پردی صراط : پردێکە دانراوە لەسەر دۆزەخ و هەموو کەسێک دەبێت بەسەریدا بڕوات لەکاتێکدا کە خەڵکان مەحشەڕ جێ دەهێڵن.
وەسفی ئەم پردە لەفەرمودە صەحیحەکاندا کە پێغەمبەری خوا ﷺ وەسفی کردووە :
| ١ | - پردێکە لەسەر دۆزەخ دانراوە :
« ثم یٶتي بالجسر فیجعل بین ظهراني جهم »
واتە : ئینجا پردەکە دەهێنرێت و دادەنرێت لەسەر ئەم لاو ئەو لای دۆزەخ.
| ٢ | - پردی صراط پردێکی یەکجار باریکە و تیژە وەکو شمشێری یەکجار تیژ :
«مثل حد السیف المرهف»
واته : باریکە وەک دەمی شمشێری یەکجار تیژ.
| ٣ | - پردی صراط وەک دەمی تیژی موس وایە :
« ویوضع الصراط مثل احد الموسي ، فتقول الملائكة : من تجیز علی هذا ؟ فیقول الله تعالی : من شئت من خلقي ، فیقول الملائكة : سبحانک ما عبدناک حق عبادتک »
واتە : پردی صراط دادەنرێت وەک دەمی تیژی موس وایە بەهۆی باریکی پردی صراط مەلائیکەکان سەریان سوڕ دەمێنێت لەوەی کەکێ دەتوانێت بەسەریدا بپەڕێتەوە دەڵێن : کێ دەتوانیت بەسەریدا بڕوات ؟ خوای گەورە دەفەرموێت : ئەوانەی کەخۆم دەوێت لە دروستکراوەکانمدا ، مەلائیکەکانیش دەفەرموون : پاکی شایەنی تۆیە نەمان پەرستویت بە پەرستنێکی تەواو شایستە بەتۆ.
| ٤ | - بەم لاو لادا خەڵک فڕێ دەداتە ئاگری دۆزەخەوە وەکو پەپولە :
« یحمل الناس علی الصراط یوم القیامة فتقادع بهم جنبتا الصراط تفادع الفراش في النار قال فینجي الله برحمته من یشاء »
واته : « خەڵکان دەچنە سەر پردی صراط و هەڵیان دەگرێت و بەم لاولادا و بەسەر یەکدا دەیانخاتە خوارەوە وەک چۆن پەپولە بەسەر یەکدا دەکەونە ئاگرەوە پاشان خوای گەورە ئەوانەی ویستی لێیەتی لە بەندەکانی بە بەزەیی خۆی ڕزگاریان دەکات ».
| ٥ | - پردێکی فڕێدەر و خلیسکە :
« قلنا یارسول : ما الجسر ؟ قال : مدحضه مزلة علیه خطاطیف »
واتە : فڕێدەرێکی خلیسکە چەند قولاپێکی بەسەرەوەیە.
| ٦ | - لەم لاو لەو لای قولاپی ئاگر و درك هەیە بەقولاپەکانی خەڵک فرێ دەداتە دۆزەخەوە بەگوێرەی کردەوەکانیان :
وفي حافتي الصراط كلالیب من النار معلقة ... مثل شوك السعدان .... غیر انها لایعلم قدر عظیمها الا الله ... ویخطف الناس بٲعمالهم ...
واته : لەم لاو لای پردی • صراط • دا چەند قولاپێک هەیە لە ئاگر کە پێوەی هەڵواسراوە ... وەک درکی سەعدان ... بەڵام کەس ئەندازەی گەورەیەکەی نازانێت تەنها خوای گەورە نەبێت.
پـێــشـین | peshin