zoomnews @zoomnewskrd Channel on Telegram

zoomnews

@zoomnewskrd


زووم، دامەزراوەیەکی میدیاییە، کۆمپانیای (المعادل الذهبي) خاوەندارێتی دەکات.
لە بەغداد و سلێمانی ئۆفیسی هەیە.
نۆبەرەی کارەکانی دامەزراندنی وێبسایتێکی هەواڵییە، سەرباری بەکارهێنانی پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیالمیدیا.

[email protected]

www.zoomnews.info

zoomnews (Kurdish)

Zoom، دامەزراوەیەکی میدیاییە کۆمپانیای (المعادل الذهبي) خاوەندارێتی دەکات. لە بەغداد و سلێمانی ئۆفیسی هەیە. Zoomnews یەکەمین دامەزراوەی میدیاییە کۆمپانیای المعادل الذهبي خاوەندارێتییەکە. دامەزراوەی Zoomnews پیشاندەدات دەستیاری جیاوازی هەواڵەکانی رۆژانە و بەهێزیانی تایبەتمەندیی پلاتفۆرمەکانی سۆشیالمیدیا. Zoomnews نۆبەرێکی زانکۆی لە بەغداد و سلێمانی هەیە. ئاگادارییەکە بۆ گرووپەکانی کردارە کۆمپانیای المعادل الذهبي دەکات. زیاتر بۆ کاتی ناسینی Zoomnews دەبینە www.zoomnews.info یان بنەمای [email protected]

zoomnews

10 Feb, 07:38


"گۆڕانکارى لە مووچەی خانەنشینان دەکرێت"
https://zoomnews.info/ku/58161/

zoomnews

10 Feb, 07:17


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: نابێت دوودڵ بین لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان

zoomnews

10 Feb, 07:17


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: باجەکانی ترەمپ خزمەت بە بەرژەوەندی کەس ناکات

zoomnews

10 Feb, 07:17


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: داوا دەکەین یەکێتی ئەوروپا وەڵامی باجی گومرگی ترەمپ بداتەوە

zoomnews

10 Feb, 07:16


زووم..
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: وەڵامی باجە نوێیەکانى ترەمپ دەدەینەوە

zoomnews

10 Feb, 07:12


فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران: ملکەچی فشارەکانی سەرۆکى ئەمریکا نابین

zoomnews

10 Feb, 07:11


زووم..
فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران: ترەمپ ئەو بوێرییەی نییە هێرش بکاتە سەر ئێران

zoomnews

10 Feb, 07:01


راستەوخۆ.. سودانی هەنگاوى نوێ دەنێت و دەست بۆ دۆسیەى گەندەڵى دەبات
https://www.facebook.com/zoomnewskrd1/videos/3905941729734584

zoomnews

10 Feb, 06:34


ترەمپ دیسانەوە باسی غەزەی کرد و ئەمجارە دەڵێت، ئامادەم بیکڕم و ببمە خاوەنی
لەم لینکەوە بزانە کێ وەڵامی داوەتەوە: https://zoomnews.info/ku/58139/

zoomnews

10 Feb, 04:49


زوومی رۆژنامە تورکییەکان..

جمهورییەت: لە 2024 دا زیاتر لە 700 منداڵ بوونەتە قوبانی

میللی گەزەتێ: لە تورکیا لە دوو پیاو یەکیان جگەرە دەکێشێت

ئایدنڵک: هودا پار و هەشت ژووری پارێزەران داوای خوێندن بە زمانی کوردی دەکەن

یەنی بیرلیک: دەم پارتی 15ـى شوباتی بۆ پەیامەکەى ئۆجالان راگەیاند

zoomnews

10 Feb, 04:46


زوومی رۆژنامە ئینگلیزییەکان..

دەیلی تەلەگراف: نەتانیاهۆ دەڵێت سعودیەش جێگای فەڵەستینییەکانی تێدادەبێتەوە

دەیلی مەیل: ناوی ئەندام پەرلەمانێکی دیکەی پارتی کرێکاران ئاشکرابوو، لەناو گروپێکی نەشیاوی وەتسئەپدا بووە

گاردیەن: لە بەریتانیا بەهۆی پیسبوونی هەواوە چەندان کەس تووشی شێرپەنجەی سییەکان دەبن

فاینەنشیەڵ تایمز: ئەمریکا و چین شەڕی گومرگییان دەستپێکردووە، چینیش باجی تۆڵەسەندنەوەی بەسەر ئەمریکادا سەپاند

zoomnews

10 Feb, 04:44


زوومی رۆژنامە عەرەبییەکان..

شەرقلئەوسەت : تاڵیبان دەیەوێت لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا هەڵبداتەوە

سەباح: سودانى دەڵێت دەرگا لە بەردەم کوەیتدا کراوەیە بەشداریی رێگەى گەشەپێدان بکات

دەستور: عێراق لە یەدەگی زێڕدا هەنگاوێک چووە پێشەوە

عەرەب: ئاوەدانکردنەوەى غەزە ئاسان نییە

zoomnews

13 Jan, 14:51


زووم..
رۆیتەرز: گفتوگۆکانى تایبەت بە ئاگربەستی غەزە پێشکەوتنی باشى بەخۆیەوە بینیوە

zoomnews

13 Jan, 14:47


زووم..
بلومبێرگ لە زارى راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا: ئەگەرى گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر غەزە لەم هەفتەیەدا بەهێزە

zoomnews

13 Jan, 14:45


کاروان میراودەلى: ئۆتۆمبێلەکە دوو کەسى تێدا بووە و هەردووکیان ئافرەت بوون، کە خوشکىن

zoomnews

13 Jan, 14:45


کاروان میراودەلی، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە زوومى گوت: سەرقاڵی هێنانە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەین

zoomnews

13 Jan, 14:44


زووم..
زوومى سۆران: ئۆتۆمبێلێک لە رێگەیەکی سنووری چۆمان وەرگەڕاو کەوتووەتە نێو رووبارەوە

zoomnews

13 Jan, 14:27


زووم..
روانگەی سوری: فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی لە بنکەی "هاوپەیمانی" لە باکووری حەسەکە نیشتەوە

zoomnews

13 Jan, 14:23


بڕیار رەشید: بە گوێرەى هەموارەکە نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەرێم بە 16 دۆلار دیاریدەکرێت

zoomnews

13 Jan, 14:22


زووم..
بڕیار رەشید پەرلەمانتارى عێراق: خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای بودجە کۆتایی هات

zoomnews

13 Jan, 13:57


ئاژانسى نۆرس پرێس: نوێنەری بارزانی لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریاش کۆدەبێتەوە

https://zoomnews.info/ku/55373/

zoomnews

13 Jan, 13:57


ئاژانسى نۆرس پرێس: نوێنەرەکەى بارزانى عەبدولحەمید دەربەندی ئەمڕۆ گەیشتووەتە رۆژاڤاى کوردستان و بڕیارە لەگەڵ عەبدى کۆببێتەوە

zoomnews

13 Jan, 13:56


زووم..
ئاژانسى نۆرس پرێس: ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری حەسەکە لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆدەبێتەوە

zoomnews

13 Jan, 13:48


رێبوار رەحیم باسى ئەو رووداوە دەکات بەهۆیەوە چاوێکى لەدەستداوە
#میوانی_چریکە
https://youtu.be/K3WgcF7hXgo?si=l-7_IBArwdKjYBY4

zoomnews

13 Jan, 13:37


پلاتفۆڕمی تاوانەکانی دژ بە ژنان لە تورکیا: لە ساڵی 2023 دا تەنها پێنج کچ لە تورکیا لەلایەن باوکیانەوە کوژراون.

zoomnews

13 Jan, 13:36


زووم..
پلاتفۆڕمی تاوانەکانی دژ بە ژنان لە تورکیا: لە ساڵی 2024 دا 19 کچ لە تورکیا لەلایەن باوکیانەوە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراون.

zoomnews

13 Jan, 13:35


گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

https://zoomnews.info/ku/55361/

zoomnews

13 Jan, 13:25


زوومى بەغداد: مادەکە تایبەتە بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمى کوردستان

zoomnews

13 Jan, 13:25


زووم..
زوومى بەغداد: پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەی دووەمى بۆ هەمواری مادەی 12 لە یاسای بودجە کرد

zoomnews

13 Jan, 13:22


کریملن: رۆژی هەینی پوتین و پزشکیان رێککەوتنە ستراتیژییەکە واژۆ دەکەن

zoomnews

13 Jan, 13:18


زووم..
کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا: روسیا و ئێران رێککەوتنێکی ستراتیژیی گشتگیر واژۆ دەکەن

zoomnews

13 Jan, 13:17


راستەوخۆ.. حکومەتى عێراق بڕیارێکى نوێی لەبارەى مووچەوە دەرکرد


https://fb.watch/x4OMlKpnNZ/

zoomnews

09 Jan, 15:42


زووم..
زوومی کەرکوک: دوو کرێکار لە کاتی پاککردنەوەی مەنهۆڵی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا گیانیان لەدەستدا

https://zoomnews.info/ku/54938/

zoomnews

09 Jan, 15:31


هێزەکانی ئەمریکا لە قامیشلۆی رۆژاڤای کوردستان


https://fb.watch/w-Fe73A0Iu/

zoomnews

09 Jan, 14:55


زووم..
میدیای ئیسرائیل: ناتانیاهۆ دانیشتنی تایبەت ساز دەکات و ئامادەکاریی دەکات بۆ لێدان لە ئێران

zoomnews

09 Jan, 14:39


جۆزێف عەون: داوای دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ سوریا دەکەین بۆ تاوتوێکردنی فایلی ئاوارە سوورییەکان

zoomnews

09 Jan, 14:39


جۆزێف عەون: سوپا بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکات و رێگری لە هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات

zoomnews

09 Jan, 14:38


زووم..
جۆزێف عەون: دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەریدا قەدەغەیە و هیچ پارێزبەندییەک بۆ تاوانبار یان گەندەڵکارێک نییە

zoomnews

09 Jan, 14:21


مەراسیمی پێشوازی فەرمیی لە جۆزێف عەون، سەرۆکی هەڵبژێردراوی لوبنان لە کۆشکی کۆماری بەڕێوەدەچێت

zoomnews

09 Jan, 14:19


زووم..
جۆزێف عەون، سەرۆکی هەڵبژێردراوی لوبنان گەیشتە کۆشکی کۆماری

zoomnews

09 Jan, 14:00


نەسرەدین ئیبراهیم، سکرتێری پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا دەڵێت، دەمانەوێت هەموو لایەنە کوردییەکان بەشداری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی بکەن لە رۆژاڤا


https://fb.watch/w-A1CuFW0r/

zoomnews

09 Jan, 13:20


پەلەهەواڵ.. هەسەدە بنکەیەکی سەربازیی تورکیای بۆردومانکرد


https://fb.watch/w-xBwLuKLH/

zoomnews

09 Jan, 13:17


زووم..
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پیرۆزبایی لە جۆزێف عەون دەکات

zoomnews

09 Jan, 13:03


جۆزێف عەون: پێویستە ئەدای سیاسی لە لوبنان بگۆڕین

zoomnews

09 Jan, 13:03


جۆزێف عەون: بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند رژێمێکی گۆڕی و بۆی هەیە سنووریش بگۆڕێت

zoomnews

09 Jan, 13:02


جۆزێف عەون: دوای بومەلەرزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتمە سەرۆکایەتی

zoomnews

09 Jan, 12:42


جۆزێف عەون دەنگی 99 ئەندامی پەرلەمانی لوبنانی بەدەستهێنا

zoomnews

09 Jan, 12:40


زووم..

پەرلەمانی لوبنان جۆزێف عەونی بە سەرۆککۆماری وڵاتەکە هەڵبژارد

zoomnews

09 Jan, 11:28


نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان: نابێت کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە بکرێت

zoomnews

09 Jan, 11:22


نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان: ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەرداگیراوە ئەگەر یاساشکێنیان پێنەکرابێت ئازاد دەکرێن

zoomnews

09 Jan, 11:21


نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان: رێوشوێنەکانی دەسستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان رادەگیرێت

zoomnews

09 Jan, 11:20


نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان: ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەکاتی دێنەوە سەر شەقام

zoomnews

03 Jan, 12:21


زووم..
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: داوا لە کورد دەکەین بەشداری پرۆسەی سیاسی بکات لە سوریا

zoomnews

03 Jan, 11:59


ئەنجامدانى نوێژەبارانە لە ناحیەى حاجیاوا
وێنە.. بەروار رزگار، زوومى راپەڕین

zoomnews

03 Jan, 11:34


هەمووان هانى نەورۆز دەدەن

وێنە.. هۆگر هەڵگورد، زوومى سلێمانى

zoomnews

03 Jan, 10:06


ئاژانسی هاوار: تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شارەوانی گەلی لە سنوری تەبقە بۆردومان کرد

zoomnews

03 Jan, 10:05


ئاژانسی هاوار: تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بینای شارەوانی گەلی لە حوریە لە سنوری تەبقە بۆردومان کرد

zoomnews

03 Jan, 10:01


زووم..

ئاژانسی هاوار: سوپای تورکیا بینای شارەوانی شارۆچکەی حوریەی لە رەقە بۆردومان کرد

zoomnews

03 Jan, 06:17


وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا: دەبێت هەموو پێکهاتەکان رۆڵیان لە داهاتووى سوریا هەبێت

zoomnews

03 Jan, 06:17


وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا: مەبەستى سەردانەکەمان بۆ دیمەشق بۆ دەستپێکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان سوریا و وڵاتانى ئەوروپایە

zoomnews

03 Jan, 06:17


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: فەرەنسا و ئەڵمانیا پشتگیرى هەموو پێکهاتەکانى سوریا دەکەن

zoomnews

03 Jan, 06:16


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: دەمانەوێت پرۆسەیەکی راگوزەرى ئاشتییانە لە سوریا بەرەوپێش ببەین کە خزمەت بە سوریاییەکان و سەقامگیری ناوچەکە بکات

zoomnews

03 Jan, 06:16


زووم..
وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە دیمەشقن

zoomnews

03 Jan, 05:55


زوومی رۆژنامە عەرەبییەکان..
▪️شەرقلئەوسەت: سعودیە: کاتى ئەوە هاتووە سوریا و راچەنینەکەى ئارام و سەقامگیربێت
▪️قودسی عەرەبی: لوبنان: ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانى ئاگربەست
▪️عەرەبی جەدید: ئیسرائیل بەنداوێکى گەورەى سوریای کۆنتڕۆڵکردووە
▪️عەرەب: تورکیا پارێزگاری لە هەر لایەنێک دەکات لە سوریا هەست بە مەترسیی بکات

zoomnews

29 Dec, 20:01


راستەوخۆ.. لێدوانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانکەکاندا
https://www.facebook.com/zoomnewskrd1/videos/577556984985799

zoomnews

29 Dec, 19:35


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد، کە هەڵساوە بە کوشتنی هاووڵاتی (شوان سادق کارسول) ناسراو بە (شوان مامە) و لە لێکۆڵینەوەی سەرەتای دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

zoomnews

29 Dec, 19:33


زووم..
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رونکردنەوەیەکی لەبارەی کوشتنی هاووڵاتیەک بڵاوکردەوە

zoomnews

29 Dec, 19:04


زووم

وەزارەتی دارایی عێراق: ئەو دەنگۆیانە راست نین کە باس لە کەمی پارەی نەختینە لە بانکەکان دەکەن

zoomnews

29 Dec, 18:57


ئەحمەد شەرع، بۆ عەرەبییە: ئێمە رێگەنادەین سوریا ببێتە سەکۆیەک بۆ هێرشەکانی پەکەکە دژی تورکیا

zoomnews

29 Dec, 18:57


ئەحمەد شەرع، بۆ عەرەبییە: بەهەموو شێوەیەک دابەشکردنی سوریا رەتدەکەمەوە

zoomnews

29 Dec, 18:56


زووم..
ئەحمەد شەرع، بۆ عەرەبییە: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ هەسەدە دانوستان دەکەین

zoomnews

29 Dec, 18:12


راستەوخۆ... زانیاریی نوێ لەسەر کوژرانى ئامۆزایەکى سەرکردەیەکى سەربازیی پارتى
https://www.facebook.com/zoomnewskrd1/videos/4074523556113974

zoomnews

29 Dec, 17:46


زووم...

میدیای ئیسرائیل: ناتانیاهۆ تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە

zoomnews

29 Dec, 17:32


دەزگای ئاسایشی هەرێم: 32 رووداوی خۆکوشت و 63 رووداوی کوشتن لە ئەمساڵدا تۆمارکراوە

zoomnews

29 Dec, 17:29


دەزگای ئاسایشی هەرێم: 1019 تۆمەتبار و بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە

zoomnews

29 Dec, 17:27


دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە ئەمساڵدا 636 تیرۆریست دەستگیرکراوە

zoomnews

29 Dec, 17:27


زووم..
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی 2024ـی راگەیاند

zoomnews

29 Dec, 17:27


سەردێرەکانى 60 خولەکى زووم.. 7 کۆمپانیا پارە لە خەڵک وەردەگرن
https://www.facebook.com/zoomnewskrd1/videos/992574242759793

zoomnews

29 Dec, 17:08


گەشتیار بە گیرفانى پڕەوە هاتووە
گەشتیاری زۆر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوونەتە کوردستان، لەم بێ مووچەییەدا گەشتیار بە گیرفانی پڕەوە بازاڕیان بوژاندووەتەوە، دەستەی گەشتوگوزار دەڵێ، ئاسانکاری باشمان بۆ هاتنی گەشتیاران کردووە و چاوەڕوانی هاتنی 200 هەزارین

zoomnews

29 Dec, 17:07


رۆژاڤا چاوەڕوانى شەوێکى شیرینە
بازاڕەکانی قامیشلۆ جمەیان دێ.. خەڵک سەرقاڵی کڕینی شیرینی و خواردن و میوەن بۆ شەوی سەری ساڵ.. دەیانەوێ بەبێ ترس لە دەسەڵاتی ئەسەد، چێژ لە بۆنەکە وەربگرن، هەندێکیان رۆژی کەوتنی ئەسەد بە ساڵی نوێ وەسف دەکەن

zoomnews

29 Dec, 17:07


پەیامى ئیمرالى بە هەمووان گەیشت
پەیامی ئیمرالی بە هەمووان گەیشت.. پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی باخچەلی دەکات، بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە پەرلەمان.. ئۆجالان دەڵێ، سەردەمی دیموکراسی و برایەتی و ئاشتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە، لەو پێناوەدا ئامادەم هەنگاوی ئەرێنیی پێویست بنێم

zoomnews

29 Dec, 17:06


دەرمانى شێرپەنجە بە کۆمپانیایەک دراوە
زووم بەدواواچوونی بۆ پێدانی کەرتی تەندروستی بە کۆمپانیاکان کردووە، کڕینی دەرمانی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەکانی هیوا لە سلێمانی و نانەکەلی لە هەولێر و رزگاریی دهۆک دراوە بە یەک کۆمپانیا و دوو مانگە ئەو کۆمپانیایە دەرمانیان بۆ دابین دەکات، کۆمپانیاکە هیی پارتییە و یەکێتیش لەوە نیگەرانە پشکی لەو گرێبەستە نوێیانەدا نییە

zoomnews

29 Dec, 17:06


لاهور شێخ جەنگى داواى ئاشتەوایی دەکات
لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، پێشبینی دەکەم تا دوو مانگی دیکە لایەنەکان کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.. لەبارەی دۆخی رۆژاڤاش دەڵێ، لە هەوڵداین کورد زەرەرمەند نەبێ و داوای ئاشتەوایی لایەنەکانی رۆژاڤاش دەکات

zoomnews

29 Dec, 17:06


لە پەروێزخان 7 کۆمپانیا پارە وەردەگرن

لە دەروازەکان هەرکەس هەڵەسێ بەناوی کۆمپانیایەکەوە پارە لە بارهەڵگرەکان وەردەگرێ، سێ، چوار شتی دیکە زیادکراوە، هەرچی دێ و دەڕوا مۆرێکی بۆ دەکەن و 15 هەزار دیناری لێوەردەگرن.. شۆفێرەکان خۆشیان نازانن هیی چییە، بەڵام ئەوە دەزانن کە حەوت کۆمپانیای حزبی بەناوی ئەم مۆر و شتانەوە پارەیان لێوەردەگرن

zoomnews

07 Dec, 14:03


زووم

ئاژانسی فرانس پرێس لە زارى بەرپرسێکی عێراقی: دەسەڵاتدارانی عێراق رێگەیان بە "سەدان" سەربازی سوریا داوە لەڕێى دەروازەی سنووری قاعیمەوە بێنە ناو عێراقەوە

zoomnews

07 Dec, 13:54


ئاژانسى فراسن پرێس ئەم ڤیدیۆیەى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، شەڕ گەیشتووەتە نێو کۆڵانەکانى باکوورى شارى حمس

zoomnews

07 Dec, 13:20


زووم..
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان: گرووپە چەکدارییەکان زۆربەی بنکەکانی سوپایان لە پارێزگای سوەیدە لە باشووری سوریا لەسەر سنووری ئوردن کۆنترۆڵ کردووە

zoomnews

07 Dec, 13:19


روانگەی سوری: سوپاى سوریا پێگەکانیان لە پارێزگای قونەیترە لەسەر سنوور لەگەڵ ئیسرائیل چۆڵکردووە

zoomnews

07 Dec, 13:15


زووم..
روانگەى سورى: هێزەکانی سوپاى سوریا لە سنوورەکانى وڵاتەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل کشاونەتەوە

zoomnews

07 Dec, 12:57


لاڤرۆڤ: ئێمە هاوکارى سوپای سوریا دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارییەکان

zoomnews

07 Dec, 12:56


زووم..
سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى روسیا: گروپە چەکدارییەکانى سوریا بۆ گۆڕانکارى لە نەخشەى ناوچەکە بەکاردەهێنرێن

zoomnews

07 Dec, 12:12


چەکدارانی تەحریری شام چوونە نێو شاری حیمسەوە

zoomnews

07 Dec, 12:12


چەکداران چەند شارۆچکەیەکیان لە دەوروبەری دیمەشق کۆنترۆڵ کرد

zoomnews

07 Dec, 12:11


سوپای سوریا لە دەوروبەری دیمەشق دەکشێتەوە بەرەو ناوەندی دیمەشق

zoomnews

07 Dec, 11:48


ئەم مامۆستایە بە تووڕەییەوە دەڵێت، هەرگیز خەڵکى سلێمانى بێغیرەت نەبووە و ئەم دۆخە قبووڵ بکات


https://fb.watch/wjXUq9Ve_f/

zoomnews

07 Dec, 11:22


بارزانی: ئومێد دەخوازین لایەنەکان بە ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتن

zoomnews

07 Dec, 11:19


مەسعود بارزانی: هیوادارین گۆڕانکارییەکانی سوریا ببنە هۆی لێکتێگەیشتن و چارەسەری کێشەکان

zoomnews

07 Dec, 11:19


مەسعود بارزانی: بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی سوریا دەکەین

zoomnews

07 Dec, 10:50


ئەنجومەنى سەربازیی مەنبج: سوپاى تورکیا هێرشى بۆسەر ناوچەکانمان دەستپێکرد

zoomnews

07 Dec, 09:55


پەیامێکى هۆشدارى لە لاهور شێخ جەنگییەوە لە دیالۆگی مەنامە

▪️کاتییەتی کورد بەگشتی و بە تایبەتی لە ئێستای سوریادا واقعییانە مامەڵە بکات
▪️لە وەها دۆخێکدا دەسەڵاتدارانی نا بەرپرسی هەرێم هەست بە هیچ بەرپرسیارییەکی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەخلاقی ناکەن
▪️بچووکترین جوڵەی سیاسیی، دبلۆماسییان نییە بەرامبەر خوشک و براکانمان لە رۆژئاوا لە کاتێکدا پێویست بوو ئێستا ئامادەی هەموو ئەگەر و گریمانەیەک بن بە پشتیوانی سەربازیشەوە

zoomnews

07 Dec, 09:50


خۆپیشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و داوای تەوتین دەکەن
وێنە.. کامۆ میقداد، زوومی سلێمانی

zoomnews

03 Dec, 15:02


بڕیارى دەستبەسەرداگرتنیان چۆن دەبینى؟

zoomnews

03 Dec, 14:49


سودانى بۆ ئەردۆغان: ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا روودەدات لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلە

zoomnews

03 Dec, 14:49


سودانى بۆ ئەردۆغان: عێراق پێشتر بەهۆی تیرۆرەوە زیانی پێگەیشتووە و رێگە نادەین ئەوە دووبارە بێتەوە

zoomnews

03 Dec, 14:48


زووم..
محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا ئەنجامدا

zoomnews

03 Dec, 14:29


محەمەد دڵشاد زوومی سلێمانی لەنێو پێشانگای ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندایە (مەعرەزە علوجەکان) باس لە نرخەکانیان دەکات لە پێش بڕیارەکە و لە دوای بڕیارەکە

https://fb.watch/wePOvtPCGE/

zoomnews

03 Dec, 14:18


پەلەهەواڵ.. هاتوچۆى سلێمانى دەستى بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلى بێسەرەتادا گرت


https://fb.watch/weP0BNul_E/

zoomnews

03 Dec, 13:54


لیژنەى ئەمنیی سلێمانى: ئەو بڕیارە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە

zoomnews

03 Dec, 13:53


لیژنەى ئەمنیی سلێمانى: بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەزبوونەوە و گۆڕانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە

zoomnews

03 Dec, 13:52


لیژنەى ئەمنیی سلێمانى: گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەراگرتن و قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نەکراوە

zoomnews

03 Dec, 13:51


لیژنەى ئەمنیی سلێمانى: هەموو جۆرەکانى ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا دەستى بەسەردا دەگیرێت

zoomnews

03 Dec, 13:46


هاووڵاتییەکی شەهبا: دۆخمان خراپە و پێدوایستیمان نییە

zoomnews

03 Dec, 13:46


هاووڵاتییەکی شەهبا: ئاگاداریی هیچ نەبووین تەنها رۆشتین

zoomnews

03 Dec, 13:45


زوومی رۆژاڤا: کاروانی هاووڵاتیانی ناوچەی شەهبا بۆ شاری تەبقا بەردەوامە

zoomnews

03 Dec, 13:42


راستەوخۆ..
زووم دیمەنى ئاوارەبوونى هەزارەها کوردى ناوچەى شەهبا بڵاودەکاتەوە
زوومى رۆژاڤا زانیارى زیاترى لایە

https://fb.watch/weN4sUmFdN/

zoomnews

03 Dec, 13:41


زووم ناوەڕۆکى پێشنیازێک بۆ چارەسەرى کێشەى سێ مووچەى کۆتایی ئەمساڵ ئاشکرادەکات

https://fb.watch/weM4vEWDEO/

zoomnews

03 Dec, 13:13


زوومی سلێمانی: تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستیبەسەردا گیراوە کە جام رەش بوون و خاوەنەکەی مۆڵەتی نەبووە

zoomnews

03 Dec, 13:12


زوومی سلێمانی: لە بازگەکان چەند ئۆتۆمبێلێک دەستیبەسەردا گیراوە

zoomnews

03 Dec, 13:05


پەلەهەواڵ.. بڕیارى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبیلە بێسەرەتاکان ناڕەزاییەتى لێدەکەوێتەوە


https://fb.watch/weKUlssQ_1/

zoomnews

03 Dec, 11:51


زوومى سلێمانى زانیاریی زیاتر لەبارەى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبیلە بێسەرەتاکان ئاشکرادەکات

zoomnews

03 Dec, 11:12


شاخەوان عەبدوڵا: داوا دەکرێت پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی دوابخرێت

zoomnews

21 Nov, 21:00


دەستەی باڵای سەرژمێری لە هەرێم: درێژکردنەوەى کارى بژمێرەکان تاوەکو شەوى 12ـی شەوی هەینى 22ـى مانگ بەردەوام دەبێت

zoomnews

21 Nov, 20:13


پارێزگاری کەرکوک: بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەرژمێریی پیرۆزبایی لە کەرکوکییەکان دەکەم

zoomnews

21 Nov, 20:11


راستەوخۆ.. پارێزگاری کەرکوک لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی قسەدەکات👇
https://fb.watch/v-jmyfft2X/

zoomnews

21 Nov, 18:43


لیژنەی باڵای سەرژمێری: قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوخۆی پارێزگاکان لە کاتژمێر 12 هەڵدەگیرێت

zoomnews

21 Nov, 18:42


لیژنەی باڵای سەرژمێری: سبەی هەینی قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت

zoomnews

21 Nov, 18:38


لیژنەی باڵای سەرژمێری: قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت

zoomnews

21 Nov, 17:49


زوومی کەرکوک: لە دوو رۆژی سەرژمێرییدا 97 منداڵ لەدایکبوون و 7 کەسیش مردوون

zoomnews

21 Nov, 17:16


وەزیری پلاندانان: ئەو خێزانانەی تا ئێستا تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە

zoomnews

21 Nov, 17:06


دادگای تاوانی نێودەوڵەتی،،، فەرمانى دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆى سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل دەرکرد، 123 وڵات ئەندامى دادگاکەن، هەرکات پێ بخاتە نێو خاکى هەر وڵاتێکیانەوە دەتوانن قۆڵبەستى بکەن.. یەکێتیى ئەوروپاش دەڵێ، پێویستە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێ، فەرەنسا و هۆڵندا دەڵێن، ئەگەر بێت دەستگیری دەکەین

zoomnews

21 Nov, 17:06


سەرنشین و شۆفێر و لایەنى حکومیش هاوڕان پاسە کۆنەکان کەڵکى هاتوچۆیان نەماوە و بە لادا کەوتوون.. شۆفێرەکان دەڵێن، پێیان گوتوین 20 ملیۆن دینارتان بە قیست دەدەینێ، پاسی تازەى پێ بکڕین، بەڵام پاسێکى تازە لە چوار دەفتەر دۆلار کەمتر نییە، بۆیە دەبێ هەر لەگەڵ ئەمانە بڕۆین

zoomnews

21 Nov, 17:06


رێگەى پێنجوێن بۆ کەوڵۆس بووە بە تیخ ،،، هەر رۆژە و ملی کۆمەڵێ دەبڕێ.. درێژییەکەى ٣٠ کیلۆمەترە، بەڵام دەسەڵاتى خۆماڵى بە 30 ساڵ نەیتوانیوە بیکات بە دووساید.. بەڕێوەبەرى رێگەوبانى پێنجوێن دەڵێ، دیزاینی بۆ کراوە،، بەڵام هێشتا حکومەت رەزامەندى خەرجکردنى پارەکەى نەداوە، هەمووشتێکیش پارەکەیە

zoomnews

21 Nov, 17:05


کەشناسی پێشبینى دەکات لە یەکشەممەى داهاتووەوە نابەناو باران ببارێ.. لە ناوچە کوێستان و شاخاوییەکانیش بەفر کڕێوە دەکات، پلەکانى گەرما دەگاتە ئاستێ، دەست و قاچ دەتەزێنێ

zoomnews

21 Nov, 17:05


ئەم قۆناغەى پرۆسەى سەرژمێرى ئەمشەو کۆتایی دێت.. لە عێراق و ناوچە کێشەلەسەرەکان لە سبەینێوە قۆناغێکى دیکە دەستپێدەکات، بەڵام لە کوردستان بژمێرەکان پێنج رۆژ دەوەستن ، لە چوارشەممەى داهاتووەوە لە دەرگاکانمان دەدەنەوە، دەڵێن، کاتى وەڵامدانەوەى 77 پرسیارەکەیە، ئەوجارەیان قەدەغەى هاتوچۆى تێدا نابێ

zoomnews

21 Nov, 17:05


جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمان رایگەیاند،، لە دوو رۆژى داهاتوودا بەغداد مووچە دەنێرێ.. دەڵێ، ئەو پارەیەى بۆ مووچەى کوردستان دیاریکراوە تەواوبووە، دەبێ سودانى نووسراو بۆ تەیف سامى بکا و بڵێ، پارەى دیکەیان بۆ بخەسەر

zoomnews

21 Nov, 17:04


سەردێرەکانی 60 خولەک ....

zoomnews

21 Nov, 17:02


پەلەهەواڵ... زووم کاتی ناردنی پارەی مووچەی مانگی 10 ئاشکرادەکات
https://fb.watch/v-8gsQza9Z/

zoomnews

21 Nov, 16:46


راستەوخۆ.. چارەنووسی ئەو خێزانانە چی لێدێت کە سەرژمێری نەکران؟
https://fb.watch/v-5ZgNHHo5/

zoomnews

21 Nov, 16:21


عەلی قەڵایی: یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی سەرژمێریی نەبوو لەم كاتەدا

zoomnews

21 Nov, 16:18


زووم..
عەلی قەڵایی، لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی کەرکوک: ئەو كاتەی كورد لە كەركوك دەسەڵاتداربوو رێگە نەدرا سەرژمێریی بكرێت

zoomnews

21 Nov, 16:08


وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا: ئامادەین بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ جێبەجێ بکەین، ئەگەر بێتە نێو وڵاتەکەمانەوە

zoomnews

15 Nov, 08:12


سەرهات ئێرێن پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: لە شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا تائێستا ٤٠ ترلیۆن دۆلار خەرجکراوە

zoomnews

15 Nov, 08:12


سەرهات ئێرێن: دەبێت پەرلەمان ئەرکی مێژوویی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان و ئاشتەوایی بگێڕێت

zoomnews

15 Nov, 08:12


زووم..
سەرهات ئێرێن پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: ئۆجالان بەرپرسیاری خۆی بۆ ئاشتی راگەیاندووە

zoomnews

15 Nov, 08:05


رۆژنامەی نیویۆرک تایمز: مەبەست لەم کۆبوونەوەیە لێکۆڵینەوە بووە لە چۆنیەتی کەمکردنەوەی گرژیی نێوان ئێران و ئەمریکا

zoomnews

15 Nov, 08:05


رۆژنامەی نیویۆرک تایمز: مەسک وەک راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە شێوەیەکی نهێنی لەگەڵ ئەمیر سەعید ئیرڤانی باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەتەوە

zoomnews

15 Nov, 08:04


زووم..
نیویۆرک تایمز: ئیلۆن مەسک کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ نوێنەری ئێران کردووە

zoomnews

15 Nov, 07:38


زووم..
باڵیۆزی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەستپێشخەری بکات، مۆسکۆ ئامادەیە دانوستان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا

zoomnews

15 Nov, 07:38


پێشتر ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردبووەوە: باڵیۆزی ئەمریکا رەشنووسى پرۆژەیەک بۆ ئاگربەست لە لوبنان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان دەکات

zoomnews

15 Nov, 07:37


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەیەوێت بەر لە دەستبەکاربوونی رێککەوتنی ئاگربەستى لوبنان جێبەجێبکرێت

zoomnews

15 Nov, 07:36


زووم..
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پلانێکی بۆ ئاگربەست لە لوبنان پەسەند کردووە

zoomnews

15 Nov, 07:35


هێمن مەحمود لە یوسف محەمەد دەپرسێت، کاتێک سەرۆکی پەرلەمان بوویت بۆ داوای هاوتاکردنی مووچەت نەکرد؟
بزانە چۆن وەڵامدەداتەوە
#مێزی_سەرنووسەر

https://fb.watch/vSIRmbMc_f/

zoomnews

15 Nov, 07:17


هەڤاڵ ئەبوبەکر باسى تەوتینى مووچە دەکات و دەڵێت، ئاگاداری تەوتین نین لە سلێمانی


https://fb.watch/vSHMt7DM9z/

zoomnews

15 Nov, 06:49


زووم..
رۆیتەرز: باڵیۆزی ئەمریکا رەشنووسى پرۆژەیەک بۆ ئاگربەست لە لوبنان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان دەکات

zoomnews

15 Nov, 06:44


دیدار قەرەداغی لەبەردەم دەروازەی شەقامی مەولەوییە و دەڵێت، دەروازەکە نۆژەنکرایەوە بەڵام دروشمی سلێمانی و وێنەی قازی محەمەد و چوار ئەفسەرەکە لادرا

https://fb.watch/vSFBazX7AY/

zoomnews

15 Nov, 06:39


زانیاریی زیاتر لەم لینکەدا بخوێنەرەوە
https://zoomnews.info/ku/50567/

zoomnews

15 Nov, 05:35


هاووڵاتییەک: خەڵکی گەرمیانم بەڵام هۆگری سلێمانیم


https://fb.watch/vSBPsCEiEr/

zoomnews

15 Nov, 05:15


زوومی رۆژنامە تورکییەکان..

میللییەت لەزارى سەرۆکى گشتى جەهەپەوە: دەسەڵات چاوی لەسەر ئەنقەرە و ئیستەنبوڵە

میللی گەزێتێ: کەرتی کشتوکاڵ پاشەکشەی کردووە

حوڕییەت: هاوپەیمانی کۆماریی کۆبوونەوە

ئەڤرەنسەل: ژنان لە دژی توندوتیژی رێپێوان ئەنجامدەدەن

zoomnews

07 Nov, 17:33


وەزارەتی دارایی: بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە 10 هەزار کارتی بانکیی تی بی ئای دەکرێت

zoomnews

07 Nov, 17:31


وەزارەتی دارایی: رێککەوتووین تی بی ئای دوو لقی نوێ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بکاتەوە

zoomnews

07 Nov, 17:30


وەزارەتی دارایی: تیمی هەژماری من و بانکی تی بی ئای کۆبوونەوە

zoomnews

07 Nov, 16:09


راستەوخۆ.. بۆچی خەڵکی شارەزوور تووشی سکچوون بوون؟

https://fb.watch/vIDYvE7xu7/

zoomnews

07 Nov, 15:50


"رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە کەمی نەکردووە"
https://zoomnews.info/ku/50117/

zoomnews

07 Nov, 15:30


وێنەی محەمەد سامی هاووڵاتی گوندی باوەی نزیک ناحیەی لەیلانی کەرکوک کە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە کوژرا

zoomnews

07 Nov, 15:26


لە کەلار هاوکاری بۆ بارین کۆدەکرێتەوە


https://fb.watch/vIBnGvhMA4/

zoomnews

07 Nov, 14:03


زانیاریی نوێ لەسەر توشبوونی زیاتر لە 800 کەس بە سکچوون و رشانەوە

https://fb.watch/vIvU36AvY3/

zoomnews

07 Nov, 13:25


ترەمپ پێشتر گوتبووی، "ببمەوە بە سەرۆک بە رۆژێک جەنگی غەزە و ئۆکڕاین رادەگرم"
پێتوایە بتوانێت ئەوە بکات؟

بە کاردانەوەیەک بەشداربە

zoomnews

07 Nov, 13:05


"پەیامبەری ئیسلام سێبەری نەبووە"
خانەقای بیارە لە دیکۆمێنتارییەکی زوومدا، ئەمشەو کاتژمێر 10:00

https://fb.watch/vIt7kmQyEX/

zoomnews

07 Nov, 12:50


ئاکۆ ئەمین لەنێو ئەو کۆڵانەی شارەزوورە، کە زیاتر لە 800 کەس تووشی سکچوون و رشانەوە بوون

https://www.facebook.com/reel/392527273827762

zoomnews

07 Nov, 12:14


رەنج ئەفەندی دەپرسێت، بۆ ئەمریکا زووە ژنێک ببێت بە سەرۆک؟
د. لوئەی جاف، سەرۆکی سەنتەری کوردى فەرەنسى وەڵام دەداتەوە
#زوومی_ئێمە
https://fb.watch/vIq9xaZjFr/

zoomnews

07 Nov, 12:03


هاووڵاتییەک: خۆم لێرە ناژیم بەڵام ئەوەی من دەیبینم خەڵک لە کوردستان بارودۆخیان زۆرباشە

https://fb.watch/vIngAmPPKy/

zoomnews

07 Nov, 11:41


زووم..
وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە هەموو زانکۆکان ئەوانەی وانەبێژ نەبوون رەتکراونەتەوە

https://zoomnews.info/ku/live-stream/

zoomnews

07 Nov, 11:06


وەستانی دورودرێژی تانکەری نەوتە لە رێگای کۆیە-هەولێر، بەهۆی رێگریلێکردنیان لە بازگەی تۆپزاوا

وێنە.. هەژار رەشید، زوومی کۆیە

zoomnews

07 Nov, 11:03


ئاوی گەڕەکی شارستانی لە شارەزوور، کە زیاتر لە 800 کەس بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران

zoomnews

03 Nov, 20:33


یەکێک لەو ماڵانەى شارى هەڵەبجە کە بەهۆى لافاوەوە ئاو چووە ناوى زیانێکى زۆرى بەرکەوت

فۆتۆ.. ژیار کامیل زوومى هەڵەبجە

zoomnews

03 Nov, 20:12


قایمقامییەتی سلێمانی بۆ زووم رایگەیاند، هێڵی تەلەفۆنی 115ـی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەکار کەوت و هاووڵاتیان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 100 فریاگوزاری بکەن

zoomnews

03 Nov, 20:04


زانیاریی نوێ لەسەر بە بانکیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم👇

https://fb.watch/vDA9OGDnkq/

zoomnews

03 Nov, 19:26


بانکی بازرگانیی عێراقی: گرێبەستمان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من واژۆکرد بەمەبەستی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

بانکی بازرگانیی عێراقی: لەسەر راسپاردەی سودانی و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەشداریمان لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کردووە

zoomnews

03 Nov, 18:03


قایمقامی دەربەندیخان، سلێمان محەممەد بە زوومی راگەیاند: لە ئێستادا سەرقاڵی کردنەوەی رێگاکەین و هەوڵدەدەین لە زووترین کاتدا رێگاکە بە رووی شۆفێراندا بکەینەوە

zoomnews

03 Nov, 17:33


زووم زانیاریی نوێ لەسەر دەستگیرکردنى مامۆستاکەى کۆیە ئاشکرادەکات👇
https://fb.watch/vDrlXkP32y/

zoomnews

03 Nov, 17:20


سودانی سەردانی کوردستان دەکات.. زووم زانیاری لەسەر سەردانەکەى ئاشکرادەکات...👇
https://fb.watch/vDqAsBmBCy/

zoomnews

03 Nov, 17:10


یانه‌ی نه‌ورۆز كامپینێک بۆ رزگاركردنی بارین رادەگەیەنێت
زانیاری زیاتر لەم لینکەوە بزانە.. https://zoomnews.info/ku/49898/

zoomnews

03 Nov, 17:05


راستەوخۆ.. زووم زانیاریی نوێ لەسەر کێشەى لیستى مووچە ئاشکرادەکات...👇

https://fb.watch/vDpAnqJUlh/

zoomnews

03 Nov, 16:13


راستەوخۆ.. زووم زانیاریی نوێ لەبارەى گەندەڵی لە دامەزراندنى مامۆستایانى گرێبەست ئاشکرادەکات...👇

https://fb.watch/vDmFpf6GPD/

zoomnews

03 Nov, 15:03


لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا نزیک دەبینەوە.. کێ دەچێتە کۆشکى سپى؟

zoomnews

03 Nov, 14:05


ناوەندى هەڵبژاردنى بەرەى گەل راگەیەنراوێکى لەسەر تانەدان لە ئەنجامى هەڵبژاردن بڵاوکردەوە

بەرەى گەل: تانەمان لە ئەنجامى هەڵبژاردن داوە و بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەى لەدەنگی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستاندا کراوە

بەرەى گەل: بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە، کە ئامێرى دەنگدان دەنگێکى زۆرى پوچەڵ کردووەتەوە

zoomnews

03 Nov, 13:56


بەرەی گەل: بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەی لە دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستاندا کراوە و لەئاست متمانەی ئەو دەنگدەرانە دەبین، کە لەسەر سندوقەکانی دەنگدانی دەنگیاندا بۆ گۆڕانکاری و کۆتاییهێنان بەو زوڵم و نادادپەروەرییە

zoomnews

01 Nov, 11:52


سەرەڕای بارینی بارانێکی زۆر، بەڵام سات لەدوای سات فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە هەڵەبجە قەرەباڵغتر دەبێت

zoomnews

01 Nov, 10:57


برای کوژراوەکەی سلێمانی: حکومەت بەرپرسیارە لە کوژرانی براکەمان


https://fb.watch/vAroY62EZH/

zoomnews

01 Nov, 10:55


ئەڤین عەتا، لەنێو فیستڤاڵەکەی هەڵەبجە باران تەڕی کردووە و شیعرێک دەڵێت
https://www.facebook.com/reel/8451817051553332

zoomnews

01 Nov, 10:46


بڕی بارانبارینی پێشبینیکراوە لە شارەکانی هەرێم
خۆت بۆ بارانبارین ئامادەکردووە؟
بەکاردانەوەیەک بەشداربە

zoomnews

01 Nov, 09:14


بەڕێوەبەرایەتی گەشتووگوزاری هەڵەبجە بە زوومی راگەیاند، تەنها لەیەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکە، 80 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە

zoomnews

01 Nov, 08:16


https://youtu.be/2ev7OVk8Rz0?si=C5SgT7CNpljTo1Yw

zoomnews

01 Nov, 07:58


"تورکیا داوای کۆتاییهێنان بە ئەزموونی ئیدارەی رۆژاڤا دەکات"
https://zoomnews.info/ku/49768/

zoomnews

01 Nov, 07:32


گریانی منداڵەکانی ئەو پیاوەی لە نزیک گەڕەکی تاڤگە کوژرا

https://fb.watch/vAfp-ppPmZ/

zoomnews

01 Nov, 07:09


نوسینگەی خامنەیی کاتی هێرشەکە ئاشکرا دەکات
https://zoomnews.info/ku/49765/

zoomnews

01 Nov, 06:47


زیاتر لە 80 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە

https://fb.watch/vAcOLmbuFi/

zoomnews

01 Nov, 06:01


کەسوکارەکەی لەسەر گۆڕی باوکی ئەو پێنج منداڵەن، کە رۆژی دووشەممە لە نزیک گەڕەکی تاڤگە کوژرا
وێنە.. ئاکۆ ئەمین، زوومی سلێمانی

zoomnews

01 Nov, 05:45


جاران بە گوێدرێژ و گا گێرەى برنج دەکرا بەڵام ئێستا شێوازەکەى گۆڕاوە


https://fb.watch/vA97YSkk90/

zoomnews

01 Nov, 05:18


زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان..

دەیلی مەیڵ: کۆمەڵە خێرخوازییەکانی بەریتانیا هۆشداری دەدەن

گاردیان: ژمارەى قوربانیانى لافاوەکەى ئیسپانیا زیادیکردووە

ئۆرشەلیم پۆست: لە دوو هێرشی مووشەکی حزبوڵا بۆسەر ئیسرائیل حەوت کەس کوژران

سیدنی مۆرنین هێراڵد: ترەمپ قسە بێماناکانی دەباتە قۆناغێکی دیکە

zoomnews

01 Nov, 05:14


زوومی رۆژنامە تورکییەکان..

میللیەت: دیدارەکانی تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی لە بەریتانیا بەردەوامە

دونیا: لە نۆ مانگدا تورکیا نزیکەى 24 ملیار دۆلار داهاتى گەشتیاریی هەبووە

ئایندڵک: داوای داخستنى دەم پارتی دەکرێت

حوڕییەت: روسیا نێوەندگیریی لەنێوان شام و ئەنقەرە دەکات

zoomnews

26 Oct, 14:29


یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان: بەشداریی كابینەی داهاتووی حكومەت ناكەین و لە پەرلەمان ئۆپۆزسیۆن دەبین

zoomnews

26 Oct, 14:27


عەلی باپیر:

▪️ناچینە نێو پەرلەمانێکەوە دەستی ساختەی تێدابێت

▪️ساختەکاریی زۆر بەرامبەر ئێمە و چەند لایەنێکی دیکە کراوە

▪️خوێندنەوەی ئێمە بۆ پاکوبێگەردیی پرۆسەی دەنگدان راست دەرنەچوو

▪️گرنگ نییە سێ کورسییەکەی کۆمەڵ بۆ چ لایەنێکی دیکە دەچێت

▪️پێویستە هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە

zoomnews

26 Oct, 13:39


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی هەڕەشە لە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە دەکات

zoomnews

26 Oct, 13:06


نەورۆز یەکەم یاری خۆی لە یاریگا نوێیەکەی بە سەرکەوتن دەستپێکرد

zoomnews

26 Oct, 12:17


محەمەد شاروخی ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل کوژرا

zoomnews

26 Oct, 11:46


بەدەل بەرواری: رەوتی هەڵوێست ئەگەر یەک کورسیش ببات، بەشداریی لە خولی شەشەمی پەرلەمان دەکات و گۆڕەپان بۆ ساختەچییەکان چۆڵ ناکات

zoomnews

26 Oct, 10:55


میدیاى ئێران: لە هێرشێکى چەکدارییدا لە بەلوجستان 10 کارمەندى ئەمنی کوژران

zoomnews

26 Oct, 10:55


زووم..
میدیاى فەرمیى ئێران: لە بەلوجستان هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر هێزە ئەمنییەکان

zoomnews

26 Oct, 09:54


میدیاى ئێران ئەم ڤیدیۆیەى بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، دواى هێرشەکەى ئیسرائیل دۆخەکە ئاساییە

zoomnews

26 Oct, 09:34


جێگر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری یانەی نەورۆز: بەشەو و رۆژ کار لە یاریگاکە کراوە
https://fb.watch/vssk0EnNbf/

zoomnews

26 Oct, 09:23


کاتژمێر 02:00 نەورۆز و نەجەف یەکەم یاری لە گۆڕەپانی نەورۆز ئەنجام دەدەن

zoomnews

26 Oct, 09:22


سیستەمی ئاودانی چیمەنەکەی ئۆتۆماتیکییە

zoomnews

26 Oct, 09:22


چیمەنی یاریگاکە سروشتی و هەمیشە سەوزە

zoomnews

26 Oct, 09:22


بەشێک لە کورسیی هاندەران تایبەتکراوە بە خێزان و ژنان

zoomnews

26 Oct, 09:22


شوێنى ڤى ئاى پی بۆ 100 کەسایەتی دروستکراوە

zoomnews

26 Oct, 09:21


یاریگای نەورۆز 15 هەزار کورسیی هاندەران لەخۆدەگرێت

zoomnews

26 Oct, 09:21


یاریگاى نەورۆز 12 دەرچەی هاتوچۆ و فریاگوزاری هەیە

zoomnews

26 Oct, 09:21


رووبەرى تەواوى کۆمەڵگەی وەرزشیی نەورۆز 35 هەزار و 611 مەترە

zoomnews

26 Oct, 09:21


لە 8ـى ئۆکتۆبەرى 2020 لەلایەن لاهور شێخ جەنگی سەرۆکى یانەکەوە بەردى بناغەى دانراوە

zoomnews

26 Oct, 09:20


یەکەم یاریگای نێودەوڵەتییە لە هەرێمی کوردستان بە ستانداردی فیفا دروستکراوە

zoomnews

20 Oct, 09:48


لاهور شێخ جەنگی بۆ قوباد تاڵەبانی: زیاتر لە 169 کێشەت دروستکردووە

zoomnews

20 Oct, 09:46


لاهور شێخ جەنگى وەڵامى قوباد تاڵەبانى دەداتەوە و دەڵێت، زیاتر لە 169 کێشەى دروست کردووە

zoomnews

20 Oct, 09:41


کۆمسیۆن: پارێزگاری لە نهێنیی دەنگدان دەکەین

zoomnews

20 Oct, 09:30


بافڵ تاڵەبانی پێچەوانەی دروشمی سەرەکی حزبەکانی کاتی هەڵبژاردن، کە "دەیڕوخێنین" بوو، ئەمڕۆ دەڵێت، با وەزعەکە چاک بکەینەوە
لەسەر ئەو ڤیدیۆیەش رەحمان غەریب، رێکخەرى سەنتەرى میترۆ دەڵێت، كە (كاك بافل) سەرۆكی یەكێتی لە كۆنگرەی رۆژنامەنوسییەكەیدا لەبەردەم بنكەی دەنگدان، مایكەكەی K24 وەردەگرێت و دەڵێت: له رووداو عاجزم، پێم وانییە هۆكارێكی بەهێز هەبێت تا كاك بافل لە رووداو عاجز بێت، وای بۆ دەچم كە بۆ بیانوویەك دەگەڕێت بۆ كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ خاوەنی (كوردستان 24)

zoomnews

20 Oct, 08:59


زووم..
کۆمسیۆن: دەنگدان نهێنییە و کەس نازانێت دەنگ بە کێ دەدەیت

zoomnews

20 Oct, 08:29


باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد: داوا دەکەین خەڵک دەنگ بدەن بۆ ئەوەی دەنگیان ببیسترێت

zoomnews

20 Oct, 08:21


لاهور شێخ جەنگی بەشداری دەنگدانی کرد و داوای لە خەڵک کرد: ئەمڕۆ وەکو جەژنێک ببین چونکە رۆژێکی مێژوویی و بۆنەیەکی نیشتیمانییە

zoomnews

20 Oct, 07:13


زووم

سەرۆککۆماری عێراق: هیوادارم خەڵک بەشداری دەنگدان بکەن

zoomnews

20 Oct, 06:55


زووم..
سەرۆکی کۆمسیۆن: پرۆسەی هەڵبژاردن بە باشیی بەڕێوەدەچێت

zoomnews

20 Oct, 05:54


لاهور شێخ جەنگی: داواکارم خەڵک ئەمڕۆ وەک جەژنێک ببینن و بە زوویی بچن دەنگ بدەن

zoomnews

20 Oct, 05:34


لاهور شێخ جەنگی: داواکارم خەڵک بەشداری هەڵبژاردن بکەن

zoomnews

20 Oct, 05:34


لاهور شێخ جەنگی: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە

zoomnews

20 Oct, 05:33


راستەوخۆ.. لاهور شێخ جەنگی قسەدەکات...👇

https://fb.watch/vkjLO_pNHE/

zoomnews

20 Oct, 04:45


نێچیرڤان بارزانی: منیش چاوەڕوانم حکومەتێک بێتە سەر کار خزمەتی خەڵک بکات

zoomnews

20 Oct, 04:40


نێچیرڤان بارزانی: دوای ئەم هەڵبژاردنە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات

zoomnews

20 Oct, 04:40


نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی سودانی و کۆمسیۆنی عێراق و یونامی دەکەین

zoomnews

20 Oct, 04:40


نێچیرڤان بارزانی: داواکارم خەڵک دەنگ بدەن و کاندیدەکانیان هەڵبژێرن

zoomnews

20 Oct, 04:40


سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئەم هەڵبژاردنە شەرعیەتدانە بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان

zoomnews

20 Oct, 04:00


راستەوخۆ.. کوردستان بڕیار دەدات...👇
https://fb.watch/vkdJjZPnPB/

zoomnews

20 Oct, 03:25


بەیانی هەڵبژاردنتان باش..
ئەمڕۆ، یەکشەممە 29ـی رەزبەری 2724 کوردى، بەرامبەر 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ـى زاینییە، کوردستان بڕیار دەدات