عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki @abdullah_xaki1 Channel on Telegram

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

@abdullah_xaki1


أحلامُنا وديِارنا ليست هنُا، لبيكَ إنّ العيشَ عيشُ الآخرة.

خەونەکانمان و ماڵمان لێرە نیە، بەڕاستی ژیان ژیانی ڕۆژی دواییە.

بۆناردنی تێبینی و سەرنجەکانتان نامە بۆ سراحە بنێرن

https://saraahah.com/Abdullahxaki

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki (Arabic)

تمتع بالوصول إلى عوالم جديدة وديار بعيدة عبر قناة عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki على تطبيق تليجرام. هذه القناة تأخذك في رحلة عبر أحلامنا وديارنا التي لا تعتبر هنا، إذ إن العيش الحقيقي هو العيش في الآخرة. تنضم إلينا لتستمتع بمحتوى ملهم يجسد جمال الحياة الروحية والتأملات العميقة التي تذكرنا بأهمية العالم الآخر. نرحب بكم لنكون معا في رحلة البحث عن الحقيقة واستكشاف الروح. تابعونا على الرابط للمزيد من المعلومات: https://saraahah.com/Abdullahxaki

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

18 Nov, 14:26


براو خوشکان دوعای لۆبکەن

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

16 Nov, 16:05


السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

بەیانی عەمەلیاتی لوتم بۆ دەکرێ ان شاءالله
براو خوشکانی من دوعای خێرو شیفامان بۆبکەن الله تعالی پاداشتتان بداتەوە یارب
داواکارم هەر موسڵمانێک ناخۆشی و خەم و نەخۆشی هەیه لەهەر کوێیەکی دونیایە الله شیفای بۆبنێرێ و ناخۆشیەکانی لەسەر ئاسان بکات

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

15 Nov, 19:49


ئەو زەمانەی دین ڕێبەر بوو
دادی خوا ویستی سێبەر بوو
هەر هەموو تاک تاکی خەڵکی
شاد و هێمن بەختەوەر بوو

ئەو زەمانەی دین پێوەر بوو
تەنها شەرعی خوا سەروەر بوو
هەر هەموو تاک تاکی گەلان
بوون و مافیان دەستەبەر بوو

ئەو زەمانەی دین ڕێباز بوو
پاکی خوا ویستی نیاز بوو
سەرکەوتن خۆی پێ بە پێ هات
گەرچی ڕێ سەخت و هەوراز  بوو

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

15 Nov, 12:04


ڕۆژێک پێی ئەزانی ئەو کەسەی زۆرترین ئامۆژگاری ئەکـردی و لە هەڵەکان ئاگاداری ئـەکـردیتەوە، بـاشترین و خەمخۆرترین کەست بــوو!!
ئەگەر کەسێکی وات هەیە قەدری بگرە

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

14 Nov, 20:52


دونیای کاتی

هیچ خانێ تاسەر نەیکردووە خانی
هیچ شوانێ تاسەر نەیکردووە شوانی

ئەگەر تاقەت کەی هەمووی ئەبینی
تاوێ تاڵیە تاوێ شیرینی

نە شا نا وەزیر بە پووڵ و پارە
نەیانکڕیوە تەمەن دوو بارە

هیچ کەس نەیتوانی مشتێ لەماڵی
بیبا لەگەڵ خۆی بینێ لە پاڵی

دوو ڕۆژی تەمەن تاقیکردنەوە
هەرکەس خاسی کا سەرکەوتوو ئەوە

چەرخەکەی گەردوون ڕەسمی ئاواسە
ئەو کەسە نامرێ کەناوی خاسه

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

12 Nov, 21:17


هەموو ڕۆژێك فرسەتێكی نوێیە
خودا پێمان دەبەخشێت تا ببینە بەندەیەكی چاك، دەزانیت ڕۆژێك دێت ئەم فرسەتەمان لئ دەسەندرێتەوە
هەروا ناڕوات ..!؟

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

12 Nov, 16:14


عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki pinned «السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه براو خوشکان پڕۆژەی ئەم جارەمان خوێندنەوەی کتێبی (چەند وێنەیەک لە ژیانی تابیعین) کە پێک هاتووە لە ژیانی دە تابعینی بەڕێز، ئەوانەی هاوەڵەکانی پێغەمبەری ئازیزیان ﷺ دیووە، كه‌ ناسراون به‌ پیشینه‌ چاكه‌كانی…»

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

12 Nov, 16:13


السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

براو خوشکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەی کتێبی (چەند وێنەیەک لە ژیانی تابیعین)، نامەی زۆر دەنێرن چۆن ناومان بنووسین، پرسیاری زۆۆر دەکرێ، بۆیە لەم پۆستە هەمووشتەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ ئەوەی زۆر نامە نەنێرن، و گڵەیش نەکەن لەوەی جواب نەدەمەوە.

ـ تکایە پێویست بەناو نووسین ناکات، تەنها لە کاتی تاقیکردنەوە ناوتان بنووسن.

ـ تاقیکردنەوەکە بەشێوەی ئۆنلاینە ڕۆژی تاقیکردنەوەکە لەم کەناڵەم لینک دادەنێین.

ـ بەرواری 2024/12/12 ڕۆژی تاقیکردنەوەیە.

ـ لە ئێستاوە دەست بکە بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە، گرنگترین شت خوێندنەوەی کتێبەکەیە بە تێگەیشتن.

ـ شێوازی تاقیکردنەوەکە بە هەڵبژاردن و 25 پرسیاری ئاسان دێتەوە،

ـ لە کۆتایی تیروپشک دەکرێت بۆ ئەوانەی نمرەی 100 دەهێنن پێنج کەس دییاریان پێ دەبەخشرێت.

ـ کتێبەکە بەشێوەی pdf داناوە لەکەناڵ چاپ نەکراوە و لەهیچ شوێن دەست ناکەوێ.


شێوازی تاقیکردنەوەکە ناوەکان لەبەربکەن ناوی تابعینەکان، پرسیار دێتەوە ئایە ئەم ووتەیه هی کام تابیعنە واتە زیاتر گرنگی بە ناوەکان بدەن

تێبینی: دەبێ خوێنەر تا ڕۆژی تاقیکردنەوە تەواوی کتێبەکەی خوێندبێتەوە.

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

11 Nov, 18:08


ئەی بەندەی خوا، ستەم مەکە، ئەو کەسەی تۆ ستەمی لێ ئەکەیت بێ خاوەن نییە، خالقێک خاوەنێتی هەرچەند بژیت ئەوا بزانە دەگەڕێیتەوە بەر دەستی، لێ پێچینەوەیەک لە پێشتە لەسەر مسقاڵە دەنکی خەرتەلە حسابت لەگەڵ دەکرێت، ئیتر کاتی نەهاتووە دەست هەڵگریت!

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

10 Nov, 20:02


قازانجێكى چاكە

ئەنەسى كوڕى ماليك (ڕەزای خوای لێ بێت) دەفەرمووێ: كابرايەك هات بۆ لاى پێغەمبەرى خوا ﷺ و وتى: فڵانەكەس دارخورمايەكى هەيە و منيش ديوارەكەم رێكى ئەوێيە، بەڵكو پێى بڵێيت ئەو دارخورمايە بدات بە من، پێغەمبەرى خوا ﷺ داواى لە كابرا كرد دارخورماكەى پێ بدات، كەچى كابرا رازى نەبوو، ئينجا ئەبوودەحداح هات و بە كابراى وت: ئەو يەك دارخورمايەم پێ بفرۆشە بەرامبەر بە باخەخورماكەى من، كابرايش رازى بوو، ئينجا ئەبوودەحداح هات بۆ لاى پێغەمبەرى خوا ﷺ و وتى: من ئەو دارخورمايەم بەرامبەر بە باخەخورماكەى خۆم كڕيوەو ئێستاش دارخورماكە دەدەمە دەست جەنابت و بيدە بەو كابرايەى داواى كرد، پێغەمبەرى خوايش ﷺ موژدەى پێ دا كە لە بەهەشتدا بە دارخورما پاداشت دەدرێتەوە، ئەبوودەحداح خێرا چوويەوە بۆ ماڵەوەو بە ژنەكەى وت: هەستە باخەكە جێبهێڵە، من ئەم باخەم فرۆشتووە بە دارخورمايەك لە بەهەشتدا، ژنەكەيش بێ هيچ بۆڵە و ناڕەزاييەك وتى: قازانجێكى چاكە.
ـ المستدرك على الصحيحين - كتاب البيوع - النهي عن بيع الحب حتى يشتد وعن بيع العنب حتى يسود وعن بيع التمر حتى يحمر ويصفر، الرقم 2207 و صححه ووافقه الذهبي.

ئەم ژیانە، هەرچەندە کەمە، بەڵام لەخشتەبەرە، ئەو دونیاش هەرچەندە هەمیشەییە، بەڵام لەبەرچاوان نیە، کەسى ژیر و ئاقلی دەوێت، لە مامەڵەی نێوان دوو ژیاندا، لە هەردووکیان پشکی خۆی بپچڕێت.

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

09 Nov, 20:19


براو خوشکان

تاقیکردنەوە لەڕێگای گوگڵ فۆڕم دەبێت بەشێوەی ئۆنلاین.

بۆیە‌ لە ئێستاوە دەست بکە بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە تاکو ڕۆژی 2024/12/12 تاقیکردنەوە دەکرێت، بەشێوەی هەڵبژاردن 25 پرسیاری ئاسان دێتەوە

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

09 Nov, 20:15


فەرموون ئەمەش کتێبەکە

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

09 Nov, 20:15


السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
براو خوشکان پڕۆژەی ئەم جارەمان خوێندنەوەی کتێبی (چەند وێنەیەک لە ژیانی تابیعین) کە پێک هاتووە لە ژیانی دە تابعینی بەڕێز، ئەوانەی هاوەڵەکانی پێغەمبەری ئازیزیان ﷺ دیووە،
كه‌ ناسراون به‌ پیشینه‌ چاكه‌كانی ئومه‌ت تاکو شارەزابین و بیانناسین بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندو عیبره‌ت وه‌ربگرین وه‌که‌مێ پشوو بده‌ین له‌ چه‌رمه‌سه‌ریی ئه‌م ژیانه‌ کەمێک یادی خوای په‌روه‌ردگارمان بهێنێته‌وه یاد،‌ وه ‌به‌راستی زانین و شاره‌زابوونی ژیانی ئه‌م به ریزانه‌ زیاتر له‌ خواترسان و به‌که‌م زانینی ئه‌م دونیایه‌مان پێ ئه‌گات و هانمان ئه‌ده‌ن بۆ تێكۆشان و كۆششكردن بۆ دواڕۆژی نه‌بڕاوه‌ی به‌هه‌شت، كه‌ به‌ڕاستی ئه‌مانه‌ چۆن ژیانی دونیایان خسته‌ ناوده‌ستیان نه‌وک بیخه‌نه‌ ناو دڵیان.
بۆیه‌ دونیا زۆر لایان بێ نرخ بوو، وه ‌خوا په‌رستی ئه‌م (تابیعیه‌) به‌رێزانه‌ هاوه‌ڵه ‌به‌رێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ریان ﷺ سه‌رسام کردبوو که‌چۆن ئه‌مانه‌ پێغه‌مبه‌ریان ﷺ نه‌بینوه‌ وه‌ ئه‌م هه‌موو خواپه‌رستیه‌ ئه‌که‌ن.
بۆیە‌ لە ئێستاوە دەست بکە بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە تاکو ڕۆژی 2024/12/12 تاقیکردنەوە دەکرێت، بەشێوەی هەڵبژاردن 25 پرسیاری ئاسان دێتەوە، کە هەرکەسێک یەکجار کتێبەکەی خوێندبێتەوە ئەتوانێ جوابی پرسیارەکان بداتەوە، زۆر ئاسان و سووکن پرسیارەکان، لە کۆتایی تیروپشک بۆ پێنج کەسی یەکەم دەکرێت ئەوانەی نمرەی 100 دەهێنن دیاریان پێ دەبەخشرێت.

بۆیە بتوانن ئەم پۆستە بڵاو بکەنەوە و بینێرن بۆ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانتان تابۆتان ببێتە خێری نەبڕاوە.

تێبینی: کتێبەکە تەنها ۱۰۰ پەڕە و زۆر بە زمانێکی سادە نووسراوە دەبێ خوێنەر تا ڕۆژی تاقیکردنەوە تەواوی کتێبەکەی خوێندبێتەوە

بۆ ناردنی تێبینی و پێشنیار نامە بنێرن بۆ تێڵگرام
@kteb_design

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

09 Nov, 07:58


[تِلْكَ الدَّارُ الْآخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّا فِي الْأَرْضِ وَلَا فَسَادًا وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ (٨٣)] القصص

ئەو بەهەشتەمان بۆ كه‌سانێك داناوه‌ كه‌ خۆیان به‌گه‌وره‌ نازانن له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا و لووتبه‌رز نین وه‌ ئاشووب ناگێڕن و ماڵى خه‌ڵكى به‌ ناحه‌ق ناخۆن وه‌ سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.

کاتێک هەق دەخرێتە بەرچاوت، بۆت ڕوون دەکرێتەوە، یەکە بە یەکی بەڵگەکان دەخرێتە بەردەمت، هەموویان بۆت شیدەکرێتەوە، تۆش بە هەوا و نەفەسێکی زۆر ستەمکارانە بەرگری لە پووچی و جەهالەتەکەی خۆت دەکەی، کاتێک زۆر بێ باکانە بە بیرکردنەوە و هەوڵێکی پڕ لە فێل و تەڵەکەبازی خۆت دەدزیەوە، کاتێک دەتەوێ هەمیشە باب و باپیران و زۆرینەی خەڵکی بکەیە پێوەر بۆ ڕاستی تێگەیشتنەکانت، ئەوە زۆر باش بزانە کەس وەکو تۆ خۆبەگەورە زان نییە!

پاش ئەوەی پلە و پایە و خۆشییەکانی بەهەشتت زانی، بۆیان باسکردی، کاتێک سەرسام بووی بە وەسفەکانی، خۆشی و چێژەکانی، ئێستا بزانە کە بۆ کێ ئامادەکراوە، تەنانەت ئەگەر بە ئەندازەی شوێن پێیەکانی خۆشت بێ، لە هەوڵەکانت بۆی لەسەر سک بۆی بخشێ تا ئەو کاتەی دوا هەناسە دەدەی!

2,554

subscribers

223

photos

49

videos