنن أبـى داود رقم : (3535) وصحيح سنن الترمذى رقم : (1264)



@Khatonakam

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

14 Oct, 10:51


#سوپای زایۆنی بۆردوومانی خێمەی ئاوارەکانی کردەوە و دەیان خێمەی بە مناڵ و ژن و پیرەوە سوتاند...!

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

14 Oct, 10:41


Channel photo updated

🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺

13 Oct, 12:08


هەرکەسێك زمانی بگرێتەوە لەباسکردنی کەم کوڕی خەڵک.

پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی :

((مَنْ خَزَنَ لِسَانَهُ سَتَرَ اللَّهُ عَوْرَتَهُ)).

واتـــــــــه‌ :

هه‌ر كه‌سێك زمانی بگرێته‌وه‌ لەباسکردنی کەم وکورتی خەڵکی ئه‌وا اللە كه‌موكوڕی و تاوانه‌كانی داده‌پۆشێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📕سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (2360) .



@Khatonakam