ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون . @karwanihadith Channel on Telegram

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

@karwanihadith


ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون . (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون، یەکێک لە کانالەکانی تێلێگرامی ژمارە یەک بۆ خوێندنی و با لەناسان کەوتایی هەروەها وردی گرمیی خودایەوە. ئەم کانالەکە بۆ خوێندنی بەرهەمەکانی زیندووتی دینی و جیهانی و جوانی. کانالەکە ڕاستی نیشانەکردووە بۆ هاوڕۆژبووانی هەرێمی کوردستان و هۆزەنگەکانی تایبەت.

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

17 Nov, 12:19


سەبارەت بەوەـی دەگوزەرـێ لە بلاد الحرمین

ساڵانێکە ئەم شتە هەیە بەڵام ووردە وودە زیاتر و زۆرتر بوو ، وە بوە ئاشکرا و بێ پەردە.

جێگای خەم و داخ و دڵگرانیە.

بەڵام ئەبێ لەوەش خراپتر بێ وەکو ساڵانێك پێش باسمان کردوە.

(سەرەتــایی ) = ( کۆتایی ) لەوێوە دەستپێدەکــات.

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

02 Nov, 08:01


پێم خۆشە بیرتـان بخەمەوە

(بشر المریسي ) کە سەلەف لەسەردەمی خۆی کۆدەنگ بوون لەسەر تەکفیرـی ،
ڕەئسی جەهمیەکان بوو ، هەڵگرـی شوێن پێی
(جهم بن صفوان ) بوو ، بەکورتـی و پووختی ئەوەـی کەمێ کتوبی سەلەفی خوێندبێتەوە تێئەگاو زانیویەتی ( بشر المریسي ) چ کەسێك و ئیمامێکی گومڕاکار بووە ، باشترین تێگەیشتن بۆ حاڵی کتێبەکەـی پێشەواـی بەڕێزمان ( ئەبو سەعیدی داریمیە ) ( نقض علی المریسي ... ).


ئەوەـی سەیرە و جێگاـی تێڕامانە و جێگای بیر کردنەوەـی شۆك هێنەرە ....

نووسەر بووە و کتابی هەبووە لەسەر ( التوحید ) !!! تێبگەن بشر المریسي کتێبی نووسیوە لەسەر تەوحید .. لەکاتێکدا ڕەئسی کوفر بوە ، یەکێک لە پیسترین ئەئمەی گومڕاکار بووە ، وە ڕەددـی معتزلـەی داوەتەوە !!!!


جوان بیربکەنەوە سەدجارـی تر ،( بشر المریسي ) بانگەواز کارـی جەهمییەت .
خۆـی پێ ئەهلی سوننەو موەحید بوە و ئەهلی سووننەـی سەلەفی ئوممەتی پێ گومڕا بووە !!!


کابرا گومڕابووە ، گومڕاکار بووە ، سەلەف کۆدەنگ بوونە لێی بەوەـی گومڕایە و کافرە
کەچی  خۆـی بەتەنها و شوێن کەوتوانی خۆـی پێ لەسەر حەق بوە و مەنهەجە گومڕاکەـی خۆی بە دین زانیوە و سەرـی خستوە !!


نازانم ڕوونە یان ناااا
ئەم بەڵگەو نمونە پێم وایە بەقەدەر کتێبێکە بۆ تێگەیشتن لە واقع و حەقیقەتی ئێستـاو دەوروبەر و گرووپە گومڕاکان ..

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

29 Oct, 07:50


بۆ ئەو خوێنەرانەی سەرەتاو ناوەندیشن
سێ کتێب زۆر پێویستە بخوێندرێ و جوان لێی تێبگەی ئەوانیش :

ٲصول السنةـی ئیمام احمد.
شرح السنة للبربهاري.
السنة لحرب الكرماني .

سەرەتا ٲصول السنةـی ئیمام احمد مەخوێنەوە بەتەنها بەڵکو حیفزـی بکە و جوان لێی تێبگە سەرەتا حیفز ئینجا بۆ تێگەیشتن ئەتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر شروحات کە کراون بۆـی .

شرح السنة للبربهاري ، ئەمەشیان دواـی ئیمام احمد بخوێنن جارێك تا دە جار ، بۆ تێگەیشتنیش بگەڕێنەوە بۆ سەر شەرحیاتێك کە بۆـی کراوە.


السنة لحرب الكرماني ، ئەمە دواـی ئەوانی تر
ئەم کتێبە کۆدەنگیە زۆر گرنگە ، یەکێکە لەڕاسترین کتێبەکانی عەقیدەیی کە بەسەنەدەوە نەقڵ کراوە ، بەوورـی بیخوێننەوە ، سەرەتا ئیجماع نەقڵ دەکا دواتر ئیمام هەر خۆـی بەسەنەد بەڵگە بۆ ئیجماعەکەـی دەهێنتەوە.

گەر تۆ سەرەتا یی و ناوەندـی زۆر پێویستە بۆت ئەم سێ کتێبە .

بۆ ئەوانەـی عەرەبیش نازانن الحمدللە هەموویان بەکوردی کراون و وەرگێڕاون و شەرحیش کراون ، بۆیە ئەم بیانوەشت نامێنی بەوەـی بەکوردـی نەبێ .

من ناڵێم کتێبەکانی تر گرنگ نین بەڵکو زۆرگرنگن دواتر باسی گرنگی و چۆنیەتی خوێندنەوە و تێگەیشتنی کتێبە گەورەکانیش ئەکەین.


بەڵام ئەم سێ کتێبە زۆر پێویستە بۆ تێگەیشتن و زانین و چاوکرانەوەت بۆ مەنهەجی سەلەف لە بیروباوەڕدا .

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

26 Oct, 19:26


خوێنەرێك سەرەتایە و ناشزانێ چۆن خۆـی شارەزا بکا لە (فیقهـ ) حەڵاڵ و حەڕام ؟


پێیان دەڵێین : پووخترین کتێبی فیقهی دانرابێ لەسەر فیقهـ و تەنها فەرموودە بێ ،
( عمدة الٲحكام ) ، بەیەکێک لە ڕاسترین کتێبە فیقهیە پووختەکانی ئوممەت دا ئەنرـێ کە تەنها پاڵپشتە بە فەرموودەکانی ( الصحیحین)
بوخارـی و موسلیم ، زۆربەـی فەرموودەکان
( متفق علیە ) ین ، هەندێ بوخاری بەتەنها و هەندێکی موسلیم بەتەنها .

لەفزـی فەرموودەکان و متنەکەـی پووخت وکورتە.

ئەم کتێبە بۆ حیفزە نەك خوێندنەوە.

پێویستە خوێنەر وەکو ناوـی خۆـی لەبەرـی بکاو لێی تێبگاو کارـی پێبکات.

ئەمە شارەزابوونی فریاگوزارـی خێرایی سەرەتاییە بۆ خوێنەر.

چونکە بەداخەوە خەڵکێکی زۆر زۆر حڵاڵ و حەڕامی ئیهمال کردوە و هیچ لە فیقهـ نازانێ و ئەسڵەن هەر گوێی پێنادا.

چۆن دەبێ بەحیساب ساڵانێکە هیدایەت درابی کەچی پرسیار لە بەشی تەهارە بکەـی ؟
دەبێ و پێویستە زوو زوو خۆت شارەزابکەـی لێی ، بۆیە ئەمە باشترین کتێبە بۆم هەڵبژاردوون .
ئەم کتێبە مەنهەجیشە لەهەموو جیهان نەك شوێنێکی دیاریکراو.


دواتر خوێنەر دەتوانی بچێتە قووڵایی باسەکان بۆ فیقهـ ئینجا بچێتە سەر مەزهەبی حەنابیلە و سەلەفی حەنابیلە ، باشترین کتێبی گەورەیی کۆکەرەوەـی هەموو ئەڕائەکان ( المغني ) یە ، شەرحی مختصري الخرقي .


ئەم باسانە ووردەکاری زۆری تێدایە

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

26 Oct, 16:31


وەکو بنەما

تاڵیبی حیفز کەمتر دەخوێنتەوە بەبەراورد بە خوێنەری ئاسایی .

تاڵیبی حیفز بەهۆی حیفزەوە مجالی زۆر کەم دەبێ.


وەکو بنەما
هەرکتێبێك سوودت لێی بینی و چیژت لێی بینی بیکە نێو بەرنامەـی شته سوود گەیەنەرەکانی ژیانت مانگێ جارێ یان دووجار بیخوێنەوە ، کەسی وا هەبووە لەسەلەف کتێبێکی ٥٠٠ جار خوێندووتەوە لەژیانیدا.

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

16 Oct, 12:22


کتێبخانە ناوازەکە گەیشت ..!!
مۆبایل ئەپڵیکەیشنی کتێبخانەی پێشین📚💜

🟣کتێبخانەیەکی #ئۆنلاینە لەسەر مەنهەجی پێشینانی ئەم ئومەتە لە ( صەحابە و تابعین و اتباعی تابعین ) رەحمەتی اللە یان لێبێت.

ئەمانە تایبەتمەندی ئەپڵیکەیشنەکەمانە :
🔹هەشت بەشی تیایە
🔹دوو بەشی کوردیە
🔹ئەتوانیت #کتێبەکان داگریت و لەکاتی نەبونی خەتیش بە #ئۆفلاین بیانخوێنیتەوە
🔹ئەتوانی کۆتا لاپەڕەش کە خوێندوتەوە دیاریکەیت 📌📖
🔹بەشی پۆست و ستۆری تیایە ڕۆژانە پۆستی تیا ئەکرێت
🔹بۆ هەردوو سیستەمی ئایفۆن و ئەندرۆیدیش بەردەستە📱
🔹بە شێوەی وێبیش بەردەستە🌐

بۆ ئەندرۆید
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.peshin.ktebxana

بۆ ئایفۆن
https://apps.apple.com/gb/app/%DA%A9%D8%AA%DB%8E%D8%A8%D8%AE%D8%A7%D9%86%DB%95%DB%8C-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%DB%8C%D9%86/id6460946953

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

15 Oct, 10:12


بە ئیمام و پێشەواـی ئەهلی سوننە ئەحمەدـی کوڕی حەنبەلیان گووت : فڵان کەس دەڵێ : ئەهلی حەدیس کەسانێکی خەراپن ؟

ئیمام فەرمووـی : زیندیق زیندیق زیندیق

ڕاستەوخۆ حوکمی زیندیقی بەسەدا دان ، چونکە ئەگەر ئەوان خەراپن کەواتە کێ جێگاـی متمانەیە و کێ شایستەیە دینی لێ وەربگیرـێ ، ئەگەر ئەوان خەراپ بن کەواتە فەرموودە و ئەسەریش بەتاڵ دەبێتەوە.


بۆیە ئێوەش لە حوکم دان بەسەر ئەوانەـی ئەمڕۆ تەکفیرـی ئیمامی احمد و شافیعی و مالیك و بوخارـی و هتد دەکەن مەترسن و ڕاستەوخۆ پێیان بڵێن : زیندیق زیندیق زیندیق.


ئەمەش شایستەترین ناوە لەسەلەفەوە بۆ ئەوان جێماوە ..

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

11 Oct, 17:50


گەڕانەوە بۆ فەرموودەکانی الفتن زۆر پێویستە لەم کاتەدا.


ئەم فەرموودەـی کە ئێستا ئێمە تێیداین ختورەت و سەختی ئەمڕۆمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە.

ئەم فەرموودەی ئەفەرموێ : ئیماندار بەیانی ئەکاتەوە بەئیمانەوە ، شەوەکەی کافرە ، یان بەپێچەوانەوە...


ئەفەرموێ : ئیماندار ، واتە کەسێکی موەحیدی لەسەر سوننەت ؟ ئەمەیە ترسناکیەکەی !

سبحان اللە لەماوەـی ٢٤ کاتژمێر بەدوو دەور تێپەڕی کوفرو ئیمان ؟

ئەمەیە ئێستا ڕۆژانە بەچاوـی سەر ئەیبینین.

بەڕاستی دەبێ هەموومان دایم دووعا بۆخۆمان بکەین ، لەدەست دەرچوە بڵێین فڵان و فیسار وا ،؟ چونکە وەکو گەڵا لە هەموو لایەك هەڵدەورـێ ، زەمانی چ هەیە ئێمەش نەگرێتەوە !!

تەنها دووعاو ڕەحمی اللە ، ئینجا دەستگرتن بەتووندی بە حەبلی مەتین .

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

08 Oct, 08:13


خوێنەرێك دەپرسێت ؟
من ویستم دەستبکەمە خوێندنەوەی کتێبەکانی سەلەف ، بەڵام هەندێ کەس ڕێگریان لێکردم گوتیان : نابێ بیانخوێنیەوە تا سەرەتا لە کتێبەکانی زاناکانی ئێستاو متٲخرین تێدەپەڕی ئەوکات ؟
دەشڵێن : کتێبەکانی سەلەف قورسن و دەبێ بگەڕێیەوە بۆ تێگەیشتنی متٲخرین ؟


لەوەڵامی ئەم خوێنەرەدا ئەڵێین :
ئەمە قسەی گومڕاکانە بۆ دوورخستنەوەـی خەڵك لە مەنهەجی سەلەف، و قورس کردن و ناشرین نیشاندانی کتێبەکانی سەلەفە.

گومڕاکان ئەزانن هەرکەس بەس بچێتە سەر کتێبەکانی سەلەف ئیدی هەرچی سیحری گومڕاییانە بەتاڵ ئەبێتەوە و ڕووـی ڕاستیان دەردەکەوێ.

گەرنا کتێبەکانی سەلەف هێندە بەسادەی نوسراو و هێندە ئاسانن کەسێکی زۆر سەرەتا بیانخوێنتەوە تێیان ئەگا و لێشیان حاڵی دەبێ.


ئەبێ کتێبەکانی متٲخرین و خەلەف لە فلتەری سەلەف بدرێ ئینجا بخوێندرێتەوە ، نەك کتێبەکانی سەلەف لە فلتەرـی ئەوان بدرێ.

✍️مکتبة ٳقرٲ

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

03 Oct, 13:21


کتێب چەن جۆرێکی هەیە:

کتێبی ئارام کەرەوەی مێشك : قورئانی پیرۆز
کتێبی ووشك : کتێبەکانی بیروباوەڕ
کتێبی ناوەند و تێگەیشتن : کتێبی فیقهی
کتێبی شێدار : کتێبی سیڕەی پێغەمبەر.
کتێبی ڕاکێشەر : کتێبی زوهدو ژیاننامەی پێشەوایان.
کتێبی ماندووکەر: کتێبەکانی فەرمودە و علم الرجال و العلل ، ( بەڵام چێژ بەخشە)



دەکرێ شێوازـی تریش هەبێ.



بۆ ئەوەـی مێشکت بۆ خوێندن بکرێتەوە

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

29 Sep, 17:29


الحمدللە
ئەم کتێبەشمان بەچاپ گەیشت
ناوی کتێب : مرواری لە شەرحی سووننەی بەربەهاری
ئێستا بەردەستە لە کتێبخانەی خیرالقرون

ئەم کتێبە دانراوی ئیمامی بەربەهارییه
شەرحی زۆری بۆکراوە و وەرگێڕانی زۆری بۆ کراوە
بەیارمەتی اللە توانیمان بەشەرحی خۆی شەرحی بکەینەوە.
سەر لەنوێ داڕشتنێکی تەواوی بۆ کراوە کتێبەکە، بەشێوەی بەش بەش کۆکراوەتەوە ، بۆنموونە : لەباسی بیدعەدا سەرجەم ئەقوال و ئەسەرەکانمان کۆکردوتەوە ئینجا پوختە شەرحێکی بۆ کراوە ، لەو شوێنەش لێکۆڵینەوەی پێویست بووبێ بۆمان کردوە.
هۆکاریش ئەوەبوو تاوەکو پێگەی کتێبەکە وەك خۆی بمێنتەوە و وون نەبێ .

اللە لەهەڵەو کەم و کوڕیمان خۆشبێ

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

27 Sep, 17:18


بۆ خوێندنەوە چیبکەـی ؟

تۆ کەسێکی سەرەتایی و نازانی چۆن دەستپێبکەـی ؟ لەچ کتێبێ ؟ لەچ زانستێ ؟ لە چ شوێنێ ؟

پێش هەموو شت بۆ ئەوەـی تەمەنت بەفێڕۆ نەڕوات لەوەـی بە هەڵەو سەقەتی بخوێنی ، دەبێ بپرسی لەکەسانی خوێنەوار و خوێنەر و شارەزایی ڕێگا.

بپرسە چیبکەم ؟ بپرسە و بڵێ من نەزانم و سەرەتام و نازانم چۆن دەست پێبکەم ؟

ووتەی یەکێ لە پێشەوایانی سەلەفە :
گەر سەعاتی زەلیلی بۆ فێربوون نەچێژـی
تامردن زەلیلی نەزانی ئەبیت.


کێشەـی زۆرینەتان بووە لە ڕابردوو چیبکەن وچۆن دەست پێبکەن و لەکوێ هەنگاو بنێن ..
ئەمڕۆ ئێمە بەیارمەتی اللە لەجیاتی هەمووتان دانە دانە وەڵامی پرسیارەکان ئەخەینە ڕوو.


ئێمە واز ناهێنین تا ئەبیتە خوێنەرێ تەواو
خوێنەر لەسەر مەنهەجی سەلەف
خوێنەری گەڕانەوە بۆ باوەشی خیرالقرون

تا دروست ئەبن بەردەوام ئەبین ، ئینجا بۆ هەر خوێنەرێکی تازە و سەرەتاو هەژار و کەم دەرامەت.

لیستێك ئامادە دەکەین لەچەن کتێبێك ، لەکۆمەڵێ بابەتی جیاواز و ئەیبەخشین بەدیارـی پێی .

بەیارمەتی اللە گەر بەردەوام بن تا پێ ئەگەن دەستان بەرنادەین.

✍️مکتبة ٳقرٲ

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

25 Sep, 14:38


سوودێك بۆ پێگەیاندنی خوێنەر.




بیخە نێو مێشکت بەوەـی تۆ ( ناچاریت ) بخوێنیەوە.
ئەوە تۆـی دەبێ ، وە پێویستە ئیللا بخوێنیەوە.

بیخەرە مێشکت ، یان خوێندنەوەو ڕزگار بوون لە جەهل و نەزانی.
یان کۆڵەوارـی و نەخوێندنەوەو کۆت و بەندی نەزانی تامردن.


بیخەرە مێشکت تۆش نەبی کەسانی تر دەبن.
خوێنەری تر هەر دەبێ و هەوڵیش ئەداو هەوڵی داوە، ئینجا بۆچی تۆ نەبی؟


مکتبة ٲقرٲ

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

21 Sep, 07:30


با جەمێکت خوێندنەوە بێ ؟

وەکو چۆن ( گەدە ، مەعیدەت ) پێویستی بە خۆراکە ، ئاواش مێشکت پێویستیەتی.

تینووت بێ ، ئاو.
برسیت بێ ، خۆراك.
خەوت بێ ، خەوتن.
ماندوو بی ، پشوودان.
نەزان بی ، خوێندنەوە.


کەواتە : جەمی چارەسەری نەزانین دەبێ بۆ ژیانمان زیاد بکەین ، ئەویش ( خوێندنەوەیە )

✍️مکتبة ٳقرٲ

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

18 Sep, 11:22


ئەزانم خەونی زۆرینەتانە
بوونی کتێبخانەیەکی گەورە لە ماڵەکەتدا.

بەڵام ئەوەـی من تێبینیم کردوە زۆربەی ئەوانەـی بەم چەشنە خاوەنی کتێبخانەی گەورەن تەنها تەقلیدین ، ڕۆژانە ئاواتی خوێندنەوەی کتێبەکان ئەخوازن و ناشتوانن بیخوێننەوە.

پێش ئەوەـی بناغەـی کتێبخانەکەت دابڕێژـی
دەبێ بناغەی خوێندنەوەت دابڕێژـی

تۆ کە خوێنەر نیت ، هەموو ماڵەکەشت بکەیتە کتێب سوودی بۆت نیە ، تەنها حەسرەتە.

ئێمەش لێرەین تا خوێنەر دروست بکەین ئینجا کتێبخانەکەش دواـی ئەو.

ئەکـادیمـیایی خیـرُ القُرون .

17 Sep, 12:31


https://t.me/+PC3AGKOKuZA0OGMy

داخڵی کتێبخانەکەی ئێمە بن .

قوتابخانەیەك بۆ پێگەیاندنی خوێنەر

1,131

subscribers

176

photos

14

videos