∎ میدیا ڕووسی و ئۆكرانییەكان بڵاویانكردەوە، كە ڕووسیا بۆ یەكەمجار مووشەكی (RS26) ی بەكارهێناوە كە لە خێزانی مووشەكەكانی یارسە و خێراییەكەی ٢٦ هەزار كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا و هیچ سیستمێكی بەرگری ناتوانێت ڕێگای لێ بگرێت.
∎ موشەکە بالیستیەکەی ڕووسیا وێستگە و بنکەی ئاسمانی (یوژماش)ی پێکاوە لە دینیپرۆ، ئەم ناوەندە لە سەرەتای پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا لە لایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە دروستکراوە و تا ساڵی ٢٠٠٠ لە بەرهەمهێنان بەردەوامبووە و لەوماوەیەدا نزیکەی ٤٠٠ مانگی دەستکرد و کەشتی ئاسمانی و گوێزەرەوە ئاسمانی تێدا دروستکراوە .
∎ یەکێکبووە لەو بنکانەی کە بە شادەماری بواری ئاسمانی یەکێتی سۆڤیەت ناسراوە.
🔻 شرۆڤەكاران :
∎ ڕووسیا بەم مووشەكە ویستی ئەو پەیامە بداتە ئۆكرانیا و وڵاتانی ناتۆ، كە ئەم جارە مووشەكەكە بێ كڵاوەی ئەتۆمی نێردراوە، جاری داهاتوو بە كڵاوەی ئەتۆمییەوە دەنێردرێت .