مالی ئیمانداران “🕊️🤍 @kaywan_saed1 Channel on Telegram

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

@kaywan_saed1


@kaywan_saedبۆ ڕیکلام

مالی ئیمانداران 🕊️🤍 (Kurdish)

مالی ئیمانداران یەکەمین کەناڵی تێلێگرامی کوژی ئیمانداران، بەرهەمەکانی ڕیشەی ڕەشنووسی و دادەربوونی مالی. ئەو بەڵگەنامەی تاریخی لە دوربینەوەی دادەربوونی مالی و بەرنامەیەکی تازەی کە ئامادەی دەکەن بۆ کۆمپانیا و کارگێرانی مالی. ئەم کەناڵە یارمەتییەکی گشتی بۆ هەموو ئیماندارانیان لە هاوکاری کردن و بەرێوبەری دادەربوونی مالی. ئاگادار بن بۆ بەرهەمی زانیاری و نیشاندانی بەڵگەنامەکانی ڕەشنووسی و مالی.

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

23 Nov, 19:43


ان شاءاللە بە ئاواتی دلت دەگەیت “..

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

23 Nov, 10:06


خۆزگـە تێدەگەیشتین هەموو پەیوەندییەکان
بۆ ئاسوودەیی و بەسۆزیی و ئارامی دروستبووە:

"سَنشُد عضُدَكَ بأخيك" ( بە براکەت بەهێزت دەکەین)
"إذ يقول لصاحبهِ لا تحزن" (بە هاوڕێکەی وت خەمبار مەبە)

"وجعلَ بينكم مودةً ورحمة" 
(لەنێوانتان سۆز و میهرەبانی فەراهەم هێـناوە)

٭ بۆ ئەوە دروست نەبووە نیەت پاکی خۆمان بسەلمێنین،
یان لەکاتی ناکۆکیدا بۆچوونی خۆمان سەربخـەیـن،

بۆ ئەوە دروست نەبووین ڕۆژەکانمان
لە پەیوەندییەکی قورس و سەختدا بەڕێ بکەین،
بەدەستی خۆمان تەمەن و ژیانمان تێک بدەین...

یەک وشەی ڕاستگۆیانە بەسە بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکی،
یەک تەماشاکردن هیچ ترسـێک لەدڵدا ناهێـڵێـت...

ژیان زۆر ماندووکەر و تاقەت پڕوکێنە،
پەیوەندییەکان بۆ ئیسراحەت و پشوو دانراوە،
دانراوە بۆ ئەوەی ببێتە پەناگەی دڵ و شوێنی ئارامبوونی،
نەک ناڕەحەتی و سەختی بێت...🤍

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

22 Nov, 13:29


هەر بە عەزابەکەیدا دیارە قابیلی ستایش نییه

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

22 Nov, 13:29


ئـەو فەرموودانەی ستایشی سینگڵی دەکـەن،
هەموویان باتڵ و لاوازن و ڕاست نین...

- ئیبن قەییم

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

21 Nov, 16:54


سەڵاوات و سورە الکهف لەبیر نەکەن

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

21 Nov, 11:23


📚میزانت پربکە بە زیکر و یادی خودا📚
''أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ"

تەنها بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەبێتەوە.🤍

سُبْحَانَ اللّٰه‌‎🤍📿
الْحَمْدُ لِلّٰه🤍📿
لَا إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه🤍📿
اللّٰهُ أَكْبَر🤍📿
أَسْتَغْفِرُ ﷲ🤍📿
سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ وَبِحَمدە🤍📿
سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ العَظِیم🤍📿
لَاحَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللّٰه🤍📿
الحَمْدُ لِلّهْ عَلَى كُلِّ حَالْ🤍📿
حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل 🤍📿
أَسْتَغْفِرُ ﷲَ وَ أَتُوبُ إِلَیْەِ🤍📿
الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا ڪَثِيرًا🤍📿
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد🤍📿
لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظّالِمِينَ🤍📿

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

20 Nov, 20:39


کەس بە لێبوردن بچوك نابێتەوە
ئەوەتا خودا لێبوردەیە و گەورەترینیشە🖤!

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

20 Nov, 14:57


ئاگاداریان بن “..😌

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

19 Nov, 18:41


لـەوەیە هەموو دەرگاکان بە ڕووتدا دابخات،
بۆ ئەوەی لە دەرگاکــەی ئەو بـدەیت...🤍

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

19 Nov, 11:30


‏وامەزانە نەزەرکردن و تەماشاکردن وێنە و ڤیدۆی نەشیاو،
تەنیا تاوانێکە و بەس...
ئەو تەماشاکردنانە هێدی هێدی دڵت بەرەو ڕەشبوون دەبەن،
وات لێ دەکات بە قورسی عیبادەتت بۆ بکرێـت،
نوێژەکـانت دوابـخەیـت، چـێژی عیــبادەت لەدەست دەدەیت.

- کەسێک دەڵێت:
چەندین سوورەتم لەبەربوو،
بەهۆی تەماشاکردنی حەرامەوە هەموویم لەبیرچوو... 

- نە گەشتیت بەو شتانە کە تەماشات کرد،
گوێڕایەڵی خودات نەکرد و خۆت تووشی حەرام کرد،
حەسرەتی دونیا و قیامەتت لەسەر خۆت خڕ کرد...

- واز لەو تاوانە بـهێنـە،
داوا لەخودا بکە یارمەتیت بدات و لەبەرچاوتی بخات،
هەر سەرەتاکەت سەخـتە دواتر ڕادێـیـت...

خودا لە خراپە بەدوورت بخات و تاعەتت بۆ ئاسان بکات🤲

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

18 Nov, 10:38


ابن القیم دەڵێت:

من تعلق قلبه بشيء غير الله عُذب به.
هەرکەسێک دڵی خۆی بە شتێکی ترەوە ببەستێتەوە جگە لە خودا پێی سزا دەدرێت.

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

17 Nov, 19:31


شەوێک شەونوێژم دەکرد و سوورەتی تەوبەم دەخوێند،
ئەوە هات بە خەیاڵمدا تۆ بڵێیت خودا منی قبوڵ بێت،
کە ڕۆژێک نزیکم و ڕۆژێک دوورم؟
ڕۆژێک تاعەتی دەکەم و ڕۆژێک سەرپێچی دەکەم؟
لەم خەیاڵەدا بووم گەیشتم بە ئایەتی سەدودوو،
خودا دەفەرموێـت:
﴿وَءَاخَرُونَ ٱعۡتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمۡ خَلَطُواْ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ﴾
واتە: که‌سانێک هه‌ن دان به‌ تاوان و هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن، کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه‌، ئه‌مانه‌ نزیکه‌ خودا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه‌ خودا لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

پڕبوو لە پەیام بۆ من،
خودا نەک تەنها قبوڵـم دەکات،
بەڵکوو ئاواتەخوازیشم لێم خۆشببێت و
ڕەحمم پێ بکات و هیدایەتم بدات...‌🤍

خودا لە تێکڕای موسڵمانان خۆشبێت و
ڕێ نیشاندەرمان بێت

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

17 Nov, 13:13


ژمارەی ئیمانداران لە قیامەت زۆرر کەمە “..💔

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

17 Nov, 07:08


شێخ ابن عثیمین «رحمه الله» فەرموویەتی:

🍃بەڕاستی من هەمیشە سەرسام
بـووم بەگەنجێك کە حەرامێك لەبەر دەمیدا بووە بەڵام لەترسی خوا دەستی هەڵگرتووە لەو حەرامە🍃


نور علی الدرب

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

16 Nov, 07:47


دوعا قەدەر دەگۆرێت “..

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

15 Nov, 19:13


شەوانـە پێش خەوتن نوێژی ویتر بڪەن.
وەسیەتی پێغەمبەری خوایە {ﷺ}

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

15 Nov, 13:25


کچێـک دەڵێت:
براکەم هیـچ کات پێی نەوتـم خۆشمدەوێی،
بەڵام ئەو دەمەی قاچم بەر دەرگاکە کەوت،
چاوەکانی داخست و بە توندی دەمی گەست
وەک ئەوەی ئازارەکە بە ئەو گەشتبـێت...🤍

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

14 Nov, 18:35


عەمری کوڕی یەعقوب زۆر شەونوێژی دەکرد،
دەگریا و دەیوت: خودایە، ئەو کەسەم کە تۆ دەیناسیت،
نەک ئەوەی کە خەڵکی دەیناسێت...

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

13 Nov, 13:07


‏لە ئیمامی ئەحمەدیان پرسی:
بۆچی هێندە تێکەڵی خەڵکی نابیت و هاوڕێـت کەمــە؟!
فەرمووی: لەبەر ئازار و تەنیایی دابڕان و جودایی...

کەسێک دەڵێت:
چوومە خزمەتی شێخ موحەممەد موسلیم عوسەیمین،
ماوەیەک لەلای مامەوە و چەندین کتێبم لەلای خوێند،
دواتر مۆڵەتم خواست بۆ سەفەرێك، دەستی گرتم و وتی:
کە دەڕۆن، هەر دەڵێی ‌پارچەیەک لە جگەرم لێ دەکەنەوە💔

مالی ئیمانداران “🕊️🤍

12 Nov, 16:16


بانگەشەی ئەوە دەکەیت
ناتوانیت هەندێ عیبادەت ئەنجام بدەیت،
بەڵام بۆ ئەنجامدانی تاوان ئوستازی...
💔